سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەسەڵاتێکی نایاسایی و ئۆپۆزیسیۆنێکی پەرتەوازە

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تشرینی دووەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئارام سەعید

نەخشەی هەڵوێستەکان بەرامبەر درێژکردنەوەی تەمەنی پارلەمان زۆر هەڵویست و کاردانەوەی سەیرو سەمەرەمان بۆ دەردەخات. پارتی و یەکێتی و گۆڕان بەرەسمی رایانگەیاند کە لەگەڵ درێژکردنەوەی تەمەنی پارلەمانن، هەلوێستێکی نادیموکراتی و ناشەرعی و نایاساییە، بەڵام هەموو ئەوانەی لە دەسەڵاتن یەک هەڵویستی یەکگرتوویان هەیە لەمەڕ ئەو مەسەلەیەدا ئەگەر جیاوازیشیان لەکارەکانی تردا هەبێت.

هێزەکانی تر بەمشێوەیەی لای خوارەوە:

یەکگرتوی ئیسلامی: دەستلەکارکێشانەوە

١٢ پارلەمانتارەکە بە کۆمەڵی دادگەرییەوە: کشانەوەو بایکۆتی پارلەمان

نەوەی نوێ: داخستنی حسابی بانک و موچە وەرنەگرتن و کشانەوە

هەر کاتێک خەڵک زانیاری راستی لەبەردەست بوو کە بە بەڵگەوە سەلمێنراون ئەوکات هەڵویستی پۆپۆلیستی کەمتر دەتوانێت گەشەبکات، چونکە پۆپۆلیزم ئەو تێروانین و کارکردنەیە لەسەر بنەمای راستیی و بەڵگەی سەلمێنراو کارناکات بەڵکو توڕەیی خەڵک لە سیاسەت بەکاردەهێنی و سودی لێوەردەگرێت و لەو بۆشاییەوە دێتە ژورەکانەوەو سۆزو هەستی خەڵک دەبزوینێ بەبێ ئەوەی بەرنامەی گۆڕین و دەستکاریکردنی واقیعی هەبێت... ئەوکاتەی خەڵک ناڕازی و توڕەیە زانیارییەکانی دەسەڵات وەرناگرن ئەگەر راستیش بێت هەربۆیە هەموو هەوڵەکانی دەسەڵات بۆ قەناعەتکردنی هاوڵاتیان بە زانیارییەکانی شکست دەهێنێت و خەڵک دوای وەهمی پۆپۆلیستەکان دەکەوێت...

تائێستا نەخشەی دەسەڵات روونە کە دریژەدانە بەنایاسایی بوون بەڵام ئەوەی روون نیە نەخشەی ناڕازیی و ئۆپۆزیسیۆنە جۆرێک لە سەرلێشێوانی تێدایە، چونکە هەریەک لەو هەڵوێستانە جیاوازە لەوی ترو نەیانتوانی پێکەوە یەک بریار بدەن و پەڕەیەک ئامادە بکەن و یەک بەرەو یەک هەڵویست بن، بەنمونە یان موچە وەرناگرن، هەندێکی تر هەر باسی موچە ناکەن و باسی بایکۆتی سیاسی دەکەن، هەندێکی تر باسی کشانەوە دەکەن، هەندێک دەستلەکارکێشانەوە.. کە رەنگە لەرۆژانی داهاتوو هەموان خەریکی ئەوەبن لایەنگرانیان گۆش بدەن بەوەی بۆ وایانکردووە.

نەخشەی سیاسی ئەم هەرێمە دەسەڵاتێکی نایاسایی و ئۆپۆزیسیۆنێکی بێ ستراتیژ و پەرتەوازەوەی هەیە....

تێبینی: سەرنجی من تەنها لەسەر ئەوەیە نەیانتوانی یەک هەڵوێست بن دەنا تاک تاکی هێزەکان و هەڵوێستیان دەکرێت شیکردنەوەی بۆ بکرێت و هەریەکەیان بەجیا دەکریت قسەیان لەسەر بکرێت...

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!