د. شۆخان مەحمود توندڕەوی سیاسی بریتییە لە ڕەفتاری سیاسیانەی ناباو، كە تاك بەشێوەیەكی پەڕگیرو توندوتیژ بەشداری سیاسی دەكات و هەڕەشەو مەترسی بۆسەر هزرو بیركردنەوەو تێڕوانینی بەرامبەر دروست دەكات و توانای قبوڵكردن و گفتوگۆی بیروڕای جیاوازی نییە، لەلایەكی دیكەشەوە تاك بەمەبەستی بەدیهێنانی چاكسازی و گۆڕانكاری ڕیشەیی لە سیستەمی سیاسیدا، پەنا بۆ كاری توندوتیژی و زیانگەیاندن بە دامودەزگا حكومەییەكان و سوتاندنی بارەگای حزبەكان دەبەن. ئەوەی لەم هەرێمە هەستی پێدەكرێت و بەرچاودەكەوێت بوونی توندڕەوی سیاسیە بەئاست و هۆكاری جیاواز، هەربۆیە بە گرنگی دەزانم هەڵوەستە لەسەر دەركەوتنی ئەم ڕەفتارە بكەم وەك زەنگێكی ئاگادار كەرەوەبێت بۆ دەسەڵات و لایەنی پەیوەندیدار تاوەكو هەموو پێكەوە لەسەر ئاستی تاك و كومەڵ و كۆمەڵگا هاوكارو یارمەتی دەربین بۆ بوژانەوەو گەشەپێدانی هەستی لێبوردەیی و یەكتر قبوڵكردن لە پێناو بەدیهێنانی ئارامی و سەقامگیری و ئاسایشی دەروونی و كۆمەڵایەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان. بەرمەمبنای ئەم ڕاستیەش سەرنجێكی كورت دەربارەی هۆكارو ئاستەكانی توندڕەوی سیاسی لەهەرێمی كوردستان دەخەینە ڕوو : - بارودۆخی سیاسی بەگشتی و ململانێی سیاسی بەتایبەتی زەمینەی بۆ چاندنی تۆوی رق و تۆڵەسەندنەوەو ناوزراندن و بێڕێزیكردنی لەنێو ئەندام و لایەنگری حزبی و تەنانەت لەنێو تاكەكانی كۆمەڵگەشدا چاندووە، بەجۆرێك حزبە سیاسیەكان لە چوارچێوەی ململانێكانیاندا چ لەسەر ئاستی نوخبە یاخود لەسەر ئاستی ئەندام و كادرەكانیان، بۆ شكستپێهێنانی نەیارەكانیان دەمارگیرو توندڕەو بوون، سڵیان لە بەكارهێنان و گرتنەبەری زمانی زبرو هزرو ئامرازی توندوتیژ نەكردۆتەوەو تاڕادەیەكی زۆر بەرامبەر بەیەكتر دڵڕەق و دەمارگیربوون، ئەمەش بەپێی قۆناغی ململانێكان ئاست و شێوازی توندڕەوییەكەیان جیاوازبووە، بەجۆرێك لەماوەی شەڕی ناوخۆدا، حزبە سیاسیەكان جگە لە بەكارهێنانی چەك و پەنابردن بۆ هێزی بێگانەو بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن، لەهەمانكاتدا لەرێگەی كەناڵا و دامەزراوەكانی وەك( خێزان، پەروەردە، مزگەوت، راگەیاندن، ئەدەبیاتی حزبەكان)ەوە كولتوری رق و دوژمنایەتی و تۆڵەسەندنەوەیان لە دەروونی تاكەكاندا چاندووە، لەدوای كۆتایهاتنی شەڕی ناوخۆش لە رێگەی كەناڵا و پەیج و پێگە ساختەكانیانەوە شكۆو پیرۆزییەكانی یەكتریان تێكشكاندووە. هەموو ئەم دیاردانەش بەئاشكرا لە ژینگەی سیاسی هەرێمی كوردستاندا بوونیان هەیەو شوێنەوارو ئەنجامی نەرێنییان لەسەر كەسێتی و ئایندەی كەسێتی تاكی كورد درووست كردووە. لەلایەكی دیكەوە نەبوونی موچە و شایستەی دارایی و بێبەشبوون لە پێداویستی سەرەتایی، نایەكسانی و نادادپەروەری، بەدامەزراوەیی بوونی گەندەڵی، لاوازبوونی دام و دەزگاكانی حكومەت، بێ هیوایی، هەژاری، بێكاری، دەركەوتنی گروپی ئاینی پەرگیر، بەچەكداركردنی تاكەكانی كۆمەڵگەی كوردی، نەبوونی ئازادی و (دیموكراسی ) دەستاودەست نەكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات، دەركەوتنی كاریزمای خاوەن ئایدۆلۆژی، دەستێوەردانی دەرەكی،..هتد) زەمینەی بۆ جۆری دووەمی ڕەفتاری توندڕەوی سیاسی ڕەخساندووە ، بەجۆرێك جگەلە بە بەپەرۆشی تاك بۆ رەتكردنەوەو هەڵگەڕانەوە لەحزب و حكومەت و دەسەڵاتدارە حزبی و حكومییەكان، تاكی كورد بەتەنگ پاراستنی مافی گشتی و دامەزراوەكانی حكومەت نین و لە بچوكترین خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕنیدا پشێوی و ئاڵۆزی لێدەكەوێتەوەو هەندێكجاریش پەنا بۆ گرتنی ڕێگای گشتی وهاتوچۆی هاوڵاتیان و سوتاندن و لەناوبردنی كەلوپەل و باڵەخانە حزبی و حكومیەكان بردووە .
لهتیف فاتیح فهرهج پارتی كۆنگرهی چواردهیهمینی خۆی دهبهستێ ، دهشێت ئهم كۆنگرهیه جۆرێك بێت له خۆ نوێكردنهوهی پارتی بهو جۆرهی دهسهڵاتهكان جارێكی تر گۆڕانكاری له ناو حزبدا له بهرژهوهندی لایهك به سهر ئهوی تردا زاڵبكهن ، ههرچهند له روكاردا ئهم دوو باڵیه زۆر دیار نیه ، بهڵام له ماوهی رابردودا مهسرور بارزانی ئهو كهسهی شانسی زۆری ههیه ئایندهی پارتی به دهستی ئهوه وه بێت چهند جارێك سهرزهنشت و رهخنهی له كابینهی پێش خۆی گرتوه ، كه راستهوخۆ ئهو رهخنهو تانانه ئامۆزاكهی دهگرێتهوه ، ئهو جارێك دهڵێت كهم و كوڕی پێشتر بۆ ئێمه ماوهتهوه ، جارێك دهڵێت ئێمه یهكفلسمان قهرز نهكردوهو دوو ملیاردۆلار قهرزیشمان داوهتهوه ، ههڵبهت لهوهشدا راست دهكات ، بهڵام قسهكه له سهر تیرهكانه كه ئاراستهی كێیه نهك شتی تر، پارتی ئهگهر چی له ڕووی جهماوهریهوه ئاستی جهماوهری دابهزیوه ، ئهگهر چی به رێگهی كڕین و شێوازی تریش له ناو جزبهكانی تردا خهڵكی زۆری بردوه ، بهڵام جگه لهوهی كه ناتوانێ به تهنێ حوكمڕانی كوردستان بكات ، هێشتا زۆر ئاڵهنگاری و لهمپهریشی لهبهردهمدایه له گهڵ ئهوهش له تهواوی حزبهكانی تر دۆخی باشتره ، پهیوهندی دیبلۆماسی و دهرهكی به هێزه ، سهروهت و سامانی تایبهتی خۆی ههیه ، هێزێكی چهكداری گوێڕایهڵی ههیه كه نزیكهی ههموویان ههمان بۆچونی میرانیان ههیه " سهرۆك بڵێ دانیشن ، دادهنیشن ، بڕۆن ، دهڕۆن ، بمێننهوه دهمێننهوه " میدیایهكی مۆدێرنی ههیه كه ئهگهر نهیشیتوانیبێت رای گشتی دروستبكات له تهواوی میدیاكانی تر كاریگهر ترو پڕبینهر تره ،بۆیه لهم بارو دۆخهدا پارتی به لایهك و ههموو ئهوانی تر به لایهكی تر . پارتی لهبارو دۆخێكدا كۆنگره دهبهستێت وێڕای كهم بونی دهنگدهرهكانی له ههرێم و له بهغداش وهك هێزی كوردی ، هێزی یهكهمه ،بوون و مانهوهی مهسعود بارزانی لهم قۆناغهدا له دهرهوهو ناوهوه پارتی جیاواز تر لهوانی تر هێشتوهتهوهو زیاتر ئهو وهك نوێنهری ههرێمی كوردستان دهردهكهوێت ، ئهمهش بهشی زۆری ههر پهیوهست نیه به ههژمونی پارتی و بانگهشهی پارتیهوه بۆ نهتهوهگهری و خود خاوهنی ، پهیوهسته به لاوازی ئهوانی تریشهوه به تایبهت یهكێتی و گۆڕان ، لانی كهم روونه پارتی دهیهوێ چی بكات و چۆن ، ئهی ئهوانی تر چی ، كێشهی ههره زهقی پارتی كه به تایبهت له قۆناغی حوكمڕانی مهسرور بارزانیدا زۆر دیاره له مهنگهنه دانی ئازادی بیرو ڕایه له سنوری ههولێرو دهۆك ، ئهمه وهنهبێت ئێمه پێمان وابێت سنوری ئهم لا زۆر باشتر بێت ، به تایبهت دوای گۆڕانكاریهكانی ناو یهكێتی و ئهو روداوانهی له دوای كۆنگرهی چواری ئهو حزبهوه ڕویانداوه، ئازادی بیرو ڕا یهكێك له كێشه سهرهكیهكانی پارتیه كه رهنگه ئهم كۆنگرهیه ئهگهر بواری میتینگ و گفت و گۆی تیا بێت قسهو باسی زۆری له بارهوه بكرێت ، ئهمه ئهگهر بواری دهركهوتنی جیاوازی بۆچوون ههبێت . یهكێكی تر له كێشه ههره قوڵهكانی پارتی ئیشكردنه به گومان ، یان وهك دهڵێن گومانكردنه له ههمووان، ههندێك جار له ناوخۆیشیدا ئهو گومانه له یهكتر بوونی ههیه ، ئهمهش ههمیشه پارتی به جۆرێك دورتر لهوانی تر دههێڵێتهوه ، ئاخۆ كۆنگرهی چوارده دهتوانێت كێشهی گومانكردن له ناو ئهو حزبهدا بن بڕبكات و ئیتر وهك حزبێكی مۆدێرن سهیری رهخنهو جیاوازی بكات و گومان له ههموو شت نهكات ، ههڵبهت ئهگهر گومان بهو رادهیه شۆڕبێتهوه ئیدی دهبێته خاڵێكی نهرێنی مهترسیدارو دۆخی كۆمهڵگه دهشێوێنێت ، جگه لهوهش ئهوه یهكهمین جاره له ههموو جارهكانی تر جیاواز تر پارتی زۆر كێشهی ئهوه نیه خاوهنی فكرو بیرو بۆچونی سیاسیانه بهرێته سهركردایهتی ،ئهمه ئهوهندهی من ئهو خهڵكهم بینیبێت كه خۆیان كاندید كردووه ، كهسانی زۆر كهمیان تیایه كه بیر كهرهوهی باش بن ، ههڵبهت ئهمه پهیوهندی بهو حزبه خۆیهوهیهتی كێ دهنێرێته سهركردایهتی و كێ نانێرێت ، بهڵام من وهك هاوڵاتیهكی ئهم ههرێمه نهك بۆ پارتی ئهمه بۆ یهكێتیش كه له كۆنگرهی چواری خۆیدا خهڵكانێكی نارد كه مهلا بهختیار وتهنی پهیڕهوی حزبهكهی خۆیشیان نازانن و تێیدا تاقیبكرێنهوه دهرناچن ، جا ئهوه كێشهیهكی گهورهیه بۆ ئاسایش و تهناهی وڵات ، له بهر ئهوهی رهنگه رستهیهكی نائاوهزی سهركردایهتیهك ئاژاوهو ئاشوبێكی گهوره بناتهوه . ئێمه نازانین پارتی كێ دهباته سهركردایهتی و كێدهنگ دێنێت ، بهڵام ئهوه دهزانین كه ههرگیز مهرج نیه ئهوانهی زۆرترین دهنگدێنن ، باشترینهكان بن ، یان له باشهكان بن ، دهنگدان پێوهر نیه له بهر ئهوهی دهنگدان نهلهناو حزب نهله ههڵبژاردنی گشتیدا به تواناو لێهاتوویی نادرێت ، هیچ ئاماژهیهك نیه بۆ ئهوهی پارتی دوای كۆنگره پارتیهكی جیاواز تره له پارتی ئێستاو پێش كۆنگره ، له كاتێكا پارتی تهواوی جومگه ههستیارهكانی ئهم ههرێمهی به دهستهوهیهو هێشتاش دهڵێت هی تر ههیه، ئهوهش بواری پێكهوه ژیانی ئاشتیانهی سیاسی و كۆمهڵایهتی لاره سهنگكردوه ، له نێوان كۆنگرهی سێزدهی پارتی وكۆنگرهی ئێستا 2022 ، هیچ ئاماژهیهك نیه كه پارتی دوای كۆنگرهی سێزده ، له پارتی پێش ئهو كۆنگرهیه جیاواز تر بێت ، له دوای كۆنگرهشهوه تا ئێستا پارتی نهیتوانیوه تهنانهت سهرنجی نهوهی شههیدو قوربانیهكانی خۆیشی كهمهند كێش بكات و بڕوایان پێبهێنێ ، كه دهتوانێ سبهینێیهكی جیاواز تر و ئارامتر نیشانی خهڵكی ههرێم بدات ، گرتن و سهركوتكردنهكانی بادینان و ههولێر خاڵێكی نهرێنی زۆر خهراپه بۆ پارتی ، ئاخۆ دهتوانێ ئهمه ئاوه ژوو بكاتهوه ، ههروهها ئایه پارتی دوای كۆنگره دۆسیهی بۆ پهیوهندی ناوخۆی ههرێم چۆن دهبێت ، مامهڵهی له گهڵ لایهنه سیاسیهكانی پارچهكانی دیكه به تایبهت پهكهكه ، پهژاك ، و ئهوانی دیكه چۆن دهبێت ، ئهمانه ههموو حسابی وردیان بۆ دهكرێت .
شوان قلیاسانی خەیالە ئەگەر وابیربکرێتەوە کەئەمریکاعێراقی لاگرنگ نیەودەسەڵاتی تیایدا نیە ...! لەیەکەم سەردانی سەفیری ئەمریکی(ئەلینا ڕۆمانۆوسکی ) بۆلای محمد شیاع سودانی توانی نیزاعی مالیکی وهادی عامری کۆتای پێبهێنێ کەشەڕیان بولەسەرپۆستی وەزیری ناوخۆ، کەسفیری ئەمریکی لێی پرسی کێشەت چیە ؟ لەوەڵامد وتی کێشەی دانانی وەزیری ناوخۆم هەیە. بەسودانی وت باپێت بڵێم چیان پێبڵێ ، بڵێ ئەمریکا دەڵێ نابێ هەرکەسێ گروپی چەکداری هەبێت کەس دەستنیشان بکات بۆوەزیری ناوخۆ.سودانی پێی وتن ئەمریکیەکان سەلامتان لێدەکەن ودەڵێن هیچتان بۆتان نیە کاندیتان هەبێت. بۆیە دەکرێ بڵێین ئەم حوکمەتە لەژێر چاودێری ئەمریکاو هاوپەیماناندایە بەهۆی خراپ ئیدارەدانی عێراقەوە لەلایەن حکومەتەکانی پێشوەوە و وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن سودانیەوە بەشێوەیەکی نادیموکراتی لەڕێگەی هەڵبژاردنێکی فاشیلی چاودێریکراو لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە ، لەلایەن هەندێ حیزبی دۆڕاو لەهەڵبژاردندا ، کەزوربەیان بەگروپی چەکداری وابەستە بەئێران وبەڕەسمی بەشێک لەحشدی شعبی پێکدەهێنن ولەدەرەوەی دەسەڵات کاردەکەن وتەنانەت هەندێ لەوگروپە چەکدارانە لەنمونەی حزب للە و عصائب اهل الحق لە لیستی ئیرهابدان و وەسودانیش پەیوەندی باشی لەگەڵ هەندێ لەوسیاسیانەدا هەیە لەبابەتی فالح فیاض کەلەلایەن وەزارەتی خەزانەی ئەمریکیەوە عقوبەدراوە و وەمحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەڕلەمان کەدەوترێ پێشتر لەگەڵ ئەبو فەدەک کۆبۆتەوە کەسەرۆکی گروپەولەلایەن ئەمریکاوە عقوبەی لەسەرە ، نەیانهێشت براوەی هەڵبژاردن کەمقتدا صدربو حوکمەت پێکبهێنێت. کەواتە وەزعی ئێستای عێراق تاڕادەیەکی زۆرلەسەردەمی ساڵی ٢٠١٨ ی عادل عبدوالمهدی دەچێت کەدەسەڵاتودەوری گروپە چەکدارەکانی لەبواری موازەناتی سەربازی ونەوت وبەندەرەکان وفڕۆکەخانەکاندا تیا بەهێز بو. ئەمریکا مە بە ستێتی ئیدارەکەی سودانی وەک وئیدارەی عادل عبدوالمهدی نەبێت کەحکومەتەکەی تەسلیمی میلیشیا چەکدارەکان کردبولەکاتی خۆپیشاندانەکاندا خەڵکی مەدەنی کوژران لەساڵی ٢٠١٩دا. ئەمریکا مەبستێتی شەریکەکانی بێ دەسەڵات نەکرێن لەناوسوپاو دەزگائەمنیەکان.هەروەها ئەمریکا ئەیەوی ئەودەوڵەتانەی بەشداریان کرد لەشەڕی دژی تیرۆرهەست بەوە بکەن کە پە یوەندیان لەگە ڵ سودانی دەمێنێت بەوەی سودانی سنورێک بۆ ئەوگروپە چەکدارانە دابنێ کەدەبنە هۆی لەناوبردنی عێراق . بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەمریکا هەندێ ڕێوشوێن دابنێ بۆبەردەوامی پەیوەندیەکانی لەگەڵ حوکمەتەکەی سودانی لەوانە : ١-چاکسازی لەدەزگای دادوەری . ٢- وابەستەکردنی سودانی بەهەڵبژاردنی پێشوەخت بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنی عادل ٣- بێ دەسەڵاتکردنی یان کەمکردنەوەی دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکان بەتایبەتی ئەوانەی نزیکن لەئێران . ٤-کە مکرد نە وەی دەسەڵاتی گروپە چە کدارە کان لەسەر با نقی ناوە ندی ودە زگای ئاسایش و بەندەرەکان وفڕۆکەخانەکان
عهدنان عوسمان دوو قسەو دواتر دوو چەپڵە، دۆخی حوکمڕانی و ئاستی دەستەبژێر "نوخبەی" سیاسی و رۆشنبیری وڵاتی بە رۆشنی دەرخست. ئەو دوو قسەیە لە دوو کارەکتەری گەنجی حوکمڕانەوە، کە ماوەیەکە بەهاوبەشی ئیدارەی ئەم هەرێمە ئەکەن و نوێنەری عەقڵی تازەی نیولیبرالن لە کوردستاندا "بە خراپترین ڤێرژنیەوە"، کورتکراوەی خەم و ئیرادەو ئەولەویەتی ئەو نوخبەیە پێشان ئەدات، لە بەردەوامیدان بە سیاسەتی ئابوری بێپلان و پاشانیش شانخاڵی کردن لە بەرپرسیارێتی و، ئاوێتەبون لەگەڵ رەخنەگری خوار ستەیج و هاوڵاتی ئاساییدا، بێ خستنەڕوی هیچ چارەسەر و دیدگایەکی نوێ. دوو چەپڵەکەش دەرخەری عەقڵیەتی نوخبەی رۆشنبیرو سیاسی ئەم ساتەوەختەی کوردستانە کە خاڵی بوە لە عەقڵی رەخنەگرتن و مەسافەدانان لە گوتاری حەماساوی دەسەڵات. لە دیداری میریدا، کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەم کابینەیە، وتی ئەوان لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا، نەک هەر قەرزیان نەکردوە بەڵکو دوو ملیار قەرزیشیان داوەتەوە! بەرامبەر بەوەش کە بەشێک لە داهاتی ئەم نیشتمانە کە نازانرێت بە چ هۆکارێک تەرخان کراوە بۆ دانەوەی قەرزێک کە نازانرێت بۆچی کراوە، نوخبەی سیاسی و رۆشنبیری ئامادەبوو چەپڵە رێزانیان کرد! لە کاتێکدا ئەبوایە جورئەتی ئەوە هەبوایە بپرسن: لەم سێ ساڵە پلانی ئابوریتان چی بوە؟ کوا بودجەی ساڵانەتان، کوا حسابی خیتامیتان؟ ئەو قەرزانە بۆ؟ کێ هۆکارە؟ ئەی بۆ قەرزی هاوڵاتیانی دەست کورت نادەنەوە؟ پاشان گەر سەرقاڵی قەرز دانەوەن، ئەی خێرە ئەم هەمو ملیاردێرە حزبی و بنەماڵەییە هەڵتۆقیون؟؟ پرسیاری گرنگتر ئەوەیە ئەگەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت نەبوایە، ئێوە دیسان ناچاری قەرز نەئەبون؟ دیسان ناچاری هەژارترکردنی هاوڵاتیان نەئەبون؟. لە کاتێکدا سیاسەتە ئابوریە نیولیبرالیەکەی ئێوە تەنها لە خەمی کەسانی دەوڵەمەندو بازرگان و خاوەن کۆمپانیا گەورەکاندایە کە بنەماڵە دەسترۆیشتوەکان تیایدا هاوبەشن. هەر لەو دیدارەدا کاک قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەم کابینەو کابینەی رابردوش، بە رویەکی بەشوشەوە باسی لە میحنەتی ناوچەیەکی گرنگ و بەرفراوانی هەرێمی ژێر دەسەڵاتی خۆی کرد کە کۆیەیە. لەوێدا خراپترین پێناسەی ئەو ناوچەیەی کرد کە گوایە وەک ناوچەی مادەی ١٤٠ی نێوان هەردو زۆنی ژێر چەپۆکی پدک و ینکی لێهاتوە! بەرامبەر ئەم دەستەواژە ترسناکە، کە پڕاوپڕە لە بێئیرادەیی و دەستەوەستان و گوێنەدات و لاموبالات و بەخەمەوە نەهاتن، هەمان دەستەبژێری ئامادەبوو، بە چەپڵە رێزان پێشوازیان لەو قسانە کرد! کەسیش نەیپرسی ئەی تۆ ئەم ماوەیە سەرقاڵی چی بوی و چیت؟ یانی چی ئاوا بە شانازیەوە باسی دوو ئیدارەو دوو زۆن ئەکەن و هێشتا خۆتان بە سەرۆک و جێگری کابینەش ئەزانن کە گوایە یەکگرتوە؟ هەموشمان ئەزانین مادەی ١٤٠ لە سایەی دەسەڵاتی بارزانی باوک و تالەبانی باوک چی بەسەرهات و چۆن بوە ئاردی نێو دڕک، کەچی هێشتا ناوچەیەک کە هەردوکتان تیایدا حوکمڕانن و ناوجەرگەی هەرێمەکەتانە، هەروا بە ئاسانی بە ناوچەی ١٤٠ی دەشوبهێنن. بەوەش دەتانەوێت بەرپرسیارێتی ئەو حوکومەتە شێواو و لەرزۆکە لە ئەستۆی خۆتان بکەنەوە؟! چەندە قسەی ئەو دوو بەرپرسە ئازاربەخش و نا بەرپرسانەیە، چەپڵەکان زیاترو سەختر ئاماژەن بۆ واقعی هەرێمەکەو بێخەمی دەستەبژێری سودمەند.
د.بەختیار شاوەیس لەگەڵ یەکەم هەنگاوی کرداریدا کە هەمووی پێنج رۆژە متمانەی وەرگرتووە، سەرۆک وەزیرانی عیراق محمد شیاع السودانی کۆمەڵێک بریاری یەکلاکەرەوهی دەرکرد ئەویش بەهەڵوەشانەوەی کۆی ئەو بڕیارانەی کە کابینەی کاربەڕێکەری کازمی لەماوەی ڕابردوو دەریکردبوون و بەمەش ژمارەیەک لە پارێزگار، سەفیر، سەرۆکی دەستە، بەرێوەبەری گشتی لەپۆستەکانیان دوورخستەوەو وەک بومەلەرزەیەک لەماوەیەکی زەمەنی کورتدا بەر بەشێک لەو کۆتلە سیاسیانە کەوت کەلەپشتی دانانی ئەو پۆستانەوە بوون. جوڵە خێراو توندەکانی سودانی هەربەتەنها لە پۆستەکانەوە نەوەستا، بەڵکو زۆر بەڕۆشنی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بریارەکانی دادگای باڵای ئیتحادی دەبێ وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، کە لەمەیاندا پێویستە هەرێمی کوردستان دەست و پەنجە لەگەڵ ئەم نیەتەی سودانی نەرم بکات، بەتایبەتی کە بریاری مانگی فێبرایەری ئەمساڵی دادگای فیدراڵی سەبارەت بەدۆسیەی نەوت و گازی هەرێم ئاماژەی گرژبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی نوێی عیراقی تیا دەخوێنرێتەوە. لەم سۆنگەوە، سودانی لەنێوان دژیەکیەکی تونددا خۆی دەبینێتەوە، چونکە لالەیەک دەیەوێ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکات کە ئەمە هەرلەسەرەتاوە لای حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتکراوەتەوەو بڕیارەکانی بەدەرەوەی دەستورو یاساو بەبریاری سیاسی ناساندوەو لەلاکەی ترەوە سودانی و کابینەکەی بەدەنگی پارتی و یەکێتیی و پشتیوانی ئەم دوو هێزە پێکهێنەرە سەرەکییەی حکومەتی هەرێم متمانەی وەرگرتووە. جیا لەم بریارانەی، لەیەکەم سەردانیدا، سەرۆک وەزیران سەردانی دەستەی نەزاهەی کردو لەکۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەکە پەیامێکی توندی دژی گەندەڵکاران ناردو هەروەها یەکەم کەسی حکومەتەکەی بوو کە فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی پرکردەوەو پەتای گەندەڵی وەک ئاڵنگاری بنەرەتی کابینەکەی دیاری کرد. ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ئۆکتۆبەری داهاتوو ، یەکێکی دیکە بوو لەو بڕیارە خێراو بومەلەرزە ئاسایانەی کە سودانی دەیەوێ لەرێگەیەوە تاودانی ئەسپی خۆی تیادا تاقیبکاتەوە. پرسیاری جدی: لەماوەی پێنج سەرۆک وەزیرانی پێشتر هەریەک لە تەشەنەسەندنی قەیرانی گەندەڵی، کێشە هەڵپەسێرراوەکانی نەوت و بودجەی نێوان هەرێم و ناوەند، پەکخستنی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکان هەبووەو وەک بەڵێنی بێکردار ماونەتەوە، ئاخۆ دەبێ سودانی ئەمانە بخاتە بواری پراکتیکییەوەو چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزێتەوە لەکاتێکدا مۆتەکەیەک بەسەر سەری سودانی و تیمەکەیەوە ئامادەیی هەیە کە ئەویش سەدرەو براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ساڵی رابردووەو حاڵی حازر لە سوڕی متبووندایە؟ باچاوەڕێ بین چونکە وەک دەڵێن تازە بووک جوان گسک دەدات.
عەدالەت عەبدوڵڵا نهێنییەكی ئەو توندڕەوی و توندوتیژییە ڕەمزی و فیزیکییانەی كە بەبۆنەی سەرەڕۆیی عەقڵی و ڕەفتاریی ژمارەیەك (سیاسی، رۆشنبیر، میدیاكار)ەوە، واقعی ئێمەی تەنیوەتەوە، ئەو جەهلە فەلسەفییەیە كە لەبەرامبەر چەمكی هەقیقەتدا هەیە. ئەو كاراكتەرە شەڕانییانەمان، لە هەر گروپێكی سیاسیدا بن، بە رادەیەك لە مانا فەلسەفییەكانی هەقیقەت بێ ئاگان كە هەموو گوتارو رەفتارێكی وێرانكەریش هەر بەناوی هەقیقەتەوە بنوێنن، ئیدی بەبێ ئەوەی بۆ جارێكیش بپرسن: گەر هەقیقەت ئەوەبێت كە دەیزانین، گەر تەنها ئەو وێناكردن و تێزانە، ئەو تیۆرو گریمانانە، ئەو تێگەیشتن و بیروباوەڕانە بێت كە ئێمە هەڵگریانین ئاخۆ ئیدی بۆچی ململانێ و ناكۆكی، جیاوازی و فرەیی، دێنە ئاراوە؟! هۆی ئەم دابەشبوونە فكری و سیاسی و ئەخلاقی و كۆمەڵایەتییە ناکۆتایانەی ناو مێژوو چییە كە لەناو هەرێمی ئێمەشدا هەیە؟ كاری ئەم چەند دێڕە نییە باسی ئەزەلیترین گرفتی ئەندێشەی مرۆڤ بكات. هەقیقەت لە پراكتیكدا هەمیشە سەرچاوەی كۆكردنەوەو پەرتەوازەكردن بووە ئەگەر لە تیۆریزەكاریشدا ئەم راستییە بۆ سەدەی 19و 20 دواكەوتبێت. فەیلەسوفی فەرەنسی " میشیل فۆكۆ" زۆر لە مێژە دەڵێت: هەقیقەت پێش میكانیزمەكانی بەرهەمهێنانی ناكەوێت، قەوارەو ماتەریاڵێك نییە لەشوێنێكی دیاریكراوداو بیدۆزینەوە. هەقیقەت ئەوەیە كە خۆمان دروستی دەكەین، لەدەرەوەی گەمەكانی گوتاردا نییە، بەڵكو بەرهەمی قەناعەت و توانا مەعریفی و فكری و زمانەوانییەكانمانە، زادەی وێنەو تێرم و بینراو و ناولێنراوەكانمانە، زۆرجاریش بەرئەنجامی ئیرادە دەسەڵاتخوازییەكان و ئارەزووە تێرنەبووەكان و ئەنگێزە نەرجسییەكانمانە، لەمانەش زیاتر هەڵقوڵاوی كۆمەڵێك وەهم و سروت و ترادسیۆنی عەقڵی و كۆمەڵایەتیمانە. هەرچی " محەمەد ئارگۆن"ە، دەڵێ: ئێمە واتێدەگەین هەقیقەتی مرۆڤ ئەوەیە كە، هەمیشە بە دوای هەقیقەتەوەیە!، واتە هەقیقەت لە هەموو هەلومەرجێكدا خواستی لەسەربێت و مرۆڤ بەبێ هەقیقەت بەختەوەر نەژی، ئەمەش وەهمە. لای بەشێک لە کەسە (سیاسی)و میدیاكارە نەفام و توندڕەوەكانی ئێمە ئەم سەرنجانە یەك پولی قەڵپ ناهێنن. ئیشی ئەوان کورتبۆتەوە لەوەی هەر ماوەیەو بە ناوی هەقیقەتەوە مرۆڤەكان و هاووڵاتیانمان بكەن بە دوژمنی یەكتر، كولتورێكی ئەستوور لەرق و كینەیان لەنێواندا بڵاو بكەنەوە، لافاوێك خوێن بڕێژن، ئەمانە بۆ ئەوەی هەقیقەتی فشۆڵی خۆیان سەروەر بكەن و بیسەلمێنن کە لەسەر رێگای راستن، دەبێ رێگای ژیانی ئەوانیتر كوێربكەنەوەو بیانێرن بۆ دۆزەخ. بە درێژایی مێژوو، خواستنی توندڕەوانەی هەقیقەت مرۆڤی هەرزەو دەمارگیرو شەڕانی بەرهەمهێناوە، ئەم مرۆڤانە زۆرجار كۆیلەی سیستمێكی ئەخلاقی و سیاسی و فكرین و چاویان بە كەسدا هەڵنایەت كە سەربە هەمان مەنزومەی خۆیان نەبێت، بۆیە دەبینی لەدواییدا پرۆژەیان تەنها وێرانكردن و سڕینەوەو تێکدانی ئارامی و ئاشتیی کۆمەڵایەتییە، واتە فۆرمێک لە فۆرمەکانی فاشیزم، فاشیزمێك كە بۆ ئەوەی بزانێت هەیە، دەبێ هەموو مرۆڤ و كۆمەڵگاو جیهان و گەردوون لە فكرو روانگەوە ئەوەوە ببینرێن و بەهاو نرخیان هەبێت..!
رێبوار کەریم وەلی سیلسیلەی تەسفیە حیساباتی ئەمنی و هەواڵگری کە لە مێژووی کورددا وێنەی نەبووە، لە کوردستان دەستی پێکردووە. هەر لە تیرۆرکردنیبەرپرسانی باڵای ئەمنییەوە بگرە، تا تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی کەسە هەرە نزیکەکانی خۆیان. لەوە ترسناکتریش تۆمەتبارکردنی سەرۆکی حزبێک بە ژەهرخواردووکردنی کوڕە پەرلەمانتارەکەیان لە لایەن خانەوادەکەیەوە. تابلۆیەکی رەش و ترسناک. * بێدەنگیی پارتی لە رووداوی هەشتی تەمموز و قەلەمداد کردنی بەوەی کە ئەوە رووداوێکی ناوخۆیی ئەو حزبەیە، دەستی کوڕەکانی تاڵەبانییواڵا کرد تا پەنا بۆ هەموو جۆرە بوختان و کردەوەیەکی ناشەرعی ببەن. کاتێک لە رانیە بەرپرسی پۆلیسی ئاو شارە بەدەستی دژە تیرۆری جووت کوڕانی تاڵەبانی خەڵتانی خوێن کرا، نەک وەزارەتی ناوخۆ نوققەی لێوە نەهات، بگرە ئەنجومەنی ئاسایش قوربانیی وەک داواکراو لەلایەن قانوونەوە وەسف کرد! * ١٤ مانگە جووتە کوڕی تاڵەبانی سەرکردایەتیی حزبێک دەکەن کە ئێستا لە سایەی ئەوانەوە حزبەکە تف لە روخساری دەکات. سلێمانی نائارامترین شوێنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە ئەوەی لە توانای دابێت و بزانێ رۆژێک دەکەوێتە بەر غەزەبی ئەوانەوە، را دەکات دێتە هەولێر،بەڵام لە رابردوودا کە دەگوترا پارتی نابێ موبارەکەی ئەو کودتایە بکات و رۆژێک پڕشکەکانی ئەم ئاگرە داوێنی ئەویش دەگرێتەوە، لە بەرئەمڕۆ بوو کە جووتە کوڕ کە فڕیان بەسەر سیاسەت و ئیدارەوە نییە، ئەمنیەتی ناوماڵی پارتیش تێک دەدەن. * بڵاوکردنەوەی دانپێدانانەکانی تۆمەتبارانی کوشتنی هاوکار جاف، سەرباری هەموو شانتاژ و تکا و رجاکانی جووتە کوڕی تاڵەبانی، یەکێکبوو لە بوێرانەترین و ئەخلاقیترین بڕیارەکانی مەسروور بارزانی و، کۆتاییی بە چاوپۆشی و خاترانەی پارتی هێنا لەگەڵ ئەو کوڕانەدا. مەکینەیەکی گەورەی تیرۆریستی بەناوی دژایەتیی تیرۆرەوە چەپ و راست دەبڕێ و دەکوژێ. سەرۆکی ئەم دەزگایە و بڕیار دەرەکەی دووکوڕەکەی تاڵەبانین و، ئێستا دەرفەتە کە پەلکێشی بەردەم قانون بکرێن. * ئێستا نۆرەی پارتییە کە پێکێک لەو ژەهرە بخواتەوە و دەسەڵاتی دادوەری بێ گوێدانە پلە و پۆست و پایە، لانیکەم سەفەری دەرەوەی وڵات لەهەموو ئەوانەی تێوەگلاون و دەزانرێ کێن مەمنوع بکات. ئەگەر پارتی واز لە پشتیوانی ئەو جووتە کوڕە بێنێت و قووت و مووچەی خەڵکیانلەدەست دەربهێنێ(پارەی مووچەی خەڵکی سلێمانی بخەنە سەر بانکەکانی هەولێر)لەناو ئەو حزبەدا، هێشتا کەسانێک هەن کە دەتوانن رێڕەوی حزبەکە راست بکەنەوە.
سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم بەر لە كۆتایی هاتنی وادەی سەرۆكایەتییەكەی بە ڕۆژێك (میشال عەون) سەرۆكی لوبنان ، كۆشكی سەرۆكایەتی جێهێشت و دوا بڕیاری ، بەر لە جێهێشتنی كۆشكی سەرۆكایەتی ، لەكارخستنی حكومەتی كار بەڕێكەری لوبنان بوو . لوبنان_ێكی مایە پوچی پڕ لە قەیران ، لێوان لێو لە گەندەڵی ، خاوەنی سەرۆكێكە ڕێز لە وادە یاساییەكانی حوكمڕانی و ئیرادەی گەلەكەی ئەگرێت ، دەست بە كورسییەكەوە ناگرێت (بە بەهانەی بوونی قەیران و خەمخۆری میللەت و خۆماددانی دوژمنان) پەنا ناباتە بەر (یاساداتاشان)ی وڵاتەكەی بۆ درێژكردنەوەی وادەی سەرۆكایەتیەكەی ، بە پێچەوانەوە ، خۆی ڕاگر و پارێزەری جێبەجێكردنی یاسایە ، لەو پێگەیەوە ولە دوا وتاریدا ، ڕاستی گوزەران و بەڕێوەچوونی سستمی حوكمڕانی دارایی وسیاسی ودادوەری لە لوبنان ، زۆر بە كورتی خستە ڕوو . ئەمڕۆ هەموو لوبنانییەكان ، بە یار و نەیاری سەرۆكی پێشوو ، شانازی بە قەوارەكەیانەوە ئەكەن ، لەبەر ئەوەی ڕیزگرتنی تیادایە لە دەستوور وادە یاساییەكان و ئیرادە ومتمانەی خەڵك . چی ئەبێت ئەگەر ئێمەش لە هەرێم دیمەنێكی لەو شێوەیە بە خۆمانەوە ببینین ، چی ئەبێت ئەگەر سەرۆكی هەرێم ڕێز لە قەوارەی هەرێم وادەی یاساییەكان بگرێت و بڕیار لە خۆی و كابینە حكومییەكە بدات ووێنەیەكی نوێ بۆ هەرێم بخاتە ڕوو ، وبیسەلمێنێت ، قەوارەی بەهێز بە متمانەی هاوڵاتیانەوە بەندە ، نەك بە زەبری دەسەڵاتداریی .
بهیار عومهر لە زۆنی زەرد، ڕێگاکانی (هەولێر - دهۆک - زاخۆ)و (خەلیفان - سپیلک) بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت و سیمای ڕێگاوبانە پێشکەوتووەکانی جیهانیان هەیە. لە زۆنی سەوز، ڕێگاکانی (کفری- کەلار- دەربەندیخان - سلێمانی)و (قەڵادزێ - ڕانیە - سلێمانی)و (هەڵەبجە - سەید سادق - سلێمانی) هەتا ئێستا ڕێگای مەرگن و لە ئاستی ڕێگاوبانی وڵاتە هەژارو دواکەوتووەکاندان. لە هەولێر، بەنداوەکانی (گۆمەسپان)، (مەنداوە نزیک بێخمە لەسەر زێی گەورە)، (شەوگێڕ) (ئاقوبان)و (ڕەواندوز) + لە دهۆک، بەنداوەکانی (خەنس لە شێخان)، (سبنە لە ئامێدی)، (گەلی بەنداوە لە سمێڵ)، (گەلی بیدۆهێ)، (دێرەلوک)و (کەشکان) بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت. لە سلێمانی، بەنداوەکانی (چەقچەق)، (کەوڵۆس لە سەید سادق)، (خێوەتە لەسەر زێی بچوک)، (زەلان لەسەر چەمی قەڵاچوالان)، (دەڵگە لە قەڵادزێ لەسەر زێی بچوک)، (باسەڕە لە دێلێژە لە قەرەداغ)، (ڕۆخانە لە سەنگاو)، (دێوانە لە دەربەندیخان)، (باوەنور لە نێوان دەربەندیخان و کەلار لەسەر ئاوی سیروان)، (بەردەسور لە کەلار)و (خۆرنەوازان لە کفری لەسەر ئاوە سپی) بەهۆی بڕینی بودجەوە، کاریان تێدا ناکرێت. بۆ ئەوەی ئابڵوقەی سەر سلێمانی قورستر بکەن و دەرگای زیاتری لێ دابخەن، داهاتی مەرزەکانی پەروێزخان و باشماخ بەرەو وشکبوون ئەبەن و تەنها گرنگی بە حاجی ئۆمەران ئەدەن. لە زۆنی سەوزدا، نەسریەو بودجەی فەرمانگەکانیان بڕیوەو نزیکەی هەزار پرۆژە وەستاون و هەزار بەڵێندەر مایەپوچ بوون. بۆ هێڵی شەمەندەفەریش، دەیانەوێت دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕینی لێ بێبەش بکەن. ئەکرێت ئەمە بە حکومەتێکی نیشتیمانپەروەرو سەنگین دابنرێت؟! ڕقئەستوری حزبی بەعس بەرامبەر پارێزگای سلێمانی کە سەرەڕمی شۆڕش بوو، گەیشتە ئەوەی کە نەخۆشخانەی گەورە تەنها لە پارێزگای سلێمانیدا جێبەجێ نەکەن و زانکۆی سلێمانیش بەرنە هەولێر. بەڵام ڕەوشەکە نەگەیشتە ئەوەی کە حەب و دەرمانی لێ ببڕن. ئەمە زادەی ڕۆچونی ئەخلاقی سیاسییە، کە ڕوپۆشکراوە بە دەلەسەی کوردایەتی و فریوی سەربەخۆیی. دەمێکە هاوار ئەکەین کە ئەم دەڤەرە بە چاوی ڕق و بە نیەتی سزاوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. هەژارکردنی ئەم دەڤەرەو خەلکەکەی بووە بە عورف؛ هیچ چارەسەرێک نەماوەتەوە، جگە لە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابوری. ورەبەردان و دۆشدامان نامانگەیەنێت بە ئامانج؛ خاڵی وەرچەرخان، جوڵاندنی مەلەفی بەهەرێمکردنی پارێزگای سلێمانییە، کە ئیمزاکانی لە بەغدایەو بەهۆی لۆبی پارتی و کڕینەوەی کاربەدەستانەوە، ئاستەنگی بۆ دروستکراوە. هاوزەمان لەگەڵ ئەو هەوڵانەدا، کاربکرێت بۆ ئەوەی کە نەوت و گازی ئەم دەڤەرە لەڕێی دامەزراوەیەکی هاوبەش (لە نێوان پارێزگای سلێمانی و حکومەتی ناوەندی) بفرۆشرێت، و لەژێر چاودێری پەرلەمانی عێراقدا بێت، کە پەرلەمانێکی کاراترە لەوەی هەرێم. ئەکرێت لە پارەی نەوت و گازی ئەم دەڤەرە، موچەو پرۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێبکرێن و پەرە بە ژێرخانی ئابوری و بژێوی هاوڵاتیان بدرێت.
د. موئمین زەڵمی ماوەی جارێک، قۆناغێکیتری بەریەککەوتنی رۆشنبیران و چالاکوانانی هێزە ئیسلامییەکان لە سۆشیاڵ میدیا دەبینین، یانی دۆخەکە لە حاڵەت دەرچووە و بووەتە دیاردە، بەریەککەوتنەکە بە شێوەیەکە تەنانەت ئەو هاوسۆزییەش لە رابردوودا لە نێوان ئەم دوو تەوژمەدا هەبووە دادی نادات و تا دێت دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت. ئەگەر سەرنج بدەین، لە دەرەوەی حوکمڕانی و گەندەڵی و شکستی سیاسیەوە، کۆمەڵگەی کوردی دابەشبوونەوەکەی مەترسیدارە، بەرەی نارەزایی هەیە، هێزگەلی ئۆپۆزسیۆن دەرکەوتن و مومارەسەی کاری پێکەوەییان کرد، لیستی هاوبەش و ڕەوتی هاوبەش و تەنانەت هێزی هاوبەشیش دروستبوون، کە ئامانج لێی شکاندنی بەستەڵەکی جیاوازییە ئایدۆلۆجییەکان بوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، هەر ئەمەشە ئێستا و دواتریش زیاتر رەنگ دەداتەوە، کاتێک لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٥ دا بەختیار عەلی رۆمانننوسی کورد پشتیوانی لە لیستی یەکگرتوو کرد، ئەم تێزە زیاتر تۆخ بوویەوە کە (ئایدۆلۆجیای جیاواز دەتوانن پێکەوە بەرەی هاوبەشیان هەبێت). دواتر لە ٢٠٠٩ بزووتنەوەی گۆڕان هاتە مەیدانەکەوە، گۆڕان ئایەتێکی قورئانی پیرۆزی کردە دروشم و ژمارەیەک گەنجی ئیسلامیی کاندید کرد و ناردنیە پەرلەمان و حکومەتەوە، هەمان کات لیستی خزموتگوزاری و چاکسازی، دواتر هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و ئێستاش نەوەی نوێ و بە دڵنیاییەوە هێزیتریش دێنە پێشەوە، ئەمانە درێژکراوەی ئەو تێزەن کە پێشتر ئاماژەی پێکرا. ئەگەرچی رەنگە گەورەترین قۆناغی پێکەوەیی ئایدۆلۆجیا جیاوازەکان، خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و رۆژانی دوایی ساڵی ٢٠١١ بێت، کە نزیکەی دوو مانگی خایاند و ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە، پێکەوەبوونەکە بە شێوەیەک بوو، رۆشنبیرە سیکۆلارەکان هیوایان بە گەنجانیی حەماسیی ئیسلامیی هەڵدەچنی، حزبە ئیسلامییەکانیش میدیا و رەوتەکەیان کردبوویە بڵندگۆی رۆشنبیرە سیکۆلارەکان، بەڵام ئەمە هیچ ئیزافەیەکی نەخستە سەر خەباتی پێکەوەیی و دوای ماوەیەک هەڵوەشایەوە. هێزە ئیسلامییەکان ماوەیەکە لە جاران زیاتر گەڕاونەتەوە بۆ کایەی پەروەردەیی و چالاکیی کۆمەڵایەتی-رۆشنبیریی، ئەمەش کاریگەری زۆری خستووتە سەر واقیعە کۆمەڵایەتییەکە، لە بەرامبەردا هێزە حومکرانە نەتەوەیی و سیکۆلارەکان زیاتر چاویان لەسەر دۆخە سیاسی و حکومەتدارییەکەیە، بەڵام رۆشنبیر و رەوت و رێکخراوە سیکۆلارەکان دۆخەکەیان لەبەرچاوگرتووە و بە شێوەیەکی سەربەخۆیی میللی خەریکی رەخنەکردنی چالاکیی هێزە ئایدۆلۆجییەکانن. هەفتەی پێشوو چالاکییەکی رۆشنبیری لە زانکۆی هەڵەبجە هەڵوەشێنرایەوە، بە گوێرەی هەواڵی میدیاکان، گەنجانی هێزە ئیسلامییەکان لە پشت هەڵوەشانەوەی ئەو چالاکییەوەن، حزبە سیکۆلارەکان بێدەنگییان هەڵبژارد، بەڵام ژمارەیەک لە رۆشنبیران هەڵوەشانەوەکەیان بە مەترسی بەرتەسککردنەوەی ئازادی ناساند. مەریوان وریا قانیع، رۆشنبیری ناسراوی کورد، یەکێک بوو لەو رۆشنبیرانەی هەڵویستی خۆی لە پۆستێکی سۆشیاڵ میدیاوە دەربڕی، دواتر رووبەڕووی رەخنەی توندی ئیسلامییەکان بە تایبەت یەکگرتوو بوویەوە، بۆیەش بە بابەتێکی درێژتری نوسی و ڕای خۆی زیاتر خستەڕوو، د. مەریوان ئێستا لەبەر نەشتەری زبرو هێرشیکی فراواندایە. بەڵام هەر دوێنێ لە چالاکییەکیتری رێکخراوەکاندا ٣٣ هەزار کەس بەشدارییان لە تاقیکردنەوەیەکی قورئانی پیرۆز کرد، ژمارەیەک پەیج و ئەکاونتیش لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکانی ئەو تاقیکردنەوە سەرتاسەرییە پلاریان لە رۆشنبیرە سیکۆلارەکان دەگرت، کە ئەوە وەڵامە بۆ ئەو نارازیبوونەی رۆشنبیرە سیکۆلارەکان لە پەروەردە و دۆخە کۆمەڵایەتییەکە دەیگرن. لێرەدا دەمەوێ پرسیارێک و چەند وردە سەرنجێکی تایبەتی بخەمەڕوو: لەگەڵ هەموو ئەزموونە ناسەرکەوتووەکانی پێکەوەهەڵکردنی ئیسلامیی و سیکۆلار لە کوردستان، بەدیل بۆ بەرەی نارەزایی چیە؟ واتە ئایا بەرەی نارەزایی بەم پەرتبوون و دابەشبوونە فیکرییە دەتوانێت سەرکەوتوو بێت؟ * هێزە ئیسلامییەکانی کوردستان، دەبێ راستییەک هەیە بیزانن، کە ئەوەی دەوترێت کۆمەڵگەی کوردی لەسەدا ٩٠ی مسوڵمانە، وا نیە، بۆیەش پێویستە چاوەڕوانییە فراوانەکانیان لەم کۆمەڵگەیە کەم بکەنەوە. * کۆمەڵگەی کوردی لە ئێستادا کۆمەڵگەیەکی فرە ئایین و فرە کلتور و فرە حزب و فرە رەوت و فرە دیدگایە، ئەمەش راستییەکە دەبێ هەمووان درکی پێبکەن. * ئازادی بیرکردنەوە و دەربڕین دەبێ بۆ هەمووان وەک یەک سەیر بکرێت، یانی کاتێک رێکخراوێکی سیکۆلار ماف بە خۆی دەدات پەرە بە بیرکردنەوە و تێزەکانی خۆی بدات دەبێ بە رەواشی بزانێت رێکخراوێکی ئایینی چالاکی بنوێنێت. * رۆشنبیرە کوردەکان پێویستە وردتر بیر لە چارەسەری کۆمەڵایەتی-سیاسیی بۆ ئیدارەی بەرەی نارەزاییەکان بکەنەوە، هیچ چارەسەرێکی سیاسی بە تەنها ناتوانێت ئەنجامی هەبێت و هیچ چارەسەرێکی کۆمەڵایەتیش بە تەنها سەرکەوتوو نابێت، بۆیە گرنگە بیر لە پنتێکی هاوبەش بکرێتەوە، چونکە ئەو خاڵە هاوبەشانەی لە ڕابردوودا خرانەڕوو و ئەزموونکران، سەلماندیان کە بە گشتی زۆر رووکەش سەیری دۆخەکەمان کردووە. * کاتێک بیرکردنەوە و هەڵوێستی ئیسلامییەکان و سیکۆلارەکان بەرامبەر پێناسەی (گەندەڵی و فەساد، پاشاگەردانیی میدیایی، عەدالەتی کۆمەڵایەتی، ئازادی رادەربڕین، حوکمڕانی رەشید و … تاد) هەر لە بنەڕەتەوە جیاوازە، چۆن دەتوانین ئەو بوارانە بکەینە خاڵی هاوبەش و پێکەوە کار بۆ باشکردنیان بکەین و دژی گەندەڵی بوەستینەوە. * هەندێک لە سەرکردە ئیسلامییەکان، زۆر هەوڵی ئەوە دەدەن لە چوارچێوەی میانڕەویدا، خاڵی هاوبەش بۆ پێکەوەبوونی ئیسلامیی و سیکۆلارەکان بدۆزنەوە، بەڵام نەک هەر سەرکەوتوو نەبوون، بەڵکو جارێکتر بێ هیواییان زیاتر پەرەپێداوە، ئەو پشتیوانی و پشتگیرییەی گەنجانی ئیسلامیی (بە قسەی هەندێک سەرکردە) لە ژمارەیەک رۆشنبیری سیکۆلاریان کردووە و دەکەن، کەڤەری راستییەکانە و دووبارە شکست دەهێنێت و رێک وەک ئەوەی پێشتر بە شانوباڵی د. مەریوان قانیع دا هەڵیاندەدا و ئێستاش دژایەتی دەکەن. * هێزە ئیسلامییەکان پێویستە، نەهێڵن چیتر گەنجانی ئیسلامیی بکەونە ژێر کاریگەری شەپۆلی سۆشیاڵ میدیاوە و دەبێ ئەوە تۆخ بکەنەوە کە جنێودان و سوکایەتی و تەشهیر لە ژێر هەر پاساوێکدا بێت ناشەرعییە، نائەخلاقییە و کاری مرۆڤی پەیامدار نیە، بەرامبەر هەر کەسێک بکرێت. هاورێیەکی بەرێزم، بە نیگەرانییەوە بۆی باس کردم، لەبەر ئەوەی پۆستێکی رەخنەیی لەسەر چالاکییەکی هێزە ئیسلامییەکان نوسیوە، چۆن جنێوبارانیان کردووە و تەنانەت رۆحی دایکە ئیماندارەکەشی کە ئێستا کۆچی دوایی کردووە (خوا لێی خۆش بێت) زۆر خراپ داشۆراوە، ئەو دەیوت دایکم نوێژخوێن و باوەردار و چاکەخواز بووە، بەڵام گەنجە ئیسلامییەکان جنێوی زۆر خراپیان پێداوە. لە کۆتاییدا، زۆر پێویستە، هەموو ئەوانەی پێیان وایە حوکمڕانی کوردستان ناسەرکەوتووە، گەندەڵی هەیە، ستەم و زوڵم هەیە و کۆمەڵگەی تەنیوە، بیر لە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ ئەم دۆخە بکەنەوە، بەڵێ بەرەی نارەزایی پێویستە و دەکرێ ئومێدی لەسەر هەڵچنرێت، بەڵام نابێ لەسەر بنەمای باتڵ دابمەزرێت. دەبێ هەموو بیر بکەنەوە و تێزێکی نوێ بهێننە کایەوە کە هەمووان لەسەری کۆببنەوە ببێتە بەردی بناغەی بەرەی نارازی، ئەو تێزە چی دەبێت، دەبێ رۆشنبیران و رۆشنفیکران وەڵام بدەنەوە. د. موئمین زەڵمی
زانا توفیق بەگ ئەوشڵەژان و داڕمانە کتوپڕانەی لە گوڕەپانی سیاسی عێراقدا دەبینرێن، بەڵگەی دروستن کە داهاتووی عێراق لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەکەی سودانی بە کۆمەڵی ڕیسکی ترسناکدا گوزەر دەکات. گرنگترین ریسکی بەردەم کابینەی نوێ عێراق بریتیە لە پەیوەندیەکانی ئێران و ئەمریکا لەدوای کۆتایی هاتنی ولایەتی سەرۆکایەتی بایدن و گەڕانەوەی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکاو دەستنیشانکردنی جۆری پهیوەندییەکانی سەرۆکی نوێ ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا. هەموو دیدگا سیاسییەکان بەو تڕوانینە نوێیە دەڕوانن لە کێشە هەڵواسراوەکانی ئەمریکاو ئێران، کە عێراق لە ئایندەیەکی سیاسی نزیکدا دەبێتە گوڕەپانی ململانێی سەربازی و لێکترازانی کابینەکەی سودانی و لاسەنگکردنی هەردووبەرەی دژبەیەکی وڵاتانی پڕۆ ئەمریکاییەکانی وەک کەنداو بەشێک لە وڵاتانی ئابوری ئاسیا دژی وڵاتانی وەک ئێران و ڕوسیاو چین لەناو خاک و جوگرافیای سیاسی وڵاتی عێراقدا. باشترین پێگە بۆ دەستشکاندنەوەی یەکتری لەنێوان ئێران و ئەمریکا وڵاتێکی وەکو عێراقە. کە ڕووترین پێگەیە هەیە بۆ دروستکردنی پێکدادان لەسەر بنەمای ئایدیای دین و ئایدۆلوژیای سیاسی بەبێ ئەوەی هاوڵاتی عێراقی لەوە تێبگا بۆچی و لەپێناوی چی خەریکی کوشتوبڕینی یەکترین. گرنگترینۆ پاڵنەری کێشەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق بریتیە لە دۆسیەی ئەتومی و قۆناغەکانی بەڕێوەچونی ئەو کەیسە لە ڤێنا. هەرکات جۆرێک لە نزیکبوونەوە لەنێوان وڵاتانی ئەتۆمی و ئێران ڕووبدات ئەوا دۆخی سیاسی عێراق بەرەو ئاسایی بوونەوە هەنگاو دەنێت. وە پێچەوانەکەی واتە هەرکاتی قۆناخی گفتوگۆکانی لایەنەکان گرژی تێبکەوێت ئەوا دیسان هێزەکانی میلیشایی سەر بە ئێران لە عێراق ململانیەکانیان توندتردەکەن، وە حکومەتەکەی سودانی بەرەوە هەلوەشادنەوە هەنگاو دەنێت چونکە لە بنچینەدا سەرماییەی سیاسی ئەوەندە نیە تابتوانێ هێزەکانی میلیشایی لە عێراق دووربخاتەوە یان سوپای عێراقی بێلایەنانە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبێت لەسەرهەڵدانی کێشەکاندا چونکە ئەم سوپایە وەلائی نیشتمانی نیە بۆ عێراق. لەلایەکی ترەوە هاوڵاتی عێراقی هیواخواستە لە ڕابووردودا چی بەسەر بەعس و دارودەستەکانی هات لە ئێستا بە زیاتر بەسەر حکومەتو لایەنە سیاسی و کاربەدەستەکانی عێراق بێت. دۆسیە دووهەم تایبەتە بە مانەوەی سوریاو حیزبوڵا لەدوای تێکچوونی دۆخی سوریا هاتنی ڕوسیاو تورکیا وەکو میحوەریەکی جیاواز لەناوچەکەدا. وە دابەشکردنی هەیمەنی ئەو هێزانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ئێران و ئەمریکاو دورکەوتنەوەی ئەمریکا لە عێراق و فەراهەمکردنی ناوچەکە بۆ ئێران لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران بۆ ناوچەی کەنداوی عەرەبی زامنکردنی ئاسایشی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە. دورکەوتنەوە لە لێدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەتایبەتی لە کەنداو. ئەمە ڕووگەیەکی تری ململانیەکانی ئێرانە لەبەرامبەر ئەمریکا لە عێراق و قۆناخی نوێی ململانێکان زیاتر توندتر دەبێ لە دوای گوڕانی سەرۆکایەتی نوێ ئەمریکا . حکومەتەکەی سودانی کە هیچ بنەمایەکی بەهێزی سیاسی نیە و متمانەی هاوڵاتانی عێراقی نیە ناتوانی ڕوبەڕووی ئەو ئاڵەنگاریە سیاسیانە بێتەوە لە عێراق واتە بە کورت و کوردی عێراق لە ئێستاو داهاتوودا ناتوانی ببێتە چوارچێوەیەکی ئارام بۆ هیچ لایەنیێک.
مەریوان وریا قانع خوێنەری ئازیز، لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو وتارەی من لەسەر یاساغکردنی سیمینارێک لە زانکۆی ھەڵەبجە، ھێرشێکی گەورە ڕێکخراو بۆ سەر من وەک نووسەر و وەک تاکەکەسێک دەستیپێکردوە و تا ئەم ساتەش بەردەوامە. ھێرشێک کە دیارە کەسانێک لە ئیسلامییەکانی کوردستانی لەپشتەوەیە. خۆشحاڵانە ھەندێک سایت و کەسایەتیی ئەکادیمیی و نووسەر و ڕۆشنبیر، بەسوپاسەوە، ھاتونەتەدەنگ و بەرگریی لەو ئازادییە ئەکادیمیی و ئازادی ڕادەربڕینە دەکەن کە من لە وتارەکەمدا بەرگریم لێکردوە. مایەی خۆشحاڵییە ئەو ھۆشیارییە ڕەخنەییە لە دونیای ئێمەدا ھەیە و کاردەکات. من لێرەدا و لە وەڵامی ئەو ھێرشەدا کۆمەڵێک سەرەتاگەی مەنھەجیی و جیاکاریی کۆمەڵناسانە بەبیر ھەمووان دەھێنمەوە کە بەشێکی دانەبڕاوی نووسینی من بوون لەسەر دیاردەی ئیسلامی سیاسیی و ئاکارێکی مەنھەجییان بەو نووسینانە بەخشیوە. مەبەست لەم وەبیرھێنانەوەیە ڕوونبوونەوەی زیاتری کێشەکان و تێگەیشتنی زیاترە لەوەی لەبەردەمماندا ڕووئەدات. ئەمەش بەشی یەکەمی ئەو نووسینەیە. یەکێک لە سیفەتە سەرەکییەکانی ھێزەکانی ئیسلامی سیاسیی بریتییە لە تێکەڵکردنی چەمکی ”موسڵمان“ و چەمکی ”ئیسلامیی“ بەیەکتریی و مامەڵە و نمایشکردنیان وەک یەک چەمک و یەک مەسەلە. لەکاتێکدا لە سادەترین خوێندنەوەی مەنھەجی ئەم دیاردەیەدا ئەو دوو چەمکە ھەرگیز وەک یەک و بەیەک مانا بەکارناھێنرێن و بەھیچ مانایەکیش یەکشتیش نین. ”موسڵمان“ و ”ئیسلامی“ دوو زاراوە و دوو چەمک و دوو یەکەی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی جیاوازن. تێکەڵکردنیان بەیەکتری یەکێکە لەو فێڵە ئایدیۆلۆژیانەی ھێزەکانی ئیسلامی سیاسیی لە خەڵک و کۆمەڵگای دەکەن. ”موسڵمان“ ئەو ئیماندارە سادەیەیە کە شایەتومان دەھێنێت، باوەڕی بە خودا و پێغەمبەر و کتێبە پیرۆزەکەی ئیسلام ھەیە، نوێژ دەکات و ڕۆژودەگرێت، بەپێی داھاتی بڕێک زەکات دەبەخشێت و ئەگەر تواناشی ھەبوو دەچێت بۆ حەج. ئەم موسڵمانە ئاساییە دین وەک دین دەبینێت و مامەڵەدەکات، کەسێکە دین و سیاسەت، دین و دەوڵەت بەیەکتری تێکەڵناکات. ژمارەشیان لەسەر زەوی نزیکەی ملیار و نیوێکە. ”موسڵمان“ دەتوانێت ئەندام و ھەواداری پارتی ئیسلامی بێت، وەکچۆن دەتوانێت ئەندام و ھەواداری پارتی عەلمانیی و لیبرال و چەپ و فاشیستیش بێت. دەشتوانێت ڕا و بۆچوونی سیاسیی نەبێت و نەداتە پاڵ ھیچ پارت و بزوتنەوەیەکی سیاسیی. لای ”موسڵمان“ موسڵمانبوون پەیوەندیی بە سیاسییبوونەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە باوەڕیی دینیی و بە دیندارییەوە ھەیە. ھەرچی ”ئیسلامیی“ە، کەسایەتییەکی جیاوازە، ئەو موسڵمانی ئاسایی نییە بەتەنھا، بەڵکو چالاکەوانێکی سیاسییە، کەسێکی ئایدیۆلۆژیی خاوەن کۆمەڵە و حیزب و ڕێکخراوی سیاسییە، ئەندم یان ھەواداری ئەم یان ئەو ھێزی ”ئیسلامی سیاسیی“ە کە دەخوازێت بەناوی دینەوە دەسەڵاتی سیاسیی بگرێتەدەست و بەناوی دینەوە حوکمڕانیی بکات. چەمکی ”ئیسلامیی“ پەیوەندییەکی پتەو و ڕاستەوخۆی بە ”ئیسلامی سیاسیی“ەوە ھەیە وەک ئایدیۆلۆژیا و بزوتنەوەی سیاسیی، نەک بە ”ئیسلام“ەوە وەک دین. ”ئیسلامی سیاسیی“ و ”ئیسلام“ خۆیشی دووشتی جیاوازن (لە بەشی داھاتوودا باس لەم جیاوازییە دەکەم). مێژووی ھاتنەکایەی بەشێک لە مرۆڤ وەک ”موسڵمان“ دەگەڕێتەوە بۆ ساتەوەختی ھاتنی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمی زاینیدا، بەڵام کەسایەتی ”ئیسلامیی“ لە سەدەی بیستەمدا لەدایکدەبێت و پرۆژەی ”ئیسلامی سیاسیی“ لە سەردەمی ئەبو عەلای مەودودی و حەسەن بەناوە، دروستیدەکەن. وەک ووتم کەسی ”ئیسلامیی“ کەسێکی ئایدیۆلۆژییە، بەڵام ئایدیۆلۆژیایەکەی ئایدیۆلۆژیایەکی دینییە، زۆرجار ئەندام یان ھەواداری ئەم یان ئەو ڕێکخراوی ئیسلامییە. ئەوەشی دەیجوڵێنێت دین و دینداریی نییە، یان لانیکەم ئەمە پاڵنەرە سەرەکییەکەی نییە، بەڵکو خواست و ویست و نیازی ئەو ڕێکخراوە سیاسییەیە کە ئەندام یان ھەواداریەتی. ئەم ئیماندارێکی ئاسایی نییە بەڵکو چالاکەوانێکی سیاسییە. زۆرجاریش لەناو ئایدیۆلۆژیا دینیی و سیاسییەکەیاندا، تەنھا ئەوانە بە ئیماندار و موسڵمان دەزانن، کە ھەمان دیدو ڕوانینی ئەو پارتەیان بۆ دین و بۆ ئیسلام کە ئەوان ئەندامن لەناویدا. لەڕاستیدا، زۆربەی جار، ئەم ”ئیسلامی“یانە دین کورتدەکەنەوە بۆ پێناس و ڕوانینی ڕێکخراو و سەرکردە سیاسییەکانیان، بۆ دین، تەنھا ئەوانەیان پێ ”موسڵمان“ە کە وەک ئەوان سەیری ئیسلام دەکەن و تەنھا ئەو قسانەشیان لەسەر دین قبووڵە کە قسەی حیزب و سەکردە سیاسییەکانیانە. لەم ڕووەوە کەسایەتی ”ئیسلامیی“ جیاوازییەکی ئەوتۆی لەکەسایەتی کۆمۆنیست یان لیبرال یان فاشیست یان ناسیۆنالیست نییە، ھەمویان چالاکەوانی سیاسیین بەرگریی لە ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسیی دیاریکراو دەکەن. کەسی ”ئیسلامیی“، وەک ئەو کەسانەی تر، دەیەوێت ئایدیۆلژیا سیاسییەکەی حوکمڕان بێت. یەکێک لە مەترسییە ھەرە سەرەکییەکانی ئیسلامی سیاسیی یەکسانکردنی ”موسڵمان“ە بە ”ئیسلامیی“. بەم یەکسانکردنە ئەو مافە بەخۆی دەبەخشێت بەناوی زۆرایەتی کۆمەڵگاوە قسەبکات و خۆی بە نوێنەری ئەو زۆرایەتییە بزانێت. ئەگەرچی ھەڵبژاردن و ژمارە و ئامار نیشانیبدەن کە ئەو نوێنەرایەتیی نەڕاستە نە ھیچ مەعقولیەتێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکی تێدایە. من سەرەتا وتم ملیار و نیوێک ”موسڵمان“ لە جیھاندا ھەن بەڵام ئەندامان و ھەاوادارنی ئیسلامی سیاسیی ژمارەیەکی ھێجگار کەمی ئەم زۆرینەیەیە. قسەکردن بەناوی زۆرینەی ”موسڵمانان“ و یەکسانکردنی ”ئیسلامی بە موسڵمان“ نیشانیئەدات ئەم ھێزانە دەیانەوێت ھەم تاکەکەس و ھەم کۆمەڵگا، ھەم حکومەت و ھەم دەوڵەت، ھەم دەرکردنی یاسا و ھەم ڕێکخستنی ژیانی گشتیی، بەناوی نوێنەرایەتیکردنی زۆرینەوە قۆرخبکەن. لەمەشدا ئەوەی ئاراستەی بزوتنەوە ”ئیسلامیی“ەکان دەکات کەڵەکەکردنی دەسەڵات و کەڵەکەکردنی ھێز و کەڵەکەکردنی سەرمایەیە، ھەم سەرمایەی مادیی و ھەم سەرمایەی ڕەمزیی. پرسیارێکی گرنگ بکرێت لێرەدا لە خۆمانی بکەین ئەوەیە ئایا ”موسڵمان“ بۆی ھەیە لەسەر بنەمای دین بزوتنەوەی سیاسیی دروستبکات و ببێت بە ”ئیسلامیی“؟ ئایا دەشێت پارتی سیاسیی ئیسلامی یان مەسیحی یان جولەکە یان ھەر دینێکی تر دروستبکرێت و ھەبێت؟ وەڵامی من بەم پارسیارانە لە کۆتایی نەوەدەکانەوە بە بەڵێ بووە. بەرگریم لەو دیدە کردوە کە دەکرێت پارتی سیاسیی دینیی بوونی ھەبێت، وەکچۆن دەکرێت پارتی سیاسیی نادینیی بوونی ھەبێت. ئەوەی من لەم خاڵەدا، لە زۆرێک لە چەپگەر و عەلمانیەکانی دونیای ئێمە جیادەکاتەوە، ئەو بەڵێ گوتنەیە بەو پرسیارە. لەکاتێکدا زۆرانێک لە لە ھێز و نوخبە چەپ و عەلمانیەکەی لە دونیای ئێمەدا ئامادەن، پێیان وایە نابێت و ناکرێت ”موسڵمان“ ببێت بە ”ئیسلامی“، نابێت ھێزی سیاسیی ھەبێت لەسەر بنەمای دین دروستبکرێت. من ھەمیشە ئەم وەڵامە نێگەتیڤەم بە وەڵامێکی نادمیوکراس زانیوە و پێموابووە و تا ئێستاش پێموایە ڕێگرتن لە ”موسڵمان“ بۆئەوەی ببێت بە ”ئیسلامیی“ ڕێزنەگرتنە لە مافی جیاوازبوون و پلورالیزمی سیاسیی وکۆمەڵایەتیی. بەڵام ئەم بەرگریکردنە لە گواستنەوەیە لە ”موسڵمان“ەوە بۆ ”ئیسلامیی“ مانای ئەوە نییە ”ئیسلامیی“ەکان دیموکراسن، یان بەرگریکەر و قبووڵکەری پلورالیزمی سیاسیی و کۆمەڵایەتین. نەخێر ھێزەکانی ئیسلامی سیاسیی و بانگخوازەکانیان و ئەو فۆرمانەش لە دینداریی کە دروستیدەکەن، ھیچیان لەگەڵ سەرەتا ھەرە سادەکانی دیموکراسیەت و ڕێزگرتنی پلورالیزمدا نایەنەوە. بەڵام ئەم دۆخی دیموکراسنەبوونە دۆخێکی گشتییە و ھێزە نادینیی و عەلمانییەکانی دونیای ئێمەش، جیاوازییەکی ئەوتۆیان لە ئیسلامییەکان نییە ، خراپتر نەبن باشتر نین. ئەوانیش وەک ئیسلامییەکان، ھێزی نادیموکراس و دژ بە پلورالیزمن. لە دونیای ئێمەدا نووقسانیەکی گەورە و ھاوبەش لە تێگەیشتن و پیادەکردنی دیموکراسیەت و پلورالیزمدا ھەیە، کە ھەم ئیسلامییەکان و ھەم نائیسلامییەکان بەشێکن لێی. لەم ڕووەوە بۆچوونی من، کە بە درێژیی لە کتێبی ”دین و عەلمانیەت“دا بەرگریم لێکردوە، ئەوەبووە و ئەوەیە کە ھەردوو بەرەکە، ھەم ئیسلامیی و ھەم نائیسلامییەکان، پێویستیان بە فێربوون ھەیە، فێربوونی ئەوەی ببن بە ھێزی دیموکراس و ڕێزگر لە پلورالیزم. بە کورتییەکەی، وەکچۆن ”کوردبوون و پارتیی بوون“، ”کوردبوون و یەکێتی بوون“ یەکشت نین و بەیەکتر یەکسان نین، بەھەمان شێوە ”موسڵمانبوون و یەکگرتووبوون“، ”موسڵمانبوون و کۆمەڵەبوون“، ”موسڵمانبوون و سەلەفیبوون“ یەکشت نین و بەیەکتری یەکسان نین. تێگەیشتن لەم سەرەتا زۆر سادەیە ھەنگاوی یەکەمی دەرچوونە لەو عەقڵیەت و ئەخلاقیاتی قۆرخکردن و خۆبەخاوەن زانینەی دین و نادین، کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا بەخەستی ئامادەیە. ڕێژەی ”ئیسلامیی“ لە کۆمەڵگای ئێمەدا بە بەراورد بە ڕێژەی ”موسڵمان“ڕێژەیەکی کەمە، بەشێکی کەمی کۆمەڵگای ئێمە ئەندام یان ھەواداری ھێزە ئیسلامییەکانە. لە دواھەمین ھەڵبژاردندا نزیکەی ٧٠ لەسەدی کۆمەڵگای ئێمە بایکۆتی ھەڵبژاردنەکانی کرد و دەنگی بە ھیچ ھێزێک نەدا. نە دەنگی بە ھێزە نادینییەکان دا، نە بە ھێزە ئیسلامییەکان. ئەو سی لەسەدەش کە دەنگیان دا نزیکەی نیوەیان دەنگیان بە پارتی ویەکێتی داوە. بەم مانایە ژمارەی ئەوانەی لە دواھەمین ھەڵبژارندا دەنگیان بە ئیسلامییەکان داوە لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ لەسەدی خەڵک، یان ”موسڵمان“انی، ئەو کۆمەڵگایەیە. کەچی لەپاڵ ئەم ڕاستییە سادانەدا ”ئیسلامییجەکان نەک تەنھا بەناوی ھەموو موسڵمانانی کوردەوە قسەدەککەن، بەڵکو بەناوی ھەموو ”ئیسلام“ ەوە دەدوێن. جورئەتی ئەوەش دەکەن بەناوی ئەو کەمینە ”ئیسلامیی“ەوە بڕیار ئەوەبدەن کێ ”موسڵمان“ە و کێ دژە ”ئیسلام“ە و کێ لە ئاشتیدایە لەگەڵ ”ئیسلام“. ئەمەش ڕووکارە ئایدۆلۆژیی و سیاسییە ترسناکەکەی بڕێکی زۆر لە کەسانی ”ئیسلامی“ لە دونیای ئێمەدا دەستنیشاندەکات. ھەر ئەمەش لە و”موسڵمان“ە سادانەیان جیادەکاتەوە کە لەو کۆمەڵگایەدا دەژین.
عوسمانی حاجی مارف بەدوای ساڵێک لەهەڵبژاردنەکانی عێراق و چەندین گفتوگۆو دانوسان و کێشمەکێش و بارگرژی نێوان پارتی و یەکێتی، دەرئەنجام لەژێرناوی پەیامی پوچ و بێناوەرۆکی "یەکڕیزی کوردە"وە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکەوتنێكی ناچاری و شەرمنۆکانەیان واژۆکردو ڕاگەیاند. بەهەمانشێوەی ملکەچیەکانی پێشوویان، پابەندبوون و پاشکۆبوونیان بەئایندەی حکومەتێکی تەوافقی بێپایەی بەغداوە دووپات کردەوە. چەندینبارە ئایندەی سیاسی کوردستانیان خستەوە ژێر ڕەحمەتی چارەنووسی خۆسازدان لەگەڵ هێزە کۆنەپەرست و تائفیە میلیشیاکانی عێراقدا. گەر ملکەچی پارتی و یەکێتی بۆ بەشداریان لەدەسەڵاتی سیاسی لەرزۆکی بەغدا لەو ناچاریەوە هاتبێت پێگەی سیاسیان لە ناوچەکەدا داشکاوە و لە قەیرانێکی قوڵی ئابوری و سیاسی تێوەگلاون، ئەم خۆسازدانەو ڕێکەوتنەیان نەک ناتوانێ بۆ دانیشتوانی عێراق و بۆ دانیشتوانی کورسستان نیشاندانی ئایندەیەکی گەش بێت بۆ کۆتاییهێنان بە نائارامی و ناسەقامگیری سیاسی و گێژاوی سیاسی لەکوردستان و ناوچەکەدا، بەڵکو ناشتوانێ ئاڵۆگۆرێک بێت لەبردنەپێشەوەی پێگەی سیاسی خۆشیاندا. لەهەمانکاتدا ڕیگای دەربازبوونشیان نابێت لە قەیرانەکان.هەربۆیە دەبینین ئەو قەیرانەی یەخەی سیاسەتەکانی پارتی و یەکێتی گرتووە، زیاتر لە ڕامان و چاوەڕوانیدا ماوەتەوە، کە لەئێستادا بە ئاشکرا دەبینین ناتوانن هیچ جۆرێک بوێری ئەوە بکەن تا ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنی کوردستان بە ئەنجام بگەیەنن، لەناچاریدا بڕیاریان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان جێبەجێ کرد. قوڵبوونەوەی بەردەوامی قەیرانی سیاسی و ئابوری و مانەوەی بۆرژوازی کورد و حزبەکانی بە دەسەڵاتدارو ئۆپۆزیسیۆنەوە لە چارەسەرنەکردنی کێشە ئابوری و سیاسیەکانی ئەم سیستەمەی کە سی ساڵە خۆی بەسەر ژیانی خەڵکی کوردستاندا داسەپاندووە، قەیران و سیستەمێکە لە حوکمرانیدا، کە بەدیار بازاڕی جیهانی و یەکلابوونەوەی کێشمەکێشی هێزە ئیمپریالیستیەکان و دەوڵەتانی ناوچەکە و بارودۆخی عێراق و ململانێی ڕەوتە بۆرژوازیەکان ڕاوەستاوە. لەئاکامیشدا کۆمەڵگەی کوردستانیان لە گێژاوێکی سیاسی و بێدەرەتانییەکی ئابوری و چاوەروانیدا ڕاگرتووە. بۆیە ڕێکەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر سەرۆک کۆمار جگە لە سەوداو مامەڵەی بازاڕی نێوان خۆیان، شتێکی تر نادات بەدەستەوە. ئێستا بازرگانیکردن بە پۆستی سەرۆک کۆمارو هەڵگرتنی هەڵبژاردنی کوردستانیش بۆ ناو گەنجینەیە، لەلایەک بۆئەوەیە بەڵکو نرخی هەڵبژاردنەکەیان زیاد بکات، لە لایەکی ترەوە دانانی سەرۆک کۆمارە، کە لەوێستگەیەکی چاوەڕوانیدا بۆئەوەیە بزانن ئایندەی نادیاری ئاکامی کێشمەکێشەکانی نێوان خۆیان و بەغدا و ئەو ئاڵوگۆڕ و پێشهاتانەی لەدەرەوەی ویست و ئیرادەی پارتی و یەکێتی بەسەر کوردستان و ناوچەکەدا دەسەپێنرێت، بەچی ئەگات. ئێستاش لەگەڵ ئەوەی بە هەر بێنەوبەرەیەک لەسەر کێشەی مامەڵەی سەرۆک کۆمارو پێکهێنانی حکومەت لە بەغدا یەکلایی بوونەوە، بەڵام درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندە بەو هەلومەرجە سیاسیەوە، کە لەلایەک لەڕاستای ئەو پێشهات و ئاڵوگۆرانەدایە، کەئەگەری ئەوە پێشبینی دەکرێت دەورانێکی تازە لە ئەمنیەت بۆ سەرمایەگوزاری لە ناوچەکەدا بە دەخالەتی وڵاتانی زلهیزی دنیاوە بەڕێ بخرێت و دابمەزرێنرێت. لە لایەکی تریشەوە نیشاندانی مەترسی و بێئاسۆیی و دۆشداماوبونی حزبە ناسیۆنالست-میلیشیا دەسەڵاتدارەکانە، کە لە بەرانبەر ئەو ڕاپەرینە جەماوەریە بەرفراوانەی ئێران، کە بە ئاراستەی ڕوخانی کۆماری ئیسلامی هەنگاو دەنێت، حزبەکانی کوردایەتی لە کوردستانی عێراق سەرسام و سەرگەردانتر کردووە. چونکە ئەم ئاڵوگۆڕانە تەواوی پێگەو جێگەوڕێگەیی پارتی و یەکیتی بە قەیرانێکی قوڵتر گەیاندووە و لە حاڵەتێکی چاوەڕوانیدا گەمەی سیاسی دەکەن و لە بەردەم ئایندەیەکی سیاسی نادیارو مەترسیداردا خۆیان دەبیننەوە. ئەم دەسەڵاتە کوردیە داسەپاوە ژیان و گوزەران و سەرەتاییترین پێداویستیەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیانی هەواڵەی بازاڕ کردووە و سپاردویەتی بە چاوچنۆکی سەرمایەداران. ئەم دەسەڵاتە، کە ٣٠ ساڵە کۆمەڵگهی کوردستانی لە گێژاوی سیاسی و بێدەرەتانیەکی گەورەی ئابوری و نەداریدا ڕاگرتووە، ئەمڕۆش دووچاری بێئاسۆیی و سەرگەردانی زیاتر بوون. جارێکی تر بە ناوی دانانی سەرۆك کۆمار ئایندەی کوردستان ئاوێزان بە ئایندەی پر قەیراناوی وساتوسەوداو سازدانی نێوان هێزە میلیشیا تائفەکانی عێراق دەکەنەوە. بەئاشکرا ئەوە دەبینرێت، کە لە هەر پێشهات و ئاڵوگۆڕێکدا چینی دەسەڵاتداری کوردستان ناکام و بێوەڵام و بێچارەیە لەبەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا. بێوەڵامە بە سەرەتاییترین داخوازیەکانی جەماوەری ناڕازی، بێوەڵامە لەسەر هەر نەخشەو دەخالەت و پلانێک، کە وڵاتانی ناوچەکە بەسەر کوردستاندا دەیسەپێنن، بێوەڵامە لەبەرانبەر پەرەگرتنی تیرۆر و نائارامیدا. هاوکات گوشارەکانی حکومەتی عێراق لەسەر هەرێم و کێشەو گێژاوی پەیوەندیەکانی نێوانیان پەتایەکە هەموو ڕۆژێک پلەکەی بەرزتر دەبێتەوە. بەرینبوونەوەی بێکاری و هەژاری و ڕوتاندنەوەی خەڵک و زۆربوونی تاوان و کەمی خزمەتگوزارییەکان، هەروەها بەردەوامی و درێژەکێشانی ناڕەزایەتی جەماوەری بۆ خواستەکانیان بە گشتی و بۆ خواستی کۆتاییهێنان بەدەسەڵات بەتایبەتی، دیاردەیەکی دیارو تایبەتی دۆخی نەوەستاوی ئێستای کوردستانە. ئەگەری سەرهەڵدانی گۆڕانکاریەکی جددیە کە پێشبینی ئەوە دەکرێت لە ڕاستای هاتنەمەیدانی جەماوەری، توڕەیی بەرفراوانی ناڕازی بە ئاراستەی خواستی ڕوخانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی خۆی دەنوێنێت و هەنگاو دەنێت. ئەم دەسەڵات و سیستەمە خوێنمژەی بۆرژوازی کورد و حزبەکانی سەپاندویانە، نە بە ئەنجامدانی دیاریکرنی سەرۆك کۆماری عێراق، نە بەپێکهێنانەوەی حکومەتی تەوافقی لە عێراقدا و نە بە چاکسازی، نە بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانە کارتۆنیەکەیان چارەسەری برسێتی و بێدەرەتانی و کێشە کەڵەکەبووەکانی خەڵکی کوردستان ناکەن، بەڵکو ئامانجیان فەراهەمکردنی هەلومەرجی لەبارترە بۆ قازانجی کۆمپانیاکان و سەرمایەداران و دەستڕاگەیشتنیانە بە داهاتی زیاتر لەسەر بناغەی چەوسانەوەی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش، دەستراگەیشتنە بە دزی و تاڵانی و گەندەڵی زیاتر، گرێدانەوەی نان و گوزەرانی خەڵک بەڕاپێچکردنیان بۆ ژێر سایەی حکومەتێکی قەومی و مەزهەبی کۆنەپەرست و غەرقی گەندەڵی کە جەماوەری ملیۆنی عێراقی نوقمی بێدەرەتانی کردووە. ئەمەش ئایندەو ڕێگاچارەیەک نییە تا خەڵکی کوردستان ئومێدی ژیان و گوزەرانێکی باشتری پێوە گرێبدەن. ڕێگاچارەی سەرڕاست و کارساز، وەلانانی ئەم دەسەڵاتە و بەرپاکردنی دەسەڵاتێکە، کە بە ئیرادەی شۆڕشگێرانەی خۆمان تا سەرجەم داخوازیەکان و ژیانێکی شایستەی ئەم سەردەمە مسۆگەر بکات. لەم پێناوەشدا ڕێگایەکی ترمان نییە جگە لە هێنانەمەیدانی ڕیزی ڕێکخراو و یەکگرتوی خۆمان. تەنانەت هەر لەمڕێگایەشەوە دەتوانین بەتوندکردنەوەی فشار لەسەر دەسەڵات خواستە دەستبەجێکان بسەپێنین، چاوەروانی کوشندەیە، حزبەکانی کوردایەتی لەسەر بنەمای ئەو پێگە نزمەی لەناو هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکەدا هەیانە، ناچارن چاوەرێ بن، بەڵام چاوەڕوانی بۆ ئێمە زیانبەخشە، چونکە هەلومەرجی نالەباری کوردستان پێویستی بەڕێکخستن و یەکگرتن و سەراسەریکردنەوەی ناڕەزایەتیەکانە. پێویستە ڕابەرانی ناڕەزایەتیەکان تەواوی هەوڵ و توانای خۆیان بۆ ڕێکخستن و یەکگرتوکردن و دابینکردنی ڕابەرایەتیەکی کارا بۆ ئەم بزووتنهوهیە بەگەڕبخەن. بزووتنهوهیەکی بەهێزی ئەوتۆ بهێنینە مەیدان، کە هەم توانای سەپاندنی داخوازیەکانمانی هەبێت بەسەر دەسەڵاتدا و هەم سەرئەنجامیش بتوانێ ئەم دەسەڵاتە وەلابنێ و دەسەڵاتدارێتی جەماوەری ڕێکخراو لە شوراکاندا بەرپا بکات. دەسەڵاتێک کە سەرجەم ئامانج و خواستەکانمان بەدیبهێنێ و ئازادی و خۆشگوزەرانی دەستەبەر بکات.
حسێن عهلی شهریف میمکە سەلەم هەمیشە لە ناو ژنەکانی گەڕەکدا ئەیگوت: ئەومە قوروانەکەی عەنوەر و ناسیح، بەخوا لەم بنەماڵەی یەمەدا بەس ئەو دووانە پیاون و لەژن ئەدەن! دوای دوانزە ساڵ کە بۆ یەکەم جار گەڕامەوە کوردستان، بەبەرچاوی ژنەکانی خانەوادەکەمەوە، کوڕە یەک ساڵانەکەم پاک کردەوە، دواتر بیستم کە زۆرینەی ژنەکان گوتبویان: خۆزگا دوانزە ساڵی تریش نەهاتایەتەوە! کە ژینا ئەمینی بەدەستی پۆلیسی ئادابی بێ ئەدەبی ئێران شەهیدکرا، ژنانی رۆژهەڵات و ژنانی ئێرانی نەهاتن و لە ژێر هەواڵی شەهیدبونەکەیەوە بنوسن: ئەگەر شتێکی نەکردوە بۆ ئەیکوژن! نەهاتن و بنوسن: دەستی پۆلیسەکان خۆشبێت، نەهاتن ببنە تەرەفداری جەڵلاد بەرانبەر جەڵدەلێدراو! هەربۆیە ئەبینین شۆڕشی ژینا، نەک رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵکو تەواوی ئێران و ناوچەکەشی خستۆتە بەر شەپۆلی گۆڕانکاری! سەرکەوتوویی شۆڕشی ژینا هۆکارەکەی بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە ژن بوە پشتی ژن، ژن بوو بە دەنگی ژن! بە درێژایی ئەم سی ساڵەی دوایی لە باشوری ئێمەدا هەزاران ژن کوژران، بەڵام تیرۆری هیچ ژنێک نەبوو بە خەمی ژنێکی تر! هەزاران ژینا نەوتیان کرد بە خۆیاندا و ژنانی تر لەبری ئەوەی دەستیان بگرن، شقارتەیان دایە دەستیان! ژنانی ئێمە ڕۆژانە بە باڵای ئەو شاعیرە ڕۆمانسییانەدا هەڵئەدەن کە شیعر بۆ مەمکی ژنانی تر ئەڵێن و شەق لە ژنی خۆیان هەڵئەدەن! ژنانی ئێمە ڕۆژانە ڤیدیۆی ئەو مەلایانە پۆستئەکەن، کە ژنان بە فیتنە ناوئەبەن و دژی بۆنی خۆش و چونەدەرەوەی ژنەکانن! ژنانی ئێمە خۆیان بونەتە بەڵا بۆ گیانی خۆیان، ژنانی بە ناو پارێزەری مافی ژنانی ئێمە، لەبری ئەوەی ژنان فێری شۆڕش بکەن، هەوڵئەدەن فێری کێشانی جگەرەیان بکەن! لەبری ئەوەی ژنانی ئێمە فێری ئەرک و ماف و گرنگی خێزانبکەن، تەنها و تەنها ئەو وانەیان پێئەڵین کە چۆن دژی پیاوەکان بوەستن! ژنە بێژەری تەلەفزیۆنمان، بەدیار ئیهانە و بوختان بۆ دروستکردنی پیاوێکی بە حساب شاعیر لە دژی ژنە کۆنەکەی، دەم پان ئەکاتەوە و پێئەکەنێت! ژنێکی داماوی وەک میمکە سەلەم ئەکەن بە پاڵەوانی شاشە و سۆسیال میدیا و زۆرینەی ئەوانەی ئەڵێن : وەڵا ڕاستئەکات، هەر ژنن! خوشکە چاوی بەوەدا هەڵنایەت براکەی لەگەڵ ژنەکەی باشبێت، خەسوە بەبێ هیچ هۆکارێک ڕقی لە بوکە، ژنە هەمیشە هەوڵئەدات خوشکی مێردەکەی تۆراو و تێهەڵدراوبێت! ژنە هەمیشە بە قسەی ناشیرین ژن ئەشکێنێت، ژنە کە چاوی بەوەدا هەڵنایەت کە ژنێکی تر بە جوانی و سەرکەوتویی ببینێت! لە پشت ساردی و توڕەیی زۆرینەی پیاوانەوە بەرانبەر ژن و کچەکەی، ژنێکی تر هەیە! ژنە ئەچێتە سەر ژن، ژنە چاوی بە خۆشی ژنێکی تردا هەڵنایەت! هەتا ڕقی ژن لەژن لە مێشکی ژنی ئێمەدا نەگۆڕدرێت بە خۆشەویستی ژن بۆ ژن، هەتا دەستگرتنی یەکتر نەچێتە جێگای ملشکاندنی یەکتر ئیمکان نیە لەم خاکەی ئێمەدا مەرگی هیچ ژینایەک بچوکترین گۆڕانکاری دروستبکات! دەرد هەر خۆتانن و دەرمانیش هەر لای خۆتانە، چاوەڕێ مەکەن هیچ ژنێکی ناژن و هیچ پیاوێکی ناپیاو ببنە دەمڕاست و پەناتان!
ڕێبوار محمد ئەمین لەئێستا دا جیهان بەقۆناغی ڕاگوزەری نەزمی نوێی نەوت و گازدا تێدەپەڕێت . ململانێی وزەو جەنگی ڕووسی ـ ئۆکراین تەواوی سیاسەت وئابوری لەجیهان گۆڕیوە بەگشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ،بەبۆچونی من هەموو ئاراستە ئابوری وسیاسیەکان بەقازانجی کورد دەشێکێتەوە ئەگەر کورد لەخۆی تێک نەدات. گۆڕانکاریەکانی چین : یەکەم ـ گۆڕانکاری ئابوری بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بۆکەمکردنەوەی هەناردەی نەوت لێکەوتەی ئەرێنی بۆکورد لێکەوتەوە بەوەی کە دەیانەوێت نرخی نەوت بەرزکەنەوە ئەم بەرزکرودنەوەیە وادەکات هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی بەردەوامی باشی هەبێت و هەوڵی کۆنترۆڵی کێشە ئابوریەکانی بکات و مەترسی قەیرانی زیاتری لێ دووربکەوێتەوە و لەبەرانبەر بەغدادا سەربەخۆی ئابوری وسیاسی بەهێزی هەبێت. لەململانێکی دۆسیەت نەوت دا بەکارتێکی بەهێزەوە ململانێ بکات. دووەم ـ گۆڕانکاریە سیاسی یەکان بەهۆی جەنگی ڕووسی ـ ئۆکراینەوە تادێت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش دەبن بەسەربەرەی شەڕدا کەبەم شێوەیە : ١-وڵاتانی عەرەبی ناو ڕێکخراوی ئۆپێک بەعێراقیشەوە لەئێستا بەهۆی بڕیاری کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتەوە خۆیان خزاندۆتە بەرەی ڕووسی و دژی ئەمریکی یەوە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی بۆ دۆسێی نەوتی هەرێم هەیە لەگەڵ بەغداو پشتیوانی زیاتری بۆ کورد پەیدادەکات باشترین نمونە هاتنی کۆمپانیای کۆمێت گرووپی ئەمریکی یە بۆهەرێم بۆ وەبەرهێنانی نوێ لەبواری نەوت لەکاتێکدا کە بەغداد دەیەوێت کۆتای بە دۆسێی نەوت بهێنێت وبیخاتەوە ژێردەستی خۆی. ٢-تورکیا تورکیا لەئێستادا دەیەوێت هاوسەنگی لەنێوان ناتۆو ڕووسیا ڕابگرێت بەڵام ئەم هەڵوێستەی ناتۆی نیگەران کردوەو جێگەی متمانەی ناتۆو ئەمریکا نی یە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تورکیا و هەمووگوشارێک لەسەرتورکیا کاریگەری ئەرێنی لەسەر کورد بەگشتی دەبێت. ٣-ئێران ئێران لەململانێ یەکی توندی ناوخۆی،هەرێمایەتی نێودەوڵەتی ئابوری وسیاسی یە ،لەلایەک لەناوخۆ هەژانێکی سیاسی گەورەهەیەو دۆخەسیاسی یەکەی ئاڵۆزکردوەو گەمارۆکانی سەرئێرانیش دۆخەئابوریەکەی قورس کردوە. ئێران لە ململانێدایە لەگەڵ بەشێک لەوڵاتانی عەرەبی ئەمانەش تێچێن دەکەن لەوڕووداوانەی ناوئێران وسەرئێشەی بۆدروست دەکەن. هەروەها ئێران لەململانێیەکی توندە لەگەڵ ڕۆژئاواو بەهۆی درۆنەکانی یەوە پشتیوانی ئاشکرای بۆڕووسیا سەلماندوە دژی ئەمریکاو ئەوروپا ئەمەش لێکەوتەی مەترسی داری لێەکەوێتەوە. ململانێکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەبۆچونی من بەرەوخاوبوونەوە دەچێت لەبەرئەم هۆکارانە : ـ ئەگەر ئێران بیەوێت پەرچەکرداری بەردەوامی هەبێت دژی هەرێم بەهۆی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوا زیانی ئابوری وسیاسی دەبێت بۆ ئێران، لەڕووی ئابوری یەوە کێشە بۆبازرگانی دروست دەبێت و ئێران زیانی پێدەگات ناتوانێت هەرێم وەک بازاڕی خۆی بەکاربێنێت وزیانی پێدەگات. لەڕووی سیاسی یەوە ئەگەر ئاڵۆزی بەردەوام بێت لەگەڵ هەرێم ئاڵۆزیەکان بۆناوخۆی ئێران زیاتردەبێت. بەبۆچونی من نیگەرانیەکانی ئێران لەدۆسەی غازی هەرێم کەمبۆتەوە و بەهۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ تورکیا بۆهەناردەی غاز،وەهەروەها پشتیوانی کورد لەحکومەتی نوێی عێراق کاریگەری دەبێت لەخاوکردنەوەی ململانێکانی نێوان هەولێرو بەغدادو ئاراستیەکی نوێ وەردەگرێت بەوەی ئێران دەیەوێت کورد بەردەوام پشتگیری حکومەتی نوێی عێراق بکات چونکە موقتەداسەدر وەک دوژمنێکی حکومەتی نوێ سەیردەکات ئەگەر کورد پشتیوانی حکومەتی بەغداد نەبێت بۆ سەدر ئاسانتر دەبێت بۆ ڕووخانی. ئەنجام هەموو گۆڕانکاریەکان بەقازانجی کورد دەشێکێنەوە هیوادارم کورد بەوپەڕی ژیری یەوە خۆی ئامادەبکات و سود لەڕووداوەکان وەربگرێت و یەکڕیزی ماڵی خۆیشی ڕێک بخات و یەک دەنگ ویەک ڕەنگ بن. * ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز