ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ

2025-07-20 07:56:31
درەو:
لە رۆژی دووەمی كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردران، دلێر گەرمیانی یەكەم و عومەر گوڵپی دووەم و عەبدولستار مەجید سێیەم، ئەحمەد حاجی رەشید بەبێ بەشداریكردن بۆ سەركردایەتی كۆمەڵ دەرچوو(بەهۆی ئەوەی لە هەولێر فەرمانی گرتنی هەیە).
لە كۆنگرە (871 ) ئەندام بوون، (811 )ئەندام ئامادە بوون ( 93%) ، كە (78 ) ئەندام كاندید بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی و لە ژمارەیە (29 ) ئەندام دەرچوون بۆ سەركردایەتی نوێی كۆمەڵی دادگەری.
ناوەكان بەم شێوەیە بوو:
1- دلێر گەرمیان 588
2- عومەر عەبدوڵا گوڵپی 575
3- عەبدوستار مەجید 523
4- رێبوار حەمد 518
5- جەزا ئەحمەد 503
6- محەمەد حەكیم 482
7- یاسین حەسەن 475
8- بەدریە ئیسماعیل 452
9- فاروق عەلی 440
10- ئەحمەد حەمەرەشید 413
