سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

حكومەت لەڕێگەی (ئی پسوڵە)وە پارەی كارەبا وەردەگرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 شوبات 2026

حكومەت لەڕێگەی (ئی پسوڵە)وە پارەی كارەبا وەردەگرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەولێر پرۆژەی ئی پسولە E-Psule ی كردەوە. ئەمە سەکۆیەکی دیجیتاڵییە کە حکومەتی هەرێم دایناوە بۆ وەرگرتنی پارەی پسوڵەی كارەباو لە دواتریشدا پارەی پسوڵەكانی تر.
بەقسەی ئەوانەی دروستیان كردووە، سەكۆكە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووەو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پشتگیریی دەکات و كۆمپانیای (دیلۆیت) وردبینی بۆ دەکات. بڕیارە ئەم ماڵپەڕە بەدرێژایی 24 كاتژمێرو لە هەموو رۆژەكانی هەفتەدا كاربكات، بۆ پارەدانی پسوڵە هیچ زیادە یاخود عمولەیەك وەرناگرێت. 
هەروەك بڕیارە پارەدان لەم سایتەوە بەشێوەی لێبڕین نەبێت واتا خۆی بەشێوەی ئۆتۆماتیكی پارەی كارەبا یان هەر شتێكی تر لە ژمارە حسابییەكەت نابات و دەبێت خۆت پارەدانەكە بكەیت. 
لە قۆناغی یەكەمدا ئەم بانک و جزدانە دیجیتاڵییانە بەردەست دەبن:
-    بانکی جیهان
-    بانکی FIB
جزدانە دیجیتاڵییەکان
-    ناس واڵێت
-    فاست پەی
-    ئاسیا پەی
ئەوانەی لە چارەگی یەکەمی 2026 بەردەست دەبن
-    بانکی ئیسلامیی عێراقی
-    ئاڕ تی بانک
-    بانکی بەغدا
-    بانکی ئیسلامیی ئەبوزەبی
-    بانکی  BBAC
جزدانە دیجیتاڵییەکان و بریکارەکان
-    زەین کاش

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢ نیسان ٢٠٢٦

داهاتی نەوت لە مانگی سێدا زیادی كردووە؛ لەدانوستانداین بۆ بەكارهێنانی بۆری وڵاتانی كەنداو

null
٣١ ئازار ٢٠٢٦

عێراق لە ڕێگەی سووریاوە دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کرد

null
٣١ ئازار ٢٠٢٦

سێ قۆناغەکەی چەنگی ئێران