قەرەباڵغی فێستیڤاڵی هەڵەبجە و ئاستەنگی هاتوچۆ
2025-11-01 08:21:47
ئەحمەد تەها ئەحمەد - ئەندازیاری پلانسازی شار
فێستیڤاڵی هەنار بۆ خزمەت و دڵخۆشی خەڵکە نەک بۆ تێکدانی شێوازی ژیانیان!
ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە چالاکییەکی گرنگە بۆ بواری کشتوکاڵی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و گەشتیاری پێویستە گرنگی پێبدرێت و دەستخۆشی لە رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەکەم هەربژین بەهیوای بەردەوامییان.. 👏🏻
بۆیە قەرەباڵغی لە فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە نیشانەی زۆری بەشداربووانە بەڵام دروستبوونی کێشە و ئاستەنگی هاتوچۆ شکستێکی گەورەی فێستیڤاڵەکەیە کە دەبووایە پێشتر پلاندانانێکی وردی بۆ بکرایە..
🔻 وەکو ئەندازیارێکی پلانسازی شار بە کورتی چەند سەرنجێک دەخەمە روو بۆ فێستیڤاڵی ساڵی داهاتوو دەکرێت سوودی لێوەربگیرێت:
🟥 دروستکردنی Traffic Management Plan لەلایەن ئەندازیارێکی پلانسازی شارەوە کە پلاندانێکی ورد بۆ نەخشەکەی بکرێت و ئامادەکارییەکان لەسەر ئەو نەخشەیە بکرێت
چۆن؟ بەم شێوەیە 👇🏻
یەکەم: ئامادەکردنی نەخشەی هاتن و دەرچوون (Entry & Exit Routes) بە دەستنیشانکردنی ڕێگاکانی چوون بۆ ناو فێستیڤاڵ و دەرچوون بە شێوەیەکی جیاواز بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت. بە پلانی A و B و C. ئەگەر لەو لۆدە تێپەری کرد پلانی تر بەردەست بێت.
دووەم: دروستکردنی پارکینگ لە دەرەوەی ناوچەکە (Outer Parking Zones) بۆ ژمارەیەک زیاتر بێت لە تارگێتی فێستیڤاڵ
سێیەم: دابینکردنی پاسی (Shuttle Bus) لەناو پارکینگەکەدا بۆ گەیاندنی سەردانیکەران بۆ ناو فێستیڤاڵ و گەڕاندنەوەیان.
چوارەم: جیاکردنەوەی رێگەی پیادەرەو بۆ فێستیڤاڵەکە.
پێنجەم: جیاکردنەوەی رێگەی کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت دابینکردنی ئامێری گواستنەوەی تایبەت بۆیان
شەشەم: دابینکردنی پاسکیل بۆ ئەو کەسانەی بیانەوێت وەک وەرزشێک بۆ تەندروستیان بچنە نێو فێستیڤاڵەکەوە
حەوتەم: دانانی رێگەی تایبەت بۆ فریاگوزاری ئیمێرجنسی ئامبولانس و پۆلیس و ئاگرکوژێنەرەوە
هەشتەم: هەر 100 مەترێک تیمێکی هاتووچۆ و رێکخەر هەبن بۆ رێنمایی کردنی سەردانیکەران لەگەڵ پۆلیس و کارمەندی هاتوچۆ و تیمی تەندروستی
نۆیەم: دروستکردنی ئەپێک بۆ رێکخەرانی فێستیڤاڵ کە (Real-Time info system) لە خۆبگرێت لەو ئەپەوە رێکخەران و تیمەکان ئاگاداری دوایین پێشهاتەکانی هاتووچۆ ببن و هاوڵاتییانیش لە شوێنی پارکینگ و شوێنی پاسەکان ئاگاداربن
دەیەم: دابینکردنی شوێنی دەستشۆر و WC لە ناوچەکاندا
یانزەیەم: زیادکردنی رۆژەکانی فێستیڤاڵی هەنار بۆ چەند رۆژێک تاوەکو هەموو کەس هەوڵ نەدات بەیەک رۆژ بەشداریبکەن
دوانزەیەم: ئەگەر حساباتێکی لەم شێوەیەی بۆ بکرابایە ئەو خەڵکەشی ئەمرۆ لەماڵەوە سەیری فێستیڤاڵەکەی دەکرد ئەوانیش سەردانی ناوچەکەیان دەکرد!!
لەکۆتاییدا تەنها ئەوەندە دەنوسم، لە فێستیڤاڵەکاندا ئەوەندەی پلان بۆ سەر ستەیجەکەی دادەنرێت پلان بۆ ترافیکی فێستیڤاڵەکان ئامادەناکرێت!!!
داواکارم لەمەودوا رێکخەران هۆشیاری ئەوەیان هەبێت کە پێویستە پلاندانێکی ورد لەلایەن ئەندازیارێکی پلانسازی شارەوە بۆی بکرێت. چونکە دڵ و رۆحی فێستیڤاڵەکە پلاندانانی نەخشەکەیەتی نەک سەر ستەیجەکەی.
