ڤایرۆسی سپارس SPARS و پەتایەکی گریمانەیی کوشندەی تر
2025-11-03 10:13:55
نوسینی: سان ساراڤان
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی ئەنفلۆنزا لە چەندین ویلایەتی ئەمریکا پەتایەک بڵاوبووتەوە، ئەم پەتایەش لەلایەن دەزگا تەندروستییەکانەوە وەک حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی نێودەوڵەتی ناسێنراوە ، لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ یەکەم کەیسی مردن لە ئەمریکا بە ڤایرۆسێکی کۆرۆنای نوێ تۆمار کرا ، ئەم ڤایرۆسە لە ژێر ناوی سپارسSPARS ناسێنرا.
سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی ڕاپۆرتێکی گریمانەیی ئامادەکردوە و تیشکی خستۆتە سەر ( ئاستەنگەکانی پەیوەندیکردن لە بواری تەندروستی گشتیدا) لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتا ڤایرۆسێیە نوێیەی کە کاریگەری دەکاتە سەر کۆئەندامی هەناسەدان بەناوی SPARS (سپارس) وە.
سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی سیناریۆیەکی لەسەر بنەمای گریمانەیی ئامادەکردووەو پێشبینی کردووە کە ئەم پەتایە لە ساڵی ٢٠٢٥ وە دەستپێدەکات و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٨ بنبڕ دەبێت. هەموو پێشبینییەکانی لەسەر بنەمایەکی تێکەڵ لە شیکاری ئیندێکتیڤ (هەلهەێنجان و دەرئەنجامی گشتیەکان لە نموونە تایبەتەکانەوە) و دیدێکتیڤە (هەلهەێنجان و دەرئەنجامی تایبەتەکان لە نموونە گشتیەکانەوە) ، هەروەها لەسەر بنەمای دەستنیشانکردنی ڕەوتە کۆمەڵایەتیەکان، تەکنەلۆژی و سیاسیی کە کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە تەندروستەکان هەیە.
ئەگەر چی ئامانجەکە پێشبینیکردن نییە، بەڵکو (خستنەڕووی باسێکی واقیعییە )سەبارەت بەو کێشە پەیوەندییە تەندروستییانەی کە ڕەنگە دەسەڵاتدارانی تەندروستی و کۆمەڵگاکان ڕووبەڕووی ببنەوە.لە کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم پەتایە کە بڕیاردەران و پەیوەندیکەرانی تەندروستی تێبگەن لەو ئاڵۆزیی و ئاستەنگیانەی کە لەوانەیە لە حاڵەتە فریاگوزارییە تەندروستییەکاندا سەرهەڵبدەن، کە پەیوەندییان بە پەرەپێدان، دابەشکردن و وەرگرتنی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی پزیشکیەوە هەیەکە کورتکراوەکەی (MCMs).
شیانی باسە هەر لە ئێستاوە بزوتنەوەی دژە کۆمپانیاکان و دژە ڤایرۆسەکان کەمپینێکی گەورەیان ڕاگەیاندووە دژی ئەم پێشهاتانە لە ئەمریکاو جیهاندا، کە چالاکییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە ڕاشکاوی بەیان کردووە و دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە هەموو ئەم دەزگیانە بەرژەوەندخوازن.
https://www.facebook.com/share/v/14KnD9EQHuk/?mibextid=wwXIfr
سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی ئەم بیڕوڕا و ئاستەنگیانەی خستۆتە ڕوو لە سیناریۆکەدا:
کەشی گشتی :
• جیهانێکی پەیوەندیدار دروست دەبێت بەڵام پچڕ جڕ لەیەکتری بە هۆی " " ژووری دەنگدانەوە کە تێرمیکی میدیاییە بۆ بڵاوبوونەوەی زانیاری چەوت و چەواشە پەیڕەودەکرت، لەلایەن ئەو کەسانەی کە بیروبۆچونەکانیان یەکانگیر دەبێتەوە.
• بەکارهێنانی بەربڵاوی تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن دەبێت بەڵام پەیوەندی فرە زمانی و فرە کولتووری لاواز دەبێت لە نێوان دەزگا تەندروستییەکان .
• قەیرانی متمانە لە نێوان دامەزراوە گشتی و تەندروستییەکان بەهۆی ناتەواوی زانیاری و پەیامی ناکۆک ڕودەدات.
چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی SPARS:
• ڤایرۆسێکی کۆرۆنای نوێ کە لە ڕێگەی دڵۆپ و پرژەوە دەگوازرێتەوە، ماوەی گەشەی ڤایرۆسەکە درێژخایەنە کە ڕێگە بە گواستنەوەی هەوکردنەکە دەدات پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی.
• ڕێژەی مردنی سەرەتایی بەرزە (4.7%) دواتر بۆ 0.6% دادەبەزێت.
• ڤایرۆسەکە مەترسیدارترە بۆ منداڵان و ژنانی دووگیان و ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی هەناسەدانیان هەیە
چارەسەرە ئەگەرییەکان :
• دژە ڤایرۆس کەڵاسوڤێر بەپێی مۆڵەتی فریاگوزاری بەکاردێت، بەڵام کاریگەری لاوەکی نەخۆشی لێدەکەوێتەوە و ڕێگری لە تووشبوون ناکات .
• سەرهەڵدانی دەرمانێکی بەدیل ( VMax ) لە ئەوروپا، خواستی ئەمریکی لەسەری دروست دەکات، سەرەڕای ئەوەی لە ئەمریکا پەسەند نەکراوە .
• پەرەپێدانی ڤاکسینی مرۆڤ لەسەر بنەمای ڤاکسینی ئاژەڵ (GMI) کە مەترسییەکانی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ناسراوە، بەڵام لە پرۆسەیەکی خێراکردندا بەرهەم دەهێنرێت لەگەڵ پاراستنی یاسایی و بەرپرسیارێتیدا .
قۆناغەکانی چاکبوونەوە :
• سەرهەڵدانی کاریگەرییە لاوەکییە ڤاکسینەکە، تۆمارکردنی سکاڵا و بەکارهێنانی سندوقی قەرەبووکردنەوەی حکومەت .
• سەرهەڵدانی داتا سەربەخۆکان لەلایەن "بلۆگەرە زانستییەکان" کاریگەری لەسەر ڕای گشتی دەبێت و ئاستەنگی بۆ داتای فەرمی دروست دەکات .
• هەوڵی بەردەوام بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خەڵک بە شێوەیەکی شەفاف و ڕوون دەدرێیت سەرەڕای نادڵنیایی زانستی .
• سەرەڕای خەم و زیانی بەکۆمەڵ دەناسێنرێت لە هەمان کاتدا پشتگیریکردن لە هەوڵەکان بەرەو چاکبوونەوە بەردەوامی دەبێی.
دابەشکردنی ڤاکسین :
• پێشینەدەدرێت بە کوتان بۆ منداڵان و ژنانی دووگیان و گەنجانی تووشبوو بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، ئەمەش ناڕەزایەتی کارمەندانی تەندروستی و گروپەکانی دیکەی لێدەکەوێتەوە .
• بەکارهێنانی تۆمارە تەندروستییە ئەلیکترۆنییەکان (EHRs) بۆ دیاریکردنی گروپە ئامانجدارەکان نیگەرانییەکانی پاراستنی نهێنی دەوروژێنێت .
• پچڕانی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان بەهۆی کارەساتی سروشتی (پچڕانی کارەبا) گرنگی پلاندانان بۆ ئامرازە بەدیلەکانی پەیوەندیکردن دەردەخات .
ئاستەنگەکانی پەیوەندی تەندروست :
• پەیامی ناکۆک لە نێوان دەزگا تەندروستییەکان FDA , CDC , NIH دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی گشتی .
• بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی شۆککەر لە سۆشیال میدیا (وەک ڤیدیۆی ڕشانەوەی کوڕەکە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کەڵاسوڤێر و ترس و ڕەتکردنەوە ڕوو دەدات .
• ئاستەنگی و سەختی پەیوەندیکردن و دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمی UNEQL وەک نموونەیەک، لەلایەن هەندێک گروپەوە، وەک خوێندکارانی زانکۆ و ئەوانەی سەر بە کۆمەڵگە ئەتنی یان ئایینییەکانن .
• بەرگری زۆر دەبینرێت لەلایەن ئەو گروپانەی کە دژی کوتان بوون بەهۆی نیگەرانییە کولتووری، ئایینیەکانەوە.
• ژمارەیەکی بەرچاو لە "بزووتنەوەی دژەکان " کە گروپەکانی دژە ڤاکسین و دەرمانن لە سۆشیال میدیادا یەکدەگرن.
پوختەی ڕاپۆرتی سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی لەسەر پەتای SPARS کە پلان و سیناریۆیەکی دارێژراوە بۆ چارەسەرکەرانی مەترسی تەندروستی گشتی
ڕووداوی سەرەکی ساڵ و مانگ
یەکەم حاڵەتی مردن لە ئەمریکا؛ ڤایرۆسی SPARS ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دۆزرایەوە . ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی ئەنفلۆنزا لە چەندین ویلایەتی ئەمریکا حاڵەتەکان بڵاوبوونەتەوە و پەتاکە وەک حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی نێودەوڵەتی ناسێنراوە . نۆڤەمبەر ٢٠٢٥
بڵاوبوونەوەی لە ٢٦ ویلایەت و وڵاتانی دیکە، بەرزبوونەوەی دڵەڕاوکێی گشتی، هەڵسەنگاندنی دژە ڤایرۆس کەڵاسوڤێر دەستپێدەکات . دیسەمبەر ٢٠٢٥
پێدانی مۆڵەتی بەکارهێنانی فریاگوزاری بۆ Kalocivir( دژە ڤایرۆسێکە کە بۆ چارەسەرکردنی )SPARS بەکاردێت , دەستپێکردنی پەرەپێدانی ڤاکسینێک لەسەر بنەمای ڤاکسینی ئاژەڵ (GMI) جانیوەری ٢٠٢٦
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی شۆککەر کاریگەری لەسەر متمانەی گشتی دەبێت (لەگەڵ دەرکەوتنی دەرمانێکی بەدیل VMax ) لە ئەوروپا (،کەڵاسوڤێر نیگەرانی و گومانی زیاتری لێدەکەوێتەوە فێبروەری - مارچ ٢٠٢٦
بە بەشداریی کەسایەتییە ناودارەکان هەڵمەتێکی میدیایی دەستپێدەکات بەڵام بەهۆی لێدوانە مشتومڕاوییەکانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبنەوە . مەی ٢٠٢٦
پێداچوونەوە بە کاریگەریو کەڵاسوڤێر پەسەندکردنی گۆڕاو و سەرەتایی بۆ ڤاکسینێک کۆرۆڤاکس دەکرێت، مشتومڕ لەسەر ئپێشینەی کوتان و نیگەرانییەکانی پاراستنی نهێنی دروست دەبێت جوون - جوڵای ٢٠٢٦
بەرگری کۆمەڵگا لەلایەن چەندین گروپەوە وەک (موسڵمانان، ئەمریکییە ئەفریقییەکان، دژە ڤاکسێرەکان)، ڕەتکردنەوەی ڤاکسینەکە لەلایەن ژاپۆنەوە درەست دەبێت ئۆگەست - سێپتێمبەر ٢٠٢٦
درەستبوونی ناڕەزایەتی خوێندکاران کە داوای دابەشکردنی دادپەروەرانە دەکەن بۆ جیهان ئۆکتۆبەر - نۆڤەمبەر ٢٠٢٦
کەمی ئەنتبایۆتیک بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی سییەکانی دوای SPARS ; دەستپێکردنی هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر ڕەوایەتی دەرمانە هەڵگیراوەکان . فێبروەری ٢٠٢٧
سەرهەڵدانی سکاڵا و کاریگەرییە لاوەکییە دەمارییەکانی ڤاکسینەکە لەسەرکۆمپانیای کۆرۆڤاکس، تۆمار کردنی سکاڵای یاسایی وچالاککردنی سندوقێکی قەرەبووکردنەوە ئەیپرڵ - مەی ٢٠٢٧
پەتاکە بە فەرمی کۆتایی هاتووە، ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەکاندا بەردەوامە و ئاستەنگی و ئڵەنگاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و نادڵنیایی بەردەوامە. ئۆگەست ٢٠٢٨
خشتەی زاراوە سەرەکییەکان و کورتکراوەکان
کورتکراوەی مانای تەواو
SPARS نەخۆشی توندی هەناسەدانی سانت پاوڵ (ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنا)
MCM ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی پزیشکی
CDC سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان
FDA ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا
NIH پەیمانگا نیشتمانییەکانی تەندروستی
HHS وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی
WHO ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
ACIP لیژنەی ڕاوێژکاری بۆ شێوازەکانی کوتان
PREP یاسای ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی فریاگوزاری تەندروستی
SNS کۆگاکردنی ستراتیژی نیشتمانی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان
EHR تۆماری تەندروستی ئەلیکترۆنی
UNEQL پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تایبەت بە خوێندکارانی زانکۆ
GMI کۆمپانیای فرەنەتەوەیی بەخێوکردنی ئاژەڵ
Kalocivir دژە ڤایرۆسێکە کە بۆ چارەسەرکردنی SPARS بەکاردێت
VMax دژەڤایرۆسێکی بەدیل کە لە ئەوروپا بەکاردێت
سەرچاوە سەرەتاییەکان
• سەنتەری جۆنز هۆپکینز بۆ ئاسایشی تەندروستی، ٢٠١٧ .
• ئاماژەی یاسایی و ڕێکخراوەیی وەک یاسای ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی فریاگوزاری (PREP یاسای).
• توێژینەوە و بابەتەکانی پێشوو لەسەر پەتاکانی کۆرۆنا (SARS, MERS).
• داتا و ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO).
