سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

زێباری: لە دوو مانگی داهاتوودا حكومەتی نوێ پێكدەهێنین

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 کانوونی دووەم 2025

زێباری: لە دوو مانگی داهاتوودا حكومەتی نوێ پێكدەهێنین

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:

هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەمس:
•    گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت گەیشتووینەتە قۆناغێكی باش و زۆر پێشكەوتوو.
•    گفتوگۆ بنەڕەتییەکان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن زنجیرەیەك گفتوگۆی سیاسی و تەكنیكیمان كردووەو وەرەقەیەكی سیاسیمان بۆ پێكهێنانی حكومەت ئامادەكردووە، لەگەڵ یەكێتی 85%ی کارنامەی سیاسی کابینەی نوێیمان تەواو کردووە، هەنگاوی باش و ئیجابی و متمانە لە نێوان هەردوولا هەیە.
•     ئومێدی ئەوەمان هەیە کە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو مانگی داهاتوودا پێکدەهێنرێت.
•    لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری 2024ی پەرلەمانی كوردستان گەلی كورد وەلائی نوێ كردەوە بۆ مەسعود بارزانی و پارتی دوپاتكردووە دەنگی پارتی دوو ئەوەندەی هێزی دووەمە زیاتر لە (800) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 19 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)