Draw Media

سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی نوێی عێراق كێیە ؟

سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی نوێی عێراق كێیە ؟

2020-02-01 16:11:35


(درەو):
محەمەد تۆفیق عەلاوی كە ئەمڕۆ لە جێگەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە راسپێردرا:
•    ناوی تەواوەتی (محەمەد تۆفیق حسێن عەلاوی ئەمین روبەیعی)یە.
•    ساڵی 1954 لە بەغداد لەدایكبووە.
•    خوێندنی سەرەتایی‌و ناوەندی‌و دواناوەندی لە بەغداد تەواوكردووە.
•    چووەتە كۆلیژی ئەندازیاریی بیناسازی لە زانكۆی بەغداد، لەكۆتا ساڵی خوێندنیدا، لە ساڵی 1977دا زانكۆو عێراقی بەیەكجاری جێهێشتووە‌و چوەتە لوبنان. 
•    ساڵی 1980 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان پەیوەندی بە زانكۆی ئەمریكییەوە كردووە‌و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەندازیاری بیناسازیدا بەدەستهێناوە.
•    پەیوەندی بە ریزەكانی حزبی دەعوەی ئیسلامییەوە كردووە‌و دواتر وازی لەو حزبە هێناوە.
•    لەساڵی 2005وە جارێكی تر گەڕاوەتەوە بۆ ناوی گۆڕەپانی سیاسی عێراق لەچوارچێوەی لیستەكەی ئەیاد عەلاویدا وەكو كەسایەتییەكی لیبراڵ بەشداربووە. 
•    لە سەرەتای ساڵی 2006وە وەكو ئەندامی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردراوە، لەناوەڕاستی ساڵی 2006دا بووە بە وەزیری پەیوەندییەكان تاوەكو كۆتایی ساڵی 2007.
•    جارێكی تر لە ساڵی 2008دا بووەتەوە بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەوەش لە شوێنی عایدە عسیران- پەرلەمانتاری كۆچكردوو، تاوەكو 2010 لە پەرلەمان ماوەتەوە.
•    ساڵی 2010 جارێكی تر وەكو ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوەتەوە، دواتر‌و لە كۆتایی ساڵی 2010دا كراوەتەوە بە وەزیری پەیوەندییەكان، لە كۆتایی ساڵی 2012دا بەهۆی ناكۆكییەكانی لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی عێراق، دەستی لە پۆستی وەزیری پەیوەندییەكان كێشاوەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand