Draw Media

داهاتەكانی سلێمانی بەراورد بە هەولێرو دهۆك

داهاتەكانی سلێمانی بەراورد بە هەولێرو دهۆك

2022-04-28 19:01:57



درەو:
داهاتی وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر (69%) دهۆك (12%) سلێمانی (19%)ە، داهاتی كارەبا لە هەولێر (42%) دهۆك (13%) سلێمانی (45%)ە، داهاتی گومرگ لە هەولێرو دهۆك (69%) و لە سلێمانی (31%).
(درەو) لە سەرچاوەیەكی باڵا ناو ئەنجومەنی وەزیرانەوە زانیاری دەستكەوتووە سەبارەت بە رێژەی داهاتی گۆمرگ، باج، داهاتی وەزارەتەكانی (شارەوانی، گەشتوگوزار، ناوخۆ) و تۆماری خانوبەرە، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان .

داهاتی نانەوتی
داهاتی نانەوتی دابەش دەبێت بۆ دووبەش
یەكەم: داهاتی وەزارەتی دارایی
•    داهاتی وەزارەتی دارایی بریتیەو لە داهاتی گومرگ و داهاتی باج و داهاتی فەرهەنگەكانی تری سەر بە وەزارەتی
گومرگ:
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی گومرگی لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە (99) ملیار دینار كە دەكاتە (68) ملیۆن دۆلار.
•    رێژەی داهاتی گۆمرگ لە هەولێر و دهۆك (69%) لە هەموو داهاتی گۆمرگی هەرێمی كوردستان پێكدێت.
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی گۆمرگ لە سلێمانی بریتی بووە لە (45) ملیار دینار كە دەكاتە (31) ملیۆن دۆلار.
•    رێژەی داهاتی گومرگ لە سلێمانی لە (31%) لە هەموو گومرگی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت.
باج:
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی باج لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە (35) ملیار دینار كە دەكاتە (24) ملیۆن دۆلار.
•    رێژەی داهاتی باج لە هەولێر و دهۆك (82%) لە هەموو داهاتی باجی هەرێمی كوردستان پێكدێت.
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی باج لە سلێمانی بریتی بووە لە (7.4) ملیار دینار كە دەكاتە (5.6) ملیۆن دۆلار.
•    رێژەی داهاتی باج لە سلێمانی لە (18%) لە هەموو باجی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت.


دووە: داهاتەكانی تر 
داهاتی وەزارەتی ناوخۆ
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی ناوخۆ لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە هەولێر (21 ملیار و 128 ملیۆن دینار) بەرێژەی (69%) دهۆك بریتی بووە لە (3 ملیار و 771 ملیۆن) دینار بەرێژەی (12%)
•    تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر و دهۆك (81%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێكدێت.
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی بریتی بووە لە (5 ملیار و 887 ملیۆن دینار) بەرێژەی (19%)
•    رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی لە (19%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی ناوخۆ پێكدەهێنێت.

داهاتی وەزارەتی شارەوانی 
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی شارەوانی لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە هەولێر (7 ملیار و 838 ملیۆن دینار) بەرێژەی (69%) دهۆك بریتی بووە لە (1 ملیار و 110 ملیۆن) دینار بەرێژەی (10%)
•    تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی وەزارەتی شارەوانی لە هەولێر و دهۆك (79%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان پێكدێت.
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی شارەوانی لە سلێمانی بریتی بووە لە (2 ملیار و 449 ملیۆن دینار) بەرێژەی (21%)
•    رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی شارەوانی لە سلێمانی لە (21%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی شارەوانی  پێكدەهێنێت.
•     

داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارەكانی خانوبەرە:
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارەكانی خانوبەرە لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە، لە هەولێر (5 ملیار و 196 ملیۆن دینار) بەرێژەی (54%) دهۆك بریتی بووە لە (1 ملیار و 549 ملیۆن) دینار بەرێژەی (16%)
•    تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارەكانی خانوبەرە لە هەولێر و دهۆك (70%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێكدێت.
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی تۆمارەكانی خانوبەرە لە سلێمانی بریتی بووە لە (2 ملیار و 918 ملیۆن دینار) بەرێژەی (30%)
•    رێژەی داهاتی یەك مانگی تۆمارەكانی خانوبەرە لە سلێمانی لە (30%) لە هەموو داهاتی تۆمارەكانی خانوبەرەی هەرێم پێكدەهێنێت.

داهاتی وەزارەتی كارەبا:
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی كارەبا  لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە هەولێر (17 ملیار و 298 ملیۆن دینار) بەرێژەی (42%) دهۆك بریتی بووە لە (5 ملیار و 216 ملیۆن) دینار بەرێژەی (13%)
•    تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی وەزارەتی كارەبا لە هەولێر و دهۆك (55%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی كارەبا هەرێمی كوردستان پێكدێت.
•    تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی كارەبا لە سلێمانی بریتی بووە لە (18 ملیار و 647 ملیۆن دینار) بەرێژەی (45%)
•    رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی كارەبا لە سلێمانی لە (45%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی نكارەبا پێكدەهێنێت.


داهاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕا مانگانە لە 2021
داهاتی نەوت بۆ موچە: 350 ملیۆن دۆلار
تەمویلی حكومەتی عێراق: 137 ملیۆن دۆلار
داهاتی ناوخۆ بۆ موچە: 112 ملیۆن دۆلار
تەمویلی هاوپەیمانان: 22 ملیۆن دۆلار
داهاتی ناوخۆ بۆ خەرجیەكان: 91 ملیۆن دۆلار
كۆی گشتی داهات: 712 ملیۆن دۆلار

خەرجیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕا مانگانە لە 2021
خەرجی موچە مانگانە: 622 ملیۆن دۆلار
خەرجی نەسریەی مانگانە: 25 ملیۆن دۆلار
خەرجی بەكارخستنی مانگانە: 67 ملیۆن دۆلار
خەرجی وەبەرهێنانی مانگانە: 23 ملیۆن دۆلار
كۆی گشتی خەرجیەكان مانگانە: 737 ملیۆن دۆلار

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand