مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) لە ماوەی ڕابردوودا زیاد لە کەسایەتییەکی سیاسیی باسیان لەوەکرد کە گیریان بەدەست میلەتێکەوە خواردوە، باوەڕ بە ھیچ شتێکی ئەوان ناکات و متمانەیان بە ھیچ گوتە و لێکدانەوەیەکی حوکمڕانییەکەیان، نەماوە. تۆمەتی بێمتمانەیشییان بە ئاکاری گریمانکراوی میلەتەکەوە گرێداوە، نەک بە ئاکاری ئەو حوکمڕانییەوە کە لە سێ دەیەی ڕابردوودا دروستکراوە. ھاوکێشەکە لای ئەم دەسەڵاتدارانە زۆر سادەیە: ئەوان کۆمەڵێک خەباتگێڕ و دڵسۆز و تێکۆشەری خۆڕاگرن، بەڵام گیریان بە دەستی میلەتێکی بێممانە و تدڕدۆنگەوە، خواردوە. بێگومان چەمکی متمانە یەکێکە لە چەمکە گرنگەکانی ناو ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی سەرجەمی کۆمەڵگا مۆدێرنەکان، ھێما بۆ پشت بەستن بەیەکتریی و ئامادەگیی دڵنیایی و ئاستێکی دیاریکراوی ھاریکاریی و بەدەمیەکەوەچوونی کۆمەڵایەتیی‌و سیاسیی، دەکات. متمانە سیفەتێکی بایۆلۆژیی نییە لەم میلەتدا ھەبێت و لەویتردا نەبێت، پێدراوێکی خودایی یان سروشتیی نییە، بەڵکو دروستکراوێکی کۆمەڵایەتیی مێژووییە، بەرھەمی پەیوەندیی فرەجەمسەری نێوان مرۆڤەکانە لەگەڵ یەکتریدا، بە تایبەتی بەرھەمی پەیوەندیی ێوان کۆمەڵگا و حوکمڕانان و بەڕێوەبەران و ئاراستەکەرانی ئەو کۆمەڵگایەیە. متمانە دروستکراوێکی ئینسانیی ناسکە، دەشێت بە ئاسانی بشکێنرێت. کە شکاش ئیتر ئێمە لەبەردەم مەترسیی لەدەستدانی متمانەداین. لەزۆر سەرەوە متمانە پەیوەندییەکی پتەوی بە پشتبەستنەوە ھەیە بەو کەسانەی کە چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکەیت ئەو کارە بکەن کە پێویستە بیکەن. متمانە بە کەسێک مانای پشت بەستنە بەو کەسە کە بتوانێت ئەو مەسەلەیەی لە نێوان ئەو کەسە و کۆمەڵگادایە، بە دڵسۆزیی و ڕاستگۆییەوە جێبەجێبکرێت. بەم مانایە متمانە بە حکومەت، یان بە حوکمڕان واتە پشتبەستن بەو حکومەت و حوکمڕانە بەوەی ئەو شتانە ئەنجامبدات کە کەسەکان چاوەڕواندەکەن ئەنجامیبدات. پشتبەستن بەوەی کە ئەوان دەتوانن و دەیانەوێت، ئەو شتانە ئەنجامبدەن کە ئەرکیانە ئەنجامیبدەن. متمانە لەم ئاستەدا ئەگەر و توانای کاری پێکەوەیی و ھاریکاریی و بەدەمەوەچونی یەکتری زیاتر و بەھێزتر دەکات. متمانە ھەمیشە پێویستیی بە جۆرێک لە شەرعیەتیش ھەیە، دەبێت بسەلمێنرێت کە ئەم یان ئەو کەس، ئام یان گروپ و دەزگا، ئام یان حوکمڕان و سیاسیی و ڕۆشنبیر شایستەی متمانەن، ئەم سەلماندنەش تەنھا لە باوەرەوە، یان لە دۆخێکی سایکۆلۆژیی تایبەتەوە نایەت، بەڵکو لە بەرخوردێکی عەقڵانییەوە سەرچاوەدەگرێت کە ئەزموونی مێژووییی و ئینسانیی دۆخێکی تایبەت، دەیخاتە بەردەمی مرۆڤەکان. مرۆڤ لەرێگای تێفکرین و ڕوانین و ئەزموونکردنەوە دەتوانێت متمانە بە کەسێک یان دەزگایەک یان حوکمڕانییەک بکات، نەک لە رێگای پەیوەندییەکی سایکۆلۆژییەوە کە بنەمایەکی عەقڵانی نەبێت. بەم مانایە متمانە تەنھا دیاردەیەکی سایکۆلۆژیی نییە، بەڵکو بە پلەی یەکەم دیاردەیەکی سیاسییە. بەڵام سیاسەت بە کام مانا؟ سیاسەت بەمانای چۆنیەتی دروستکردن و بەڕێوەبردنی ژیانی گشتیی مرۆڤەکان بەیەکەوە، واتە دروستکردنی چوارچێوە گەورە و ھاوبەشەکانی ژیانێکی گشتیی و پێکەوەیی، کە تیایدا مرۆڤەکان بتوانن پشت بەیەکتری ببەستن و باوەڕ و متمانەیان بەیەکتری ھەبێت. لە ھەر شوێنێکی دونیادا ئەرکی ژمارە یەکی سیاسەت بریتییە لە دەستەبەرکردنی متمانە، گەرەنتیدان بە متمانە. ئەمە وادەکات یەکێک لە پێوەرەکانی جیاکردنەوەی سیاسەتی باش لە سیاسەتی خراپ، توانای دروستکردنی متمانەبێت لە کۆمەڵگادا. بەڵام گەرەنتیکردنی متمانە لە رێگای ئەم یان ئەو کەسایەتی سیاسییەوە نا، بەڵکو لە رێگای ئەو دەزگا و چوارچێوە سەرەکییانەوە کە ژیانی گشتیی لە وڵاتێک‌دا رێکدەخەن و بەڕێوەدەبەن. چونکە دەشێت وڵاتێک خاوەنی سیاسیی خراپ و کورتبین و گەمژەبێت، بەڵام ھاوکات خاوەنی دەزگای بەھێز و یاسایی و سەربەخۆی، متمانەپێکراوبێت. لە دۆخێکی لەو بابەتەدا دەزگاکان دەتوانن متمانەی ھاوڵاتیان بەدەستبھێنن، با متمانە بە سیاسییەکانیش لە دەستبدەن. بێگومان ھەموو متمانەیەک بڕێک لەڕریسک و مەترسیی لە ھەناوی خۆیدا ھەڵگرتوە. مەترسی ئەوەی کەسی متمانەپێکراو نەتوانێت یان نەیەوێت شایانی ئەو متمانەیە بێت، واتە نەیەوێت ئەو شتانە ئەنجامبدات کە پێویستە و چاوەڕواندەکرێت ئەنجامیانبدات. بوونی ئەم بڕە لە مەترسیی لەناو متمانەکردندا، بەشێکە لە خودی ژیان و لەو پەیوەندییانەش لە کۆمەڵگادا دروستدەبن. ئەگەر ئەم بڕە لە مەترسیی بوونی نەبێت، کەواتە ئێمە لە کۆمەڵگایەکی پێرفێکتی بێنووقسانیی و بێکەموکوڕیی ئایدیالیی و نموونەیدا، دەژین. واتە لە دەرەوەی مێژوودا دەژین، چونکە کۆمەڵگای ئایدیالی بێکەموکوڕیی و نووقسانیی بوونی نییە، کۆمەڵگایەک خاڵی لە ریسک و لە مەترسیی تەنھا لە خەیاڵ و سەری کەسە یۆتۆپیستەکاندا بوونی ھەیە. بێگومان بوونی کەمێک مەترسیی لە پەیوەندیدا بە متمانەوە، تەواو جیاوازە لە بێمتمانەیی. لە دووھەمیاندا متمانەنەکردن گۆڕاوە بۆ دۆخی سایکۆلۆژیی و سیاسیی باڵادەستە، متمانە گۆڕاوە بۆ دژەکەی، واتە بۆ بێمتمانەیی. لەدەستدانی متمانە وەک دیاردەیەکی ئینسانیی و کۆمەڵایەتیی پەیوەندیی بە سێ شتەوە ھەیە. یەکەمیان، یەکەمیان، بێمتمانەیی پەیوەندییەکی پتەوی بە نەبوونی دادپەروەرییەوە ھەیە، مرۆڤ کە زانی کەسێک دادەپروەرانە ئەو ئەرکانە جێبەجێناکات کە پێویستە جێبەجێیان بکات، ئەودەم ئەو کەسە وەک خراپەکار یان گوێپێنەدەر یان نابەرپرسیار، یان کەمخەم یان گەمژە، دەبینرێت و مامەڵەدەکرێت. ھەر یەکێک لەو ئاکارانەش دەتوانن سەرچاوی بێمتمانەیی و لەناوچوونی متمانەبن. دووھەم، متمانە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆشی بەڕێزلێگرتنەوە ھەیە. مرۆڤ کە متمانەی بە کەسێک یان بە ھێزێک یان بە کۆمەڵەیەک ھەبوو، ئەوەدەگەیەنێت کە رێزی بۆ ئەو کەس و ھێز و کۆمەڵەیە ھەیە. بەڵام کە متمانە بەرامبەر بەو شتانە لەدەستئەدات و بێمتمانەیی دەبێتە جەوھەری ئەو پەیوەندییەی بەیەکەوە گرێیانئەدات، ئەودەم بێڕێزیی دەبێتە دەرەنجامی ئەو پەیوەندییە. سێھەم، پەیوەندییەکی بەھێز لە نێوان لەدەستدانی متمانە و دروستبوونی نائومێدیدا ھەیە. نائومێدبوون دەرەنجامی بەخشینی متمانەیە بە کەسێک، ھێزێک، لایەنێک، مرۆڤێک، کە ئەو ئەو متمانەیەی نەپارستبێت، پێچەوانەی متمانەکردنەکە و چاوەروانییەکانی ئەنجامدابێت، یان ھەر لە بنەڕەتەوە شایەنی متمانەپێبەخشین نەبووبێت. نائومێدبوون کاردانەوەیەکی ئاسایی و گونجاوە بەرامبەر بە شکاندنی متمانە و بەرامبەر بە ناپاکیکردن لە متمانەبەخشین. حوکمڕانانی ھەرێم لە دۆخی بێمتمانەییەکی تەواودا دەژین و ئەو لانی ھەرەکەمەی متمانەشیان لەدەستداوە کە بۆ کەمترین ئاستەکانی گوێلێگرتن و ڕێزگرتن و بەدەمەوەچوونیان، پێویستە. ھیچ شتێک لە ھەرێمدا بوونی نییە وا لە خەڵک بکات متمانە بە حوکمڕانەکانی بکات. ئەو ژینگەیەش کە دروستکراوە ھەرچییەکی تیادا دروستبکرێت ناتوانرێت متمانەی تیادا دروستبکرێت. کۆی سیستمە سیاسییەکە و سەرجەمی دەزگا سەرەکییەکانی، بە پەرلەمان و حکومەت و جیھازی بیرۆکراسیی و حیزب و ڕێکخراوەکانیانەوە، قابیلی متمانەپێکردن نین. بەشی ھەرزۆری ئەو سیاسییانەش کە لە ھەرێمەکەدا بڕیاریان بەدەستە ھەموو جۆرەکانی متمانەپێکردنیان لەدەستداوە. ئەو نوخبە میدیایی و ڕۆشنبیرییەش کە لەپاڵ ئەو حوکمڕانیی و حیزب و بنەماڵە حوکمڕانەکاندا، دروستبوون و کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان بۆدەکەن. لە ھەرێمدا نە متمانەی دەزگایی ھەیە، نە متمانەی تاکەکەسیی، نە متمانەی دەستە و تاقم و گروپ، نە متمانەی حیزبیی، نە متمانەی خێزنیی و بنەماڵەیی، تەنانەت نە متمانەی مەعریفیی و نە متمانەی دینییش. سەرجەمی بکەرەکانی ناو ئەم بوارانە، بە تایبەتی لە ئاستی سیاسی‌دا، تەواو بێمتمانەبوون و توانای باوەڕپێکردنیان لەدەستداوە. ھەلومەرج و پێشمەرجی دروستبوونی متمانەش لە ھەرێمدا بە تەواوی غائیبە، ھەرێمێک تیایدا لانی ھەرەکەمی کۆگیریی تێدانەماوە، چوارچێوە سەرەکییەکانی پارچەپارچە و دابەشبوو و لەتلەتە. ھێزەکانی ناویشی، بە تایبەتیش ھێزە سیاسییەکانی، ھێندەی ھێزێکن بۆ پارچەپارچەکردن و لەت لەتبوون ھێندە ھێزی یەکخستنی لانی ھەرەکەمی پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی نین. سیستمی حوکمڕانیی و دەزگاکانی، جیھازی بیرۆکراسیی، زمانی قسەکردنیان، ھەموویان ھێزی دابەش و پارچەپارچەکەرن. تەنانەت دینیش وەک ھێزێک بۆ دابەشبوون کاردەکات. ھەندێک کەس پێیانوایەن ڕاستە بەشی زۆری ئەو ھێزانەی باسکران، ڕۆڵی پارچەپارچەکردن دەبینن، بەڵام دین، واتە ئیسلام، تاقە ھێزێکە کە توانای کۆکردنەوەی خەڵک و پاراستنی ئەو لانیکەمەی پێکەوەبوون و متمانەی، ھەیە. بەبۆچوونی من ئەمەش خورافەتێکی گەورەی پاڵ خورافەتەکانی تری ناو دونیای ئێمەیە. کایەی دین لە ھەرێمدا وەک کایەی سیاسیی بەش بەش و پارچەپارچەیە، ئەگەر زیاتر پارچەپارچە نەبێت. بە ھیچ مانایەک کایەی دین لە کایەی سیاسیی کەمتر دابەش و پارچەپارچە نییە. ئەگەر سیاسییەکان یەکتری بە خائین و ناپاک و خۆڕانەگر تۆمەتباربکەن، بکەرە دینییەکان یەکتری بە گومڕا و موشریک و بیدعەچیی تۆمەتبار دەکەن و یەکتری ڕەوانەی جەھەنم دەکەن. بە کورتییەکەی ئێمە لە بەردەمی دۆخێکداین کە تیایدا کۆمەڵگاکە ھەڵگری ھیچ دیدگا و ڕوانینێکی پۆزەتیڤ و ئومێدبەخش نییە بەرامبەر بە حوکمڕان و نوخبە باڵادەستەکانی ناوی، باوەڕی بە توانای ھیچ یەکێکیان لە سەرکەوتن بەسەر تەماح و خواستە شەخسیی و خێزانیەکانیاندا نییە و ھەموویان وەک بکەری کورتبین و قازانجپەرستیی تایبەت وێنادەکات. ھیچ ئیرادەیەکیش بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نابینێت. زۆرینەی ھەرەزۆری بکەرەکانیش توانای باوەڕپێکردنیان لەدەستداوە، ئیتر لە ناپاکیکردنەوە بیگرە بۆ دانی وادە و مژدەی درۆ، تا بە گوتنی شتێک و ئەنجامدانی پێچەوانەکەی دەگات.
(دره‌و): ره‌وته‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح لۆگۆی خۆی له سنه‌وبه‌رو خۆره‌وه گۆڕی بۆ دره‌ختێكی تر، به 62 كاندیده‌وه لیستی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش كرد. ڕەوتی هەڵوێست كه (عه‌لی حه‌مه‌ساڵح) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات (له‌م ره‌وته نوێیه‌دا كه‌سی یه‌كه‌م وه‌ك بڕیارده‌ر ناوی هێنراوه) لیستی کاندیدەکانی خۆی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پێشکەش بە کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق کرد. هاوكات له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی لیستی كاندیده‌كاندا، ره‌وته نوێیه‌كه لۆگۆی خۆی له (سنه‌وبه‌رو خۆر)ه‌وه گۆڕ (دره‌خت)ێك كه ره‌گه‌كه‌ی چوه‌ته خواره‌وه، ئه‌م گۆڕانكارییه دوای ئه‌و ره‌خنانه هات كه ئاڕاسته‌ی لۆگۆی ره‌وته نوێیه‌كه كرا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، ره‌وته‌كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌نزیكه‌ی (62) كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات و زۆرینه‌ی كاندیده‌كانی له سنوری پارێزگای سلێمانیدایه. ره‌وتی هه‌ڵوێست یه‌كێك له نوێترین ره‌وته سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستانه، كه له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆیدا توشی كێشمه‌كێشی ناوخۆیی هات و به‌شێك له كاره‌كته‌ره دیار‌و دامه‌زرێنه‌ره‌كانی كشانه‌وه، له‌وانه (یوسف محه‌مه‌د)و (مه‌سعود عه‌بدولخالق).
(دره‌و): به‌ره‌ی گه‌ل كه لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له هه‌ولێرو دهۆك لیستی كاندیدی پێشكه‌ش كردووه، نه یه‌كێتیی و نه لاهور شێخ جه‌نگی هێشتا لیستیان له سلێمانی پێشكه‌ش نه‌كردووه، یۆنامیش هه‌وڵی قایلكردنی پارتی ده‌دات. لیستی به‌ره‌ی گه‌ل كه (لاهور شێخ جه‌نگی) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له هه‌ولێرو دهۆك لیستی كاندیده‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی گه‌ل له هه‌ولێر (شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن)ه، له دهۆكیش (زكری زێباری) سه‌رۆكایه‌تی لیسته‌كه ده‌كات. سه‌رباری ئه‌وه‌ی رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی رایگه‌یاند، یه‌كێتیی له هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن (هه‌ولێر- سلێمانی- دهۆك- هه‌ڵه‌بجه) لیستی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانی (دره‌و)، له سلێمانی هێشتا نه یه‌كێتیی و نه لاهور شێخ جه‌نگیی لیستی كاندیدی خۆیان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كردووه. كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تا كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان درێژكرده‌وه، تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات، (دره‌و) زانیویه‌تی، له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له عێراق "یۆنامی" هه‌وڵێك هه‌یه بۆ قایلكردنی پارتی به هه‌ڵبژاردن. جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌فه‌رمی لیستی 100 كاندیدی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن له هه‌ر چوار بازنه‌كه پێشكه‌شی كۆمسیۆن كردووه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی تر هێشتا دوودڵن له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و نایانه‌وێت لیستی كاندیده‌كانیان ئاشكرا بێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵبژاردن نه‌كرا، به‌دیاریكراویش یه‌كێتیی و لاهور شێخ جه‌نگی له‌م پرسه‌دا ده‌یانه‌وێت ده‌ستی یه‌كتر ئاشكرا بكه‌ن. رۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت، ده‌بێت به چوارجار دواخستن. مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دوێنێ به باڵیۆزی ئه‌مریكای راگه‌یاند، لایه‌نه‌كانی تر دوو ساڵ هه‌ڵبژاردنیان دواخستووه، ئه‌مه به‌و واتایه دێت ئه‌مجاره‌ش پارتی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخات، به‌تایبه‌تیش كه نه یاسای هه‌ڵبژاردنی به‌دڵه، نه رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن بۆ دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، هه‌روه‌ك له بڕیاری دادگای فیدراڵیش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان نیگه‌رانه.
(دره‌و): ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چاره‌نوسی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان یهكلادهبیتهوه، ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان درێژ نه‌كاته‌وه‌و پارتیش لیستی كاندید پێشكه‌ش نه‌كات، هه‌ڵبژاردنی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ناچێت. ئه‌مڕۆ دواین واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی لیستی كاندیدی حزب و هاوپه‌یمانێتی و كاندیده تاكه‌كه‌سییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تائێستا (2) هاوپه‌یمانی و (4) حزب لیستی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش كردووه، به‌شێوه‌ی كاندیدی تاكه‌كه‌سیش (53) كه‌س فۆرمی كاندیدبوونیان پێشكه‌ش كردووه. پارتی و یه‌كێتیی وه‌كو دوو هێزی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتدار، هێشتا لیستی كاندیده‌كانیان پێشكه‌شی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كردووه. مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دوێنێ باڵیۆزی ئه‌مریكای بینی، له دیداره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرده‌وه بۆ به‌شدار نه‌بوون له هه‌ڵبژاردن. دواین واده بۆ وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 28ی ئه‌م مانگه بوو، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای پارتی، كۆمسیۆن ماوه‌ی (3) رۆژ واده‌ی وه‌رگرتنی لیستی كاندیده‌كانی درێژكرده‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا، هه‌وڵێكی تر هه‌یه به ئاڕاسته‌ی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه بۆ چه‌ند رۆژێكی تر. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌مدواییانه به نوسراوێك ژماره‌یه‌ك تێبینی و داواكاری ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد كه داواكاری پارتی بوون، به‌ڵام هێشتا پێی وایه به‌م بارودۆخه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردن بكرێت باشتره له‌وه‌ی نه‌كرێت، پێیوایه هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت لێكه‌وتنی خراپتری له‌سه‌ر چاره‌نوسی قه‌واره‌ی فیدراڵی هه‌رێم ده‌بێت، بۆیه به‌درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی پارتی قایل بكات به‌به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئایا جارێكی تر كۆمسیۆن واده‌ی وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان درێژده‌كاته‌وه یاخود نا. نێچیرڤان بارزانی دوێنێ دوای مه‌سعود بارزانی مامی چاوی به باڵیۆزی ئه‌مریكا كه‌وت، به‌ڵام له راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه، هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و یاخود ئه‌گه‌ری دواخستنی باس نه‌كراوه. مه‌سعود بارزانی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێیدا به باڵیۆزی ئه‌مریكای وتووه: "لایه‌نه‌كانی تر دوو ساڵ به‌ربه‌ست بوون له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا"، ئه‌مه به‌و واتایه دیێت پارتیش مافی خۆیه‌تی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن دروست بكات تا ئه‌وكاته‌ی مه‌رجه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ ده‌كرێت. راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ریده‌خات، پارتی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه تێبینی هه‌یه: • چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد به‌تایبه‌تیش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ر له سازدانی هه‌ڵبژاردن (خراپی دۆخی موچه به پله‌ی یه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردندا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پارتی ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی پارتی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه). • هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان. • تێبینی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن (به‌تایبه‌تی بازنه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه سێ كورسی بۆ ته‌رخانكراوه‌و پارتی داوا ده‌كات بكرێت به شه‌ش كورسی). له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتیی نیشتمانی كه له‌رێگه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌و شێوه‌یه گۆڕیوه كه دڵخوازی خۆیه‌تی، بێده‌نگی لێكردووه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه پارتی لیستی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش بكات و دوای پارتی لیستی خۆی بدات به كۆمسیۆن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كانی ئاشكرا نه‌بێت له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌نه‌چوو. ئه‌وه ته‌نیا یاسای هه‌ڵبژاردن نییه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیدایه، به‌ڵكو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، سه‌رۆكه‌كه‌ی دادوه‌رێكی خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانییه. لایه‌نه سیاسییه‌كانی تریش له‌چاوه‌ڕوانی یه‌كلابونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پارتی بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردندا ماونه‌ته‌وه‌و، به‌شێكیان نایانه‌وێت لیستی كاندیده‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش كه له‌وه تێگه‌یشتوون به بێ به‌شداریكردنی پارتی، هه‌ڵبژاردن له كوردستان به‌ڕێوه‌ناچێت.
راپۆرت: دره‌و ئیداره‌ی كورد له باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری خۆی، دادگای ده‌ستوری دروستكرد‌و (پێنجوێن عه‌لی)و (حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) بوون به هاوسه‌رۆكی دادگاكه، ئیداره‌ی كورد كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی دروستكردووه‌و ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له رۆژی 30ی ئایاری داهاتوودا، چانسی سه‌ركه‌وتن و شكستی ئه‌زمونی حوكمڕانی كورد له سوریا‌و به‌راوردێك له‌گه‌ڵ ئه‌زمونی حوكمڕانییه‌كه‌ی كورد له عێراق، له‌م راپۆرته‌دا. كورد دادگای ده‌ستوری دروستكرد ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی و هاوسه‌رۆكانی دادگای پاراستنی (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌رێمی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا هه‌ڵبژێردران، ئه‌مه دادگای ده‌ستوری ئیداره‌ی كورده له ناوچه‌كانی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی دادگاكه‌دا ئه‌نجامدرا، كه تێیدا هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات (دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی ئیداره‌كه) ئاماده‌بوو، كۆبونه‌وه‌كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پاراستنی (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) واتا دادگای ده‌ستوری خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی باكورو رۆژئاوای سوریا هه‌ڵبژارد. (پێنجوێن عه‌لی)و (حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د) بوون به هاوسه‌رۆكی دادگاكه، هه‌ریه‌كه له (فایا شه‌معون)و (سائیر كرید) به جێگرانی هاوسه‌رۆكی دادگاكه هه‌ڵبژێردران. ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی باكورو خۆرئاوای سوریا (ئه‌م ئیداره‌یه له میدیای كورددا به ئیداره‌ی رۆژاڤای كوردستان ناوده‌برێت، هه‌رچه‌نده له ده‌ستوری خۆبهڕێوهبهرێتییهكهدا به هیچ جۆرێك ناوی كوردستان نه‌هێنراوه) رۆژی 14ی ئه‌م مانگه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوی (10) ئه‌ندامی دادگای ده‌ستوریی (دادگای پاراستنی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) ده‌ربڕی، هه‌ر 10 ئه‌ندامه‌كه سوێندی یاساییان خوارد. له‌كاتێكدا ئه‌زمونی حوكمڕانی كورد له سوریا دادگای ده‌ستوری تایبه‌ت به‌خۆی دروست ده‌كات، كورد له هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی شه‌پۆلێك له بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌بێته‌وه، بڕیارگه‌لێك كه ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمی نیگه‌ران كردووه‌و به‌شێك له شه‌قامی ناڕازیش پێی دڵخۆشن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و بڕیاره‌ی كه په‌یوه‌ندی به پرسی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه. ده‌ستوری كورد له سوریا رۆژی 12ی كانونی یه‌كه‌می 2023، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی) راگه‌یاند، ئه‌مه وه‌كو ده‌ستوری ئه‌و ناوچانه‌یه كه ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی ئه‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌ناو سوریا. ئه‌م ده‌ستوره وه‌كو سه‌ركه‌وتنێك بۆ ئیداره‌ی كوردی له رۆژئاوای كوردستان هه‌ژمارده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان دوای 32 ساڵ له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی و تا ئاستی نیمچه سه‌ربه‌خۆیش، هێشتا ده‌ستوری خۆی نه‌نوسیوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ده‌ستوره، خۆبه‌رێوه‌به‌رێتی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا دادگایه‌كی بۆ پاراستنی ده‌ستوره‌كه دروستكردووه. دادگاكه ئه‌ركی چییه ؟ به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری ئیداره‌ی باكورو خۆرئاوای سوریادا هاتووه یان ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوه (گرێبه‌ست یاخود په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی)، دادگای ده‌ستوری ئه‌م ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان: • لێكدانه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ده‌ستور (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی). • ته‌ماشاكردنی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات ده‌رده‌چێت یان ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن دژیه‌ك نین له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا، له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر تانه‌یان لێدرا. • یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی ده‌ستور له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. • یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا یاخود له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كان یان له‌نێوان ئه‌نجومه‌نه‌كانی جێبه‌جێكردن له‌ناو هه‌رێمه‌كاندا، یاخود له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات و ئه‌نجومه‌نه‌كانی تردا. • هه‌ر كه‌س یان دامه‌زراوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه تانه له بڕیار یان یاسایه‌ك بده‌ن كه پێیان وابێت دژه له‌گه‌ڵ ده‌ستور (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی)، ئه‌گه‌ر ئه‌و دادگایه‌ی ته‌ماشای تانه‌كه ده‌كات زانی تانه‌كه جدییه‌و ده‌بێت ته‌ماشا بكرێت، ئه‌وا تانه‌كه ره‌وانه دادگای ده‌ستوری ده‌كات. • كه‌س و گردبوونه‌وه رێكخراوه‌كان و حزب و دامه‌زراوه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه تانه پێشكه‌شی دادگای ده‌ستوریی بكه‌ن و ئه‌مه‌ش به یاسا رێكده‌خرێت. • په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و راپرسییه گشتییه‌كان به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستور (گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی). دوای دادگای ده‌ستوریی، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ! ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات كه په‌رله‌مانی ئیداره‌ی خۆبهڕێوهبهریتی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریایه، رۆژی 28ی شوباتی رابردوو یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوره په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی 12ی كانونی یه‌كه‌می 2023، كه له مادده‌ی (118)دا باس له پێكهێنانی ئه‌م كۆمسیۆنه ده‌كات. كۆمسیۆنه‌كه له (20) ئه‌ندام پێكدێت كه نوێنه‌رایه‌تی ناوچه جیاوازه‌كانی ئیداره‌ی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌كه‌ن. یه‌ك مانگ دواتر‌و به دیاریكراویش دوێنێ (واتای 28ی ئازار)، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی كرد‌و رۆژی 30 ئایاری ئه‌مساڵی وه‌كو واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی دیاریكرد. كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد" ده‌یه‌وێت دادپه‌روه‌ریی به‌دی بهێنێت و به‌گوێره‌ی باشترین پێوه‌ره‌كان هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن به‌ڕێوه‌ببات و دیموكراتیه‌ت له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌دی بهێنێت". له یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئاماده‌كاریشدا بۆ هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنه‌كه سێ ئۆفێسی دروستكردووه كه بریتین له ئۆفێسه‌كانی (چاودێری و وردبینی و تانه‌كان- فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن- فه‌رمانگه‌ی راهێنان). له 29ی شوباتیشدا په‌رله‌مان (ئه‌نجومه‌نی گه‌لانی دیموكرات) یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی دهركردو بۆ رایگشتی بڵاوكرده‌وه. ئیداره‌ی كورد له سوریا گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریا كه 12ی كانونی یه‌كه‌می 2023 ده‌رچوو، هه‌نگاوێكی تری كورد بوو له رۆژئاوای كوردستان بۆ قایمكردنی جێ پێی خۆی له‌و ناوچانه‌ی كه به‌ڕێوه‌یان ده‌بات. گرێبه‌ست یان ده‌ستوره‌كه ده‌سته‌واژه‌ی "كوڕان و كچان و گه‌لانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا"ی به‌كارهێناوه‌و خۆی له به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "كۆماری عه‌ره‌بی سوریا" پاراستووه، به‌ڵام هاوكات به هیچ جۆرێك وشه‌ی "كوردستان" یاخود "رۆژئاڤای كوردستان"و "فیدراڵی"ی به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵكو ئاماژه‌ی به‌و ناوچانه كردووه كه ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتیی هه‌رێمی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریاوه. ده‌ستوره‌كه جوگرافیای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌ی به (7) هه‌رێم دیاریكردووه كه بریتین له (جزیره- دێرزوور- ره‌قه- فورات- مه‌نبه‌ج- عه‌فرین- شه‌هبا- ته‌بقه)، جه‌ختی كردووه له‌سه‌ر پرسه‌كانی ژنان و لاوان، له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا باس له ئازادكردنی خاكه داگیركراوه‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه بۆ عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری. خۆبهڕێوهبهرێتییهكه كه كورد رێبه‌رایه‌تی ده‌كات و پێكهاته‌كانی تری سوریاش تێیدا به‌شدارن، له ساڵی 2017وه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باكورو خۆرهه‌ڵاتی سوریای كۆنترۆڵ كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه له هه‌مان ساڵدا (واتا 2017) له هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییه‌وه، كورد به‌شی زۆری ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستدا كه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌دوای هاتنی داعشه‌وه، كۆنترۆڵی كردبوون. ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا به‌ده‌ست خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌ی كورده‌وه‌یه، ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی سوریایه‌و نه‌وتی تێدایه‌و روبه‌ری به‌رفروانی كشتوكاڵ له‌خۆده‌گرێت، كه سه‌رتاسه‌ری پارێزگای ره‌قه‌و حه‌سه‌كه‌و به‌شێك له ریفی حه‌له‌ب و پارێزگای دێرزوور له‌خۆده‌گرێت. به‌به‌راورد به‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سوریادان، تاڕاده‌یه‌ك ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئیداره‌ی كورد له‌ڕووی ئاسایش و ئابورییه‌وه دۆخیان باشتره. گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له راپۆرتێكی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و موچه‌ی كه به فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌دات 10 هێنده زیاتر له‌و موچه‌ی كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یدات، هه‌روه‌ك ئیداره‌كه توانیویه‌تی ئاو و كاره‌با بۆ نزیكه‌ی 70%ی دانیشوانی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدان، ئه‌مه له‌پاڵ سه‌قامگیری دۆخی ئه‌منیی و كاراكردنی دامه‌زراوه‌كان، كه له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رژێمدا زۆر لاوازن. ئه‌م شایه‌تیدانه بۆ ئیداری كورد له سوریا به‌تایبه‌تی له بواری موچه‌دا له‌كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان (ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد له عێراق) به‌ده‌ست گرفتی نه‌بوونی موچه‌وه ده‌ناڵێنێت و له‌دوای پرۆژه‌ی "ئابوری سه‌ربه‌خۆ"وه ئێستا بۆ دابینكردنی موچه چاوی له به‌غداد، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه ماوه‌ی ساڵێكه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه شاده‌ماری داهاتی حكومه‌ت بوو به رێژه‌ی (80%) راوه‌ستاوه. راپۆرته‌كه هۆكاری ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئیداره‌ی كورد له باكوری سوریا به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ پاڵپشتی وڵاتانی خۆرئاوا‌و به‌دیاریكراویش بۆ پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بوونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه پاره‌و خه‌رجی به‌كارخستنی پێویستی بۆ فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانی ئیداره‌ی كورد فه‌راهه‌م كردووه. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا، ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی پاڵپشتی مه‌یدانی و راهێنانی ئه‌منیی و سه‌ربازییان بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دابین كردووه كه سه‌ربه خۆبهڕێوهبهرێتییهكهن، ئه‌مه جگه له پاڵپشتی سیاسی و دیپلۆماسی ئیداره‌ی كورد له‌ناو كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. مه‌ترسییه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌زمونی كورددا له‌به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی كورد له سوریا، هێشتا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی شانه نوستووه‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی "داعش"و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دو ئه‌و گروپه چه‌كدارانه لۆكاڵیانهدایه كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتیان لێده‌كرێت. به‌پێی راپۆرتی سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی بۆ توێژینه‌وه‌كان، رێكخراوی داعش نامۆبوونی هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه به ئیداره خۆجێییه‌كه‌ی كورد ده‌قۆزێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش بۆسه‌ر بازگه‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و ئاسایشی ناوخۆ، هه‌روه‌ك به‌مدواییه‌ش به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان هێزه‌كانی رژێمی سوریا‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی زیاتر بووه، ئه‌مه له‌پاڵ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی توركیا بۆ داگیركردنی ته‌واوه‌تی ناوچه‌كه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو هه‌ڵمه‌تی "چڵه زه‌یتون"و "به‌هاری ئاشتی" له ساڵانی 2018و 2019دا كردی. به‌ڵام بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه وایكردووه تائێستا دۆخه‌كه له ده‌ستی ئیداره‌ی كورد ده‌رنه‌چێت، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌مریكییه‌كان پاڵپشتی ئیداره‌ی كورد ده‌كه‌ن بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ك و سوپای توركیا له‌لایه‌كی تره‌وه. سه‌رباری ئه‌و گه‌ره‌نتییانه‌ی كه ئیداره‌ی كورد له ناوچه‌كه له‌رێگه‌ی ده‌ستوره‌وه فه‌راهه‌می كردووه بۆ به‌شداری عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تر له بڕیاری سیاسی ناوچه‌كه، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دوردوونگن و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش به‌رده‌وامی توڕه‌یی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له‌م ناوچه‌یه ده‌قۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی دڵنیاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌هێزكردنی هه‌ستی ئه‌وه‌ی سته‌ملێكراون، هه‌روه‌ها هاندانیان بۆ راپه‌ڕین له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی هۆزه‌كان و هێزه‌كانی سوریای دیموكراندا له هه‌ندێك گوند‌و شارۆچكه‌ی ناوچه‌ی ریفی دێرزووردا به‌دی كرا. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداریشه به توركیاوه، به‌گوێره‌ی راپۆرتی گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئیداره‌ی كورد له سوریا هیچ هه‌وڵێكی كرده‌یی نه‌داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره، چاره‌سه‌رێك كه رێگه بگرێت له هێرشی زه‌مینی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كه، به‌پێچه‌وانه‌وه هێشتا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر سوپای توركیا. ئه‌نكه‌ره وای ده‌بینێت په‌یوه‌ندی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا. ئه‌گه‌ر تائێستا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به پشتیوانی ئه‌مریكییه‌كان به‌ره‌نگاری سوپای توركیایان كردبێت، له‌دوای لێكتێگه‌یشتنی ئه‌مدواییه‌ی ئهمریكاو توركیاوه بۆ ئه‌ندامبوونی سوید له رێكخراوی "ناتۆ"و كڕینی فڕۆكه‌ی (ئێف 16)ی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن توركیاوه، پێشبینی ده‌كرێت یه‌كینه‌كان ناچار بن زیاتر له ناوچه سنورییه‌كانی توركیا بكشێنه دواوه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا به‌نیازه رۆژی 9ی ئایاری داهاتوو سه‌ردانی واشنتۆن بكات، رۆژنامه‌ی (حوڕییه‌ت)ی توركیا ده‌ڵێ: توركیا ده‌یه‌وێت واشنتۆن پشتیوانی خۆی بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد رابگرێت و پابه‌ندبێت به رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2019وه كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به دووری (30 كیلۆمه‌تر) له سنوره‌كانی توركیا دورده‌خاته‌وه.
"بە پلەبەرزكرنەوەوە ئامادەدەكرێت" درەو: وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی سێیە، لیستەكە بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەدەكرێت، بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕێی بەغدایە پارەی هێزە ئەمنییەكان بنێرێت، ئەگەرنا راگەیاندنی خشتەی موچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند، لە ئێستادا تیمیەكانی وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی ئازارن بە دوو شێوە ئامادەكرێت ( لیستەكە بە پلەبەرزكردنەوە و بێ پلە بەرزكردنەوە) دەینێرن بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، بۆ راگەیاندنی خشتەی موچەی مانگی شوبات چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراقن تا ئاماژەیەك بنێرن بۆ موچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لەبەر ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم كۆدی هێزە ئەمنییەكانی ناردووە بۆ بەغداد مەرجی بەغداد ئەوەیە دەبێت دیوانی چاودێری دارایی رەزامەندی لەسەری بدات، بۆیە دیوانی چاودێری دارایی كارەكانی خۆی تەواو كردوو رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە تا لەوێش رەزامەندی لەسەر بنێردرێت و پارەكەیان بنێرێت ئەوكات خشتەی موچە رادەگەیەندرێت، بۆیە ئەمڕۆ چاوەڕێی ئەو ئاماژەیەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن ئەگەر نەینێرێت ئەوا دابەشكردنی موچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو. تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (599 ملیار) دیناری ناردووە لەكاتێكدا بۆ موچەی مانگانەی موچەخۆران (949) ملیار دینار پێویستە بۆیە نزیكەی (350) ملیار دینار كورتهێنانی موچە هەیە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردن تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (5 ترلیۆن و 900 ملیار) دیناری بۆ موچە ناردووە لە كاتێكدا دەبوایە (11 ترلیۆن و 300 ملیار) دیناری بناردایە واتا (52%)ی ناردووەو (%48)ی نەناردووە. داهاتەكانی هەرێمی كوردستان كە وەزارەتی دارایی پشتڕاستی كردووەتەوە: - پارەی بەغداد: 599 ملیار دینار - پارەی هاوپەیمانان: 25 ملیار دینار - داهاتی ناوخۆ: 35 ملیار دینار (بەشێكی چەكەو كاش نیە)
درەو: وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی سێیە، لیستەكە بە پلەبەرزكردنەوەوەئامادەدەكرێت، بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی ئازار، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕێی بەغدایە پارەی هێزە ئەمنییەكان بنێرێت، ئەگەرنا راگەیاندنی لیستی موچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند، لە ئێستادا تیمیەكانی وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی ئازارن بە دوو شێوە ئامادەكرێت ( لیستەكە بە پلەبەرزكردنەوە و بێ پلە بەرزكردنەوە) دەینێرن بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، بۆ راگەیاندنی خشتەی موچە چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراقن تا ئاماژەیەك بنێرن بۆ موچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لەبەر ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم كۆدی هێزە ئەمنییەكانی ناردووە بۆ بەغداد مەرجی بەغداد ئەوەیە دەبێت دیوانی چاودێری دارایی رەزامەندی لەسەری بدات، بۆیە دیوانی چاودێری دارایی كارەكانی خۆی تەواو كردوو رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە تا لەوێش رەزامەندی لەسەر بنێردرێت و پارەكەیان بنێرێت ئەوكات خشتەی موچە رادەگەیەندرێت، بۆیە ئەمڕۆ چاوەڕێی ئەو ئاماژەیەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن ئەگەر نەینێرێت ئەوا دابەشكردنی موچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو. تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (599 ملیار) دیناری ناردووە لەكاتێكدا بۆ موچەی مانگانەی موچەخۆران (949) ملیار دینار پێویستە بۆیە نزیكەی (350) ملیار دینار كورتهێنانی موچە هەیە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردن تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (5 ترلیۆن و 900 ملیار) دیناری بۆ موچە ناردووە لە كاتێكدا دەبوایە (11 ترلیۆن و 300 ملیار) دیناری بناردایە واتا (52%)ی ناردووەو (%48)ی نەناردووە. داهاتەكانی هەرێمی كوردستان كە وەزارەتی دارایی پشتڕاستی كردووەتەوە: - پارەی بەغداد: 599 ملیار دینار - پارەی هاوپەیمانان: 25 ملیار دینار - داهاتی ناوخۆ: 35 ملیار دینار (بەشێكی چەكەو كاش نیە)
(دره‌و): "11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتمان راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ كردووه. مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌وڵێكی نوێیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێكردووه" وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌یادی یه‌ك ساڵه‌ی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتدا وا ده‌ڵێ. وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەسەر هەوڵەكانی بۆ دووبارە هەناردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە. ساڵێک بەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان تێپەڕیوە، به‌پێی قسه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان حکومەتی هەرێم لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت رێککەوتن، بەڵام وێڕای ئەم رێكەوتنەش هەناردەی نەوت دەستی پێ نەکردووەتەوە. "بەهۆی بڕگە نادادپەروەرییەکانی یاسای بودجەوە پرۆسەكە زیاتر ئاڵۆز كراوە. پیشەسازیی نەوتی هەرێم لە رێگەی وەبەرهێنانی دەرەكی و بەبێ خەرجكردنی یەك دینار لە بودجەی وڵات دامەزراوە، كەچی لە یاسای بودجەدا بە هاوشێوەی ئەو پیشەسازییەی نەوتی عێراق هەژمار كراوە، كە لەسەر ملیارەها دۆلار لە بودجەی گشتیی وڵات دامەزراوە" وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان وا ده‌ڵێ. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات" ئەو بڕە پارەیەی بۆ (بەرهەمهێنان و گواستنەوە)ی نەوتی هەرێم تەرخانكراوە، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ تێچوونی راستەقینەی پرۆسەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەرێمی كوردستان ناگونجێت". باسله‌وه ده‌كات" حکومەتی هەرێم لە سونگەی نییەتپاکی و بۆ چارەسەکردنی کێشەکان بڕی زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی حکومەتی فیدراڵ کرد، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت یەک دیناری وەرنەگرتووە، بۆ ئەوەی بتوانێ شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت بداتەوە". راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێ" نەوتی هەرێم تەنها لە (10%)ی نەوتی هەناردەكراوی عێراقی پێکدەهێنا و داهاتی ئەم نەوتە تەنها بەشێک لە شایستە داراییەکانی خەڵكی هەرێم لە بودجەی گشتیی وڵات بوو. هەر لە دوای ڕاگرتنی هەناردنی نەوتی هەرێم، هەرێمی كوردستانیان خستووەتە ناو قەیرانێكی دارایی توندەوە، كە بەهۆیەوە پێدانی موچەكانی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوتووە، لە کاتێکدا ئەو کات بە پارەی نەوتەوە مانگانە موچەی فەرمانبەران بەبێ دوا کەوتن دەدرا". له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاشكرایكردووه" بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە و گەیشتن بە رێككەوتنێك بەڕێزان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەستپێکردووە، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاسپێردراون بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگ و گرفتی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم". دوێنێ له وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوی گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان "ئه‌پیكور"دا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، دان به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمدا نانێت و داوای له كۆمپانیا بیانییه‌كان كرد ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێراقدا نه‌كه‌ن.
كاوه عه‌لی- جێگری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بەپێی ئەزموونی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر زەحمەتە ، بە نموونە: تەنها لەساڵانی 2013 بودجەی 200 ملیۆن دۆلار لە کۆمپانیا نەوتییەکان دراوە بە حکومەتی هەرێم بۆ هەڵەبجە. بڕێک بودجەی پڕۆژەی پترۆدۆلار لە بانکە ئەهلییەکان دانراو دواتر بانکەکە بە بیانووی ئەوەی کە قەرزی لای حکومەتە و حکومەت بۆ موچە لە بانکەکەی وەرگرتووە دەستی بەسەردا گیراو نەتوانرا وەرگیرێتەوە.. هەروەها ساڵی 2015 بڕی 30 ملیۆن دۆلاری پرۆژەی هەڵەبجە کە لەلایەن کۆمپانیای گازپرۆم درابوو بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەهەمان شێوە نەدرایەوە بە هەڵەبجەو دەست بەسەر کرا... کابینەی حەوت: لە ساڵی 2013 بڕی 3٫37 ملیار دۆلاری لە کۆمپانیا نەوتییەکان وەرگرتوە! و بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجە بووە!، بەڵام هەڵەبجە بەچاوی خۆی ئەو بڕەی نەدی و لە پێشنیار مایەوە. (وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە 25/8/2013 بڵاویکردەوە، تا چەند مانگێک دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆ لە سایتی فەرمی وەزارەت مابوو دواتر سایتی وەزارەت گۆڕا ئەو خشتەیەی خوارەوەش نەما) کابینەی هەشت: لە مانگی9ی 2015 بڕی سی ملیۆن دۆلاری لە گازپرۆم وەرگرت بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجە، دوای ناردنی ژمارە حسابی بۆ پڕۆژەکان و ناردنی پڕۆژە پێشنیارکراوەکانی هەڵەبجە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بە ئامادەبوونی بەرپرسان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و گازپرۆم و بەندە، گازپرۆم لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێی ڕاگەیاندین کە ئەوان ئەو 30 ملیۆن دۆلارەیان داوەتە وەزارەت بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجەو لە ئەستۆی کۆمپانیای گازپرۆم نەماوە.. بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ئەو دووبڕەی سەرەوە زۆر کراو دواجار لە 16/3/2021 بە یاداشتێک لە کۆبونەوەی پەرلەمان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرجەم سەرۆکی فراکسیۆنەکان و وەزیرە بەشداربووەکان کرا بەڵام سودی نەبوو...
درەو: 🔻 بەپێی ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم؛ 🔹 جیاوازی هەیە لە ژمارەی میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر ئاستی سەرجەم وەزارەتەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی (2023) بەپێی ئەو داتایانەی هەردوو فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێژیاری حکومەتی هەرێم کە پێشکەش بە لیژنەکە کراوە، 🔹 دواین جار کە موسادەقە لە سەر میلاکاتی فەرمانبەران کراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی (2013)بووە، کە ئەمەش پێچەوانەیە ماددەی (8)ی یاسای میلاکاتی ژمارە (25)ی ساڵی (1960)ی بەرکارە. 🔹 ناهاوتایی لە ژمارەی فەرمانبەرانی (هەمیشەیی + گریبەست) هەیە بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێریاری هەرێم لەسەر ئاستی (33) وەزارەت و دامەزراوەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان. 🔹 لەبارەی خانەنشینانەوە، سەرەڕای پێشکەشکردنی داواکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینانی هەرێمەوە داتای پێویست نەخراوەتە بەردەست لیژنەکە. کار بەیاسای خانەنشینی ھەڵوەشاوەی ژمارە (27ی ساڵی 2006) دەکرێت و سەرەڕای ڕاگرتنی خانەنشینی سندوقی خانەنشینی لە هەرێم تا ئێستا چالاک نەکراوە، جیاوازی هەیە لە ژمارەو کۆی موچەی خانەنشینان. 🔹 سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەپێی بایۆمەتری (163 هەزار و 91) کەسە، بەپێی داتاکانی بەشی ژمێریاری (76 هەزار و 535) کەم ئەندامە، ئەوەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی خستویەتیە ڕوو ( 76 هەزار و 788). 🔹 بەپێی بایۆمەتری ژمارەی شەھیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاوی (96 هەزار و 779)یە، بەپێی ئەو لیستەی خراوەتەڕوو (83 هەزار و 413) کەس موچەیان هەیە. دەستپێک تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (23520)ی 2023، بەپێی ڕێوشوێنە یاساییەکان و هەماهەنگی نێوان هەردوو دەزگاکە، پشت بەست بە حوکمەکانی یاسای دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی ژمارە (31)ی ساڵی (2011)ی بەرکار و یاسای دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان ژمارە (2)ی ساڵی (2008) هەستاون بە وردبینی کردن لە ژمارەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی چاودێری کۆمەڵاتی و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مانگی (حوزەیرانی 2023) بە پێوەر وەرگیراوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیداڵ و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامی کاری چاودێری و وردبینی ژمارەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی چاودێری کۆمەڵاتی و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 خراوەتەڕوو. 1. پشت بە ژمارەی میلاکات و موچەی مانگی حوزەیرانی (2023)ی وەزارەت و دەزگاکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکانی هەرێم بەستراوە. 2. لە ساڵی (2013)ەوە ڕاستاندن (مصادقە) لەسەر میلاکاتی هەرێمی کورستان نەکراوە، وەک ئەوەی لە یاداشتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە و بەرواری (16/10/2023)ی لەسەرە. 3. وردەکاری ملاکاتیان لەبەردەست نەبووە (تەنها ژمارە) نەبێت، کە لە (33) وەزارەت و دەزگا نەبەستراوەکانی بەوەزارەت، لەلایەن فەرمانگەی بودجەی هەرێم خراوەتە بەردەستیان، کۆی ژمارەکەش بریتی بووە لە (682 هەزار و 141) فەرمانبەر. 4. تیمەکە بۆ مەبەستی وردبینی پشتیان بە داتاکانی هەردوو فەرمانگەی (بودجەو ژمێریای) وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کورستان بەستووە. 5. فەرمانگەی بودجە تەنها ژمارە و میلاکاتی (سەرۆکایەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەکان)ی پێداوە بە تیمە هاوبەشەکە، داتاکانیش بەم جۆرە بوونە. بڕوانە خشتەی ژمارە (1). تێبینییەکان یەکەم: میلاکاتی فەرمانبەران 1. دواین جار کە موسادەقە لە سەر میلاکاتی فەرمانبەران کراوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی (2013)بووە، کە ئەمەش پێچەوانەیە ماددەی (8)ی یاسای میلاکاتی ژمارە (25)ی ساڵی (1960)ی بەرکارە. 2. ژمارەی میلاکاتی هەرێم هاوتا نیە لە نێوان ئەو داتایانەی فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم پێی داون لەگەڵ ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراق ژمارە (13)ی ساڵی (2023) هاتووە. (23 هەزار و 952) فەرمانبەر جیاوازی ھەیە. بڕوانە خشتەی ژمارە (2). 3. ناهاوتایی لە ژمارەی میلاکاتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پلە وەزیفییەکان وەک ئەوەی فەرمانگەی بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم پێی داون لەگەڵ ئەوەی لە یاسای بودجەی عێراقداهاتووە. بڕوانە خشتەی ژمارە (3). 4. جیاوازی هەیە لە ژمارەی میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر ئاستی سەرجەم وەزارەتەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی (2023) بەپێی ئەو داتایانەی هەردوو فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێژیاری حکومەتی هەرێم کە پێشکەش بە لیژنەکە کراوە. وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (4) خراوەتەڕوو . بەپێی نوسراوی ژمارە (8189) وەزارەتی کارەبای هەرێم لە 17/10/2023 ئەو جیاوازییە ئەوەیە کە پۆلیسی کارەبای هەرێم سەر بە وەزارەتی ناوخۆیەو وەزارەتی کارەبا موچەیان بۆ خەرجدەکات. 5. جیاوازی هەیە لە کۆی موچەی بەشێک لە دامەزراوە حکومییەکانی لە مانگی حوزەیرانی 2023دا و وەک ئەوەی لە لیستەکانی موچەدا هاتووە لەگەڵ ئەوە ئەو تەمویلەی کە فەرمانگەی ژمێری هەرێم خستوویەتییە بەردەست، وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (5)دا هاتووە. 6. ناهاوتایی لە ژمارەی فەرمانبەرانی (هەمیشەیی + گریبەست) هەیە بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێریاری هەرێم لەسەر ئاستی (33) وەزارەت و دامەزراوەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان. 7. ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە مانگی (حوزەیرانی 2023) بە پێی پسپۆڕی و بڕوانامە جیاوازەکان (26 هەزار و 889) فەرمانبەرن و کۆی موچەکەیان (12 ملیار و 394 ملیۆن و 596 هەزار) دینارە، بەپێی داتاکانی فەرمانگەی ژێریاری هەرێم. وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (6)دا رونکراوەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە جیاوازی هەیە لە ژمارەی گرێبەستەکان لە نێوان داتاکانی هەردوو فەرمانگەی و بودجە و فەمانگەی ژمێریاری وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (7)دا هاتووە. دووەم: خانەنشینان کۆی ژمارەی خانەنشینان لە مانگی (حوزەیرانی 2023) بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەریەتی گشتی خانەنشینانی هەرێم لەسەر ئاستی (14) بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاکانی هەرێم موچەکانیان وەردەگرن، ژمارەیان (245 هەزار و 104) خانەنشینەو کۆی موچەکەیان بریتییە لە (119 ملیار و 79 ملیۆن و 909 هەزار) دینار، موچەی خانەنشینی پێشمەرگە لە لقەکانی (هەولێر و سلێمانی) کە لە لایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێم وردبینی کراوە بریتییە لە (55 ملیار و 352 ملیۆن و 459 هەزار) دینار، وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (8) دا هاتووە. ئەوەی تێبنی دەکرێت؛ 1. کار بەیاسای خانەنشینی ھەڵوەشاوەی ژمارە (٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦) 2. سەرەڕای پێشکەشکردنی داواکاری، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینانی هەرێمەوە داتای پێویست نەخراوەتە بەردەست لیژنەکە. 3. سەرەڕای بوونی یاسا و ڕاگرتنەکانی خانەنشینی موچەخۆران، سندوقی خانەنشینی لە هەرێم تا ئێستا چالاک نەکراوە. 4. جیاوازی هەیە لە ژمارەو کۆی موچەی خانەنشینان لە نێوان داتاکانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینان وەک ئەوەی لە خشتەی ژمارە (9)دا هاتووە. سێیەم: تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەپێی بایۆمەتری (163 هەزار و 91) کەسە، (59 هەزار و 600) کەسی سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتین، (64 هەزار و 605) ی کەم ئەندامن، (8 هەزار و 851)ی کەم ئەندامی سەنگەرن، ئەوەی خستویانەتە بەردەست بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی بەشی ژمێریاری (76 هەزار و 535) کەم ئەندامە، ئەوەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی خستویەتیە ڕوو ( 76 هەزار و 788) واتە (253) کەم ئەندام جیاوازییە. لە خشتەکانی ژمارە (10 و 11) جیاوازییەکان رونکراوەتەوە. سێیەم: شەهیدان و ئەنفال بەپێی بایۆمەتری ژمارەی شەھیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیاوی (96 هەزار و 779) یە، بەپێی ئەو لیستەی خراوەتەڕوو (83 هەزار و 413) کەس موچەیان هەیە و کۆی موچەکەیان (36 ملیار و 377 ملیۆن و 465 هەزار) دینارە. وەک لە خشتەکانی ژمارە (12 و 13) رونکراوەتەوە.
راپۆرت: درەو 🔻 لە (25/3/2023 – 24/3/2024) ساڵێک تێپەڕی بەسەر ڕاگرتنی نەوتی هەرێم. 🔹 پاڵپشت بە داتاکانی دیلۆیت لە پێش ڕاگرتنی هەناردەی نەوت، تواندراوە بە تێکڕای مانگانە زیاتر لە (11 ملیۆن 839) بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت. 🔹 واتە لە ماوەی ساڵێکدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەگەیشتە سەرو (142 ملیۆن) بەرمیل نەوت. 🔹 تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی (25/3/2023 – 24/3/2024) بریتی بووە لە (82.9 دۆلار). 🔹 ئەگەر هەرێم بە داشکانی (15 دۆلار) نەوتەکەی فرۆشتبایە، وەک ئەوەی لە چارەکی دووەم، سێیەم و چوارەمی ساڵی (2022) و چارەکی یەکەمی (2023) دا رویدابوو. ئەوا؛ 🔹 تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی فرۆشراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (67.9 دۆلار). 🔹 کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (9 ملیار‌و 651 ملیۆن و 735 هەزار) دۆلار. 🔹 بەشێکی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ڕانەوەستاون لە بەرهەمهێنان و لە ساڵی (2024)دا بە تێکڕا رۆژانە (294 هەزار و 150) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن و داهاتەکەشی ناگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. 🔹 لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا موچەخۆرانی هەرێم تەنها (7) موچەیان وەرگرتووە، ئەمەش دەریدەخات تەنها خەڵکی هەرێمی کوردستان باجی سیاسەتی نەوت دەدەن. یەکەم؛ ڕاگرتنی نەوتی هەرێم و زیانە داراییەکانی دوای نۆ ساڵ لە سکاڵایەکی حکومەتی عێراق لەسەر حکومەتی تورکیا لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بەوەی "توركیا رێكەوتنی ترانزێتی بۆریی نەوتی ساڵی 1973ی پێشێلكردووە، بەوەی توركیا رێگەیداوە نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستانی عێراقەوە بەبێ رەزامەندیی بەغدا، لە رێگەی توركیاوە هەناردە بكرێت". دواجار ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بڕیارێکی (277) لاپەڕەیی لە رۆژی (13ی شوباتی 2023) دەرکردووەو لە (25ی ئازاری 2023) بە فەرمی بووە هۆی كە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان. بە پێی بڕیارەكەی ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتێكی دەستوری و یاساییە لە چوارچێوەی عێراقدا، بەڵام ناتوانێت نەوت لە رێگەی بۆریەوە بگوازێتەوە بۆ دەرەوە، چی نەوتی باكور بێت، چی نەوتی هەرێم، چونكە هەرێمی كوردستان بەشێك نیە لە رێككەوتنی ( IPT) واتا ( بە بازاڕكردنی نەوتی جیهانی) كە لە نێوان توركیا و عێراق لە ساڵی 1973 تایبەت بە بۆری نەوت واژۆكراوە. ئێستا ساڵێک تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا نەیتواندراوە بگەن بە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی و دەست بە هەناردەکردنی نەوت بکرێتەوە. لێرەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو زیانە داراییانەی لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێم لە ماوەی (25/3/2023 – 24/3/2024) دەکەوێتەوە. بە جۆرێک؛ • بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی نەوتی هەرێم لە چارەکی دووەم، سێیەم و چوارەمی ساڵی (2022) و چارەکی سێیەمی (2023)، واتە هەمان ئەو ماوەیەی کە لە ساڵی (2023) و (2024) کە نەوتی هەرێمی تێدا ڕاگیراوە؛ - حکومەتی هەرێم بە تێکڕای مانگانە (11 ملیۆن و 836 هەزار و 652) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی کردووە. - هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتی لە ماوەی ناوبراودا بە (15 دۆلار) کەمتر لە نرخی نەوتی برێنت فرۆشتووە. - هەر بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت (54%) داهاتی نەوت چووە بۆ خەرجی پرۆسەکەو (46%) گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێم. کەواتە لەسەر بنەمای هەر چوار ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت لە ماوەی وەرزەکانی دووەم، سێیەم و چوارەمی ساڵی (2022) و وەرزی یەکەمی ساڵی (2023) ئەم گریمانەنانەی لای خوارە ڕوندەکەینەوە؛ • لە (25/3/2023 – 24/3/2024) واتە ساڵێک بەسەر ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم تێپەڕدەبێت. • هەرێم دەیتوانی بە تێکڕای مانگانە (11 ملیۆن و 836 هەزار و 652) بەرمیل نەوت هەناردە بکات. • واتە لە ماوەی ساڵێکدا هەناردەی نەوتی هەرێم دەگەیشتە (142 ملیۆن و 39 هەزار و 828) بەرمیل نەوت. • تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە ماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە (82 دۆلار و 91 سەنت). • ئەگەر هەرێم بە داشکانی (15 دۆلار) نەوتەکەی فرۆشتبایە، وەک ئەوەی لە چارەکی دووەم و سێیەم و چوارەمی (2022) و چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)دا رویدابوو. ئەوا؛ • تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم فرۆشراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (67 دۆلار و 91 سەنت). • کۆی بەهای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم بریتی دەبوو لە (9 ملیار‌و 651 ملیۆن و 735 هەزار و 255) دۆلار. • ئەگەر ئەو بڕەی داهات (54%) بۆ خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم رۆشتبا، ئەوا هاوتا دەبوو بە (5 ملیار و 211 ملیۆن و 937 هەزار و 22) دۆلار. • بەم پێیەش بڕی (4 ملیار و 417 ملیۆن و 835 هەزار و 654) دۆلاری بە رێژەی (46%) دەگەڕایەوە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. خشتەی ژمارە (1) پرۆسەکە رونتر دەکاتەوە. دووەم؛ بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دوای ڕاگرتنی هەناردە لە دوای بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی پاریس لە مانگی ئازاری ساڵی (2023)دا، هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆری نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیرا، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە نزیکەی سەرجەم کێڵگە نەوتییە بەرهەمهێنەکانی نەوتی هەرێم کە تا ئەو کات ژمارەیان گەیشتبووە (14) کێڵگە ڕاگیرا. بەپێی زانیارییەکان، هەندێک لەو کێڵگانەی گەیشتبوونە ئاستی بەهەمهێنان تا ئێستاش نەیانتوانیوە دەستبەکارکردن بکەن و بێ بەرهەم ماونەتەوە، ئەوانیش کێڵگە نەوتییەکانی (تەق تەق، سارتا و بەعشیقە)یە، بەڵام بەشێکی دیکەی کێڵگە نەوتییەکان کە ژمارەیان (7) کێڵگەی نەوتییە کەوتنەوە کارکردن و توانیان ئاستی بەرهەمی نەوتی رۆژانەیان بە ڕادەیەکی باش بەرز بکەنەوە، لە ئێستادا پێکەوە نزیکەی (300 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمدەهێنن؛ کە ئەوانیش بریتین لە؛ 1. کێڵگەی نەوتی خورمەڵە کە سەرجەم پشکەکانی دراوە بە کۆمپانیای کار گروپ لە ئێستادا رۆژانە زیاتر لە (110 هەزار) بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنێت. 2. کێڵگەی نەوتی تاوکێ کە هەردوو کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ و گنێڵ ئینێرجی) تێیدا پشکدارن، لە مانگی شوباتی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (90 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 3. کێڵگەی نەوتی شێخان کە هەردوو کۆمپانیای (گۆڵف کیستۆن و ئێم ئۆ ئێڵ) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (21 هەزار 600) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 4. کێڵگەی نەوتی ئەتروش کە هەردوو کۆمپانیای (شاماران و تاقە) تێیدا پشکدارن لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆمپانیای (تاقەی ئیماراتی) رایگەیان کە پشکەکانی خۆی فرۆشتووە بە کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن)، ئاستی بەرهەمیان لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (20 هەزار) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 5. کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ کە هەردوو کۆمپانیای (ئێچ کەی ئێن و شاماران) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمی ئاستی بەرهەمی کێڵگەکەیان گەیاندووە بە (36 هەزار 400) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 6. کێڵگەی نەوتی هەولێر کە کۆمپانیای (فۆرزا پیترۆلیۆم) تێیدا پشکدار، ئاستی بەرهەم لە کێگەکەدا گەیشتووە بە (6 هەزار 500) بەرمیل نەوتی رۆژانە. 7. کێڵگەی نەوتی گەرمیان کە هەردوو کۆمپانیای (گازپرۆم و وێسترن زاگرۆس) تێیدا پشکدارن، ئاستی بەرهەمی ئاستی بەرهەمی کێڵگەکەیان گەیاندووە بە (9 هەزار 650) بەرمیل نەوتی رۆژانە. بەڵام بەپێی زانیارییەکان هەریەک لە کێڵگە نەوتییەکانی تەق تەق کە کۆمپانیاکانی (گنێڵ ئینێرجی و ئەداکس) تێیدا پشکدارن، کێڵگەی نەوتی سارتا کە (گنێڵ ئینێرجی و شیڤرۆن) تێیدا پشکدارن هەروەهای کێڵگەی نەوتی بەعشیقە کە کۆمپانیاکانی (دی ئێن ئۆ و تی ئی سی) تێیدا پشکدارن لە ئێستادا هیچ بەرهەمێکیان نیە. هەندێک لە کێڵگانەشی کە پێش ڕاگرتنی نەوتی هەرێم گەیشتبوونە ئاستی بەرهەمهێنان لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەبەردەست نە لە بارەی کردن و بەهەمهێنان تێیاندا ئەوانیش کێڵگە نەوتییەکانی (کۆرمۆر، عەین سەفنی، بەیجیل و چیا سورخ). لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)). سێیەم؛ دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی ڕابردوودا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها (7) موچەی بەسەر موچەخۆرانی هەرێم دابەشکردووە، ئەمەش دەرخەی ئەو ڕاستییەیە کە خەڵک و موچەخۆرانی باجی سیاسەتی نەوتی هەرێم دەدەن، تایبەت بە شێوازی دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بڕوانە خشتەی ژمارە (3) چارتی تایبەت بە رۆژ ژمێری دابەشکردنی موچە لە هەرێم. سەرچاوەکان؛ 1. راپۆرتەکانی دیلۆیت لە سایتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی نیسانی 2022 تاکو ٣٠ی حوزەیرانی 2022. • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی 2022 تاکو٣٠ ئەیلوولی 2022. • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی ئابی 2022 تاکو31 کانونی یەکەمی 2022. • بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی 2023 تاکو31 ئازاری 2023. 2. درەو میدیا، گرافیك: رۆژژمێری دابه‌شكردنی موچه له هه‌رێمی كوردستان؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=14581 3. درەو میدیا، بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی نەوتی هەرێمی كوردستان https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=14745 4. Crude Oil Brent US Dollars per Barrell; https://countryeconomy.com/raw-materials/brent?year=2023
راپۆرت: دره‌و دیوانی چاودێری دارایی عێراق له راپۆرتی هاوبه‌شی خۆیدا له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم باس له داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ هه‌رێم ئه‌م داهاتانه‌ی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌كردووه، تێبینی خۆی له‌باره‌ی داهاته‌كان خستوه‌ته‌ڕوو، له ده‌روازه‌ی باشماخ تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه ئیمزای لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان دوو مانگدا جیاوازه، گومانی كردووه‌و داوا ده‌كات فه‌رمانبه‌ران له‌بری هاوڕێكانیان ئیمزای وه‌رگرتنی موچه نه‌كه‌ن، ورده‌كاری داهاتی گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه ده‌خاته‌ڕوو. داهاتی نانه‌وتیی له شه‌ش مانگدا دیوانی چاودێری دارایی عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان وردبینی له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كردووه. به‌گوێره‌ی وردبینییهكه كه بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2023 كراوه (واتا له 1/1 بۆ 31/6/2023)، داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه بووه: • داهاتی نانه‌وتیی له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا بڕی زیاتر له (2 ترلیۆن و 83 ملیار) دینار بووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ‌دا هاتووه داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه رۆژی 26/6/2023 یاسای بودجه كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و بۆ هه‌موو ساڵه‌كه كارپێكراو بووه. • له‌ناو داهاتی نانه‌وتیی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2023دا، ئه‌م داهاتانه تۆماركراوه: - بڕی زیاتر له (159 ملیار) دیناری كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به هه‌رێمی كوردستان دراوه. - له‌ناو خانه‌ی داهاته‌كانی تردا، بڕی (368 ملیار) دینار تۆماركراوه، چاودێری دارایی نه‌یزانیوه له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونكه هیچ شكارییهكی بۆ نه‌كراوه. * به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمیریاری له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان به لیژنه‌ی هاوبه‌شی چاودێری دارایی وتووه كه ته‌نیا (6) ده‌روازی سنوریی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن: به‌ڵام ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق به چاودێری چاودێری دارایی وتووه له هه‌رێمی كوردستان (12) ده‌روازه‌و (20) رێڕه‌وی سنوریی هه‌ن، كه هه‌ندێكیان فه‌رمی و هه‌ندێكی تریان نافه‌رمین و بریتین له‌مانه: ده‌روازه فه‌رمییه دانپێدانراوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه ئه‌و ده‌روازانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم دانی پێدا ناون و حكومه‌تی فیدراڵی دانی پێدا نه‌ناون، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانیان تێدا ده‌كرێت و باج وه‌رده‌گیرێت ئه‌و ده‌روازه‌و رێگا سنورییانه‌ی كه نه لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه دانیان پێدا نه‌نراوه ژماره‌یان (20) ده‌روازه‌یه كه ئه‌مانه‌ن: (گمۆ- بروین- بیمارۆک- بیارە- ھاوار- دەرەی مەڕ- وشیاری- بادالان- دارۆخان- کونە مێرو- ئەحمەد ئاوا- کونە وشک- میشیاو - سیرین – بارێ- شایدین- چۆمان – موسک- قه‌ندۆڵ- زەڵێ). حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 1/3/2023دا نوسراوی بۆ حكومه‌تی فیدراڵی كردووه‌و رایگه‌یاندووه هه‌رێم رێگر نییه له‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه سنورییانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه بكرێن به ده‌روازه‌ی فه‌رمی، چاودێری دارایی پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی فیدراڵی ده‌روازه سنورییه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازانه بكرێن به فه‌رمی و وه‌رگرتنی باج تێیاندا به‌شێوه‌ی یاسایی یه‌كبخرێت. • ده‌روازه‌ی (پشته) كه نزیكه‌ی (100 كیلۆمه‌تر) له ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه دوره، له‌ڕووی ئیداری و دارییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كانیشی له‌رێگه‌ی ژماره بانكی ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌یه. داهاتی ده‌روازه‌كانی هه‌رێم وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ (6) مانگی یه‌كه‌می 2023، به‌تێكڕا داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كانی له (6) ده‌روازه‌دا به‌بڕی (666 ملیار‌و 900 ملیۆن) دینار دیاریكردووه، كه له‌م ده‌روازانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه: - ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل: داهاته‌كه‌ی له شه‌ش مانگدا بریتی بووه له (358 ملیار) دینار - ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران: داهاته‌كه‌ی (110 ملیار) دینار بووه - ده‌روازه‌ی باشماخ: داهاته‌كه‌ی (68 ملیار) دینار بووه - ده‌روازه‌ی په‌روێزخان: داهاته‌كه‌ی (111 ملیار) دینار بووه - گومرگی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر: داهاته‌كه‌ی (13 ملیار) دینار بووه - گومرگی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی: داهاته‌كه‌ی (4 ملیار) دینار بووه داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان (7) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگ هه‌یه كه بریتین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی (سلێمانی- زاخۆ- راپه‌ڕین- هه‌ولێر- دهۆك- مێرگه‌سور- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگ)، داهاتی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2023ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه بریتی بووه له (53 ملیار‌و 743 ملیۆن) دینار، به‌مشێوه‌یه: ئیمزاكانی باشماخ ! راپۆرتی هاوبه‌شی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌رێگه‌ی به‌راوردكردنی ئیمزای فه‌رمانبه‌رانه‌وه له لیستی موچه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایاری 2023دا له ده‌روازه‌ی باشماخ، تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه سه‌رجه‌م ئیمزاكان له‌و دوو مانگه‌دا جیاوازن، بۆیه نوسیویه‌تی" ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیمزایانه دروست نین"، پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردووه فه‌رمانبه‌ران له‌بری هاوڕێكانیان بۆ وه‌رگرتنی موچه ئیمزا نه‌كه‌ن. داهاتی نانه‌وتیی له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ؟ به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه لیژنه‌ی هاوبه‌شی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیان وه‌رگرتووه، داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم له (6) سه‌رچاوه‌وه كۆده‌كرێته‌وه كه ئه‌مانه‌ن: • باجی داهات و سامان: رێژه‌ی 14%ی تێكڕای داهاتی نانه‌وتیی پێكده‌هێنێت • باجی كاڵا‌و كرێی به‌رهه‌م: رێژه‌ی 27% پێكده‌هێنێت • رسومات: رێژه‌ی 13% پێكده‌هێنێت • داهاتی سه‌رمایه: رێژه‌ی 2% پێكده‌هێنێت • داهاتی گواستنه‌وه: رێژه‌ی 8% • داهاته‌كانی تر: رێژه‌ی 36% پێكده‌هێنێت
جیهانگیر سدیق گوڵپی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له 24/3/2024 نوسراوێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان كردوە، تێیدا داوای كردوه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ لیستی موچه‌ی مانگی 3 لیستێكی تر ئاماده بكه‌ن كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی تێیدا ئه‌نجامدرابێت له كاتی شایسته‌یان و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت. ئه‌م نوسراوه به‌رچاوڕونیی پێویستی تیدا نیه بۆ فه‌رمانگه‌كان بۆ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره‌كه، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه وه‌كو خۆی نائاساییه و ناكرێت به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی ئه‌و لیسته هاوكات له‌گه‌ڵ لیستی موچه‌ی مانگی سێ كارێكی مه‌حاڵه و، پێش ئاماده‌كردنی لیستێكی له‌وجۆره چه‌ندین ڕێكار و هه‌نگاوی تر هه‌ن ده‌بێ بگیرێنه‌به‌ر، لێره‌دا به‌پێویستی ئه‌زانم به‌خێرایی چه‌ند سه‌رنج و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بخه‌مه‌ڕوو: 1- لیستی موچه كه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام درابێت له كاتی شایسته‌وه، ته‌نها له‌پاش كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو و پرۆسه‌و ڕیكاری تر ده‌توانرێ ئاماده بكرێت، سه‌ره‌تا ده‌بێ فه‌رمانگه‌كان نوسراویان بۆ بچێت كه پله به‌رزكردنه‌وه ده‌ست پی بكه‌نه‌وه، پلهبهرزكردنهوهیش له‌هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك به فۆرم و كۆنوسی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕێكده‌خرێت به‌پشت به‌ستن به زانیاریه‌كانی ناو دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه و پاشان فه‌رمانی كارگێڕی یان وه‌زاری تایبه‌تی پێ ده‌رده‌چێت، فه‌رمانگه‌كانیش بۆ هه‌مو ئاسته‌كان ده‌سه‌ڵاتی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان نیه و ده‌بێ بۆ هه‌ندێكیان نوسراو به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ سه‌روی خۆیان یان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و له‌وێ فه‌رمانه‌كه ده‌رده‌چێت، به‌گشتی هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێ به‌و ڕێکارانە ده‌ستپێبكرێت و ئه‌وه‌یش كاتی پێویسته چونكه پلە بەرزکردنەوەکە هه‌مو فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه. 2- پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ر ده‌بێته هۆی چه‌ندین گۆڕانكاری له ناونیشانی فەرمانبەر و كۆی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و سهموچهو ده‌رماڵه‌كان و كۆی گشتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر، له‌كاتی ئاساییدایه ئه‌مه كارێكی ڕۆتینیه و له‌سه‌ر سكه‌ی خۆی ده‌ڕوات و ئاڵۆزی و زه‌حمه‌تیه‌كی ئه‌وتۆی تێدانیه. به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ی كه چه‌ند ساڵه فه‌رمانبه‌ران و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی تێدان دۆخێكی نائاساییه‌و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌كان له‌كاتی خۆیان ئه‌نجام نه‌دراون، ئێستا زۆربەی فه‌رمانبه‌ران لانی كه‌م شایسته‌ی ئه‌وه‌ن دوو پله به‌رزكردنه‌وه وه‌ربگرن، بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌ر پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌رموچه‌ی ساڵانه‌ی فه‌رمانبه‌ریش زیاد ده‌بێت، بڕی سه‌رموچه كه ده‌چیته سه‌ر موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌پێی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گۆڕێت، واته له‌گه‌ڵ پێدانی پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی شایستهیانهوه پێویست به‌وه ده‌كات هه‌مو ئه‌و سهرموچانهیش ڕاست بكرێنه‌وه كه له‌ساڵانی ڕابووردا له‌سه‌ر بنه‌مانی موچه بنه‌ڕه‌تیه كۆنه‌كه‌ی پێش پله‌به‌رزكردنه‌وه بۆیان به‌ستراوه و وه‌ریان گرتوه، به‌م جۆره پله‌به‌رزكردنه‌وه له‌كاتی شایسته‌وه ده‌بیته هۆی گۆڕان و زیادبونی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هه‌مو فه‌رمانبه‌ران و سهرموچهكانیان و بڕی ده‌رماڵه‌كانیشیان له‌چه‌ند ساڵی ڕابوردوه‌وه تاكو ئێستا، چونكه زۆرینەی ده‌رماڵه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌یه‌ك له‌موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دیاری ده‌كرین. 3- له‌ساڵانی ڕابووردو چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر خهنانشین بوون كه مافی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان تێ په‌ڕیبوو و پله‌یان به‌رز نه‌كرابویه‌وه و به ماف و موچه‌ی كه‌متر خانه‌نشین كراون و چه‌ند ساڵه به‌و جۆره موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، ئه‌وان مافی خۆیان سود مه‌ند ببن له بڕیاری پله به‌رز كردنه‌وه له كاتی شایسته‌یان كه كارگه‌ریی ده‌بێت له سه‌ر موچه‌ی خانه‌نشینیان و گۆڕانكاریی له‌موچه‌كه‌یان ده‌كات له‌كاتی شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه تاكو ئێستا. 4- بۆیه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی ڕێنمایی و به‌رچاوڕونیی تایبه‌ت بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه بداته فه‌رمانگه‌كان سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، پێویسته ڕێنمایی تایبه‌تیش بدات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌مو فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان(ئه‌وانه‌ی له‌خاڵی 3 له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه) له‌هه‌مو فه‌رمانگه‌كان به‌لیژنه‌ی تایبه‌ت. له‌پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه ئینجا ئه‌توانرێ لیستێكی له‌وجۆره ئاماده‌بكرێت . 5- بابه‌تێكی تریش خەرجکردنی ئه‌و جیاوازیانه‌یه(فروقات) له كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌كانی فه‌رمانبه‌ران كه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت، ئایا بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و جیاوازیانه‌ی ڕابووردویش ده‌درێته‌وه كه مافی بێچه‌ندوچۆنی فه‌رمانبه‌رانه؟ ئایا حكومه‌تی به‌غدا ده‌چێته ژێر باری ئه‌وه؟ یان ده‌ڵێ ئه‌ركی ئێمه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ و پاش بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌ست پێ ده‌كات.
درەو: راپۆرتی دیوانی چاودێری عێراق و هەرێم- سۆران عومەر پاش بەدواداچوون بۆ چۆنێتی جێبەجێکردن و ھۆکاری جێبەجێ نەکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ لەڕێگەی پرسیاری پەرلەمانیی بۆ دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی، لە ١٣/٣/٢٠٢٤ بەنوسراوی ژمارە (١/١/٣/٧٠٧٣) تەواوی وردەکاری بابەتەکەمان کرا لەڕێگەی سەرۆکی پەرلەمانەوە، ئەمە پوختەکەیەتی: ١- تایبەت بە (بڕگەی یەکەم لە مادەی ١٢)ی یاسای بودجە، دیوانی چاودێری دارایی بە ٣ نوسراو داوای بەڵگەو تۆمار‌و موازینی مراجعەی ھەرێمی کردووە وەڵام نەدراونەتەوە. ٢- تایبەت بە (بڕگەی دووەم/ڕ لەمادەی ١٢ ) وەزارەتی سامانە سروشتیەکان داتا‌و زانیاری پێ نەداون ھی نەوتی خامی بەرھەمھاتوو لەکێڵگە نەوتیەکان کە شەحن کراوە بۆ بەندەری جیھان بۆ عەمبارەکانی سۆمۆ. ٣- تایبەت بە (بڕگەی دووەم /د لەمادەی ١٢) ئەو ھەژمار بانکیەی حکومەتی ھەرێم لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی کردویەتیەوە بۆ داھاتی غەیرە نەوتی تاکو وردبینی بکرێت، ھیچ داھاتێکی تەسلیم نەکردووە. ٤- تایبەت بە (بڕگەی دووەم/ە لەمادەی ١٢) تیمێک دروست کراوە بۆ وردبینی موازینی مراجعەو خەرجی و داھاتی نەوتی و نانەوتی لە ١/١ تاکو ٣٠/٦/٢٠٢٣ ئەم کارە ئەنجام دراوەو وێنەیەکی ڕاپۆرتی وردبینیەکە دراوتە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ١٦/٨/٢٠٢٣. ٥- لیژنەیەکی دیکە پێکھێنرا بۆ وردبینی خەرجی و داھاتی نەوتی و نانەوتی لە (١/٧/٢٠٢٣ تاکو ٣١/١٢/٢٠٢٣) بەڵام حکومەتی ھەرێم لە ١٥/٢/٢٠٢٤ داوای کردووە جارێ چاوەڕوان بن بۆ دەست بەکاربوونی لیژنەکە، لە ٢٥/٢/٢٠٢٤ دەستیان بەکارەکانیان کردووە. ٦- بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق ( ژمارە ٢٣٥٢٠ لە٢٠٢٣) تایبەت بەوردبینی ژمارەی فەرمانبەران و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و خانەنشینان، لە ١٩/١٠/٢٠٢٣ ڕاپۆرتێکیان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کردووە. وردەکاری و بەڵگەکانی ھەردوو ڕاپۆرتەکە دەخەمە ڕوو : لەبواری نەوت ١- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ھیچ گرێبەستێکی کۆمپانیا ناوخۆییەکانی نەداوە بە لیژنەکە، ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کەرتی تایبەت کردویانە پەیوەست بە کەرتی نەوت و وزە. ٢- بەپێی میزان مراجەعەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ داھاتی گشتی ھەرێم (٥ ترلیۆن و ١٩ ملیار دینار) بووە. ٣- خەرجی لەو شەش مانگەدا (٨ ترلیۆن و ٥٥٥ ملیار دینار) بووە. ٤- ئەوەی لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەستیان کەوتووە لە میزان مراجەعەی بەڕێوەبەرێتی گشتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیان کەوتووە، لەوەشیدا میزان مراجەعەی مانگەکانی ٤ و ٥ و ٦ی نەناردووە. ٥- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دوو حسابی ھەیە بۆ تەشغیلی و حسابێکی تایبەت بۆ فرۆشی نەوت و غاو بەرھەمە نەوتیەکان کە ئەمەش بۆ پرۆسەی چاودێری و وربینی نابێت. ٦- بەپێی سیستمی ژمێریاری چالاکیە داراییەکان تۆمارنەکراون بە سجل و مستندی دەفتەری بەڵکو لەسەر بەرنامەی ئێکسڵ داھات و خەرجی و قەرزیان تۆمارکردووە! ٧- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان حساباتی لە (٥) بانک ھەیە کە یەکێکیان مێرف ابوڤبی ئیسلامیە، ئامادە نەبوون حسابی ئەو پێنج بانکەی وەزارەتمان بدەنێ. ٨- لە مانگەکانی (١،٢،٣ی ساڵی ٢٠٢٣) بەپێی ئەو داتای وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێشکەشی کردووە (٣٢ ملیۆن و ١٩٤ ھەزارو ٤٢٦ بەرمیل نەوتی خاو)ی ھەناردەی بەندەری جیھانی تورکی کردووە! بەڵام بەپێی بەڵگەکانی کۆمپانیای سۆمۆ (٣٢ ملیۆن و ٧٢٨ ھەزارو ٣٢٤ بەرمیل نەوت)ی ھەناردە کردووە واتە (٥٣٣ ھەزارو ٨٩٨ بەرمیل نەوت) کەمتری حساب کردووە ھەرێم! - فرۆشی بەرمیلێک نەوت لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە بە بازاڕی ئەوروپا بۆ مانگی (١) بە (٦٦ دۆلار‌و ٥٥٩ سەنت) بووە، ھەمان مانگ سۆمۆ نەوتی لەھەمان بەندەری جیھانەوە بەبازاڕی ئەوروپا فرۆشتووە بە (٨٢ دۆلار‌و ٧٧٧ سەنت) واتە ھەرێم ھەر بەرمیلێک نەوتی بە (١٦ دۆلار‌و ٢١٨ سەنت) کەمتر فرۆشتووە! - بۆ مانگی (٢) ھەرێم بەرمیلێک نەوتی بە (٧٠ دۆلار) فرۆشتووە بەڵام سۆمۆ بە (٨٢ دۆلار‌و ٤٨٦ سەنت) فرۆشتووە واتە ھەرێم بە (١٢ دۆلار‌و ٤٨ سەنت) کەمتر بەرمیلێک نەوتی فرۆشتووە. - بۆ مانگی (٣) ھەرێم بەرمیلێک نەوتی بە (٦٥ دۆلار‌و ٧٤٨ سەنت) فرۆشتووە، سۆمۆ بەرمیلێکی بە (٧٨ دۆلار‌و ٥٦ سەنت) فرۆشتووە، واتە ھەرێم ھەر بەمیلێک نەوتی لە (١٢ دۆلار‌و ٨١٢ سەنت) کەمتر فرۆشتووە. - بۆ مانگی (١) بە بڕی ١٨٧ ملیۆن دۆلار نەوتی بەکەمتر فرۆشتووە - بۆ مانگی (٢) بە ١٥٠ ملیۆن دۆلار نەوتی بەکەمتر فرۆشتووە. - بۆ مانگی (٣) بە ١٠٩ ملیۆن دۆلار نەوتی بەکەمتر فرۆشتووە بەراوردی نرھی سۆمۆ. ٩- یەک حساب بانکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە بانکی منارەو ئاڕتی بانک وردبینی کراوە لە تەحویلی دۆلار بۆ دینار لەبانک جیاوازی ھەیە لەیەکێککیان ٣٠ ھەزار دۆلار لەوی دیکەیان ٤٦ ھەزار دۆلار! ١٠- ئەوەی پێیان داون تاکو ٣١/٣/٢٠٢٣ داھاتی فرۆشی نەوتی خاو‌و (٢ ترلیۆن و ٩٣٥ ملیار دینار) بووە، ئەوەی سەرف کراوە بەناوی خەرجی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو (٢ ترلیۆن و ٩ ملیار دینار) بووە! بەڵام دوای وردبینی دەرکەوتووە ئەو خەرجیە بۆ بەرھەمھێنانی نەوتی خاو نەبووە بەتەنھا بەڵکو بەکۆی گشتی (٦١٩ ملیار‌و ٣٧٣ ملیۆن) دیناری خەرجی تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت نەبووە بەڵکو بەم جۆرە سەرف کراوە: - (١٢٩ ملیار و ٨١٥ ملیۆن دینار)ی دراوە بە ماس ئینێرجی و ماس کۆمپانی بۆ بەرھەمھێنانی کارەبای مانگەکانی ١ و ٢ و ٣ی ساڵی ٢٠٢٣. - (٨ ملیار‌و ٨١٦ ملیۆن دینار)ی دراوە بەچەندین کۆمپانیا بۆ کرێی گواستنەوەی بەرھەمە نەوتیەکان بۆ وێستگەکانی کارەبا بۆ مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣! - (٥٦٨) ھەزار دۆلاری بۆ مانگی (١)ی ٢٠٢٣ دراوە بە پرۆفیشناڵ سێرڤس بەبێ دیاریکردنی ئەوەی ئەم خزمەتگوزاریە چییە! - (١٨٦) ملیاری لەمانگی (٢)ی ٢٠٢٣ دراوە بە کۆمپانیای (ترافیگورا ئێڵ تی دی لیمیتد)ی ئیتاڵی لەبەرامبەر لێ وەرگرتنی پارەی پێشەکی بۆ فرۆشتنی نەوت لەئایندەدا، ئەم بڕە پارەش لەقەرزەکانی کەم نەکراوەتەوە. - (١٨٧ ملیار‌و ٧٦٥ ملیۆن دینار) بۆ کڕینی مادەیەک تاکو تێکەڵی نەوتی خاوی بکەن کەبەبۆری ناردویانە! ھەروەھا بۆ کڕینی غازی وشک لەکۆمپانیای پێراڵ پترۆلیۆم بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی بەرھەمھێنانی کارەبا! - (١١٤ ملیار‌و ٢٣٢ ملیۆن دینار) کرێی بەرھەمھێنانی نەوتی خاوی ساڵانی پێشوو دراوە بە کۆمپانیایەکی عێراق و کۆمپانیایەکی چینی! ١١- لەناو داھاتە نەوتیەکان دا ئەو داھاتەی نەوتی خاوی تێدا نەبووە کە دراوە بەپاڵاوگەکان لە ماوەی ئەو شەش مانگەی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣، لەو ماوەدا (١٠٢٠٠٥٢٤) دە ملیۆن و دوو سەد ھەزارو پێنج سەدو بیست و چوار بەرمیل نەوتی خاو دراوە بە پاڵاوگەکانی (کار‌و لاناز) بەبڕی (٣٠٩ ملیار‌و ٩٦٧ ملیۆن دینار). ١٢- قەرزەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تاکو ٣١/٣/٢٠٢٣ بە ( ٨ ملیار‌و ٧٣٣ ملیۆن دۆلار) دانراوە کە دەکاتە (١٢ ترلیۆن و ٦٤٨ ملیار دینار) گوایە (١٢ ترلیۆن و ٢٣٨ ملیار دینار)ی ھی ساڵانی پێشووە! ١٣- ئەو (١٢ ترلیۆن و ٢٣٨ ملیار دینار)ەی قەرزی ساڵانی پێشوو بەم جۆرە ڕونکراوەتەوە: - (١١١ ملیار‌و ٩٦٠ ملیۆن دینار)ی کرێی گواستنەوەی عەمبارکردنی بەرھەمە نەوتیەکان بووە بۆ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی کارەبا!بۆ ساڵەکانی (٢٠١٥ -٢٠٢٢. - (٥ ترلیۆن و ٣١٠ ملیار دینار)ی پارەی پێشەکی بووە وەریان گرتووە لەکڕیارانی نەوت. - (٣٠٢ ملیار و ٥١٠ ملیۆن دینار)ی دراوە بە کۆمپانیای پیراڵ پترۆلیۆم لەبەبرامبەر بەرھەمھێنانی غاز بۆ کارەبا. - (١ ملیار و ٤ ملیۆن دۆلار)یش دەربێتە بیدەنەوە بە کۆمپانیای (KNOC) کۆری بۆ ساڵەکانی (٢٠١٩ و ٢٠٢٠ ) لەبەرامبەر قەرەبوو کردنەوەی پاشەکشەی لە تەنازول کردن لەمافەکانی لەتێچووی دەرھێنانی نەوتی خاو‌و بەم جۆرەش پارەکەی دەدەنەوە: - ساڵی ٢٠٢٣ بڕی ١٤٩ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار. - ساڵی ٢٠٢٤ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار. - ساڵی ٢٠٢٥ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار. - ساڵی ٢٠٢٦ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار. - ساڵی ٢٠٢٧ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار. - ساڵی ٢٠٢٨ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار. - ساڵی ٢٠٢٩ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار. - ساڵی ٢٠٣٠ بڕی ١٢٨ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار. ئەمە جگە لەوەی شریکاتی نەوت و کرێکارە بیانیەکان لەو بوارەدا لەباج بەخشراون کەبەپێی یاسای یاسای ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠١٠ پێویستە %٣٥ ی داھاتی دەستکەوتوو لەعێراق باج بدەن.
راپۆرت: دره‌و "كۆمپانیا بیانییه‌كان نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن، ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه، رۆژانه 200 بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێنرێت، ئێمه ئاگاداری نین، دان به گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمدا نانێین" ئه‌مه وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم، له یه‌كه‌م ساڵڕۆژی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، به‌مشێوه‌یه چاره‌نوسی نه‌وتی كوردستان له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و كۆمپانیا بیانییه‌كاندا گیری خواردووه. ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. له وه‌ڵامی كۆمپانیاكانی نه‌وتدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوی گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان "ئه‌پیكور"ی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ" گروپێك كه ناوی (گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان)ی له خۆی ناوه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی 23/3/2024 ده‌ریكردووه، راستییه‌كانی شێواندووه‌و ژماره‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی كردووه، بۆیه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بڵاوده‌كاته‌وه. له رونكردنهوهكهیدا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به چه‌ند خاڵێك باس له دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵی: • راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگه‌ی بۆری عێراق- توركیاوه له ئازاری 2023دا به‌هۆی بڕیاری توركیاوه بووه، كه به‌هۆیه‌وه بڕیاری ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی ژوری بازرگانی پاریس له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ده‌رچووه. بۆیه به‌بڕیاری عێراقی فیدراڵ ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك رۆژیش هه‌نارده‌ی نه‌وت رانه‌وه‌ستاوه. دوای زیاتر له شه‌ش مانگ و دانوستانی گرنگ له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی كه ئه‌م وه‌زاره‌ته سه‌رپه‌ره‌شتی كرد، هه‌ردوولا گه‌یشته رێككه‌وتن بۆ دووباره كارپێكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه له زوترین كاتدا هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه ته‌كنیكییانه‌ی كه بووه هۆی داخستنی. بۆیه حكومه‌تی فیدراڵی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه له راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌هۆكاری په‌یوه‌ندیدار به سیاسه‌تی سیادی نه‌وت و بابه‌تی تر. • یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له ئێستادا، ئه‌وه‌یه كۆمپانیا بیانییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به فه‌رمی به‌رهه‌مه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی یاسای به‌ركاری بودجه‌ی گشتی فیدراڵی هه‌نارده بكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌گرێته‌وه كه له‌ناو گروپی ناوبراودان (مه‌به‌ستی گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ئه‌پیكور-ه)، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌وتی وه‌به‌رهێنراوی كێڵگه‌كانی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسا راده‌ست بكه‌ن، ده‌توانرێت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وت بكرێته‌وه. • پێشتر حكومه‌تی فیدراڵی و ئه‌م وه‌زاره‌ته به په‌رۆشییه‌وه هه‌وڵیانداوه بۆ لابردنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆكی ژماره‌یه‌كی زۆر له نوسراو نامه‌ی فه‌رمی و كۆبونه‌وه‌و بڕیاره په‌یوه‌ندیداره‌كاندا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واودا ده‌رده‌كه‌وێت، كه دواین نوسراویان، نوسراوی ژماره (480)یه له رۆژی 18/3/2024دا كه پێویستیی راده‌ستكردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی. هێشتاش ئه‌م وه‌زاره‌ته (مه‌به‌ست وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه) سوره له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی بۆری عێراق- توركیاوه له زوترین كاتدا، هاوكات له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به حوكمه‌كانی ده‌ستورو یاسا. • نوسراوه فه‌رمییه‌كان كه له‌م وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رچوون، له‌وانه ئه‌و نوسراوانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ناویان هێنراوه، ئاماژه‌یان به راپۆرته‌كانی رێكخراوی ئۆپێك و سه‌رچاوه لاوه‌كییه نێوده‌وڵه‌تییه پشت پێبهستراوهكان كردووه، كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌بڕی (200 بۆ 225 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه، به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ئه‌م وه‌زاره‌ته، پابه‌ندنه‌بوون به سیاسه‌تی گشتی نه‌وت كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه په‌سه‌ندكراوه، ناوبانگی عێراق و پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی روبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه‌و لایه‌نی به‌رپرس له‌و پێشێلكارییانه هه‌موو ده‌ره‌نجامه یاساییه‌كانی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان. • گرێبه‌سته بانگهشهبۆكراوهكانی نێوان كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، نه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی و نه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵییه‌وه به هیچ جۆرێك په‌سه‌ند نه‌كراون، چونكه بنه‌مای ده‌ستوریی و یاسایی دروستیان تێدا نییه. ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ده‌یه‌یه ئه‌مه هه‌ڵوێستی حكومه‌ته فیدراڵییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وت بووه، ئه‌مه‌ش هاوتایه له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژماره (59/ فیدراڵی/2022 له‌گه‌ڵ یه‌كخراوه‌كه‌ی 110/ فیدراڵی/ 2019) له 15/2/2022دا. دوای بڕیاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كه ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بن، هیچ بوارێك بۆ مشت‌ومڕ نه‌ماوه‌ته‌وه، جگه له پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كه‌وه. • پێشتر ئه‌م وه‌زاره‌ته داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه كرد كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن، كۆپی ته‌واوه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی راده‌ست بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دراسهكردنیان و گه‌یشتن به گرێبه‌ستێكی نوێ كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستورو یاسا‌و باشترین سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراو له‌لایه‌ن ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه گه‌وره‌كان، به‌ڵام گرێبه‌سته داواكراوه‌كان تائێستا راده‌ست نه‌كراون، ئیتر چۆن ده‌كرێت داوا له‌م وه‌زاره‌ته بكرێت پابه‌ند بێت به گرێبه‌ستێكه‌وه كه نه بینیویه‌تی و نه دانیشی پێدا ده‌نێت و له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ماش پێچه‌وانه‌ی بڕیاره دادوه‌رییه پابهندكهرهكانه ؟ • یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی ژماره (13)ی ساڵی 2023 ده‌رچووه‌و له رۆژی 1/1/2023وه به‌ركار بووه، مادده‌ی (12/دووه‌م/ ج)ی یاساكه ده‌قێك له‌خۆده‌گرێت كه خه‌رجی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به هه‌مان ئه‌و بڕه پاره‌یه دیاریكردووه كه ئه‌م وه‌زاره‌ته له گرێبه‌سته‌كانیدا ده‌یدات، تێكڕای خه‌رجی به‌رهه‌مهێنان (6.9 دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك)، كه‌چی كۆمپانیا كاركه‌ره‌كان له هه‌رێم داوای سێ هێنده‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌كه‌ن (ئه‌مه جگه له خه‌رجی گواستنه‌وه كه ئه‌ویش زیاده‌ڕۆیی تێدا كراوه) وه‌كو یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیان بۆ راده‌ستكردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو. ئه‌وه‌ی وای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد پشت به نرخه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ببه‌ستێت، ئه‌وه بوو نه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نه هیچ لایه‌نێكی تری فیدراڵی ئاگاداری ئه‌و گرێبه‌ستانه نین، وه‌كو پێشتر باسكرا. هه‌روه‌ك ئه‌و پاره‌ی كه كۆمپانیاكان داوای ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش له‌خۆده‌گرێت كه ناوی لێنراوه پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی پێشتر كه ملیاران دۆلاره‌و بڕه پاره‌یه‌كی نه‌زانراوه له‌لای حكومه‌تی فیدراڵی و له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌كانی قه‌رزكردن به‌پێی ده‌ستورو یاسا به‌ركاره‌كان ناگونجێت. • چه‌ندینجار روون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م وه‌زاره‌ته ناتوانێت سه‌رپێچی یاسای بودجه‌و یاسا به‌ركاره‌كانی تر بكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه زیاده‌ڕۆییه‌كی گه‌وره له خه‌رجی ناوبراودا هه‌یه له بڕگه‌ی پێشوودا. پێشتریش ئه‌م وه‌زاره‌ته به فه‌رمی جه‌ختی كردووه له‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌گوێره‌ی یاسا له‌رێگای بۆری عێراق- توركیاوه ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌مه له‌پاڵ دانوستانی هاوته‌ریب بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گشتگیر كه جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌دی بهێنێت. به‌ڵام كۆمپانیاكان به‌رده‌وامن له خۆبه‌دورگرتن تا ئه‌وكاته‌ی پێشوه‌خته مل بۆ مه‌رجه نایاساییه‌كانیان بدرێت، ئه‌مه‌ش له هیچ بارودۆخێكدا قبوڵ ناكرێت. • پێشتر حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر به‌رزترین ئاست پێشوازی له نوێنه‌ری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماژه‌ی نیازپاكی، به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یاسایی قبوڵكراو، هه‌روه‌ك پێشتر ئه‌م وه‌زاره‌ته ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی بانگهێشت كردووه بۆ كۆبونه‌وه‌ی دانوستان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه، هه‌روه‌ها له رێوشوێنه به‌رده‌وامه یاساییه‌كاندا دژی ئه‌و كۆمپانیایانه، مۆڵه‌تی پێداون به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تیان پێبدات بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك كه كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام هه‌ڵوێستی كۆمپانیاكان به‌بێ هیچ نه‌رمی و گۆڕانكارییه‌ك مایه‌وه. • به‌یاننامه‌ی گروپی ناوبراو (مه‌به‌ستی پهیكوره) ده‌ستوه‌ردانی ئاشكرای له كاروباری سه‌روه‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی عێراق له‌خۆگرتووه‌و په‌یوه‌ندی به كاری كۆمپانیاكانه‌وه نییه، ئه‌مه‌ش وه‌كو سه‌رپێچییه‌كی تر له‌سه‌ر گروپی ناوبراو تۆمار ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ بنه‌مای نیازپاكی و بنه‌ماكانی كاری وه‌به‌رهێنانی بیانی‌دا نایه‌ته‌وه. • وه‌زاره‌تی نه‌وت به فه‌رمانی حكومه‌ت، پابه‌نده به گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده له‌رێگای بۆری عێراق- توركیاوه، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ده‌ستورو یاسادا بگونجێت، كۆمپانیا بیانییه‌كانیش كه ده‌یانه‌وێت له عێراق كاربكه‌ن، ده‌بێت رێز له سه‌روه‌ری وڵات و یاسا‌و بڕیاره دادوه‌رییه‌كانی بگرن و له‌بری ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سه‌روه‌ریی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی عێراق، بارودۆخی خۆیان به‌وپێیه بگونجێنن. ئه‌پیكور چی وتبوو ؟ ئه‌م وه‌ڵامه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌و راگهیهندراوهیه كه رۆژی 23ی ئه‌م مانگه گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان "ئه‌پیكور" بڵاویكرده‌وه، ئه‌و گروپه نوێنه‌رایه‌تی (8) كۆمپانیای بیانی ده‌كات كه له كه‌رتی نه‌وتی كوردستاندا كارده‌كه‌ن. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، گروپی ئهیپكور رایگه‌یاندبوو" دوای ساڵێك لە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان هیچ بەرەوپێشچوونێك بە ئاڕاستەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت نیە، عێراق نزیكەی (11) ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە لە راگرتنی نەوتی هەرێم، داهاتی كۆمپانیاكانی بواری نەوت (60%) كەمیكردووە". ئه‌پیكور ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، دوای ساڵێك لە راگرتنی نەوت تائێستا هیچ پێشنیازێكی لەلایەن حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت پێنەگەیشتووهو ئه‌وان پابەندن به گرێبەستەكانیانن لەگەڵ حكومەتی هەرێم. حكومەتی عێراقیشی تۆمه‌تبار كردبوو به‌وه‌ی هەنگاوی پێویستی نەگرتووەتە بەر بۆ كردنەوەی بۆری نەوتی عێراق – توركیا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی توركیا له ئۆكتۆبه‌ری 2023وه ئاماده‌یی بۆ دهرستپێكردنهوهی هه‌نارده‌ی نه‌وت نیشانداوه. ئهپیكوریش هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسی له هه‌نگاوه‌كانی خۆی كردبوو له‌پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، بۆ ئه‌مه‌ش باسی له كۆبونه‌وه‌كانی كردبوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له هه‌ولێرو به‌غدادو دوبه‌ی. ئه‌پیكور، جارێكی تریش مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان راگه‌یاند كه ئه‌مانه‌ن: • هەرزیادكردنێك، پێویستە لە نێوان هەرێم و بەغداد و كۆمپانیاكانی ئەپیكۆر رێككەوتنی لەسەر بكرێت. • پێویستە دڵنیایی بدرێت لە پێدانی پارەی هەناردەی نەوت لە رابردوو بۆ داهاتووش. • پێویستە راستەوخۆ پارەی نەوتی فرۆشی كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكۆر بدرێتە ئەو كۆمپانیایانە. • پێویستە شێواز‌و رێككەوتنی بازرگانی و ئابوری ئێستای كۆمپانیاكان وەك خۆی بمێنێتەوە. ئه‌مریكا له‌نێوان به‌غدادو هه‌ولێردا ! كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی ئه‌مریكاوه فشار له حكومه‌تی عێراق بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ر له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتۆن، گروپی ئه‌پیكور نامه‌یه‌كی بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا نوسی، داوای لێ‌كردن به‌ر له سه‌ردانی سودانی بۆ ئه‌مریكا فشار بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی نێوان توركیا‌و عێراق ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت. عێراق رۆژانه (800 هه‌زار) دۆلار غه‌رامه ده‌دات! گروپی كۆمپانیاكانی (ئه‌پیكور) له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هه‌ندێك زانیاری له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی داخستنی بۆری نه‌وتی عێراق- توركیا‌و راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا خسته‌ڕوو، كه ئه‌مانه‌ن: * نزیكەی 11 ملیار دۆلار زیان بە داهاتی عێراق كەوتووەو كه مانگانه نزیكه‌ی (یه‌ك ملیار) دۆلار ده‌كات. * هەرچەندە بۆری نەوتی عێراق - توركیا بەكارناهێندرێت بەڵام عێراق رۆژانە (800) هەزار دۆلار سزا دەدرێت بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە مەرجەكانی ناو رێككەوتنی بۆری نەوتی عێراق – توركیا جێبەجێ بكات. * بڕی 1 ملیار دۆلار قەرزی كۆمپانیاكانی ئەپیكور لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە ئەیلولی 2022 تا ئازاری 2023. * زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكور راوەستاوە . * داهاتی ساڵانەی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت نزیكەی لەسەدا 60 كەمیكردووە، بەهۆی ئەوەی فرۆشی ناوخۆیی، جێگەی فرۆشی لە بازارە نێودەوڵەتییەكان گرتووەتەوە . * خنكاندنی ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت و نەناردنی بودجە . كاریگه‌ری راوه‌ستانی نه‌وتی هه‌رێم له بازاڕی جیهانیدا (ئه‌پیكور) به چه‌ند خاڵێك كاریگه‌رییه‌كانی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی خسته‌ڕوو، كه ئه‌مانه‌ن: * راگرتنی هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی عێراق- توركیا، فشاری زیاتری خستووەتەسەر بازاڕی ناهاوسەنگی وزە، كە بەهۆی سزاكانی سەر روسیا‌و هەڕەشەكان لەسەر گواستنەوەی جیهانی لەڕێگەی دەریای سورەوە، هاوسەنگی لەدەستداوە . * عێراق بەردەوام لە سزاكان دەبەخشرێت بۆئەوەی كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكات، لەكاتێكدا دەبوو لەرێگەی هەناردەی زیاتری نەوتەوە ژێرخانی وزەی بەهێز بكات. * لەو كاته‌وه كه بۆری نەوتی عێراق - توركیا داخراوە، ئەمریكا رۆژانە زیاتر لە (250 هه‌زار) بەرمیل نەوت و پێكهاتەكانی لە باشوری عێراقەوە هاوردە كردووە، لەكاتێكدا حكومەتی عێراق رێگەنادات ئەو نەوتەی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە هەرێمی كوردستان بەرهەمیدەهێنن، هەناردەی دەرەوە بكرێت . كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هێزی كار پهپیكور كاریگه‌رییه‌كانی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌سه‌ر هێزی كار، به‌مشێوه‌یه دیاری ده‌كات: * كۆمپانیاكانی ئەندام لە ئەپیكور سەدان كارمەندو ستافی خۆیان ناردونەتەوە ماڵەوە، لەناویاندا ستافی بیانی و خۆجێی هەن . * بەهۆی نەمانی وەبەرهێنانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت، ژمارەیەكی زیاتر لە كارمەندو ستاف كەمكراونەتەوە، لەو كۆمپانیانەی لەبواری خزمەتگوزاریی لە كێڵگە نەوتییەكان و پیشەسازی بەرهەمهێنان كاریان كردووە، وەك كۆمپانیاكانی دابینكردنی شوێنی نیشتەجێكردن و خواردن و چاككردنەوەو ئاسایش و گواستنەوەو بنیادنان. * بەهۆی نەناردنی بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومەتی عێراقەوە، موچەی فەرمانبەران دواكەوتووە، لەناویشیاندا، موچەی مامۆستایان و كارمەندانی تەندروستی . كاریگەرییەكانی لەسەر ناوبانگ ! ئه‌پیكور به دوو خاڵێك لێكه‌وته‌كانی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانی له‌سه‌ر ناوبانگی عێراق دیاریكردووه، كه ئه‌مانه‌ن: * رێزنەگرتن لە گرێبەستەكان، خواستی بازرگان و وەبەرهێنەرانی جیهان بۆ كاركردن و وەبەرهێنان لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە. * چەقبەستوویی لە بابەتی یاسا بودجەو هەناردەی نەوت، عێراقی خستووەتە بەردەم مەترسی دابەشبوونی سیاسی.