داهاتی نەوتی عێراق (45%) زیادیكردووە
2022-05-23 18:15:02
شیكاری: درەو
داهاتی گشتی نەوتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی (2022) بەڕێژەی لە (45%) زیادی کردووە بەراورد بە چوار مانگی یەکەمی (2021). بەجۆرێک داهاتەکە زیاتر بووە لە (21 ملیار و 114 ملیۆن) دۆلار، بەڵام لە چوار مانگی دووەمی (2022) بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە (38 ملیار و 595 ملیۆن) دۆلار.
هاوکات بەڕێژەی نزیکەی (11%) توانای هەناردەکردنی نەوتی بەرزکردووەتەوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
یەکەم: داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە (1ی کانونی دووەم بۆ 1ی نیسان)ی ساڵی 2021
بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردووەتەوە (وەک لە خشتەی ژمارە (1)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بڕی (351 ملیۆن و 510 هەزار و 702) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (2 ملیۆن و 930 هەزار و 138) بەرمیلی فرۆشراو، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە زیاتر لە (53) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (21 ملیار و 114 ملیۆن و 66 هەزار) دۆلار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت.
1. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2021
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2021) بڕی (88 ملیۆن و 922 هەزار و 697) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (2 ملیۆن و 868 هەزار و 474) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (53.59) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (54.77) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (1.18) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (4 ملیار و 765 ملیۆن) دۆلار.
2. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2021
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2021) بڕی (82 ملیۆن و 877 هەزار و 757) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (2 ملیۆن و 959 هەزار و 920) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (60.49) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (62.28) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (1.78) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (5 ملیار و 13 ملیۆن و 13 هەزار) دۆلار.
3. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2021
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2021) بڕی (91 ملیۆن و 311 هەزار و 929) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (2 ملیۆن و 945 هەزار و 546) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (63.37) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (65.41) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (2.4) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (5 ملیار و 786 ملیۆن و 536 هەزار) دۆلار.
4. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی نیسانی 2021
پاڵپشت ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی (2021) بڕی (88 ملیۆن و 398 هەزار و 319) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (2 ملیۆن و 946 هەزار و 611) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (62.78) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (64.81) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (2.3) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (5 ملیار و 549 ملیۆن و 517 هەزار) دۆلار.
دووەم: داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە (1ی کانونی دووەم بۆ 1ی نیسان)ی ساڵی 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (2)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (394 ملیۆن و 46 هەزار و 525) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 285 هەزار و 226) بەرمیلی فرۆشراو، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە نزیکەی (98) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە.
کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (38 ملیار و 595 ملیۆن و 38 هەزار) دۆلار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت.
1. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2022) بڕی (99 ملیۆن و 286 هەزار و 78) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 202 هەزار و 777) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (83.83) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (86.51) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (2.69) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 322 ملیۆن 679 هەزار) دۆلار.
2. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2022
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2022) بڕی (92 ملیۆن و 790 هەزار و 173) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 313 هەزار و 935) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (94.94) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (97.13) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (2.19) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 809 ملیۆن و 162 هەزار) دۆلار.
3. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2022
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2022) بڕی (100 ملیۆن و 579 هەزار و 612) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 244 هەزار و 504) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (108.5) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (117.5) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (9) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (10 ملیار و 913 ملیۆن و 197 هەزار) دۆلار.
4. داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی نیسانی 2022
پاڵپشت ئامارەکانی سەرەتاییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی (2022) بڕی (101 ملیۆن و 390 هەزار و 662) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 379 هەزار و 689) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (104.09) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (104.58) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (0.49) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (10 ملیار و 550 ملیۆن) دۆلار.
سێیەم: بەراوردکردنی داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە (1ی کانونی دووەم بۆ 1ی نیسان)ی لە ساڵانی 2021 و 2022
1. بەراوردی بڕی نەوتی هەناردەکراو
وەک لە هەردوو خشتەی ژمارە (1 و 2) دا هاتبوو، حکومەتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بڕی (3514 ملیۆن و 510 هەزار و 702) بەرمیل نەوتی عێراق لە ڕێگەی کۆمۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوە.
بەڵام لە چوار مانگی یەکەمی (2022) بڕەکە بەرزبووتەوە بۆ (394 ملیۆن و 46 هەزار و 525) بەرمیل نەوتی فرۆشراو.
واتە هەناردەی نەوتی فرۆشراوی عێراق بڕی (42 ملیۆن 535 هەزار و 823) بەرمیل و بەڕێژەی (11%) زیادی کردووە. بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە (چارتی ژمارە (1)).
2. بەراوردی نرخی نەوتی فرۆشراوی عێراق
وەک لە هەردوو خشتەی ژمارە (1 و 2) دا هاتبوو، حکومەتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی بە (60.06) دۆلار فرۆشتووە.
بەڵام لە چوار مانگی یەکەمی (2022) بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی عێراق بە (97.84) دۆلار فرۆشراوە.
بەم پێیەش هەر بەرملێکی نەوتی عێراق بڕی (37.78) دۆلار و بەنزیکەی (38%) بەهاکەی زیادی کردووە. بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە (چارتی ژمارە (2)).
چارتی ژمارە (2)
3. بەراوردی داهاتی گشتی نەوتی فرۆشراوی عێراق
وەک لە هەردوو خشتەی ژمارە (1 و 2) دا هاتبوو، حکومەتی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بە بەهای (21 ملیار و 114 ملیۆن و 66 هەزار) دۆلار نەوتی فرۆشتووە.
بەڵام لە چوار مانگی یەکەمی (2022) بڕەی داهاتەکە بەڕێژەی (45.3%)بەرزبۆتەوە، بەجۆرێک کۆی بەهای نەوتی فرۆشراو گەیشتووە بە (38 ملیار و 595 ملیۆن و 38 هەزار) دۆلار.
واتە هەناردەی نەوتی فرۆشراوی عێراق بەبەهای (17 ملیار و 480 ملیۆن و 972 هەزار) دۆلار زیادی کردووە. بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە (چارتی ژمارە (3)).
چارتی ژمارە (3)
سەرچاوەکان؛
ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2021، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=198
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=272
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=375
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=403
ڕاگەیەنداوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2022، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=909
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=951
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1003
- وزارة النفط تعلن عن الاحصائية الاولیة للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1018