( درەو میدیا): رۆژی سێشەممەی داهاتوو، كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس، لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆی هاوڕێی لە ریاڵ مەدرید، لەبەردەم دادگایەكی ئیسپانیی ئامادەدەبن بەهۆی ئەوەی تۆمەتی خۆدزینەوە لە باجدانیان ئاراستەكراوە. پێشبیندەكرێت رۆناڵدۆ دانبنێت بە پێشێلكردنی یاسادا و بە گوێرەی چەند راپۆرتێك رازی بووە بۆ چارەسەركردنی دۆسیەكەی 16.4 ملیۆن دۆلار وەك غەرامەبدات، لەگەڵ سزای زیندانیكردن بەبێ جێبەجێكردنی. ئەلۆنسۆش بۆیەكەمجار لە دادگا ئامادەدەبێت بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باجدان كە بڕەكەی 2 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئەو تۆمەتە رەتدەكاتەوە. دادگای ئیسپانی لەسەر خۆدزینەوە لە باجدان، دۆسیەی لەسەر چەندین یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ كردووە، لەوانە ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی و بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید مارسێلۆ. رۆناڵدۆ كە وەرزی ئەمساڵ چووە ریزی یانەی یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدریدی بەجێهێشتن تۆمەتباركراوە بە هەوڵدان بۆ خۆدزینەوە لە باجی تایەت بە مافی وێنە لە نێوان 2011 بۆ 2014 و بەهاكەی 13 ملیۆن یۆرۆیە. بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی " ئەلمۆندۆ"، مانگی حوەزیران رۆناڵدۆ پێشنیازی كردوو بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ بدات، بەڵام حكومەت ئەو پێشنیازەی رەتكردوەتەوە. ئەلۆنسۆش كە دوای بەسەربردنی چەند وەرزێك لە یانەكانی لیڤەرپوڵ و بایرن میونشن و بردنەوەی جامی جیهانی 2010 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ساڵی 2017 وازی لە یاریكردن هێنا و داواكاری گشتی ئیسپانیا داوادەكات سزای 5 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا بسەپێندرێت.
درەو میدیا: برێت مەكگۆرك، نێردەی تایبەتی پێشوی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ شەڕی دژی داعش بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بە " هەڵەیەكی كوشندە" لەقەڵەم دەدات و دەڵێت: "ترەمپ ئەو پێشنیازەی ئەردۆغانی وەرگرت كە توركیا شەڕی دژی دەوڵەتی داعش لەناو سوریادا دەكات" برێت مەكگۆرك لەمیانی وتارێكدا رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی دەنوسێت" رۆژی 17ی مانگی رابردو مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە داوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی گرنگی لەگەڵ من و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە كرد،لە كاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، پۆمپیۆ پێی راگەیاندین كە گۆڕانكارییەكی كتوپڕ لە پلانەكاندا كراوە، سەرۆك ترەمپ، دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا توركییەكەی، پلانی دانا بۆ ئەوەی سەركەوتن بەسەر داعشدا رابگەیەنیێت و هێزەكانمان راسپێرێت بۆ ئەوەی لە سوریا بكشێنەوە". مەكگۆرك ئەوەشی خستۆتە روو" دوای بڕیارەكە راستەوخۆ گەڕامەوە بۆ واشنتن بۆ ئەوەی یارمەتیدەربم لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی ئەم بڕیارە، بەتایبەتی لای هاوبەشە هاوپەیمانەكانمان، كە پێشتر لە سەر بنچینەی رێنمایی كۆشكی سپی دڵنیامان كردبوونەوە كە ویستی ئەوەمان نیە بەم زووانە لە سوریا بكشێینەوە". هەروەها دەڵێت، "دوای بڕیارەكە هاوبەشەكانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شێوان، هاوبەشە شەڕكەرەكانمان لە هەسەدە كە زۆرجار سەردانم دەكردن، توشی شۆك بوون و ئومێدەواربون كە ترەمپ بیرۆكەی خۆی بگۆڕێت، هەرچەندە ئەوان سوربونی خۆیان لە سەر شەڕی دژی داعشیش دوپاتكردەوە و لە كاتی ئەو بڕیارەشدا لە رۆژهەڵاتی سوریا لە پێشڕەویدا بوون". برێت مەكگۆرك رونیشیكردەوە، زوو گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی كە ناتوانێت بەشێوەیەكی كاریگەر ئەم رێنماییە نوێیانە جێبەجێبكات و لە رۆژی 22ی كانونی یەكەمدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەشكردوە. مەكگۆرك نایشارێتەوە "سەرۆك ترەمپ بڕیارەكەی بەبێ راوێژكردن لەگەڵ هاوپەیمانەكان یان كۆنگرێس و هەڵسەنگاندنی مەترسییەكان داوە". "دوو رۆژ دوای تەلەفۆنەكەی پۆمپیۆ، ترەمپ لە تویتەر نوسی، "ئێمە لە سووریا داعشمان تێكشكاندووە، بەڵام ئەو قسەیە راست نەبوو و ئێمە ئەو كاتەش لە سەر بۆردومانكردنی داعش بەردەوام بووین، سەرۆك ترەمپ هەروەها پێشنیازی كرد كە دەكرێت هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ماوەی 30 رۆژدا سوریا بەجێبهێڵن، كە ئەوەش لەگەڵ لۆژیك یەكناگرێتەوە". هۆكاری بڕیارەكەی ترەمپی گەڕاندەوە بۆ "ترەمپ ئەو پێشنیازەی ئەردۆغانی وەرگرت كە توركیا شەڕی دژی دەوڵەتی داعش لەناو سوریادا دەكات، لە راستیدا بەبێ پاڵپشتی سەربازیی ئەمریكا، توركیا ناتوانێت بەدوری سەدان میل لە سنورەكەی لە ناوچەیەكی دژواردا ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدات". لەبارەی گروپەكانی نزیك لە توركیا كە لە سوریادان مەكگۆرك نوسیویەتی، "بەشی زۆری ئەو گروپە ئۆپۆزسیۆنە سورییانەی كە لە لایەن توركیاوە پاڵپشتیان دەكرێت تووندڕەون و بەئاشكرا ویستی خۆیان بۆ شەڕكردن دژی كورد، نەوەك داعش دەربڕیوە". مەكگۆرك هەروەها هۆشداری دەداتە بەرپرسانی كۆشكی سپی و دەڵێت، "ئامانجە ستراتیژییەكانی ئەمریكا لە سوریا نەیانەدی تا رێگە لە گەڕانەوەی داعش نەگیرێت، ئەویش لە رێگای دەستەبەركردنی مانەوەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی بە تەندروستی و دەستەبەركردنی گەیشتنی بەردەوامی فڕۆكەكانی ئەمەریكا بۆ ئاسمانی سوریا بێ ئەوەی بەر روسەكان بكەوێت، دەكرێت ئەو ئامانجانەش لە رێگای پاڵپشتیی ئیسرائیلەوە بێنە دی".
درەو میدیا: سەنتەری میترۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا لە شاری هەولێر ئاماری پێشێلكاریەكانی ساڵی 2018ی بەرامبەر بەر رۆژنامەنوسان راگەیاند: - ٢٦٤ رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی لە سەنتەری میترۆ سكاڵایان تۆماركردووە - ٣٤٩ پێشێلكارییان بەرامبەر ئەنجامدراوە پێشێلكارییەكان بەم جۆرەبوون: - رێگریی و جیاكاریی ١٨٨ - دەستبەسەركردن بەبێ بڕیاری دادگا ٢٤ - فەرمانی دەستگیركردن بە بڕیاری داگا و لە دەرەوەی یاسای كاری رۆژنامەنووسی ١٧ - لێدان ١٣ - برینداربوون ١٢ - شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی ٣ - زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی ٢٦ - هێرش، هەڕەشە و سوكایەتی ٥٧ - تەقەكردن و هێرش بۆ سەر ماڵی رۆژنامەنووس ٣ - سوتاندنی كەناڵ ١ - راگرتنی پەخش ٥
(درەو میدیا): سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە هەموو قسەكانی پاشگەز بووەوە سەبارەت بە تێوەگلانی بەرپرسانی كۆمسیۆن لە پرۆسەی ساختەكاریدا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی ئایاری رابردوو. سەعید كاكەیی كە لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان لەو پۆستەدایە، لەدوای هەڵبژاردنی 12ی ئایار، لە میدیاكانەوە قسەی لەبارەی رودانی ساختەكاری گەورە لە پرۆسەی هەڵبژاردن كرد، قسەكانی دەنگدانەوەی گەورەی لێكەوتەوە، بەجۆرێك لەبەر رۆشنایی قسەكانی ئەودا پەرلەمانی عێراق ئەنجومەنی كۆمسیارانی لەكارخستو لە شوێنی ئەوان ژمارەیەك دادوەری دانا. ڤیدیۆیەكی نوێی سەعید كاكەیی بڵاوبوەتەوە كە لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردندا داوای لێبوردن دەكاتو دەڵێ" هیچ بەڵگەیەكم نییە كە بیسەلمێنێت ئێوە لە ساختەكاری تێوەگلاون". دەقی قسەكانی سەعید كاكەیی بە ڤیدیۆی ژێرنوسی كوردییەوە:
( درەو میدیا): لە تەقینەوەكەی ئەمڕۆی شاری مەنبەجی باكوری سوریادا، سێ سەربازی ئەمریكی و دوو شەڕڤان و 13 هاوڵاتی مەدەنی كوژران. میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان رایانگەیاند تەقینەوەكە كاتژمێر 12 و 38 خولەك روویداوە لە بەردەم خواردنگەیەك بەناوی " قصر اڵامراو" لە شەقامی سندس روویداوە و بە گوێرەی دوائاماری لیژنە تەندروستی مەنبەج" سێ سەربازەی ئەمریكی و دوو شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و 13 هاوڵاتی شەهیدبوون و 18 سەربازی ئەمریكی و هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و برینی 5 یان زۆر سەختە". بەڵام بەرپرسێكی ئەمریكی كە قسەی بۆ ئاژانسی "رۆیتەرز" كردووە , ئاشكرایكردووە كە لە تەقینەوەكەدا 4 سەربازی ئەمریكی كوژراون و سێ سەربازی تر برینداربوون. سارە ساندەرز وتەبێژی كۆشكی سپیش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند دۆناڵد ترەمپ لە دۆخی ئێستای سوریاو تەقینەوەكەی مەنبەج ئاگاداركراوەتەوە و بەردەوام چاودێری رەوشی ناوچەكە دەكەن.
راپۆرتی: نامیق رەسوڵ هەڕەشەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە توركیا بۆ سەپاندنی " ناوچەی ئارام" لە سوریا، ئەگەر ئەنكەرە هێرشبكاتە سەر كوردەكان لە رۆژئاوای كوردستان، جارێكی تر دامەزراندنی "ناوچەی ئارام" ی لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا هێنایەوە بەرباس. تائێستا نازانرێت ئەمریكا و توركیا لە دامەزراندنی ناوچەی ئارام هاوڕان یاخود نا؟، چونكە ترەمپ بە مەبەستی پاراستنی كورد ئەو پرسەی هێنایە گۆڕێ و ئەنكەرەش روونە مەبەستی شكستپێهێنانی حكومی خۆبەڕێوەبەری كوردە لەو پارچەیەی كوردستان. توركیا دەیەوێت چی بكات؟ توركیا زۆر بە گەرمی لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە سوریا هاتوەتە سەرخەت و بە گوێرەی روپێوییەكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەو ناوچەیەی توركیا دەیەوێت بیكاتە ناوچەی ئارام بە شێوەیەیە: * ناوچەی ئارام بە قوڵایی 20 میل و درێژایی 460 كیلۆمەتر لەسەر سنوری توركیا- سوریا دادەمەزرێنرێت. * ناوچەی ئارام لە رووباری ساجور لە خۆرئاوای سوریاوە درێژدەبێتەوە بۆ شاری مالیكە لە خۆرهەڵاتی سوریا. * ناوچەی ئارام شاری كۆبانێ، گرێ سپی و هەشت قەزای هەردوو پارێزگای حەسەكە و رەققە دەگرێتەوە. * مەنبەج دەكەوێتە دەرەوەی ناوچەی ئارامەوە و توركیا دەیەوێتی نەخشەرێگەی تایبەت بەو شارۆچكەیە جێبەجێ بكات كە لەگەڵ ئەمریكا لەسەری رێككەوتون. ناوچەی ئارام لە ژێر كۆنترۆڵی توركیادا قبوڵ ناكەین ئاڵدار خەلیل بەرپرسی كۆمیتەی دیپلۆماسیی بزوتنەوەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك (تەڤدەم) لەبارەی بابەتەكانی پەیوەندیدار بە 'ناوچەی ئارام' لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز وتی:" ئێمەش پرسیارەكەمان ئەوەیە كێ دەپارێزن؟ یەپەگە و یەپەژە یان داعش؟ ئەگەر ئەوە نزیكایەتیی ئەوان بێت لە دژی داعش خۆی لە خۆیدا داعش نەماوە. لە دژی رژێم بێت، خۆی لە خۆیدا رژێم لەم ناوچەیەدا كاریگەریی نییە، بەڵام ئەگەر لە دژی یەپەگە و یەپەژەیە، ئەوا دەبێت بابەتەكە روون بكرێتەوە. ناتوانن بڵێن 'ئێمە ئەم ناوچەیە لە توركیا دەپارێزین' چونكە توركیا گروپێكی چەكداری ئاسایی نییە. دەكرێت لە دژی گروپە چەكدارەكان رێوشوێنی كردەیی بگیرێنە بەر، بەڵام ئەگەر دەیانەوێت باكوری سوریا لە هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بپارێزرێت، ئەوە دەتوانن ئەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، یان بە بڕیاری ناتۆ ئەنجامی بدەن. ئاڵدار خەلیل راشیگەیاند "ئەگەر بیانوتایە 'ئێمە ناوچەی دژە فڕین دروست دەكەین' ئێمە لێی تێدەگەیشتین، چونكە یەپەگە و یەپەژە فڕۆكەیان نییە. لەو كاتەدا دەیتوانی بڵێت، كە لە دژی هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتەكان رێوشوێنی پێویست بگیریتە بەر. بەڵام شێوەی لێكدانەوەی بابەتەكە گومانی دروستكردووە و ترامپ و ئەردۆغان لەسەر رۆژئاوا، باكووری سوریا و رۆژهەڵاتی فورات رێككەوتون و دەیانەوێت پلانەكەی خۆیان لەلایەن توركیاوە جێبەجێ بكەن و توركیا لە هەرێمەكەدا بكەنە باڵادەست. بە هیچ شێوەیەك نابێت و ئەستەمە ئێمە لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا 'ناوچەی ئارام'، یان 'پشتوێنەی ئەمنی' لە ژێر كۆنترۆڵی توركیادا قبوڵ بكەین". روسیا: پێشوازی لە دانوستانی کورد و دیمەشق دەکەین سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند بە بۆچوونی مۆسكۆ باشترین چارەسەر بۆ دۆخی خۆرهەڵاتی فورات " رۆژئاوای كوردستان" ئەوەیە بخرێتەوە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی دیمەشق. لاڤرۆڤ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی:" ئەمریكا 20 بنكەی سەربازی لە خۆرهەڵاتی فورات دامەزراندووە و و ئەوەش بە سروشتی حاڵ مایەی نیگەرانی توركیایە". لاڤرۆڤ راشیگەیاتد پێشوازی لە پەیوەندییەكانی نێوان نوێنەرانی كورد و دەسەڵاتدارانی سوریا دەكەن بە ئامانجی رێككەوتن لەسەر چۆنیەتی ژیان لەناو یەك دەوڵەتدا بەبێ دەستێوەردانی دەرەكی". هەسەدە مەرجی هەیە هێزەكانی سوریای دیموكراتیش لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی خۆی دەربارەی " ناوچەی ئارام" ئاشكراكرد و رایگەیاند لە دامەزراندنی ئەو ناوچەیەدا كە سەرۆكی ئەمریكا باسی لێوەكرد هاوكاری دەكەن، بەڵام بەو مەرجەی گرەنتی نێودەوڵەتی هەبێت و بەبێ دەستوەردانی دەرەكی بێت.
(درەو میدیا): داوای گەڕانەوەی مەلا بەختیار دەكرێت بۆ ناو كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی، هەفتەی داهاتوو مەلا بەختیار یاداشتێك بە مەكتەبی سیاسی دەدات. ئەمڕۆ چوار كەس لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان كرد لە گردی عەلی ناجیی شاری سلێمانی. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، ئەو چوار كەسە كە پێكهاتوون لە هەریەكە لە (جەعفەر شێخ مستەفا، ئەرسەلان بایز، حاكم قادرو عیماد ئەحمەد) بە فەرمیو بەناوی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە داوایان لە مەلا بەختیار كردووە بگەڕێتەوە بۆ ناو كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی. (درەو میدیا) زانیویەتی، مەلا بەختیار بەنیازە لە هەفتەی داهاتوودا یاداشتێك پێشكەش بە مەكتەبی سیاسی بكات، وردەكاری ناوەڕۆكی یاداشتەكە تائێستا نازانرێت، بەڵام بڕیاری گەڕانەوەی مەلا بەختیار بۆ كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی پەیوەستە بەو یاداشتەوە. مەلا بەختیار كە پێشتر گەورە دانوستانكاری یەكێتی بوو، ئێستاو لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتدا، لەماڵەوە دانیشتووە. مەلا بەختیار ماوەیەكە بەشداری كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسیو ئەنجومەنی سەركردایەتی ناكات، داوا دەكات یەكێتی كۆنگرە سازبدات بۆ خۆڕێكخستنەوە، بۆ كۆنگرەش ئەو تێڕوانینی خۆی هەیەو دژی "كۆنگرەی تەوافوقی"یە.
راپۆرت: محەمەد رەئوف – فازل حەمە رەفعەت پارتی بە وەفدێكی باڵاوە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد، بەڵام ئەنجامی دیدارەكە لەئاستی قەبارەی وەفدەكەدا نەبوو، مەسعود بارزانی پێشنیازێكی بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نارد، بەڵام پێشنیازەكەی رەتكرایەوە، ئەمریكاو ئێران لەسەر هەموو شتێك ناكۆكن، بەڵام لەسەر هەرێمی كوردستان كۆكن، ئەمانە نوێترین پەرەسەندنەكانی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستانن. پارتی دیموكراتی كوردستان بە وەفدێكی باڵا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد لە شاری سلێمانی، ئەوەی رویدا هێندەی نمایشێكی سیاسی بوو بۆ راكێشانی یەكێتی بۆسەر مێزی گفتوگۆ، هێندە گفتوگۆی جدی نەبوو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت. بەپێی بەدواداچوونی (درەو میدیا) لە كۆبونەوەكەی دوێنێدا، وەفدی پارتی هیچ قسەیەكی نوێیان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان پێنەبووە، پارتی بەم سەردانەو بەو وەفدە باڵایەوە تەنیا نمایشێَكی سیاسی كردو ویستی ئەو پەیامە بە یەكێتی نیشتمانی بدات كە "ئەگەر نەیەتە پێشەوەو گرفت بۆ پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دروست بكات، ئەوا بەدیل ئامادەیە"، واتە پارتی دەیەوێت بزوتنەوەی گۆڕان وەكو كارتی فشار لەسەر یەكێتی بەكاربهێنێت. ئایا پارتی گۆڕانی مەبەستە ؟ بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی (درەو میدیا)، لە هەموو ئەو كۆبونەوانەی كە لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە لەنێوان پارتیو گۆڕاندا كراون، وەفدی پارتی زیاد لە پێویست موجامەلەی گۆڕانیان كردووەو جەختیان لەسەر بەشداریكردنی گۆڕان كردووە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتدا. یەكێك لەو رەهەندانەی كە وایكردووە پارتی دەرگای حكومەت لەسەر گۆڕان بكاتەوە ئەوەیە، پارتی پێیوایە ئەگەر گۆڕان بەشداری كابینەی نوێ نەكات، ئەوا ناچار دەبێت بەشێوەی "فیفتی بە فیفتی" حكومەت لەگەڵ یەكێتیدا پێكبهێنێ، واتە پۆستەكان لەگەڵ یەكێتی بەشێوەی (50+50) دابەش بكات، ئەوەش وادەكات بگەڕێنەوە بۆ شێوازی حوكمڕانییەكەی پێشوو (تۆخكردنەوەی دوو ئیدارەیی)و ئەوە كابینەی داهاتووی حكومەت لاواز دەكات كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكاتو پارتییەكان هەوڵی سەركەوتنی دەدەن. پارتی یەكلابوەتەوە لەسەر ئەوەی گۆڕان بەشداری حكومەت بكات، بەڵام هێشتا خەریكی یاریكردنە لەگەڵ گۆڕانو دەیەوێت كاری بەشداریكردنی گۆڕان لە چەند رەهەندێكی تریشەوە بەكاربهێنێت، بە تایبەتی بۆ راكێشانی یەكێتی بۆسەر مێزی دانوستانەكانو پەلەكردن لە پێكهێنانی كابینە نوێیەكە، سەرای ئەوەش دەیەوێت بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەراكێشانی گۆڕان بۆناو حكومەت لاواز بكات. رەنگە ئەمە هۆكارەكە بێت كە وەفدی پارتی قایل بوو بە داواكاری بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە دروستكردنی لیژنەو یەكخستنی روانگەی هەردوو حزب لەسەر حكومەتە نوێیەكە. گۆڕان چی لە پارتی دەوێت؟ چۆن پارتی دەیەوێت بزوتنەوەی گۆڕان بەكاربهێنێت، سەركردەكانی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەیانەوێت ئەوەندەی دەتوانن پارتی بەكاربهێنن، بەشداریكردنی گۆڕان لە كابینەیەكدا كە پارتی دروستی دەكات بەتایبەتی دوای ئەو هەموو ناكۆكییە سیاسییانەی كە لە خولی پێشوو لەنێوان هەردوو حزبدا رویدا، كارێكی لە خۆڕا نییە. زۆرێك لە سەركردەكانی بزوتنەوەی گۆڕان وەكو "كەشتیی نەجات" تەماشای حكومەت دەكەن، ئەوان پێیانوایە گۆڕان لەدواین هەڵبژاردندا نیوەی كورسییەكانی لەدەستداوە، ئەگەر بۆ چوار ساڵی داهاتوو لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندا بێت، بەتەواوەتی ژمارەی دەنگەكانی پاشەكشێ دەكات، بەتایبەتیش لەكاتێكدا هێزی سیاسی نوێ لەسەر گۆڕەپانی هەرێم دەركەوتووەو ئومێدیش دەكرێت چوار ساڵی داهاتوو دۆخی حكومەت لەڕووی داراییەوە باشتر ببێت، بەشێوەیەكی رونتر چۆن پارتی گۆڕان وەكو كارتی فشار لەسەر یەكێتی بەكاردەهێنێت، بزوتنەوەی گۆڕانیش دەیەوێت باری لاری پاشەكشێی دەنگەكانی لەسەر شانی پارتیو لەڕێگەی بەشداریكردن لە حكومەتەوە راستبكاتەوە. هەندێك لە سەركردەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە موجامەلە زیاد لە پێویستەكانی وەفدی پارتی تێگەیشتوون، بەتایبەتی ئەوەی كە پەیوەندیدارە بە فشارخستنەسەر یەكێتی، بۆیە دەیانەوێت سود لەو دۆخەی پەیوەندی نێوان یەكێتیو پارتی وەربگرنو هەندێك لە مەرجەكانی خۆیان بەسەر وەفدی پارتیدا بسەپێنن، بەتایبەتیش لە پرسی "بەرنامەی حكومەت"و "بەركەوتەی گۆڕان لە كێكی حكومەت"دا. گۆڕانو پارتی هاوهەڵوێستن؟ تائێستا پارتی بە زۆرینەی مەرجەكانی گۆڕان رازییە، چونكە زۆرینەی ئەو داواكارییانەی كە گۆڕان خستویەتییەڕوو لە بەرنامەو تێڕوانینی پارتییەوە نزیكە، بۆ نمونە: • خواستنی گۆڕان بۆ پەلەكردن لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت، هەمان ئەو خواستەیە كە پارتی هەیەتی. • گۆڕان داوای "شەراكەتی راستەقینە" دەكات لە حكومەتدا، پارتی هەمان مەبەستی هەیەو دەیەوێت گۆڕان شەریكی راستەقینە بێت نەك "پێیەكی لە حكومەتو پێیەكەی تری لە ئۆپۆزسیۆن" بێت. • گۆڕان دەیەوێت حكومەت بەرنامەی چاكسازیو رووبەڕوبونەوەی گەندەڵی هەبێت، پارتی پێشتر جەختی لەسەر ئەو پرسە كردووەو باسی لەوە كردووە" كابینەی داهاتوو كابینەی چاكسازیو رووبەڕوبونەوەی گەندەڵی دەبێت". • گۆڕان داوا دەكات سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێتو سیستم پەرلەمانی بێت، پارتی لەبەرئەوەی زۆرینەیە لە پەرلەمانو لەم قۆناغەدا ناتوانێت سەرۆك لەناو خەڵكدا هەڵبژێرێت هەروەها لەبەر راگرتنی پارسەنگی دەسەڵات لەناو بنەماڵەی بارزانی دەیەوێت بەشێوەیەكی خێرا هەرچۆنێك بووە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كارابكاتەوە، بۆیە هیچ كێشەیەكی لەگەڵ خواستەكانی گۆڕاندا نییە، بەڵام تەنیا بۆ ئەم قۆناغە. ئەم هۆكارانە وایكردووە سپەیسی نێوان گۆڕانو پارتی كەمتر ببێتەوە بەپێچەوانەی پەیوەندییەكانی پارتیو یەكێتی كە لەدوای ریفراندومو رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە تادێت خراپتر دەبێت. گۆڕانو چیرۆكی پاكێجەكان بزوتنەوەی گۆڕان كە لەدوای دروستبوونیەوە (2009) ژمارەیەكی زۆر پاكێجی پێشكەشكردووە لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وەزارەتو كەرتەكان، سەرباری ئەو رەخنە زۆرانەی كە لێی دەگیرێت بەوەی نەیتوانیوە هیچ یەكێك لە پاكێجە زۆرو زەوەندەكانی جێبەجێ بكات، بەڵام هێشتا دەستی لەو نەریتە سیاسییەی خۆی هەڵنەگرتووە. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، بزوتنەوەی گۆڕان دوو پاكێچی ئامادەكردووە بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێی حكومەت: • پاكێجی یەكەم: تایبەتە بە بەرنامەی حكومەت • پاكێجی دووەم: تایبەتە بە چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستەكان سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو بزوتنەوەی گۆڕان بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، لە كۆبونەوەكەی دوێنێدا لەسەر داوای وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان، لێژنەیەك لە پارتیو گۆڕان پێكهاتووەو ئەو لیژنەیە لە زووترین كاتدا دەستبەكاردەبێت، ئەركی لیژنەكە دانانی (كارنامەی حكومەتو دانانی پێوەرو بنەماكانی وەرگرتنی پۆستەكانە). گۆڕان چەند پۆستی دەوێت؟ بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، بزوتنەوەی گۆڕان تەواوی پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستانی لە پاكێجێكدا وردكردوەتەوەو دەیەوێت رێژەی 12%ی پۆستەكانی كابینەی نوێ وەربگرێت، واتە رێژەی 12%ی پۆستەكانی (وەزیر- دەستەكان- بەڕێوەبەرە گشتییەكان- بریكارەكانی وەزیر- راوێژكارەكان-نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە). بەپێی ئەو پێوەرانە، بزوتنەوەی گۆڕان بە نزیكەیی ئەم پۆستانەی بەردەكەوێت: • 4 وەزیرو سەرۆكایەتی دەستە • 3 راوێژكار • 4 بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتەكان • 3 نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە • 2 بریكاری وەزیر كۆبونەوەكەی سەعدی پیرەو بارزانی هەرچەندە كۆبونەوەكەی رۆژی دووشەممەی نێوان پارتیو یەكێتی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر بە كۆبونەوەیەكی ئەرێنی لەقەڵەمدرا، بەڵام هێشتا یەكێتی پەڵپ لە پارتی دەگرێتو مەرجی خۆی هەیە بۆ بەشداریكردن لەو حكومەتەی كە پارتی دەیەوێت دروستی بكات، پارتی نایەوێت مەسرور بارزانی لە یەكەم ئەزمونیدا تێكبشكێت، بۆیە دەیەوێت كابینەی نوێی حكومەت بەزویی پێكبهێنرێت، بەڵام یەكێتی هیچ پەلەی نییە. سەرچاوەیەكی باڵا لەناو یەكێتی بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە پیرمام چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كەوتووە. بەپێی قسەی سەرچاوەكە، لە دیدارەكەدا مەسعود بارزانی بە سەعدی پیرەی راگەیاندووە" ئەوان پەلەیانە لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت"، سەعدی پیرە پێی وتووە" یەكێتی هیچ پەلەی نیەو دەیەوێت بەرچاوی روون بێت". پیرە ئەوەشی بە بارزانی وتووە" پەلەی تۆ بۆ پێكهێنانی حكومەت لەبەر مەسروری كوڕتە". خاڵی ناكۆكی نێوان پارتیو یەكێتی لەئێستادا پەلەكردنی پارتیو لەسەرخۆیی یەكێتییە لە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، یەكێتی خاڵی لاوازی پارتی دۆزیوەتەوە، سەركردەكانی یەكێتی دەزانن پارتی لەبەر مەسرور بارزانی دەیەوێت حكومەت بەخێرایی پێكبێت، لەبەر نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت بەخێرایی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كارابكرێتەوە. یەكێتی دەیەوێت پارتی ماندوو بكاتو ناچاری بكات مل بە خواستەكانی بدات، بەتایبەتی دوای ئەو گۆڕانكارییانەی كە بەمدواییە لەناو بنەماڵەی بارزانی رویداو مەسعود بارزانی بۆ مەسروری كوڕی كشایە دواوەو نێچیرڤان بارزانیش دوای 17 ساڵ دەستی لە پۆستی سەرۆكایەتی حكومەت هەڵگرت. مەلا بەختیارو پەیامەكەی بارزانی! لەلایەكی ترەوە هەر بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، لەسەردانەكەی ئەمدواییەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵدا بۆ لای مەسعود بارزانی، بارزانی پێشنیازێكی لەڕێگەی دەرباز كۆسرەتەوە رەوانەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە. بارزانی پێشنیازی كردووە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی یەكێتی كە ئێستا زویرەو بەشداری كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی ناكات، ببێت بە ئەندامی وەفدی دانوستانكاری یەكێتیو بەشداری دانوستانەكانی پرسی پێكهێنانی حكومەت بكات لەگەڵ پارتی. دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پێشنیازەكەی بارزانی گەیاندوەتە مەكتەبی سیاسی یەكێتی، زۆرینەی مەكتەبی سیاسی پێشنیازەكەی بارزانیان رەتكردوەتەوە، هەربۆیە بڕیاربوو لەسەردانیدا بۆ سلێمانی نێچیرڤان بارزانی سەردانی مەلا بەختیار بكات و پێشتر بە تەلەفۆن پێی راگەیاندبوو، بەڵام سەركردەكانی یەكێتی پێیان باش نەبووەو نێچیرڤان بارزانیش سەردانەكەی بۆلای مەلا بەختیار هەڵوەشاندۆتەوە. ئەمریكاو ئێران چی دەڵێن؟ ئەمریكاو ئێران كە ئێستا لەسەر ئاستی جیهان وەكو دوو نەیاری سەرسەختی یەكتر دەردەكەونو لەسەر هەموو شتێك ناكۆكن، بەڵام لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كۆكو تەبان. ئەمریكاو ئێران هەردووكیان پشتیوانی ئەوە دەكەن كابینەی نوێی حكومەت لە زوترین كاتدا پێكبهێنرێت. هەفتەی رابردوو مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی مەسعود بارزانیو نێچیرڤان بارزانیو مەسرور بارزانی كرد، بەپێی زانیارییەكان پۆمپیۆ هانی داون پەلە بكەن لە پێكهێنانی كابینەی نوێ، چونكە "رەنگە گۆڕانكاری لەناوچەكەدا رووبدات". رۆژی دوو شەممەش محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەهەمان شێوەی پۆمپیۆ لەگەڵ مەسعود بارزانیو نێچیرڤان بارزانیو مەسرور بارزانی كۆبوەوە، زەریف هاوشێوەی پۆمپیۆ داوای لە هەرسێ بارزانییەكە كردووە " بچن یەكێتی رازی بكەن، بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت".

راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەسەر دەستی پەرلەمانی وڵاتەكەی روبەڕووی شكستێكی مێژوویی بووەوە. پەرلەمان بەزۆرینەی رەهای دەنگ ئەو رێككەوتنەی رەتكردەوە كە مەی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا كردویەتی بۆ چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتییەكە "برێگزت"، لە مێژووی بەریتانیادا ئەمە گەورەترین شكستی پەرلەمانییە كە دووچاری حكومەت بوبێتەوە. (432) ئەندام لەدژی رێككەوتنەكە دەنگیاندا، لەبەرامبەردا (202) ئەندام پشتیوانی رێككەوتنەكەیان كرد، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت ئەو رێككەوتنە جێبەجێ ناكرێت كە ئامادەكراوە بۆ چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا لە رۆژی 29ی ئازاری داهاتوودا. ئەم ئەنجامە وایكرد، جێریمی كۆربین رێبەری پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆن داوا بكات دەنگدان بكرێت بۆ سەندنەوەی متمانە لەو حكومەتەی كە پارێزگاران سەرۆكایەتی دەكەن، پاشان ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی لە وڵاتدا. ئەمە گورزێكی بەهێز بوو كە بەر خاتوو تێریزا مەی سەرۆك وەزیران كەوت كە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە سەرقاڵی دانوستانە بۆ گەیشتن بەو رێككەوتنە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا. ئامانج لە رێككەوتنەكە ئەوەبوو بەریتانیا بەشێوەیەكی سیستماتیك لە یەكێتی ئەوروپا بكشێتەوەو ماوەیەكی راگوزەر دیاری بكرێت كە (21 مانگ) بخایەنێت بەمەبەستی دانوستانكردن لەبارەی گرێبەستی بازرگانی ئازاد. سەرباری ئەوەی پەرلەمان رێككەوتنەكەی رەتكردەوە، وادەی چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا كە رۆژی 29ی ئازارە، هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، بەڵام گومانێك دروستبووە لەبارەی میكانیزمو وادەی چونەدەرەوەكە. تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا سیناریۆكانی دوای شكست ! دوای ئەو شكستەی لە پەرلەمان دوچاری بوو، ئێستا چەند سیناریۆیەك لەبەردەم خاتوو تیریزا مەی دایە، لە گرنگترین ئەو سیناریۆیانە: • سیناریۆی یەكەم: هەمواركردنەوەی رێككەوتنی چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا • سیناریۆی دووەم: پێشنیازكردنی وادەیەكی نوێ بۆ چونەدەرەوە • سیناریۆی سێیەم: سازدانی ریفراندۆمێكی تر لەبارەی چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا • سیناریۆی چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنەكە بەشێوەیەكی یەكجارەكی ئەوەی تائێستا هەیە ئەوەیە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دووبارەكردنەوەی دانوستان لەگەڵ بەریتانیا رەتدەكەنەوە، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت سیناریۆی یەكەم سودی نابێتو خاتوو مەی ناتوانێت رێككەوتنەكە هەموار بكات بەوجۆرەی پەرلەمانی وڵاتەكەی دەیەوێت. سیناریۆی دووەمیش كە دیاریكردنی وادەیەكی نوێیە بۆ چونەدەرەوە، ئەگەری جێبەجێبوونی زۆر سەختە، چونكە مانگی ئایاری داهاتوو هەڵبژاردنی یەكێتی ئەوروپا بەڕێوەدەچێتو یەكێتییەكە بەبێ بەریتانیا پلانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكەی ئامادەكردووە. ئەی چارەسەر چییە ؟ گریمانەیەكی تر هەیە كە ئێستا خۆی نمایش دەكات، ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆكایەتی جێریمی كۆربین باس لەم گریمانەیە دەكات، گریمانەكە لەسەر ئەوە بنیادنراوە كە ئەگەر هیچ یەكێك لەو سیناریۆیانە جێبەجێ نەبوو، بەریتانیا بەشێوەی "تاكلایەنە" لە یەكێتی ئەوروپا بكشێتەوە، ئۆپۆزسیۆن دان بەوەدا دەنێت كشانەوە بەشێوەی تاكلایەنە كارێكی ئەستەمە، بەڵام بەبڕوای ئەوان لەمە ئاستەمتر ئەوەیە بەریتانیا بۆ ماوەیەكی زیاتر بەمشێوەیە لە یەكێتی ئەوروپادا بمێنێتەوە. جێریمی كۆربین رێبەری پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆن چارەنوسی خاتوو مەی ! ئەگەر پارتی پارێزگارانو پارتی كرێكاران بگەنە رێككەوتن، خاتوو تیریزا مەی سەرۆك وەزیران دەبێت بە ناچاری دەستلەكاربكێشێتەوە، كە پێشتر هۆشداریدا لە هەڵوەشانەوەی بەریتانیا ئەگەر پەرلەمان لەدژی رێككەوتنەكە دەنگ بدات. نزیكەی (118) كەس لە ئەندامانی پارتی پارێزگاران لە پەرلەمان دژی رێككەوتنەكەی تیریزا مەی كە سەربە پارتەكەی خۆیانە دەنگیاندا، ئەوانە بەرەی پارتەكەی خۆیان جێهێشتو چونەپاڵ ئۆپۆزسیۆن، بەپێچەوانەوە سێ كەس لە ئەندامانی پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆن پاڵپشتی رێككەوتنەكەی حكومەتیان كرد. پێشبینی دەكرا هەر دوای دەنگدانەكە، خاتوو مەی دەستلە پۆستی سەرۆك وەزیران بكێشێتەوە، بەڵام وای نەكردو لە بەیاننامەیەكی بەپەلەدا ئاماژەی ئەوەیدا كە لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت. هەڵبژاردنی پێشوەخت بەپێی یاسای 2011 ی تایبەت بەو پەرلەمانانەی كە ماوەیان دیاریكراوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە بەریتانیا پێنج ساڵ جارێك بەڕێوەدەچێتو هەڵبژاردنی داهاتوو دەكەوێتە ساڵی 2022. بەڵام ئەگەر وەكو ئەوەی ئۆپۆزسیۆن داوای دەكات، پەرلەمان دەنگ بدات لەسەر سەندنەوەی متمانە لە خاتوو تیریزا مەی، ئەوا پەرلەمانتاران دەسەڵاتی ئەوەیان دەبێت بڕیار بدەن لەسەر ئەوەی ئاخۆ دەیانەوێت حكومەتی ئێستا بەردەوام بێت لەسەر كارەكەی، ئەگەر متمانەیان لە حكومەت وەرگرتەوە، دەبێت لەماوەی 14 رۆژدا بڕیار لەسەر كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵات بدەن. ئەگەر لەماوەی ئەو 14 رۆژەدا حكومەتی ئێستا یاخود هەر حكومەتێكی بەدیل نەیانتوانی متمانەی پەرلەمان وەربگرێ، ئەوا بڕیار لەسەر بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدرێت.
(درەو میدیا): ژمارەیەك لە بەرپرسی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئێوارەی دوێنێ لە كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی دەعوەت بوون. دەعوەتەكە لەسەر بانگهێشتی كونسوڵخانە بوو بەمەبەستی سازدانی دیدار لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران كە چەند رۆژێكە لە هەرێمی كوردستانە، یەكێك لەو كەسانەی بەشداری دەعوەتەكەی كرد، محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بوو. محەمەدی حاجی مەحمود كتێبێكو ژمارەیەك بەڵگەنامەی بە وەزیری دەرەوەی ئێران بەخشی، بەڵام كەناڵی جەماوەری زمانحاڵی حزبی سۆسیالیست هیچ زانیارییەكی لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەو بەڵگەنامەكان ئاشكرانەكرد. بەپێی زانیارییەكانی، لە دیدارەكەیدا لەگەڵ بەرپرسی لایەنە سیاسییەكان، محەمەد جەوادد زەریف داوای كردووە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بە زوویی پێكبهێنرێتو كێشەكانی نێوان هەرێمو بەغداد چارەسەربكرێن. جەواد زەریف چەند رۆژێكە بەسەردانێك هاتووەتە عێراق، دوای دیداری لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بەغداد، هاتە هەرێمی كوردستان، تەوەری سەرەكی سەردانەكەی چۆنیەتی بازدانە بەسەر سزا ئابورییەكانی ئەمریكا لەڕێگەی فراوانكردنی قەبارەی بازرگانی نێوان ئێرانو عێراق. سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیو قوباد تاڵەبانیو فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمو یوسف محەمەد سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەو كەسانە بوون كە لە كونسوڵخانە ئامادەبوون بۆ دیدار لەگەڵ جەواد زەریف.
راپۆرتی: درەو میدیا دوای كۆبونەوەی دوێنێی نێوان یەكێتی و پارتی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر، ئەمرۆ لەماڵی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی وەفدی باڵای پارتی و گۆڕان كۆبونەوە، بەبێ ئامادەبوونی عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كە لە ئێستادا لەدەرەوەی وڵاتە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا پارتی و گۆڕان لە زۆربەی پرسەكاندا لێكنزیك بوونەوەو دەشیانەوێیت "روانگەی خۆیان یەكبخەن" وەك لە راگەیەنراوەكەی نێوانیاندا هاتووە. لە راگەیەنراوی كۆتایی كۆبونەوەكەی نێوانیاندا پارتی و گۆڕان ئاماژەیان بەوەكردووە" هەردوولا، كۆكبوون لەسەر بوونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەكان و بۆ ئەو مەبەستەش بریاردراوە هەردوولا دوو لیژنە دروست بكەن، بۆ یەكخستنی روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكومەت و لیژنەیەك بۆ دانانی پێوەرەكانی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەت" بەپێی زانیاریەكانی درەو میدیا، پارتی و گۆڕان لەسەر زۆربەی پرسەكان كۆكبوون، بەتایبەتیش پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت، شەراكەتی راستەقینە لە حكومەت و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، پێكەوە بەرنامەی حكومەت دابڕێژن ، كە بنەماكەی لەسەر چاكسازی روبەرووبونەوەی گەندەڵی و شەفافیەت داڕێژرابێت، كە وەفدی پارتی بە وەفدی گۆڕانیان راگەیاندووە ئەو بەرنامەو پرۆگرامانەی ئێوە داوای دەكەن دەتوانن لە بەرنامەی حكومەتدا بیچەسپێنن و خۆتان بەشێك بن لە داڕشتنی ئەو بەرنامەیە. ئەگەرچی لە كۆبونەوەكانی رابردوودا وەفدی بزووتنەوەی گۆڕان هەستیان بە موجامەلەی زۆر كردووە لەلایەن پارتیەوە، هەروەك بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە درەو میدیای راگەیاند: كە وەفدی پارتی لە كۆبونەوەكانیاندا لەگەڵ گۆڕان هێندەی موجامەلەی گۆڕانیانكردووە، هێندە قسەی جدییان نەبووە لەسەر شێوازی پێكهێنانی حكومەت و دابەشكردنی پۆستەكان، كە وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان بەروونی بە پارتیان وتووە دەمانەوێت بەرنامەی حكومەت و شێوازی دابەشكردنی پۆستەكان بزانین. لە كۆبونەوەی ئەمرۆدا هەردوو وەفدی پارتی و گۆڕان جەختیان لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە دەبێت قۆناغی موجامەلەو قسەكردن تەواو بێت و بچنە بواری جێبەجێكردن و هەنگاوی پراكتیكی بنرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، كە ئەمەش بەلای وەفدی پارتیەوە گرنگ بووەو بۆیە بڕیاریان داوە دوو لیژنە پێكبهێنن، بۆ یەكلاكردنەوەی بەرنامەی كاری كابینەی نوێی حكومەت و دابەشكردنی پۆستەكان، كە بڕیارە لە زوترین كاتدا ئەو دوولیژنەیە پێكبهێنرێت و دەستبەكارەكانیان بكەن. دەقی راگەیەندراوە هاوبەشەكە: بەلاغی كۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان لە درێژەی بەڕێوەچوونی هەوڵی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و خێراتركردنی گفتوگۆكان لەسەر بەرنامەی كابینەی نۆیەم و پێكهاتەكەی، رۆژی 15ی1ی 2019، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە. كۆبونەوەكە لە كەشێكی بەرپرسیارانەو بە گیانی كاری هاوبەش و پێكەوەیی لە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تەواو و وەك، هەردوولا لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری چاكسازی بنەڕەتی و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی، بەڕێوەچوو. هەردوولا، كۆكبوون لەسەر بوونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەكان و بۆ ئەو مەبەستەش بریاردراوە هەردوولا دوو لیژنە دروست بكەن، بۆ یەكخستنی روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكومەت و لیژنەیەك بۆ دانانی پێوەرەكانی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەت. هەردوولا جەختیان كردەوە لەوەی، دەبێت پەلە بكرێت و چیدی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت و رێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەران دوا نەخرێت. بزوتنەوەی گۆڕان پارتی دیموكراتی كوردستان
راپۆرتی: سەرتیپ وەیسی كەریم ئەمڕۆ وەفدی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر بەڕێوەچوو، كۆبونەكە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی ئامادەكاری بۆكرابوو، هەردوولا بە كۆبوونەوەیەكی ئیجابی و باش دەیدەنە قەڵەم و چەند ئەنجامێكی لێكەوتوەتەوە، بەتایبەتیش دروستكردنی لیژنەیەكی شەش كەسی بە مەبەستی نوسینەوەی رەشنوسی رێكکەوتنێكی هەمەلایەن لەنێوان هەردوولادا. ئەنجامەكانی كۆبونەوەكە بەپێی زانیاریەكان جیا لە كۆبوونەوەكانی چەند مانگی ڕابردووی پارتی و یەكێتی، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوەی هیچ بڕیارێكی تیادا نەدراوە، بەڵام چەند دەرەنجامێكی لێكەوتوەتەوە كە پێشبینیدەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجامەكەی بەشێوەی پراكتیکی ببینرێت. ئەنجامی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ لە چەند خاڵێكدا: • كەشوهەواری كۆبونەوەكە بەجۆرێك لە جۆرەكان گەڕانەوەی متمانەو نەهێشتنی ئەو بەربەستە دەروونییانەبوو، كە لە نێوانی هەردوولا لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە دروستببوو. • ئەم كۆبونەوەی ئەو مەرجە پێشوەختانەی هەڵگرت كە پێشتر لە لایەن هەردوولاوە ئاماژەی پێدەكرا. * لە كۆبونەوەكەدا بەڵێن بەیەكدی درا كە چیدیكە لە پشتی یەكدیەوە لە دژی یەكدی كارنەكەن. * لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا بە دروستکردنی لیژنەیەكی شەش كەسی لە نێوان هەردوولا، بە مەبەستی نووسینی رێككەوتنێكی دوو قۆڵی نێوانیان ،كە دەبێت لەماوەی 48 كاتژمێردا لیژنەكە دەستبەكارەكانی بكات و ( دوای گەڵاڵەكردنی ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە دووبارە شاندی باڵای هەردوولا كۆدەبنەوە). * كردنەوەی دەرگا بە ڕووی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی زیاتر، لەسەر ئاستی لیژنەكان و خێراكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت. * چارەسەركردنی كێشەی دیلەكانی نێوانیان و كۆتاییهێنان بەو گرژیەی لە نێوان مەسرور بارزانی و لاهور تاڵەبانی هەبوو، بەتایبەتیش لەم كۆبونەوەیەدا بەشێكی زۆری ئەو سەركردانەی یەكێتی بەشداربوون كە پێشتر دەوترا پارتی هێڵی سوری لەسەریان هەیە بۆ كۆبونەوە. پێكهێنانی حكومەت لەو كۆبوونەوەكەی نێوان یەكێتی و پارتی دا هەرچەند بە دیاریكراوی هیچ كاتێك دانەنراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نویەمی حكومەتی هەرێم، بەڵام جەختیان لەوەكردوەتەوە ناكرێ بەم شێوەیە بەردەوامبن و كات بكوژن، بۆیە پێشبینیدەكرێت تاوەكو سەرەتای مانگی داهاتوو دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، دواتر یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار بكرێتەوەو سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەماندا هەڵببژێردریت و سەرۆكی حكومەت رابسپێردریت لەماوەی 30 رۆژدا كابینەی حكومەتەكەی ئامادە بكات. كەركوك و بەغداد لەبارەی پرسی كەركوك پارتی لەو كۆبوونەوەیەدا گەرەنتی داوەتە یەكێتیی كە ئەوانیش لەگەڵ ئەوەدان پارێزگاری كەركوك لە لایەن یەكێتیەوە دیاریبكرێت، بەڵام ئەمەیان پەیوەستە بەكات و گفتوگۆی زیاتر، بۆیە دەبێت یەكێتیی لەوەدا هاوكاربێت لەگەڵ پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا . لەسەر پرسی بەغداو سەرۆك كۆمار، شاندی پارتی بە ناڕاستەوخۆ ئاماژەیان بەوەكردوە: هەموو ئەو كێشانەی لەسەر ئەو مەسەلەیە هەیەو لەگەڵ مەسەلەی مامەڵەكردن لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، دەكرێت لە داهاتوودا لە چوارچێوەی كێشەكانی دیكە چارەسەربكرێت بە ئاسانی. لەو كۆبوونەوەیەدا پارتی یەكێتیی لەوە دڵنیاكردوەتەوە، نە بەشداریكردنی ئەوان لەسەر حسابی گۆڕان دەبێت، نە بەژداریكردنی گۆڕان لە حكومەت لەسەر حسابی یەكێتی دەبێت. دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕەزامەندی بارزانی و مەكتەبی سیاسی وەرگرت، لەسەر ئەوەی كە پێویستە مەرجەكان هەڵبگیرێن بۆ دانیشتن لەگەڵ یەكێتیی، ئێستا ناوبراو سەرپشککراوە، تاوەكو لەماوەیەكی كورتدا هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت بباتە پێشەوە.
درەو میدیا: سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لە توركیا دەكات و دەڵێت" ئابووری توركیا تێكدەشكێنین، ئەگەر هێرش بكاتە سەر كوردانی سووریا لە تویتێكدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیێنێت: "ئەگەر توركیا هێرش بكاتەسەر كورد لە سووریا، ئابوورییەكەی تێكدەشكێنین". لە هەمانكاتدا داوا لە كورد لە رۆژئاوای كوردستان دەكات، ئەنقەرە ئیستفزاز نەكەن. تەرمپ ئاماژە بەوەش دەكات: ئەگەر توركیا زۆر نیگەرانە لە كوردانی سووریا ناوچەیەكی ئارام بە دووری 20 میل لەوان دروستبكات، لەبارەی كشانەوە لە سووریا سەرۆكی ئەمریكا نووسیویەتی، هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا دەستیان كردووە بە كشانەوە، بەڵام لێدانی پاشماوەكانی داعش لەچەند شوێنێكەوە بەردەوام دەبێت و دەڵێت، ئەمریكا لەبنكەكانی دراوسێوە بەردەوام دەبێت لە لێدانی داعش ئەگەر بگەڕێتەوە. .دەقی تویتەكەی ترەمپ" کشانەوە لە مێژینەکەی چاوەڕواندەکرا دەستیپـێکرد هاوکاتی ئەوەی ئەو ناوچە بچوکەی بە دەستی خەلافەتەکەی داعشەوە ماوەتەوە بە توندی لێدەدرێت. ئەگەر سەرهەڵبداتەوە ئەوا جارێکی دیکە هێرشی دەکرێتەوە سەر لەو بنکە نزیکەی هەیە. تورکیا بە ئابوری وێراندەکرێت ئەگەر لە کوردەکان بدات. دروستکردنی 20 میل ناوچەیەکی پارێزراو. بە هەمان شێوە نامانەوێت کوردەکان تورکیا ئیسفزازبکەن. ڕووسیا و ئێران و سوریا گەورەترین سوودمەندبوون لە سیاسەتە درێژخایەنەکەی ئەمەریکا بۆ لەناوبردنی داعش لە سوریا- دوژمنی ئاسایـین. ئێمەش سوودمەنددەبین، بەڵام ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانمان بگەڕێنەوە. ئەو شەڕە بێ کۆتایـیە ڕابگرن."