مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) هەفتەی پێش‌و ئەنجومەنی داوەریی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک ئاماری گرنگ و سەرنجڕاکێشی لەسەر بارودۆخی دروستکردنی خێزان و جیابوونەوە لە ھەرێمی کوردستاندا، بڵاوکردەوە. ئامارەکان وێنەیەکی گشتیمان لەسەر ئەم دیاردەیە لە دە ساڵی نێوان (٢٠١٤-٢٠٢٣)دا، لە ھەرێمدا نیشائەدات. یەکێک لەو بابەتە سەرەکییانەی ئامارەکان ھۆکارەکانی جیابوونەوەن لە ھەرێمی کوردستاندا. بەپێی ئامارەکان لە نێوان ساڵانی (٢٠١٤-٢٠٢٣) دا، رۆژانە (١٢٩) مارەبڕین لە دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا تۆمارکراون. وەکچۆن لە ھەمان ماوەدا هەموو رۆژێک زیاتر لە (٢٦) حاڵەتی تەڵاقدان و جیابوونەوە تۆمارکراون. بە مانایەکی دیکە ٢٠% ، لە سەدا بیستی، ئەو ھاوسەرگیریانەی لەو دە ساڵەدا دروستکراون، بە جیابوونەوە کۆتای‌یان ھاتووە، واتە لە ھەر ٥ ھاوسەرگیرییەک کە دروستکراون، یەکێکیان ھەڵوەشاوەتەوە. یەکەمین تێبینیەک بکرێت لەم ئاستەدا لەسەر ئەم ئامارانە بیڵێین، نزیکبوونەوەی ژمارەی جیابوونەوەکانە لەو ژمارانەی کە لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا ھەن، بۆ نموونە لە ھۆڵەندادا. ئاستی جیابوونەوە لە هۆڵەندادا لە سەدەی بیستەمدا گۆرانکاریی گەورەی بەسەرداھاتووە و لەگەڵ تێپەرینی ساڵەکانی سەدەکەدا ژمارەی جیابوونەوەکان زیادیکردوە. لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا ژمارەی جیابوونەوە لە ھۆڵەندادا لە ھەر ھەزار کەسێک تەنھا ٢ کەس بووە، بەڵام لە نێوان ساڵانی شەستەوە بۆ ناوەڕاستی ساڵانی ھەشتا، ئەم ژمارەیە بەرزبۆتەوە بۆ ١٠ جیابوونەوە لە هەر هەزار ھاوسەرگیرییەک. لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ یشەوە ئەم رێژەیە زۆر زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە هەر ٤ هاوسەرگیرییەک کە دروستدەبن یەکێکیان هەڵدەوەشێتەوە. بە مانایەک لە ماناکان ئاستی جیابوونەوە لە کوردستاندا نزیکە لە ئاستی جیابوونەوە لە وڵاتێکی وەک ھۆڵەندایە. دەشێت ئەم لێکچونە وەک یەکێک لە دەرەنجامەکانی دیاردەی بەجیھانیبوون و گۆڕانی خواست و چاوەڕوانیی و سایکۆلۆژیای مرۆڤەکان ببینین، کە لە زیاد لە بەشێک لە بەشە جیاوازەکانی جیھاندا، بە تایبەتی لەلای نەوە گەنجەکان، دروستبووە و ئامادەیە. ئامارەکان نیشانیئەدەن زۆرترین حاڵەتی جیابوونەوە لای نەوە گەنجەکان ڕوئەدات، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ٤٠ ساڵە. ژمارەی جیابوونەوەش لای ئەو کەسانەی کە تەمەنیان ٥٠ ساڵ و بەرەوژوورە، بە ڕادەیەکی بەرچاو کەمتر و نزمترە. ئەمەش بەرەو ئەوەمان دەبات کە بڵێین دیاردەی جیابوونەوە لە ھەرێمدا، بە پلەی یەکەم، دیاردەی بەشە گەنجەکەی کۆمەڵگاکەیە. ھۆکارەکانی جیابوونەوەش وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە بریتین لە: - نەگونجان لەگەڵ یەكتری: ٢٥% - جیاوازی تەمەن: ١٤% - خیانەتی زەوجی: ١٣% - نەبوونی ماڵی جیا: ١٠% - مۆبایل و ئینتەرنێت: ١٠ % - هۆكاری نەزۆكی: ٩ % - هۆكاری كۆمەڵایەتی: ٩ % - ژنهێنانی دووەم: ٤ % - هۆكاری ئابوری:٣ % - هۆكاری دیكە: ٣ % بەڵام ”مەسەلەی نەگونجان لەگەڵ یەکتری“ و ”جیاوازی تەمەن“ و ”نەبوونی ماڵی جیا“ و ”مۆبایل و ئینتەرنێت“، ”ھۆکاری ئابوریی“ کە بەسەریەکەوە نزیکەی ٦٢% لەسەدی ھۆکارەکانە، چیمان پێدەڵێن؟ خوێندنەوەیەکی وردی ھۆکارەکان نیشانیئەدەن بەشی زۆریان، بە پلەی یەکەم، پەیوەندییان بە ژیانی نەوە گەنجەکانەوە ھەیە. ئەگەرچی جیابوونەوە ڕووداوی ناو ھەموو تەمەنێکە، چ لای ژنان و چ لای پیاوان، بەڵام شیکردنەوەیەکی وردی ئەو ئامارانە نیشانیئەدەن کە دیاردەکە لە دونیای ئێمەدا دیاردەی بەشە گەنجەکەی کۆمەلگاکەیە. ئەوانەی کە بەیەکەوە ناگونجێن، جیاوازی تەمەن بەلایانەوە مەسەلەیەکە، ماڵی تایبەتیان نییە، مۆبایل و ئینتەرنێت بەشێوەیەکی بەردەوام بەکاردەھێنن، لە ڕووی ئابووەییەوە لاوازن، دیسانەوە بەشە گەنجەکەی کۆمەڵگاکەیە. بەڵام چۆن ئەم دیاردەیە بنرخێنین؟ لای ھەندێک، جیابوونەوە هێمایە بۆ تێکچوونی ئەخلاق و کەمبوونەوەی بەرپرسیارێتیی و هەڵوەشاندندوەی خێزان، دیاردەیەکی خراپ و نالەباری ناو کۆمەڵگایە، زۆرجاریش بە دوورکەوتنەوە و لادان لە دین و بە تەسلیمبوون بە چێژ و شەھوەتی دنیاییەوە، گرێئدەرێت. ئەوانەی ئەم ڕوانینەیان بۆ دیاردەکە ھەیە، ئەو بەشەی کۆمەڵگان کە دەکرێت بە مۆرالیست، یان ئەخلاقگەرا ناوببرێن. ئەمانە کەم تا زۆر ئەو بەشەی کۆمەڵگاکەن کە کۆنەپارێز و سونەتیین. جیابوونەوە مەرجنییە دیاردەیەکی خراپ بێت، بەپێچەوانەوە دەشێت چەندان رووکاری ئەرێنی پۆزەتیڤی هەبێت. بۆ نموونە دەتوانێت ئامرازی ئازدکردن و رزگارکردنی ژیانی دووکەس لەیەکتری بێت کە توانای بەیەکەوەژیانیان نەبێت، یان ژیانی یەکتریان تاڵکردبێت و کەش و ھەوایەکی تەواو خراپ و ناتەدروستیان بۆیەکتریی و دەوروبەرکەیان، دروستکردبێت. جیابوونەوە دەشێت ئامرازی بەخشینی هەلیتری ژیان بە کەسەکان بێت، کۆتاییهێنانبێت بەو کەش و هەوا ناوەکییە بیمارەی دەشێت لە ژیانی ناو ھاوسەرگرییەکدا دروستبووبێت. بەڵام جیابوونەوە دەشێت کێشە و دڵشکانی گەورەشی لێبکەوێتەوە، بەتایبەتی گەر منداڵ لە ئارادابێت. لەم دۆخانەدا زۆرجار جیابوونەوە منداڵ دەخاتە ناو دۆخێکی دەرونیی و مادی سەختەوە، ھەروەھا بۆ ئەو خانمانەیش کە ناتوانن بژێوی خۆیان دابینبکەن و ژیانێکی تازە بۆخۆیان دروستبکەن. بە بۆچونی من زیادبوونی ژمارەی جیابوونەوە، بە تایبەتی لای ئەو بەشەی کۆمەڵگا کە گەنجن، بۆ دووجۆر گۆڕانکاریی دەگەرێتەوە کە لە دوای ڕاپەڕیندا دروستبووە. یەکەمیان کۆمەڵێک گۆڕانکاریی کولتوریی و بەھایی و ئەخلاقییە. دووھەمیان کۆمەڵێک گۆڕانکاریی مادیی و ئابورییە. لە یەکەمیاندا ئێمە لە بەردەم کۆمەڵگایەکداین کە گۆڕانی گەورە لە سیستمی بەھاکانیدا دروستبووە. دۆخێکی بەھایی ھاتۆتەکایەوە کە من لە چەند نووسنێکدا ناوی ”شڵەژانی پێوانەیی“م لێناوە. شڵەژانی پێوانەیی ھێما بۆ ئەو دۆخە تایبەتە دەکات کە بەھا سونەتییەکان قورسایی جارانیان نەماوە و بەھا تازەکانیش ھێزی تەواویان نییە نە چەسپاون. جۆرێک لە شڵەژان ئامادەیە کە تیایدا جیاکردنەوەی باش لە خراپ و دەشێت لە ناشێت و دروست لە نادروست، بەو ئاسانییەی جاران لەئارادانییە. ھاوکات لەم کۆمەڵگایەدا پرۆسەی جیاوازی بەتاکەکەسبوون و دروستبوونی شێوازی نوێی کەسایەتیی و لەدایکبوونی فۆرمی تازەی خودسازیی، ھاتۆتەکارەوە. ھەم فۆرمی نوێی ژن‌بوون و ھەم فۆرمی تازەی پیاوبوون ھاتونەتەکایەوە، کە تیایاندا ھەستکردن بە شوناس و نرخ و مانای تاکەکەسییانەی ژیانی ھەریەکێکیان، بە بەراورد بە قۆناغە کۆنەکان، لە ئاستێکی رێژەیی بەرزدایە. بە تایبەتی لەدایکبوونی زیاد لە نەوەیەکی گەنج لە ژینگەیەکدا کراوە بەسەر ئەزموونی جیاوازی گەنجبوون و ژن‌بوون و پیاوبوون و بەسەر شێوازی تری ژیاندا، جیاواز لەوانەی ڕۆژگارێکی درێژ لە کۆمەڵگای ئێمەدا باڵادەستبوون. ئەم نەوە گەنجانە جۆرێک لە بەهاو نرخی کۆمەڵایەتییان لا دروستبووە جیاواز لەوەی لای نەوەکانی بەر لە خۆیان هەبووە و جیاواز لەو بەها و نرخە سونەتیی و تەقلیدییانەیش کە ڕۆژگارێکی درێژ، لە دونیای ئێمەدا باڵادەستبوون. ئەمە جگە لە مەسەلەی بەخوێندەواربوون و ئاگادارتربوون لە جیهان، لەڕێگای بوونی توانایەکی گەورەی فێربوون و پەیوەندیکردن لە رێگای تەکنۆلۆژیای پەیوەندیکردنی تازەوە. ھەموو ئەو گۆڕانکارییانە وایانکردوە تاکەکەسێک لەدایکببێت کە ھەستێکی تایبەتی بەتاکبوونی خۆی لەناودا دروستبووبێت و پرۆسەیەکی تایبەتی خودسازییش ئاراستەیبکات، وا‌بکات حەز و خواست و داواکاریی و ئومێد و ئارەزوی شەخسیی ھەبێت و چاوەروانیی تایبەتیشیی لەخۆی و لە ژیان و لە ھاوسەرگیریی و بەیەکەوەەژیان لەگەڵ کەسێکی دیکەدا، هەبێت. رێزنەگەرتنی ئەم شتانە، وادەکات کەسەکان نەتوانن بە ئاسانی بەیەکەوە بژین. جگە لەو گۆڕانکارییە نەوەعیانە، خودی کۆمەڵگاکە خۆیشی، جیابوونەوەی ھاوسەرەکان لەیەکتری، وەک جاران، بە کێشەیەکی گەورە نازانێت و وەک جۆرێک لە حەیاچوون و دابەزینی نرخی کۆمەڵایەتیی، نایبینێت. ئەو ئیدانەکردن و نزم تەماشاکردنەی جاران بۆ جیابوونەوە هەبوو، لە ئێستادا بەو جۆرە و بەو مانایانەی جاران، نەماوە. ھاوکات نە گەرەک بەو فۆرمانەی جاران بوونی ماوە، نە ژیانی ناو ئاپارتمانە گەورەکان ژیانی ناو کۆڵان و گەڕەکەکانی جارانە. فۆرمەکانی دراوسێیەتیی و بەیەکەوەبوون گۆڕانی گەورەیان بەسەردا ھاتووە. جۆرێک لە دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی دروستبووە کە بەرھەمی خۆخەریککردنی کەسەکانە بە ژیانی تایبەتی خۆیانەوە و ھەندەسەی تازەی یەکە نیشتەجێەکانی ناو شارەکانیش لە قازانجی ئەم دوورەپەرێزیی و دابڕانانەدایە. ئەمە جگە لەوەی کە کارکردنی ژن و پیاو لەم ڕۆژگارەدا هەمان بەها و نرخیان هەیە و بڕێکی بەرچاو لە ژنان دەتوانن خاوەنی سەرچاوە و داهاتی تایبەت بەخۆیان بن. ھەڵکشانی دیاردەی جیابوونەوە شتێکیشمان لەسەر خودی خێزان خۆی وەک دەزگایەکی تەقلیدیی ناو دونیای ئێمە پێدەڵێت، نیشانمانئەدات ئەم دەزگایە ئەو هێز و مانا و قورساییەی نەماوە کە نیو سەدە لەمەوپێش هەیبووە. دەتوانین زیادبوون و ھەڵکشانی دیاردەی جیابوونەوە بەو دۆخە گشتییەی پارچەپارچەبوونی کۆمەڵایتیەوە گرێبدەین، کە لە دونیای دوای ڕاپەڕیندا دروستبووە. نەمان یان لاوازبوونی هاوبەشی کۆمەڵایەتیی و ھاوبەشی فەرهەنگیی، ڕۆل دەبینن لە دابەشبوون و پارچەپارچەبوون و هەڵوەشاندنەوەی یەکە کۆمەڵایەتییەکاندا، لەناویشیاندا خێزان. بە کورتییەکەی، یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە کە دیاردەی جیابوونەوە یەکێک لە دەرەنجامەکانی پرۆسەی بەتاکەکەسبوون بێت کە چەند دەیەیەکە لە دونیای ئێمەدا بە خەستی لای بەشێکی کۆمەڵگاکە ئامادەیە. جیابوونەوەکان دەشێت وەک ھەوڵدانێک بۆ هەڵبژاردنی جۆری تر لە ژیان وێنابکرێن کە نەکرێت لەناو چوارچێوەی خێزاندا، بە تایبەتی لە چوارچێوە تەقلیدییەکانی خێزاندا، جێیانببێتەوە. بۆیە بە بیماریکردن و ویناکردنی دیاردەی جیابوونەوە، وەک نەخۆشییەکی کۆمەڵایەتیی، یان وەک هەڕەشەیەکی ئەخلاقیی، یان کورتکردنەوەی کۆی دیاردەکە بۆ پیلانی دەرەکیی و ناوەکیی، و قسەکردن لەسەر ئەم دیاردەیە بەم زمانە، بەشێکە لە گوتاری هێزە تەقلیدیی و سونەتییەکانی ناو دونیای ئێمە. ئەو ھێزانەی کە توانای بینینی گۆڕانکارییەکان و توانای قبووڵکردنیانی، نییە.
(دره‌و): "هیچ زانیارییه‌كمان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم نییه‌و كۆمپانیاكان به‌ره‌و دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ڕۆن، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی هه‌رێمه" وه‌زیری نه‌وتی عێراق وا ده‌ڵێ. ئاریان تاوگۆزی ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی بینیوه. تاوگۆزی رایگه‌یاند، وەزیری نەوتی عێراق وتویه‌تی هیچ زانیاریەکمان سەبارەت بە بەهەرمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم نیەو تائێستا سۆمۆ یەک بەرمیل نەوتی لە هەرێم وەرنەگرتوە. وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" هەندێک لەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێم کاردەکەن، دەیانەوێت بەرەو تەحکیمی نێودەوڵەتی بڕۆن و ئەوەش کێشەی هەرێمە" ئه‌مه به‌گوێره‌ی قسه‌ی تاوگۆزی. جێگری وەزیری نەوتی عێراقیش قسه‌ی كردووه‌و باسی له‌وه‌كردووه" هەرێم ڕێگا بە تیمەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق نادەن سەردانی دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێم بکەن". ئاریان تاوگۆزی ده‌ڵێ" ئەو کێشانەی کە لەنێوان هەرێم و حکومەتی ناوەند هەیە سەبارەت بە نەوت لەسەر تێچوی دەرهێنانی نەوتە، لە عێراق نرخی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت لە نێوان ٨ هەزار بۆ ٩ هەزار دیناری عێراقییەو لە هەرێم بڕی ٢٠ دۆلاری بۆ دیاریکراوە، هەروەها لە عێراق بڕی یەک دۆلار‌و بیست سەنت دانراوە بۆ گواستنەوەی هەر بەرمیلێک، بەڵام لە هەرێم بڕی ٦ دۆلار بۆ گواستنەوەی دانراوە، کە ئەمانەش پێچەوانەی یاسای بودجەی گشین و عێراق ناتوانێت پێیانەوە پابەندبێت".
(دره‌و): (شیوعی و سۆسیال دیموكرات و زه‌حمه‌تكێشان و باپیر كامهلاو نه‌جات سورچی و خه‌فور مه‌خموری و مام خدر روسی) گفتوگۆیه‌كیان ده‌ستپێكردووه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی هه‌ڵبژاردن، بڕیاریانداوه تا رۆژی 12ی ئه‌م مانگه هاوپه‌یمانێتییه‌كه یه‌كلابكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌بێت به یه‌كه‌م هاوپه‌یمانێتیی له هه‌ڵبژاردنی 10ی حوزه‌یرانی په‌رله‌مانی كوردستاندا. حزبی شیوعی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی كردووه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك، بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان. باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی شیوعی له هه‌ولێر دوێنێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تێدا كرا، به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه بریتی بوون له: • محەمەد حاجی مەحمود- سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان • کاوە مەحمود- سەرۆکی حزبی شیوعی کوردستان • بەڵێن عەبدوڵا- سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان • باپیر کامەلا- سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان • نەجات سورچی- سەرۆکی پارتی پارێزگارانی کوردستان • غەفور مەخموری- سکرتێری یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان • مام خدر ڕوسی- سکرتێری بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان. به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك و سكرتێری ئه‌و (7) لایه‌نه سیاسییه گفتوگۆیان كردوه له‌باره‌ی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت. رۆژی 21ی شوبات، دادگای باڵای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانی، یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی گۆڕی، شێوازی هه‌ڵبژاردنی له كوردستان له (یه‌ك بازنه‌یی)ه‌وه گۆڕی بۆ (فره بازنه)و هه‌رێمی دابه‌شكرد به‌سه‌ر چوار ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا (هه‌ولێر- سلێمانی- دهۆك- هه‌ڵه‌بجه). شێوازی فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن حزبه سیاسییه بچوكه‌كان نیگه‌ران كردووه، چونكه له‌م شێوازه‌دا ده‌نگی هه‌ر حزبێك له‌ناو بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژارندا قه‌تیس ده‌بێت و ئه‌گه‌ر كۆی ده‌نگه‌كان نه‌توانێت له‌و بازنه‌یه‌دا كاندیدێك سه‌ربخات بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وا ده‌نگه‌كان ده‌فه‌وتێت و ناگوازرێته‌وه بۆسه‌ر ده‌نگی كاندیدێكی تر له بازنه‌یه‌كی تر. ئه‌م حزبانه، پێشتر‌و له‌به‌ر رۆشنایی شێوازی یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردندا، هه‌ندێكیان یان به یه‌كه‌وه ده‌یانتوانی یه‌ك كاندید بۆ په‌رله‌مان سه‌ربخه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره كه شێوازه‌كه بووه به (فره بازنه‌یی)، ده‌رفه‌تی به‌رده‌میان لاوازه. ئه‌مه هۆكاره‌كه‌یه، كه به‌ر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه، له دانوستانه‌كانی چۆنیه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردندا، شیوعی و سۆسیال دیموكرات و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و لایه‌نه‌كانی تریش دژی شێوازی فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن بوون. ئه‌و حه‌وت حزبه‌ی كه ئێستا تاوتوێی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن، له خولی پێنجه‌می په‌رله‌ماندا به هه‌موویانه‌وه ته‌نیا (2) كورسییان هه‌بووه، كورسییه‌كه‌ی حزبی شیوعی و كورسییه‌كی شه‌راكه‌تی نێوان سۆسیال دیموكرات و حزبه‌كه‌ی باپیر كامه‌لا. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گفتوگۆ سیاسییه‌كه به (دره‌و)ی راگه‌یاند، حه‌وت حزبه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو جارێكی تر كۆده‌بنه‌وه‌و بڕیاردراوه هه‌ریه‌كێك له لایه‌نه‌كان پێشنیاز‌و میكانیزمی خۆی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بخاته‌ڕوو، رۆژی 12ی ئه‌م مانگه وه‌كو دوا واده بۆ گفتوگۆكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه دیاریكراوه، چونكه رۆژی 14ی مانگ دواین واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه. ئه‌م (7) حزبه ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن پێكه‌وه‌و به هاوپه‌یمانێتیی بچنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه، ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌نێو خۆیاندا رێكبكه‌ون و لیستێكی هاوبه‌شی كاندیده‌كانیان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ئاماده بكه‌ن. كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌رگای بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه كردوه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كوردستان بكه‌ن، جگه له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی حزبی شیوعی بۆ هاوپه‌یمانێتیی، هیچ هه‌وڵێكی جددی تر بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی نییه، یه‌كگرتووی ئیسلامیش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هه‌یه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ "به‌ره‌ی ناڕازیی خه‌ڵك" به‌ڵام تائێستا شتێكی ئه‌وتۆی لێ سه‌وز نه‌بووه. به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، لاهور شێخ جه‌نگیش له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیی بهدیاریكراوش ناڕازییه‌كان و ئه‌وانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجاره به‌نیازن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هه‌وڵی بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی هه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ‌ئاكام بووه.
درەو: 🔻 پاڵپشت بە داتا‌و ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان ساڵانی (2014 - 2023)، واتە لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا؛ 🔹 لە ساڵی 2023 زۆرترین هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی و جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بووە، لە دوای نەگونجان و جیاوازی تەمەن خیانەتی هاوسەری گەورەترین هۆکار بووە بۆ حاڵەتەکانی جیابوونەوە. 🔹 بەپێی داتا‌کان ژمارەی لێکجابوونەوەکان بەراورد بە تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی هەرێم لە ساڵی (2014) لە رێژەی (18%)ەوە بۆ ساڵی (2023) بەرزبووتەوە بۆ (27%). 🔹 لەماوەی سالانی (2014 - 2023) لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان (472 هەزار و 581) پرۆسەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە کە (446 هەزار و 234) حاڵەتیان ڕاستەوخۆ لە دادگاکان تۆمار کراون (26 هەزار و 347) حاڵەتیان مارەبڕینی دەرەکی بوونەو لە دادگا پەسەندکراون. واتە بە تێکڕا؛ ساڵانە (47 هەزار و 258) حاڵەت، مانگانە (3 هەزار و 938) حاڵەت و رۆژانە (129) مارەبڕین تۆمارکراون. 🔹 لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا (96 هەزار و 44) خێزان هەڵوەشاونەتەوە، واتە؛ بە تێکڕا؛ ساڵانە (9 هەزار و 604) حاڵەت، مانگانە (800) حاڵەت و هەموو رۆژێک زیاتر لە (26) حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراوە. ساڵی (2023) بەرزترین رێژەی تەڵاقی تێدا تۆمارکراوە. 🔹هۆكارەكانی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان "خیانەتی زەوجی، مۆبایل و ئینتەرنێت، نەگونجان، نەزۆكی، ماڵی جیا" یەکەم؛ هاوسەرگیری و هەڵوەشانەوەی خێزان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023 ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان رۆژی (4/3/2024) داتا‌و ئامار‌و دادبینییە تۆمارکراوەکانی خۆی لە ماوەی (1/1/2023 – 31/12/2023) لە سەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان، بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (53 هەزار و 87) پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدراوەو زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە، وەک لە (چارتی ژمارە (1)) هاتووە، بە جۆرێک؛ 1. لە سنوری پارێزگای هەولێر: (17 هەزار و 543) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (33%). 2. لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (20 هەزار و 407) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (38%). 3. لە سنوری پارێزگای دهۆک: (12 هەزار و 499) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (24%). 4. لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: (2 هەزار و 618) پرۆسەی مارەبڕین ئەنجام دراوە بە رێژەی (5%). ئامارەکانی لێکجیابوونەوە و تەڵاق لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (14 هەزار و 312) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، وەک لە (چارتی ژمارە (2)) دا هاتووە بەرزترین رێژەی جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بووە، بە جۆرێک؛ 1. لە سنوری پارێزگای هەولێر: (5 هەزار و 857) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (41%) تۆمار کراوە. 2. لە سنوری پارێزگای سلێمانی: (5 هەزار و 438) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (38%) تۆمار کراوە. 3. لە سنوری پارێزگای دهۆک: (2 هەزار و 164) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (15%) تۆمار کراوە. 4. لە سنوری ئیدارەی گەرمیان: (853) حاڵەتی جیابوونەوە بە رێژەی (6%) تۆمار کراوە. دووەم؛ داتا‌و ئامارەکانی هاوسەرگیری و هەڵوەشانەوەی خێزان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 2014 – 2023 هاوسەرگیری (مارەبڕین) پاڵپشت بە داتا‌و ئامارەکانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا سەرجەم ئەو گرێبەستانەی بەمەبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی تۆمار کراون ژمارەیان (446 هەزار و 234) گرێبەست بوونەوە بەزترین ئاستی ژمارە مارەبڕین لە ساڵی (2022) تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە (55 هەزارو 896) حاڵەت، کەمترین مارەبڕینیش لە ساڵی (2016) تۆمار کراوە کە ژمارەکەی بریتی بووە لە (31 هەزار و 183) حاڵەت. (خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (4)). هاوکات هەر بەپێی داتا‌کان (پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی) کە بریتین لەو مارەبڕینانەی لە دەرەوەی دادگا ئەنجامدراون و دواتر لە دادگاکان تۆمار کراون لە ماوەی ساڵانی (2014 - 2023) ژمارەیان بریتی بووە لە (26 هەزار و 347) حاڵەت بۆ وردەکاری بڕوانە (خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (5)). کەواتە سەرجەم ئەو مارەبڕینانەی لە ناو و دەرەوەی دادگا ئەنجام دراون پێکەوە ژمارەیان (472 هەزار و 581) مارەبڕین بووەو، بە تێکڕای ساڵانە دەکاتە (47 هەزار و 258) حاڵەت و مانگانەش دەبێتە (3 هەزار و 938) حاڵەتی مارە بڕین و بە تێکڕای رۆژانەش (129) حاڵەت دەبێت. وەک لە خشتەی ژمارە (1) رونکراوەتەوە. جیابوونەوە (تەڵاق) بەپێی داتا‌کان لە ماوەی (2014 - 2023) ژمارەی هەڵوەشانەوەی خێزان بریتی بووە لە (96 هەزار و 44) حاڵەتی جیابوونەوەو کە بە تێکڕا؛ ساڵانە (9 هەزار و 604) حاڵەت، مانگانە (822) حاڵەت و هەموو رۆژێک زیاتر لە (26) حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراوە. (وەک لە خشتەی ژمارە (1))دا هاتبووە. هەر بەپێ ئامارەکان ساڵی (2023) بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمارکراوە کە ژمارەکەی گەیشتووە بە (14 هەزار و 312) حاڵەت. (چارتی ژمارە(6)). کەواتە هەر بەپێی داتا‌کان ژمارەی لێکجابوونەوەکان بەراورد بە تۆمارکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی هەرێم لە ساڵی (2014) لە رێژەی (18%)ەوە بۆ ساڵی (2023) بەرزبووتەوە بۆ (27%). ڕێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم پاڵپشت بە داتا‌کان لە (10) ساڵی ڕابردوودا (967) حاڵەت؛ بە تێکڕا؛ ساڵانە (97) حاڵەت، مانگانە (8) حاڵەت و هەموو سێ رۆژ جارێک پیاوێک ڕێگەی پێدراوە ژنی دووەم بهێنێت. بەرزترین حاڵەتی ڕێگەدان بە هێنانی ژنی دووەم لە ساڵی (2016) تۆمارکراوە کە (239) حاڵەت و کەمترینیشی لە ساڵی (2017) بووە کە (41) حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە. بڕوانە (خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (7)) سێیەم؛ داتا‌و ئامارەکانی هاوسەرگیری و هەڵوەشانەوەی خێزان لەسەر پارێزگاکانی هەرێم 2014 – 2023 هاوسەرگیری (مارەبڕین) بەپێی داتا‌کان لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا پارێزگای هەولێر (166 هەزار و 875) حاڵەتی مارەبڕین و پارێزگای سلێمانی لە دوای پارێزگای هەولێر دێت و (153 هەزار و 12) حاڵەت و پاشان پارێزگای دهۆک بە (113 هەزار و 112) حاڵەتی تۆمارکراو دێت. لە دوای ئەوانیش بەپێی ئەو داتایانەی ئەنجومەنی دادوەری بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵانی (2015 - 2020)ی تێدا نیە (13 هەزار و 235) حاڵەتی مارەبڕین لە ئیدارەی گەرمیان تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (8 - 11)) جیابوونەوە و تەڵاق بەپێی داتا‌کان لە ماوەی ساڵانی (2014 - 2023) پارێزگای هەولێر (37 هەزار و 859) حاڵەتی تەڵاقی تێدا تۆمار کراوەو پارێزگای سلێمانیش بەرزترین رێژەی تەڵاقی تێدا تۆمارکراوە کە بریتی بووە لە (38 هەزار و 799) حاڵەت و پاشان پارێزگای دهۆک بە (15 هەزار و 405) حاڵەتی تۆمارکراو دێت. لە دوای ئەوانیش بەپێی ئەو داتایانەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵانی (2015 - 2020)ی تێدا نیە (3 هەزار و 981) حاڵەتی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (8 - 11)). پەسەندکردنی مارەبڕینی دەرەکی لە (10) ساڵی ڕابردوودا پارێزگای هەولێر زۆرترین حاڵەتی مارەبڕینی دەرەکی تێدا تۆمارکراوە کە (10 هەزار و 570) حاڵەتی مارەبڕینی دەرەکی و پارێزگای سلێمانی لە دوای پارێزگای هەولێر دێت و بە (8 هەزار و 76) حاڵەت و پاشان پارێزگای دهۆک بە (7 هەزار و 484) حاڵەتی تۆمارکراو دێت. لە دوای ئەوانیش بەپێی ئەو داتایانەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بڵاوی کردووەتەوە کە ساڵانی (2015 - 2020)ی تێدا نیە تەنها(217) حاڵەتی مارەبڕینی دەرەکی تێدا تۆمار کراوە. بۆ وردەکاری (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) و چارتی ژمارە (8 - 11)) بەپێی ئاماری ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان هۆكارەكانی جیابوونەوە (تەڵاق) بەمشێوەیەیە: - نەگونجا لەگەڵ یەكتری: 25% - جیاوازی تەمەن: 14% - خیانەتی زەوجی: 13% - نەبوونی ماڵی جیا: 10% - مۆبایل و ئینتەرنێت: 10% - هۆكاری نەزۆكی: 9% - هۆكاری كۆمەڵایەتی: 9% - ژنهێنانی دووەم: 4% - هۆكاری ئابوری:3% - هۆكاری دیكە: 3% - هۆكاری ئایینی: 0%
درەو: 🔹كەمال محەمەد, وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم بەوەكالەت, رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان, هیچ كێشەیەكی نیە لە بەرامبەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی خاو لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆ و, دانانی داهاتەكانی لە خەزێنەی دەوڵەتی عێراق, لە بەرامبەر زامنكردنی پشكی دارایی هەرێمی كوردستان. 🔹وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم بەوەكالەت لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: بڕیارەكەی دەستەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس, چواربابەت لەخۆدەگرێت, ئەوانیش: دەرهێنان و ئیدارەی نەوت و گواستنەوەو عەمباركردن و فرۆشتنە, لەچواریاندا دەكرێت بڵێین, لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە, تەنها پرسی فرۆشتن نەبێت, كە دەسەڵاتی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیەو لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە دەكرێت. 🔹كێشەكە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنانی بەرمیلی نەوت, چونكە جیاوازی هەیە لە نرخی تێچوو لەنێوان هەرێم و بەغداد, عێراق ملیارەها دۆلار خەرج دەكات لەو پرۆسەیە, لەكاتێكدا هەرێم وەبەرهێنانی كردووە لەڕێی كۆمپانیاكانەوە لەو بوارەدا. 🔹لەسەرەتای ئەمساڵەوە, دوو لیژنە پێكهێنراوە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە, یەكێكیان وزاریەو ئەوی تریشیان پەرلەمانیە, بەدواداچونیان بۆ كاری ئەو (11) كۆمپانیا نەوتییە كردووە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن, هەردوو لیژنەكە گەیشتووەنەتە قەناعەت لەبارەی تێچووی دەرهێنانی بەرمیل نەوت. 🔹لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستانیش, وەزیری سامانە سرووشتیەكان رایگەیاند: پرسەكە پەیوەستە بە بەغداد, ئێمە هەموو كاتێك ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.
راپۆرت: دره‌و دوای زیاتر له 8 مانگ تاوتوێكردن و دادبینی، دواجار دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، به‌پێی ده‌قی بڕیاره‌كه، بریكاری سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌وڵیداوه دادگا سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی ره‌تبكاته‌وه، له قۆناغێكی تردا دوو كه‌س وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌كان هه‌وڵیانداوه دادگا داخڵی ناو دۆسیه‌كه‌یان بكات، بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش داوای ئه‌وه‌ی كردووه سكاڵاكه دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام دادگا هه‌موو گهڵاڵهنامهو داواكارییه دژه‌كانی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و بڕیاری خۆی ده‌ركردووه، بڕیارێك كه تێیدا جگه له گۆڕینی شێوازی هه‌ڵبژاردنی كوردستان بۆ فره‌بازنه‌یی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 11 كورسییه‌كه‌ی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان، سه‌یركردنی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردنیشی له ده‌سته دادوه‌رییه‌كه‌ی هه‌رێم سه‌ندوه‌ته‌وه‌و به‌خشیویه‌تی به ده‌سته‌ی دادوه‌ریی له عێراق. ورده‌كاری دۆسیه‌كه له‌م راپۆرته‌دا. یه‌كێتیی له سكاڵاكه‌یدا چی ده‌ڵێ ؟ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌قی بڕیاری رۆژی 21ی شوباتی خۆی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان بڵاوكرده‌وه. سكاڵاكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دۆسیه‌یه (زیاد جه‌بار) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه (ئه‌وكاته‌ی سكاڵاكه‌ی تۆماركرد سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی بوو له په‌رله‌مانی كوردستان)، سه‌رباری ئه‌وه‌ی (ئامانج نه‌جیب شه‌معون) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر مادده‌یه‌كی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان سكاڵای تۆماركردووه‌و دادگا سكاڵاكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاد جه‌بار یه‌كخستوه، به‌ڵام زیاتر سكاڵاكه وه‌كو سكاڵای یه‌كێتیی ده‌ناسرێت. زیاد جه‌بارو ئامانج نه‌جیب شه‌معون سكاڵاكانیان له‌سه‌ر (سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێم- سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم) تۆماركردووه. زیاد جه‌بار له سكاڵاكه‌یدا له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كه‌یه‌وه باسی له‌وه‌كردووه، به‌ره‌ی كوردستانی وه‌كو نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مری واقع، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیدا بۆ ئاڵوگۆڕی دیموكراتی له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی ده‌ركردووه، كه په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ندجارێك هه‌مواری كردوه‌ته‌وه، له هه‌ندێك له مادده‌كانی یاساكه‌دا پێشێلكاری ده‌ستوریی هه‌یه، پێشێلكارییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: • مادده‌ی (یه‌كه‌م) له به‌شی یه‌كه‌می یاساكه ده‌ڵێ:" په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق له 111 كورسی پێكدێت"، لێره‌دا تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت یاسادانه‌ر پشتی به هیچ پێوه‌رێكی یاسایی نه‌به‌ستووه له دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كاندا، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری عێراقدا له مادده‌ی (49/یه‌كه‌م)دا هاتووه، به‌وه‌ی كه (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام پێكدێت به‌رێژه‌ی یه‌ك كورسی بۆ هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك له ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق، كه له‌رێگه‌ی ده‌نگدانی گشتی راسته‌وخۆی نهێنییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رجه‌م پیكهاته‌كانی گه‌لی تێدا له‌به‌رچاوده‌گیرێت)، ده‌ستوری عێراق پشتی به پێوه‌ری دانیشتوان به‌ستووه له دیاریكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌ماندا، به‌جۆرێك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره كارپێكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان پشتبه‌ستنی به‌م بنه‌مایه پشتگوێ خستوه. ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی مادده‌ی (49/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوری عێراق ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ژماربكرێت، ئه‌وا به تێكڕا ده‌بێت به (44) كورسی به‌مشێوه‌یه: 18 كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی، 15 كورسی بۆ پارێزگای هه‌ولێر، 11 كورسی بۆ پارێزگای دهۆك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت ژماره‌ی كورسییه‌كان ده‌بێت به (111) كورسی به‌مشێوه‌یه: 45 كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی، 39 كورسی بۆ پارێزگای هه‌ولێر، 11 كورسی بۆ پارێزگای دهۆك، لێره‌دا تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه هیچ پێوه‌رێكی بابه‌تی نییه بۆ ئه‌م نایه‌كسانی و زیادبوونه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كان و، سه‌رپێچییه‌كی روونی مادده‌ی (49/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوره، ده‌بوو یاسادانه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان پشت به‌و پێوه‌رانه ببه‌ستێت كه له ده‌ستوری ساڵی 2005ی كۆماری عێراقدا هاتووه یان له ده‌ركردن و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشت به پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببه‌ستێت بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كان، به‌تایبه‌تیش كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوری نییه. • مادده‌ی (9) له به‌شی دووه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ (هه‌رێمی كوردستانی عێراق به یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت...)، به‌وپێیه‌ش ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2018دا ئه‌نجامی نادادپه‌روه‌رانه‌ی بۆ پشكی پارێزگاكانی هه‌رێم لێكهوتهوه، پارێزگای سلێمانی له بری (45) كورسی پشكی خۆی (37) كورسی به‌ركه‌وت به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی فیدراڵ، پارێزگای هه‌ولێر (44) كورسی برد له‌بری پشكی خۆی كه (39) كورسی بوو، پارێزگای دهۆكیش (30) كورسی برد له‌بری پشكی خۆی كه (27) كورسی بوو، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی (16و 20)ی ده‌ستوره كه جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان و مافی به‌شداریكردنیان له كاروباری گشتیی و مافه سیاسییه‌كانیان ده‌كات له‌وانه مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و خۆكاندیدكردن. • له مادده‌ی (15)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه (بۆ هەرێمی كوردستان، تۆماری دەنگدەران بۆ دەنگدان، بەپێی مەركەزەكانی هەڵبژاردن ئامادە دەكرێن‌و بە ریزبەندی پیتە ئەبجەدییەكان رێكدەخرێن كە پیشەو ناونیشان‌و بەروارو جێگەی لەدایكبوونیان تێدا تۆماركراوە. ئەگەر لەتوانادا نەبوو ئەوە بكرێ، ئەوكاتە دەستەی باڵا بۆی هەیە رێگەیەكی تری لەبارتر بۆ وەدیهێنانی مەبەستی پێویست دیاری بكات)، یاسادانه‌ر لێره‌دا پشتی به‌و تۆماره فه‌رمییانه نه‌به‌ستووه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی یاخود پلاندانانه‌وه ده‌رچوون، به‌وپێیه‌ی تاكه لایه‌نن كه تۆماری وردی هه‌موو دانیشوانی عێراقیان هه‌یه له سه‌رجه‌م پارێزگاكان، به‌مه‌ش تۆماری ده‌نگده‌ران ورد نییه‌و تۆماری فه‌رمی پشتپێبه‌ستراوی نییه، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (20)ی ده‌ستوره، چونكه ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه ناوی له تۆماری ده‌نگده‌راندا نه‌هاتووه بێبه‌ش ده‌كات له مافی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌یه كه تۆماری ده‌نگده‌ران ورد نییه. • له مادده‌ی (36)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه (یه‌كه‌م: پێنج كورسی بۆ كلدان و سریان‌و ئاشوری تەرخان دەكرێ پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن، دووه‌م پێنج كورسی بۆ توركمان تەرخان دەكرێت، پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن، سێیه‌م: یەك كورسی بۆ ئەرمەن تەرخان دەكرێت، پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن)، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی (16)ی ده‌ستوره كه جه‌خت له‌سه‌ر ده‌رفه‌تی یه‌كسان ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆماری فه‌رمی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه كه پشتی پێببه‌سترێت، یاسادانه‌ر له دیاریكردنی كۆتای پێكهاته‌كاندا ورد نه‌بووه، یه‌كێك له لێكه‌وته‌كانی كه له‌گه‌ڵ بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كساندا نایه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، پێكهاته‌ی مه‌سیحی و توركمان له پارێزگای سلیمانی له هه‌موو خوله‌كانی هه‌ڵبژاردندا له كوردستان نوێنه‌رایه‌تییان نه‌بووه، ده‌بوو یاسادانه‌ر له دابه‌شكردنی كۆتا به‌سه‌ر پارێزگاكاندا، هه‌مان ئه‌و بنه‌مایانه په‌یڕه‌و بكات كه ئه‌وانه په‌یڕه‌ویان كردووه كه ده‌ستوریان نوسیوه‌ته‌وه . • له‌مادده‌ی (22)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا له (بڕگه‌ی یه‌كه‌م)دا هاتووه: ((هەر كیانێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان- عێراقدا بۆی هەیە لیستێكی تایبەت بەناوی پاڵیوراوەكانی خۆی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان- عێراق پێشكه‌ش بكات كە رێژەیەك ئافرەتی تێدا بێت كە لە (30%) كەمتر نەبێت‌و، ناوی پاڵێوراوەكانیش بەشێوەیەك ریزبەندكرابن كە نواندی رێژەی ناوبراوی ئافرەتان لە پەرلەمان زامن بكات، بەمەرجێ ژمارەی پاڵێوراوەكان لە هەر لیستێكی هەڵبژاردندا لە (3) پاڵێوراو كەمتر نەبن))، ئه‌مه رێگری له خۆكاندیدكردنی تاكه‌كه‌سیی (فردی) ده‌كات له‌وانه خۆكاندیدكردنی سه‌ربه‌خۆكان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی (20)ی ده‌ستورو بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵییه به ژماره (12/ فیدراڵی/2010)و (36/ فیدراڵی/ 2013)و (18/ فیدراڵی 2021). • هه‌موو ئه‌و هه‌موارانه‌ی كه له یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا كراون له‌و كاتانه‌دا بووه كه ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان درێژكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش سیفه‌تێكی نادهستوریبوون به هه‌مواره‌كان ده‌دات، له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراقدا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2022دا. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م روونكردنه‌وانه، نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتیی داوای له دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كردووه مادده‌كانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. بریكاری سه‌رۆكی هه‌رێم چی ده‌ڵێ ؟ له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی (زیاد جه‌بار)، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌رگای دادبینی كردوه‌ته‌وه‌و هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی له سكاڵاكه ئاگاداركردووه، به‌ڵام ته‌نیا سه‌رۆكی هه‌رێم پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی (ئه‌یاد ئیسماعیل) ناردووه بۆ دادگا، پارێزه‌ره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم داوای له دادگا كردووه سكاڵاكه‌ی زیاد جه‌بار ره‌تبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له گهڵاڵهنامهیهكدا خستوه‌ته‌ڕوو كه رۆژی 11/6/2023 پێشكه‌شی كردووه‌و تێیدا ده‌ڵێ (سكاڵاكار به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سیی سكاڵاكه‌ی به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و نوێنه‌رایه‌تی هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی ناكات و مه‌رج و پێوه‌ره یاساییه‌كانی تێدا نییه- كه له‌مادده‌ی چواری یاسای دادگا‌و مادده‌ی 20ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی دادگا‌و مادده‌ی 6ی یاسای دادبینییه مه‌ده‌نییه‌كاندا هاتووه سه‌باره‌ت به‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی كه وا ده‌كات ببێت به سكاڵاكار له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م سكاڵالێكراوهكاندا- به سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه كه من بریكاری ئه‌وم). بریكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پشتبه‌ست به مادده‌ی (20/ سێیه‌م)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی دادگای فیدراڵی كه ده‌ڵێ (نابێت سكاڵاكار سودی له‌و ده‌قه وه‌رگرتبێت كه سكاڵای لێكردووه)، باسله‌وه ده‌كات سكاڵاكار (زیاد جه‌بار) سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتییه له په‌رله‌مانی كوردستان و خۆی به‌شێوه‌ی كه‌سیی سودمه‌ند بووه له‌و ده‌قه یاساییانه‌ی كه سكاڵای له‌سه‌ر كردوون، چونكه كورسی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه‌و لیستی حزبه‌كه‌شی (یه‌كێتیی) سودمه‌ند بووه‌و (21) كورسی ئه‌و خوله‌ی بردووه. پارێزه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم په‌نای بۆ به‌ڵگه‌یه‌كی تر بردووه بۆ رێگریكردن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن كه زیاد جه‌بار سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردون، ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (141)ی ده‌ستور (كاركردن به‌و یاسایانه به‌رده‌وام ده‌بێت كه له ساڵی 1992وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوون، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه به‌ركارن كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ریكردون به بڕیاره‌كانی دادگا‌و گرێبه‌سته‌كانیشه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌موار نه‌كرابن یاخود ههڵنهوهشێندرابنهوهو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور نه‌بن)، زیادكردنی ئه‌و مادده‌یه بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان كه تانه‌ی لێدراوه، به‌ر له‌وه بووه ده‌ستوری عێراق بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه نابێت تانه‌ی لێبدرێت، هه‌روه‌ها له ده‌ستوری عێراقدا ده‌قێك نییه كه ژماره‌ی كورسییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری بكات و ئه‌وه‌ی هه‌یه تایبه‌ته به حكومه‌تی فیدراڵییهوهو بابه‌تی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌گوێره‌ی ژماره‌ی ده‌نگده‌راندا بابه‌تێكی رێگه‌پێدراوه به‌ڵام پابه‌ندكه‌ر نییه. پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێ: بۆچوونی سكاڵاكار ئه‌وه‌یه ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان (54 بۆ 55) كورسی بێت، له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردن (111) كورسییه‌و هه‌ر كاتێك ژماره‌ی كورسییه‌كان زیاتر بێت ئاستی نوێنه‌رایه‌تی گشتگیرترو وردتر‌و به‌رهه‌مدارتر ده‌بێت و نزیكتر ده‌بێت له ده‌نگده‌رانه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی زیادبوونی كورسییه‌كان گونجاو بێت و زیاده‌ڕۆیی تێدا نه‌كرابێت، بۆیه لێره‌دا دژبه‌یه‌كی له بۆچونی سكاڵاكاردا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌باره‌ت به مادده‌ی (یه‌كه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مادده‌ی (9) نییه كه سكاڵای له‌سه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها بنه‌مای ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان هه‌رگیز په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه سیسته‌می هه‌ڵبژاردن یه‌ك بازنه یان فره بازنه بێت. له‌باره‌ی مادده‌ی (15)ی یاسای هه‌ڵبژاردنیش، بریكاری سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و مادده‌یه كه په‌یوه‌ندی به ئاماده‌كردنی تۆماری ده‌نگده‌رانه‌وه هه‌یه، به‌ده‌رچوونی یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ژماره (4)ی ساڵی 2014 هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و مادده‌ی شه‌شه‌م (یه‌كه‌م/ ا)ی ئه‌و یاسایه ده‌ڵێ: دروستكردن و نوێكردنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه به تۆماری ده‌نگده‌ران له‌رێگه‌ی ئامرازه نوێیه‌كانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندایه. پارێزه‌ره‌كه باسی له‌وه‌كردووه، مادده‌ی (15) كه تانه‌ی لێدراوه پشتبه‌ست به مادده‌ی (بیسته‌م)ی یاسای كۆمسیۆن به هه‌ڵوه‌شاوه ئه‌ژمارده‌كرێت، هه‌روه‌ها تانه‌دان له مادده‌ی (36)ی یاسای هه‌ڵبژاردن دروست نییه، به‌وپێیه‌ی ده‌ڵێ ده‌بێت گره‌نتی پشكی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به (11) كورسی له‌كۆی (111) كورسی، كه رۆڵه‌كانی ئه‌و پێكهاتانه كێبركێی له‌سه‌ر بكه‌ن، مادده‌كه باسی له دابه‌شكردنی جوگرافی نه‌كردووه‌و وه‌كو ئه‌وه‌ی سكاڵاكار ده‌ڵێ مه‌سیحی و توركمانه‌كان له پارێزگای سلێمانی نوێنه‌رایه‌تییان نییه، ئه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه‌یه و ده‌نگی كاندیدی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ئه‌ژمارده‌كرێت و ئه‌و كه‌سه‌ی زۆرترینی هێنا ئه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ په‌رله‌مان. له‌باره‌ی مادده‌ی (22)ی یاسای هه‌ڵبژاردن كه یه‌كێتیی سكاڵای له‌سه‌ر كردووه، پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وتویه‌تی: ئه‌م مادده‌یه رێگری له‌وه ناكات خه‌ڵك به‌شێوه‌ی فه‌ردی خۆیان كاندید بكه‌ن یاخود سه‌ربه‌خۆكان كاندید بن، به‌ڵكو یاساكه ئه‌وه‌ی چه‌سپاندووه هه‌موو كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ كه ده‌یه‌وێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات ده‌بێت قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بێت و لانی كه‌م له سێ كه‌س كه‌متر نه‌بێت و یه‌كێكیان ژن بێت له‌پێناو گره‌نتیكردنی نوێنه‌رایه‌تی "كۆتا"ی ژنان، ئه‌مه‌ش جێبه‌جێكردنێكی دروستی ده‌ستوره. نوێنه‌ری په‌رله‌مان داوای دواخستنی كردووه ! دوای وه‌رگرتنی بۆچوونی پارێزه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دادگای فیدراڵی هه‌ردوو سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان (سكاڵاكه‌ی زیاد جه‌بارو سكاڵاكه‌ی ئامانج نه‌جیب شه‌معون)ی یه‌كخستووه، به‌ڵام سكاڵاكه‌ی زیاد جه‌باری كردووه به بنه‌ما. دواتر فه‌رمانبه‌ری یاسایی (شه‌رمین خزر به‌هجه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان چوه‌ته به‌رده‌م دادگا‌و له‌سه‌ر داوای دادگا كۆپییه‌كی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی خستوه‌ته‌ڕوو، دادگا په‌یڕه‌وه‌كه‌ی خستوه‌ته ناو په‌ڕاوی سكاڵاكه‌و هاوكات بریكاربوونی فه‌رمانبه‌ره یاساییه‌كه‌شی قبوڵكردووه، بریكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای كردووه سكاڵاكه دوابخرێت بۆ ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت (چونكه له‌و كاته‌دا به بڕیاری دادگای فیدراڵی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ههڵوهشێندرابووهو په‌رله‌مان له‌كاركه‌وتبوو)، دادگا ئه‌م داواكارییه‌ی بریكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ره‌تكردوه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ی داواكارییه‌كه‌ی هیچ پاڵپشتییه‌كی یاسایی نه‌بووه‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راناوه‌ستێت، سه‌رباری ئه‌مه بریكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له رۆژی 6/8/2023دا گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی پێشكه‌شكردووه‌و داوای ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و هۆكارانه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو كه بریكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشكه‌شی كردووه، دادگا گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌ی ئه‌میشی هاوپێچی دۆسیه‌ی سكاڵاكه كردووه. پاشان بریكاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كه هه‌مان بریكاری نێچیرڤانی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه، واتا پارێزه‌ر(ئه‌یاد ئیسماعیل)، گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه، گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌ی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا نه‌بووه، بۆیه دادگای ئه‌م گهڵاڵهنامهیهشی له دۆسیه‌ی سكاڵاكه هاوپێچ كردووه. هێنانه ناوه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دوای وه‌رگرتنی گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی سكاڵالێكراوان (سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێم- سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم)، دادگا بڕیاریداوه كه‌سی سێیه‌م بهێنێته ناو دۆسیه‌كه‌وه كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه، ئه‌مه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كۆمسیۆن له‌كاتی سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا پشت به كام تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌به‌ستێت ؟ ئایا پشت به تۆماری په‌رله‌مانی عێراق ده‌به‌ستێت یاخود پشت به رێوشوێنی تر ده‌به‌ستێت بۆ ئاماده‌كردنی تۆماری ده‌نگده‌ران؟ ئایا ئه‌و رێگایانه چین كه كۆمسیۆن پشتی پێده‌به‌ستێت بۆ دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا ؟ ئایا كورسییه‌كانی په‌رله‌مان چۆن دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ؟ ئه‌و میكانیزمانه چین كه ده‌یانگرێته‌به‌ر بۆ گره‌نتیكردنی كۆتای (30%)ی ژنان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر هاتوو پشت به‌سترا به كاندیدی تاكه‌كه‌سی "فردی" ؟ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رونكردنه‌وه‌ی به دادگای فیدراڵی داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، بنه‌ڕه‌تی مادده‌ی (9)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌وشێوه‌یه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌و مه‌رجه‌ی له چوار ناوچه كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م مادده‌یه به‌گوێره‌ی مادده‌ی چواری هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن له 2004دا ههڵوهشێندراوهتهوهو هه‌رێمی كوردستان كراوه به یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موار هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌و هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كرا به چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆن چی ده‌كات؟ نوێنه‌ری كۆمسیۆن كه ناوی (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عه‌بد) بووه به دادگای راگه‌یاندووه، كۆمسیۆن پشت به تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌رانی فیدراڵ ده‌به‌ستێت (واتا تۆماره‌كه‌ی عێراق نه‌ك هه‌رێمی كوردستان)، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كورسییه‌كانیش به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، نوێنه‌ره‌كه‌ی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره (12)ی ساڵی 2018ی هه‌مواركراو له 2018دا ببرێت، ئه‌وا تێكڕای كورسی پارێزگاكانی هه‌رێم (44) كورسی ده‌بێت كه 18 كورسی بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌بێت و هه‌ولێر 15 كورسی و دهۆكیش 11 كورسی به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاسای په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رچاوبگیرێت، ئه‌وا تێكڕای ژماره‌ی كورسییه‌كان (111) كورسییه‌و سلێمانی (41) كورسی و هه‌ولێر (34) كورسی و دهۆك (25) كورسی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر هه‌رێم بكرێت به سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن. سه‌باره‌ت به مادده‌ی (36)ی یاسای هه‌ڵبژاردن، نوێنه‌ری كۆمسیۆن وتویه‌تی: ئه‌م مادده‌یه كورسی كۆتای پێكهاته‌كانی دابه‌ش نه‌كردووه به‌سه‌ر پارێزگاكانداو هه‌رێمی كوردستانی به یه‌ك بازنه داناوه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر سێ بازنه‌دا، ئه‌وا (11) كورسی كۆتای پێكهاته‌كان به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌شده‌بن، (4) كورسی بۆ سلێمانی، (4) كورسی بۆ هه‌ولێرو (3) كورسی بۆ دهۆك، واتا سلێمانی دوو كورسی مه‌سیحی و دوو كورسی توركمانی به‌رده‌كه‌وێت، هه‌ولێریش به هه‌مان شێوه، دهۆكیش یه‌ك كورسی مه‌سیحی و یه‌ك كورسی توركمان و یه‌ك كورسی ئه‌رمه‌ن. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی گره‌نتیكردنی رێژه‌ی 30%ی ژنان له په‌رله‌مانی كوردستان، نوێنه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن وا وه‌ڵامی دادگای داوه‌ته‌وه كه مادده‌ی 22ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان واجبی كردووه كه قه‌واره سیاسییه‌كان له‌ناو لیستی كاندیده‌كانیاندا 30%ی ژنان دابنێن و ناوی كاندیده‌كانیش به‌وشێوه‌یه رێزبه‌ند ده‌كرێن كه گره‌نتی نوێنه‌رایه‌تی ژنان له په‌رله‌مان بكات هه‌روه‌ها كۆمسیۆن كه رێنمایی بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌رده‌كات واده‌كات لایه‌نه‌كان پابه‌ند بن به‌وه‌ی له‌كۆی هه‌ر سێ كاندیدێك یه‌كێكیان ژن دابنێن، ره‌تیكردوه‌ته‌وه پرسی كاندیدی فه‌ردی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بابه‌تی كۆتای ژنانه‌وه هه‌بێت. له كۆتایی رونكردنهوهكانیدا، نوێنه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پرسی به چوار بازنه‌كردنی هه‌ڵبژاردنی كوردستانی وروژاندووه، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی باسكردن له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌كو پارێزگایه‌كی نوێ له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021ی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ڵه‌بجه بازنه‌ی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه‌و له‌چوارچێوه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سنوری پارێزگای سلێمانیدا بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رێم بكرێت به چوار بازنه، ده‌كرێت هه‌ڵه‌بجه بكرێت به بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن و (3) كورسی پێبدرێت، ئه‌مه له‌پاڵ گره‌نتیكردنی كۆتای ژنان له‌و پارێزگایه. داوای نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی وه‌رنه‌گرت ! دوای وه‌رگرتنی بۆچوونی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، دادگای فیدراڵی بڕیاریداوه نوێنه‌ری كۆمسیۆن له دۆسیه‌كه بكاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له رۆژانی 26-27ی كانونی یه‌كه‌می 2023دا دوو كه‌س وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له كوردستان داوایان پێشكه‌شی دادگا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو لایه‌نی سێیه‌م داخڵی ناو دۆسیه‌كه‌یان بكات، ئه‌وانه‌ی داواكه‌یان پێشكه‌ش كردووه بریتی بوون له هه‌ریه‌كه له (یه‌عقوب گۆرگیس یاقو/ نوسینگه‌ی سكرتێری بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری)و (محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئه‌نوه‌ر/ سه‌رۆكی حزبی گه‌شه‌پێدانی توركمانی)، دادگای فیدراڵی داوای ئه‌م دوو كه‌سه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه. كۆمسیۆن هۆشداری داوه ! دواتر و له 14ی شوباتی ئه‌مساڵدا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نوسراوێكی بۆ دادگا كردووه‌و تێیدا ئه‌وه‌ی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نی یاسایی كۆمسیۆن له 7ی ته‌موزی 2024دا كۆتایی دێت، بۆیه داوای له دادگا كردووه له ده‌ركردنی بڕیاردا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرێت، دادگا ته‌ماشای ئه‌م نوسراوه‌شی كردووه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوو هاوپێچی دۆسیه‌كه‌ی كردووه. دادگا چۆن بڕیاریدا ؟ دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شێوازی یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن له كوردستان و یاساكه‌ی برده‌وه بۆسه‌ر ده‌قه ئه‌سڵییه‌كه‌ی ساڵی 1992 كه هه‌رێمی كوردستانی دابه‌شكردووه به‌سه‌ر (4) ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا، بۆ ئه‌مه‌ش باسی له لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی شێوازی یه‌ك بازنه‌یی و فره بازنه‌یی كردووه. دادگا ده‌ڵێ فره بازنه‌یی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له بنیادنانی دیموكراتیه‌تدا هه‌یه، به‌وپێیه‌ی توانای ئه‌وه هه‌یه هه‌موار بكرێت یان گۆڕانكاری تێدا بكرێت به‌گوێره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ژماره‌ی دانیشتواندا دێن، به‌ڵام شێوازی یه‌ك بازنه‌یی واتا هه‌رێمێك له ناو ده‌وڵه‌تدا به تێكڕا یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌و ده‌نگده‌ران ده‌توانن ده‌نگ بۆ هه‌ر كاندیدێك بده‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ی خۆشیان بیت، هه‌ندێك كه‌س وای ده‌بینن یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن وه‌كو ئه‌نجامدانی راپرسییه له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تدا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی شێوازی یه‌ك بازنه‌یی ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی یه‌كڕیزی نیشتمانی، به‌وپێیه‌ی تێیدا كاندیده‌كان ده‌توانن پرۆژه‌و به‌رنامه بۆ سه‌رتاسه‌ری وڵات بخه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م شێوازه له‌ڕووی په‌یوه‌ندی نێوان كاندید‌و ده‌نگده‌ره‌وه لاوازه‌و تییدا لایه‌نداری كاندید بۆ ئه‌و حزبه ده‌بێت كه كاندیدی ده‌كات و له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پشتیوانی لێده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات كاندیده‌كان ئیراده‌یان به‌سترابێته‌وه به بڕیاری حزبه‌كه‌یانه‌وه، له‌پێناو گره‌نتیكردنی ئه‌و پاره‌ی كه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پێویستیان پێیه‌تی.. دادگا ئاماژه به‌وه ده‌كات، شێوازی یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن وا ده‌كات سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم نه‌توانن به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان نوێنه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌یان له په‌رله‌ماندا هه‌بێت، ئه‌مه‌ش لێدانه له بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان. دادگا له بڕیاره‌كه‌یدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند داناوه له دانانی سیسته‌م و رێنمایی هه‌ڵبژاردن و راپرسییهكان له عێراق و له هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌مه به‌وپێیه‌ی كۆمسیۆنه‌كه ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه له‌ڕووی دارایی و ئیدارییه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی به‌لاداخستنی ناكۆكییه‌كانی له‌باره‌ی ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی هه‌ڵبژاردن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكان به‌خشیوه به ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا ئه‌و بڕگه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه كه باس له پێكهێنانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی له شوێنه‌كه‌ی داناوه، ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك له جۆره‌كان وه‌كو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمسیۆنه‌كه‌ی كوردستانه، ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی كه ساڵی 2017 پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی به‌ڕێوه‌برد. له‌لایه‌كی تره‌وه، دادگا له بڕیاره‌كه‌یدا بڕگه‌ی (چواره‌م)ی له مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، ئه‌م بڕگه‌یه ده‌ڵێ ((ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان- عێراق له سێ دادوه‌ریی ناتهرخان پێكده‌هێنرێت بۆ سه‌یركردنی ئه‌و تانانه‌ی كه كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان یان له‌لایه‌ن تاكه تاكه‌ی خه‌ڵك یان كیانه زهرهرمهندهكانهوه بۆی ده‌نێردرێت و تانه‌یان له بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن داوه، بڕیاره‌كانیش بنبڕ ده‌بن))، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه، دادگای فیدراڵی بڕیاردانی له‌باره‌ی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سه‌ندوه‌ته‌وه‌و راده‌ستی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراقی كردووه، به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، به‌مدواییانه‌و به‌ر له ده‌رچوونی بڕیاری دادگا له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵێكی له‌رێگه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاردان له تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لای ده‌سته دادوه‌رییه‌كه‌ی هه‌رێم بمێنێته‌وه، به‌ڵام دادگا ئه‌و هه‌وڵه‌ی بێ ئاكام كرد. كورته‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مشێوه‌یه: • ده‌سته‌واژه‌ی 11 كه له مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراودا هاتووه ناده‌ستورییه‌و ده‌قه‌كه به‌مشێوه‌ی لێ دێت:"په‌رله‌مانی كوردستان له 100 ئه‌ندام پێكدیت". به‌مشێوه‌یه دادگای فیدراڵی (11) كورسی "كۆتا"ی پیكهاته‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. • ده‌سته‌واژه‌ی "به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی 4 له مادده‌ی 2ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره 11ی ساڵی 2007 تا كاتی پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستانی عێراق" كه له مادده‌ی شه‌شه‌می دووبارهكراوهی یه‌كه‌م له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌موار كراودا هاتووه، ناده‌ستورییه‌و ده‌قه‌كه به‌مشێوه‌ی لێ دێت" له‌م یاسایه‌دا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان شوێنی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌رپه‌ره‌شتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی. بڕگه‌ی چواره‌م له مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه ناده‌ستورییه". به‌پێی ئه‌م بڕیاره دادگای فیدراڵی عێراق كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانی به‌یه‌كجاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كۆمسیۆنێك كه ساڵی 2014 په‌رله‌مانی كوردستان دروستیكردو له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ته‌مه‌نی خۆیدا ته‌نیا سەرپەرشتی ڕاسییەکی گشتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە 25ی ئه‌یلولی 2017و یەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی له 30ی ئه‌یلولی 2018دا كردووه. • مادده‌ی 9ی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناده‌ستورییه هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ده‌قی پێشوو كه به‌گوێره‌ی مادده‌ی چواره‌می هه‌مواری سێیه‌می ساڵی 2004 هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، به‌جۆرێك ده‌قی جێبه‌جێكراو به‌مشێوه‌یه بێت" هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه له چوار ناوچه كه‌متر نه‌بێت". • مادده‌ی سێیه‌م له یاسای ژماره 15ی ساڵی 2013ی یاسای هه‌مواری حه‌وته‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناده‌ستورییه، كه به‌پێی ئه‌م مادده‌یه مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می یاسای ناوبراو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ده‌بێت كار به مادده‌ی ناوبراو بكرێته‌وه كه ده‌ڵێ: هه‌موو هاوڵاتییه‌ك كه ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو كردبێت فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی كارتی ده‌نگدانی پێده‌دات به‌پێی چوارچێوه‌یه‌ك كه دیاریده‌كرێت، به‌مه‌رجێك ده‌نگده‌ر له‌كاتی ده‌نگداندا ناسنامه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت". • هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی " له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی عێراق" هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌ی "به‌مه‌رجێك ژماره‌ی كاندیدی هه‌ر لیستێكی هه‌ڵبژاردن له سێ كاندید كه‌متر نه‌بێت" كه له مادده‌ی بیست و دووی له یاسای هه‌ڵبژاردندا هاتووه ناده‌ستورییه‌و ده‌قه‌كه به‌مشێوه‌ی لێدێت" هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه لیستی تایبه‌ت پێشكه‌ش بكات كه ناوی كاندیده‌كانی له‌خۆبگرێت و رێژه‌ی ژنان له‌ناو لیسته‌كه‌دا له 30% كه‌متر نه‌بێت، ریزبه‌ندی ناوی كاندیده‌كان به‌وشێوه‌یه ده‌بێت كه گره‌نتی رێژه‌ی ناوبراوی ژنان بكات له په‌رله‌ماندا". به‌گوێره‌ی ئه‌م ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئیتر هه‌موو هاوڵاتییه‌ك ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی لیستی حزبه‌كان، وه‌كو كاندیدی تاكه‌كه‌سیی "فردی" خۆی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كاندید بكات. بۆ بینینی ده‌قی بڕیاره‌كه كلیك له‌سه‌ر (PDF) بكه
درەو: لەكۆی (3ملیۆن و 789 هەزارو 405) كەس كە مافی #دەنگدانیان هەیە، (2 ملیۆن و 784 هەزارو 303) كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە بەرێژەی (73%)، زیاتر لە (ملیۆنێك و 5 هەزارو 102) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە بەرێژەی (27%) واتا هەر لەسەرەتاوە (27%)ی هاوڵاتیان بایكۆتی #هەڵبژاردن دەكەن و بەشداری ناكەن، لە نێوان خولی پێنجەم بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (704) هەزار كەس زیادی كردووەو مافی دەنگدانیان دەبێت. #سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند: • ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە: (3ملیۆن و 789 هەزارو 405) كەس • ئەوانەی كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە: (2 ملیۆن و 784 هەزارو 303)كەس بەرێژەی (73%) • ئەوانەی كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە (بەشداریناكەن): (ملیۆنێك و 5 هەزارو 102) كەس (27%) •لەماوەی (15) رۆژ رابردوو تا ئێستا (434) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەركرتووەتەوە، واتا لە 2/2/2024دا (2 ملیۆن و 350) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتبووەوە، بەڵام لە 5/3/2024 دا (2 ملیۆن و 784) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە. • لە دایكبوانی 2006 مافی دەنگدانیان هەیە: 150 هەزار كەس • بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەم 2018 مافی دەنگدانیان هەبوو: 3 ملیۆن و 85 هەزار كەس
(دره‌و): "پێده‌چێت یاسای نوێی نه‌وت كۆتایی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت" ئه‌مه ناونیشانی راپۆرتێكه كه نوسه‌ری ناودار (سیمۆن واتكینز) بۆ سایتی (ئۆیل پرایس)ی ئه‌مریكی نوسیوه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، تێیدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌و یاسا نوێیه‌ی نه‌وت و غاز كه حكومه‌تی عێراق كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له‌بواری وزه‌دا كه‌مبكاته‌وه، هه‌روه‌ها ره‌نگه لێكه‌وتی توندیشی له‌سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كانه هه‌بێت كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن. ده‌قی وتاره‌كه به زمانی كوردی: زنجیره‌یه‌ك بڕیاری یاسایی كه رۆژی 21ی شوبات له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی عێراقه‌وه ده‌رچوو، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاسای نوێی نه‌وت كه بڕیاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت به دواین پاڵنه‌ر بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه كۆتایی به هه‌ر رواڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق ده‌هێنێت. بۆ كۆمپانیا خۆرئاواییه‌كانیش كه له‌و ناوچه‌یه كارده‌كه‌ن، وادیاره ئیتر ئاینده‌یان نه‌ماوه. بۆ ده‌ستپێكردنیش، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی به‌غداد بكات، ئه‌مه كۆتایی هه‌ر مشتومڕێكه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سهربهخۆو دوور له كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"، نه‌خێر ناتوانێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌ناڵه‌كانیش بۆ ئه‌و كاره ئاماده بكات، ده‌بێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیت سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی كه له فرۆشی نه‌وته‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، راده‌ستی به‌غدادی بكات، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی دارایی كوردستانی عێراقه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندیی له عێراق، دادگای فیدراڵیش حكومه‌تی فیدراڵی كردووه به به‌رپرس له پێدانی موچه‌ی موچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌ی كه له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه ده‌درێت به موچه، له پشكی هه‌رێم ببڕدرێت و له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمیش پێویست كراوه حساباتی مانگانه پێشكه‌ش بكات. ئه‌مه رێكخستنه‌وه‌یه‌كی زۆر توندتره له رێككه‌وتنه ئه‌سڵییه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ كه له تشرینی دووه‌می 2014دا كرا "پاره‌داركردنی بودجه به داهاته‌كانی نه‌وت"، رێككه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌وه بوو حكومه‌تی هه‌رێم (550 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له كێڵگه‌كانی خۆی و كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه له‌رێگه‌ی سۆمۆ هه‌نارده بكات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا به‌غداد مانگانه 17%ی بودجه‌ی فیدراڵی به كورد بدات دوای لێده‌ركردنی خه‌رجییه سیادییه‌كان (كه له‌وكاته‌دا نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار بوو). هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كی دروست كار به‌م رێككه‌وتنه نه‌كرا، حكومه‌تی هه‌رێم زۆرجار حكومه‌تی فیدراڵی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه پاره‌یه‌كی كه‌متری له بودجه‌ی خۆی پێداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی فیدراڵ به‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی تۆمه‌تبار ده‌كرد كه به‌ته‌واوه‌تی داهاتی نه‌وتی راده‌ست نه‌كردووه. دواتر ریككه‌وتنه‌كه گۆڕدرا بۆ ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه نوێیه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و حكومه‌ته‌دا كرا كه له ئۆكتۆبه‌ری 2018دا له عێراق پێكهێنرا، لێكتێگه‌یشتنه‌كه پرۆژه یاسای بودجه‌ی بۆ ساڵی 2019 كردبوو به سه‌نته‌ر، ئه‌مه وایكرد حكومه‌تی فیدراڵ له بودجه‌دا پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و قه‌ره‌بووه داراییه‌كانی تر دابین بكات، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه لانی كه‌م 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی "سۆمۆ" بكات، جارێكی تر ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش به باشی كاری نه‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له كۆتاییه‌كانی 2017دا له‌به‌ر دوو هۆكار بارودۆخه‌كه زۆر خراپتر بوو، هۆكاری یه‌كه‌م له 25ی ئه‌یلولی 2017دا ده‌نگدان كرا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق "ریفراندۆم"، ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی به‌بێده‌نگی به‌ڵینی سه‌ربه‌خۆییان به كوردستان دابوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ببێت به شوێنگره‌وه‌ی خۆرئاوا له مه‌یدانی جه‌نگدا دژ به رێكخراوی داعش له‌وكاته‌دا. زیاتر له 92%ی ده‌نگده‌ران له ریفراندۆمه‌كه‌ی 2017دا له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگیان دا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، هێزی عێراق و ئێران (به پاڵپشتی توركیا) به‌ره‌و ناوچه كوردییه‌كان جوڵه‌یان كرد‌و هه‌ر جموجوڵێكی تریان بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆییه‌كی راسته‌قینه، دامركانده‌وه.. عێراق و ئێران و توركیا (كه هه‌موویان ژماره‌یه‌كی زۆر كوردیان تێدایه) نه‌یانتوانی به‌رگه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی به‌رفراوانتری بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد بگرن له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه. هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه بوو روسیا دوای ماوه‌یه‌كی كورت له‌وه، توانی كۆنترۆڵی كه‌رتی نه‌وتی كوردستان بكات له‌رێگای سێ میكانیزمی سه‌ره‌كییه‌وه، كه له كتێبه‌كه‌مدا له‌باره‌ی سیسته‌می نوێی بازاڕی نه‌وتی جیهانییه‌وه شكاریم بۆ كردووه. ئامانجی مۆسكۆ ته‌نیا دابینكردنی یه‌ده‌گی گه‌وره‌ی نه‌وت و غازی كوردستانی عێراق نه‌بوو، به‌ڵكو له‌وه گرنگ تر‌و له‌سه‌ر ئاستی درێژخایه‌ن ئه‌وه بوو تۆوی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌خۆیی كورد بچێنێت و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو عێراق. كه‌واته ئه‌وه روسیا بوو كه بێ متمانه‌یی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا چاند له‌باره‌ی رێككه‌وتنه ره‌سه‌نه‌كه‌ی "پاره‌داركردنی بودجه به داهاتی نه‌وت" له ساڵی 2014دا، تاڕاده‌یه‌كی زۆریش ئه‌وه هۆكاره‌كه بوو كه رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش كاری نه‌كرد. ئه‌و درزه‌ی كه مۆسكۆ به‌كاریهێنا بۆ دروستكردنی پشێوی له‌نێوان هه‌ردوولادا، به‌هۆی ناڕوونی بوو سه‌باره‌ت به داهاته‌كانی نه‌وت له ده‌ستوری عێراقدا، به‌گوێره‌ی قسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌پێی مادده‌كانی 112و 115ی ده‌ستور، هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و غازی هه‌یه له‌و كێڵگانه‌ی كه له ساڵی 2015دا به‌رهه‌مهێنانیان تێدا نه‌كراوه (2005 ئه‌و ساڵه‌یه له راپرسیدا ده‌ستوری عێراق په‌سه‌ندكرا)، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا حكه‌مه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه مادده‌ی 115ی ده‌ستور ده‌ڵی:" هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی تاقانه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند ناویان نه‌هێنراوه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێم و پارێزگا رێكنه‌خراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا)، له‌م رووه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه‌ده‌كات ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ده‌ستوری عێراقدا نه‌هاتوون، بۆیه هه‌رێم مافی فرۆشتن و وه‌رگرتنی داهاته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌یه. حكومه‌تی هه‌رێم تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستوردا هاتووه له‌حاڵه‌تی دروستبوونی ناكۆكیدا، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ یاسای هه‌رێم و پارێزگاكانه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و كۆمپانیای "سۆمۆ" جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌گوێره‌ی مادده‌ی (111)ی ده‌ستور، نه‌وت و غاز موڵكی سه‌رجه‌م گه‌لی عێراقن له هه‌موو ناوچه‌و پارێزگاكان. له كۆتایی 2021دا وه‌رچه‌رخانێكی خراپتر بۆ كوردستانی عێراق روویدا، ئه‌وه‌ش كاتێك كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی به ئه‌ركی جه‌نگیی خۆی له عێراق هێنا، ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ده‌رگای له‌به‌رده‌م هه‌ژموونی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی گه‌وره‌تری ئێران و روسیا‌و چین له عێراقدا كرده‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ یه‌كێك له‌و سێ وڵاته‌دا نییه كوردستانی عێراق بوونی هه‌بێت كه هێشتا لایه‌نگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه. مۆسكۆش به‌وه دڵخۆشه له‌ژێر چاودێری ئیداره‌یه‌كی ناوه‌ندی سه‌ربه روسیا له به‌غداد به‌رده‌وامی به كاركردنی خۆی بدات له كێڵگه‌كانی باكورو باشوری عێراق، هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌مه، چین كار بۆ به‌هێزكردنی هه‌ژموونی خۆی ده‌كات له باشوری عێراق، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی گرێبه‌ستی جۆراوجۆره‌وه كه له كه‌رتی نه‌وت و غازدا ئیمزا كراون و دواتر به‌كارهێنراون بۆ گرێبه‌ستی گه‌وره‌تر له بواری ژێرخاندا له‌سه‌رتاسه‌ری باشوری عێراق. دواین دیدگای په‌كین "رێككه‌وتنی گشتگیری چوارچیوه‌ی نێوان عێراق و چین"ه له ساڵی 2021دا، كه درێژكراوه‌ی قه‌باره‌و بازنه‌ی رێككه‌وتنی "نه‌وت به‌رامبه‌ر به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و سه‌رمایه‌گوزاری"یه، كه به‌غدادو په‌كین له سێپتێمبه‌ری 2019دا ئیمزایان كرد‌و، رێگا به كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌دات وه‌به‌رهێنان له پرۆژه‌كانی ژێرخانی عێراقدا بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر نه‌وتدا، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له كتێبه‌كه‌مدا له‌باره‌ی سیسته‌می نوێی بازاڕی نه‌وتی جیهانییه‌وه شیكاریم بۆ كردووه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌مانه، نابێ كه‌س توشی سه‌رسوڕمان ببێت به لێدوانه‌كه‌ی رۆژی 3ی ئابی ساڵی رابردووی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه به‌روونی وتی یاسای نوێی یه‌كگرتووی نه‌وت و غاز- كه له هه‌موو بوارێكدا له ده‌ره‌وه‌ی به‌غداد جێبه‌جێ ده‌كرێت- كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌كات و، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه خاوه‌نی نیمچه خۆبهڕێوهبهرێتییهكه ده‌بێت به " پاڵنه‌رێكی به‌هێز بۆ یه‌كێتیی عێراق". هه‌روه‌ك نابێت كه‌س توشی سه‌رسامی ببێت كه به‌رپرسێكی باڵای كرملن به‌مدواییه له كۆبونهوهیهمدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی دیاری ئێران وتی:" هێشتنه‌وه‌ی خۆرئاوا له ده‌ره‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی وزه له عێراق- هه‌روه‌ها نزیككردنه‌وه‌ی به‌غداد له میحوه‌ری نوێی ئێران و سعودیه، ده‌بێت به بابه‌تێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ كۆتایهێنان به هه‌ژمووی خۆرئاوا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست". ئه‌مه‌ش ئه‌و شته بوو كه به‌رپرسێكی باڵا، به‌تایبه‌تی به سایتی (OilPrice.com) وت، كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی وزه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا كارده‌كات.
د. ئاکام شوان زانکۆی لێستەر، بەریتانیا لە زانستی پزیشکییدا هەر ئامرازێك ببێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە یاخود ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد بکات پێی دەگوترێت كارسینۆجین (Carcinogen). بە سەدان و هەزاران کارسینۆجین هەن و رەنگە زۆربەمان لە ژیانی رۆژانەماندا تا ئاستێکی زۆر بەرکەوتنمان هەبێت بە چەندەها کارسینۆجین، بە نموونە مادەی تار (قەتران) لە نێو دوکەڵی جگەرە. ئامرازەکانی پەیوەندی شەپۆلی رادیۆیی بەکاردەهێنن بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان وەك تەلەفۆنی دەنگی و کورتەنامەو ئینتەرنێت، هتد. شەپۆلی رادیۆی بەشیکە لە شەبەنگی کارۆمگناتیسی (Electromagnetic Spectrum). کە چەندەها شەپۆل لەخۆی ئەگرێت وەك تیشکی ژێرسور، تیشکی سەروو وەنەوشەیی، هتد. ئەوەی گرنگ بێت بۆ ئەم بابەتە ئەوەیە ئایا ئەو تیشکە یاخود شەپۆلە ئەلیکترۆن لە خولگەی خۆی دەردەکات یان نا. بە زمانی زانستی ئایۆن دروستکەرن یاخود نا (Ionising Radiation vs Non-ionising Radiation). تیشکی گاما، تیشکی سینی (X-ray)، تیشکی سەروو وەنەوشەیی، هتد ئایۆن دروستکەرن و بەڵگەی تەواو زانستی هەیە کە بە رێژەی دیاریکراو دەبنە هۆی شێرپەنجە. شەپۆلی رادیۆیی ئایۆن دروستکەر نین و هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە بیسەلمێنیت کە شەپۆلە رادیۆییەکان دەبنە هۆی شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن. ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی زانستی لەسەر شێرپەنجە (International Agency for Research on Cancer) پۆلێنێکی تایبەتیان هەیە بۆ دیاریکردنی ئەو ئامرازانەی دەبنە هۆی شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن (Carcinogen). پۆلێنەکە سەرجەم ئامرازەکان دابەشدەکات بەسەر چوار گروپی دیاریکراو: گروپی (1): بەڵگەی تەواو هەیە کە دەبنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن. گروپی (2A): بەڵگەی یەکلاکەرەوە بوونی نییە یاخود بەڵگەکان لاوازن دەربارەی کاریگەری ئەم ئامرازانە کە ببنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیادبکەن. گروپی (2B): هیچ بەڵگەیەکی زانستیی بوونی نییە کە بیسەلمێنیت ئەم ئامرازانە دەبنە هۆی شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڵگەی تەواو نییە بیسەلمێنێت کە ئەم ئامرازانە بە هیچ جۆرێك نابنە هۆی شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شیرپەنجە زیاد ناکەن، ئەم ئامرازانە نەخراونەتە گروپی ٣. گروپی (3): بەڵگەی تەواو هەیە کە بە هیچ جۆرێك ئەم ئامزازانە نابنە هۆی توشبون بە شیرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد ناکەن. شەپۆلە رادیۆییەکان کە لە تۆرەکانی مۆبایل، ئینتەرنێت، هتد بەکاردێن وەك ئامرازەکانی گروپی (2B) پۆلێندەکرێن، بۆیە هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە بیسەلمێنیت ئەم ئامرازانە دەبنە هۆی شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن. جێی باسە زۆر خۆراك و چارەسەر هەیە کە لەهەمان گروپدا پۆلێنکراون وەك حەبی مێترۆنایدازۆڵ کە لە وڵاتی خۆمان بە فلاجیل بەناوبانگە یاخود تەنانەت ئەو میوەو سەوزانەی لە سرکەدا خۆش دەکرێن لە هەمان گروپدا دانراون. رەنگە کە گەشتی دەروەی وڵاتت کردبێت یاخود ناسیاوێکت کە لە دەرەوەی وڵات بژین بڵین لە وڵاتانی پێشکەوتوو ئەم تاوەرانە بە دی ناکرێن و بوونیان نییە. لەراستیدا لە سەرانسەری جیهان بوونیان هەیە بەڵام لە زۆر وڵات، بە تایبەت وڵاتە پێشکەوتووەکان بە هۆکاری بوونی رێکاری توند دەرباری دیساینی شارەوانی (Urban Design)، زۆربەی ئەو تاوەرانە بە شێوەیەکی ئەندازیاری لە شیوەی دار‌و درەخت یاخود تەلاری ئەندازیاری دەشارێننەوە بۆ ئەوەی نەبنە هۆی تێکچوونی سیمای چواردەوریان. لە هەندێك وڵات ئەو تاوەرانە بە هۆی ئەوەی مێژوویەکی گرنگیان هەیە یاخود زۆر بەرزن تەنانەت بوونەتە جێی گەشتیاران و ساڵانە چەندەها گەشتیار روویان تێدەکەن. یەكێك لە گرنگترین ئەو تاوەرانە تاوەری (BT)یە لە ناوجەرگەی شاری لەندەنی پایتەختی وڵاتی بەریتانیا. جێی ئامەژەیە ئەو تاوەرە نەك تەنها لە ناوجەرگەی شاردایە بەڵکو تەنها کەمتر لە ٥٠٠ مەتر لە نەخۆشخانەی زانکۆی کۆلێژیی لەندەن (University College London, UCL) دوورە کە سەنتەری ماکمیلان بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شیرپەنجە (Macmillan Cancer Centre) لەخۆی دەگرێت کە یەکێکە لە گەورەترین سەنتەرەکانی چارەسەری شێرپەنجە لە ئەوروپا. ئەم بابەتە تەنها بۆ دڵنیایکردنەوەی دانیشوانی خۆشەویشتی کوردستانە دەربارەی بوونی ئەو تاوەرانە لە نێو شار‌و شارۆچکەکاندا. بە داخەوە زۆر هۆکاری دیکە هەیە کە راستەوخۆ کاریگەریان هەیە لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان بەڵام پشتگوێخراون وەك جگەرەو نێرگەلەو پیسبوونی ژینگەو زۆری ئۆتۆمبێل و خراپی جۆی سوتەمەنی، هتد. بە هیوای ئەوەی لایەنی پەیدوەندیدار ئاوڕێکی جدی لەو هۆکارانە بداتەوە.
(دره‌و): كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌سه‌ر بازنه‌كاندا یه‌كلاكرده‌وه، مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون و پێشكه‌شكردنی لیستی كاندیدهكانیشی دیاریكرد. كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سیسته‌می تۆماركردنی لیستی كاندید‌و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه. به‌گوێره‌ی سیسته‌مه‌كه‌و له مادده‌ی (2)دا: • هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چوار ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا (هه‌ولێر-دهۆك- سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه). • په‌رله‌مانی كوردستان پێكدێت له (100) كورسی و دابه‌شكراوه به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، به‌مشێوه‌یه: - پارێزگای هه‌ولێر: 34 كورسی - پارێزگای سلێمانی: 38 كورسی - پاریزگای دهۆك: 25 كورسی - پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: 3 كورسی پێشكه‌شكردنی كاندید به‌گوێره‌ی مادده‌ی (3)ی سیسته‌مه‌كه: • ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ی كه مۆڵه‌تیان هه‌یه، ده‌توانن لیستی كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ن. • دوو حزبی سیاسی یان زیاتر مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هاوپه‌یمانێتیی له‌نێوان خۆیاندا پێكبهێنن و لیستی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن. • ده‌بێت هاوپه‌یمانێتیی و حزبه سیاسییه‌كان یه‌ك لیستی كاندید پێشكه‌ش بكه‌ن له هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا، نابێت له یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا له زیاتر له هاوپه‌یمانێتییه‌كدا به‌شداربن. • ده‌بێت ریزبه‌ندی كاندیده‌كان له لیستی كراوه‌دا، كه هاوپه‌یمانی یان حزبه سیاسییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بێت. • نابێت ژماره‌ی كاندید له لیستی كراوه‌دا زیاتر بێت له دوو هێنده‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا، به‌و مه‌رجه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنان تێیدا له 30%ی كاندیده‌كانی لیسته‌كه كه‌متر نه‌بێت. • ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی تاكه كه‌سی (فه‌ردی) خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، له‌و مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه ده‌به‌خشرێن و لیستێكی تاكه‌كه‌سی به‌ناوی خۆیانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن. • دوای كۆتایهاتنی واده‌ی دیاریكراو بۆ په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌كان، هاوپه‌یمانی و حزبه سیاسییه‌كان بۆیان نییه لیستی كاندیده‌كانیان بكێشنه‌وه یاخود گۆڕانكاری تێدا بكه‌ن یان لیستێكی جیاواز پێشكه‌ش بكه‌ن، مه‌گه‌ر له‌حاڵێكدا كۆمسیۆن خۆی داوای بكات. • لیستی كاندیده‌كان پێشكه‌شی ئۆفێسه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان یاخود ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. • هاوپه‌یمانی سیاسی پابه‌نده به‌وه‌ی ئاشكرای بكات كه هه‌ریه‌كه له كاندیده‌كانی سه‌ربه كام حزبی پێكهێنه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ن. مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان: • ده‌بێت مه‌رجی ده‌نگده‌ری تێدا بێت بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و له تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌راندا تۆماركرابێت. • هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت و دانیشتووی ئه‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه بێت كه خۆی تێدا كاندید كردووه. • ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی هه‌بێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 25 ساڵ. • خوێندنه‌وه‌و نوسین بزانێت. • له‌سه‌ر تاوانی دژ بە ئه‌خلاق و ئادابی گشتی و ده‌ستپاكی سزا نه‌درابێت. • له‌سه‌ر تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و دزیكردن سزا نه‌درابێت. • به‌شداری له‌و تاوانانه‌دا نه‌كردبێت كه ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ر پلانی بۆ داناوه یاخود له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داوه. • لیستی كاندیده‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێن له‌وانه وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌سته‌ی نه‌زاهه له هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی زانینی ئه‌هلیه‌تی هه‌ریه‌كێك له كاندیده‌كان، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا له رۆژی راده‌ستكردنی لیسته‌كانه‌وه وه‌ڵامبدرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه لیسته‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن.
درەو: لە كۆی (14) زانكۆی حكومی تەنیا زانكۆی سەڵاحەدین خولی فیربوونی زمانی لەسەنتەری زمانی ئینگلیزی نەكردووەتەوەو دەڵێن" تێبینیمان لەسەر رێنماییەكانی وەزارەت هەیەو هەركات تێبینیەكانمان وەڵامدرایەوە ئەوكات خولەكان دەكەینەوە"، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر ئەو پرسە لیژنەی درووستكردووەو تا ئێستا كێشەكە لە نێوان زانكۆی سەڵاحەدین و وەزارەتی خوێندنی باڵادا بەردەوامە. لە رۆژی 29/1/2024 ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەك رێنمایی دەركرد سەبارەت بە خولەكانی فێركردنی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان، لەدوای دەرچوونی رێنماییەكانەوە لە كۆی (14) زانكۆی حكومی لە (13) زانكۆی حكومی دەستكرا بە خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی ئێنگلیزی تەنیا لە زانكۆی سەڵاحەدین خولەكان راگیران و دەستبە خوێندن نەكرا. د. كامەران یونس سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین بە (درەو)ی راگەیاند:ئێمە هەندێك تێبینمان هەیە لەسەر رێنماییەكانی وەزارەت و داومانەبە وەزارەتی خوێندنی باڵا چاوەڕوانین دیراسەبكرێت و تێبینیەكانمان وەڵام بدرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە، ئێمە ئەو خاڵانەی تێبینیمان هەیە، دەستنیشانمانكردووەو بە نوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەت كراوەو چاوەڕێین وەزارەت وەڵامبداتەوەو دڵنیاییمان بداتێ، ئەگەر تێبینییەكانمان جێبەجێبكرێت ئەوكات دەستدەكەین بە خوێندن لەسەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدین. تا ئێستا كێشەكە بەردەوامە لە نێوان زانكۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و (درەو) زانیویەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت رێنماییەكان جێبەجێبكرێت و دەستبەكردنەوەی خولی زمان بكرێت لە زانكۆی سەڵاحەدین. (درەو) بۆ ئەم پرسە قسەی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد ئەوان پێیان وایە رێنماییەكانی وەزارەت بە كۆدەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری لەسەر دراوەو سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدینیش ئامادەبووەو دەنگی پێداوە بۆیە دەبێت رێنماییەكان وەك خۆی جێبەجێبكرێت، بەسەرجەم زانكۆ حكومییەكانەوە، تێبینییەكانی زانكۆی سەڵاحەدینیش لەناو رێنماییەكاندا بەهەند وەرگیراوە، نەكردنەوەی خولی زمان لە سەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدین تەنیا بیانووە، ئەو بەرپرسانەی وەزارەت تەركیز لەسەر بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدین دەكەن كە ئەو نایەوێت خولەكە لەسەنتەری زمان دەستپێبكات چونكە خۆی سەنتەری ئەهلی زمانی ئینگلیزی هەیە. (درەو) پەیوەندی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین و سەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدینەوە كرد، ئەوان پێیان وایە رێنماییەكان كێشەو كەموكوڕی زۆری هەیەو پێویستی بە گۆڕانكاری هەیەو تێبینیەكانیش بە فەرمی ئاراستەی وەزارەت كراوە. ئەوان پێیان وایە ئەوەی وەزارەت باسی دەكات سەبارەت بەوەی بەرپرسی سەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدین سەنتەری ئەهلی هەیەو بەرژەوەندی لە رێنماییەكانی وەزارەتدا نیە، دەڵێن: ئەوە تەنیا بیانووە، چونكە ئەو سەنتەرانە ئاسایین تەنیا بۆ فێربوونی زمانەو بڕوانامەكەی ناخوات، تەنیا بڕوانامەی سەنتەرە حكومیەكان دەخوات هیچ سەنتەرێكی تر بڕوانامەكەی ناخوات و ئیعترافی پێناكرێت لە زانكۆكان، بۆیە ئەو سەنتەرە ئەهلیە هیچ پەیوەندییەكی بە سەنتەرەكانی زانكۆوە نیەو جیاوازە. ئەوان دەڵێن تێبینی و مولاحەزاتی زانستیمان لەسەر رێنماییەكانی وەزارەت هەیەو گرفتی گەورەن زۆربەی سەنتەرەكانی تر لە زانكۆ حكومییەكان تێبینییان هەیە بەڵام جێبەجێشیان كردووە. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) سەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدین كۆمەڵێك تێبینی لەسەر رێنماییەكانی وەزارەت ئاراستەی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین كردووەو سەرۆكایەتی زانكۆش تێبینییەكانی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاكردووە. (درەو) زانیویەتی بەشێك لە تێبینییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین لەسەر رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بریتین لە: • تێبینییان لەسەر ئەو كۆمپانیایە هەیە كە بەشدارە لە پرۆسەكەدا بەتایبەت لە خولی ئۆنلایندا (73%)ی پارەی بەشداربووان بۆ ئەو كۆمپانیایە دەچێت. • ئەگەر خولەكە لەرێگەی ئۆنلاینەوە بێت و بە زووم بێت پارەی تێناچێت بۆچی لەكۆی (150) هەزار دینار (110) هەزار دیناری بۆ كۆمپانیاكان دەچێت. • بەشداربوویەك دەچێت (150) هەزار دینار دەدات بۆ بەشداری لە خولەكە بەڵام وەسڵێكی (40) هەزاری دەدەنێ چۆن شتی وا دەبێت؟. • رێنماییەكان لەكاتێ جێبەجێكردندا رووبەرووی چەندین گرفت و كێشە دەبنەوە. • چەندین تێبینی تر لە رۆژی 29/1/2024 ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەك رێنمایی دەركرد سەبارەت بە خولەكانی فێركردنی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان، بە شێوەی (ئۆن لاین و ناو پۆل)، ساڵانە ژمارەیەكی زۆری خوێندكاری خوێندنی باڵا لەو سەنتەرانە بەشداری دەكەن و تاقیكردنەوەی زمانی ئینگلیزی دەكەن، ماوەی بەشداری (100) كاتژمێرە واتا (هەشت هەفتەو لە هەفتەیەكدا (3) رۆژو لە رۆژێكدا (4) كاتژمێر دەبێت. بەپێی رێنماییەكەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا: • كرێی بەشداریكردنی كۆرسەكانی زمان لەناو پۆل و ئۆنلاین بڕی (150) هەزار دینارە بۆ هەر كۆرسێك. • بەشداربوانی خولەكانی ئۆنلاین لە (150) هەزار دینارەكە بڕی (110) هەزار دیناری بۆ دامەزراوەی (Imperial English UK) دەبێت دەكاتە رێژەی (73%)ی پارەكەو بڕی (40) هەزار دینار بەرێژەی (27%)ی بۆ سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ دەبێت. • بۆ خولەكانی ناو پۆل بڕی (20) هەزار دینار بۆ دامەزراوەی (Imperial English UK) دەبێت، بەرێژەی (13%) و بڕی (130) هەزار دیناری بۆ سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ كان دەبێت بەرێژەی (87%). بەشداربوویەكی خولەكانی زمان لە یەكێك لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند: من بەشداریم كردووە لە خولەكانی زمان (150) هەزار دینارییان لێسەندووم بەڵام وەسڵێكی (40) هەزار دیناریان پێداوم. ئەمە لەكاتێكدایە لە مانگی ئابی 2023ەوە تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاست ئەنجامدراوەو خوێندكاران تا ئێستا چاوەڕێی دەستپێكردنی خولەكان بوون.
(درەو): ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی ساڵی 2023ی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكە: • زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە كە (20 هەزارو 427) حاڵەت بووە بەرێژەی (39%) • رێگەدان بە ژنهێنانی دووەم زۆرترین حاڵەت لە پارێزگای هەولێر بووە كە (34) حاڵەت بووە. • زۆرترین حاڵەتی لێكجیابوونەوەی هاوسەران "تەڵاق" لە پارێزگای هەولێر بووە كە (5 هەزارو 857) حاڵەت بووە بەرێژەی (33%) هاوسەرگیری هەولێر: (17,543) سلێمانی: (20,427) دهۆك: (12.499) گەرمیان: (2.618) كۆی گشتی: (53,087) جیابوونەوە: هەولێر: (5,857) رێژەی جیابوونەوە (33%) سلێمانی: (5,438) رێژەی جیابوونەوە (37%) دهۆك: (2,164) رێژەی جیابوونەوە (17%) گەرمیان: (853) رێژەی جیابوونەوە (33%) كۆی گشتی: (14,312)
درەو: هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان مانگێك دەخایەنێت، هەرێمی كوردستان دەكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن (سلێمانی 38 كورسی، هەولێر 34 كورسی، دهۆك 25 كورسی، هەڵەبجە 3 كورسی) 🔹هێمان تەحسین, بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێكخراو و لایەنە سیاسییەكان, لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند: لە(١٢)ی ئەم مانگەوە, دەستدەكرێت بە تۆماركردنی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, بانگەشەی هەڵبژاردنیش مانگێك دەخایەنێت. 🔹 بەوتەی ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن, كە بۆ كوردسات نیوز قسەیكردووە, ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستپێكردووە، هەڵبژاردنیش بەپێی تۆماری دەنگدەرانی عێراق دەبێت. 🔹هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەدا دابەش دەكرێت, بازنەكانیش بەپێی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاكان دیاری دەكرێن, جیاكردنەوەی دەنگەكانیش هاوشێوەی عێراق دەبێت بەم شێوەیە: • هەولێر: 34 كورسی • سلێمانی: 38 كورسی • دهۆك: 25 كورسی • هەڵەبجە: 3 كورسی 🔹 (٦٠٠)هەزار كارتی دەنگدان رەوانەی بنكەكانی دەنگدان, لە شارەكانی هەرێم كراوە. سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزەیرانی دیاریكردووە بۆ رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
(دره‌و): سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشنیازی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له كه‌ركوك سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی وه‌رگرت، ماوه‌ی (دوو هه‌فته)ی بۆ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان دیاریكردووه، له یه‌كه‌م هه‌نگاودا وه‌فدێكی پارتی له كه‌ركوك سه‌ردانی یه‌كێتیی ده‌كات، تا ئه‌وكاته‌ی پۆسته‌كان دابه‌شده‌كرێت، سودانی خۆی سه‌رۆكایه‌تی ئیئتیلافی سیاسی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك ده‌كات. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی كرد. بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وه‌كو نوێنه‌ری پارتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد، له پێكهاته‌ی توركمان (حه‌سه‌ن تۆران) سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی و له‌پێكهاته‌ی عه‌ره‌بیش خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌و محه‌مه‌د ته‌میم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی قیاده به‌شداربوون. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به دیالۆگی دووقۆڵی له‌نێوان هێزه سیاسییه براوه‌كان له‌پێناو گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كارنامانه‌ی كه لایه‌نه‌كان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌شیان كردووه، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی (دوو هه‌فته‌دا) له‌سه‌ر یه‌ك كارنامه رێككه‌وتن بكرێت. مه‌به‌ست له كارنامه، ئه‌و پێشنیارانه‌یه كه لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی له كه‌ركوك پێشكه‌شیان كردووه، پێشنیازه‌كانیش تائێستا به‌مشێوه‌یه‌ن: • پێكهاته‌ی توركمان، كه (به‌ره‌ی توركمانی)ی به (2) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه داوا ده‌كات پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ چوار ساڵی داهاتوو (به‌نۆره) به‌ده‌ست سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌وه بێت، واتا (16) مانگ لای كورد‌و (16) مانگ بۆ توركمان و (16) مانگ لای عه‌ره‌ب. • پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به (6) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه هه‌مان پێشنیازی به‌ره‌ی توركمانی هه‌یه، به‌ڵام به هه‌ندێك گۆڕانكارییه‌وه، عه‌ره‌ب داوا ده‌كه‌ن پۆستی پارێزگا به (نۆره) بێت، دوو ساڵ لای كورد به‌دیاریكراوی لای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بێت كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه له كه‌ركوك، دوو ساڵه‌كه‌ی تر پۆسته‌كه به‌ده‌ست پێكهاته‌ی عه‌ره‌به‌وه بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش له‌نێوان توركمان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌ش بكرێت. • پێشنیازی كورد (به‌دیاریكراوی یه‌كێتیی) ئه‌وه‌یه پۆستی پارێزگار بۆ یه‌كێتیی بێت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بدرێت به پارتی و پێكهاته‌ی توركمان، پارتی و یه‌كێتیی وه‌كو دوو لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن، پارتی به فه‌رمی له كۆبونه‌وه‌دا به یه‌كێتیی راگه‌یاندووه، ده‌بێت پارێزگار له پشكی كورد بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كاندیدی پۆسته‌كه كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت. هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023دا به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له دوو مانگ و نیو دوای هه‌ڵبژاردن هێشتا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دانیشتنی یه‌كه‌می خۆی نه‌كردووه، ئه‌مه به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆجێیی، له‌سه‌ر ئاستی عێراق ته‌نیا سێ پارێزگا پۆستی پارێزگاریان تێدا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه كه بریتین له (كه‌ركوك و دیاله‌و سه‌لاحه‌دین). به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانه‌وه، رۆژی 21ی مانگی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خۆی ده‌ستوه‌ردانی كرد‌و لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركوكی كۆكرده‌وه، ماوه‌ی (7) رۆژ مۆڵه‌تی پێدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان پێشنیازی خۆی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان گه‌ڵاڵه بكات، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی 21ی مانگدا رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیئتیلافێكی سیاسی بۆ به‌رێوه‌بردنی كه‌ركوك له سه‌رجه‌م هێزه براوه‌كان دروستبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئیئتیلافه ببێت به چه‌تری سیاسی ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئیئتیلافه‌كه بكات تا ئه‌وكاته‌ی رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. له یه‌كه‌م هه‌نگاودا دوای كۆبونهكهی دوێنێ به‌غداد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌فدێكی لقی پارتی له كه‌ركوك ئه‌مڕۆ گه‌یشته مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له (16) كورسی پێكدێت، یه‌كێك له كورسییه‌كان "كۆتا"یه تایبه‌ت كراوه به پێكهاته‌ی مه‌سیحی. ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 18ی كانونی یه‌كه‌م، كۆرسییهكانی ئه‌نجومه‌نی به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی كه‌ركوكدا دابه‌شكرد: • یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان: 5 كورسی (براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه) • هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت) • بەرەی توركمانی: 2 كورسی • پارتی دیموكراتی كوردستان: 2 كورسی • هاوپه‌یمانی قیادە: 2 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت) • هاوپه‌یمانی عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت) • بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككهوتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه)
(دره‌و): كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌م ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌و هه‌م رێنمایی تۆماركردنیشی په‌سه‌ندكرد، به‌پێی رێنماییه‌كه له بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا حزبێك ناتوانێت له یه‌ككاتدا له‌ناو دوو هاوپه‌یمانێتیدا بێت. ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 10ی حوزه‌یران، رێنماییه‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێوان حزبه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان په‌سه‌ند كرد. كۆمسیۆنی عێراق رۆژی 5ی ئه‌م مانگه تاوه‌كو 14ی مانگی وه‌كو واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه‌و ده‌ڵێ ئه‌م واده‌یه درێژ ناكرێته‌وه. به‌پێی رێنمایی په‌سه‌ندكراوی كۆمسیۆن، هاوپه‌یمانێتیی سیاسیی بریتییه له "رێككه‌وتنی نێوان دوو حزبی سیاسی یان زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیی، به‌جۆرێك تێیدا هه‌ر حزبێك پارێزگاری له كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی بكات"، مه‌به‌ست له حزبی سیاسی له رێنماییه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و حزبانه‌یه كه تۆماركراون و مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه. به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كه: • له بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا، هیچ حزبێك بۆی نییه به‌شداری له زیاتر له هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسی بكات و لیستی كاندید پێشكه‌ش بكات. • داواكاری بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتیی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ یاخود له‌رێگه‌ی نوسینگه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له هه‌رێم پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌رێگه‌ی نوێنه‌ری رێگه‌پێدراوی حزبه‌كانه‌وه. • ناوی ته‌واوی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كه له‌گه‌ڵ كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی، به‌و مه‌رجه‌ی ناوه‌كه جیاواز بێت له ناوی هه‌ر حزب و رێكخراو و هاوپه‌یمانێتییه‌كی تر كه تۆماركرابێت یاخود له‌سه‌روبه‌ندی تۆماركردندا بێت. • ناوی چواری سه‌رۆكی هاوپهیمانێتییهكهو ئیمزاكه‌ی. • ناوی ئه‌و حزب و رێكخراوه سیاسییانه‌ی كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان دروستكردووه، له‌گه‌ڵ ژماره‌و رێكه‌وتی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان. • ناوی چواری سه‌رۆكی حزب و رێكخراوه هاوپه‌یمانه‌كان و ئیمزاكانیان. • دیاریكردنی ناونیشانی باره‌گای سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه. • ناوی چواری نوێنه‌ری رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه. • ئامرازی په‌یوه‌ندیكردنی تایبه‌ت به نوێنه‌ری رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه (ته‌له‌فۆن- ئیمێڵ- شوێنی نیشته‌جێبوون). له‌گه‌ڵ داواكاری بۆ تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتیی، ده‌بێت ئه‌م بابه‌تانه‌ش هاوپێچ بكرێن: • به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوپه‌یمانێتیی و په‌یڕه‌وی ناوخۆ. • كۆپییه‌ك له بنه‌ماكانی مامه‌ڵه‌كردن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حزب و رێكخراوه هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه ئیمزا كرابێت. • ئامانجه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه. • ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوپهیمانێتییهكهو میكانیزمی هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان. • میكانیزمی به‌شداربوون له هاوپهیمانێتییهكهو كشانه‌وه‌ی لێی. • میكانیزمی گۆڕینی ناو و دروشمی هاوپه‌یمانێتییه‌كه. • نیسابی یاسایی بۆ بڕیاردان له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا. • میكانیزمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپهیمانێتییهكهو دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه موڵك و ماڵی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی بۆ ده‌ڕوات دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه. • نابێت هاوپه‌یمانێتیی به‌ناوی یه‌كێك له حزبه بهشداربووهكانییهوه ناوبنرێت. • نابێت ناو و دروشمی هاوپه‌یمانێتییه‌كه پێچه‌وانه‌ی سیسته‌م و ئادابی گشتی بێت و گوزارشت له رق و توندوتیژی بكات و وێنه‌ی كه‌سیی یان سیمبوله ئاینی و سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر بێت. • هاوپه‌یمانێتیی سیاسی ده‌بێت بڕی (5 ملیۆن) دیناری عێراقی بدات و ئه‌م پاره‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه. رینماییه‌كانی ورده‌كاری زیاتریان تێدایه، هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كان له رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو 14ی مانگ، ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، گفتوگۆی خۆیان و پێداویستییه‌كان بۆ تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ته‌واو بكه‌ن. تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ هه‌ڵبژاردن نییه‌و، هیچ جۆره رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌ن و گروپه سیاسییه‌كاندا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌ندێك هه‌وڵ هه‌بووه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌نێوان ئه‌و گروپه سیاسییه نوێیانه‌ی كه یه‌كه‌مجاره به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان شكستیان هێناوه. هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵام شێوازی فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن ره‌نگه دواجار هه‌ندێك له حزبه بچوكه‌كان (له‌ڕووی ده‌نگده‌ره‌وه) ناچار بكات به هاوپه‌یمانێتیی به‌شداری بكه‌ن و به‌پێی قورسایی خۆیان بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیدی یه‌كتر بهجێبهێڵن، به‌تایبه‌تیش له‌م شێوازه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگه‌كان له‌چوارچێوه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ده‌فه‌وتێن و ناتوانن كاندیدی له بازنه‌كانی تر سه‌ربخه‌ن. بۆخوێندنه‌وه‌ی ده‌قی رێنماییه‌كه كلیك له‌سه‌ر (PDF) بكه