بۆچی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی (ئهلتهنهف) كشایه‌وه؟
2026-02-14 20:07:05
هێمن خۆشناو:
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی (ئهلتهنهف) كه ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سنووری (سوریا – عێراق – ئۆردون) چه‌ندین لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت كه ره‌نگه گرنگترینیان په‌یوه‌ندی به باشتربوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئسرائیل و ئه‌مریكاوه هه‌بێت.
له (6 تشرینی دووه‌می 2025) ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز)، بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مریكا به نیازه بنكه‌یه‌كی ئاسمانی سه‌ربازی له (دیمه‌شق) دروست بكات، ئامانجیش له دروستكردنیدا زه‌مینه سازیه بۆ رێككه‌وتنی ئسرائیل و سوریا به ناوبژیوانی ئه‌مریكا.
هه‌ر به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، شوێنی بنكه سهربازیهكه ده‌كه‌وێته به‌شی باشووری ده‌روازه‌ی شاری دیمه‌شقی پایته‌خت، كه پێشبینی ده‌كرا ببێته ناوچه‌یه‌كی له چه‌ك داماڵدراو به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنه‌كه.
دوای ئه‌م هه‌واڵه‌ی (رۆیته‌رز) به‌چه‌ند كاتژمێرێك، ئاژانسی هه‌واڵی (سانا) كه ئاژانسی فه‌رمی حكوومه‌تی سوریایه له هه‌واڵێكی به په‌له و به پشتبه‌ستن به كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كاتی سوریا هه‌واڵه‌كه‌ی رۆیته‌رز به درۆ ده‌خاته‌وه هه‌واڵه‌كه به‌بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌م ده‌دات!
له (9 كانوونی یه‌كه‌می 2025) واته دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ی (رۆیته‌رز) به سێ مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی (ئهلمهزه) له دیمه‌شق كه فرۆكهخانهیهكی سه‌ربازیه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین ناوه‌ندی هه‌واڵی ناوچه‌یی، پێیانوابوو كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی (ئهلمهزه) ئسرائیله و هۆكاره‌كه‌ی پشت هێرشهكهشیان به ناكۆكی نێوان (ته‌لئه‌ڤیڤ – واشنتن) به‌سته‌وه، له‌مه‌ڕ ناڕازیبوونی ئسرائیل له دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی له دیمه‌شق و سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سوریا، كه ده‌یه‌وێت رێگا بگرێت له پێشڕه‌وی زیاتری ئسرائیل به‌ناو قوڵایی خاكی سوریادا، بۆ ته‌واوكردنی كۆریدۆری (داود). به ته‌نیا ئه‌مه نا، به‌رپرسه ئسرائیلیهكان له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین جار جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه (تۆم باراك) نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌مه‌ڕ ناكۆكی نێوان (توركیا – ئسرائیل) پشتگیری له توركیا ده‌كات و ئاسته‌نگی بۆ ئسرائیل دروست ده‌كات. پێگه‌ی (والا) ی ئسرائیلی له (29 كانوونی دووه‌می 2026) له زاری به‌رپرسێكی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه كه :" تۆم باراك به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا ده‌كات". به گوێره‌ی پێگه‌ی ناوبراو به‌رپرسه ئسرائیلیهكه ده‌ڵێـت:" باراك وه‌كو ئه‌وه‌ی باڵیۆزی توركیا بێت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و به‌م شێوه‌یه كاریگه‌ری خراپ به‌سه‌ر رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهجێدێڵێـت".
له‌وانه‌شه ساردی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان (ئسرائیل و ئه‌مریكا) هۆكاری سه‌ره‌كی بێ له پشت سه‌ردانه سێ رۆژیهكهی (كۆنگرێسمانی كۆماری) لیندسی گراهام بۆ ئسرائیل له (15 كانوونی دووه‌می 2026)، كه به كه‌سی هه‌ره نزیكی ئسرائیل داده‌نرێت. چونكه دوای ئه‌م سه‌ردانه به‌چه‌ند رۆژێك (بنیامین ناتانیاهۆ) سه‌ردانی واشنتنی كرد و له كۆشكی سپی چاوی به دۆناڵد تره‌مپ كه‌وت. ئه‌مه‌ش به‌لانی كه‌م ئاماژه‌یه به كه‌م بوونه‌وه‌ی ساردی له په‌یوه‌ندی هه‌ردوولادا. دوورنیه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی (ئهلتهنهف) له سێگۆشه‌ی سنووری نێوان (عێراق، سوریا و ئۆردون) ئاماژه‌یه‌كی دیكه بێت له باشتربوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئسرائیل و ئه‌مریكا كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی (ناتانیاهۆ) بۆ واشنتن.
گرنگی بنكه‌ی (ئهلتهنهف) چیه؟
له رووی ئیداریه‌وه بنكه‌ی ئهلتهنهف سه‌ر به پارێزگای حومسی سوریه. بنكه سهربازیهكه نزیكه له ده‌روازه‌ی (ئهلتهنهف) له‌سه‌ر رێگای بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان دیمه‌شق و به‌غدا كه به رێگای (M2) ناسراوه و وه‌كو شاده‌ماری ستراتیژی بازرگانی و جوڵه‌ی سه‌ربازی ده‌ناسرێت، كه ئه‌مه‌ش مۆركێكی جیۆسیاسی گه‌وره‌تر له قه‌باره جوگرافیهكهی به‌م ناوچه‌یه و بنكه‌كه به‌خشیووه.
گرنگی ئه‌م بنكه‌یه به‌تایبه‌تی ساڵی 2016 زهقكرایهوه كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌م بنكه‌یه گیرسانه‌وه.
سه‌ره‌تا واشنتن ئه‌م بنكه‌ی وه‌كو ناوه‌ندێكی راهێنان به‌كارهێنا بۆ پشتگیریكردن له گرووپی (سوپای مغاویری شۆڕش) كه گرووپێكی به‌رهه‌ڵستكاری رژێمی پێشووی سوریا بوو. له هه‌مان كاتدا بنكه‌كه وێستگه‌یه‌كی چاو‌دێر و دروستكردنی هه‌ژموون بوو به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی بیابانه‌كانی سوریا.
به‌ڵام گرنگی (ئهلتهنهف) زیاتر له رووی ستراتیژی دایه، كه ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاره بۆ پێشبڕكێ و ركابه‌ری هێزه ناوچهیهكان، وه‌كو ناوچه‌یه‌ك له قه‌ڵه‌م ده‌درێت بۆ رێگرتن له گه‌یشتنی ئێران به قوڵایی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد له ساڵانی پێشتردا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌م بنكه‌یه به‌رده‌وام راستی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بێنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی تووشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بوونه‌وه له‌م بنكه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای پووكانه‌وه‌ی داعش له عێراق دوای 2017 و له سوریا دوای 2019، ئه‌مریكا ئاماده نه‌بوو ده‌ستبه‌رداری ئه‌م بنكه‌یه بێت و مانه‌وه‌شی له‌م بنكه‌یه ده‌به‌سته‌وه، به جه‌ختكردنه‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چاودێریكردنی جوڵـﻪ ناوچهیهكان له بیابانی سوری.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له (ئهلتهنهف) كه هاوكاته له‌گه‌ڵ نه‌مانی ساردی په‌یوه‌ندی ئسرائیل و ئه‌مریكا چه‌ندین په‌یام و ئاماژه له‌خۆ ده‌گرێت، ره‌نگه گرنگترین په‌یامیش رێگا خۆشكردن بێت بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی زیاتری ئسرائیل به‌سه‌ر خاكی سوریا سه‌ره‌تا له رێگای هێزی ئاسمانی و دواتریش هێزی زه‌مینی. دووریشنیه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له (ئهلتهنهف) زه‌مینه بۆ (ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع) خۆش بكات تا داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا و توركیا بكات له ته‌واوی سوریادا، ده‌شكرێت لێدوانه‌كانی (یه‌شار گولـلهر) وه‌زیری به‌رگری توركیا به‌ر له چه‌ند رۆژێك كاتێك گووتی:" كشانه‌وه‌ی توركیا له سوریا مه‌سه‌له‌یه‌كی ره‌های توركیه" دركردنی ئه‌نقه‌ره بێت به‌م خوێندنه‌وه‌یه.
گۆشه‌یه‌كی دیكه كه ده‌كرێت كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له (ئهلتهنهف) راڤه بكات، نه‌مانی متمانه‌ی واشنتن بێت به ده‌سه‌ڵاتی (ئه‌لشه‌رع) به تایبه‌تی دوای رووداوی هێرشكردنه سه‌ر سوپای ئه‌مریكا له‌لایه‌ن داعش له (ته‌دمور) له 13 كانوونی یه‌كه‌می 2023 دا. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئه‌مریكا گه‌یانده ئه‌و باوهڕیهی تا زیاتر له 5 هه‌زار گیراوی داعش له سوریا بگوازێته‌وه عێراق.
بێگومان هۆكارێكی دیكه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئهلتهنهف ده‌كرێت به رێوشوێنی خۆپارێزی سوپای ئه‌مریكا ده‌به‌سترێته‌وه، به تایبه‌تی له كاردانه‌وه‌ی ئێران له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكیدا، چونكه به هه‌مان هۆكار پێشتریش سوپای ئه‌مریكا له بنكه‌ی (عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د) له خۆرئاوای عێراق كشایه‌وه.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له (ئهلتهنهف) له‌م كاته‌دا چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، چونكه پڵانی سوپای ئه‌مریكا هه‌بوو بۆ دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له شاری (ئهلزهمیر) له نزیك دیمه‌شق جگه له گیرسانهوهیان له ته‌دمور و ئهلتهنهف، ئه‌م سه‌نگه‌ر گرتنهش وه‌كو رێگرتنی ئه‌مریكا له ئسرائیل بۆ دروستكردنی كۆردیۆری (داود) ده‌خوێندرایه‌وه به تایبه‌تی له‌لایه‌ن شرۆڤه‌كاری توركیدا.
پێده‌چێت دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و دیكۆمێنته پڕ سكانداڵ و تاوانه سێكسیه‌كانی (جێفری ئهبستین) لۆبی ئسرائیلی له‌ناو ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو بێت له رازیكردنی (تره‌مپ) به كشانه‌وه له سوریا به بیانووی نه‌مانی داعش و هه‌سه‌ده، كه له جه‌وهه‌ردا ئه‌م كشانه‌وه‌یه ده‌رفه‌ت رهخساندنه بۆ ئسرائیل تا زیاتر هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی باشووری سوریا بسه‌پێنێت و به‌ره‌و ته‌دمور و دواتر (ئهلتهنهف) شۆڕبێته‌وه بۆ ته‌واوكردنی كۆردیۆری (داود) و گه‌یشتن به دێره‌زور.
ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له سوریادا ته‌واوی رووداوه‌كان نیه به‌ڵكو به‌شێكه، ئه‌وه‌ی له پشت په‌رده ده‌گووترێت، به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژرێت و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت زۆر زیاتره له‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌یبینین و تاوتوێ ده‌كرێت!
كێ ده‌ڵێت: لۆبی جوله‌كه (تره‌مپ) و ستافه‌كه‌ی ناچار ناكات تا دۆسیه‌ی سوریا راده‌ستی ئسرائیل بكات، كه ئه‌مه‌یان له خۆشی (جۆلانی) یش ده‌چێت تا بتوانێ له ژێر سێبه‌ری (شه‌یبانی) بێته ده‌ره‌وه...
