سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

دەربارەی دامەزراوەی میدیایی درەو

دامەزراوەیەكی میدیایی ئەهلی ئازادە، لە ئازاری 2018ەوە دەستی بە پەخش كردووە، پێكدێت لە (سایتی درەو، بەشی دیبەیت و گفتوگۆ، بەشی ئامارو راپرسی، ریكلام و راوێژكاریی بواری هەڵبژاردن)، ئەم دامەزراوەیە هەوڵێكە بۆ مۆدێلێكی نوێی كاری میدیایی و راگەیاندنی ئەهلی و ئازاد، سەرەنجی لەسەر بابەتی جدی و بنكۆڵكاریی وردی رۆژنامەوانییە لەسەر بنەمای پیشەیی و پەیوەست بە ئیتیكی كاری رۆژنامەوانیی.

 

دامەزراوەی میدیایی درەو، مۆڵەتی لە دامەزراوە فەرمییەكان وەرگرتووە، تەلەفزیۆن و رادیۆكان مۆڵەتیان لە وەزارەتی رۆشنبیریەو رۆژنامەو سایتەكان مۆڵەتیان لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە، دامەزراوەی میدیایی درەو مۆڵەتی فەرمی لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هەیە.  

 

سلێمانی – شەقامی سالم- تەلاری سالم- نهۆمی دووه‌م – شوقەی A3

Drawmedia About Image

ئامانجەکانی دامەزراوەکە

1

بەرجەستەكردنی مۆدیلێكی نوێی كاری میدیایی ئەهلی و سەربەخۆ و ئازاد.

2

بەرەوپێشبردنی بنەماكانی دیموكراسییەت بەمەبەستی پێشكەشكردنی كاری رۆژنامەوانی بابەتیانەو سەربەخۆ و پیشەیی، لەپێناو دروستكردنی گوتاری عەقڵانی و دۆزینەوەی رایەڵەی هاوبەشیكردنی كار بۆ بەرجەستەكردنی ئاشتەوایی و بەیەكەوەژیانی ئاینی و سیاسی و كۆمەڵایەتی.

3

چاودێریكردنی پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی وەك ئەركێكی بنەمایی دەسەڵاتی میدیا.