تەیف سامی بۆ وەفدی هەرێم: باسی موچەی مانگی 12 مەكەن ناردوومانە
2025-01-20 16:52:15
درەو:
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان لەبەغداد كۆبووەوەو رایگەیاندووە موچەی مانگی یەك دەنێرێن و كێشەی موچە چارەسەر دەكەین دەبێت ئێوەش ئیلتیزام بكەن، داهاتی ناوخۆو، میزان موراجەعە لەكاتی خۆی بنێرن، بەم باسی موچەی مانگی 12 مەكەن چونكە ناردومانەو تەواو.
سەچاروەیەك لە وەفدی هەرێمی كوردستان لە بەغداد بە (درەو)ی راگەیاند: بەهیچ شێوەیەك باسی موچەی مانگی (12)ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەكەن، چونكە ناردومانەو لای خۆتانەو بیدەن.
تەیف سامی ئاماژەی بەوەشكردووە: هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدەین و موچەی مانگی یەكی 2025 دەنێرین بەڵام دەبێت ئێوەش ئیلتیزام بكەن بەتایبەت دەبێت لەكاتی خۆی :
- داهاتی 50%ی دامەزراوە فیدراڵیەكان بنێرن.
- میزان موراجەعە لەكاتی خۆیداو بێكێشە بنێرن.
- تەوتینی موچەی موچەخۆران بكەن.
- ئەبێ هەموو فەرمانبەرێك (UPN)ی خۆی هەبێت ئەوەی (UPN)ی نەبێت و بایۆمەتری نەبێت موچە وەرناگرێت .
- ئەوەی تەمەنی (60) ساڵ بێت یەكسەر خانەنشین دەكرێت.
بڕیارە بۆ چارەسەری كێشەی لیستی موچەی مانگی یەكی 2025، وەفدێكی تەكنیكی وەزارەتی درایی عێراق سبەینێ سەردانی هەولێر بكەن، بۆ ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی یەك و چاككردنی لیستی موچەی خانەنشینان، بەتایبەت ئەوانەی تەمەنی (60) ساڵە خانەنشین بكرێن پێشتر تا تەمەنی (63) ساڵی خانەنشین دەكرا، واتا دەبێت لەماوەیەكی كەمدا (60 ، 60، 62، 63) خانەنشین بكرێن.
ئەو لیستەی موچەیەی بۆ مانگی یەك ئامادە دەكرێت دەبێتە بنەما بۆ 12 مانگەكەی 2025 بۆیە وەفدێكی تەكنیكی وورد دێنە هەولێر بۆ ووردبینی كردنی تەواوەتی لیستی موچە، ئەو كەسانەشی خانەنشیندەكرێن موچەی 12 مانگیان بۆ خەرجدەكرێت