درەو: 🔹نەبیل مەرسومی, مامۆستای زانكۆ و شارەزایی ئابوری عێراقی, لە نوسینێكدا, گرنگی نەدان بە پرسی نەوت, لە سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق, بۆ شەش هۆكار دەگێڕێتەوە. یەكەم: كوردستان لە ئێستادا, رۆژانە (295) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت, كە (65%) تێكڕای بەرهەمهێنانی پێش بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتیە, (220) هەزار بەرمیلی بە قاچاغدەبرێت بۆ توركیا‌و ئێران, بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشرێت, كە نزیكەی (30) دۆلارە, بەوەش توركیا زۆر سودمەندە لەو دۆخەی ئێستا. دووەم:ئەو نەوتەی لەئێستادا لە كوردستانەوە بە قاچاغدەبرێت داهاتەكەی رادەستی حكومەتی فیدراڵی ناكرێتەوە, بەڵكو هەردوو حزبەكە دەسەڵاتدارەكەی هەرێم دەستی بەسەردا دەگرن, ئەو دۆخەی ئێستاش لەبەرژەوەندی حكومەتی هەرێمە, بە تایبەت كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە دەدرێت, لەكاتێكدا بەغداد هیچ داهاتێكی نەوتێكی بەدەست نەگەیشتووە. سێیەم:بەغداد لەئێستادا گوێ بەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان نادات, لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیەوە, بەتایبەت كە عێراق خەریكە چاككردنەوەی بۆری شكاوی نێوان عێراق توركیا تەواودەكات, كە لە كەركوكەوە دەستپێدەكات و دەچێتە باشور بۆ بێچی لەسەڵاحەدین دواتر بەرەو باكورو سنوری توركیا, دەكرێت نەوتی كەركوكی لێوە هەناردەبكرێت بۆ توركیا, بەبێ بەكارهێنانی هێڵی بۆری كوردستان. چوارەم: نەوتی بە قاچاغبراوی هەرێمی كوردستان, ناچێتە چوارچێوەی پشكی بەرهەمهێنانی عێراقەوە, سەرەڕای ئەوەی بە پێشێلكاریەكی ئاماژە بۆ دراو دانراوە, لەلایەن سەرچاوە لاوەكیەكانی ئۆپێكەوە. پێنجەم: سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی, مانای بەكرداری كەمكردنەوەی پشكی بەرهەمهێنانی عێراق بەرێژەی (400)هەزار بەرمیلی رۆژانە, ئەوەش مانای كەمكردنەوەی پشكی نەوتی عێراق, بۆ كەمتر لە (3) ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە, كە كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر داهاتی نەوتی عێراق و, بەرزكردنەوەی زیاتر ئاستی كورتهێنان لە بودجە, كە لە بنەمادا كورتهێنانێكی زۆری هەیە. شەشەم: سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان پێویستی بە زیادكردنی تەرخانكراوە دراییەكانە بۆ هەرێمی كوردستان بە رێژەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری ساڵانە, بۆ پێدانی تێچووی بەرهەمهێنان و رسوماتی تێپەڕین, كە ئەوەش جارێكی تر كورتهێنانی بودجە زیاتر دەكات.
(دره‌و): سه‌ردانی سودانی بۆ ئه‌مریكاو هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق هیچ كه‌ڵكێكی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم له كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌وتی غازی هه‌رێم ده‌كات، یاسایه‌ك كه ناوه‌ڕاستی شوباتی 2022 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق هه‌ڵیوه‌شانده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات حكومه‌تی فیدراڵ مافی ئه‌وه‌ی نییه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم په‌سه‌ند بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌مدواییه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌رله‌نوی داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی راده‌ست بكات. دەقی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو لێدوانە فەرمییانەیە کە لەم دواییانەدا لەلایەن وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵیی عێراقەوە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان خراوەتەڕوو. ئەو لێدوانانە هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان. بە تایبەتی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ئاماژە بەوە دەکات کە "بەردەوامە لە پێداگری لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەڕێگەی بۆری عێراق- تورکیا بەزووترین کات، لەهەمان کاتدا پابەندە بە بڕگەکانی دەستورو یاساکە"، بەڵام گرێبەستە پەیوەندیدارەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک لەلایەن حکومەتی فیدراڵی یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە پەسەند نەکراون، چونکە بنەمای دەستوری و یاسایی دروستیان نییە". وەک وەزارەتی نەوتی عێراق باش دەزانێت، هیچ بڕگەیەک لە دەستوری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقدا نییە کە دەسەڵات بە حکومەتی فیدراڵی عێراق بدات بۆ "پەسەندکردنی" ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەرکراون. بنەمای یاسایی ئەو گرێبەستە نەوتییانە یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستانە لە ساڵی ٢٠٠٧، بە کۆی دەنگ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە. ئەم یاسایەی ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن پارێزەرانی باڵای دەستوری و نێودەوڵەتیی جیهانەوە دانیان پێ دانراوە کە بنەمایەکی تۆکمەی لە دەستوری ٢٠٠٥ی عێراقدا هەیە. ئەو پارێزەرانەش بریتین لە پڕۆفیسۆری کۆچکردوو جەیمس کراوفۆرد، دادوەری دادگای نێودەوڵەتی، و لەم دوایانەدا دادوەر ستیڤن شوبێل، سەرۆکی پێشووی دادگای نێودەوڵەتی. هەر دوو پارێزەرەکە بۆچوونی خۆیان بڵاو کردووەتەوە. ئەم بۆچوونانە بە شێوەیەکی دروست بوونەتە بنەمای تەواوی وەبەرهێنانەکان کە کۆی گشتیی سەدان ملیار دۆلارە، کە بەشێکی بەرچاوی لە وەبەرهێنە ڕۆژئاواییەکانەوە هاتووەتە کوردستانی عێراق. لە بەرامبەردا، وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا پشت بە بڕیارێک دەبەستێت کە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ لەلایەن لیژنەیەک یاخود کۆمەڵێک لە ڕاسپێردراوی سیاسی لە بەغدا دەرچووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یاسای ٢٠٠٧ی حکومەتی هەرێم نادەستوورییە. لەکاتێکدا کە وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی ئەو لیژنەیە بە "دادگای باڵای فیدراڵی" ناو دەبات، هەمووان دەزانن کە شتێکی لەو جۆرە نییە. ئەو بەناو "دادگایە" بەپێی بڕگە پەیوەندیدارەکانی دەستوری ساڵی ٢٠٠٥ دانەمەزراوە. ئاشکرایە کە وەزارەتی نەوتی عێراق تەنانەت قسە لەسەر شەرعیەتی ئەو لیژنەیە ناکات. هەر وەک چاوەڕوان دەکرا ئەو "بڕیارە"ی شوباتی ٢٠٢٢ی ئەو لیژنە سیاسییە وەک بڕیارەکانی سەردەمی سەددامە کە لەسەری دیزاین کراوە، تەنانەت هیچ تێگەیشتنێکی یاسایی بنەڕەتی نییە. بۆتە جێی شەرمەزاری بۆ خەڵکی عێراق. سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر زوو لەگەڵ دەرچوونی ئەو "بڕیارە" ئەم ڕاستییە ڕوونەی ئاشکرا کرد و دواتر دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریی حکومەتی هەرێمیش بەدوایدا هەمان ڕاستییان ئاشکرا کرد. دەسەڵاتی دادوەریی حکومەتی هەرێم بە شێوەیەکی دروست پێکهێنراوە، بڕیاری ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ وەک بڕیاری دادگایەک ناناسێتهەروەها ئاشکرایە کە پەرلەمانی عێراق بە پێچەوانەی پەرلەمانی کوردستانەوە تا ئێستا یاسایەکی نەوت و غازی دەرنەکردووە کە لەگەڵ دەستووری ساڵی ٢٠٠٥دا بگونجێت. لە ڕاستیدا، حکومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک نەیتوانیوە، یان ئامادە نییە هیچ یاسایەکی نەوت و غاز دەربکات. کەرتی نەوتی حکومەتی عێراق پڕە لە گەندەڵی و زیادەڕەوی لە مەرکەزییەت و نەبوونی شەرعیەت، لە ئێستادا پشت بە فەرمانە بەسەرچووەکانی ڕژێمی سەددام حوسێن دەبەستێت. ڕاستییەکە ئەوەیە کە هیچ دامەزراوەیەکی فیدراڵیی عێراق بە هیچ "دادگا"یەکەوە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ یان یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نییە. لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، هەر دوو شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کۆبوونەوە، بەبێ ئەوەی زیان بە مافە دەستورییەکانی خۆمان بگەیەنین، و لەسەر مەرجەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی ڕێککەوتن کە باس لە بابەتی تەکنیکی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات لە هەرێمی کوردستان. لێکتێگەیشتنی هاوبەشمان بوو کە یاساکە جێبەجێ دەکرێت و هەناردەکردن بەبێ دواکەوتنی زیاتر دەست پێ دەکاتەوە. ئێمە هانی حکومەتی عێراق دەدەین پابەند بێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی مانگی یەک و ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن. هیچ پاساوێک نییە، نە لە دەستوری ساڵی ٢٠٠٥ یان لە هەر شوێنێکی تر، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنی نەوت. ئەو هەناردەکردنانە بۆ خۆشگوزەرانیی هەموو گەلانی عێراق گرنگن. هەروەها بۆ ئاشتی و ئاسایشی وزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگن. لە هەمان کاتدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردن و هاندانی جێبەجێکردنی یاسا. حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکپارچەیی و سەربەخۆیی و دەسەڵاتی دەستوریی دادگاکانی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت. یاسای نەوت و غازی ٢٠٠٧ی هەرێم و هەموو یاساکانی حکومەتی هەرێم بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن. حکومەتی هەرێم وەک هەمیشە دەستوری ٢٠٠٥ دەپارێزێت و یاسای ساڵی ٢٠٠٧ بەرز ڕادەگرێت و پابەند دەبێت بە مەرجەکانی ئەو گرێبەستانەی کە بەپێی ئەو یاسایە کراوە. 23 نیسان 2024
درەو: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنەوەی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ڕاشیدەگەیەنێت، ئێمە هانی حکوومەتی عێراق دەدەین پابەند بێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی مانگی یەکی ئەم ساڵ و ئاسانکاری بکات بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوت. بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو لێدوانە فەرمییانەیە کە لەم دواییانەدا لەلایەن وەزارەتی نەوتی حکوومەتی فیدراڵیی عێراقەوە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو. ئەو لێدوانانە هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان. بە تایبەتی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ئاماژە بەوە دەکات کە "بەردەوامە لە پێداگری لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا بە زووترین کات، لە هەمان کاتدا پابەندە بە بڕگەکانی دەستوور و یاساکە"، بەڵام گرێبەستە پەیوەندیدارەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی حکوومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک لەلایەن حکوومەتی فیدراڵی یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە پەسەند نەکراون، چونکە بنەمای دەستووری و یاسایی دروستیان نییە". وەک وەزارەتی نەوتی عێراق باش دەزانێت، هیچ بڕگەیەک لە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقدا نییە کە دەسەڵات بە حکوومەتی فیدراڵی عێراق بدات بۆ "پەسەندکردنی" ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە دەرکراون. بنەمای یاسایی ئەو گرێبەستە نەوتییانە یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستانە لە ساڵی ٢٠٠٧، بە کۆی دەنگ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە. ئەم یاسایەی ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن پارێزەرانی باڵای دەستووری و نێودەوڵەتیی جیهانەوە دانیان پێ دانراوە کە بنەمایەکی تۆکمەی لە دەستووری ٢٠٠٥ی عێراقدا هەیە. ئەو پارێزەرانەش بریتین لە پڕۆفیسۆری کۆچکردوو جەیمس کراوفۆرد، دادوەری دادگای نێودەوڵەتی، و لەم دوایانەدا دادوەر ستیڤن شوبێل، سەرۆکی پێشووی دادگای نێودەوڵەتی. هەر دوو پارێزەرەکە بۆچوونی خۆیان بڵاو کردووەتەوە. ئەم بۆچوونانە بە شێوەیەکی دروست بوونەتە بنەمای تەواوی وەبەرهێنانەکان کە کۆی گشتیی سەدان ملیار دۆلارە، کە بەشێکی بەرچاوی لە وەبەرهێنە ڕۆژئاواییەکانەوە هاتووەتە کوردستانی عێراق. لە بەرامبەردا، وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا پشت بە بڕیارێک دەبەستێت کە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ لەلایەن لیژنەیەک یاخود کۆمەڵێک لە ڕاسپێردراوی سیاسی لە بەغدا دەرچووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یاسای ٢٠٠٧ی حکوومەتی هەرێم نادەستوورییە. لە کاتێکدا کە وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی ئەو لیژنەیە بە "دادگای باڵای فیدراڵی" ناو دەبات، هەمووان دەزانن کە شتێکی لەو جۆرە نییە. ئەو بەناو "دادگایە" بەپێی بڕگە پەیوەندیدارەکانی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ دانەمەزراوە. ئاشکرایە کە وەزارەتی نەوتی عێراق تەنانەت قسە لەسەر شەرعیەتی ئەو لیژنەیە ناکات. هەر وەک چاوەڕوان دەکرا ئەو "بڕیارە"ی شوباتی ٢٠٢٢ی ئەو لیژنە سیاسییە وەک بڕیارەکانی سەردەمی سەددامە کە لەسەری دیزاین کراوە، تەنانەت هیچ تێگەیشتنێکی یاسایی بنەڕەتی نییە. بۆتە جێی شەرمەزاری بۆ خەڵکی عێراق. سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر زوو لەگەڵ دەرچوونی ئەو "بڕیارە" ئەم ڕاستییە ڕوونەی ئاشکرا کرد و دواتر دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریی حکوومەتی هەرێمیش بەدوایدا هەمان ڕاستییان ئاشکرا کرد. دەسەڵاتی دادوەریی حکوومەتی هەرێم بە شێوەیەکی دروست پێکهێنراوە، بڕیاری ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ وەک بڕیاری دادگایەک ناناسێتهەروەها ئاشکرایە کە پەرلەمانی عێراق بە پێچەوانەی پەرلەمانی کوردستانەوە تا ئێستا یاسایەکی نەوت و غازی دەرنەکردووە کە لەگەڵ دەستووری ساڵی ٢٠٠٥دا بگونجێت. لە ڕاستیدا، حکوومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک نەیتوانیوە، یان ئامادە نییە هیچ یاسایەکی نەوت و غاز دەربکات. کەرتی نەوتی حکوومەتی عێراق پڕە لە گەندەڵی و زیادەڕەوی لە مەرکەزییەت و نەبوونی شەرعیەت، لە ئێستادا پشت بە فەرمانە بەسەرچووەکانی ڕژێمی سەددام حوسێن دەبەستێت. ڕاستییەکە ئەوەیە کە هیچ دامەزراوەیەکی فیدراڵیی عێراق بە هیچ "دادگا"یەکەوە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ یان یاساکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی نییە. لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، هەر دوو شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کۆبوونەوە، بەبێ ئەوەی زیان بە مافە دەستوورییەکانی خۆمان بگەیەنین، و لەسەر مەرجەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی ڕێککەوتن کە باس لە بابەتی تەکنیکی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات لە هەرێمی کوردستان. لێکتێگەیشتنی هاوبەشمان بوو کە یاساکە جێبەجێ دەکرێت و هەناردەکردن بەبێ دواکەوتنی زیاتر دەست پێ دەکاتەوە. ئێمە هانی حکوومەتی عێراق دەدەین پابەند بێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی مانگی یەک و ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن. هیچ پاساوێک نییە، نە لە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ یان لە هەر شوێنێکی تر، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنی نەوت. ئەو هەناردەکردنانە بۆ خۆشگوزەرانیی هەموو گەلانی عێراق گرنگن. هەروەها بۆ ئاشتی و ئاسایشی وزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگن. لە هەمان کاتدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردن و هاندانی جێبەجێکردنی یاسا. حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکپارچەیی و سەربەخۆیی و دەسەڵاتی دەستووریی دادگاکانی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت. یاسای نەوت و غازی ٢٠٠٧ی هەرێم و هەموو یاساکانی حکوومەتی هەرێم بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن. حکوومەتی هەرێم وەک هەمیشە دەستووری ٢٠٠٥ دەپارێزێت و یاسای ساڵی ٢٠٠٧ بەرز ڕادەگرێت و پابەند دەبێت بە مەرجەکانی ئەو گرێبەستانەی کە بەپێی ئەو یاسایە کراوە.
راپۆرتی: درەو 🔻 هه‌رێمی کوردستان له چه‌ندین روانگه‌وه پێگه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و تاقانه‌ی هه‌یه بۆ تورکیا؛ 🔹 هەرێمی کوردستان جگە لەوەی ڕێڕەوی بازرگانی تورکیایە لەگەڵ عێراقدا. کۆمپانیا نەوتییەکانی تورکیا لە (8) کێڵگەی نەوتی هەرێمدا کاردەکەن، بە جۆرێک کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لە بلۆکەکانی (تاوکێ (25%)، بیر بەهر (40%)، دهۆک (40%)، بنەباوێ (44%)، تەق تەق (44%)، میران (75%)، چیا سورخ (60%)) پشکی هەیە، هاوکات کۆمپانیای (پیت ئۆیڵ)یش لە کێڵگەکانی (چیا سورخ و پەڵکانە) بە ڕێژەی (20%) پشکی هەیە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی (75%) بۆری نەوتی کوردستان بەخاکی تورکیادا تێپەڕ دەبێت و کۆمپانیای وزەی تورکی خاوەندارێتی دەکات، لە ڕابردوودا بەشێکی کرێی گواستنەوەی نەوتیشی بۆ دەمایەوە. زیاتر لەوانەش پارەی فرۆشی نەوتی کوردستان بە فلتەری بانکە تورکیەکاندا تێپەڕ دەبوو دواتر دەگەڕایەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. 🔹 لە روی سەربازییشەوە بەردەوام لە هەرێمی کوردستان بنکە و بارەگا سەربازیەکانی تورکیا لەزیادبوون و پەرەسەندان، بەپێی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکیا زیاتر (٣٠) بنکە و بارەگای سەربازی و هەوڵگری لە عێراقدا هەیە بۆ بەڕیوەبردن و ئەنجامدانی بەشێکی زۆر لە هێرش و دەستدرێژییە سەربازییەکانی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، ئەمە جگە لە ھەبوونی چەند بنکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ھەرێمی کوردستان و پارت و لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەتیش پارتی کریکارانی کوردستان. 🔹 لەگەڵ ئەمانەشدا لە ماوەی سێ ساڵدا (2020 - 2022)، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان گەیشتووە بە (3 هەزارو 561) هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی درۆنەوە، لە ساڵی (2020)ەوە بۆ کۆتایی (2022) هێرشەکان بە ڕێژەی (124%) زیادیان کردووە. 🔹 سەرباری تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، کە بەو هۆیەوە تەنها لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی (17%) گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە کەمی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار. بەشی یەکەم؛ پەیوەندییە ئابوری بازرگانییەکانی تورکیا و هەرێم یەکەم؛ بایەخی نەوت و وزەی هەرێم بۆ تورکیا هه‌رێمی کوردستان له چه‌ندین روانگه‌وه پێگه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و تاقانه‌ی هه‌یه بۆ دۆخی ئێستای تورکیا. به‌بێ سامانی سروشتی کوردستان، تورکیا ناتوانێت له گه‌شەکردن به‌رده‌وامبێت، به‌بێ بازاڕی کۆنترۆڵکراوی کوردستان، ئابووری تورکیا له قه‌یراندا ده‌بێت. به‌بێ په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ هه‌رێمدا، کێشه‌ی بێ‌کاری له ناوچه کوردییەكان زیاتر ده‌بێت، په‌که‌که چه‌کداری زیاتر ده‌بێت، به‌بێ په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ هه‌رێمدا، تورکیا له نه‌وتی عێراق بێبه‌ش ده‌بێت و داهاتووی پڕ قه‌یرانتر ده‌بێت، کاتێک که ده‌ستی نه‌گاته کانه نەوت و غازه‌کانی هه‌رێم. که‌واته هه‌رێم بۆ تورکیا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه، که تورکیا له هه‌موو روویه‌که‌وه به‌هێز ده‌کات. ئه‌گەرجاران مه‌ترسی تورکیا له‌وه‌بوو، که په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ هه‌رێمدا ره‌نگه ببێته هۆی دابه‌شبوونی تورکیا، ئه‌وا ئەمڕۆ ترسه‌که جودایه. ئه‌وه‌ی مایه‌ی ترسه، دەستەبەسەرداگرتنی نەوت پرۆسە نەوتییەکانی هەرێمە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە. بۆ ئەوەی لەم پەیوەندییە تێبگەین دەبێت ئاماژە بە چەند هۆارێک بدەین، لەوانە؛ 1. تورکیا خۆی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەوتۆی وزه‌ی نیه، هه‌موو وزه‌ی پێویستی له ده‌ره‌وه ده‌هێنێت. 2. وزه یه‌كێکه له هه‌ره بواره گرنگه‌کانی سیاسه‌تی ئابووری، ناوخۆ، ده‌ره‌وه‌ی تورکیا. به‌بێ وزه تورکیا ناتوانێت ببێته خاوه‌ن ئابووری گه‌شاوه. 3. تورکیا له پێگه‌یه‌كی سه‌یردایه له‌م باره‌وه، له کاتێکدا زۆر نزیکه له سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و غازه‌وه، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا سه‌رباری نزیکیه‌كه‌ی هێنده سودمه‌ندنیه لێی. چونکە تورکیا زۆر نزیکه له سه‌رچاوه‌ی زیاتر له (70%)ی غازی دونیا، وه نزیکه‌ی (73%)ی نه‌وتی یه‌ده‌گ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای قه‌زوینن. ئه‌م هۆکارانه راسته‌وخۆ کاریگه‌ریان هه‌یه لەسەر داڕشتنی شێوازی په‌یوه‌ندی تورکیا به هه‌رێمه‌وه. تورکیا له رێگای په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه ده‌خوازێت جۆرێک له په‌یوه‌ندی بهێنێته ئاراوه، که به‌به‌راورد به په‌یوه‌ندییه‌کانی تر، زیاتر له قازانجی تورکیابێت، بۆ ئەوەی تورکیا وه‌ك کارتێکی فشار به‌کاریبهێنێت لەسەر ئه‌وان. ئەمە سەرەڕای گرنگی ووزه‌ی هه‌رێم بۆ تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ بڕی ووزه‌ی هه‌رێم و نزیکی ووزه‌ی هه‌رێم بۆی و ئاسانکاری فشارکردن لەسەر هه‌رێم، ئاماده‌بوونی مه‌رجه‌کانی تورکیا وه‌ک به‌رده‌وامی هه‌رزانی و ئاسانی فشاری سیاسی و، بوونی توانا بۆ دارشتنی، جۆرێک له په‌یوه‌ندی، که بڕی زۆری پاره‌ی ووزه بگەڕێته‌وه بۆ تورکیا. هەر بۆیە لە ماوەی ڕابردوودا لە چەندین ڕووەوە چنگی لە نەوت و وزەی هەرێم گیر کردبوو. بەجۆرێک؛ 1. بۆری نەوتی هەرێم لە خاکی تورکیادا تا ڕاوەستان هەناردەی نەوت لە (25/3/2023) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی (450) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتی دەرەوە دەکرد، سەرجەم ئەو بڕەش لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوەیە کە بە خاکی تورکیادا تێپەڕدەبوو. بۆری نەوت لە سنوری هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2010)ەوە دەست بە دروستکردنی کراوە، کۆتایی ساڵی (2013) بۆ یەکەمجار لە ڕێگەیەوە نەوتی هەرێمی کوردستانی گواستەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی. درێژی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان (896) کیلۆ مەترە، لە سنوری هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی خورمەڵەوە دەستپێدەکات و بەنێو بلۆکەکانزاییەکانی (هەولێر، بەردەڕەش، عەین سەفنی، جەبەل کەند، ئەلقوش، دهۆک و سلیڤانی)ی‌دا تێدەپەرێت و دەگات بە (فیشخابور)، (221) کیلۆ مەترە، بەم پێیەش (%24.6) بۆری نەوت لە سنوری هەرێمی کوردستاندایە، خاوەندارێتییەکەی بۆ هەردوو کۆمپانیای (کار و رۆسنەفتی ڕوسی) دەگەڕێتەوە. ئەو بەشەی لە سنوری تورکیایە، خاوەندارێتییەکەی بۆ کۆمپانیای وزەی تورکی دەگەڕێتەوە کۆمپامیای "بۆتاش" سەرپەرشتی دەکات. لە فیشخابوورەوە تا دەگات بە بەندەری جەیهانی تورکی (675) کیلۆ مەترەو (74.6%)ی درێژی بۆرییەکە پێکدەهێنێت. هەر بەپێی زانیارییەکان لەماوەی (18) مانگی (2020 - 2021) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (476) ملیۆن دۆلاری تەنها بۆ کۆمپانیای وزەی تورکی خەرج کردووە لە بری خەرجی گواستنەوەی نەوت کە سنوری تورکیا تا بەندەری جەیهانی تورکی. راکێشانی بۆری نه‌وت لە کوردستانه‌وه بۆ تورکیا، به سه‌ربه‌خۆ له تورکیا، کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هەیە لەسەر دۆخی وزه، دۆخی ئابووری، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و تورکیا، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا‌و عێراق. 2. کۆمپانیا تورکییەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دوو گەورە کۆمپانیای بواری وزەی تورکی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، هەردوو کۆمپانیای ناوبراو لە سەرەتاکانی دەستکردن بە پرۆسەی نەوت و پێش نوسینەوەی دەستوری عێراق لە ساڵی (2005) لە هەرێمی کوردستان دەستیان بەکارکردن کردووە بە جۆرێک، لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ دا حکوومەتی هەرێم/ئیدارەی سلێمانی گرێبەستی نەوتی بۆ کارکردن لە بلۆکەکانی شاکەل و پوولخانە لەگەڵ کۆمپانیای پیت ئۆیڵ ئیمزا کرد، ئەمە لە کاتێکدا بوو پێش ئەو ڕێککەوتە ئیدارەی سلێمانی گرێبەستی پێشتری هەبوو لەگەڵ کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی و لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤دا هەمواری گرێبەستەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم/ ئیدارەی سلێمانی کردەوە. لە ئێستادا هەردوو کۆمپانیاکە لە چەند کێگەیەکی کانزایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی هەرێم گرێبەست و پشکیان هەیە، بە جۆرێک؛ ا. کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی، گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە لە کێڵگەکانی؛ - بلۆكی تاوكێ: لە پارێزگای دهۆک، کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی پشکی (25%)ی لە کێڵگەی ناوبراو هەیە. - بلۆكی بیر به‌هر: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (40%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی دهۆك: پشكه‌كانی (40%) دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی). - بلۆكی بنه باوێ: لە پارێزگای هەولێر، پشكی (44%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی ته‌ق ته‌ق )كێوه چه‌رمه‌ڵه(:پشكی (44%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی میران: لەپارێزگای سلێمانی، پشكی (75%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی چیا سورخ: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی (60%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. ب. کۆمپانیای پیت ئۆیڵ، گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە لە کێڵگەکانی؛ - بلۆكی په‌ڵكانه: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی (20%)ی دراوه‌ته (پیت ئۆیڵ)ی توركی. - بلۆكی چیا سورخ: جگە لەوەی کۆمپانیای (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی لەم بلۆکەدا پشکی هەیە بەهەمان شێوە، پشكی (20%)ی دراوه‌ته (پیت ئۆیڵ)ی توركی. (بڕوانە چارتی ژمارە (1)) چارتی ژمارە (1) 3. پارەی نەوت و هالک بانک تا پار ساڵ و بەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێم پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی کوردستان دەخرایە سەر هەژمارەی تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکەکانی تورکیا. دووەم؛ هەناردەی کاڵا وشمەکی تورکی بۆ عێراق تورکیا سێیەم هاوبەشی بازرگانی عێراقە لە دوای چین و شانشینی ئیماراتی، ئەم ریزبەندییەش بەندە بە قەبارەی هەناردەکردنی شمەک و کەل و پەلی ئەو وڵاتانە بۆ عێراق و شمەکی هاوردەکراوی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە. تورکیا لەگەڵ ئەوەی و هاوبەشێکی گەورەی بازرگانییە لەگەڵ عێراقدا، بەڵام تاکە ڕێگەی وشکانیانیان دەروازەی (ئیبراهیم خەلیل)ە لە هەرێمی کوردستان و دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆکەوەو بەشی زۆری ئەو کەل و پەلانەی هەناردەی عێراقی دەکات بە دەروازەی ناوبراودا تێپەڕ دەبێت. لێرەدا ئاماژە بە قەبارەو بەهای هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) و بەروارد بە ساڵی (2022) دەدەین. پاڵپشت بە داتاکانی دامەزراوەی ئایندەیی عێراق (مٶسسە عراق المستقبل -Iraq Future Foundation) هەناردەی شمەکی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) لەسەر بنەمای وەرزی بەڕێژەی 17% و لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی 32% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. بەمەش بەهای هەناردەی شمەکی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی (2023)دا گەیشتووەتە نزیکەی (2.2 ملیار) دۆلاری ئەمریکی، دوای ئەوەی لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022)دا قەبارەی هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ عێراق نزیکەی (2.7 ملیار) دۆلاری ئەمریکی و لە دواین چارەکی ساڵی (2022)دا (3.3 ملیار) دۆلاری ئەمریکی بووە. پێداویستییە خۆراکییەکان گەورەترین ڕێژەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق پێکدەهێنێت کە دەگاتە ڕێژەی (30%)ی نێو کۆی هەناردەی ئەو شمەک و کەل و پەلانەی هەناردەی عێراقی دەکات، بەڵام لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی (22%) لەسەر بنەمای وەرز بەڕێژەی (27%) کەمیکردووە. تایبەت بە هەناردەکردنی کەرەستەی دروستکراوی جۆراوجۆری تورکیا کە بریتین لە زێڕ و جلوبەرگ و مۆبیلیات، کە (23%)ی کۆی هەناردەکردن پێکدەهێنن، لەسەر بنەمانی ساڵانە (26%) و لە چارەکی یەکەمی (2023)دا (43%) کەمیکردووە. هەناردەی تورکیا بۆ بەرهەمە سەرەتاییەکانی وەک کاغەز و ئاسن و کانزا جۆراوجۆرەکان کە بە ڕێژەی (22%)ی کۆی هەناردەکردن پێکدەهێنن، بەشێوەی ساڵانە بە ڕێژەی (13%) و لەسەر بنەمای چارەکە ساڵ بە ڕێژەی (32%) کەمیکردووە. لەدوای کەرەستەو پێداویستییەکانی گواستنەوە، خواردنەوە کحولییەکان و جگەرە، کە 1.7%ی کۆی هەناردەکردنیان پێکهێناوە، لەو بەرهەمە تورکیانەن لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەیەکی کەم گەشەیان کردووە و گەیشتووە بە سەر و ڕێژەی (5%)، بەڵام لەسەر بنەمای چارەکە ساڵ بە ڕێژەی (14%) گەشەکەیان دابەزیوە. تایبەت بە وردەکاری ڕێژەی گەشەی شمەک و کەل و پەلی هەناردەکراوی تورکیا بۆ عێراق بڕوانە (چارتی ژمارە (2)) چارتی ژمارە (2) هۆکاری دابەزینی ئاستی هەنادەی تورکیا بۆ عێراق بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، ئەوانیش؛ 1. ئاستی دابەزینی هەناردەی کەل و پەلی تورکی پەیوەندیداربووە بەو مەلەرزەیەی کە لە سەرەتاکانی مانگی شوباتی ساڵی (2023) تورکیای گرتەوە، کە بووە هۆی ڕاگرتنی زۆرێک لە پڕۆژەکانی ئەو وڵاتە. 2. سەختی گواستنەوەی نەختینەی دارایی لە ئەنجامی ڕێکارەکان لە ڕێکخستنی گواستنەوەی دارایی لە تورکیا‌و ئاستی بەرزی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی، کە بەشداربووە لە دابەزینی بەهای کاڵا هەناردەکراوەکانی ئەو وڵاتە بۆ عێراق. بەشی دووەم؛ دەستتێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمدا یەکەم؛ بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەرێمی کوردستان بنکە و بارەگا سەربازیەکانی تورکیا لەزیادبوون و پەرەسەندان، گەورەترین بارەگای نهێنی میتی تورکی لەعێراق لەباشووری کوردستانە، حکومەت و پارت و دەسەڵاتدارانی هەرێم نەک داخستنی ئەو بنکە سەربازیانە بووە بە بابەت لایان، بەڵکو تورکیا بووە بە خاوەن ماڵ‌و بەئاشکرا هەژموونی تورکیا بەسەر سیاسەتی حیزبی‌و حکومی هەرێمی کوردستانەوە دیارە. تورکیا لە سەرەتای دروستبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستاندا چەندین جار دەستی هەبووە لە نانەوەی ئاژاوەو تەنانەت بەشداری کردن لە شەڕی ناوخۆ جا لە نێوان پارتی و یەکێتی بێت یان ئەوان لەگەڵ پەکەکە، ئێستاش سیاسەتی تورکیان بەرامبەر کورد بە گشتی و هەمان سیاسەتی جارانە و (هەوڵەکانی داخستن و گرتنی کادرانی پارتەکانی باکور لە تورکیا، هەوڵدان بۆ شکستهێنان بە ئەزمونی ڕۆژئاوا، هەڵوێستە توندەکانی بەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی باشوری کوردستان) دەرخەری ئەو ڕاستییەن، کە تورک بە هەمان سیاسەتی ڕابردووی خۆی بەرامبەر کورد بەردەوامە. بەر (4)ساڵ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا نەخشەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەر) بڵاو کردبوویەوە بەڵام لە رۆژی ٦/٧/٢٠٢٠ نەخشەکەی سڕییەو بڕوانە نەخشەی ژمارە (١)، بە پێی نەخشەکە خاڵە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری سۆرانەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە تاوەکو سنووری زاخۆ لە باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت، هاوکات سێ خاڵی سەربازیشی لە نزیک هەولێر و باشیک و دهۆک دەستنیشان کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کردنەوەی ئەو بنکە سەربازییانە لەدەرەوەی ڕەزامەندی حکومەتی عێراقدایە و بەشێک لەو بنکانە مێژووی بونیادنیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتی لە ساڵی (١٩٩٤) بەدواوە بۆ بەلاداخستنی شەڕی ناوخۆ هاتنە سنورەکەو هەرگیز نەگەڕانەوە. بەپێی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکیا زیاتر (٣٠) بنکە و بارەگای سەربازی و هەوڵگری لە عێراقدا هەیە بۆ بەڕیوەبردن و ئەنجامدانی بەشێکی زۆر لە هێرش و دەستدرێژییە سەربازییەکانی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، زۆرینەی بنکە و بارەگاکانی تورکیا بەقوڵایی زیاتر لە ٣٥ کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان جێگیرکراون. بەشێکیان نزیکتریش لە ناوەندی ئاوایی و شارەکانی وەک دهۆک و زاخۆ و سۆراندا جێگیرکراون. ١٤ لەو بنکە سەربازییانە دەکەونە سنوری پارێزگای دهۆکەوە. بەتەنیا لە سنوری ناحیەی باتیفا و قەزای زاخۆ٣ بنکەی سەربازی دەوڵەتی تورکیا هەیە هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی باسی ژمارەیەکی زیاتر لەوەش دەکەن، بەتایبەت لەدوای ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان شاری عەفرین چەند بنکەیەکی سەربازی دیکەی بونیادنا، سەرجەم ئەو بنکە سەربازییانەی تورکیاش دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە، لە هەرێمی کوردستانیش لە سنوری ناوچەی زەرددان، ئەو بنەکە سەربازییانەش کە تا ئێستا ئاشکران بریتین لە؛ 1. بنکەی سەربازی باتوفە 2. بنکەی سەربازی کانی ماسی (گرێ باروخی). 3. بنکەی سەربازی و لۆجیستی لە بامەرنێ ھەروەھا ھەبوونی فڕۆکەخانەیەکی سەربازی. 4. بنکەی سەربازی سنکێ. 5. بنکەی سەربازی بێکۆفا (گریێ پی). 6. بنکەی سەربازی لە دۆڵی زاخۆ. 7. بنکەی سەربازی سیری. 8. بنکەی سەربازی شیلادزێ. 9. بنکەی سەربازی کویکێ. 10. بنکەی سەربازی قومریی بەرواری. 11. بنکەی سەربازی کوخێ سپی. 12. بنکەی سەربازی دریێ دواتیا. 13. بنکەی سەربازی سەرزیرێ. 14. بنکەی سەربازی شیرتی 15. دوو بنکەی سەربازی لە زیلخام 16. بنکەی سەربازی بیلیچیان ئەمە جگە لە ھەبوونی چەند بنکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ھەرێمی کوردستان و پارت و لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەتیش پارتی کریکارانی کوردستان. وەکو؛ 1. پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ئامێدی، پارێزگای دھۆک 2. پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ناوچەی باتۆفە، زاخۆ، پارێزگای دھۆک 3. پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ناوی شاری دھۆک نەخشەی ژمارە (١) بنکەو پێگە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دووەم؛ هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان وەک لە نەخشەو چارتی ژمارە (3)دا رونکراوەتەوە، لە ماوەی سێ ساڵدا (2020 - 2022)، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان گەیشتووە بە (3 هەزارو 561) هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی درۆنەوە، لە ساڵی (2020)ەوە بۆ کۆتایی (2022) هێرشەکان بە ڕێژەی (124%) زیادیان کردووە، جۆرێک؛ - لە ساڵی (2020)دا (755) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. - لە ساڵی (2021)دا (هەزار و 115) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. واتە بەراورد بە ساڵێک پێشتر (360) هێرش بە ڕێژەی (48%) زیادیان کردووە. - لە ساڵی (2022)دا (هەزار و 691) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. واتە بەراورد بە ساڵی (2021) (576) هێرش بە ڕێژەی (52%) و بەراورد بە ساڵی (2020) (936) هێرش بە ڕێژەی (124%) هێرشەکان زیادیان کردووە. نەخشەو چارتی ژمارە (3) هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کورستان (2020 - 2022) بەشی سێیەم؛ گەمارۆ بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2023 لە دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیاوە، ئیمێڵێک ئاراستەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێت، بە بیانووی "پرسێکی ئەمنی"یەوە، گەشتەکانی نێوان تورکیا‌و فرۆکەخانەی سلێمانی رادەگیرێن، وەک ئەوەی لە ئیمێڵەکەدا هاتووە، تەنها گەشتەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی نییە، بەڵکو ئاسمانی تورکیا بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەشدا دادەخرێت کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بە ئاسمانی تورکیادا دەفڕن بۆ ئەورپاو وڵاتانی تر، یان لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە تورکیادا ترانزێتیان هەیە. بەو هۆیەوە سەرجەم ئەو گەشتانەشی پلان وابوو لە مانگی نیساندا ئەنجام بدرێن هەڵوەشێندرانەوە. لە سەرەتادا وا بڕیار بوو راگرتنی گەشتەکان تاوەکو (3ی تەمموزی 2023) بخایەنێت، رۆژی (18ی حوزەیرانی 2023) )هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی( رایگەیاند، ئەگەر هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە مانگی تەمموز، کێشەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر دەبێت. بەڵام تا ئێستا پرسەکە چارەسەر نەبووە لەم ڕاپۆرتەدا پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە هەردوو چارەکی یەکەمی ساڵی (2023 و 2024)، تیشک دەخەینە سەر ژمارەی ئەو گەشتانەی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دراون، پاشان بەراوردی دەکەین بە ژمارەی ئەو گەشتانەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئەنجام دراون، پاشان قەبارەی دابەزینی ژمارەی گەشتەکان روندەکەینەوە. پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2024– 31/3/2024)، (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (972) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (487) گەشتی (هاتن) و (458) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. ئەمە لە کاتێکدایە پاڵپشت بە خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2023 – 31/3/2023)، (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد و کۆندۆر ئێر) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 170) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. کەواتە؛ بەپێی ئەو داتایانەی رونمان کردەوە، لە چارەکی یەکەمی (2024)، (487) گەشتی هاتن و (485) گەشتی رۆشتن لە لەلایەن (6) کۆمپانیای فرۆکەوانییەوە ئەنجامدراوە. ئەمە لە کاتێکدایە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن) لە لایەن (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانییەوە ئەنجام دراوە. بەو مانایەی لە کاتی گەمارۆکانی تورکیا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (198) و بە رێژەی (17%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کەمی کردووە، کە (101) گەشتی (هاتن) و (97) گەشتی (رۆشتن) بووە. بۆ وردەکاری بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە (1/1/2024 – 31/3/2024) بەراورد بە (1/1/2023 – 31/3/2023) بڕوانە چارتی (4). چارتی (4) بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەی میدیایی درەو؛ • چنگی تورکیا لە نێو پرۆسەی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/KOY26 • هەناردەی تورکیا بۆ عێراق، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/uJS14 • توركیا دەیەوێت شەڕی پەكەكە بە كورد بكات، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/cmrzV • تورکیا لە ساڵی (2018)ەوە زیاتر لە (6 هەزار) هێرشی ئەنجامداوە، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/dosV4 • بەهۆی گەمارۆکانی تورکیاوە گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی بە رێژەی (17%) دابەزیوە، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://tinyurl.com/yvcabw69 • تورکیا کۆنتۆڵی (3.5%)ی هەرێمی کوردستانی کردووە، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://tinyurl.com/2n4rjs6d
(دره‌و): سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ به‌غداد پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و پێش نه‌برد، حكومه‌تی فیدراڵ سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌بری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا بكه‌ن، تا یه‌كلابونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه به‌غداد ئاماده نییه هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم دیاری بكات. باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا بۆ به‌غدادو كرۆكی كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد. له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند" ماوه‌یه‌كی كه‌مه كه كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیا سه‌باره‌ت به بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ توركیا چاره‌سه‌ر بووه". "لایه‌نی توركی باسی له‌وه ده‌كرد پێویستی به ماوه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ بۆرییه‌كان بكات و دڵنیا ببێت له‌وه‌ی هیچ شكانێك له دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌وه له بۆرییه‌كه‌دا نییه كه ببێته هۆی به‌هه‌ده‌رچوونی سوته‌مه‌نی، ماوه‌یه‌كیان وه‌رگرت و چه‌ندین دیدار ئه‌نجامدرا له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و سۆمۆو دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، له كۆتایدا رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ئاماده‌یه‌و بۆری نه‌وته‌كه‌ش ئاماده‌یه" عه‌وادی وای وت. توركیا له 25ی ئازاری 2023دا به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راگرت، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 80%ی داهاتی خۆی له‌ده‌ستدا، بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجییه‌كانی تری، حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی له یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عیراقدا (2023-2024-2025) قایل بوو به‌وه‌ی فرۆشی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات ته‌نیا له‌پێناو ئه‌وه‌ی پپشكی خۆی له بودجه‌ی گشتی عێراق وه‌ربگرێت، سه‌رباری ئه‌مه‌ش تائێستا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه به‌پێی یاسای بودجه رۆژانه (400 هه‌زار) به‌رمیله، ده‌ستی پێ نه‌كردوه‌ته‌وه. به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق" ئه‌وه‌ی ئێستا ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه چۆن په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كانی نه‌وته‌وه هه‌یه رێكده‌خرێته‌وه". عه‌واده ده‌ڵێ: وه‌كو ده‌زانن ئه‌و كۆمپانیایانه پێشتر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هه‌یه‌و ئێستا ده‌بێت مامه‌ڵه‌یان بگۆڕن بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و كۆمپانیای سۆمۆ، ئێمه له كۆمپانیای سۆمۆ ده‌وڵه‌تین و نرخی دیاریكراومان هه‌یه به‌گوێره‌ی بازاڕی جیهانی و رێككه‌وتنی جیهانیمان هه‌یه‌و ناتوانین پێشێلی بكه‌ین و ئه‌و ستایلێكی یه‌كگرتووه، بۆیه پێویستی به دانوستانی زۆر قوڵ هه‌یه سه‌باره‌ت به مافی كۆمپانیاكان و بڕی هه‌نارده‌كراو و نرخی به‌رمیل و پشكی ئه‌وان و پشكی ئێمه‌و ئه‌مه پێویستی به كاته. له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا بۆ واشنتۆن، جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌ئكیدی لێ كرده‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه، بۆ ئه‌مه وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌ر له ئه‌مریكاوه داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ل كۆمپانیا بیانییه‌كان راده‌ست بكات به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌گه‌ڵ یاساكانی عێراق، ئه‌مه داواكارییه‌ك بوو كه پێشتر چه‌ندیجار حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیكردوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه پێناچێت به‌مزوانه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا ده‌ستپیبكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا دوێنێ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دواین پشكینینی بۆ هێڵی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهان كردووه‌و ده‌یه‌وێت ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بكات له‌رێگه‌ی ئه‌م هێڵه‌وه، به‌مه‌ش چاره‌نوسی نه‌وت و بۆری نه‌وتی هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌كی تر به نادیاری ده‌مێنێته‌وه‌و ره‌نگه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق نه‌وتی كێڵگه‌ی (خورمه‌ڵه) كه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه تێكه‌ڵ به نه‌وتی كه‌ركوك بكات و له‌رێگه‌ی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی بكات.
راپۆرتی: درەو 🔻 پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024)؛ 🔹 (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە. 🔹 ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (972) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (487) گەشتی (هاتن) و (485) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. 🔻 بەڵام لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)؛ 🔹 (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد و کۆندۆر ئێر) گەشتەکانیان ئەنجامداوە. 🔹 ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 170) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. 🔻 کەواتە بەهۆی گەمارۆکانی تورکیا تەنها لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (198) و بە رێژەی (17%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی کەمی کردووە، کە (101) گەشتی (هاتن) و (97) گەشتی (رۆشتن) بووە. سەرەتا لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2023 لە دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیاوە، ئیمێڵێک ئاراستەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێت، بە بیانووی "پرسێکی ئەمنی"یەوە، گەشتەکانی نێوان تورکیا‌و فرۆکەخانەی سلێمانی رادەگیرێن، وەک ئەوەی لە ئیمێڵەکەدا هاتووە، تەنها گەشتەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی نییە، بەڵکو ئاسمانی تورکیا بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەشدا دادەخرێت کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بە ئاسمانی تورکیادا دەفڕن بۆ ئەورپاو وڵاتانی تر، یان لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە تورکیادا ترانزێتیان هەیە. بەو هۆیەوە سەرجەم ئەو گەشتانەشی پلان وابوو لە مانگی نیساندا ئەنجام بدرێن هەڵوەشێندرانەوە. زیاتر لەوەش لە ئیمێڵەکەی دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیا ئاماژە دراوە بەوەی، ئەو گەشتانەی کت‌وپڕ و پزیشکین پێویستیان بە مۆڵەتی فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا دەبێت. لە سەرەتادا وا بڕیار بوو راگرتنی گەشتەکان تاوەکو (3ی تەمموزی 2023) بخایەنێت، رۆژی (18ی حوزەیرانی 2023) )هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی( رایگەیاند، ئەگەر هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە مانگی تەمموز، کێشەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر دەبێت. بەڵام دواتر )هەندرێن موفتی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی( ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە تا سەرەتای ساڵی 2024 راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا بەردەوام دەبێت. رۆژی (29ی ئەیلولی 2023) )سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم( لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە میانی سەردانەکەی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان، داوایان لێکردووە گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەو وڵاتە ھۆکاری خۆی ھەیە بۆ راگرتنی گەشتەکان تا ئێستا داخستی ئاسمانی تورکیان بەڕووی گەشتەکانی هەرێمی کوردستاندا داخراوە. لەم ڕاپۆرتەدا پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە هەردوو چارەکی یەکەمی ساڵی (2023 و 2024)، تیشک دەخەینە سەر ژمارەی ئەو گەشتانەی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دراون، پاشان بەراوردی دەکەین بە ژمارەی ئەو گەشتانەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئەنجام دراون، پاشان قەبارەی دابەزینی ژمارەی گەشتەکان روندەکەینەوە. یەکەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024) پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2024– 31/3/2024)، (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (972) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (487) گەشتی (هاتن) و (458) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. بە جۆرێک؛ - کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەلەکی ئوردنی (52) گەشتی هاتن و (53) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق ئێروەیس (278) گەشتی هاتن و (276) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەر ئێروەیس (85) گەشتی هاتن و (84) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای دوبەی (39) گەشتی هاتن و (39) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێر (25) گەشتی هاتن و (25) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغداد (8) گەشتی هاتن و (8) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - هەریەک لە کۆمپانیا فرۆکەوانییەکانی (تورکش ئێرلاینس، کۆنۆدۆر ئێر، فلای ئەربیل) هیچ گەشتێکیان تۆمار نەکردووە، بەهۆی گەمارۆکانی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی. بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە (1/1/2024 – 31/3/2024) بڕوانە خشتەکانی (1 و 2). خشتەکانی ژمارە (1 و 2) دووەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024) پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2023 – 31/3/2023)، (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد و کۆندۆر ئێر) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 170) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. بە جۆرێک؛ - کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەلەکی ئوردنی (41) گەشتی هاتن و (41) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق ئێروەیس (261) گەشتی هاتن و (261) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەر ئێروەیس (57) گەشتی هاتن و (57) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکش ئێرلاینس (81) گەشتی هاتن و (77) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای دوبەی (40) گەشتی هاتن و (38) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێر (39) گەشتی هاتن و (38) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغداد (54) گەشتی هاتن و (55) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی کۆنۆدۆر ئێر (15) گەشتی هاتن و (15) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە چارەکی یەکەمی (2023) بڕوانە خشتەکانی (3 و 4). خشتەکانی ژمارە (3 و 4) سێیەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024) بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەپێی ئەو داتایانەی لە بەشەکانی (یەکەم و دووەم) رونمان کردەوە، لە چارەکی یەکەمی (2024)، (487) گەشتی هاتن و (485) گەشتی رۆشتن لە لەلایەن (6) کۆمپانیای فرۆکەوانییەوە ئەنجامدراوە. ئەمە لە کاتێکدایە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن) لە لایەن (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانییەوە ئەنجام دراوە. بەو مانایەی لە کاتی گەمارۆکانی تورکیا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (198) و بە رێژەی (17%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کەمی کردووە، کە (101) گەشتی (هاتن) و (97) گەشتی (رۆشتن) بووە. بۆ وردەکاری بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە (1/1/2024 – 31/3/2024) بەراورد بە (1/1/2023 – 31/3/2023) بڕوانە (خشتە (5) و چارتەکانی (1 و 2 و 3).
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) لە کۆتاییەکانی چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەکەمدا، کۆمەڵگای ئێمە، بە کۆمەڵێک دیواری قەبە و ئەستور گرێدراوە، کە ھەرە بەھێزەکانیان دوو دیوارن: دیواری سیاسیەت و دیواری دین. ئەم دوو دیوارە فشار و گەمارۆیەکی قورس و ھەمەلایەنیان خستۆتە سەر کۆمەڵگاکە و دەرگاکانی گۆڕانکاریی و تازەبوونەیان بەڕووی کۆمەڵگاکەدا داخستوە. بۆشیانبکرێت ناھێڵن ھیچ گۆڕانکاریی و تازەبوونەوەیەکی مانادار و پێویست، لەناویدا دروستببێت، گەر مۆڵەت لەو چاوساغە سیاسیی و دینییانە وەرنەگرن. ئەو چاوساغانەی کە کایەی سیاسەت و کایەی دینیان کۆنترۆڵ و دیسپلین، کردوە. دیوارە دینییەکە، کە بەرەو ئەوە دەچێت ببێت بە دیوارێکی تەواو سەلەفیی، خەریکی ئەوەیە کۆی مۆڵەت و رەوایەتی ھەر ھەوڵێک بۆ گۆڕانکاریی و تازەبوونەوە بباتەوە ناو ئەمر و نەھییەکانی دین، بە تایبەتی ناو ئەو کەلەپورە دینییە سەلەفییە کە لە سی ساڵی ڕابردوودا بۆ سەر زمانی کوردیی وەرگێڕدراوە و بڵاوکراوەتەوە و چەندان دەزگاش بۆ پەرەپێدانی چالاکانە کاردەکەن. کە لەپورێک کۆمەڵێک بکەری دینیی بەڕێوەیدەبەن، کە زۆرجار خۆیشیان، ناکۆک و دژبەیەک و توڕە و جنێوفرۆشن. ھەرچی دیوارە سیاسییەکەیە، لە راستیدا ئەمەیان دیوار نییە و شورایە. شورایەکی گەورەیە هەموو کۆمەڵگاکەی، بە دینیی و نادینیی و خوێندەوار و نەخوێندەوارەوە، گەمارۆداوە و دەستی لەناو ورد و درشتی ژیانی رۆژانەی ملیۆنەھا مرۆڤدایە. ئەم دیوارە سیاسیەش لەسەر کۆمەڵێک خێزان و بنەماڵەی سیاسیی تاپۆکراوە و ویستی ئەوان بەرز و نزمی دەکاتەوە. کۆمەڵێک خێزان و بنەماڵەی سیاسیی کە کاری ھەرەسەرەکیی و بنەرەتییان، سەرقاڵبوون و کارکردنە بۆ بەئەبەدیکردنی تاپۆکردنی ئەم دیوارە لەدەستی خۆیاندا. ھەردوو دیوارەکە لە هەوڵێکی رۆژانەدان بۆ دەسکاریکردنی زمان و زەوق و خواست و بیرکردنەوە و هەلّوێستی بەشێکی گەورەی کۆمەڵگاکە. دەیانەوێت دەستنیشانی ئەوەبکەن ئەم کۆمەڵگایە چۆن بیربکاتەوە و چۆن بجوڵێت و چۆن بدوێت و لەناو کام سیستمی حەڵاڵ و حەرامی دینیی و کام سیستمی سیاسەتی ھەقیقەتدا، بژیی و بمرێت. ھەردوو دیوارەکە پێگەی خۆیان لەسەر جۆری تایبەت لە موقەدەسبوون بونیادناوە، ئەمیان موقەدەسێکی دینیی کە بەناوی نوێنەرایەتی خوداوە قسەدەکات. ئەویتریان موقەدەسێکی سیاسیی کە بەناوی نوێنەرایەتی گەل و نەتەوە و نیشتیمانەوە، دەدوێت و خۆی نمایشدەکات. ئەوەی لە ھەردووکیاندا غائیبە ئەو عەقڵیەتەیە کە لەو دیو موقەدەسەوە دەدوێت و پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت داخۆ دەتوانێت بەناوی خودا یان نەتەوە و نیشتیمانەوە، چ خزمەت و دەستکەوتێکی مێژوویی گرنگ بۆ کۆمەڵگاکە دەستەبەربکەن . واتە مامەڵەکردنی خودا و نیشتیمان وەک دوو ھێز بۆ ئازادیی و ماف و بەختەوەریی زیاتر، نەک بۆ دروستکردنی دیوار لەبەردەم ھەریەکێک لەو شتانەدا. ئەو وێنەیەی ئەم بکەرە دینیانە لەسەر دین ھەیانە، وێنەی دینە لە دونیایەکی کۆن و تێپەریودا. وێنەیەکە ئیبن حەنبەل و ئیبن تەیمیە و ئیبن جەوزی و شافیعی و بوخاری و ئەوانیتری وەک ئەوان، کێشاویانە. کە بەسەریەکەوە لە دونیای ئەمرۆدا وەک زینداندێک کاردەکەن. زیندانێک کە بکەرە دینییەکان ھەم خۆیان و ھەمو ئەو کەسانەی قسەیان بۆدەکەن، تیایدا بەنددەکەن. تێگەیشتنی زیندانیانە بۆ دین، تێگەیشتنێک کە ئازادیی و ئیرادە و بیرکردنەوە لە مرۆڤ دەسێنێتەوە، تێگەیشتنی بەر لەدایکبوونی دونیای مۆدێرنە. ئەو وێنەیەش کە بکەرە سیاسییەکان بۆ سیاسەت و لە ڕێگای سیاسەتەوە بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگای دروستدەکەن، بە ھەمانشێوە، وێنەیەکە سەر بە دونیای بەر لە دونیای ئەمڕۆ. بکەرە سیاسییەکان، بە تایبەتی بکەرە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان، سیاسەت وەک چالاکی بەرگریکردن لە خۆیان وەک دەسەڵاتدارێکی ئەبەدیی و مامەڵەکردنی کۆمەڵگاش وەک رەعیەتێکی بێئیرادە و بێڕا، دەبینن و مامەڵەدەکەن. ھەم دیدگا دینییەکە و ھەم دیدگا سیاسییەکە دوو دیدگای بەر لە مۆدێرنەن، بەڵام کێشە سەرەکییەکە لەوەدایە ھەر دوو دیدگاکە لەناو کۆمەڵگایەکی ھاوچەرخ و لەناو سەرجەمی رەگەزە سەرەکییەکانی مۆدێرنە خۆیدا، ئامادەن. ئیتر ھەر لە بوونی حیزبی سیاسیی و دەزگای پۆلیس و ئاسایش و سوپا و میدیا و ئابورییەکی مۆدێرنەوە بیگرە، بۆ ئامادەگیی میکرۆفۆن و کامیێرای تۆمارکردن و تۆری گەورەی ناو دونیای دیگیتالی، کە بەسەر یەکەوە دەتوانن دەنگ و رەنگ و سەدای ھەر مرۆڤێک بە ھەموو دونیادا بڵاوبکەنەوە. ئەمە جگە لە بوونی زیاد لە کەرت و بەشێکی کۆمەڵایەتیی ناو کۆمەڵگاکە کە نە ئەو تێگەیشتنەی بۆ دین و نە ئەو وێناکردنەی بۆ سیاسەت قبووڵە. بەڵام ئەم دۆخە چۆن چارەسەر دەکرێت؟ چۆن دەکرێت ئینتیما بۆ سەردەمەکە و بۆ ئەو زەمەنە جیهانییەی مرۆڤایەتی تیایدا سەرقاڵی داهێنان و تازەکردنەوە و گەشەدانە بە ژیان، بەرجەستەبکرێت؟ بەر لە ھەمووشتێک ئەم جۆرە ئینتیمایە پێویستی بە کرانەوەیەکی تەواو هەیە بەسەر کۆی ئەو پێشکەوتن و داهێنان و تازەکردنەوانەدا کە بوون بە بەشێک لە مێژووی مرۆڤایەتی وەک گشتێک لە دونیای ئەمڕۆدا، ئەو پێشکەوتن و داهێنان و تازەکردنەوانەی ژیانی مرۆڤیان لەسەر ئەم هەسارەیە باشتر و ئاسانتر و ئینسانی‌تر و پێشکەوتوتر، کردوە و دەکەن. بە بۆچونی من ھەنگاوی ھەرەسەرەکیی و ھەرەبنەرەتیی لە ھەر گۆڕانکارییەکی بەسەمەردا، بە ڕوخاندنی دیوارە سیاسییەکە، دەستپێدەکات. واتە بە دروستکردن و جێگیرکردنی مۆدێلێک لە حوکمڕانیی دەستپێدەکات کە سەر بەم سەردەمە بێت. مرۆڤەکان وەک ھاوڵاتی خاوەن ماف و خاوەن ڕێز کۆمەڵگاکەش وەک دەرەنجامی گرێبەستێکی ئازادی مرۆڤەکان، ببینێت و مامەڵەبکات. یەکێک لە کێشە گەورەکانی دونیای ئێمە لەوەدایە کە بەبێ بوونی دەوڵەت، یان حوکمڕانییەکی مۆدێرن، ناتوانین بیر لە بوونی کۆمەڵگایەکی مۆدێرن بکەینەوە. هاوکێشەکە هەر لە بنەرەتەوە بەم جۆرەیە: ”دەوڵەت و حوکمرانییەکی مۆدێرن کۆمەڵگایەکی مۆدێرن دروستدەکەن“، یان ”دەوڵەت و حوکمڕانییەکی تەقلیدیی و گەندەڵ و نابەرپرس، ڕێ لە هەر تازەبوونەوە و گۆڕانکاییەکی سودبەخش دەگرن“. لەم خاڵەدا من هیگڵییەکی تەواوم کە پێموایە ھێز و توانای دەوڵەت دەکەوێتە پێش ھێز و توانای کۆمەڵگاوە. لە ئاستە کردەییەکەیدا بۆئەوەی کۆمەڵگایەکی تازە و پێگەیشتوت هەبێت پێویستە دەزگای تازە و پێگەیشتوت هەبێت. هەموو تازەبوونەوەیەک بەبێ ئامرازیی تازەبوونەوەی گونجاو، نە ڕووئەدات و نە جێبەجێدەبێت. ئامرازی تازەبوونەوەش لە دونیای ئەمڕۆدا دەزگایە، دەزگای مۆدێرن و چالاک و یاسایی کە سێ بەها هەرە گرنگ و سەرەکییەکەی ناو دونیای مۆدێرن ئاراستەی بکات، واتە بەھاکانی ئازادیی و دادپەروەریی و پێشکەوتن. لای ئێمە یەکێک لە کارە هەرەسەرەکیی و بنەرتییەکانی دەسەڵاتی سیاسیی و دەسەڵاتی دینیی، بووە بە ڕێگری‌کردن و پەکخستنی دروستبوونی دەزگا لەسەر بنەمای بەھاکانی ئازادیی و دادپەروەریی و پێشکەوتن. واتە بووە بە رێگرتن لە گۆڕینی مرۆڤی ئێمە لە ڕەعیەت و دیندارێکی ترسا‌و و تۆقێنراوەوە، بۆ ھاوڵاتییەکی ئازادیی خاوەن ماف و خاوەن ئیرادە و خاوەن خەونی گۆڕانکاریی. بەشی ھەرەزۆری دەزگاکانی دونیای ئێمە گۆڕاون بۆ دەزگای ئازاردان و شکاندن و ترسناندنی مرۆڤ و سنووردارکردنی ماف و خەون و چاوەڕوانییەکانی. بێگومان بەرامبەر بەم دوو دیوارە گەورەیە، دیواری سیاسەت و دیواری دین، بەرگرییەکی رۆژانەیش لای زیاد لە بەشێکی کۆمەڵگاکە لە ئاردایە، بەرگرییەک وایکردوە چەندان کەرتی کۆمەڵایەتیی نە تەسلیمی هێزە دینییەکان و نە تەسلیمی هێزە سیاسییەکان، ببن. مێژووی ڕاستەقینەی کۆمەڵگای ئێمەش، مێژوویەکە ئەو بەشانەی کۆمەڵگاکە دروستیدەکەن کە تەسلیمی ئەم دوو دیوارە نابن و لەناو ئەو تاریکییە گەورەیەدا ھەندێک ئاسۆی دوور دەبینن و دروستدەکەن
(دره‌و): تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌می هێڵی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- موسڵ- توركیا سه‌ركه‌وتوو بوو، هێڵه‌كه له‌سه‌ره‌تای مانگه‌وه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌م بۆرییه چاره‌نوسی بۆری نه‌وتی كوردستان ده‌خاته تونێلێكی نادیاره‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به (دره‌و)ی رایگه‌یاند، تیمه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌مڕۆ جارێكی تر هێڵی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- جه‌یهان تێست كردووه‌و له سه‌ره‌تای مانگی پێنجه‌وه هێڵه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت. سه‌رچاوه‌كه وتی: ئه‌مه دووه‌م تاقیكردنه‌وه بووه بۆ زانینی سه‌لامه‌تی بۆرییه‌كه، له كه‌ركوكه‌وه تا زاخۆ نه‌وت به بۆرییه‌كه‌دا ره‌وانه كراوه‌و هێڵه‌كه كێشه‌ی تێدا نییه. به كه‌وتنه‌وه گه‌ڕی ئه‌م هێڵه، چیتر نه‌وتی كه‌ركوك پێویستی به‌وه نامێنێت له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه تا سنوری توركیا بگوازرێته‌وه‌و له‌وێوه بچێته سه‌ر هێڵی بۆری نه‌وتی عێراق- توركیا تاوه‌كو به‌نده‌ری جه‌یهان، به‌پێی به‌دواداچونێكی پێشتری (دره‌و)، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش له‌رێگه‌ی كه‌ركوكه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی له‌م جۆره هه‌بێت، بۆری نه‌وتی كوردستان كۆتایی پێ دێت كه رێژه‌ی 60%ی بۆرییه‌كه پشكی كۆمپانیای (رۆسنه‌فتی) روسی و 40%ی پشكی كۆمپانیای (كار)ه. له‌باره‌ی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهانه‌وه بۆری نەوتی (كەركوك - موسڵ - توركیا ) دوو بۆریە، بۆری یەكەم (40) ئینجەو بۆری دووەم (46) ئینجە، بەرهەدووكیان توانای رەوانەكردنی (ملیۆنێك و 600) هەزار بەرمیل نەوتیان هەیە. ئەو بۆریە لەناو كێلگەی نەوتی كەركوك (K1)ەوە دەردەچێت، لە (تەلوەرد)ەوە بۆ ناحیەی ریازی سەربە حەویجەو لەوێشەوە بۆ بێجی، پاشان بۆ فەتحە لە موسڵ تا وێستگەی (MS) لە رۆژئاوای زاخۆ، لەوێ فەرمانبەری كۆمپانیای نەوتی باكور هه‌یه‌و رۆژانە دووجار پێوانەی نەوتی رەوانەكراو دەكەن. بۆری كه‌ركوك- موسڵ- توركیا لە سەردەمی حوكمی پاشایەتیەوە، كاربەدەستانی حكومەتی عێراق هەوڵدەدەن جگە لە هێڵی سوریا، ڕێڕەوێكی تر بۆ فرۆشتنی نەوتی كەركوك بدۆزنەوە، بەڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هۆكارە سیاسییەكان ڕێگرده‌بن لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، تا ئەو كاتەی بەعسییەكان دەسەڵات ده‌گرتە دەست. به‌عسییه‌كان سەرەتا لە ساڵی 1972 نەوتی كەركوك لە دەست ئینگلیزەكان دەرهێنن و خۆماڵیی ده‌كه‌ن، دواتر لە 26/12/1974دا رێككەوتنامەی دامەزراندنی هێڵی عێراق – توركیا لەنێوان هەردوو حكومەتدا ئیمزاكرا، لە 7ی نیسانی 1975 دەستكرا بە كاركردن لەم هێڵە لەلایەن كۆمپانیای (مانسمان)ی ئەڵمانییەوە، پرۆژەكە بریتی بوو لەراكێشانی لولەیەكی 40 ئینجی بەتوانای 750 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا، ئەمە جگە لەدانانی چەند ویستگەیەكی پاڵنان لەهەردوو بەری عێراق و توركیا، لەگەڵ دانانی ویستگەیەكی (ژماردن) لە نزیك زاخۆ، درێژی هێڵەكە 985.3 كم لە ویستگەی IT1 كە دەكەوێتە دووری 26كم لە رۆژئاوای كەركوكەوە دەست پێ دەكات، ماوەی 345كم پرۆژەكە دەكەوێتە ناو خاكی عێراقەوە واتە لە كەركوكەوە تا زاخۆ، 640.3 كیلۆمەتریشی دەكەوێتە خاكی توركیاوە، هێڵەكە بە تەریبی لەگەڵ هێڵی عێراقی سوری دەروات لە رووباری دجلەو زێی خاپوور دەپەڕێتەوە دەچێتە خاكی توركیاوە. لە كانونی دووەمی 1977 (محێدین مه‌عروف) جێگری سەرۆك كۆماری ئەوكاتی عێراق، پرۆژەی بۆری نەوتی عێراق توركیای كردەوە، لەكاتی كردنەوەكە دا ئاهەنگێكی گەورە سازكرا كە سلێمان دیمریل سەرۆك وەزیرانی ئەوسای توركیا‌و ژمارەیەك وەزیری تری لەگەڵدا بوو. لە ساڵی 1986 هێڵەكە فراوانییەكی تری بەخۆوە بنیوه‌و لولەیەكی تری 46 ئینجی بۆ راكێشراوه، كە توانای هەناردنی هەردوو لولەكە گەیشتە 1.600.000 بەرمیل لە رۆژێكدا. لەبەری عێراقه‌وه هێڵەكە سێ ویستگەی پاڵنان هەیە، لەبەری توركیاش سێ ویستگەی پاڵنانی سەرەكی هەیە ps3 جەزیره- ps4 ماردین- ps-5 (غازی عەنتەب)، دواجار دەگاتە بەندەری (جەیهان)ی توركی لە ناوچەی (ئەدەنە). ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو سەردەمی زێرینی ئەم هێڵە بوو، لە توانایدا بوو (ملیۆنێك و 600 هه‌زار) بەرمیل لە رۆژێكدا هەناردە بكات. عێراق بەرانبەر هەر بەرمیلێك نەوتی هەناردەكراو بڕێك پارە باجی بە توركیا دەدات، لە سەرەتادا ڕێككەوتن بە (42) سەنت بەرانبەر هەر بەرمیلێك ئەگەر بڕی هەناردەكردن لە سەرووی (1,5) ملیۆن بەرمیل بێت، (75) سەنت ئەگەر بڕی هەناردەكردن لەخوار (750) هەزار بەرمیلەوە بێت. لە دوای ساڵی 2003 ئەم رێكەوتنە دەستكاری كرا‌و بەم چەشنەی لێهاتووه: (70) سەنت ئەگەر بڕی هەناردەكراو لە 400 هەزار بەرمیل زیاتر بێت، (112) سەنت ئەگەر بڕەكە لە 200 هەزار كەمتر بێت. له 25ی ئازاری 2023وه توركیا به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی راگرت، له‌وكاته‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق چه‌ند هه‌وڵێكی داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌ستپێبكاته‌وه به‌بێ پشتبه‌ستن به بۆری نه‌وتی هه‌رێم، هه‌وڵی یه‌كه‌م بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هێڵی بانیاس بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و زیانه گه‌وره‌ی به‌ر هێڵه‌كه كه‌وتووه له‌ناو خاكی عێراق و سوریا، هه‌وڵه‌كه شكستی هێنا، دواجار وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق په‌نای برد بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هێڵی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهان.
د.شوان كریم - ستۆكهۆڵم، سوید بەپێی ئامارێكی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لەسەر ئاستی جیهاندا بڕێكی زۆر برنج هاوردە دەكات، هەر تاكێكی عێراق ساڵانە زیاتر لە 37 كیلۆ برنج دەخوات. ئامارەكان دەریدەخەن كە ساڵی رابردوودانیشتوانی عێراق لە زۆر برنج خواردندا لە پلەی شەشەمی جیهاندا بوون. خۆم لە نزیكەوە ئاگادارم كە لەم دواییانەدا زیاتر و زیاتر برنج (برنجی بەسمەتی) لە هیندستان و پاكستانەوە ڕەتدەكرایەوە هاوردە بكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لەنێویاندا فینلاند و سوید. ئەمەش بەهۆی بوونی ئاستی بەرزی قڕكەرەكان(pesticides) و ماددە كیمیاییە نایاساییەكان كە بە تایبەتمەندی ژەهراویكردنی دەمار و ئەگەری شێرپەنجەیی ناسراون، كە كاریگەرییان لەسەر سیستەمی دەماری ناوەندی و جگەر و گورچیلە هەیە. دەركەوتنی زیانەتەندروستیەكان ماوەیەك كاتی ئەوێت كە پەیوەستە بە ڕێژەی بەكارهێنانی ئەوبرنجە كە ئاستی زۆری مادە قڕكەران (pesticides) و ماددە كیمیاییە زیانبەخشەكان تێدایە. بەپێی سەرچاوەكان، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو بڕە برنجە ڕەتكراوەی ووڵاتانی ئەروپا، كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە بگاتە هەزاران تۆن، بەبێ كۆنترۆڵی ورد لە بازاڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بفرۆشرێت، بە كوردستان/عێراقیشەوە. هەرچەندە بەرهەمهێنەرانی برنج لە هیندستان و پاكستان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە هەموو برنجێك كە هەناردە دەكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕێكاری توندی بەرهەمهێنان پەیڕەو دەكات، لە هەڵبژاردنی زەوی و كوالیتی ئاوەوە تا شێوازی چاندن و پرۆسەی پاكەتكردن، بەڵام هێشتا قڕكەرەكان و ماددە كیمیاییەكان هەن كە لە سنوورە ڕێگەپێدراوەكان تێپەڕێنن بەپێی یاساكانی یەكێتی ئەوروپا ( ڕێسای EC 396/2005 بەها سنووردارەكان بۆ پاشماوەی قڕكەر لە خۆراكدا..) پرسیارەكە ئەوەیە كە ڕەنگە چەندها مادەی قڕكەر(pesticides) و مادەی كیمیایی لە برنجی بەرهەم هێنراودا هەبێت بە مەبەستی هەناردەكردن و بەم شێوەیە بگاتە ئەو بازاڕانەی كە ڕەنگە كۆنتڕۆڵكردنیان بەپێی پێویست نەبێت یان هەرنەبێت، وەك بازاڕەكانی عێراق/كوردستان..
درەو: ئەمڕۆ دامەزراوەی میدیایی درەو، سەنتەری بەیان بۆ لێكۆڵینەوەو پلاندانان گفتوگۆكرا لەسەر (پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد، شاییستە داواكراوەكان، بڕیارە یەكلاكەرەوەكان) گفتوگۆكە لەلایەن د. عەلی تاهیر حەمود بەرێوەبەری جێبەجێكاری سەنتەری بەیان بۆ لێكۆڵینەوەو پلاندانان د. مستەفا سەڕای بەرێوەبەری توێژینەوەكان لە سەنتەری بەیان بۆ لێكۆڵینەوەو پلاندانان لە گفتوگۆكەدا كرا لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و كاریگەریی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە.
(دره‌و): "سۆمۆ" گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كردووه بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ر له دوو رۆژ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌رله‌نوێ داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی راده‌ست بكات و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی به‌ستوه‌ته‌وه به‌چاره‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌ستانه‌وه، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا وه‌زیری نه‌وتی فیدراڵ ئاشكرای ده‌كات سورن له‌سه‌ر هێنانی غازی كێڵگه‌ی كۆرمۆر. حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه هاوسه‌فه‌ری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانه له گه‌یشته‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، له‌چاوپێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (الحره)ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق (مه‌به‌ستی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه) بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، به‌بڕیارێكی توركی راگیراوه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، ئه‌و دادگایه سزای دارایی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆرییه‌كان و به‌نده‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنابوو كه دوور بوو له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا. "به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگانه راوه‌ستا كه ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مریكی و نا ئه‌مریكییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن" وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیشه بۆ كاروباری وزه وای وت. حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ده‌ڵێ:" چه‌ندین دانوستانی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ برایان له هه‌رێمی كوردستان كراوه به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، سه‌ره‌تا لایه‌نی توركی ئاگاداریكردین زیان به‌ر بۆرییه‌كه كه‌وتووه به‌هۆی ئه‌و بومه‌رله‌زه‌ی كه هاوكات له‌گه‌ڵ راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت روویدا، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی به‌رده‌وام بوو، هه‌وڵماندا پشكنین بۆ بۆرییه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام برایانی توركیا ره‌تیانكرده‌وه، دوای چه‌ند مانگێك ره‌زامه‌ندییان نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پشكنین بۆ شوێنی زیانه‌كه بكات، وه‌فده‌كه‌ی عێراق بۆیان ده‌ركه‌وت شوێنی زیانی بۆرییه‌كه دیار نییه، دوای سێ بۆ چوار مانگ برایانی توركیا ئاگاداریان كردین له‌وه‌ی بۆرییه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردن و لایه‌نی عێراقی ده‌توانێت نه‌وتی خاو له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده بكات". ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" لایه‌نی توركیمان ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی له‌لایه‌نی سێیه‌مه‌وه پشكنینمان بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له سه‌لامه‌تی بۆرییه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی پێوه‌ره جیهانییه‌كان بێت، به‌ڵام تائێستا بڕوانامه‌یه‌كی پشكنینمان بۆ بۆرییه‌كه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌و لایه‌نی توركیش داوای لێنه‌كردووین به‌شداربین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه‌دا". "ئێمه داوامان له برایان له هه‌رێمی كوردستان كردووه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌به‌رهێنان ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا بێت، كۆمپانیا بیانییه‌كان نه‌وت به‌رهه‌م بهێنن و راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق سۆمۆ بكه‌ن و له به‌نده‌ری جه‌یهان سۆمۆ گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته بكات، ئه‌م بابه‌تانه له‌گه‌ڵ برایان له هه‌رێم رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی كه تائێستا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه بریتییه له خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم، ئه‌و خه‌رجییه‌ی كه به‌پێی گرێبه‌سته‌كان داوا ده‌كرێت و له‌لایه‌ن برایانی هه‌رێمه‌وه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه له ده‌وروبه‌ری 26 دۆلاردایه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له یاسای بودجه‌ی فیدراڵیدا ئه‌و خه‌رجییه‌ی دیاریكراوه 7 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك تێپه‌ڕ ناكات، بۆیه ده‌بێت رێككه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر میكانیزمی ئه‌ژماركردنی خه‌رجی، داوامان له برایانی هه‌رێم كردووه گرێبه‌سته‌كانمان بۆ بنێرێت بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌و خه‌رجیانه‌و مه‌رجی گرێبه‌سته‌كان، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاسای عێراقیدا بگونجێنرێن، به‌ڵام تائێستا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یان راده‌ست نه‌كردووین". سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له 25ی ئازاری 2023وه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێیوایه" راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ناكرێت وه‌كو زیان ئه‌ژمار بكرێت، چونكه وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ توانیویه‌تی له كێڵگه‌كانی باشور قه‌ره‌بووی ئه‌و بڕه نه‌وته بكاته‌وه كه له هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هات، كێڵگه‌كانی باشور گه‌وره‌ن و به‌وپه‌ڕی توانای خۆیان به‌رهه‌مهێنان ناكه‌ن، بۆیه به‌رهه‌مهێنان له‌و كێڵگانه زیادكراوه هه‌روه‌ها نه‌وتی هه‌نارده‌كراو زیادكراوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه عێراق له هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستیداوه". سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتی: ته‌نانه‌ت له‌لایه‌نی ئه‌مریكیشه‌وه ده‌ستوه‌ردان هه‌یه بۆ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، به‌ر له دوو رۆژ نامه‌یه‌كمان بۆ برایانی هه‌رێم نارد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌مان بۆ بنێرن بۆ دانیشتن به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی میكانیزمی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ئه‌ژماركردنی خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت. به‌پێی قسه‌ی وه‌زیر، كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق ته‌نانه‌ت بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم گرێبه‌ستی كردووه‌و گرێبه‌سته‌كان ماوه‌یان ته‌واو بووه، چونكه بۆ شه‌ش مانگ بوون، بۆیه گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان نوێكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌وان ئاماده‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه. سه‌باره‌ت به پشتبه‌ستن به غازی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ده‌ڵێ: ئه‌و غازه‌ی كه له هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێنرێت له كێڵگه‌ی نه‌وتی (كۆرمۆر)ه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كاركه‌ر له‌و كێڵگه‌یه كراوه كه كۆمپانیای (كریسێنت)ه بۆ هێنانی (100 ملیۆن) پێ سێجا غاز، به‌ڵام ناكۆكی هه‌یه له‌نێوان كۆمپانیاكه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌سه‌ر راده‌ستكردنی ئه‌و بڕه له غاز، خاڵه‌كانی به‌ستنه‌وه‌ی بۆری جێبه‌جێ كراوه‌و ته‌نیا چاوه‌ڕێی هێنانی ئه‌و غازه‌ین، ته‌نانه‌ت رێككه‌وتن له‌سه‌ر تێچووی غازه‌كه‌ش كراوه، تێچووه‌كه‌ی به‌رێژه‌ی 30% كه‌متره له غازی ئێران. راكێشانی غازی كێڵگه‌ی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای كه‌ركوك، ناكۆكی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیی لێكه‌وته‌وه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم بێ ئاگایی خۆی له گرێبه‌ستێكی له‌وشێوه‌یه راگه‌یاند، یه‌كێتیشی نیشتمانیش كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كێڵگه‌كه‌دا هه‌یه ره‌تیكرده‌وه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌و جۆره له‌گه‌ڵ عێراق كردبێت.
(دره‌و): كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌نیازه رۆژی 10ی مانگی داهاتوو هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كوردستان ده‌ستپێبكات، به‌ڵام بارزانی باسله هه‌ندێك به‌ره‌وپێشچوون ده‌كات له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك. به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژژمێره‌ی دایناوه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌نیازه له رۆژی 10ی ئایاره‌وه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكات. ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌درێت، ده‌بێت رۆژی 6ی حوزه‌یران هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتایی بێت و له رۆژی 10ی حوزه‌یراندا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت. پارتی دیموكراتی كوردستان هێشتا سوره له‌سه‌ر بڕیاری خۆی بۆ به‌شدارنه‌بوون له هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستی دروستكردووه، دوێنێ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له پیرمام باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپای بینی، له‌م دیداره‌دا بارزانی وتی:" ناكرێ لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردن دیاریكراوە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت. بەڵام هەندێك بەرەوپێشچوون هەیە لەوەی لایەنەكان پێكەوە كار لەسەر نەهێشتنی گیروگرفتەكان بكەن، چارەسەركردنی ئەو گرفتانە پێویستی بە دەرفەتی زیاتر هەیە، بۆیە دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێك زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێك بەڕێوەبچێت كە تێیدا مافی دەنگدەران و پێكهاتەكان پێشێل كرابێت". ئاماژه‌دان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه، ره‌نگه له باشترین دۆخدا هه‌ڵبژاردنی كوردستان بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ دوابخات، له خراپترین دۆخیشدا ره‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ ساڵی داهاتوو دوابخات. پارتی به پله‌ی یه‌كه‌م نیگه‌رانه له شێوازه ده‌ستكاریكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی عێراقه‌وه له‌سه‌ر سكاڵای یه‌كێتیی نیشتمانی، به‌دیاریكراویش ناڕازییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مان و شێوازی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به تایبه‌ت له بازنه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها ناڕازییه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن و ته‌ماشاكردنی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراقه‌وه له‌بری ده‌سته‌ی دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌ستكاریكردنی تۆماری ده‌نگده‌ران. قسه‌كانی دوێنێی بارزانی له‌باره‌ی پێكه‌وه‌كاركردنی لایه‌نه‌كانی بۆ لابردنی كێشه‌كان و دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیی له پشتی په‌رده‌وه گفتوگۆیان هه‌یه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانی و سه‌رۆكه‌كه‌ی (بافڵ تاڵه‌بانی) په‌یتا په‌یتا لێدوان ده‌ده‌ن و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ی هیچ رێككه‌وتنێكیان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن كردبێت، جه‌خت له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا (10ی حوزه‌یران) ده‌كه‌ن. كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه سه‌رپه‌ره‌شتی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كات، بێ گوێدانه گفتوگۆكان له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ پرۆسه‌كه، لیستی كاندیدی لایه‌نه به‌شداره‌كانی وه‌رگرتووه‌و تیروپشكی بۆ ژماره‌ی لیست و حزب و هاوپه‌یمانێتی و كاندیده تاكه‌كه‌سییه‌كان كردووه‌و رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ش یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی كوردستان كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا رۆژی 10ی مانگی داهاتوو لایه‌نه‌كان به‌دیاریكراویش پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ردواخستنی هه‌ڵبژاردن بگه‌نه رێككه‌وتن، كۆمسیۆن ناچار ده‌بێت ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رابگرێت و پابه‌ند بێت به‌و واده نوێیه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن بۆی دیاری ده‌كرێت. یه‌كێك له گرفته‌كانی به‌رده‌م دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو، به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نی درێژكراوه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه له 7ی ته‌موزی ئه‌مساڵدا، بۆ ئه‌مه ده‌بێت به‌دیاریكراوی پارتی لایه‌نه‌كانی عێراق قایل بكات و له په‌رله‌مانه‌وه جارێكی تری ته‌مه‌نی كۆمسیۆن درێژبكه‌نه‌وه.
(دره‌و): سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له واشنتۆن سه‌رپه‌ره‌شتی ئیمزاكردنی (18) یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی كرد له‌نێوان كه‌رتی حكومی و تایبه‌تی عێراق و كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان، زۆرینه‌ی یاداشته‌كان له‌بواری په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت و غازدان، كۆمپانیای (كار) كه كۆمپانیایه‌كی كوردییه‌و خاوه‌نی 40%ی بۆری نه‌وتی كوردستانه، له‌م سه‌ردانه‌دا هاوڕێیه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه‌و (4) یاداشتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له‌بواری په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وت ئیمزا كردووه. نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له واشنتۆن 18 یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ئیمزا كراوه، ئه‌مه له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان. ئه‌مانه یاداشته‌كانی لێكتێگه‌یشتنه له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا: یه‌كه‌م: ئه‌و یاداشتانه‌ی كه كه‌رتی حكومی عێراق ئیمزای كردووه: * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌باو كۆمپانیای (ژه‌نه‌راڵ ئه‌لیكتریك GE) له بواری په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای (هانویل) بۆ گرێدانی شه‌راكه‌ت له بواری په‌ره‌پێدانی پلانی ستراتیژی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی نه‌وت و غازی هاوه‌ڵ. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای (ژه‌نه‌رال ئه‌لیكتریك) له‌بواری په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانو غازی هاوه‌ڵ. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان سندوقی عێراق بۆ گه‌شه‌پێدان و كۆمپانیای (ماك MACK)ی ئه‌مریكی بۆ بزوێنه‌رو ئامێره‌كان، له بواری دروستكردنی ئۆتۆمبیلی تایبه‌تمه‌ند. ئه‌و یاداشتانه‌ی كه كه‌رتی تایبه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ئیمزای كردووه: * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (باكسته‌ر)ی نێوده‌وڵه‌تیی له بواری پێداویستییه‌كانی شتنه‌وه‌ی گورچیله. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (KBR)ی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (KBR)ی ئه‌مریكی له‌بواری پرۆسێسكردنی غازی سه‌ره‌تایی و گۆڕینی بۆ غازی شل و هاوه‌ڵ. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان بانكی نیشتمانی عێراق NBIو دامه‌زراوه‌ی په‌ره‌پێدانی دارایی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكیی. * رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ترانس ئه‌تلانتیك پترلیۆم) له بواری په‌ره‌پێدان و به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (هانویل)ی ئه‌مریكی له بواری په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی غازی هاوه‌ڵ و راگرتنی سوتانی غاز. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (هانویل)ی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدان و به ئۆتۆماتیكیكردن و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆنترۆڵكردن له دووره‌وه. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (بیكه‌ر هیوز)ی ئه‌مریكی له بواری به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری زیره‌ك، بۆ راگرتنی سوتانی غاز‌و په‌ره‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئیمرسۆن) له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیاو به‌ئه‌لیكترۆنیكردن له كێڵگه‌كانی نه‌وتدا. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (GE) له‌بواری پاڵپشتی پیشه‌سازی نه‌وت. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئارك) بۆ وزه، له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی غازی هاوه‌ڵ. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئیمرسۆن) له‌بواری په‌ره‌پێدان و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی. * یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (GE) له‌بواری دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی بۆ پرۆسێسی غازی هاوه‌ڵ له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بادا. * رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (هانویل) له بواری په‌ره‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و راگرتنی سوتانی غاز.
(درەو): وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت داوامان لە حكومەتی هرەێمی كوردستان كردووە نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات بۆ رەوانەكردنی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە. حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بۆ رووداو: - بەم نزیکانە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێتەوە. گوتیشی، بە نووسراو داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەن بۆ ئەوەی بە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا، هەناردەی بەندەری جەیهانی بکەن. - پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان نییە، بۆیە داوایان کردووە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان رادەستی بەغدا بکەن.
درەو: ئەو پارچە زەویەی بەكرەجۆ ئەحمەد حەسەن بەكر (52) ساڵ لەمەوبەر لەسەر پەروەردەی تاپۆكرد مانگی رابردوو لەسەر كۆمپانیای بەڕێز تاپۆكرا، رووبەری (182) دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ لەسەر كۆمپانیای بەڕێز تاپۆكراوە بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەرپرسانی پەرەروەردە نیگەرانن و لە دەستەی نەزاهە سكاڵایان تۆماركردووە، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی پەرەروەردەی سلێمانی وتی ئەگەر بدرێتە كۆمپانیای ئەهلی بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون دەستلەكاردەكێشێتەوە. بەپێی (سورەت قەیدی) زەویەكە كە دەست (درەو) كەوتووە رۆژی 25ی ئازاری 2024 ، (182) دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ لە ناحیەی بەكرەجۆی شاری سلێمانی تاپۆكراوە لەسەر كۆمپانیای بەڕێز بۆ مەبەستی پرۆژەی نیشتەجێبوون. ئەو پارچە زەویە بە پێی بڕیاری (796)ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش لە 18/7/1970 بە واژۆی ئەحمەد حەسەن بەكر تەرخانكراوە بۆ وەزارەتی پەروەردە. نیسانی رابردوو دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەبەرهێنەرێك دەیەوێت 182 دۆنم زەوی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ بكاتە شوێنی نیشتەجێبوون بەڵام ئەوان رەتیانكردووەتەوە، وتی دڵنیام ئەو وەبەرهێنەرە پشت وپەنای هەیە. بە وتەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی زەوییەكە وەك خۆی ماوە و دەیكەنە كۆمەڵگەیەكی پیشەیی تا خزمەتی خوێندكاران بكات، هەروەها دیزاینی پرۆژەكەش تەواو بووە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تا ئێستا نەتوانراوە بكرێتە بینا. دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەوكات رایگەیاند ئەگەر ئەو زەویەی پەرورەدە بدرێتە وەبەرهێنەرو كۆمپانیای ئەهلی و پرۆژەی ئەهلی تیادرووست بكرێت، دەستلەكار دەكێشێتەوە، سەرچاوەیەك لە پەروەردەی سلێمانی بە (درەو)ی راگەیاند بەرێوەبەری پەرەوەردە لە دەستەی نەزاهە سكاڵای تۆماركردووە، ئەگەر دادوەر لەبەرژەوەندی پەروەردە ئەو كەیسە یەكلا نەكاتەوە ئەوا دەستلەكار دەكێشێتەوە. سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند چەند جارێك فەرەیدوون عەبدولقادر ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی و یاسین مەحمود بەریوەبەری كۆمپانیا بەرێز هاتوونەتە وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرگرتنی ئەو پارچە زەویە. بە پێی ئەو نوسراوانەی دەست (درەو) كەوتووە بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی دەڵێت ئەو پارچە زەویە موڵكی وەزارەتی پەروەردەیەو ئەوان وەك خاوەن موڵك رەفتار دەكەن پێیەوە. بەڵام نوسراوێكی دەستەی وەبەرهێنان بە واژۆی د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان دان بەوەدا دەنێت كە ئەو پارچە زەویە دراوە بە كۆمپانیای بەڕێزو پێویستە سەرجەم پێكهاتەكانی وەزارەتی پەروەردە درووست بكات. بە پێی (سورەت قەید)ی ئەو زەوییە كە لەبەردەستی (درەو)دایە ئەو موڵكە تاپۆكراوە لەسەر كۆمپانیای بەرێز بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئاسوودە.