Draw Media

درەو: عەدنان ئەحمەد/ لە ژمارە (8)ی گۆڤاری ئاییندەناسی-یەوە وەرگیراوە     بەرایی جیهان لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا هەنگاوێکی گەورەی نا، ئەویش پێشخستنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بوو. هەر چەندە درۆنەکان مێژوویەکی کۆنتریان هەیە، بەڵام هەشتا و نەوەدەکانی سەدەی بیست سەرەتای قۆناغێکی نوێ بوو لە جیهانی درۆنەکاندا، ئیتر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بوون بە چەکی یەکلاکردنەوەی جەنگ و پێکدادانە گەورەکان، سوپاکان بەبێ ئەوەی سەربازەکانیان بنێرنە بەرەکانی جەنگ، توانییان جەنگەکان لە بەرژەوەندیی خۆیان کۆتایی پێ بهێنن. جیهانی هەنووکە لە قۆناغی چوارەمی شۆڕشی پیشەسازیدایە، پێشکەوتنەکان لە هەر کاتێک خێراترن و گۆڕانکارییەکانیش وردترن. پیشەسازیی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکان یەکێکن لە پێشکەوتنەکانی ئەم قۆناغە. تورکیا یەکێک لەو وڵاتانەیە لە پێشخستنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان قۆناغی گەورە و وردی بڕیوە، لەم بوارەشدا هەوڵی داوە لە ئاستی جیهاندا کێبڕکێ لەگەڵ وڵاتە هەرە پێشکەوتووەکان بکات و دەرەئەنجامەکانیش دەریدەخەن کە لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا پێش دراوسێکانی کەوتووە، بەتایبەت ئێران و لە ئێستاشدا دەیەوێت شان لە شانی ئیسرائیل بدات، لە کاتێکدا تا ١٥ ساڵ لەمەوپێش پشتی بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەم وڵاتە دەبەست. تورکیا کە ئامانجی ئەوەیە پارێزگاری لە هەژموون و پێگە سەربازییەکەی بکات و ببێت بە هێزی تاک و تەنیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەردەوامە لە پێشخستنی درۆنەکانی و جگە لەوەی بووە بە سەرچاوەیەکی گەورەی داهات، پێگەکەی بەهێزتر و تواناکانی فراوانتر کردووە. بەپێی دەرئەنجامەکان، تورکیا (جگە لە ئیسرائیل) لە هەموو وڵاتەکانی دیکەی ناوچەکە زیاتر توانیویەتی لەگەڵ شۆڕشی چوارەمی پیشەسازیدا هەنگاو بنێت و دوا نەکەوێت. ئەگەر هیچ ڕێگرییەکی گەورە و گەمارۆیەکی قورس ڕووبەڕووی ئەنقەرە نەبێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت تا چەند ساڵی داهاتوو تورکیا وەک پێشەنگی بواری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بمێنێتەوە. سەرهەڵدانی درۆنەکان یەکەم هێرشی درۆن كە لە جیهاندا تۆمار کرابێت ساڵی ١٨٤٩ بووە، لەم ساڵەدا ئیمپڕاتۆریەتی نەمسا تەقەمەنیی لە باڵۆنە هەواییەکان دەبەست و بەسەر شاری ڤینیسیادا بەری دەدانەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەم کارە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نەکراوە و باڵۆن بەکار هێنراوە، بەڵام بە یەکەم هێرشی درۆن دادەنرێت لە مێژوودا. بە هۆی ئەوەی باڵۆنەکان کۆنترۆڵنەکراو بوون و وزەی با کاریگەریی لەسەر ئاراستەکەیان هەبووە، ژمارەیەکی زۆریان ئامانجەکانیان نەدەپێکا. لە ساڵی ١٨٩٩دا لە “کۆنفڕانسی ئاشتیی لاهای”، بۆردوومانکردن بە باڵۆن بە نایاسایی دانرا، بەڵام لە ساڵانی داهاتوودا بە ڕێگای دیکە بۆردوومان بەردەوامیی پێ درا کە بەشێکە لە مێژووی درۆنەکان. لە ساڵانی دواتردا ئەمەریکا بە هەلیکۆپتەر مووشەکی ئاراستەی کەشتییەکانی سوپای ڕووسیا دەکرد و دواتریش و لە جەنگی ڤێتنامدا دەست كرا بە تاقیکردنەوەی بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان. لە سەرەتای ساڵی (٢٠١٠)شەوە قۆناغێکی نوێ لە جیهانی درۆنەکاندا دەستی پێ کرد و پێشکەوتنێکی تەکنۆلۆجیی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی(1). یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەکارهێنانی درۆنەکان و گەشەپێدانیان، ئەوە بوو کە سوپاکانی جیهان لە شەڕەکاندا و بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکانیانەوە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەوانیان لەدەست دەدا، ئەم مەترسییە بە هۆی دروستکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە ڕەوییەوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەلایەن کەسێکەوە و لە شوێنێکی پارێزراوەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و ژیانی فڕۆکەوان لە مەترسیدا نییە، هەر کەوتنەخوارەوەیەکی فڕۆکەکەش هیچ زیانێک بە کەسی کۆنترۆڵکار ناگەیەنێت. مانەوەی درۆنەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاسماندا، یەکێکی دیکەیە لە سوودە هەرە گەورە و بەرچاوەکان، چونکە فڕۆکە ئاساییەکان ناتوانن ماوەیەکی درێژ لە ئاسماندا بمێننەوە. بەشێک لە درۆنە زۆر پێشکەوتووەکان دەتوانن خۆیان بفڕن و بشگەڕێنەوە فڕۆکەخانە و بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی مرۆڤ بنیشنەوە، بۆیە لە کاتی پچڕانی پەیوەندیی ناوەندی کۆنترۆڵکردن لەگەڵ درۆنەکەدا، هیچ مەترسییەک لەسەر کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە دروست نابێت(2). دوو جۆری سەرەکیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەیە: فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئاساییەکان: کە لە چەندین بواری وەک چاودێریکردن، دۆزینەوە و ئاشکراکردن، گواستنەوەی تایبەت، ڤیدیۆ، دەرمانکردنی کشتوکاڵی و چەندین بواری دیکەی مەدەنی. فڕۆکە شەڕکەرە بێفڕۆکەوانەکان: لە جەنگەکان و بۆ هێرش و پێکانی ئامانجەکان بەکار دەهێنرێن(3). لە بارووتەوە بۆ درۆن ئەو کاتەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی ڕووخا و دەوڵەتی کۆماریی تورکیا دروست بوو، وڵاتێکی تێكشكاو بوو كە پێویست بوو سەرلەنوێ خۆی بونیاد بنێتەوە. سەرجەم كەرتەكانی وڵات لە قەیراندا بوو و لە بواری پیشەسازیی جەنگی و چەک بەخاوی هەنگاوی دەنا. کۆماری تورکیا تاکوو کۆتایی سەدەی بیستەم پشتی بە وڵاتانی دیکە دەبەست، بەڵام لە کۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، تورکیا دەستی بە پێشخستنی بواری چەک کرد و بناغەکانی پیشەسازیی چەکی ناوخۆیی دانا. یەکەم هەنگاوی تورکیا بۆ پێشخستنی بواری چەک، گرنگیدان بوو بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەبەر ئەوەی سەرەتا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکڕی؛ هەنگاوەکانی خاو بوون، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشەکان لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە، ئیتر تورکیا هەنگاوەکانی خێراتر و هەوڵەکانی فراوانتر کرد. لەگەڵ ئەوەی  گەشەدان بە درۆنی ناوخۆیی لەلایەن تورکیاوە لە سەرەتای هەزارەی دووەمەوە هەنگاوی باشی نا، بەڵام دەرگای سەرەکیی ئەم پێشکەوتنە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠دا کرایەوە، بەتایبەت کاتێک داواکارییەکانی ئەنقەرە بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “Predator” لە ئەمەریکا ئەنجامی دڵخۆشکەریان نەبوو، ئەو درۆنانەشی لە ئیسرائیلەوە دەهاتن بەمەبەست دوا دەخران، ئەمەش هێندەی دیکە تورکیای خستە سەر ڕێگای بەرهەمهێنانی درۆنە ناوخۆییەکانی(4). بەدیاریکراوی یەکەم گرووپی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکان لە ئەڵمانیا و دواتر لە ئەمەریکاوە هێنرا، بەڵام هەندێکیان بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە بەکارهێنانیان ڕاگیرا، یەکەم فڕۆکەش خرابێتە ناو سیستمی بەرگریی تورکی لە ساڵی ١٩٩٣دا بوو. لەگەڵ ئەوەی هەر لە سەرەتای نەوەدەکانەوە تورکیا دەستی بە هەوڵەکانی بەرهەمهێنانی درۆنی ناوخۆیی کرد، بەڵام ئەنجامەکەی تاکوو دوای ٢٠١٠ دوا کەوت. تورکیا ساڵی ٢٠٠٥ یەک درۆنی “Heron”ی بە بەهای چوار ملیۆن دۆلار لە ئیسرائیل کڕی، بەڵام دوای سێ ساڵ لە بەکارهێنان؛ گەڕاندیەوە بۆ ئیسرائیل. دواتر و لە ساڵی ٢٠٠٧، سێ درۆنی لە ئیسرائیلەوە بە کرێی ١٥ ملیۆن دۆلار هێنا کە لە جۆری هێرۆن بوون، کە دەیانتوانی ٦ بۆ ٨ کاتژمێر لە ئاسماندا بمێننەوە، بەڵام بە شێوەیەکی چالاک بەکار نەهێنران و هەمووشیان کەوتنە خوارەوە. ساڵانی دواتر تورکیا بە بەهای ١٨٨ ملیۆن دۆلار، ١٠ درۆنی دیکەی لە جۆری هێرۆن لە ئیسرائیل کڕی. یەکێک لە کێشە گەورەکان ئەوە بوو کە کۆنترۆڵی فڕین و نیشتنەوەی هێرۆنەکان لەدەستی ئیسرائیلدا بوو، هەموو ئەو وێنانەشی کە درۆنەکان لە هێزەكانی پەكەكە (گەریلا) دەیگرت؛ دەگەیشتنەوە ئیسرائیلیش، ئەمەش سەرەتای دوورکەوتنەوەی تورکیا بوو لە ئیسرائیل و درۆنەکانی(5). تورکیا پێشتر و ساڵانی ١٩٩٠، درۆنی هێرۆنی لە ئیسرائیل و “GNAT” لە ئەمەریکا کڕی. دوای ساڵی ٢٠٠٠، کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕێگای نەدا ڤێرژنە نوێیەکانی “GNAT” بە تورکیا بفرۆشرێت کە بریتی بوون لە “Predator” و “Repaer”، ئەمەش هانی تورکیای دا دەست بە دروستکردن و گەشەدان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ناوخۆیی بکاتەوە، تاکوو گەیشت بە بەرهەمهێنانی “Bayraktar TB2” و “Anka” کە دوو درۆنی زۆر پەسەندکراو و پێشکەوتووی تورکیان(6). هۆکاری سەرەکی كە وای کرد تورکیا پەرە بە پیشەسازیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بدات، ئەو گەمارۆ ئابوورییە بوو کە لە ساڵی (١٩٧٥)ەوە لەلایەن ئەمەریکاوە خرابووە سەری، جگە لەوەی ئەمەریکا فرۆشتنی فڕۆکەکانی جۆری “Predator” و “Reaper”ی بە تورکیا سنووردار کرد. تورکیا لە ساڵانی ١٩٤٠دا وەک بەرهەمهێنەرێکی چالاکی فڕۆکەی مەدەنی چووە ناو ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی نێودەوڵەتی و ساڵانی دواتر پاشەکشەی کرد، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە بەرهەمهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بەهێزەکانی، توانیی سەرنجی هەموو جیهان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت .گێتینگەر پسپۆڕی بواری درۆنەکان دەڵێت: لەنێو نەوەی نوێی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا تورکیا پێگەی خۆی هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا ٩٥ وڵاتی جیهان دەستیان بە دروستکردن و گەشەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە و ٦٠ وڵاتیش نزیکەی ٢٦٧ جۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەرهەم هێناوە. گوینتای شیمشەک پسپۆڕی بواری فڕۆکەوانی دەڵێت: لە ڕووی پڕۆگرام و مۆدێلی بەکارهێنانەوە، تورکیا لە لیستی پێنج وڵاتی پێشکەوتووی بەرهەمهێنەری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندایە. بەپێی توێژینەوەکانی دامەزراوەی “Drone Wars” کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە، تورکیا لەو وڵاتانەیە کە لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە ئاستێکی زۆردا پشت بە خۆی دەبەستێت. پێگەی “The Intercept” لە بابەتێکیدا بە ناوی “سەردەمی دووەمی درۆن، تورکیا چۆن لەبەردەم ئەمەریکادا وەستا و بوو بە هێزێکی بکوژ و شەڕکەری درۆن”، باسی ئەوە دەکات تورکیا لە ئاستی جیهاندا لە بەکارهێنانی درۆنە هێرشبەرەکانیدا ڕکابەریی ئەمەریکا و بەریتانیا دەکات(7). کۆمپانیای بایراکتار ساڵی ٢٠١٥ لە بارەی فڕۆکەی “Bayraktar TB2” ڕایگەیاند، ئەم فڕۆکەیە توانای هەڵگرتن و گواستنەوەی ٢٥٠ کیلۆگرام کەلوپەل و مووشەکی هەیە. ساڵی ٢٠١٦، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “Anka” توانای گواستنەوەی شمەک و مووشەکی نەبوو، بەڵام ساڵی ٢٠١٧ و لە ڤێرژنە نوێیەکەدا توانرا مووشەکی لێ ببەسترێت و توانای هەڵگرتنی چەکی بگەیەنرێتە ٢٠٠ کیلۆگرام. هەردوو درۆنەکەی تورکیا مووشەکی بەرهەمهێنراوی کۆمپانیای “Roketsan” بەکار دەهێنن و دەتوانرێت لە هەر ناوچەیەکدا بەکار بهێنرێت کە مانگە دەستکردەکانی “TÜRKSAT”  پێی بگەن .سەرەڕای ئەوەی درۆنەکانی تورکیا دروستکراوی ناوخۆیین، بەڵام هەندێک پارچەی بەشە گرنگ و ئاڵۆزەکانی، بۆ نموونە ماتۆڕەکەی، لە دەرەوەی وڵاتەوە دەهێنرێت، بۆیە کەرتی پیشەسازیی تورکی لە هەوڵی بەردەوامدایە تاکوو خۆیان ئەم ماتۆڕانە بەرهەم بهێنن. خاوەن پشکەکانی پیشەسازیی ئاسمانیی تورکیا بریتین لە وەقفی بەهێزکردنی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا، ڕاوێژکاریەتیی پیشەسازیی بەرگری و دەزگای ئاسمانیی تورکی. ساڵی ٢٠١٧، کۆمپانیای ڤێستڵی تورکی مۆدێلێکی درۆنی بە ناوی “Karayel” پێشکەش کرد، کە  توانای هەڵگرتنی ١٢٠ کیلۆگرام چەک و شمەکی هەبوو(8). پێگەی “Army Technology”، پۆلێنی ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەهێزی لە جیهاندا کردووە، لە ڕیزبەندیی دەیەمدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئانکای تورکی دانراوە، کە بەرهەمی پیشەسازیی ئاسمانی و فڕۆکەوانیی تورکیایە و دەتوانێت زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر لە ئاسماندا بمێنێتەوە و خێراییەکەی ٢١٧ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا(9). درۆنە تورکییەکان لە چاوی فۆکویاماوە فرانسیس فۆکویاما لە وتارێکیدا باس لە کاریگەرییە گەورە و بەهێزەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و ڕۆڵیان لە یەکلاکردنەوەی ململانێکانی ئایندە لە جیهاندا دەکات و بەوردییش تیشک دەخاتە سەر پێشکەوتنەکانی تورکیا لەم بوارەدا و بە باسکردنی هێرشەکانی تورکیا لە سووریا و لیبیا، ئاماژە بە بەهێزی، پێشکەوتن و توانای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دەکات و ئەوە دەخاتە ڕوو تورکیا لە ڕێگای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە توانیویەتی هێز و هەژموونی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت و کاریگەریی لەسەر یەکلاکردنەوەی جەنگە گەورەکان هەبێت، ئەمەش کردوویەتی بە هێزێکی دیاری ناوچەکە. فۆکویاما دەڵێت یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئەم پێشکەوتنەی لە بواری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەیە لە جیهاندا، تورکیایە لە سەردەمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری وڵات. فوکویاما لە وتارەکەیدا دەڵێت: من ١٠ ساڵ پێشتر لە ڕۆژنامەی “Financial Times” وتم: “ئەگەر من توانام هەبێت ببمە خاوەن درۆن، ئەوا هەر کەسێکی دیکە دەتوانێت، ئەمەش کاریگەریی گەورەی لەسەر سیاسەتی جیهانی دەبێت.” ئەو سەردەمە وڵاتانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بە شێوەیەکی فراوان کۆنترۆڵی تەواوەتیی تەکنەلۆجیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کردبوو، هەر ئەو کاتە باسم لەوە کرد ئەم جۆرە تەکنۆلۆجیایە لە ئایندەدا لە ئاستێکی فراواندا بڵاو دەبێتەوە و تەواوی سروشتی ململانێی نێوان دەوڵەتەکانی جیهان دەگۆڕێت. بەر لە پێشکەوتنی درۆنەکان، فڕۆکەکان لە ئاسمانەوە نەیاندەتوانی ئامانجەکانیان بپێکن و جەنگەکان یەکلا بکەنەوە. بۆ نموونە؛ لە جەنگی ١٩٦٧دا تەنها دوو تانکی میسری لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە تێک شکێنران، چونکە فڕۆکەکان نەیاندەتوانی لە ئاسمانەوە و بەوردی ئامانجەکانیان بپێکن و زۆربەی هێرشەکان هەڕەمەکی بوون(10). پشتبەخۆبەستن و هەناردە بەپێی زانیارییەکانی گرووپی شیکاری و لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی “Blue Melange”، تاکوو سەرەتای ٢٠٢١ ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ڕادەستی هێزەکانی تورکیا کراون گەیشتوونەتە ١٧٤، ئەمە لە کاتێکدا ساڵێک پێش ئەم ڕێکەوتە ژمارەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ١٤٠ دانە بوو، ئەمەش زیادبوونێکی خێرایە. لەم ژمارەیەش ١٢٤ دانەیان لە جۆری “Bayraktar TB2″، ٤٠ دانەیان لە  جۆری “Anka”یە و ١٠ دانەشیان لە جۆری “Heron”ی ئیسرائیلییە. بایراکتار و ئانکای دروستکراوی ناوخۆ لە ئەنجامدانی هێرش و چاودێرییشدا بەکار دەهێنرێن، بەڵام هێرۆنی ئیسرائیلی تەنها بۆ چاودێریکردن بەکار دەهێنرێت. ئیسماعیل ئۆزدەمیر سەرۆکی پیشەسازیی بازرگانیی تورکیا، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠دا ڕایگەیاند سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکەی “Bayraktar TB2” ڕادەستی فەرماندەیی گشتیی جەندرمە کراوە، بەم جۆرەش ژمارەی بایراکتارە بەکارهێنراوەکان گەیشتە  ١٠٧(11). هەناردەی کەرتی فڕۆکەوانی و بەرگریی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ لەچاو ساڵی پێشووتر ٦,٣٤٪ بەرز بووەوە و گەیشتە دوو ملیار و ٧٤ ملیۆن دۆلار و ئامانجی تورکیاش ئەوەیە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەهای هەناردەی چەک بگەیەنێتە ١٠ ملیار دۆلار. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پەیمانگای ستۆکهۆڵم، لەگەڵ ئەوەی هەناردەی چەک لەنێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩؛ ٤٨٪ کەمی کردبوو، بەڵام بەراورد بە ساڵانی نێوان ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣، هەناردەی چەک لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨، نزیکەی ١٧٠٪ بەرز بووەتەوە. هۆکاری کەمبوونەوەی هەناردە لەنێوان ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩، بە هۆی ئەوەوە بووە کە تورکیا لەو ماوەیەدا هەوڵی داوە گرنگی بە پێشخستنی تەکنۆلۆجیای چەکی تایبەت بە خۆی بدات و هاوردەی چەکەکانیشی لە وڵاتانی دەرەوە دوا کەوتبوو. گێتینگەر پێی وایە هۆکاری ئەوەی وڵاتان ڕوو لە کڕینی درۆنی “Bayraktar TB2” دەکەن، ئەوەیە کە لە درۆنی وڵاتانی دیکە هەرزانتر دەکەوێت، ئەمەش بۆ ئەو وڵاتانەی باری داراییان زۆر باش نییە زۆر گرنگە. یەکێک لەو خاڵانەی بەردەوام بەرپرسانی تورکیا وەک شانازی باسی دەکەن ئەوەیە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان، بەتایبەتی “Bayraktar TB2″، بەتەواوی دروستکراوی ناوخۆیین، بەڵام دانیەڵ گاتینگەر دەڵێت بەشی هەستەوەریی فڕۆکەکە لە کەنەدا و تەکنۆلۆجیای ئامانجپێکانی مووشەکەکانی فڕۆکەکە لە ئەڵمانیاوە هاوردە دەکرێت، بەڵام ئەمە خاڵی لاواز نییە، چونکە تەنانەت ئەمەریکاش بەشێک لە تەکنۆلۆجیاکانی لە دەرەوە دەهێنێت، بەڵام پێبەستراوەیی تورکیا بە دەرەوە خاڵی لاوازە. سامیۆل براونسوۆرد کە یەکێکە لە توێژەرانی دامەزراوەی کۆمەڵگای مەدەنی “Drone Wars”ی بەریتانی، پێی وایە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “Akıncı” پێگەی تورکیای وەک بەرهەمهێنەرێکی درۆنەکان بەهێز کرد و ئاستی هەناردەکردنی چەکی تورکییشی بەرز کردەوە (12). سەلچوک بایراکتاری لە ئێستادا کەسی یەکەم و دیاری ناو پیشەسازیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە تورکیا و ڕۆڵی گەورە و دیاری بەرهەمەکەشی کە “Bayraktar TB2” لە جەنگەکانی سووریا، لیبیا و ئازەربایجان هێندەی دیکە ناوبانگەکەی گەورەتر کردووە. بایراکتار دەیەوێت خەونی خەزووری بەدی بهێنێت کە تورکیایەکی خاوەن چەکی درۆنی پێشکەوتووە و پێویستی بە هیچ وڵاتێک نییە، بەتایبەت ئەمەریکا، هەر هەنگاوێکی تورکیاش لەم مەیدانەدا کاریگەریی خراپی لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەبێت کە خۆیان بە ڕکابەری تورکیا دەزانن، لەگەڵ ئەوەشدا دەرگا بۆ ئەنقەرە دەکاتەوە کە بە فرۆشتنی درۆنەکانی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ چەند وڵاتێکدا دابمەزرێنێت. تورکیا وەک چۆن لەبەردەم سەردەمێکی نوێدایە، بە هەمان شێوە لەبەردەم ئەگەری تەنیاکەوتن و گۆشەگیرکردندایە. رالوکا سێرناتۆنی لە دامەزراوەی هزریی “Crnegie Europe”دا دەڵێت: تورکیا لە بازاڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا بەخێرایی ڕێگا دەبڕێت و بەردەوام بەهێزتر دەبێت، ئەمەش بەشێکە لە ئامانجی ئەردۆغان کە دەیەوێت وڵاتەکەی بە وڵاتانی دیکەوە پەیوەست نەبێت و خاوەن چەکی خۆیان بن، بەتایبەت کە هەناردەی چەک لە ٢٠٢٠دا گەیشتە دوو ملیار دۆلار، بەڵام ئەم ڕێگایە ئاسان نییە، بەتایبەت دوای ئەوەی کەنەدا ڕایگەیاند بە هۆی ئەگەری بەکارهێنانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە تەکنۆلۆجیای کەنەدیی تێدا بەکار هێنراوە، هەناردەی پارچەکانی ئەم فڕۆکانەی بۆ تورکیا هەڵپەسارد و دواتریش بەتەواوی ڕایگرت(13). یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری “Bayraktar Mini” لە مانگی تەممووزی ٢٠١٢ بە قەتەر فرۆشرا. گەشەدان بە بایراکتار بەردەوامیی هەبوو، لە هەر ڤێرژنێکی نوێدا ئاستی مانەوەی لە ئاسمان زیاتر و کاریگەرییەکەی بەهێزتر و توانای هەڵگرتنی مووشەک و شمەکی زیاتر دەکرا، تاکوو ساڵی ٢٠١٩ گەیشتە ئەو ئاستەی بتوانێت ٢٧ کاتژمێر لە ئاسماندا بمێنێتەوە. بایراکتار تیبی ٢ لە ساڵی ٢٠١٩ بە ئۆکرانیا و قەتەریش فرۆشرا(14). تورکیا ھەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی ناوە، دوای سەرکەوتنەکانی لە لیبیا و کاراباخ، سەرنجی ھەمووانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، بە ڕێککەوتن لەگەڵ پۆڵۆنیای ئەندامی ناتۆش؛ قۆناغێلی گەورەی بڕی. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢١، بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان؛ سەرۆککۆماری تورکیا، ئاندرزێژ سێباستیان دودا؛ سەرۆکی پۆڵۆنیا، واژۆ لەسەر ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو وڵات لە بارەی کڕین و فرۆشتنی درۆنەکانی تورکیا کرا. بەپێی ڕێککەوتنەکە، تورکیا ٢٤ دانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری جۆری “Bayraktar TB2” بە پۆڵۆنیا دەفرۆشێت، بەم جۆرەش پۆڵۆنیا بوو بە یەکەم ئەندامی ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا کە درۆن لە تورکیا بکڕێت. بەم جۆرە لەدوای ئۆکرانیا، قەتەر و ئازەربایجان، پۆڵۆنیا بوو بە چوارەم وڵات کە تورکیا تەکنۆلۆجیای زۆر بەرزی سەربازیی “درۆن” واتە جۆری “Bayraktar TB2″ی پێ بفرۆشێت، ئەگەرنا جۆری دیکە بە تونسیش فرۆشراوە. ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩، تورکیا لە ئاسمانە وشک، گەرم و تەپوتۆزاوییەکەی کوێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “Bayraktar TB2″ی تاقی کردەوە، فڕۆکەکە توانیی بەبێ پچڕان ٢٧ کاتژمێر و سێ چرکە لە ئاسماندا بفڕێت. لە ئێستادا ١٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری “Bayraktar TB2″ی تورکی لە ئاسمانەکانی ئۆکرانیا، قەتەر و ئازەربایجاندان، دوای چەند مانگێکی دیکەش ٢٤ فڕۆکەی دیکەش دەچنە ئاسمانی پۆڵۆنیا(15). بەپێی هەندێک سەرچاوەی هەواڵگری و ڕۆژنامەوانی، ئۆکرانیا بەشێک لەو بایراکتارانەی لە تورکیای کڕیوە؛ لە شەڕ و ناکۆکییەکانی هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی “Donetsk” لەگەڵ ڕووسیا بەکاری هێناوە(16). بەپێی هەندێک زانیاری کە لەلایەن هیچ کام لەم دوو وڵاتەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، سعودیە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە تورکیا کڕیوە و چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوە دەکەن بۆ کڕینی درۆنە تورکییەکان داواکاریی پێشکەشی ئەنقەرە کردووە(17). بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان باس لەوە دەکەن تورکیا چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بایراکتار تیبی ٢ی بە سعودیە فرۆشتووە تاکوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکاندا بەکاری بهێنێت، ئەم هەواڵانەش دوای ئەوە هات لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ هەردوو وڵات لە یەکتر نزیک بوونەوە و تا ئاستێکی سنووردار کۆتاییان بە جەنگی ساردی نێوانیان هێنا، هەندێک سەرچاوەش دەڵێن ئەوەی تورکیا بە سعودیەی داوە؛ “VestelKarayel-SU”ە(18). بەشێک لە میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن چەند وڵاتێکی ئەورووپی بیریان لە کڕینی بایراکتار لە تورکیا کردووەتەوە و تەنانەت بەریتانیا داوای کڕینی کردووە. بەریتانیا بیری لەوە کردووتەوە لەبریی درۆنە ئەمەریکییەکان کە پارەیەکی زۆریان دەوێت، هەر بایراکتارێک بە ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار یۆرۆ بکڕێت(19).   ترسی ئەمەریکا و درۆنی گرووپەکان لە عێراق دەستڕاگەیشتنی گرووپە چەکدارەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، نیگەرانیی قووڵی لای ئەمەریکییەکان و سەرجەم ئەو وڵاتانە دروست کردووە کە هێزەکانیان لە ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان، چونکە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەشێکی هێرشی گرووپە چەکدارەکان لە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە، وەک ئەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگای درۆنەوە چەند جارێک هێرش کراوەتە سەر هێزە بیانییەکان و حوسییەکانیش لە یەمەن بەردەوام لە ڕێگای درۆنەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوە نەوتی و ئەمنییەکانی سعودیە. دوای هێرشە درۆنییەکان بۆ سەریان لە عێراق، کینس ماکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا هۆشداریی لە بەهێزبوونی توانای گرووپە چەکدارەکان لە بواری بەکارهێنانی درۆنەکان دا و ئاماژەی بەوە کرد گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەستیان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە و ئەم دەستڕاگەیستنەی گرووپە چەکدارەکانیش مەترسیی لەسەر ئاسایشی ئایندەی جیهان هەیە(20). بەرپرسە حکومی و سەربازییەکانی عێراقیش لە زیادبوونی توانای گرووپە چەکدارەکان لە بواری بەکارهێنانی درۆنەکان نیگەرانن و دەڵێن کێشەی گەورە ئەوەیە نازانن سروشتی ئەم درۆنانە چۆنە ئەم گرووپە چەکدارانە بەکاریان دەهێنن و ناشزانن کێ کاریان پێ دەکات. زانیارییە بەردەستەکان جۆربەجۆرن، بەڵام ئەوەی لای ئەوان ڕوونە ئەوەیە کە لایەنی دەرەکی لەپشت ئەم بابەتەوەیە. بەشێک لە سەرچاوە عێراقییەکانیش دەڵێن ئەو درۆنانەی گرووپە چەکدارەکان بەکاریان دەهێنن؛ دروستکراوی ئێرانن و بەشێکیشیان جۆری سەرەتایی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانن. ئەوەی نیگەرانییەکانی زۆرتر کردووە بچووکیی ئەم درۆنانە وای کردووە بەئاسانی لەلایەن سیستمی بەرگری و ڕادارەوە نەناسرێنەوە و نەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێن(21). کاراباخ، لیبیا و سووریا؛ هەلی دەرکەوتن سەرهەڵدانی شەڕی کاراباخ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، هەلێکی گەورە بوو بۆ تورکیا تاکوو هێز و کاریگەریی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بۆ هەموو جیهان بسەلمێنێت. هەموو زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ڕۆڵی گەورەیان هەبوو لە یەکلاکردنەوەی جەنگەکەدا(22). ئیلهام ئالیەڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “France 24″، لە ١٥ی تەممووزی ساڵی ڕابردوو، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی “چەند فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری تورکیتان هەیە؟” وتی: “بەشی پێویستمان هەیە. بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانمان بگەین، دەبێت ئەو زانیارییە پارێزراو بێت کە چەند دانەمان هەیە و پێمان باش نییە ئاشکرای بکەین.” لە بارەی ئەوەشی درۆنە تورکییەکان چ گۆڕانکارییەکیان بەسەر شەڕەکاندا هێناوە، ئالیەڤ وتی: “بێگومان ئەم فڕۆکانە چەکی زۆر مۆدێرن و پێشکەوتوون، بەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لە تورکیامان کڕیوە، بایی یەک ملیار دۆلار چەکی ئەرمەنستانمان وێران کردووە.” تورکیا یەکێک بوو لە لایەنە سەرەکییەکانی شەڕی لیبیا، ڕاپۆرتە هەواڵگری و ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانە شەڕکەرەکانی تورکیا ڕۆڵێکی گرنگیان لە سەرکەوتنەکانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیا دژی خەلیفە حەفتەر بینیوە و هەر ئەم بەشدارییەی تورکیاش هێرشەکانی حەفتەری بۆ سەر ناوچەکانی لیبیا ڕاگرت. مارک گارنو وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند ئەو ڕاپۆرتەی لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەیان لەلایەن تورکیاوە ئامادە کراوە، دەریدەخات تورکیا لە جەنگە ناوچەییەکاندا سوودی خراپی لە فڕۆکەکانیان وەرگرتووە، بۆیە هەناردەی ئەو فڕۆکەیە بۆ تورکیا ڕاگیراوە. مارک گارنو باسی لەوەش کردبوو پێشتر پەیوەندییان بە مەولوود چاوشئۆغلۆ؛ وەزیری دەرەوەی تورکیاوە کردووە و نیگەرانیی قووڵیان نیشان داوە لە بەکارهێنانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە لە شەڕەکانیدا لە قەیرانی قەرەباغ کە لەلایەن تورکیاوە پێیان دراوە، ئەم هەنگاوەش ناکۆکە لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەیان. پێشتر بەشێک لە هەناردە سەربازییەکانی کەنەدا بۆ تورکیا لە پاییزی ساڵی ڕابردوو هەڵپەسێردرابوو، بەڵام ئێستا بەتەواوی فرۆشی ئەو جۆرە فڕۆکە بە تورکیا هەڵوەشاوەتەوە. ئارۆن شتاین بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکان لە پەیمانگای لێکۆڵینەوە دەرەکییەکان کە بارەگاکەی لە فیلادلفیایە، دەڵێت ڕێککەوتنی کەنەدا و تورکیا بەو جۆرە بووە کە نابێت ئەو چەکانە بە لایەنی سێیەم بدرێن. ئەوەی کەنەدییەکانی نیگەران کرد ئەوە بوو کە هەناردەی کەلوپەلی سەربازیی تورکیا بۆ ئازەربایجان لە ساڵی ڕابردوودا شەش هێندە زیادی کرد و تەنها لە مانگی ئەیلوولدا واتە پێش شەڕی کاراباخ، تورکیا بە بڕی ٧٧ ملیۆن دۆلار چەکی بە ئازەربایجان فرۆشت(23). تورکیا لە سووریاش بەچڕی درۆنەکانی بەکار هێنا، دوای ئەوەی ٣٤ سەربازی تورکیا لەلایەن ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە کوژران، وای کرد تورکیا ئاراستەی درۆنەکانی بکاتە سووریا. بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، سەرەڕای ئەوەی ئاسمانی ناوچەکە لەلایەن ڕووسیاوە کۆنترۆڵ کرابوو، بەڵام درۆنە تورکییەکان توانیویانە کەلەبەری سیستمی بەرگریی ڕووسیاش تێبپەڕێنن و گورزی کوشندە لە هێزەکانی دیمەشق بوەشێنن. ئەوەی مایەی سەرنجە، درۆنە تورکییەکان لە شەڕی سووریا، کاراباخ و لیبیاشدا لەو شوێنانەیان داوە کە سیستمی بەرگریی ڕووسیی لێ بووە، ئەمەش وەهای کردووە ڕووسەکان بە چاوێکی دیکەوە لە هێزی ئاسمانی و توانای درۆنەکانی ئەنقەرە بڕوانن(24). لە جەنگی کاراباخیش لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، تورکیا دەستوەردانی سەربازیی کرد. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر سوپای ئەرمینیا، نزیکەی ٢٠٠ تانک، نۆ زرێپۆش و ١٨٢ یەکەی بەرگرییان تێک شکاند، ئەمەش سوپای ئەرمینیای ناچار کرد لە بەشێکی گەورەی بەرەکانی شەڕ بکشێتەوە و تا ئاستێکی زۆر جەنگەکە لە بەرژەوەندیی ئازەربایجانی هاوپەیمانی یەکلا بکاتەوە(25). کورد لەژێر درۆنەکانی تورکیادا تورکیا لە باکوور، ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بەچڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بەکار هێناوە. بەرپرسە سەربازییەکانی تورکیا و میدیای تورکییش ئاماژە بە ڕۆڵی کاریگەری درۆنەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پەکەکەدا دەکەن، ئەمەش ڕۆڵی هەبووە لە کەمکردنەوەی جووڵە و چالاکییەکانی گەریلا لە دژی هێزە ئەمنییەکان و سوپای تورکیا لە باکووری کوردستان، هەر چەند پارتی کرێکارانی کوردستان باس لەوە دەکات لە ناوخۆی تورکیادا چەند جارێک بە درۆن هێرشیان کردووەتەوە سەر بارەگا ئەمنی و سەربازییەکان. هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان) و هەرێمی کوردستان، دژی گەریلاکانی پەکەکە؛ بایراکتار تیبی ٢ و ئانکای بەکار هێناوە(26). بەپێی لێدوانی ئیسماعل دەمیر؛ ڕاوێژکاری پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، تاکوو مانگی ئەیلوولی ٢٠١٧، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدار بوون لە کوشتنی سێ هەزار گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستاندا(27). تورکیا بە بیانووی لێدان لە گەریلاکانی پەکەکە، لەناو خاکی خۆیدا درۆنەکانی بەکار دەهێنێت، ئەمەش کردوویەتی بە یەکێک لەو وڵاتە دەگمەنانەی کە درۆنەکانی لەناو سنوورەکانی خۆیدا بەکار دەهێنێت و هاوڵاتییەکانی خۆی پێ دەکوژێت، بەڵام تورکیا تاکە وڵات نییە ئەم کارە دەکات و یەکەم وڵات کە بە درۆنەکانی هاوڵاتیی خۆی کوشتبێت، ئەمەریکایە. ئەمەریکا لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١١، لە یەمەن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەمیر خانی کوشت کە هاوڵاتییەکی بە ڕەگەز ئەمەریکی و لەدایکبوونی سعودیە بوو(28). پسپۆڕانی بواری چەکی تورکیا دەڵێن یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی تورکیا لە بواری درۆنەکان ئەوەیە کە ئەم وڵاتە لەناو خاکی خۆیدا و دژ بە پەکەکە بەکاری هێناوە و ئەمەش کردوویەتی بە یەکێک لەو وڵاتە دەگمەنانەی کە درۆنەکانی دژ بە هاوڵاتیانی خۆی بەکار هێناوە و تەنانەت سامیۆل براونسوۆرد دەڵێت تورکیا یەکەم وڵاتە کە درۆنەکانی لەناو خاکی خۆیدا بەکار هێناوە، ئەم هەنگاوەش ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی کردووەتەوە. زۆر جار لەلایەن ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و تەنانەت پەرلەمانتارە بەرهەڵستکارەکانی ناو تورکیاشەوە ڕەخنەی ئەوە گیراوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان خەڵکی مەدەنییان کردووەتەوە ئامانج، بەتایبەت لە ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان(29). فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لەو ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە ئۆپەراسیۆنی تێدا ئەنجام داون، بە شێوەیەکی چڕ و کاریگەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تێدا بەکار هێناوە. چەند ساڵێکە تورکیا بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر کردووە، درۆنەکانی تورکیا لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا چەند بەرپرس و کەسێکی دیاری پەکەکەیان لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە ئامانج، چەند جارێکیش هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بەر هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کەوتوون، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەوردی ئامانجەکان لە هەرێمی کوردستان دەپێکن و تەنانەت دەتوانن ئەو ئۆتۆمبێلە مەدەنییانەش بپێکن کە گەریلایان تێدایە، ئەمەش جگە لە بەهێزیی توانای هەواڵگریی تورکیا لە هەرێم؛ بۆ وردیی درۆنەکان دەگەڕێتەوە. سیناریۆکان یەکەم: ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل هۆکاری سەرەکی بوون، وایان لە تورکیا کرد ڕوو لە بەرەوپێشبردنی درۆن بکات، ئەم ناکۆکییانە بەردەوامییان هەیە و تورکیا ناتوانێت پشتیان پێ ببەستێت، ئەمەش وەها دەکات لە هەر کاتێک زیاتر سوور بێت لەسەر بەرەوپێشبردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی و تەنانەت ڕکابەریکردنیان. دووەم: ساڵ لەدوای ساڵ داهاتی فرۆشتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ تورکیا زیاتر دەبێت، ئەگەر تورکیا ڕووبەڕووی سزا و گەمارۆ نەکرێتەوە، لە ساڵانی ئایندەدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەبن بە یەکێک لە دەروازە گەورەکانی داهات بۆ تورکیا. سێیەم: ئاستی درۆنەکانی تورکیا، وردی و پێشکەوتنیان بەردەوام زیاتر دەبێت، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵێكی دیکەدا درۆنەکانی تورکیا ببنە ڕکابەری سەرەکیی درۆنە پێشکەوتووەکان، بە مەرجێک ئەم هەوڵانە بە سزا و گەمارۆ خاو نەکرێنەوە. چوارەم: ڕۆڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە یەکلاکردنەوەی جەنگەکانی لیبیا، کاراباخ و سووریا، پێگە و هەژموونی تورکیای لە ناوچەکەدا بەهێز کردووە، ئەمەش وەها دەکات لە ساڵانی ئایندەدا لە ناکۆکی و یەکلاکردنەوەی کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکەدا پێگەی بەهێزتر و دەستڕۆیشتووتری بکات. پێنجەم: پشتبەخۆبەستنی تورکیا بە درۆنەکانی کاریگەریی دەبێت لەسەر ئاستی پەیوەستییەکانی بە ئەمەریکا و هێزە گەورەکان و سەربەخۆیی لە بڕیارەکانیدا، ئەمەش بۆ دەستوەردان لە جەنگ و ململانێ هەرێمییەکان بۆ تورکیا گرنگ و بۆ وڵاتانی دیکە مایەی نیگەرانییە. شەشەم: درۆنەکان پێگە و هێزی تورکیایان بەرامبەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چەند هێندەی جاران زیاتر و کاریگەرتر کردووە، تورکیا لە ئێستا و ئایندەدا ئاسانتر، وردتر، بەهێزتر و خێراتر بنکەی گەریلا و بەرپرسەکانی پەکەکە دەكاتە ئامانج، ئەمەش پەکەکە ناچار بە گۆڕینی ستراتیژ، تەکتیک، شوێن، شێواز و تەنانەت ئاراستەی ململانێ و شەڕەکانی لەگەڵ تورکیا دەکات. حەوتەم: لە ساڵانی داهاتوودا ئەگەر هەیە تورکیا کەمتر هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر هەرێمی کوردستان و زیاتر بە درۆنەکان و بەبێ ئامادەبوونی سەرباز شەڕ لە دژی پەکەکە درێژە پێ بدات، بەم جۆرە هەم ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی کەم دەکاتەوە، هەم ئامانجی زیاتر دەپێکێت و هەم کەمتر خۆی تووشی ناکۆکی دەکات لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق. سەرچاوەكان: (1) SİHA nedir? Nasılortayaçıktı?sonerişim tarihi-9-6-2021 https://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-41275429#anchor1 (2)  SİHA’larnedentercihediliyor? Nasılkullanılıyor?sonerişim tarihi-10-6-2021 https://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-41275429#anchor2 (3) SİHA nedir? SİHA ve İHA arasındakifarknedir?TürkSİHA’larınınözellikleri- son erişim tarihi-8-6-2021 https://www.ensonhaber.com/gundem/siha-nedir-siha-ve-iha-arasindaki-fark-nedir-turk-sihalarinin-ozellikleri?fbclid=IwAR2tJiretHoKB3spKapqZRItwr8A5pE5l6mezRcCGbULJ_55hvPv21POc70 (4) (Harp tarihivegüçdengesindedeğişiminaktörü: TürkSİHA’ları) son erişim tarihi-14-6-2021 https://www.aa.com.tr/tr/analiz/harp-tarihi-ve-guc-dengesinde-degisimin-aktoru-turk-siha-lari/2209876?fbclid=IwAR21pxLG4VZq7YjkB7Dn9MkSxkkXZ6-3SiUUDhYF660YdlqpxJowz6MRpz4 (5) Türkiye’ningökyüzündekibaşarıimzası: Yerli İHA veSİHA’lar son erişim tarihi-7-6-2021 https://www.trthaber.com/haber/gundem/turkiyenin-gokyuzundeki-basari-imzasi-yerli-iha-ve-sihalar-464449.html?fbclid=IwAR3ZvdsLuprGYaoz_2BtqOSN_-IcgvifeF0PhMNAEkuzAEgaHIwwLceZ3iw (6) Türkiye’ninSİHA’larınınözelliklerinedir? sonerişim tarihi-14-6-2021 http://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-41275429#anchor3 (7) İHA ve SİHA üretimindeTürkiyedünyadayükselenbirgüçmü?sonerişim tarihi-19-6-2021 https://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-54533620?fbclid=IwAR2Vlg9cXMIhXMBm7Y5RPJxJeiPjT9ncCxWVUwEctK7u32nBRXG12MZFhLc (8) Türkiye’ninSİHA’larınınözelliklerinedir? sonerişimtarihi- 14-6-2021 http://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-41275429#anchor3 (9) Dünyanıneniyi 10 savaşçıİHA’larıhangileri? sonerişimtarihi- 5-6-2021- 17-6-2021 https://tr.euronews.com/2020/07/04/dunyanin-en-iyi-10-savasci-ihalari-hangileri-ukrayna-siha-bayraktar-akinci-turk-savunma?fbclid=IwAR0wz76Prb5KT6ws3mdfR9JSaFkJd9O8F9h3dsPxUO9ilFdINmZojh3vjaY (10) Droning On in the Middle East 1-6-2021 https://www.americanpurpose.com/blog/fukuyama/droning-on/ (11) Türkiye’nin SİHA gücü ne kadar? Hangimodellerdekaçtanevar?Çatışmalardahangileritercihediliyor?İştecevapları.sonerişimtarihi- 14-6-2021 https://www.indyturk.com/node/342926/haber/t%C3%BCrkiyenin-si%CC%87ha-g%C3%BCc%C3%BC-ne-kadar-hangi-modellerde-ka%C3%A7-tane-var-%C3%A7at%C4%B1%C5%9Fmalarda   (12)  İHA ve SİHA üretimindeTürkiyedünyadayükselenbirgüçmü? sonerişim tarihi-19-6-2021 https://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-54533620?fbclid=IwAR2Vlg9cXMIhXMBm7Y5RPJxJeiPjT9ncCxWVUwEctK7u32nBRXG12MZFhLc (13) Bloomberg: Erdoğan’ın SİHA üreticisi, Türkiye’ninmüttefiklerinirahatsızediyor. sonerişimtarihi- 14-6-2021 https://www.bbc.com/turkce/haberler-dunya-56649615?fbclid=IwAR1nei-0k5ww1gD4CroI_nV_hKBJ-WPh3zSDBXrrY1JjO01rEn1U5Fr7sD8 (14) Türkiye’ningökyüzündekibaşarıimzası: Yerli İHA veSİHA’lar. sonerişimtarihi- 16-6-2021 https://www.trthaber.com/haber/gundem/turkiyenin-gokyuzundeki-basari-imzasi-yerli-iha-ve-sihalar-464449.html?fbclid=IwAR3ZvdsLuprGYaoz_2BtqOSN_-IcgvifeF0PhMNAEkuzAEgaHIwwLceZ3iw (15) Polonyaile SİHA imzalarıatıldı: Türkiyetarihinde ilk. sonerişimtarihi- 12-6-2021   https://www.indyturk.com/node/364166/haber/polonya-ile-si%CC%87ha-imzalar%C4%B1-at%C4%B1ld%C4%B1-t%C3%BCrkiye-tarihinde-ilk (16) Türkiye’nin SİHA gücü ne kadar? Hangimodellerdekaçtanevar?Çatışmalardahangileritercihediliyor?İştecevapları.sonerişimtarihi- 14-6-2021 https://www.indyturk.com/node/342926/haber/t%C3%BCrkiyenin-si%CC%87ha-g%C3%BCc%C3%BC-ne-kadar-hangi-modellerde-ka%C3%A7-tane-var-%C3%A7at%C4%B1%C5%9Fmalarda (17) Bloomberg: Erdoğan’ın SİHA üreticisi, Türkiye’ninmüttefiklerinirahatsızediyor. sonerişimtarihi- 14-6-2021 https://www.bbc.com/turkce/haberler-dunya-56649615?fbclid=IwAR1nei-0k5ww1gD4CroI_nV_hKBJ-WPh3zSDBXrrY1JjO01rEn1U5Fr7sD8 (18) مصدران تركيان يوضحان لـ”الحرة” حقيقة مشاركة مسيرات “بيرقدار” في حرب اليمن،  ١٩/٦/٢٠٢١.   https://www.alhurra.com/turkey/2021/03/09/%D9%85%D8%B5%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%A7%D9%86-%D9%8A%D9%88%D8%B6%D8%AD%D8%A7%D9%86-%D9%84%D9%80%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B1%D8%A9-%D8%AD%D9%82%D9%8A%D9%82%D8%A9-%D9%85%D8%B4%D8%A7%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D9%85%D8%B3%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D8%A8%D9%8A%D8%B1%D9%82%D8%AF%D8%A7%D8%B1-%D9%81%D9%8A-%D8%AD%D8%B1%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D9%8A%D9%85%D9%86%C2%A0 (19) Dünyatersinedöndü… AvrupaTürkSİHA’larıiçinsırayagirdi.sonerişim tarihi-5-6-2021 https://www.sozcu.com.tr/2021/dunya/dunya-tersine-dondu-avrupa-turk-sihalari-icin-siraya-girdi-6195879/?fbclid=IwAR2yD5cuz9hooIj_qvDoZAdk2xVSar6wimN5oJSn9TLkMryWWtlFizvMavY (20)  حرب بلا جنود.. الأمن العالمي في خطر بسبب “الدرونز”، ١٥/٦/٢٠٢١. https://www.skynewsarabia.com/world/1441085-%D8%AD%D8%B1%D8%A8-%D8%A8%D9%84%D8%A7-%D8%AC%D9%86%D9%88%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%94%D9%85%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%8A-%D8%AE%D8%B7%D8%B1-%D8%A8%D8%B3%D8%A8%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D8%B1%D9%88%D9%86%D8%B2?fbclid=IwAR3y6OHcWyfTkYdJspgSMXZtzUMsJB9iZVRBM4-85LEFzfNQ7E6Y696yiwY “جهات خارجية” وبحث عن أدلة.. خطر الدرونز يتصاعد في العراق، ١٣/٦/٢٠٢١. (21) https://www.alhurra.com/iraq/2021/06/08/%D8%AC%D9%87%D8%A7%D8%AA-%D8%AE%D8%A7%D8%B1%D8%AC%D9%8A%D8%A9-%D9%88%D8%A8%D8%AD%D8%AB-%D8%A3%D8%AF%D9%84%D8%A9-%D8%AE%D8%B7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D8%B1%D9%88%D9%86%D8%B2-%D9%8A%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D8%B9%D8%AF-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82 (22) Wall Street Journal: DüşükmaliyetliTürkSİHA’larıçatışmabölgelerinivejeopolitiğiyenidenşekillendiriyor. sonerişim tarihi-19-6-2021 https://tr.sputniknews.com/abd/202106041044655740-Wall-street-journal-dusuk-maliyetli-turk-sihalari-catisma-bolgelerini-ve-jeopolitigi-yeniden/ (23) İHA ve SİHA üretimindeTürkiyedünyadayükselenbirgüçmü? sonerişim tarihi-19-6-2021 https://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-54533620?fbclid=IwAR2Vlg9cXMIhXMBm7Y5RPJxJeiPjT9ncCxWVUwEctK7u32nBRXG12MZFhLc (24) Harp tarihivegüçdengesindedeğişiminaktörü: TürkSİHA’ları. sonerişim tarihi-14-6-2021 https://www.aa.com.tr/tr/analiz/harp-tarihi-ve-guc-dengesinde-degisimin-aktoru-turk-siha-lari/2209876?fbclid=IwAR21pxLG4VZq7YjkB7Dn9MkSxkkXZ6-3SiUUDhYF660YdlqpxJowz6MRpz4 (25) Droning On in the Middle East. 1-6-2021 https://www.americanpurpose.com/blog/fukuyama/droning-on/ (26) Türkiye’nin SİHA gücü ne kadar? Hangimodellerdekaçtanevar?Çatışmalardahangileritercihediliyor?İştecevapları.sonerişimtarihi- 14-6-2021 https://www.indyturk.com/node/342926/haber/t%C3%BCrkiyenin-si%CC%87ha-g%C3%BCc%C3%BC-ne-kadar-hangi-modellerde-ka%C3%A7-tane-var-%C3%A7at%C4%B1%C5%9Fmalarda (27)Türkiye’ninSİHA’larınınözelliklerinedir? sonerişim tarihi-14-6-2021 http://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-41275429#anchor3 (28) Dünyadahangiülkelerkullanıyor? sonerişim tarihi-20-6-2021 https://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-41275429#anchor4 (29) İHA ve SİHA üretimindeTürkiyedünyadayükselenbirgüçmü? sonerişim tarihi-19-6-2021 https://www.bbc.com/turkce/haberler-turkiye-54533620?fbclid=IwAR2Vlg9cXMIhXMBm7Y5RPJxJeiPjT9ncCxWVUwEctK7u32nBRXG12MZFhLc   بۆ بینینی بابه‌ته‌كه به‌ PDF‌ كلیك له‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌:-  ژمارە (8)ی ته‌مووزی 2021ی گۆڤاری ئایندەناسی


شیكاری: درەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەگەر بە ئاماری دەستەی ئاماری هەرێم بكرێت، بۆ هەولێر و دهۆك (4) كورسی زیاتر دەبێت و بۆ سلێمانی و هەڵەبجە (4) كورسی كەمتر دەبێت، پارتی پشتیوانی دەكات، ئەگەر بە ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق پرۆسەكە بەڕێوە بچێت ئەوا (4) كورسی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت و (4) كورسی بۆ هەولێر و دهۆك كەمتر دەبێت بۆیە لایەنەكانی دیكە پشتیوانی دەكەن. واتا ئەگەر هەڵبژاردن بە ئاماری هەرێم بكرێت، هەولێر و دهۆك (63) كورسی سلێمانی و هەڵەبجە (37) كورسیان بەردەكەوێت، بەپێی سەرژمێری پلاندانانی عێراق بەرێوەبچێت هەولێر و دهۆك (59) كورسی و سلێمانی و هەڵەبجە (41) كورسی بەردەكەوێت، جیاوازیەكەش (4) كورسیە.  بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێم، پارێزگای هەولێر (36) کورسی و دهۆک (27) کورسی و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە (37) کورسیان بەردەکەوێت. بەڵام بەپێی سەرژمێرییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک (4) کورسی کەمتریان بەردەکەوێت، بە جۆرێک پارێزگای هەولێر (35) کورسی و دهۆک (24) کورسی و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە (41) کورسیان بەردەکەوێت. وردەکاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدا... دەستپێک  لایەنەکان ناکۆکن لە سەر کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وەک یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کومسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، دابەشکردنی کەمینەکان، ناخاوێنی تۆماری دەنگدەران و دیاریکردنی سیستمی هەرڵبژاردن... لە نێو ئەو گرفتانەشدا گۆڕینی کوردستان لە بازنەیەکەوە بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن یەکێکی ترە لە ئاستەنگەکان کە  کێشەی میکانزمی دابەشکردنی کورسییەکان بەسەر پارێزگاکان دێنێتە ئاراوە.   لەم بارەیەوە سێ میکانیزم لە ئارادایە کە یەکێکیان تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان بەرگری لێ دەکات کە پشت بەستنە بە (ئاماری دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەپێی داتاکانی وەزارەت پلاندانانی هەرێم). میکانیزمی دووەمیان (ئاماری دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەپێی داتاکانی وەزارەت پلاندانانی عێراق) کە سەرجەم لایەنەکان بەرگری لێدەکەن جگە لە پارتی، لەم ڕاپۆرتەدا جیاوازی هەردوو ئامارەکەو لێکەوتەکانی لەسەر پشکی پارێزگاکان لە کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕووندەکەینەوە. دواینیان کە لە منداڵدانی میکانزمی دووەمدایە، ئەویش بە پێوەر گرتنی دابەشکردنی کوردسییەکانە، پاڵپشت بە بەرکەوتی پارێزگاکانی هەرێم لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10/10/2021. یەکەم: ئاماری دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەپێی داتاکانی وەزارەت پلاندانانی هەرێمی کوردستان لەمانگی کۆتایی ساڵی (2020) وەزارەتی پلاندانان/ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان پێشبینی بۆ ژمارەی دانیشتوانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم لە ساڵی (2020) بڵاوکردەوە، کە بەپێی ئامارەکە کۆی ژمارەی دانیشتوان گەیشتبووە (6 ملیۆن و 171 هەزار و 83) کەس. بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێم زۆرترین ژمارەی دانیشتوان دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێروە کە ژمارەیان بە (2 ملیۆن و 254 هەزار و 422) کەس خەمڵێندرابوو. لە دوای پارێزگای هەولێرەوە پارێزگای سلێمانی دێت لە روی ژمارەی دانیشتوانەوە،  کە بە (2 ملیۆن و 152 هەزار و 595) کەس خەمڵیندرابوو. پارێزگای دهۆکیش ژمارەی دانیشتوانی گەیشتبووە (1 ملیۆن و 648 هەزار و 611) کەس. پارێزگای هەڵەبجە، لە ریزبەندی چوارەمی پارێزگاکانی هەرێمدابوو بە (115 هەزار و 455) دانیشتوو. هەر بەپێی زانیارییەکانی دەستەی ئاماری هەرێم پشت بەست بەو داتایانە، پارێزگای هەولێر زیاتر لە (36%) ، پارێزگای سلێمانی نزیک لە (35%)، پارێزگای دهۆک زیاتر لە (26%) و پارێزگای هەڵەبجە تەنها (2%)ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت. بەم پێیەش ئەگەر لایەنەکان لە سەر چوار بازنەی هەڵبژاردن بگەنە ڕێککەوتن و پشت بەم ئامارە ببەستن ئەوا؛ پارێزگای هەولێر (36) کورسی، پارێزگای سلێمانی (35) کورسی، پارێزگای دهۆک (27) کورسی و پارێزگای هەڵەبجە تەنها (2) کورسی بەردەکەوێت. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)) خشتەی ژمارە (1))   نەخشەی خەمڵێندراوی دانیشوانی هەرێم   دووەم: ئاماری دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەپێی داتاکانی وەزارەت پلاندانانی عێراق پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی خەمڵاندنەکانی بۆ ژمارەی دانیشتوانی عێراق و لە نێویشیاندا پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2021) هاتووە، کۆی ژمارەی دانیشتوان گەیشتووە بە (5 ملیۆن و 736 هەزار و 634) کەس. بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانی عێراق کە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی پێکەوە هەژمار کردووەو زۆرترین ژمارەی دانیشتوان لەخۆ دەگرێت  لەسەر ئاستی هەرێم و ژمارەیان بە (2 ملیۆن و 336 هەزار و191) کەس خەمڵێندرابوو. لە دوای ئەویشەوە پارێزگای هەولێر دێت لە روی ژمارەی دانیشتوانەوە لەسەر ئاستی هەرێم،  کە بە (2 ملیۆن و 3 هەزار و 963) کەس خەمڵیندراوە. پارێزگای دهۆکیش ژمارەی دانیشتوانی بە (1 ملیۆن و 396 هەزار و 480) کەس خەمڵێندراوە. بەپێی ئەم داتایانە، پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە لە (41%) ، پارێزگای هەولێر (35%) و پارێزگای دهۆکیش لە (24%) دانیشتوانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت. بەم پێیەش ئەگەر لایەنەکان لە سەر چوار بازنەی هەڵبژاردن بگەنە ڕێککەوتن و پشت بەم ئامارە ببەستن ئەوا؛ پارێزگای هەولێر (35) کورسی، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە (41) کورسی و پارێزگای دهۆک (24) کورسی کورسی بەردەکەوێت. بۆ وردەکاری زیاتر (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) خشتەی ژمارە (2)) سێیەم؛ بە پێوەرگرتنی دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەرکارە، بەپێی ماددەی (9)ی یاساکە "هەرێمی کوردستان – عێراق بە یەک ناوچەی دەنگدان دادەنرێت. بەڵام لە حاڵەتی هەموار کردنی یاساکە، هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای یەکەی کارگێڕی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) بکرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن، بە پشت بەستن بەو پێوەرەی کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن لەسنوری پارێزگاکان کوردسییان بۆ تەرخان کرابوو، بە شێوەیەک؛ بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2020ی، بۆ هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (44) کورسی تەرخان کرابوو، بە جۆرێک پارێزگای هەولێر کە لە (4) بازنەی هەڵبژاردن پێکهاتبوو (15) کورسی و پارێزگای "سلێمانی و هەڵەبجە" لە (5) بازنەی هەڵبژاردن پێکهاتبوو (18) کورسی و پارێزگای دهۆک لە (3) بازنەی هەڵبژاردن پێکهاتبوو (11) کورسی بۆ تەرخان کرابوو. بەڵام ئەگەر ڕکابەرییەکە لەسەر (100) کورسی پەرلەمانی کوردستان بێت لە بری (44) کورسی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوا پشکی پارێزگاکانی هەرێم بۆ ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3)). -    ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای هەولێر؛ (15) کوردسی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دابەشی (44) کورسییەکانی پارێزگاکانی هەرێم، لێکدانی (100) ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، دەکاتە (34) کورسی بۆ بازنەی سنوری پارێزگای هەولێر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. -    ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای سلێمانی؛  لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگا سلێمانی بە بازنەیەکی هەڵبژاردن هەژمار کرابوو، بەڵام پارێزگای سلێمانی جگە لە بازنەکەی پارێزگای هەڵەبجە، (15) کوردسی بۆ تەرخان کرابوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دابەشی (44) کورسییەکانی پارێزگاکانی هەرێم، لێکدانی (100) ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، دەکاتە (34) کورسی بۆ بازنەی سنوری پارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. -    ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای دهۆک؛ (11) کوردسی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دابەشی (44) کورسییەکانی پارێزگاکانی هەرێم، لێکدانی (100) ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، دەکاتە (25) کورسی بۆ بازنەی سنوری پارێزگای دهۆک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. -    ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە؛ (3) کوردسی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دابەشی (44) کورسییەکانی پارێزگاکانی هەرێم، لێکدانی (100) ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، دەکاتە (7) کورسی بۆ بازنەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. خشتەی ژمارە (3) چوارەم؛ کاریگەری ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی (هەرێم و عێراق) و لێکەوتەکانی لەسەر بەرکەوتی کورسی پارێزگان بۆ پەرلەمانی کوردستان پاڵپشت بەو ئامارانەی هەردوو وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و عێراق لەبارەی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە لێکەوتەی جیاوازی دەبێت لەسەر پشکی کورسی پارێزگاکان لە پەرلەمانی کوردستان، بەجۆرێک؛ پارێزگای هەولێر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم (36) کورسی و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق (35) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم (37) کورسی و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق (41) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. پارێزگای دهۆک بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم (27) کورسی و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق (24) کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت. بەڵام ئەگەر پشت بە میکانیزمی سێهەم ببەسترێت کە لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 10/10/2021 ئەنجامدراوە، ئەوا پارێزگای هەولێر (34) کورسی و پارێزگای سلێمانی (34) کورسی و پارێزگای دهۆک (25) کورسی و پارێزگای هەڵەبجە (7) کورسی پەرلەمانییان لە پەرلەمانی کوردستان بەردەکەێت. (بڕوانە خشتەی ژمارە (4)) خشتەی ژمارە (4)) سەرچاوەکان -    وزارة التخطیط، الجهاز المرکزي للاحصاء، تقديرات سكان العراق  حسب المحافظات  والبيئة والجنس لسنة 2021؛  https://cosit.gov.iq/ar/?option=com_content&view=article&layout=edit&id=174&jsn_setmobile=no -    وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی شیكاریی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان – عێراق؛  https://krso.gov.krd/content/upload/1/root/kurdistan-population-analysis-report-kurdish-v6-final-corrected-29052022.pdf -    وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، نەخشەی دانیشتوان؛ https://krso.gov.krd/ku/map/%DA%BE%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/%DA%86%DB%8C%D9%86%DB%95%D9%83%D8%A7%D9%86/%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%B4%D8%AA%D9%88%D8%A7%D9%86-1 -    درەو میدیا،  پێگەی پارتە سیاسییەکانی هەرێم لە یەک بازنەییەوە بۆ چوار بازنەیی؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10435


 درەو: راپۆرتی:BBC چۆن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپی توانای راگرتنی بڕیاری راگواستنی پەنابەرانی لە بەریتانیاوە بۆ رواندا هەبوو؟ دادگای ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە دوا ساتەکاندا توانی گواستنەوەی پەنابەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا بوەستێنێت، پەرلەمانتارەکانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە توندی نیگەرانبوون کە دادگایەک بارەگاکەی لە دەرەوەی ولاتەکەیدا بێت بتوانێت گەشتێکی ئاسمانی بەریتانیا بوەستێنێت، بە تایبەت لە دوای ئەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا هاتۆتە دەرەوە، ئەمە یەکەم جاریش نییە ئەو دادگایە لە لایەن بەرپرس و سیاسییەکانی بەریتانیاوە هێرشی دەکرێتە سەر، کەواتە چیرۆکەکە چۆنە؟ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپی چییە؟ دادگایەکی نێودەوڵەتییە لە ساڵی (1959) دامەزراوە، بارەگاکەیە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسایە، دادگاکە سەر بە یەکێتی ئەوروپا نییە، لە ژمارەیەک دادوەر پێکدێت کە یەکسانن بە ژمارەی ئەو دەوڵەتانەی ئەندامن لە ئەنجومەنی ئەوروپی،جارنامەی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان ناسراو بە (میساقی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ)یان پەسەندکردووە، دادوەرەکان بە سیفەتی کەسی ئەندامن لە دادگاکەو نوێنەرایەتی ولاتەکانیان ناکەن. ئەنجومەنی ئەورپی چییە؟ ئەنجومەنی ئەوروپی گەورەترین رێکخراوی مافی مرۆڤە لە ئەوروپا، ژمارەی ئەندامەکانی (46) دەوڵەتە، لە ناویاندا (27) دەوڵەتیان ئەندامی یەکێتی ئەوروپان، ساڵی (1949) بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکانی ئەوروپا و جەختکردنەوە لە ئازادییەکان و مافەکانی مرۆڤ دامەزراوە، تەنانەت لە ساڵی (1943) پێش کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم،وینستۆن چەرچڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی بەریتانیا پێشنیاری دامەزراندنی ئەنجومەنێکی ئەوروپی کرد تا زامنی دووبارە نەبوونەوەی ئەو وێرانکارییانەی حکومەتی نازی بکەن کە کۆنترۆڵی ئەڵمانیای کردبوو، هەوڵی فراوانبوون و بڵاو کردنەوەی فاشییەتی دەدا لە هەمو کیشوەری ئەوروپادا، ئەم ئەنجومەنە دەسەڵاتی دەرکردنی یاسای نییە، بەڵام توانای فشارکردنی لە پێناو جێبەجێکردنی هەندێک لە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان هەیە کە ئەندامانی ئەنجومەنەکە لەسەر هەندێک پرسی دیاریکراو پێیگەیشتوون. میساقی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ چییە؟ ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتییە کە تەنیا ئەندامانی ئەنجومەنی ئەوروپا مافی بەشداریکردنیان هەیە. ئەم میساقە دادگای دامەزراند، بەو پێیەی شێوازی کارکردنی ڕێکدەخات و لیستی ماف و زەمانەتەکان لەخۆدەگرێت کە وڵاتانی ئەندام بەڵێنیان داوە پابەندبن پێیەوەی. تایبەتمەندییەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای چییە؟ ئەم دادگایە هەوڵی جێبەجێکردنی میساقی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەدات، ئەرکە سەرەکییەکەی دڵنیابوونە لە لەوەی دەوڵەتەکانی ئەندام رێزدەگرن لە ماف و زەمانەتەکانی لە میساقەکەدا هاتووە. ئەم کارەش لە رێگەی ئەو سکاڵایانەی (پێی دەوترێت "داواکاری") لە لایەن تاکەکانەوە پێشکەشیان کراوە ئەنجام دەدات، یان هەندێک جار دەوڵەتێکی ئەندام یان زیاتر پێشێلکاریان بەرامبەر ماف و زەمانەتەکان کردووە. بڕیارەکانی دادگاکە پابەندکەرن واتە دەبێت دەوڵەتاکانی ئەندام پابەند بن پێیانەوە، دادگاکە سەدان داواکاری سەیرکردووە لە رۆژی دامەزراندنییەوە،هەندێک جار بڕیارەکانی یاساو رێکارە کارگێرییەکانی لە هەندێک وڵات گۆڕیوە. ئەو مافانە چین میساقی ئەوروپی دەیانپارێزێت؟ میساقی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەم مافانە دەپارێزێت: •  مافی ژیانکردن •  مافی دادگایەکی دادپەروەرانە لە پرسە مەدەنی و تاوانکارییەکاندا •  مافی رێزگرتن لە ژیانی تایبەت و خێزانی •  مافی رادەربڕین •  مافی بیرو ویژدان و ئایین •  مافی چارەسەری کاریگەر •  مافی بەهرەمەندبوون لە موڵکوماڵی تایبەت بەشێوەیەکی پارێزراو میساقی ئەوروپی چی قەدەغە دەکات؟ •  ئەشکەنجەو مامەڵەو سزای نامرۆڤانەو سوکایەتی پێکردن •  زیندانیکردنی نایاسایی •  جیاکاری نێوان خەڵک لەبەهرەمەند بوون بە ماف و ئازادییەکان کە لە میساقەکەدا هاتووە •  دەرکردنی هاوڵاتیانی وڵاتانی ئەندام یان رێگەگرتن لە هاتنەناوەوە •  سزای سێدارە •  دەرکردنی بەکۆمەڵی ئەوانەی هاونیشتمانی نین کێ مافی پێشکەشکردنی داوای هەیە بۆ دادگا؟ پێویست ناکات ئەو کەسەی داوایەک پێشکەشی دادگاکە دەکات هاوڵاتی یەکێک لە وڵاتانی ئەندام بێت، بەڵام دەبیت پێشێلکارییەکە لە لایەن یەکێ لە وڵاتانی ئەندامەوە لە دژی کەسێک لەسەر خاکەکەی ئەنجامدرابێت، ئەوەی داواکە پێشکەش دەکات دەبێت تاکێک یان پێکهاتەیەک، کۆمپانیایەک یان دامەزراوەیەک بێت،پێویستە قوربانی راستەوخۆی ئەو پێشێلکارییە بێت،سکاڵاکە نابێت گشتی بێت، لە دژی یاسایەک یان جێبەجێکردنی بێت، سکاڵاکە دەبێت لە دژی دەوڵەتێک یان چەند دەوڵەتێک بێت کە میساقەکەیان ئیمزا کردووە، (نابێت لە دژی کەسێک یان دەستەیەکی تایبەت بێت). دادگاکە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی دادوەری کە دەوڵەتێکی ئەندام دەریکردووە یان هەڵوەشاندنەوەی یاسا کارپێکراوەکانی وڵاتێکی ئەندامی نییە. بۆچی دادگاکە لە بەریتانیا مشتومڕی دروستکردووە؟ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی ژمارەیەک بڕیاری دەرکردووە بۆتە هۆی توڕەی حکومەتی بەریتانیا، بۆ نمونە ساڵی (2012) دادگاکە رایگەیاند ناکرێت ئەبو قەتادە، دەستەراستی ئوسامە بن لادن رێبەری تەنزیمی قاعدە رادەستی ئوردن بکرێتەوە بە تۆمەتی تیرۆر،چونکە لەوێ ناتوانرێت دادپەروەرانە حوکمی لەسەر بدرێت، بە پێی رای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی.  لە هەمان ساڵدا، دادگا هەڕەشەی لە بەریتانیا کرد، بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیاری دادوەر سەبارەت بە پێدانی مافی دەنگدانی زیندانییان. لەم دواییەشدا، دادگا بڕیاری راگرتنی گواستنەوەی هاوڵاتییەکی عێراقی بۆ رواندا بۆ سێ حەفتە راگرت، لە دوای بڕیاری کۆتایی دادگاکانی بەریتانیا لە تانەکەی بۆ بڕیاری گواستنەوەی، ئەمە لە کاتێکدا بوو دادگای باڵای لەندەن بڕیاریدا کە دەکرێت لە روانداوە جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ بەریتانیا ئەگەر تانەکەی سەرکەوتوو بوو، بەڵام دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی رایگەیاند، میکانیزمیكی یاسایی نییە تا جێبەجێی بکەین و زامنی گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییە بکات لە وڵاتێکی ئەفریقییەوە. لەم ماوەیەی دواییدا، پەرلەمانتاران و ئەندامانی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار، داوای کشانەوەی شانشینی یەکگرتوو دەکەن لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی و میساقی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ. سەرۆکوەزیرانی پێشوو (دەیڤید کامیرۆن) دژی داوای ئەندامانی حزبەکەی بۆ هاتنەوە دەرەوە لە ئەنجومەنی ئەوروپی وەستایەوە، بەڵام پێیوابوو کە پێویستە گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی ئەنجامبدرێت، چونکە بە پێی بۆچوونی ئەو هەڵەیە دادگاکە پێچەوانەی دەسەڵاتی پەرلەمانی بەریتانیا بێت. بەڵام بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، دەرگای بە کراوەیی بەجێهێشت بۆ گریمانەی کشانەوەی لە میساقەکە تا ئاسانکاری بکرێت بۆ گواستنەوەی پەنابەران لە بەریتانیاوە. هەڵوێستی حکومەتی بەریتانیا دەربارەی میساقی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ؟ بەریتانیا یەکەم دەوڵەت بوو لە ساڵی (1951) میساقەکەی پەسەندکرد، لە چوارچێوەی یاساکانی بەریتانیا پارێزگاری لێدەکرا بە پێی یاسای مافەکانی مرۆڤی ساڵی (1998) کە رێگەی دەدا لە دادگاکانی بەریتانیا ئەو مافانەی لە میساقەکەدا هاتووە جێبەجێبکرێت. بەڵام حکومەت بەڵێنیدا دا بە هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی مافی مرۆڤ و گۆڕینی بە یاسایەکی تر، ئەمەش دوای بەڵێنی پارتی پارێزگاران بەچاکسازی یاساکانی مافی مرۆڤ دێت لە بەرنامەی هەڵبژاردنیاندا بۆ ساڵی (2019). حکومەت دەڵێت، گۆڕانکارییە پێشنیارکراوەکان ئازادی رادەربڕین بەهێزدەکات، رۆڵی پەرلەمان دەخاتەوە پێگەی باڵای بڕیاردان، بەڵام ئۆپسزیۆن وایدەبینن کە چوارچێوە بۆ تایبەتمەندی و ئازادییەکان دروستدەکات و بوارێکی زیاتر دەدات بە حکومەت بۆ چاودێری هاوڵاتیان.  لە بی بی سی وەرگیراوە.


درەو: راپۆرتی: روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ  خوێندكارێكی زانكۆ  دەڵێت " مامۆستاكەم نمرەی وانەكەمی كەمكردەوە لەبەر ئەوەی رازی نەبووم خواستە سێكسیەكانی جێبەجێبكەم" كچێك دەڵێت: لەبەرامبەر پێدانی دەرمان بۆ دایكە نەخۆشەكەم كارمەندی نەخۆشخانەكە داوای سێكسی لێكردم"  مامۆستایەك دەڵێت بەرێوەبەری قوتابخانەكەم داوای سێكسی لێكردم" ئەمانە بەشێكن لە راپۆرتێكی روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ كە شایەتحاڵەكان خۆیان قسەیان كردووە.  روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، حاڵەتەکانی هەراسانی سێکسی لە زۆربەی دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان و تەنانەت لە ماڵەکانیشدا  لە زیادبووندایە بە پێی قسەی شایەتحاڵ و قوربانییەکان. روانگەی عێراقی، گوێبیستی شایەتحاڵەکان بووەو چەندین چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە، ژن، پیاو، هەروەها کارمەندانی ئاسایش و ڕۆژنامەنوس و مامۆستا قسەیانکردووە، وردەکاری رووداوەکانی هەراسانی سێکسیان خستۆتەروو کە لە نەخۆشخانەو زانکۆکان و قوتابخانە و فەرمانگە حکومییەکان و کەرتی تایبەت و هەروەها دەزگاکانی راگەیاندن روویانداوە. هەموو قسەکەرەکان داوایانکردووە کە ناویان نەهێنرێت و زانیارییەکانیان بەجۆرێک ئاشکرا نەکرێت، ببێتە هۆی ناسینەوەیان یان ناسینەوەی ئەنجامدەرانی حاڵەتەکانی هەراسانی سێکسی، لەترسی کۆمەڵگەو و بەدواداچوونی خێڵەکی.  "چارەسەر لە بەرامبەر سێکسدا" ژنێک کە داوای کرد ناوەکەی ئاشکرا نەکرێت بە روانگەی عێراقی راگەیاند، لەگەڵ دایکە تووشبووەکەی بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی  (اڵامل) لە بەغداد، لە لایەن کارمەندێکی نەخۆشخانەکەوە داوای سێکسی لێکراوە بەرامبەر پێدانی دەرمان و چارەسەر بە دایکی، هەروەها دەڵێت: " چارەسەری دایکم لەسەر ئیمزایەکی ئەو وەستابوو، بیرم لە چارەسەری کێشەکە دەکردەوە،بە باوکیشم نەوت تا کێشەکە گەورەتر نەبێت،ترساشم زەرەر لە دۆخی تەندروستی دایکم بەم ئەگەر بە فەرمی شکات بکەم، چونکە بەرپرسان لەگەڵ هاوڵاتیاندا نین، بۆیە بێدەنگبووم." دوای رۆژێک لە رووداوەکە دایکی کۆچی دوایی کرد. هەروەها وتی:" دوو جاری تریش حاڵەتی هەرسانکردنی سێکسیم بەسەرداهاتووە، یەکەمیان، لە لایەن مامۆستایەکی زانکۆوە بوو، نمرەی زانستی وانەکەی کەمکردبووەوە، چونکە رازی نەبووم هەراسانم بکات، هەرچەندە لە پلەی دووەمدا بووم لە هەردوو قۆناغی بەکالریۆس و ماستەریشدا." لەگەڵ ئەوەشدا ئەم (سزادانەم) کەمتر بوو لەوەی هاوڕێیەکم سزا درا "مامۆستاکەی هەراسانی کردبوو، ئەویش وەڵامی نەدابووەوە بۆیە لە وانەکەیدا دەرینەچاند" حاڵەتی دووەم کە تیایدا رووبەرووی هەراسانکردن بۆتەوە کاتێک بووە کە داوای کاری پەیامنێری پێشکەش بە یەکێک لە کەناڵە ئاسامانییەکان کردووە: "لە لایەن سەرۆکی پەیامنێرەکانەوە هەرسانکرام، سەرەڕای تواناکەم بە ناچاری لە کارەکە کشامەوە." رۆژنامەنووسێک قسەی بۆ روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ کرد، داوای کرد ناوی خۆیی و ئەو دامەزراوەیەی کاری بۆ دەکات نەهێنرێت، پەیامێکی دەنگی بۆ روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ ناردووە: "بەڕێوەبەرێک لە دامەزراوەکەمان هاوڕێیەکمانی هەراسان کرد لە ناو شوێنی کارکردنماندا، هاوڕێکەمان دەستی بە لێدانی بەڕێوەبەرەکە کرد، بۆیە لە کارەکەی دەرکراو تۆمەتبارکرا بە درۆو دزینی پارە لە جانتای کچە هاوڕێکانی." "مامۆستایەکی زانکۆ بەزۆر دەست بۆ سنگی کچە خوێندکارێک دەبات" لە زانکۆی بەغداد، خوێندکار (ز.خ) لە ژووری یەکێک لە مامۆستاکاندا رووبەرووی هەراسانکردنی سێکسی بووەوە، هاوڕێیەکی چیرۆکەکە دەگیڕێتەوە:"چووە ژورەکەی تا پرسیارێکی لە بارەی وانەکانییەوە لێبکات، مامۆستاکە دەستی بۆ سنگی برد، لای سەرۆکی زانکۆ شکاتی لێکراو بۆ ماوەی ساڵێک لە وانەوتنەوە دورخرایەوە." هاوڕێکەی کە خەریکی خوێندنی ماستەرە و داوای کرد ناوی نەهێنرێت تا لە کێشە دوربێت، دەڵێت:"مامۆستایەک لە هەمان کۆلێج شەوێکی درەنگ پەیوەندی بە هاوڕێیەکمەوە دەکات و داوای لێدەکات کە سنگی بە روتی و شوێنە هەستیارەکانی تری جەستەی پیشان بدات، پاشان بیانوی بۆ ئەم پەیوەندییە ئەوە بو کە دەرمانێک وەردەگرێت کاریگەری لەسەر هۆشی دەکات." ئەم حاڵەتە "بە راگرایەتی کۆلێج و سەرۆکایەتی زانکۆ رانەگەیەنرا، چونکە یەکەم حاڵەتێکی نامۆ نەبوو وەک ئاسایی لێهاتبوو،هەموو دەیانزانی، وە جگە لە کێشە و ناوبانگی خراپ هیچی بۆ خوێندکارەکە نەدەهێنا سەرەڕای ئەوەی کە قوربانی بوون، بۆیە زۆرینە وای بە باش دەزانن کە بێدەنگی هەڵبژێرن، وە کەمن ئەوانەی کە بوێری دەکەن و بە فەرمی شکات دەکەن، ئەمانیش لای کەس باسی ناکەن ئەوانە نەبێت کە متمانەیان پێیانە تا ئامۆژگاریان بکەن و هاوکاریان بن." بە پێی وتەی خوێندکارێکی شایەتحاڵی رووداوی هەراسانی سێکسی. بە پێی ئەو شایەتحاڵانەی قسەیان بۆ روانگەی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ کردووە و ئەو چاوپێکەوتنانەی ئەنجامدراوە، قوتابخانەکانیش حاڵەتی هەراسانکردنی سێکسیان تیادا روودەدات،مامۆستایان و خوێندکارانیش وەک یەک روبەرووی هەراسانکردن دەبنەوە. لە بەغداد، مامۆستایەک بە روانگەی عێراقی وت:"بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیان داوای لە مامۆستایەکی هاوڕێیان کردووە کە پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ببەستێ، بەڵام رەتیکردۆتەوە بۆیە تەنگی پێهەڵچنیوە تا بێزار بووەو داوای گواستنەوەی بۆ قوتابخانەیەکی تر کردووە، ئەو مامۆستایە لە ناو خوێندکارەکاندا بە (مامۆستا سێکسییەکە) ناسراوە، چونکە داوی لێکردوون کە گرتەی سێکسی بۆ تەلەفۆنەکەی بنێرن." روانگە گوێی لە تۆمارێکی دەنگی گرت، دەیسەلمێنێت کە مامۆستایەک لە پارێزگای دیوانیە داوا لە یەکێک لە کچە خوێندکارەکانی دەکات پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ببەستێت، لیژنەی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکهێنرا، رۆژنامەنوسێک هەموو بەڵگەکانی گەیاندە نوسینگەی وەزیری پەروەردە. خوێندکارێکی قوتابخانەیەکی ئێواران دەڵێت، هاوڕێکانم کە تەمەنیان لە خوێندکارانی بەیانیان گەورەترە " واز لە هەراسانکردنی مامۆستایەک ناهێنن کە خۆبەخشانە وانەمان پێدەڵێت، بێ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکە گرنگی بەم بابەتە بدەن." بەلسەم مستەفا، توێژەر لە زانکۆی واروکی بەریتانی و چالاکوانی بواری ژنان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت:" لێکۆڵینەوەکانی زانستی دەروونناسی ئاماژە بەوە دەکەن کە رەتکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێز چواردەوری هەراسانکردنی سێکسی بە هەموو شێوەکانییەوە داوە، بۆیە کچان و ژنان لە کاتی روبەروبوونەوەیان بە هەراسانی سێکسی بێدەنگی هەڵدەبژێرن و بە هیچ کەسی راناگەیەنن کە توشی هەرەسانکردنی سێکسی بوونەتەوە." هەروەها دەڵێت: "بە کەم سەیرکردنی ژنان بەهۆی کلتورێکی پیاوسالاری باڵادەستەوە، قوربانییەکە تاوانبار دەکات، ئەمەش بڕوابەخۆبوون و هەستکردن بە ئارامی نامێنێت، ترسی ئەوەی دەبێت کە سەرزەنشت بکرێت و سزابدرێت، هەمو ئەمانە پێویستی بە دانانی یاسای بەهێز هەیە هاوشانی هەڵمەتی هۆشیاری و پەروەردەیی بۆ گۆڕینی چەمکە باوەکان و بەهێزکردنی ڕۆحی پشتیوانی لەگەڵ ژنانی عێراق."   "کارمەندەکانی پۆلیس مامەڵە دەکەن" لە هەمان چوارچێوەدا پۆلیسێک بە ناوی (ع.م) رووداوێکی مامەڵەی گێڕایەوە: ژنە سوڵکەرێکی عەرەب لە لایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسەوە دەستگیرکرا، هیچ پەڕاوێکی فەرمی و نیشتەجێبوونی پێ نەبوو "پیش ئەوەی سەروو خۆمانی لێئاگادار بکەینەوە و حاڵەتەکەیان پێرابگەیەنین، ژنەکە بە دەموچاوییەوە ترسێکی زۆر دیار بوو، بەرپرسەکە داوای کرد کە سێکسی لەگەڵ بکات لە بەرامبەردا ئازادی دەکەن، لە راستیشداهەر ئەو روویدا." بە پێی شایەتی پۆلیسەکە "ئارامی لە ناو ماڵەکانیشدا نیە" لە چێشتخانەو بازاڕەکان، باخچە گشتییەکان، شەقام و ئۆتۆمبیلی کرێ، هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی، تەنانەت لە هەندێک شوێن کە سروشتی ئاینیییان هەیە، هەندێک کەس لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ و لە تەمەنە جیاوازەکاندا بە روانگەی عێراقی بۆ مەفەکانی مرۆڤ دەڵێن: " لە لایەن کرێکار،پیادە، شۆفێرەکان، پیاوە بە تەمەنەکان، روبەڕووی حاڵەتی هەراسانکردنی سێکسی وگوفتاری بوونەتەوە،  لەگەڵ ئەوەی قوربانییەکان بەتەنهاش نەبوون لە کاتی روودانی هەراسانکردنەکەدا و جلەکانیشیان فراوان  بووە." "باوک و براکان هەراسانکەرن" بوونی کچ و ژنەکان لە ماڵەوە مانای ئەوە نییە پارێزراون لە هەراسانکردن، هەندێک جار لە لایەن باوک و براو خزمەکانیانەوە روبەرووی هەراسانکردن دەبنەوە تا دەگاتە ئاستی پەلاماری سێکسی و ئەنجامدانی سێک لە ژێر فشار و هەڕەشەدا." لەسەر بنەمای ئەوشایەتی و وتانەی کە روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ گوێبیستی بووە، زۆربەی قوربانییەکان وای بە باش دەزانن بێدەنگ بن بۆ دورکەوتنەوە لە (کێشە و ناوبانگی خراپ و رەتکردنەوەیان لە لایەن کۆمەڵگەوە، لە هەمان کاتدا نەبوونی بڕوا بە دادگاکان و بنکەی پۆلیس و سەختی سەلماندنی رووداوەکان لە بەردەمیاندا، چونکە ئەم سەلماندنە شەرمەزاریی دەهێنێت و ئەمەش درێژدەبێتەوە بۆ خێزانی قوربانییەکە لە کۆمەڵگایەکی کۆنەپەرستدا کە چەمکی پیاوسالاری و داب و نەریتی توندی خێڵەکان زاڵن لە کەیسەکانی شەرەفدا." "خێڵ لە بری دادگاکان کێشەکان کۆتایی پێدێنێ" ماددەی (396)لە یاسای سزادانی عێراقی، (7)ساڵ زیندانی داناوە بۆ ئەو کەسەی کە بە تۆمەتی هەرسانکردنی سێکسی بە هێز یان هەڕەشە یان هەڵخەڵەتاندن تاوانبار دەکرێت،سزاکە توندتر دەبێت بۆ (10)ساڵ ئەگەر ستەملێکراو خوار تەمەنی (18) ساڵ بوو، لە کاتێکدا ماددەی (402) لە هەمان یاسادەلێت کە "هەراسانکردن بە داواکاری" سزاکەی (3)مانگە یان غەرامە، وە ئەگەر داواکەی دووبارە کردەوە سزاکە زیاد دەبێت بۆ(6) مانگ، شارەزایان وایدەبینن ئەمە بەس نییە تا وەک پێویست رێگری بکەین لە هەراسانکردن.   ماڵپەری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە راپۆرتێکی (15 ئەیلول 2019) لەزاری دادوەر سیما‌و نەعیم هوەیم  لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی بەغداد ، دەڵێت:"دادگاکان کەیس و شکاتی زۆرمان لەسەر حاڵەتی هەراسانکردنی سێکسی بۆ دێت، بەڵام زۆرینەی کەیسەکان بە سوڵحی عەشایری کۆتایی پێدێت، موحافیزکاری کۆمەڵگەی عێراقی هۆکاری گەڕانەوەیە بۆ سوڵحی عەشایەری." "یاسایەکی تازە زۆر پێویستە" عەلی تەمیمی پسپۆری بواری یاسا، لە وتەیەکیدا بۆ روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت:"  پێویستییەکی بەپەلە هەیە یاسایەكی نوێ دەربكرێت، كە ماددە یاساییە پەرش و بڵاوەكان كۆبكاتەوە، بۆ رێگریكردن لە هەراسانكردن، كە بووەتە دیاردەیەكی باو لە عێراق، بە کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە هەروەها پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا و بڵاوبوونەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان حاڵەتەکانی هەراسانکردنی زیاترکردووە." روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ داوا لە دەسەڵاتی باڵای عێراق دەکات بەدواداچوون بکات و چالاککردنی رێکارە یاساییەکان دژی هەراسانکاران و تەرخانکردنی خەڵکانی راهێنراو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی هەراسانکردن بۆ دڵنیابوون لەوەی تاوانباران لە سزا رزگاریان نابێت، هەروەها پاراستنی نهێنی ناسنامەی ئەو راپۆرتی تاوانی هەرسانکردنی داوە.  هەروەها روانگە داوا لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەكات كە هاوكار بن لە دانانی یاسای توندتر بۆ رێگریكردن لە هەراسانكاران و رێگەنەدان بە دەربازبوون لە سزا تەنها لەبەر "سوڵحی عەشایەری"، بەتایبەتی ئەگەر كارمەندی حكومەت بن، روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ دووپاتی كردەوە كە ئەم پرسانە بە توندی كاریگەری لەسەر دەروونی قوربانیان هەیە و كاریگەری لەسەر داهاتووی خوێندن و كاركردنیان هەیە تا دەگاتە ئاستی كۆچكردن و خۆكوشتن.


   شیكاری: درەو ئەگەر ڕۆژی 23ی 9ی 2019، هاوڵاتییەک (ملیۆنێک) دیناری بۆ کڕینی سەرجەم شمەک و پێداویستییەکانی مانگێکی خێزانەکەی خەرجکردبێت. ئەوا ئەمڕۆ هەمان هاوڵاتی بۆ هەمان ئەو شمەکانەی لە ساڵی (2019) کڕیویەتی، بچێت بۆ بازاڕ پێویستە (ملیۆنێک و 440 هەزار) دیناری پێبێت. ئەمە کاتێدایە داهاتی تاک لە هەرێمی کوردستان بەراود بە (10) ساڵی ڕابردووە (52%) کەمی کردووە. خەرجی و داهاتی مانگانەی تاک و خێزان لە هەرێمی کوردستان ڕۆژی (2/10/2021) دکتۆر هەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی زینجیرەیەک ئاماری لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند؛ "پارێزگای سلێمانی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان بە پشتبەستن بە ئامارو کێوماڵە بەردەوامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتەکانی پلاندانان لە حکومەتی ئیتحادیی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لێکۆڵینەوەیەکی ئاماریی بەراوردکاریی لەنێوان ساڵانی (١٩٩١ بۆ ٢٠٢١)، واتە ماوەی (30) سی ساڵی ڕابردوودا کردووەو تەواوی سێکتەرە جیاجیاکانی تێدا ئاماژە پێکراوە. لە بەشێکی ئامارەکانیدا ئاماژە دراوە بە "داهات و خەرجی تاک" لە پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2021) تێكڕای خەرجی مانگێکی خێزان (ملیۆنێک و 123 هەزار) دینارە، تێكڕای خەرجی مانگێکی تاكەکەس (234 هەزار) دینارە.  تێكڕای داهاتی مانگێکی خێزان (842 هەزار و 400) دینارە، تێكڕای داهاتی مانگێکی تاكەکەس (187 هەزار و200) دینارە. بەم پێیەش داهاتی مانگانەی هەر خێزانێک بڕی (280 هەزار و 600) دیناری کەمترە لە خەرجییەکانی، وەک چۆن خەرجی هەر تاکێکیش بڕی (46 هەزار و 800) دیناری زۆرترە لە داهاتی مانگێکی. ئەمە لە کاتێکدا لە ساڵی (2012) لە کابینەی حەوتەمی حکومەتی هەرێم (عەلی سندی -وەزیری پلاندانانی هەرێم) ڕایگەیاند داهاتی ساڵانەی تاک لە هەرێمی کوردستان (4 هەزار) دۆلاری تێپەڕاندووە، واتە مانگانە (333) دۆلاری مانگانە، لەو کاتەدا بەهای (1) دۆلاری ئەمریکی (هەزار و 166) دینار بووە، واتە داهاتی مانگانەی تاک بە دینار بریتی بووە لە (388 هەزار و 666) دینار بووە. بەم پێیەش داهاتی تاک لە هەرێمی کوردستان لەساڵی (2021) بەراورد بە ساڵی (2012) بڕی (201 هەزار و 466) دینار و بەڕێژەی (52%) کەمی کردووە. (بڕوانە خشەی ژمارە (1)) خشتەی ژمارە (1) بەرزبوونەوەی نرخ و دابەزینی هێزی کڕین پاڵپشت بەو داتاو زانیارییانەی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی/ سلێمانی، ڕۆژانە نرخی دراوو خۆراک لەبازاڕەکانی سلێمانی تۆمار دەکات، درەو دوو تۆمارەی جیاوازی بەڕێوەبەرایتییەکەی بەراورد کردووە کە لە (23/9/2029)ەو (13/6/2022) تۆماری کردوون (بڕوانە (هاوپێچی یەکەم و دووەم))، بەپێی ئامارەکە؛ نرخی سەرجەم کەل و پەل و دراوەکان بەڕێژەی جیاواز بەرز بوونەتەوە. ئامارەکان بە جۆرێکە بە تێکڕای ئەو نمونانەی درەو وەریگرتوون بە ڕێژەی (44%) بەزبوونەتەوە. بە واتایەکی تر ئەگەر ڕۆژی 23ی 9ی 2019، هاوڵاتییەک (ملیۆنێک) دیناری بۆ کڕینی سەرجەم شمەک و پێداویستییەکانی مانگێکی خێزانەکەی خەرجکردبێت. ئەوا ئەمڕۆ هەمان هاوڵاتی بۆ هەمان ئەو شمەکانەی لە ساڵی (2019) کڕیویەتی، بچێت بۆ بازاڕ پێویستە (ملیۆنێک و 440 هەزار) دیناری پێبێت. بۆ بەرچاو ڕونی بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)) خشتەی ژمارە (2) نرخی شمەک و دراو لە نێوان (23/9/2019) (13/6/2022) هاوپێچی یەکەم هاوپێچی دووەم  


درەو: پ.ی.د. كارزان محەمەد، مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی/ گۆڤاری ئاییندەناسی بەرایی هاتنەئارای قۆناغی گڵۆباڵیزم و گەشەكردنی ئامرازەكانی پەیوەندی، وێرای لایەنە ئەرێنییەكانی كە خێراتركردنی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی داتا و بیروبۆچوونە، جیهانی بەرەو ئەو گوندە ئەلیكترۆنییە ئاڕاستە کرد كە “مارشاڵ مەك لۆهان” Marshal Macluhan)) ((1911-1980 پێشبینیی بۆ كردبوو، كۆمەڵێك دیاردەی مەترسیداریشی لەگەڵ خۆیدا هێنا كە دیارترینیان سایبەر تیرۆریزمە و بووەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی. دۆسیەی تیرۆریزم یەكێكە لەو تاوانانەی لەگەڵ هەر پێشكەوتنێكی تەكنەلۆژیدا فۆرمی خۆی گۆڕیوە. لە هەر قۆناغ و پێشهاتێكی نوێدا ڕێوشوێنی جیاواز بۆ هەڕەشە و كردە تیرۆریستییەكان بەكارهێنراوە و بەردەوام لە پڕۆسەی خۆبەرهەمهێنانەوەدایە، ئێستاش نوێترین شێوازی كە سایبەرتیرۆریزمە، بە سوودبینین لە نوێترین تەكنەلۆژیای پەیوەندی، هەوڵ بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانانە دەدات كە بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بە پێشێلی پرەنسیپەكانی ئاسایشی كۆمەڵگای مرۆیی دادەنرێت. هەر چەندە لێكۆڵینەوە لە تیرۆریزم بە پێی مۆدێل ‌و خەسڵەتەكانی دەگۆڕێت، بەڵام دیاردەی سایبەرتیرۆزم كە لەدوای كۆتاییهاتنی جەنگی داعش، بە شێوەیەكی ئۆرگانیزەكراو و ئاڕاستەكراو، وەك شەپۆلێكی نوێی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكەدا هاتووەتە ئارا، پێویستی بە توێژینەوە لە فاكتەر و ڕەهەندەكانی سەرهەڵدان، تیشكخستنەسەر ئەنجامدانی تاوانەكە هەیە، تا بتوانرێ بە شێوەیەكی دروست چەندین مۆدیلی بەگژداچوونەوە گەڵاڵە بكرێت تا ئەم تاوانە مۆدێرنە كەمترین كاریگەریی لەسەر ئاسایش و ئارامیی كۆمەڵگای كوردەواری جێ بهێڵێت. سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە ڕێگەی سایبەرتیرۆریزمەوە لەژێر كاریگەریی هەلومەرجی هەرێمی كوردستاندایە، تا ئەندازەیەكی زۆریش وابەستەیە بەو پێشهاتە نوێیانەی لە سیستمی سیاسەتی جیهانی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا ڕوو دەدەن، بەڵام لە ئێستادا هەست بەو مەترسییە دەكرێت كە ئاڕاستەكەی لە ناوچەكەدا ڕووی لە كوردستانە، ئەمەش بایەخی لێتوێژینەوەی بۆ كۆمەڵگای كوردی هەیە و پێویستە لە ڕوانگەیەكی ئەكادیمییەوە شەنوكەوی بكرێت. چەمك و خەسڵەتەكانی سایبەرتیرۆریزم و هاتنەئارای لە كوردستان سایبەرتیرۆریزم وەك فۆرمێكی نوێی جەنگی ئەلیكترۆنی، كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سیستمی نێودەوڵەتی و سەرجەم ئەو دەوڵەتانەش هەیە كە سەرقاڵی چەسپاندنی ئاشتی و ئارامیی وڵاتەكانیانن. لەم ڕوانگەیەوە ئەم چەمكە لەدوای هاتنەئارای، تا ئێستا لە چەندین ڕەهەندەوە پێناس و تایبەتمەندییەكانی تاوتوێ كراوە. ئەم شێوازە نوێیەی تیرۆریزم، بۆ یەكەمین جار لە ساڵی (1980) لەلایەن “باری کۆلین” (Barry Collin)ی پسپۆڕی بواری ئاسایش بەكار هێنرا، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە شاری كالیفۆڕنیای ئەمەریكا خستیە ڕوو، شەنوكەوی ئەم چەمكە نوێیەی تیرۆیزمی كرد و توێژینەوەیەكی لە بارەی كاریگەرییەكانی لەسەر كۆمەڵگای مرۆیی  خستە ڕوو[1]. مارك پۆليت (Mark Pollitt) لە پێناسەیەكدا لەو باوەڕەدایە سایبەرتیرۆریزم واتە: پەلاماردان و هێرشێكی ئەنقەستە بە ئامانجێكی سیاسی ئەنجام دەدرێت كە دژ بە سیستمی بەڕێوەبردنی دامەزراوە زانیارییەكانە، دەرەنجامی كاریگەریشی لێ دەكەوێتەوە[2]. دامەزراوەی “CRS” بەم چەشنە پێناسەی “سایبەر تیرۆریزم” دەكات: هەڕەشە یاخود پەلاماردانێكی نایاساییە بۆ سەر كۆمپیوتەر، تۆڕ و داتا ئەنباركراوەكانی ناو كۆمپیوتەر، بە مەبەستی ترساندن یان ناچاركردنی حكومەت یاخود جەماوەرەكەی بۆ دووركەوتنەوە لە ئامانجە سیاسی یاخود كۆمەڵایەتییەكانیان[3]. بە بڕوای “دورۆتی دەنینگ”، تیرۆریزمی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی میدیاوە واتە: بەكارهێنانی ژینگەی میدیا و بواری ئەلیكترۆنی بە ئامانجی تیرۆر، پەلاماردان و هەڕەشەی نایاسایی لە ڕێگەی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و تۆڕەكانی زانیاری و بڵاوكردنەوە، ئەویش بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ یان ناچاركردنی دەوڵەت یان جەماوەر لە پێناو بەدیهێنانی كۆمەڵێك ئامانجی تایبەت[4]. لە كۆی ئەم پێناسانەدا، دەگەینە ئەو ڕاستییەی كە گەشەسەندنی تەكنەلۆژیا و كاریگەریی لەسەر پەرەپێدانی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕ و پەیوەندی، ئاسانكاریی بۆ بەرەی تیرۆریزمیش كردووە تا پیلان و كرداری تیرۆریستی لەو ڕێگەیەوە ئەنجام بدەن. پسپۆڕانی بواری تیرۆریزمناسی، هاوساتی گەشەسەندنی تەكنەلۆژیای پەیوەندی، بایەخی زیاتریان بە مەترسییەكانی سایبەرتیرۆریزم داوە، چونكە لەو باوەڕەدان: تایبەتمەندییەكانی ئینتەرنێت و بەئاسان دەستڕاگەیشتنی تیرۆریستان بە چەكە سایبەرییەكان (واتە كۆمپیوتەر و هێڵی ئینتەرنێت)، بووەتە مایەی ئاڵۆزی و مەترسیداربوونی ئەم جۆرە تیرۆریزمە نوێیە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەكانی تری تیرۆردا[5]. لە ڕووی ئامانجەوە، سایبەرتیرۆریزم بە پێی ئاڕاستەكەیان لە یەكتر جیاوازن، بەگشتی نەخشەڕێژی بۆ پەلامارە سایبەرتیرۆریستییەكان كە لەلایەن كەس و گرووپ و لایەنە جۆراوجۆرەكانەوە ئەنجام دەدرێت، هەر چەندە شێوازی ئەنجامدانیان جیاواز بێت، بۆ دوو جۆر پۆلێن دەكرێت: ا. سایبەرتیرۆریزمی ئاڕاستەكراو: ئەم شێوازە تاوان بە پێی پیلان ‌و نەخشە ئەنجام دەدات، ئامانجەكەشی دروستكردنی فشارە بۆ بەرامبەرەكەی تا لەژێر كاریگەریی تیرۆر و هەڕەشەدا داواكاریی تیرۆریستان بهێنێتە دی. لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵات، بریتین لەو گرووپ‌ و ڕێكخراوە سیاسی ‌و ئایدیۆلۆژییە توندڕەوانەی دژ بە دەسەڵات كار دەكەن، هەندێكیان لەلایەن دەوڵەتانی ترەوە  هان دەدرێن بە ئامانجی كاریگەری خستنەسەر دەسەڵات. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش، ئاڕاستەكردنی سایبەرتیرۆریزمە لەلایەن ڕێكخراو و گرووپ و تەنانەت دەوڵەتێكی بیانییەوە دژ بە دەوڵەتێكی تر. ئێستا هەردوو شێوازەكە لە هەرێمی كوردستان و عێراقیشدا هەن، لەسەر ئاستی ناوخۆ بەئاشكرا گرووپە تیرۆرستییەكان سوود لە جۆرەها تۆڕی كۆمەڵایەتی وەردەگرن بۆ بڵاوكردنەوەی واتەوات و هەڕەشە و بانگەوازی توندوتیژانە بە شێوەیەكی ئاڕاستەكراو. ب. ئاژاوەگێڕی‌ و پەشێوی (ئانارشیستی): ئەم مۆدێلەی تیرۆریزم، پتر بە شێوەی ناوبەناو ئەنجام دەدرێت. ستراتیژی كاری ڕێبازی ئانارشیزم لەسەر فەلسەفەیەكە كە هەر دەسەڵاتێكی سیاسی بە هەر شێوەیەك بێت، بە خراپی دەزانێت[6]. ئامانجەكانی سایبەرتیرۆریزم لەم مۆدێلەدا، زۆر جار تەنها شڵەژاندنی دۆخی كۆمەڵایەتییە، بەڵام لێكەوتەی لەسەر هەلومەرجی بەڕێوەبردن و حكومڕانییش هەیە، چونكە بە هۆی ئەم ئانارشیزمەوە ڕێژەی جۆرەها تاوانی وەك دزی و كوشتن و تاڵانی پەرە دەستێنێ. لە ڕووی تەمەنەوە، كورتترین جۆری تیرۆریزمە و بەردەوام شێوەی خۆی دەگۆڕێت. تا ئێستا شرۆڤەی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە بۆ ناسینەوەی هەر جووڵە و ڕەفتارێكی نایاسایی كە لە بواری میدیادا ئەنجام دەدرێت، بەتایبەتی ئەو ڤیدیۆ و وێنە و دەنگ و پەیامانەی هاندانیان بۆ توندوتیژیی جەستەیی یاخود سایكۆلۆژی تێدایە، هەندێكیشیان بە ئامانجی پەكخستنی پڕۆگرام و دزینی داتا و تاوانە هەواڵگرییەكان ئەنجام دەدرێن، ئایا تا چەند دەچنە خانەی سایبەرتیرۆریزمەوە؟ ئایا هۆكاری پەنابردنی تیرۆرستان بۆ میدیا و پەرەسەندنی خێرای تاوانی سایبەرتیرۆریزم لەسەر ئاستی جیهان، فاكتەرەكەی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟ بەرەی تیرۆريزم لەم ڕوانگەیەوە واتە ئەو كەس و لایەن و گرووپانەی سایبەرتیرۆریزم ئەنجام دەدەن، لەبەر ئەم فاكتەرانەی خوارەوە، لە ڕێگەی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیای ئەلیكترۆنی بەگشتی، پەنا بۆ سایبەرتیرۆریزم دەبەن: بێسنووری لە سایبەرسپەیسدا: داهێنانی سایبەرسپەیس بە هۆی هاتنەئارای ئینتەرنێتەوە، بووە مایەی پێكەوەبەستنی تۆڕێكی جیهانی كە بە شێوەیەكی جاڵجاڵۆكەیی، بە كەمترین كاتيش زانیاریی تیادا ئاڵوگۆڕ دەكرێت. بە مانایەكی تر: ئینتەرنێت توانیی جۆرەها سێرڤسی وەك: پەیوەندیی خێرا، توانای ناردنی پەیام، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندی، ئاڵوگۆڕی داتا بە مۆدێلی جۆراوجۆر لە ڕێگەی تۆڕە ئینتەرنێتییەكەیەوە لەخۆ گرتووە[7]. تیرۆر لە ڕێگای میدیاكانەوە دەتوانێ سنووری وڵاتان ببڕێت، واتە ناردنی پەیام بۆ دروستكردن و ئاڵوگۆڕی پەیوەندی لەگەڵ هاوسۆزەكانیان، یاخود بە مەبەستی پڕوپاگەندە و دنەدان بۆ توندوتیژی، ڕووبەڕووی لەمپەرێكی ئەوتۆ نابێتەوە. ئەگەرچی هەندێ وڵات لە ڕێگەی فلتەركردنی سایت و پەیج و سانسۆری ئەلیكترۆنییەوە توانیویەتی ڕووبەڕووی سایبەرتیرۆریزم ببێتەوە، بەڵام هێشتا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت. كەمیی بودجەی تێچوو: لە سایبەرتیرۆریزمدا، بە بودجەیەكی كەم بۆ ئامێرێكی كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و پڕۆگرامی مۆنتاژ، دەتوانرێ زۆرترین پەیامی تیرۆرستانە بەرهەم بهێنرێت بە مەبەستی پەخش و بڵاوكردنەوەی. پەلاماردان بەبێ زیانی جەستەیی: لە پڕۆسەی سایبەرتیرۆریزمدا بە پێچەوانەی جۆرەكانی تری تیرۆرەوە كە زۆر جار بە ئامانجی پەلاماردان یان زیانگەیاندن بە شوێنێك یان دامەزراوەیەك، پێویستی بە خۆتەقاندنەوە هەبووە یان تیرۆریستەكە گیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە، لەم مۆدێلەدا تیرۆرست دەتوانێ گەورەترین زیانی سایكۆلۆژی بە جەماوەر بگەیەنێ یاخود زیان بە دامەزراوەیەك بگەیەنێ لە ڕووی هاككردنی ژمێرەی بانكی و داتاكانیان، بەبێ ئەوەی زیان بەر خۆی بكەوێت. ئازادی لە بەكارهێنانی ئینتەرنێت، ئاسانكاریی زۆریشی بۆ ئەنجامدانی تاوانی ئەلیكترۆنی ڕەخساندووە، لەم ڕوانگەیەوە وڵاتانی پێشكەوتوو هەمیشە سەرقاڵی چاودێریی ئینتەرنێتن. تیمی ئەلیكترۆنی: تیرۆرستان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی پەیوەندیی ئەلیكترۆنییەوە هەماهەنگی لە كاری تیرۆردا بكەن، واتە ببنە تیمی ئەلیكترۆنی، ئەمەش فاكتەری سەرەكییە بۆ خێرا ئەنجامدانی تاوانەكە بە هۆی ئاسانكاری لە پڕۆسەی پەیوەندی و هاریكاریی تیرۆریستان لەگەڵ یەكتردا. پەیداكردنی سەرچاوەی بژێوی و ئاڵوگۆڕی دراو: سوودوەرگرتنی تیرۆریزم لە پڕۆسەی پەیوەندی بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و پەیداكردنی سەرچاوەی بژێوی بۆ دابینكردنی بودجەی چالاكییەكانیان، فاكتەرێكی تری پەنابردنی گرووپە تیرۆریستییەكانە بۆ میدیای ئەلیكترۆنی. بەگشتی خەسڵەتەكانی سایبەرتیرۆریزم بریتین لە: خێرایی لە پڕۆسەی تاواندا: فاكتەرەكانی كات و شوێن لە سایبەرتیرۆریزمدا گۆڕانی بەسەردا هاتووە، لە دنیای ئەلیكترۆنیدا بە هۆی نزیكایەتیی (تاوانبار، ئامانجی تاوان، شوێنی تاوان) ئەنجامدانی تاوانی ئاسان كردووە. نادیاریی ناسنامەی تیرۆرست. قەبارەی تاوان: لە سایبەرتیرۆریزمدا، ژمارەی تاوانبار و قەبارەی تاوان و ئاستی كاریگەرییەكانی ناڕوونە. كەمیی بودجە: ئەنجامدانی تاوان لە دنیای ئەلیكترۆنیدا، پێویستی بە چەند ئامێرێكە و بڕی تیچووی كەمە. نائامادەگی لە شوێنی تاوان: لە تاوانی ئاساییدا بەبێ ئامادەبوونی تاوانبار ئاستەمە تاوان ئەنجام بدرێت، بەڵام كردەی تاوان لە دنیای ئەلیكترۆنیدا بەبێ ئامادەگی لە شوێنەكەدا ئەنجام دەدرێت، ئەمەش دەبێتە مایەی ونبوونی سەرەداوەكان. نێودەوڵەتیبوونی تاوان: لە تیرۆریزمی میدیای ئەلیكترۆنیدا سنوورەكان تێدەپەڕێنرێت و دەشێ تیرۆرست لە وڵاتێك بێت و تاوان لە وڵاتێكی تردا ئەنجام بدات. هەڵكشانی ژمارەی ڕەش: واتە ئاستی زیانەكانی تاوان بەتەواوەتی نادركێنرێت. ئۆتۆماتیكبوونی تاوان[8]. مێژووی سایبەرتیرۆریزم سەرهەڵدانی سایبەرتیرۆریزم هاوساتی داهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتە، بە مانایەكی تر: لەگەڵ هەر داهێنانێكی تەكنەلۆژیدا، چەندین مەترسی بۆ سەر ئاسایشی مرۆیی دێتە ئارا كە زۆربەیان پێشبینیكراون یاخود گوماناوین. لە ماوەی هەردوو دەیەی حەفتا و هەشتای سەدەی ڕابردوودا، بەتایبەتی هەڵشكانی ڕێژەی ململانێ نێودەوڵەتییەكان لە سایەی جەنگی ساردی بلۆكی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات، گەرمبوونی ڕكابەریی پێشكەوتنی خێرای تەكنەلۆژیای پەیوەندی لەنێوان زلهێزەكانی جەنگی سارد و هەم وڵاتانی تری وەك ژاپۆن و چین و ئیسرائیل، مەترسیی تیرۆریزم بە شێوەی ئۆرگانیزەكراو بە دنەدان و پشتیوانیی دەوڵەتە گەورەكان، بە جۆرێكی مەترسیدارتر هەڕەشەی لە پڕۆسەی ئاشتی و ئارامیی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد. چەند فاكتەرێك لەسەر ئاستی جیهان بوونە مایەی تەشەنەسەندنی سایبەرتیرۆریزم: یەكەمیان: دامەزراندنی ڕێكخراوی ئەلقاعیدە لە گەرمەی ململانێی جەنگی سارد لەنێوان یەكێتیی سۆڤیەت ‌و ئەمەریكادا، وەك گەورەترین ڕێكخراوێكی تیرۆریستی لەسەر ئاستی جیهان، زەمینەی زیاتری بۆ سایبەرتیرۆریزم ڕەخساند. قۆناغی كۆرپەلەییەكەی ئەلقاعیدە لە سووداندا بوو، دوای یەكگرتنی لەگەڵ عەرەبە ئەفغانەكان ‌و كۆچكردنیان بۆ ئەفغانستان، دەوڵەتی تاڵبانیان دامەزراند. دووەمیان: لە (11)ی سێپتەمبەردا كاتێك گەورەترین پێكدادانی بەرەی تیرۆر لەگەڵ شارستانیەتی خۆرئاوادا ڕووی دا، درێژەكێشانی جەنگەكە بە شێوەیەكی بەربڵاو جیهانی ئەلیكترۆنیشی گرتەوە و بووەتە مایەی گەورەترین فاكتەر بۆ دنەدانی سایبەرتیرۆریزم بە مۆدێلی جۆراوجۆر. لەسەر ئاستی عێراقیش، دامەزراندنی “داعش” (ISIS) وەك لقێكی ئەلقاعیدە لە عێراق، شەپۆلێكی تری سایبەرتیرۆریزمی لە وڵاتەكەدا ئاڕاستە كرد كە مەترسییەكانی بووە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی كوردستانیش. یەكەمین هەنگاوی “داعش” لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای نوێی میدیا بوو بۆ هاندان بۆ توندوتیژی و تیرۆر، لەبەر ئەم فاكتەرەش ناوەندی میدیایی “الفرقان”ی لە مانگی تشرینی دووەمی 2006دا دامەزراند بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی (دیڤیدی، سیدی، پامفێلت، پۆستەر…)، لە پێناو نیشاندانی توانای سەربازیی داعش و بڵاوكردنەوەی پەیامەكانی لە تۆڕە میدیاییەكاندا[9]. هەرێمی كوردستان وەك بەشێكی دانەبڕاو لەو وڵاتانەی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا چەندین جار دووچاری پەلاماری تیرۆرستی بووەتەوە، هاوساتی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و بەرەی تیرۆریزم بە سەركردایەتی داعش، سایبەرتیرۆریزم وەك ئامرازێك لەلایەن داعشەوە دژ بە هەرێمی كوردستان خرایە گەڕ، ئەمەش بە گرنگترین فاكتەری دەرەكیی پەلامارەكانی سایبەرتیرۆریزم دژ بە گەلی كورد دادەنرێت. لە ڕووی فاكتەرە ناوخۆییەكانیش كە زەمینەساز بوون بۆ پەرەسەندنی مەترسییەكانی سایبەرتیرۆریزم، بەگشتی لەم خاڵانەی خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە: – لەسەر ئاستی دامەزراوەكانی دەسەڵات: سیستمی دەسەڵاتدارێتی و بەڕێوەبردن لە هەرێمی كوردستان  ئامادەباشییەكی ئەوتۆیان بۆ ئەو ڕەهەندە هەستیارەی جەنگ دژ بە بەرەی تیرۆریزم نەكردبوو، هەر بۆیە هیچ جۆرە سیستمێكی بەرگریی ئەلیكترۆنی بۆ پەلامارەكانی سایبەرتیرۆریزم و تویت و پەیامەكانیان نەخستە گەڕ، ئەمەش بووە مایەی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە هەموو ڕەهەندەكانیەوە. – سایكۆلۆژیای جەماوەر: فاكتەرێكی تر پەیوەندیدار بوو بە دۆخی دەروونیی خەڵك كە بە هۆی ئاڵۆزی و گرنگیی جەنگی دژ بە داعشەوە، زۆر جار زەمینەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و واتەوات دەڕەخسا بەتایبەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، ئەمەش بە قازانجی تیرۆیستانی داعش بوو. – هاوسۆزی و ناهۆشیاری: لە ماوەی جەنگی پێشمەرگە و داعشدا، چەندین هاوڵاتی لە ڕووی هاوسۆزییەوە بێ یاخود ناهۆشیاریی نەتەوەیی، ببوونە زەمینەسازێك بۆ پڕوپاگەندە بۆ داعش و بڵاوكردنەوەی پەیامەكانیان. هەروەها چەندین میدیاكاریش، بە پاساوی گواستنەوەی هەواڵەكانی جەنگ، ببوونە سەكۆی سایبەرتیرۆریزم لە كوردستان. – نەبوونی سانسۆری یاسایی: لە كاتێكدا زۆربەی وڵاتە پێشكەوتووەكان كە لە قاڕەكانی تری جیهانیش بوون، وەك سیستمێكی بەرگریی ئەلیكترۆنی لە ئاسایشی وڵاتەكانیان، سانسۆری یاساییان بۆ سەرجەم ئامرازە ئەلیكترۆنییەكان پیادە دەكرد، بەڵام لە هەرێمی كوردستاندا، بەتایبەتی لە گەرمەی شەڕی هێزەكانی پێشمەرگە و بەرەی تیرۆیزم، لە كاتێكدا دەبووایە لەو هەلومەرجە نائاساییانەدا فلتەر بۆ ئەو سایتانە دابنرێ كە دەچنە خانەی سایبەرتیرۆریزم، دامەزراوە یاساییەكانی هەرێمی كوردستان هیچ جۆرە پلانێكی ئەكتیڤیان بۆ ڕێگەگرتن لەو پەلامارە ئەلیكترۆنییانە پیادە نەكرد، ئەمەش پتر یارمەتیدەری هەڵكشانی هەڕەشەكانی سایبەرتیرۆریزم بوو بۆ سەر ئاسایشی جەماوەر. – داواكاری گشتی: سستی لە بەدواداچوونی یاسایی بۆ سایبەرتیرۆریزم لە هەرێمی كوردستان، ڕێژەی پەلامارە تیرۆریستییە ئەلیكترۆنییەكان و پڕوپاگەندە بۆ هێزەكانی داعشی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا زیاتر كردبوو، لە كاتێكدا بە پێی چەندین یاسا لە هەرێمی كوردستان پڕوپاگەندە بۆ تیرۆر بە تاوان دادەنرێت كە دواتر ئاماژەیان پێ دەدەین. جۆرەكانی تاوانی سایبەرتیرۆریزم و ڕێكارەكانی بەگژداچوونەوەی سایبەر تیرۆریزم بۆ خۆگونجاندنی لەگەڵ ئەو هەلومەرجەی دێتە پێش، شێوازی جۆراوجۆر بە مەبەستی بەئەنجامگەیاندنی ئەركەكانی خۆی دەگرێتە بەر، بە مانایەكی تر: شێوە و فۆرمی سایبەرتیرۆریزم بە پێی دەرفەتەكانی بەردەمی، گۆڕانی بەسەردا دێت. لەم ڕوانگەیەوە هەر پەلامار و هەوڵێكی تێكدانی ئاسایش و ئارامی لە هەرێمی كوردستان، دەچێتە خانەی ئەم تاوانە تیرۆریستییەوە. دیارترین جۆرەكانی سایبەرتیرۆریزم بریتین لە: جەنگی سایكۆلۆژی: بڵاوكردنەوەی واتەوات و پڕوپاگەندە كه ئامرازێكی دێرینی جەنگی سایكۆلۆژین، هەمیشە بە شێوازی جۆراوجۆر بە ئامانجی تێكدانی ئارامی و ڕەوشی ژیانی كۆمەڵگای مرۆیی بەكار دەهێنرێت. بە بڕوای پسپۆڕێكی بوارەكە، ئێستا واتەوات بە “سۆفت پاوەر” (Soft Power) دادەنرێت كە كاریگەریی لەسەر سیستم و پێداویستییە ئابووری، كۆمەڵایەتی، سیاسییەكانی هەر وڵاتێك هەیە. چەمكی “واتەوات” لە زمانی كوردیدا، كۆمەڵێك دەستەواژەی بۆ بەكار هێنراوە كە هەر كامیان گوزارشتن لە شێوەزاری دەڤەرێكی كوردستان. ئەم دەستەواژەیە بە شێوازی فرەچەشن وشە و زاراوەی بۆ بەكار هێنراوە. لە ڕووی زمانەوانیيەوە، زاراوەی “واتەوات” لە زمانی كوردیدا بە پێی دیالێكت و شێوەزارە جیاجیاكانی كوردستان چەندین دەستەواژەی تری بۆ بەكار دەهێنرێت، وەك: “وتووات، قاو، مقۆمقۆ، دەبدەبە، تەحاتەحا، بەندوباو، قاوەقاو، دەنگۆ[10]“. لە سەردەمە دێرینەكاندا مەیدانی بڵاوبوونەوەی واتەوات بریتی بوو لە كۆڕ و كۆبوونەوە جەماوەری و بازاڕ و شوێنە قەرەباڵغەكان كە مامەڵەی كۆمەڵایەتیی تێدا ئەنجام دراوە، بەڵام دوای داهێنان و گەشەسەندنی ئامرازەكانی میدیا، هەر كام لەو دەوڵەت و دامەزراوە و كەس و لایەنانەی دەیانویست واتەوات بڵاو بكەنەوە، هەوڵیان داوە میدیا وەك چەكێكی كاریگەر بۆ ئەو مەبەستە بخەنە گەڕ. بڵاوبوونەوەی واتەوات لە ڕێی میدیاكانەوە، بە پێی پێوەرەكەی هەردوو پسپۆڕ “ئەلپۆرت و پۆستمان” (Alport & postman) دەخەمڵێنرێت كە پێیان وایە هەردوو مەرجی “بایەخ” و “ئاڵۆزی” كاریگەرییان لەسەر خێرایی لە بڵاوبوونەوەی واتەواتدا هەیە، ئەم هاوكێشەیەش بەم چەشنەیە: R = I × A واتە: واتەوات (Rumer) یەكسانە بە لێكدانی بایەخ و گرنگی (Importance) و ئاڵۆزی (Ambiguity)، هەتا گرنگی و بایەخی زانیارییەك لەناو كۆمەڵگادا زۆر بێ و ناڕوونی و ئاڵۆزییشی زیاتر بێ، ئەوا واتەواتیش بە شێوەیەكی خێراتر پەرە دەستێنێ. ئەگەر زانیارییەك بایەخی هەبێ و ئاڵۆزییشی تێدا نەبێ، كەواتە واتەوات نایەتە ئارا، یاخود ئەگەر زانیارییەكە جێی بایەخ نەبێ، ئەوا واتەوات هەر دروست نابێ[11]. لە ماوەی جەنگی داعشدا جۆرەها واتەوات دەربارەی قارەمانێتیی تیرۆریستان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە كوردییەكاندا بڵاو دەكرایەوە، زۆر جار وشەی قەناسبەدەستەكانی داعشیش بۆ چەكدارەكانیان بەكار دەهێنرا، هەروەها جۆرەها پڕوپاگەندە دەربارەی گرفتەكانی هێزی پێشمەرگە بڵاو دەكرایەوە كە دەچوونە خانەی سایبەرتیرۆریزم. لە جەنگی داعشدا بڵاوكردنەوەی چەندین بابەت و زانیاریی ناڕۆشن بە ناوی هەواڵ و وێنەی تازەوە لە میدیا كوردییەكاندا دەبینرێت كە پێشێلی یاساكانی میدیایە، چونكە دەچنە چوارچێوەی پڕوپاگەندە بۆ هێز و توانای ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە، تەنانەت پڕوپاگەندەی زیادەڕۆیی لە باسوخواسی تواناكانی “داعش” لەهەمبەر هەرێمی كوردستان و عێراقیشدا كراوە، بۆ نموونە بڵاوكردنەوەی هەندێ هەواڵی وەك: – داعش سەربازە عێراقییەكانی‌ بردووە بە ئاسماندا[12]. – داعش عێراق بۆمبڕێژ دەكات[13]. هەروەها میدیای ئەلیكترۆنیی كوردی لە ماوەی جەنگی دژ بە “داعش”، كۆمەڵێك دۆسیەی گرنگ و هەستیاری وروژاندووە كە هەندێكیان دەچنە خانەی خزمەت بە سایبەرتیرۆریزم و پێشێلی بەرپرسیارێتیی میدیایی، وەك: – دركاندنی مامەڵەی چەك[14] – دركاندنی تاكتیكی سەربازی[15] – دركاندنی لێپێچینەوەی سەربازی[16] هاوشێوەی ئەم نموونانە كە دەچنە خانەی واتەواتەوە، میدیای ناوخۆی كوردی یاخود میدیای داعش ئەنجامی بدات، خزمەتە بە ئامانجەكانی سایبەرتیرۆریزم لە هەرێمی كوردستاندا. ب. تۆڕیی پەیوەندیی تیرۆیزم لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەم لە چوارچێوەی سنووری دەسەڵاتی ئەو وڵاتانەی دووچاری پەلامارەكانی تیرۆریزم بوونەتەوە، ڕێوشوێنی توند پیادە دەكرێت. ستراتیژەی دژەتیرۆریزمیش بووەتە مایەی بەرتەسكبوونەوەی سنووری چالاكی و شێوازی پەیوەندیی نێوان تۆڕەكانی بەرەی تیرۆریزم، بەڵام نەیتوانیوە بەتەواوەتی هەڕەشەكانیان بنەبڕ بكات، بەڵكوو شێوازەكانی تاوانەكە گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە لە ڕووی پەیوەندییەوە، ئەویش بە پەنابردنیان بۆ بەكارهێنانی ئینتەرنێت و تەكنەلۆژیای پەیوەندی بە ئامانجی ڕاكێشانی ئەندام و لایەنگر و بڵاوكردنەوەی پەیام و ئاڕاستەكردنیان بۆ كاری تیرۆرستی. تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان چەندین كەس و گرووپ بە پێی یاسای ژماره‌ (3)ی ساڵی 2006، یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆقاندن (تیرۆر) له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕووبەڕووی سزای یاسایی كراونەتەوە، خاڵی سەرنجڕاكێش لەوەدایە زۆربەی ئەو تاوانبارانە سەردانی بارەگاكانی داعشیان لە ناوەراستی عێراق و دەرەوەی وڵات نەكردووە، بەڵكوو لە ڕێگەی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بوونەتە هاوسۆزی داعش و گرووپە توندڕەوە تیرۆریستییەكانی تر. ج. زیانگەیاندن بە سیستمی داتا و پڕۆگرامی ئەلیكترۆنی ئامانجێكی ستراتیژی سایبەرتیرۆریزم، سوودوەرگرتنە لە تۆڕە ئەلیكترۆنییەكان بە ئامانجی تێكدان و لەكارخستن یان دزینی داتای دیجیتاڵی و پەكخستنی پڕۆگرامەكانی داتاكانی تایبەت بە كۆمەڵگایەك یاخود دامەزراوەیەكی سەربازی. فاكتەرێكی گرنگ كە سایبەرتیرۆریزمی كردووە بە هەڕەشەیەكی مەترسیدار بۆ سەر دامەزراوەكانی هەر وڵاتێك، لە پڕۆسەی ئەنجامدانەكەیدایە كە دەتوانێ بە كەمترین بودجە، كردەی مەترسیدار لە ماوەیەكی كەم و بە خێراییەكی زۆرەوە ئەنجام بدات. بێگومان ئەنجامدانی هەر پەلامارێكی سایبەر هەتا ئاڵۆزتر و چڕوپڕتر بێت، پێویستی بە بودجە و توانستی زیاترە بۆ خۆپارێزی لە زیانەكانی. سایبەرتیرۆریزم بە چەند شێوازێك ئەنجام دەدرێت: – پەلاماردانی داتاكان یاخود لەناوبردنی ناوەڕۆكی فایلە ئەلیكترۆنییەكان، تۆڕە كۆمپیوتەرییەکان یاخود سۆفتوێرە جۆراوجۆرەكانی. – هێرش بۆ سەر بونیادی دامەزراوەكان (بۆ نموونە بە هۆی تێكدان و هاككردنی سیستمێكی ئەلیكترۆنییەوە، كارە بنەڕەتییەكانی دامەزراوەیەك ڕابوەستێت). – سوودوەرگرتن لە پەیوەندییە ئەلیكترۆنییەكان بۆ ناردنی نەخشە و پلان، بە ئامانجی پەلاماردانی تیرۆرستی یاخود دنەدان بۆ ئەنجامدانی یان زەمینەسازی. – زیادكردن یاخود بەرزكردنەوەی ئاستی سەرچاوە داراییەكانی تیرۆرستان، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی سیستمی بانكی ئەلیكترۆنییان هەیە، بۆ نموونە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی لەژێر ناوی دامەزراوەیەكی خێرخوازی، پارە كۆ بكەنەوە. كاریگەرییە مەترسیدارەكانی سایبەرتیرۆریزم بۆ سەر ئاسایشی دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەكانی كۆمەڵگە، دەگەڕێتەوە بۆ چەند فاكتەرێك: – بە پێی پلان و بەرنامە جێبەجێ دەكرێت، واتە ئامانجی دیاریكراوی هەیە. – پشتبەستن بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو لە سایبەرتیرۆریزمدا، بووەتە مایەی هەڕەشەی بەردەوام بۆ سیستمی بەرگریی كەس و گرووپ و  دامەزراوەكان، واتە دەبێ هەمیشە لە دۆخی ئامادەباشیدا بن. – هەر دامەزراوەیەكی فەرمی و نافەرمی كە پێویستیان بە خۆپارێزییە، بەناچارییەوە بودجەیەكی گەورە بۆ سیستمی بەرگریی خۆیان تەرخان دەكەن، ئەم بودجەیەش بارگرانییە بۆ هەلومەرجی دارایی. – نادیاریی لایەنی دەستدرێژیكار بووەتە مایەی ونبوونی ناسنامەی تاوانبار، لەم ڕوانگەیەوە دۆزینەوەی كەس و لایەنی تاوانبار بە ئاستەم دادەنرێت. هەر چەندە سایبەرتیرۆریزم بە پێی هەلومەرجی دەركەوتنی، جۆر و ئامانجەكەشی گۆڕانی بەسەردا دێت، بەڵام ئەم سێ شێوازەی سەرەوە بە دیارترین جۆرەكانی سایبەرتیرۆریزم دادەنرێن كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی. گرتنەبەری هەر ڕێكارێكیش بۆ بەگژداچوونەوەی سایبەرتیرۆریزم، بە مانای پاراستنی ئاسایشی دامەزراوە یاساییەكان و دابینكردنی ئارامی بۆ جەماوەریش دێت كە لە تەوەرەی دواتردا شەنوكەوی دەكەین. ڕێكارەكانی بەگژداچوونەوەی سایبەرتیرۆریزم لە هەرێمی كوردستان تاوانی سایبەرتیرۆریزم و مەترسییەكانی بۆ ئاسایشی وڵاتان، تا ئێستا دۆسیەیەكی ئاڵۆزی نێودەوڵەتییە و نەتوانراوە لە یەك ڕەهەندەوە كۆنترۆڵ بكرێت، بەڵكوو هەر وڵاتێك لەسەر بنەمای جۆر و ئاستی سایبەرتیرۆریزم پێویستی بەوە هەیە كە كۆمەڵێك ڕێكاری جۆراوجۆر بگرێتە بەر، چونكە سروشتی تاوانەكە بە پێی دۆخی هەر وڵاتێكیش گۆڕانی بەسەردا دێت. لێرەدا بە پشتبەستن بە دۆخی سایبەرتیرۆریزم لە هەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك ڕێكار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەخەینە ڕوو كە سەرجەمیان بە تەواوكەری یەكتر دادەنرێن. لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ا. ڕێكاری یاسایی: بۆ سوودوەرگرتن لە ڕێوشوێنە یاساییەكان لە پێناو بەگژداچوونەوەی سایبەرتیرۆریزم، پێویستمان بە گەڵاڵەكردنی یاسای سایبەرتیرۆریزم هەیە، چونكە ئەم بەگژداچوونەوەیە ئامانجی کۆمەڵگەی کوردستان و ئامانجێكیشی كۆمەڵگای جیهانییە[17]. لەگەڵ ئەوەشدا لە هەرێمی كوردستان چەند یاسایەك هەن كە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەتوانرێ بكرێتە ئامرازێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سایبەرتیرۆریزم، ئەوانیش بریتین لە: – یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر)، ژمارە (3)ی ساڵی (2006): لەم یاسایەدا تەنها مادەی چوارەم پەیوەستە بە بواری ڕاگەیاندنەوە، بەم چەشنە: “مادەی چوارەم: ئەم كارانەی خوارەوە بە تاوانی تۆقاندن (تیرۆر) دادەنرێن و سزا دەدرێت بە زیندانی لە (15) ساڵ تێپەڕ نەكات، هەر كەسێك: نووسراو، چاپەمەنی، كاسێتی تۆماركراو یان هاوشێوەی، وێنەی وای لەلا بێت یان بەدەست بێنێت كە هاندان، بە چاك زانین، یان پڕوپاگەندە لەخۆ بگرێت بۆ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆركاری، بە مەبەستی دابەشكردنی یان بڵاوكردنەوەی. ٣. بەئەنقەست هەواڵ، ڕوونكردنەوە یاخود پڕوپاگەندەیەكی تۆقێنەر بڵاو بكاتەوە، هۆیەكانی ڕاگەیاندنی بینراو، بیستراو، خوێندراو یان ئەلیكترۆنی بە هەل وەربگرێت یان بەكاریان بێنێت، لە ئینتەرنێت بەیاناتی ئەوتۆ بڵاو بكاتەوە ڕاستەوخۆ بگاتە ڕادەی هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆركاریی وەها كە ئاسایشی گشتی بخاتە مەترسییەوە و ترس بخاتە نێو هاوڵاتییان و هەڕەشە لە قەوارەی سیاسیی هەرێم بكات”. لەبەر ڕۆشنایی ئەم یاسایەدا، هەر جۆرە پڕوپاگەندە و دنەدان بۆ تیرۆر، تا نزیكەی (15) ساڵ سزای زیندانی لەگەڵدایە، دامەزراوە فەرمییەكان و لەسەروو هەموویانەوە داواكاری گشتی دەتوانێ سكاڵا لەسەر ئەو كەس و لایەنانە تۆمار بكات. كەواتە ئەم یاسایە ڕێكارێكی گرنگە بۆ هۆشداریدان بە هەر كەس و لایەنێك كە هەوڵ بۆ تاوانی سایبەرتیرۆریزم بدات. – یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007ی ڕۆژنامەگەری لە كوردستان: لە مادەی (9)ی یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007ی ڕۆژنامەگەری لە كوردستان، تاوانی زیانگەیاندن بە ئاشتەوایی كۆمەڵگا (وەك لێترازاندنی پێكهاتەكانی كۆمەڵ) و هەڕەشە بۆ سەر ئایین و بیروباوەڕ و ژیانی تایبەت و چەند بوارێكی تری دیاری كردووە كە ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە. لەم ڕوانگەیەوە تاوانی سایبەرتیرۆریزمیش كە زۆر جار دژی تەبایی كۆمەڵگایە یاخود زۆر جار دژ بە ژیانی تایبەت و ئایین و بیروباوەڕە پیرۆزەكانیان بەكار دەهێنرێت، بە پێی یاسای ڕۆژنامەگەری بە تاوان دادەنرێت و سزای لەگەڵدایە. پێشنیازێكی گرنگیش لێرەدا دەخەینە ڕوو، بەئومێدین پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی تایبەت بە سایبەرتیرۆریزم و تاوانە ئەلیكترۆنییەكان پەسەند بكات لە پێناو ڕێكارێكی یاسایی گرنگ بۆ كۆنترۆڵكردنی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان. ب. ڕێكاری تەكنیكی: حكومەتی هەرێم بە مەبەستی ڕێگری لە شەپۆلی تیرۆری ئەلیكترۆنی، پێویستە تیمێكی شارەزا بۆ دەستنیشانكردنی سایت و پەیجە تیرۆریستییەكان دەستنیشان بكات، پاشان لە ڕێگەی كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت فلتەریان بكات. ج. ڕێكاری مرۆیی: هەوڵدان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاریی جەماوەر بەتایبەتی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بۆ خۆپارێزی لە وەرگرتنی پەیامی تیرۆریستان و دووركەوتنەوەش لە هەر جۆرە هاریكارییەكی ماددی و مەعنەوی، چونكە بە پێی یاسای تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت. بۆ ئەو مەبەستەش دامەزراوە فەرمی و ناوەند و ڕێكخراوە خەمخۆرەكانی كۆمەڵگای كوردی، دەبێ ئەم ڕێكارانە بگرنە بەر: – بایەخدان بە خۆشگوزەرانیی خەڵك، تا دەرفەت نەدرێت بە هیچ هاوڵاتییەك بە پاساوی كەموكوڕی لە ژیانیدا، هاوسۆزیی بۆ گرووپە توندئاژۆكان هەبێت. – هاندانی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ ڕیپۆرتكردنی سایت و پەیجەكانی سایبەرتیرۆریزم. – كولتووریزەكردنی دیالۆگ، واتە پەنابردنە بەر دیالۆگ ‌و گفتوگۆ‌ و ڕەخساندنی ئازادیی ڕادەربڕین بۆ هەموو تاكەكانی كۆمەڵگا، ئەمەش ڕێگەیەكە بۆ دووركەوتنەوە لە هەر جۆرە توندوتیژی و سەرکوتکردنێکی ئایدۆلۆژی. لەسەر ئاستی جیهان هەرێمی كوردستان وەك هاوپەیمانێتییەكی كارای بەرەی بەگژداچوونەوەی تیرۆریزم، پێویستە سوود لە ڕای گشتیی جیهانی دژ بە تیرۆر وەربگرێت بۆ پەیداكردنی هاوسۆزی لەگەڵ گەلی كورد، واتە پردێكی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم ئەو دامەزراوە فەرمی و نافەرمییانەی جیهاندا دروست بكات كە دژ بە تیرۆرن، تا لە ڕێگەی مەشق و ڕاهێنان بە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانەوە فێری نوێترین تەكنیكی بەگژداچوونەوەی سایبەرتیرۆریزم ببن. هەروەها لایەنێكی تری ئەم پەیوەندییە، هاندانی وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بە تیرۆر بێت بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لەسەر تیرۆرستان، تا هیچ تیرۆرستێك نەتوانێ شوێنگەیەكی ئارامی بۆ خۆهەڵبواردن لە سزای یاسایی هەبێت. باشترین ڕێگەچارەش، كردنەوەی دۆسیەی هاوبەشە لەنێوان وڵاتان بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تیرۆرستانی ئەلیكترۆنی، بە ئامانجی سزادان و كۆنترۆڵكردنیان.  سەرچاوە و پەراوێزەكان [1]– بنۆڕە: Barry C,Colin (1997), The Future of CyberTerrorism, Where the Physical and Vritual Worlds Cnverge, 11th Annual International Symposium on Criminal Justice Issuesm 15-18, [2]– Foggetti, Nadia (2009), “Cyber-terrorism and the Right to Privacy in the Third Pillar Perspective”, Masaryk University Journal of Law and Technology, Vol 3, P 366. [3]– Congressional Research Service (CRS) (2008), Botnets Cybercrime and Cyberterorrism, P 4. [4]– Hancock, B (2001), “Cyber-Tracking, Cyber-terrorism Computers and Security“, Vol.20,No7, P 553. [5]– Brenner, Susan &Marc Goodman (2002), “In Defense of Cyberterrorism: An Argument for Anticipating Cyber Attacks”, Journal of Law, Technology and Policy, P 12-13. [6]– یحیی صلاحی، ملك (1381)، اندیشەهای سیاسی غرب در قرن بیستم. نشر قومس. چاپ اول 1381، ص151. [7]– Mutula, Stephen M (2007), Web Information Management, UK: Cahndos Publication, 2007, P 15. [8]– بۆ زانیاریی زیاتر: جعفری، عبدالرضا جوان (1389)، “جرایم سایبر و رویكرد افتراقی حقوق كیفری، مجلە دانش و توسعە”، سال هفدهم، شمارە 34، صص 176-180.   [9]– Mohammad Husni Abumelhim (2022), Sociology of Terrorism: A Brief History and Overview of the Islamic State of Iraq and Syria’s (ISIS) Propaganda Wing from a Socio-Educational Perspective, Journal of Educational and Social Research, Vol 12 No 2, P 404. -[10] قەرەداغی، ڕەشید (2006)، فەرهەنگی ئازادی (كوردی-ئینگلیزی)، چاپی یەكەم، سلێمانی، ل847. [11] – ا‌ل پُورت، گُردِن و پستمن، لئو (1374)، روان شناسی شایعه، ترجمه: ساعد دبستانی با همکاری مرکز تحقیقات مطالعه و سنجش برنامه ای صدا و سیما، تهران: سروش، ص45. [12]– لڤین پرێس (3/10/2014)، “داعش سەربازە عێراقییەكانی‌ بردووە بە ئاسماندا”، https://www.lvinpress.com/n/dreja.aspx?=hewal&jmare=11335&Jor=2 [13]– لڤین پرێس (12/10/2014)، “داعش عێراق بۆمبرێژ دەكات”، https://www.lvinpress.com/n/dreja.aspx?=hewal&jmare=11652&Jor=1 [14]– لڤین پرێس (1/8/2014)، “ڕۆیتەرز: كورد داوای ئەم چەكانەی لە ئەمەریكا كردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”، https://www.lvinpress.com/n/dreja.aspx?=hewal&jmare=8229&Jor=1 [15]– ڕۆژنامەی هاوڵاتی (3/8/2004)، “لە زومار شەڕ گەرمە، كشانەوەی پێشمەرگە  تاكتیك بووە”، ژمارە 1358، ل2. [16]– ڕۆژنامەی هاوڵاتی (14/11/2004)، “لە شەنگالەوە تا جەلەولا سزای نزیكەی (15) فەرماندە دەدرێت”، ژمارە ،1405، ل1. [17]– Cohen, Aviv (2010), “Cyberterrorism: Are We Legally Ready?, The Journal of International Business & Law, p. 7   ژمارە سیانزە (13) ساڵی سێیەم – حوزەیرانی 2022 گۆڤاری ئایندەناسی


شیكاری: درەو کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی بە (178) پرۆژەی وەبەرهێنان بەخشیوە، بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (11 ملیار) دۆلار، لە سەر ڕوبەری زۆرتر لە (10 هەزار) دۆنم زەوی.  (118) پرۆژەیان دەکەونە زۆنی زەردەوە. بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (9 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (83%)، لەسەر ڕوبەری (7.5 هەزار) دۆنم زەوی. بەڵام تەنها (60) پرۆژە لە کۆی (178) پرۆژەی وەبەرهێنانیان دەکەونە زۆنی سەوزەوە. بە کەمتر لە (2 ملیار) دۆلاری سەرمایەی بەگەڕخراو بە ڕێژەی (16%)، لەسەر ڕوبەری کەمتر لە (3 هەزار) دۆنم زەوی. یەکەم: بڕو قەبارەی وەبەرهێنان لە هەردوو زۆنی (زەرد و سەوز) بەپێی داتاکانی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان (28/7/2019 – 5/4/2022) بڵاوی کردوونەتەوە. مۆڵەتی بە (178) پرۆژەی وەبەرهێنان بەخشیوە، بە قەبارەی سەرمایەی (11 ملیار و 137 ملیۆن و 300 هەزار و 24) دۆلار، لە سەر ڕوبەری (10 هەزار و 393) دۆنم زەوی. بەپێی لێکدانەوەکانی درەو، لەو پرۆژانەی دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی پێداون (118) پرۆژەیان دەکەونە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆکەوە. کە بڕی (9 ملیار و 335 ملیۆن و 916 هەزار و 730) دۆلاری سەرمایەی تێدا بەگەڕخراوەو دەخرێت بە ڕێژەی (83.83%)، لەسەر ڕوبەری (7 هەزار و 479) دۆنم زەوی. ئەمە لە کاتێکدایە تەنها (60) پرۆژە لە کۆی (178) پرۆژەی وەبەرهێنانیان دەکەونە دەکەونە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینەوە. کە بڕی (1 ملیار و 801 ملیۆن و 383 هەزار و 294) دۆلاری سەرمایەی تێدا بەگەڕخراوەو دەخرێت بە ڕێژەی (16.17%)، لەسەر ڕوبەری (2 هەزار و 914) دۆنم زەوی. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)) خشتەی ژمارە (1) دووەم: بڕو قەبارەی وەبەرهێنان لە سەر ئاستی پارێزگاو شارەکان 1.    پارێزگای هەولێر؛ (76) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زۆرتر لە (8.7 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (78.7%)، لەسەر ڕوبەری (4.7 هەزار) دۆنم زەوی. 2.    پارێزگای هەڵەبجە؛ (1) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زۆرتر لە (6.8 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (0.06)، لەسەر ڕوبەری (7.2) دۆنم زەوی. 3.    ئیدارەی گەرمیان؛ (9) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زۆرتر لە (331.5 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی نزیکەی (3%)، لەسەر ڕوبەری (935) دۆنم زەوی. 4.    ئیدارەی ڕاپەڕین؛ (4) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (123.3 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (1.11%)، لەسەر ڕوبەری (117.5) دۆنم زەوی. 5.    پارێزگای سلێمانی؛ (46) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زۆرتر لە (1.33 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (12%)، لەسەر ڕوبەری (هەزار و 854) دۆنم زەوی. 6.    پارێزگای دهۆک؛ (42) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی لە (569 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (5.11%)، لەسەر ڕوبەری (2 هەزار و 718) دۆنم زەوی. بڕوانە خشتەی ژمارە (2) خشتەی ژمارە (2) سێیەم: بڕو قەبارەی وەبەرهێنان بەپێی سێکتەرە جیاوازەکان 1.    سێکتەری بازرگانی؛ (41) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی (573 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (5.14%)، لەسەر ڕوبەری زیاتر لە (537) دۆنم زەوی. 2.    سێکتەری بانکەکان؛ (1) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (315) دۆلار بە ڕێژەی (0.14%)، لەسەر ڕوبەری لەمتر لە (1) دۆنم زەوی. 3.    سێکتەری تەندروستی؛ (11) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (89.5 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (0.80%)، لەسەر ڕوبەری (14.6) دۆنم زەوی. 4.    سێکتەری پیشەسازی؛ (49) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (1.620 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (14.55%)، لەسەر ڕوبەری (هەزار و 190) دۆنم زەوی. 5.    سێکتەری خزمەتگوزاری؛ (2) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (57.8 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (0.52%)، لەسەر ڕوبەری (968) دۆنم زەوی. 6.    سێکتەری گەشتیاری؛ (29) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی گەورەتر لە (7 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (64%)، لەسەر ڕوبەری (2 هەزار و 856) دۆنم زەوی. 7.    سێکتەری فێرکردن؛ (18) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی (220 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی نزیکەی (2%)، لەسەر ڕوبەری (533) دۆنم زەوی. 8.    سێکتەری کشتوکاڵ؛ (8) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (363.48 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (3.26%)، لەسەر ڕوبەری (3 هەزار) دۆنم زەوی. 9.    سێکتەری نیشتەجێبوون؛ (11) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (1 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (9%)، لەسەر ڕوبەری (هەزار و 256) دۆنم زەوی. 10.    سێکتەری  هونەری؛ (1) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی (9 ملیۆن و 234 هەزار) دۆلار بە ڕێژەی (0.08)، لەسەر ڕوبەری (10) دۆنم زەوی. 11.    سێکتەری وەرزشی؛ (7) پرۆژە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی (58 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (0.52%)، لەسەر ڕوبەری (25) دۆنم زەوی. بڕوانە خشتەی ژمارە (3) خشتەی ژمارە (3) چوارەم: ڕەگەزنامەو سەرمایەی وەبەرهێنان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لەکۆی (178) پرۆژە (174) پرۆژەی لەلایەن وەبەرهێنی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێن بە قەبارەی سەرمایەی (6 ملیار و 193 ملیۆن) دۆلار بە ڕێژەی (55.6%)ی سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان لە ماوەی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە. لەگەڵ ئەوەشدا تاکە کۆمپانیایەکی چینی مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرگرتووە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی (5 ملیار) دۆلار بە ڕێژەی (44%)ی سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان. (3) پرۆژەش بە هاوبەشی کۆمپانیای عێراقی، چینی، تورکی، مصری و کەنەدی  مۆڵەتیان پێدراوە بە قەبارەی سەرمایەی نزیکەی (37 ملیۆن و 384 هەزار) دۆلار بە ڕێژەی (0.34%)ی سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان. بڕوانە خشتەی ژمارە (4) خشتەی ژمارە (4) چوارەم: وەبەرهێنان ساڵ (28/7/2019 – 5/4/2022) 1.    لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم لە (28/7/2019) تا (1/1/2020)، مۆڵەت بە (16) پرۆژە دراوە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (485 ملیۆن) دۆلار. 2.    (1/1/2020 بۆ 1/1/2021) ، مۆڵەت بە (77) پرۆژە دراوە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (2 ملیار و 18 ملیۆن) دۆلار. 3.    (1/1/2021 بۆ 1/1/2022)، مۆڵەت بە (69) پرۆژە دراوە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (8 ملیار و 509 ملیۆن) دۆلار. 4.    (1/1/2022 بۆ 5/4/2022) ، مۆڵەت بە (16) پرۆژە دراوە بە قەبارەی سەرمایەی زیاتر لە (124 ملیۆن) دۆلار. بڕوانە خشتەی ژمارە (5) خشتەی ژمارە (5) سەرچاوە؛ ڕاپۆرتی دەستەی وەبەرهێنان، فەرمانگەی میدیاو زابیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان  


شیكاری: درەو  پاڵپشت بەو ئەنجامەی پارتە سیاسییەکان لە لەدوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستیان هێناوە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، كورسی لایەنەكان لە یەك بازنەییەوە بۆ فرە بازنەیی گۆڕانكاری بەسەردا دێت،  پارتی لە یەک بازنەییدا (42) کورسی و لە چوار بازنەیی (38) کورسی ، یەکێتی لە یەك بازنەییدا (16) كورسی و لە فرەبازنەییدا (18) کورسی، نەوەی نوێ لە یەك بازنەییدا (15) كورسی و لە فرەبازنەییدا (16) کورسی، یەكگرتوو لە (14) وە دەبێتە (12) كورسی، كۆمەڵ لە (9) كورسیەوە دەبێتە (10) كورسی، گۆڕان لە (2) كورسیەوە دەبێتە (3) كورسی.  دەروازە گفتوگۆ و فشارەکان و بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و هەوڵەکانی پەکخستنیش بە بیانووی جۆراوجۆر بەئاشکراو نهێنی بەڕێوەدەچن، لایەنەکان ڕای جیاوازیان لەبارەی کۆمەڵێک پرسی وەک (کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، یاسای هەڵبژاردن، تۆماری دەنگدەران، کارکردن بە سیستمی یەک بازنەیی و فرە بازنەیی و پرسی کۆتاکان ...) هەیە، خشتەی ژمارە (1) ڕای لایەن ڕوندەکاتەوە کە لەلایەن ئۆفیسی هەڵبژاردنی "نەوەی نوێ"وە ئامادەکراوە "پێشتر درەو میدیا بڵاوی کردووەتەوە. خشتەی ژمارە (1) لەم ڕاپۆرتەدا تیشک دەخەینە سەر پێگەی لایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بەو دەنگانەی لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو بە دەستیان هێناوە. لە بەشی یەکەمدا پشت دەبەستین بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەرکارە، بەپێی ماددەی (9)ی یاساکە "هەرێمی کوردستان – عێراق بە یەک ناوچەی دەنگدان دادەنرێت و، دابەشدەبێت بەسەر چەند مەرکەزێکی دەنگداندا". واتە بەپێی ئەم دەقە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (یەک بازنەی) هەڵبژاردن دەبێت، لە کاتێکدا بەپێی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2020ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سلێمانی (5) بازنەو پارێزگای هەولێر (4) بازنە و پارێزگای دهۆک (3) بازنەی هەڵبژاردن بووە.  سەرباری لە بەرچاوگرتنی ئەوەی، لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، تێکڕای هەڵبژاردن (نرخی کورسی) واتە کۆی گشتی دەنگە دروستەکان دابەشدەکرێت بەسەر ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان کە (100) کورسی گشتیییە بەپێی یاساکە، تێکڕای هەڵبژاردنمان دەست دەکەوێت. هەر بەپێی یاساکە، ئەگەر (100) کورسییەکە بە تێکڕای هەڵبژاردن پڕ نەبویەوە ئەوا "ئەو کورسییانەی لە ئەنجامی دەستکەوتنی ماوە دەنگ کە ناگاتە تێکڕای هەڵبژاردن دەبێتە هی ئەو قەوارانەی کەوا زۆرترین ماوەدەنگیان هەیە". لە بەشی دووەمدا، گریمانەی هەموای یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەخەینەڕوو، کاتێک بازنەی هەڵبژاردن لە یەک بازنەییەوە بکرێت بە فرە بازنەیی، دروستتر بڵێین لە حاڵەتی پەیڕەوکردنی چوار بازنەی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی پارێزگاکان. لە دەرەنجامیشدا جیاوازی کاریگەرییەکانی ئەو گۆڕانکارییە بۆ حیزبە سیاسییەکان ڕووندەکەینەوە. بەشی یەکەم: پێگەی پارتە سیاسییەکانی هەرێم (بەپێی یاسای بەرکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان) یەکەم: ئەنجامی گشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان  بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2020، پارێزگای سلێمانی (5) بازنە، پارێزگای هەولێر (4) بازنە، پارێزگای دهۆک (3) بازنەی هەڵبژاردن بووە. لە هەر چوار بازنەکەی پارێزگای هەولێر (444 هەزار و 253) کەس لە کۆی (1 ملیۆن و 238 هەزار و 379) کەس بە ڕێژەی (35.87%) دەنگیان داوە. لە پارێزگای سلێمانی لە هەر پێنج بازنەکە (393 هەزار و 194) کەس لە کۆی (1 ملیۆن و 389 هەزار و 691) کەس بە ڕێژەی (28.29%) دەنگیان داوە. لە پارێزگای دهۆک لە هەرسێ بازنەکە (396 هەزار و 4) کەس لە کۆی (882 هەزار و 703) کەس بە ڕێژەی (48.13%) دەنگیان داوە. لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم و هەر دوانزە بازنەکەی هەڵبژاردن (1 ملیۆن و 233 هەزار و 451) کەس لە کۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار و773) کەس بە ڕێژەی (35.47%) دەنگیان داوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) خشتەی ژمارە (2) دووەم: دەنگی کاندید و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 1.    پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هێزی یەکەمەو (579 هەزار و 234) بەڕێژەی (46.96%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 2.    یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هێزی دووەمەو (515 هەزار و 316) بەڕێژەی (17.46%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 3.    نەوەی نوێ لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هێزی سێیەمەو (204 هەزار و 855) بەڕێژەی (16.61%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 4.    یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هێزی چوارەمەو (108 هەزار و 10) بەڕێژەی (8.76%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 5.    کۆمەڵی دادگەری لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هێزی پێنجەمەو (64 هەزار و 156) بەڕێژەی (5.2%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 6.    بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هێزی شەشەمەو (22 هەزار و 91) بەڕێژەی (1.79%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 7.    پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هێزی حەوتەمەو (6 هەزار و 595) بەڕێژەی (0.53%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 8.    سەربەخۆی لایەنەکانی دیکە هەموو پێکەوە لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (33 هەزار و 194) بەڕێژەی (2.69%)ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3)) خشتەی ژمارە (3) سێیەم: دەنگ و کورسی لایەنەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر بنەمای دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەک پێشتر ئاماژەمان بەوە داوە کە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (1) بازنەی هەڵبژاردن دەبێت. بۆیە ئەگەر دەنگی بەدەستهاتووی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەک خۆی و بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک وەربگرین و کە کۆی گشتی دەنگی لایەنەکان لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بریتییە لە (1 ملیۆن و 233 هەزارو 451) دەنگ، ئەو ژمارەیە بەپێی یاساکە دابەشی (100) کورسی گشتی پەرلەمانی کوردستان بکەین ئەوا بەهای ڕاستەقینەی (1) کورسی دەکاتە (12 هەزار و 334) دەنگی، بەم پێیەش؛ 1.     پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (47) کورسی دەباتەوە. 2.    یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (17) کورسی دەباتەوە. 3.    نەوەی نوێ لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (17) کورسی دەباتەوە.  4.    یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (9) کورسی دەباتەوە. 5.    کۆمەڵی دادگەری لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (5) کورسی دەباتەوە. 6.    بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (2) کورسی دەباتەوە. 7.    پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم هیچ کورسییەک ناباتەوە. 8.    سەربەخۆی لاینەکانی دیکە هەموو پێکەوە لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (3) کورسی دەبەنەوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (4)) خشتەی ژمارە (4) چوارەم: دەنگ و کورسی لایەنەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر بنەمای دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (ئەگەر سەرجەم هێزەکان) لە سەرجەم بازنەکان کاندیدیان هەبوایە بەشێک لە هێزە سیاسییەکان هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بازنەکانی هەڵبژاردن کاندیدیان نەبووە، دەنگی گشتیان دەرنەکەوتووە لە سەرجەم پارێزگاکان، بۆیە لەم بەشەی باسەکەماندا گریمانەی ئەوە دەکەین ئەگەر سەرجەم ئەو هێزانە لەسەرجەم بازنەکان کاندیدیان هەبووایە چ گۆڕانکارییەک ڕوودەدات؟ 1.    پارتی دیموکراتی و کوردستان و نەوەی نوێ و پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەسەرجەم بازنەکان کاندیدیان هەبووە و هیچ لە ئەنجامەکەیان ناگۆڕێت. 2.    یەکێتی نیشتمانی نیشتمانی کوردستان لە سەرجەم بازنەکانی هەڵبژاردن کاندیدیان هەبووە جگە لە بازنەی (1)ی پارێزگای دهۆک، بەڵام لە دوو بازنەکەی دیکە (25 هەزار و 40) دەنگی بەدەستهێناوە، ئەگەر ئەو ژمارەیە دابەشی (2) بکەین و لێکدانی سێی بکەین ئەوا دەنگەکانی یەکێتی لەو پارێزگایە بەرز دەبنەوە بۆ (37 هەزار و 560) دەنگ. واتە لە بازنەی (1)ی دهۆک (12 هەزار و 520) دەنگ بەدەست دەهێنێت. 3.    یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە کۆی (12) بازنە تەنها (6) کاندیدی هەبووەو لە هەر پارێزگایەک (2) کاندیدیان هەبووە. لە پارێزگای هەولێر لە دوو بازنە کاندیدی هەبووەو لە دوو بازنە کاندیدی نەبووە، بۆیە ئەگەر دەنگەکانی لەو پارێزگایە جارانی (2) بکەین لە (3 هەزار و 990) دەنگەوە دەبێتە (7 هەزار 980) دەنگ. لە پارێزگای سلێمانی لە پێنج بازنەی هەڵبژاردن (2) کاندیدی هەبووە، بۆیە ئەگەر دەنگەکانی دابەشی (2) و جارانی (5) بکەین لە (22 هەزار 876) دەنگەوە بەرز دەبێتەوە بۆ (57 هەزار و 190)دەنگ لە پارێزگای سلێمانی. لە پارێزگای دهۆکیش لە کۆی سێ بازنەی هەڵبژاردن تەنها لە دوو بازنەیان کاندیدی هەبووە، بۆیە لە باشترین دۆخیدا ئەگەر کۆی دەنگەکانی لەو پارێزگایە دابەشی (2) و جارانی سێ بکەین لە (81 هەزار 144) دەنگەوە بەرز دەبێتەوە بۆ (121 هەزار و 716)دەنگ لە پارێزگای دهۆک.  بەم پێیەش کۆی گشتی دەنگەکانی لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە (108 هەزار 10) دەنگەوە بەرز دەبێتەوە بۆ (186 هەزار و 886) دەنگ. 4.    کۆمەڵی دادگەری لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە کۆی (12) بازنە تەنها (5) کاندیدی هەبووە. لە پارێزگای هەولێر لە دوو بازنە کاندیدی هەبووەو لە دوو بازنە کاندیدی نەبووە، بۆیە ئەگەر دەنگەکانی لەو پارێزگایە جارانی (2) بکەین لە (19 هەزار و 517) دەنگەوە دەبێتە (39 هەزار 34) دەنگ. لە پارێزگای سلێمانی لە پێنج بازنەی هەڵبژاردن (3) کاندیدی هەبووە، بۆیە ئەگەر دەنگەکانی دابەشی (2) و جارانی (5) بکەین لە (44 هەزار 639) دەنگەوە بەرز دەبێتەوە بۆ (74 هەزار و 398)دەنگ لە پارێزگای سلێمانی. لە پارێزگای دهۆکیش لە کۆی سێ بازنەی هەڵبژاردن لە هیچ بازنەیەک کاندیدی نەبووە، بەڵام لە هەڵبژارنی ساڵی (2018)ی ئەنجومەنی نوێنەران لەو پارێزگایە (3 هەزار 628) دەنگی بەدەستهێناوە بۆیە ئەگەر هەمان ئەو دەنگانەی خۆی بەدەستبهێنێتەوە، کۆی گشتی دەنگەکانی لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە (64 هەزار 156) دەنگەوە بەرز دەبێتەوە بۆ (117 هەزار و 60) دەنگ. 5.    بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە کۆی (12) بازنەی هەڵبژاردن تەنها (7) کاندیدی هەبووە. لە پارێزگای هەولێر لە دوو بازنە کاندیدی هەبووەو لە دوو بازنە کاندیدی نەبووە، بۆیە ئەگەر دەنگەکانی لەو پارێزگایە جارانی (2) بکەین لە (4 هەزار و 245) دەنگەوە دەبێتە (8 هەزار 490) دەنگ. لە پارێزگای سلێمانی لە پێنج بازنەی هەڵبژاردن (4) کاندیدی هەبووە، بۆیە ئەگەر دەنگەکانی دابەشی (4) و جارانی (5) بکەین لە (17 هەزار 846) دەنگەوە بەرز دەبێتەوە بۆ (22 هەزار و 307)دەنگ لە پارێزگای سلێمانی. لە پارێزگای دهۆکیش لە کۆی سێ بازنەی هەڵبژاردن لە هیچ بازنەیەک کاندیدی نەبووە، بەڵام لە هەڵبژارنی ساڵی (2018)ی ئەنجومەنی نوێنەران لەو پارێزگایە (3 هەزار 801) دەنگی بەدەستهێناوە ئەگەر کاندیدی هەبوایەو بیتوانیایە نیوەی ئەو دەنگانەی بەدەست بهێنایەتەوە ئەوا، کۆی گشتی دەنگەکانی لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە (22 هەزار 91) دەنگەوە بەرز دەبێتەوە بۆ (32 هەزار و 697) دەنگ. (بڕوانە خشتەی ژمارە (5)) بەو پێوەرە گریمانە کراوانەو بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کورسییەکان بەم شێوەیە دابەش دەبوون بەسەر لایەنە سیاسییەکان؛ 1.    پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (42) کورسی دەباتەوە. 2.    یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (16) کورسی دەباتەوە. 3.    نەوەی نوێ لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (15) کورسی دەباتەوە.  4.    یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (14) کورسی دەباتەوە. 5.    کۆمەڵی دادگەری لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (9) کورسی دەباتەوە. 6.    بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (2) کورسی دەباتەوە. 7.    پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم هیچ کورسییەک ناباتەوە. 8.    سەربەخۆولایەنەکانی دیکە هەموو پێکەوە لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (2) کورسی دەبەنەوە.  خشتەی ژمارە (5)      بەشی دووەم بەشی یەکەم: پێگەی پارتە سیاسییەکانی هەرێم (ئەگەر هەرێمی کورستان چوار بازنەی هەڵبژاردن بێت) یەکەم: ژمارەی کورسی تەرخانکراو بۆ هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەرکارە، بەپێی ماددەی (9)ی یاساکە "هەرێمی کوردستان – عێراق بە یەک ناوچەی دەنگدان دادەنرێت. بەڵام لە حاڵەتی هەموار کردنی یاساکە، هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای یەکەی کارگێڕی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) بکرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن، بە پشت بەستن بەو پێوەرەی کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن لەسنوری پارێزگاکان کوردسییان بۆ تەرخان کرابوو، بە شێوەیەک؛ بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (9)ی ساڵی 2020ی، بۆ هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (44) کورسی تەرخان کرابوو، بە جۆرێک پارێزگای هەولێر کە لە (4) بازنەی هەڵبژاردن پێکهاتبوو (15) کورسی و پارێزگای "سلێمانی و هەڵەبجە" لە (5) بازنەی هەڵبژاردن پێکهاتبوو (18) کورسی و پارێزگای دهۆک لە (3) بازنەی هەڵبژاردن پێکهاتبوو (11) کورسی بۆ تەرخان کرابوو. بەڵام ئەگەر ڕکابەرییەکە لەسەر (100) کورسی پەرلەمانی کوردستان بێت لە بری (44) کورسی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوا پشکی پارێزگاکانی هەرێم بۆ ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت. (بڕوانە خشتەی ژمارە (6)). -    ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای هەولێر؛ (15) کوردسی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دابەشی (44) کورسییەکانی پارێزگاکانی هەرێم، لێکدانی (100) ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، دەکاتە (34) کورسی بۆ بازنەی سنوری پارێزگای هەولێر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. -    ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای سلێمانی؛  لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگا سلێمانی بە بازنەیەکی هەڵبژاردن هەژمار کرابوو، بەڵام پارێزگای سلێمانی جگە لە بازنەکەی پارێزگای هەڵەبجە، (15) کوردسی بۆ تەرخان کرابوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دابەشی (44) کورسییەکانی پارێزگاکانی هەرێم، لێکدانی (100) ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، دەکاتە (34) کورسی بۆ بازنەی سنوری پارێزگای سلێمانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. -    ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای دهۆک؛ (11) کوردسی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دابەشی (44) کورسییەکانی پارێزگاکانی هەرێم، لێکدانی (100) ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، دەکاتە (25) کورسی بۆ بازنەی سنوری پارێزگای دهۆک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. -    ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە؛ (3) کوردسی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دابەشی (44) کورسییەکانی پارێزگاکانی هەرێم، لێکدانی (100) ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان، دەکاتە (7) کورسی بۆ بازنەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. خشتەی ژمارە (6) دووەم: ژمارەی دەنگی پارتە سیاسییەکانی هەرێم لە دوا هەڵبژاردندا  بەشێوەی چوار بازنەیی بەشێک لە هێزە سیاسییەکان هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بازنەکانی هەڵبژاردن، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کاندیدیان نەبووە، دەنگی گشتیان دەرنەکەوتووە لە سەرجەم پارێزگاکان، بۆیە لەم بەشەی باسەکەماندا گریمانەی ئەوە دەکەین ئەگەر سەرجەم ئەو هێزانە لەسەرجەم بازنەکان کاندیدیان هەبووایە (وەک لە تەوەری چوارەمی بەشی یەکەم بەشێوەی "نسبەو تەناسب"ی دەنگەکانیان لەسەر ئاستی پارێزگاکان دەنگمان بۆ هەژمار کردوون) ئەو ئەنجامەکان بەم شێوەیە دەبن. (بڕوانە خشتەی ژمارە (7)) خشتەی ژمارە (7)  بازنەی یەک: سنوری پارێزگای هەولێر بەپێی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و گرمانەی ئەوەی حیزبە سیاسییەکان لە سەرجەم بازنەکان کاندیدیان هەبوایە، ئەوا دەنگی کۆی لایەنە سیاسییەکان بریتیە لە  (472 هەزار و 5) دەنگ. ئەگەر (34) کورسی پەرلەمانی کورستان بۆ بازنەی یەک تەرخان بکرێت، ئەوا نرخی هەر کورسییەک بریتی دەبێت لە (13 هەزار و 883)دەنگ، ئەنجامی کورسییەکانیش بەم شێویە دەبن (بڕوانە خشتەی ژمارە (8)) خشتەی ژمارە (8) بازنەی دوو: سنوری پارێزگای سلێمانی بەپێی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و گرمانەی ئەوەی حیزبە سیاسییەکان لە سەرجەم بازنەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی (بەبێ بازنەی پارێزگای هەڵەبجە)  کاندیدیان هەبوایە، ئەوا دەنگی کۆی لایەنە سیاسییەکان بریتیە لە  (390 هەزار و 770) دەنگ. ئەگەر (34) کورسی پەرلەمانی کورستان بۆ بازنەی یەک تەرخان بکرێت، ئەوا نرخی هەر کورسییەک بریتی دەبێت لە (11 هەزار و 493)دەنگ، ئەنجامی کورسییەکانیش بەم شێویە دەبن (بڕوانە خشتەی ژمارە (9)) خشتەی ژمارە (9) بازنەی سێ: سنوری پارێزگای دهۆک بەپێی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و گرمانەی ئەوەی حیزبە سیاسییەکان لە سەرجەم بازنەکانی سنوری پارێزگای دهۆک  کاندیدیان هەبوایە، ئەوا دەنگی کۆی لایەنە سیاسییەکان بریتیە لە  (454 هەزار و 624) دەنگ. ئەگەر (25) کورسی پەرلەمانی کورستان بۆ بازنەی یەک تەرخان بکرێت، ئەوا نرخی هەر کورسییەک بریتی دەبێت لە (18 هەزار و 185)دەنگ، ئەنجامی کورسییەکانیش بەم شێویە دەبن (بڕوانە خشتەی ژمارە (10)) خشتەی ژمارە (10) بازنەی چوار: سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەپێی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و گرمانەی ئەوەی حیزبە سیاسییەکان لە سەرجەم بازنەکانی سنوری پارێزگای هەڵەنجە کاندیدیان هەبوایە، ئەوا دەنگی کۆی لایەنە سیاسییەکان بریتیە لە  (70 هەزار و 958) دەنگ. ئەگەر (7) کورسی پەرلەمانی کورستان بۆ بازنەی یەک تەرخان بکرێت، ئەوا نرخی هەر کورسییەک بریتی دەبێت لە (10 هەزار و 137)دەنگ، ئەنجامی کورسییەکانیش بەم شێویە دەبن (بڕوانە خشتەی ژمارە (11)) خشتەی ژمارە (11) ئەنجامی کۆتایی وەک لە بەشەکانی پێشوو ئاماژەمان پێدا، پاڵپشت بە ئەنجامی دواهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەی عێراق، سەنگی لایەنە سیاسییەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان و دواتر گریمانە کردنی هەموای یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە یەک بازنەییەوە بۆ فرە بازنەیی لێکەوتەکانی و لەسەر پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کورستان، بەو شێوەیە دەبێت (خشتەی ژمارە (12)) ئەو جیاوازییە نیشان دەدات. خشتەی ژمارە (12)


 (درەو):  لەبری "بەهەشتی شار"، بناری گۆیژەی سلێمانی دابەشدەكرێت، شوێنی (گەشتیاریی) دەكرێت بە شوێنی (بازرگانیی‌و پرۆژەی نیشتەجێبوون)، زیاتر لە (هەزار) یەكەی نیشتەجێبوون، دەیان ڤێلاو دوكان‌و شوێنی بازرگانیی تێدا دروستدەكرێت، (110) دۆنمی بناری گۆیژە دراوە بە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و رووی پێشەوەی سەر  شەقامی سەرەكیش دراوە بە كوڕی بەرپرس و سەرمایەداران. بناری گۆیژەی سلێمانی (لەنێوان هۆتێل تایتانیك تاوەكو شوقەكانی گۆیژە)، بە پارەیەكی رەمزیی دابەشكراوە، بەشێكی ئەم  زەوییە دەكرێت بە شوێنی نیشتەجێبوون.  بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، لەم شوێنە (نزیكەی هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكرێت‌و لەئێستاوە دەست بە فرۆشتنی یەكەكان كراوە".  بەشێكی زەوی  بناری گۆیژە، ئەوەی بەڕووی شەقامی شەست مەترییدایە دابەشكراوەو دەكرێت بە شوێنی بازرگانیی‌و دوكان‌و بەنزینخانەو پێشانگای ئۆتۆمبێل، بەشێكەی تری ناوچەكە دابەشكراوەو زەوییەكانی دەفرۆشرێت‌و كراوە بە ڤێلاو خانووی بەرز، واتە ناكرێت بە ناوچەی سەوزایی یاخود شوێنی گەشتیاریی.  سوتانی سنەوبەرەكان  بەرەبەیانی 4ی ئەیلولی 2020، ئاگرێكی گەورە لە بناری گۆیژە كەوتەوە، بەشێكی زۆری سنەوبەرەكان سوتان، ئەوكات گومان دروستبوو لەبارەی ئەوەی پلانێك هەیە بۆ ئەوەی زەوی ناوچەكە بكرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون یاخود بازرگانیی.  دوای دوو ساڵ لە ئاگرەكە، ئێستا ئەو زەوییانەی كە دەكەونە بەردەم سنەوبەرە سوتاوەكان، دەكرێن شوقە، نەخشەكە بەوجۆرەیە لە بناری گۆیژەوە تا شەقامی شەست مەتری بكرێت بە خانووی بەرزو بینای بازرگانیی كە بەپێی قسەی ئەندازیاران لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی ئەو شوێنەدا ناگونجێت. بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی (درەو)، بەشێك لەو زەویانە لەلایەن بەشی مۆڵەت لە شارەوانی سلێمانی دراوە بە كەس‌و كۆمپانیاكان، كە پارچە زەوی تێدایە بەهاكەی دەگاتە (15) ملیۆن دۆلار، دراوە بە بەرپرس و كۆمپانیا حزبیەكان و كوڕی بەرسەكان.  مەكتەبی سیاسی یەكێتیی  ساڵی 2004 یەكێتی بڕیاریدا بارەگایەكی نوێ لە شاری سلێمانی بۆ مەكتەبی سیاسی دروستبكات، لە بناری گۆیژە (110) دۆنم واتا (27 هەزار 500) مەتر زەوی تەرخانكرا بۆ دروستكردنی بارەگاكە، بڕی (35) ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی بارەگاكە دابین كرا، بەڵام دواتر بیناكە دروست نەكراو پارچە زەوییەكە تا ئێستاش موڵكی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەو بناری گۆیژەو بەهەشتی شاری كرد بە دوو بەشەوە، موڵكەكە دەكەوێتە نێوان هۆتێل تایتانیك‌و شوقەكانی گۆیژە لە بناری گۆیژە. بیرۆكەكەی نەوشیروان!   ساڵی 2004 نەوشیروان مستەفا كە ئەوكات جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بوو، بیرۆكەیەك دەخاتە بەردەم شارەوانی سلێمانی، لەپێناو دەستبەسەردانەگرتن‌و دابەشنەكردنی زەوییەكانی بناری گۆیژە، داوا دەكات:  •    دابەشكردنی ئەو زەویانە نابێت لە هەزار مەتر كەمتر بێت‌و كەمترین بینای تێدا بێت‌و زۆرترین سەوزایی تیادا دروست بكرێت، وەكو ناوچەیەكی گەشتیاریی دەركەوێت. ئەوەی ئێستا لە بناری گۆیژە جێبەجێ دەكرێت، پێچەوانەی بیرۆكەكەی كۆچكردوو نەوشیروان مستەفا‌و ئەو بەڵێنەیە كە  بافڵ تاڵەبانی لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتیدا بەخەڵكیدا‌و رایگەیاند، تاوەكو یادی داهاتووی یەكێتی یەك ملیۆن درەخت دەچێنن، ئێستا لەبری چاندنی درەخت لە بناری گۆیژە دەستكراوە بە بڕینەوەی درەختەكان.         


درەو: ئامادەكردنی: عەلی مەحمود محەمەد یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان یاسایەكە بە ئیمتیاز دیموكراسییە لە چوارچێوەی سستەمی سیاسی باودا، لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە (80) وڵات نزیك لە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم پەیڕەو دەكەن، كە زۆرینەیان وڵاتە دیموكراسیەكانی جیهانن، وەك یاسا لە چوارچێوەی كایەی سیاسی پەرلەمانیدا یاساكەی هەرێم باشترینە لە جیهان, وەلێ وەك جێبەجێكردن خراپترینیانە, كە خراپ جێبەجێ دەكرێت, چارەسەر گۆڕینی یاساكە نییە بەڵكە چاككردنی خراپییەكانە و تەشخیسكردنی دروستی نەخۆشییەكەیە. لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئەوەی بیوتایە سەرۆكی هەرێم راستەوخۆ هەڵبژێردرێت بۆیان كفرێكی گەورە بوو, لە كاتێكدا سستەمە چاكەكانی جیهان ئەوانەن  كە پەرلەمانین و سەرۆك راستەوخۆ هەڵدەبژێردرێت تێیدا, دواتر هەر ئەوانەی سوكایەتیان بە رای جیاواز دەكرد دەنگی دەنگدەرانیان بردە پەرلەمانەوەو لەسەر سینییەك زێڕینین پێشكەش پارتیان كرد, وەك بینیمان بەڕێز نێچیرڤان بەرزانی بە 82%ی دەنگەكان بووە سەرۆكی هەرێم, لە رێگەیەكی دیكەوە دەنگەكانیان بە پارتی فرۆشت, وا نەبوایە بۆ كاندیدی پارتی هێنانەوەی پەنجاو یەك لە سەد لە دوو خولیشدا ئەستەم بوو نەك 82%.  سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە دەسەڵاتی زۆر زیاترە لە سەرۆكەكانی فینلەندا, نەمسا, پورتوگال, زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات كە بە هەڵبژاردنی راستەوخۆ دەگەن بە پۆستەكە لە چوارچێوەی سستەمی پەرلەمانیدا, تەنانەت لە سەرۆكی باشوری ئەفریقا كە بە سستەمی سەرۆكایەتی ناسراوە, تیایدا سەرۆك لەناو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت, لێ پەرلەمان مافی گۆڕینی هەیە كەی خواستی بێت, وەك چۆن یاكوب زۆمای لە 15ی فیبریوەری 2018 لەسەر كورسیەكەی لادا, كە سەركردایەتی پارتەكەی دوو خول بۆ سەركەوتن كرد, تیایدا توانی" 69,69% و 65,90% " دەنگەكان بهێنێتەوە. ئەو ترسەی هەمان بوو لە سستەمە پەرلەمانیەكەی برادەران, كە بە نەڕەو دروشمەوە نەك بە عەقڵەوە بانگەشەیان بۆی دەكرد, تەخوینی نەیارانی فكری خۆیانیان دەكرد, خۆشیان جاهیل بوون بینینیان تەنها بەرپێی خۆیان بوو, گفتوگۆ لە گەڵ جاهیلدا خۆكوژییە, هەڵبژاردنی سەرۆك بوو لەناو پەرلەمان, پەیوەندی بە ئازادی و دیموكراسی و چاكسازی و حكومەتی یاساكەوە نەبوو كە ئیدعایان دەكرد, بەڵكە پەیوەندی بەوەوە هەبوو دەنگی پەرلەمانتارەكانیان لە هۆڵی پەرلەماندا مەزاد بكەن و لە بەرامبەریدا شتێك وەربگرن, ئاخر ئەوان ناتوانن دەنگی بنكە و دەنگدەر راستەوخۆ هەڕاج بكەن, ساناترین رێگا دەنگی پەرلەمانتارانە بۆ فرۆشتن وەك كردیان, ئەم قسەیەم پێنج سەڵ لەمەوپێش وتووە, لەسەریشی جوێن باران كرام. لە جیهان 45 وڵاتی كۆماری پەرلەمانی هەیە (زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا لەم تەرزەن) , لێرەدا سەرۆكی وڵات بە دوو جۆر دیاری دەكرێت, بەشێك راستەوخۆ لەناو خەڵك هەڵدەبژێردرێت كە زۆرینەن و باشترین و دیموكراسیترینیانن تەنانەت لە چاو سستەمەكانی دیكەی هەڵبژاردنیشەوە, بەشی دووەمیان لەناو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن, بە هەردوولایانەوە كەمتر لە 25%ی وڵاتانی جیهان پێك دەهێنن. ئەوەی ئەمانە بیری لێدەكەنەوە بەرژەوەندی هەنووكەییە نەك پرۆژە بۆ جێكەوتنی دیموكراسی و نوێنەرایەتی زۆرینە و دیموكراسیەت و قازانجی داهاتووی پرۆسەی سیاسی, ئەم هەڵپەی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەش بەو ئاقارەیا ئەنجامەكەی دەڕوات, دواتر وەك وتەنی زۆریان دەبێت كاڵەك بە ئەژنۆ بشكێنن, چونكە ئەنجام زیانی بۆ پەزەكانیان دەبێت. دوو خاڵ  جێگای سەرنجە ئاماژەی پێ بدەین, لە لایەك ئەوان خەڵكی كوردستان بە دواكەوتوو دەزانن, پێیان وایە كوردستان لە ئاست ئەو یاسایە نییە كە هەیە, لە كاتێكدا خەڵكی كوردستان هوشیاری زۆر لە پێش پارتە سیاسیەكانەوەیە, وە پێیان وایە گۆڕینی یاساكە ئەگەری زیادكردنی كورسی لێدەكرێت, لە كاتێكدا پێشەنگی سیاسی بیر لە دوارۆژ و كۆی پرۆسەكە دەكاتەوە نەك بەرژەوەندی هەنووكەیی كە لەوەشدا ئەگەری هەیە پێشبینییەكەیان پێچەوانە دەكەوێتەوە, بە تایبەت بۆ پارتە مام ناوەندییەكان" یەكگرتوو, نەوەی نوێ, كۆمەڵ, گۆڕان, لیستە نوێكان وا دێن", چونكە لە ئەساسدا پارتی لەگەڵ سستەمی بازنەیی خۆ هەڵبژاردنی تاك  بووە " دیداری تەمەن- ل240". یاسای هەڵبژاردنی كوردستان  یاسای هەڵبژاردنی كوردستان  رێژەیی یەك بازنەیی كراوەی زێدەی بەهێزە,لە جیهاندا 80 وڵات پەیڕەو لە سستەمی هەڵبژاردنی رێژەیی دەكەن, یەك بازنەیی كراوەی بێسنوور, یان چەند هەرێمی"كوردستان هەرێمێكە بۆ خۆی", یاخود رێژەیی بە سنوور بۆ چوونە پەرلەمان"نموونە سستەمی هەڵبژاردنی  ئیسرائیل  هەموو وڵات وەك هۆڵەندا یەك بازنەیە لیچ رێژەی 3,25% دیاریكراوە بۆ چوونە پەرلەمان", كاتی خۆی كە ئەم یاسایە دوای هەمووارەكان  چەسپیووە, لەگەڵ  بەشداری پێكردنی كۆتاكان زیاتر مۆركی تاڵەبانی پێوە دیار بووەو خواستی بووەو خۆزگەی بۆ هەموواری یەكەم یاسای هەڵبژاردن خواستووە "مام جەلال دیداری تەمەن -بەشی دووەم ل232-233 ", كەچی ئێستا كوڕەكانی دەیانەوێت بیگۆڕن. یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان وەك ئاماژەمان پێی دا یەك بازنەییەو رێژەیەك بۆ چوونە ناو پەرلەمان دیاری نەكراوە, ماوەی بەهێز كۆتا كورسییەكان دەبەن, نموونەی ئەم یاسایەو یاسای هەڵبژاردنی وڵاتی هۆڵەنداو كرواتیا و ئەنگۆلا(داخراوە), ئەروبا(باقی ئەقوا نییە), زۆر وڵاتی دیكەیە بە دیاریكردنی هێنانی رێژەی لانی كەم بۆ چوونە ناو پەرلەمان, نەك وەك ئەوەی پەرلەمانتار ع م وتی ئەم سستەمە باوی نەماوە, بەڵكە پێچەوانەكەی تەواو راستە جیهان بەرەو ئەو دەڕوات, چونكە ئەو سستەمە دیموكراسیترینیانە, نوێنەری زۆرینەی زۆری بەشداربووانی دەنگدان دەچێتە پەرلەمانەوە, ئەو خۆی ئاگای لە جیهان نییە........ لەم یاسایە نوێنەری زۆرترین بۆچوونە سیاسییەكان دەچێتە پەرلەمانەوە, كەمترین دەنگ دەفەوتێت و بێ نوێنەر دەبن لە چوارچێوەی دەنگدەراندا ( هەرچەندە لە پرۆسەی سیاسیدا رۆژ بە رۆژ متمانە بە سستەمی پەرلەمانی لاواز دەبێت و رێژەكانی دەنگدان دادەكشێن روو لە خوار, من لایەنگری سستەمی دیموكراسی راستەوخۆم), لەو وڵاتانەی بازنەكانی هەڵبژاردنیش لەسەر بنچینەی هەرێمەكان دابەش كراوە لە سستەمی بازنەیی نەك شارو قەزاو ناحیە. بەراوردێك لە نێوان دوو نموونە لە باوترین سستەمەكانی هەڵبژاردنی جیهان دەمەوێت بۆ بەرچاو رونی زیاتر دوو نموونە لەسەر سستەمی رێژەیی یەك بازنەو بازنەیی زۆر بازنە بهێنمەوە, ئەوجا بەراوردێكیان بكەین, لە دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هۆڵەندا كە بە باشترین سستەمی هەڵبژاردنی جیهان دێتە ژماردن, تەنها نوێنەری 1,99%ی دەنگدەران بیچ بەش بوونە لە نوێنەرایەتی  و نمایندەیان نەچۆتە پەرلەمانەوە, لە كۆی 37 پارتی بەشداربوو وە هیچ هاوپەیمانیەتییەك دروست نەكراوە, لە پرۆسەكە 17یان بوونەتە خاوەند كورسی پەرلەمان, لە بەرامبەردا نوێنەری 98,1%ی دەنگدەران لە ناو پەرلەمانن, لە كاتێك رێژەی لانی كەمی دەنگ هێنان 0,67% داندراوە بۆ چوونە پەرلەمان, لە كوردستان ئەو رێژەیەش دیاری نەكراوە.  نموونەكەی دی هەڵبژاردن لە سستەمی بازنەیی هەر لەو وڵاتانەی بە پیتی ه ن وەردەگرین كە ئەویش هیندستانە, لە هیندستان لە هەڵبژاردنی 19-5-2019 نرخی كورسیەك لە كۆدا 888هەزار دەنگ بوو, وەلێ بۆ پارتی دەسەڵاتدار بهاراتا جاناتا 756029 دەنگ بوو, پارتی ناوبراو 2229076879 دەنگی هێناوەتەوە دەكاتە 37,30%ی دەنگەكان و  303  كورسی بردووە, بۆ 10 پارتی هاوپەیمانیشی لە هاوپەیمانی نیشتمانی دیموكراتی كە 30 كورسیان بردووە نرخی كورسییەك هەر وا بووە, كەچی پارتی كۆنگرەی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن 119,495,214 دەنگی هێناوەتەوە كە دەاتە 19,46% ی دەنگەكان تەنها 52 كورسی  بردووە , هەر كورسییەك بۆ ئەو 2297984 دەنگ وەستاوە, ئەویش هاوپەیمانی یەكگرتووی پیشكەوتنخوازی پێك هێناوەو بە هەموویانەوە 110 كورسیان بردۆتەوە, 9 پارتی ناو هاوپەیمانیەتیەكە چوونەتە پەرلەمانەوە بۆ ئەوانیش نرخی كورسییەك هەر وایە, نرخی كورسییەك بۆ پارتی كۆنگرەو هاوپەیمانەكانی 3,4 جاری نرخی كورسی پارتی بهاراتا جاناتا بووە. لە هەڵبژاردنەكە  كۆی گشتی 5 هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنەكە پێك هێنراوە, زیاتر لە 75%ی پارتەكان ئەگەر  هاوپەیمانیان پێك نەهێنایە ناچوونە پەرلەمانەوە. لە هەمان هەڵبژاردن حیزبی شیوعی ماركسی 10744908 دەنگی هێناوەتەوە 3 كورسی بردووە, بیوجۆ جاناتا دیل 10174021 دەنگی هێناوەتەوە 12 كورسی بردووە بەهۆی هاوپەیمانیەتی لە گەڵ بهاراتا جاناتاوە , كۆنگرەی نەتەوەیی جامۆ كشمیر 280356 دەنگی هێناوەتەوە 3 كورسی بردووە, چونكە هاوپەیمانی پێك هێناوەو نرخی كورسی لە هەرێمەكەیان و زۆری كاندید هۆكار بوونە بۆ دەرچوونی, لە بەرامبەردا پارتی راشتریا جاناتا دال 6632247 دەنگی هێناوەتەوە نە چۆتە پەرلەمانەوە, دەبینین نا دادی زۆر لە سستەمەكە هەیە . بە گشتی زیاتر لە 50 ملیۆن دەنگی لیستە بچوكەكان كە لە بان 609  پارتی سیاسی  بوونە هیچ نوێنەرێكیان نەچۆتە پەرلەمانەوە . بەم خوێندنەوە سەرەتاییە بۆ هەروو ئەزموونی هۆڵەنداو هیندستان دەتوانین جیاوازی دادپەروەری یاسای هەڵبژاردن لە هەردوو وڵات بەراورد بكەین. سستەمی هەڵبژاردنی كوردستان پێویستی بە گۆڕین هەیە؟؟ یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان یاسایەكە بە ئیمتیاز دیموكراسییە لە چوارچێوەی سستەمی سیاسی باودا, ژمارەیەكی كەم بۆچوونی سیاسی و پارت و لیست بێ نوێنەر دەمێننەوە, ژمارەیەكی كەمی دەنگی دەنگدەر بێ نوێنەر دەبن لە پرۆسەكە, بۆیە بە بڕوای من وەك یاسا لە چوارچێوەی كایەی سیاسی پەرلەمانیدا باشترینە لە جیهان, وەلێ وەك جێبەجێكردن خراپترینیانە, كە خراپ جێبەجێ دەكرێت, چارەسەر گۆڕینی یاساكە نییە بەڵكە چاككردنی خراپییەكانە و تەشخیسكردنی دروستی نەخۆشییەكەیە.  وەك وتم یاساكە لە چوارچێوەی كایەی سیاسی پەرلەمانیدا چاكترینە, بە هەمواركردنی یاساكە خراپتر دەبێت, تا بازنەكان بچووكتر بكرێنەوە, شانسی هێزە كۆنەكان لە ئاغاو دەرەبەگ و كوڕە موستەشارو دەوڵەمەند و پارتی دەسەڵاتدار خاوەند دەزگای راگەیاندنی زەبلاح و .....زیاتر دەبێت, وە ململانێ توندتر دەبێتەوە, فشارو دەنگ كڕین و گرژی و گزی زیاترو توندتر دەبێت, هەنگاوێكیشە بۆ سەركەوتنی نەوەی موستەشارەكان, بۆیە باشترە خراپییەكان پرۆسەكە پڕ كرێتەوە نەك باشەكەش بگۆڕدرێت دەرگا لە بەردەم خەڵكی عەوام دابخرێت لە بەشداری سیاسی.  گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنی كوردستان لە بەرژەوەندی زۆرینەی حیزبەكان بە مام ناوەندییەكانیشەوە نییە,كە ئەحمەقانە دوای هەلاكە كەوتوونە, سیاسەتی كەری دێزە چارەنووسی هەر مەرگە. گۆڕینی  ئەم یاسا گورزێكیشە لە پرۆسەی سیاسی بۆ نەوەكانی داهاتوو, ئەستەم دەبێت بۆ لیست و پارتی نوێ بتوانن بچنە پەرلەمانەوە, دەرگای گۆڕانی سیاسی لە رێگای هەڵبژاردنەوە دادەخات.   ئەگەر ئاراستەكان روو لە پارتی بێت, ئەوا  ئەو 31 ساڵ لەمەوپێش شەڕی لەسەر سەپاندنی سستەمی بازنەیی ئەنگلۆ ئەمەریكی كردووەو سانایە بگەڕێتەوە سەری. لە كۆتادا ینك و پدك سستەمی بازنەییان دەوێت, بە تایبەت پارتی لە 1991ەوە ئەوە خواستی بووە, ئەوكات ئەنجام  وەك ئەمەریكاو بەریتانیا و  زۆرینەی ولاتانی كۆمۆنۆلس " 58 وڵات بازنەیین, نموونەی هیندستانمان هێنایەوە"پایەی دوو حیزبی دەچەسپێت لە كوردستان, پرۆسەی سیاسی ستۆپ دەكات و دەرگا لەبەردەم هێزەكانی دیكە دادەخرێت. جیا لەوانەش هێزی خاوەند پرنسیبی باوەڕ تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆی ناكاتەوە, بەڵكە پێشكەوتنی پرۆسەیەكی بۆ گرنگە, ئاراستەی روو لە داهاتووە. ئەدی چی بكرێت؟ بۆ چارەسەركردنی  كێشەی  هەڵبژاردنی  كوردستان كێشەی دیكەی زۆری هەیە وایكردووە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ببێتە خراپترین هەڵبژاردن لە جیهان, تەواو پێچەوانەی یاسای هەڵبژاردنەكەی,  كۆمەڵێك هەنگاو هەیە پێویستە بنرێت بۆ چارەسەركردنیان, وەك ئاماری نوێی دەنگدەران  و پاككردنەوەی لیستی دەنگدەران لەناوی مردووان, دروستكردنی لیستی دەنگدەرانی پێكهاتەكان بۆ كۆتاكان, دیاریكردنی لانی زۆری خەرجیەكانی هەڵبژاردن  و دیاریكردنی سەرچاوەی پارەكان و ئاستی بەخششەكان ناوخۆو راگەیاندنی ناوەكانیان, قەدەغەی بەخششی بێگانە, قەدەغەی تەمویلی  ولاتانی دەوروبەر, سزادانی توندی لیستەكان بۆ ئەنجامدانی جموجۆڵ لە رۆژی دەنگدان لە ناو شوێنەكانی دەنگدان و دەرەوەی, سزادانی قورسی پارتەكان لە بەرامبەر دەنگ كڕین بە بێبەشكردنیان لە كورسی ئەو ناوچانە, چاودێری وردی پرۆسەی دەنگدان و ژماردن و راگەیاندنی.......هتد, دەشێت دەیان خاڵ دیاریبكرێن بۆ رێگا گرتن لە ساختەكاری و دەنگ كڕین و لاوازكردنی رۆڵی ولاتانی بیانی لە كاریگەرییان لەسەر ئاراستەی دەنگدنەكان و لاواز كردنی رۆڵی پارە لە هەڵبژاردنەكاندا . لە كۆتاییدا دەڵێم پارتی و یەكێتی دژی هەمواری یاسای هەڵبژاردن نین, هەموواركردنەوە تەڵەیەكە ناویانەتەوە تا كەموكوڕییەكان دیكەی پێ بشارنەوە, ئەوان لە كۆتادا ئارەزوویانە كوردستان بكەنە 100 بازنەی هەڵبژاردن. ئەم زانیاریانە ببینن: https://en.wikipedia.org/wiki/2021_Dutch_general_election https://en.wikipedia.org/wiki/2019_Indian_general_election http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10406  


راپۆرت: درەو لەكۆی (15) نوێنەرایەتی دەرەوە (10)  نوێنەرایەتی بەدەست پارتی دیموكراتی كوردستانەوەیە، یەكێتی (3) نوێنەرایەتی بەدەستەوەیە‌و دوو نوێنەرایەتیشی بەتاڵە، بزوتنەوەی گۆڕان كە بەڵێنی (2) نوێنەرایەتی پێدرابوو، هێشتا هیچ نوێنەرایەتییەكی وەرنەگرتووە، كاروبارەكان لە فەرمانگەی پەیوەندیی دەرەوە چۆن بەڕێوەدەچن ؟ وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا.  كوردو پەیوەندی دەرەوە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كە وەكو وەزارەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە، ئەم فەرمانگەیە تائێستا یاسای كاركردنی نییە‌و ئەیلولی 2006 بە فەرمانی ژمارە (143)ی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دروستكراوە. لەپاڵ ئەم فەرمانگەیەدا هێشتا حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان پەیوەندی ئاشكراو نهێنییان لەگەڵ وڵاتاندا هەیە، بەتایبەتی وڵاتێكی وەكو (توركیا) كە دان بە هەرێمی كوردستاندا نانێت، لەرێگەی حزبە سیاسییەكانەوە پەیوەندی هەیە.   بە هەردوو جۆری پەیوەندی دەرەكی فەرمی‌و نافەرمییەوە، ساڵی 2017 كاتێك ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدرا، هەرێمی كوردستان كەوتە ژێر فشارێكی بەهێزی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، پەیوەندییە فەرمی‌و نافەرمییەكانی هەرێم رۆڵێكی ئەوتۆیان نەگێڕا.  لە ئابی 2021دا سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەكە رایگەیاند" سیاسەتی دەرەوە لە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی عێراقدایە، بۆیە دەبێت كەمێك هەستیارانە رەفتار بكەین، بەڵام دەمانەوێت لە داهاتوودا پرۆژە یاسایەك پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان بكەین بۆ ئەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بكرێت بە وەزارەت".  تائێستا فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پرۆژە یاساكەی نەناردووە بۆ پەرلەمان، تەنانەت ئەگەر پرۆژە یاساكەش بنێرێت ناتوانرێت ناوی فەرمانگەكە بكرێت بە (وەزارەتی دەرەوە)، چونكە ئەمە پێچەوانەی دەستوری عێراقە، بۆیە دەبێت ناوێكی تری بۆ بدۆزرێتەوە.  ئەم فەرمانگەیە پێكهاتووە لە (15) نوێنەرایەتی دەرەوە‌و (8) بەڕێوەبەرایەتی‌و بەتێكڕا (223) كارمەندی هەیە، خەرجی مانگانە ئەم فەرمانگەیە بەردەست نییە. نوێنەرایەتییەكانی هەرێم لە دەرەوە دەكەونە ئەم وڵاتانەوە (ئەمریكا- بەریتانیا- ئەڵمانیا- فەڕەنسا- سوید- روسیا- سویسرا- ئیسپانیا- ئیتالیا- نەمسا- پۆڵەندا- یەكێتی ئەوروپا-  ئوسترالیا- ئێران- بەغداد). پشكی لایەنەكان لە پەیوەندییەكانی دەرەوەدا تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لە كۆتاییەكانی نزیك دەبێتەوە، هێشتا یەكێتی‌و گۆڕان وەكو دوو پێكهێنەریی سەرەكی كابینەكە بەهۆی پۆستەكانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە پارتی نیگەران‌و ناڕازین.  لەكابینەی نۆیەمدا یەكێتی نیشتمانی وەكو شەریكێكی مێژوویی پارتی لە حوكمڕانی هەرێمی كوردستاندا، داوای رۆڵی خۆی كرد لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لەسەر ئەم بنەمایە پۆستی جێگری بەرپرسی فەرمانگەكە درا بە یەكێتی، رۆژی 9ی ئابی 2020 (دابان شەدەڵە) لەسەر پشكی یەكێتی وەكو جێگری بەرپرسی فەرمانگەكە دەستبەكاربوو. پۆستەكانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەشێكی گرنگی دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی داگیركردبوو، بزوتنەوەی گۆڕان وەكو پێكهێنەرێكی ئەم كابینەیە داوای پشكی خۆی لە نوێنەرایەتییەكانی دەرەوە كرد، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ پۆستێكی لەم فەرمانگەیە پێنەدراوە.  پشكی پارتی لە نوێنەرایەتی دەرەوە لەدوای دروستكردنییەوە تاوەكو ئێستا، سەرۆكایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لای پارتی دیموكراتی كوردستانە، لە 2006وە ئەم فەرمانگەیە یەكجار سەرۆكایەتییەكەی گۆڕاوە، فەلاح مستەفا لەدوای دروستكردنی فەرمانگەكەوە تاوەكو تەموزی 2019 بەرپرسی فەرمانگەكە بوو، لە تەموزی 2019‌و دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، پارتی (فەلاح مستەفا) گۆڕی بە (سەفین دزەیی).  لەكۆی (15) نوێنەرایەتی دەرەوە (10) نوێنەرایەتی دەرەوە بەدەستی پارتییەوەیە كە بریتین لە نوێنەرایەتییەكانی (ئەمریكا- ئەڵمانیا- ئوسترالیا- ئیتالیا- فەڕەنسا- روسیا- سویسرا- نەمسا- پۆڵەندا- یەكێتی ئەوروپا- بەغداد).  نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغداد نوێنەرایەتییەكی نوێیە كە لە كابینەی نۆیەمدا دروستكرا، (فارس) عیسا كە سەربە پارتییە نوێنەرایەتی هەرێم دەكات لە بەغداد.  سەرباری پۆستی نوێنەرایەتییەكانی دەرەوە، لەناو فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەدا (7) پۆستی بەڕێوەبەر‌و (4) پۆستی راوێژكار هەن كە سەرجەمیان لای پارتییە.  بەڕێوەبەرایەتییەكانی ناو فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئەمانەن (پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان- رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان- پرۆتۆكۆڵ‌و شاندەكان- كاروباری یاسایی- راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان- كارگێڕی‌و دارایی- دڵنیایی جۆریی). لەكۆی (223) كارمەند كە بۆ ئەم فەرمانگەیە دامەزرێندراون (200) كارمەندیان سەربە پارتین.    پشكی یەكێتی لە نوێنەرایەتی دەرەوە یەكێتی نیشتمانی كە پێكهێنەرێكی سەرەكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمە، نیگەرانە لە بەشی خۆی لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە.  یەكێتی جگە لە پۆستی جێگری سەرۆكی فەرمانگە كە دەسەڵاتێكی ئەوتۆی نییە، ئێستا تەنیا (3) نوێنەرایەتی بەدەستەوەیە كە بریتین لە نوێنەرایەتییەكانی (ئێران- بەریتانیا- سوید)، دوو نوێنەرایەتی یەكێتی چۆڵ بوون‌و هێشتا پڕنەكراونەتەوە، نوێنەرایەتی (روسیا) كە ئاسۆ شێخ جەنگیی برای لاهور شێخ جەنگیی بوو، بەهۆی ناكۆكییەكانی لەگەڵ پارتی دەستی لەكاركێشایەوە‌و پارتی وەكو كاربەڕێكەر (دانەر ئەبوبەكر مستەفا)ی لە شوێنەكەی داناوە كە ئەویش سەربە پارتییە، هەروەها نوێنەرایەتی (ئیسپانیا) كە بەدەست یەكێتییەوە بوو، بەهۆی دەستبەكاربوونی (دابان شەدەڵە) لە پۆستی جێگری سەرۆكی فەرمانگی پەیوەندییەكانی دەرەوە چۆڵ بووە‌و هێشتا پڕنەكراوەتەوە.   واتە بە تێكڕا لەكۆی (15) نوێنەرایەتی دەرەوە، یەكێتی تەنیا (3) نوێنەرایەتی بەدەستەوەیە‌و ئەگەر نوێنەرایەتی ئیسپانیا پڕبكاتەوە ژمارەی نوێنەرایەتییەكانی بۆ (4) نوێنەرایەتی زیاد دەكات‌و چارەنوسی نوێنەرایەتییەكەی روسیاش هەر بە نادیاری ماوەتەوە.  لەكۆی (223) كارمەند كە بۆ ئەم فەرمانگەیە دامەزرێندراون تەنیا (23) كارمەندیان سەربە یەكێتین، بەرپرسانی یەكێتی لەم فەرمانگەیە نیگەرانن لەوەی پەیوەندی لەگەڵ فەرمانگەكە بەتەواوەتی لەژێر كۆنترۆڵی پارتیدایە‌و ئەوان ئاگاداریی ئەو پەیام‌و ئیمێڵانە نین كە لە دەرەوەی ئاڕاستەی فەرمانگەكە دەكرێن.  پشكی گۆڕان لە پەیوەندییەكانی دەرەوە بزوتنەوەی گۆڕان لەكۆی (15) نوێنەرایەتی دەرەوە، هیچ نوێنەرایەتییەكی بەدەستەوە نییە، لەكابینەی پێشوودا گۆڕان تەنیا بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی لە (فەڕەنسا) بەدەستەوە بوو، كاتێك گۆڕان لە حكومەت دەركرا، پارتی ئەم پۆستەشی لێوەرگرتەوە‌و كەسێكی خۆی لە شوێنەكەی دانا كە (عەلی دۆلەمەڕی)یە‌و تائێستا لە پۆستەكەی بەردەوامە.  لە دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمدا، بزوتنەوەی گۆڕان داوای (3) پۆستی نوێنەرایەتییەكانی دەرەوەی دەكرد، پارتی لەسەر پێدانی (2) پۆست رازی بوو، بەڵام تائێستا گۆڕان ئەو دوو پۆستەشی پڕ نەكردوەتەوە، ئەمە یەكێكە لە نیگەرانییەكانی گۆڕان سەبارەت بە رێككەوتنە سیاسییەكەی لەگەڵ پارتی.   لەكۆی (223) كارمەند كە بۆ ئەم فەرمانگەیە دامەزرێندراوە، هیچ كارمەندێكی بزوتنەوەی گۆڕان یاخود حزبە سیاسییەكانی تری تێدا نییە.  پۆستەكانی دەرەوە  •    نوێنەری هەرێم لە ئەمریكا: بەیان سامی عەبدولڕەحمان- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە ئەڵمانیا: دڵشاد بارزانی- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە ئوسترالیا: هەڤاڵ دەسكۆ سیان- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە ئیتالیا: رێزان حەمەساڵح ئاغا- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە ئیسپانیا: داباش شەدەلە (یەكێتی، ئێستا شوێنەكەی بەتاڵە‌و پڕنەكراوەتەوە) •    نوێنەری هەرێم لە ئێران: نازم عومەر دەباغ- یەكێتی •    نوێنەری هەرێم  لە بەریتانیا: كاروان جەمال تاهیر- یەكێتی •    نوێنەری هەرێم لە فەڕەنسا: عەلی دۆلەمەڕی- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە سوید: شۆڕش رەحیم- یەكێتی •    نوێنەری هەرێم لە سویسرا: فەوزی قەدوور- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە روسیا: دانەر ئەبوبەكر مستەفا لە پارتی بەشێوەی كاربەڕێكەر لە شوێنی ئاسۆ شێخ جەنگیی لە یەكێتی دانراوە •    نوێنەری هەرێم لە نەمسا: مستەفا ئیسماعیل رەمەزان- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە پۆڵەندا: زیاد رەئوف- پارتی •    نوێنەری هەرێم لە یەكێتی ئەوروپا: دلاوەر ئاژگەیی-پارتی زۆرینەی نوێنەرەكانی هەرێم لە دەرەوە ماوەی (12) ساڵە هیچ گۆڕانكارییەكیان تێدا نەكراوە‌و وەكو خۆیان ماونەتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە دەبێت (5) ساڵ جارێك گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.  نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان  لەبەرامبەر ئەو (15) نوێنەرایەتییەی كە هەرێمی كوردستان لە دەرەوە كردویەتییەوە، (30) وڵات كوسنوڵگەریی‌و نوێنەرایەتی‌و ئاژانسی هاریكاریی خۆیان لە هەرێمی كوردستان كردوەتەوە كە ئەمانەن:  (میسر- سودان- ئەمریكا-  كەنەدا- توركیا- كۆریا- هیندستان- ژاپۆن- چین- سریلانكا- قوبرس- روسیا-  ئەڵمانیا- فەڕەنسا- بەریتانیا- چیك- هەنگاریا- هۆڵەندا- ئیتالیا- ئەرمینیا- یۆنان- سوید- رۆمانیا- پۆڵەندا- نەمسا- بولگاریا- یەكێتی ئەوروپا- ئیسپانیا- دانیمارك- بیلاروسیا- یۆنامی- سلۆڤاكیا).  ئەرك‌و ئامانجی فەرمانگە بەپێی ئەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە خۆی باسی دەكات، ئەركی فەرمانگەكە ئەمانەن:  •    پتەوكردنی پەیوەندیی دوو لایەنە لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. •    پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی، وەبەرهێنان، گەشتیاری‌و دامەزراوەیی لەگەڵ دونیای دەرەوە. •    چاودێریكردنی نوسینگەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە. •    هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەكانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان. •    ڕێكخستنی سەردانی فەرمی شاندە بارزگانی‌و سیاسییەكانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان. •    رێكخستن‌و پشتگیریكردنی ئەو چالاكییانەی دەبنە هۆی بەرەوپێشبردنی پێگەی هەرێم لە دەرەوە. •    هەماهەنگی‌و ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق‌و باڵێوزخانەكانی ئەم وڵاتە لە دەرەوە. •    هەماهەنگی‌و پشتگیریكردنی ئەو چالاكییانەی كە‌ یارمەتیدەرن بۆ بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان لە دەرەوە. •    هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و كومەڵگەی نێودەوڵەتی. •    پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری یاسایی‌و راستكردنەوەی بەڵگەنامەكان بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە دەرەوە. فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامانجەكانی خۆی لەم خاڵانەدا دیاریكردووە:  •    پاراستن‌و پێشخستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان‌و هاوڵاتیانی لە دەرەوە. •    هاندان‌و بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییە سیاسی‌و ئابورییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ڕوانگەی پێشخستنی ئاشتی، سەقامگیریی سیاسی، پەرەپێدانی بازرگانی‌و بەرژوەندی هاوبەش. •    پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كونسوڵگەری‌و راوێژی یاسایی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان. •    ئاسانكاری بۆ وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم‌و فەرمانبەرانی بۆ بەشداریكردنیان لە كارو چالاكییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەك كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان‌و كۆبونەوەو چالاكی ئاژانسەكانی یۆ ئێن‌و... هتد. •    كار دەكات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و دامەزراوە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان لە دەرەوەو ناوەوە.


(درەو):  چین ئاستی جموجوڵەكانی خۆی لە هەرێمی كوردستانی عێراق خێراتر كردووە، ئەمە وەكو هەوڵێك بۆ چەسپاندنی هەژموونی خۆی لەو ناوچەدایە، بەڵام هەڵوێستی كوردەكان لەبارەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ چیندا، بەناڕۆشنی ماوەتەوە، بەتایبەتیش كە دوای (7) ساڵ لە كردنەوەی كونسوڵگەری چین لە هەولێَر هێشتا هەرێم نوێنەرایەتی خۆی لە پەكین نەكردوەتەوە.   ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرفەتی ئەوەی بە چین بەخشی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەكی گشتیی بەهێز بكات، ڤاكسین‌و پێداویستی تەندروستی بە وڵاتانی ناوچەكە بەخشی، هەروەك بەرپرسان‌و گەلانی ناوچەكەش نیگەرانی خۆیان لە كشانەوەی ئەمریكا نیشاندا كە بۆشاییەكی بەجێهێشتووەو هێزەكانی تری وەكو چین‌و روسیا دەیانەوێت پڕی بكەنەوە.  هەنگاوە تاكلایەنەكان سەرباری هەوڵی چین بۆ فراوانكردنی هەژموونی خۆی لە عێراق كە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام پێدەچێت هەرێمی كوردستان (پەكین)ی بەجێهێشتبێت بۆ ئەوەی تاكلایەنە هەنگاو بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمدا هەڵگرێت، چونكە ماوەی (7) ساڵە چین كوسنوڵگەری خۆی لە هەرێم كردوەتەوە، بەڵام هەرێم تائێستا نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە پەكین نییە.  هەردوو توێژەر (سەردار عەزیز) راوێژكار لە پەرلەمانی كوردستان‌و (محەمەد شەریف) مامۆستای وانەبێژە لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتی‌و دیپلۆماسییەكان لە زانكۆی كوردستانی هەولێر، لە توێژینەوەیەكدا كە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی نزیك بڵاویكردوەتەوە دەڵێن" لەكاتێكدا چین لە هەموو بوارەكانی هەرێمی كورستاندا گەشە دەكات، بەڵام بەشێوەیەكی روون پەیوەندییەكە بەشێوەیەكی تاكلایەنە ماوەتەوە".  كوسنوڵگەری چین لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014دا كرایەوە، ئەوەش لەكاتێكدا هەرێم ئامادەكاری دەكرد بۆ جەنگەكەی لەگەڵ رێكخراوی "داعش"دا، ئەم هەنگاوە وەكو جۆرێك لە هاوسۆزی پەكین بوو لەگەڵ هەرێم، بەڵام روبەڕووی هەنگاوی هاوشێوە نەبووەوە لەلایەن هەرێمەوە.  لەبارەی ئەم هەنگاوەوە بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێ" كردنەوەی كوسنوڵگەری لە هەرێم لەلایەن پەكیینەوە، قۆستنەوەی لاوازیی هەرێمە لەلایەن چینەوە، لەكاتێكدا كە هەموو هەوڵەكانی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ مانەوە‌و بەردەوامبوون".  سەردار عەزیز‌و محەمەد شەریف لە توێژینەوەكەیاندا دەڵێن" بەبێ لەبەرچاوگرتنی پاڵنەرەكان، پەیوەندی دووقۆڵیی لەگەڵ چیندا بەلای دەستەبژێری دیپلۆماسییەوە  لە هەرێم گرنگە، چونكە درك بە بایەخی ئەندامێتی هەمیشەیی چین لە ئەنجومەنی ئاسایش دەكەن".  چین كە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە، دواین دەوڵەتە كوسنوڵگەری خۆی لە هەولێر كردوەتەوە، ئەمەش رەنگە وەكو وەڵامدانەوەیەك بێت بۆ خواستی گەورە دیپلۆماتكاران لە هەرێم. سەرباری هەوڵەكانی بۆ چەسپاندنی هەژموونی خۆی لە هەرێم كە ئەوەش ئامانجێكە‌و دەیەوێت لەرێگەی كەناڵە نافەرمییەكانەوە بەدی بهێنێت، بەڵام پەكین هێشتا ترسی هەیە لە پەیوەندییە دیپلۆماسییە فەرمییەكان لەگەڵ كوردستانی عێراقدا.  پێدەچێت پەكین لەوە بترسێت دانپێدانانی بە هەرێمی كوردستاندا پاڵ بە هەرێمەكانی چینەوە بنێت بۆ ئەوەی داوای رۆڵی خۆیان لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەیاندا بكەن.  حكومەتی ناوەندیی پەكین هەموو رەهەندەكانی چالاكی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمەڵایەتی قۆرخكردووە، ئەمەش رێگرە لەوەی حكومەتی هەرێمەكان بۆچونی خۆیان بدەن لەبارەی دروستكردنی بڕیار لەسەر ئاستی دەرەوە، لەپاڵ ئەمەشدا چین نایەوێت لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی خۆی بڕیارێك بدات كە ببێت بە هەڕەشە لەسەر ئەم بارودۆخە لەناوخۆی وڵاتەكەیدا.  لەڕوانگەی هەڵوێستی حزبی شیوعی دەسەڵاتداری چینەوە كە هەموو ئارەزویەكی جوداخوازانە رەتدەكاتەوە لەبارەی (تایوان)‌و (هۆنگ كۆنگ)ەوە، پەكین رەتیدەكاتەوە پەیوەندی لەگەڵ هیچ قەوارەیەكی نیمچە حكومیدا گرێبدات.  بەگوێرەی ئەوەی توێژینەوەكەی پەیمانگای واشنتۆن باسی كردووە، چین دەیەوێت رێگری بكات لەوەی هەرێمی كوردستانی عێراق پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ تایواندا گرێبدات.  بەڵام پەكین قسەیەكی زۆر جیاواز دەكات، (نی روچی) كونسوڵی گشتی چین لە هەولێر دەڵێ" هەرێم ئۆفێسی لە پەكین نەكردوەتەوە چونكە داواكاری لەمبارەیەوە پێشكەش نەكردووە".  فەلاح مستەفا گەورە راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێ" هەرێم پلانی هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی نوێنەرایەتییەكانی لەسەر ئاستی جیهان، لەناویشیاندا لەناوچەی خۆرهەڵاتی ئاسیا، بەڵام ئەم هەنگاوە روبەڕووی ژمارەیەك ئاڵنگاری بوەتەوە". فەلاح مستەفا ئاماژە بەوە دەكات، كەمكردنەوەی پشكی كوردستان لە بودجەدا لەلایەن بەغدادو شەڕی داعش‌و هاتنی ئاوارو پەنابەرانی ناوخۆ لەپاڵ پاشەكشێی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان وایان كردووە هەرێم نەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات بۆ كردنەوەی ئۆفێسی فەرمی لە پەكین.  كەناڵە نافەرمییەكان سەرباری مەترسییەكانی لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ هەرێم، پەكین لەرێگەی جموجوڵەكانییەوە دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ كوردستانی عێراق بەهێز بكات، كونسوڵگەری چین لەرێگەی كەناڵە نافەرمییەكانەوە ئەم كارە دەكات.  دانپێدانانی دەستوریی عێراق بە هەرێمی كوردستان‌و كاردانەوەكانی دوای ریفراندۆمەكەی 2017، ترسی پەكینی لەبارەی ململانێ جوداخوازەكانی ناوخۆی عێراق كەمكردەوە.  هەردوو توێژەر سەردار عەزیز‌و محەمەد شەریف دەڵێن: چین زیاتر لەوەی جەخت بخاتەسەر دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ حكومەتدا جەخت دەخاتەسەر  پەیوەندی لەگەڵ حزبە سیاسییەكان، حكومەتی پەكین بەشێوەیەكی تایبەتی دەیەوێت كادیری حزبە دیارەكانی وەكو یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆڕان رابكێشێت". ئەو دوو توێژەرە باسلەوە دەكەن" ساڵانە دوو وەفد بانگهێشتی چین دەكرێن، یەكێكیان پێكدێت لە ئەندامانی حزب‌و ئەوی تر بریتییە لە بەرپرسە حزبییەكان  لەسەر ئاستی مامناوەند. لەڕاستیدا گومان لە بوونی چین‌و فراوانبوونی لە هەرێمی كوردستان‌و عێراقدا تادێت زیاتر دەبێت". ئاماژەیان بەوەشكردووە" لەكاتێكدا پرۆژە زەبەلاحەكانی چین وەكو یەك عێراق‌و كوردستانیش بەلای خۆیاندا رادەكێشن‌و زۆرێك لە هێزە سیاسییەكانی عێراق رەوتی گەشەكردن لە دیموكراتی بەباشتر دەزانن، بەڵام پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان چین‌و ئەمریكا لەسەر ئاستی جیهان نیگەرانكەرە بۆ سەركردە لۆكاڵییەكان".  سەرباری بێدەنگیی كوردەكان‌و پەكین لەوەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە چین نەكردوەتەوە، بەڵام پێدەچێت هەردوولا هاوڕا بن لەسەر هێشتنەوە بارودۆخەكە وەكو ئەوەی كە هەیە.  ناكرێت كوردەكان بەهۆی ئەم بابەتەوە دەستبەرداری وەبەرهێنانی چینی‌و سودەكانی بن، هەروەك چینیش سودمەندە لە فراوانكردنی بواری هەژموونی خۆی لە عێراق‌و ناوچەكەدا بەگشتیی، ئەمەش لەرێگای كەناڵی نافەرمییەوە.  وەزارەەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گروپی نێودەوڵەتی كۆمپانیای "پاوەر چاینا"ی چینیدا یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئیمزاكردووە بۆ بنیادنانی چوار بەنداو لە هەرێم.  بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێم وتی: كۆمپانیا چینییەكە گرێبەستێكی باشتری بە هەرێم داوە كە خەرجییەكەی كەمترە.  لە ساڵی 2020دا چین گرێبەستێكی ئیمزا كرد بۆ گەشەپێدانی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون بە بەهای (5 ملیار) دۆلار لە هەولێر‌و ناوی لێنا "هەپی سیتی" واتە "شاری دڵخۆشیی".  سەرچاوە: رۆژنامەی العرب  


درەو: راپۆرتی: پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن بە پاڵپشتی (NED) ڕاپۆرتی شیکاری "لێکەوتەکانی یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق" پرۆژەیەکی هاوبەشی "پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن –KIE" و  "سندوقی نیشتمانی لەپێناو دیموکراسی- NED"یە، کە (ئارام جەمال و ئۆمێد مەحمود) ئامادەیان کردووە، لە دووتوێی (111) چاپدەکرێت و درەو دەقی ڕاپۆرتەکە بڵاودەکاتەوە، ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە لە شەش بەش پێکهاتووە؛ بەشی یەکەم بە پشکنین و دەرخستنی خاڵە جیاوازەکانی نێوان یاسای هەڵبژاردنی نوێی (٢٠٢٠) و یاساکانی هەڵبژاردنی پێشخۆی دەستپێدەکات.  لە بەشی دووەمدا پرسی "کاندیدی تاکەکەس" وەک کارەکتەرێکی  خاوەن دەنگ و پێگە دەکاتە بابەتی بەراوردکاری نێوان ئەو دوو نەوەیە لە یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.  راپۆرتەکە بەوەشەوە ناوەستێت و دەست بۆ پرسی "کۆتای ژنان" دەبات و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو فاکتەرانە دەکات کە لەپشت زیادکردنی ژمارەی نوێنەرانی ژنەوەن لە پێنجەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا. بەشی چوارەمی راپۆرتەکە سەرنج دەخاتە سەر پرسی کەمبوونەوەی ژمارەی کاندید لە دوا هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری (٢٠٢١)دا و بنکۆڵی لە رەگ و ریشەی ئەم پرسە تازەیە دەکات. لە بەشی پێنجەمدا کەڵکەڵەی راپۆرتەکە ئەوەیە بەراودکارییەک بکات لە ریژەی گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی لەنێوان سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی و سیستمی هەڵبژاردنی زۆرینەی یەکدەنگی نەگوێزراوەدا. بەشی کۆتایی راپۆرتەکە تەرخانکراوە بۆ پرسی "عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی" و بە رۆچوون بە نێو هەموو هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا و بە پۆلێنکردنی جۆرەکانی قەبارەی بازنەکانی هەڵبژاردنیان ئاستی دەستەبەرکردن و بەدیهێنانی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی لە هەریەکەیاندا تاووتوێکراوە.  پوختەی ڕاپۆرت دەستپێک هەریەک لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی (١٠-١٠-٢٠٢١)دا، دوو رووداوی یەکترتەواوکەری گەورەن لە ژینگەی تەشریعی هەڵبژاردن و لە سوڕی ژیانی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، کە پێویستی بەوەیە شیکاری بۆ لێکەوتەکانی بکرێت. لەو چوارچێوەیەدا ئەم راپۆرتە هەوڵیداوە یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ بکاتە بنەما و ئاوێنەیەک بۆ ئەوەی هەموو یاساکانی هەڵبژاردنی پێشوتر بخانە دۆخی بەراوردکارییەوە لەگەڵیدا و گرنگترین ئەو جیاوازیانە بخاتەڕوو کە لەنێوان دەقی یاسا نوێکەی هەڵبژاردن و دەقی هەموو یاساکانی هەڵبژاردنی پێشخۆیدا هەیە.  دیارە لەو جیاوازیانەی یاسای نوێی هەڵبژاردن هێانویەتیە ناوەوە و ئەم راپۆرتە کەشفیکردون، زۆرو کەم، کاریگەری خۆیان بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری (٢٠٢١)ەوە بەجێهێشتووە و لەسەر ئەرزی واقیع چەند دەرهاویشتە و لێکەوتەیەکیان بە داتا و ژمارە خستۆتەوە، کە جێکەی لەسەر وەستان و شیکارکردنە.  بەشی یەکەم: بەەراوردی نێوان یاسای هەڵبژاردنی نوێی عیراق و یاساکانی پێشخۆی لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)وە، هەر هەڵبژاردنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەکی تایبەت بە خۆی  هەبووە، جا یان ئەوەتا یاسایەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکە دەرچووەو یاسای هەڵبژاردنەکەی پێشخۆی هەڵوەشاندۆتەوە، یان ئەو یاسایەی بەرکار بووە  هەموارکراوەتەوە و بەپێی خواست و بەرژەوەندی فراکسیۆنی زۆرینە، هەندێک گۆڕانکاری تێدا ئەنجامدراوە.  کۆی ئەو یاسایانەی هەڵبژاردن، کە لە دوای ساڵی (2003)وە بە ئامانجی ڕێکخستنی خولەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچوون، لە خشتەی ژمارە (١-١)دا خراوەتەڕوو؛ خشتەی ژمارە (١-١) لەم بەشەدا تیشک خراوەتە سەر ناساندنی یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: بەو پێیەی کە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی (٢٠٢٠) بە کۆمەڵێک جیاوازی خۆی لە هەموو یاساکانی هەڵبژاردنی پێشخۆی جیادەکاتەوە، لەم بەشەدا هەوڵدراوە بەراوردی نێوانیان بخرێتەڕوو: یەکەم: تۆماری دەنگدەران خشتەی ژمارە (١-٢) دووەم: مەرجەکانی دەنگدەر سێیەم: مەرجەکانی خۆپاڵاوتن خشتەی ژمارە (١-٣) چوارەم: مەرجی خۆپاڵاوتنی کاندیدی تاکەکەسی پێنجەم: مەرجی بڕوانامە بۆ خۆپاڵاوتن خشتەی ژمارە (١-٤) شەشەم: بازنەکانی هەڵبژاردن حەوتەم: سیستمی هەڵبژاردن هەشتەم: لایەنی بڕیاردەری وادەی هەڵبژاردن نۆیەم: دانانی بارمتەی دارایی دەیەم: پڕکردنەوەی کورسی چۆڵبوو یازدەیەم: دەسەڵاتی دیاریکەری شوێنی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن دوازدەیەم: جیاوازی (٥%)ی وێستگەیەکی هەڵبژاردن  سیازدەهەم: کۆمپانیای جیهانی بۆ چاودێریکردنی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان  دەرەنجامەکانی بەشی یەکەم •    بناغەی هەموو یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فەرمانی کاتی هاوپەیمانان ژمارە (٩٦)ی ساڵی (٢٠٠٤)ەوە سەرچاوەیگرتووە و کاریگەری ئەو یاسایەیان زۆر پێوە ماوەتەوە. •    یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەقامگیریی تەشریعیان تێدا نییە و بە ئەندازەی ژمارەی هەڵبژاردنە ئەنجامدراوەکان یاسای هەڵبژاردنیش هەموارکراوەتەوە و دەرچووە. •    یاساکانی هەڵبژاردن لە قۆناغی لیستی نوێنەرایەتی رێژەییدا جار لەدوای جار بەرەو پەراوێزخستن و خنکاندنی  دوو بکەر رۆیشتوون: حزبە بچووکەکان و کاندیدی تاکەکەسی. •    یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ لە زۆر رووەوە دابڕانێکی گەورەی لە نێوان خۆی و یاساکانی هەڵبژاردنی پێشخۆیدا کردووە.  •    یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ فەرهەنگ و ئەدەبیاتی هەڵبژاردنی تا ئاستێک گۆڕی و کۆمەڵێک چەمک و زاراوەی نوێی هێنایە ئاراوە. بەشی دووەم: پێگەی "کاندیدی تاکەکەسی" لە یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئەو یاسایانەی لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)ەوە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان رێکخستووە تا رادەیەک هەموویان بە شێوەیەکی لاواز مامەڵەیان لەگەڵ پرسی کاندیدی تاکەکەسیدا کردووە، تەنها یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢١ نەبێت کە پێگەی کاندیدی تاکەکەسی بردە قۆناغێکی پێشکەوتووەوە. -    پێگەی کاندیدی تاکەکەسیلە یەکەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا -    پێگەی کاندیدی تاکەکەسیلە دووەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا -    پێگەی کاندیدی تاکەکەسی لە سێیەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا -    پێگەی کاندیدی تاکەکەسی لە چوارەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا -    پێگەی کاندیدی تاکەکەسی لە پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا (هەڵبژاردنی پێشوەختە) دەرەنجامەکانی بەشی دووەم پەیوەست بە پێگەی کاندیدی تاکەکەسی لەناو یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ئەم بەشەی راپۆرتەکە بەم دەرەنجامانە گەیشتووە: •    هەموو یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (جگە لە یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠) دەرفەتێکی بچوکیان لەبەردەم ئەو کەسانەدا رەخساندووە کە دەیانەوێت وەک کاندیدی تاکەکەسی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و تەنانەت بە قەوارەی سیاسی و لیستی تاکەکەسی ناوبراون. •    لە لیستی نوێنەرایەتی رێژەییدا، کۆکردنەوەو گواستنەوەی دەنگەکان وادەکات کە (دابەشکاری هەڵبژاردن) بە جۆرێک بەرز بێت، کە دەرفەتی بردنەوەی کورسی لەلایەن کاندیدی لیستی تاکەکەسییەوە زۆر بەرتەسک ببێتەوە، چونکە ئەوە تەنها کاندیدی لیستی تاکەکەسییە کە دەبێت بە دەنگی خۆی دەربچێت و دەنگی هیچ کاندیدێکی دیکەی بۆ ناگوێزرێتەوە، بەڵام زۆربەی کاندیدە  براوەکانی سەر بە لیست، بە دەنگی گوێزراوەی کاندیدەکانی هاولیستەکەیان دەردەچن. •    سروشتی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی، جا لیستەکە نیمچەکراوە بێت یان داخراو، لەگەڵ سروشتی کاندیدی تاکەکەسیدا ناگونجێت و بە زۆر خزێنراوەتە ناویەوە و تەنێکی نامۆیە بەو سیستمە، وەکچۆن سیستمەکانی هەڵبژاردنی زۆرینەش نامۆن بە لیست و بە زۆر بۆیان داتاشیوە، وەک سیستمی هەڵبژاردنی دەنگی کۆمەڵبەندی پارتی (PBV) .   •    هەتا یاسای هەڵبژاردن رێگە بە ژمارەی زیاتری کاندیدانی لیست بدات، دەرفەتی دەرچوونی کاندیدی تاکەکەسی کەمتر و بەرتەسکتر دەبێتەوە. بەشی سێیەم: پێگەی ژن لە یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا  ئەو چەقبەستووییەی لە بیرکردنەوەماندا بەرامبەر کۆتای ژنان هەبوو، تا چەند یاسای نوێی هەڵبژاردنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شڵەقاندی و ئۆفەری تازەی هێنایەپێش، لە کاتێکدا لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی هەر بە دەوری ئەو رێژەیەدا دەسوڕایەوە کە یاسای هەڵبژاردن بۆی دیاریکردبوو.. کۆتای ژنان لە تەشریعاتی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا خشتەی ژمارە (٣-١) سیستمەکانی هەڵبژاردن و کۆتای ژنان  کۆتای (٢٥%)ی ژنان بە ئەنجامی جیاوازەوە خشتەی ژمارە (٣-٢) دەرەنجامەکانی بەشی سێیەم •    یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠، دەرفەتی لەبەردەم ژناندا رەخساند کە بە رێژەی (٢٥٪) سوود لە کۆتای ژنان وەربگرن، ئەگەرچی ئەو رێژەیە لە خوار ئەو بڕیارەی کۆنگرەی پەکینەوەیە، کە داوای رێژەی سەروو (٣٠٪) دەکات. •    سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی ژمارەی ئەو ژنانە لەو رێژەیەدا گەمارۆ دەدات کە بە یاسا رێژەی سەدی کۆتای ژنانی دیاریکردووە، واتە ئەو رێژەیەی لە یاسای هەڵبژاردندا بۆ کۆتای ژنان دیاریکراوە، ئەم سیستمی هەڵبژاردنە هاوکار و یارمەتیدەر نییە بۆ ئەوەی ژمارەی کاندیدانی ژن لە دەرەوەی کۆتاکەوە دەربچێت. •     گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن لە یاسای نوێی هەڵبژاردندا بۆ سیستمی هەڵبژاردنی یەک دەنگی نەگوێزراوە، رەنگدانەوەی ئەرێنی هەبووە لەسەر تێپەڕاندنی ژمارەی ئەو ژنانەی کە رێژەی سەدیی کۆتای ژنان سنورداریکردووە، بە بەڵگەی ئەوەی (١٢) کاندیدی ژن لە سەروو ئەو رێژەیەوە بە دەنگی خۆیان دەرچوون. •    سیستمی نوێی هەڵبژاردن زەمینە دەڕەخسێنێت بۆ دەرکەوتنی سەرکردەی ژن لە کایەی سیاسیدا، بە هۆکاری ئەوەی دەنگی کاندید ناگوێزرێتەوە و  ژنان بە دەنگی خۆیان دەردەچن، لەکاتێکدا ئەو دەرفەتە لە سیسمی هەڵبژاردنی لیستدا ناڕەخسێنێت.  بەشی چوارەم: یاسای نوێی هەڵبژاردنی عێراق و کەمبوونەوەی ژمارەی کاندید سروشتی کارکردنی سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی پاڵ بە حزبەوە دەنێت ژمارەی کاندیدەکانی ناو لیستەکەی زۆر بکات بۆئەوەی لەوسەرەوە کۆی دەنگەکانی ناو لیستەکەی کۆبکاتەوە و کورسی بباتەوە، بەڵام لە سیستمی هەڵبژاردنی یەک دەنگی نەگوێزراوەدا بە پێچەاونەوە هەتا حزبێک ژمارەی کاندیدەکانی کەمتر بکاتەوە ئەگەری بردنەوەی کورسی بازنەکەی زیاتر دەبێت.. یەکەم: شێوازی گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی: خشتەی ژمارە (٤-١) دووەم: زیادبوونی ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردنەکان سێیەم: کەمبوونەوەی ژمارەی کورسی بازنەکان خشتەی ژمارە (٤-٢)  دەرەنجامەکانی بەشی چوارەم •    کەمی ژمارەی کاندید لێکەوتەیەکی سیستمی هەڵبژاردنی یەک دەنگی نەگوێزراوەیە، چونکە دەنگی کاندید ناگوێزرێتەوە هەتا حزب ژمارەیان زیاد بکات. •    زۆریی ژمارەی کاندید سیفەتێکی دانەبڕاوە لە سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی، جونکە لەم سیستمەدا دەنگی کاندید دەگوێزرێتەوە و قەبارەی بازنەی هەڵبژاردنیش گەورەیە. •    یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەروبەندی پیادەکردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەییدا هاوکار بوون لە زیادکردنی ژمارەی کاندیددا، بە بەڵگەی ئەوەی رێگەیان داوە بە لیستەکان کە دوو ئەوەندەی ژمارەی کورسییەکانی هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن کاندیدیان هەبێت.    •    زۆریی ژمارەی کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا، لەوسەرەوە ئەگەری لاوازبوونی نوێنەران لەناو پەرلەماندا زیاتر دەکات، کە دیارە هۆکاری ئەو زۆرییەش بۆ سروشتی کارکردنی سیستمی هەڵبژاردنەکە دەگەڕێتەوە.   بەشی پێنجەم: گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی لەنێوان کاندیدی دەنگ گوێزراوە و نەگوێزراوەدا  کاریگەری و پەیوەندی نێوان (گواستنەوەی دەنگ) و (گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی) لەسەر یەکتر چییەو چۆنە؟، ئایا لە نێوان دوو سیستمی هەڵبژاردندا، کە یەکێکیان دەنگی تێدا دەگوێزریتەوە و ئەوتریان دەنگی تێدا ناگوێزریتەوە، لە کامیاندا رێژەی گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی زیاترە و هۆکارەکانی چین؟؟..  -    شێوازەکانی گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی لە سیستمی لیستی نوێنەرایەتی رێژەییدا -    هۆکارەکانی پشت نەگۆڕینی دەنگ بۆ کورسی لە لیستی نوێنەرایەتی رێژەییدا خشتەی ژمارە (٥-١)  -    دەنگی گۆڕدراو و نەگۆڕدراو بۆ کورسی لە نێوان دوو خول و دوو سیستمی هەڵبژاردندا رێژەی دەنگی گۆڕدراو و نەگۆڕدراوی حزبەکان بۆ کورسی  لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامەکانی دەنگی گۆڕدراو و نەگۆڕدراو بۆ کورسی نوێنەرایەتی، لە رێگەی ئەم خشتانەی خوارەوە رونکراونەتەوە :  خشتەی ژمارە (٥-٣)     بەشی شەشەم: عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی لە یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی لە کوێی سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی و/یان سیستمی یەکدەنگی نەگوێزراوەدایە؟ چونکە دواجار ئەوە سیستمی هەڵبژاردنە کە رۆڵی دیاریکەر دەگێڕێت لە دابەشکردنی نوێنەرەکان بەسەر جوگرافیا/کانی هەڵبژاردندا.. یەکەم: عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی چییە؟ عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی پرسێکی رێژەییە و لە هەڵبژاردنە گشتییەکانەوە دێتەدەر و بەدیهاتن و دەستەبەرکردنی ئەو رێژەیە لە عەدالەت لەنێوان سەد و سفردایە و بە پێوەرەکانی {زۆرزۆر- زۆر- مامناوەند- کەم و زۆر کەم} دەپێورێت. عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی لە یاسای هەڵبژاردندا لەوێوە دێت کە ژمارەیەک کورسی/نوێنەر لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان بۆ یەکە کارگێڕییەکان تەرخان بکرێت، جا دەکرێت ئەو ژمارەیە یەک کورسی بێت یان زیاتر.  عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی ئەوەیە کە یاسادانەران لە یاسای هەڵبژاردندا وەک بازنەی هەڵبژاردن ناو لە یەکە کارگێڕییەکان بنێن و کورسییان بۆ تەرخان بکەن، بۆ ئەوەی لەوسەرەوە دەنگی دەنگدەرانی ناو سنوری یەکە کارگێڕییەکان بگۆڕێت بۆ کورسی براوەی كاندیدی دڵخوازی ناو سنوری یەکە کارگێڕییەکەی خۆیان، ئەگەر نا، ئەوا کاندید/انی دەرەوەی یەکە کارگێڕییەکەی خۆیان کورسییەکان دەبەنەوە و بەمەش لە بری عەدالەت، ناعەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی سەروەر دەبێت.  .  دووەم: سیستمەکانی هەڵبژاردن و عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی روونکردنەوەی پەیوەندی نێوان سیستمەکانی هەڵبژاردن و عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی، پێویستی بەوەیە دەستبخرێتە سەر جۆری پەیوەندی راستەوانەو پێچەوانەی نێوان هەریەک لەم سێ چەمکەی هەڵبژاردن لەگەڵ یەکتردا، کە ئەوانیش بریتین لە:  •    قەبارەی بازنەی هەڵبژاردن •    عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی •    ژمارەی بازنەی هەڵبژاردن خشتەی ژمارە (٦-١) لە نێو سیستمەکانی هەڵبژاردندا بەدیهاتنی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی چونیەک نییە بەڵکو بە ئاستی جیاواز بەدیدێت و تەنها لەو سیستمانەدا لە لوتکەی بەدیهاتنی خۆی نزیکدەبێتەوە کە بازنەکانی هەڵبژاردنیان تاک کورسین، وەک سیستمەکانی هەڵبژاردنی زۆرینەی {براوەی یەکەم، دوو خولی، ئەڵتەرناتیڤ}، بەڵام لە بازنەی هەڵبژاردنی فرە کورسیدا ئاستی بەدیهاتنی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی چونیەک نییەو کەوتۆتە سەر ژمارەی کورسییەکانی بازنە/کانی هەڵبژاردنەکە (واتە قەبارەی بازنەی هەڵبژاردن)، واتە هەتا ژمارەی کورسییەکانی بازنەی هەڵبژاردنەکە زۆرتر بێت بەو ئەندازەیە لە بەدیهاتنی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی دوردەکەوینەوە و پێچەوانەکەشی راستە و بە بچوکبوونەوەی قەبارەی بازنەکە لە بەدیهاتنی نزیک دەبینەوە. لە خشتەی ژمارە (٦-٢)ی خوارەوەدا، هەوڵدراوە بە شێوەیەکی نزیکەیی پەیوەندی نێوان ئاستی بەدیهاتنی رێژەی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی بە ژمارەی کورسی/یەکانی بازنەی هەڵبژاردنەوە بخرێتەڕوو، دیارە ئەو بەدیهاتنەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانی بازنەی هەڵبژاردنەکەو ژمارەی ئەو یەکە کارگێریانەی دەکەونە نێو هەر بازنەیەکی هەڵبژاردنەکەوە، گؤڕانی رێژەییان بەسەردا دێت.  خشتەی ژمارە (٦-٢) عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی و قەبارەی بازنەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا  ئەم راپۆرتە هەوڵدەدات لەبەر رۆشنایی جۆری قەبارەی بازنەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، راڤەو شیکاری بۆ رێژەی بەدیهاتنی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی لە هەریەکەیاندا بکات.   بەر لەو شرۆڤەیە، هەوڵدەدەین لە رێگەی خشتەی ژمارە (٦-٣)وە زانیاری لەبارەی هەریەک لە یاساکانی هەڵبژاردن و سیستمەکانی هەڵبژاردن و کۆی ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردن و جۆری ئەو لیستە دەخەینەڕوو، کە لە شەش هەڵبژاردنی رابوردودا هەبوون.  خشتەی ژمارە (٦-٣) دەرەنجامەکان •    هەر سیستمێکی هەڵبژاردن بڕێک لە ناعەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی تێدایە، بەڵام لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی لە هەموو سیستمی هەڵبژاردنەکانی دیکە  زیاتر هەڵگری گەرای ناعەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافییە، بە تایبەتی ئەگەر یەک بازنەیی بێت.. •    هەتا قەبارەی بازنەی هەڵبژاردن بچوکبکرێتەوە بەو ئەندازەیە لە بەدیهاتنی عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی نزیکتدەبینەوە، هەربۆیە سیستمەکانی هەڵبژاردنی زۆرینە/ فرەیی، کە قەبارەی بازنەکانیان بچوکە، دەتوانن رێژەیەکی زۆر لە عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی دەستەبەربکەن.. •     یەکێک لە دەسکەوتەکانی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ دەربازبوونی دەنگدەرانی یەکە کارگێڕییەکان لە قەیرانی بێ نوێنەرایەتی ناوچەکانیان، دەقنوسکردنی سیستمی زۆرینەی یەکدەنگی نەگوێزراوەیە.. •    یەک بازنەیی، لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتیکی فرە نەتەوەو فرە ئایین و مەزهەبی وەک عێراقدا، کارگەی بەرهەمهێنانی ناعەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافییە و تەنانەت بەوەشەوە ناوەستێت و لەگەڵخۆیدا "عەدالەتی نوێنەرایەتی حزبی" و "عەدالەتی نوێنەرایەتی تایەفی"یش تۆخدەکاتەوە. بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە بە فایلی پی دی ئێف راپۆرتەکە- دیزایبکراوی کۆتایی بۆ چاپکردن 2022 (2).pdf


(درەو): پارتی قایل بووە بەوەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی (فرە بازنە) بەڕێوەبچێت، بەمەرجێک دەستکاری (١١) کورسی کۆتای (پێکھاتەکان) نەکرێت. کۆتاکان وەکو مەرجی ھەڵبژاردن سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (درەو)ی راگەیاند، پارتی لەبارەی ھەڵبژاردنەوە لەسەر چوار بابەت قایل بووە کە ئەمانەن: یەکەم: ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن، لەمەشدا قایل بووە بەوەی ھەڵبژاردن بە شێوازی (فرە بازنەیی) بەڕێوەبچێت. دووەم: بەرێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی بڕیار لەسەر چارەنوسی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بدرێت و ھەرچۆنێک بێت پارتی کێشەی نابێت. سێیەم: تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە. چوارەم: بەڵام دەستکاریی ١١ کورسی کۆتاکان نەکرێت، واتە کورسی کۆتاکان دابەش نەکرێت بەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردنداو ھەر لە سنوری پارتیدا بێت و ژمارەی کورسییەکانیش کەم نەکرێتەوە. پارتی و فرەبازنەیی پارتی قایل بووە بەوەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی (فرەبازنە) بەڕێوەبچێت. شێوازی (فرەبازنەیی) ھەڵبژاردن واتە ھەرێمی کوردستان دابەشبکرێت بەسەر چوار بازنەی ھەڵبژاردندا، ھەر پارێزگایەک بازنەیەکی ھەڵبژاردن بێت، ئەمە شێوازێکە کە لەدواین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢١دا تاقیکرایەوەو دیارترین خاڵی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمە لەبارەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە. یەکێتی و کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سێ پەرلەمانتاری گۆڕان و سێ پەرلەمانتاری سەربەخۆ (ئەوانەی لە نەوەی نوێ جیابونەتەوە) پشتیوانی ئەم شێوازەی ھەڵبژاردن (فرە بازنە) دەکەن، ئەمانە دەیانەوێت لەم رێگەیەوە ھەم دەنگیی پارتی پەرت بکەن ھەم کورسی کۆتای پێکھاتەکان بەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردندا دابەش بکەم و لەم رێگەیەشەوە سنورێک بۆ ھەژموونی پارتی بەسەر کورسی کۆتاکاندا کەم بکەنەوەو وەکو خۆیان دەڵێن لە کۆتایشدا وا بکەن پارتی چیتر (زۆرینەی رەھا) نەبێت لەناو پەرلەمان و بەبێ لایەنەکانی تر نەتوانێت ھیچ بڕیارو یاسایەک تێپەڕێنێت. پاشەکشێی پارتی لە شێوازی (یەک بازنەیی) ھەڵبژاردن لەکاتێکدایە چەند حزبێکی سیاسی تر لەوانە (شیوعی، سۆسیال دیموکرات، زەحمەتکێشان، بزوتنەوەی ئیسلامی) داوای ئەم شێوازەی ھەڵبژاردن دەکەن و پێیانوایە شێوازی (فرە بازنەیی) دەبێتە ھۆی فەوتانی دەنگی ئەوان لە بازنەکانی ھەڵبژاردن و چانسی سەرخستنی تاکە کاندیدێکیشان بۆ پەرلەمان لاواز دەبێت، بەڵام پارتی (١١) کورسی کۆتاکان ناگۆڕێتەوە بە یەک بۆ دوو کورسی ئەو لایەنانە لە پەرلەماندا، بۆیە لە کۆتایدا لە پرسی شێوازی ھەڵبژاردن پشتی لەو لایەنانە کردووە. چارەنوسی ھەڵبژاردن  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رۆژی ١ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی وەکو وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە. ئێستا تەنیا چوار مانگ دەرفەت ماوە بۆ بەڕێوەچوونی ئەو وادەیەی کە سەرۆکت ھەرێم بۆ ھەڵبژاردن دیاریکردووە، ئەمە لەکاتێکدایە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن پێویستی بە (٦) مانگ مۆڵەت ھەیە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن بکات، واتە بە ھەموو ئەگەرێک ھەڵبژاردن لەوادەی خۆی دوادەکەوێت و پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن ھەڵبژاردن بکەوێتە بەھاری داھاتوو. بەمدواییە جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ پرسی ھەڵبژاردن لایەنە سیاسییەکانی لە ھەولێر کۆکردەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی ئەوە ناکات ھەڵبژاردن لە کوردستان زۆر لەوادەی خۆی دوابکەوێت.


راپۆرت: درەو حوزەیران‌و وەرزی گەرما‌و بێ كارەبایی لە عێراق دەستی پێكرد، لایەنەكان گرەو لەسەر ئەوە دەكەن ناڕەزایەتی شەقام بە یەكتردا بتەقێننەوە، مۆڵەتەكەی سەدر بۆ لایەنەكان لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە، سەدر دەگەڕێتەوە ناو گۆڕەپانەكە‌و ئەمجارەیان قسەی جیاوازتری دەبێت، لەئێستاوە بانگەواز بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەستی پێكردووە، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا.  شكستی دەستپێشخەرییەكان  دوای نزیكەی (8) مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، هێشتا كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق پێكنەهاتووە، سێ دەستپێشخەریی موقتەدار سەدرو دەستپێشخەرییەكی چوارچێوەی هەماهەنگیی‌و دەستپێشخەرییەكی پەرلەمانتارە سەربەخۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەت، هەموویان شكستیان هێنا. ئێستا بنەستی سیاسی عێراق لەبەردەم دوو ئەگەردایە، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی خولی نوێی پەرلەمان‌و سازادانی هەڵبژاردنێكی نوێ یاخود ئەگەری گەڕانەوەی موقتەدا سەدر بۆ ناو دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەت‌و دۆزینەوەی دەرەچەیەك بۆ دەربازبوون لە بنەستی سیاسیی.  تەواوبوونی مۆڵەتی سێیەمی سەدر  لەدوای پەكخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردن سەرۆك كۆمار، موقتەدا سەدر سەرۆكی لایەنی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن سێ دەستپێشخەریی بۆ دەربازبوون لە بنبەستی سیاسیی خستوەتەڕوو، لە هەرسێ دەستپێشخەرییەكەدا جەخت لەسەر قسەكەی خۆی "حكومەتی زۆرینە" دەكاتەوە.  لە دەستپێشخەریی یەكەمدا سەدر بەر لە مانگی رەمەزان ماوەی 40 رۆژ مۆڵەتی بە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی دا هەوڵی پێكهێنانی حكومەت بدەن، بەبێ بەشداری سەدرییەكان لەو حكومەتەدا، ئەم هەوڵە شكستی هێنا، هاوپەیمانەكانی سەدر (بارزانی‌و حەلبوسی) هەر لەگەڵ سەدر مانەوە.  دەستپێشخەریی دووەمی سەدر بۆ پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بوو، داوای لێكردن (40) پەرلەمانتار كۆبكەنەوە‌و بچنە پاڵ هاوپەیمانی (رزگاریی نیشتمان) كە هاوپەیمانێتی سێقۆڵًی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی)یە، ئەمەش شكستی هێنا، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ رەتیانكردەوە بچنە پاڵ هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەكە.  دەستپێشخەریی سێیەم كە رۆژی 15ی مانگی رابردوو رایگەیاند، تێیدا سەدر بۆ ماوەی (30) رۆژ خۆی خستوەتە خانەی (ئۆپۆزسیۆن)‌و ئەمجارە تەنانەت دەرفەتی بە هاوپەیمانەكانی خۆشی (بارزانی‌و حەلبوسی)داوە لەگەڵ لایەنەكانی تردا هەوڵی پێكهێنانی حكومەت بدەن، وەكو خۆی دەڵێ دوای تەوابوونی ئەم مۆڵەتە، سەدر دەگەڕێتەوە‌و بڕیاری خۆی دەبێت، بڕیارێك كە دیار نییە پرۆسەی سیاسی عێراق بەرەو كوێ دەبات.    كورد لە گەمەی سیاسی عێراقدا  شیعەكان نەیانتوانی گرێی كێشەكانی خۆیان بكەنەوە، ئومێدێكیان بەوە هەبوو پارتی‌و یەكێتی لەنێوان خۆیاندا لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار رێكبكەون‌و بەمەش لایەكی شیعە بەسەر لاكەی تردا سەربخەن‌و نیسابی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تەواو بكەن‌و دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەستپێبكات.  بەمدواییانە دەنگۆی ئەوە هەبوو مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت لە هەولێرەوە گرێی بنبەستی سیاسی عێراق بكاتەوە، لەناو پارتییەوە هەواڵێك  دزەی كردە ناو میدیاكان گوایە بارزانی چوەتە تاران‌و پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی بەجێدەهێڵێت، هەواڵی سەردانەكەی بۆ تاران هێشتا نە لەلایەن پارتی‌و نە لەلایەن ئێرانەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو) دوێنێ دوو فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران (حەسەن دانایی فەڕ)‌و (عەبدولڕەزا مسگریان) سەردانی هەولێریان كردووە‌و هەندێك بەرەوپێشچوون لە پەیوەندییەكانی پارتی‌و ئێراندا رویداوە. سەرباری ئەو نزیكبوونەوەیەی بەمدواییە لەنێوان پارتی‌و یەكێتی لەلایەك‌و پارتی‌و ئێران لەلایەكی تر دروستبووە، بەڵام پرسی سەرۆك كۆمار وەكو بابەتێكی جێناكۆك لەنێوان پارتی‌و یەكێتی ماوەتەوە‌و هێشتا پارتی دەستبەرداری پۆستی سەرۆك كۆمار نەبووە بۆ یەكێتی. ئێرانییەكان چاویان لەوەیە لەڕێگەی كوردەوە سنور بۆ سەرچڵییەكانی موقتەدا سەدر دابنێن‌و بیگەڕێننەوە بۆناو چوارچێوە شیعییەكەی عێراق، چوارچێوەیەك كە ریعایەتی بەرژەوەندییەكانی ئێران دەكات لە عێراقدا.  هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كە بەیاساییەكی نوێی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، لایەنە سیاسییەكانی دابەشكردووە بەسەر دوو بەرەی ناكۆكی ناو ماڵی شیعەدا، بەرەی سەدرو بەرەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی (مالیكی+ عامری+ خەزعەلی+ فالح فەیاز+ عەبادی+ حەكیم). كورد‌و سوننە دابەشبوون بەسەر دوو بەرە ناكۆكەكەی شیعەدا، دوو لایەنە سەرەكییەكەی كورد (پارتی‌و یەكێتی) هەریەكەیان لە بەرەیەكن، پارتی لەگەڵ سەدرو یەكێتیش لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیدایە، سوننەش بە هەمان شێوە، حەلبوسی لەگەڵ سەدرو هاوپەیمانی (عەزم) لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیی دایە. تەنانەت بەشێك لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆش كە یەكەمجارە لە مێژووی دوای رووخانی رژێمی سەددامەوە دەچنە ناو پەرلەمانەوە، دابەشبوون بەسەر دوو بەرە ناكۆكەكەی شیعەدا.  هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان‌و سازانی هەڵبژاردن  عێراق ئەمڕۆ پێی نایە مانگی حوزەیرانەوە، سەرەتای دەستپێكردنی شەپۆلی گەرمایە، هاوشێوەی ساڵانی پێشتر پێشبینی ئەوە دەكرێت كەمی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا ببێتەهۆی سەرهەڵدانی شەپۆلی خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتیی لە شارەكانی عێراق.  مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ماوەتەواوبووی عێراق رۆژی دوو شەممە لە كۆبونەوەیەكی ئەمنیدا داوایكرد رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ پارێزگاریكردن لە تاوەرەكانی كارەبا لە هەرجۆرە هێرشێكی بەمەبەست. وەرزی گەرما دەرفەتێكی باشە بۆ لایەنە سیاسییە ناكۆكەكان بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی جەماوەر بە حكومەت‌و تەنانەت یەكتریشدا بتەقێننەوە. كۆتایی مانگی نیسانی رابردوو نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، مانگی حوزەیران (واتە ئەم مانگە) بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق یەكلاكەرەوە دەبێت. ئێستا كە عێراق كەوتوەتە ناو مانگی حوزەیرانەوە، تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردووە، ئەمە بەبەهانەی ئەوەی پەرلەمانی نوێ شكستی هێناوە لەوادەی دیاریكراوی دەستوریدا سەرۆك كۆمار هەڵبژێرێت‌و حكومەتی نوێ دەستبەكار ببێت.  ئەوانەی سكاڵایان تۆماركردووە لەو كەسانەی كە نزیكن لە بەرەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی، ئەمەش پەرەسەندنێكی نوێیە لە هەڵوێستی چوارچێوەدا، چونكە لایەنەكانی ئەم بەرەیە سەرباری ئەوەی لە دواین هەڵبژاردندا گورزی گەورەیان بەركەوت، بەڵام دژی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بوون. ئەوانەی شارەزایی دەستورن دەڵێن، تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كارێكی بێهودەیە، چونكە لەلایەك هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدا نییە، لەلایەكی تریش ئەگەر بەپێی رێوشوێنی دەستوریی سەرۆك وەزیران‌و سەرۆك كۆمار داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكەن، پەرلەمان دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی خۆی نادات‌و لایەنەكان نایانەوێت پەرلەمان هەڵوەشێتەوە چونكە زۆرینەیان جارێكی تر ئەو كورسیانە بەدەست ناهێننەوە كە ئێستا لە پەرلەمان هەیانە.  ئێستا لایەنە ناكۆكەكانی شیعە مەترسییان هەیە لەم وەرزی گەرمادا جارێكی تر هاوشێوەی خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری 2019 ناڕەزایەتی فراوانی شەقامیان پێدا بتەقێتەوە، بۆیە هەریەكەیان گرەو لەسەر ملكەچكردنی ئەوەی تر دەكات، چوارچێوەی هەماهەنگیی گرەو لەسەر دەستبەرداربوونی سەدر لە بیرۆكەی "حكومەتی زۆرینە"  دەكات، سەدریش گرەو لەسەر پاشەكشێی چوارچێوە لە بیرۆكەی پێكهێنانی "حكومەتی تەوافوقی" دەكات.  لەم نێوەندەدا حكومەتی مستەفا كازمی كەوتوەتە بەردەم ئەگەری هەڕەشەی شەقام، حكومەتی كازمی كە خۆی بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری 2019وە دەسەڵاتی گرتوەتە دەست، ئێستا خۆشی روبەڕووی سەرەتایی ناڕەزایەتییەكی جەماوەریی بوەتەوە، پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق واتا بەردەوامبوونی حكومەتی كاربەڕێكەری مستەفا كازمیی، حكومەتێك كە ئەگەر بەمشێوەیە دەسەڵاتەكانی سنوردار بێت، ناتوانێت وەڵامدەرەوەی كێشەكان بێت‌و رەنگە چارەنوسێكی كارەساتبار چاوەڕوانی بكات.



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand