(35) هەزار فەرمانبەر لە هەرێم خانەنشین دەكرێن
2025-01-22 19:35:13
درەو:
ئەمشەو سەرجەم كارێگێڕی دامو دەزگاو فەرمانگەكانی حكومتی هەرێم بانگراونەتەوە بۆسەر كارەكانیان بۆ ئامادەكردنی لیستی ئەوانەی خانەنشین دەبن كە دەبێت سبەینێ پێش تەواوبوونی دەوامی رۆژی پێنج شەمە ئامادەبكرێت.
بڕیارە ئەمشەو تا سبەی سەرجەم ئەو تەمەنەكانی (62،63،64) موالیدی (65) ئەوەی مانگی یەك لەدایك بووبێت، ئەمشەو لیستەكانیان تەواو دەبێت و لە موچەی مانگی یەك نابێت ئەو تەمەنانە لە لیستی موچەدا هەبێت بۆیە ژمارەیان نزیكەی (35) هەزار كەس دەبێت.
لەگەڵ خانەنشین بوونیاندا پاداشتی خانەنشینینی (ئیكرامیە) كە دەكاتە (12) موچەی دوا موچەیان ئەوانەی (25) ساڵ خزمەتیان هەیە، ئەگەر كەسێك موچەكەی (3) ملیۆن دینار بێت ئەوا (36) ملیۆن دینار وەردەگرێت.لەگەڵ (6) موچەی مۆڵەتی كۆكراوەی فەرمانگەكەی خۆی، كە كۆی ئەو موچەیەی وەری دەگرێت دەكاتە (18) موچە.
ژمارەیەكی زۆر لە بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگە مەدەنییەكان و فەرماندەو بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە دەگرێتەوە كە دەبێت ئەمشەو و سبەی ئەستۆپاكی خۆیان بكەن.
ئەمشەو زیاتر كارگێڕییەكان تەركیزیان لەسەر سێ بابەتە:
- بەرواری دامەزراندن و خزمەت
- بڕوانامە
- باری خێزانی
ئەمرۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان گشتاندنی بۆسەرجەم وەزارەت و دام و دەزگاكانی هەرێم كرد بە ژمارە ( ١ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٥ )، تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە ( ٩ ) ی ساڵی ( ٢٠١٤ ) عێراق.