كاریگه‌رییه نێودەوڵەتى و هه‌رێمییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق
2022-05-06 13:00:30
درەو:
راپۆرتی: سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی - رانانی ئاییندەیی ژمارە (10)
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ڕوخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆریی سه‌ددام، له لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌كانەوە و پاشان دانانی حاكمی مه‌ده‌نی (پۆل برێمه‌ر) و حوكمكردنی عێراق به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ ماوه‌ی یه‌كساڵ، لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە، ده‌وڵه‌تی عێراق له دامه‌زراندن و بنه‌ما دامه‌زراوه‌یی و حوكمڕانییه‌كانیدا، كه‌وته ژێر كاریگه‌ری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییەوە، به‌ڵام له‌وكاته‌وە تا ئه‌مڕۆ ئێران و ئه‌مریكا دوو یاریكه‌ری سه‌ره‌كی نێو گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق بوون، بۆ ئێستاش، سه‌رباری گۆڕانكاری له ڕۆڵی هه‌ردووكیان و ده‌ركه‌وتنی یاریكه‌ری ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی دیکە، هێشتا هاوكێشه‌ی هەرێمایەتی و نێوده‌وڵه‌تی ( ئه‌مریكا وئێران) له پێكهێنانی حكومه‌تی به‌غداددا گرنگی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه.
یه‌كه‌م:ئه‌مریكا
هه‌رچه‌نده پاش كشانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا (ساڵی ٢٠٠٩)، ئه‌م وڵاته ڕۆڵی سیاسی له عێراقدا پاشه‌كشه‌ی كردووە، به‌ڵام شه‌ڕی داعش له سوریا و عێراق جارێكی تر ئه‌مریكای هێنایه‌وه نێوچه‌كه. له سه‌رده‌می سه‌رۆكایەتیی ترامپدا(٢٠١٧-٢٠٢١) ئه‌مریكییه‌كان پاڵپشتی حكومه‌ته‌كانی عادل عه‌بدو‌لمه‌هدی و كازمییان كرد و به ئاشكرا گوشاری توندیان خسته سه‌ر ئێران. پاش كوشتنی قاسمی سلێمانی، ئاراسته‌یه‌كی به‌هێز لای ئه‌مریكیه‌كان له عێراقدا په‌یدا بوو كه هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی هێزو لایه‌نه‌كانی نزیك ئێران له ده‌سه‌ڵاتی عێراق بدرێت. به‌م شێوه‌یه پاڵپشتی خۆی بۆ داواكاری تشرینیه‌كان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌ربڕی كه تیایدا حكومه‌تێكی(دور له تاران) هه‌ڵبژێردرێت.
پێده‌چێت له‌سه‌ره‌تادا گه‌شبینیه‌كی ئه‌مریكی بۆ په‌لەكردن له پەكهێنانی حكومه‌ت پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢١ له ئارادا بووبێت، به‌م شێوه‌یه هه‌ر زوو پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كرد و پشتگیری ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌یه‌كی "شیعی- سوننی- كورد"یان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دەربڕی، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی كوردستانی(یه‌كێتی و پارتی) كه‌وتنه نێو ململانێی توندەوە، به‌هۆی داواكاریی چاوه‌ڕێنه‌كراوی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌نگه‌رگرتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه شیعییه‌كانی تر دژ به سه‌در و سه‌ركه‌وتنیان له په‌كخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران، له ئێستادا ئه‌مریكییه‌كان و رۆژئاوا به گشتی لە هه‌مان هه‌ڵوێستی سه‌ره‌تایان خاوبوونەتەوە.
له‌لایه‌كی دیکە‌وه گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كانی ڤییه‌نای نێوان ئه‌مریكا و ئێران و شه‌ڕی ئۆكرانیا-روسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا له عێراق جێهێشتوه. هەنووکە به‌هۆی سه‌ر‌قاڵییان به شه‌ڕی ئۆكرانیا وسه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌منی له ئه‌وروپا، واشنتۆن و برۆكسل كه‌متر له‌جاران ئاماده‌ییان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وەی ڕاستەوخۆی دژ به ئێران له نێوچه‌كه و عێراقدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌كرێت ببێته هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق دور له كاریگه‌ری ئێران و لایەنگرەکانی له عێراقدا.
دووه‌م: ئێران
هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢١ی عێراق، له‌سه‌ره‌تادا وا لێكده‌درایەو كه شكستێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی دۆسته‌كانی ئێرانه، به‌ڵام دوای زیاتر له شه‌ش مانگ له هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار هێشتا به‌ره‌ی(دژ به ئێران) دورن له به‌ده‌سهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
ئێرانییه‌كان به‌هۆی هاوكارییكردنی عێراق دژ به شه‌ڕی داعش و دامه‌زراندنی میلیشیاكانی (حه‌شدی شه‌عبی) توانیان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به شێوه‌یه‌كی فراوان له عێراق په‌ره‌پێبده‌ن، هه‌رچه‌نده له‌دوای ٢٠٠٣وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئه‌وسای شیعه، په‌یوه‌ندی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بووه، به‌ڵام جیاوازیی نێوان مەرجەعەکان و ململانێی سیاسی نێوان ماڵی شیعه به‌شێك له سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراقیان هاندا بۆ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیقلیمی تر. له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢١ یش ئه‌م ڕه‌وته به ڕونی ده‌ركه‌وت.
پێده‌چێ سه‌رباری گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له عێراق به تایبه‌ت باش كوشتنی قاسم سلێمانی، به‌ڵام هێشتا ئه‌سته‌مه هیچ حكومه‌تێك بێ ره‌زامه‌ندی ئێران و دۆسته‌كانی له عێراق پێكبهێنرێت، هێشتا به‌شێكی به‌رچاوی شیعه‌ی عێراق ئه‌و وڵاته به نزیك و ته‌نانه‌ت به مه‌رجه‌عی ئایینی و سیاسی ده‌بینن، بۆیه به پاڵپشتی تاران به‌ره‌یه‌كی چالاكی سیاسی‌یان (چوارچێوه‌ی هه‌مانگی) دروستكردوه، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رده‌وامی شه‌ڕی ئۆكرانیا و ڕوسیا كاریگه‌ریی هه‌بووه له به‌هێزكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی ئێران له سوریا و عێراق، به‌تایبه‌ت پێویستیی بازاڕی نه‌وت و گازی جیهانی به تواناكانی ئێران پاش ئه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو دژی داواكاری ئه‌مریكا بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌وی كه‌می نه‌وت و گازی روسیا وه‌ستان. به‌م شێوه‌یه، هه‌وڵی ڕۆژئاوا بۆ دورخستنه‌وه‌ی ڕوسیا له بازاڕه‌كانی وزه، پێگه‌ی ئێرانی له نه‌خشه‌ی سیاسی و وزه‌ی هه‌رێمی و جیهانی به‌هێزكرده‌وه. به‌كورتی دور نیه پێكهێنانی حكومه‌ت له به‌غدا بۆ كاتێك دوا بكه‌وێت كه هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی(ئێران و ئه‌مریكا) له گۆشه‌نیگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پاش جه‌نگی ئۆكرانیا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نوێیان له عێراق و ناوچه‌كه بۆ دروست بێت، یاخود لانیکەم یەکلاببنەوە لە ڕێککەوتن یان ڕێککنەکەوتن.
سێییه‌م: توركیا
هه‌رچه‌نده توركیا پێشتر ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا نه‌بوه و ته‌نها له‌رێی قه‌ته‌ر و به‌شێك له سوننه‌كان و كورده‌كان كاریگه‌ریی سنورداری هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان توركیا و ئیمارات و زۆر له وڵاتانی كه‌نداو كاریگه‌ریی توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی جیاوازی شیعی- سونی- كورد په‌ره‌ی سه‌ندوه.
ڕاستی كاریگه‌ری توركیا له هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق له دوو وێستگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وت: یه‌كه‌میان كاتێك توانی له ئه‌نقه‌ره دوو سه‌ركرده‌ی دیاری سوننه (حه‌لبوسی و خه‌نجه‌ر) كۆبكاته‌وه و رێكیان بخات به وه‌رگرتنی سه‌رۆك په‌رله‌مان بۆ حه‌لبوسی و به‌رامبه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار یان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ خه‌نجه‌ر. وێستگه‌ی دووه‌میش نزیككردنه‌وه‌ی سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی(سه‌در، سوننه، پارتی) به هاوكاری ئیمارات له چوارچێوه‌ی یه‌ك هاوپەیمانێتی و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و دورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تر.
هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی كه توركیا به هاوكاری ئیمارات پشتگیری كرد وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ئێستا له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار هاوپه‌یمانێتییه‌كه نەیتووانیووە هەنگاوی ڕیشەیی بۆ ئامانجەکەی بەرێتە پێشەوە.
به‌شێكی زۆری شیعه‌كان، به‌وانه‌ی كه نزیكی توركیاشن، نیگه‌رانن له ڕۆڵی توركیا له فایلی نه‌وت و گازی كوردستاندا، سه‌باره‌ت به سوننه‌كانیش دۆستی هه‌ره نزیكی توركیا كه ئوسامه نوجێفی بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه شكستی هێنا و خه‌میس خه‌نجه‌ریش ته‌نها خاوه‌نی ١٣ كورسی په‌رله‌مانییه، به پێچه‌وانه‌وه قورسایی سه‌ره‌كی سوننه‌كان لای حه‌لبوسی(٣٤ كورسییە) كۆبۆته‌وه كه دۆستی نزیكی ئیماراته، به‌مه قورسایی توركیا له‌نێو سوننه‌كاندا به‌نده به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیماراتدا.
چواره‌م:ئیمارات
ئه‌م میرنشینه به‌هۆی پشتگیری له سوننه‌كانی عێراق، به تایبه‌ت حه‌لبوسی، له‌لایه‌ك و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره و هه‌ندێ لایه‌نی شیعی و كورد له‌لایه‌كی ترەوە، ئێستا ڕۆڵێكی زیاتری له نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق ده‌گێڕێت.
ئیمارات دوای كرانه‌وەی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و توركیادا، سیاسه‌تێكی جیاواز له نێوچه‌كه په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌م سیاسه‌ته ته‌نانه‌ت له هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیاشدا ده‌ركه‌وت، کاتێک نه‌چووه پاڵ ئه‌مریكا و بێلایه‌نی خۆی ڕاگه‌یاند. پێده‌چێت له دروستكردنی به‌ره‌ی(سه‌در، حه‌لبوسی، پارتی)دا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوبێت، ئه‌ویش به بانگێهشتكردنی سه‌ر‌جه‌میان بۆ ئیمارات، ئێستا به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لەلایەن حه‌لبوسییەوە كه دۆستێكی نزیكی ئیماراته، سه‌ركه‌وتنی دیاری له‌عێراقدا تۆماركردوه.
به‌ڵام به‌مانه‌وه‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان ئێران و ئیمارات و نزیككه‌وتنه‌وی ئه‌مریكا - ئێران له‌سه‌ر فایلی ئه‌تۆمی و هی تر، ره‌نگه رۆڵی ئیمارات له دیاریكردنی چاره‌نوسی حكومڕانی له عێراق روو له پاشه‌كشه بكات.
ده‌ره‌نجامەكان
١- ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٢، وا ده‌ركه‌وت كه به‌ره‌یه‌كی نوێ به سه‌ركردایه‌تی سه‌در-حه‌لبوسی- پارتی زۆرینه‌یه‌ك پێك دێنێت كه له‌توانایدا بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی عێراق به هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌وه بگرنه‌ده‌ست، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له شه‌ش مانگی هه‌ڵبژاردن، هێشتا جگه له دانانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، شكستیان هێناوە له ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و پێکهێنانی حکومەتدا.
٢- له‌دوای ٢٠٠٤ وه، هه‌مو حكومه‌تێك له عێراق به سازانی نێوخۆیی كورد-شیعه-سوننه پێكهاتووه، به‌رده‌وامیش كورد و شیعه له نێوخۆیاندا یه‌ك ده‌نگ بوون، به‌ڵام له ئێستادا ڕە‌وتی سه‌در بانگه‌شە بۆ حكومه‌تی زۆرینه نه‌ك سازان دەکات، ئه‌م بانگه‌شه‌یه هه‌رچه‌نده توانی حه‌لبوسی و پارتی بهێنێته به‌ره‌ی خۆیه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له په‌راوێزخستی هێزه كوردستانی و شیعی و سوننیه‌كانی دی.
٣- سه‌باری ئه‌وه‌ی شه‌قامی سیاسی شیعه دیارده‌ی نوێی وه‌ك تشرینییه‌كانی به‌خۆوه بینی و هاتنه نێو په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام نه‌تواندرا پارسه‌نگی هێزه كلاسیكییه ئاینیه‌كان لاسه‌نگ بكه‌ن، ئێستا داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ره‌كان كه هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بوو، له ئه‌جێندای سیاسی پێكهێنانی حكومه‌تدا نین.
٤- به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی "حكومه‌تی زۆرینه" له‌لایه‌ن به‌ره‌ی سه‌در و حه‌لبوسی و پارتی-یەوە، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی ململانێی ئاشكرای نێوان دوو هێزی سه‌ره‌كی كورد(یه‌كێتی و پارتی) له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه پێشتر لای یه‌كێتی بوه، نێوماڵی كورد، وه‌ك هی سوننه‌و شیعه، دووبه‌ره‌كی توندی تێكه‌وتووه، به‌شێوه‌ك كه كاریگه‌ری نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر پێگه و ده‌سه‌ڵاتی كورد له به‌غداد هه‌یه، به‌ڵكو بۆ هه‌رێمی كوردستانیش تەشەنەی کردووە.
٥- له سه‌ره‌تادا به‌هۆكاری هەرێمی و نێوخۆیی سوننه‌كان به یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی ده‌ركه‌وتن و تووانییان پشكی خۆیان(سه‌رۆك په‌رله‌مان) له‌دوای هه‌ڵبژاردن مسۆگه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام له ئێستادا به‌ره‌ی سوننه‌ش درزی تێكه‌وت و بەشێکی ڕە‌وتی (عه‌زم)ی سوننی جیابوونه‌وه و چوونه پاڵ به‌ره‌ی دژەوە. به‌م شێوه‌یه ڕوون نیه له ئاینده‌دا له شێوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و پۆسته باڵاكانی تری سوننه‌كان به چ شێوه‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت.
٦-ململانێی شیعه- شیعه له ئێستادا ناونیشانی سه‌ره‌كیی كێشه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقه، هه‌وڵی سه‌دڕ بۆ دورخستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی وه‌ك مالكی له پرۆسه‌ی سیاسی كه دووه‌مین هێزی شیعه‌ی پاش سه‌درە، پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی په‌كخستووه و ته‌وقیتاته ده‌ستورییه‌كانی تێپه‌ڕاندوه. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه نه‌توانن له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان پێك بێن، ڕە‌نگه په‌كخستن و پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت له عێراقدا درێژە بكێشێت ودواجار بیر له بژارده‌ی تر وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یان گوشارخستنه سه‌ر دادگای فیدڕاڵی بۆ ده‌ستێوه‌ردان یان ده‌سپێكردنی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی بكرێته‌وه، كه بێگومان ئه‌مه عێراق ده‌باته نێو تونێلێك له نائارامی مه‌ترسیدار. چونكه تائێستا كلتوری ئوپۆزسیۆن بوون له عێراقدا زۆر لاوازه‌و زۆربه‌ی ململانێ سیاسییه‌كان شێوازی سفری(هەموو شت یان هیچ)یان هه‌یه.
بەڵام دیوێکی دیکەی ململانێى پێکهاتەى شیعە، ئەوەیە ڕەنگە بە هۆکارى دەرەکى بوبێت یان رێکەوتنى نێوخۆیى هەرچەندە کێشەکانیش گەورە بن، وەک لە ئەزموونەکانی رابردوودا بینراوە، لە دواجاردا بەرژەوەندى گشتى پێکهاتەکە زاڵبووە و گرێکوێرەى سیاسىیان کراوەتەوە، بەڵام لەئێستادا بەهۆى نەبوونى ئەم فاکتەرانە قورسە لە ئایندەى نزیکدا باس لە ڕێکەوتن بکرێت، چونکە: (لە دواى پرۆسەى ئازادیى عێراق، مەرجەعى باڵا لەسەر ڕوداوەکان بەردەوام هەڵوێستى هەبووە، ئێستا نەبوونى قسەى فەرمى مەرجەعى باڵا واى کردووە بۆشایى گەورە دروست بێت. فاکتەرى وادە دەستورییەکان(التوقیتات الدستوریە) پاڵنەرى سەرەکى بووە لەوەى هێزەکان پەلە بکەن لە پێکهێنانى حکومەت و بەردەوامى بدەن بە پرۆسەى سیاسى. شەقامى سیاسى زۆر کاریگەر تر بوو لە ئێستا، خۆپیشاندانى تشرینی و دەرئەنجامەکانى، تا ڕادەیەکى زۆر بێمتمانەیى و بێهیوایى دروستکردوە، بە تایبەت كە دەرئەنجامەکانى لە ئاست چاوەڕوانى خۆپیشاندەراندا نەبوو. چەک قسەى یەکلاکەرەوە دەکات، بۆیە هیچ هێزێک لەو هێزانە ناتوانن دەستبەردارى دەسەڵات بن).
٧- دور نیه ئێرانییه‌كان (وه‌ك پێشتر) بتوانن رۆڵێك له نزیككردنه‌وه و یه‌كخستنی ماڵی شیعه بگێڕن كه ده‌بێته هۆی زووتر پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌م ئه‌گه‌ره به‌نده به چه‌ندین هۆكاری تری وه‌ك كه‌متربوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن و هه‌وڵدانی هه‌ردولا بۆ قایلكردنی دۆسته‌كانیان و نزیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی نه‌یاری شیعه (سه‌در و مالكی)، به پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌وافوقی كه سه‌رجه‌م لایه‌نه كاریگه‌ره‌كان نوێنه‌رایه‌تیان تێیدا هه‌بێت.