شیكاری: درەو لەکۆی (57) بلۆکی کانزایی (نەوت و گاز)، (18) بلۆکی نەوتی، دەکەونە سنوری پارێزگای دهۆکەوە، کە (22) کۆمپانیای (9) دەوڵەتی بیانی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوتی تێدا دەکەن. لەگەڵ ئەوەی بەپێی زانیارییەکان (65%)ی یەدەگی نەوتی هەرێم لە سنوری پارێزگای سلێمانییەو (1) بلۆکی گەیشتووە بە قۆناغی بەرهەمهێنان، بەڵام لە پارێزگای دهۆک لە (6) بلۆکدا کۆمپانیاکان گەیشتوون بە قۆناغی بەرهەمهێنان، بە هەر شەش بلۆکەکە زیاتر لە (50%)ی بەرهەمی نەوتی هەرێم پێکدەهێنن. بەپێی داتاکانی ساڵی 2020 بەراورد بە ساڵی 2022 لە کێڵگە بەرهەمێنەرەکانی پارێزگای دهۆک سێ کێڵگەی (فیشخابور (دهۆک)، سەرسەنگ و شێخان) بەرهەمی نەوتی ڕۆژانەیان بەرزبووتەوەو لە دوو کێڵگە (تاوکێ و ئەتروش) بڕی بەرهەمیان دابەزیوە. یەکەم؛ بلۆکە نەوتییەکانی پارێزگای دهۆک لەکۆی (57) بلۆکی کانزایی (نەوت و گاز)، (18) بلۆکی نەوتی، دەکەونە سنوری پارێزگای دهۆکەوە کە (3) بلۆکیان لە سنوری پارێزگای موسڵن (عەین سەفنی و باشیک، جەبەل کەند)، بەڵام لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانن لە (17) بلۆکیان (22) کۆمپانیای بیانی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت دەکەن، ناسنامەی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەو بۆ (9) وڵاتی جیاوازی هەریەک لە (ئەمریکا، کەنەدا، تورکیا، نەرویج، بەریتانیا، ئایرلەندا، هەنگاریا، نەمسا، ئیماراتی عەرەبی)ی پشکی هەر کۆمپانیایەکش بەپێی گرێبەستەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت. بەم شێوەیە؛ بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)). 1. بلۆكی تاوكێ: لە پارێزگای دهۆک، ده‌كه‌ویته قه‌زای زاخۆوه‌و به‌گشتی ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌زاكه ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (594) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی (1.9) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. (55%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته کۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجی و (25%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئینێرجی) توركی و (20%) پشكی (كیپكۆ)یه کە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم کوردستان. 2. بلۆكی سەنتەری دهۆك: باكوری شاری دهۆك و ناوه‌ڕاستی پارێزگاكه ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (600) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكه‌كانی (50%) دراوه‌ته (مۆرفی ئۆیڵ)ی ئەمریکی و (30%) پشكی (پیترۆکویست ئێنێرجی)ی ئەمریکی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 3. بلۆكی سلێڤانی: لە پارێزگای دهۆک، خواروی قه‌زای زاخۆ تا سه‌ر ده‌ریاچه‌ی موسڵ ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (700) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكه‌كانی (80%) دراوه‌ته (پیترۆکویست ئێنێرجی)ی ئەمریکی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 4. (a)بلۆكی سندی- ئامێدی: لە پارێزگای دهۆک، ئه‌م بلۆكه قه‌زای ئامێدی و ده‌شتی سندی و باكه‌ری قه‌زای زاخۆ ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (2358) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكه‌كانی (30.94%) دراوه‌ته (پرینكۆ) و (25.31%)ی پشکی (ئۆریکس پیترۆلیۆم) و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (18.75%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. (b)ڕۆژئاوا: بە کراوەیی ماوەتەوە. 5. بلۆكی سه‌رسه‌نگ: لە پارێزگای دهۆک، ناحیه‌ی سه‌رسه‌نگ و سواره‌توكه‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی دهۆك ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (1085) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و پێشبینی بڕی (2) ملیار یه‌ده‌گی نه‌وتی دەکرێت لەم بلۆکەدا.پشكی (56.25%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئینه‌رجی) و پشكی (18.75%)ی دراوه‌ته (مارسۆن ئۆیڵ) و پشكی (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 6. بلۆكی بیر به‌هر: لە پارێزگای دهۆک، باكوری شاری دهۆك ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ری (350) كیلۆمه‌تر دووجایه و به پێی ڕاپۆرتی و گوڵف كیستۆن بڕی (1.9) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه.پشكی (40%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی و پشكی (40%)ی دراوه‌ته (گوڵف كیستۆن)ی به‌ریتانی و پشكی (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 7. بلۆكی شێخ ئادی: لە پارێزگای دهۆک، ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك و باكوری شێخان و ڕووبه‌ری (180) كیلۆمه‌تر دووجا ده‌گرێته‌وه بڕی (1.9) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه ده‌گی تێدایه. پشكی (80%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (گوڵف كیستۆن)ی به‌ریتانی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 8. بلۆكی دهۆك: قه‌زای مه‌ركه‌زی دهۆك و باشوری شاری دهۆك و قه‌زای سمێل ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (162) كیلۆمه‌تر دووجایه. بڕی (2.2) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكه‌كانی (40%) دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) و(40%) و پشكی (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 9. بلۆكی ئه‌لقوش: لە پارێزگای دهۆک، ده‌كەوێته خوارووی شاری دهۆك و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (331) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكی (80%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبیل) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە، بەڵام لە ساڵی (2017) کۆمپانیا ئەمریکییەکە لەم کێڵگەیە کشایەوە. 10. بلۆكی ئه‌تروش: لە پارێزگای دهۆک، ناحیه‌ی ئه‌تروش له پارێزگای دهۆك ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (269) كیلۆمه‌تر دووجایە و بڕی (3) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه. پشكی (39.9%)ی دراوه‌ته (تاقە) و (20.1%)ی پشکی شاماران پیترۆلیۆم و (15%)ی دراوه‌ته (مارسۆن ئۆیڵ) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 11. بلۆكی شێخان: لە پارێزگای دهۆک، قه‌زای شێخان ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (283) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و یه‌ده‌گی نه‌وتی شێخان بە نزیكه‌ی (10.5) ملیار به‌رمیل مەزەندە دەکرێت. پشكی (51%) دراوه‌ته كۆمپانیای گوڵف كیستۆن و (13.6%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئێم ئۆ ئێڵ)ی هه‌نگاری و پشكی (3.4%)ی دراوه‌ته (ته‌كساس كیستۆنی) ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (12%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 12. بلۆكی عه‌ین سه‌فنی: ناوچه‌ی عه‌ین سه‌فنی له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (840) كیلۆمه‌تر دووجایه بڕی یه‌ك ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكی (60%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (هنت ئۆیڵ)ی ئه‌مریكی و پشكی (20%)ی دراوه‌ته (ئافرین) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 13. بلۆكی دینارته: لە پارێزگای دهۆک، ناوچه‌ی میرگه‌سورو بارزان و سه‌روی ئاكرێ و شیلادزێ ده‌گرێته‌وه و (1139) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكی (64%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (هیسس كرۆپ) و (16%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (پیترۆسیلتیك) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 14. بلۆكی ئاكرێ بجیل: لە پارێزگای دهۆک، قه‌زای ئاكرێ و ناحیه‌ی بجیل تا ده‌ربه‌ندی بێخمه ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (889) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و بڕی زیاتر لە یەک ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكی (51.2%) دراوه‌ته كۆمپانیای (ئێم ئۆ ئێڵی هه‌نگاری) و (12.8%) دراوه‌ته (گوڵف كیستۆن) و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (16%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 15. بلۆكی ڕوڤیا: لە پارێزگای دهۆک، سه‌روی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و خواروی ئاكرێ ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (517) كیلۆمه‌تر دووجایه و بەپێی زانیارییەکان بڕی (1) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. (شیفرۆن)ی ئه‌مریكی پشكی (60%)ی كڕیوه له كۆمپانیای (ڕایه‌ڵانس ئیندستریس)ی هندی و (15%)ی پشكی (ئۆ ئێم ڤی) نه‌مساوی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 16. بلۆكی به‌رده‌ڕه‌ش: لە پارێزگای دهۆک، قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (265) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیت گروپ بڕی (1.5) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكی (60%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئافرین) و پشكی (20%)ی دراوه‌ته (كۆمیت گروپ) و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 17. بلۆكی باشیك: شارۆچكه‌ی باشیك له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ری (350) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكی (80%)ی درا بە (ئیكسۆن مۆبیل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. بەڵام کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە ساڵی (2021) سەرجەم پشکەکانی خۆی بە کۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی فرۆشت و لەم کێڵگەیە کشایەوە. 18. بلۆكی جه‌به‌ل كه‌ند: باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (400) كیلۆمه‌تر دووجایه. سەرەتا درا بە کۆمپانیای (تورکش ئینتیتی)ی بە پشکی (40%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ) (40%) مایەوە بۆ لایەنی تر.بەڵام دواتر کۆمپانیا تورکییەکە لەو بلۆکە کشایەوە. خشتەی ژمارە (1) دووەم؛ بلۆکە نەوتییە بەرهەمهێنەرەکانی پارێزگای دهۆک بەپێی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستاندا (10) بلۆکی نەوتی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان. کە (6) بلۆکیان دەکەونە سنوری پارێزگای دهۆکەوە زیاتر لە رێژەی (50%) ی هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن، چونکە بەپێی ئامارەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە (400 – 450 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و (220 – 250 هەزار) بەرمیل نەوتی بەرهەمی کێڵگەکانی سنوری پارێزگای دهۆکە (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) خشتەی ژمارە (2) سێیەم: گەشەسەندو پاشەکشەی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای دهۆک بەپێی داتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ لە (6) کێڵگە بەرهەمێنەکەی پارێزگای دهۆک سێ کێڵگەی (فیشخابور (دهۆک)، سەرسەنگ و شێخان) بەرهەمی نەوتی ڕۆژانەیان بەرزبووتەوەو لە دوو کێڵگە (تاوکێ و ئەتروش) بڕی بەرهەمیان دابەزیوەو هیچ زانیارییەکیش دەربارەی بەرهەمی بلۆکی (عەین سەفنی) بەردەست نیە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (٣)) 1. تاوکی و فیشخابور (دهۆک) بەرهەمی کیڵگەی تاوکی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە (٥٣٫٨٥٠) بەرمیل و بەرهەمی فیشخاپور (٥٦٫٣٢٠) بەرمیل بووە بەسەریەکەوە بەرهەمی رۆژانەی هەردوو کێڵگەکە کە بەناوچەی گرێبەستی تاوکی ناسراوە بریتی بووە لە (١١٠٫١٧٠) بەرمیل نەوت، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩ دا بەرهەمی هەردوو کێڵگەکە (١٢٣٫٩٣٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە . واتە لەماوەی ساڵێکدا ئاستی بەرهەم رۆژانە (١٣٫٧٦٠) بەرمیل کەمی کردووە. بە پێی داتا‌کان لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ ئاستی بەرهەمی کێڵگەی تاوکێ بەرزبووەتەوە بۆ (٦١٫٧٨٠) بەرمیل لە کاتێکدا بەرهەمی کێڵگەی فیشخابوور (دهۆک) دابەزیوە بۆ (٤٦٫٩٣٣) بەرمیل و پێکەوە بەرهەمەکەیان (١٠٨٫٧١٣) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 2. سەرسەنگ کێڵگەی سەرسەنگیش یەکێکی ترە لەو کێڵگانەی لە ساڵی ٢٠٢٠ و سەرەتای ٢٠٢١ دا بەرهەمی زیادی کردووە. لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەکە (٣٠٫٨٠٠) بەرمیل بووە. لەمانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بەرز بووەتەوە بۆ (٣١٫٥٠٠) بەرمیل، لە کاتێکدا لەساڵی ٢٠١٩ دا تێكڕای بەرهەمی ڕۆژانە بریتی بووە لە (٢٣٫٣٠٠) بەرمیل وەلەساڵی ٢٠١٨ بەرهەمی رۆژانە تەنها (٦٫٠٠٠) بەرمیل بووە. بەمانایەکی تر بەرهەمی کێڵگەی سەرسەنگ لەساڵی ٢٠١٩ دا بڕی (١٧٫٣٠٠) بەرمیلی رۆژانە زیادی کردووە بەراورد بەساڵی پێشتر. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بڕی (٨٫٥٠٠) بەرمیلی نەوتی رۆژانە زیادتر بووە لە ساڵی ٢٠١٩. پێی داتا‌کان لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ ئاستی بەرهەمی کێڵگەی سەرسەنگ دابەزیوە بۆ (٣١٫٠٠٠) بەرمیل لە بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 3. ئەتروش بەرهەمی نەوتی ئەتروش لە ساڵی ٢٠٢١ زیادی کردووە و گەشتووەتە (٤٧٫٤٥٠) بەرمیل، لە کاتێکدا تێکڕای بەرهەمی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بریتی بووە لە (٤٥٫١٠٠) بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا. ئەم بڕە ٣٨٪ زیاتر بووە لە بەرهەمی سالی ٢٠١٩ . لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دا بەرهەمی رۆژانەی ئەم کێڵگەیە بریتی بووە لە (٢٢٫١٥٧) لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دا بەرز بووەتەوە بۆ (٤١٫٦٤٨) بەرمیل و لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا تێکڕا لە (٤٧٫٤٥٠) هەزار بەرمیل زیاتر بووە. بەڵام لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ ئاستی بەرهەمی کێڵگەی ئەتروش جارێکی تر دابەزیوە بۆ (٤١٫٢٧٣) بەرمیل لە بەرمیل لە ڕۆژێکدا. 4. شێخان کێڵگەی شێخان لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا تێکرای بەرهەمی رۆژانەی بریتی بووە لە (٤٤٫٤٠٥) بەرمیل نەوت لە کاتێکدا تێکڕای ئاستی بەرهەم لە ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە (٣٦٫٦٢٥) بەرمیل نەوت واتە بەتێکرا (٧٫٧٨٠) بەرمیل بەرهەمی ئەم کێڵگەیە زیادی کردووە. بەڵام لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ جارێکی تر ئاستی بەرهەمی کێڵگەی شێخان بەرزبووتەوە بۆ (٤٦٫٨٠٠) بەرمیل لە بەرمیل لە ڕۆژێکدا. خشتەی ژمارە (٣) سەرچاوەکان: 1. د. سەفین جەلال فتح اللە، نەوتی هەرێمی کوردستان؛ شیکردنەوەیەکی جوگرافیایی سیاسی، دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەکەم، هەولێر 2015، ل 81-107. 2. درەو میدیا؛ پشکی کۆمپانیا بیانییەکان لە بلۆکە نەوتییەکانی هەرێمدا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9680 3. ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022؛ http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/04/%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%DB%95%D8%B1%D9%87%DB%95%D9%85%DB%8C-%DA%A9%DB%8E%DA%B5%DA%AF%DB%95-%D9%86%DB%95%D8%AA%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A2.pdf 4. یادگار سدیق گەڵاڵی، سەربەخۆیی دارایی و دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی نەوت وگازی هەرێم، ماڵپەڕی زەمەن؛ https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=3464 5. سپی میدیا، زانیاری لەسەر ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم 2021؛ https://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=101129&Jor=22 6. The Oil and Gas Year, The Oil and Gas Year: Kurdistan Region of Iraq 2011 (KURDISTAN REGION Regional Blocks Divisions, International Journal of Business and Social Science Vol. 11 • No. 5 • May 2020. 7. LICENCES AND ENERGY INFRASTRUCTURE, MAP 2013. http://archive.gov.krd/mnr/mnr.krg.org/images/pdfs/Licences_and_energy_infrastructure_TOGY_2013_1.pdf
شیكاری: درەو لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، تەنها لە داهاتی نەوت بڕی (ملیارێک و 311 ملیۆن) دۆلار بۆ موچە خەرجکراوە. لەو ماوەیەدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆریەوە بڕی (35 ملیۆن 440 هەزار) بەرمیل نەوتێکی بە تێکڕای (85.51) دۆلار فرۆشتووە. بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (3 ملیار و 80 ملیۆن و 779 هەزار) دۆلاری ئەمریکی. بڕی (1 ملیار و 311 ملیۆن) دۆلار بەڕێژەی (42.5%)ی داهاتی نەوت بۆ خەرجی مووچە بە خەرج دراوە، بەم جۆرەش داهاتی فرۆشی (1) بەرملی نەوت بە تێکڕای سێ مانگەکە (37.65) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە. خەرجی موچە لە داهاتی نەوت بۆ سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022) رۆژی (11ی 5ی 2022) وتەبێتژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەکی (6) لاپەڕەیی سەبارەت بە داهات و موچەی مانگانەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕێژەی دابەشکردنی داهاتی کوردستانی بەسەر پارێزگاکانی هەرێم لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022) بڵاوکردەوە. بەپێی ڕونکردنەوەکەی (جوتیار عادل- وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان)، لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، تەنها لە داهاتی نەوت بڕی (ملیارێک و 311 ملیۆن) دۆلار بۆ خەرجی موچەی مانگەکانی (کانونی دووەم، شوبات و ئازار)ی ساڵی (2022) خەرجکراوە. بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆری و بەندەری جەیهانی تورکییەوە بڕی (35 ملیۆن 440 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەتێکڕا زیاتر لە (100) دۆلاری ئەمریکی بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە تێکڕای (85.51) دۆلار فرۆشتووە. بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (3 ملیار و 80 ملیۆن و 779 هەزار) دۆلاری ئەمریکی. بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت لە ساڵی (2021) بڕی (56%)ی داهاتی نەوت دەچێت بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت قەرزی کۆمپانیاکان، واتە بڕی (1 ملیار و 725 ملیۆن و 236 هەزار و 240) دۆلاری دەڕوات. بڕی (1 ملیار و 311 ملیۆن) دۆلاری بەڕێژەی (42.5%)ی داهاتی نەوتی هەرێم چووە بۆ خەرجی مووچە، واتە لە داهاتی فرۆشی (1) بەرمل نەوت بە تێکڕای سێ مانگەکە (37.65) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە. بەم پییەش کۆی خەرجی موچەو خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (3 ملیار و 36 ملیۆن و 236 هەزار و 240) دۆلار بەڕێژەی (98%)ی کۆی داهاتی نەوت. بەڵام بڕی (44 ملیۆن و 542 هەزار و 760) دۆلاری بە ڕێژەی (2%) بە نادیاری دەمێنێتەوە. خەرجی موچە لە داهاتی نەوت بۆ کانونی دووەمی (2022) بەپێی ڕونکردنەوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمدا بڕی (488 ملیۆن) دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ موچە خەرجکراوە، بەڵام بڕی (180 ملیۆن) دۆلاری لە داهاتی نەوتی مانگی شوباتی بووە، واتە لە مانگی یەکدا داهاتی تەرخانکراوی نەوت بۆ موچە بریتی بووە لە (308 ملیۆن) دۆلار. بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆری و بەندەری جەیهانی تورکییەوە بڕی (12 ملیۆن 860 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەتێکڕا زیاتر لە (86.5) دۆلاری ئەمریکی بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە تێکڕای (75.5) دۆلار فرۆشتووە. بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار 600) دۆلاری ئەمریکی. بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت لە ساڵی (2021) بڕی (56%)ی داهاتی نەوت دەچێت بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت قەرزی کۆمپانیاکان، واتە بڕی (543 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلاری دەڕوات. بڕی ( 308 ملیۆن) دۆلاری بەڕێژەی (31.72%)ی داهاتی نەوتی هەرێم چووە بۆ خەرجی مووچە، واتە لە داهاتی فرۆشی (1) بەرمل نەوت بە تێکڕای مانگەکە (23.95) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە. بەم پییەش کۆی خەرجی موچەو خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (851 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلار بەڕێژەی (87.7%)ی کۆی داهاتی نەوت. بەڵام بڕی (119 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلاری بە ڕێژەی (12.3%) بە نادیاری دەمێنێتەوە. خەرجی موچە لە داهاتی نەوت بۆ مانگی شوباتی (2022) بەپێی ڕونکردنەوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتدا بڕی (488 ملیۆن) دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ موچە خەرجکراوە، بەڵام بڕی (256 ملیۆن) دۆلاری لە داهاتی نەوتی مانگی ئازار بووە، پێشتریش بڕی (180 ملیۆن) دۆلاری مانگی شوبات خەرجکرابوو (وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا) واتە لە مانگی دووی ئەمساڵدا داهاتی تەرخانکراوی نەوت بۆ موچە بریتی بووە لە (412 ملیۆن) دۆلار. بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆری و بەندەری جەیهانی تورکییەوە بڕی (11 ملیۆن 400 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەتێکڕا زیاتر لە (97) دۆلاری ئەمریکی بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە تێکڕای (86.13) دۆلار فرۆشتووە. بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی دووی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 882 هەزار) دۆلاری ئەمریکی. بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت لە ساڵی (2021) بڕی (56%)ی داهاتی نەوت دەچێت بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت قەرزی کۆمپانیاکان، واتە بڕی (549 ملیۆن و 853 هەزار و 920) دۆلاری دەڕوات. بڕی (412 ملیۆن) دۆلاری بەڕێژەی (41.96%)ی داهاتی نەوتی هەرێم چووە بۆ خەرجی مووچە، واتە لە داهاتی فرۆشی (1) بەرمل نەوت بە تێکڕای مانگەکە (36.14) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە. بەم پییەش کۆی خەرجی موچەو خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (961 ملیۆن و 853 هەزار و 920) دۆلار بەڕێژەی (97.96%)ی کۆی داهاتی نەوت. بەڵام بڕی (20 ملیۆن و 28 هەزار و 80) دۆلاری بە ڕێژەی (2.04%) بە نادیاری دەمێنێتەوە. خەرجی موچە لە داهاتی نەوت بۆ کانونی دووەمی (2022) بەپێی ڕونکردنەوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمدا بڕی (488 ملیۆن) دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ موچە خەرجکراوە، بەڵام بڕی (180 ملیۆن) دۆلاری لە داهاتی نەوتی مانگی شوباتی بووە، واتە لە مانگی یەکدا داهاتی تەرخانکراوی نەوت بۆ موچە بریتی بووە لە (308 ملیۆن) دۆلار. بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆری و بەندەری جەیهانی تورکییەوە بڕی (12 ملیۆن 860 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەتێکڕا زیاتر لە (86.5) دۆلاری ئەمریکی بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە تێکڕای (75.5) دۆلار فرۆشتووە. بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار 600) دۆلاری ئەمریکی. بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت لە ساڵی (2021) بڕی (56%)ی داهاتی نەوت دەچێت بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت قەرزی کۆمپانیاکان، واتە بڕی (543 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلاری دەڕوات. بڕی ( 308 ملیۆن) دۆلاری بەڕێژەی (31.72%)ی داهاتی نەوتی هەرێم چووە بۆ خەرجی مووچە، واتە لە داهاتی فرۆشی (1) بەرمل نەوت بە تێکڕای مانگەکە (23.95) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە. بەم پییەش کۆی خەرجی موچەو خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (851 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلار بەڕێژەی (87.7%)ی کۆی داهاتی نەوت. بەڵام بڕی (119 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلاری بە ڕێژەی (12.3%) بە نادیاری دەمێنێتەوە. خەرجی موچە لە داهاتی نەوت بۆ مانگی ئازاری (2022) بەپێی ڕونکردنەوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتدا بڕی (363 ملیۆن) دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ موچە خەرجکراوە، بەڵام بڕی (28 ملیۆن) دۆلاری لە داهاتی نەوتی مانگی نیسان بووە، پێشتریش بڕی (256 ملیۆن) دۆلاری مانگی ئازار خەرجکرابوو بۆ پڕکردنەوەی خەرجی موچەی مانگی شوبات (وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا) واتە لە مانگی سێی ئەمساڵدا داهاتی تەرخانکراوی نەوت بۆ موچە بریتی بووە لە (591 ملیۆن) دۆلار. بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا حکومەتی هەرێم تەنها لە ڕێگەی بۆری و بەندەری جەیهانی تورکییەوە بڕی (11 ملیۆن 180 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەتێکڕا زیاتر لە (117) دۆلاری ئەمریکی بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە تێکڕای (10.88) دۆلار فرۆشتووە. بەم پێیە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی دووی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (ملیارێک و 127 ملیۆن و 838 هەزار و 400) دۆلاری ئەمریکی. بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت لە ساڵی (2021) بڕی (56%)ی داهاتی نەوت دەچێت بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت قەرزی کۆمپانیاکان، واتە بڕی (631 ملیۆن و 589 هەزار و 504) دۆلاری دەڕوات. بڕی (591 ملیۆن) دۆلاری بەڕێژەی (52.4%)ی داهاتی نەوتی هەرێم چووە بۆ خەرجی مووچە، واتە لە داهاتی فرۆشی (1) بەرمل نەوت بە تێکڕای مانگەکە (52.86) دۆلاری بۆ موچە خۆرانی هەرێم خەرجکراوە. بەم پییەش کۆی خەرجی موچەو خەرجی پرۆسەی نەوتی هەرێم بریتی بووە لە (1 ملیار و 222 ملیۆن و 589 هەزار و 504) دۆلار بەڕێژەی (108.40%)ی کۆی داهاتی نەوت. بەڵام بڕی (94 ملیۆن و 751 هەزار و 104) دۆلاری بە ڕێژەی (8.40%) کورتهێنان هەیە‌و دیار نییە چۆن پڕکراوەتەوە.
(درەو): لەسەرەتای ئازاری ئەمساڵدا جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزۆرینەی (22) دەنگ بەرامبەر بە (12) دەنگ بڕیاریدا گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەت بكشێتەوەو رۆژی 5ی ئازار لەیادی راپەڕیندا، بڕیاری كشانەوەكەی بۆ رایگشتی رابگەیەنێت، دوای زیاتر لە دوو مانگ هێشتا گۆڕان ئەم بڕیارەی جێبەجێ نەكردووە، هاوكات لەگەڵ ئەو مشتومڕەی لەناو حزبەكەدا سەبارەت بە پرسی كشانەوە یاخود مانەوە دروستبووە، مەسرور بارزانی بڕیاریدا چەند پۆستێكی نوێ بۆ گۆڕان لەناو حكومەت پڕبكاتەوە. مشتومڕی كشانەوە ! چەند رۆژێكە سەرلەنوێ پرسی كشانەوە یاخود مانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەناو كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەرمبووەتەوە، دوو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی (نزار مەحمود، هۆشیار عومەر) رایانگەیاند" جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری كشانەوەی داوە لە حكومەت"، بەڵام هەرزوو لێدوانێك بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە رەتیكردەوە بڕیاری كشانەوە درابێت. جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كە بەگوێرەی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەكە بەرزترین دەسەڵاتی بڕیاردانە، لە كۆبونەوەیەكی تایبەتی سەرەتای مانگی ئازاری 2022 بڕیاریدا گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكشێتەوە. (درەو) رۆژی 9/3/2022 بە پشتبەستن بە لێدوانی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی وەكو یەكەمین میدیای كوردی راپۆرتێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لە دواین كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا، پرسی كشانەوە لە حكومەت خراوەتە دەنگدان‌و لەكۆی (34) ئەندامی ئامادەبوو، (22) ئەندام دەنگیان داوە بۆ "كشانەوە"، لەبەرامبەردا (12) ئەندام "دژ"ی كشانەوە دەنگیان داوە. بڕیارەكەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان وا داڕێژرا بوو، بەر لە كشانەوە لە حكومەت، گۆڕان نامەیەك ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی كابینەی نۆیەم بكات، لەم نامەیەدا باس لە چەند خاڵێك وەكو هۆكاری كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت بكرێت لەوانە: • گۆڕان بەمەبەستی چاكسازی بەشداری لە كابینەی نۆیەمدا كردووە، بەڵام وەكو ئەوەی ئێمە داوامان كردووە چاكسازی نەكراوە. • دۆخی خەڵك خراپە، بۆ بزوتنەوەی گۆڕان‌و خەڵكیش داهاتەكانی حكومەت روون نین. راپۆرتەكەی (درەو) ئاماژەی بەوەكردبوو، نامەیەكەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ مەسرور بارزانی ئامادە كراوە‌و رادەستی مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێم لە پشكی گۆڕان‌و دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە لە پشكی گۆڕان كراوە، بۆ ئەوەی ئەم دوو بەرپرسەی گۆڕان نامەكە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی بكەن، بەڵام تائێستا مستەفا سەید قادر‌و دانا عەبدولكەریم نامەكەیان رادەستی مەسرور بارزانی نەكردووە. لەبارەی هۆكاری رادەست نەكردنی نامەكە بە مەسرور بارزانی، بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، تیمی گۆڕان لە حكومەت و بەشێك لە سەركردەكانی بزوتنەوەكە دژی بڕیاری كشانەوەن، بۆیە هەوڵی دروستكردنی كێشەیان بۆ دەنگدانەكەی جڤاتی نیشتمانی دروستكردووە. ئەوانەی دژی بڕیارەكەن دەڵێن ئەو بڕیارە سەپێندراوە‌و لە كارنامەی كۆبونەوەكەی جڤاتدا نەبووە سەرباری ئەمە دەیانەوێت بڵێن ئەو (22) ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی كە دەنگیان داوە بۆ كشانەوە لە حكومەت، بەشێكیان وەكو ئەندامی جڤات گرفتیان هەیە‌و مافی دەنگدانیان نییەو سەرۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان (جەمال حاجی محەمەد) كە دەنگیداوە مافی دەنگدانی نەبووە، ئەوان ویستیان لەم رێگەیەوە ژمارەی ئەو دەنگانەی كە پشتیوانی كشانەوە لە حكومەت دەكەن لە (22) دەنگەوە بۆ (17) دەنگ كەم بكەنەوە، لەم حاڵەتەشدا نیسابی تێپەڕاندنی بڕیارەكانی بە دەنگی (50+1) كێشەی بۆ دروست دەبێت‌و بڕیاری كشانەوە لە حكومەت جێبەجێ ناكرێت. (درەو) زانیویەتی، لەسەر بنەمای بڕیارەكەی جڤاتی نیشتمانی، بڕیاربووە بزوتنەوەی گۆڕان لە یادی راپەڕیندا واتە رۆژی 5/3 لە كابینەی نۆیەمی حكومەت بكشێتەوە، ئەمە بەبەهانەی ئەوەی "حكومەتی هەرێم بەرهەمی راپەڕینە‌و حكومەت شكستی هێناوە لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی راپەڕین"، بەڵام ئەوانەی دژی كشانەوە بوون، شكستیان بەم بڕیارە هێنا لە یادی راپەڕیندا، هەندێكی تریشیان لەوانە (چیا نەوشیروان مستەفا) پێیانوابوو دەبێت كشانەوە لە حكومەت لەكاتێكی گونجاو‌دا بێت‌و هەڵایەكی گەورە دروست بكات، نەك كارتەكە بەشێوەیەكی لاواز بەكاربهێنرێت. مشتومڕی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی كشانەوە لە حكومەت یاخود مانەوە لەكاتێكدایە، ئەگەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت، تەمەنی ئەم كابینەیە كە كابینەی سێقۆڵی (پارتی+ یەكێتی+ گۆڕان)ە تەنیا كەمتر لە پێنج مانگی ماوە، بەڵام ئەگەر دواخستنی هەڵبژاردن بەهێزە‌و ئەمەش وادەكات پەرلەمان تەمەنی خۆی‌و حكومەتیش درێژ بكاتەوە. بزوتنەوەی گۆڕان لەچوارچێًوەی ریًككەوتنێكدا لەگەڵ پارتی بەشداری كابینەی نۆیەمی حكومەتی كردووە، بەرپرسانی گۆڕان گلەییان لە پارتی هەیە‌و دەڵێن رێژەی 50%ی كرۆكی رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە، هەندێك لە بەرپرسانی بزوتنەوەكە زیاتریش دەڕۆن‌و دەڵێن 80%ی رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە، بەشێكی ئەم گلەییانەی پەیوەندی بە پۆستەكانی گۆڕانەوە هەیە لە حكومەت كە هێشتا هەندێكیان پڕنەكراونەتەوە. بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، ماوەی هەفتەیەكە مەسرور بارزانی بڕیاریداوە ژمارەیەك پۆستی تری گۆڕان لەناو حكومەت (بەڕێوەبەری گشتی‌و راوێژكار) لەناو حكومەت پڕبكرێتەوە‌و بڕیارە بەمزوانە دەستبەكارببن. بەمدواییە تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت بەهۆی نیگەرانییەكانی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی چوە ناو كۆبونەوەیەكەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و تیمی پارتی، لەم كۆبونەوەیەدا ئاوات شێخ جەناب قایل كرا بەوەی بگەڕێتەوە بۆ كاركردن لەناو وەزارەتەكەی، هاوكات بڕیاردرا بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەكانی گۆڕان هەندێك پۆستی تری بزوتنەوەكە لە حكومەت پڕبكرێتەوە.
درەو: راپۆرتی یەكەی چاودێری حكومەتی خۆجێیی گەرمیان بە پاڵپشتی (NED) یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، سی و یه‌كه‌مین راپۆرتى مانگانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به: "كێشه‌ى نه‌مانى ده‌رمان له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى گه‌رمیان". كلیك لەم فایلەی خواره‌وه بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌کە. فایلی پیدی ئێف یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، هه‌مو مانگێك راپۆرتێكى وردی به‌دواداچون و بنكۆڵكاریی، له‌باره‌ى كێشه و پرسێكى په‌یوه‌ست به حكومه‌ته‌وه ئاماده ده‌كات. له مانگى رابردودا به‌دواداچونه‌كانى ته‌رخانكرد به پرسی نه‌مانى ده‌رمان له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان، كه بوه به كێشه‌یه‌كى گه‌وره و كاریگه‌رییه‌كى زۆری له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروستكردوه. له راپۆرته‌كه‌دا به وردی له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه و هۆكاره‌كه‌ى و هه‌روه‌ها دۆخی ده‌رمان به گشتى له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان قسه كراوه، له‌و روه‌شه‌وه داتا و زانیاری گرنگ خراونه‌ته‌ڕو، ئه‌مه سه‌رباری باسكردنى لێكه‌وته‌كانى ئه‌و حاڵه‌ته. یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنه‌سه‌ر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی. ده‌قی راپۆرته‌كه به تێكست له خواره‌وه ده‌خوێننه‌وه به‌شى یه‌كه‌م: راپۆرت پێشه‌كى ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى گه‌رمیان، روبه‌ڕوى گرفتێكى سه‌ختى نه‌بونى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى پزیشكی بونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌ریبه به‌وه‌ى ماوه‌ى نزیكه‌ى 7 مانگه هیچ ده‌رمانێك بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه دابین نه‌كراوه. نه‌بونى ده‌رمان له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیانى سنوره‌كه داناوه، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى دۆخی ته‌ندروستیان جێگیر نیه و به‌كاریگه‌ری ره‌وشى داراییانه‌وه پێویستیان به ده‌رمان و چاره‌سه‌رى ده‌زگا ته‌ندروستیه حكومیه‌كان هه‌یه. له‌م راپۆرته‌دا به وردی له‌سه‌ر قه‌باره‌ى كێشه‌كه، هه‌روه‌ها هۆكار و لێكه‌وته‌كانى ده‌وه‌ستین. 1. سه‌رچاوه‌كانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى گەرمیان ئەو بڕە دەرمانەی بۆ سنوری گەرمیان دابین دەکرێت، دابەشدەکرێت بەسەر 52 بنکەی تەندروستی و 13 مەڵبەندى ته‌ندروستى و 4 سه‌نته‌رى ته‌ندروستى و 4 نەخۆشخانەی حکومی‌دا کە لە سێ مانگی ئەمساڵ (43 هه‌زار) چارەخواز سەردانی تەنها ئەو 4 نەخۆشخانە حکومیانەیان کردوە. دابینکردنی دەرمانیش بەچەند رێگایەکە کە بەشێکی لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم دابین دەکرێت کە بڕى (205) ملیۆن دینار دەکات له مانگێك دا. رێگایەکی دیکە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی عێراق بە بڕێکی کەم لە پشکی پارێزگای سلێمانی بۆ ناوچەکە دابین دەکرێت كه رێژەکەی 13%ـى پارێزگاى سلێمانیه. بەوتەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، د. سیروان محه‌مه‌د، هیچ کام لەو دو رێگایە ناتوانن بڕی پێداویستی دەرمانی ناوچەکە پڕ بکەنەوە. لەبارەی ئەوەی ئەو رێژەیە كه بۆ گەرمیان دیاریکراوە بەچ پێوەرێک بوە، دەڵێت: دەبێت ئەو پرسیارە ئاڕاستەی خودی وەزارەتی پلاندانان بکرێتەوە. بەرپرسی بەشی کۆگای دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان لە ته‌ندروستى گەرمیان، د. محه‌مەد ئازاد، لەو بارەیەوە دەڵێت: سنورەکە نەخۆشێکی زۆری هەیه، بەڕاستی ئەو بڕەی دابین کراوە کەمە، تەنانەت بەجۆرێکە کە ئەو 205 ملیۆن دینارە ئەگەر 12 هێندە ببێتەوە تەنها بەشی دەرمانی درێژ خایەن دەکات، کەچی ئەو بڕە لای ئێمە بۆ سەرجەم پێداویستیە پزیشکیەکانە كه بەمجۆرە دابەشکاری بۆ کراوە: 129 ملیۆن بۆ دەرمان، 33 ملیۆن بۆ پێداویستی تاقیگەیی، 33 ملیۆن بۆ پێداویستی پزیشکی، ئەوەشی دەمێنێتەوە لەژێر دەسەڵاتی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیانە کە بۆ ئامێر یان بابەتی پێویست دابین دەکرێت. بریكارى وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێم، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات لەپاش ساڵی 2014ـه‌وه سەقفێک بۆ پاره‌ى دابینکراوى ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ته‌رخانكراوه كه بڕه‌كه‌ى 6 ملیاره و به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت. د. ره‌هێڵ فه‌ریدون، وتى: له‌و 6 ملیاره، پارێزگاى سلێمانى 43%ـى به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه وه‌كوخۆی نادرێت و ناعه‌داله‌تى هه‌یه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: پێشنیارمان کردوە ئەو رێژەیە 2 ملیاری دیكه‌ى بۆ زیاد بکرێت، بێگومان دەبێت ئه‌وكات بۆ گەرمیان رێژەکە زیاد بکرێت، چونكه هەندێك ناوچە غەدری لێکراوە، بەڵام هێشتا وەڵاممان وەرنەگرتوە بۆ ئه‌و داواكاریه‌مان. 2. شێوازی دابینکردنی دەرمان بۆ ناوه‌نده تەندروستیەکان كۆگاى ده‌رمانى ته‌ندروستى گه‌رمیان، به‌پێی خشته‌یه‌ك ده‌رمان به‌سه‌ر ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان دابه‌ش ده‌كات. د. محه‌مه‌د ئازاد، به‌ڕێوبه‌رى كۆگاى ده‌رمانى ته‌ندروستى گه‌رمیان، وتى: بۆ بنکەکان دو مانگ جارێك بەپێی لیستێک کە پێشکەشمان دەکرێت و پێویستیان بە چیە، کۆگا دەرمانیان بۆ دابین دەکات، بەڵام بۆنەخۆشخانەکان کە بەشەکانی فریاکەوتن لەپێشترن، هەفتانە داواکاری دەکرێت کە پێویستیان به چیە بە رەچاوکردنی رێژەی سەردانیکردن بۆ نەخۆشخانەکان دیاریکراوە و بەو لیستەی داواکاریان کردوە بۆیان دابین دەکرێت. له‌شێوازی دابەشکردنی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان دا، هەندێک شوێن پێشخراوە، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان دەڵێت: سەرەتا دەبێت بۆ بەشەکانی فریاکەوتن بێت، بەرپرسی کۆگای دەرمانیش باس لە رێنماییەکانی وەرگرتنی دەرمان دەکات. سەبارەت بەوەی بە چ پێوەرێک دەرمان دابەشدەکرێت بەسەر نەخۆشخانەکاندا؟ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، دەڵێت: بەشەکانی فریاکەوتنمان پێش شوێنەکانی دیکە خستوە کە حاڵەتەکانی ئەوان زیاتر پێویستن، پاشان نەخۆشخانەکان و دواتریش مەڵبەند و بنکە تەندروستیەکان بەپێی خواستی ئەو رێژەیەی دانیشتوانەی کە هەیەتی. کاتی وەرگرتنی دەرمان دیاری نەکراوە، بەوپێیەی بابەتەکە رێژەییە، بنکە هەیە 4 مانگە دەرمانی وەرنەگرتوە، بۆ شوێنی دیکەش ماوەکە کەمترە بەپێی داواکاری. لەگەڵ ئەمەشدا مەرجەکانی وەرگرتنی دەرمان بەوتەی بەرپرسی کۆگای ده‌رمان، لە چەند هەنگاوێکدا کورت بونەتەوە لەکاتی تەندەرین بۆ کۆمپانیاکان، لەوانە: 1. دەبێت ده‌رمانه‌كه رەزامەندی کوالێتی کۆنتڕۆڵی هەبێت. 2. ده‌رمانه‌كه ماوەی بەسەرچونی به‌لای كه‌مه‌وه 2 ساڵی مابێت. رونیشیكرده‌وه: هەندێکجار بەهۆی رێکارەکانەوە تا دەرمانمان بەدەست دەگات، ده‌چێته ساڵ و نیوێک، ئەو دەرمانانه‌شى لە عێراقەوە بۆمان دێت کێشەی کاتی بەسه‌رچونی هەیە کە هه‌بوه مانگی 4 بەدەستمان گەشتوە و واده‌ى به‌سه‌رچونى «ئیکسپایەره‌كه‌ى» مانگی 6 بوە و تادەگاتە دەستی نەخۆش کاتەکەی تەواو دەبێت. باسی لەوەشکرد: تاوەکو ئێستا هەمو تەندروستی گەرمیان بەڕادێکی گەورەی تێدا نیە پێى بڕۆینە سلێمانی تاوەکو خۆمان بەشی خۆمان له ده‌رمان بە بێ جیاکاری وەرگرین، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كۆمپانیای ئه‌هلی ئه‌وتۆ هه‌یه 10 به‌ڕادی هه‌یه كه‌چى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كى حكومى ناتوانێت هەیبێت. وتیشی: بۆ جۆرەکانی دیکەش ئەوە بەغداد بۆمان دەنێرێت ئەوەنیە کە خواستی ئێمە بێت، به‌شێوه‌یه‌ك 3 ئۆتۆمبیل دەرمانمان پێدەگات دوانیان تەنها «موغەزیە». «ئەمە خراپترین بەشە دەرمانە کە ئێمە وەریدەگرین، سه‌ره‌تا دەنێردرێتە پارێزگای سلێمانی و پاشان بۆ گەرمیان دێت، واتا چی باش بێت سلێمانی خۆی ئەیبات و کەمتر بۆ ئێمە دەنێردرێت». د. چیا محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى پێشوى كۆگاى ده‌رمانى ته‌ندروستى گه‌رمیان، وای وت. له‌به‌رامبه‌ردا بریکاری وەزیری تەندروستی هه‌رێم، بەتوندی ئەو وتەیە رەتدەکاتەوە کە لە پارێزگای سلێمانیەوە ئەو بەشەی بۆ گەرمیان دێت دەستکاری کرابێت. د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون، وتى: شتی لەو جۆرە نیە و ئەگەرهەبێت ده‌بێت بەدواداچون بکرێت، بەڵام دەتوانین بڵێین ناردنی جۆری دەرمانەکان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت. 3. دروستبونی قەیرانی کەمی دەرمان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لە مانگی (11) تشرینی دوه‌مى 2021 کەمی دەرمان روی لە ناوەندە تەندروستیەکان کردوە، بەڕێوبەری گشتى تەندروستی گەرمیان هۆکارەکەی دەخاتە ئه‌ستۆی خودی ئەنجومەنی وەزیران. بەرپرسی کۆگای ده‌رمانیش دەڵێت: ئەمە کارەساتە وەزارەت بۆ ئێمەی دروست کردوە. د. سیروان محه‌مه‌د، لەبارەی دروستبونی قەیرانی دەرمانه‌وه دەڵێت: لە مانگی 11ـى 2021ـه‌وه ئەم گرفتە سەریهەڵداوە، دەستبەجێ مانگی 12ـى 2021 نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی کرد کە لە مانگی 1ـى 2022 دەسەڵاتی خەرجکردنی پارە بگەرێنێتەوە بۆ خۆمان، ئێستا کە لەمانگی 5 نزیک دەبینەوە، هێشتا هیچمان بۆ نەگەڕاوەتەوە. ئه‌مه‌ش دۆخێكى خوڵقاندوه كه وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دا جه‌ختى لێكردوه‌ته‌وه: هه‌رگیز دۆخی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له گەرمیان وه‌ها خراپ نه‌بوه وه‌كو ئێستا، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى شه‌ڕى داعش و سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی‌ش. لایخۆشیه‌وه، بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێم، باس له‌وه‌ده‌كات رێکارەکان گرفتن، بەجۆرێک رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارە لە کۆتایی مانگی ئادار و سەرەتای مانگی نیسانى 2022 گەڕاوەتەوە، بەڵام هه‌ر به بڕیارێكى تری وه‌زاره‌تى دارایی، ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ ده‌رمان دانراوه ناتوانرێت خه‌رج بكرێت. د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون، رونیكرده‌وه: به بڕیاری وەزارەتی دارایی خەرجکردنی پارە سەرەتا بۆ موچەیە و کۆتا شت بۆ خەرجیەکانی دیکەیە کە دەرمانیش دەگرێتەوە، ئه‌وكاتیش پارەی نەختینە لەبانک نامێنێت و کۆمپانیاکانیش ناتوانن بەوجۆرە دەرمان دابین بکەن، بۆیە داوامانکردوە خەرجکردنی پاره‌ى ده‌رمان بکەوێتە پێش دابه‌شكردنى موچە. بەشێکی دیکەی گرفتەکە ئەوەیە کە حکومەت هێشتا پارەی ساڵانی پێشوی کۆمپانیاکانی دەرمانیشی خەرجنەکردوە، ئه‌مه‌ش بێ متمانەیی دروست کردوە. د. چیا محەمەد، بەرپرسی پێشوی کۆگای ده‌رمان و پێداویستیە پزیشکیەکانی ته‌ندروستى گه‌رمیان وتی: هێشتاکە پارەی کۆمپانیاکانی دەرمان بۆ ساڵانی (مانگى 11ـى 2014 و مانگى 3ـى 2015) خەرج نەکراوە کە بۆ کۆی پێداویستیە پزیشکیەکانە. به‌ڕێوبه‌رى ئێستاى كۆگاى ده‌رمانیش حكومه‌ت به به‌رپرس ده‌زانێت له‌م حاڵه‌ته «حکومەت خۆی وادەکات کە کۆمپانیاکان نەیەنە پێشەوە و خەڵک زەرەرمەند بێت، ئەو کۆمپانیایەی پارساڵ تەندەرینی کردوە هێشتا 2 سولفەی وەرنەگرتوە». د. محه‌مه‌د ئازاد، وتیشی: ئێستاش کە نزیکین له مانگى ئایاره‌وه، بەڵام تەندەرین ته‌واو نه‌بوه بۆ كڕینی ده‌رمان، ئەگەرچی رێکارەکان تاوەکو توانیومانە تەواومان کردوە و چاوەڕێن کۆمپانیا بێتەوە پێشەوە. 4. قه‌باره‌ى كێشه‌ى نه‌بونى ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كان ا. نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە نێو خودی نەخۆشخانەی گشتی کەلار دا سێ دەرمانخانە هەن کە بەم جۆرەن: یه‌كه‌م: دەرمانخانەی ناوخۆیی: ئه‌م ده‌رمانخانه‌یه تایبەتە بە حاڵەتەکانی نەشتەرگەری، قاوشی مناڵان و هەناوی. بەرپرسی دەرمانخانەکە، ئەحمەد عاسی، دەڵێت: لەمانگی یەکى 2022ـه‌وه توشی گرفتی کەمی دەرمان بوین، ماوەی 4 مانگە گرفتمان هەیە، بەرێژەی زیاتر له 60% دەرمانەکانمان نەماون، هەمو لایەکیش ئاگاداری ئەو بابەتەن. وتیشی: ئەو کەسانەی نەشتەرگەری ده‌كه‌ن، دەبێت راستەوخۆ دەرمان وەرگرن، بەڵام شتێکی وامان لادەست ناکەوێت، حاڵەت هەبوە ناچار دواى نەشتەرگەری خۆیان رۆشتون دەرمانیان کڕیوە، ئەمە بۆ بەشەکانی دیکەش هه‌ر راسته. وتیشی: تێكڕا لە کۆی 5 دەرمان، دوانیان بەردەستە. دوه‌م: دەرمانخانەی بەشی راوێژکاریی بەیانیان بەرپرسی ئەم بەشە دەڵێت: کێشەیەکی ئه‌وتۆمان نیە و دەتوانین زۆرترین رێژە دابین بکەین و ئەوانەی کە نەخۆش پێویستیەتی دەتوانین لێرە پێیان بدرێت. بەڵام له‌به‌رامبه‌ردا بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە باس له بونى كێشه ده‌كات و ده‌ڵێت: ده‌رمانخانه‌كانمان تەنها بۆ ماوەی مانگێکی دیکە دەتوانن دەرمان بدەنە نەخۆش و رەنگە هیچ دەرمانێکمان بەردەست نەبێت. بەوتەی پزیشکێک، ده‌رمانه ئاساییه‌كانیش به‌رده‌ست نین، ده‌شڵێت: به‌زه‌ییمان به‌خۆمان و نه‌خۆشه‌كان دا دێته‌وه. د. ئاسۆ ئه‌حمه‌د، پزیشكی پسپۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ، وتی: ساده‌ترین دەرمان وه‌كو پاراسیتۆڵ یان قەترەیەکی ئاسایی، نامێنێت و ناتوانین بۆ نەخۆشی بنوسین، ناچارین کەمترین دەرمان بنوسین تا وەریبگرن، دۆخێکە تیایدا بەزه‌یمان بە خۆمان و نەخۆشەکانیش دا دێتەوە. وتیشی: هۆکاری دیکەشمان هەیە، کە هه‌ندێكجار خودی نەخۆشەکەیە كه دەرمان بەهەدەر دەده‌ن و پێویستیان بەدەرمان نیە و دێن وەریدەگرن. سێیه‌م: دەرمانخانەی نەخۆشیە درێژخایەنەکان بەرێوبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت: له‌و ده‌رمانخانه‌یه‌دا ته‌نها 5% ده‌رمانمان ماوه. د. حارس محه‌مه‌د، وتیشی: ته‌نها له‌م ده‌رمانخانه‌یه، به شێوه‌یه‌كى خولی «دوری» زیاتر له 7 هه‌زار نه‌خۆش كه ده‌فته‌ریان بۆ كراوه ده‌رمان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ده‌رمان به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌میكردوه كه لە کۆی 6 جۆری دەرمان رۆژانە ته‌نها 1 جۆریان بەردەستە. ئه‌م دۆخه كاریكردوه‌ته سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه. جەلال عەزیز، بەهۆی کەمدەرامەتییەوە تەنها نەخۆشخانەی گشتی کەلار هه‌بوە کە بتوانێت ده‌رمانى نه‌خۆشیه درێژخایه‌نیه‌كه‌ى كه فشاری خوێنه، به‌ده‌ستبێنێت، بەڵام بەوتەی خۆی چیتر ئەو دەرمانەی كه دەبێت هەمو رۆژێک بیخوات، لە نەخۆشخانە دەستی ناکەوێت. ئەمە هەمان حاڵەتی نەخۆشێکی شەکرەیە، کەئێستا دەرمانەکانی لە دەرمانخانە ئه‌هلییه‌كان دەکڕێت. عه‌دنان ئەسەد، زیاتر لە 15 ساڵە توشی شەکرە بوە، دەڵێت: به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌مه‌وه ناتوانم دەرمان وه‌رنه‌گرم، بۆیە ئێستا كه له نه‌خۆشخانه نیه به‌ناچارى له ده‌ره‌وه به نزیکه‌ى 20 هه‌زار دینار دەیکڕم، بۆ ئێمە لەنەخۆشخانە زۆر باشبو، بەڵام نەماوە. ئامانج خەلیل، بەرپرسی دەرمانخانەی راوێژکاری و درێژخایەن لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار، وتى: كێشه‌كه له دەرمانخانەی داوێژکاری کەمترە و تائێستاش دەتوانین دەرمان دابین بکەین، بەڵام دەرمانخانەی درێژخایەن بەڕاستی توشی گرفت بوینەتەوە و ناتوانین هەمو جۆرێک دابین بکەین و چارەخواز ناچارە خۆی بیکڕێت. ب. نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە که‌لار بەرێوبەری نەخۆشخانەکە لە بارەی کەمی دەرمان دەڵێت: ئه‌گەر بە وریاییەوە مامەڵەمان نەکردایە، چەندین نەخۆش گیانی سپاردبو، بەرپرسی دەرمانخانەى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش دەڵێت: نه‌خۆشه‌كانى ئێمه هی روداوى كتوپڕن و پێویستمان به ده‌رمانه. یوسف محەمەد، 35 ساڵ، باس لەوەدەکات سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شه‌هید هەژارى کردوه، لە کۆی چەندین دەرمان کە دەبو وەریبگرێت تەنها 1 جۆری وه‌رگرتوه و ئه‌وانى دیكه‌ى له ده‌ره‌وه كڕیوه. هێمن کەریم، بەرپرسی بەشی دەرمانخانه‌ى نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنى شەهید هەژار لەکەلار، دەڵێت: بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی سەردانمان دەکات کە بەپێی ئامارەکان لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیكه‌ى 12 هه‌زار كه‌س بوه، فشارێكى زۆرمان له‌سه‌ره، جاری وا هه‌یە لەکۆی هەمو دەرمانەکان کە بەردەستن، 5 جۆرمان بەتەواوی لەدەرمانخانە دا نیە. وتیشی: حاڵەتەکانی ئێمە کتوپڕن و زۆربه‌یان روداون به‌تایبه‌ت روداوی هاتوچۆ، ده‌بێت دەرمانمان هەبێت، به‌ڵام نیمانه. بەوتەی خۆی تەنها بۆ ئەو دەرمانخانەیە مانگانە پێویستیان به 20 ملیۆن دینار هەیە. لە روی دەرمانەکانی دیکەوە بەتایبەت نەخۆشانی دڵ و جەڵتە، دەڵێت: باشترین، بەڵام بە جۆرێک کەدەرمان بە دانە دانە دەدرێتە نەخۆش. «حاڵەتەکان بەجۆرێکە ئەگەر بەوریایەوە مامەڵەمان نەکردایە بەڕاستی چەندین نەخۆشمان ئێستا گیانی لەدەست دەدا، تەنها مانگێکی دیکە دەتوانین بەم شێوە بەردەوام بین». د. کاوە محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه، به‌مشێوه‌یه دۆخی خۆیان ده‌گێڕێته‌وه. نه‌بونى ته‌نها له بوارى ده‌رمان دا نیه، به‌ڵكو له به‌شه‌كانى تریشدا ره‌نگى داوه‌ته‌وه، له نمونه‌ى تاقیگه. نەخۆشێک دەڵێت من حاڵەتەکەم فریاکەوتنە، کەچی خۆم رۆشتم کەرەستەم بۆ خۆم هێناوه، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت: چەندین جۆری پشکنینمان نەماوە. جوان مەولود، یەکێکە لەو نەخۆشانەی پشکنینی بۆ نوسراوە، بەڵام هیچ تیبوبێک نەبوە کە پشکنینەکەی بۆ ئەنجامبدرێت، دەڵێت: خۆم رۆشتم لەیەکێک لەبەشەکانی دیکە چەند تیوبێکم هێنا. به‌رپرسی به‌شى تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه، لێزان محه‌مەد، باس له‌وه‌ده‌كات کاریگەری قەیرانی دارایی رەنگی داوەتەوە له‌سه‌ریان و بوەتە هۆی کەمی کەرەستەکانیان . دەڵێت: گرفتێکی دیکەمان ئەنجامدانی پشکنینە بۆ ئەو نەخۆشانەی حاڵەتەکانیان گەرم نین، بەڵام دێنە لای ئێمە، ئەمەش هۆکارە بۆ کەمبونەوەی کەرەستەکان. هاوکات بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە نایشارێتەوە چەندین جۆری پشکنین ناتوانرێت لە ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بكرێت، لەوانە: پشکنینی ڤایرۆسی، پشکنینی کالسیۆم و پۆتاسیۆم و هه‌ندێك پشكنینی گورچیلە، نه‌خۆش ده‌بێت به ناچارى له ده‌ره‌وه ئه‌نجامى بدات. ئه‌م كێشه‌یه له به‌شى دیكه‌شدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆنمونه: تیشك. د. كاوه محه‌مه‌د، وتى: سێ مانگە کەرەستمان نەماوە بۆ ئەنجامدانی ئەشیعە، ئەوەشی بەردەست دەکرێت بەشی ماوەیەکی کاتی دەکات. وتیشی: بەگشتی کاریگەری نەبونی کەرەستە و دەرمان خەریکە دەردەکەوێت، ئەوەشی بەردەستە بۆ ماوەیەکی کاتیە و تەواو دەبێت. ت. نەخۆشخانەی شه‌هید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبون به‌ڕێوبه‌رى کۆگای دەرمانى ته‌ندروستى گه‌رمیان دەڵێت: تائاستێک ئەم نەخۆشخانەیە لە وانی دیکە باشترە، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت: دۆخه‌كه هه‌تا ماوه‌یه‌كى كه‌م وا به‌رده‌وام ده‌بێت. د. محه‌مه‌د ئازاد، به‌ڕێوبه‌رى کۆگای ده‌رمان و پێداویستیە پزیشکیەکان لە تەندروستی گەرمیان وتى: نەخۆشخانەی شه‌هید شێره‌ی نەقیب بە بەراورد به نەخۆشخانەکانی دیکەی سنورەکە، دۆخی باشترە. د. بەناز جەلیل، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شه‌هید شێرەی نەقیب، باسی لەوە کرد هەوڵی پێویست دراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ تەندروستی گەرمیان و دەرمان لە هەردو دەرمانخانەی راوێژکاری و ناوخۆى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دا باشن، تا مانگێکی دیکەیش دەتوانن دەرمان دابین بکەن. به‌ڵام هه‌ندێك جۆری ده‌رمانى تایبه‌ت هه‌ن، له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا نه‌ماون. سەعید بورهان، بەرپرسی کۆگای دەرمانى نەخۆشخانەی شه‌هید شێرەی نەقیب، دەڵێت: کێشەکە لەدەرمانخانەی راوێژکارییە کەبه‌شێکی دەرمانەکان کەم بونه‌تەوە یان نەماون، لەوانە: دەرمانی هۆرمۆنات. به‌هۆی نه‌بونى ده‌رمانی پێویسته‌وه، نه‌خۆشه‌كان ناچار ده‌بن بچنه ده‌رمانخانه ئه‌هلیه‌كان. زەهرا محه‌مه‌د، 18 ساڵ، باسی له‌وه‌كرد دواى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه، به‌شێك له‌و ده‌رمانانه‌ى كه بۆی نوسراوه له ده‌رمانخانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌دا نه‌بوه و له ده‌ره‌وه كڕیویه‌تى. له‌وباره‌یه‌وه، د. شلێر مەجید، پزیشكی پسپۆڕی ژنان و مناڵبون له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب، وتى: ئەو دەرمانانەی لێره هه‌بێت بۆیان ده‌نوسین و پێیان ده‌درێت، ئه‌گەر جۆرە ئەسڵەکە نەبێت جێگرەوەیان هەیە و دەتوانین دابینی بکەین، بەڵام هەندێک جۆری دەرمان جێگرەوەی نیە، لەوانە: خەستی خوێن، دەرمانی چالاککردنی هێلکەدان و هیتر، ناچاردەبین بۆیان بنوسین و لەدەرەوە وەریبگرن. لەبارەی ئەوەی پزیشک چۆن ئاگادارن لەو دەرمانانەی رۆژانە بەردەستن یان نامێنن، د. شلێر باسی لەوە کردوە: رۆژانە بە لیستێک کە لەدەرمانخانەى نه‌خۆشخانه‌كه‌مانه‌وه بۆمان دەینێرن، ئاگاداردەکرێینەوە. ئه‌گه‌رچی دۆخی ده‌رمانخانه‌ى ناوخۆیی نه‌خۆشخانه‌كه باشتره، به‌ڵام به‌وته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى: وابڕوات توشی گرفت دەبنەوە. عه‌لی قادر، وتى: رۆژانە 2 -7 کەیسی نەشتەر گەریمان هەیە، لەگەڵ 10 -12 کەیسی مناڵبون و ئه‌مانه‌ش چاره‌سه‌ر و ده‌رمانیان پێویسته. وتیشی: دەرمانی خوێنبه‌ربون کە زۆر پێویستە بەتەواوی کەمبوه‌تەوە و بەشی چه‌ند رۆژێكمان ده‌كات، وه‌زعه‌كه‌ش بەم جۆرە بەردەوام بێت توشی کێشە دەبین. د. بەناز جەلیل، بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە، دەڵێت: ئەم دەرمانخانەیە گرنگترە کە دەرمانی پێویستی تێدا بێت، چونکە بۆ حاڵەتە لەناکاوەکانە لەگەڵ حاڵەتەکانی نەشتەرگەری. پ. نەخۆشخانەی گشتى شەهید خالد گەرمیانی لەکفری به‌وته‌ى به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌كه، له ده‌رمانخانه‌ى راوێژكارى دا كێشه‌یان كه‌متره و زیاتر له ده‌رمانخانه‌ى درێژخایه‌ن دا كێشه‌كه زه‌قه. سامی رەزا، بەرپرسی دەرمانخانەی راوێژکاری لە نەخۆشخانەى گشتى شه‌هید خالد گه‌رمیانى، باس لەوەدەکات گرفتێکی ئەوتۆیان نیە و بەشێکی زۆری دەرمانیان لادەست دەکەوێت بە نەخۆشی بدەن. هاوکات بەرێوبەری نەخۆشخانەکە، سامان سەرتیپ، باسی لەوە کرد: دەرمانخانەی راوێژکاریان باشترە، بەڵام ده‌رمانخانه‌ى نەخۆشیە درێژخایەنەکان کە ماوەیەکی زۆر نیە کراوەتەوە، گرفتی هەیە، بەجۆرێک له 10 جۆری دەرمان تەنها 5 جۆر ماون و بۆ نەخۆشیەکی وەک شەکرە، لە کۆی 4 دەرمان تەنها 2 جۆریان به‌رده‌ست هه‌ن. ئه‌گه‌ر له روى ده‌رمانه‌وه نه‌خۆشخانه‌كه دۆخی له نه‌خۆشخانه‌كانى دیكه‌ى سنوره‌كه باشتر بێت، به‌ڵام له بواری دیكه‌دا خراپه. موەفەق فەریق، بەرپرسی بەشی تیشک لە نەخۆشخانەكه وتى: هیچ فیلمێکمان نەماوە و لە پێش سەری ساڵه‌وه داوا دەکەین بۆمان بنێردرێت، بەڵام نەهاتوە، پێشتر هەرجارێکیش و بۆکسێک دابین کراوە کە 150 -200 فیلمى له‌خۆگرتوه و به‌شى دو مانگی كردوین و پاشان تەواو بوه. ئه‌م دۆخه‌ش به‌شێك له هاوڵاتیانى ناچار كردوه كه به مۆبایله‌كانیان وێنه‌ى تیشكه‌كانیان بگرن و پیشانى پزیشكی بده‌ن. 5. لێکەوتەکانی گرفتی دەرمان لە مەڵبەندە تەندروستیەکان دا بەرپرسی مەڵبەندە تەندروستیەکانی کێشەی دەرمان بە گرفتێکی نوێ نازانن، بەڵام وەکخۆیان دەڵێن: دۆخەکە خراپتر بوە. عه‌دنان ئەحمەد، بەڕێوبەری مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى گه‌رمیان، وتى: لانیکەم رۆژانە 150 نەخۆش سەردانی مەڵبەندەکەمان دەکەن، بەهیچ شێوەیەک دەرمانی پێویستمان لەبەردەست نیە، هەروەک چەندین دەرمانی دیکەمان نەماون و گرفتەکەش زیاتر لە دەرمانی درێژخایەن دایه. بەرپرسی هۆبەی دەرمان لە مەڵبەندی تەندروستی گەرمیان لە رزگاری، دەڵێت: دەرمانمان به نیوه كه‌میكردوه، ساڵانی رابردو باشتر بو، ئەمساڵ لەگەڵ ئەوەی کە 3 جار دەرمانمان وەرگرتوە، بەڵام ئەوەمان وەرگرتوە کە هەبوە لە کۆگا نەک بەپێی پێویستی خۆمان، بۆنمونە شروبێک کە پێویستە 600 دانه وەربگرین، كه‌چى 200 دانه‌مان پێدراوه. له‌هه‌ندێك له مه‌ڵبه‌نده‌كان، به ده‌رمانى جێگره‌وه نه‌بونى جۆره‌كانى ده‌رمان پڕ ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ڵگورد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى شێروانه، وتى: بۆگرفتی دەرمان کێشەمان کەمترە له چاو مه‌ڵبه‌نده‌كانى تر، به‌ڵام هه‌وڵمانداوه جۆرێک بەجۆرێکی دیکە پڕبکەینەوە. ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك مه‌ڵبه‌ند به‌هۆی نه‌بونى ده‌رمانه‌وه جێگره‌وه‌كانیان دابه‌ش بكرێت، ئه‌وا له هه‌ندێك له مه‌ڵبه‌نده‌كان دا جێگره‌وه‌كانیش نه‌ماون. دلۆڤان رەزاق، پزیشکی گشتی لە مەڵبەندی تەندروستی گەرمیان، وتى: هەندێك دەرمان بەوە کەڤەر دەکەین کە جێگرەوەی دەنوسین، بەڵام ده‌رمانى وا هه‌یه جێگره‌وه‌ى سێیه‌میشی نیه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا به وته‌ى ئه‌و پزیشكه، ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه له ده‌ره‌وه و به ناچارى ده‌رمانه‌كه بكڕێت. هاوشێوە ئەم گرفتە لە مەڵبەندەکانی دیکەی تەندروستیشدا بونی هەیە، یەکێکی دیکە لە کێشەکان نەبونی کوتانی دژە ئەنفلۆنزایە کە بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی شێروانە، هەڵگورد حەمید، لەو بارەیەوە دەڵێت: پێشوتر لە مانگەکانی ئاب و ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م دا رێژەیەک پێكوته‌ى «ڤاكسین» کوتانی ئەنفلۆنزامان پێدەگەشت، بەڵام ماوەی 2 ساڵە هیچ بڕێکمان پێنەگه‌یشتوە کە ساڵانە 300 -400 كه‌س بۆ وەرگرتنی ئەو پێكوته‌یه سەردانمان دەکەن. سەباح مه‌جید، بەرپرسی ده‌رمانخانه‌ى راوێژکاری مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى شه‌هید د. قاسم، وتى: تاوەکو خۆمان دەسەڵاتی کڕینمان هەبو باشتر بوین، ئێستا لە گرفتداین، بەدیلەکانیش بەرەو کەمی دەچن، ته‌نانه‌ت ده‌رمانى ساده‌ى له نمونه‌ى پاراسیتۆڵ کە رۆژانە پێویستن، ئەوانیش نەماون. ئەحمەد غەفار، بەرپرسی بەشی دەرمانخانەی نەخۆشیه درێژخایەنەکان لە مەڵبەندی تەندروستی شەهید د. قاسم له رزگارى، دەڵێت: وەجبەی دەرمانمان هەر نەماوە، بەجۆرێک تەنها 10% دەرمان ماون لامان، ئەویش ئەو دەرمانانەی کە سەرەتایی و شتی ئاسایین. 6. كێشه‌ى نه‌بونى ده‌رمان له بنکە تەندروستیه‌كان دا بەرێوبەری یەکێک لە بنکە تەندروستیەکانی گەرمیان دەڵێت: ئەوە دەرمانەی هەیە بەپێی توانای کۆگا بۆمان دابینکراوە، بەڵام ئێستا شروبی کۆکەشمان نەماوە. عوسمان ئەحمەد، بەرێوبەری بنکەی تەندروستی گوندى حاجی لەر، باسی لەوەکرد: سێ مانگ پێش ئێستا دەرمانمان وەرگرتوە، خۆشمان هەرکات پێویست بێت سەردان ئەکەین و بەپێی توانا دەرمانمان بۆدابین دەکرێت، بە نمونە ئێستا دەرمانی «ئەمۆکسیلی شروبی مناڵ» نەماوە، لەگەڵ ئەوەی بەشێکی دەرمانەکان نەماون، ناشتوانین ده‌رمانێکی زۆر بهێنین، چونکە توانای هەڵگرتنیمان نیە. باسی لەوەشکرد: بۆ گوندەکان هەبونی دەرمانی مار و دوپشک گرنگە کە بەردەست بێت به‌و پێیه‌ى لەنەخۆشخانەکانی ناو شارەوە دورن، بەڵام ئەو دەرمانانەمان نیە، ناچار ده‌رمانى دیكه‌ى دژه هه‌ستیاری به‌كاردێنین كه ئه‌مه‌ش گونجاو نیه. نه‌مانى ده‌رمان له بنكه‌كان به راده‌یه‌كه، كه ده‌رمانه سه‌ره‌تاییه‌كانیش بونیان نه‌ماوه. شێرکۆ ئەحمەد، بەڕێوبەری بنکەی تەندروستی ناحیه‌ى قۆرەتو، دەڵێت: تاکە بنکەین لە ناحیەکەدا و رۆژانە 20 نەخۆش سەردانمان دەکات، لەگەڵیشیدا 4 مانگ جارێک دەرمان وەردەگرین، ئێستا پێویستمان بە نزیکەی 20 بۆ 30 جۆری دەرمان هەیە و نیمانه، بۆیە ئیستا ئەو چارەخوازانەی دێنە لامان دەرمانەکە بەردەست نەبێت ناچار جێگرەوه‌یان بۆ دەنوسین. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك له بنكه ته‌ندروستیه‌كان، كێشه‌ى كه‌می ده‌رمانیان نیه، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌می سه‌ردانكه‌ره‌وه. هۆشیار محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى بنكه‌ى ته‌ندروستى گه‌رمك، وتى: بەهۆی کەمی سەردانكه‌رانه‌وه، توشی گرفتی کەمی دەرمان نەبوینەتەوە و دەرمانە سەرەتاییەکانمان لابەردەستە. به‌ڵام هه‌ندێك له بنكه‌كانى دیكه نیگه‌رانن له‌وه‌ى جیاكاری له‌نێوان ئه‌وان و ئه‌و بنكانه‌دا ناكرێت كه سه‌ردانیكه‌ریان كه‌مه. هادی حسێن، لێپرسراوى بنكه‌ى ته‌ندروستى گوندی ساڵح ئاغا، وتى: نه‌خۆش و سه‌ردانكه‌رمان زۆره و كارمه‌ند و ده‌رمانمان كه‌مه، وایكردوه فریایان نه‌كه‌وین، چونكه مانگى له‌نێوان 600 -700 نه‌خۆش سه‌ردانمان ده‌كات، كه‌چى وه‌ك هه‌ر بنكه‌یه‌كى تر حسابى ده‌رمانمان بۆ كراوه. وتیشی: ده‌بو مانگى نیسان ده‌رمان وه‌رگرین، به‌ڵام بۆمان نه‌هات، ئێستاش هه‌ر به‌شى هه‌فته‌یه‌ك ده‌رمانمان هه‌یه. ئێستا كه ده‌چینه نێو وه‌رزی هاوینه‌وه، هه‌ندێك جۆری په‌تا و نه‌خۆشی زیاد ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تى له‌نێو مناڵان دا، ئه‌مه‌ش واپێویست دەکات ده‌رمانى تایبه‌ت ئاماده بكرێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌وه‌ش نه‌كراوه. هادی حسێن، وتى: دەرمانی وەرزیمان نیە بەتایبەت سکچون و رشانەوەی مناڵ، ناشزانین کەی دێت. 7. كێشه‌ى نه‌بونى ده‌رمان له سه‌نته‌ره ته‌ندروستیه‌كان دا سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكرد، یه‌كێكه له‌و سه‌نته‌رانه‌ى كه پێویستی به‌ده‌رمانه و ده‌رمانه‌كانیشی پاره‌ی زۆریان ده‌وێت، به‌ڵام به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى، كێشه‌ى نه‌بونى ده‌رمانیان نیه هه‌تا مانگى ئه‌یلول. كاروان محه‌مه‌د مه‌ولود، بەڕێوبەری سەنتەرەکە، وتى: گرفتێکی ئەوتۆمان نیە و تاوەکو مانگی 9ـى ئه‌مساڵ دەرمانمان لەبەردەستە. بەهەمانشێوە بەڕێوبەری کۆگای ده‌رمان و پێداویستیە پزیشکیەکانى ته‌ندروستى گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد سه‌نته‌ره‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌رمانى پێویستی كڕیوه. به‌ڵام كێشه‌ى نه‌بونى ده‌رمان یان پێداویستی پزیشكی، له سه‌نته‌ره‌كانى دیكه‌دا به خه‌ستى ره‌نگی داوه‌ته‌وه، به راده‌یه‌ك سه‌نته‌رى تیشك به‌هۆی نه‌بونى فیلمه‌وه، هاوڵاتى به مۆبایل وێنه‌ى تیشكه‌كانیان ده‌گرن و پیشانى پزیشكی ده‌ده‌ن. کاروان محه‌مه‌د ره‌شید، لێپرسراوى كارگێڕی سه‌نته‌رى تیشك له كه‌لار، جه‌ختى له بونى ئه‌و كێشه‌یه كرده‌وه و وتى: ماوەی هەفتەیەکە بۆ هۆبەی سیتی سکان نە عەلاگە هەیە بۆ ئەشیعە و نە دەرمان و فیلم، ئه‌مه‌ش گەورەترین کێشەیە روبەڕومان بوه‌ته‌وه. وتیشی: داواکاریمان کردوە بۆ دابینکردنی کەرەستەکان، بەڵام بە بیانوی قەیرانی نه‌بونى پاره‌وه دابین نەکراوە. سه‌نته‌رى راهێنان و چاره‌سه‌رى ده‌رونى كه‌لار، یه‌كێكه له‌و سه‌نته‌رانه‌ى كه زیاتر له‌وانى تر پێویستی به ده‌رمانه، به‌ڵام ئه‌ویش به‌شی پێویست ده‌رمانى بۆ دابین ناكرێت. فه‌ره‌یدون ئیسماعیل، به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌ره‌كه، وتى: ئەو نەخۆشانەی سەردانی سەنتەره‌كه‌مان دەکەن دو جۆرن (نیرۆسس و سایکۆسس)، هەردو جۆریش بەجیاوازیەوە پێویستیان بە دەرمانە. ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: بە زۆری توشی گرفتی دەرمان بون، کە بۆ نەخۆشەکانی ئەمان چەندینجار کێشەكە گه‌وره‌تره، بەهۆی تایبتمه‌ندیی حاڵه‌ته‌كانیان. وتیشی: بە زۆری یەک جۆر دەرمان بەردەستە لەکۆی سێ جۆر کە پێویستە نەخۆش وەریبگرێت، بۆیه هەندێكجار جێگرەوەکەی دەنوسین، هه‌ندێكجاریش جێگره‌وه‌ی بۆ نابێت، بۆیە نه‌خۆش یەک رێگای هەیە ئه‌ویش ئه‌وه‌یه لە دەرەوە دەرمان بکڕێت، كه ئه‌مه‌ش بارگرانیەكى زۆره، چونكه به گشتى نرخی دەرمانی نه‌خۆشیه دەرونیه‌كان گرانە. كێشه‌ى ده‌رمان له سه‌نته‌رى ددانیش دا هه‌یه. د. ئه‌ركان مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌ره‌كه، وتى: به‌گشتى قەیرانی دەرمان هەیە، کاتێک وەک پزیشکێک نەخۆش دەبینم زیاتر دەرەکەوێت کە نەخۆشەکە دێتەوە و پێمان ئەڵێت ئەو دەرمانە نیە، بەهۆی ئەوەی ئەزانم دۆخیان خراپە ناچار دەرمانی جێگرەوەیان بۆ دەنوسین. وتیشی: جۆری دەرمانی بەکارهێنراو بۆ نەخۆشەکانمان زیاتر دژه هه‌وكردن و ئازارشکێنەکانن کە کەمبونەتەوە یان هەندێك جۆریان هه‌ر نەماون. 8. كێشه‌كه له‌دابینكردنى ده‌رمانى نه‌خۆشانى درێژخایه‌ن زه‌ق تره زیاتر له‌هه‌ر به‌شێك، ده‌رمانخانه‌ى نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان كاریگه‌ر بون به‌م كێشه‌ى نه‌بونى ده‌رمانه‌وه. بەوتەی بەرپرسی به‌شى دەرمانە درێژخایەنەکان لە کۆگای ده‌رمانى ته‌ندروستى گه‌رمیان، ئێستا 160 جۆری دەرمانی درێژخایەن بەگشتی نەماون. ئەحمەد عەبدوڵڵا، باسی له كه‌می ئه‌و پاره‌یه كرد كه بۆ ئه‌م به‌شه دانراوه و وتى: «ئەو بڕە پارەیەی بۆ گەرمیان دابین کراوە کە 205 ملیۆن دینارە، 12 هێندەی ئەو بودجه‌یه بەتەنها بەشی دەرمانی درێژخایەن ناکات». لێپرسراوى ده‌رمانخانه‌ى راوێژكارى و درێژخایه‌ن له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار، پێشبینی خراپتربونى دۆخه‌كه ده‌كات و دەڵێت: ئه‌گەر کێشەکە بەمجۆرە بێت و هیچمان بۆ دابین نەکرێت، توشی کێشەی زیاتر دەبینەوە و دەسەڵاتیشمان نیە. 9. كێشه‌ى كوالێتى ده‌رمانه‌كان یه‌كێكى دیكه له‌و تێبینیانه‌ى كه هاوڵاتیان هه‌یانه له‌باره‌ى ده‌رمانى ناو نه‌خۆشخانه‌كان و واده‌كات دڵ‌سارد بن له وه‌رگرتنى، وه‌كخۆیان ده‌یڵێن: خراپی كوالێتیانه. ئەحمەد ئیبراهیم، 20 ساڵ، وتى: خراپی کوالێتی دەرمان وایلێکردم سەردانی نەخۆشخانە نەکەمەوە، چونكه ده‌رمانێكیان پێدام، بەڵام سودی نەبو. پزیشکی پسپۆڕی گورچیله و میزه‌ڕۆ له بەشی راوێژکاری لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار، د. فەرهاد حه‌سه‌ن، جه‌خت ده‌كاته‌وه: پێویستە ئەو دەرمانانەی دەدرێتە نەخۆش کوالێتی باش بن. وتیشی: بەشێکی زۆری دەرمانەکان سەرەتایین، ناچارین بۆ زیاتر لە 10 نەخۆش یەک جۆر دەرمان بنوسین، ته‌نانه‌ت زۆر توشی سەرسوڕمان بوم کەجارێک جۆرە دەرمانێکم بینی کوالێتی باش بو و درابو به نەخۆش، بەڵام دواتر بینینم کە تەنها نزیكه‌ى مانگ و نیوێكى ماوه بۆ بەسەرچونی. له‌به‌رامبه‌ردا بەڕێوبەری گشتى تەندروستی گەرمیان، باس له‌وه‌ده‌كات له روى كوالێتیه‌وه ده‌رمانه‌كانیان بێگرفتن. د. سیروان محه‌مه‌د، وتى: کوالێتی ده‌رمانەکانمان بێ گرفتن، ئەوەی وتراوە ریکلامی ئەو پزیشکانەیە کە عەقدی نایاساییان له‌گەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان دا هەیە بۆ ساغبونەوەی دەرمانی خۆیان. ئیبراهیم بەرزنجی، نوێنه‌رى نه‌خۆشانى گورچیله له گه‌رمیان، كه ده‌رمانی نه‌خۆشیه‌كه‌یان پێده‌درێت، باسی لەوە کرد: ئەو دەرمانەی وەک نەخۆشانی چاندنی گورچیلە پێیان دەدرێت کوالێتی باش نیە. وتى: کاتێک ئەوەمان بۆدەرکەوت کە سەردانی پزیشکمان کرد لە سلێمانی و بەنەخۆشەکانی دیکەش هەمان شت وتراوە و ئاگادار کراونەتەوە لە كوالێتى ئه‌و دەرمانەى پێمان دراوه. د.محه‌مه‌د ئازاد، به‌ڕێوبه‌رى كۆگاى ده‌رمانى ته‌ندروستى گه‌رمیان، دانى به‌وه‌دا نا ئه‌و جۆره ده‌رمانه‌ى بۆ نه‌خۆشانى چاندنى گورچیله دراوه، كوالێتیه‌كه‌ى زۆر باش نه‌بوه. وتى: بەهەمانشێوە ئێمەش لەلایەن پزیشکەوە ئاگادار کراوینەتەوە لەو بابەتە، چونكه هەمان کاریگەری جۆرە بڕاندەکەی نیە کە سویسریە، به‌ڵام ئەو دەرمانە خودی سەنتەرەکە لەسەر بودجەی تەندروستی گەرمیان کڕیویانە و کوالێتیەکەشی جۆرە هیندیەکەیە. به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رى سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكرد له گه‌رمیان، كاروان محه‌مه‌د مه‌ولود، لەگەڵ ئەوەدا ئاماژە بەوە دەکات کە رێکارە پزیشکیەکانی ده‌رمانه‌كه بێکێشەیە و رێگەپێدانی کوالێتی کۆنترۆڵی هەیە، ماوەی بەسەرچونیشی 2 ساڵه. دەشڵێت: هیچ کات نوسراوێک یان ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كمان لەسەر ئەو بابەتە پێنەگەشتوە. 10. چالاكوانێك: كه‌رتى ته‌ندروستى به‌ر هێرش كه‌وتوه چالاكوانێكى قه‌زاى كفری باس له‌وه‌ده‌كات كه‌رتى ته‌ندروستى حكومى به‌ر هێرش كه‌وتوه و له‌به‌رامبه‌ر كه‌رتى تایبه‌ت دا پاشه‌كشه‌ى پێكراوه. محه‌مه‌د شەریف، باس لەوەدەکات: کەرتی تەندروستی بەر هێرش کەوتوە، ئەم کەرتە بۆ خزمەتگوزاریە، ئەگەر توانای ئەو خزمەتەی نەمێنێت کەواتە چی پێشکەش بەهاوڵاتی ده‌کرێت؟ وتیشی: دەبینین نەخۆشخانە ناحکومیەکان پەرەیان پێدەدرێت له‌سه‌ر حسابی نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان، ده‌شزانین کە ئه‌م نه‌خۆشخانانه هی كێن؟! هی ئەو کەسانەن پێیەکیان لە حزبە و لە حکومەتیشدان. چالاكوانێكى دیكه باس له‌وه‌ده‌كات هاوڵاتى باجی ئه‌م دۆخه ده‌دات. کامەران هەمەوەندی، نمونه‌ى حاڵه‌تى نه‌خۆشی باوكی هێنایه‌وه و وتى: باوکم توشی نەخۆشی چاو بوە، جۆرە دەرمانێکی بۆ دەنوسرێت هەرگیز نەمتوانیوە لە نەخۆشخانەکان وەریبگرم، ناچارم 700 دۆلار بدەم لە شوێنێکی دیکەوە بۆم دابین بکرێت. وتیشی: بەڕاستی هاوڵاتی باجی بێ متمانەیی حکومەت دەدات. به‌شى دوه‌م: ده‌ره‌نجام و راسپارده‌كان یه‌كه‌م: ده‌ره‌نجام 1. حكومه‌تى هه‌رێم 6 ملیار دینارى ته‌رخانكردوه بۆ كڕینی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، له‌و رێژه‌یه مانگانه 205 ملیۆن دینارى بۆ كڕینی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی له سنورى ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ته‌رخانكردوه، ئه‌م 205 ملیۆنه به‌شى زۆری بۆ كڕینی ده‌رمان ته‌رخانكراوه. به‌ڵام به‌وته‌ى خودی بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستى و به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، ئه‌م بڕه پاره‌یه كه‌مه و بگره ناعه‌داله‌تیشی تێدا كراوه و ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ شوێنانى دیكه ته‌رخان ده‌كرێت، زیاتره وه‌ك له گه‌رمیان. 2. له پاڵ ئه‌و پاره‌یه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، گوژمه‌یه‌ك ده‌رمان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقه‌وه بۆ پارێزگاى سلێمانى ده‌نێردرێت كه له‌و بڕه 13%ـى بۆ ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌نێردرێت، ئه‌مه‌ش چی بڕه‌كه‌ى و چی جۆری ده‌رمانه‌كانیش، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه تێبینی زۆری له‌سه‌ره، به‌شێوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه نه‌گونجاوه و زۆربه‌یشی موغه‌زیه و ده‌رمانى كاریگه‌ر نین. 3. ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانى سنورى گه‌رمیان روبه‌ڕوى كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نه‌بونى ده‌رمان بونه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماژه‌ى پێده‌كات، له گه‌رمه‌ى شه‌ڕى داعش و سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایی‌ش، دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه نه‌بوه. هۆكارى ئه‌مه‌ش نه‌كڕینی هیچ بڕێكى ده‌رمانه له‌لایه‌ن ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه، به‌كاریگه‌ری خه‌رجنه‌كردنى هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌م بواره كه له مانگى تشرینی دوه‌مى ساڵی پاره‌وه تا سه‌ره‌تاى مانگى ئایاری 2022 به‌هۆی نه‌بونى فه‌رمانى خه‌رج كردن و هه‌روه‌ها نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه و جێبەجێ نەبونی ته‌ندره‌ى كڕینی ده‌رمانه‌وه بەو هۆکارانە. 4. ئه‌م دۆخه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی كردوه‌ته سه‌ر هاوڵاتیان، به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆرینه‌ى ده‌رمانه پزیشكیه‌كان كه له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان بۆیان ده‌نوسرێت، ناتوانن وه‌ریبگرن و به‌ناچارى له ده‌ره‌وه و له ده‌رمانخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌یكڕن. ئه‌م ره‌وشه به‌تایبه‌تى كاریگه‌ریی زۆر زیاترى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دروستكردوه كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه ده‌ناڵێنن و زۆرینه‌شیان كه‌سانى به‌ته‌مه‌نن و بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان پێویستیان به‌و ده‌رمانانه هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ریشدا داهاتیان سنورداره بۆ ئه‌وه‌ى له بازاڕ دا بیكڕن. 5. كه‌مبونه‌وه‌ى ده‌رمان له ناوه‌نده پزیشكیه‌كان، به‌تایبه‌تى له نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ئه‌وانه‌ى سه‌ردانیكه‌ریان زۆره، زیاتر ره‌نگى داوه‌ته‌وه، له‌نێویشی دا نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار به‌هۆی ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین ناوه‌ندى ته‌ندروستى سنوره‌كه‌یه، زیاتر له هه‌ر كام له نه‌خۆشخانه‌كان روبه‌ڕوى كێشه بوه‌ته‌وه، به‌دواى ئه‌ودا نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار و دواتر نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون و پاشان نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید خالد گه‌رمیانى له كفری. کێشەکە لە مەڵبەندەکانیش دا زۆر زەقە بەتایبەت ئەوانەی سەردانیکەرانیان زۆرەم لە سەنتەرەکانیش دا بەهەمان شێوە. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك له بنكه ته‌ندروستیه‌كان كه سه‌ردانیكه‌ریان كه‌مه، كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نییه. 6. ئه‌م دۆخه وایكردوه جۆری ده‌رمانه به‌رده‌سته‌كان زۆر سنوردار بن و ته‌نها ئه‌و ده‌رمانانه هه‌بن كه به‌ربڵاون، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك ده‌رمانى نه‌وعی هه‌ن بونیان نه‌مێنێت. هه‌روه‌ك كوالێتى و جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌یشی ده‌كڕدرێن، تێبیینیان له‌سه‌ره، چ له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و ته‌نانه‌ت پزیشكانیشه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك وایكردوه متمانه‌یان به‌و چاره‌سه‌ر و ده‌رمانانه لاواز بێت و وه‌رینه‌گرن. 7. جگه له ده‌رمان، دۆخی پێداویستییه پزیشكی و تاقیگه‌ییه‌كانیش خراپن، به راده‌یه‌ك له هه‌ندێك له‌ناوه‌نده پزیشكیه‌كان ته‌نانه‌ت فلیم به‌رده‌ست نیه بۆ چاپكردنى تیشك، یان تیوب و پێداویستی پشكنینی تاقیگه‌یی بونى نیه. دوەم: راسپاردەکان 1. به گوێره‌ى به‌دواداچونه‌كانمان، ئه‌م كێشه‌یه هه‌مو ساڵێك دوباره ده‌بێته‌وه، به‌وه‌ى چه‌ند مانگێك له ساڵی نوێ تێده‌په‌ڕێت و ئینجا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى و ده‌سه‌ڵاتى خه‌رجكردنى پاره‌ى كڕینی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی ده‌دات به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و له‌وێشه‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌كان، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى تر دواكه‌وتوه. ئه‌مه‌ش رۆتینێكه كه ده‌گاته ئاستى شه‌رمه‌زاریی، چونكه ناكرێت سێكته‌رێكى وه‌كو ته‌ندروستى كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ژیانى خه‌ڵكیه‌وه هه‌یه، به‌مشێوه خه‌مساردانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵكو پێویسته خه‌می بخورێت و ته‌نانه‌ت پێش كۆتایی هاتنى ساڵ یان به ماوه‌یه‌كى كه‌م له پاش هاتنى ساڵی نوێ، ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕ بکرێتەوه. 2. ئه‌م كێشه‌یه یه‌كێكى تره له ده‌رهاویشته‌كانى بونى ئه‌و سیسته‌مه مه‌ركه‌زییه توند و بێگیانه‌ی كه له هه‌رێمى كوردستان دا بونى هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك كۆی كایه‌كان له بچوكترین ناوچه‌وه بۆ گه‌وره‌ترین ناوچه، گرێدراوه به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كان ته‌نها له‌ده‌ستى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا كۆكراوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه بتوانێت وه‌ڵامى خێرای داوخواستى هاوڵاتیان بداته‌وه و رۆتین و به‌هه‌ده‌ردان و ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵیش كه‌م بكاته‌وه. بۆیه پێویسته كار بكرێت بۆ كۆتاییهێنان به‌م سیسته‌مه و به‌رقه‌راركردنى سیسته‌مێكى لامه‌ركه‌زیی، به‌شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌مو ناوچه‌كان وه‌كو یه‌كتر بدات و ده‌سه‌ڵاتیش له هه‌مو ئاسته‌كاندا بۆ ناوچه‌كان و هاوڵاتیه‌كانى شۆڕ بكاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماى ئامار و روپێوی ورد و دروست، ده‌سه‌ڵاتى دارایی بۆ كڕینی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بدرێت به خودی ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان. 3. ئه‌و گوژمه پاره‌یه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ته‌رخانى كردوه بۆ ته‌ندروستى گه‌رمیان، به‌وته‌ى به‌رپرسانى ته‌ندروستى گه‌رمیان كه‌مه و ناعه‌داله‌تیه‌كى به‌رچاوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به باشی دابه‌ش بكرێت، به‌ته‌نها به‌شى ده‌رمانى نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان ناكات. بۆیه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم پێداچونه‌وه به‌م دابه‌شكردنه‌ى گوژمه و پاره‌كان دا بكات، هه‌روه‌ك رونیشی بكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف كه ئه‌م گوژمانه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك و چۆن دابه‌ش كراون، ئه‌مه‌ش له‌پێناو چه‌سپاندنى پرنسیپی عه‌داله‌ت دا. 4. ده‌بێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى، ئه‌و تێبینی و ره‌خنانه به‌هه‌ند وه‌ربگرن كه روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه له به‌ركه‌وته‌ى گه‌رمیان له‌و ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیانه‌ى كه له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌تى فیدراڵ ده‌نێردرێت، ئه‌مه‌ش چ له روى بڕی گوژمه‌كه و چ له روى چۆنیه‌تى و جۆر و كوالێتی ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیانه‌ى كه ده‌نێردرێن، به‌شێوه‌یه‌ك ره‌چاوى عه‌داله‌تى تێدا بكرێت. 5. له‌نێو ته‌ندروستى گه‌رمیاندا بنه‌ماكانى دابه‌شكردنى ده‌رمان و پێداویستیه‌كان رون و ورد و دیراسه‌كراو نین، هه‌ستمان به‌وه‌نه‌كرد ته‌ندروستى گه‌رمیان هیچ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوانه‌یه‌كى ناوخۆیی وردی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كردبێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌رمان دابه‌ش بكات، ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆرجار ده‌رمانه‌كان روبه‌ڕوى خراپبون یان دابه‌شنه‌كردنى به‌شێوه‌ى دروست و نه‌گه‌یشتنى به‌ده‌ستى كه‌سانى شایسته ببێته‌وه. بۆیه هانى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ده‌ین، كه سه‌ره‌تا روپێوییه‌كى ورد بكات و دواتر پێوانه‌یه‌كى رون ده‌ستنیان بكات و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پێوانه‌یه ده‌رمان و پێداویستیه‌كان دابه‌ش بكات، به‌مه‌ش خۆی دورده‌گرێت له خراپ ئیداره‌دان و به‌هه‌ده‌ردان. 6. به‌وپێیه‌ى ئه‌م كێشانه قابیلی دوباره‌بونه‌وه‌ن، بۆیه هانى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ده‌ین كه پێشتر ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن، چ له خه‌زنكردنى ده‌رمانى پێویست، چ له دابه‌شكردنى كورتهێنانى ده‌رمانه‌كان به‌سه‌ر مانگه‌كان، نه‌ك ئه‌وه‌ى كورتهێنانه‌كان هه‌مویان له یه‌ك یان دو مانگدا كورت ببنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش زۆر به ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان و هاوڵاتیانیشه‌وه دیار ده‌بێت. 7. پێشنیاز ده‌كه‌ین ته‌ندروستى گه‌رمیان بایه‌خى زیاتر به‌و توێژانه بدات كه زیاتر له هه‌ر توێژێكى تر پێویستیان به ده‌رمانه، به‌تایبه‌تیش له‌مه‌یاندا مه‌به‌ستمان لەوە کەسانەیە کە نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هەیە، كه‌به‌شى زۆری ئه‌مانه به‌ساڵاچون و ره‌نگه داهاتى ئه‌وتۆیان نه‌بێت بۆ كڕینى ده‌رمان له بازاڕ و بێبه‌شكردنیشیان له وه‌رگرتنى ده‌رمان، زیاتر له هه‌ر توێژێكی تر، به‌مانه‌وه دیار بێت. 8. هانى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ده‌ین كه به‌دواداچون بۆ ئه‌و تێبینی و ده‌نگۆیانه بكات كه په‌یوه‌ندیان به كوالێتی ده‌رمانه‌وه هه‌یه، نه‌ك ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ و به‌بێ به‌دواداچون ره‌دیان بكاته‌وه. چونكه چه‌ندێك گه‌یاندنى ده‌رمان به ده‌ستى نه‌خۆش گرنگه، له‌وه‌ش زیاتر بونى ئه‌و ده‌رمانانه به كوالێتى باش، پێویست و گرنگه.
راپۆرت: درەو پارتی پەیامێكی زارەكی بۆ یەكێتی نارد، بۆ تێپەڕاندنی پرسی هەڵبژاردن زۆرینەی پەرلەمانیی بەكارناهێنێت، رەنگە ئەم پەیامە كۆتایی بە سوڕی متبوونی پەرلەمانی كوردستان بهێنێت، بەڵام دواكەوتنی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەرفەت دەكاتەوە لەبەردەم ئەوەی پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە، وردەكاریی زیاتر لەم راپۆرتەدا. لە وەرزی بەهارەدا پەكی كەوتووە نزیكەی (70) رۆژە پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەی نەكردووە، پەرلەمانی كوردستان ئێستا لە وەرزی یاسادانانی (بەهارە)ی خۆیدایە، ئەم وەرزە بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لەسەرەتای مانگی ئازارەوە دەستپێدەكات‌و لە كۆتایی مانگی حوزەیراندا تەواو دەبێت. بەهۆی ناكۆكی لایەنەكانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردن‌و چارەنوسی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و راپرسی، بەتایبەتیش ناكۆكی نێوان پارتی‌و یەكێتی، دانیشتنەكانی پەرلەمان پەكیكەوتووە. ناكۆكییەكان لەبارەی هەڵبژاردنەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی 1ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵی دیاریكردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی هەڵبژاردنەوە دوو ناكۆكی سەرەكیی لەنێوان حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە: ناكۆكی یەكەم: كرۆكی ناكۆكی لەبارەی هەڵبژاردن لەنێوان لایەنەكان پەیوەندی بە شێوازی هەڵبژاردنەوە هەیە، (یەكێتی، كۆمەڵی دادگەریی، یەكگرتووی ئیسلامی، نەوەی نوێ، سێ پەرلەمانتاری گۆڕان‌و چەند پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ) مانگی ئازاری ئەمساڵ پرۆژەیەكیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە‌و داوا دەكەن هاوشێوەی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە عێراق، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەی "فرە بازنە" بەڕێوەبچێت، واتە هەر پارێزگایەك بازنەیەكی هەڵبژاردن بێت‌و هەرێمی كوردستان بكرێت بە چوار بازنە، ئەم بەرەیە پێیوایە پارتی بە سودوەرگرتن لە شێوازی یەك بازنەیی هەڵبژاردن توانیویەتی زۆرینەی پەرلەمانیی مسۆگەر بكات‌و لەرێگەی گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردنەوە دەتوانرێت ئەو زۆرینەیەی لێ وەربگیرێتەوە كە لە خولی پێنجەمدا دروستی كردووە. ئەم بەرەیە لەكۆی (111) كورسی پەرلەمانی كوردستان خاوەنی (53) كورسی پەرلەمانن، زۆرینەی رەها لە پەرلەمانی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی بڕیار‌و یاسا هەستیارەكان بە پشتیوانی دەنگیی (56) پەرلەمانتار پێكدێت، واتە ئەم بەرەیە لەڕووی زۆرینەوە توانایان نییە بە زۆرینەی بیرۆكەكەی خۆیان بۆ شێوازی "فرە بازنەیی" هەڵبژاردن تێپەڕێنن. لەبەرامبەر ئەمانەدا بەرەیەكی تر هەیە كە داوا دەكات هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی رابردوو، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەی "یەك بازنەیی" بەڕێوەبچێت، واتە هەرێمی كوردستان هەمووی یەك بازنەی هەڵبژاردن بێت، پارتی سەرۆكایەتی ئەم بەرەیە دەكات‌و (11 كورسی كۆتاكان، حزبی سۆسیال دیموكرات، حزبی شیوعی، بزوتنەوەی ئیسلامی، حزبی زەحمەتكێشان) پشتیوانی لێ دەكەن، پارتی لەرێگەی شێوازی (یەك بازنەیی)ەوە دەیەوێت لە خولی شەشەمی پەرلەمانیشدا زۆرینەی بەدەستەوە بێت، لایەنەكانی تریش كە ژمارەی دەنگدەرانیان سنوردارە، ترسیان هەیە بەهۆی شێوازی فرەبازنەییەوە دەنگەكانیان دابەش ببێت‌و نەتوانن كاندیدی خۆیان بۆ پەرلەمان سەربخەن. ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردن دەبێت بەر لە شەش مانگ لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن تەواو ببێت، بەڵام ئێستا لە هەرێمی كوردستان كەمتر لە پێنج مانگ دەرفەت لەبەردەم كۆمسیۆندایە بۆ سازدانی هەڵبژاردن‌و هێشتا لایەنەكانی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنەوە ناكۆكن، بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتیدا كە بەسەرپەرەشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی حزبەكە بەڕێوەچووە، سەرلەنوێ جەخت لەسەر شێوازی (یەك بازنەیی) كراوەتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە یەكێتی هێشتا سورە لەسەر شێوازی فرەبازنەیی. ناكۆكی دووەم: خاڵێكی تری ناكۆكی نێوان لایەنەكان لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانەوە پەیوەندی بە چارەنوسی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و راپرسییەوە هەیە. كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و راپرسی كوردستان لە كۆتاییەكانی ساڵی 2014وە دروستكراوە، تەمەنی یاسایی هەر خولێكی ئەم كۆمسیۆنە (5) ساڵە، لە 23ی كانونی یەكەمی 2019وە تەمەنی یاسایی كۆمسیۆن كۆتایی هاتووە، واتە نزیكەی ساڵ‌و نیوێكە لە بۆشایی یاسایدایە، بەڵام پەرلەمانی كوردستان چارەسەری بۆ ئەم كێشە بنەڕەتییە نەدۆزیوەتەوە‌و ئێستا ئەم كێشەیە وەكو بۆمبێك تەقیوەتەوە بە پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمدا. ژمارەی ئەندامانی ئەم كۆمسیۆنە لەسەر بنەمای ژمارەی كورسی لایەنەكان لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستاندا دیاریكراوە، ئەو لایەنانەی كە ژمارەی كورسییەكانیان لە خولی چوارەمدا زۆر بووە‌و پشكی زیاتریان بەركەوتووە، ئێستا ناخوازن دەستكاری كۆمسیۆن بكرێت‌و تەنیا داوا دەكەن پەرلەمان بە بڕیارێك تەمەنی كۆمسیۆنەكە درێژ بكاتەوە‌و كورسییە بەتاڵەكانی ئەنجومەنی كۆمسیۆن لەسەر هەمان هاوكێشە كۆنەكە پڕبكرێتەوە، ئەو لایەنانەشی كە لە خولی پێنجەمدا ژمارەی كورسییەكانیان زیادی كردووە داوا دەكەن دابەشكارییەكە نوێ بكرێتەوە، بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە دوو بیرۆكە لەئارادان، هەندێك داوا دەكەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق پرۆسەكە بەڕێوەببات، هەندێكی تر دەڵێن كارەكە رادەستی دادوەران بكرێت. لەپاڵ ئەم دوو ناكۆكییە سەرەكییەدا، هەندێك ناكۆكی تر لەنێوان لایەنەكاندا هەن، بەتایبەت (11) كورسی كۆتاكان، كە بەرەی یەكێتی‌و لایەنە هاوپەیمانەكانی لە یاسای هەڵبژاردن داوای هەمواركردنی دەكەن‌و پێیانوایە كورسی كۆتاكان لەلایەن پارتییەوە كەڵكی لێوەرگیراوە. كێ بەرپرسە لە پەككەوتنی پەرلەمان ؟ پارتی بەرپرسیارێتی پەككەوتنی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەخاتە ئەستۆی (رێواز فایەق)ی سەرۆكی پەرلەمان كە نوێنەرایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات و بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ تەنیا ئەو مافی بانگهێشتكردنی پەرلەمانتارانی هەیە بۆ دانیشتنەكانی پەرلەمان، یەكێتی ترسی لە زۆرینەی پارتی لەناو پەرلەمان هەیە، گومانی هەیە لەحاڵی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەماندا، پارتی پاڵپشت بە زۆرینەی (50+1)ی خۆی‌و كۆتاكان‌و لایەنە هاوپەیمانەكانی، هەمواری یاسای هەڵبژاردن‌و شێوازی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و راپرسی بەوشێوەیە تێپەڕێنێت كە خۆی دەیەوێت، بۆیە یەكێتی لەڕێگەی سەرۆكی پەرلەمانەوە دەرگای لەسەر ئەم ئەگەرە داخستووە. پارتی كە پاڵپشت بە (11) كورسی پێكهاتەكان، خاوەنی زۆرینەی رەهای كورسییەكانی پەرلەمانە، لەڕووی یاساییەوە لەتوانایدایە یاسای هەڵبژاردن بەوشێوەی خۆی دەیەوێت تێپەڕێنێت‌و پەرلەمانی كوردستتان هەڵوەشێنێتەوە‌و یەكێتی‌و لایەنەكانی تر ناچار بكات مل بدەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا، بەڵام واقعی دابەشبوونی هەرێمی كوردستان بەسەر دوو ناوچەی دەسەڵاتدارێتی (پارتی‌و یەكێتی)دا، رێگرە لەوەی پارتی هەنگاوی لەم جۆرە هەڵگرێت، چونكە یەكێتی بە رێگریكردن لە بەڕێوەچووی هەڵبژاردن لەناوچەی دەسەڵاتدارێتی خۆیدا دەتوانێت پرۆسەكە لەڕووی واقعییەوە پەكبخات. سەرەتای ناكۆكییەكان لەبارەی هەڵبژاردن، پارتی ئاماژەی بەوەدا پەنا بۆ بەكارهێنانی زۆرینەی پەرلەمانیی دەبات، بەڵام هەرزوو لەم هەڕەشەیە پاشگەزبووەوە، وادەردەكەوێت پارتیش هاوشێوەی یەكێتی زۆر سور نەبێت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا، دەیەوێت لەبەردەم رایگشتی ناوخۆ‌و دەرەوەدا ئەوە نیشان بدات كە یەكێتی‌و لایەنەكانی تر رێگرییان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە كردووە. ئەمڕۆ وتەبێژی فەرمی پارتی دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی وتی: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دواین هەنگاوە كە پارتی پەنای بۆ ببات. ئێستا یەكێتی كە هەندێك دڵنیایی وەرگرتووە لەوەی پارتی زۆرینەی پەرلەمانی بۆ تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن بەكارناهێنێت، رەنگە دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستپێبكاتەوە، بەڵام چارەنوسی هەڵبژاردنی خولی شەشەم بە نادیاری دەمێنێتەوە. پەرلەمان درێژی دەكاتەوە ؟ تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ كۆتایی دێت، واتە خولی ئێستا تەنیا (5) مانگ تەمەنی ماوە، لەدوای ئەم وادەیەوە ئەگەر هەڵبژاردنی خولی شەشەم بەڕێوەنەچێت، دەبێت پەرلەمان بە بڕیارێك تەمەنی یاسایی خۆی درێژبكاتەوە تا ئەو كاتەی لایەنەكان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەگەنە رێككەوتن. پەرلەمانی كوردستان ساڵی 1992 دامەزراوە، ئەمەش دوای كشانەوەی سوپای عێراق لە ناوچە كوردییەكان، خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان ماوەی 13 ساڵی خایاند، ئەمە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی نێوان پارتی‌و یەكێتییەوە، لە كۆتایی ساڵی 1995دا بەهۆی ئەم شەڕەوە پەرلەمانی كوردستان پەكی كەوت‌و داخرا، ساڵی 2015 بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنەكان بەدیاریكراویش پارتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی سەرۆكی هەرێم (مەسعود بارزانی)، پارتی دەرگای پەرلەمانی داخست‌و پەرلەمان تاوەكو 2017 پەكی كەوت‌و لەو ساڵەدا بۆ تێپەڕاندنی بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی پەرلەمان كارا كرایەوە. ئیمتیازی پەرلەمانتاران پەرلەمانی كوردستان كە بەهۆی ناكۆكی پارتی‌و یەكێتییەوە نزیكەی (70) رۆژە پەكی كەوتووە، بەپێی یاسا ئیمتیازە داراییەكەی بەمشێوەیە: • پەرلەمانتار لە هەرێمی كوردستان تێكڕای موچەكەی بە موچەی بنەڕەتی‌و دەرماڵەوە (8 ملیۆن‌و 84 هەزار) دینارە، واتە هاوتاو تاڕادەیەكیش زیاترە لە موچەی وەزیر. • بەپێی یاسا، پەرلەمانتاری كوردستان سێ كەسی وەكو هاوەڵ لەگەڵدایە، ئەمانە یەكێكیان شۆفێر‌و دوانەكەی تر پاسەوانی تایبەتن، موچەی شۆفێر‌و پاسەوانان ناكەوێتەسەر موچەی پەرلەمانتار، بەڵكو لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دابین دەكرێت. • سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان موچەكەی لەچوارچێوەی موچەی سێ سەرۆكایەتییەكەدایە، مانگانە بڕی موچەكەی (12 ملیۆن‌و 500 هەزار) دینارە، ئەمە سەرباری ئەو نەسریەی كە لەبەردەستیدایە.
شیكاری: درەو هەرێمی کوردستان خاوەن یەدەگێکی گەورەی گازی سروشتییە، بەشی زۆری یەدەگەکەشی دەکەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانەوە، هەربۆیە ئەگەر حکومەتی هەرێم گازی سروشتی هەناردەی دەرەوە بکات ئەوا (80%) گازی ئەم ناوچەیە پێکیدەهێنێت. گازی هەرێمی کوردستان دەتوانێت لە ئایندەی نزیکدا (%16) پێداویستی تورکیا پڕبکاتەوە، جێگا بە گازی ئێرانی لە تورکیا لێژ بکات. وەک چۆن دەتوانێت بە ڕێژەی (23%) بەشداری لە پێداویستی ڕۆژانەی هێڵی بۆری نابۆکۆ بکات و ڕکابەری غازی ڕوسی بکات بۆ پڕکردنەوەی بەشێکی پێداویستی یەکێتی ئەوروپا. یەکەم: یەدەگی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن هەرێمی کوردستان خاوەنی (3%)ی یەدەگی غازی جیهانە، یەدەگی غازەکەی بە 100-200 ترلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەکرێت کە دەکاتە نزیکەی (2.8-5.7) ترلیۆن مەتر سێجا، کە بەشی زۆری لە ناوەڕاست و باشوری هەرێمی کوردستان چڕ بووەتەوە، گەورەترین و دیارترینیان کێڵگەکانی غازی (بنەباوێ، کۆرمۆر، خورمەڵە، میران، چەمچەماڵ، کوردەمیر...)ە. ئاماری جیاواز بەردەستن کە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن هەرێمی کوردستان خاوەنی ئەو غازە زۆرەیە، بۆ نمونە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی پەیمانگای ئۆکسفۆرد بۆ لێکۆڵینەوەی وزە، لە ژێر ناوی (Under the Mountains :Kurdish Oil and Regional Politics) کە (Robin Mills) نوسیویەتی و لە مانگی 1ی ساڵی 2016 بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بە قەبارەو بەشێک کێڵگەکانی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان داوە، بەشی هەرە زۆری ئەو یەدەگەش دەکەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانەو و بەشێکیشی دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆکەوە (بڕوانە چارتی ژمارە (1)) چارتی ژمارە (1) هاوکات بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی دەستەی ڕوپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی (United States Geological Survey) هەرێمی کوردستان خاوەنی زیاتر لە (60) ترلیۆن پێ سێجا غازی سروشتییە. هەروەها (تۆنی هیوارد) سەرۆکی کۆمپانیای (Genel energy) تورکی لە ساڵی ٢٠١٥ ڕایگەیاند مەزەندە دەکرێت هەرێمی کوردستان خاوەنی (5) ترلیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی بێت کە نزیکەی (١٧٧) ترلیۆن پێ سێجایە. بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی لە ساڵی ٢٠١٥، یەدەگی غازی سروشتی تەنها لە کێڵگەکانی (کۆرمۆر و چەمچەماڵ) بە (٧٥) ترلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێنرێت. بە گوێرەی (ڕاپۆرتەکانی وزەی ئەمەریکی) و (Gaffney Cline Associates) یەدەکی سەلمێنراوی غازی هەرێمی کوردستانی عێراق (۲٥) تریلیۆن پێ سێجایە، هەروەها یەدەکی غازی نەسەلمێنراو دەخەمڵێنن بە (۲۰۰) تریلیۆن پێ سێجا. هەروەها بە گوێرەی پێشبینییەکانی ڕێکخراوی وزەی جیهانی (IEA)، هەرێمی کوردستان لە توانایدایە تا ساڵی ٢٠٣٥ بە قەبارەی (٢٩)ملیار مەتر سێجا ساڵانە وەبەرهێنانی خۆی لە کەرتی غاز پەرە پێبدات، توانای خۆی ١٤% بەرزبکاتەوە لە دەکاتە (٤)ملیار مەتر سێجای ساڵانە. هەموو ئەم ئامارانە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن، کەهەرێمی کوردستان قەبارەیەکی گەورەی غازی سروشتی هەیە‌و شایەنی ئەوەیە پشتی پێ ببەسترێت. دووەم بەرهەم هێنان لە گازی سروشتی هەرێمدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (4) کێلگەی گازی دەستی پەرەپێدان و بەرهەمهێنان کردووە، ئەوانیش (کۆرمۆر – چەمچەماڵ) لە ساڵی (2009) وە لە بەرهەم هێندانایە، ئەم کێڵگەیە کە لەلایەن کۆمپانیای (دانا گاز)ی ئیماراتییەوە وەبەرهێنانی تێدا دەکرێت، لە مانگی کانونی دووەمی 2022 لە ڕایگەیاندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد، لە كێڵگەی (كۆرمۆری چەمچەماڵ) ئاستی بەرهەمهێنانی گازیان بەرزكردووەتەوە و گەیشتووەتە (452 ملیۆن) پێ سێجای ڕۆژانە. وەك ئەوەی کۆمپانیاکە دەیڵێت، پلانیشیان هەیە تا مانگی نیسانی 2023، ئاستەكە بگەیەننە (700 ملیۆن) پێ سێجای ڕۆژانە. له ئێستادا كێڵگه‌كه سێ جۆر به‌رهه‌می هه‌یه 1. ڕۆژانه (452) ملیۆن پێ سێجا (13ملیۆن مه‌تر سێجا) گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له ڕێگه‌ی بۆڕیه‌وه ده‌نێردرێت بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌وڵێر. 2. ڕۆژانه بڕی (22) هه‌زار به‌رمیل كۆندێنسه‌یت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ وێستگه‌ی په‌مپی خورمه‌ڵه‌و تێكه‌ڵ به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی نه‌وتی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم به‌نرخی ڕۆژ له كۆمپانیاكه‌ی ده‌كڕێته‌وه 3. بڕی (1050) تۆن گازی شل LPJ به‌رهه‌م دێت و داناگاز خۆی ده‌یفرۆشێته‌وه كۆمپانیا ناوخۆیه‌كان و له ئێستادا كۆمپانیای ساوس كوردستان ده‌یكڕێت و ده‌یگوازێته‌وه. هەروەها (خورمەڵە) کە کێڵگەی نەوت و گازە و سوتەمەنی بۆ ویستگەی کارەبا دابین دەکات و لەلایەن کۆمپانیای (کار)ەوە بەڕێوە دەبرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لە بارەی بڕ و قەبارەی بەرهەمەکەیەوە بەردەست نییە. کێڵگەکانی دیکەش کە بریتین لە (بنەباوێ) لە پارێزگای هەولێر و (میران) لە پارێزگای سلێمانی کۆپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی کاریان تێدا دەکات و لە قۆناغی هەڵسەنگاندن و پەرەپێداندان. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)) خشتەی ژمارە (1) کۆمپانیاو کێڵگەکانی غاز لە هەرێمی کوردستان تێبینی: بەرهەمی غازی کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ بۆ وێستگەکانی کارەبا بەکاردێت، بەڵام بەرهەمی غازی ماڵان LPG کۆندێنسێت کۆمپانیا بۆخۆی دەیفرۆشێت سێیەم: بایەخی گازی سروشتی هەرێم بۆ تورکیا و یەکێتی ئەوروپا وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، لە دەستپێکی ساڵی 2022 كۆمپانیای "دانە گاز" بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازی لە هەرێمی كوردستان بۆ ئاستێكی پێوانەیی ڕاگەیاند، لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمپانیاكە، كە لە هەرێمی كوردستان كاری بەرهەمهێنانی غازی سروشتی دەكات، ڕایگەیاندووە، لە كێڵگەی كۆرمۆری چەمچەماڵ ئاستی بەرهەمهێنانی غازیان بەرزكردووەتەوە و گەیشتووەتە (452) ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانە. بەراورد بە ساڵی 2018، ئاستی بەرهەمهێنانەكە 50% زیادیكردووە، وەك ئەوەی دانە گاز دەیڵێت، پلانیشیان هەیە تا مانگی نیسانی 2023، ئاستەكە بگەیەننە (700) ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانە. بەم پێیەش بێت و کێڵگە گازییەکانی دیکەی هەرێمیش نەگەنە بەرهەمهێنان ئەوا هەرێم کوردستان ئەو بەرهەمە گازەی دەتوانێت بەرهەمی بهێنێت لە توانایدا دەبێت هەناردەی گازی سروشتی بکات بۆ دەرەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی دۆر کە لە ساڵی (2015) بڵاوی کردووەتەوە لە ژێر ناونیشانی (سلێمانی: شانشینی نەوت گازی کوردستان)، ئاماژەی بەوە کردووە کە؛ 1. تورکیا بەهۆی ئەوەی دوو لە کێڵگە گەورەکانی گازی سروشتی هەرێمی لە پارێزگای سلێمانی کێڵگەی (میران) و لە سنوری پارێزگای هەولێر کێڵگەی (بنەباوێ)ی بەدەستەوەیە دەتوانێت هەیمەنەی تەواو بکات بەسەر گازی سروشتی هەرێمی کوردستان کە تورکیا و ئەوروپا چاویان لەسەرییەتی و ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە. 2. هەرێمی کوردستان ئەو گازەی دەتوانرێت لە داهاتوودا بەرهەمی بهێنێت (80%)ی لە پارێزگای سلێمانی دەبێت، ئەگەر بیەوێت هەمان ئەو بڕەشی وەک کۆمپانیای "دانا گاز" ڕایگەیاندووە لە کێڵگەکانی (کۆرمۆر) هەناردە بکات دەتوانێت نزیکەی (16%)ی پێداویستی گازی تورکیا دابین بکات، بە مانایەکی دیکەش دەشتوانێت بەشداری لە هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا بکات لە ڕێگەی هێڵی بۆری (نابۆکۆ)وە بە ڕێژەی بەشداری (23%) و هەیمەنەی روسیا کەمدەکاتەوە لە حاڵەتی سەرکەوتنیدا. 3. هاوکات دەتوانێت بە ڕێژەی نزیکەی (20%) بەشداری بکات لە کەمکردنەوەی هەیمەنەی ئێران بەسەر تورکیادا کە ساڵانە زیاتر لە (10 ملیار) مەتر سێجا گاز لە وڵاتەوە هاوردە دەکات. لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)) خشتەی ژمارە (2) توانای گازی هەرێم و پێداویستی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا سەرچاوەکان - ڕاپۆرتی ڕێکخراوی دۆر، سلێمانی: شانشینی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان، ساڵی بڵاوکردنەوە 2015. - ڕاپۆرتی درەو، غازی هەرێم لە كێشمەكێشمی ئێران و توركیادا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9956 - یادگار سدیق گەڵاڵی، سەربەخۆیی دارایی و دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی نەوت وگازی هەرێم؛ https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=3464 - وریا عەبدولخالق، بلۆکی کۆرمۆر؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9701 - داستان سدیق، كارەبا و غازی ماڵان بۆ كەمە؟ دانەغاز بەرهەمهێنانی غازی سروشتیی گەیاندووەتە ئاستێكی پێوانەیی؛ https://esta.krd/124272/
درەو: راپۆرتی: سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی - رانانی ئاییندەیی ژمارە (10) هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ڕوخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆریی سه‌ددام، له لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌كانەوە و پاشان دانانی حاكمی مه‌ده‌نی (پۆل برێمه‌ر) و حوكمكردنی عێراق به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ ماوه‌ی یه‌كساڵ، لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، ده‌وڵه‌تی عێراق له دامه‌زراندن و بنه‌ما دامه‌زراوه‌یی و حوكمڕانییه‌كانیدا، كه‌وته ژێر كاریگه‌ری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییەوە، به‌ڵام له‌وكاته‌وە تا ئه‌مڕۆ ئێران و ئه‌مریكا دوو یاریكه‌ری سه‌ره‌كی نێو گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق بوون، بۆ ئێستاش، سه‌رباری گۆڕانكاری له ڕۆڵی هه‌ردووكیان و ده‌ركه‌وتنی یاریكه‌ری ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی دیکە، هێشتا هاوكێشه‌ی هەرێمایەتی و نێوده‌وڵه‌تی ( ئه‌مریكا وئێران) له پێكهێنانی حكومه‌تی به‌غداددا گرنگی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه. یه‌كه‌م:ئه‌مریكا هه‌رچه‌نده پاش كشانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا (ساڵی ٢٠٠٩)، ئه‌م وڵاته ڕۆڵی سیاسی له عێراقدا پاشه‌كشه‌ی كردووە، به‌ڵام شه‌ڕی داعش له سوریا و عێراق جارێكی تر ئه‌مریكای هێنایه‌وه نێوچه‌كه. له سه‌رده‌می سه‌رۆكایەتیی ترامپدا(٢٠١٧-٢٠٢١) ئه‌مریكییه‌كان پاڵپشتی حكومه‌ته‌كانی عادل عه‌بدو‌لمه‌هدی و كازمییان كرد و به ئاشكرا گوشاری توندیان خسته سه‌ر ئێران. پاش كوشتنی قاسمی سلێمانی، ئاراسته‌یه‌كی به‌هێز لای ئه‌مریكیه‌كان له عێراقدا په‌یدا بوو كه هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی هێزو لایه‌نه‌كانی نزیك ئێران له ده‌سه‌ڵاتی عێراق بدرێت. به‌م شێوه‌یه پاڵپشتی خۆی بۆ داواكاری تشرینیه‌كان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌ربڕی كه تیایدا حكومه‌تێكی(دور له تاران) هه‌ڵبژێردرێت. پێده‌چێت له‌سه‌ره‌تادا گه‌شبینیه‌كی ئه‌مریكی بۆ په‌لەكردن له پەكهێنانی حكومه‌ت پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢١ له ئارادا بووبێت، به‌م شێوه‌یه هه‌ر زوو پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كرد و پشتگیری ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌یه‌كی "شیعی- سوننی- كورد"یان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دەربڕی، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی كوردستانی(یه‌كێتی و پارتی) كه‌وتنه نێو ململانێی توندەوە، به‌هۆی داواكاریی چاوه‌ڕێنه‌كراوی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌نگه‌رگرتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه شیعییه‌كانی تر دژ به سه‌در و سه‌ركه‌وتنیان له په‌كخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران، له ئێستادا ئه‌مریكییه‌كان و رۆژئاوا به گشتی لە هه‌مان هه‌ڵوێستی سه‌ره‌تایان خاوبوونەتەوە. له‌لایه‌كی دیکە‌وه گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كانی ڤییه‌نای نێوان ئه‌مریكا و ئێران و شه‌ڕی ئۆكرانیا-روسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا له عێراق جێهێشتوه. هەنووکە به‌هۆی سه‌ر‌قاڵییان به شه‌ڕی ئۆكرانیا وسه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌منی له ئه‌وروپا، واشنتۆن و برۆكسل كه‌متر له‌جاران ئاماده‌ییان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وەی ڕاستەوخۆی دژ به ئێران له نێوچه‌كه و عێراقدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت ببێته هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق دور له كاریگه‌ری ئێران و لایەنگرەکانی له عێراقدا. دووه‌م: ئێران هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢١ی عێراق، له‌سه‌ره‌تادا وا لێكده‌درایەو كه شكستێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی دۆسته‌كانی ئێرانه، به‌ڵام دوای زیاتر له شه‌ش مانگ له هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار هێشتا به‌ره‌ی(دژ به ئێران) دورن له به‌ده‌سهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن. ئێرانییه‌كان به‌هۆی هاوكارییكردنی عێراق دژ به شه‌ڕی داعش و دامه‌زراندنی میلیشیاكانی (حه‌شدی شه‌عبی) توانیان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به شێوه‌یه‌كی فراوان له عێراق په‌ره‌پێبده‌ن، هه‌رچه‌نده له‌دوای ٢٠٠٣وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئه‌وسای شیعه، په‌یوه‌ندی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بووه، به‌ڵام جیاوازیی نێوان مەرجەعەکان و ململانێی سیاسی نێوان ماڵی شیعه به‌شێك له سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراقیان هاندا بۆ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیقلیمی تر. له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢١ یش ئه‌م ڕه‌وته به ڕونی ده‌ركه‌وت. پێده‌چێ سه‌رباری گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له عێراق به تایبه‌ت باش كوشتنی قاسم سلێمانی، به‌ڵام هێشتا ئه‌سته‌مه هیچ حكومه‌تێك بێ ره‌زامه‌ندی ئێران و دۆسته‌كانی له عێراق پێكبهێنرێت، هێشتا به‌شێكی به‌رچاوی شیعه‌ی عێراق ئه‌و وڵاته به نزیك و ته‌نانه‌ت به مه‌رجه‌عی ئایینی و سیاسی ده‌بینن، بۆیه به پاڵپشتی تاران به‌ره‌یه‌كی چالاكی سیاسی‌یان (چوارچێوه‌ی هه‌مانگی) دروستكردوه، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رده‌وامی شه‌ڕی ئۆكرانیا و ڕوسیا كاریگه‌ریی هه‌بووه له به‌هێزكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی ئێران له سوریا و عێراق، به‌تایبه‌ت پێویستیی بازاڕی نه‌وت و گازی جیهانی به تواناكانی ئێران پاش ئه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو دژی داواكاری ئه‌مریكا بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌وی كه‌می نه‌وت و گازی روسیا وه‌ستان. به‌م شێوه‌یه، هه‌وڵی ڕۆژئاوا بۆ دورخستنه‌وه‌ی ڕوسیا له بازاڕه‌كانی وزه، پێگه‌ی ئێرانی له نه‌خشه‌ی سیاسی و وزه‌ی هه‌رێمی و جیهانی به‌هێزكرده‌وه. به‌كورتی دور نیه پێكهێنانی حكومه‌ت له به‌غدا بۆ كاتێك دوا بكه‌وێت كه هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی(ئێران و ئه‌مریكا) له گۆشه‌نیگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پاش جه‌نگی ئۆكرانیا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نوێیان له عێراق و ناوچه‌كه بۆ دروست بێت، یاخود لانیکەم یەکلاببنەوە لە ڕێککەوتن یان ڕێککنەکەوتن. سێییه‌م: توركیا هه‌رچه‌نده توركیا پێشتر ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا نه‌بوه و ته‌نها له‌رێی قه‌ته‌ر و به‌شێك له سوننه‌كان و كورده‌كان كاریگه‌ریی سنورداری هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان توركیا و ئیمارات و زۆر له وڵاتانی كه‌نداو كاریگه‌ریی توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی جیاوازی شیعی- سونی- كورد په‌ره‌ی سه‌ندوه. ڕاستی كاریگه‌ری توركیا له هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق له دوو وێستگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وت: یه‌كه‌میان كاتێك توانی له ئه‌نقه‌ره دوو سه‌ركرده‌ی دیاری سوننه (حه‌لبوسی و خه‌نجه‌ر) كۆبكاته‌وه و رێكیان بخات به وه‌رگرتنی سه‌رۆك په‌رله‌مان بۆ حه‌لبوسی و به‌رامبه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار یان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ خه‌نجه‌ر. وێستگه‌ی دووه‌میش نزیككردنه‌وه‌ی سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی(سه‌در، سوننه، پارتی) به هاوكاری ئیمارات له چوارچێوه‌ی یه‌ك هاوپەیمانێتی و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و دورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تر. هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی كه توركیا به هاوكاری ئیمارات پشتگیری كرد وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئێستا له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار هاوپه‌یمانێتییه‌كه نەیتووانیووە هەنگاوی ڕیشەیی بۆ ئامانجەکەی بەرێتە پێشەوە. به‌شێكی زۆری شیعه‌كان، به‌وانه‌ی كه نزیكی توركیاشن، نیگه‌رانن له ڕۆڵی توركیا له فایلی نه‌وت و گازی كوردستاندا، سه‌باره‌ت به سوننه‌كانیش دۆستی هه‌ره نزیكی توركیا كه ئوسامه نوجێفی بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه شكستی هێنا و خه‌میس خه‌نجه‌ریش ته‌نها خاوه‌نی ١٣ كورسی په‌رله‌مانییه، به پێچه‌وانه‌وه قورسایی سه‌ره‌كی سوننه‌كان لای حه‌لبوسی(٣٤ كورسییە) كۆبۆته‌وه كه دۆستی نزیكی ئیماراته، به‌مه قورسایی توركیا له‌نێو سوننه‌كاندا به‌نده به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیماراتدا. چواره‌م:ئیمارات ئه‌م میرنشینه به‌هۆی پشتگیری له سوننه‌كانی عێراق، به تایبه‌ت حه‌لبوسی، له‌لایه‌ك و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره و هه‌ندێ لایه‌نی شیعی و كورد له‌لایه‌كی ترەوە، ئێستا ڕۆڵێكی زیاتری له نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق ده‌گێڕێت. ئیمارات دوای كرانه‌وەی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و توركیادا، سیاسه‌تێكی جیاواز له نێوچه‌كه په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌م سیاسه‌ته ته‌نانه‌ت له هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیاشدا ده‌ركه‌وت، کاتێک نه‌چووه پاڵ ئه‌مریكا و بێلایه‌نی خۆی ڕاگه‌یاند. پێده‌چێت له دروستكردنی به‌ره‌ی(سه‌در، حه‌لبوسی، پارتی)دا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوبێت، ئه‌ویش به بانگێهشتكردنی سه‌ر‌جه‌میان بۆ ئیمارات، ئێستا به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لەلایەن حه‌لبوسییەوە كه دۆستێكی نزیكی ئیماراته، سه‌ركه‌وتنی دیاری له‌عێراقدا تۆماركردوه. به‌ڵام به‌مانه‌وه‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان ئێران و ئیمارات و نزیككه‌وتنه‌وی ئه‌مریكا - ئێران له‌سه‌ر فایلی ئه‌تۆمی و هی تر، ره‌نگه رۆڵی ئیمارات له دیاریكردنی چاره‌نوسی حكومڕانی له عێراق روو له پاشه‌كشه بكات. ده‌ره‌نجامەكان ١- ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٢، وا ده‌ركه‌وت كه به‌ره‌یه‌كی نوێ به سه‌ركردایه‌تی سه‌در-حه‌لبوسی- پارتی زۆرینه‌یه‌ك پێك دێنێت كه له‌توانایدا بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق به هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌وه بگرنه‌ده‌ست، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له شه‌ش مانگی هه‌ڵبژاردن، هێشتا جگه له دانانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، شكستیان هێناوە له ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و پێکهێنانی حکومەتدا. ٢- له‌دوای ٢٠٠٤ وه، هه‌مو حكومه‌تێك له عێراق به سازانی نێوخۆیی كورد-شیعه-سوننه پێكهاتووه، به‌رده‌وامیش كورد و شیعه له نێوخۆیاندا یه‌ك ده‌نگ بوون، به‌ڵام له ئێستادا ڕە‌وتی سه‌در بانگه‌شە بۆ حكومه‌تی زۆرینه نه‌ك سازان دەکات، ئه‌م بانگه‌شه‌یه هه‌رچه‌نده توانی حه‌لبوسی و پارتی بهێنێته به‌ره‌ی خۆیه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له په‌راوێزخستی هێزه كوردستانی و شیعی و سوننیه‌كانی دی. ٣- سه‌باری ئه‌وه‌ی شه‌قامی سیاسی شیعه دیارده‌ی نوێی وه‌ك تشرینییه‌كانی به‌خۆوه بینی و هاتنه نێو په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام نه‌تواندرا پارسه‌نگی هێزه كلاسیكییه ئاینیه‌كان لاسه‌نگ بكه‌ن، ئێستا داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ره‌كان كه هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بوو، له ئه‌جێندای سیاسی پێكهێنانی حكومه‌تدا نین. ٤- به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی "حكومه‌تی زۆرینه" له‌لایه‌ن به‌ره‌ی سه‌در و حه‌لبوسی و پارتی-یەوە، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی ململانێی ئاشكرای نێوان دوو هێزی سه‌ره‌كی كورد(یه‌كێتی و پارتی) له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه پێشتر لای یه‌كێتی بوه، نێوماڵی كورد، وه‌ك هی سوننه‌و شیعه، دووبه‌ره‌كی توندی تێكه‌وتووه، به‌شێوه‌ك كه كاریگه‌ری نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر پێگه و ده‌سه‌ڵاتی كورد له به‌غداد هه‌یه، به‌ڵكو بۆ هه‌رێمی كوردستانیش تەشەنەی کردووە. ٥- له سه‌ره‌تادا به‌هۆكاری هەرێمی و نێوخۆیی سوننه‌كان به یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی ده‌ركه‌وتن و تووانییان پشكی خۆیان(سه‌رۆك په‌رله‌مان) له‌دوای هه‌ڵبژاردن مسۆگه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام له ئێستادا به‌ره‌ی سوننه‌ش درزی تێكه‌وت و بەشێکی ڕە‌وتی (عه‌زم)ی سوننی جیابوونه‌وه و چوونه پاڵ به‌ره‌ی دژەوە. به‌م شێوه‌یه ڕوون نیه له ئاینده‌دا له شێوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و پۆسته باڵاكانی تری سوننه‌كان به چ شێوه‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت. ٦-ململانێی شیعه- شیعه له ئێستادا ناونیشانی سه‌ره‌كیی كێشه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقه، هه‌وڵی سه‌دڕ بۆ دورخستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی وه‌ك مالكی له پرۆسه‌ی سیاسی كه دووه‌مین هێزی شیعه‌ی پاش سه‌درە، پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی په‌كخستووه و ته‌وقیتاته ده‌ستورییه‌كانی تێپه‌ڕاندوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه نه‌توانن له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان پێك بێن، ڕە‌نگه په‌كخستن و پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت له عێراقدا درێژە بكێشێت ودواجار بیر له بژارده‌ی تر وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یان گوشارخستنه سه‌ر دادگای فیدڕاڵی بۆ ده‌ستێوه‌ردان یان ده‌سپێكردنی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی بكرێته‌وه، كه بێگومان ئه‌مه عێراق ده‌باته نێو تونێلێك له نائارامی مه‌ترسیدار. چونكه تائێستا كلتوری ئوپۆزسیۆن بوون له عێراقدا زۆر لاوازه‌و زۆربه‌ی ململانێ سیاسییه‌كان شێوازی سفری(هەموو شت یان هیچ)یان هه‌یه. بەڵام دیوێکی دیکەی ململانێى پێکهاتەى شیعە، ئەوەیە ڕەنگە بە هۆکارى دەرەکى بوبێت یان رێکەوتنى نێوخۆیى هەرچەندە کێشەکانیش گەورە بن، وەک لە ئەزموونەکانی رابردوودا بینراوە، لە دواجاردا بەرژەوەندى گشتى پێکهاتەکە زاڵبووە و گرێکوێرەى سیاسىیان کراوەتەوە، بەڵام لەئێستادا بەهۆى نەبوونى ئەم فاکتەرانە قورسە لە ئایندەى نزیکدا باس لە ڕێکەوتن بکرێت، چونکە: (لە دواى پرۆسەى ئازادیى عێراق، مەرجەعى باڵا لەسەر ڕوداوەکان بەردەوام هەڵوێستى هەبووە، ئێستا نەبوونى قسەى فەرمى مەرجەعى باڵا واى کردووە بۆشایى گەورە دروست بێت. فاکتەرى وادە دەستورییەکان(التوقیتات الدستوریە) پاڵنەرى سەرەکى بووە لەوەى هێزەکان پەلە بکەن لە پێکهێنانى حکومەت و بەردەوامى بدەن بە پرۆسەى سیاسى. شەقامى سیاسى زۆر کاریگەر تر بوو لە ئێستا، خۆپیشاندانى تشرینی و دەرئەنجامەکانى، تا ڕادەیەکى زۆر بێمتمانەیى و بێهیوایى دروستکردوە، بە تایبەت كە دەرئەنجامەکانى لە ئاست چاوەڕوانى خۆپیشاندەراندا نەبوو. چەک قسەى یەکلاکەرەوە دەکات، بۆیە هیچ هێزێک لەو هێزانە ناتوانن دەستبەردارى دەسەڵات بن). ٧- دور نیه ئێرانییه‌كان (وه‌ك پێشتر) بتوانن رۆڵێك له نزیككردنه‌وه و یه‌كخستنی ماڵی شیعه بگێڕن كه ده‌بێته هۆی زووتر پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌م ئه‌گه‌ره به‌نده به چه‌ندین هۆكاری تری وه‌ك كه‌متربوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن و هه‌وڵدانی هه‌ردولا بۆ قایلكردنی دۆسته‌كانیان و نزیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی نه‌یاری شیعه (سه‌در و مالكی)، به پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌وافوقی كه سه‌رجه‌م لایه‌نه كاریگه‌ره‌كان نوێنه‌رایه‌تیان تێیدا هه‌بێت. ڕانانى ئایندەیى ژمارە (١٠) ى ساڵى٢٠٢٢
لە عەرەبییەوە؛ درەو ڕاپۆرتی: ناوەندی بەیان بۆ لێکۆڵینەوەو پلاندانان سەرەتا ئەو ڕاستییەی کە ناشارێتەوە، سروشتی ئاڵۆزی ئەو ناکۆکیانەیە ئەمڕۆ لە ناوچەی شەنگال ڕوو دەدەن، هەندێکیان هەڵقوڵاوی سروشتی دۆخی ناوخۆیی عێراقن، کە پێکهاتوون لە ململانێی نفوز و کۆنتڕۆڵی نێوان گروپە چەکدارەکان لە شەنگال، هەندێکی تر پەیوەندی بەوەوە هەیە کە بەشێکە لە ململانێیەکی ناوچەیی تورکیا و ئێران و لە شەنگال ڕەنگی داوەتەوە، بەشێکی پەیوەندیدارە بەو هەڵکەوتە جوگرافیایەی ناوچەکە هەیەتی، کە کەوتووەتە سەر لێواری سێگۆشەی عێراق، تورکیا و وەکو پشتوێنەیەکی جوگرافیش درێژ دەبێتەوە بۆ بەستنەوەی ناوچەکانی باکوری عێراق بە سوریاوە. بەشێک لە لایەنە عێراقیی و نا عێراقییەکانیش پێیان وایە ژینگەی ئەمنی لە شەنگال زۆر ئاڵۆزە، بوونی ئەو هێزە چەکدارەی ئێستا لەو ناوچە باڵادەستە کە (پەکەکە)یە و کۆمەڵێک کێشەو گرفتی بۆ عێراق دروستکردووەو لە ئایندەشدا ئاڵنگارییەکی گەورە لە بەردەم ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروست دەکات. بۆیە بەشێک لە چاودێران و لایەنە عێراقییەکان و تەنانەت حکومەتی عێراقیش بە بڕوایە گەیشتوون دۆخی ئاسایشی ئەو ناوچەیە سەرەڕای ڕزگارکردنی لە دەستی "داعش" بەڵام هێشتا لە بەردەم ئاڵنگاری ئەمنیدایە، جگە لە ناسەقامگیری سیاسی و دۆخی کۆمەڵاتی، سەرباری ناسەقامگیری هەیکەلی ئابوری و ئەمنی، کە زۆرجار بووە بەهۆی دەستێوەردانی هێزی ناوخۆی و وڵاتانی هەرێمی لەو قەزایەداو قەیرانی گەورەی لێکەوتووەتەوە، ئەویش لاوازبوونی دەسەڵاتی حکومەتی عێراقە بە سەر قەزاکەوە. تێوەگلانی هەریەک لە تورکیا و ئێران لە گەمەی نفوز و کۆنترۆڵدا لەو ناوچەیە، ئاماژەیە بۆ بوون و ڕۆڵ و قەبارەی ئاڵۆزی قەیرانێکی گەورە لەو قەزایە، کە بەشی زۆری دەگەڕێندرێتەوە بۆ بوونی ئەو هێزە سیاسیەی لە ئێستادا فەرمانڕەوایی ئەو ناوچەیە دەکات. یەکەم: دۆخی ئاسایش و ئیداری شەنگال دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی (2003) پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) توانی لە شەنگال ئامادەیی سەربازی خۆی بونیاد بنێت، لە ئەنجامی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە عێراقدا، سەرباری ئەوەی "هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان" بەشێک لەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچەیە و بەشێکی دیکەی لە ناوچە جێناکۆکەکان پڕکردەوە، بەڵام ئەمە ڕێگریی نەکرد لەوەی (پەکەک) بەرەو شەنگال بپەڕێتەوە. بەڵام پەرەسەندنی ناکۆکی لەسەر پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی شەنگال بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کرد بەتایبەت دوای ئەوەی ئەو ناوچانە لە دەستی "داعش" ڕزگار کرا، چونکە چیتر ئەو ململانێیە بە سنوورداری نەمایەوە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و (پەکەکە)وە، بەڵکو هاتنە ناوەوەی حەشدی شەعبی بازنەی ململانێکانی لەسەر هەژمون و دەسەڵات لەو ناوچەیە بەرفراوانتر کرد، ئەمەش بارودۆخی ئەمنی شارەکەی خراپتر کردووە، سەرباری سەرهەڵدان و دروستکردنی گروپە چەکدارەکان لە پێکهاتەی ئێزدییەکانی نزیک لە (پەکەکە)، کە دیارترینیان یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و یەکینەکانی ژنانی ئێزیدخانە، کە لەو شارەدا بڵاوەیان پێکرا. بۆیە شەنگال بووەتە گۆڕەپانێکی سەرەکی گرژییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان و حەشدی شەعبی، بەشی سەرەکی هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی عێراق بەسەر دۆخی ئەمنی شارەکەدا. (بڕوانە نەخشەی ژمارە (1)) دابەشبوونی هێزە چەکدارەکانی شەنگال نیشان دەدات. نەخشەی ژمارە (1) دابەشبوونی هێزە چەکدارەکانی شەنگال هەروەها ناسەقامگیریی ئەمنی و ئیداریی لە قەزاکەدا بەستراوەتەوە بە گۆڕاوێکی ترەوە؛ کە ئەویش دەستکەوتەکانی قۆناغی دوای "داعش"ە، کە بووە هۆی لێکەوتنەوەی زۆری لایەنی ئیداری و سەربازیی ئەو هێزانەی کۆنترۆڵی ناوچەکەیان کرد لە دوای ڕزگارکردنی. دەرەنجامەکەشی ناسەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی لێ بەرهەم هات. ناوچەکەی ڕوبەڕووی گۆڕانی دیمۆگرافی و ململانێی ئەمنی و دەستتێوەردانی ئیداری کردەوە، بەشێکیش پێیان وایە ئەم دۆخە بەهاتنە ناوەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاڵۆزتر بوو. وەک لایەنێک بۆ نێو هاوکێشەی نفوز و دەسەڵات لە شەنگالدا، چونکە ڕێگەخۆشکەربوو بە دووبارەبوونەی ڕۆڵگێرانی تورکیا‌و ئێران لەو ناوچەیە. هاوکات پەرەسەندنەکانی بەرەی باکوری سوریا وایکردووە کە قەزاکە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی زۆر قورس ببێتەوە، لەسەر ئاستی ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنی و ئیداری تێیدا. جگە لەوەی حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر لەسەرەتای ڕزگارکردنی ناوچەکەوە لە دەستی "داعش" ناکۆکن لەسەر دەسەڵاتە ئیدارییەکانی ئەم قەزایە، تەنانەت ئەم ململانێیە دەگەڕێتەوە بۆ پێش دروستبوونی "داعش"یش، چونکە شەنگال دەکەوێتە ناو ئەو ناوچانەی کە مادەی (140)ی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 بەناوچە جێناکۆکەکان ناویبردوون ئەوەشی دۆخەکەی ئیدارییەکەی ئاڵۆزتر کرد، کۆنترۆڵکردنی شارەکە بووە بە زەبری هێزی چەکدار و لێکەوتنەوەی دوو ئیدارەی خۆجێی لە قەزاکەدا ئەوانیش بریتین لە؛ 1. ئیدارەی قەزای شەنگال، کە لەلایەن (مەحما خەلیل)ەوە بەڕێوەدەبرێت، وەکو قائیمقامی شەنگال و لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دەرەوەی شارەکە بەدیاریکراویش لە پارێزگای (دهۆک)ەوە مومارەسەی ئەرکەکانی دەکات. 2. دەستەی بەڕێوەبردنی شەنگال: کە لەلایەن (حامد عومەر)ەوە بەڕێوەدەبرێت، وەک بەشێک لە ئیدارەی خۆجێیی دیموکراتی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ناوەندی قەزاکە کاروبارەکانی ڕایی دەکات و پاڵپشتی یەکینەکانی ئێزیدیی و لایەنێک لە دەستەی حەشدی شەعبی هەیە. لەگەڵ پێشڕەوییەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ شەنگال، لە دوای ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە 25ی ئەیلولی 2017، پاشەکشەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەشێک لە ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق کۆنترۆڵی ئەمنی تەوای ئەو ناوچانەی نەکردووە، لە نێویشیاندا قەزای شەنگال، سەرەڕای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەندا لە 9ی ئۆکتۆبەری 2020، لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو ناسەقامگیرییە ئەمنییەی لە قەزاکەدا هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ یەکێک لە بەندەکانی ڕێککەوتنەکە لەسەر ئەرزی واقع جێبەجێ نەکراوە. دووەم: حکومەتی عێراق و ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال سەرۆک وەزیرانی عێراق (مستەفا کازمی) لە 9ی ئۆکتۆبەری 2020 ڕایگەیاند کە هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند، بە ڕێککەوتنێکی "مێژوویی" گەیشتوون. لە پێناو سەرلەنوێ گێرانەوەی سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، ئەمەش یەکێکە لە دیارترین بەرەوپێشەوەچوونی سیاسی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم، لەبارە چارەسەرکردنی بارودۆخی شەنگالەوە، کە شارەکە لەڕووی ئەمنییەوە ناساقمگیرە بەهۆی فرەیی هێزە چەکدارەکانی ئەو ناوچە جوگرافییە، بەتایبەت لەدوای ئازادکردنییەوە، سەرباری ئەوەی هاوسنورە لەگەڵ سوریادا کە بەردەوام هەڕەشەی چەکدارانی داعشی لەسەرە. جگە لەوەی تورکیا ژمارەیەک خاڵی چاودێری و بنکەی سەرەربازی لەو نزیکە کردووەتەوە، لەدوای ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە 15ی حوزەیرانی 2020 بەدواوە، بۆیە ڕێککەوتنەکە ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە لە تا بە سەرکەوتن بگات. لەم چوارچێوەیەدا، دەکرێت بوترێت دیارترین ئەو ئاڵنگارییانەی لەبەردەم سەرکەوتنی ڕێککەوتنی شەنگالن تا ئێستا بریتین لە؛ 1. جێگیربوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دەرەوەی قەزاکەو بوونی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە لە ناوەوەی قەزاکە. 2. ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو ئیدارە خۆجێییەکە (ئیدارەی قەزای شەنگال و دەستەی بەڕێوەبردنی شەنگال)، لە بەڕێوەبردنی قەزاکە و نەگەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ قەزاکە لە ڕووی ئیدارییەوە. 3. بێمتمانەیی بەردەوام لە چوارچێوەی پەیوەندی نێوان حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر، بەتایبەتی سەبارەت بەداهاتووی قەزاکە، کە ئایا دوای ئاساییبوونەوەی بارودۆخی شارەکە، شەنگال دەبێتە هەرێمێکی سەربەخۆ؟ یان دەبێتە پارێزگایەکی پەیوەست بە حکومەتی ناوەندەوە؟ یان دەبێت بە بەشێک لە هەرێمی کوردستان؟ 4. ئێزدییەکان پێشوازییان لەو ڕێککەوتنە نەکرد و خۆیان ئیدارەیەکی ناوخۆیی و هێزی سەربازییان پێکهێناوە، سەرباری ڕەتکردنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە ئەمەش هێندەی دیکە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات. 5. هێزە سیاسییەکانی عێراق بەتایبەتی هێزەکانی نزیک لەئێران ڕێککەوتنەکەیان ڕەتکردەوە، بە تایبەتیش ئەو بەشەی کە پەیوەندیدارە بە دەرکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزاکە. 6. تورکیا ڕەتی کردەوە کە هێزەکانی پەکەکە ببرێتە ناو قوڵایی تورکیاوە، وەک مەترسییەکی جدی بۆ سەر ئاسایشی تورکیا لێکیدایەوە، بۆیە تورکیا خواستی کۆتایی هێنانە بە نفوزی (پەکەکە) لەناوخۆی شەنگالدا، نەک گواستنەوەی ململانێکان بۆ نێو تورکیا. سێیەم: لێکتێگەیشتنی ئەمنی لە نێوان ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەنگال لەوانەیە لێرەدا پرسیارێکی گرنگ بێتە ئاراوە: ئایا ئێران متمانەو پەیوەندی نزیکی لەگەڵ (پەکەکە) هەیە؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا سەرەتا دەکرێت بوترێت، کە پەیوەندییەکی تاکتیکی لە نێوان ئێران و پەکەکەدا هەیە، بەڵام ئەم پەیوەندیە سنوری ئەو ناوچەیە تێپەڕ ناکات. بەڵکو پەیوەندییەکە زیاتر بۆ (وەبەرهێنانە لە دوژمن‌دا)، لەو پێناوەی ئامانجە ستراتیژییەکان بە تێچوونی سیاسیی کەمترەوە بەدەست بهێنن. پرۆسەی هەماهەنگی ئەمنی نێوان (ئێران و پەکەکە) لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نهێنی بووە‌و لەنێوان هەردوولادا ئیمزا کراوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە چالاکییەکانی ئەو حیزبە قەدەغە دەبێت لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران لەسەر سنووری ڕۆژئاوا، هەروەها ڕێگری‌کردن لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەی کورد لە دژی ڕژێمی سیاسی ئێران. لە بەرامبەر سوود وەرگرتنی ئەو پارتە لە هاوکاری و پشتیوانی ئێرانییەکان بەتایبەتی لە عێراق، تەنانەت چوونە ناوەوەی پرسی (پەکەکە) بۆ نێو لکتێگەیشتنەکان و کاریگەری دانان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەیەکدا کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات. هەروەها لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەدا؛ چرکردنەوەی دەزگای هەواڵگریی پاسەوانی شۆڕش لە ڕێگەی "قەرارگای ڕەمەزان"ەوە لە شاری (کرماشان)ی ئێران لەسەر سنووری عێراق و ئێران، هەماهەنگی لەگەڵ (پەکەکە) دەکات بۆ ڕێگری‌کردن لە نائارامی لە کوردستانی ئێران، وەکو چۆن ئێران هانی لایەنگرەکانی ئەو حیزبەیدا کاربکەن بۆ لە هەڵوەشانەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی پار ساڵی شاری سلێمانی لەڕێگەی لاینەگرانی ئەو حیزبەوە کە (چیای خواکورک)ن، بۆ ئەوەی ڕێگەنەدرێت پریشکی ئەو خۆپیشاندانانە بۆ شارە کوردییەکانی ئێران بگوازرێتەوە، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا خۆپیشاندانی بەرفراوانیان بەخۆوە بینیوە. دەزگای هەواڵگری پاسەوانی شۆڕش پەیوەندیەکی زۆر متمانە ئامێز‌و نزیکی لەگەڵ (جەمیل بایک - ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پەکەکە) هەیە، لە ژێر کاریگەری ئەو پەیوەندییانە، ئێران توانیویەتی پرۆسە ئابووری و بازرگانییە دەرەکییەکانی لە سنورەکانی شەنگال و خۆبەڕێوەبەریی کورد لە باکوری سوریا ئەنجام بدات تا لەوێوە بگات بە تورکیا و ئەوروپا، ئەو پرۆسانەش دەرگایان بۆ ئێران ئاوەڵا کردووە ملیۆنان دۆلار بەدەستبخات لەکاتێکدا لەژێر سزای قورسی ئەمریکادایە. لەم چوارچێوەیەدا دەکرێت بوترێت هەردوو لایەن هۆکاری زۆریان هەیە بۆ هاریکاری، کە گرنگترینیان دوژمنایەتییەکی هاوبەشە بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا، هەروەها جوڵانەوە چەکدارییەکانی کورد لە سوریا بە تایبەتی هێزی سوریای دیموکرات کە هەموو فەرمانەکانی لە چیاکانی قەندیل وەردەگرێت، چونکە ئێران باکووری سوریا دابەش دەکات، لەنێوان پارتی یەکێتی دیموکراتی و باڵی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد، وەک چۆن (پەکەکە) ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەفسەرانی سوری و ئێرانی کار دەکەن و تاران و دیمەشقیش ڕاستەوخۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانیان دەکەن لە کوردستانی سوریادا، سەرباری گۆڕینی دیمۆگرافیا و دابەشکردنی ناوچە کوردییەکان بۆ چەند (کانتۆن)ێکی ئەمنی و ئیداری. چوارەم: ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە شەنگال ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا، کە لە باکوری عێراق کە لە 15ی حوزەیرانی 2020ەوە دەستیپێکرد، ئامانجی گرنگی جێگیرکردنی چەند خاڵێکی سەربازی بوو لەسنووری عێراق کە دواینیان کۆنترۆڵکردنی لوتکەی (چیای خامتیر) بوو لە پارێزگای دهۆک، هەروەها چڕکردنەوەی هەوڵەکانی لە چەند پێگەیەکی سەربازی گرنگ کە پێشتر بەکارهاتبوون لەلایەن چەکدارانی (پەکەکە)وە. هاوکات ئەنقەرە دەڕوانێتە ئەو ئامانجانەی بەدەستهاتوون لەو ئۆپەراسیۆنانەدا وەک بەشێک لەستراتیژییەکی درێژخایەنتر کە لە داهاتووی سوریا‌و عێراقدا ڕەنگدەداتەوەی دەبێت لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و کۆمەڵایەتییەوە. نەخشەی ژمارە (2) ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە شەنگال ستراتیژی تورکیا لە ناوچەکە لە زاخۆوە درێژ دەبێتەوە تا شەنگال، بە قووڵی (109) کیلۆمەتر لەناو خاکی عێراق، ئەو ناوچەیە کۆڵەکەی سەرەکی پشت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بوو لە شەنگال، بۆ ئەوەی چەندین ئامانج بەدەست بهێنێت، دیارترینیان: 1. ڕێگری‌کردن لە پەڕینەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕێگەی عێراق و سوریاوە بۆ تورکیا تاڕادەی بنجبڕ کردن. 2. لەناوبردنی ناوەندەکانی فەرمان و کۆنتڕۆڵی حزبەکە لە شەنگال. 3. هێشتنەوەی بنکە کاتییەکانی خۆی لە هەموو ناوچەکانی باکوری عێراق تا سەرەتای سنووری سوریا. 4. پاراستنی سنووری عێراق و تورکیا بە تەواوی، کردنەوەی دەروازەی سنووری نوێ (ئۆڤاکۆی - فیشخابوور- تەلەعفەر- موسڵ)، کە لە بەغدادەوە درێژ دەبێتەوە بۆ باشوری پارێزگای بەسرە، زیادکردنی دەسەڵاتی حکومەتی بەغدا لەم هێڵە جوگرافییە و بەهێزکردنی ڕۆڵی ئابووری تورکیا تێیدا. 5. پڕۆژەی ناوچەی ئارام تەواو بکات کە تورکیا لە ساڵی 2019ەوە لە باکوری سوریا دایمەزراوە، کەوا خوزیارە لە شاری دێریکی سوریاوە دەست پێ‌بکات بۆ شەنگال، بەدرێژایی سنووری عێراق و باکوری سوریا. 6. دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە ژێر ناوی"چنگی قوفڵ" کە لە 18ی نیسانی 2022 دەستی پێ‌کرد، پێدانی ڕەهەندێکی زیاترە بە ئامانجەکانی تورکیا لەباکوری عێراق، بەو پێیەی ئۆپەراسیۆنەکە دوو ڕۆژ دوای ئەوە هات کە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان (مەسرور بارزانی) سەردانی ئەنقەرەی کرد، بەمەبەستی پرسی پرۆژەی دانانی بۆری گاز لە سلێمانییەوە بۆ هەولێرو دهۆک و لەوێشەوە بۆ تورکیا، وەک پێشتر تورکیا ڕایگەیاندبوو، کە بەدوای دەستهەڵگرتن لە گازی ئێران و سوود وەرگرتن لە گازی هەرێمەوەیە. ئەم ئۆپەراسیۆنەش بەمەبەستی لابردنی چەکدارانی (پەکەکە)یە لە ناوچەکانی ڕێڕەوی ئەو بۆریانە بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوەی غازی هەرێم بۆ تورکیا. زیاتر لەوەی ئاماژەی بۆ کرا، لە پشت ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکەوە چەندین پاڵنەر هەیە بۆ دووبارەبوونەوە، دیارترینیان: 1. هەوڵی ڕەجەبی تەیب ئەردۆغان - سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ مەبەستی سیاسی و ڕاکێشانی هەستی هاوڵاتیانی ناوخۆی وڵاتەکەی، بە تایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردن و دەرکەوتنی هێزی ناڕازی لە ناوخۆی تورکیادا. 2. بەستنەوەی دەستکەوتە سەربازییەکان لە شەنگال بە نسبەتی سوریاوە، جێهێشتنی کاریگەری لەسەر بژاردە سیاسییەکان بۆ کوردانی سوریا، کە خوازیارن ئەزموونی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سوریادا دووبارە بکرێنەوە. 3. گۆڕانی دینامیکی لە گۆڕەپانی سوریادا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوور، کە تورکیا لە ڕێگەیەوە هەوڵی بەدیهێنانی دەدات لەدوای (حەلەب)ەوە، لە بەرامبەر هەوڵەکانی ئێران بۆ گەیشتن بە دەریای سپی ناوەڕاست، بۆیە لەڕووی جوگرافییەوە واقیعی تورکیا بەپێویستی دەزانێت بەزووترین کات زاڵ بێت بەسەر ئەو ناوچەیەدا. لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا تورکیا لە هەڵوێستی بەرامبەر شەنگال ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵنگاری دەبێتەوە، ئەوانیش؛ 1. لەسەر ئاستی ژینگەی ناوخۆی تورکیا، هەڵوێستی سەرجەم حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە دژ بە تێڕوانینەکانی ئەردۆغانە لەم بارەیەوە، چونکە تورکیا لە ئێستادا بە هەلومەرجێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێیان وایە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە لەناوخۆدا گرنگترە لەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزی دیکە بلەناو خاکی عێراقدا. 2. تاکە هێزی کوردی کە داوای دەرکردنی پەکەکە دەکەن لە شەنگال، پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەمەش دژە بە هەڵوێستی سەرجەم هێزە کوردییەکانی دیکەی عێراق. 3. ئێران کە یارمەتیدەرێکی گەورە و پشتیوانی پەکەکەیە لە عێراقدا، بەتایبەت لە ناوخۆ‌و دەرەوەی شەنگال، زیاتر لەوەش ئێران توانی لە ڕێگەی ناوچەکانی ژێر دەستی ئەو حیزبەوە بگاتە سوریا، بۆیە هەر سەرکەوتنێک کە تورکیا لە شەنگال بەدەستی بهێنێت ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی لەسەر مافە هەرێمییەکانی ئێران دەبێت کە ئەویش تەحەدایەکی راستەقینەی گەورە دەبێت لە بەرامبەر ئێران. پێنجەم: ئاڵنگارییەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بوونی پەکەکە لە شەنگال چەندین ئاڵنگاری بۆ ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروستکردووە، ئەوانیش؛ 1. ئاڵنگاری ئەمنی؛ لاوازی ئامادەبوون و بڵاوبونەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەنگال بووە بەهۆی دروستبوونی واقیعێکی ئەمنی ناسک لە شەنگال، بەتایبەتی لەسەر سنووری عێراق و سوریا، بەو پێیەی ئەم سنوورە گۆڕدراوە بۆ پەناگەیەکی ئارام بۆ گروپە شەڕکەرەکانی کورد لە سوریا و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی شەڕڤانان و چەک، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕووبەڕووی گرفتێکی جدی بوونەتەوە، بە بوونی هێزی چەکداری حیزب لە شەنگال، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان چەندین دەستدرێژیی ئەمنییان کراوە تەسەر. جگە لەوەی چەندین کوژراو و بریندارییان هەبووە بەهۆی تۆپبارانە بەردەوامەکانی سوپای تورکیاوە بۆ سەر شارەکە. 2. ئاڵنگاری ئابوری؛ بەهۆی بوونی باڵادەستی حیزبەوە لە شەنگال دیاردەی "ئابوری ڕەش، یان سنوور بە سنوور" سەریهەڵداوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕادەیەکی گەورە لە لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، قاچاخچێتی، سەرهەڵدانی چالاکی بازاری ئاودیوکردن، بازرگانی نایاسایی، ئاسانکاری بۆ پرۆسەی تێپەڕاندنی کەلوپەل و کاڵاو خزمەتگوزارییەکان لە دەرەوەی دەسەلاتی حکومەتی ناوەند. دیارترینی ئەو دەروازانەش سمێلکاو فیشخابور و ڕێگەی ناوچەی خانەسۆر لە نێوان سنووری سوریا و ناوچەی شەنگال کە بە یەکێکە لە دیارترین ئەوسنورانەی بۆ قاچاخچێتی بەکارهاتوون. 3. ئاڵنگاری سیاسی؛ جگە لەو ئاڵنگارییە سیاسیە هەرێمی و ئیدارە حیزبییەی لە شەنگال بوونی هەیە. ناوچەکە ڕۆڵی هەیە لە داڕشتنەوەی سنوورەکانی عێراق و سوریا، ئەمەش پێگیەکی جیۆپۆلەتیکی پێ بەخشیەوە، بەڵام ئیدارەدانی لەلایەن حزبەوەو بێ دەسەڵاتی حکومەتی عێراق واقیعێکی سیاسی بەرهەم هێناوە کە بە ڕای بەشێک لە چاودێران جۆرێک لە نادڵنیایی لێکەوتووەتەوە، بەتایبەتی لە پەیوەندی نێوان بەغداو هەولێر و ئایندەی ناوچە جێناکۆکەکان. بۆیە بەشێک لە لایەنە عێراقیی و نا عێراقییەکانیش پێیان وایە ژینگەی ئەمنی لە شەنگال زۆر ئاڵۆزە، بوونی ئەو هێزە چەکدارەی ئێستا لەو ناوچە باڵادەستە کە (پەکەکە)یە و کۆمەڵێک کێشەو گرفتی بۆ عێراق دروستکردووەو لە ئایندەشدا ئاڵنگارییەکی گەورە لە بەردەم ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروست دەکات. بۆیە بەشێک لە چاودێران و لایەنە عێراقییەکان و تەنانەت حکومەتی عێراقیش بە بڕوایە گەیشتوون دۆخی ئاسایشی ئەو ناوچەیە سەرەڕای ڕزگارکردنی لە دەستی "داعش" بەڵام هێشتا لە بەردەم ئاڵنگاری ئەمنیدایە، جگە لە ناسەقامگیری سیاسی و دۆخی کۆمەڵاتی، سەرباری ناسەقامگیری هەیکەلی ئابوری و ئەمنی، کە زۆرجار بووە بەهۆی دەستێوەردانی هێزی ناوخۆی و وڵاتانی هەرێمی لەو قەزایەداو قەیرانی گەورەی لێکەوتووەتەوە، ئەویش لاوازبوونی دەسەڵاتی حکومەتی عێراقە بە سەر قەزاکەوە. تێوەگلانی هەریەک لە تورکیا و ئێران لە گەمەی نفوز و کۆنترۆڵدا لەو ناوچەیە، ئاماژەیە بۆ بوون و ڕۆڵ و قەبارەی ئاڵۆزی قەیرانێکی گەورە لەو قەزایە، هەموو ئەمەش بۆ بێ دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند دەگەڕێتەوە لەو ناوچەیەو زۆرجاریش بووە بەهۆی پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکە. سەرچاوە؛ د. فراس إلیاس، معچلە سنجار .. حزب العمال الكردستانی واڵامن الوگنی العراقی، مركز البیان للدراسات والتخگیگ؛ https://www.bayancenter.org/2022/04/8377/
راپۆرت: درەو عێراق لەناو (10) خراپترین وڵاتی جیهاندایە بۆ كاری رۆژنامەنوسیی، رێكخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنور دەڵێ" لە عێراق، پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لەنێوان دەزگاكانی راگەیاندن‌و حزبە سیاسییەكاندا هەیە‌و ئەوان كۆنترۆڵی هێڵی نوسینیان دەكەن.. بەهۆی كاریگەری سیاسیی لە دەزگاكانی راگەیاندندا، خەریكە هەواڵی سەربەخۆ نامێنێت.. لەپێناو دابینكردنی بودجەی خۆیاندا، زۆرێك لە دەزگاكانی راگەیاندن دەستیان لە سەربەخۆیی خۆیان هەڵگرتووە"، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. خاكی بەپیتی زانیاری نادروست ! كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ساڵی 1993 بڕیاریدا سالانە رۆژی 3ی ئایار بكرێت بە رۆژی جیهانیی "ئازادی رۆژنامەگەریی"، بۆئەوەی ئەم رۆژە بكرێت بە دەرفەتێك بۆ قسەكردن لەبارەی بنەما سەرەكییەكانی ئازادی رۆژنامەگەریی‌و هەڵسەنگاندنی لەسەر ئاستی جیهان‌و بەرگیركردن لە دەزگاكانی راگەیاندن لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی كە دەكرێتەسەر ئازادی كاركردنی. رێكخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنور كە بارەگا سەرەكییەكەی لە (پاریس)ی پایتەختی فەڕەنسایە، یەكێك لەو رێكخراوانەیە كە ساڵانە راپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی ئازادی رۆژنامەگەریی لەسەر ئاستی جیهان بڵاودەكاتەوە. لە راپۆرتی ئەمساڵیدا، پەیامنێرانی بێ‌سنور ئاماژە بە لێكەوتی كارەساتباری پشێوی زانیاریی دەكات لە ساڵی 2022دا، بۆ ئەمەش باس لە كاریگەریی كەشوهەوای دیجیتاڵی دەكات كە بووە بە بابەتێكی جیهانی‌و بەشێوەیەكی نارێكخراو كاردەكات‌و بووە بە زەوییەكی بەپیت بۆ بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست‌و پڕوپاگەندە. عێراق لەناو خراپترینەكاندایە بەپێی راپۆرتی پەیامنێرانی بێ‌سنور، باشترین (10) وڵاتی جیهان بۆ كاری رۆژنامەوانی لە ساڵی 2022دا بریتین لەم وڵاتانە (نەرویژ- دانیمارك- سوید- ئیستوانیا- فنلەندا- ئایرلەندا- پرتوگال- كۆستاریكا- لیتوانیا- لیختنشتاین). خراپترین (10) وڵاتی جیهانیش بۆ كاری رۆژنامەوانی بریتین لەم وڵاتانە (كۆریای باكور- ئەریتیریا- ئێران- توركمانستان، بۆرما، چین، ڤێتنام- كوبا- عێراق- سوریا). واتە عێراق لەڕووی دۆخی رۆژنامەنوسییەوە لەدوای هەندێك وڵاتی وەكو (یەمەن‌و بەنگلادیش‌و ئەفغانستان‌و توركیا‌و لیبیا‌و سۆماڵ‌و لوبنان‌و ئۆكراینا‌و روسیا)وەیە. لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا هیچ رۆژنامەنوسێك لە عێراق نەكوژراوە، بەڵام راپۆرتەكەی پەیامنێرانی بێ‌سنور زیندانیكردنی (5) رۆژنامەنوسی تۆماركردووە كە گیراوانی بادینانن‌و هێشتا لە زیندانن‌و ئازاد نەكراون. ئێستا عێراق لەكۆی (180) وڵات، لە ریزبەندی (172)دایە، ئەمساڵ بەبەراورد بە ساڵی رابردوو عێراق (9) پلە پاشەكشێی كردووە، چونكە ساڵی رابردوودا لە پلەی (163)دا بووە. لەسەر ئاستی جیهان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە (24) رۆژنامەنوس‌و (كەسێك) كە هاوكاری دەزگاكانی راگەیاندنی كردووە كوژراون، بەگشتیش لەسەر ئاستی جیهان لەئێستادا (480) كەس لە زینداندان، (461) كەسیان رۆژنامەنوسن‌و (19) كەسیان ئەوانەن كە هاوكارییان لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندن كردووە. دۆخی رۆژنامەنوسی لە وڵاتانی ناوچەكە عێراق لەڕووی ئازادی رۆژنامەنوسییەوە، جگە لە ئێران، دەكەوێتە دوای هەموو وڵاتانی ناوچەكەشەوە، ریزبەندی وڵاتانی ناوچەكە بەمشێوەیە: • ئیسرائیل: لەڕووی ئازادی رۆژنامەنوسییەوە لە پێش هەموو وڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوەیە‌و لە پلەی 86دایە • توركیا: لە پلەی 149دایە • سوریا: لە پلەی 171 دایە • فەلەستین: لە پلەی 170 دایە • سعودیە: بەرەو باشبوون رۆیشتووە‌و ئێستا لە پلەی 166دایە، ئەمە لەكاتێكدایە ساڵی رابردوو لەپلەی 170دا بووە • یەمەن: یەمەن پارێزگاری لە ریزبەندییە خراپەكەی كردووە‌و ئەمساڵیش لەپلەی 169دا ماوەتەوە • میسر: دوو پلە پاشەكشێی كردووە‌و ساڵی رابردوو 166 بووە ئێستا دابەزبوە بۆ 168 • عومان: لەپلەی 163دایە • كوەیت: زۆر پاشەكشێی كردووە لە پلەی (105)وە دابەزیوە بۆ (158) • سودان: لە پلەی 151دایە • لیبیا: لە پلەی 143دایە • مەغریبی عەرەبی: لە پلەی 135دایە • جەزائیر: لەپلەی 134دایە • ئیماراتی عەرەبی: لە پلەی 131دایە • لوبنان: لە پلەی 130دایە • ئوردن: لە پلەی 120 دایە • تونس: لەپلەی 73دایە بە چ پێوەرێك هەڵسەنگاندن كراوە ؟ هەڵسەنگاندنی ئازادی رۆژنامەنوسی بەپێی ئەو پێوەرەی كە رێكخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنور دیاریكردووە بریتییە لە "توانای كارایی رۆژنامەنوسان، بەشێوەی تاكەكەسیی بێت یاخود بەكۆمەڵ، لە هەڵبژاردن‌و بەرهەمهێنان‌و بڵاوكردنەوەی ئەو زانیارییانەی كە دەچنە خزمەتی بەرژەوەندی گشتییەوە، ئەمەش بەشێوەیەكی سەربەخۆو دور لە دەستێوەردانی سیاسی‌و ئابوری‌و یاسایی‌و كۆمەڵایەتی، بەبێ هیچ هەڕەشەیەك دژی سەلامەتی گیانیی‌و بیركردنەوەیان". راپۆرتەكە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئازادی رۆژنامەگەریی لە هەر وڵاتێكدا (5) پێوەری دیاریكردووە كە ئەمانەن: 1- زەمینەی سیاسی كاری رۆژنامەنوسیی 2- زەمینەی ئابوری كاری رۆژنامەنوسیی 3- چوارچێوەی یاسایی كاری رۆژنامەنوسیی 4- زەمینەی كۆمەڵایەتی‌و رۆشنبیری كاری رۆژنامەنوسیی 5- ئاسایش‌و سەلامەتیی عێراق لەناو پێوەرەكانی ئازادی رۆژنامەنوسیدا راپۆرتەكەی پەیامنێرانی بێ‌سنور، بەمشێوەیە پێوەرەكانی ئازادی كاری رۆژنامەنوسی بەسەر عێراقدا جێبەجێكردووە: لەنێوان تیرۆر‌و ناسەقامگیری سیاسیی‌و خۆپیشاندانەكاندا، رۆژنامەنوسان لە هەموو لایەكەوە روبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە، ئەمەش بەهۆی لاوازی دەوڵەت‌و دامەزراوەكانی كە ناتوانن رۆڵی خۆیان بۆ پاراستنی رۆژنامەنوسان بگێڕن. شانۆی میدیایی لە عێراق، پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لەنێوان دەزگاكانی راگەیاندن‌و حزبە سیاسییەكاندا هەیە‌و ئەوان كۆنترۆڵی هێڵی نوسینیان دەكەن. كەناڵی (فورات) نمونەیەكی روونە لەمبارەیەوە كە پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقدا هەیە (حزبێكی شیعەیە). هەروەك پێكهاتە ئاینییەكانیش مینبەری میدیایی تایبەت بەخۆیان هەیە وەكو كەناڵی (عەشتار) كە تایبەتە بە مەسیحییەكان، لەكاتێكدا كوردەكان بەشێوەیەكی زیاتر رێكخراوترن، بەجۆرێكە دەبینێت پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان دەنگی خۆیان هەیە كە گوزارشت لە زمانی حاڵی ئەوان دەكات، ئەمەش لەرێگەی كەناڵی ئاسمانییەكانی وەكو (NRT) كە نزیكە لە جوڵانەوەی "نەوەی نوێ"وە. زەمینەی سیاسی بەهۆی كاریگەری سیاسیی لە دەزگاكانی راگەیاندندا، خەریكە هەواڵی سەربەخۆ نامێنێت، لەكاتێكدا راستیی لەنێوان جەمسەرگیرییەكاندا ون دەبێت، خەباتی خەڵكانی پیشەیی بۆ بەرگریكردن لە مافەكانیان بەردەوامە. لە ساڵی 2019وە بەهۆی روماڵكردنی خۆپیشاندانەكانی دژ بە گەندەڵی، زۆرینەی رۆژنامەنوسان روبەڕووی هەڕەشەی بەردەوام‌و دەزگاكانی راگەیاندنیش روبەڕووی كردەوەی تاڵانكاریی بونەتەوە، هەندێك لە رەوتە سیاسییەكان ئەم خۆپیشاندانانە بە رێپێوانی دژ بە سیستمی سیاسی ناودەبەن، بەڵام لە كوردستان رۆژنامەنوسە رەخنەگرەكان تۆمەتبار دەكرێت بە "سیخوڕیكردن"و چارەنوسیان دەستگیركردن‌و زیندانیكردنە. چوارچێوەی یاسایی ئەگەرچی دەستور لەڕووی تیۆرییەوە گرەنتی ئازادی رۆژنامەگەریی دەكات، بەڵام یاسا كارپێكراوەكان دژن لەگەڵ هەندێك لەماددەكانی دەستوردا، بۆیە زۆرجار كەسایەتییە گشتییەكان پەنا بۆ دادگاكان دەبەن بۆ چاودێریكردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی كە لێكۆڵینەوە لە چالاكییەكانیان دەكەن، زۆرجار بەتۆمەتی ناوزڕاندن شوێنیان دەكەون، هەروەك پرۆژە یاسای تایبەت بە تاوانە ئەلیكترۆنییەكان كە بەشێوەیەكی سیستماتیك خۆی دەردەخات، بووە بە دەردەسەری بۆ خەڵكە خاوەن پیشەكە، ئەم یاسایە سزای زیندانی (تا دەگاتە زیندانی هەتا هەتایی) داناوە بۆ ئەو بڵاوكراوە ئەلیكترۆنییانەی كە "دەست بۆ سەربەخۆیی وڵات‌و یەكێتیی خاكەكەی یان بەرژەوەندییە ئابوری‌و سیاسی‌و سەربازی یاخود ئەمنییە باڵاكان" ببات. زەمینەی ئابوریی پێدانی پارە بە دەزگاكانی راگەیاندن بەوە دەناسرێتەوە كە بەشێوەیەكی نادادپەروەرانەیە، پەیوەندی بەهێزی بە لایەنداری سیاسییەوە هەیە، هەركاتێك توانای دارایی حزبە سیاسییەكە گەورەتر بێت، مینبەرە میدیاییەكەی بەڕێژەیەكی زیاتر هەژمون بەسەر جەماوەردا دەكات، لەم چوارچێوەیەشدا زۆرێك لە دەزگاكانی راگەیاندن دەستیان لە سەربەخۆیی خۆیان هەڵگرتووە لەپێناو قەرەبووكردنەوەی لاوازی بودجەكەیان یاخود لەكۆتایدا زۆر بە سانایی چالاكییەكانی خۆیان راگرتووە، دەزگا راگەیاندنە سەربەخۆكان لەرێگەی سەكۆكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتییەوە توانیویانە بگەن بە جەماوەرەكەیان، ئەمە سەرباری ئەوەی لەپێناو مانەوەدا لە هەردوو رووەكەوە توشی دەردەسەری بوون. زەمینەی كۆمەڵایەتی‌و رۆشنبیریی هەندێك دامەزراوە‌و كەسایەتی ئاینیی خۆیان بە پیرۆز دەزانن بەجۆرێك كە ناكرێت رەخنەیان لێبگیرێت، لەمڕووەوە رۆژنامەنوسان‌و دەزگاكانی راگەیاندن روبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە، ئەمەش بۆ رێگرتن لە بڵاوكردنەوە‌و پەخشكردن بەتۆمەتی "سوكایەتیكردن بە سیمبولە نیشتمانی‌و ئاینییەكان". ئاسایش ئەم ساڵانەی دوایی كوژرانی زۆرێك لە رۆژنامەنوسانی بەخۆوە بینینوە لەسەردەستی گروپە چەكدارەكان، رێكخراوە جیهادی‌و میلیشیاكان. ئەم تیرۆركردنانە بەبێ هیچ سزایەك تێپەڕ دەبن، لەكاتێكدا ئەو لێكۆڵینەوانەی كە بەدەگمەن لەبارەی ئەم تیرۆرانەوە دەكرێن، بەهیچ ئەنجامێكی جددی ناكرێن، هەروەك پرۆسەكانی رفاندن‌و هەڕەشەی كوشتن بووە بە مامەڵەیەكی بەربڵاو بۆ تۆقاندنی رۆژنامەنوسان‌و دەمكوتكردنیان. ئەم ترساندنە ئەگەر تاوەكو ئەمدواییە تەنیا لەو رۆژنامەنوسانەدا كورتبوبێتەوە كە كاریگەرو ناسراو بوون، ئەمڕۆ تەنانەت ئەو چالاكە میدیاییانەشی كردوەتە ئامانج كە ناسراو نین.
شيكاري:درةو لەکۆی (57) بلۆکی کانزایی (نەوت و گاز)، (14) بلۆکی نەوتی، دەکەونە سنوری پارێزگای هەولێرەوە، کە (10) کۆمپانیای (8) دەوڵەتی بیانی و کۆمپانیایەکی خۆماڵی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت دەکەن. لەگەڵ ئەوەی بەپێی زانیارییەکان (65%)ی یەدەگی نەوتی هەرێم لە پارێزگای سلێمانییە بەڵام لە (1) بلۆکدا گەیشتوونە بە بەرهەمهێنان، بەڵام لە پارێزگای هەولێر لە (4) بلۆک کە گەیشتوون بە قۆناغی بەرهەمهێنان، بە هەر چوار بلۆکەکە زیاتر لە (43%) بەرهەمی نەوتی هەرێم پێکدەهێنن. یەکەم؛ بلۆکە نەوتییەکانی پارێزگای هەولێر لەکۆی (57) بلۆکی کانزایی (نەوت و گاز)، (14) بلۆکی نەوتی، دەکەونە سنوری پارێزگای هەولێرەوە کە لە (12) بلۆکیان (10) کۆمپانیای بیانی و (1) کۆمپانیای خۆماڵی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت دەکەن، ناسنامەی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەو بۆ (8) وڵاتی جیاوازی هەریەک لە (ئەمریکا، فەرەنسا، کەنەدا، تورکیا، نەرویج، سویسرا، کۆریا و نەمسا). بەم شێوەیە؛ بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)). 1. بلۆكی ته‌ق ته‌ق: قه‌زای كۆیه‌و ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (951) كیلۆمه‌تر دووجایه و به پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ و گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجی بڕی (1.5) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه، پشكی 80%ی دراوه‌ته كۆمپانیای تی تی ئۆپكۆ كه له هه‌ردوو كۆمپانیای ئه‌داكسی سویسری و گه‌نه‌ڵی توركی پێك هاتوه و پشكی كیپكۆ 20%یه. 2. بلۆكی سارتا: ده‌كه‌وێته ڕۆژاوای ناحیه‌ی مه‌سیف و خواروی ئاكرێ و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (607) كیلۆمه‌تر دووجایه و بڕی (1) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. كۆمپانیای (شیڤرۆن)ی ئه‌مریكی (60%)ی پشكه‌كانی له كۆمپانیای (ڕایه ڵانس ئیندستریس)ی هیندی كڕیوه و (ئۆ ئێم ڤی)ی نه‌مساوی پشكی (15%)ی هه‌یه و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 3. بلۆكی ئه‌ربیل: ده‌كه‌وێته باكوری خۆراوای هه‌ولێرو ناوچه‌ی به‌ستۆره‌وه و ڕووبه‌ری (313) كیلۆ مه‌تر دووجایه پێشبینی یه‌ده‌گی (1) ملیار به‌رمیل ده‌كرێت. پشكی (40%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجی و (40%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (نیو ئەیج) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 4. بلۆكی هه‌ولێر ده‌میر دا‌غ: شاری هه‌ولێرو ده‌شتی هه‌ولێر و ڕێگای مه‌خموور و ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (1.531) كیلۆمه‌تر دووجایه. (65%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئۆریکسی پیترۆلیۆم) و (15%)ی (كه‌ی ئێن ئۆ سی)ی كۆری و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 5. بلۆكی هه‌ریر: ناحیه‌ی هه‌ریر و باكوری شه‌قڵاوه تا سۆران ده‌گرێته‌وه‌و ڕووبه‌ری (700) كیلۆمه‌ترە، پێشبینی دەکرێت نزیك ملیارێك به‌رمیل نه‌وتی تێدا بێت . پشكه‌كانی (45%)ی دراوه‌ته (ماراسۆن ئۆیڵ) و (35%) ی دراوه‌ته كۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فه‌ڕه‌نسی و و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 6. بلۆكی پیرمام: سه‌نته‌ری ناحیه‌ی پیرمام و سه‌ری ڕه‌ش و سه‌ربه‌ن ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (180) كیلۆمه‌تره. (80%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 7. چۆمان: لە قەزای چۆمان، سەرەتا پشکەکان درا بە کۆمپانیای (تورکش ئینتیتی)ی بە پشکی (80%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ) بەڵام دواتر کۆمپانیاکە لەو بلۆکە کشایەوە. 8. هندرێن: بە هەمان شێوەی بلۆکی چۆمان درا بە کۆمپانیای (تورکش ئینتیتی)، بەڵام دواتر کۆمپانیاکە لەم بلۆکەش کشایەوە. 9. بلۆكی سه‌فین: له سه‌ر چیای سه‌فینه‌وه تا هیزۆپ ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ری نزیكه‌ی (500) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكی (35%) دراوه‌ته كۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فه‌ڕه‌نسی و پشكی (45%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ماراسۆن ئۆیڵ) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 10. بلۆكی بنه باوێ: له ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپانه‌وه تا ناوچه‌ی هیران و نازه‌نین ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (240) كیلۆمه‌تر دووجایه و زیاتر له ملیارێك به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. 11. بلۆكی شۆڕش: باكوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێرو ناحیه‌ی دێگه‌ڵه تا ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (526) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكی (75%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئۆ ئێم ڤی) نه‌مساوی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 12. بلۆكی مه‌لا ئۆمه‌ر: ده‌كه‌وێته باشوری خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێره‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (285) كیلۆمه‌تر دووجایه پێشبینی یه‌ده‌گی (500) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌كرێت لەم بلۆکەدا. پشكی (75%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئۆ ئێم ڤی) نه‌مساوی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 13. بلۆكی قوشته‌په: له قوشته‌په‌ی خوارووی هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێده‌كات تا دوبزو پردێ و ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (1180) كیلۆمه‌تر دووجایه. (80%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته (كه‌ی ئێن ئۆ سی)ی كۆری و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 14. بلۆكی خورمه‌ڵه: ده‌كه‌وێته باشوری خۆرئاوای هه‌ولێره‌وه‌و درێژكراوه‌ی كێڵگه‌ی كه‌ركوكه كه هه‌ردوو ناوچه‌ی خورمه‌ڵه‌و ئاڤانه‌ی خورمه‌ڵه ده‌گرێته‌وه. ئه‌م كێڵگه‌یه له‌لایه‌ن (گروپی كار)ه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و پشكه‌كانی (100%) دراوه‌ته كیپكۆ. دووەم؛ بلۆکە نەوتییە بەرهەمهێنەرەکانی پارێزگای هەولێر بەپێی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستاندا تەنها (9) بلۆکی نەوتی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان. کە (4) بلۆکیان دەکەونە پارێزگای هەولێرەوە و رێژەی (43%) ی هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) ئەمە لە کاتێکدایە (بلۆکی تەقتەق) کە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە، بەڵام لە ژێر قەڵەمڕەوی دەسەڵاتدارانی پارێزگای سلێمانیە، ئەم بلۆکە لە کۆتایی ٢٠٢٠ دا ئاستی بەرهەمهێنانی بریتی بووە لە (٨ هەزار و ٥٨٠) بەرمیل نەوت، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٤ بەرهەمی رۆژانەی (١٤٨ هەزار) بەرمیل زیاتر بووە، لە ئێستاشدا بەرهەمی ڕۆژانەی ئەم کێڵگەیە بۆ خوار (٦ هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، ئەمەش وایکردووە بەشێک لە چاودێران پێیان وابێت کە ناعەدالەتی لە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکاندا بکرێت، بۆ نمونە بەپێی ڕاپۆرتێکی (د. عزەت سابیر) بە ناونیشانی "دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان و پرۆسەی نەوت"، ئاماژەی کردووە بە ناعەدالەتی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان (بڕوانە خشتەی ژمارە (3)) سەرچاوەکان: 1. د. سەفین جەلال فتح اللە، نەوتی هەرێمی کوردستان؛ شیکردنەوەیەکی جوگرافیایی سیاسی، دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەکەم، هەولێر 2015، ل 81-107. 2. د. عزەت سابیر، دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان و پرۆسەی نەوت؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10166 3. درەو میدیا؛ پشکی کۆمپانیا بیانییەکان لە بلۆکە نەوتییەکانی هەرێمدا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9680 4. ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022، بڵاوکردنەوە 4/4/2022؛ https://www.roonbeen.org/ 5. یادگار سدیق گەڵاڵی، سەربەخۆیی دارایی و دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی نەوت وگازی هەرێم، ماڵپەڕی زەمەن؛ https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=3464 6. The Oil and Gas Year, The Oil and Gas Year: Kurdistan Region of Iraq 2011 (KURDISTAN REGION Regional Blocks Divisions, International Journal of Business and Social Science Vol. 11 • No. 5 • May 2020. 7. LICENCES AND ENERGY INFRASTRUCTURE, MAP 2013. http://archive.gov.krd/mnr/mnr.krg.org/images/pdfs/Licences_and_energy_infrastructure_TOGY_2013_1.pdf
درەو: راپۆرتی: سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی - رانانی ئاییندەیی ژمارە (10) بە ڕوانین بۆ دۆخی گەرمی سیاسیی و ناجێگیریی و ناڕوونی ئایندەی نێوچەکە، ڕەنگە هیچ کات هێندەی ئێستا کورد پێویستیی بە یەکڕیزی و هاوشانی بۆ یەکخستنی تواناکان و کەمکردنەوەی هەڕشە ئایندەییەکان نەبووبێت، بەڵام پێچەوانەکەی لەسەر زەمینی واقیع دەبینرێت. ئەوەی دەبینرێت ئەوەیە لەگەڵ باهۆزی هەڕەشە و نائارامییەکاندا، ماڵی کوردیش بەدەست شەپۆلە توند و لاوازەکانەوە ئاراستەکەی دەگۆڕدرێت و ئەوەشی نابینرێت یەکخستنی گووتار و دانانی ستراتیژ و کۆدەنگییە لەسەر ئامرازەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان و قۆستنەوەی دەرفەتەکانە. هەنووکە چەند پرسێکی سەرەکی یەخەی ماڵی کوردی‌یان گرتووە و ئاسۆی چارەسەریشیان بە گوێرەی جوڵەی هێزە پێکهێنەرەکانی کوردستان و دووری مەودای گوتارەکانیان، نادیار و ڕوو بە درزی زیاترە. هەندێکیان ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە نێوخۆی هەرێمەوە و هەندێکیشیان بەرهەمهاتووی ململانێ عێراقی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانن، لە گرنگترینیان: ١. پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان: بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ١٩٩٢، چەند مانگێکی دیکە، کۆتایی خولی ئێستای پەرلەمانە و پێویستە لە مانگی (تشرینی دووەم)ی ئەم ساڵدا هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێت، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوو و بە ئێستاشەوە ڕێککنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر هەردوو پرسی هەمواری یاساکە و پێكهاتەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی، نەک ئامادەکارییە یاسایی و کارگێڕییەکانیان پەکخستووە، بەڵکو نیوماڵی کوردیشی دوولەت کردووە و هەڕەشەی نوێی بۆ درووستکردووە، كە بێگومان كاریگەییان لەسەر بەشداری كورد لە حكومەتی نوێی عێراقدا دەبێت. ٢. پرسی شێوازی بەڕێوەبردنی سامانی سروشتیی هەرێم: ئاشكرایە كە ئەم پرسە لە بنەڕەتدا یەكێكە لەتەوەرەكانی ململانێی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق، كە لە لایەك هەرێمی كوردستان بە ڕاڤەكردنی تاك لایەنەی خۆی بۆ هەندێك دەقی دەستوری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ بەمافی خۆی دەزانێت لە سنوری خۆیدا نەوت بەرهەم بهێنێت و هەناردەی بكات، لەبەرامبەریشدا حكومەتی فیدراڵی عێراق، بەپێی چەند دەقێكیتر لە هەمان دەستور، پێداگری لەسەر دەسەڵاتی حەصری خۆی دەكات لەم بوارەدا. كەواتە ناكۆكیەكان لەم پرسەدا لەنێوان هەرێم و عێراقە، نەك لە نێو لایەنە كوردییەكاندا، بەتایبەت كە هەر لەسەرەتاوە یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکرات وەک پێکهێنەرانی سەرەکی حکومەتی هەرێم، بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت بە ڕێککەوتن و هاوبەشی هەردوولایان بووە و یەکدیدگاش بوون لە بەڕێوەبردنییدا، بەڵام ئەم دیدگا هاوبەشە لەئەگەری ڕێككنەكەوتنی ئەو دوو لایەنە لەسەر چۆنێتی بەشداریكردنیان وەك هێزە سەرەكییەكانی پێكهاتەی كورد لە حكومەتی ئایندەی عێراقدا، گرەنتی بەردەوامبوونی نییە، بەتایبەت لە دوای بڕیارەكەی دادگای فییدراڵی سەبارەت بە نادەستوریبوونی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە، وا دەخوازێت كە هەرێم لەچوارچێوە ئەو پێشهاتە یاساییە نوێیەدا دەست بە گفتوگۆ و ڕێككەوتنی توكمەتر لەجاران لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بكات، ئەمەش وا پێوست دەكات ئەمجارە كورد دیدگایەكی بەهێزتر و یەكگرتووتر لەسەر مافی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەكانی ناو سنوری هەرێمەكەی خۆی لەبەرامبەر حكومەتی فیدراڵیدا بخاتەڕوو. ٣. پرۆسەی سیاسیی بەغدا و لێکەوتەکانی لەسەر ماڵی کوردستانی پاش دوا هەڵبژاردنی عێراق (٢٠٢١)، پرسێکی نوێ کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دیاریکردنی سەرکۆمار و ترازان و جەمسەربەندیی نێو ماڵی شیعەیە، لەبری دروستکردنی هەل، بە پێچەوانەوە پرژی ململانێکە نێوماڵی کوردیشی گرتەوە و هەر لە پاش دەرکەوتنی ئەنجامەکانەوە، هێزە کوردستانییەکان هەریەكەو بە ئاڕاستەی جیا بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن؛ هەرچی پارتی دیموکراتی کوردستانە بە ڕێککەوتن لە بەرەی سێقۆڵی (بارزانی-صەدر-حەلبووسی)دا بوو. بەهۆی کاردانەوەی ئەم بەرەیە و پێداگری پارتی-یش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و تەحەفوزاتی یەکێتی لەسەر قاڵبی بەرە سێقۆڵییەکە، یەکێتی نیشتمانی (بە لێکگەیشتن و هاوهەڵوێستی نەک ڕێککەوتن) لە بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگی نزیکبوویەوە و ئەوەی مایەوە کورسیەکانی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامییە وەک ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ لایەک لەم جەمسەرانە ڕێککەوتنیان نییە، بەڵام بەپێی هاوکێشە و دۆخە کاتییەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی، هەماهەنگییان لەگەڵ تشرینییەکان و هەندێجار لەگەڵ هاوپەیمانی سێقۆڵی و بگرە چوارچێوەی هەماهەنگیشدا هەبووە. لەهەموو ئەگەرەکاندا ئەوەی ڕوونە: ماڵی کوردی پەرتەوازەیە و هیچ کاتێک بەدرێژایی ١٩ساڵی پرۆسەی سیاسیی عێراق، هێندەی ئێستا بێ بەرنامەی هاوبەش نەبووە، لەکاتێکدا باشترین هەل و کات بۆ دەستکەوتی سیاسیی و شوناسی و نیشتمانی کوردستانی، هیچکات هێندەی ئێستا هەلی باشی بۆ کورد پێنەبووە. بەڵام دەبینرێت بە پێچەوانەوە ئەم هەلە بووەتە هەڕەشە و ماڵی کوردستانی لەتتر و دەستکەوتە ناتەواوەکانی ئەزموونی هەرێمیشی خستووەتە ژێر هەڕەشەوە. ڕانانى ئایندەیى ژمارە (١٠) ى ساڵى٢٠٢٢
درەو: داهاتی وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر (69%) دهۆك (12%) سلێمانی (19%)ە، داهاتی كارەبا لە هەولێر (42%) دهۆك (13%) سلێمانی (45%)ە، داهاتی گومرگ لە هەولێرو دهۆك (69%) و لە سلێمانی (31%). (درەو) لە سەرچاوەیەكی باڵا ناو ئەنجومەنی وەزیرانەوە زانیاری دەستكەوتووە سەبارەت بە رێژەی داهاتی گۆمرگ، باج، داهاتی وەزارەتەكانی (شارەوانی، گەشتوگوزار، ناوخۆ) و تۆماری خانوبەرە، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان . داهاتی نانەوتی داهاتی نانەوتی دابەش دەبێت بۆ دووبەش یەكەم: داهاتی وەزارەتی دارایی • داهاتی وەزارەتی دارایی بریتیەو لە داهاتی گومرگ و داهاتی باج و داهاتی فەرهەنگەكانی تری سەر بە وەزارەتی گومرگ: • تێكڕای یەك مانگی داهاتی گومرگی لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە (99) ملیار دینار كە دەكاتە (68) ملیۆن دۆلار. • رێژەی داهاتی گۆمرگ لە هەولێر و دهۆك (69%) لە هەموو داهاتی گۆمرگی هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی گۆمرگ لە سلێمانی بریتی بووە لە (45) ملیار دینار كە دەكاتە (31) ملیۆن دۆلار. • رێژەی داهاتی گومرگ لە سلێمانی لە (31%) لە هەموو گومرگی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت. باج: • تێكڕای یەك مانگی داهاتی باج لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە (35) ملیار دینار كە دەكاتە (24) ملیۆن دۆلار. • رێژەی داهاتی باج لە هەولێر و دهۆك (82%) لە هەموو داهاتی باجی هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی باج لە سلێمانی بریتی بووە لە (7.4) ملیار دینار كە دەكاتە (5.6) ملیۆن دۆلار. • رێژەی داهاتی باج لە سلێمانی لە (18%) لە هەموو باجی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت. دووە: داهاتەكانی تر داهاتی وەزارەتی ناوخۆ • تێكڕای یەك مانگی داهاتی ناوخۆ لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە هەولێر (21 ملیار و 128 ملیۆن دینار) بەرێژەی (69%) دهۆك بریتی بووە لە (3 ملیار و 771 ملیۆن) دینار بەرێژەی (12%) • تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر و دهۆك (81%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی بریتی بووە لە (5 ملیار و 887 ملیۆن دینار) بەرێژەی (19%) • رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی لە (19%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی ناوخۆ پێكدەهێنێت. داهاتی وەزارەتی شارەوانی • تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی شارەوانی لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە هەولێر (7 ملیار و 838 ملیۆن دینار) بەرێژەی (69%) دهۆك بریتی بووە لە (1 ملیار و 110 ملیۆن) دینار بەرێژەی (10%) • تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی وەزارەتی شارەوانی لە هەولێر و دهۆك (79%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی شارەوانی لە سلێمانی بریتی بووە لە (2 ملیار و 449 ملیۆن دینار) بەرێژەی (21%) • رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی شارەوانی لە سلێمانی لە (21%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی شارەوانی پێكدەهێنێت. • داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارەكانی خانوبەرە: • تێكڕای یەك مانگی داهاتی بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارەكانی خانوبەرە لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە، لە هەولێر (5 ملیار و 196 ملیۆن دینار) بەرێژەی (54%) دهۆك بریتی بووە لە (1 ملیار و 549 ملیۆن) دینار بەرێژەی (16%) • تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارەكانی خانوبەرە لە هەولێر و دهۆك (70%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی تۆمارەكانی خانوبەرە لە سلێمانی بریتی بووە لە (2 ملیار و 918 ملیۆن دینار) بەرێژەی (30%) • رێژەی داهاتی یەك مانگی تۆمارەكانی خانوبەرە لە سلێمانی لە (30%) لە هەموو داهاتی تۆمارەكانی خانوبەرەی هەرێم پێكدەهێنێت. داهاتی وەزارەتی كارەبا: • تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی كارەبا لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە هەولێر (17 ملیار و 298 ملیۆن دینار) بەرێژەی (42%) دهۆك بریتی بووە لە (5 ملیار و 216 ملیۆن) دینار بەرێژەی (13%) • تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی وەزارەتی كارەبا لە هەولێر و دهۆك (55%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی كارەبا هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی كارەبا لە سلێمانی بریتی بووە لە (18 ملیار و 647 ملیۆن دینار) بەرێژەی (45%) • رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی كارەبا لە سلێمانی لە (45%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی نكارەبا پێكدەهێنێت. داهاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕا مانگانە لە 2021 داهاتی نەوت بۆ موچە: 350 ملیۆن دۆلار تەمویلی حكومەتی عێراق: 137 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ بۆ موچە: 112 ملیۆن دۆلار تەمویلی هاوپەیمانان: 22 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ بۆ خەرجیەكان: 91 ملیۆن دۆلار كۆی گشتی داهات: 712 ملیۆن دۆلار خەرجیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕا مانگانە لە 2021 خەرجی موچە مانگانە: 622 ملیۆن دۆلار خەرجی نەسریەی مانگانە: 25 ملیۆن دۆلار خەرجی بەكارخستنی مانگانە: 67 ملیۆن دۆلار خەرجی وەبەرهێنانی مانگانە: 23 ملیۆن دۆلار كۆی گشتی خەرجیەكان مانگانە: 737 ملیۆن دۆلار
درەو: راپۆرتی: د. عزەت سابیر حكومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی ناهاوسەنگ داهاتەكانی خەرجكردووە و ناعەدالەتی زۆر لە نێوان پارێزگاكانی سلێمانی لەگەڵ هەولێر و دهۆكدا كردووە، بڕی (300) ملیار دینار بۆ شارەوانی زاخۆ تەرخانكراوە (4) ملیار دینار بۆ شارەوانی چەمچەماڵ تەرخانكراوە، رێژەی (95%)ی بەرهەمهێنان لە كێڵگەنەوتیەكانی سنوری سلێمانی كەمیكردووە (94%)بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتیەكانی هەولێر و (67%)ی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی دهۆك زیادیكردووە. ژمارەی خانەنشینانی پیشمەرگەی پارتی بریتیە لە ( 70 هەزار) خانەنشین، ژمارەی خانەنشینانی یەكێتی و سەرجەم حیزبەكانی تر بریتیە لە ( 36 هەزار) خانەنشین. قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان ماوەی هەشت ساڵە هەرێمی كوردستان توشی قەیرانی دارایی هاتووە كە خۆی لە دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران و پێنەدانی سلفەی بەڵیندەران و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و وەستاندنی پێشینەكان و جێبەجێنەكردنی ئەو یاسایانەی كە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند كراوە و وەزارەتی دارایی ناتوانی جێبەجێی بكات وەك ( یاسای خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیادكردنی دەرماڵەی مامۆستایانی زانكۆ و هتد.....)، لە گەڵ ئەوەشدا نەبوونی سیولەی نەقدی لە بانكەكانی هەرێمی كوردستان. هۆكارەكانی دروست بوونی ئەم قەیرانە • لەبەر ئەوەی 85% ی داهاتی هەرێمی كوردستان لە بەشە بودجەی بەغداوە دێت و حكومەتی بەغدادیش لە ساڵی 2014 وە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانی بە تەواوی نەناردووە، بۆیە هەرێمی كوردستان تووشی قەیرانی دارایی و كەمی پارەی بانكەكان و دواكەوتنی مووچەی موچەخۆران هاتووە. • حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك پێویست گرنگی نەداوە بە كەرتە ئابووریەكانی تری وەك ( كشتوكاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری و هتد...) بۆ ئەوەی ببێتە هۆكارێك بۆ دابینكردنی داهاتی ناوخۆیی بۆ پڕكردنەوەی خەرجیە گشتیەكانی حكومەت. • لە دوای ساڵی 2003 وە كە ووڵاتی عێراق ئازادكرا، تا ئێستا پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغداد لە ڕووی سیاسیەوە پەیوەندیەكی تەندروست نەبووە كە ببێتە هۆی چەسپاندنی بەشە بودجەی حكومەتی هەرێم و مافە داراییەكانی خۆی بە بەردەوامی و بە بێ كێشە ساڵانە وەربگرێت، باشترین نموونەش مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەیە كە ماوەی 11 ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بودجەی وەبەرهێنانی خۆی خەرجی دەكات. • حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە وەك پێویست ژێرخانی ئابووریەكەی پتەو بكات بە شێوەیەك ئەگەر بەغداد بودجەی نەنارد خۆی بتوانێت بە بەرهەمی ناوخۆ و داهاتی ناوخۆ ئابووریەكەی بەڕێوە بەرێت. حوكمڕانی ناهاوسەنگ و نایەكسان ئەنجومەنی پارێزگاكان • لە نوسراوی هاوپێچ حكومەتی عێراق لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی عێراق بڕی 44 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و تیایدا بڕی 18 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان كراوە بەڵام بە داخەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان نیوەی پارەكە كە 9 ملیار دیناری ناردووە بۆ پارێزگای سلێمانی. ناعەدالەتی لە پلە و مووچەی هێزی پێشمەرگە • هاوپێچ دەردەكەوێت زۆرینەی هێزەكانی 80 و زێرەڤانی پلەی بەرزیان هەیە و هێزەكانی 70 پلەی نزمیان هەیە و ئەمەش وا دەكات بۆ لیوا هاوبەشكان و ئامر فەوجەكان و پلەدارەكان زۆرینەی لە پارتی بێت. • لە لایەكی ترەوە ئەگەر زۆرینەی هێزەكانی هەشتا پلەی بەرزیان هەبێت ئەوا مووچەشیان زۆر دەبێت وەك چۆن لە خشتەی هاوپێچ دەبینین كە مووچەی هێزەكانی 80 زۆر زیاترە لە مووچەی هێزەكانی 70. هێرشی هێزی هاوپەیمانان لە دژی داعش • کوردستان دابەشکراوە بۆ( ٨ ) میحوەر ، ( ٤ ) میحوەر لەلای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ( ٤ ) میحوەر لە لای پارتی دیموکراتی کوردستان ، ژمارەی میحوەرەکانی ( ١،٢،٣،٤ ) لە ژێر سەرپرشتی یەکێتیدان ، ( ٤ ) میحوەرەکەی کەیان لە لای پارتین بە ژمارەکانی ( ٥،٦،٧،٨)، بۆردومانی هاوپەیمانان بۆسەر داعش لە ( ١٢\٨\٢٠١٤ ) بۆ ( ١٠\١\٢٠١٦ ) بەم شێوەیە بووە: • ( %١٧ ) ی بۆردومانەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەی میحوەرەکانی یەکێتیدا بووە، ( %٨٣ ) بۆردومانەکان بۆ میحوەری پارتی بووە، هەر بۆیە دەبینین ( % ٨٣ ) ی شەهیدەکانی پیشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش سەر بە هێزەکانی یەکێتی بووبن. بۆردومانی هەلیکۆپتەری عێراق لە شەری داعش لە ڕۆژی ( ٧\٧\٢٠١٤ ) دەستی بە بۆردومانی ناوچەکانی تیرۆرستان کردووە تا ( ١٠\١١\٢٠١٦ ) ، (١٦) جار بۆردومانی لە میحوەرەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە، ( ٢٦٦ ) جار بۆردومانی لە میحوەرەکانی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، چونکە لێپرسراوی ژووری ئۆپراسیۆنی شەڕی داعش سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەم شێوەیەی لای خوارەوە: ناعەدالەتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان بودجەی پارێزگای دهۆك • بۆدجەی پەسەندكراوی پارێزگای دهۆك بۆ ساڵی 2013 بریتیە لە 11.7 ملیار دینار، بەڵام 48 ملیار دیناری بۆ خەرج كراوە. • بۆ ساڵی 2014 بودجە پەسەند نەكراوە و بری 32 ملیار دیناری بۆ خەرج كراوە. • ساڵی 2015 و 2016 لەسەر بنەمای 100% ی خەرجی 2014 پارەی دهۆك خەرج كراوە. • بەڵام بۆ پارێزگای سلێمانی بودجەكەی كەمكراوەتەوە بۆ 35%. • بۆ پارێزگای هەولێر بودجەكەی كەمكراوەتەوە بەڵام لە پارەی نەوت 18.5ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجكراوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانی. • كەواتە پارێزگای سلێمانی باجی گەورەی ئەم قەیرانە داراییەی داوە. ناعەدالەتی لە خانەنشینی • ژمارەی خانەنشینانی پیشمەرگەی پارتی بریتیە لە 70 هەزار خانەنشین. • ژمارەی خانەنشینانی یەكێتی و سەرجەم حیزبەكانی تر بریتیە لە 36 هەزار خانەنشین. ناعەدالەتی لە بودجەی ئەنجومەنی ئاسایش • هاوپێچ بودجەی ساڵی 2013 ی ئەنجومەنی ئاسایش نیشان ئەدات كە 75% ی بودجەكە بۆ پاراستنە و 25% ی بودجەكە بۆ زانیاری و دژە تیرۆرە، لە كاتێكدا ناوچەیەكی فراوانی ئەم هەرێمی كوردستانە لەسەر دەستی دژەتیرۆر پارێزراوە. كەرتی كارەبا • كارەبای كوردستان بەم خراپیەی خۆی لەگەڵ ئەوەشدا ناعەدالەتی هەیە لە دابەشكردنی، غەدر لە سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەرین دەكریت، پارێزگای سلێمانی شایانی 42% ی كارەبای كوردستانە و تەنها 30% ی دەدەنێ، هەولێر شایانی 36% ی كارەبایە بەڵام 42% ی دەدەنێ، ئەم خشتەیەی خوارەوە بڕی كارەبای رۆژی 1-1-2016 یە. پرۆسەی نەوت و گاز و كانزاكان لە هەرێمی كوردستان • لە نەخشەی پێشوو بۆمان دەردەكەوێت كە گرێبەستەكانی نەوت لە ژمارە 1 تا ژمارە 15، واتە 15 گرێبەستی یەكەم لەسەر كێڵگە نەوتیەكانی دهۆك و هەولێر كراوە بۆ ئەوەی بەرهەمی ئەم كێڵگە نەوتیانە زۆر بە خێرایی زیاد بكات و ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان بە مەبەست هەوڵدراوە بەرهەمی كەم بێت. تەنانەت بەرهەمی كێڵگەی نەوتی تەقتەق لە كۆیە نەك زیادی نەكردووە لەم حەوت ساڵەدا بەڵكو كەمی كردووە بە ریژەی %90، لە كاتێكدا بەرهەمی كێڵگەی خورمەڵە لە هەولێر و تاوكێ لە زاخۆ بە رێژەی %100زیادی كردووە. • شیكارێك بۆ ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و داهات و خەرجی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ سالێ 2019 كوردستان خۆی نەوت بفرۆشێت یان بودجەی بەغداد وەرگرین؟ شیكارێك بۆ ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و داهات و خەرجی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ سالێ 2019 سیستمی یەک بازنەیی و فرە بازنەیی لە هەرێمی کوردستان • لە سیستمی یەک بازنەیی نا عەدالەتییەکی گەورەی تێدایە • پارێزگایەک ژمارەی دانیشتوانەکه شی کەمبێت دەتوانێت زۆرترین نوێنەر بنێرێتە پەرلەمان بۆ نمونە وەک پارێزگاری دهۆک • لەوەش زیاتر نا یەکسانییەکی زیاتر سەبارەت بە قەزاکان دەردەکەوێت لە سیستمی یەک بازنەیدا بۆ نمونە لە هەڵبژاردنی ( ٢٠١٨ ) لە کۆی (١٣٥ ) قەزا لە هەرێمی کوردستان ( ١١٤ ) قەزا نوێنەرییان نەبووە لە پەرلەمانی کوردستان، خشتەی خواروە جیاوازی کورسییەکانی حیزبەکان دەردەخات لە سیستمی یەک بازنەیی و ٤ بازنەیی: دۆخی دارایی ئیدارەی سلێمانی* *ئیدارەی سلێمانی پێكهاتووە لە (پارێزگای سلێمانی+پارێزگای هەڵەبجە+ئیدارەی ڕاپەڕین+ئیدارەی گەرمیان+ئیدارەی كۆیە) ڕوبەری پارێزگای سلێمانی بریتیە لە 21 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە و ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە 2,300,000 كەس، ژمارەی خێزانەكانی بریتیە لە 455500 خێزان و پێكهاتووە لە 16 قەزاو 45 ناحیە و 2248 گوند. ڕێژەی ئەو خیزانانەی كە خاوەنی خانووی خۆیانن بریتیە لە 82% ی كۆی خێزانەكان و ڕێژەی ئەو خێزانانەی كە كرێچین بریتیە لە 18% ی كۆی خێزانەكان و ئەوەی دەمێنێتەوە دانیشتوی خانووی كەس و كاری خۆیانن. سەرچاوەی سروشتی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە نەوت و گازی سروشتی و ئاوی دوو بەنداوەكە و بەردی بە نرخی وەك بەردی كلس كە بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بەكاردێت و زەوی كشتوكاڵی دەشتی شارەزور و ناوچەكانی تری ، و سەرچاوەی داهاتی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە داهاتی نەوتی خاو‌و و بەرهەمە نەوتیەكان و گومرگی خاڵە سنوریەكان و داهاتی فەرمانگە گشتیەكانی پارێزگای سلێمانی. ژێرخان و سەرخانی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە قوتابخانەكان و نەخۆشخانەكان و فرۆكەخانە و زانكۆكان و بەنداوەكان و پاڵاوگەكان و كارگەكان ڕێگاوبانەكان و هتد..... پارێزگای سلێمانی لە ڕووی جوگرافیەوە نزیكە لە وڵاتی ئێران و دوو خاڵی سنوری سەرەكی هەیە لەگەڵ ووڵاتی ئێران ( پەروێزخان و باشماخ)، داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە داهاتی بەڕێوەبەرایتیە گشتیەكانی (كارەبا و ئاو، هاتووچۆ، بەرهەمە نەوتیەكان، تەندروستی و ناوخۆ و هتد....)، داهاتی هەناردەكردنی نەوتی خاوی شیواشۆك لە كۆیە و كوردەمیر و حەسیرە لە گەرمیان و كۆر مۆر و چەمچەماڵ و خەلەكان، لە كاتی بڕیاردان لە ئیدارەی سەربەخۆی پارێزگای سلێمانی بە بێ سوود وەرگرتن لە بودجەی بەغداد داهاتی پێویست دابین ناكرێت بۆ خەرجیەكەی. لە ڕووی سامانی سرووشتیەوە • ئیدارەی سلێمانی خاكێكی بە پیتی هەیە بۆ كشتوكاڵ وەك دەشتی شارەزور. • 2 بەنداوی گەورەی هەیە (دوكان و دەربەندیخان) وەك سەرچاوەی ئاو‌و و سامانی ماسی. • 33% ی سەرجەم كارگە پیشەسازیەكانی عێراق كەوتۆتە سنوری ئیدارەی سلێمانیەوە. • دوو ویستگەی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەیە (چەمچەمال و بازیان) جگە لە بەنداوەكان. • كەرەسەی خاوی زۆری هەیە بۆ چیمەنتۆ و چەندین ماددەی گرنگی تری هەیە. • چەندین زانكۆ و پەیمانگای هەیە. • 2 پاڵاوگەی گەورەی هەیە • سەرچاوەیەكی مرۆیی زۆری هەیە. لە ڕووی یاساییەوە پشت بەستوو بە دەستوری هەمیشەیی عێراق هەرێمی كوردستان، هەرێمێكی سەربەخۆیە لە عێراقێكی فیدڕالێ و پێك هاتووە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ حكومەتی عێراق مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی سلێمانی بكات،ئەویش ئەوەیە لە حاڵەتی ڕێكەوتنی هەولێر و بەغداد، هەولێر داهاتی نەوت بدات بە بەغداد و بەغدادیش بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دابین بكات و لەو بەشە بودجەیە 43% ی بدرێت بە ئیدارەی سلێمانی وەك ساڵەكانی 2004 تا 2010. لە حاڵەتی ڕێكنەكەوتنی هەوڵیر و بەغداد، ئیدارەی سلێمانی داهاتی نەوتەكەی بدات بە بەغداد و ڕێژەی 43% ی كۆی بودجەی شایستەی هەرێمی كوردستان وەربگریت كە بە نزیكەیی دەكاتە 345 ملیار دینار لە مانگێكدا. كە زۆر زیاترە لەو داهاتی نەوتەی ئیدارەی سلێمانی. ئەم 345 ملیارە لەوەوە هاتووە كە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2018 ی عَیراق بریتیە لە 9600 نۆ ترلیۆن و شەش سەد ملیار دینار بۆ ساڵێك، واتە مانگانە 800 ملیار دینار پشكی هەرێمی كوردستانە: 800 ملیار*43%=345ملیار دینار. ئەو پرۆژانەی كە بە داهاتی 43% ی بەغداد جێبەجێكراون 1- زانكۆی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و چەمچەماڵ. 2- تونێلی پێشڕەو. 3- سەرجەم ڕێگاگانی سلێمانی –دوكان-ڕاپەڕین-گەرمیان-پێنجوێن. 4- پاڵاوگەی بازیان. 5- تۆڕی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی بە بەهای یەك ملیار دۆلار. 6- 2 ملیار دۆلار وەك قەرزی خانووبەرە بۆ هاووڵاتیان. 7- خەستەخانەی 400 قەرەوێڵەی سلێمانی. 8- دروستكردنی چەندین بەنداوی بچووك. 9- پیدانی قەرزی خانوبەرە، ژنهێنان، كشتوكالی، گەشتیاری، پیشەسازی بۆ زیاتر لە 300 هەزار خێزان لە سنوری ئیدارەی سلێمانی. 10- بە نزیكەسی جێبەجێكردنی زیاتر لە 3000 پرۆژە لە سنوری ئیدارەی سلێمانی. لە خشتەی پێشوو ئەگەر سەیری داهات و خەرجی مانگانەی پارێزگای سلێمانی بكەین (بێجگە لە مووچە)، دەبینین داهاتەكەی زیاترە لە خەرجیەكەی، بۆ نمونە تێكرای داهاتی مانگێكی لە سالێ 2015 دا بریتیە لە 41 ملیۆن دۆلار لە كاتێكدا تێكرای خەرجی مانگێكی بریتیە لە 36 ملیۆن دۆلار واتە 5 ملیۆن دۆلاری زیاترە لە خەرجیەكەی بەشی پارێزگای هەڵەبجەش دەكات، بۆیە گرنگە سیستەمی لامەركەزی ئیداری و دارایی لە هەرێمی كوردستان پەیرەو بكرێت و شارەكانی كوردستان گەشەیەكی باشتر دەكەن و بەشێكی زۆری ئەم قەیرانە چارەسەر دەبێت. پێشنیار 1-پێشنیاری زۆر گرنگ و بەرهەمدار ئەوەیە زۆر ڕاشكاوانە بە پارتی بوترێت دەبیچت سەرجەم مووچەی هەموو كوردستان تەنها لە پارەی نەوت بدرێت بە تایبەتی لە ئێستادا نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی نزیكە لە 100 دۆلار، سەرجەم داهاتی نانەوتی بۆ پرۆژەكان و خەرجی و نسریەی دام و دەزگاكانی حكومەت خەرج بكرێت هەر پارێزگایەك بۆ سنورەكەی خۆی، ئەگەر لێیان زیاد بوو بەشداری بكەن لە پێدانی مووچە. 2- یان بە شێوەیەكی ڕاستەقینە 43% ی كۆی داهاتی نەوتی هەرێم و بودجەی بغداد و داهاتی نانەوتی هەموو هەرێمی كوردستان بدرێت بە ئیدارەی سلێمانی و سوپاسیان دەكەین. 3- یان 50% ی كۆی داهاتی سلێمانی بۆ مووچە تەرخان بكرێت و 50% ی تر بۆ پرۆژە و خەرجیەكانی تری حكومەت تەرخان بكرێت لە سلێمانی.
درەو: راپۆرتی: سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی - رانانی ئاییندەیی ژمارە (10) لەدوای هەڵبژاردنەکانی ١٠/١٠/٢٠٢١ و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن و دەرکەوتنی هاوپەیمانی سەدر وەک گەورەترین براوەی شیعەکان بە ٧٣ کورسی پەرلەمانی، ململانێیەکی توندی لە نێوان هێزە شیعەکان دروست بوو بە تایبەت لە نێوان هێزە شیعیەکان لەلایەك و ڕە‌وتی سەدر لەلاكەیەكەیتر، تا گەیشتن بەوەی کە هێزەکانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتح تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدەن، بەڵام دواجار دادگای باڵای فیدراڵی بە بریارێک ئەم کەیسەی یەکلایکردەوە، لە گێمی یەکەمدا سەدرییەکان یارییەکیان بردەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاستاندنی بۆ کرا و هەمووان ئەنجامەکەیان پەسەندکرد، گێمی دووەمی ململانێکە ئەو کات دەستی پێکردەوە کە دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندرا و سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە بە رێککەوتنێکی سێ قۆڵی: ڕە‌وتی سەدر، هاوپەیمانی سونە (عەزم و تەقەدوم) و پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیان هەڵبژارد، ئەم ڕێککەوتنە درزێکی گەورەتری کردە نێو پێکهاتەی شیعەکانەوە، تا دروستکردنی دوو بەرەی جیاواز (هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی) لە بەرامبەر ڕە‌وتی سەدر و هاوپەیمانییە سێ قۆڵییەکەی کە دواتر ناونرا (ڕزگاری نیشتمان- إنفاذ وطن). بەڵام لە دوای سێ دانیشتنی پەرلەمانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هاوپەیمانی سێ قۆڵی شکستی هێنا لە ئەنجامدانی دانیشتنی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار و ڕاسپاردنی لیستی یەکەم بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی( حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی). لێرەدا گرنگە ئەو هۆکارانەی ڕۆڵیان هەیە لە تۆخکردنەوەی ململانێكانی نێوماڵی شیعە و بەبنبەستگەیشتنی پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوانیان باس بکرێن: یەکەم : ئاستەکانی هاوسەنگی نوێنەرایەتی و کارگێڕی لەبەرئەوەی دابەشکاریی پۆستەکانی حکومەت و یەکە کارگێڕییەکان بە پێوەری پشکپشکێنەی پێكهاتەیی و حیزبی و ناوچەییە، بە تایبەتی دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵوەشێنرایەوە، کە هەردوو ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری دەبینی لە سنوری یەکە کارگێرییەکاندا، ئێستا تاکە دەزگای نوینەرایەتی لۆکا‌ڵی پارێزگایە لەرووی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە خزمەتگوزاریییە گشتیەکانەوە، بۆیە شەڕی یەکلاکردنەوەی ئەم پۆستانە، یەکێکە لە هۆکارەکانی قوڵکردنەوەی ململانێکانی، بە تایبەت دوای ئەوەی هەردوو پارێزگاری نەجەف و ناسرییە بۆ ڕە‌وتی سەدر یەکلایی بووتەوە، ئەم گۆرانکارییە نەخشەی دابەشکردنی سیاسی گۆڕی، چونکە زۆربەی زۆری پارێزگاکانی باشوری عێراق لە پێشوودا لای هێزەکانی حیزبی دەعوە و ڕە‌وتی حیکمە و فەتح بوون. دووەم: ململانێی چەکداری حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەرچەندە زۆربەی هێزە سیاسییە شیعەکان لەهەردوو بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕە‌وتی سەدر خاوەنی هێزی ناڕێکخراون و لە چوارچێوەی فەرمیدا لە ژێر سێبەری حەشدی شەعبیدا ڕێکخراون، بەڵام بنچینەی ململانێکە لەم ئاستەدا ئەوەیە کەوا لە سەدر دەیەوێت لە ڕێگەی بانگەشەی ڕێکخستنەوەی هێزەکان کۆنترۆڵی دەوڵەت بکات، هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیش ترسی گەورەیان ئەوەیە ئەم درووشمە بۆ لێپرسنەوە بێت. فاکتەرێکی تر لە پاڵ ئەم فاکتەرەدا بابەتی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانییە، کە نیگەرانییەکانی زیاتر کردوە، چونکە دەستوری عێراقی زیاتر لە ناوەڕۆکدا دەستورێکی تەوافوقییە، پێداگرییەکانی سەدر بۆ دروستکردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بە لێکدانەوەیەکی تر بەپەراوێزخستن و دورخستنەوە ئەوانی دی دەخوێنرێتەوە. ڕەنگە مێژووی پێکدادانی حکومەتی سەردەمی مالیکی لەگەڵ هێزەکانی سوپای مەهدی سەر بە ڕە‌وتی سەدر کاریگەریی بەرچاوی هەبێت لە چەقبەستنی زیاتری نێوان ئەم دوو ڕەوتە سێیەم: دەسەڵاتی باوکایەتی دوای ئەوەی ماوەیەکی درێژخایەنە مەرجەعی باڵای شیعەکان (عەلی سیستانی) خۆی بەدوور گرتووە لە هەموو ڕایەکی سیاسی، بەهۆکاری بێلایەنی و فاکتەری هەڵکشانی تەمەن و خۆتەرخانکردن بۆ کاری ئایینی، بۆشاییەکی سیاسی دروستبووە، ئەم بۆشاییە کاری کردووتە سەر لێکترازانی زیاتری هێزە شیعیەکان، ئەوەی لە فەزای شیعەکاندا دەتوانێت یارییەکە بگۆڕێت کۆمەڵێک فاکتەرە، شەڕی کاریزمای ئاینی و سیاسی، باکگراوندی سیاسی، سوودوەرگرتن لە میراتی مێژوویی بنەماڵە و پاشخانی کۆمەڵایەتی لە کاروبار ئاینی و سیاسەتدا، پشتگیری جەماوەری لەڕێگەی گوتاری پۆپۆلیستی، ئەم فاکتەرانە پیکەوە، بۆ کەسێکی وەکو موقتەدا سەدر ڕێگە خۆشکەرن کە چانسی زیاتری لە سەرکردە سیاسیەکانی تر دەبوو ئەگەر پلەکانی کاریزمای مەرجەعی ئاینی هەبوایە، لانی کەم لەڕووی پلەبەندی پێدانی ئەم نازناوە لە روانگەی مەزهەبی شیعیەوە. سەدر زیاتر لە جارێک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دەبێت ئەو حکومەتەی سەدر دروستی دەکات باوکانە بێت، لە بەرامبەردا هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی وا موقتەدا سەدر دەناسێنن کە تەنها سەرکردەیەکی سیاسییە نەک مەرجەعێکی ئاینی، چونکە سەدر بەرەی خۆی هەیە، بەیەک دووری لەگەڵ هەموو هێزەکان نییە. لەلایەکی ترەوە ئەو ململانێ مێژوییەی لە نێوان باڵەکانی حیزبی دەعوەی ئیسلامی‌دا هەبووە و چەندین جیابوونەوەی لە وێستگە جیاوازەکاندا بە خۆوە بینیووە، رۆڵی نەرێنی هەیە لە قووڵبوونەوەی ململانێکان، بە تایبەت کە بنەماڵەی سەدر خۆیان بە خاوەنی ڕاستەقینەی حیزبەکە دەزانن. بۆیە بەڕوونی ئەو ململانێ مێژووییە لە نێوان سەدر و مالیکیدا دیارە، ڕەنگە مێژووی پێکدادانی حکومەتی سەردەمی مالیکی لەگەڵ هێزەکانی سوپای مەهدی سەر بە ڕە‌وتی سەدر کاریگەریی بەرچاوی هەبێت لە چەقبەستنی زیاتری نێوان ئەم دوو ڕەوتە، چونکە سەدر ئەوەی نەشاردۆتەوە كە نایەوێت فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە حکومەتدا بەشداربن. ڕانانى ئایندەیى ژمارە (١٠) ى ساڵى٢٠٢٢
شیكاری: درەو بەشی یەكەم لەکۆی (57) بلۆکی (نەوت و گاز)، (23) بلۆکی نەوتی و (2) بلۆکی گازی، دەکەونە سنوری ناوچەی سەوزەوە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، کە (13) کۆمپانیای (7) دەوڵەتی بیانی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت دەکەن (جگە لە گاز). بەپێی زانیارییەکان یەدەگی نەوتی پارێزگای سلێمانی بە زیاتر لە (36) ملیار بەرمیل و بە (65%)ی زیاتری کۆی یەدەگی نەوتی هەرێم دەخەمڵێندرێت. ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆی (9) بلۆک کە گەیشتوون بە قۆناغی بەرهەمهێنان لە دەڤەری سەوز، تەنیا (7.3%) بەرهەمی نەوتی هەرێم پێکدەهێنن. یەکەم؛ یەدەگی نەوتی هەرێمی کوردستان و پشکی پارێزگای سلێمانی تێیدا زانیاری جیاواز بەردەستە لە بارەی بڕو قەبارەی یەدەگی نەوتی هەرێم، بەڵام زانیارییە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2010)ەوە ئاماژە بەوە دەدەن کە بە (45) ملیار بەرمیلی خەمڵێنراو لە نەوتی یەدەگ لە هەرێمی کوردستاندایە، ئەم ژمارەیەش لە سایتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە. هەر لەم بارەیەوە وەزیری پێشووی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان (ئاشتی هەورامی) لە (19ی ئابی 2010) لە ته‌لاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت یه‌ده‌گی نه‌وت له هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند؛ "(45) ملیار به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه". بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان کە لە ساڵی (2015)دا بڵاوکراوەتەوەو تێدا هاتووە "هەرێمی کوردستان خاوەن (50) ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی جێگیر و (80) ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی ناجێگیرە". بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان یەدەگی نەوتی پارێزگای سلێمانی بە زیاتر لە (36) ملیار بەرمیل و بە (65%)ی زیاتری کۆی یەدەگی نەوتی هەرێم دەخەمڵێندرێت. دووەم؛ بلۆکە نەوتییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لەکۆی (57) بلۆکی کانزایی (نەوت و گاز)، (23) بلۆکی نەوتی کە (1) بلۆکیان هیچ وەبەرهێنانێکی تێدا نەکراوە، جگە لە (2) بلۆکی گازی، دەکەونە سنوری ناوچەی سەوزەوە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، کە (13) کۆمپانیای بیانی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت دەکەن (جگە لە گاز)، ناسنامەی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەو بۆ (7) جیاوازی هەریەک لە (ئەمریکا، روسیا، کەنەدا، تورکیا، کۆریا، ئیسپانیا، ئوسترالیا و ئیتاڵیا). بەم شێوەیە؛ بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)) 1. بلۆكی بێتواته: لەپارێزگای سلێمانی، له شارۆچكه‌ی حاجیاواوه ده‌ست پێده‌كات و تا ده‌گاته شارۆچكه‌ی بێتواته و بالیسان و ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (650) كیلۆمه‌تر دووجایە. (80%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 2. بلۆكی شه‌كرۆك: لەپارێزگای سلێمانی، له ناحیه‌ی خدرانی دوكانه‌وه ده‌ست پێده‌كات نا نزیك شه‌قڵاوه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (418) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكی (64%) دراوه‌ته كۆمپانیای (هیسس) و (16%) بۆ (پیترۆسیڵتیك) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 3. بلۆكی قه‌ڵادزێ: لەپارێزگای سلێمانی، سه‌رجه‌م قه‌زای قه‌ڵادزێ و به‌ری مه‌رگه‌و ده‌ریاچه‌ی دوكان و ڕانیه ده‌گرێته‌وه نزیكه‌ی (2000) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكی (80%)دراوه‌ته كۆمپانیای (ڕیپسۆڵ) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 4. بلۆكی خه‌له‌كان: لەپارێزگای سلێمانی، شارۆچكه‌ی خه‌له‌كان و چیای هه‌یبه‌ت سوڵتان و به شێك له ده‌شتی كۆیه تا سه‌ر زێ ی بچوك ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (624) كیلۆ مه‌تر دووجایه بڕی (2.450) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكی كۆمپانیاكان (گاز پڵەس) (40%) تورکش ئینتیتی (40%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 5. بلۆكی پیره‌مه‌گرون: لەپارێزگای سلێمانی، ڕۆژهه‌ڵاتی ڕێگای دووكان –سلێمانی و بناری چیای پیره مه‌گرون تاده‌گاته شارۆچكه‌ی دوكان ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له (730) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكی (80%) دراوه‌ته كۆمپانیای (ڕیپسۆڵ) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 6. بلۆكی میران: لەپارێزگای سلێمانی، له‌تاسلوجه‌وه ده‌ست پێده‌كات ڕۆژئاوای ڕێگای دووكان –سلێمانی و به شێك له ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌رو شارۆچكه‌ی بازیان و سه‌یرانگای چه‌می ڕه‌زان ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (1015) كیلۆمه‌تر دووجایه و دوو كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه میران ڕۆژهه‌ڵات بڕی (1.637) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه. پشكی كۆمپانیاكان بڕی (75%) دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 7. بلۆكی بازیان: لەپارێزگای سلێمانی، چیای سه‌گرمه‌و خۆراوای حه‌وزی بازیان و شارۆچكه‌ی ته‌كێ و به شێك له ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ری (473) كیلۆمه‌تر دووجایه، بڕی نه‌وتی یه‌ده‌گی (1.178) ملیار به‌رمیله. پشكی كۆمپانیاكان (كه‌ی ئێن ئۆ سی) كۆری (80%) و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 8. بلۆكی باكوری سه‌نگاو: لە ناوچەی گەرمیان، ده‌كه‌وێته باكوری ناحیه‌ی سه‌نگاو له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ڕووبه‌ری (492) كیلۆ مه‌تر دووجا ده‌گرێته‌وه و به‌پێ ی زانیارییەکان بڕی (6.163) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكی ئه‌م بلۆكه سه‌ته‌ر لینگ ئینه‌رجی ئه‌مریكی (40%) و ئه‌داكس هاوبه‌شی كه‌نه‌دی و سویسری (20%و20%) (كه‌ی ئێن ئۆ سی) كۆری و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 9. بلۆكی تۆپخانه: لە ناوچەی گەرمیان، ڕۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م و ناوچه‌ی جه‌باری ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (945) كیلۆ مه‌تر دووجایه، بەپێی زانیارییەکان بڕی (4) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایە سه‌ره‌ڕای بڕێكی زۆری گاز. لە ناوچەی گەرمیان، پشكه‌كانی (60%) دراوه‌ته (تالیسمان ئینه‌رجی) كه‌نه‌دی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (20%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 10. بلۆكی تازه: لە ناوچەی گەرمیان، به‌شێك له سنووری ناحیه‌ی نه‌وجول و خۆرئاوای ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م ده‌گرێته‌وه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی (700) كیلۆمه‌تر دووجایه، پێشبینی بڕی (3) ملیار یه‌ده‌گی نه‌وت و بڕێكی زۆر گاز ده‌كرێت. پشكی (60%) دراوه‌ته كۆمپانیای (ئۆیڵ سێرچ)ی ئوسترالی و پشكی (20%) دراوه‌ته تۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 11. بلۆكی په‌ڵكانه: لە ناوچەی گەرمیان، قه‌زای دووزخورماتو ناحیه‌ی جه‌باره و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و قه‌زایه ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (529) كیلۆ مه‌تر دووجایه، بڕی (1.58) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكی (60%) دراوه‌ته كۆمپانیای (شاماران پیترۆلیۆم) و (20%) پشكی (پیت ئۆیڵ)ی توركیه و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 12. پێنجوێن: لەپارێزگای سلێمانی، ناوەندی لە ناوەندی شاری پێنجوێنەوە درێژدەبێتەوە تا سنوری وڵاتی ئێران و جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ وەبەرهێنانێک لەم بلۆکەدا نەکراوە. 13. بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ربه‌ت: لەپارێزگای سلێمانی، ناوچه‌ی سیوه‌یل و به‌رزنجه‌و به شێك له شارەزوورو تا ناحیه‌ی ناڵپارێز له قه زای پێنجوێن ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (700) كیلۆمه‌تر دووجایه. (80%)ی پشكه‌كانی دراوه‌ته كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 14. بلۆكی عه‌ربه‌ت: شاری سلێمانی و شاخی گۆیژه‌و ئه‌زمڕو ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت تا هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (974) كیلۆمه‌تر دووجایه، بڕی (1.177) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكی كۆمپانیاكان (شاماران پیترۆلیۆم) (60%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (20%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 15. بلۆكی به‌رانان: لەپارێزگای سلێمانی، باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری سلێمانی و چیای به‌رانان ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (722) كیلۆمه‌تر دووجایه. پشكی كۆمپانیاكان (تالیسمان)ی كه‌نه‌دی (60%) كۆمپانیای (مورفی) (20%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 16. بلۆكی قه‌ره‌داغ: لەپارێزگای سلێمانی، ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و خۆرهه‌ڵاتی چیای سه‌گرمه و ڕۆژ ئاوای ڕووباری سیروان ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته ده‌ربه‌ندیخان و ڕووبه‌ری ئه‌م بلۆكه (846) كیلۆمه‌تر دووجایه، به پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی (4.896) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه. (80%)ی پشكه‌كانی درا بە كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 17. بلۆكی باشوری سه‌نگاو: لە ناوچەی گەرمیان، سه‌نته‌ری ناحیه‌ی سه‌نگاو و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ری (846) كیلۆ مه‌تر دووجایه پێشبینی یه‌ده‌گی (2) ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌كرێت و بڕی یه‌ك تریلیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی تێدایه. پشكی (60%)ی دراوه‌ته (كه‌ی ئێن ئۆ سی)ی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (20%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 18. بلۆكی كورده‌میر: لە ناوچەی گەرمیان، خوارووی ناحیه‌ی سه‌نگاو و باكوری قه‌زای كه‌لار ده‌گرێته‌وه و تا سه‌ر ڕووباری سیروان و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (620) كیلۆمه‌تر دووجایه وبڕی (5.129) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه. پشكی (40%)ی دراوه‌ته (ویسترۆن زاگرۆس)ی كه‌نه‌دی و (40%)ی پشكی (تالیسمان ئێنێرجی) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 19. بلۆكی گه‌رمیان: باكوری قه‌زای كه‌لارو ناحیه‌كانی باوه‌نورو سه‌رقه‌ڵاو شێخ ته‌ویل ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی (2120) كیلۆمه‌تر دووجایه، بڕی زیاتر له (4) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. پشكی (40%)ی كۆمپانیای (گاز پرۆم) له كۆمپانیای (تالیسمانی كڕیوه) و پشكی (40%)ی دراوه‌ته كۆمپانیای (ویسترۆن زاگرۆس) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 20. بلۆكی شاكه‌ل: لە ناوچەی گەرمیان، خواروی قه‌زای كه‌لار و ناحیه‌ی ڕزگاری و قه‌زای كفری ده‌گرێته‌وه ڕووبه‌ره‌كه‌ی (832) كیلۆمه‌تر دووجایه، نزیكه‌ی (2) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه. پشكی (80%)ی كۆمپانیای (گاز پرۆم) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 21. بلۆكی چیا سورخ: لە ناوچەی گەرمیان، ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری سیروان و ناحیه‌كانی قۆره‌توو مه‌یدان له قه‌زای خانه‌قین ده‌گرێته‌وه تا سنوری ئێران و ڕووبه‌ری (938) كیلۆمه‌تر دووجایه و به پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی (5.656) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدایه. لە ناوچەی گەرمیان، كۆمپانیای (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی (60%) پشكه‌كانی له كۆمپانیای (لۆنگفۆرد ئێنێرجی) كڕیوه و (پیت ئۆیڵ) خاوه‌نی (20%)ی پشكه‌كانه‌و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 22. بلۆكی قه‌ره‌هه‌نجیر: لە ناوچەی گەرمیان، ده‌كه‌وێته نێوان چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوكه‌وه، ناوچه‌ی شوان و ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیرو ناحیه‌ی ته‌كێی جه‌باری ده‌گرێته‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (1200) كیلۆمه‌تردووجایه، پێشبینی بڕی (5 بۆ 10) ملیار به‌رمیل نه‌وت ده‌كرێت. (80%)ی پشكه‌كانی درا بە كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 23. بلۆكی هه‌ڵه‌بجه: لەپارێزگای سلێمانی، ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (1000) كیلۆمه‌تر دووجایه‌و ناحیه‌كانی خورماڵ و سیروان و بیاره‌و گڵێجاڵ وسه‌نته‌ری قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شێكی سیدسادق ده‌گرێته‌وه بڕی (650) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خەمڵێندراوی تێدایە. (80%)ی پشكه‌كانی درا بە كۆمپانیای (گاز پرۆم) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. خشتەی ژمارە (1) بلۆکە نەوتییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان سێیەم؛ بلۆکە نەوتییە بەرهەمهێنەرەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەپێی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستاندا تەنها (9) بلۆکی نەوتی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان. کە (7) بلۆکیان دەکەونە پارێزگای هەلێرەوە و رێژەی (92.7%) هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن. تەنها (1) بلۆکی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەی سلێمانی و گەرمیان هەیە ئەویش (بلۆکی گەرمیان)ە کە بەرهەمی ڕۆژانەی بە پێی دوا ئامارەکان بریتییە لە (24) هەزار بەرمیل نەوت. جگە لە بلۆکی گەرمیان (بلۆکی تەقتەق) کە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە بەڵام لە ژێر قەڵەمڕەوی دەسەڵاتدارانی پارێزگای سلێمانیە، ئەم بلۆکە لە کۆتایی ٢٠٢٠ دا ئاستی بەرهەمێنانی بریتی بووە لە (٨ هەزار و ٥٨٠) بەرمیل نەوت، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٥ بەرهەمی رۆژانەی (١٢٨ هەزار) بەرمیل زیاتر بووە، ئەم دوو بلۆکەی ناوچەی کۆیە و گەرمیان تێکڕا ڕێژەی (٧،٣%) ی بەرهەمی هەرێم پێک دەهێنن. (بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) خشتەی ژمارە (2) ئەو بلۆکانەی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان سەرچاوەکان: 1. د. سەفین جەلال فتح اللە، نەوتی هەرێمی کوردستان؛ شیکردنەوەیەکی جوگرافیایی سیاسی، دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەکەم، هەولێر 2015، ل 81-107. 2. ڕاپۆرتی ڕێکخراوی دۆر، سلێمانی: شانشینی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان، ساڵی بڵاوکردنەوە 2015. 3. درەو میدیا؛ یەدەگی نەوتی هەرێمی کوردستان https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9720 4. درەو میدیا؛ پشکی کۆمپانیا بیانییەکان لە بلۆکە نەوتییەکانی هەرێمدا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9680 5. یادگار سدیق گەڵاڵی، سەربەخۆیی دارایی و دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی نەوت وگازی هەرێم، ماڵپەڕی زەمەن؛ https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=3464 1. The Oil and Gas Year, The Oil and Gas Year: Kurdistan Region of Iraq 2011 (KURDISTAN REGION Regional Blocks Divisions, International Journal of Business and Social Science Vol. 11 • No. 5 • May 2020. 2. LICENCES AND ENERGY INFRASTRUCTURE, MAP 2013. http://archive.gov.krd/mnr/mnr.krg.org/images/pdfs/Licences_and_energy_infrastructure_TOGY_2013_1.pdf
