Draw Media

نێچیرڤان بارزانی: سیاسەتی سەربەخۆخوازانە قابیلی بەدیهاتن نیە 

نێچیرڤان بارزانی: سیاسەتی سەربەخۆخوازانە قابیلی بەدیهاتن نیە 

2020-01-29 22:07:53


(درەو):
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (فصلنامه مطالعات سیاست خارجی تهران)ی ئێران، نێچیرڤان بارزانی دەڵێ:"
بۆ كورد دەركەوت كە ئەم كارە (سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی) رێگا و شێواز(نەهجێك)ی راست نەبوو، ئەم سیاسەتی سەربەخۆخوازییە لەئێستادا شتێكە كە قابیلی بەدیهاتن نییەو ئەنجامی نییە".
ئەو پیاوەی كە چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجامداوە ناوی (حسین صفدری)یە، لە پێشەكی چاوپێكەوتنەكەدا باسی لەوەكردووە كە نێچیرڤان بارزانی بە زمانێكی فارسی رەوان قسە دەكات.
لەبارەی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: بوونی هێزە بیانییەكان لە ناوچەكە كێشەكان زیاتر دەكات وەك لەوەی چارەسەریان بكات.
لە دیدارەكەدا لەبارەی بارودۆخى هەرێم و سوریاو یەمەن چەندین پرسیار ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی كراوە.

دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە وتەبێژێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاندووە كە چاوپێكەوتنەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەرزنامەی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی تاران (فصلنامه مطالعات سیاست خارجی تهران) هی هاوینی ساڵی 2019 یە، تیایدا بۆچوونێك دەربارەی ڕیفراندۆم‌ بە ناوی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە خراوەتە ڕوو كە بە تەواوی و بە ئەنقەست مانا و مەبەستی قسەكانی دەستكاری كراوە و بەڕێزیان بە هیچ شێوەیەك ئەو وشە و دەستەواژانەی بۆ ئەو مەبەستە بەكار نەهێناوە.
 
دەقی چاوپێكەوتنەكەی نێچیرڤان بارزانی

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand