Draw Media

د. عەبدولەتیف سەلەفی: ئەوەی غەززە شكستە نەك سەركەوتن

د. عەبدولەتیف سەلەفی: ئەوەی غەززە شكستە نەك سەركەوتن

2025-01-19 11:26:09


درەو:

د. عەبدولەتیف ئەحمەد (سەلەفی) رێبەری ڕەوتی سەلەفی لە هەرێمی كوردستان  دەڵێت" گروپێكی حزبی هاتن ئەو كارەساتەیان خوڵقاند لە غەزە 46 هەزار موسڵمان شەهیدبوون و 100 هەزار بریندارن ئەڵێن سەركەوتین، ئەگەر ئەوە سەركەوتن بێت ئەی توخوا شكست كامەیە، خەڵكانێكیش لە كوردستان بەئیسراحەت دانیشتوون و قسەی قەڵەو دەكەن و فەلسەفە لێدەدەن، لەسەر خوێن و لاشەی ئەهلی غەزە، دەڵێت برایانمان سەركەوتن.؟
د.عەبدولەتیف سەلەفی، ڕێبەری ڕەوتی سەلەفی لەهەرێم لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا لەسەر جەنگی غەززە دەڵێت: بەدەستی جولەكەی داگیركاری خوێنمژ، زیاتر لە (40) هەزار مسوڵمان لە غەززە شەهیدكران، زیاتر لە (100) هەزار كەسی دیكە بریندارن و شارەكە وێران بوو، ڕاستە دوژمن دڕندەیە، بەڵام هەڵەی مسوڵمانانیشی تێدایە، مسوڵمانان لە غەززە شوێن سونەتی پێغەمبەر نەكەوتن كە ئارام بگرن و چون پەلاماری جولەكەیاندا بۆ تۆڵەكردنەوە، هێرشەكەشیان بۆسەر بارەگا سەربازییەكان نەبوو، بەڵكو بۆسەر خەڵكی مەدەنی بو، باجەكەشی  زیاتر لە (46)  هەزار مسوڵمان شەهید بوون، زیاتر لە (100) كەسی دیكەش برینداربوون.
 زیاتر لە ساڵێكە دەیانەوەێت جەنگ بوەشتێت، ئێستاش كە جەنگەكە وەستاوە دوای ئەو هەمو شەڕ و كاولكارییە دێن و دەڵێن سەركەوتین، كام سەركەوتن، كامەیان سەركەوتنە پێمان بڵێن، بڕۆ لای دایكێكی جەرگ سوتاو رۆڵەیەكی دایك و باوك شەهید  بچین بۆلای كەسێكی دەستوپێ بڕاو، بۆلای كە ماڵ كاولووێران بون، بەوان بڵێن سەركەوتین، بڵێن چۆنە ئەم سەركەوتنانە دوبارەكەینەوە، بزانە چۆن وەڵامت دەدەنەوە، كام سەركەوتن؟، موسوڵمان دەبێت دان بەهەڵەدا بنێت، گروپێكی حزبی هاتن ئەو كارەساتەیان خوڵقاند، بە دەفع و پاڵنانی كەسانێك ئێستا ئێمە بێین دەستخۆیان لێبكەین، وەڵا ئێمە قەت دەستخۆشیان لێناكەین و ناڵێن كارێكی باشتانكردو جیهادتان كرد، ئاخر پێم بڵێن ئاخر ئەوە سەركەوتن بێت، ئەی توخوا شكست كامەیە.
سەركەوتنەكە (46) هەزار موسوڵمان شەهید بێت و (100) هەزار موسوڵمان بریندار بێت و وڵات كاول بێت، زەحەت نەبێت ئەگەر شكستان بهێنایە چیتان بەسەر موسوڵمانان دەهێنا، ئەو هەموو كارەساتەیان بەسەر غەزەدا هێنا ئێستاش دەڵێن سەركەوتین، جوان سەركەوتن.؟ ئەوە سەركەوتنە ؟ ئەوە بەسەركەوتن دادەنێی؟ موسوڵمانانت توشی دەردەسەری و نەهامەتی گەورە كرد.
یان خەڵكانی خۆمان لێرە بەئیسراحەت دانیشتووە ماڵێكی گەرمی هەیە نانی هەیە ئاوی هەیە، ژن و منداڵی خۆی لەدەوری خۆی دانیشتووە كێشەی نیە، ئێستا ئەو قسەی قەڵەو دەكات لەسەر خوێن و لاشەی ئەهلی غەزە، فەلسەفە لێدەدات و خۆی هەڵدەكێشێت، كاكە تۆ لێرە بە ئیسراحەت دانیشتووی حاڵت حاڵی ئەوان نیە چیان بەسەر هاتووە، تاوەكو بڵێ ئێمە سەركەوتین و ئێمە واو و برایانمان لەوێ وایان كرد.
ئەمە پێی ناوترێت سەركەوتن، ئەوە سەركەوتنە، ئەوەی پێغەمبەری خوا كردی، كە لە مەككە توانای نەبوو توانای كافرەكانی نەبوو دەیفەرموو سەبر بگرن، ئێوە نابێت پەلە بكەن دەبێت سەبر بگرن.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand