فراكسیۆنی یەكگرتوو: شاسوار عەبدولواحید تەشهیر و چەواشەكاری دەكات
2025-01-22 08:28:17
درەو:
كۆنگرەی رۆژنامەوانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان:
شاسوار عەبدولواحید پێشنیازێكی ئاوا باس لە حوكمڕانی درووستكردنی حوكمڕانی بێت، ناكرێت لەناو حەدیقەوەو لەناو سەیارەوە پرۆژەیەكی ئاوا بۆ خەڵك و لایەنە سیاسیەكان تەرح بكرێت، بەڵگەیە لەسەر ناجدی بوونی پێشنیازەكەی شاسوار عەبدولواحید.
ئێمە دیدمان روونە و وتومانە ئۆپۆزسیۆنین و لەگەڵ پارتی و یەكێتی ناچینە حوكمەت.
كاك شاسوار ماوەی دوو مانگە خەریكی گفتوگۆیە لە گەڵ پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی بەشێكی دەستبكەوێت دیارە نەگەیشتووەتە ئەنجام لەگەڵ دەسەڵاتداران.
ئەو كە رازی نیە بە بەشی خۆی یان ئەوەی پێی دراوە رازی نیە، ئەبوایە لەگەڵ هێزەكانی تر ئۆپۆزسیۆنێكی جدی بین، نەك موزایەدەو چەواشەكاری و زمانی برینداركردن، لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە.
ئێمە زۆر بەرۆشنی وتوومانە بەشداری حكومەت ناكەین، كۆمەڵ دەڵێت بەشداری پەرلەمانیش ناكەین كەچی دەیەوێت ئیحراجیان بكات،
ئەوانە بەڵگەی ئەوەن ئەو پرۆژەیەی شاسوار عەبدولواحید ئیستهلاكی محەلی و ناواقیعیە، لەدوورەوە پێشنیازی وا دەلیلی ناواقیعیە ، پرۆژەیەكی بێ بنەما و بێ پەیڕەوی.
ئەو پێشتر دەیوت دەبێت بەرپرسانی پارتی و یەكێتی لەبەردەركی سەرا هەڵبواسرێن خێرە ئێستا دەیەوێت دەنگەكانی بە بەلاش بداتە لایەنێكی دەسەڵات ئەی بۆ لە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەیوت هەرگیز لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆنابمەوە دوای دوو مانگ گفتوگۆ و كۆبوونەوە دیارە نەگەیشتووەتە ئەنجام ئەمڕۆ دەیەوێت دەنگ بەلایەنێكی دەسەڵات بدات خۆی ئازادە