Draw Media

محەمەد عەلاوی: دەسەڵاتی من لەگەلەوەیە 

محەمەد عەلاوی: دەسەڵاتی من لەگەلەوەیە 

2020-02-01 15:29:03


درەو:
 لە یەكەم لێدوانیدا دوای راسپرادنی لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقەوە محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق داوای لە خۆپیشاندەران كرد كە بەردەوام بن و پاڵپشتی بكەن.
محەمەد تۆفیق عەلاوی لە یەكەم پەیامیدا كە ئاراستەی خەڵكو خۆپیشاندەرانی كرد رایگەیان:
🔹 دوای ئەوەی كەمێك لەمەوپێش سەرۆك كۆمار رایسپارادم بە پێكهێنانی كابینەی نوێ، بڕیارمدا یەكەم كەس قسە لەگەڵ ئێوە بكەم (گەل)
🔹 دەسەڵاتی من لە گەلەوەیە، ئەگەر قوربانیدانی ئێوە نەبوایە هیچ گۆڕانكارییەك لە وڵاتدا رووینەدەدا.
داواتان لێدەكەم بەردەوام بن لەسەر خۆپیشاندانەكان.
🔹 ئەگەر ئێوەم لەگەڵ نەبن ناتوانم هیچ شتێك بكەم.
🔹 خۆپیشاندان بكەن، ناڕەزاییەتی دەرببڕن، هوتاف بكێشن، ئەمە وڵاتی خۆتانەو مافی خۆتانە.
🔹ئێمە دەبێت بتانپارێزین وەك لەوەی سەركوتتان بكەین، چەكی دەوڵەت دەبێت بەڕووی ئەوانەدا بەرز بكرێتەوە كە چەك لە ئێوە بەرز دەكەنەوە.
🔹بەردەوام بن لەسەر داواكردنی ئەوەی دەبێت بكوژان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت، قەرەبووی كەسوكاری شەهیدان بكەینەوەو بریندارەكان چارەسەربكەین، وادەیەك بۆ هەڵبژاردن دیاری بكەین.
🔹 دەبێت شكۆ بۆ هێزە ئەمنییەكان بگەڕێینەوە، روبەڕووی گەندەڵی ببینەوە.
ئەگەر كوتلەكان بیانەوێت كاندیدی خۆیان بەسەرمدا بسەپێنن، من قسە دەكەم و بەئێوەی رادەگەیەنم.
بەپێی رێككەوتنێكی نوسراو لەسەر كاندیدكردنی محەمەد عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەك كاندیدی لایەنەكانی ناو هاوپەیمانی فەتح یەكێك لە مەرجەكانی كاندیدكردنی محەمەد عەلاوی بە پێی ئەم نوسراوە پابەندبونیەتی بە بریاری پارلەمانی عێراق بە كردنە دەرەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراقدا

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand