شیكاری: درەو هەرێمی کوردستان خاوەن یەدەگێکی گەورەی گازی سروشتییە، بەشی زۆری یەدەگەکەشی دەکەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانەوە، هەربۆیە ئەگەر حکومەتی هەرێم گازی سروشتی هەناردەی دەرەوە بکات ئەوا (80%) گازی ئەم ناوچەیە پێکیدەهێنێت. گازی هەرێمی کوردستان دەتوانێت لە ئایندەی نزیکدا (%16) پێداویستی تورکیا پڕبکاتەوە، جێگا بە گازی ئێرانی لە تورکیا لێژ بکات. وەک چۆن دەتوانێت بە ڕێژەی (23%) بەشداری لە پێداویستی ڕۆژانەی هێڵی بۆری نابۆکۆ بکات و ڕکابەری غازی ڕوسی بکات بۆ پڕکردنەوەی بەشێکی پێداویستی یەکێتی ئەوروپا. یەکەم: یەدەگی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بەشێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن هەرێمی کوردستان خاوەنی (3%)ی یەدەگی غازی جیهانە، یەدەگی غازەکەی بە 100-200 ترلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەکرێت کە دەکاتە نزیکەی (2.8-5.7) ترلیۆن مەتر سێجا، کە بەشی زۆری لە ناوەڕاست و باشوری هەرێمی کوردستان چڕ بووەتەوە، گەورەترین و دیارترینیان کێڵگەکانی غازی (بنەباوێ، کۆرمۆر، خورمەڵە، میران، چەمچەماڵ، کوردەمیر...)ە. ئاماری جیاواز بەردەستن کە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن هەرێمی کوردستان خاوەنی ئەو غازە زۆرەیە، بۆ نمونە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی پەیمانگای ئۆکسفۆرد بۆ لێکۆڵینەوەی وزە، لە ژێر ناوی (Under the Mountains :Kurdish Oil and Regional Politics) کە (Robin Mills) نوسیویەتی و لە مانگی 1ی ساڵی 2016 بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بە قەبارەو بەشێک کێڵگەکانی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان داوە، بەشی هەرە زۆری ئەو یەدەگەش دەکەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانەو و بەشێکیشی دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆکەوە (بڕوانە چارتی ژمارە (1)) چارتی ژمارە (1) هاوکات بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی دەستەی ڕوپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی (United States Geological Survey) هەرێمی کوردستان خاوەنی زیاتر لە (60) ترلیۆن پێ سێجا غازی سروشتییە. هەروەها (تۆنی هیوارد) سەرۆکی کۆمپانیای (Genel energy) تورکی لە ساڵی ٢٠١٥ ڕایگەیاند مەزەندە دەکرێت هەرێمی کوردستان خاوەنی (5) ترلیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی بێت کە نزیکەی (١٧٧) ترلیۆن پێ سێجایە. بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی لە ساڵی ٢٠١٥، یەدەگی غازی سروشتی تەنها لە کێڵگەکانی (کۆرمۆر و چەمچەماڵ) بە (٧٥) ترلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێنرێت. بە گوێرەی (ڕاپۆرتەکانی وزەی ئەمەریکی) و (Gaffney Cline Associates) یەدەکی سەلمێنراوی غازی هەرێمی کوردستانی عێراق (۲٥) تریلیۆن پێ سێجایە، هەروەها یەدەکی غازی نەسەلمێنراو دەخەمڵێنن بە (۲۰۰) تریلیۆن پێ سێجا. هەروەها بە گوێرەی پێشبینییەکانی ڕێکخراوی وزەی جیهانی (IEA)، هەرێمی کوردستان لە توانایدایە تا ساڵی ٢٠٣٥ بە قەبارەی (٢٩)ملیار مەتر سێجا ساڵانە وەبەرهێنانی خۆی لە کەرتی غاز پەرە پێبدات، توانای خۆی ١٤% بەرزبکاتەوە لە دەکاتە (٤)ملیار مەتر سێجای ساڵانە. هەموو ئەم ئامارانە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن، کەهەرێمی کوردستان قەبارەیەکی گەورەی غازی سروشتی هەیەو شایەنی ئەوەیە پشتی پێ ببەسترێت. دووەم بەرهەم هێنان لە گازی سروشتی هەرێمدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (4) کێلگەی گازی دەستی پەرەپێدان و بەرهەمهێنان کردووە، ئەوانیش (کۆرمۆر – چەمچەماڵ) لە ساڵی (2009) وە لە بەرهەم هێندانایە، ئەم کێڵگەیە کە لەلایەن کۆمپانیای (دانا گاز)ی ئیماراتییەوە وەبەرهێنانی تێدا دەکرێت، لە مانگی کانونی دووەمی 2022 لە ڕایگەیاندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد، لە كێڵگەی (كۆرمۆری چەمچەماڵ) ئاستی بەرهەمهێنانی گازیان بەرزكردووەتەوە و گەیشتووەتە (452 ملیۆن) پێ سێجای ڕۆژانە. وەك ئەوەی کۆمپانیاکە دەیڵێت، پلانیشیان هەیە تا مانگی نیسانی 2023، ئاستەكە بگەیەننە (700 ملیۆن) پێ سێجای ڕۆژانە. له ئێستادا كێڵگهكه سێ جۆر بهرههمی ههیه 1. ڕۆژانه (452) ملیۆن پێ سێجا (13ملیۆن مهتر سێجا) گازی سروشتی بهرههم دههێنێت و له ڕێگهی بۆڕیهوه دهنێردرێت بۆ ههردوو وێستگهی كارهبای چهمچهماڵ و ههوڵێر. 2. ڕۆژانه بڕی (22) ههزار بهرمیل كۆندێنسهیت بهرههم دههێنێت و بهتانكهر دهگوازرێتهوه بۆ وێستگهی پهمپی خورمهڵهو تێكهڵ به نهوتی ههرێمی كوردستان دهكرێت بۆ بهرزكردنهوهی كوالێتی نهوتی ههرێم و حكومهتی ههرێم بهنرخی ڕۆژ له كۆمپانیاكهی دهكڕێتهوه 3. بڕی (1050) تۆن گازی شل LPJ بهرههم دێت و داناگاز خۆی دهیفرۆشێتهوه كۆمپانیا ناوخۆیهكان و له ئێستادا كۆمپانیای ساوس كوردستان دهیكڕێت و دهیگوازێتهوه. هەروەها (خورمەڵە) کە کێڵگەی نەوت و گازە و سوتەمەنی بۆ ویستگەی کارەبا دابین دەکات و لەلایەن کۆمپانیای (کار)ەوە بەڕێوە دەبرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لە بارەی بڕ و قەبارەی بەرهەمەکەیەوە بەردەست نییە. کێڵگەکانی دیکەش کە بریتین لە (بنەباوێ) لە پارێزگای هەولێر و (میران) لە پارێزگای سلێمانی کۆپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی کاریان تێدا دەکات و لە قۆناغی هەڵسەنگاندن و پەرەپێداندان. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)) خشتەی ژمارە (1) کۆمپانیاو کێڵگەکانی غاز لە هەرێمی کوردستان تێبینی: بەرهەمی غازی کێڵگەی کۆرمۆر و چەمچەماڵ بۆ وێستگەکانی کارەبا بەکاردێت، بەڵام بەرهەمی غازی ماڵان LPG کۆندێنسێت کۆمپانیا بۆخۆی دەیفرۆشێت سێیەم: بایەخی گازی سروشتی هەرێم بۆ تورکیا و یەکێتی ئەوروپا وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، لە دەستپێکی ساڵی 2022 كۆمپانیای "دانە گاز" بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازی لە هەرێمی كوردستان بۆ ئاستێكی پێوانەیی ڕاگەیاند، لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمپانیاكە، كە لە هەرێمی كوردستان كاری بەرهەمهێنانی غازی سروشتی دەكات، ڕایگەیاندووە، لە كێڵگەی كۆرمۆری چەمچەماڵ ئاستی بەرهەمهێنانی غازیان بەرزكردووەتەوە و گەیشتووەتە (452) ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانە. بەراورد بە ساڵی 2018، ئاستی بەرهەمهێنانەكە 50% زیادیكردووە، وەك ئەوەی دانە گاز دەیڵێت، پلانیشیان هەیە تا مانگی نیسانی 2023، ئاستەكە بگەیەننە (700) ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانە. بەم پێیەش بێت و کێڵگە گازییەکانی دیکەی هەرێمیش نەگەنە بەرهەمهێنان ئەوا هەرێم کوردستان ئەو بەرهەمە گازەی دەتوانێت بەرهەمی بهێنێت لە توانایدا دەبێت هەناردەی گازی سروشتی بکات بۆ دەرەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی دۆر کە لە ساڵی (2015) بڵاوی کردووەتەوە لە ژێر ناونیشانی (سلێمانی: شانشینی نەوت گازی کوردستان)، ئاماژەی بەوە کردووە کە؛ 1. تورکیا بەهۆی ئەوەی دوو لە کێڵگە گەورەکانی گازی سروشتی هەرێمی لە پارێزگای سلێمانی کێڵگەی (میران) و لە سنوری پارێزگای هەولێر کێڵگەی (بنەباوێ)ی بەدەستەوەیە دەتوانێت هەیمەنەی تەواو بکات بەسەر گازی سروشتی هەرێمی کوردستان کە تورکیا و ئەوروپا چاویان لەسەرییەتی و ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە. 2. هەرێمی کوردستان ئەو گازەی دەتوانرێت لە داهاتوودا بەرهەمی بهێنێت (80%)ی لە پارێزگای سلێمانی دەبێت، ئەگەر بیەوێت هەمان ئەو بڕەشی وەک کۆمپانیای "دانا گاز" ڕایگەیاندووە لە کێڵگەکانی (کۆرمۆر) هەناردە بکات دەتوانێت نزیکەی (16%)ی پێداویستی گازی تورکیا دابین بکات، بە مانایەکی دیکەش دەشتوانێت بەشداری لە هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا بکات لە ڕێگەی هێڵی بۆری (نابۆکۆ)وە بە ڕێژەی بەشداری (23%) و هەیمەنەی روسیا کەمدەکاتەوە لە حاڵەتی سەرکەوتنیدا. 3. هاوکات دەتوانێت بە ڕێژەی نزیکەی (20%) بەشداری بکات لە کەمکردنەوەی هەیمەنەی ئێران بەسەر تورکیادا کە ساڵانە زیاتر لە (10 ملیار) مەتر سێجا گاز لە وڵاتەوە هاوردە دەکات. لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)) خشتەی ژمارە (2) توانای گازی هەرێم و پێداویستی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا سەرچاوەکان - ڕاپۆرتی ڕێکخراوی دۆر، سلێمانی: شانشینی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان، ساڵی بڵاوکردنەوە 2015. - ڕاپۆرتی درەو، غازی هەرێم لە كێشمەكێشمی ئێران و توركیادا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9956 - یادگار سدیق گەڵاڵی، سەربەخۆیی دارایی و دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی نەوت وگازی هەرێم؛ https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=3464 - وریا عەبدولخالق، بلۆکی کۆرمۆر؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9701 - داستان سدیق، كارەبا و غازی ماڵان بۆ كەمە؟ دانەغاز بەرهەمهێنانی غازی سروشتیی گەیاندووەتە ئاستێكی پێوانەیی؛ https://esta.krd/124272/
درەو: راپۆرتی: سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی - رانانی ئاییندەیی ژمارە (10) ههر لهسهرهتای پرۆسهی ڕوخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆریی سهددام، له لایهن هێزه هاوپهیمانهكانەوە و پاشان دانانی حاكمی مهدهنی (پۆل برێمهر) و حوكمكردنی عێراق به شێوهیهكی ڕاستهوخۆ بۆ ماوهی یهكساڵ، لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، دهوڵهتی عێراق له دامهزراندن و بنهما دامهزراوهیی و حوكمڕانییهكانیدا، كهوته ژێر كاریگهری نێودهوڵهتی و ههرێمییەوە، بهڵام لهوكاتهوە تا ئهمڕۆ ئێران و ئهمریكا دوو یاریكهری سهرهكی نێو گۆڕهپانی سیاسیی عێراق بوون، بۆ ئێستاش، سهرباری گۆڕانكاری له ڕۆڵی ههردووكیان و دهركهوتنی یاریكهری ئیقلیمی و نێودهوڵهتی دیکە، هێشتا هاوكێشهی هەرێمایەتی و نێودهوڵهتی ( ئهمریكا وئێران) له پێكهێنانی حكومهتی بهغداددا گرنگی خۆی لهدهست نهداوه. یهكهم:ئهمریكا ههرچهنده پاش كشانهوهی سهربازیی ئهمریكا (ساڵی ٢٠٠٩)، ئهم وڵاته ڕۆڵی سیاسی له عێراقدا پاشهكشهی كردووە، بهڵام شهڕی داعش له سوریا و عێراق جارێكی تر ئهمریكای هێنایهوه نێوچهكه. له سهردهمی سهرۆكایەتیی ترامپدا(٢٠١٧-٢٠٢١) ئهمریكییهكان پاڵپشتی حكومهتهكانی عادل عهبدولمههدی و كازمییان كرد و به ئاشكرا گوشاری توندیان خسته سهر ئێران. پاش كوشتنی قاسمی سلێمانی، ئاراستهیهكی بههێز لای ئهمریكیهكان له عێراقدا پهیدا بوو كه ههوڵی دورخستنهوهی هێزو لایهنهكانی نزیك ئێران له دهسهڵاتی عێراق بدرێت. بهم شێوهیه پاڵپشتی خۆی بۆ داواكاری تشرینیهكان و ههڵبژاردنی پێشوهخت دهربڕی كه تیایدا حكومهتێكی(دور له تاران) ههڵبژێردرێت. پێدهچێت لهسهرهتادا گهشبینیهكی ئهمریكی بۆ پهلەكردن له پەكهێنانی حكومهت پاش ههڵبژاردنهكانی ئۆكتۆبهری ٢٠٢١ له ئارادا بووبێت، بهم شێوهیه ههر زوو پیرۆزبایی سهركهوتنی پرۆسهی ههڵبژاردنی كرد و پشتگیری دهركهوتنی بهرهیهكی "شیعی- سوننی- كورد"یان بۆ پێكهێنانی حكومهت دەربڕی، بهڵام پاش ئهوهی ههردوو لایهنی سهرهكی كوردستانی(یهكێتی و پارتی) كهوتنه نێو ململانێی توندەوە، بههۆی داواكاریی چاوهڕێنهكراوی پارتی بۆ پۆستی سهرۆك كۆمار و ههروهها بههۆی سهنگهرگرتنی سهرجهم لایهنه شیعییهكانی تر دژ به سهدر و سهركهوتنیان له پهكخستنی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار و سهرۆك وهزیران، له ئێستادا ئهمریكییهكان و رۆژئاوا به گشتی لە ههمان ههڵوێستی سهرهتایان خاوبوونەتەوە. لهلایهكی دیکەوه گفتوگۆ ئهتۆمییهكانی ڤییهنای نێوان ئهمریكا و ئێران و شهڕی ئۆكرانیا-روسیا كاریگهری لهسهر سیاسهتی ئهمریكا و ڕۆژئاوا له عێراق جێهێشتوه. هەنووکە بههۆی سهرقاڵییان به شهڕی ئۆكرانیا وسهرلهنوێ داڕشتنهوهی سیاسهتی ئهمنی له ئهوروپا، واشنتۆن و برۆكسل كهمتر لهجاران ئامادهییان بۆ روبهڕوبونهوەی ڕاستەوخۆی دژ به ئێران له نێوچهكه و عێراقدا ههیه، ئهمهش دهكرێت ببێته هۆكارێك بۆ كهمكردنهوهی پاڵپشتی ئهمریكا بۆ پێكهێنانی حكومهتی عێراق دور له كاریگهری ئێران و لایەنگرەکانی له عێراقدا. دووهم: ئێران ههرچهنده ههڵبژاردنهكانی ئۆكتۆبهری ٢٠٢١ی عێراق، لهسهرهتادا وا لێكدهدرایەو كه شكستێكی گهورهی بهرهی دۆستهكانی ئێرانه، بهڵام دوای زیاتر له شهش مانگ له ههڵبژاردن لهبهر چهندین هۆكار هێشتا بهرهی(دژ به ئێران) دورن له بهدهسهێنانی بهرههمهكانی ههڵبژاردن. ئێرانییهكان بههۆی هاوكارییكردنی عێراق دژ به شهڕی داعش و دامهزراندنی میلیشیاكانی (حهشدی شهعبی) توانیان دهسهڵاتی خۆیان به شێوهیهكی فراوان له عێراق پهرهپێبدهن، ههرچهنده لهدوای ٢٠٠٣وه و بههۆی ئهوهی سهركرده سیاسییهكانی ئهوسای شیعه، پهیوهندی بههێزیان لهگهڵ ئێران ههبووه، بهڵام جیاوازیی نێوان مەرجەعەکان و ململانێی سیاسی نێوان ماڵی شیعه بهشێك له سهركرده شیعهكانی عێراقیان هاندا بۆ ههوڵی دۆزینهوهی هاوپهیمانی ئیقلیمی تر. له دوای ههڵبژاردنهكانی ٢٠٢١ یش ئهم ڕهوته به ڕونی دهركهوت. پێدهچێ سهرباری گوشارهكانی ئهمریكا بۆ كهمكردنهوهی ههژموونی ئێران له عێراق به تایبهت باش كوشتنی قاسم سلێمانی، بهڵام هێشتا ئهستهمه هیچ حكومهتێك بێ رهزامهندی ئێران و دۆستهكانی له عێراق پێكبهێنرێت، هێشتا بهشێكی بهرچاوی شیعهی عێراق ئهو وڵاته به نزیك و تهنانهت به مهرجهعی ئایینی و سیاسی دهبینن، بۆیه به پاڵپشتی تاران بهرهیهكی چالاكی سیاسییان (چوارچێوهی ههمانگی) دروستكردوه، لهلایهكی ترهوه بهردهوامی شهڕی ئۆكرانیا و ڕوسیا كاریگهریی ههبووه له بههێزكردنهوهی ههژمونی ئێران له سوریا و عێراق، بهتایبهت پێویستیی بازاڕی نهوت و گازی جیهانی به تواناكانی ئێران پاش ئهوهی وڵاتانی كهنداو دژی داواكاری ئهمریكا بۆ قهرهبوكردنهوهوی كهمی نهوت و گازی روسیا وهستان. بهم شێوهیه، ههوڵی ڕۆژئاوا بۆ دورخستنهوهی ڕوسیا له بازاڕهكانی وزه، پێگهی ئێرانی له نهخشهی سیاسی و وزهی ههرێمی و جیهانی بههێزكردهوه. بهكورتی دور نیه پێكهێنانی حكومهت له بهغدا بۆ كاتێك دوا بكهوێت كه ههردوو لایهنی سهرهكی(ئێران و ئهمریكا) له گۆشهنیگای رۆژههڵاتی ناوهڕاستی پاش جهنگی ئۆكرانیا بهرژهوهندی هاوبهشی نوێیان له عێراق و ناوچهكه بۆ دروست بێت، یاخود لانیکەم یەکلاببنەوە لە ڕێککەوتن یان ڕێککنەکەوتن. سێییهم: توركیا ههرچهنده توركیا پێشتر ڕۆڵێكی سهرهكی له پرۆسهی سیاسی عێراقدا نهبوه و تهنها لهرێی قهتهر و بهشێك له سوننهكان و كوردهكان كاریگهریی سنورداری ههبووه، بهڵام بههۆی نزیكبونهوهی ئهم دواییهی نێوان توركیا و ئیمارات و زۆر له وڵاتانی كهنداو كاریگهریی توركیا لهسهر دروستكردنی بهرهیهكی جیاوازی شیعی- سونی- كورد پهرهی سهندوه. ڕاستی كاریگهری توركیا له ههوڵهكانی پێكهێنانی حكومهتی عێراق له دوو وێستگهی سهرهكی دهركهوت: یهكهمیان كاتێك توانی له ئهنقهره دوو سهركردهی دیاری سوننه (حهلبوسی و خهنجهر) كۆبكاتهوه و رێكیان بخات به وهرگرتنی سهرۆك پهرلهمان بۆ حهلبوسی و بهرامبهر پۆستی جێگری سهرۆك كۆمار یان جێگری سهرۆك وهزیران بۆ خهنجهر. وێستگهی دووهمیش نزیككردنهوهی سێ لایهنی سهرهكی(سهدر، سوننه، پارتی) به هاوكاری ئیمارات له چوارچێوهی یهك هاوپەیمانێتی و ههوڵدان بۆ پێكهێنانی حكومهت و دورخستنهوهی سهرجهم لایهنهكانی تر. ههرچهنده بهشێكی زۆری ئهو هاوپهیمانێتیهی كه توركیا به هاوكاری ئیمارات پشتگیری كرد وهك خۆی ماوهتهوه، بهڵام له ئێستا لهبهر چهندین هۆكار هاوپهیمانێتییهكه نەیتووانیووە هەنگاوی ڕیشەیی بۆ ئامانجەکەی بەرێتە پێشەوە. بهشێكی زۆری شیعهكان، بهوانهی كه نزیكی توركیاشن، نیگهرانن له ڕۆڵی توركیا له فایلی نهوت و گازی كوردستاندا، سهبارهت به سوننهكانیش دۆستی ههره نزیكی توركیا كه ئوسامه نوجێفی بوو لهم ههڵبژاردنه شكستی هێنا و خهمیس خهنجهریش تهنها خاوهنی ١٣ كورسی پهرلهمانییه، به پێچهوانهوه قورسایی سهرهكی سوننهكان لای حهلبوسی(٣٤ كورسییە) كۆبۆتهوه كه دۆستی نزیكی ئیماراته، بهمه قورسایی توركیا لهنێو سوننهكاندا بهنده به پهیوهندییه دووقۆڵییهكانی لهگهڵ ئیماراتدا. چوارهم:ئیمارات ئهم میرنشینه بههۆی پشتگیری له سوننهكانی عێراق، به تایبهت حهلبوسی، لهلایهك و دروستكردنی ههماههنگی لهگهڵ ئهنقهره و ههندێ لایهنی شیعی و كورد لهلایهكی ترەوە، ئێستا ڕۆڵێكی زیاتری له نهخشهی سیاسی عێراق دهگێڕێت. ئیمارات دوای كرانهوەی لهگهڵ ئیسرائیل و توركیادا، سیاسهتێكی جیاواز له نێوچهكه پهیڕهو دهكات، ئهم سیاسهته تهنانهت له ههڵوێستی بهرامبهر شهڕی ڕوسیا و ئۆكرانیاشدا دهركهوت، کاتێک نهچووه پاڵ ئهمریكا و بێلایهنی خۆی ڕاگهیاند. پێدهچێت له دروستكردنی بهرهی(سهدر، حهلبوسی، پارتی)دا رۆڵی سهرهكی ههبوبێت، ئهویش به بانگێهشتكردنی سهرجهمیان بۆ ئیمارات، ئێستا به وهرگرتنی پۆستی سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهران لەلایەن حهلبوسییەوە كه دۆستێكی نزیكی ئیماراته، سهركهوتنی دیاری لهعێراقدا تۆماركردوه. بهڵام بهمانهوهی كێشه سهرهكییهكانی نێوان ئێران و ئیمارات و نزیككهوتنهوی ئهمریكا - ئێران لهسهر فایلی ئهتۆمی و هی تر، رهنگه رۆڵی ئیمارات له دیاریكردنی چارهنوسی حكومڕانی له عێراق روو له پاشهكشه بكات. دهرهنجامەكان ١- دهرهنجامه سهرهتاییهكانی دوای ههڵبژاردنی ئۆكتۆبهری ٢٠٢٢، وا دهركهوت كه بهرهیهكی نوێ به سهركردایهتی سهدر-حهلبوسی- پارتی زۆرینهیهك پێك دێنێت كه لهتوانایدا بێت دهسهڵاتی سیاسی عێراق به ههر سێ سهرۆكایهتییهكهوه بگرنهدهست، بهڵام پاش تێپهڕبوونی زیاتر له شهش مانگی ههڵبژاردن، هێشتا جگه له دانانی سهرۆكی پهرلهمان، شكستیان هێناوە له دهستنیشانكردنی سهرۆك كۆمار و سهرۆك وهزیران و پێکهێنانی حکومەتدا. ٢- لهدوای ٢٠٠٤ وه، ههمو حكومهتێك له عێراق به سازانی نێوخۆیی كورد-شیعه-سوننه پێكهاتووه، بهردهوامیش كورد و شیعه له نێوخۆیاندا یهك دهنگ بوون، بهڵام له ئێستادا ڕەوتی سهدر بانگهشە بۆ حكومهتی زۆرینه نهك سازان دەکات، ئهم بانگهشهیه ههرچهنده توانی حهلبوسی و پارتی بهێنێته بهرهی خۆیهوه، بهڵام سهركهوتوو نهبوو له پهراوێزخستی هێزه كوردستانی و شیعی و سوننیهكانی دی. ٣- سهباری ئهوهی شهقامی سیاسی شیعه دیاردهی نوێی وهك تشرینییهكانی بهخۆوه بینی و هاتنه نێو پهرلهمانهوه، بهڵام نهتواندرا پارسهنگی هێزه كلاسیكییه ئاینیهكان لاسهنگ بكهن، ئێستا داواكارییهكانی خۆپیشاندهرهكان كه هۆكاری سهرهكی ههڵبژاردنی پێشوهخت بوو، له ئهجێندای سیاسی پێكهێنانی حكومهتدا نین. ٤- بههۆی بهرزكردنهوهی دروشمی "حكومهتی زۆرینه" لهلایهن بهرهی سهدر و حهلبوسی و پارتی-یەوە، ههروهها دهركهوتنی ململانێی ئاشكرای نێوان دوو هێزی سهرهكی كورد(یهكێتی و پارتی) لهسهر پۆستی سهرۆك كۆمار كه پێشتر لای یهكێتی بوه، نێوماڵی كورد، وهك هی سوننهو شیعه، دووبهرهكی توندی تێكهوتووه، بهشێوهك كه كاریگهری نهك تهنها لهسهر پێگه و دهسهڵاتی كورد له بهغداد ههیه، بهڵكو بۆ ههرێمی كوردستانیش تەشەنەی کردووە. ٥- له سهرهتادا بههۆكاری هەرێمی و نێوخۆیی سوننهكان به یهكدهنگی و یهكههڵوێستی دهركهوتن و تووانییان پشكی خۆیان(سهرۆك پهرلهمان) لهدوای ههڵبژاردن مسۆگهر بكهن. بهڵام له ئێستادا بهرهی سوننهش درزی تێكهوت و بەشێکی ڕەوتی (عهزم)ی سوننی جیابوونهوه و چوونه پاڵ بهرهی دژەوە. بهم شێوهیه ڕوون نیه له ئایندهدا له شێوهی پێكهێنانی حكومهت و پۆسته باڵاكانی تری سوننهكان به چ شێوهیهك دابهشدهكرێت. ٦-ململانێی شیعه- شیعه له ئێستادا ناونیشانی سهرهكیی كێشهكانی پێكهێنانی حكومهتی عێراقه، ههوڵی سهدڕ بۆ دورخستنهوهی سهركردهكانی وهك مالكی له پرۆسهی سیاسی كه دووهمین هێزی شیعهی پاش سهدرە، پرۆسهی پێكهێنانی حكومهتی پهكخستووه و تهوقیتاته دهستورییهكانی تێپهڕاندوه. ئهگهر ئهم دوو لایهنه نهتوانن لهسهر خاڵه سهرهكییهكان پێك بێن، ڕەنگه پهكخستن و پێكنههێنانی حكومهت له عێراقدا درێژە بكێشێت ودواجار بیر له بژاردهی تر وهك ههڵوهشاندنهوهی پهرلهمان یان گوشارخستنه سهر دادگای فیدڕاڵی بۆ دهستێوهردان یان دهسپێكردنی خۆپیشاندانی جهماوهری ملیۆنی بكرێتهوه، كه بێگومان ئهمه عێراق دهباته نێو تونێلێك له نائارامی مهترسیدار. چونكه تائێستا كلتوری ئوپۆزسیۆن بوون له عێراقدا زۆر لاوازهو زۆربهی ململانێ سیاسییهكان شێوازی سفری(هەموو شت یان هیچ)یان ههیه. بەڵام دیوێکی دیکەی ململانێى پێکهاتەى شیعە، ئەوەیە ڕەنگە بە هۆکارى دەرەکى بوبێت یان رێکەوتنى نێوخۆیى هەرچەندە کێشەکانیش گەورە بن، وەک لە ئەزموونەکانی رابردوودا بینراوە، لە دواجاردا بەرژەوەندى گشتى پێکهاتەکە زاڵبووە و گرێکوێرەى سیاسىیان کراوەتەوە، بەڵام لەئێستادا بەهۆى نەبوونى ئەم فاکتەرانە قورسە لە ئایندەى نزیکدا باس لە ڕێکەوتن بکرێت، چونکە: (لە دواى پرۆسەى ئازادیى عێراق، مەرجەعى باڵا لەسەر ڕوداوەکان بەردەوام هەڵوێستى هەبووە، ئێستا نەبوونى قسەى فەرمى مەرجەعى باڵا واى کردووە بۆشایى گەورە دروست بێت. فاکتەرى وادە دەستورییەکان(التوقیتات الدستوریە) پاڵنەرى سەرەکى بووە لەوەى هێزەکان پەلە بکەن لە پێکهێنانى حکومەت و بەردەوامى بدەن بە پرۆسەى سیاسى. شەقامى سیاسى زۆر کاریگەر تر بوو لە ئێستا، خۆپیشاندانى تشرینی و دەرئەنجامەکانى، تا ڕادەیەکى زۆر بێمتمانەیى و بێهیوایى دروستکردوە، بە تایبەت كە دەرئەنجامەکانى لە ئاست چاوەڕوانى خۆپیشاندەراندا نەبوو. چەک قسەى یەکلاکەرەوە دەکات، بۆیە هیچ هێزێک لەو هێزانە ناتوانن دەستبەردارى دەسەڵات بن). ٧- دور نیه ئێرانییهكان (وهك پێشتر) بتوانن رۆڵێك له نزیككردنهوه و یهكخستنی ماڵی شیعه بگێڕن كه دهبێته هۆی زووتر پێكهێنانی حكومهت، بهڵام ئهم ئهگهره بهنده به چهندین هۆكاری تری وهك كهمتربوونهوهی گرژییهكانی نێوان تاران و واشنتن و ههوڵدانی ههردولا بۆ قایلكردنی دۆستهكانیان و نزیكردنهوهی ههردوو سهركردهی نهیاری شیعه (سهدر و مالكی)، به پێكهێنانی حكومهتێكی تهوافوقی كه سهرجهم لایهنه كاریگهرهكان نوێنهرایهتیان تێیدا ههبێت. ڕانانى ئایندەیى ژمارە (١٠) ى ساڵى٢٠٢٢
لە عەرەبییەوە؛ درەو ڕاپۆرتی: ناوەندی بەیان بۆ لێکۆڵینەوەو پلاندانان سەرەتا ئەو ڕاستییەی کە ناشارێتەوە، سروشتی ئاڵۆزی ئەو ناکۆکیانەیە ئەمڕۆ لە ناوچەی شەنگال ڕوو دەدەن، هەندێکیان هەڵقوڵاوی سروشتی دۆخی ناوخۆیی عێراقن، کە پێکهاتوون لە ململانێی نفوز و کۆنتڕۆڵی نێوان گروپە چەکدارەکان لە شەنگال، هەندێکی تر پەیوەندی بەوەوە هەیە کە بەشێکە لە ململانێیەکی ناوچەیی تورکیا و ئێران و لە شەنگال ڕەنگی داوەتەوە، بەشێکی پەیوەندیدارە بەو هەڵکەوتە جوگرافیایەی ناوچەکە هەیەتی، کە کەوتووەتە سەر لێواری سێگۆشەی عێراق، تورکیا و وەکو پشتوێنەیەکی جوگرافیش درێژ دەبێتەوە بۆ بەستنەوەی ناوچەکانی باکوری عێراق بە سوریاوە. بەشێک لە لایەنە عێراقیی و نا عێراقییەکانیش پێیان وایە ژینگەی ئەمنی لە شەنگال زۆر ئاڵۆزە، بوونی ئەو هێزە چەکدارەی ئێستا لەو ناوچە باڵادەستە کە (پەکەکە)یە و کۆمەڵێک کێشەو گرفتی بۆ عێراق دروستکردووەو لە ئایندەشدا ئاڵنگارییەکی گەورە لە بەردەم ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروست دەکات. بۆیە بەشێک لە چاودێران و لایەنە عێراقییەکان و تەنانەت حکومەتی عێراقیش بە بڕوایە گەیشتوون دۆخی ئاسایشی ئەو ناوچەیە سەرەڕای ڕزگارکردنی لە دەستی "داعش" بەڵام هێشتا لە بەردەم ئاڵنگاری ئەمنیدایە، جگە لە ناسەقامگیری سیاسی و دۆخی کۆمەڵاتی، سەرباری ناسەقامگیری هەیکەلی ئابوری و ئەمنی، کە زۆرجار بووە بەهۆی دەستێوەردانی هێزی ناوخۆی و وڵاتانی هەرێمی لەو قەزایەداو قەیرانی گەورەی لێکەوتووەتەوە، ئەویش لاوازبوونی دەسەڵاتی حکومەتی عێراقە بە سەر قەزاکەوە. تێوەگلانی هەریەک لە تورکیا و ئێران لە گەمەی نفوز و کۆنترۆڵدا لەو ناوچەیە، ئاماژەیە بۆ بوون و ڕۆڵ و قەبارەی ئاڵۆزی قەیرانێکی گەورە لەو قەزایە، کە بەشی زۆری دەگەڕێندرێتەوە بۆ بوونی ئەو هێزە سیاسیەی لە ئێستادا فەرمانڕەوایی ئەو ناوچەیە دەکات. یەکەم: دۆخی ئاسایش و ئیداری شەنگال دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی (2003) پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) توانی لە شەنگال ئامادەیی سەربازی خۆی بونیاد بنێت، لە ئەنجامی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە عێراقدا، سەرباری ئەوەی "هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان" بەشێک لەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچەیە و بەشێکی دیکەی لە ناوچە جێناکۆکەکان پڕکردەوە، بەڵام ئەمە ڕێگریی نەکرد لەوەی (پەکەک) بەرەو شەنگال بپەڕێتەوە. بەڵام پەرەسەندنی ناکۆکی لەسەر پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی شەنگال بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کرد بەتایبەت دوای ئەوەی ئەو ناوچانە لە دەستی "داعش" ڕزگار کرا، چونکە چیتر ئەو ململانێیە بە سنوورداری نەمایەوە لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و (پەکەکە)وە، بەڵکو هاتنە ناوەوەی حەشدی شەعبی بازنەی ململانێکانی لەسەر هەژمون و دەسەڵات لەو ناوچەیە بەرفراوانتر کرد، ئەمەش بارودۆخی ئەمنی شارەکەی خراپتر کردووە، سەرباری سەرهەڵدان و دروستکردنی گروپە چەکدارەکان لە پێکهاتەی ئێزدییەکانی نزیک لە (پەکەکە)، کە دیارترینیان یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و یەکینەکانی ژنانی ئێزیدخانە، کە لەو شارەدا بڵاوەیان پێکرا. بۆیە شەنگال بووەتە گۆڕەپانێکی سەرەکی گرژییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان و حەشدی شەعبی، بەشی سەرەکی هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی عێراق بەسەر دۆخی ئەمنی شارەکەدا. (بڕوانە نەخشەی ژمارە (1)) دابەشبوونی هێزە چەکدارەکانی شەنگال نیشان دەدات. نەخشەی ژمارە (1) دابەشبوونی هێزە چەکدارەکانی شەنگال هەروەها ناسەقامگیریی ئەمنی و ئیداریی لە قەزاکەدا بەستراوەتەوە بە گۆڕاوێکی ترەوە؛ کە ئەویش دەستکەوتەکانی قۆناغی دوای "داعش"ە، کە بووە هۆی لێکەوتنەوەی زۆری لایەنی ئیداری و سەربازیی ئەو هێزانەی کۆنترۆڵی ناوچەکەیان کرد لە دوای ڕزگارکردنی. دەرەنجامەکەشی ناسەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی لێ بەرهەم هات. ناوچەکەی ڕوبەڕووی گۆڕانی دیمۆگرافی و ململانێی ئەمنی و دەستتێوەردانی ئیداری کردەوە، بەشێکیش پێیان وایە ئەم دۆخە بەهاتنە ناوەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاڵۆزتر بوو. وەک لایەنێک بۆ نێو هاوکێشەی نفوز و دەسەڵات لە شەنگالدا، چونکە ڕێگەخۆشکەربوو بە دووبارەبوونەی ڕۆڵگێرانی تورکیاو ئێران لەو ناوچەیە. هاوکات پەرەسەندنەکانی بەرەی باکوری سوریا وایکردووە کە قەزاکە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی زۆر قورس ببێتەوە، لەسەر ئاستی ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنی و ئیداری تێیدا. جگە لەوەی حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر لەسەرەتای ڕزگارکردنی ناوچەکەوە لە دەستی "داعش" ناکۆکن لەسەر دەسەڵاتە ئیدارییەکانی ئەم قەزایە، تەنانەت ئەم ململانێیە دەگەڕێتەوە بۆ پێش دروستبوونی "داعش"یش، چونکە شەنگال دەکەوێتە ناو ئەو ناوچانەی کە مادەی (140)ی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 بەناوچە جێناکۆکەکان ناویبردوون ئەوەشی دۆخەکەی ئیدارییەکەی ئاڵۆزتر کرد، کۆنترۆڵکردنی شارەکە بووە بە زەبری هێزی چەکدار و لێکەوتنەوەی دوو ئیدارەی خۆجێی لە قەزاکەدا ئەوانیش بریتین لە؛ 1. ئیدارەی قەزای شەنگال، کە لەلایەن (مەحما خەلیل)ەوە بەڕێوەدەبرێت، وەکو قائیمقامی شەنگال و لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دەرەوەی شارەکە بەدیاریکراویش لە پارێزگای (دهۆک)ەوە مومارەسەی ئەرکەکانی دەکات. 2. دەستەی بەڕێوەبردنی شەنگال: کە لەلایەن (حامد عومەر)ەوە بەڕێوەدەبرێت، وەک بەشێک لە ئیدارەی خۆجێیی دیموکراتی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ناوەندی قەزاکە کاروبارەکانی ڕایی دەکات و پاڵپشتی یەکینەکانی ئێزیدیی و لایەنێک لە دەستەی حەشدی شەعبی هەیە. لەگەڵ پێشڕەوییەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ شەنگال، لە دوای ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لە 25ی ئەیلولی 2017، پاشەکشەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەشێک لە ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق کۆنترۆڵی ئەمنی تەوای ئەو ناوچانەی نەکردووە، لە نێویشیاندا قەزای شەنگال، سەرەڕای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەندا لە 9ی ئۆکتۆبەری 2020، لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو ناسەقامگیرییە ئەمنییەی لە قەزاکەدا هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ یەکێک لە بەندەکانی ڕێککەوتنەکە لەسەر ئەرزی واقع جێبەجێ نەکراوە. دووەم: حکومەتی عێراق و ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال سەرۆک وەزیرانی عێراق (مستەفا کازمی) لە 9ی ئۆکتۆبەری 2020 ڕایگەیاند کە هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند، بە ڕێککەوتنێکی "مێژوویی" گەیشتوون. لە پێناو سەرلەنوێ گێرانەوەی سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، ئەمەش یەکێکە لە دیارترین بەرەوپێشەوەچوونی سیاسی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم، لەبارە چارەسەرکردنی بارودۆخی شەنگالەوە، کە شارەکە لەڕووی ئەمنییەوە ناساقمگیرە بەهۆی فرەیی هێزە چەکدارەکانی ئەو ناوچە جوگرافییە، بەتایبەت لەدوای ئازادکردنییەوە، سەرباری ئەوەی هاوسنورە لەگەڵ سوریادا کە بەردەوام هەڕەشەی چەکدارانی داعشی لەسەرە. جگە لەوەی تورکیا ژمارەیەک خاڵی چاودێری و بنکەی سەرەربازی لەو نزیکە کردووەتەوە، لەدوای ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە 15ی حوزەیرانی 2020 بەدواوە، بۆیە ڕێککەوتنەکە ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە لە تا بە سەرکەوتن بگات. لەم چوارچێوەیەدا، دەکرێت بوترێت دیارترین ئەو ئاڵنگارییانەی لەبەردەم سەرکەوتنی ڕێککەوتنی شەنگالن تا ئێستا بریتین لە؛ 1. جێگیربوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دەرەوەی قەزاکەو بوونی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە) کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە لە ناوەوەی قەزاکە. 2. ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو ئیدارە خۆجێییەکە (ئیدارەی قەزای شەنگال و دەستەی بەڕێوەبردنی شەنگال)، لە بەڕێوەبردنی قەزاکە و نەگەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ قەزاکە لە ڕووی ئیدارییەوە. 3. بێمتمانەیی بەردەوام لە چوارچێوەی پەیوەندی نێوان حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر، بەتایبەتی سەبارەت بەداهاتووی قەزاکە، کە ئایا دوای ئاساییبوونەوەی بارودۆخی شارەکە، شەنگال دەبێتە هەرێمێکی سەربەخۆ؟ یان دەبێتە پارێزگایەکی پەیوەست بە حکومەتی ناوەندەوە؟ یان دەبێت بە بەشێک لە هەرێمی کوردستان؟ 4. ئێزدییەکان پێشوازییان لەو ڕێککەوتنە نەکرد و خۆیان ئیدارەیەکی ناوخۆیی و هێزی سەربازییان پێکهێناوە، سەرباری ڕەتکردنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە ئەمەش هێندەی دیکە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات. 5. هێزە سیاسییەکانی عێراق بەتایبەتی هێزەکانی نزیک لەئێران ڕێککەوتنەکەیان ڕەتکردەوە، بە تایبەتیش ئەو بەشەی کە پەیوەندیدارە بە دەرکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزاکە. 6. تورکیا ڕەتی کردەوە کە هێزەکانی پەکەکە ببرێتە ناو قوڵایی تورکیاوە، وەک مەترسییەکی جدی بۆ سەر ئاسایشی تورکیا لێکیدایەوە، بۆیە تورکیا خواستی کۆتایی هێنانە بە نفوزی (پەکەکە) لەناوخۆی شەنگالدا، نەک گواستنەوەی ململانێکان بۆ نێو تورکیا. سێیەم: لێکتێگەیشتنی ئەمنی لە نێوان ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان لە شەنگال لەوانەیە لێرەدا پرسیارێکی گرنگ بێتە ئاراوە: ئایا ئێران متمانەو پەیوەندی نزیکی لەگەڵ (پەکەکە) هەیە؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا سەرەتا دەکرێت بوترێت، کە پەیوەندییەکی تاکتیکی لە نێوان ئێران و پەکەکەدا هەیە، بەڵام ئەم پەیوەندیە سنوری ئەو ناوچەیە تێپەڕ ناکات. بەڵکو پەیوەندییەکە زیاتر بۆ (وەبەرهێنانە لە دوژمندا)، لەو پێناوەی ئامانجە ستراتیژییەکان بە تێچوونی سیاسیی کەمترەوە بەدەست بهێنن. پرۆسەی هەماهەنگی ئەمنی نێوان (ئێران و پەکەکە) لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نهێنی بووەو لەنێوان هەردوولادا ئیمزا کراوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە چالاکییەکانی ئەو حیزبە قەدەغە دەبێت لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران لەسەر سنووری ڕۆژئاوا، هەروەها ڕێگریکردن لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەی کورد لە دژی ڕژێمی سیاسی ئێران. لە بەرامبەر سوود وەرگرتنی ئەو پارتە لە هاوکاری و پشتیوانی ئێرانییەکان بەتایبەتی لە عێراق، تەنانەت چوونە ناوەوەی پرسی (پەکەکە) بۆ نێو لکتێگەیشتنەکان و کاریگەری دانان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەیەکدا کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات. هەروەها لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەدا؛ چرکردنەوەی دەزگای هەواڵگریی پاسەوانی شۆڕش لە ڕێگەی "قەرارگای ڕەمەزان"ەوە لە شاری (کرماشان)ی ئێران لەسەر سنووری عێراق و ئێران، هەماهەنگی لەگەڵ (پەکەکە) دەکات بۆ ڕێگریکردن لە نائارامی لە کوردستانی ئێران، وەکو چۆن ئێران هانی لایەنگرەکانی ئەو حیزبەیدا کاربکەن بۆ لە هەڵوەشانەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی پار ساڵی شاری سلێمانی لەڕێگەی لاینەگرانی ئەو حیزبەوە کە (چیای خواکورک)ن، بۆ ئەوەی ڕێگەنەدرێت پریشکی ئەو خۆپیشاندانانە بۆ شارە کوردییەکانی ئێران بگوازرێتەوە، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا خۆپیشاندانی بەرفراوانیان بەخۆوە بینیوە. دەزگای هەواڵگری پاسەوانی شۆڕش پەیوەندیەکی زۆر متمانە ئامێزو نزیکی لەگەڵ (جەمیل بایک - ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پەکەکە) هەیە، لە ژێر کاریگەری ئەو پەیوەندییانە، ئێران توانیویەتی پرۆسە ئابووری و بازرگانییە دەرەکییەکانی لە سنورەکانی شەنگال و خۆبەڕێوەبەریی کورد لە باکوری سوریا ئەنجام بدات تا لەوێوە بگات بە تورکیا و ئەوروپا، ئەو پرۆسانەش دەرگایان بۆ ئێران ئاوەڵا کردووە ملیۆنان دۆلار بەدەستبخات لەکاتێکدا لەژێر سزای قورسی ئەمریکادایە. لەم چوارچێوەیەدا دەکرێت بوترێت هەردوو لایەن هۆکاری زۆریان هەیە بۆ هاریکاری، کە گرنگترینیان دوژمنایەتییەکی هاوبەشە بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا، هەروەها جوڵانەوە چەکدارییەکانی کورد لە سوریا بە تایبەتی هێزی سوریای دیموکرات کە هەموو فەرمانەکانی لە چیاکانی قەندیل وەردەگرێت، چونکە ئێران باکووری سوریا دابەش دەکات، لەنێوان پارتی یەکێتی دیموکراتی و باڵی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد، وەک چۆن (پەکەکە) ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەفسەرانی سوری و ئێرانی کار دەکەن و تاران و دیمەشقیش ڕاستەوخۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانیان دەکەن لە کوردستانی سوریادا، سەرباری گۆڕینی دیمۆگرافیا و دابەشکردنی ناوچە کوردییەکان بۆ چەند (کانتۆن)ێکی ئەمنی و ئیداری. چوارەم: ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە شەنگال ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا، کە لە باکوری عێراق کە لە 15ی حوزەیرانی 2020ەوە دەستیپێکرد، ئامانجی گرنگی جێگیرکردنی چەند خاڵێکی سەربازی بوو لەسنووری عێراق کە دواینیان کۆنترۆڵکردنی لوتکەی (چیای خامتیر) بوو لە پارێزگای دهۆک، هەروەها چڕکردنەوەی هەوڵەکانی لە چەند پێگەیەکی سەربازی گرنگ کە پێشتر بەکارهاتبوون لەلایەن چەکدارانی (پەکەکە)وە. هاوکات ئەنقەرە دەڕوانێتە ئەو ئامانجانەی بەدەستهاتوون لەو ئۆپەراسیۆنانەدا وەک بەشێک لەستراتیژییەکی درێژخایەنتر کە لە داهاتووی سوریاو عێراقدا ڕەنگدەداتەوەی دەبێت لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و کۆمەڵایەتییەوە. نەخشەی ژمارە (2) ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە شەنگال ستراتیژی تورکیا لە ناوچەکە لە زاخۆوە درێژ دەبێتەوە تا شەنگال، بە قووڵی (109) کیلۆمەتر لەناو خاکی عێراق، ئەو ناوچەیە کۆڵەکەی سەرەکی پشت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بوو لە شەنگال، بۆ ئەوەی چەندین ئامانج بەدەست بهێنێت، دیارترینیان: 1. ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕێگەی عێراق و سوریاوە بۆ تورکیا تاڕادەی بنجبڕ کردن. 2. لەناوبردنی ناوەندەکانی فەرمان و کۆنتڕۆڵی حزبەکە لە شەنگال. 3. هێشتنەوەی بنکە کاتییەکانی خۆی لە هەموو ناوچەکانی باکوری عێراق تا سەرەتای سنووری سوریا. 4. پاراستنی سنووری عێراق و تورکیا بە تەواوی، کردنەوەی دەروازەی سنووری نوێ (ئۆڤاکۆی - فیشخابوور- تەلەعفەر- موسڵ)، کە لە بەغدادەوە درێژ دەبێتەوە بۆ باشوری پارێزگای بەسرە، زیادکردنی دەسەڵاتی حکومەتی بەغدا لەم هێڵە جوگرافییە و بەهێزکردنی ڕۆڵی ئابووری تورکیا تێیدا. 5. پڕۆژەی ناوچەی ئارام تەواو بکات کە تورکیا لە ساڵی 2019ەوە لە باکوری سوریا دایمەزراوە، کەوا خوزیارە لە شاری دێریکی سوریاوە دەست پێبکات بۆ شەنگال، بەدرێژایی سنووری عێراق و باکوری سوریا. 6. دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە ژێر ناوی"چنگی قوفڵ" کە لە 18ی نیسانی 2022 دەستی پێکرد، پێدانی ڕەهەندێکی زیاترە بە ئامانجەکانی تورکیا لەباکوری عێراق، بەو پێیەی ئۆپەراسیۆنەکە دوو ڕۆژ دوای ئەوە هات کە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان (مەسرور بارزانی) سەردانی ئەنقەرەی کرد، بەمەبەستی پرسی پرۆژەی دانانی بۆری گاز لە سلێمانییەوە بۆ هەولێرو دهۆک و لەوێشەوە بۆ تورکیا، وەک پێشتر تورکیا ڕایگەیاندبوو، کە بەدوای دەستهەڵگرتن لە گازی ئێران و سوود وەرگرتن لە گازی هەرێمەوەیە. ئەم ئۆپەراسیۆنەش بەمەبەستی لابردنی چەکدارانی (پەکەکە)یە لە ناوچەکانی ڕێڕەوی ئەو بۆریانە بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوەی غازی هەرێم بۆ تورکیا. زیاتر لەوەی ئاماژەی بۆ کرا، لە پشت ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکەوە چەندین پاڵنەر هەیە بۆ دووبارەبوونەوە، دیارترینیان: 1. هەوڵی ڕەجەبی تەیب ئەردۆغان - سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ مەبەستی سیاسی و ڕاکێشانی هەستی هاوڵاتیانی ناوخۆی وڵاتەکەی، بە تایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردن و دەرکەوتنی هێزی ناڕازی لە ناوخۆی تورکیادا. 2. بەستنەوەی دەستکەوتە سەربازییەکان لە شەنگال بە نسبەتی سوریاوە، جێهێشتنی کاریگەری لەسەر بژاردە سیاسییەکان بۆ کوردانی سوریا، کە خوازیارن ئەزموونی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سوریادا دووبارە بکرێنەوە. 3. گۆڕانی دینامیکی لە گۆڕەپانی سوریادا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوور، کە تورکیا لە ڕێگەیەوە هەوڵی بەدیهێنانی دەدات لەدوای (حەلەب)ەوە، لە بەرامبەر هەوڵەکانی ئێران بۆ گەیشتن بە دەریای سپی ناوەڕاست، بۆیە لەڕووی جوگرافییەوە واقیعی تورکیا بەپێویستی دەزانێت بەزووترین کات زاڵ بێت بەسەر ئەو ناوچەیەدا. لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا تورکیا لە هەڵوێستی بەرامبەر شەنگال ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵنگاری دەبێتەوە، ئەوانیش؛ 1. لەسەر ئاستی ژینگەی ناوخۆی تورکیا، هەڵوێستی سەرجەم حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە دژ بە تێڕوانینەکانی ئەردۆغانە لەم بارەیەوە، چونکە تورکیا لە ئێستادا بە هەلومەرجێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێیان وایە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە لەناوخۆدا گرنگترە لەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزی دیکە بلەناو خاکی عێراقدا. 2. تاکە هێزی کوردی کە داوای دەرکردنی پەکەکە دەکەن لە شەنگال، پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەمەش دژە بە هەڵوێستی سەرجەم هێزە کوردییەکانی دیکەی عێراق. 3. ئێران کە یارمەتیدەرێکی گەورە و پشتیوانی پەکەکەیە لە عێراقدا، بەتایبەت لە ناوخۆو دەرەوەی شەنگال، زیاتر لەوەش ئێران توانی لە ڕێگەی ناوچەکانی ژێر دەستی ئەو حیزبەوە بگاتە سوریا، بۆیە هەر سەرکەوتنێک کە تورکیا لە شەنگال بەدەستی بهێنێت ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی لەسەر مافە هەرێمییەکانی ئێران دەبێت کە ئەویش تەحەدایەکی راستەقینەی گەورە دەبێت لە بەرامبەر ئێران. پێنجەم: ئاڵنگارییەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بوونی پەکەکە لە شەنگال چەندین ئاڵنگاری بۆ ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروستکردووە، ئەوانیش؛ 1. ئاڵنگاری ئەمنی؛ لاوازی ئامادەبوون و بڵاوبونەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەنگال بووە بەهۆی دروستبوونی واقیعێکی ئەمنی ناسک لە شەنگال، بەتایبەتی لەسەر سنووری عێراق و سوریا، بەو پێیەی ئەم سنوورە گۆڕدراوە بۆ پەناگەیەکی ئارام بۆ گروپە شەڕکەرەکانی کورد لە سوریا و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی شەڕڤانان و چەک، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕووبەڕووی گرفتێکی جدی بوونەتەوە، بە بوونی هێزی چەکداری حیزب لە شەنگال، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان چەندین دەستدرێژیی ئەمنییان کراوە تەسەر. جگە لەوەی چەندین کوژراو و بریندارییان هەبووە بەهۆی تۆپبارانە بەردەوامەکانی سوپای تورکیاوە بۆ سەر شارەکە. 2. ئاڵنگاری ئابوری؛ بەهۆی بوونی باڵادەستی حیزبەوە لە شەنگال دیاردەی "ئابوری ڕەش، یان سنوور بە سنوور" سەریهەڵداوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕادەیەکی گەورە لە لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، قاچاخچێتی، سەرهەڵدانی چالاکی بازاری ئاودیوکردن، بازرگانی نایاسایی، ئاسانکاری بۆ پرۆسەی تێپەڕاندنی کەلوپەل و کاڵاو خزمەتگوزارییەکان لە دەرەوەی دەسەلاتی حکومەتی ناوەند. دیارترینی ئەو دەروازانەش سمێلکاو فیشخابور و ڕێگەی ناوچەی خانەسۆر لە نێوان سنووری سوریا و ناوچەی شەنگال کە بە یەکێکە لە دیارترین ئەوسنورانەی بۆ قاچاخچێتی بەکارهاتوون. 3. ئاڵنگاری سیاسی؛ جگە لەو ئاڵنگارییە سیاسیە هەرێمی و ئیدارە حیزبییەی لە شەنگال بوونی هەیە. ناوچەکە ڕۆڵی هەیە لە داڕشتنەوەی سنوورەکانی عێراق و سوریا، ئەمەش پێگیەکی جیۆپۆلەتیکی پێ بەخشیەوە، بەڵام ئیدارەدانی لەلایەن حزبەوەو بێ دەسەڵاتی حکومەتی عێراق واقیعێکی سیاسی بەرهەم هێناوە کە بە ڕای بەشێک لە چاودێران جۆرێک لە نادڵنیایی لێکەوتووەتەوە، بەتایبەتی لە پەیوەندی نێوان بەغداو هەولێر و ئایندەی ناوچە جێناکۆکەکان. بۆیە بەشێک لە لایەنە عێراقیی و نا عێراقییەکانیش پێیان وایە ژینگەی ئەمنی لە شەنگال زۆر ئاڵۆزە، بوونی ئەو هێزە چەکدارەی ئێستا لەو ناوچە باڵادەستە کە (پەکەکە)یە و کۆمەڵێک کێشەو گرفتی بۆ عێراق دروستکردووەو لە ئایندەشدا ئاڵنگارییەکی گەورە لە بەردەم ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروست دەکات. بۆیە بەشێک لە چاودێران و لایەنە عێراقییەکان و تەنانەت حکومەتی عێراقیش بە بڕوایە گەیشتوون دۆخی ئاسایشی ئەو ناوچەیە سەرەڕای ڕزگارکردنی لە دەستی "داعش" بەڵام هێشتا لە بەردەم ئاڵنگاری ئەمنیدایە، جگە لە ناسەقامگیری سیاسی و دۆخی کۆمەڵاتی، سەرباری ناسەقامگیری هەیکەلی ئابوری و ئەمنی، کە زۆرجار بووە بەهۆی دەستێوەردانی هێزی ناوخۆی و وڵاتانی هەرێمی لەو قەزایەداو قەیرانی گەورەی لێکەوتووەتەوە، ئەویش لاوازبوونی دەسەڵاتی حکومەتی عێراقە بە سەر قەزاکەوە. تێوەگلانی هەریەک لە تورکیا و ئێران لە گەمەی نفوز و کۆنترۆڵدا لەو ناوچەیە، ئاماژەیە بۆ بوون و ڕۆڵ و قەبارەی ئاڵۆزی قەیرانێکی گەورە لەو قەزایە، هەموو ئەمەش بۆ بێ دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند دەگەڕێتەوە لەو ناوچەیەو زۆرجاریش بووە بەهۆی پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکە. سەرچاوە؛ د. فراس إلیاس، معچلە سنجار .. حزب العمال الكردستانی واڵامن الوگنی العراقی، مركز البیان للدراسات والتخگیگ؛ https://www.bayancenter.org/2022/04/8377/
راپۆرت: درەو عێراق لەناو (10) خراپترین وڵاتی جیهاندایە بۆ كاری رۆژنامەنوسیی، رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور دەڵێ" لە عێراق، پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لەنێوان دەزگاكانی راگەیاندنو حزبە سیاسییەكاندا هەیەو ئەوان كۆنترۆڵی هێڵی نوسینیان دەكەن.. بەهۆی كاریگەری سیاسیی لە دەزگاكانی راگەیاندندا، خەریكە هەواڵی سەربەخۆ نامێنێت.. لەپێناو دابینكردنی بودجەی خۆیاندا، زۆرێك لە دەزگاكانی راگەیاندن دەستیان لە سەربەخۆیی خۆیان هەڵگرتووە"، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. خاكی بەپیتی زانیاری نادروست ! كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ساڵی 1993 بڕیاریدا سالانە رۆژی 3ی ئایار بكرێت بە رۆژی جیهانیی "ئازادی رۆژنامەگەریی"، بۆئەوەی ئەم رۆژە بكرێت بە دەرفەتێك بۆ قسەكردن لەبارەی بنەما سەرەكییەكانی ئازادی رۆژنامەگەرییو هەڵسەنگاندنی لەسەر ئاستی جیهانو بەرگیركردن لە دەزگاكانی راگەیاندن لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی كە دەكرێتەسەر ئازادی كاركردنی. رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور كە بارەگا سەرەكییەكەی لە (پاریس)ی پایتەختی فەڕەنسایە، یەكێك لەو رێكخراوانەیە كە ساڵانە راپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی ئازادی رۆژنامەگەریی لەسەر ئاستی جیهان بڵاودەكاتەوە. لە راپۆرتی ئەمساڵیدا، پەیامنێرانی بێسنور ئاماژە بە لێكەوتی كارەساتباری پشێوی زانیاریی دەكات لە ساڵی 2022دا، بۆ ئەمەش باس لە كاریگەریی كەشوهەوای دیجیتاڵی دەكات كە بووە بە بابەتێكی جیهانیو بەشێوەیەكی نارێكخراو كاردەكاتو بووە بە زەوییەكی بەپیت بۆ بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاستو پڕوپاگەندە. عێراق لەناو خراپترینەكاندایە بەپێی راپۆرتی پەیامنێرانی بێسنور، باشترین (10) وڵاتی جیهان بۆ كاری رۆژنامەوانی لە ساڵی 2022دا بریتین لەم وڵاتانە (نەرویژ- دانیمارك- سوید- ئیستوانیا- فنلەندا- ئایرلەندا- پرتوگال- كۆستاریكا- لیتوانیا- لیختنشتاین). خراپترین (10) وڵاتی جیهانیش بۆ كاری رۆژنامەوانی بریتین لەم وڵاتانە (كۆریای باكور- ئەریتیریا- ئێران- توركمانستان، بۆرما، چین، ڤێتنام- كوبا- عێراق- سوریا). واتە عێراق لەڕووی دۆخی رۆژنامەنوسییەوە لەدوای هەندێك وڵاتی وەكو (یەمەنو بەنگلادیشو ئەفغانستانو توركیاو لیبیاو سۆماڵو لوبنانو ئۆكرایناو روسیا)وەیە. لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا هیچ رۆژنامەنوسێك لە عێراق نەكوژراوە، بەڵام راپۆرتەكەی پەیامنێرانی بێسنور زیندانیكردنی (5) رۆژنامەنوسی تۆماركردووە كە گیراوانی بادیناننو هێشتا لە زینداننو ئازاد نەكراون. ئێستا عێراق لەكۆی (180) وڵات، لە ریزبەندی (172)دایە، ئەمساڵ بەبەراورد بە ساڵی رابردوو عێراق (9) پلە پاشەكشێی كردووە، چونكە ساڵی رابردوودا لە پلەی (163)دا بووە. لەسەر ئاستی جیهان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە (24) رۆژنامەنوسو (كەسێك) كە هاوكاری دەزگاكانی راگەیاندنی كردووە كوژراون، بەگشتیش لەسەر ئاستی جیهان لەئێستادا (480) كەس لە زینداندان، (461) كەسیان رۆژنامەنوسنو (19) كەسیان ئەوانەن كە هاوكارییان لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندن كردووە. دۆخی رۆژنامەنوسی لە وڵاتانی ناوچەكە عێراق لەڕووی ئازادی رۆژنامەنوسییەوە، جگە لە ئێران، دەكەوێتە دوای هەموو وڵاتانی ناوچەكەشەوە، ریزبەندی وڵاتانی ناوچەكە بەمشێوەیە: • ئیسرائیل: لەڕووی ئازادی رۆژنامەنوسییەوە لە پێش هەموو وڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوەیەو لە پلەی 86دایە • توركیا: لە پلەی 149دایە • سوریا: لە پلەی 171 دایە • فەلەستین: لە پلەی 170 دایە • سعودیە: بەرەو باشبوون رۆیشتووەو ئێستا لە پلەی 166دایە، ئەمە لەكاتێكدایە ساڵی رابردوو لەپلەی 170دا بووە • یەمەن: یەمەن پارێزگاری لە ریزبەندییە خراپەكەی كردووەو ئەمساڵیش لەپلەی 169دا ماوەتەوە • میسر: دوو پلە پاشەكشێی كردووەو ساڵی رابردوو 166 بووە ئێستا دابەزبوە بۆ 168 • عومان: لەپلەی 163دایە • كوەیت: زۆر پاشەكشێی كردووە لە پلەی (105)وە دابەزیوە بۆ (158) • سودان: لە پلەی 151دایە • لیبیا: لە پلەی 143دایە • مەغریبی عەرەبی: لە پلەی 135دایە • جەزائیر: لەپلەی 134دایە • ئیماراتی عەرەبی: لە پلەی 131دایە • لوبنان: لە پلەی 130دایە • ئوردن: لە پلەی 120 دایە • تونس: لەپلەی 73دایە بە چ پێوەرێك هەڵسەنگاندن كراوە ؟ هەڵسەنگاندنی ئازادی رۆژنامەنوسی بەپێی ئەو پێوەرەی كە رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور دیاریكردووە بریتییە لە "توانای كارایی رۆژنامەنوسان، بەشێوەی تاكەكەسیی بێت یاخود بەكۆمەڵ، لە هەڵبژاردنو بەرهەمهێنانو بڵاوكردنەوەی ئەو زانیارییانەی كە دەچنە خزمەتی بەرژەوەندی گشتییەوە، ئەمەش بەشێوەیەكی سەربەخۆو دور لە دەستێوەردانی سیاسیو ئابوریو یاساییو كۆمەڵایەتی، بەبێ هیچ هەڕەشەیەك دژی سەلامەتی گیانییو بیركردنەوەیان". راپۆرتەكە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئازادی رۆژنامەگەریی لە هەر وڵاتێكدا (5) پێوەری دیاریكردووە كە ئەمانەن: 1- زەمینەی سیاسی كاری رۆژنامەنوسیی 2- زەمینەی ئابوری كاری رۆژنامەنوسیی 3- چوارچێوەی یاسایی كاری رۆژنامەنوسیی 4- زەمینەی كۆمەڵایەتیو رۆشنبیری كاری رۆژنامەنوسیی 5- ئاسایشو سەلامەتیی عێراق لەناو پێوەرەكانی ئازادی رۆژنامەنوسیدا راپۆرتەكەی پەیامنێرانی بێسنور، بەمشێوەیە پێوەرەكانی ئازادی كاری رۆژنامەنوسی بەسەر عێراقدا جێبەجێكردووە: لەنێوان تیرۆرو ناسەقامگیری سیاسییو خۆپیشاندانەكاندا، رۆژنامەنوسان لە هەموو لایەكەوە روبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە، ئەمەش بەهۆی لاوازی دەوڵەتو دامەزراوەكانی كە ناتوانن رۆڵی خۆیان بۆ پاراستنی رۆژنامەنوسان بگێڕن. شانۆی میدیایی لە عێراق، پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لەنێوان دەزگاكانی راگەیاندنو حزبە سیاسییەكاندا هەیەو ئەوان كۆنترۆڵی هێڵی نوسینیان دەكەن. كەناڵی (فورات) نمونەیەكی روونە لەمبارەیەوە كە پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقدا هەیە (حزبێكی شیعەیە). هەروەك پێكهاتە ئاینییەكانیش مینبەری میدیایی تایبەت بەخۆیان هەیە وەكو كەناڵی (عەشتار) كە تایبەتە بە مەسیحییەكان، لەكاتێكدا كوردەكان بەشێوەیەكی زیاتر رێكخراوترن، بەجۆرێكە دەبینێت پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان دەنگی خۆیان هەیە كە گوزارشت لە زمانی حاڵی ئەوان دەكات، ئەمەش لەرێگەی كەناڵی ئاسمانییەكانی وەكو (NRT) كە نزیكە لە جوڵانەوەی "نەوەی نوێ"وە. زەمینەی سیاسی بەهۆی كاریگەری سیاسیی لە دەزگاكانی راگەیاندندا، خەریكە هەواڵی سەربەخۆ نامێنێت، لەكاتێكدا راستیی لەنێوان جەمسەرگیرییەكاندا ون دەبێت، خەباتی خەڵكانی پیشەیی بۆ بەرگریكردن لە مافەكانیان بەردەوامە. لە ساڵی 2019وە بەهۆی روماڵكردنی خۆپیشاندانەكانی دژ بە گەندەڵی، زۆرینەی رۆژنامەنوسان روبەڕووی هەڕەشەی بەردەوامو دەزگاكانی راگەیاندنیش روبەڕووی كردەوەی تاڵانكاریی بونەتەوە، هەندێك لە رەوتە سیاسییەكان ئەم خۆپیشاندانانە بە رێپێوانی دژ بە سیستمی سیاسی ناودەبەن، بەڵام لە كوردستان رۆژنامەنوسە رەخنەگرەكان تۆمەتبار دەكرێت بە "سیخوڕیكردن"و چارەنوسیان دەستگیركردنو زیندانیكردنە. چوارچێوەی یاسایی ئەگەرچی دەستور لەڕووی تیۆرییەوە گرەنتی ئازادی رۆژنامەگەریی دەكات، بەڵام یاسا كارپێكراوەكان دژن لەگەڵ هەندێك لەماددەكانی دەستوردا، بۆیە زۆرجار كەسایەتییە گشتییەكان پەنا بۆ دادگاكان دەبەن بۆ چاودێریكردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی كە لێكۆڵینەوە لە چالاكییەكانیان دەكەن، زۆرجار بەتۆمەتی ناوزڕاندن شوێنیان دەكەون، هەروەك پرۆژە یاسای تایبەت بە تاوانە ئەلیكترۆنییەكان كە بەشێوەیەكی سیستماتیك خۆی دەردەخات، بووە بە دەردەسەری بۆ خەڵكە خاوەن پیشەكە، ئەم یاسایە سزای زیندانی (تا دەگاتە زیندانی هەتا هەتایی) داناوە بۆ ئەو بڵاوكراوە ئەلیكترۆنییانەی كە "دەست بۆ سەربەخۆیی وڵاتو یەكێتیی خاكەكەی یان بەرژەوەندییە ئابوریو سیاسیو سەربازی یاخود ئەمنییە باڵاكان" ببات. زەمینەی ئابوریی پێدانی پارە بە دەزگاكانی راگەیاندن بەوە دەناسرێتەوە كە بەشێوەیەكی نادادپەروەرانەیە، پەیوەندی بەهێزی بە لایەنداری سیاسییەوە هەیە، هەركاتێك توانای دارایی حزبە سیاسییەكە گەورەتر بێت، مینبەرە میدیاییەكەی بەڕێژەیەكی زیاتر هەژمون بەسەر جەماوەردا دەكات، لەم چوارچێوەیەشدا زۆرێك لە دەزگاكانی راگەیاندن دەستیان لە سەربەخۆیی خۆیان هەڵگرتووە لەپێناو قەرەبووكردنەوەی لاوازی بودجەكەیان یاخود لەكۆتایدا زۆر بە سانایی چالاكییەكانی خۆیان راگرتووە، دەزگا راگەیاندنە سەربەخۆكان لەرێگەی سەكۆكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتییەوە توانیویانە بگەن بە جەماوەرەكەیان، ئەمە سەرباری ئەوەی لەپێناو مانەوەدا لە هەردوو رووەكەوە توشی دەردەسەری بوون. زەمینەی كۆمەڵایەتیو رۆشنبیریی هەندێك دامەزراوەو كەسایەتی ئاینیی خۆیان بە پیرۆز دەزانن بەجۆرێك كە ناكرێت رەخنەیان لێبگیرێت، لەمڕووەوە رۆژنامەنوسانو دەزگاكانی راگەیاندن روبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە، ئەمەش بۆ رێگرتن لە بڵاوكردنەوەو پەخشكردن بەتۆمەتی "سوكایەتیكردن بە سیمبولە نیشتمانیو ئاینییەكان". ئاسایش ئەم ساڵانەی دوایی كوژرانی زۆرێك لە رۆژنامەنوسانی بەخۆوە بینینوە لەسەردەستی گروپە چەكدارەكان، رێكخراوە جیهادیو میلیشیاكان. ئەم تیرۆركردنانە بەبێ هیچ سزایەك تێپەڕ دەبن، لەكاتێكدا ئەو لێكۆڵینەوانەی كە بەدەگمەن لەبارەی ئەم تیرۆرانەوە دەكرێن، بەهیچ ئەنجامێكی جددی ناكرێن، هەروەك پرۆسەكانی رفاندنو هەڕەشەی كوشتن بووە بە مامەڵەیەكی بەربڵاو بۆ تۆقاندنی رۆژنامەنوسانو دەمكوتكردنیان. ئەم ترساندنە ئەگەر تاوەكو ئەمدواییە تەنیا لەو رۆژنامەنوسانەدا كورتبوبێتەوە كە كاریگەرو ناسراو بوون، ئەمڕۆ تەنانەت ئەو چالاكە میدیاییانەشی كردوەتە ئامانج كە ناسراو نین.
شيكاري:درةو لەکۆی (57) بلۆکی کانزایی (نەوت و گاز)، (14) بلۆکی نەوتی، دەکەونە سنوری پارێزگای هەولێرەوە، کە (10) کۆمپانیای (8) دەوڵەتی بیانی و کۆمپانیایەکی خۆماڵی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت دەکەن. لەگەڵ ئەوەی بەپێی زانیارییەکان (65%)ی یەدەگی نەوتی هەرێم لە پارێزگای سلێمانییە بەڵام لە (1) بلۆکدا گەیشتوونە بە بەرهەمهێنان، بەڵام لە پارێزگای هەولێر لە (4) بلۆک کە گەیشتوون بە قۆناغی بەرهەمهێنان، بە هەر چوار بلۆکەکە زیاتر لە (43%) بەرهەمی نەوتی هەرێم پێکدەهێنن. یەکەم؛ بلۆکە نەوتییەکانی پارێزگای هەولێر لەکۆی (57) بلۆکی کانزایی (نەوت و گاز)، (14) بلۆکی نەوتی، دەکەونە سنوری پارێزگای هەولێرەوە کە لە (12) بلۆکیان (10) کۆمپانیای بیانی و (1) کۆمپانیای خۆماڵی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت دەکەن، ناسنامەی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەو بۆ (8) وڵاتی جیاوازی هەریەک لە (ئەمریکا، فەرەنسا، کەنەدا، تورکیا، نەرویج، سویسرا، کۆریا و نەمسا). بەم شێوەیە؛ بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)). 1. بلۆكی تهق تهق: قهزای كۆیهو ناحیهی تهق تهق دهگرێتهوه و ڕووبهرهكهی (951) كیلۆمهتر دووجایه و به پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ و گهنهڵ ئینهرجی بڕی (1.5) ملیار بهرمیل نهوتی تێدایه، پشكی 80%ی دراوهته كۆمپانیای تی تی ئۆپكۆ كه له ههردوو كۆمپانیای ئهداكسی سویسری و گهنهڵی توركی پێك هاتوه و پشكی كیپكۆ 20%یه. 2. بلۆكی سارتا: دهكهوێته ڕۆژاوای ناحیهی مهسیف و خواروی ئاكرێ و ڕووبهرهكهی (607) كیلۆمهتر دووجایه و بڕی (1) ملیار بهرمیل نهوتی تێدایه. كۆمپانیای (شیڤرۆن)ی ئهمریكی (60%)ی پشكهكانی له كۆمپانیای (ڕایه ڵانس ئیندستریس)ی هیندی كڕیوه و (ئۆ ئێم ڤی)ی نهمساوی پشكی (15%)ی ههیه و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 3. بلۆكی ئهربیل: دهكهوێته باكوری خۆراوای ههولێرو ناوچهی بهستۆرهوه و ڕووبهری (313) كیلۆ مهتر دووجایه پێشبینی یهدهگی (1) ملیار بهرمیل دهكرێت. پشكی (40%)ی دراوهته كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نهرویجی و (40%)ی دراوهته كۆمپانیای (نیو ئەیج) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 4. بلۆكی ههولێر دهمیر داغ: شاری ههولێرو دهشتی ههولێر و ڕێگای مهخموور و ناحیهی كهڵهك دهگرێتهوه و ڕووبهری (1.531) كیلۆمهتر دووجایه. (65%)ی پشكهكانی دراوهته كۆمپانیای (ئۆریکسی پیترۆلیۆم) و (15%)ی (كهی ئێن ئۆ سی)ی كۆری و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 5. بلۆكی ههریر: ناحیهی ههریر و باكوری شهقڵاوه تا سۆران دهگرێتهوهو ڕووبهری (700) كیلۆمهترە، پێشبینی دەکرێت نزیك ملیارێك بهرمیل نهوتی تێدا بێت . پشكهكانی (45%)ی دراوهته (ماراسۆن ئۆیڵ) و (35%) ی دراوهته كۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فهڕهنسی و و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 6. بلۆكی پیرمام: سهنتهری ناحیهی پیرمام و سهری ڕهش و سهربهن دهگرێتهوه و ڕووبهرهكهی (180) كیلۆمهتره. (80%)ی پشكهكانی دراوهته كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئهمریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 7. چۆمان: لە قەزای چۆمان، سەرەتا پشکەکان درا بە کۆمپانیای (تورکش ئینتیتی)ی بە پشکی (80%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ) بەڵام دواتر کۆمپانیاکە لەو بلۆکە کشایەوە. 8. هندرێن: بە هەمان شێوەی بلۆکی چۆمان درا بە کۆمپانیای (تورکش ئینتیتی)، بەڵام دواتر کۆمپانیاکە لەم بلۆکەش کشایەوە. 9. بلۆكی سهفین: له سهر چیای سهفینهوه تا هیزۆپ دهگرێتهوه ڕووبهری نزیكهی (500) كیلۆمهتر دووجایه. پشكی (35%) دراوهته كۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فهڕهنسی و پشكی (45%)ی دراوهته كۆمپانیای (ماراسۆن ئۆیڵ) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 10. بلۆكی بنه باوێ: له دهربهندی گۆمهسپانهوه تا ناوچهی هیران و نازهنین دهگرێتهوه و ڕووبهرهكهی (240) كیلۆمهتر دووجایه و زیاتر له ملیارێك بهرمیل نهوتی تێدایه. 11. بلۆكی شۆڕش: باكوری خۆرههڵاتی ههولێرو ناحیهی دێگهڵه تا دهربهندی گۆمهسپان دهگرێتهوه و ڕووبهری (526) كیلۆمهتر دووجایه. پشكی (75%)ی دراوهته كۆمپانیای (ئۆ ئێم ڤی) نهمساوی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 12. بلۆكی مهلا ئۆمهر: دهكهوێته باشوری خۆرههڵاتی ههولێرهوه و ڕووبهرهكهی (285) كیلۆمهتر دووجایه پێشبینی یهدهگی (500) ملیۆن بهرمیل نهوت دهكرێت لەم بلۆکەدا. پشكی (75%)ی دراوهته كۆمپانیای (ئۆ ئێم ڤی) نهمساوی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 13. بلۆكی قوشتهپه: له قوشتهپهی خوارووی ههولێرهوه دهست پێدهكات تا دوبزو پردێ و ڕووبهرهكهی نزیكهی (1180) كیلۆمهتر دووجایه. (80%)ی پشكهكانی دراوهته (كهی ئێن ئۆ سی)ی كۆری و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 14. بلۆكی خورمهڵه: دهكهوێته باشوری خۆرئاوای ههولێرهوهو درێژكراوهی كێڵگهی كهركوكه كه ههردوو ناوچهی خورمهڵهو ئاڤانهی خورمهڵه دهگرێتهوه. ئهم كێڵگهیه لهلایهن (گروپی كار)هوه سهرپهرشتی دهكرێت و پشكهكانی (100%) دراوهته كیپكۆ. دووەم؛ بلۆکە نەوتییە بەرهەمهێنەرەکانی پارێزگای هەولێر بەپێی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستاندا تەنها (9) بلۆکی نەوتی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان. کە (4) بلۆکیان دەکەونە پارێزگای هەولێرەوە و رێژەی (43%) ی هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) ئەمە لە کاتێکدایە (بلۆکی تەقتەق) کە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە، بەڵام لە ژێر قەڵەمڕەوی دەسەڵاتدارانی پارێزگای سلێمانیە، ئەم بلۆکە لە کۆتایی ٢٠٢٠ دا ئاستی بەرهەمهێنانی بریتی بووە لە (٨ هەزار و ٥٨٠) بەرمیل نەوت، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٤ بەرهەمی رۆژانەی (١٤٨ هەزار) بەرمیل زیاتر بووە، لە ئێستاشدا بەرهەمی ڕۆژانەی ئەم کێڵگەیە بۆ خوار (٦ هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، ئەمەش وایکردووە بەشێک لە چاودێران پێیان وابێت کە ناعەدالەتی لە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکاندا بکرێت، بۆ نمونە بەپێی ڕاپۆرتێکی (د. عزەت سابیر) بە ناونیشانی "دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان و پرۆسەی نەوت"، ئاماژەی کردووە بە ناعەدالەتی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان (بڕوانە خشتەی ژمارە (3)) سەرچاوەکان: 1. د. سەفین جەلال فتح اللە، نەوتی هەرێمی کوردستان؛ شیکردنەوەیەکی جوگرافیایی سیاسی، دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەکەم، هەولێر 2015، ل 81-107. 2. د. عزەت سابیر، دۆخی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان و پرۆسەی نەوت؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10166 3. درەو میدیا؛ پشکی کۆمپانیا بیانییەکان لە بلۆکە نەوتییەکانی هەرێمدا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9680 4. ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022، بڵاوکردنەوە 4/4/2022؛ https://www.roonbeen.org/ 5. یادگار سدیق گەڵاڵی، سەربەخۆیی دارایی و دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی نەوت وگازی هەرێم، ماڵپەڕی زەمەن؛ https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=3464 6. The Oil and Gas Year, The Oil and Gas Year: Kurdistan Region of Iraq 2011 (KURDISTAN REGION Regional Blocks Divisions, International Journal of Business and Social Science Vol. 11 • No. 5 • May 2020. 7. LICENCES AND ENERGY INFRASTRUCTURE, MAP 2013. http://archive.gov.krd/mnr/mnr.krg.org/images/pdfs/Licences_and_energy_infrastructure_TOGY_2013_1.pdf
درەو: راپۆرتی: سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی - رانانی ئاییندەیی ژمارە (10) بە ڕوانین بۆ دۆخی گەرمی سیاسیی و ناجێگیریی و ناڕوونی ئایندەی نێوچەکە، ڕەنگە هیچ کات هێندەی ئێستا کورد پێویستیی بە یەکڕیزی و هاوشانی بۆ یەکخستنی تواناکان و کەمکردنەوەی هەڕشە ئایندەییەکان نەبووبێت، بەڵام پێچەوانەکەی لەسەر زەمینی واقیع دەبینرێت. ئەوەی دەبینرێت ئەوەیە لەگەڵ باهۆزی هەڕەشە و نائارامییەکاندا، ماڵی کوردیش بەدەست شەپۆلە توند و لاوازەکانەوە ئاراستەکەی دەگۆڕدرێت و ئەوەشی نابینرێت یەکخستنی گووتار و دانانی ستراتیژ و کۆدەنگییە لەسەر ئامرازەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان و قۆستنەوەی دەرفەتەکانە. هەنووکە چەند پرسێکی سەرەکی یەخەی ماڵی کوردییان گرتووە و ئاسۆی چارەسەریشیان بە گوێرەی جوڵەی هێزە پێکهێنەرەکانی کوردستان و دووری مەودای گوتارەکانیان، نادیار و ڕوو بە درزی زیاترە. هەندێکیان ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە نێوخۆی هەرێمەوە و هەندێکیشیان بەرهەمهاتووی ململانێ عێراقی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانن، لە گرنگترینیان: ١. پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان: بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ١٩٩٢، چەند مانگێکی دیکە، کۆتایی خولی ئێستای پەرلەمانە و پێویستە لە مانگی (تشرینی دووەم)ی ئەم ساڵدا هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێت، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوو و بە ئێستاشەوە ڕێککنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر هەردوو پرسی هەمواری یاساکە و پێكهاتەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی، نەک ئامادەکارییە یاسایی و کارگێڕییەکانیان پەکخستووە، بەڵکو نیوماڵی کوردیشی دوولەت کردووە و هەڕەشەی نوێی بۆ درووستکردووە، كە بێگومان كاریگەییان لەسەر بەشداری كورد لە حكومەتی نوێی عێراقدا دەبێت. ٢. پرسی شێوازی بەڕێوەبردنی سامانی سروشتیی هەرێم: ئاشكرایە كە ئەم پرسە لە بنەڕەتدا یەكێكە لەتەوەرەكانی ململانێی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق، كە لە لایەك هەرێمی كوردستان بە ڕاڤەكردنی تاك لایەنەی خۆی بۆ هەندێك دەقی دەستوری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ بەمافی خۆی دەزانێت لە سنوری خۆیدا نەوت بەرهەم بهێنێت و هەناردەی بكات، لەبەرامبەریشدا حكومەتی فیدراڵی عێراق، بەپێی چەند دەقێكیتر لە هەمان دەستور، پێداگری لەسەر دەسەڵاتی حەصری خۆی دەكات لەم بوارەدا. كەواتە ناكۆكیەكان لەم پرسەدا لەنێوان هەرێم و عێراقە، نەك لە نێو لایەنە كوردییەكاندا، بەتایبەت كە هەر لەسەرەتاوە یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکرات وەک پێکهێنەرانی سەرەکی حکومەتی هەرێم، بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت بە ڕێککەوتن و هاوبەشی هەردوولایان بووە و یەکدیدگاش بوون لە بەڕێوەبردنییدا، بەڵام ئەم دیدگا هاوبەشە لەئەگەری ڕێككنەكەوتنی ئەو دوو لایەنە لەسەر چۆنێتی بەشداریكردنیان وەك هێزە سەرەكییەكانی پێكهاتەی كورد لە حكومەتی ئایندەی عێراقدا، گرەنتی بەردەوامبوونی نییە، بەتایبەت لە دوای بڕیارەكەی دادگای فییدراڵی سەبارەت بە نادەستوریبوونی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە، وا دەخوازێت كە هەرێم لەچوارچێوە ئەو پێشهاتە یاساییە نوێیەدا دەست بە گفتوگۆ و ڕێككەوتنی توكمەتر لەجاران لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بكات، ئەمەش وا پێوست دەكات ئەمجارە كورد دیدگایەكی بەهێزتر و یەكگرتووتر لەسەر مافی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەكانی ناو سنوری هەرێمەكەی خۆی لەبەرامبەر حكومەتی فیدراڵیدا بخاتەڕوو. ٣. پرۆسەی سیاسیی بەغدا و لێکەوتەکانی لەسەر ماڵی کوردستانی پاش دوا هەڵبژاردنی عێراق (٢٠٢١)، پرسێکی نوێ کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دیاریکردنی سەرکۆمار و ترازان و جەمسەربەندیی نێو ماڵی شیعەیە، لەبری دروستکردنی هەل، بە پێچەوانەوە پرژی ململانێکە نێوماڵی کوردیشی گرتەوە و هەر لە پاش دەرکەوتنی ئەنجامەکانەوە، هێزە کوردستانییەکان هەریەكەو بە ئاڕاستەی جیا بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن؛ هەرچی پارتی دیموکراتی کوردستانە بە ڕێککەوتن لە بەرەی سێقۆڵی (بارزانی-صەدر-حەلبووسی)دا بوو. بەهۆی کاردانەوەی ئەم بەرەیە و پێداگری پارتی-یش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و تەحەفوزاتی یەکێتی لەسەر قاڵبی بەرە سێقۆڵییەکە، یەکێتی نیشتمانی (بە لێکگەیشتن و هاوهەڵوێستی نەک ڕێککەوتن) لە بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگی نزیکبوویەوە و ئەوەی مایەوە کورسیەکانی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامییە وەک ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ لایەک لەم جەمسەرانە ڕێککەوتنیان نییە، بەڵام بەپێی هاوکێشە و دۆخە کاتییەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی، هەماهەنگییان لەگەڵ تشرینییەکان و هەندێجار لەگەڵ هاوپەیمانی سێقۆڵی و بگرە چوارچێوەی هەماهەنگیشدا هەبووە. لەهەموو ئەگەرەکاندا ئەوەی ڕوونە: ماڵی کوردی پەرتەوازەیە و هیچ کاتێک بەدرێژایی ١٩ساڵی پرۆسەی سیاسیی عێراق، هێندەی ئێستا بێ بەرنامەی هاوبەش نەبووە، لەکاتێکدا باشترین هەل و کات بۆ دەستکەوتی سیاسیی و شوناسی و نیشتمانی کوردستانی، هیچکات هێندەی ئێستا هەلی باشی بۆ کورد پێنەبووە. بەڵام دەبینرێت بە پێچەوانەوە ئەم هەلە بووەتە هەڕەشە و ماڵی کوردستانی لەتتر و دەستکەوتە ناتەواوەکانی ئەزموونی هەرێمیشی خستووەتە ژێر هەڕەشەوە. ڕانانى ئایندەیى ژمارە (١٠) ى ساڵى٢٠٢٢
درەو: داهاتی وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر (69%) دهۆك (12%) سلێمانی (19%)ە، داهاتی كارەبا لە هەولێر (42%) دهۆك (13%) سلێمانی (45%)ە، داهاتی گومرگ لە هەولێرو دهۆك (69%) و لە سلێمانی (31%). (درەو) لە سەرچاوەیەكی باڵا ناو ئەنجومەنی وەزیرانەوە زانیاری دەستكەوتووە سەبارەت بە رێژەی داهاتی گۆمرگ، باج، داهاتی وەزارەتەكانی (شارەوانی، گەشتوگوزار، ناوخۆ) و تۆماری خانوبەرە، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان . داهاتی نانەوتی داهاتی نانەوتی دابەش دەبێت بۆ دووبەش یەكەم: داهاتی وەزارەتی دارایی • داهاتی وەزارەتی دارایی بریتیەو لە داهاتی گومرگ و داهاتی باج و داهاتی فەرهەنگەكانی تری سەر بە وەزارەتی گومرگ: • تێكڕای یەك مانگی داهاتی گومرگی لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە (99) ملیار دینار كە دەكاتە (68) ملیۆن دۆلار. • رێژەی داهاتی گۆمرگ لە هەولێر و دهۆك (69%) لە هەموو داهاتی گۆمرگی هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی گۆمرگ لە سلێمانی بریتی بووە لە (45) ملیار دینار كە دەكاتە (31) ملیۆن دۆلار. • رێژەی داهاتی گومرگ لە سلێمانی لە (31%) لە هەموو گومرگی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت. باج: • تێكڕای یەك مانگی داهاتی باج لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە (35) ملیار دینار كە دەكاتە (24) ملیۆن دۆلار. • رێژەی داهاتی باج لە هەولێر و دهۆك (82%) لە هەموو داهاتی باجی هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی باج لە سلێمانی بریتی بووە لە (7.4) ملیار دینار كە دەكاتە (5.6) ملیۆن دۆلار. • رێژەی داهاتی باج لە سلێمانی لە (18%) لە هەموو باجی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت. دووە: داهاتەكانی تر داهاتی وەزارەتی ناوخۆ • تێكڕای یەك مانگی داهاتی ناوخۆ لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە هەولێر (21 ملیار و 128 ملیۆن دینار) بەرێژەی (69%) دهۆك بریتی بووە لە (3 ملیار و 771 ملیۆن) دینار بەرێژەی (12%) • تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر و دهۆك (81%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی بریتی بووە لە (5 ملیار و 887 ملیۆن دینار) بەرێژەی (19%) • رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی لە (19%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی ناوخۆ پێكدەهێنێت. داهاتی وەزارەتی شارەوانی • تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی شارەوانی لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە هەولێر (7 ملیار و 838 ملیۆن دینار) بەرێژەی (69%) دهۆك بریتی بووە لە (1 ملیار و 110 ملیۆن) دینار بەرێژەی (10%) • تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی وەزارەتی شارەوانی لە هەولێر و دهۆك (79%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی شارەوانی هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی شارەوانی لە سلێمانی بریتی بووە لە (2 ملیار و 449 ملیۆن دینار) بەرێژەی (21%) • رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی شارەوانی لە سلێمانی لە (21%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی شارەوانی پێكدەهێنێت. • داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارەكانی خانوبەرە: • تێكڕای یەك مانگی داهاتی بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارەكانی خانوبەرە لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە، لە هەولێر (5 ملیار و 196 ملیۆن دینار) بەرێژەی (54%) دهۆك بریتی بووە لە (1 ملیار و 549 ملیۆن) دینار بەرێژەی (16%) • تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارەكانی خانوبەرە لە هەولێر و دهۆك (70%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی تۆمارەكانی خانوبەرە لە سلێمانی بریتی بووە لە (2 ملیار و 918 ملیۆن دینار) بەرێژەی (30%) • رێژەی داهاتی یەك مانگی تۆمارەكانی خانوبەرە لە سلێمانی لە (30%) لە هەموو داهاتی تۆمارەكانی خانوبەرەی هەرێم پێكدەهێنێت. داهاتی وەزارەتی كارەبا: • تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی كارەبا لە هەولێر و دهۆك بریتی بووە لە هەولێر (17 ملیار و 298 ملیۆن دینار) بەرێژەی (42%) دهۆك بریتی بووە لە (5 ملیار و 216 ملیۆن) دینار بەرێژەی (13%) • تێكڕای رێژەی یەك مانگی داهاتی وەزارەتی كارەبا لە هەولێر و دهۆك (55%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی كارەبا هەرێمی كوردستان پێكدێت. • تێكڕای یەك مانگی داهاتی وەزارەتی كارەبا لە سلێمانی بریتی بووە لە (18 ملیار و 647 ملیۆن دینار) بەرێژەی (45%) • رێژەی داهاتی یەك مانگی وەزارەتی كارەبا لە سلێمانی لە (45%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی نكارەبا پێكدەهێنێت. داهاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕا مانگانە لە 2021 داهاتی نەوت بۆ موچە: 350 ملیۆن دۆلار تەمویلی حكومەتی عێراق: 137 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ بۆ موچە: 112 ملیۆن دۆلار تەمویلی هاوپەیمانان: 22 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ بۆ خەرجیەكان: 91 ملیۆن دۆلار كۆی گشتی داهات: 712 ملیۆن دۆلار خەرجیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕا مانگانە لە 2021 خەرجی موچە مانگانە: 622 ملیۆن دۆلار خەرجی نەسریەی مانگانە: 25 ملیۆن دۆلار خەرجی بەكارخستنی مانگانە: 67 ملیۆن دۆلار خەرجی وەبەرهێنانی مانگانە: 23 ملیۆن دۆلار كۆی گشتی خەرجیەكان مانگانە: 737 ملیۆن دۆلار
درەو: راپۆرتی: د. عزەت سابیر حكومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی ناهاوسەنگ داهاتەكانی خەرجكردووە و ناعەدالەتی زۆر لە نێوان پارێزگاكانی سلێمانی لەگەڵ هەولێر و دهۆكدا كردووە، بڕی (300) ملیار دینار بۆ شارەوانی زاخۆ تەرخانكراوە (4) ملیار دینار بۆ شارەوانی چەمچەماڵ تەرخانكراوە، رێژەی (95%)ی بەرهەمهێنان لە كێڵگەنەوتیەكانی سنوری سلێمانی كەمیكردووە (94%)بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتیەكانی هەولێر و (67%)ی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی دهۆك زیادیكردووە. ژمارەی خانەنشینانی پیشمەرگەی پارتی بریتیە لە ( 70 هەزار) خانەنشین، ژمارەی خانەنشینانی یەكێتی و سەرجەم حیزبەكانی تر بریتیە لە ( 36 هەزار) خانەنشین. قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان ماوەی هەشت ساڵە هەرێمی كوردستان توشی قەیرانی دارایی هاتووە كە خۆی لە دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران و پێنەدانی سلفەی بەڵیندەران و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و وەستاندنی پێشینەكان و جێبەجێنەكردنی ئەو یاسایانەی كە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند كراوە و وەزارەتی دارایی ناتوانی جێبەجێی بكات وەك ( یاسای خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیادكردنی دەرماڵەی مامۆستایانی زانكۆ و هتد.....)، لە گەڵ ئەوەشدا نەبوونی سیولەی نەقدی لە بانكەكانی هەرێمی كوردستان. هۆكارەكانی دروست بوونی ئەم قەیرانە • لەبەر ئەوەی 85% ی داهاتی هەرێمی كوردستان لە بەشە بودجەی بەغداوە دێت و حكومەتی بەغدادیش لە ساڵی 2014 وە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانی بە تەواوی نەناردووە، بۆیە هەرێمی كوردستان تووشی قەیرانی دارایی و كەمی پارەی بانكەكان و دواكەوتنی مووچەی موچەخۆران هاتووە. • حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك پێویست گرنگی نەداوە بە كەرتە ئابووریەكانی تری وەك ( كشتوكاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری و هتد...) بۆ ئەوەی ببێتە هۆكارێك بۆ دابینكردنی داهاتی ناوخۆیی بۆ پڕكردنەوەی خەرجیە گشتیەكانی حكومەت. • لە دوای ساڵی 2003 وە كە ووڵاتی عێراق ئازادكرا، تا ئێستا پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغداد لە ڕووی سیاسیەوە پەیوەندیەكی تەندروست نەبووە كە ببێتە هۆی چەسپاندنی بەشە بودجەی حكومەتی هەرێم و مافە داراییەكانی خۆی بە بەردەوامی و بە بێ كێشە ساڵانە وەربگرێت، باشترین نموونەش مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەیە كە ماوەی 11 ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بودجەی وەبەرهێنانی خۆی خەرجی دەكات. • حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە وەك پێویست ژێرخانی ئابووریەكەی پتەو بكات بە شێوەیەك ئەگەر بەغداد بودجەی نەنارد خۆی بتوانێت بە بەرهەمی ناوخۆ و داهاتی ناوخۆ ئابووریەكەی بەڕێوە بەرێت. حوكمڕانی ناهاوسەنگ و نایەكسان ئەنجومەنی پارێزگاكان • لە نوسراوی هاوپێچ حكومەتی عێراق لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی عێراق بڕی 44 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و تیایدا بڕی 18 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان كراوە بەڵام بە داخەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان نیوەی پارەكە كە 9 ملیار دیناری ناردووە بۆ پارێزگای سلێمانی. ناعەدالەتی لە پلە و مووچەی هێزی پێشمەرگە • هاوپێچ دەردەكەوێت زۆرینەی هێزەكانی 80 و زێرەڤانی پلەی بەرزیان هەیە و هێزەكانی 70 پلەی نزمیان هەیە و ئەمەش وا دەكات بۆ لیوا هاوبەشكان و ئامر فەوجەكان و پلەدارەكان زۆرینەی لە پارتی بێت. • لە لایەكی ترەوە ئەگەر زۆرینەی هێزەكانی هەشتا پلەی بەرزیان هەبێت ئەوا مووچەشیان زۆر دەبێت وەك چۆن لە خشتەی هاوپێچ دەبینین كە مووچەی هێزەكانی 80 زۆر زیاترە لە مووچەی هێزەكانی 70. هێرشی هێزی هاوپەیمانان لە دژی داعش • کوردستان دابەشکراوە بۆ( ٨ ) میحوەر ، ( ٤ ) میحوەر لەلای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ( ٤ ) میحوەر لە لای پارتی دیموکراتی کوردستان ، ژمارەی میحوەرەکانی ( ١،٢،٣،٤ ) لە ژێر سەرپرشتی یەکێتیدان ، ( ٤ ) میحوەرەکەی کەیان لە لای پارتین بە ژمارەکانی ( ٥،٦،٧،٨)، بۆردومانی هاوپەیمانان بۆسەر داعش لە ( ١٢\٨\٢٠١٤ ) بۆ ( ١٠\١\٢٠١٦ ) بەم شێوەیە بووە: • ( %١٧ ) ی بۆردومانەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەی میحوەرەکانی یەکێتیدا بووە، ( %٨٣ ) بۆردومانەکان بۆ میحوەری پارتی بووە، هەر بۆیە دەبینین ( % ٨٣ ) ی شەهیدەکانی پیشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش سەر بە هێزەکانی یەکێتی بووبن. بۆردومانی هەلیکۆپتەری عێراق لە شەری داعش لە ڕۆژی ( ٧\٧\٢٠١٤ ) دەستی بە بۆردومانی ناوچەکانی تیرۆرستان کردووە تا ( ١٠\١١\٢٠١٦ ) ، (١٦) جار بۆردومانی لە میحوەرەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە، ( ٢٦٦ ) جار بۆردومانی لە میحوەرەکانی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، چونکە لێپرسراوی ژووری ئۆپراسیۆنی شەڕی داعش سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەم شێوەیەی لای خوارەوە: ناعەدالەتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان بودجەی پارێزگای دهۆك • بۆدجەی پەسەندكراوی پارێزگای دهۆك بۆ ساڵی 2013 بریتیە لە 11.7 ملیار دینار، بەڵام 48 ملیار دیناری بۆ خەرج كراوە. • بۆ ساڵی 2014 بودجە پەسەند نەكراوە و بری 32 ملیار دیناری بۆ خەرج كراوە. • ساڵی 2015 و 2016 لەسەر بنەمای 100% ی خەرجی 2014 پارەی دهۆك خەرج كراوە. • بەڵام بۆ پارێزگای سلێمانی بودجەكەی كەمكراوەتەوە بۆ 35%. • بۆ پارێزگای هەولێر بودجەكەی كەمكراوەتەوە بەڵام لە پارەی نەوت 18.5ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجكراوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانی. • كەواتە پارێزگای سلێمانی باجی گەورەی ئەم قەیرانە داراییەی داوە. ناعەدالەتی لە خانەنشینی • ژمارەی خانەنشینانی پیشمەرگەی پارتی بریتیە لە 70 هەزار خانەنشین. • ژمارەی خانەنشینانی یەكێتی و سەرجەم حیزبەكانی تر بریتیە لە 36 هەزار خانەنشین. ناعەدالەتی لە بودجەی ئەنجومەنی ئاسایش • هاوپێچ بودجەی ساڵی 2013 ی ئەنجومەنی ئاسایش نیشان ئەدات كە 75% ی بودجەكە بۆ پاراستنە و 25% ی بودجەكە بۆ زانیاری و دژە تیرۆرە، لە كاتێكدا ناوچەیەكی فراوانی ئەم هەرێمی كوردستانە لەسەر دەستی دژەتیرۆر پارێزراوە. كەرتی كارەبا • كارەبای كوردستان بەم خراپیەی خۆی لەگەڵ ئەوەشدا ناعەدالەتی هەیە لە دابەشكردنی، غەدر لە سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەرین دەكریت، پارێزگای سلێمانی شایانی 42% ی كارەبای كوردستانە و تەنها 30% ی دەدەنێ، هەولێر شایانی 36% ی كارەبایە بەڵام 42% ی دەدەنێ، ئەم خشتەیەی خوارەوە بڕی كارەبای رۆژی 1-1-2016 یە. پرۆسەی نەوت و گاز و كانزاكان لە هەرێمی كوردستان • لە نەخشەی پێشوو بۆمان دەردەكەوێت كە گرێبەستەكانی نەوت لە ژمارە 1 تا ژمارە 15، واتە 15 گرێبەستی یەكەم لەسەر كێڵگە نەوتیەكانی دهۆك و هەولێر كراوە بۆ ئەوەی بەرهەمی ئەم كێڵگە نەوتیانە زۆر بە خێرایی زیاد بكات و ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان بە مەبەست هەوڵدراوە بەرهەمی كەم بێت. تەنانەت بەرهەمی كێڵگەی نەوتی تەقتەق لە كۆیە نەك زیادی نەكردووە لەم حەوت ساڵەدا بەڵكو كەمی كردووە بە ریژەی %90، لە كاتێكدا بەرهەمی كێڵگەی خورمەڵە لە هەولێر و تاوكێ لە زاخۆ بە رێژەی %100زیادی كردووە. • شیكارێك بۆ ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و داهات و خەرجی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ سالێ 2019 كوردستان خۆی نەوت بفرۆشێت یان بودجەی بەغداد وەرگرین؟ شیكارێك بۆ ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و داهات و خەرجی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ سالێ 2019 سیستمی یەک بازنەیی و فرە بازنەیی لە هەرێمی کوردستان • لە سیستمی یەک بازنەیی نا عەدالەتییەکی گەورەی تێدایە • پارێزگایەک ژمارەی دانیشتوانەکه شی کەمبێت دەتوانێت زۆرترین نوێنەر بنێرێتە پەرلەمان بۆ نمونە وەک پارێزگاری دهۆک • لەوەش زیاتر نا یەکسانییەکی زیاتر سەبارەت بە قەزاکان دەردەکەوێت لە سیستمی یەک بازنەیدا بۆ نمونە لە هەڵبژاردنی ( ٢٠١٨ ) لە کۆی (١٣٥ ) قەزا لە هەرێمی کوردستان ( ١١٤ ) قەزا نوێنەرییان نەبووە لە پەرلەمانی کوردستان، خشتەی خواروە جیاوازی کورسییەکانی حیزبەکان دەردەخات لە سیستمی یەک بازنەیی و ٤ بازنەیی: دۆخی دارایی ئیدارەی سلێمانی* *ئیدارەی سلێمانی پێكهاتووە لە (پارێزگای سلێمانی+پارێزگای هەڵەبجە+ئیدارەی ڕاپەڕین+ئیدارەی گەرمیان+ئیدارەی كۆیە) ڕوبەری پارێزگای سلێمانی بریتیە لە 21 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە و ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە 2,300,000 كەس، ژمارەی خێزانەكانی بریتیە لە 455500 خێزان و پێكهاتووە لە 16 قەزاو 45 ناحیە و 2248 گوند. ڕێژەی ئەو خیزانانەی كە خاوەنی خانووی خۆیانن بریتیە لە 82% ی كۆی خێزانەكان و ڕێژەی ئەو خێزانانەی كە كرێچین بریتیە لە 18% ی كۆی خێزانەكان و ئەوەی دەمێنێتەوە دانیشتوی خانووی كەس و كاری خۆیانن. سەرچاوەی سروشتی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە نەوت و گازی سروشتی و ئاوی دوو بەنداوەكە و بەردی بە نرخی وەك بەردی كلس كە بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بەكاردێت و زەوی كشتوكاڵی دەشتی شارەزور و ناوچەكانی تری ، و سەرچاوەی داهاتی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە داهاتی نەوتی خاوو و بەرهەمە نەوتیەكان و گومرگی خاڵە سنوریەكان و داهاتی فەرمانگە گشتیەكانی پارێزگای سلێمانی. ژێرخان و سەرخانی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە قوتابخانەكان و نەخۆشخانەكان و فرۆكەخانە و زانكۆكان و بەنداوەكان و پاڵاوگەكان و كارگەكان ڕێگاوبانەكان و هتد..... پارێزگای سلێمانی لە ڕووی جوگرافیەوە نزیكە لە وڵاتی ئێران و دوو خاڵی سنوری سەرەكی هەیە لەگەڵ ووڵاتی ئێران ( پەروێزخان و باشماخ)، داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە داهاتی بەڕێوەبەرایتیە گشتیەكانی (كارەبا و ئاو، هاتووچۆ، بەرهەمە نەوتیەكان، تەندروستی و ناوخۆ و هتد....)، داهاتی هەناردەكردنی نەوتی خاوی شیواشۆك لە كۆیە و كوردەمیر و حەسیرە لە گەرمیان و كۆر مۆر و چەمچەماڵ و خەلەكان، لە كاتی بڕیاردان لە ئیدارەی سەربەخۆی پارێزگای سلێمانی بە بێ سوود وەرگرتن لە بودجەی بەغداد داهاتی پێویست دابین ناكرێت بۆ خەرجیەكەی. لە ڕووی سامانی سرووشتیەوە • ئیدارەی سلێمانی خاكێكی بە پیتی هەیە بۆ كشتوكاڵ وەك دەشتی شارەزور. • 2 بەنداوی گەورەی هەیە (دوكان و دەربەندیخان) وەك سەرچاوەی ئاوو و سامانی ماسی. • 33% ی سەرجەم كارگە پیشەسازیەكانی عێراق كەوتۆتە سنوری ئیدارەی سلێمانیەوە. • دوو ویستگەی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبای هەیە (چەمچەمال و بازیان) جگە لە بەنداوەكان. • كەرەسەی خاوی زۆری هەیە بۆ چیمەنتۆ و چەندین ماددەی گرنگی تری هەیە. • چەندین زانكۆ و پەیمانگای هەیە. • 2 پاڵاوگەی گەورەی هەیە • سەرچاوەیەكی مرۆیی زۆری هەیە. لە ڕووی یاساییەوە پشت بەستوو بە دەستوری هەمیشەیی عێراق هەرێمی كوردستان، هەرێمێكی سەربەخۆیە لە عێراقێكی فیدڕالێ و پێك هاتووە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ حكومەتی عێراق مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی سلێمانی بكات،ئەویش ئەوەیە لە حاڵەتی ڕێكەوتنی هەولێر و بەغداد، هەولێر داهاتی نەوت بدات بە بەغداد و بەغدادیش بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دابین بكات و لەو بەشە بودجەیە 43% ی بدرێت بە ئیدارەی سلێمانی وەك ساڵەكانی 2004 تا 2010. لە حاڵەتی ڕێكنەكەوتنی هەوڵیر و بەغداد، ئیدارەی سلێمانی داهاتی نەوتەكەی بدات بە بەغداد و ڕێژەی 43% ی كۆی بودجەی شایستەی هەرێمی كوردستان وەربگریت كە بە نزیكەیی دەكاتە 345 ملیار دینار لە مانگێكدا. كە زۆر زیاترە لەو داهاتی نەوتەی ئیدارەی سلێمانی. ئەم 345 ملیارە لەوەوە هاتووە كە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2018 ی عَیراق بریتیە لە 9600 نۆ ترلیۆن و شەش سەد ملیار دینار بۆ ساڵێك، واتە مانگانە 800 ملیار دینار پشكی هەرێمی كوردستانە: 800 ملیار*43%=345ملیار دینار. ئەو پرۆژانەی كە بە داهاتی 43% ی بەغداد جێبەجێكراون 1- زانكۆی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و چەمچەماڵ. 2- تونێلی پێشڕەو. 3- سەرجەم ڕێگاگانی سلێمانی –دوكان-ڕاپەڕین-گەرمیان-پێنجوێن. 4- پاڵاوگەی بازیان. 5- تۆڕی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی بە بەهای یەك ملیار دۆلار. 6- 2 ملیار دۆلار وەك قەرزی خانووبەرە بۆ هاووڵاتیان. 7- خەستەخانەی 400 قەرەوێڵەی سلێمانی. 8- دروستكردنی چەندین بەنداوی بچووك. 9- پیدانی قەرزی خانوبەرە، ژنهێنان، كشتوكالی، گەشتیاری، پیشەسازی بۆ زیاتر لە 300 هەزار خێزان لە سنوری ئیدارەی سلێمانی. 10- بە نزیكەسی جێبەجێكردنی زیاتر لە 3000 پرۆژە لە سنوری ئیدارەی سلێمانی. لە خشتەی پێشوو ئەگەر سەیری داهات و خەرجی مانگانەی پارێزگای سلێمانی بكەین (بێجگە لە مووچە)، دەبینین داهاتەكەی زیاترە لە خەرجیەكەی، بۆ نمونە تێكرای داهاتی مانگێكی لە سالێ 2015 دا بریتیە لە 41 ملیۆن دۆلار لە كاتێكدا تێكرای خەرجی مانگێكی بریتیە لە 36 ملیۆن دۆلار واتە 5 ملیۆن دۆلاری زیاترە لە خەرجیەكەی بەشی پارێزگای هەڵەبجەش دەكات، بۆیە گرنگە سیستەمی لامەركەزی ئیداری و دارایی لە هەرێمی كوردستان پەیرەو بكرێت و شارەكانی كوردستان گەشەیەكی باشتر دەكەن و بەشێكی زۆری ئەم قەیرانە چارەسەر دەبێت. پێشنیار 1-پێشنیاری زۆر گرنگ و بەرهەمدار ئەوەیە زۆر ڕاشكاوانە بە پارتی بوترێت دەبیچت سەرجەم مووچەی هەموو كوردستان تەنها لە پارەی نەوت بدرێت بە تایبەتی لە ئێستادا نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی نزیكە لە 100 دۆلار، سەرجەم داهاتی نانەوتی بۆ پرۆژەكان و خەرجی و نسریەی دام و دەزگاكانی حكومەت خەرج بكرێت هەر پارێزگایەك بۆ سنورەكەی خۆی، ئەگەر لێیان زیاد بوو بەشداری بكەن لە پێدانی مووچە. 2- یان بە شێوەیەكی ڕاستەقینە 43% ی كۆی داهاتی نەوتی هەرێم و بودجەی بغداد و داهاتی نانەوتی هەموو هەرێمی كوردستان بدرێت بە ئیدارەی سلێمانی و سوپاسیان دەكەین. 3- یان 50% ی كۆی داهاتی سلێمانی بۆ مووچە تەرخان بكرێت و 50% ی تر بۆ پرۆژە و خەرجیەكانی تری حكومەت تەرخان بكرێت لە سلێمانی.
درەو: راپۆرتی: سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی - رانانی ئاییندەیی ژمارە (10) لەدوای هەڵبژاردنەکانی ١٠/١٠/٢٠٢١ و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن و دەرکەوتنی هاوپەیمانی سەدر وەک گەورەترین براوەی شیعەکان بە ٧٣ کورسی پەرلەمانی، ململانێیەکی توندی لە نێوان هێزە شیعەکان دروست بوو بە تایبەت لە نێوان هێزە شیعیەکان لەلایەك و ڕەوتی سەدر لەلاكەیەكەیتر، تا گەیشتن بەوەی کە هێزەکانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتح تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدەن، بەڵام دواجار دادگای باڵای فیدراڵی بە بریارێک ئەم کەیسەی یەکلایکردەوە، لە گێمی یەکەمدا سەدرییەکان یارییەکیان بردەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاستاندنی بۆ کرا و هەمووان ئەنجامەکەیان پەسەندکرد، گێمی دووەمی ململانێکە ئەو کات دەستی پێکردەوە کە دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندرا و سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە بە رێککەوتنێکی سێ قۆڵی: ڕەوتی سەدر، هاوپەیمانی سونە (عەزم و تەقەدوم) و پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیان هەڵبژارد، ئەم ڕێککەوتنە درزێکی گەورەتری کردە نێو پێکهاتەی شیعەکانەوە، تا دروستکردنی دوو بەرەی جیاواز (هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی) لە بەرامبەر ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانییە سێ قۆڵییەکەی کە دواتر ناونرا (ڕزگاری نیشتمان- إنفاذ وطن). بەڵام لە دوای سێ دانیشتنی پەرلەمانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هاوپەیمانی سێ قۆڵی شکستی هێنا لە ئەنجامدانی دانیشتنی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار و ڕاسپاردنی لیستی یەکەم بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی( حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی). لێرەدا گرنگە ئەو هۆکارانەی ڕۆڵیان هەیە لە تۆخکردنەوەی ململانێكانی نێوماڵی شیعە و بەبنبەستگەیشتنی پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوانیان باس بکرێن: یەکەم : ئاستەکانی هاوسەنگی نوێنەرایەتی و کارگێڕی لەبەرئەوەی دابەشکاریی پۆستەکانی حکومەت و یەکە کارگێڕییەکان بە پێوەری پشکپشکێنەی پێكهاتەیی و حیزبی و ناوچەییە، بە تایبەتی دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵوەشێنرایەوە، کە هەردوو ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری دەبینی لە سنوری یەکە کارگێرییەکاندا، ئێستا تاکە دەزگای نوینەرایەتی لۆکاڵی پارێزگایە لەرووی پێشکەشکردنی هەموو جۆرە خزمەتگوزاریییە گشتیەکانەوە، بۆیە شەڕی یەکلاکردنەوەی ئەم پۆستانە، یەکێکە لە هۆکارەکانی قوڵکردنەوەی ململانێکانی، بە تایبەت دوای ئەوەی هەردوو پارێزگاری نەجەف و ناسرییە بۆ ڕەوتی سەدر یەکلایی بووتەوە، ئەم گۆرانکارییە نەخشەی دابەشکردنی سیاسی گۆڕی، چونکە زۆربەی زۆری پارێزگاکانی باشوری عێراق لە پێشوودا لای هێزەکانی حیزبی دەعوە و ڕەوتی حیکمە و فەتح بوون. دووەم: ململانێی چەکداری حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەرچەندە زۆربەی هێزە سیاسییە شیعەکان لەهەردوو بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر خاوەنی هێزی ناڕێکخراون و لە چوارچێوەی فەرمیدا لە ژێر سێبەری حەشدی شەعبیدا ڕێکخراون، بەڵام بنچینەی ململانێکە لەم ئاستەدا ئەوەیە کەوا لە سەدر دەیەوێت لە ڕێگەی بانگەشەی ڕێکخستنەوەی هێزەکان کۆنترۆڵی دەوڵەت بکات، هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیش ترسی گەورەیان ئەوەیە ئەم درووشمە بۆ لێپرسنەوە بێت. فاکتەرێکی تر لە پاڵ ئەم فاکتەرەدا بابەتی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانییە، کە نیگەرانییەکانی زیاتر کردوە، چونکە دەستوری عێراقی زیاتر لە ناوەڕۆکدا دەستورێکی تەوافوقییە، پێداگرییەکانی سەدر بۆ دروستکردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بە لێکدانەوەیەکی تر بەپەراوێزخستن و دورخستنەوە ئەوانی دی دەخوێنرێتەوە. ڕەنگە مێژووی پێکدادانی حکومەتی سەردەمی مالیکی لەگەڵ هێزەکانی سوپای مەهدی سەر بە ڕەوتی سەدر کاریگەریی بەرچاوی هەبێت لە چەقبەستنی زیاتری نێوان ئەم دوو ڕەوتە سێیەم: دەسەڵاتی باوکایەتی دوای ئەوەی ماوەیەکی درێژخایەنە مەرجەعی باڵای شیعەکان (عەلی سیستانی) خۆی بەدوور گرتووە لە هەموو ڕایەکی سیاسی، بەهۆکاری بێلایەنی و فاکتەری هەڵکشانی تەمەن و خۆتەرخانکردن بۆ کاری ئایینی، بۆشاییەکی سیاسی دروستبووە، ئەم بۆشاییە کاری کردووتە سەر لێکترازانی زیاتری هێزە شیعیەکان، ئەوەی لە فەزای شیعەکاندا دەتوانێت یارییەکە بگۆڕێت کۆمەڵێک فاکتەرە، شەڕی کاریزمای ئاینی و سیاسی، باکگراوندی سیاسی، سوودوەرگرتن لە میراتی مێژوویی بنەماڵە و پاشخانی کۆمەڵایەتی لە کاروبار ئاینی و سیاسەتدا، پشتگیری جەماوەری لەڕێگەی گوتاری پۆپۆلیستی، ئەم فاکتەرانە پیکەوە، بۆ کەسێکی وەکو موقتەدا سەدر ڕێگە خۆشکەرن کە چانسی زیاتری لە سەرکردە سیاسیەکانی تر دەبوو ئەگەر پلەکانی کاریزمای مەرجەعی ئاینی هەبوایە، لانی کەم لەڕووی پلەبەندی پێدانی ئەم نازناوە لە روانگەی مەزهەبی شیعیەوە. سەدر زیاتر لە جارێک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دەبێت ئەو حکومەتەی سەدر دروستی دەکات باوکانە بێت، لە بەرامبەردا هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی وا موقتەدا سەدر دەناسێنن کە تەنها سەرکردەیەکی سیاسییە نەک مەرجەعێکی ئاینی، چونکە سەدر بەرەی خۆی هەیە، بەیەک دووری لەگەڵ هەموو هێزەکان نییە. لەلایەکی ترەوە ئەو ململانێ مێژوییەی لە نێوان باڵەکانی حیزبی دەعوەی ئیسلامیدا هەبووە و چەندین جیابوونەوەی لە وێستگە جیاوازەکاندا بە خۆوە بینیووە، رۆڵی نەرێنی هەیە لە قووڵبوونەوەی ململانێکان، بە تایبەت کە بنەماڵەی سەدر خۆیان بە خاوەنی ڕاستەقینەی حیزبەکە دەزانن. بۆیە بەڕوونی ئەو ململانێ مێژووییە لە نێوان سەدر و مالیکیدا دیارە، ڕەنگە مێژووی پێکدادانی حکومەتی سەردەمی مالیکی لەگەڵ هێزەکانی سوپای مەهدی سەر بە ڕەوتی سەدر کاریگەریی بەرچاوی هەبێت لە چەقبەستنی زیاتری نێوان ئەم دوو ڕەوتە، چونکە سەدر ئەوەی نەشاردۆتەوە كە نایەوێت فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە حکومەتدا بەشداربن. ڕانانى ئایندەیى ژمارە (١٠) ى ساڵى٢٠٢٢
شیكاری: درەو بەشی یەكەم لەکۆی (57) بلۆکی (نەوت و گاز)، (23) بلۆکی نەوتی و (2) بلۆکی گازی، دەکەونە سنوری ناوچەی سەوزەوە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، کە (13) کۆمپانیای (7) دەوڵەتی بیانی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت دەکەن (جگە لە گاز). بەپێی زانیارییەکان یەدەگی نەوتی پارێزگای سلێمانی بە زیاتر لە (36) ملیار بەرمیل و بە (65%)ی زیاتری کۆی یەدەگی نەوتی هەرێم دەخەمڵێندرێت. ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆی (9) بلۆک کە گەیشتوون بە قۆناغی بەرهەمهێنان لە دەڤەری سەوز، تەنیا (7.3%) بەرهەمی نەوتی هەرێم پێکدەهێنن. یەکەم؛ یەدەگی نەوتی هەرێمی کوردستان و پشکی پارێزگای سلێمانی تێیدا زانیاری جیاواز بەردەستە لە بارەی بڕو قەبارەی یەدەگی نەوتی هەرێم، بەڵام زانیارییە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2010)ەوە ئاماژە بەوە دەدەن کە بە (45) ملیار بەرمیلی خەمڵێنراو لە نەوتی یەدەگ لە هەرێمی کوردستاندایە، ئەم ژمارەیەش لە سایتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە. هەر لەم بارەیەوە وەزیری پێشووی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان (ئاشتی هەورامی) لە (19ی ئابی 2010) لە تهلاری وهزارهتی رۆشنبیری و لاوان، لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا سهبارهت یهدهگی نهوت له هەرێمی کوردستان رایگهیاند؛ "(45) ملیار بهرمیل نهوت لهههرێمی كوردستان ههیه". بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان کە لە ساڵی (2015)دا بڵاوکراوەتەوەو تێدا هاتووە "هەرێمی کوردستان خاوەن (50) ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی جێگیر و (80) ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی ناجێگیرە". بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان یەدەگی نەوتی پارێزگای سلێمانی بە زیاتر لە (36) ملیار بەرمیل و بە (65%)ی زیاتری کۆی یەدەگی نەوتی هەرێم دەخەمڵێندرێت. دووەم؛ بلۆکە نەوتییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لەکۆی (57) بلۆکی کانزایی (نەوت و گاز)، (23) بلۆکی نەوتی کە (1) بلۆکیان هیچ وەبەرهێنانێکی تێدا نەکراوە، جگە لە (2) بلۆکی گازی، دەکەونە سنوری ناوچەی سەوزەوە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، کە (13) کۆمپانیای بیانی کاری پشکنین و گەڕان و هەڵکەندن بەرهەمێنانی نەوت دەکەن (جگە لە گاز)، ناسنامەی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەو بۆ (7) جیاوازی هەریەک لە (ئەمریکا، روسیا، کەنەدا، تورکیا، کۆریا، ئیسپانیا، ئوسترالیا و ئیتاڵیا). بەم شێوەیە؛ بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)) 1. بلۆكی بێتواته: لەپارێزگای سلێمانی، له شارۆچكهی حاجیاواوه دهست پێدهكات و تا دهگاته شارۆچكهی بێتواته و بالیسان و ناوچهی خۆشناوهتی و ڕووبهرهكهی (650) كیلۆمهتر دووجایە. (80%)ی پشكهكانی دراوهته كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئهمریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 2. بلۆكی شهكرۆك: لەپارێزگای سلێمانی، له ناحیهی خدرانی دوكانهوه دهست پێدهكات نا نزیك شهقڵاوه ڕووبهرهكهی (418) كیلۆمهتر دووجایه. پشكی (64%) دراوهته كۆمپانیای (هیسس) و (16%) بۆ (پیترۆسیڵتیك) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 3. بلۆكی قهڵادزێ: لەپارێزگای سلێمانی، سهرجهم قهزای قهڵادزێ و بهری مهرگهو دهریاچهی دوكان و ڕانیه دهگرێتهوه نزیكهی (2000) كیلۆمهتر دووجایه. پشكی (80%)دراوهته كۆمپانیای (ڕیپسۆڵ) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 4. بلۆكی خهلهكان: لەپارێزگای سلێمانی، شارۆچكهی خهلهكان و چیای ههیبهت سوڵتان و به شێك له دهشتی كۆیه تا سهر زێ ی بچوك دهگرێتهوه و ڕووبهری (624) كیلۆ مهتر دووجایه بڕی (2.450) ملیار بهرمیل نهوتی تێدایه. پشكی كۆمپانیاكان (گاز پڵەس) (40%) تورکش ئینتیتی (40%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 5. بلۆكی پیرهمهگرون: لەپارێزگای سلێمانی، ڕۆژههڵاتی ڕێگای دووكان –سلێمانی و بناری چیای پیره مهگرون تادهگاته شارۆچكهی دوكان دهگرێتهوه ڕووبهرهكهی زیاتر له (730) كیلۆمهتر دووجایه. پشكی (80%) دراوهته كۆمپانیای (ڕیپسۆڵ) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 6. بلۆكی میران: لەپارێزگای سلێمانی، لهتاسلوجهوه دهست پێدهكات ڕۆژئاوای ڕێگای دووكان –سلێمانی و به شێك له ناحیهی ئاغجهلهرو شارۆچكهی بازیان و سهیرانگای چهمی ڕهزان دهگرێتهوه و ڕووبهرهكهی (1015) كیلۆمهتر دووجایه و دوو كێڵگهی گهورهی تێدایه میران ڕۆژههڵات بڕی (1.637) ملیار بهرمیل نهوتی تێدا دۆزراوهتهوه. پشكی كۆمپانیاكان بڕی (75%) دراوهته (گهنهڵ ئێنێرجی) توركی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 7. بلۆكی بازیان: لەپارێزگای سلێمانی، چیای سهگرمهو خۆراوای حهوزی بازیان و شارۆچكهی تهكێ و به شێك له ناحیهی ئاغجهلهری قهزای چهمچهماڵ دهگرێتهوه ڕووبهری (473) كیلۆمهتر دووجایه، بڕی نهوتی یهدهگی (1.178) ملیار بهرمیله. پشكی كۆمپانیاكان (كهی ئێن ئۆ سی) كۆری (80%) و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 8. بلۆكی باكوری سهنگاو: لە ناوچەی گەرمیان، دهكهوێته باكوری ناحیهی سهنگاو له قهزای چهمچهماڵ، ڕووبهری (492) كیلۆ مهتر دووجا دهگرێتهوه و بهپێ ی زانیارییەکان بڕی (6.163) ملیار بهرمیل نهوتی تێدایه. پشكی ئهم بلۆكه سهتهر لینگ ئینهرجی ئهمریكی (40%) و ئهداكس هاوبهشی كهنهدی و سویسری (20%و20%) (كهی ئێن ئۆ سی) كۆری و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 9. بلۆكی تۆپخانه: لە ناوچەی گەرمیان، ڕۆژههڵاتی ناحیهی قادركهرهم و ناوچهی جهباری دهگرێتهوه و ڕووبهری (945) كیلۆ مهتر دووجایه، بەپێی زانیارییەکان بڕی (4) ملیار بهرمیل نهوتی تێدایە سهرهڕای بڕێكی زۆری گاز. لە ناوچەی گەرمیان، پشكهكانی (60%) دراوهته (تالیسمان ئینهرجی) كهنهدی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (20%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 10. بلۆكی تازه: لە ناوچەی گەرمیان، بهشێك له سنووری ناحیهی نهوجول و خۆرئاوای ناحیهی قادركهرهم دهگرێتهوه، ڕووبهرهكهی (700) كیلۆمهتر دووجایه، پێشبینی بڕی (3) ملیار یهدهگی نهوت و بڕێكی زۆر گاز دهكرێت. پشكی (60%) دراوهته كۆمپانیای (ئۆیڵ سێرچ)ی ئوسترالی و پشكی (20%) دراوهته تۆتاڵی فهڕهنسی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 11. بلۆكی پهڵكانه: لە ناوچەی گەرمیان، قهزای دووزخورماتو ناحیهی جهباره و ڕۆژههڵاتی ئهو قهزایه دهگرێتهوه ڕووبهرهكهی (529) كیلۆ مهتر دووجایه، بڕی (1.58) ملیار بهرمیل نهوتی تێدایه. پشكی (60%) دراوهته كۆمپانیای (شاماران پیترۆلیۆم) و (20%) پشكی (پیت ئۆیڵ)ی توركیه و(20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 12. پێنجوێن: لەپارێزگای سلێمانی، ناوەندی لە ناوەندی شاری پێنجوێنەوە درێژدەبێتەوە تا سنوری وڵاتی ئێران و جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ وەبەرهێنانێک لەم بلۆکەدا نەکراوە. 13. بلۆكی ڕۆژههڵاتی عهربهت: لەپارێزگای سلێمانی، ناوچهی سیوهیل و بهرزنجهو به شێك له شارەزوورو تا ناحیهی ناڵپارێز له قه زای پێنجوێن دهگرێتهوه و ڕووبهرهكهی نزیكهی (700) كیلۆمهتر دووجایه. (80%)ی پشكهكانی دراوهته كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئهمریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 14. بلۆكی عهربهت: شاری سلێمانی و شاخی گۆیژهو ئهزمڕو ناحیهی عهربهت تا ههڵهبجهی تازه دهگرێتهوه ڕووبهرهكهی (974) كیلۆمهتر دووجایه، بڕی (1.177) ملیار بهرمیل نهوتی تێدایه. پشكی كۆمپانیاكان (شاماران پیترۆلیۆم) (60%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (20%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 15. بلۆكی بهرانان: لەپارێزگای سلێمانی، باشوری خۆرههڵاتی شاری سلێمانی و چیای بهرانان دهگرێتهوه تا دهگاته دهریاچهی دهربهندیخان و ڕووبهرهكهی (722) كیلۆمهتر دووجایه. پشكی كۆمپانیاكان (تالیسمان)ی كهنهدی (60%) كۆمپانیای (مورفی) (20%) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 16. بلۆكی قهرهداغ: لەپارێزگای سلێمانی، ناوچهی قهرهداغ و خۆرههڵاتی چیای سهگرمه و ڕۆژ ئاوای ڕووباری سیروان دهگرێتهوه تا دهگاته دهربهندیخان و ڕووبهری ئهم بلۆكه (846) كیلۆمهتر دووجایه، به پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی (4.896) ملیار بهرمیل نهوتی یهدهگی تێدایه. (80%)ی پشكهكانی درا بە كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئهمریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 17. بلۆكی باشوری سهنگاو: لە ناوچەی گەرمیان، سهنتهری ناحیهی سهنگاو و دهوروبهری دهگرێتهوه و ڕووبهری (846) كیلۆ مهتر دووجایه پێشبینی یهدهگی (2) ملیار بهرمیل نهوت دهكرێت و بڕی یهك تریلیۆن مهتر سێجا گازی سروشتی تێدایه. پشكی (60%)ی دراوهته (كهی ئێن ئۆ سی)ی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (20%) ماوەتەوە بۆ لایەنێکی تر. 18. بلۆكی كوردهمیر: لە ناوچەی گەرمیان، خوارووی ناحیهی سهنگاو و باكوری قهزای كهلار دهگرێتهوه و تا سهر ڕووباری سیروان و ڕووبهرهكهی (620) كیلۆمهتر دووجایه وبڕی (5.129) ملیار بهرمیل نهوتی یهدهگی تێدایه. پشكی (40%)ی دراوهته (ویسترۆن زاگرۆس)ی كهنهدی و (40%)ی پشكی (تالیسمان ئێنێرجی) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 19. بلۆكی گهرمیان: باكوری قهزای كهلارو ناحیهكانی باوهنورو سهرقهڵاو شێخ تهویل دهگرێتهوه و ڕووبهرهكهی (2120) كیلۆمهتر دووجایه، بڕی زیاتر له (4) ملیار بهرمیل نهوتی تێدایه. پشكی (40%)ی كۆمپانیای (گاز پرۆم) له كۆمپانیای (تالیسمانی كڕیوه) و پشكی (40%)ی دراوهته كۆمپانیای (ویسترۆن زاگرۆس) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 20. بلۆكی شاكهل: لە ناوچەی گەرمیان، خواروی قهزای كهلار و ناحیهی ڕزگاری و قهزای كفری دهگرێتهوه ڕووبهرهكهی (832) كیلۆمهتر دووجایه، نزیكهی (2) ملیار بهرمیل نهوتی یهدهگی تێدایه. پشكی (80%)ی كۆمپانیای (گاز پرۆم) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 21. بلۆكی چیا سورخ: لە ناوچەی گەرمیان، دهكهوێته ڕۆژههڵاتی ڕووباری سیروان و ناحیهكانی قۆرهتوو مهیدان له قهزای خانهقین دهگرێتهوه تا سنوری ئێران و ڕووبهری (938) كیلۆمهتر دووجایه و به پێی ڕاپۆرتی سكۆتیا كاپیتاڵ بڕی (5.656) ملیار بهرمیل نهوتی تێدایه. لە ناوچەی گەرمیان، كۆمپانیای (گهنهڵ ئێنێرجی) توركی (60%) پشكهكانی له كۆمپانیای (لۆنگفۆرد ئێنێرجی) كڕیوه و (پیت ئۆیڵ) خاوهنی (20%)ی پشكهكانهو (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 22. بلۆكی قهرهههنجیر: لە ناوچەی گەرمیان، دهكهوێته نێوان چهمچهماڵ و كهركوكهوه، ناوچهی شوان و ناحیهی قهرهههنجیرو ناحیهی تهكێی جهباری دهگرێتهوه و ڕووبهرهكهی نزیكهی (1200) كیلۆمهتردووجایه، پێشبینی بڕی (5 بۆ 10) ملیار بهرمیل نهوت دهكرێت. (80%)ی پشكهكانی درا بە كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئهمریكی و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. 23. بلۆكی ههڵهبجه: لەپارێزگای سلێمانی، دهكهوێته سنوری قهزای ههڵهبجهی شههیدهوه و ڕووبهرهكهی نزیكهی (1000) كیلۆمهتر دووجایهو ناحیهكانی خورماڵ و سیروان و بیارهو گڵێجاڵ وسهنتهری قهزای ههڵهبجهو بهشێكی سیدسادق دهگرێتهوه بڕی (650) ملیۆن بهرمیل نهوتی خەمڵێندراوی تێدایە. (80%)ی پشكهكانی درا بە كۆمپانیای (گاز پرۆم) و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. خشتەی ژمارە (1) بلۆکە نەوتییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان سێیەم؛ بلۆکە نەوتییە بەرهەمهێنەرەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەپێی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستاندا تەنها (9) بلۆکی نەوتی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان. کە (7) بلۆکیان دەکەونە پارێزگای هەلێرەوە و رێژەی (92.7%) هەموو بەرهەمی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن. تەنها (1) بلۆکی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەی سلێمانی و گەرمیان هەیە ئەویش (بلۆکی گەرمیان)ە کە بەرهەمی ڕۆژانەی بە پێی دوا ئامارەکان بریتییە لە (24) هەزار بەرمیل نەوت. جگە لە بلۆکی گەرمیان (بلۆکی تەقتەق) کە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە بەڵام لە ژێر قەڵەمڕەوی دەسەڵاتدارانی پارێزگای سلێمانیە، ئەم بلۆکە لە کۆتایی ٢٠٢٠ دا ئاستی بەرهەمێنانی بریتی بووە لە (٨ هەزار و ٥٨٠) بەرمیل نەوت، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٥ بەرهەمی رۆژانەی (١٢٨ هەزار) بەرمیل زیاتر بووە، ئەم دوو بلۆکەی ناوچەی کۆیە و گەرمیان تێکڕا ڕێژەی (٧،٣%) ی بەرهەمی هەرێم پێک دەهێنن. (بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) خشتەی ژمارە (2) ئەو بلۆکانەی لە قۆناغی بەرهەمهێناندان سەرچاوەکان: 1. د. سەفین جەلال فتح اللە، نەوتی هەرێمی کوردستان؛ شیکردنەوەیەکی جوگرافیایی سیاسی، دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەکەم، هەولێر 2015، ل 81-107. 2. ڕاپۆرتی ڕێکخراوی دۆر، سلێمانی: شانشینی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان، ساڵی بڵاوکردنەوە 2015. 3. درەو میدیا؛ یەدەگی نەوتی هەرێمی کوردستان https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9720 4. درەو میدیا؛ پشکی کۆمپانیا بیانییەکان لە بلۆکە نەوتییەکانی هەرێمدا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=9680 5. یادگار سدیق گەڵاڵی، سەربەخۆیی دارایی و دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەکانی نەوت وگازی هەرێم، ماڵپەڕی زەمەن؛ https://www.zamenpress.com/Detail_wtar.aspx?jimare=3464 1. The Oil and Gas Year, The Oil and Gas Year: Kurdistan Region of Iraq 2011 (KURDISTAN REGION Regional Blocks Divisions, International Journal of Business and Social Science Vol. 11 • No. 5 • May 2020. 2. LICENCES AND ENERGY INFRASTRUCTURE, MAP 2013. http://archive.gov.krd/mnr/mnr.krg.org/images/pdfs/Licences_and_energy_infrastructure_TOGY_2013_1.pdf
(درەو): موڵكێك لەبەردەم پاركی ئازادی ناكۆكی خستوەتە ناو لقی سلێمانی یەكێتی مافپەروەرانەوە، هەندێك لە ئەندامانی یەكێتییەكە لەگەڵ كۆمپانیایەك رێككەوتوون موڵكەكە بكرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوونی (29) نهۆمی، ئەندامانی تری یەكێتییەكە ناڕازی بوونو پرۆژەكەیان راگرتووە. كۆمپانیایەك بەناوی (خۆری ماردین) هەوڵیدا موڵكێكی لقی سلێمانی یەكێتی مافپەروەرانی كوردستان بكات بە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون. موڵكەكەی یەكێتی مافپەروەران دەكەوێتە كەرتی (مەڵكەندی- دەباشان) لەبەردەم پاركی ئازادیو بەرامبەر بە یانەی كۆمەڵایەتییەو بەردەمی شەقامی سەرەكیە. بۆ ئەم كارە، كۆمپانیاكە رەزامەندی هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی یەكێتی مافپەروەرانی وەرگرتووە، بەڵام بەشێكی تری ئەندامانی ئەنجومەنەكە ناڕازیی بوونو سكاڵایان بردوەتە لای بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی. كۆمپانیاكە گرێبەستی پرۆژەكەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مافپەروەران كردووە، لەبەرامبەر دروستكردنی پرۆژەی نیشتەجێبوون لەسەر موڵكەكەیان، ژمارەیەك شوقەیان بۆ دابین بكات، بڕیاربوو هەفتەی رابردوو گرێبەستەكە ئیمزا بكرێت، دواتر كۆمپانیاكە دەستبەكاركردن بكاتو بینایەكی (29) نهۆمی لەسەر دروست بكات. دروستكردنی بینایەكی بەرز لەو ناوچەیەدا، جگە لە ناڕەزایەتی بەشێك لە مافپەروەران، ناڕەزایەتی خاوەن ماڵو موڵكەكانی ئەو ناوچەیەشی لێكەوتوەتەوەو دەڵێن یاسا رێگە بە دروستكردنی بینای (29) نهۆمی لەم شوێنەدا ناداتو تەنیا دەتوانرێت بینای (9) نهۆمی دروست بكرێت. بەهۆی ئەم ناڕەزایەتییانەوە، دروستكردنی پرۆژەكە راوەستاوەو بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی دەستوەردانی كردووە بۆ راگرتنی كارەكە. موڵكەكە نوسراوی فەرمانگەی تۆماری خانوبەرەی سلێمانی هەیە، بەپێی ئەم تۆمارە رووبەڕی موڵكەكە (هەزارو 699) مەترچوارگۆشەیەو بە (15 ئۆلك) تۆماركراوە، هەر مەترچوارگۆشەیەكی ئەم موڵكە نرخەكەی بە (456 هەزار) دینار دیاریكراوە. لە تۆماری خانوبەرەدا، ئەم موڵكە بۆ یەكێتی مافپەروەرانی كوردستان لقی سلێمانی دابینكراوەو ئاماژە بەوەكراوە ئەم موڵكە هیچ جۆرە مامەڵەیەكی لەسەر ناكرێت بۆ مەبەستی دیاریكراو نەبێت.
شیكاری: درەو بە هەموو پێوەرەکان هەناردەکردنی نەوتی سەربەخۆ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیانی گەورەی دارایی گەیاندووە بە جۆرێک؛ کۆی ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی فرۆشی نەوتەوە دەستی کەوتووە (1.4 ملیار) دۆلار بووە. لە کاتێکدا ئەگەر هەمان ئەو بڕە نەوتەی بە شێوەی سەربەخۆ هەناردەی کردووە لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە بەبازاڕ بخرایە داهاتەکەی نزیکەی (3.4 ملیار) دۆلار دەبوو. ئەمە جگە لەوەی ئەگەر بەهۆی سیاسەتی نەوتەوە، پشکی هەرێم لە بودجە ڕانەگیرایە، بەپێی یاسا زیاتر لە (3.5 ملیار) دۆلار بەشی هەرێم دەبوو تەنها لە "داهاتی نەوتی عێراق"دا لە ماوەی ناوبراو. زیاتر لەوەش ئەگەر نەوتی هەرێم و عێراق پێکەوە لە ڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بکرایە، ئەوا پشکی هەرێم لە سێ مانگی ڕابردوودا تەنها لە فرۆشی نەوتەوە زیاتر لە (4 ملیار) دۆلار دەبوو. یەکەم؛ داهاتی نەوتی عێراق و پشکی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوت، حکومەتی عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (292 ملیۆن و 640 هەزار و 250) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 253 هەزار و 570) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"وە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، هەر بەپێی زانیارییەکان بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (96.26) دۆلار فرۆشتووە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە (28 ملیار و 196 ملیۆن و 897 هەزار و 810) دۆلار. بە پێی یاسای ژمارە (23)ی ساڵی (2021) یاسای بودجەی گشتی عێراق، ماددەی (11) پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوتی عێراق" لەم ماوەی ئەم سێ مانگەدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبێت لە (3 ملیار و 572 ملیۆن و 546 هەزار و 953) دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (1 ملیار و 410 ملیۆن و 293 هەزار و 864) دۆلار، واتە بڕی (2 ملیار و 162 ملیۆن و 253 هەزار و 80) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) ئەنجام) واتە هەر سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بەم شێوەیە بووە؛ 1. داهاتی نەوتی عێراق و پشکی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی 2022 بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوت، حکومەتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2022) بڕی (99 ملیۆن و 286 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 202 هەزار و 777) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی "سۆمۆ"وە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، بەپێی زانیارییەکان بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (83.82) دۆلار فرۆشتووە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2022)دا بریتی بووە لە (8 ملیار و 322 ملیۆن و 679 هەزار) دۆلار. بە پێی یاسای بودجەی گشتی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوتی عێراق" لە مانگی کانونی دووەمدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبێت لە (1 ملیار و 54 ملیۆن و 483 هەزار و 429) دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەمانگی یەکی ئەمساڵ بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (427 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلار، واتە بڕی (627 ملیۆن و 217 هەزار و 645) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) کانونی دووەمی 2022). 2. داهاتی نەوتی عێراق و پشکی هەرێم لە مانگی شوباتی 2022 حکومەتی عێراق لە مانگی شوباتی (2022) بڕی (92 ملیۆن و 790 هەزار و 173) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 313 هەزار و 935) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی "سۆمۆ"وە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، لە مانگی ناوبراودا بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (94.93) دۆلار فرۆشتووە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق لە مانگی شوباتی (2022)دا بریتی بووە لە (8 ملیار و 809 ملیۆن و 162 هەزار) دۆلار. پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوتی عێراق" لە مانگی شوباتدا بریتی دەبێت لە (1 ملیار و 116 ملیۆن و 120 هەزار و 825) دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەمانگی دووی ئەمساڵ بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (432 ملیۆن و 28 هەزار و 80) دۆلار، واتە بڕی (684 ملیۆن و 92 هەزار و 745) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) شوباتی 2022). 3. داهاتی نەوتی عێراق و پشکی هەرێم لە مانگی ئازاری 2022 حکومەتی عێراق لە مانگی ئازاری (2022) بڕی (100 ملیۆن و 563 هەزار و 999) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 244 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی "سۆمۆ"وە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، لە مانگی ناوبراودا بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (110.03) دۆلار فرۆشتووە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق لە مانگی ئازاری (2022)دا بریتی بووە لە (11 ملیار و 65 ملیۆن و 56 هەزار و 810) دۆلار. بەپیی یاسای بودجەی گشتی عێراق "تەنها لە داهاتی نەوت " لە مانگی ئازاردا پشکی هەرێم بریتی دەبێت لە (1 ملیار و 401 ملیۆن و 942 هەزار و 698) دۆلار. بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەمانگی ئازاری ئەمساڵ بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (551 ملیۆن) دۆلار، واتە بڕی (850 ملیۆن و 942 هەزار و 698) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) ئازاری 2022). دووەم؛ جیاوازی داهاتی نەوتی هەرێم لەنێوان فرۆشتنی سەربەخۆ و کۆمپانیای "سۆمۆ"دا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022)دا بڕی (35 ملیۆن و 440 هەزار) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (414 هەزار و 327) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لە ساڵی (2021)دا هەر بەرمیلێک نەوت بە زیاتر لە (11) دۆلار کەمتر فرۆشتووە جگە لە مانگی ئازار کە بە (17) دۆلار کەمتر فرۆشراوە بەراورد بە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان. بەپێی زانیارییەکانی درەو میدیا کە پێشتر بە هەواڵێک بڵاوی کردووەتەوە لە كۆبونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕاپۆرتێک لەلایەن ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتیەكان خوێندراوەتەوە کە فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێمی بۆ مانگی ئازاری (2022)ی بەم شێوەیە تێدا خراوەتەڕوو؛ - رۆژانە: (421 هەزار) بەرمیل نەوت هەناردەكراوە - لە مانگەکەدا: (11 ملیۆن و 180 هەزار) بەرمیلی (فرۆشراوە) - تێكڕای نرخی بەرمیلێك: (100 دۆلار و 88 سەنت) بووە. - كۆی گشتی داهاتەکەی: (ملیارێك و 128 ملیۆن) دۆلار بووە. - خەرجی كۆمپانیاكان: (472 ملیۆن) دۆلار (42%) - كرێی بۆری: (60 ملیۆن) دۆلار (5%) - قەرزی كۆمپانیاكان: (45 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (4%) - كۆی خەرجی نەوت: (577 ملیۆن) دۆلار (51%) - كۆی پارەی ماوە بۆ حكومەت: (551 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (49%) بووە. بۆیە بە تێکڕای سێ مانگەکە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (87.51) دۆلار فرۆشراوە، کە نزیکەی (8.5) دۆلاری کەمترە لە نرخی نەوتی عێراق، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە (3 ملیار و 80 ملیۆن و 940 هەزار و 600) دۆلار، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت و دانپێدانانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم (56%)ی داهاتی نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەکە کە دەکاتە بڕی (1 ملیار و 670 ملیۆن و 646 هەزار و 736) دۆلار و بڕی (44%) دەمێنێتەوە بۆ حکومەت کە لە ماوەی ناوبراودا بریتیە لە (1 ملیار و 410 ملیۆن و 293 هەزار و 864) دۆلار. لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی هەرێم هەرناردەی کردووە، ئەگەر لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بە نرخی نەوتی عێراقی بفرۆشرایە کە هەر بەرمیلێکی دراوە بە (96.26) دۆلار، ئەوا کۆی بەهاکەی بریتی دەبوو لە (3 ملیار و 390 ملیۆن و 262 هەزار و 600) دۆلار. واتە ئەگەر نەوتی هەرێم لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی سۆموە هەناردە بکرایە ئەوا بڕی (1 ملیار و 979 ملیۆن و 968 هەزار و 736) دۆلاری زیاتر دەبوو لەو بڕەی ئێستا حکومەتی هەرێم بۆی ماوەتەوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) ئەنجام)، بەشێوەیەکی وردتر بڵێین هەر سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بەم شێوەیە بووە؛ 1. جیاوازی داهاتی نەوتی هەرێم لەنێوان فرۆشتنی سەربەخۆ و کۆمپانیای سۆمۆدا لە مانگی کانونی دووەمی 2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2022)دا بڕی (12 ملیۆن و 860 هەزار) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (414 هەزار و 839) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، بەرمیلێک نەوتی بە کەمتر لە (11) دۆلار فرۆشتووە بەراورد بە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان، بۆیە بە تێکڕا مانگەکە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (75.51) دۆلار فرۆشراوە، کە زیاتر لە (8) دۆلاری کەمترە لە نرخی نەوتی عێراق، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار و 600) دۆلار، بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەکە کە دەکاتە بڕی (543 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلار و بڕی (44%) دەمێنێتەوە بۆ حکومەت کە لە ماوەی ناوبراودا بریتیە لە (427 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلار. لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی هەرێم هەرناردەی کردووە، ئەگەر لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بە نرخی نەوتی عێراقی بفرۆشرایە کە هەر بەرمیلێکی دراوە بە (83.82) دۆلار، ئەوا کۆی بەهاکەی بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 77 ملیۆن و 925 هەزار و 200) دۆلار. واتە ئەگەر نەوتی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی سۆموە هەناردە بکرایە ئەوا بڕی (650 ملیۆن و 659 هەزار و 416) دۆلاری زیاتر دەبوو لەو بڕەی ئێستا حکومەتی هەرێم بۆی ماوەتەوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) مانگی کانونی دووەمی 2022). 2. جیاوازی داهاتی نەوتی هەرێم لەنێوان فرۆشتنی سەربەخۆ و کۆمپانیای سۆمۆدا لە مانگی شوباتی 2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتی ساڵی (2022)دا بڕی (11 ملیۆن و 400 هەزار) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (407 هەزار و 143) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، بەرمیلێک نەوتی بە کەمتر لە (11) دۆلار فرۆشتووە بەراورد بە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان، بۆیە بە تێکڕا مانگەکە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (86.13) دۆلار فرۆشراوە، کە زیاتر لە (8) دۆلاری کەمترە لە نرخی نەوتی عێراق، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 882 هەزار) دۆلار، بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوتی هەرێم دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەکە کە دەکاتە بڕی (549 ملیۆن و 583 هەزار و 920) دۆلار و بڕی (44%) دەمێنێتەوە بۆ حکومەت کە لە ماوەی ناوبراودا بریتیە لە (432 ملیۆن و 28 هەزار و 80) دۆلار. لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی هەرێم هەرناردەی کردووە، ئەگەر لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بە نرخی نەوتی عێراقی بفرۆشرایە کە هەر بەرمیلێکی دراوە بە (94.93) دۆلار، ئەوا کۆی بەهاکەی بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 82 ملیۆن و 202 هەزار) دۆلار. واتە ئەگەر نەوتی هەرێم لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە ڕێگەی سۆموە هەناردە بکرایە ئەوا بڕی (650 ملیۆن و 173 هەزار و 920) دۆلاری زیاتر دەبوو لەو بڕەی ئێستا حکومەتی هەرێم بۆی ماوەتەوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) مانگی شوباتی 2022). 3. جیاوازی داهاتی نەوتی هەرێم لەنێوان فرۆشتنی سەربەخۆ و کۆمپانیای سۆمۆدا لە مانگی ئازاری 2022 بەپێی ڕپۆرتەکەی ئەنجومەنی وەزیران حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئازاری ساڵی (2022)دا بڕی زیاتر لە (12 ملیۆن) بەرمیل نەوتی بە بەتێکڕای ڕۆژانەی (421 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، بەلام بڕی (11 ملیۆن و 180 هەزار) بەرمیل نەوتی لێ فرۆشراوە، بەرمیلێک نەوتی بە کەمتر لە (17) دۆلار فرۆشتووە بەراورد بە نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان، بۆیە بە تێکڕا مانگەکە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (100.88) دۆلار فرۆشراوە، کە نزیکەی (10) دۆلاری کەمترە لە نرخی نەوتی عێراق، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بریتی بووە لە (1 ملیار و 128 ملیۆن) دۆلار، بەپێی زانیارییەکان لە مانگی ناوبراودا (51%)ی داهاتی نەوتی هەرێم ڕۆشتووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە دەکاتە بڕی (577 ملیۆن) دۆلار و بڕی (49%) دەمێنێتەوە بۆ حکومەت کە لە ماوەی ناوبراودا بریتیە لە (551 ملیۆن) دۆلار. لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی هەرێم هەرناردەی کردووە، ئەگەر لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بە نرخی نەوتی عێراقی بفرۆشرایە کە هەر بەرمیلێکی دراوە بە (110.03) دۆلار، ئەوا کۆی بەهاکەی بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 230 ملیۆن و 135 هەزار و 400) دۆلار. واتە ئەگەر نەوتی هەرێم لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا لە ڕێگەی سۆموە هەناردە بکرایە ئەوا بڕی (679 ملیۆن و 135 هەزار و 400) دۆلاری زیاتر دەبوو لەو بڕەی ئێستا حکومەتی هەرێم بۆی ماوەتەوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2) مانگی ئازاری 2022). سێیەم؛ نەوتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە و پشکی هەرێم تێیدا لە تەوەری یەکەمی باسەکەدا تیشکمان خستە سەر پشکی هەرێم لە فرۆشی نەوتی عێراقدا بەپێی یاسای بودجەی گشتی، بەبێ لە بەرچاوگرتنی ئەو بڕە نەوتەی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەکات، بۆیە ئەگەر نەوتی هەرێم و نەوتی عێراق پێکەوە لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکرێت، ئەوا بێگومان ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بەرز دەبێتەوە، بۆیە داهاتەکەشی زیاد دەکات، بە هەمان پێوەری پشکی هەرێمیش بەپێی یاسای بودجە لە داهاتی نەوت زیاد دەکات ئەویش بە جۆرێک؛ لە چارەکی یەکەمی (2022)دا هەرێم و عێراق پێکەوە بڕی (328 ملیۆن و 80 هەزار و 250) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 647 هەزار و 779) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکردایە، هەر بەپێی زانیارییەکان بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا بە تێکڕای (96.26) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق و هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی دەبوو لە (31 ملیار و 586 ملیۆن و 49 هەزار و 591) دۆلار. بە پێی یاسای ژمارە (23)ی ساڵی (2021) یاسای بودجەی گشتی عێراق، ماددەی (11) پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوت"دا لەم ماوەی ئەم سێ مانگەدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبوو لە (4 ملیار و 1 ملیۆن و 952 هەزار و 483) دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (1 ملیار و 410 ملیۆن و 293 هەزار و 864) دۆلار، واتە بڕی (2 ملیار و 591 ملیۆن و 658 هەزار و 619) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3) ئەنجام) بە جۆرێک؛ 1. نەوتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە و پشکی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی 2022 لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا هەرێم و عێراق پێکەوە بڕی (112 ملیۆن و 146 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 617 هەزار و 615) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکردایە، کە بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا بە تێکڕای (83.82) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق و هەرێم لە مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا بریتی دەبوو لە (9 ملیار و 400 ملیۆن و 84 هەزار و 258) دۆلار. بە پێی یاسای ژمارە (23)ی ساڵی (2021) یاسای بودجەی گشتی عێراق، ماددەی (11) پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوت"دا لەم ماوەی مانگی کانونی دووەمدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 190 ملیۆن و 990 هەزار و 675) دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (427 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلار، واتە بڕی (763 ملیۆن و 724 هەزار و 981) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3) کانونی دووەم). 2. نەوتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە و پشکی هەرێم لە مانگی شوباتی 2022 لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا هەرێم و عێراق پێکەوە بڕی (104 ملیۆن و 190 هەزار و 173) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 721 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکردایە، کە بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا بە تێکڕای (94.93) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق و هەرێم لە مانگی دووی ئەم ساڵدا بریتی دەبوو لە (9 ملیار و 890 ملیۆن و 773 هەزار و 123) دۆلار. بە پێی یاسای بودجەی گشتی عێراق، "تەنها لە داهاتی نەوت"دا لەم ماوەی مانگی شوباتدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 253 ملیۆن و 160 هەزار و 955) دۆلار. لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (432 ملیۆن و 28 هەزار و 80) دۆلار، واتە بڕی (821 ملیۆن و 132 هەزار و 875) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3) شوبات). 3. نەوتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە و پشکی هەرێم لە مانگی ئازاری 2022 لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا هەرێم و عێراق پێکەوە بڕی (111 ملیۆن و 743 هەزار و 999) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 604 هەزار و 645) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکردایە، کە بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا بە تێکڕای (110.03) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق و هەرێم لە مانگی سێی ئەم ساڵدا بریتی دەبوو لە (12 ملیار و 295 ملیۆن و 192 هەزار و 210) دۆلار. بە پێی یاسای بودجەی گشتی عێراق، "تەنها لە داهاتی نەوت"دا لەم ماوەی مانگی ئازاردا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبوو لە (1 ملیار و 557 ملیۆن و 800 هەزار و 853) دۆلار. لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (551 ملیۆن) دۆلار، واتە بڕی (1 ملیار و 6 ملیۆن و 800 هەزار و 853) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3) مانگی ئازار). چوارەم؛ زیانە داراییەکانی فرۆشی نەوتی سەربەخۆ لە چارەکی یەکەمی 2022 بە هەموو پێوەرەکان هەناردەکردنی نەوتی سەربەخۆ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی گەورەی دارایی بە هەرێم گەیاندووە هەر یەک لە (خشتەی ژمارە (4) چارتی ژمارە (1)) بە ئاشکرا ئەو زیانە داراییانەی ڕوونکردووەتەوە. بە جۆرێک؛ کۆی ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی فرۆشی نەوتەوە دەستی کەوتووە بریتی بووە لە (1 ملیار و 410 ملیۆن و 293 هەزار و 864) دۆلار. لە کاتێکدا ئەگەر هەمان ئەو بڕە نەوتەی بە شێوەی سەربەخۆ هەناردەی کردووە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بەبازاڕ بخرایە داهاتەکەی بریتی دەبوو لە (3 ملیار و 390 ملیۆن و 262 هەزار و 600) دۆلار. ئەمە جگە لەوەی ئەگەر بەهۆی سیاسەتی نەوتەوە پشکی هەرێم ڕانەگیرایە، بەپێی یاسای بودجە بڕی (3 ملیار و 572 ملیۆن و 546 هەزار و 953) بەشی هەرێم دەبوو تەنها لە داهاتی نەوتی عێراقدا. زیاتر لەوەش ئەگەر نەوتی هەرێم و عێراق پێکەوە لە ڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بکرایە، ئەوا پشکی هەرێم لە سێ مانگی ڕابردوودا بە پێی یاسا تەنها لە فرۆشی نەوت بڕی (4 ملیار و 1 ملیۆن و 952 هەزار و 483) دۆلار دەبوو. سەرچاوەکان - قانون رقم (23) لسنە 2021 الموازنە العامە الاتحادیە لجمهوریە العراق للسنە المالیە 2021؛ https://moj.gov.iq/view.5555/ - اعلنت وزارە النفگ عن مجموع الكمیات والایرادات المتحققە لصادرات النفگ، مجموع الصادرات النفگیە والایرادات المتحققە لشهر كانون الپانی الماچی؛ https://oil.gov.iq/?page=909 - اعلنت وزارە النفگ عن مجموع الكمیات والایرادات المتحققە لصادرات النفگ، مجموع الصادرات النفگیە والایرادات المتحققە لشهر شباگ الماچی؛ https://oil.gov.iq/?page=951 - اعلنت وزارە النفگ عن مجموع الكمیات والایرادات المتحققە لصادرات النفگ، مجموع الصادرات النفگیە والایرادات المتحققە لشهر ێژار الماچی؛ https://oil.gov.iq/?page=965 - هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10080 - حكومەت: داهاتی نەوت (ملیارێك و 128 ملیۆن) دۆلار بووە، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10104
درەو: ئامادەكردنی:ئەحمەد قادر عەلی هەرچەندە هەموو نوسین و لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن رۆژنامەی كوردستان لە 22ی نیسانی 1898 دەرچووە، بەڵام لەبەر ئەوەی بەرواری ڕۆمی لەسەر لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکە کە (٩ نیسانی ١٣١٤) نوسراوە کاتێک دەیگۆڕین بۆ ساڵنامەی زاینی و کۆچی ڕۆژی پێنج شەممە دەکات، ئەمەش یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ئەو ڕۆژەی کە لە بەردەم هەردوو بەرواری کۆچی و ڕۆمی سەر ڕۆژنامەکە نوسراوە. هەر لەو بەروار گۆڕینەدا ٢١ نیسانی ١٨٩٨ دەردەچێت نەك 22ی نیسانی 1898. سەرەتا ڕۆژنامەی کوردستان وەک یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی مایەی شانازی کورد بە گشتی و ڕۆژنامەنووسان و نوسەر و ڕۆشنبیرانە. وەک لە سەرچاوەکاندا باسکراوە یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لە ٢٢ نیسانی ١٨٩٨ زاینی، ٩ نیسانی ١٣١٤ رۆمی، ٣٠ ژوالقعدەی ١٣١٥ کۆچی لەلایەن مقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەرچووە. کۆتا ژمارەیشی لە ١٤ نیسانی ١٩٠٢ زاینی، ١ نیسانی ١٣١٨ ڕۆمی، ٦ محڕم ١٣٢٠ کۆچی دەرچووە. ژمارە (١-٥) لە قاهیرە، (٦-١٩) لە جنێف، (٢٠-٢٣) دووبارە لە قاهیرە، (٢٤) لە لەندەن، باس لەوە دەکرێت کە ژمارە ٢٥ دووجار دەرچووە، یەكەمیان لە شاری لەندەن و دووەمیشیان لە شاری فۆڵكستۆن هەر لە بەریتانیا، (٢٥-٢٩) لە فۆڵکستۆن و (٣٠-٣١) جارێکی تر لە جنێف دەرکراوە. وەبیرهێنانەوەیەک لێکۆڵینەوەی زۆر کراوە و وتاری زۆر نوسراوە دەربارەی ڕۆژنامەی کوردستان و ڕۆڵ و پێگەی بنەماڵەی بەدرخانییەکان. تەواوی ئەو لێکۆڵینەوە و نووسینانەی خوێندوومەتەوە جگە لە دوانیان هەموویان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕۆژنامەی کوردستان لە ٢٢ نیسانی ١٨٩٨ لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەرکراوە. لە هیچ یەکێک لەو لێکۆڵینەوە و نووسینانەدا بە بەڵگەی گومانبڕ نەسەلمێنراوە کە ڕۆژنامەی کوردستان لە ٢٢ نیسانی ١٨٩٨ دەرکراوە. بەگوێرەی سەرچاوەکانی بەردەست، د. مارف خەزنەدار یەکەم کوردە، ڕۆژی دەرچوونی ژمارە یەکی رۆژنامەی “کوردستان”ی بە ٢٢ی نیسان داناوە. ئەوەشی بە گوتارێک لە رۆژنامەی (برایی – التێخی) لە ژمارەی ٢٢ی نیسانی ١٩٦٨ بڵاوکردوە. لە هەمان ساڵ د. کەمال فواد لە کتێبخانەی ماربوورگ لە ئەڵمانیا زۆربەی ژمارەکانی ڕۆژنامەی “کوردستان”ی دۆزیوەتەوە و بە گوتارێک لە ژمارە یەکی گۆڤاری “ڕووناکی” ، کە لە ٢٣ی مایسی ١٩٦٩ دەرچوو، ئەم دۆزینەوە تازە و گرنگەی بۆ خوێنەرانی کورد ئاشکرا کرد. دواتر هەر د. کەمال فواد تەواوی ژمارەکانی بەردەستی ڕۆژنامەی "کوردستان"ی لە کتێبێکدا بەناوی: ("کوردستان" یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی) لە ساڵی ١٩٧١ لە بەغدا چاپکرد. تا ئێستا سێ جار ئەو کتێبە چاپکراوەتەوە. ئەوەی جێگەی سەرنجە لە هیچ یەکێک لەو نووسینانەی ئاماژەم پێدا، بەرواری کۆچی و ڕۆمی هاوتا نەکراوەتەوە بە بەرواری زاینی، تاوەکو خوێنەر دڵنیاببێتەوە لەوەی کە ئەو بەروارانەی لەسەر یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان هەیە بەرامبەرە بە ٢٢ نیسانی ١٨٩٨. ئەو کاتەی ڕۆژنامەی کوردستان دەرکراوە بەپێی ساڵنامەی کۆچی و ڕۆمی بەروارەکان دیاریکراوە. ساڵنامەی زاینی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی و مصردا بەکارنەهێنراوە. لە بەرامبەر ئەمەدا دوو بابەتی بڵاوکراوەم دەست کەوتووە کە ئاماژە بەوە دەدەن ڕۆژنامەی کوردستان لە ٢١ نیسانی ١٨٩٨ دەرچووە. یەکەمیان وتارێکی مامۆستا فەرهاد شاکەلی-یە لە ژمارە (٤١٣)ی ڕۆژنامەی ئاسۆ لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٧ بڵاوکراوەتەوە، تێیدا نوسەری بابەتەکە ٢١ی نیسانی بە ڕۆژی دەرچوونی ژمارە یەکی ڕۆژنامەی "کوردستان" داناوە. دووەمیان وتارێکی د. مەغدید سەپان-ە (د.سەپان) کە لە ساڵی ٢٠١٩ و یادی ١٢١ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا لە سایتی ڕۆژنامەوانی www.rozhnamawany.com بڵاوکراوەتەوە. هەرچەندە هەردوو مامۆستای بەڕێز لەنووسینەکانیاندا چەند بەڵگەیەکیان خستووەتە ڕوو بۆ سەلماندنی بۆچوونەکانیان، بەڵام ئەو بەڵگانەیش تەواو بابەتەکەیان یەکلایی نەکردووەتەوە و بەڵگەی گومانبڕ نین. ئێستایش کە یادی ١٢٤ ساڵەی ڕۆژنامەی “کوردستان” دەکرێتەوە، ئیدی پێویستە هەڵوێستەی جددی لەسەر ئەم بەروارە بکرێت و ڕاستکردنەوەی پێویستی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی لەمە زیاتر ئەو هەڵە بەسەر ڕۆژنامەنووسان و شارەزایانی مێژووی ڕۆژنامەوانی کوردیدا تێنەپەڕێت. هەرچەندە ئەو بەروارە لە کایەی ڕۆشنبیری و مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردیدا جێگیر بووە، بەڵام پێویستە بەردەوام لێکۆڵینەوە لە سەرجەم بوارەکانی مێژوودا بکرێت و بە ڕوونی سەرەتا و کۆتایی ڕووداوەکان دیاری بکرێت و بسەلمێنرێت. ڕۆژنامەی کوردستان لە ٢١ نیساندا دەرچووە! ئەوەی تێبینی دەکرێت لەسەر هەر ٣١ ژمارەکەی ڕۆژنامەی کوردستان بەرواری زاینی لەسەر نییە، بەڵکو تەنها بەرواری کۆچی و ڕۆمی نوسراوە. دیارە ئەمەش پەیوەندی بە بارودۆخی سیاسی و ئاینی و کلتووری و کارگێڕی ئەو سەردەمەوە بووە کە ڕۆژنامەی کوردستانی تێدا دەرچووە. لەو سەردەمەدا ساڵنامەی زاینی بەکارنەهێنراوە و تەنها کار بە ساڵنامەی ڕۆمی و کۆچی کراوە. بۆ بەراوردی ئەو سێ ساڵنامەیە پێویستمان بە بەرنامەیەکی تایبەتە بۆ گۆرینی بەروارەکان لە ساڵنامە جیاوازەکاندا. بۆ ئەو مەبەستە بەندە پشتم بە سایتی فەرمی دەزگای مێژووی تورکیا Türk Tarih Kurumu بەستووە. لە سایتی ئەو دەزگایەدا بەشێکی تایبەتی تێدایە بەناوی ڕێنمایی گۆڕینی بەروار Tarih Çevirme Klavuzu بۆ گۆڕینی ڕۆژ و بەروار و مانگ و ساڵ لە هەر سێ ساڵنامەی کۆچی، ڕۆمی و زاینیدا. لەو بەشەدا بەروار و مانگ و ساڵ دیاریدەکرێت و سایتەکە دەیگۆڕێت بۆ بەروار و مانگ و ساڵەکانی دیکە. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە ئێمە ئەو ڕۆژ و بەروار و مانگ و ساڵە ڕۆمی و کۆچییەی لەسەر یەکەم ژمارە و کۆتا ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستاندا نوسراوە دیاری بکەین و پاشان بیگۆرین بۆ ڕۆژ و بەروار و ساڵی زاینی. ئەو کاتە بۆمان دەردەکەوێت کە یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان کەی دەرچووە. کێشەی سەرەکی لەوەی کە ناتوانرێت بە تەواوی ڕۆژی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان دیاری بکرێت پەیوەستە بە هاوتانەبوونی ڕۆژ و بەرواری دەرچوونی ڕۆژنامەکە بەپێی ساڵی کۆچی و ڕۆمی. وەک لە لاپەڕەی یەکەمی ژمارە یەکی ڕۆژنامەی کوردستاندا نوسراوە (روژا پنجشمی دە ٣٠ ژوالقعدە ١٣١٥، پنجشنبە فی ٩ نیسان سنە ١٣١٤) . کاتێک بەرواری کۆچییەکە کە نوسراوە (پێنج شەممە ٣٠ ژوالقعدە ١٣٥) دەگۆڕین بۆ ساڵی زاینی و ڕۆمی، ڕۆژ و بەروارەکە دەگۆڕێت بۆ جومعە ٢٢ نیسانی ١٨٩٨ زاینی و ١٠ نیسانی ١٣١٤ ڕۆمی. لێرەدا دوو کێشەی سەرەکی دروست دەبێت کە ناچارمان دەکات ئەم بەروارە ڕەت بکەینەوە و بەهەڵەیەکی بەرپرسانی ڕۆژنامەکەی بزانین. یەکەمیان ئەوەیە کە لە ڕۆژنامەکەدا پێش بەرواری کۆچی نوسراوە (پێنج شەممە ٣٠ ژوالقعدە ١٣١٥) بەڵام لە ڕاستیدا ٣٠ ژوالقعدە ١٣١٥ کۆچی جومعە بووە. لە هەمانکاتدا ڕۆژ و بەرواری (پێنج شەممە ٣٠ ژوالقعدە ١٣١٥) کاتێک دەیگۆڕین بۆ ساڵنامەی رۆمی دەبێت بە (١٠ نیسانی ١٣١٤)، لە کاتێکدا لەسەر ڕۆژنامەکە نوسراوە (٩ نیسانی ١٣١٤). بەڵام بەرواری ڕۆمی لەسەر لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکە کە (٩ نیسانی ١٣١٤) نوسراوە کاتێک دەیگۆڕین بۆ ساڵنامەی زاینی و کۆچی ڕۆژی پێنج شەممە دەکات، ئەمەش یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ئەو ڕۆژەی کە لە بەردەم هەردوو بەرواری کۆچی و ڕۆمی سەر ڕۆژنامەکە نوسراوە. هەر لەو بەروار گۆڕینەدا ٢١ نیسانی ١٨٩٨ دەردەچێت. جگە لەمانەش هەروەک د.سەپان لە وتارەکەیدا ئاماژەی پێداوە، پێش ١٢٤ ساڵ "رۆژی هەینی لە میسر باوەڕناکرێ، خەریکی دەرکردنی رۆژنامە بووبن، چونکە لە جیهانی ئیسلامی ئەم ڕۆژە پشووە". هەر بۆ ئەو مەبەستە د.سەپان کۆپی دوو ژمارەی دوو رۆژنامەی ڕۆژانەی بەناوبانگی سویدی (Aftonbladet – Dagens nyheter)ی (٢٢ی نیسانی ١٨٩٨)ی وەرگرتووە و بۆی دەرکەوتووە کە "لەسەر هەردووک ڕۆژنامە: “ئەفتۆنبلادێت، داگینس نیهێتەر” رۆژی هەینی نووسرایە…". جگە لەمانەیش لە زۆرێک لە ژمارەکانی ڕۆژنامەکەدا ڕۆژ و بەرواری ساڵی کۆچی بە تەواوی پاش و پێش کەوتووە، بە جۆرێک ئاڵۆزی و دژیەکی تێدایە کە تەنانەت ڕۆژ و بەروارەکە لە خودی ساڵنامە کۆچیەکەدا یەکناگرێتەوە، بۆ نموونە لە ژمارە (٦)دا نوسراوە (یکشمب دە ٢٥ جماژی الاول ١٣١٦ پازارایرتسی فی ٢٨ ایلول سنە ١٣١٤). بەڵام کاتێک ئەم بەروارانە دەگۆڕین بۆ ساڵنامە جیاوازەکان یان هەر خۆیان بەراورد دەکەین، دژیەکی زۆری تێدایە. بەپێی ساڵنامەی کۆچی ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ جماژی الاول ١٣١٦ کۆچییە، بەڵام لە سەر ڕۆژنامەی کوردستان ٢٥ جماژی الاول ١٣١٦ نوسراوە. هەروەها پازارایرتسی کە لە بەردەم ساڵنامەی ڕۆمیدا نوسراوە دەکاتە دوو شەممە. کاتێکیش بەراوردی ڕۆژی دوو شەممە بە بەرواری ساڵنامەی ڕۆمی دەکەین ئەوا بە تەواوی ٢٨ ئەیلولی ١٣١٨ دەکات. واتە ڕۆژ و بەروار و مانگ و ساڵی ڕۆمی کە لەسەر ڕۆژنامەکە نواسراوە ڕاستە و کێشەی تێدا نییە. بۆ دڵنیایی تەواو دەربارەی ئاڵۆزی و دژیەکی ڕۆژ و بەروار و مانگ و ساڵی کۆچی لە ڕۆژنامەی کوردستاندا نموونەیەکی دیکە دەخەینە ڕوو. بەپێی بەرواری سەر ڕۆژنامەی کوردستان خۆی بێت، ژمارە (٣)ی ڕۆژنامەکە لە "٢٨ ژوالحجە ١٣١٥" کۆچی دەرچووە، بەڵام ژمارە (٤)ی ڕۆژنامەکە لە "١٢ ژوالحجە ١٣١٦" کۆچی دەرچووە! لێرەدا پێویست بوو ژمارە ٤ لە ١٢ محرم ١٣١٦ کۆچی دەربچێت. لەبەرئەوەی دوای مانگی ژوالحجە لە ساڵنامەی کۆچیدا مانگی محرم کە یەکەم مانگی ساڵی کۆچیە دەستپێدەکات. لێرەدا بەرپرسانی ڕۆژنامەی کوردستان لە ژمارە (٤)دا بەروار و ساڵەکەیان ڕاست نوسیوە بەڵام مانگەکەیان بە هەڵە نوسیوە. لە لایەکی دیکەوە لە ژمارە (١-٥) ڕۆژنامەی کوردستان کە لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان خۆیەوە لە قاهیرە دەرکراوە، لە سەرجەمیاندا ڕۆژی پێنج شەممە نوسراوە، هەرچەندە لەسەر ڕۆژنامەکە نوسراوە "پازدە ڕۆژ جارێک دەردەچێت". بەڵام لە ڕاستیدا ئەو (٥) ژمارەیەی سەرەتای ١٤ ڕۆژ جارێک دەرچووە، هەر لەبەر ئەوەیش لە سەرجەمیاندا ڕۆژی پێنج شەممە نواسراوە. بەڵام سەرجەمی بەروارە کۆچییەکان لەو (٥) ژمارەیەدا دووبارە ڕۆژی هەینی دەردەچێت. ژمارەی شەشەمی ڕۆژنامەکەیش ٣ مانگ و ٢٤ ڕۆژ لە پاش ژمارە پێنج دەرچووە، هۆکاری ئەمەیش دەکرێت پەیوەندی بە وازهێنانی میقداد مەدحەت لە ڕۆژنامەکە و گواستنەوەی شوێنی دەرچوونی بۆ جنێف لە سویسراوە هەیە. وێنەی ژمارە (١) یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان. وێنەی ژمارە (٢) گۆڕینی ڕۆژ و بەرواری یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لە ساڵنامەی کۆچییەوە بۆ ساڵنامەی زاینی و ڕۆمی دەخاتە ڕوو. وێنەی ژمارە (٣) گۆڕینی ڕۆژ و بەرواری یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لە ساڵنامەی ڕۆمییەوە بۆ ساڵنامەی زاینی و کۆچی دەخاتە ڕوو. کێشەی هاوتانەبوونی ڕۆژ و بەروارەکان لە کۆتا ژمارەی ڕۆژنامەکەشدا ڕەنگی داوەتەوە. تەنانەت بەهۆی ئەوەی کە بە ڕۆژ و ساڵنامەی کۆچی و ڕۆمی نوسراوە، هەندێک لە لێکۆڵەران و نووسەران ڕۆژ و ساڵنامە ڕۆمیەکەیان بە ڕۆژ و ساڵنامەی زاینی وەرگرتووە، هەر بۆیە بەداخەوە لە هەندێک سەرچاوەدا باس لەوە کراوە کە کۆتا ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لە ١ نیسانی ١٩٠٢ دەرکراوە. بەڵام لە ڕاستیدا ژمارە ٣١ ی ڕۆژنامەی کوردستان کە کۆتا ژمارەی ڕۆژنامەکەیە لە ١ نیسانی ١٣١٨ ڕۆمی و ٦ محرم ١٣٢٠ کۆچی دەرچووە، هەروەک لەسەر لاپەڕەی یەکەمی ژمارە ٣١ی ڕۆژنامەکەدا نوسراوە (دوشمب ٦ محرم ١٣٢٠، ١ نیسان سنە ١٣١٨). لێرەشدا کاتێک ئەم بەروارانە دەگۆڕین بۆ زاینی، دەبینین کێشە لە دیاریکردنی ڕۆژ و بەروار بەپێی ساڵنامەی کۆچی هەیە. چونکە بە پێی ڕێنمایی گۆڕینی بەروار لە سایتی فەرمی دەزگای مێژوی تورکیا ٦ محرم ١٣٢٠ کۆچی ڕۆژی سێ شەممە دەکات، لە کاتێکدا لە ڕۆژنامەکەدا دوو شەممە نوسراوە. هەر ئەو بەروارەیش ١٥ نیسانی ١٣١٨ ڕۆمی دەکات، لە کاتێکدا لەسەر ڕۆژنامەکە ١٤ نیسانی ١٣١٨ نوسراوە. بەڵام کاتێک ڕۆژ و بەرواری ڕۆمی سەر ڕۆژنامەکە دەگۆڕین بۆ ڕۆژ و بەرواری زاینی و کۆچی، دەردەکەوێت کە ڕۆژی دەرچوونی کۆتا ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان دوو شەممە ١ نیسانی ١٣١٨ ڕۆمی بەرامبەر بە ١٤ نیسانی ١٩٠٢ زاینی دەکات. وێنەی ژمارە (٤) ژمارە (٣١) کۆتا ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان. وێنەی ژمارە (٥) گۆڕینی ڕۆژ و بەرواری کۆتا ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لە ساڵنامەی کۆچییەوە بۆ ساڵنامەی زاینی و ڕۆمی دەخاتە ڕوو. وینەی ژمارە (٦) گۆڕینی ڕۆژ و بەرواری کۆتا ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لە ساڵنامەی ڕۆمیەوە بۆ ساڵنامەی زاینی و کۆچی دەخاتە ڕوو. دەرەنجام ئاشکرایە بنەماڵەی بەدرخانییەکان و خودی میقداد مەدحەتیش هەم کاریگەر بوون بە بیری خۆرئاوا و ئەوروپا و هەمیش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی کە ئەو کاتە فەرمانڕەوایی ناوچەی کوردستان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە تێکچووە و لە دەست ستەمی عوسمانییەکان هەڵهاتوون بۆ ئەوروپا و مصر. کەواتە دەکرێت بوترێت بەهۆی دوورکەوتنەوەیان لە کلتوور و کۆمەڵگەی ئیسلامی بەرپرسانی ڕۆژنامەکە زۆر بە وردی ئاگاداری ساڵنامەی کۆچی نەبووبن، هەر لەبەر ئەوەیش بووە لەبری ئەوەی ٢٩ ژوالقعدە بنوسن کە ڕۆژی پێنج شەممە دەکات، ٣٠ ژوالقعدە-یان نوسیوە کە ڕۆژی جومعە دەکات. لەمانەوە دەگەینە ئەو بڕوایەی کە ئەو ڕۆژ و بەروار و مانگ و ساڵە کۆچیانەی لەسەر ژمارەکانی ڕۆژنامەی کوردستان نوسراون دژیەکی و ئاڵۆزی زۆریان تێدایە و ناکرێت وەک سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پشتیان پێ ببەسترێت. لە کۆی گشتیدا دەتوانرێت بگوترێت ڕۆژنامەی کوردستان ڕۆژی (پێنج شەممە ٩ نیسانی ١٣١٤ ڕۆمی، پێنج شەممە ٢٩ ژوالقعدە ١٣١٥ کۆچی، پێنج شەممە ٢١ نیسانی ١٨٩٨ زاینی) دەرچووە. د. کەمال فوئاد، کوردستان: یەکەمین رۆژنامەی کوردی (١٨٩٨-١٩٠٢)، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان، چاپی سێیەم، تاران، ٢٠٠٦. فەرهاد شاکەلی، ڕۆژنامەی کوردستان کەی دەرچووە؟، ڕۆژنامەی ئاسۆ، ژمارە ٤١٣، (٢٢/٤/٢٠٠٧). www.rozhnamawany.com, (22.04.2022), ڕۆژنامەی کوردستان ٢١ نیسان دەرچووە http://www.rozhnamawany.com/?p=2578, (17.02.2022). www.ttt.gov.tr, Tarih Çevirme Kılavuzu, https://www.ttk.gov.tr/tarih-cevirme-kilavuzu/, (16.04.2022) *توێژەر و مامۆستای مێژووی ڕۆژنامەگەری لە بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی هەڵەبجە [email protected]
راپۆرت: درەو وەزارەتی نەوتی عێراق بێئومێد بووە لە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی تۆمەتبار دەكات هەماهەنگ نیەو بەوەی پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی نییە، بەنیازە لەرێگەی سۆمۆوە بە فەرمی داوا لە توركیا بكات، هەناردەی نەوتی هەرێم رابگرێت، رەنگە ئەمە سەرەتای قۆناغێكی سەختتری ئابوری هەرێم بێت، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیار دەدات سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدادەوە بە (درەو)ی راگەیاند، پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزارەتی نەوتی عێراق هەڵوێستێكی توند بەرامبەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان رابگەیەنێت. بەپێی زانیاریی سەرچاوەكە، وەزارەتی نەوتی عێراق بەنیازە بەشێوەیەكی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقو رایگشتی ئاگاداربكاتەوە لەوەی حكومەتی هەرێم بەتایبەت خودی (مەسرور بارزانی) هاوكار نییە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیو بەرپرسیارێتی ئەم پابەندنەبوونەش بخاتە ئەستۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم. (درەو) زانیویەتی، دوای ئاگاداركردنەوەی حكومەتی عێراقو رایگشتی لە پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت لەرێگەی كۆمپانیای بەبازارخستنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" بە فەرمی داوا لە توركیا بكات هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە رابگرێت. رێژەی 80%ی داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتەنیا داهاتی فرۆشی نەوتەوە سەرچاوە دەگرێت، راگرتنی هەناردەی نەوت ئابوری هەرێمو بژێوی موچەخۆرانو خەڵك بەگشتی ئیفلیج دەكات. هەرێمو بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی حكومەتی هەرێمو وەزارەتی نەوتی عێراق تائێستا نەگەیشتونەتە رێككەوتن لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی (15)ی شوباتی دادگای باڵای فیدراڵی. رۆژی 11ی ئەم مانگە بۆ یەكەمجار دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، وەفدێكی حكومەتی هەرێم چووە بەغدادو لەگەڵ وەزارەتی نەوت كۆبووەوە. وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئەو كۆبونەوەیە بۆ گفتوگۆكردن بووە لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵ بەسەر هەرێمی كوردستاندا، بەڵام رۆژی 15ی ئەم مانگە عەبدولحەكیم خەسرەو ئەندامی وەفدی حكومەتی هەرێم وتی" سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی نەبووە، چونكە ئێمە بە فەرمی وەڵامی بەغدادمان داوەتەوە كە ئەگەر پرسەكە پەیوەستە بەگفتوگۆ لەسەر بڕیارەكە، ئێمە دانوستان لەسەر بڕیار ناكەین، بەڵكو ئێمە دانوستان لەسەر بنەمای دەستور دەكەین". رۆژی 15ی شوباتی ئەمساڵ، دوای (10 ساڵ) چاوەڕوانی، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایەكی یاسایی حكومەتی عێراق لەسەر دۆسیەی نەوتو غازی هەرێمی كوردستان یەكلاكردەوە. كرۆكی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەمشێوەیە: • یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2007 نەوتو غازی هەرێمی كوردستان نادەستورییەو هەڵدەوەشێندرێتەوە. • حكومەتی هەرێم پابەند دەكرێت بە (رادەستكردن تەواوی بەرهەمی نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانو ناوچەكانی تر، كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم نەوتیان لێ دەردەهێنێت)و رادەستكردنی بە حكومەتی فیدراڵی. • سكاڵاكار مافی ئەوەی هەیە بەدواداچوون بكات بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەو گرێبەستە نەوتیانەی كە حكومەتی هەرێمو نوێنەرەكەی سكاڵالێكراو (وەزیری سامانە سروشتییەكان) لەگەڵ لایەنە دەرەكیو دەوڵەتو كۆمپانیاكان سەبارەت بە دۆزینەوەی نەوتو دەرهێنانیو هەناردەكردنو فرۆشتنی ئیمزای كردووە. • پابەندكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەی رێگا بە وەزارەتی نەوتی عێراقو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بدات پێداچونەوە بە هەموو ئەو گرێبەستە نەوتییانەدا بكەن كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرباری هەناردەكردنو فرۆشتنی نەوتو غاز، ئیمزای كردوون، بەمەبەستی وردبینیكردنیانو دیاریكردنی مافە داراییەكانی كە لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمدایە، هەروەها پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیدا دیاری بكرێت، بەجۆرێك گەیشتنی بە هاوڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم گەرەنتی بكات. عێراق داوای چی دەكات ؟ وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەر رۆشنایی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیدا، رۆژی 24ی ئازاری رابردوو نوسراوێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد. لەم نوسراوەدا، وەزارەتی نەوتی عێراق داوا دەكات حكومەتی هەرێم لەماوەی (15) رۆژدا كۆپییەك لە هەموو ئەو گرێبەستانەی رادەست بكات كە لە ساڵی 2004ەوە لە بواری نەوتو غازدا لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری (دۆزینەوە، بەرهەمهێنان، گواستنەوە، فرۆشتن، هەناردە)ی نەوتدا كردویەتی، لەگەڵ تۆماری داهاتی فرۆشو هەناردەی نەوتی خاو و غاز، ئەمڕۆ 12 رۆژ بەسەر نوسراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا تێدەپەڕێتو حكومەتی هەرێم هێشتا كۆپی گرێبەستەكانی رادەست نەكردووە، بەپێی زانیارییەكانی (درەو) وەزارەتی نەوتی عێراق پێشنیازی بۆ هەرێم كردووە، ئەگەر گرێبەستەكانی نەوت رادەستی وەزارەتی نەوت ناكات، دەكرێت كۆمپانیایەكی بیانی بهێنرێتو ئەو كۆمپانیایە تەماشای گرێبەستەكان بكاتو هەمواریان بكاتەوە، حكومەتی مەسرور بارزانی بەم پێشنیازەش قایل نەبووە. وەزارەتی نەوتی عێراق لە نوسراوەكەیدا دەڵێ، داواكردنی كۆپی گرێبەستەكانی هەرێم بۆ ئەم مەبەستانەیە: 1- تەماشاكردنیان لەلایەن تیمێكی پسپۆڕو راوێژكارانی وەزارەی نەوتی عێراقەوە بە ئامادەبوونی نوێنەری رێگەپێدراوی حكومەتی هەرێم. 2- گونجاندنی گرێبەستەكانی هەرێمو هەمواركردنیان بەپێی یاسای بەركاری عێراقو بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق. لەپاڵ پێداچونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق لە نوسراوەكەیدا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە، جەخت لەسەر چەند خاڵێكی تر دەكات كە ئەمانەن: • پێشكەشكردنی داواكارییەك بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دروستكردنی كۆمپانیایەكی نەوتی، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سەرجەم چالاكییە نەوتیو غازییەكانی لەو كێڵگانەدا پێبدرێت كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە گرێبەستیان بۆ كراوە، ئەرك و ئامانج و سیاسەتی ئەم كۆمپانیایە ئەمانە دەبن: 1- سەرجەم ماف و پابەندییەكانی ئەو رێككەوتن و گرێبەستانەی پێشتر حكومەتی هەرێم كردویەتی، دەگوازێتەوە بۆسەر ناوی خۆی. 2- بەدیهێنانی سەرمایەگوزاری زیاتر لە سامانی نەوتدا لەڕێگەی: كەمكردنەوەی خەرجی وەبەرهێنان، بەڕێوەبردنی باشتری كێڵگەكانی نەوتو غازو زیادكردنی داهاتی هەناردەكردن. • وەزارەتی نەوتی عێراق پێشنیاز دەكات ئەو كۆمپانیایەی كە دۆسیەی نەوتو غازی هەرێم بەڕێوەدەبات ناوت لێبنرێت (KROC)و بكەوێتە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی عێراقو كۆمپانیاكە لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە خاوەندارێتی بكرێتو بارەگا سەرەكییەكەی لە هەولێر بێت (حكومەتی مەسرور بارزانی ئەم داواكارییەی عێراق رەتدەكاتەوە دەڵێ دەبێت هەرێم خۆی كۆمپانیا نەوتییەكە دروست بكات). • فەرمانبەرێكی پسپۆڕ كە پلەكەی لە بەڕێوەبەری گشتی كەمتر نەبێت دابنرێت بۆ، هەماهەنگیی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانو وەزارەتی داراییو بانكی ناوەندی عێراق بەمەبەستی كردنەوەی حسابێك لە یەكێك لە بانكە نێودەوڵەتییە متمانەپێكراوەكان، هەموو داهاتی هەناردەو فرۆشی نەوتو غازی هەرێمی كوردستان بخرێتە ئەم حساب بانكییە.. لەسەر بنەمای پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق پارەی لێبدرێت، هەروەها بەگوێرەی رێكخستنێك لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بەمەرجێك ئەمە لەماوەی (45) رۆژدا لە رێكەوتی دەرچوونی ئەم نوسراوەوە بكرێت (بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران). • هەموو ئەم رێوشوێنانەی لەم نوسراوەدا هاتووە وەكو سیاسەتێكی نوێیە بۆ ئایندەو هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان پەبەندبونیان دەكەوێتە ئەستۆ. توركیا چی دەڵێ ؟ بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، بەرپرسانی توركیاو ئیماراتی عەرەبی ئامۆژگاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە، پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق نەبێتو لە رادەستكردنی نەوتو غاز پەلە نەكاتو كاتەكە درێژ بكاتەوە. لەبارەی كێشەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، توركیا چاوی لە ئیمزاكردنی رێككەوتنێكە لەگەڵ حكومەتی عێراق، ئامادەیە لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەدا كۆتایی بە مامەڵەی خۆی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بهێنێت. حكومەتی عێراق لەسەردەمی حەیدەر عەبادیدا لەسەر كەیسی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەبێ رەزامەندی بەغداد، لە دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس سكاڵای لەسەر توركیا تۆماركردووە، داوای (26 ملیار) دۆلار قەرەبوو لە توركیا دەكات، دۆسیەكە لە دادگا لە یەكلایبوونەوەی نزیكبوەتەوە، عادل عەبدولمەهدی كە پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرت، بڕیاری دادگای پاریسی راگرتو دەرفەتێكی نوێی دا بە توركیاو هەرێمی كوردستان، بەڵام كەیسەكە دانەخراوەو هەڕەشەیە لەسەر توركیا، بەرپرسانی توركیا دەیانەوێت هەر بڕیارێك لەسەر نەوتی هەرێمی كوردستان ببەستنەوە بە چارەسەری ئەو كەیسەوە لەگەڵ عێراق، توركیا دەیەوێت لەبەرامبەر رادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بەغداد، حكومەتی عێراق لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی نوێدا سكاڵاكەی لە دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس لەسەر توركیا بكێشێتەوەو رێككەوتنێكی فراوانتر لەنێوان هەردوولا بكرێت كە جگە لە پەیوەندی ئابوری، كەیسی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)و چەندین دۆسیەی تر نێوان هەردوو وڵات لەخۆی بگرێت.
راپۆرتی: درەو جارێكی تر هەرێمی كوردستان بووەوە بە مەیدانی شەڕو ئۆپراسیۆنەكانی توركیا، ئەمجارەیان بۆسەر ( زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و كوڕەژارۆ)یە، ئەمە لە كاتێكدایە توركیا خۆی بە نەخشەوە رایگەیاندووە (37) بنكەو بارەگای لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندایە، لەم راپۆرتەدا (درەو) مێژووی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم دژ بە (پەكەكە)و ناوچەی جوگرافیای (پەكەكە)و ژمارەی بنكەو بارەگاكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمدا بڵاودەكاتەوە. ئۆپراسیۆنی نوێ ئۆپراسیۆنەكەی توركیا لە 15ی نیسانی 2022 دەستیپێكردووە، بەرپرسانی پەكەكە هەڕەشەی ئەوە دەكەن شەڕ دەبەنە ناو شارە گەورەكانی توركیا، سەرۆك كۆماری توركیاش دەڵێت بە هەماهەنگی حكومەتی عێراق ئۆپراسیۆنیان دەستپێكردووە و سوپاسی حكومەتی هەرێم و عێراق دەكەین بۆ هاوكارییەكانیان لەروبەروبونەوەی تیرۆردا. ئۆپەرسیۆنی ئەمجارەی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان ناوی لێنراوە "چنگی قوفڵ"ی لەناوچەكانی ( زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و كوڕەژارۆ) لەسەر سنوری هەرێمی كوردستان سوپای توركیا بەڕێوە دەچێت توركیا جارێكی تر نەك ئاسمان، بەڵكو زەمینی هەرێمی كوردستانو عێراقی بەزاندووە، "جەندرمە"ی توركی ئێستا لەناو خاكی هەرێمدان. هاتنەناوەوەی سوپای توركیا بۆ هەرێمی كوردستان نوێ نییە، مانگی ئازاری 2018 سوپای توركیا لە سنوری ناحیەی (سیدەكان)ەوە بەقوڵایی (15 كم) هاتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە، رۆژی 22/3/2018 لە ناوچەی (باڵەیان) فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بوردومان كردو (4) گەنجی ناوچەكە بەهۆی بۆردومانەكەوە شەهید بوون، رۆژی 26ی كانونی دووەم، ئەمە ناڕەزایەتی لێكەوتەوە، ئەوكات لە شیلادزێ خەڵك وەكو ناڕەزایەتی دژی هێرشەكانی توركیا، پەلاماری بنكەیەكی سەربازیی توركیایاندا، ژمارەیەك تانكو كەلوپەلی سەربازگەكەیان سوتاند، هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەرەكانیان دەستگیركرد. توركیا بەشێوەیەكی سیستماتیك هێرشی ئاسمانی دەكاتەسەر بنكەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كە چیاكانی "قەندیل"یان كردووە بە بارەگای خۆیانو لە هەشتاكانی سەدەی رابردوەوە لە ململانێی چەكداریدان لەدژی حكومەتی توركیا. بەپێی لێدوانێكی جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان كە لە رۆژی 27ی كانونی دووەمی 2019دا داویەتی، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەماوەی چوار ساڵدا گەیشتووەتە (398) هێرش، ئەمە سەرباری (425) هێرش لەڕێگەی بۆردومانی تۆپخانەكانەوە، بە تێكڕا لەو هێرشانەدا زیاتر لە (20) كەسی مەدەنی كوژراونو هێرشەكان بونەتەهۆی وێرانبوونی گوندە سنورییەكانو نەخۆشخانەو رێگاو پرد خوێندنگەكان. مێژووی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا مێژووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان سەرەتاكەی بۆ ساڵی 2007 دەگەڕێتەوە، بەڵام ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا دەرەوەی سنور لەدژی پەكەكە، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەشتاكانی سەدەی رابردوو. توركیا لە ساڵی 1983وە تائێستا لەناو سنوری وڵاتەكەیو لە دەرەوەی سنوریش ئۆپراسیۆنی سەربازی دەكات لەدژی پارتی كرێكارانی كوردستان: • لە ئایاری 1983دا توركیا یەكەمین ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دەرەوەی سنور ئەنجامدا، ئەوەش بە رێككەوتنێك لەگەڵ حكومەتی عێراقدا، لەو ئۆپراسیۆنەدا هەزاران سەربازی تورك بەشدارییان كرد. • لە تشرینی یەكەمی 1984و ئابی 1986 توركیا دوو ئۆپراسیۆنی سەربازی تری ئەنجامدا، بەڵام لە هیچ یەكێكیاندا سەركەوتوو نەبوو لە لەناوبردنی "گەریلا"كانی پارتی كرێكاران. • دوای ماوەیەك بێدەنگی، توركیا ئۆپراسیۆنی چوارەمی لە ساڵی 1991 دەستپێكرد لەژێر ناو "گۆچان"، ئەوە ئەو ساڵە بوو كە تێیدا بارەگاو بنكە سەربازییەكانی توركیا لەسەرتاسەری پارێزگاكانی كوردسان زیادیان كرد. • لە ساڵی 1992 سەرۆك وەزیرانی كۆچكردووی توركیا (تورگوت ئۆزال) نامەیەكی بۆ (عەبدوڵا ئۆجەلان) رێبەری پارتی كرێكارانی كوردسان (لە ساڵی 1999وە لە توركیا لە زینداندایە) نوسی، تێیدا داوای لێكرد هێرشە سەربازییەكان لەدژی سوپای توركیا كەمبكاتەوە وەكو سەرەتایەك بۆ دەستپێكردنی دانوستان لەنێوان هەردوولادا، بەڵام هەوڵەكان شكستیان هێنا لە گەیشتن بە ئەنجامێكی دیار. • لە هەمان ساڵدا توركیا ئۆپراسیۆنێكی تری كردو (15 هەزار) سەرباز بەشدارییان تێدا كرد، تانكو تۆپهاوێژی قورسو فڕۆكەوانی جەنگیی بەكارهێنرا، بەڵام سەركەوتوو نەبوو، هێزەكان دوای (20 رۆژ) لە دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكە، كشانەوە. • دوای ئەوەش ژمارەیەك ئۆپراسیۆنی تر ئەنجامدران لە ساڵەكانی 1993و 1994و 1995 بەبەشداری دەیان هەزار سەرباز، لە دواین ئۆپراسیۆندا بەهاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان (30 هەزار) سەرباز بەشدارییان كرد، ئۆپراسیۆنەكە ماوەی (45 رۆژ)ی خایاند بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەی "حەفتانین"، بەڵام سەركەوتوو نەبوو، دوای مانگو نیوێك توركیا لە هێرشەكە كشایەوە. • لە سەرەتای 1999دا ژمارەی ئەو ئۆپراسیۆنانەی كە توركیا لەناو هەرێمی كوردستان ئەنجامیدا بۆ لەناوبردنی "گەریلا"كانی پارتی كرێكارانی كوردستان گەیشتە (24 ئۆپراسیۆن)، لە ساڵەكانی 2000و 2007و 2008 توركیا ئۆپراسیۆنی هاوشێوەی كرد. پەكەكە لە هەرێمی كوردستان بەهانەی هاتنەناوەوەی توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان لێدانە لە پارتی كرێكارانی كوردستان. (پەكەكە) لە ساڵی 1978 دامەزراوە، یەكەم كۆنفرانسی خۆی لە ساڵی 1981 ئەنجامداوە، لە ساڵی 1984ەوە شۆڕشی چەكداری دەستپێكردووە، لەوكاتەوە بنكەو بارەگای لە باشوری كوردستان كردوەتەوە. لەدوای پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستانو یەكخستنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە، لە یەكەم هەنگاودا بە فشاری توركیا هێزی پێشمەرگە لە ساڵی 1993 چووە شەڕی "براكوژیی"ەوە لەگەڵ هێزەكانی (پەكەكە)، هێزی پێشمەرگە نەیتوانی شەڕەكە یەكلابكاتەوەو (پەكەكە) لەناوچەكە دەربكات، بەڵام نیازپاكی بەرپرسانی هەرێمی نیشانی توركیادا. ئێستا بنكەو بارەگاكانی (پەكەكە) تەواوی ناوچە شاخاویو سنورییەكانی رۆژهەڵاتو باشور تا رۆژئاوای كوردستانی گرتوەتەوە، ناوچەیەكی فراوانیان بۆخۆیان كۆنترۆڵكردووە، لەگەڵ فراوانبوونی ناوچەی چەكداریان، جموجوڵی سیاسیو مەدەنیشیان لە باشوری كوردستان زیادیكردووە. لە باشوری رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان، واتە سنوری نێوان هەرێمی كوردستانو ئێران، ناوچەیەكی فراوانو ناوەندی دەسەڵاتی (پەكەكە)ی تێدایە، ئەوەش زنجیرە چیای "قەندیل"ە، كە لە سنوری قەزاكانی (قەڵادزێ، رانیە، چۆمان، رەواندوز، سۆران) پێكدێت، واتا دەسەڵاتیان لە سنوری قەزای قەڵادزێوە درێژ دەبێتەوە بۆ باڵەكایەتیو سیدەكانو حاجی ئۆمەران، لەم ناوچەیەدا (62) گوند لەژێر دەسەڵاتی شارەوانییەكانی (پەكەكە)دان. بەپێی بەدواداچونێكی رۆژنامەی (رووداو)ی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان زیاتر لە (658) گوند لەژێر كۆنترۆڵی (پەكەكە)دان، زیاتر لە 34%ی كۆی خاكی پارێزگای دهۆك لەژێر كۆنترۆڵی (پەكەكە)دایە. زۆرترین سنوری دەسەڵاتی (پەكەكە) لە ناوچەی قەزای ئامێدیە، كە نزیكەی (250) گوندی ئەو ناوچەیە لەژێر كۆنترۆڵی (پەكەكە)دایەو زۆرینەی بنكەو بارەگا سەربازییەكانی توركیاش لەو قەزایەدایە كە بنكەكانی (بامەڕنێ، دێرەلوك، كانی ماسی) دەگرێتەوە، بەواتایەكی تر جێگیركردنی ئەو بنكە سەربازیانەی توركیا بەتەواو لەبەردەم مەترسی هەژموونی (پەكەكە)دایە، لە كۆی (2700) كیلۆمەتر دوجای خاكی ئەو قەزایە، زیاتر لە 70%ی لەژێر كۆنترۆڵی (پەكەكە)دایە. لەدوای ئامێدی، زۆرترین سنوری جوگرافی ژێر دەسەڵاتی (پەكەكە) لە قەزای زاخۆیە، بەوپێیەی زیاتر لە (120) گوندی ئەو قەزایە لەژێر دەستی (پەكەكە)دایە، واتە 35% خاكی قەزاكە، لە قەزای ئاكرێش زیاتر لە (20) گوندی لەژێر دەستی (پەكەكە)دایە. بەگشتی لە سنوری پارێزگای دهۆك، بەوپێیەی هەرێمەكانی بادینانی پەكەكە لەوێیە، (پەكەكە) پێگەیەكی گەورەی هەیە، كە بە نزیكەی 30% بۆ 36%ی خاكی پارێزگای دهۆك ئەژماردەكرێت، واتا تەواوی ناوچە شاخاویو سنورییەكانی پارێزگای دهۆك لەژێر كۆنترۆڵی پەكەكەدایە. لە سنوری قەزای مێرگەسور كە ناوچەكانی (بارزانو پیرانو شیروان) دەگرێتەوە، زیاتر لە (150) گوند لەژێر كۆنترۆڵی (پەكەكە)دایە، واتا بەگشتی لە سنوری قەزاكانی پارێزگای هەولێر زیاتر لە (200) گوند لەژێر كۆنترۆڵی پەكەكەدان، جگە لە مەخمور كە كەمپێكی گەورەی (پەكەكە)ی تێدایە. لە رۆژئاواشەوە لە سنوری قەزای شەنگال ناوچەیەكی بەرفراوانو دەیان گوندو بەرزایی بەدەست (پەكەكە)وەیە، بەگشتی زۆرینەی بنكەو بارەگاو پێگەی پەكەكە لە سنوری ناوچەی جێنفوزی پارتیدایە، تا ئەو رادەیەی دەتوانرێت بوترێت "پەكەكە بەتەواوی پارتی گەمارۆداوە". توركیا لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەردەوامی هێرش و لەشكركێشیەكانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان، رۆژ لە دوای رۆژیش بنكە سەربازیو هەواڵگرییەكانی توركیا لەسەر خاكی هەرێم زیاتر دەبن. بە نەخشەیەك كە سەرۆكایەتی توركیا بڵاویكردەوە، توركیا (37) بنكەی سەربازی و هەواڵگری لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا هەیە. توركیا دەیان بنكەو بارەگای لە ناو خاكی هەرێمی كوردستاندا هەیە، لەدوای هاتنی "داعش"، بە بیانوی رزگاركردنی موسڵ، لە مانگی كانوونی یەكەمی 2015دا توركیا هێزێكی گەورەی هێنایە باشیكی نزیك موسڵ كە نزیكەی (900 سەرباز)و (16 تانك)و (20 زرێپۆش) بوون، بیانوی توركیا بۆ هێنانی ئەو هێزە، شەڕی روبەڕووبونەوەی "داعش" بوو، بەڵام لەماوەی ساڵی 2015 دا لە كۆی (300) هێرشو ئۆپەراسیونی ئاسمانی سوپای توركیا، تەنها (3) هێرشیان بۆسەر "داعش" بوو، لەبەرامبەردا (297) هێرشی بۆسەر بنكەو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی (پەكەكە) بوو، واتا بەڕێژەی 1%ی هێرشەكانی توركیا بۆسەر "داعش"و 99%ی هێرشەكان بۆسەر (پەكەكە) بووە. ئەمە لەكاتێكدایە توركیا لە هەرێمی كوردستان چەندین بنكەی سەربازی دیكەی هەیە، بەتایبەتیش لەدوای شەڕی ناوخۆوە بەرەزامەندی پارتی دیموكراتی كوردستانو لەچوارچێوەی هێزی "ئاشتیپارێز" هێزێكی گەورەی توركیا لە 1997 لە بامەڕنێی سەربە قەزای ئامێدی جێگیر بووە، كە لە فڕۆكەخانەیەكی سەربازیو (38 دەبابە)و (738 سەرباز) پێكهاتووە. هەر لە ساڵی 1997دا توركیا سێ بنكەی دیكەی سەربازی لە ناحیەی دێرەلوكی سەربە قەزای ئامێدی كە 40 كم دەكەوێتە باكوری ئەو قەزایەوە كردەوە، هەمان ساڵ بنكەیەكی دیكەی سەربازی لە ناحیەی كانی ماسی سەربە قەزای ئامێدیو لە گوندی سێرسی كە 30كم باكوری شاری زاخۆیە، بنكەیەكی دیكەی سەربازی جێگیركرد. تەواوی بنكە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستان، لە نزیكی سنوری نێوان ناوچەی جێنفوزی (پەكەكە)و (پارتی)دان. بەپێی راپۆرتێكی تۆڕی ناڕەزایەتییەكانی باشوور كە لە مانگی كانونی یەكەمی 2015 بڵاوبوەتەوە، ژمارەی هێزەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا (3 هەزارو 235) ئەفسەرو سەربازو جەندرمەی سوپای توركیایە لەگەڵ چەندین جۆر چەكو تەقەمەنی، بەپێی راپۆرتەكە توركیا (٥٨) تانك، (٢٧) زرێپۆش، (٣١) تۆپو (٢٦) هاوەن، (١٧) ئاڕبیجیو (١٠) دۆشكە، (٤٠) ئۆتۆمبیلی سەربازیی. بەپێی راپۆرتەكە، سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بەسەر (١٣) بنكەو بارەگای سەربازیدا لەناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆك جێگیركراون، كە لەناو هەموو بنكە سەربازیەكاندا بەشی هەواڵگریی هەیە: * گەورەترین بنكەو بارەگای سەربازی توركیا لەڕووی ژمارەی سەربازەوە، لە ناحیەی (كانی ماسی)یە. لەو بنكەیەدا (٥٨٠) سەربازو (٩١) ئەفسەرو (٢٤٠) جەندرمە و (٣٤٠) هێزی لێدان هەیە. * گەورەترین بنكەی سەربازی توركیا لەڕووی لۆجستییەوە، سەربازگەی (بامەڕنی)یە دەكەوێتە بەرامبەر ناحیەی بامەڕنی. لەناو ئەو بنكە سەربازییەدا گەورەترین یەكەی هەواڵگری سەر بە سوپا هەیە. هەروەها (٣٠) تانك، (٨) زرێپۆش، (٦) هاوەن، (٦) ئۆتۆمبێلی سەربازی تێدایە، جگە لەبوونی ئامێرێكی پێشكەوتووی دەنگگرتن كە بۆ كاری سیخوڕی بەكاریدە هێنن. * سەربازگەی باتوفا سریەیەكی تایبەتی هەواڵگری لێیە كە لە (٢٠) كەس پێكهاتووە. بنكەی سەربازی ناحیەی باتوفە گەورەترین سەربازگەی هەواڵگریە و دەكەوێتە سنوری ئیداریی قەزای زاخۆوە، (٤٠٠) سەرباز و (٦) تانك و (٢١) زرێپۆش و (١٤) ئۆتۆمبێلی سەربازیی و سێ نازووری تێدایە. * بنكەی سەربازی (كریبی) لە سنووری قەزای زاخۆ (٤١٤) سەرباز، (٦) تانك، (١٥) ئاڕبیجی، (٢) دۆشكە، (٦) زرێپۆش، (١١) تۆپ، (١٤) ئۆتۆمبێلی سەربازی، و چەندان چەكی سوك و مامناوەندی لێیە. * سەربازگەی (سینكی) (٨٠) سەرباز و تۆپێكی (١٢٠) ملمی تێدایە. * سەربازگەی (سیریی) لە سنووری قەزای ئامێدێیە، (٧٥) سەرباز، (٦) تانك، سێ دۆشكا، (٦) هاوەن، (٤) زرێپۆش هەیە. * سەربازگەی (كوبكی) لە سنووری قەزای ئامێدی. (١٣٠) سەربازی جێگیركردووە لەگەڵ دوو تانك. * سەربازگەی (قومری) لە ناوچەی مەتینا 70 سەربازی تێدا جێگیر كراوە لەگەڵ ژمارەیەك كەرەستە و كەلوپەلی سەربازی. * سەربازگەی كوخی سپی 70 سەربازی تێدا جێگیر كراوە لەگەڵ ژمارەیەك كەرەستە و كەلوپەلی سەربازی. * سەربازگەی دەرەی داواتیا لە هەفتانین 70 سەربازی تێدا جێگیر كراوە لەگەڵ ژمارەیەك كەرەستە و كەلوپەلی سەربازی. * سەربازگەی (سەری زیری)، (٦٠) سەربازی جێگیركردووە. * سەربازگەی گەلی زاخۆ (34) سەربازی جێگیركردووە. * سەربازگەی ئامێدی (٤٥) سەرباز بە تەواوی چەك و تفاقی سەربازییەوە جێگیركراون. * بارەگای دەزگای سیخوری میت لە ناوەندی قەزای ئامێدییە. * بارەگای دەزگای سیخوری میت لە ناوەندی ناحیەی باتوفە. * بارەگای دەزگای سیخوری میت لە قەزای زاخۆ لە گەڕەكی بێداری. * بارەگای دەزگای سیخوڕی میت لە ناوەندی قەزای دهۆك لە گەڕەكی گرێباسی. * بنكەی سەربازی توركیا لە باشیك. بوونی ئەو بنكەو بارەگایانەی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان تەنها لە پێناو پاراستنی ئاسایشی توركیا و كۆكردنەوەی زانیارییە لەسەر باشوری كوردستان و بەتایبەتیش لەسەر پارتی كرێكارانی كوردستان، بونی ئەو هێزە هیچ سودێكی بە هەرێم نەگەیاندووە بە جۆرێك لە كاتی هاتنی هێرشی "داعش" بۆسەر هەولێر توركیا ئامادە نەبوو هێز رەوانە بكات، تەنانەت ئامادە نەبوو هێزی ئەو بنكە سەربازیانەش بەكاربهێنێت لەكاتێكدا بنكەی سەربازی بامەڕنێ فڕۆكەخانەی سەربازیەو توركیا دەیتوانی لەوێوە پەلاماری "داعش" بدات. بەپێی راپۆرتێكی تۆڕی هەواڵی (BBC)، توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا (27) بنكەی سەرباری هەیە، هەندێك سەرچاوەی زانیاری باسلەوە دەكەن ئێستا ئەو ژمارەیە زیادی كردووە بۆ (32) بنكە. ئامانجی سەرەكی توركیا لە دروستكردنی بنكەی سەربازی زیاتر لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش لەناوچەكانی باتۆفانو بامەڕنیو ئامێدی، كۆنتڕۆڵكردنی هەردوو ناوچەی "هەفتانینو مەتینا"یە كە هەردوكیان بە بەدوو ناوچەی ستراتیژی دادەنرێن بۆ جێبەجێكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە داهاتوودا دژ بە چەكەكە. رێككەوتنی بەزاندنی سنور لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێم بە پێشیلكردنی سەروەری خاكی عێراق دادەنرێت، بەڵام تا ئێستا عێراق جگە لە هەندێك ورە ناڕەزایەتی، بێدەنگەو هەنگاوی كردەیی لەوبارەیەوە هەڵنەگرتووە، چونكە عێراقو توركیا لە ساڵی 1982دا رێككەوتنێكیان واژووكردووە، بەپێی ئەو رێككەوتنە تائێستاش هەریەكەیان دەتوانن بەقوڵایی (20 كلم) سنوری خاكی یەكدی ببەزێنن بەبیانوی پاراستنی سنورەكانەوە، ئەوكات ئامانجی سەرەكی رێككەوتنەكە لای توركیا لێدانی (پەكەكە)و لای حكومەتی عێراقیش لێدانی شۆڕشی كورد بوو لە باشوری كوردستان. ساڵی 1995 رێككەوتنێكی تر لەنێوان عێراقو توركیا واژووكرا، ساڵی 2007 لەو سەردەمەی كە (هۆشیار زێباری) وەزیری دەرەوەی عێراق نوێكرایەوە، لەبری كۆتایهێنان بە بەزاندنی سنور، مەودای بەزاندنی سنور لە (20 كیلۆمەترەوە) زیادكرا بۆ (25 كیلۆمەتر)، ئەم رێكەوتنانە هەموویان لەسەر داوای توركیا بووەو فشار بووە لەسەر عێراق بۆ وەردەرنانی گەریلاكانی (پەكەكە) لەسەر خاكی عێراق. تیرۆری كۆنسە لە باشور ! سەرباری هێرشی ئاسمانیو زەمینی، سوپای توركیا لەم ساڵانەی دوایدا لەڕێگەی زانیاریی هەواڵگرییەوە سەركردەكانی (پەكەكە) دوزیوەتەوەو بە ئامانجی گرتوون: • 15ی ئابی 2018، زەكی شەنگالی یەكێكە لە فەرماندە باڵاكانی (پەكەكە)و ئەندامێكی كۆنسەی بەڕێوەبردنی (كەجەكە) لە هێرشێكی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی توركیا لە شەنگال تیرۆركرا. • 21ی ئازاری 2019، سەرحەد ڤارتۆ (ئەمروڵڵا دورسون) ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكە لە هێرشێكی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی توركیادا تیرۆركرا. • 5ی تەموزی 2019، دیار غەریب ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتیی (كەجەكە) لە هێرشێكی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی توركیادا لە قەندیل تیرۆركرا. • 15ی ئۆكتۆبەری 2019، دەمهات عەگید بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (كەجەكە) لە چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی لە هێرشێكی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی توركیا تیرۆركرا. • 15ی ئۆكتۆبەری 2019، جەمیل ئامەد (كەجەكە) لە چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی لە هێرشێكی فڕٍۆكە بێ فرۆِكەوانەكانی توركیادا تیرۆركرا. • هەر بەمدواییە چەند روداوێكی تر لە هەرێمی كوردستان رویانداوە كە وابەستەكراون بە شەڕی نێوان پەكەكەو توركیا، لەوانە: - رۆژی 3ی ئابی ساڵی 2017 هێزێكی تایبەتی (پەكەكە) لە سنوری قەزای دوكانی سەربە پارێزگای سلێمانی دوو ئەفسەری سەربە دەزگای هەواڵگری توركیا (میت)یان رفاند، بەپێی قسەی (پەكەكە)، ئەو كەسانە پلانیان داڕشتبوو بۆ تیرۆركردنی (جەمیل بایك) هاوسەرۆكی (كەجەكە)، رفاندنی ئەو دوو ئەفسەرە لەلایەن (پەكەكە)وە لە سنوری دەسەڵاتی یەكێتی، لە ناوخۆی توركیا كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە، لە یەكەم كاردانەوەدا توركیا رۆژی 24/8/2018 (بەهرۆز گەلاڵی) نوێنەری یەكێتی نیشتمانی لە ئەنكەرە دەركرد، دواتر توركیا دەرگای گەشتی ئاسمانی بەسەر سلێمانیدا داخست، كۆتایی 2018 بەرپرسانی یەكێتی پەیوەندییەكانیان ئاسایی كردەوەو گەشتە ئاسمانییەكان دەستیان پێكردەوە. - تیرۆركردنی دیپلۆماتكارێكی توركیا (هەندێك لە سەرچاوەكان دەڵێن ئەفسەری هەواڵگری میت) لە ریستۆرانتی "هۆقەباز" لە شاری هەولێر لە رۆژی 17ی تەموزی 2019دا، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك لە ئەنجامدەرانی هێرشەكەی دەستگیركردو رایگەیاند (پەكەكە) لە پشت هێرشەكەوە بووە، بەڵام تا (پەكەكە) نكولی لەوە دەكات رۆڵی لەو هێرشەدا هەبووبێت، جەمیل بایك هاوسەرۆكی (كەجەكە) دەڵێ:" روداوەكە پەیوەندی بە ململانێی نێوان ئێرانو توركیاوە هەبووە".