سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

 توندڕەوی سیاسی لە هەرێمی كوردستان 

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تشرینی دووەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. شۆخان مەحمود
 
  توندڕەوی سیاسی بریتییە لە ڕەفتاری سیاسیانەی ناباو، كە تاك بەشێوەیەكی پەڕگیرو توندوتیژ بەشداری سیاسی دەكات و هەڕەشەو مەترسی بۆسەر هزرو بیركردنەوەو تێڕوانینی بەرامبەر دروست دەكات و توانای قبوڵكردن و گفتوگۆی بیروڕای جیاوازی نییە، لەلایەكی دیكەشەوە تاك بەمەبەستی بەدیهێنانی چاكسازی و گۆڕانكاری ڕیشەیی لە سیستەمی سیاسیدا، پەنا بۆ كاری توندوتیژی و زیانگەیاندن بە دامودەزگا حكومەییەكان و سوتاندنی بارەگای حزبەكان دەبەن.
 ئەوەی لەم هەرێمە هەستی پێدەكرێت و بەرچاودەكەوێت بوونی توندڕەوی سیاسیە بەئاست و هۆكاری جیاواز، هەربۆیە بە گرنگی دەزانم هەڵوەستە لەسەر دەركەوتنی ئەم ڕەفتارە بكەم وەك زەنگێكی ئاگادار كەرەوەبێت بۆ دەسەڵات و لایەنی پەیوەندیدار تاوەكو هەموو پێكەوە لەسەر ئاستی تاك و كومەڵ و كۆمەڵگا هاوكارو یارمەتی دەربین بۆ  بوژانەوەو گەشەپێدانی هەستی لێبوردەیی و یەكتر قبوڵكردن لە پێناو بەدیهێنانی ئارامی و سەقامگیری و ئاسایشی دەروونی و كۆمەڵایەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان. بەرمەمبنای ئەم ڕاستیەش سەرنجێكی كورت دەربارەی هۆكارو ئاستەكانی توندڕەوی سیاسی لەهەرێمی كوردستان دەخەینە ڕوو : - 
      بارودۆخی سیاسی بەگشتی و  ململانێی سیاسی بەتایبەتی زەمینەی بۆ چاندنی تۆوی رق و تۆڵەسەندنەوەو ناوزراندن و بێڕێزیكردنی لەنێو ئەندام و لایەنگری حزبی و تەنانەت لەنێو تاكەكانی كۆمەڵگەشدا چاندووە، بەجۆرێك حزبە سیاسیەكان لە چوارچێوەی ململانێكانیاندا چ لەسەر ئاستی نوخبە یاخود لەسەر ئاستی ئەندام و كادرەكانیان، بۆ شكستپێهێنانی نەیارەكانیان دەمارگیرو توندڕەو بوون، سڵیان لە بەكارهێنان و گرتنەبەری زمانی زبرو هزرو ئامرازی توندوتیژ نەكردۆتەوەو تاڕادەیەكی زۆر بەرامبەر بەیەكتر دڵڕەق و دەمارگیربوون، ئەمەش بەپێی قۆناغی ململانێكان ئاست و شێوازی توندڕەوییەكەیان جیاوازبووە، بەجۆرێك لەماوەی شەڕی ناوخۆدا، حزبە سیاسیەكان جگە لە بەكارهێنانی چەك و پەنابردن بۆ هێزی بێگانەو بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن، لەهەمانكاتدا لەرێگەی كەناڵا و دامەزراوەكانی وەك( خێزان، پەروەردە، مزگەوت، راگەیاندن، ئەدەبیاتی حزبەكان)ەوە كولتوری رق و دوژمنایەتی و تۆڵەسەندنەوەیان لە دەروونی تاكەكاندا چاندووە، لەدوای كۆتایهاتنی شەڕی ناوخۆش لە رێگەی كەناڵا و پەیج و پێگە ساختەكانیانەوە شكۆو پیرۆزییەكانی یەكتریان تێكشكاندووە. هەموو ئەم دیاردانەش بەئاشكرا لە ژینگەی سیاسی هەرێمی كوردستاندا بوونیان هەیەو شوێنەوارو ئەنجامی نەرێنییان لەسەر كەسێتی و ئایندەی كەسێتی تاكی كورد درووست كردووە.
لەلایەكی دیكەوە نەبوونی موچە و شایستەی دارایی و بێبەشبوون لە پێداویستی سەرەتایی، نایەكسانی و نادادپەروەری، بەدامەزراوەیی بوونی گەندەڵی، لاوازبوونی دام و دەزگاكانی حكومەت، بێ هیوایی، هەژاری، بێكاری، دەركەوتنی گروپی ئاینی پەرگیر، بەچەكداركردنی تاكەكانی كۆمەڵگەی كوردی، نەبوونی ئازادی و (دیموكراسی ) دەستاودەست نەكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات، دەركەوتنی كاریزمای خاوەن ئایدۆلۆژی، دەستێوەردانی دەرەكی،..هتد)  زەمینەی بۆ جۆری دووەمی ڕەفتاری توندڕەوی سیاسی ڕەخساندووە ، بەجۆرێك جگەلە بە بەپەرۆشی تاك بۆ رەتكردنەوەو هەڵگەڕانەوە لەحزب و حكومەت و دەسەڵاتدارە حزبی و حكومییەكان، تاكی كورد بەتەنگ پاراستنی مافی گشتی و دامەزراوەكانی حكومەت نین و لە بچوكترین خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕنیدا پشێوی و ئاڵۆزی لێدەكەوێتەوەو هەندێكجاریش پەنا بۆ گرتنی ڕێگای گشتی وهاتوچۆی هاوڵاتیان و سوتاندن و لەناوبردنی كەلوپەل و باڵەخانە حزبی و حكومیەكان بردووە .  
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!