شیكاری: درەو # شەپۆلی بارانی چەند رۆژی رابردوو، کاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، هەبووە، بەڵام لە ئاوی ژێر زەویدا هیچ زیادبوونێک تۆمار نەکراوە. # لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی (50 هەزار و 257) بیرەوە ئاو لە ژێر زەوی دەردەهێنرێت، لەم بڕە تەنها (24 هەزار و 257) یان بە یاسایی هەڵکەندراون. # بیرە یاساییەکان (51%)ی بۆ خواردنه‌وه‌و (45%)ی بۆ کشتوکاڵ و (4%)ی بۆ پیشەسازی بەکاردەهێنرێت. # بیرە یاساییەکان (38%)ی لە هەولێر، (34%) لە سلێمانی، (20%)ی لە دهۆک و (7%) لە ئیدارەی گەرمیان لێدراو‌ن. # ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە ماوەی (20) ساڵدا (500) مەتر دابەزیوە. قەبارەی ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆر ئاوی ژێر زەوی هەن، یەکێکیان ئەوانەن کە نزیکن لەسەر زەوی کە راستەوخۆ کاریگەرن بە بڕی دابارین، واتە دابارینی کەم و زۆر کاریگەریی خێرا دەکاتە سەر بڕەکانیان، بەڵام ئەوانەی کە لە قوڵاییدان کەمتر کاریگەر دەبن بە بڕی دابارینی ساڵانە، لەم بارەیەوە شارەزایان بەم جۆرە ئەوە روون دەکەنەوە؛ "ئەگەر کۆی رووبەری کوردستان بە (40 هەزار) کیلۆمەتر هەژمار بکەین، هەروەها تێکڕای بارانی ساڵانەش (500) ملیمەتر بێت، ئەوا ساڵانە نزیکەی (20) ملیار مەتر سێجا ئاو دەکات، لەو بڕەش (30 - 35٪)ی دادەچۆڕێتە خوارەوەو کۆگا ئاوییەکان پاراو دەکات". بەڵام ئەگەر ئەو بڕی بارانە کەمبکات بۆ نموونە ببێتە (400) ملیمەتر باران، ئەوا بڕی ئاو (4) ملیار مەتر سێجا کەمدەکات، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەکەی کەمتر ئاو بگاتە ژێر زەوی و کۆگاکانی ئاوی ژێر زەوی پاراو بکات. ئەم داچۆڕینەش بەپێی شوێن جیاوازە، ناوچەی شاخاوی (30 - 35٪) دادەچۆڕێتە خوارەوە، بەڵام ناوچەکانی نیشتەجێ و ناوچە پیشەسازییەکان (5 - 10٪) دادەچۆڕێتە خوارەوە. لە هەرێمی کوردستان لەو شوێنانەی کە چالاکیی پیشەسازییان تێدایە، یان ئەو شوێنانەی کە ئاستی ئاوی ژێر زەوی نزیکە، یان نزیکی پرۆژەی کشتوکاڵین، یان بەهۆی تێکچوونی ئاوەڕۆی ماڵانەوە، ئاوی ژێرزەوی پیسبووە، بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە پاڵاوگه‌و چالاکیی نەوتیی تێدان. پرۆژەکانى ئاودێریى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لەڕێگەى بەڕێوەبەرایەتیی گشتى سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان، دەستى کردووە بە جێبەجێکردن و تێستکردنى چەندین پڕۆژەى گرنگ کە کاریگەرییان لەسەر زیادکردنى ئاوى سەرزەوی و ئاوى ژێر زەوی و گلدانەوەى ئاو هەیە. بەپێی داتاکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو کە تا (4) مانگ بەر لە ئێستان، له كه‌رتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، چه‌ندین پرۆژەی جۆراوجۆر ئه‌نجام دراون، كه به‌شێكیان كاره‌كانیان ته‌واو بووه‌و به‌شێكیشیان كاره‌كانیان ته‌واو نه‌بووه. واتە بە‌كۆی گشتی (٧٦) پرۆژە بە گوژمەى (٥١٤ ملیار‌و ٨٩٣ ملیۆن) دیناره هەبووە کە بەم شێوەیە دابەش کراوە: - پڕۆژەی ئاودێری تەواوکراو: (٤) پرۆژە، به گوژمه‌ی (٢ ملیار و ٨٩٣ ملیۆن) دینار. - پڕۆژەی تەواونەکراو کە (١-٩٩%)یان تەواوکراوە: (٢٤) پڕۆژە، به گوژمه‌ی (٧١ ملیار) دینار. - پۆند (حەوز)ی تەواوکراو: (٥) پۆند، به گوژمه‌ی ملیارێک دینار. - پۆندی تەواونەکراو کە (٢٠-٧١%) یان تەواوکراوە: (١٣) پڕۆژە. - نەخشەسازی پۆند: (٣٠) پڕۆژە به گوژمه‌ی (٤٤٠ ملیار) دینار. هەرێمى کوردستان خاوەن (١٥٥) پۆند (حەوز)ى ئاوە دکتۆر کاروان سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتیى سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان، لەسەر پۆندەکان بە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە: ''لە ساڵى ١٩٩١ـەوە تا ٦ مانگى ڕابردوو، (١١٨) پۆند لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان هەبووە، بەڵام لەم شەش مانگى ڕابردوو، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى لەسەر دروستکردنی (٣٧) پۆند لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان بە دوو قۆناغ داوە، کە نزیکەى (٢٦ ملیار) دیناریان تێ دەچێت کە بریتین لە: قۆناغى یەکەم: دروستکردنى (٢٣) پۆند کە (١٣ ملیار) دیناریان تێچووەو بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان: - پارێزگاى هه‌ولێر: (٨) پۆند. - پارێزگاى سلێمانی: (٣) پۆند. - پارێزگاى دهۆك: (٩) پۆند. - ئیدارەى سەربەخۆ گه‌رمیان: (٣) پۆند. قۆناغی دووەم: دروستکردنى (١٤) پۆند بۆ پارێزگاى هەولێر، کە (١٢.٦ ملیار) دیناریان تێ دەچێت و زۆربەیان لە دەوروبەرى شارى هەولێر دروست دەکرێن، بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى لافاو کە لەو دوو ساڵەى ڕابردوو کاریگەریی خراپیان لەسەر خەڵک و دانیشتوانى پایتەخت هەبوو و ئەمانە تواناى گلدانەوەى (٤ بۆ ٥ ملیۆن) مەتر سێ جا ئاویان هەیە. ئامارەکانی بیری ئاوی (فەرمی) لە هەرێمی کوردستان بەپێی داتاکانی وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لەسەر ئامارى بیرەکانى سەرانسەرى هەرێمى کوردستان، تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ ئاماری بیره هه‌ڵكه‌ندراوه‌كان بریتی بووه له (٢٤ هه‌زار و ٣٥٧) بیری جیاواز له سێكته‌ره‌كانی ئاوی پاكی خواردنه‌وه، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، بە جۆرێک؛ بیرەکانى تایبەت بە ئاوى خواردنەوە کە (١٢ هەزار و ٤٢١) بیرن، بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان: - پارێزگاى هه‌ولێر: (٤ هەزار و٣٢٠) بیر. - پارێزگاى سلێمانی: (٦ هەزار و ١١٧) بیر. - پارێزگاى دهۆك: (هەزار و ٤٧٧) بیر. - ئیدارەى سەربەخۆی گه‌رمیان: (٥٠٧) بیر. بیرەکانى تایبەت بە ئاوى کشتوکاڵى کە (١٠هەزار و ٩٨٦) بیرن، بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان: - پارێزگاى هه‌ولێر: (٤ هەزار و ٨٣١) بیر. - پارێزگاى دهۆك: (٢ هەزار و ١٧) بیر. - پارێزگاى سلێمانی: (٣ هەزار و ٢٨) بیر. - ئیدارەى سەربەخۆی گه‌رمیان: ( هەزار و ١١٠) بیر. بیرەکانى تایبەت بە ئاوى پیشەسازی کە (٩٥٠) بیرن، بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان: - پارێزگاى هه‌ولێر: (١٦٤) بیر. - پارێزگاى دهۆك: (١١٩) بیر. - پارێزگاى سلێمانی: (٤٨٨) بیر. - ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: (١٧٩) ئامارى بیرە فەرمییەکانى سەرانسەرى هەرێمى کوردستان لێدانی بیری ئاوی (نایاسایی) لە هەرێمی کوردستان ئەگەر چی ئامارێکی فەرمی لەبارەی بیرە نایاساییەکانەوە بەردەست نیە، چونکە ئەو بیرانە تۆمار نەکراون، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە (50) هەزار بیر لێدراو‌ن، کە (24.35) هەزاریان مۆڵەتیان هەن ، ئەوانی دیکە کە (25.9) هەزارن بە نایاسایی لێدراو‌ن، بەم پێیەش (52%) بیرەکان نایاسایین و (48%)ی بیری ڕێوشوێنی یاساییان هەیە. وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا لەو بیرانەی کە یاسایین؛ (12 هەزار و 421) بۆ خواردنەوە، (10 هەزار و 986) بۆ کشتوکاڵ و هەروەها (950) بیریشیان بەمەبەستی پیشەسازیی لێدراو‌ن. سەبارەت بە كاریگەریی بێ‌بارانی و هەڵكەندنی بێشووماری بیری نایاسایی لە ساڵانی ڕابردوودا (عەباس عەلی – بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی سلێمانی) پێی وایە؛ باران سەرچاوەی یەكەمی پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوییە، جگە لە فاكتەرەكانی دیكەی سەر زەوی، كە باران نەبوو كێشەی پاراوبوونەوەی ئاو دروستدەبێت. هەڵكەندی بیر ئەگەر بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بێت شێوازێكی زانستی وەردەگرێت، كە دووریی بیرەكان و قوڵایی و شوێنەكەی بەپێی حەوزە ئاوییەكان و بەپێی پێداویستیی خەڵك دیاریدەكات، كاریگەرییان نابێت لەسەر دابەزینی ئاستی ئاو. ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەی ئاشکرا کردووە "بیری نایاسایی لەبەرئەوەی نایاساییە، شوێنی پاراوبوونەوە ئەگرێتەوە، ڕێژەی دەرهێنانی چاودێری لەسەر نییە، باڵانس لەنێوان پاراوبوونەوە و دەرهێنانەوە تێكدەدات، ئەمیان كاریگەری لەسەر ئاستی ژێر زەوی دەبێت". لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ساڵی 2016ەوە هەڵكەندنی ئەو جۆرە بیرانە بەڕێژەی (40 تا 45%) كەمیكردووە. سەرەڕای بیری نایاسایی چەندین مەترسیی دیكە لەسەر ئاوی ژێر زەوی هەن، کە بریتین لە، گۆڕانكاریی ئاووهەوا، هەروەها پیسبوونی ئاوی ژێر زەوی یەكێكی دیكەیە لە مەترسییەكان بەهۆی هەندێك لە چالاكییە مرۆییەكان، بەتایبەت لەناو شارەكان و ئەوانەی زۆر نزیكن لە سەرچاوە ئاوییەكانەوە. دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لە ماوەی (20) ساڵدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی (500) مەتر دابەزیوە"، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری هاتووه: لە 2022 نزیکەی (300) بیری ئاو وشکیان کردووە، کابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كورستانیش بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان (138) بیر لێ دەدات، هاوکات ئاماژەی بەوەش داوە سەرچاوەکانی ئاو لە هەولێر دوو جۆره، ئاوی سەر زەوی 35% و ئاوی ژێر زەوی 65% ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاستی قوڵیی بیرەکانی ئاو تادێت زیاد دەبێت، ئاستی قوڵیی بیرلێدان بەپێی ساڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، كه به‌مشێوه‌یه روونكراوه‌ته‌وه: - ساڵی 1996: قووڵی بیرلێدان 120 مەتر بووه - ساڵی 2003: قووڵی بیرلێدان 200 مەتر بووه - ساڵی 2010: قووڵی بیرلێدان 300 مەتر بووه - ساڵی 2021: قووڵی بیرلێدان 500 مەتر بووه - ساڵی 2022: قووڵی بیرلێدان 700 مەتر بووه لە نوێترین ڕاگەیەندراودا (به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان) ده‌ڵێ "شەپۆلی بارانی چەند رۆژی رابردوو، کاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئاوی سەر زەوی، هەبووە، بەڵام ئاوی ژێر زەوی هیچ زیادبوونێک تۆمار نەکراوە". هه‌روه‌ها هاتووه: "بارانی باریو بەشێکی گەورەی پێداویستی ئاوی ئاودێری بەرووبوومە زستانییەکانی دابینکرد.... ئەو زیادبوونە کاتییە و ئەگەری گۆڕانكاری تێدا هەیە". بڕی زیادبوونی ئاستی سه‌رزه‌وی لە دواین شەپۆی باران باریندا سەرچاوەکان؛ 1. فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 20 ساڵدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی 500 مەتر دابەزیوە؛ https://fb.watch/hczZMCtR0O/ 2. فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان،هەرێمى کوردستان لە بوارى ئاو پێدەنێتە قۆناغێکى نوێ؛ https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2022/november/%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%D9%89-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95-%D8%A8%D9%88%D8%A7%D8%B1%D9%89-%D8%A6%D8%A7%D9%88-%D9%BE%DB%8E%D8%AF%DB%95%D9%86%DB%8E%D8%AA%DB%95-%D9%82%DB%86%D9%86%D8%A7%D8%BA%DB%8E%DA%A9%D9%89-%D9%86%D9%88%DB%8E/?fbclid=IwAR0FKWHlSzjeXwxPGZ2prL5T8P3tOu9wCCUM0a8902M_ZyIhjIYll1KCnJQ 3. ڕاگەیەندراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان. 4. سامانی ساڵانەی ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان 4 ملیار مەتر سێجایە؛ https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2204202119 5. بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی: ئاستی ئاو زۆر بەخێرایی لە دابەزیندایە؛ https://esta.krd/190715/
درەو: ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم ئابوری تورکیا لە کێشەدایە ، بەرزبونەوەی هەڵئاوسان و داڕمانی لیرەی تورکی پاڵی توركیای بەرەو قەیرانی دارایی بردووە و زیانی گەیاندوە بە کارگەکان و جووتیارەکان لەسەرتاسەری تورکیا . دوو لەسەرسێی خەڵکی تورکیا هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی پارەی نان پەیدا بکات لە گەڵ پارەی کرێێ ئەو شوینەی تێیدا ئەژی. بە پێێ ( سەنتەری یۆنیلیم ) بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی ، ئەم دۆخە بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵك تووشی قەرزێکی زۆرببن . بەڵام هەموو کات وانەبووە، ئابوری تورکیا لە دوو دەیەی ڕابردوودا هیواشبۆتەوە بەڵام دوای بازی داوە لە ساڵی (2002-2021 ) تێکڕای گەشەی ناوخۆ (5.8%) بووە گەشەیەکی زۆر باشبووە. کەواتە كێشەكە لە كوێدایە؟ شكاندنی پێچاوپێچی لیرەی تورکی. Devaluation Spiral لە هەرکەسێک بپرسیت کە ساڵانە ئەچیت بۆ تورکیا، ئەڵێت لیرەی تورکی کێشەی هەیە ، کە لەساڵی2013 ەوە لەسەرخۆ دەستیپێکردوە و بەرەو خوارەوە دەچێت، لە مانگی ئۆکتۆبەری 2021دا (1) دۆلاری ئەمریکی نزیکەی ( 8 )لیرە بووە، بەڵام لە ئۆکتۆبەری 2022 دا نزیک بۆتەوە لە (19 ) لیرەی تورکی واتا بە زیاتر لە (100%) دابەزیوە، یەکێک لەئەنجامە سەرەکییەكانی ئەم دابەزینەی لیرەی تورکی ( هەڵئاوسانە) لە گەڵ هۆکاری تردا. لە کاتیکدا کە بەهای دراوی ووڵات دائەبەزێت ئەو شتومەکانەی کە لەدەرەوە هاوردە ئەکریت گرانتر ئەکەوێت لە بازاری توركیدا . هاوردە وەک ووزەو کەرەسەی خاو تەکنەلۆژیا، ئەمەش بۆتە هۆی بەرزبونەوەی هەڵئاوسان ، كە بەرزترین هەڵئاوسانە لە ئەوروپادا . دەزگای ئاماری تورکیا لە ڕاپۆرتی مانگی ئۆکتۆبەردا بەرزترین ڕیژەی هەڵئاوسانی تۆمارکرد کە گەیشتە (85.51%) كە ئەوەش بەرزترین ڕیژە بوو لە 24 ساڵی ڕابردوودا . دەزگایەکی شیکەرەوەی سەربەخۆبە ناوی (ENGA ) ڕایگەیاند: ڕێژەی هەلئاوسانی ئەمساڵ لەڕاستیدا( 176%) بووە لە مانگی پێشوودا. بیزنسی تورکی زەبری قورسی بەرکەوتوە بە هۆی دابەزینی لیرەوە . ئەمەش بۆتە هۆی بەرزبونەوەی تێچووی بەرهەم ، لە کاتێکدا کرێی کارکردن لەکاتی خەرجکردندا بە هۆی نرخە بەرزەکانەوە کەمتر شتومەک دەکات بۆ کڕێن . دۆخەکە خراپترە بۆ ئەو کەسانەی کە پڕۆفێشناڵن دکتۆر ( سیم ئۆیڤات ) مامۆستای ئابوری لەزانکۆی ( گرینچ ) ووتی ئەمە کارەسات دروست ئەکات و ئەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەقڵەکان و کەمبونەوەی مێشکە باشەکان ، ئەبێتە هۆی زیانی گەورە بە ئابوری تورکیا دەگەیەنێت لەداهاتوودا . لە کاتێکدا کە کار لەدەست ئەدرێت و بیزنسەکان دائەخرێن ئەم ئەقڵە باشانە دەیان توانی کار بڕەخسێنن. ئابوری زۆر گەرم دکتۆر (ئۆیڤات) ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتاوە ئەو گەشە ئابوریەی کە لە دەیەی رابردوودا درووست بوو، لە بنچینەدا ڕاست نەبوو . چونکە کێشەی قوڵ هەیە لە پەیکەرەی ئابوری تورکیادا ، ئەمەش بەردەوام كورتهینانی دروستکردوە لە (هەژماری جاری) حکومەتی تورکیادا، هەروەها ( ڕێژەی سوودی بانکی ) لە کاتێکدا کە ئابوری بەخێرای گەشەی ئەکرد بانکی ناوەندی سوودی بانکی بەرزدەکردەوە بەخێرایی بۆ ئەوەی ئابوری خاوبێتەوە ، بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی واتە کەمکردنەوەی چالاکی ئابوری ، لە تورکیادا هەندێ جار پێچەوانەکەی ڕویداوە ، ڕێژەی سوودی بانکی نزم بووە لە لایەن بانکی ناوەندیەوە وایکردوە ئابوری لە کۆنتڕۆل دەربچێت . (تیمەسی ئاش ) شارەزا لە ئابوریە تازە پێ گەیشتوەکاندا لە دەزگای دارایی ( Blue Bay ) ئەڵێت ئابوری تورکیا هەمیشە ئابوریەکی زۆر گەرم بووە . گەشەی زۆر . داخوازی زۆر وە هەروەها هاوەردەی زۆر ، هەموو شتێک زۆر گەرمە، ئابوری تورکیا بەرەو داڕمان ڕۆیشت ئەنجامەکەی بەهۆی ڕاکێشانی پارەی بیانی و پارەی ناوخۆ ، هاتنە دەرەوەی وەبەرهێنەران لە بازاڕی تورکیا بەهۆ دابەزینی زۆری لیرەی تورکیەوە . ڕێژەی سوودی بانکی نزم کە بە تێگەیشتنی ئەردۆگان داوای ئەکات پێچەوانەی یاسای ئابوریە بۆ ( Monetary Policy ) واتە (پۆڵیسی نەختینە و سوودی بانکی) ئەردۆگان لە پێشوودا هەڵبژاردنەکانی بردووە بە هۆی ئەوەی کە پارەیەکی زۆری خستە بازاڕەوە ، بە ڕیژەیەکی سوودی بانکی نزم بەڵام لە کۆتاییدا ئەبێت باجەکەی بدات. ڕێژەی سوودی بانکی نزم ئەمە بەقازانجی خاوەنی پڕۆژەکانی بیناسازی بوو کە پشتیوانی (ئاک پارتیان ) دەکرد، ئەمەش بۆتەهۆی قازانجی گەورە بۆ خاوەن پڕۆژەکان لە ئەنجامی قەرزە هەرزانەکانەوە کە وەریاندەگرت. وە هەروەها باگراوندی ئیسلامی کە ئەردۆگان هەیەتی (تیمسی ئاش ) ووتی . یەکەم کەس بوو کە قوتابخانەی خویندی ئیسلامی کردەوە وە هەروەها کلتوری ئیسلامی وەرگرت بەرامبەر( بەسوو) واتە پارەدان بەسوو . کەوابیر دەکاتەوە کە پارەدان بەقەرز بەرامبەر بەسوو وەگرتن حەرامە . لە کۆتایدا ئەم شتانە وایان کردوە بەیەکەوە کە ئەم دۆخە ڕووبدات . بۆ چی شتەکان ناگۆڕێن . بەرپرسەکان ئەزانن چی ڕوو ئەدات ، بە بەردەوامی ڕەخنەیان گرتوە لە بارەی دۆخەکەوە ، هەرچەندە لە هیچ ووڵاتێکی تری ئابوری پێشکەوتودا ئەمە ڕوو نادات . بانکی مەرکەزی تورکیا سەربە خۆ نیە ، بۆ بەرپرسەکانی بانکی ناوەندی زەحمەتە بتوانن کێشەکە چارەسەر بکەن ، ئەردۆگان دۆخەکەی خراپترکردوە تائێستا چەند وەزیرێکی دارایی و بە ڕێوبەری بانکی ناوەندی دەرکردوە لە پۆستەکەیاندا ، لە بنچینەدا ئەو بەرپرسانە بەرامبەر بە سیاسەتی دارایی و ئابوری ئەردۆگان وەستاوەنەتەوە. ئەردۆگان خەڵکی تر تاوانبار دەکات ، وە کۆمەڵیک خەڵک دەوری ئەردۆگانی داوە کە ئەوانە تەنها ( بەڵی ) ئەکەن بۆ ئەردۆگان وەک سوڵتانێک وایە بەڵام لە جل‌و بەرگی نوێ‌دا . مەرکەزیەتی دەسەڵات لە دەستی ئەردۆگاندا بۆتە دڵی کێشەکە ، لە 10 ساڵی یەکەمی بەرێوبەرایەتی ( ئاک پارتی) دا پۆڵییسی (ئەرسۆدۆکسیان) هەبوو واتە لاسایکردنەوەی سیاسەتی ئابوریان بەڕێوە ئەبرد ، هەموو شتێک باش بوو ( تیمەسی ئاش ) ووتی بەڵام ئێستا تەنها ئەردۆگان هەموو شتێکە دەسەڵاتەکانی تر کراونەتە دەرەوە و بێدەسەڵات کراون . ئێستا بەرپرسیاریەتی و لێپرسینەوە نەماوە. ئەردۆگان و ئاک پارتی لەو راپرسیانەی كە لە ئێستادا دەكرێن، دەنگەکانیان زۆر دابەزیوە، بە هۆی ئەوەی کە ئابوری تورکیا دۆخەکەی زۆر خراپە . وە لەدەستدانی دوو شاری زۆر گەورە ( ئەستەنبوڵ و ئەنکەرە) لە هە ڵبژاردنەكانی ساڵی2019دا، دیارە کە خەڵك زۆر بێزارە . ئەبینن کە چۆن ستاندەری ژیانیان دائەبەزێت ڕۆژانە ( تیمسی ئاش ) ووتی . بڕیاردان لەسەر ئەردۆگان ئەوەندەی نەماوەو لەساڵی 2023دایە، لە تورکیا ئەبێت هەڵبژاردن بکرێت ، ئیستاش ئەردۆگان ئەتوانیت دۆخەکە هەڵگێڕیتەوە بە بەکارهێنانی خەرجیە گشتیەکان . ئەوەش وە ک پارە زیاترکردن بۆ خانەنشینان و ئەوانەی کە بەرنامە کۆمەڵایەتیاکان دەیانگرێتەوە وە هەروەها زیادکردنی موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی ، بە دڵنیایەوە ئەردۆگان بودجەی گشتی بەکار ئەهێنێت بۆ ئەو چین و توێژانەی کە دەنگی پێئەدەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان بەرێتەوە. لە مدوایەدا بە یاسا کە مترین موچەو هەقدەستی کارکردنی لە کاتژمێرێکدا بەرزکردەوە لە نجامی بەرزبونەوەی ئەو هەڵئاوسانە زۆرەی کە هەیە لە تورکیادا . ئیستاش هیچ ئاماژەیەكی باش نیە بۆ هەڵبژاردنەوەی ئەردۆگان ئەگەر پۆلێسی ئابوری نەگۆڕێت. کارێکی قورسە بۆ پێشبینیکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەڵام هەڵبژاردنی ئەمجارە وەک شەڕێکی قورس وایە بۆ ئەردۆگان بە بەراورد بە 20 ساڵی ڕابردوو، نیشانەکان زۆرن ئەردۆگان دەنگی زۆر لەدەست ئەدات . ( تیمەسی ئاش ) ووتی دۆخەکە سەرنج ڕاکێشئەبێت . ڕیسکی بۆشایی بازرگانی گەورەترئەبێت کورتهێنانی بازرگانی تورکیا گەورەتر بووە لە مانگی تشرینی دووهەمی ئەمساڵدا . ئەمەش زیاتر فشار ئەکاتە سەر ئەردۆگان کە گۆڵی ئەو پشتبەستنە بە زیادکردنی هەناردە بوو تا کێشە ئابوریەکەی چارەسەر بکات . بەپێی داتە سەەرەتایەکانی وەزارەتی بازرگانی تورکیا بۆ مانگی تشڕینی دووهەمی ئەمساڵ هەناردە بەڕێژەی ( 1.9%) بەرزبۆتەوە بۆ (21.9 ) ملیار دۆلار، رێژەی گەشە هێواش بۆتەوە لە 5 مانگی ڕابردوودا کە ژمارەی پاپۆڕە بار هەڵگرەکانی هەناردەی شتومەکی تورکیا بۆ بازاڕەکانی دەرەوە کەمیکردوە. بەڵام لە هەمانکاتدا هاوردە زیادیکردوە بە ڕیژەی (14%) بۆ (30.7) ملیار دۆلار بە هۆی هاوردەیەکی زۆری نەوت و گازەوە لە ڕوسیا کە سەرچاوەی ووزەی تورکیایە، بەمەش کورتهینانی بازرگانی لە مانگی تشرینی دووهەمی ساڵی 2022 گەیشتۆتە (8.8) ملیار دۆلار واتە ئەگەر بەروارد بکرێت بەساڵی ڕابردوو کورتهینانی بازرگانی بە ڕێژەی( 62%) بەرزبۆتەوە بەبەروارد بەهەمان مانگی ساڵی ڕابردوو. لە 11 مانگی رابردوودا بە رێژەی (154%) بەرزبۆتەوە کورتهینانەکە گەیشتۆتە ( 99.9 ) ملیار دۆلار هێواشبونەوەی مە کینەی دروستبونی شتومەک بۆ هەناردەی تورکیا وای لە بیزنسەکانی تورکیا کردوە کە گلەیی بکەن لە ئەردۆگان . دیارە ئەردۆگان چەند ڕێگایەکی گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی لیرەی تورکی لەوە زیاتر دانەڕمێت، ( مستەفا گوڵتیپ) سەرۆکی ئەنجومەنی هەناردەکاران ووتی: ئەبێت بەهای لیرەی تورکی هاوتەریب بڕوات لە گەڵ ڕێژەی هەڵئاوسان کە (85.5%) ، واتە زیاتر بە های لیرەی تورکی دابەزێت. ( ماریک ڕاسکۆ) یەکێک لە شیکەرەوەکانی دراو لە بانکی (Barclays Plc) ووتی تا کۆتایی ساڵی 2022 پێویستە لیرەی تورکی (11%) دابەزێت تاکو بتوانێت بەربەرەکانی بازرگانی بکات . https://www.bloomberg.com/news/articles/2022-12-02/erdogan-s-goal-of-turkey-export-boom-at-risk-as-trade-gap-widens#xj4y7vzkg https://www.euronews.com/2022/11/09/everything-is-overheating-why-is-turkeys-economy-in-such-a-mess#:~:text=%E2%80%9CGrowth%20is%20too%20hig
(درەو): یەكێتی بەبێ پارتی وەفدی ئەمنیی خۆی دەباتە بەغداد، بەڵام بۆ هەنگاریا بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی دەڕوات، پارتی ژمارەیەك بەرپرسی دەزگای زانیاری یەكێتی تۆمەتباركردووە‌و داوای رادەستكردنیان دەكات، بەڵام بۆ هەنگاریا ئامادەیە دەزگای پاراستن‌و زانیاریی پێكەوە گەشت بكەن. وەفدی باڵای سەربازی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی دووەمی (دانوب) گەیشتە هەنگاریا، بەڵام شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ وەفدەكەدا نەرۆیشتووە. شۆڕش ئیسماعیل لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە داوای لێكراوە نەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتەكەی، ئەمە پەیوەندیی بەو ناكۆكییانەوە هەیە كە بەمدواییە لەنێوان پارتی و یەكێتی سەریهەڵداوە، بەپێی زانیارییەكان شۆڕش ئیسماعیل سلێمانی بەرەو هەولێر بەجێهێشتووەو هێشتا نەگەڕاوەتەوە بۆ وەزارەت بۆ سەر كارەكەی، باسلەوە دەكرێت بەنیازە بچێتە دەرەوەی وڵات. یەكێتی لەكاتێكدا لەسەر ئاستی وەزیری پێشمەرگە كاركردنی خۆی لەگەڵ پارتی لەڕووی سەربازییەوە راگرتووەو ئەمدواییە بافڵ تاڵەبانی وەفدێكی سەربازی‌و ئەمنی یەكێتی بەبێ ئاگاداری حكومەت‌و پارتی بردە بەغداد، بەڵام لە وەفدەكەی هەنگاریادا بەهاوبەشی لەگەڵ پارتیدا بەشداری وەفدە ئەمنییەكەی كردووە. لە وەفدەكەی هەنگاریادا ئەوەی جێگەی سەرەنجە جەلال شێخ ناجی سەرۆكی دەزگای زانیاری یەكێتی‌و نوێنەری دەزگای پاراستنی پارتی پێكەون، ئەمە لەكاتێكدایە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، فەرماندەی دژەتیرۆری یەكێتی كە سەربە دەزگای زانیارییە تۆمەتبار كردووە بەتێوەگلان لە كوشتنی عەقید (هاوكار جاف)و داوای رادەستكردنی دەكات بە دادگا. سەرباری ئەمە مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم هێشتا بە فەرمی دانانی جەلال شێخ ناجی وەكو سەرۆكی دەزگای زانیاری یەكێتی لە شوێنی (ئەژی ئەمین) پشتڕاست نەكردوەتەوە‌و سەرباری ناڕەزایەتییەكانی یەكێتی، رێگەی داوە بەوەی ئەژی ئەمین وەكو سەرۆكی دەزگای زانیاری لە هەولێرەوە جموجوڵ بكات. ئەندامانی وەفدەكەی هەنگاریا كە خۆیان وەكو وەفدی باڵای سەربازی هەرێم ناساندووە ئەمانەن: • جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازیی- یەكێتی • لیوا بەختیار محەمەد سدیق ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە- یەكێتی • جەلال شێخ ناجی بەرپرسی دەزگای زانیاریی- یەكێتی • سیروان بارزانی بەرپرسی میحوری گوێر- مەخمور/ پارتی • دكتۆر غازی نوێنەری دەزگای پاراستن/ پارتی • فەریق روكن عیسا عوزێری سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە/ پارتی لوتكەی دووەمی دانوب تایبەت بوو بە بابەتەكانی (جیۆپۆلۆتیك، ئاسایش، بەرگریی). سیروان بارزانی كە یەكێك لە ئەندامەكانی وەفدەكەیە دەڵێ" دیدار‌و چاوپێكەوتنی گرنگمان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتی هەنگاریا ئەنجامداوەو پابەندبوونی خۆیان بۆ بەردەوامیی پشتگیری لە شەڕی دژی داعش دووپات كردەوە". جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازیی لە پشكی یەكێتیی كە بەمدواییە رەخنەی توندی لە پارتی گرت، لەگەڵ وەفدەكە چووە بۆ هەنگاریا، وێنەیەكی خۆی لەگەڵ (ڤاكلاڤ كلاوس سەرۆك وەزیرانی پێشووی كۆماری چیك، تۆنی ئابۆت سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئوسترالیا و جۆن سولیڤان نووسەر و ڕاوێژكاری سەرۆكی لوتكەی دووەمی دانوب) بڵاوكردوەتەوە.
درەو: 🔻ئەحمەد كانی بۆ شوێنی پشتیوان سادق. 🔻لیزا كاكەیی یان زانا مەلا خالید بۆ شوێنی هێمن هەورامی. 🔻عەبدولخالق باپیری بۆ شوێنی سەربەست لەزگین.بە پێی بڕیاری كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەر كەسێك پۆستی ئەندامی مەكتەبی سیاسی وەرگرت دەبێت دەست لە پۆستە حكومیەكەی هەڵبگرێت و دەستلەكاربكێشێتەوە. 🔹پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف كراوە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای دهۆك، دەستلەكاردەكێشێتەوەو ئەحمەد كانی دەچێتە شوێنەكەی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئەوقاف. 🔹هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كراوە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی، دەستلەكار دەكێشێتەوەو (هەولێك هەیە كە لە شوێنەكەی بمێنێتەوە ئەم ساڵە) لیزا كاكەیی تاكە ئەندامی سەركردایەتی ناو فراكسیۆنی پارتی شوێنەكەی دەگرێـتەوە، بەشێكیش پشتیوانی لە دانانی زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەكەن بەو پێیەی لە كۆنگرە بۆ ئەندامی سەركردایەتی دەرنەچووە، تەعویزی بۆ بكرێتەوە. 🔹سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەسلەكار دەكێشێتەوە لە پۆستەكەی چونكە كراوەتەوە ئەندامی مەكتبەی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی هەولێر، بڕیارە عەبدولخالق باپیری بكرێتە شوێتەكەی، هەرچەندە وەزیری پێشمەرگە (شۆڕش ئیسماعیل) بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی ماوەی نزیكەی مانگێكە نەچووەتە دەوام. 🔹زاگرۆز فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانان كراوەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسیم ەكتەبی دارایی پارتی، دەستلەكار دەكێشێتەوەو كەسێكی تر دەكرێـە شوێنەكەی. شوێنەكەی پشتیوان سادق و هێمن هەورامی پێویستیان بە دەنگدان و متمانە پێدانی پەرلەمانی كوردستان هەیە.
درەو: ئامادەكردنی: رێكخراوی روونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆژەكانی نەوت دوای ئەوەی دامەزراوەی درەو میدیا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەنووسینی بەڕێز ئەنوەر کەریم کە چەند زانیارییەکی وردی تێدایە سەبارەت بە داهاتی هەرێم و لە ناویشیدا هەناردەی نەوت و داهاتی نەوت بۆ مانگی تشرینی دەەومی ٢٠٢٢. لە ڕاپۆرتەکەدا دەردەکەوێت هەناردەی نەوتی هەڕێم کەمی کردووە. بەپێی ئەوخشتەیەی لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە هەناردەی نەوتی هەرێمە لە لایەن کەشتییەکانەوە لە بەندەری جەیهانی تورکی بارکراوە، هەناردەی هەرێم کەمی کردووە بۆ ١٠ملیۆن و ٣٤٥ هەزار بەرمیل کەبەتێکڕا ٣٤٤.٨ هەزار بەرمیل دەکات. چەندین کەس پرسیاری ئەوەیان کرد کە ئایا بۆچی بەرهەمی نەوتی هەرێم هێندە کەمی کردووە؟ ئایا بەرهەم کەمی کردووە یان هەناردە؟ جیاوازی بەرهەم و هەناردە چییە؟ لە بەر ئەوە ئەم روونکردنەوەمان بە پێویست زانی. بڵاو کردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە لە راپۆرتەکەدا هاتووە گرنگ و پێویستن، بە تایبەت کە حکومەت لەکاتی خۆیدا مانگانە بڵاویان ناکاتەوە. بەڵام ئەم زانیاریانە و ئەوانەی ئێمەش لە روونبین پێشتر بڵاومانکردووەتەوە تەنها سەبارەت بە ئەو بارە نەوتانەیە کە لە بەندەری جەیهان بارکراوە لە لایەن کەشتییە نەوتییەکانەوە. بەمانایەکی تر هەموو بەرهەمی هەرێم نییە چونکە ئەو بڕەی تیا نییە کە بە تورکیا فرۆشراوە( ئەگەر لەو ماوەدا هیچ بڕێک فرۆشرابێت) هەروەها فرۆشی ناوخۆ و ئەو بڕەشی تێدا نییە کە دراوە پاڵاوگەکانی ناوخۆ. هەروەک دەزانین بەپێی راپۆرتەکانی دیلۆیت کە حکومەت بڵاوی کردووەتەوە بڕێک بۆ پاڵاوگەکانی ناوخۆ و بڕێکیش لە ناوخۆدا فرۆشراوە، کۆی بەکاربردنی ناوخۆ و پاڵاوگەکان و هەناردە دەکاتە کۆی بەرهەمی هەێم. بەپێی زانیارییەکانی ئێمە و بەدواداچونمان لەم ماوەیەدا تەنها کێڵگەی سەرقەڵا بەرهەمی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە لە ٣٢ هەزار بەرمیلی رۆژانەوە ئێستا تەنها ١٤ هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت واتە ٥٦٪ بەرهەم کەمی کردووە و هۆکارەکەشی بۆ دزەکردنی رێژەیەکی زۆر ئاوە بۆ ناو حەشارگەکە بەپێی هەندێ سەرچاوە ٥٠٪ ی تێپەڕاندووە. کێڵگەکانی تر هەندێکیان بەئەندازەیەک بەرهەمیان زیادی کردووە بەراورد بە مانگەکانی پێش‌و لەوانە ( هەولێر و سەرسەنگ) ئەوانی دیش گۆڕانێکی وا بەسەر بەرهەمیاندا نەهاتووە. بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستی روونبیندایە و لەم خشتەیەی خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە لە کۆی ١١ کێڵگەی بەرهەمهێنی نەوتی هەرێم تێکڕای بەرهەمی رۆژانە بریتیە لە ٤٢٦ هەزار بەرمیل، تەنها بەرهەمی کێڵگەی عین سفنی بە گریمانەیی دانراوە بە ٥ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا . لە بەر ئەوەی هیچ زانیارییەکی فەرمی و نیمچە فەرمی لە بەردەستی ڕوونبیندا نییە بۆ ئەو کێڵگەیە بۆیە بە سور دیاری کراوە . کەواتە گەر ئاستی (هەناردە نەک بەرهەم ) کەمی کردبێت ئەوا دەکرێت لێکدانەوەی ئەوەی بۆ بکرێت کە وەرزی زستانەو بەرهەمە نەوتییەکان زیاتر پێویستن، دەبێت هەرێم ئەو بڕەی دەیدات بە پاڵاوگەکان و فرۆشی ناوخۆ زیادی کردبێت. لەساڵانی رابوردوودا ئەو بڕەی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ بەکار هاتووە لە نێوان٣٠ بۆ ٢٧ هەزار بەرمیلی رۆژانەدا بووە. کەواتە ئێستا دەبێت ئە بڕە بەرزبووبێتەوە بۆ نزیکەی ٩٠ بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە، لەو کاتەدا دەبێت نرخی سوتەمەنی دابەزێت و پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی خێراتر و هەرزانتربێت. گەر ئەمە نەکرابێت و هەناردەش کەمی کردبێت ئەوا ئەوکاتە پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونکرنەوە بدات. راپۆرتی پەیوەندیدار
مەریوان وریا قانع ( هەفتانە تایبەت بە درەو دەینوسێت) یەکێک لە ئاکارە سەرەکییەکانی بزوتنەوە سیاسییە ئایدیۆلۆژییەکان، بەرھەمھێنانی جنێو‌و ناو و ناتۆرەی نابەجێ و شکاندنی ئەخلاقییانەی ئەو کەس و لایەنانەیە کە بەرەنگاریان دەبنەوە. لەپشتی ئەم پیشە ناشیرینەوە، تێرۆری کەسایەتیی و گڵاو و قێزەونکردنی بیر‌و بۆچوون و تێگەیشتنی ئەوانەیە وەک ئەوان بیرناکەنەوە. لەم ڕووەوە چ بزاوتە عەلمانییەکانی ساڵانی پەنجاو شەست و ھەفتا، بە چەپ و ڕاستییانەوە، ھەڵگری ئەم ئاکارەبوون، چ لە ئێستاشدا باڵە جیاوازەکانی ئیسلامی سیاسیی، بە توندڕەو و میانڕەوییانەوە. عەلمانییەکانی جاران، زۆربەی جار عەلمانییە چەپەکان، لە ھێرشێکی بەردەوامدابوون بۆ سەر ”دیموکراسیەت“و ”کاپیتالیزم“و ”لیبرالیزم“و ”مافەکانی مرۆڤ“و ھەموویان بە درۆی سیستم و بە میکانیزمی لەخشتەبردنی ”ھێزە شۆڕشگێڕەکان“، لە قەڵەمئەدا. ئیسلامییەکانیش لەڕۆژی دروستبوونیانەوە تا ئەم ساتە، جنێو بە ”عەلمانیەت“و ”لیبرالیزم“و ”خۆرئاوا“و ”فیکری خۆرئاوا“ دەدەن و لە ئێستاشدا جنێودان بە چەمکی ”جێندەر“یشی، ھاتۆتەسەر. ئەوەی جیاوازە لە دۆخی ساڵانی پەنجاکان و شەستەکان و ھەفتاکان و ھەشتاکان، ھتد... ئەوەیە لە ئێستادا دوو گۆڕانکاریی تایبەت ڕوویانداوە. یەکەمیان ئەوەیە نەوەیەک لە ”بانگخوازیی“ نەخوێدنەوارو جنێوفرۆش و پۆپۆلیستی سەلەفی مەزھەب لەپاڵ و لەناو و لە دەره‌وەی باڵە فەرمییەکانی ئیسلامی سیاسی‌دا دروستبوون. دووھەمیان دروستبوونی سۆشیال میدیایە وەک ڕوانگەو بڵندگۆیەک بۆ قسەکردن و ڕادەربڕین کە وایکردووە چالاکەوانە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان توانایەکی گەورەی پەیوەندیکردنیان بە کۆمەڵگاوە ھەبێت. تا ئەو شوێنەی ژمارەیەک لەم کەسانە، خاوەنی کەناڵ و تەلەفیزیۆن و پێگەی ئەلکترۆنی تایبەت بەخۆیان بن. وەک وتم سەد ساڵە ئیسلامی سیاسیی قسە بە عەلمانیەت دەڵێت و بە ”بێدینیی“و ”دژایەتیکردنی دین“و ”کوفر“و ”خراپەکارییەکی ڕەھا“ یەکسانی دەکات. سەدانجار بۆیان شەرح بکەیت و نیشانیان بدەیت کە ئەو تێگەیشتنە بۆ عەلمایەت ھەڵەو ناڕاستە، درۆیەکە ئەوان بۆ عەلمانیەتی ھەڵدەبەستن، ئەوان مێش میوانیان نییە. و لە مەقام و ئاوازی خۆیان ناکەون. تا ئەو ڕادەیەی ھەوادارەکانیان فێرکردووە کە خراپییەکانی پارتی و یەکێتیی و خراپی سیستمی حوکمڕانیی لە ھەرێمدا، بکەنە خەتای عەلمانیەت، نەک خەتای، بۆ نموونە، پێکھاتی خێزانیی و بنەماڵەیی دەسەڵات، مۆدێلی حیزبایەتیی باڵادەست لە ھەرێمدا، شێوازی ئیرادەدانی ئابوریی وڵاتەکەو ئەو پەیوەندییەی لەنێوان سیاسەت و ئابوری‌دا دروستیان کردووە، ئەو مۆدێلە میدییایەی لە ھەرێمدا دروستیان کردووە، گۆڕینی ھێزە سەربازییەکان بە میلیشیای حیزبی تایبەت، مۆنۆپۆڵکردنێکی تەواوەتی کایەی سیاسیی و ئابوریی و ئەمنیی و کایەی پەیوەندییە دەرەکیی و ناوەکییەکان و ھتد... ئەوان تێگەیشتن لەم دۆخە ئاڵۆزە بە ئەرکی خۆیان نازانن و لەباتی ئەمە پارتی و یەکێتی بە ھێزی عەلمانی ناودەبەن و خراپەکارییەکانی ئەو دوو ھێزە، لە کۆی بوارەکاندا، دەدەنە پاڵ عەلمانیەت. ئێستا ئیتر نۆرە ھاتۆتە سەر چەمکی ”جێندەر“و قسەگوتن بە ”جێندەر“ بووە بە سێنتەری چالاکیی بەشێکی زۆر لە ئیسلامییەکان. لەم چەند ساڵەی دواییدا بانگخوازو چالاکەوانە ئیسلامییەکان سەرەتا بە ھێرشکردنەسەر ڕێکخراوەکانی ژنان و بە ھێرش بۆسەر فێمینزم دەستیانپێکرد، ئێستا ئیشەکەیان ئاسانترو ھەرزانتر کردووەو وشەیەکیان دۆزیەوەتە ھێرشە ڕۆژانەییەکانیان ئاڕاستە بکەن، وشەی ”جێندەر“. وەکچۆن لە پەیوەندیدا بە عەلمانیەتەوە جۆرێکی مەترسیدار لە ئیستیقالەکردن لە بیرکردنەوەو تێگەشتن لای ئەم ھێزانە ھەیە، لە دۆخی ”جێندەر“یشدا ھەمان دۆخ، بەڵام بەخەستتر لەئارادایە. سۆشیال میدیاش بووە بەو ڕووبەری ئەم ئیستیقالە گەورەیە لە بیرکردنەوەو ئەم تێنەگەیشتنە بەرفراوانە، بە ئاسانی ببینرێن و بڵاوببنەوە. لەم ماوەی ئەم ساڵەدا چەندان نوسەرو ڕۆشنبیرو چالاکەوان، ھەوڵیاندا چەمکەکانی فێمینزیم و جێندەر و مەسەلەی ژن لە کۆمەڵگادا، شیبکەنەوەو بنەما فیکریی و تیوریی و ئەخلاقییەکانی نیشان بدەن، بەڵام ھێزە ئیسلامییەکان گوێیان بە ھیچ یەکێک لەمانە نەدا. لە دواھەمین پۆستیاندا لەسەر ئەم مەسەلەیە، مەسەلەی جێندەر، حاجی کاروان، جەوھەری تێگەیشتنی زۆرینەی ھێزە ئیسلامییەکانی بۆ ئەم چەمکە، بەرجەستە کرد. لەسەر پێگەی خۆی لەفەیسبوک ئەم چالاکەوانە ئیسلامییە بە ئاسانییەکی کەموێنە، بەڵام تەواو ترسناکەوە، بەمجۆرە پێناسەی جێندەر دەکات ”ئەزانن جێندەر واتای چیە: ھاوسەرگیری پیاو لەگەڵ پیاو، ژن لەگەڵ ژن،. ژن و پیاو لەگەڵ ئاژەڵ!! ئاژەڵش ئەمەی قبوڵ نیە“. ئەم تێگەیشتنە بۆ جێندەر، دەچێتە قاڵبی ئیھانەکردن و جەھلەوە، ئیھانەکردن لەڕێگای جەھلەوە، ”جەھلێکی ترسناک“، کە نەک تەنھا ڕێگا لە شێوازە سادەکانی بیرکردنەوەو تێگەیشتن لە دیاردەکان دەگرێت، بەڵکو خودی بیرکردنەوە خۆیشی وەک چالاکیی و توانایەکی ئینسانیی تایبەت، وێران دەکات. ئەمجۆرە قسەکردنە لەسەر چەمکێکی گرنگ کە لە سەرەتای ھەشتاکانەوە بەشێکە لە بوارە سەرەکییەکانی ناو زانستە ئینسانیی و کۆمەڵایەتییەکان و ناو ھەندێک بواری زانستە سروشتییەکانی وەک بایۆلۆژیاش، نەک تەنھا عەیبەیە، بەڵکو تاوانێکی ئەخلاقیشە. لێکۆڵینەوەی جێندەریی لە ھەشتاکانەوە لە زوربەی ھەرەزۆری زانکۆ گرنگەکانی جیھاندا ھەیەو کاری لەسەر دەکرێت، کۆرسی جیاوازی لەسەر دەخوێندرێت و بوویشە بە بەشێک لە مەنھەجی ئیش‌کردن و بیرکردنەوەی زۆرێک لە بوارە زانستییەکان، بە زانکۆی ئەمستردامەوە لە ھۆڵەندا کە من نزیکەی ١٧ ساڵێکە کاری تێدادەکەم. کەچی ئەم چالاکەوانە ئیسلامییە لە سلێمانیەوە مەسەلەی جێندەر یەکسان دەکات بە ”ھاوسەرگریی ژن و پیاو لەگەڵ ئاژەڵ“دا. بە بۆچوونی من ھەر زانکۆیەک لە زانکۆکانی کوردستان کە کۆرسی لەسەر جێندەر تێدابێت، ھەر ئۆرگان و دەزگا و چالەکەوانێک لە کوردستاندا کە خۆیان بە مەسەلەی جێندەرەوە سەرقاڵکردووە، پێویستە ئەم قسانەی حاجی کاروان قبووڵ نەکەن. قبووڵکردنی ئەم قسانە تاوانە بەرامبەر بە خۆیان و بەرامبەر بە زانست و بەرامبەر بە فیکر، وەکچۆن تاوانە بەرامبەر بەو دەزگایانەی کاری تێدادەکەن. بەبۆچوونی من ئەم ھێزانە پێویستە بە شێوەیەکی دەستەجەمعی شکات لەم چالاکەوانە ئیسلامییە بکەن و داوای سەلماندنی ئەو حوکمە ئەخلاقییە ناجۆرەی لێبکەن کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا قابیلی ئەوەیە مرۆڤی لەسەر بکوژرێت. ئەم ئیھانە گەورەیە بە فیکر‌و مەعریفەو زانست نابێت بەبێ لێپرسینەوە تێبپەڕێت. مەسەلەکە لێرەدا مەسەلەی ئازادیی ڕادەربڕین نییە، بەڵکو مەسەلەی ئیھانەکردنێکی ڕاستەوخۆیە بە سەرجەمی ئەو کەسایەتی و دەزگاو بوارە زانستیی و ئینسانیانە، کەم لەم بوارەدا کاردەکەن و چالاکن. بەڵام با پرسیارێکی سادە لە خۆمان بکەین و بپرسین ئایا بەڕاست جێندەر چییەو لێکۆڵینەوەی جێندەری چییە؟ ئایا بەڕاست جێندەر مانای”ھاوسەرگیری پیاو لەگەڵ پیاو، ژن لەگەڵ ژن،. ژن و پیاو لەگەڵ ئاژەڵ!!“. بەر لە ھەموو شتێک وشەی جێندەر بەمانای ڕەگەز دێت، ڕەگەزی نێر‌و ڕەگەزی مێ، پیاو و ژن. لە ساڵانی ھەشتاشەوە بووە بەو بوارە تایبەتەی خوێندن و لێکۆڵینەوە کە باس لە پێگەی ژن و پێگەی پیاو لە کۆمەڵگادا دەکات، باس لەوە دەکات چ تێگەیشتنێک لە کۆمەڵگادا بۆ ژن‌بوون و پیاوبوون ھەیە، چ ڕۆڵێک بە ھەریەکێک لەم دوو ڕەگەزە دەبەخشرێت، بەناو چ جۆرە پرۆسەیەکی بەتاکەکەسبوون و بەکۆمەڵایەتیبووندا تێدەپەڕن. نایەکسانی نێوان ژن و پیاو لە کوێوە دێت و سەرچاوەدگرێت؟ جۆرەکانی پیاوەتیی و جۆرەکانی ژن‌بوون کامانەن و چۆن؟ چۆن ڕەگەز دەکرێت بە بنەمای شوناس؟ ئەم شوناسەش چ جۆرە پەیوەندییەکی بە شوناسەکانی تری مرۆڤەوە ھەیە، لەوانە شوناسی دینیی، شوناسی ئەتنیی، شوناسی نەتەوەیی، شوناسیی چینایەتیی، شوناسی سێکسیی، شوناسی ژن‌بوون و پیاوبوون، ھتد.. لێکۆڵینەوە لەمانەش وەک جۆرێکی نوێ لە لێکۆڵینەوەی زانستیی مامەڵەدەکرێت و زیاد لە زانستێک لە زانستەکانیش بەم شێوازە لە لێکۆڵینەوەکردنەوە سەرقاڵە. لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا کاریگەرییە ئاڵۆزەکانی ڕەگەزمان نیشانئەدات لەسەر فۆرمەکانی تری ناسنامە ئینسانییەکان، بۆ نموونە کاریگەریی لەسەر ناسنامەی دینیی، نەتەوەیی، ئەتنیی، پیاوسالاریی و ژن‌بوون و پیاوبوون. ھەروەھا کاریگەریی ڕەگەز لەسەر فۆرمەکانی ڕێکخستنی کۆمەڵگاو ڕێکخستنی پەیوەندییەکان لەناو کۆمەڵگادا. لەمەشدا دیدگایەکی ئینسانی ئاراستەی دەکات کە پێ لەسەر بەئاگابوون و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی پلەبەندییە ھیرارکیی و نایەکسانییە ڕەگەزییەکان دادەگرێت، کە زۆربەی جار لە فۆرمی ستەمی کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی و ئەخلاقیی و ڕەمزیی و مادیدا بەرجەستەن. ئەو دونیابینییەی کە ئاڕاستەی ئەمجۆرە لێکۆڵینەوەو کارە زانستییانە دەکات، وێناکردنی مرۆڤە، بە ھەردوو ڕەگەزەکەوە، وەک دیاردەیەکی ئاڵۆز‌و وەک فۆرمی جیاوازی مرۆڤبوون، کە پێویستە مافی یەکسان و بەرپرسیارێتی یەکسانیان ھەبێت. فۆرمێکە لە زانست کە لە ئاستی نۆرماتیڤ و پێوانەییدا دژ بە ستەم و ڕاسیزم و پەڕاندن و حیساببۆنەکردن و جیاکارییکردنە لەنوێان مرۆڤەکاندا لەسەر بنەمای ڕەگەز و شێوەژیان و ھەبوون یان نەبوونی شوناسێکی، دیاریکراو. لەم ڕووەوە چەمکی جێندەر وەک چاوێکی ڕەخنەیی ئامادەیە بەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و بەسەر پێگەو پلەی ڕەگەزەکان لە کۆمەڵگاو بەسەر شێوازەکانی چەوساندنەوەو غەدرکردنی کۆمەڵایەتییەوە. چاوێکی ڕەخنەگرانە کە دەیەوێت جۆری کۆمەڵگاکان باشتر‌و ئینسانیترو یەکسانخوازتر بن، ھەروەھا بتوانێت جیاوازییەکانی ناو ھەناوی خۆی باشتر‌و ئینسانییانە، بناسێت و بپارێزێت. ھەروەھا جێندەر چەمکێکی زانستییە کە دەبێت بە چاو‌دێر بەسەر بارودۆخی کارکردنی مرۆڤەکانەوە لەگەڵیەکدا، بەسەر توانای دەرکەوتن و دەرنەکەوتنیان لەناو ژیانی گشتیدا، بەسەر بڕو ڕادەی توانای دەستگەیشتنیان بە خزمەتگوزاریی تەندروستیی و توانای سەربەخۆبوونەوە، بەسەر ڕێگرییە جیاوازەکان لەبەردەم گەشەکردنی ھەریەکێکیاندا. جێندەر، یان ڕەگەز، وەک چەمک و وەک زاراوەیەکی زانستیی، لە چەمکە زانستییەکانی تری وەک نەتەوەو ”کۆمەڵگا“و ”پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتیی“و ”چین“و ”گروپ“و خودی ”تاکەکەس“ خۆیشی جیاناکرێتەوە، وەک ھۆکارێکیش بۆ بەرھەمھێنانی شوناس هەرگیز لەو هۆکارانەی تر جیا ناکرێتەوە کە پێگەی کەسێک لەناو کۆمەڵگا و لە جیهاندا، دیاری دەکەن، لەوانەش بۆ نموونە چین، ڕەچەڵەک و ئایین، ناوچەی دیاریکراو و دۆخی هاووڵاتیبوون،، ھتد... لێکۆڵینەوە لەبواری جێندەردا دەتوانێت بە ئاسانی نیشانمان بدات ئێمە لە چ جۆرە کۆمەڵگایەدا دەژین، چ جۆرە سیستمێکی دیسپلیکردن و چاودرێرکردن و ئاراستەکردنمان ھەیە، بە چ جۆرێک جیاوازیەکانمان ناوناوە و ڕێکخستووە، چ مانایەکمان بە شوناسە گەورەکانی وەک پیاوبوون و ژن‌بوون و ئینسانبوون بەخشیووە. چەمکی جێندەر دەتوانێت نیشانمان بدات چ فۆرمێک لە لێبوردن و ھاریکاریی و بەدەمەیەکەوەچوونیش لە کۆمەڵگادا ھەیەو ئیشدەکات، چ جۆرە ستەمێکیش ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ، بینراو و نەبینراو، ھەن و کاردەکەن. ھەروەھا ئەم چەمکە دەتوانێت قۆناغە مێژووییەکان و فۆرمی کولتورەکان و سیستمە ئەخلاقیی و ڕەمزییەکانمان بۆ لەیەکتری جیابکاتەوە و نیشانمابدات مرۆڤ لە کوێدا ستەمی زیاتر یان کەمتری بەرامبەر کراوەو بەرامبەر دەکرێت. بە کورتییەکەی، وەرگرتن و بەکارھێنانی جێندەر وەک چەمکێکی فیکریی و تیوریی، وەک بەشێکی گرنگ لە گەشەی زانستە کۆمەڵایەتیی و ئینسانییەکان لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم و سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمدا، کردنەوەی دەروازەیەکە بۆ باشتر تێگەیشتن لە ئینسانبوونی ئینسان، لەوەی کە مرۆڤ دەتوانێت بە شێوازی جیاواز‌و بە ڕێگای جیاواز، بەڵام باشتر‌و ئینسانیترو خاڵی‌تر لە ستەم و چەوساندنەوە، لەگەڵ یەکتریدا بژین. ڕەگەز یان جێندەر بەشێکی ھێجگار گرنگی مرۆڤبوونە، دەتوانێت پێمانبڵێت مرۆڤبوون لە دونیای ئەمڕۆدا چ مانایەکی ھەیە، کۆمەڵگا چۆن ڕێکخراوەو کاردەکات، سیستمەکانی ئیمتیازات و ستەمکردن چۆن بەڕێوەدەبرێن. لە ڕاستیدا لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا ھەوڵدانە بۆ نەھێشتنی بڕێکی بەرچاو لە ستمە کۆمەڵایەتییەکان، ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە دەتوانن زمان ببەخشن بەوانەی زمانیان لێسەندراوەتەوە، یان بەو کێشانەی تا ئێستا زمانیان بۆ دروستنەکراوە، بەگژ نایەکسانی کۆمەڵایەتیی و ئەو پرۆسانەدا بچێتەوە، کە ماف لە بەشە لاواز‌و پەراوێزخراوەکانی ناو کۆمەڵگا دەسێنێتەوە، کە مرۆڤەکان لەناو پێناس و قاڵبی نەگۆڕ و پێوەری ئاسنیندا، بەنددەکات. ھەرچی پەیوەندیی بە ژیانی سێکسییەوە ھەیە، یەکەمین ئەرک کە شیکاری جێندەری لە دونیایەکی وەک دونیای ئێمەدا، دەتوانێت پێیھەڵسێت، نیشاندانی ئەو پەیوەندییە کە لەنێوان ژیانی سێکسیی و دەسەڵات و فۆرمەکانی ئیمتیازاتی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و دینیدا ھەیە. یەکەمین پرسیارێکیش بکرێت، بۆ نموونە، لەم بوارەدا بکرێت ئەوەیە: بۆچی دەیان ھەزار کچ و کوڕی گەنج لە وڵاتی ئێمەو دراوسێکانماندا ھەن و ناتوانن شو بکەن و ژنبھێنن، کەچی نوخبەیەکی بچووک لە پیاوانی دەسەڵات و پیاوانی دین، ھەم بەرگریی لە فرەژنی، تا گەیشتن بە چوار ژن دەکەن، ھەم خۆیشیان دەتوانن چەندان ژن بەیەکەوە بھێنن؟ بۆ پرسیاریی بێژنیی زیاد لەنەوەیەک بێدەنگ و بێزمان کراوە، ئەی بۆچی زمانی فرەژنی لە ھەموو کونوقوژبنێکدا دەبیسترێت؟ ئەو پرسیارانەی دیدگای جێندەرناسی دەتوانێت لێرەدا بیانکات پرسیاری دینیی نین و پەیوەندییان بەبواری بە خوداناسییەوە نییە، بەڵکو پرسیارێکن دەربارەی نایەکسانیی دەسەڵات و شێوازی ڕێکخستنی ئیمتیازاتی کۆمەڵایەتیی، واتە پرسیارگەلێکی کۆمەڵناسانەیە. ئەوەی کە بەشێکی زۆری پیاوان بە گشتیی و کەسانی وەک حاجی کاروانی بەو ڕادەیە توڕەکردووە ئەو قسانەی سەرەوە بکات، ئەو ڕاستییە سادەیەیە، کە پرسیاری جێندەرییانە، تەنھا پرسیار نییە سەبارەت بە ژیان و پێگەی ژنان لە کۆمەڵگادا، بەڵکو پرسیاریشە سەبارەت بە ژیان و پێگەی پیاوان لە کۆمەڵگادا. بەشێکی گەورەی ئەو پیاوانەیش کە بەشدارن لە دروستکردنی سیستمێکی ستەمگەردا، ستەمگەریی لە مانا بەرفراونەکەیدا، نایانەوێت ئەو جۆرە پرسیارانە ببیستن. بۆیە ڕێگا ھەرە ئاسانەکە ھەڵدەبژێرن، ڕێگای جنێودان و شکاندنی ئەخلاقیانەی کەسەکان و چەمکە فیکریی و زانستییەکان. ئەوەی حاجی کاروان نوسیویەتیی و دەیڵێت، بەشێکە لەو میکانیزمانەی بەھۆیەوە ستەمگەریی و جەھل لە دونیای ئێمەدا کاری پێدەکەن. کاتی لێپرسینەوە لە ھەردووکیان ھاتووە، ھەم لە ستەمگەریی و ھەم لە جەھل.
درەو: ئامادەكردنی: نەوزادی موهەندیس بەشی پێنجەم • ئاشكرایە غازی سروشتی لە ئێستادا لەدوای نەوتی خاوەوە بۆتە سەرچاوەی دووەم و گرنگ و كاریگەری وزەی سەردەم و بۆ ئایندەش پێشبینی دەكرێت جێگەی نەوتی خاو بگرێتەوە لەبەر سیفاتە باشەكان و كەمی تێچوونی و هاوڕێی ژینگەیی و ...هتد.هەربۆیە گرنگی دان بەم سەرچاوەی وزەیە كار و ئەركێكی لە پێشی هەموو ئەو دەوڵەت و دەسەڵاتانەیە كە خاوەنی بڕە یەدەگێكی گەورەن لەم سەرچاوەیە،بە باشترین و زانستیتیرن شێواز.چونكە لەلایەك سەرچاوەی داهاتێكی گەورە و دەوڵەمەندە و لەلایەكیش تەكنەلۆجیایەكی هەستیار و مەترسیداریشە.جا بۆ گرنگی غازی سروشتی باس لە جۆرە جیاوازەكانی و سوود و مەترسیەكانیان دەكەین. 1. غازی سروشتی شلكراوەLiquified Natural Gas LNG . : بریتیە لە تێكەڵەیەك كە زۆرینەی لە غازی میپان پێكدێت و كەمێكیش لە غازی ئیپان،دەتوانرێت شلبكرێتەوە بەهۆی پەستان و ساردكردنەوە،بەمەیببەستی ئاسانكردنی هەڵگرتن و گكواستنەوەی. 2. شلەكانی غازی سروشتی Natural Gas Liquids NGL : پێكدێت لە غازەكانی ئیپان Ethane و پڕۆپان Propane و بیوتان butane و پێكعههاتەی قورسی تر. 3. غازی پتڕۆڵی شلكراوە Liquidand Petroleum Gas : كە بەغازی ماڵانیش ناسراوە كە یەكێكە لە بەرهەمەكانی پاڵاوتنی نەوتی خاو لە پاڵاوگەكان كە بریتیە لە تێكەڵەیەك لەهەردوو غازی پڕۆپان Propane و بیوتان Butane .. 4. غازی سروشتی پەستێنراو Compressed Natural Gas CNG . 5. سووتەمەنی غازی گۆڕدراو بۆ شلConverted Gas to Liquid Fuels GTL . • لەخوارەوە باس لە سێ جۆریان دەكەین بە دووروودرێژی : 1. غازی سروشتی شلكراوە بە ئینگلیزی liquefied natural gas یان LNG بریتیە لە غازی سروشتی و كرداری چارەسەری بۆ كراوە و شلكراوەتەوە بە ساردكردنەوە. غازی سروشتی دەردەهێنرێت لە كێڵگە نەوتیەكان و دواتر لە ڕێگەی بۆری تایبەتەوە دەگوێزرێتەوە بۆ دامەزراوە و یەكە چارەسەریەكان كە كرداری چارەسەری زیاتری بۆ دەكرێت وەك ساردكردنەوە و شلكردنەوەی غازەكە لە ژێر دۆخی كەشوهەوادا. • پێشەكیەكی مێژوویی: • بیرۆكەی شلكردنەوەی غاز لەساڵی 1914 دەستیپێكرد لە ئەمریكا. • لەساڵی 1917دا بۆ یەكەم جار بەریتانیا هەستا بەكاری بازرگانی لە غازدا. • بەڵام لەساڵی 1961 دا بەریتانیا گرێبەستێكی 15ساڵەی لەگەڵ جەزائیردا واژۆكرد بۆ پێدانی سەرەتایی بەنزیكەی 1 ملیۆن تەن لە غازی سروشتی شلكراوە ساڵانە. • دوای ئەوە كرداری غازی شل لە جیهاندا بڵاوبۆوە بە هێواشی تا ئێستا 40 بەندەر هەیە بۆ غازی شلكراوە. • سیفاتەكانی غازی شلكراوە: 1. بەشێوەی شل دەپارێزرێت لە پلەی گەرمی 161.5 پلەی سەدی ژێر سفرەوە و لە ژێر پەستانی هەواییدا. 2. چڕییەكەی نزیكەی 440كگم/م3(( كەمترە لە نیوەی چڕی ئاو)) كاتێك شل بێت.كاتێك دەبێتە غاز و قەبارەكەی گەورە دەبێت بەنزیكەی 600جار لە دۆخە شلیەكەی. 3. تامی نیە ،ڕەنگی نیە،بۆنی نیە.لەكاتی چوونە ناو هەوای دەوروبەرەوە دەتوانرێت هەستی پێبكرێت لەڕێگەی هەورەوە یان هەوری دروستبوو لە چواردەوری جێگەی لێچوونەكە بەهۆی هەڵمژینی بۆ گەرمای دەوروبەر و دواتر هەڵمی ئاو چڕدەبێتەوە لە هەوادا لەسەر شێوەی هەور. 4. ژەهراوی نیە بەڵام دەبێتە هۆی خنكاندن. 5. دەبێتە هۆی تێكچوونی كانزاكان،پلاستیك،مەتات و هەر كەرەسەیەكی نەرم یان لەدن لە دۆخی ئاسایی‌دا بۆ ئەوەی وەكو شووشەیەكی شكاوی لێبێت. 6. دەبێتە هۆی برینی سارد پێی دەوترێت((پێوەدانی سارد))ئەگەر بەر لەش كەوت لە ئەنجامی جیاوازی گەورەی لەگەڵ پلەی گەرما لەش و غازەكەدا. 7. دەبێتە هۆی تەقینەوەی سارد(( سووتانی تیادا نیە)) لەكاتی تێكەڵكردنی ئاو و پێی دەوترێت دیاردەی قۆناغی گواستنەوەی خێرا. 8. وزەی سووتاندنی نزیكەی 49 مێگاجول/كگم كە زۆر خاوێنە بەبەراوورد بە توخمە سووتێنەرەكانی تری نەوتیەوە وەك دیزڵ و بەنزین. 9. غازی میپان بە پێكهێنەری سەرەكی دادەنرێت. • بۆچی غاز شلكردەكرێتەوە؟ هەندێك كەس پێیانوایە كاتێك غاز شلدەكرێتەوە بۆ ئەوەی وەك سووتەمەنی بەكاربێت،بەڵام ئەوە هەڵەیە.غاز شلدەكرێتەوە تەنها بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی بگوازرێتەوە،چونكە گواستنەوەی غازی شلكراوە لەڕێگەی دەریا و زەریاكانەوە زۆر كەمتری تێدەچێت وەك لە گواستنەوەی لەدۆخی غازیدا.ئەمەش لەبەرئەوەی غازی شلكراوە ((میپان))قەبارەكی كەمتر دەگرێت كە 600جار كەمترە وەك لە قەبارە غازیەكەی.جا بۆئەوەی قەبارەكەی بچووكبكرێتەوە لە تانكیەكاندا ئەوا پێویستە پەستانێكی گەورەی بخرێتە سەر و بۆ ئەمەش پێویستە دیواری تانكیەكان زۆر ئەستوور بن بۆ بەرگەگرتنی ئەو پەستانە بەرزە و ئەمەش قورساییەكی گەورە دەخاتە سەر پاپۆڕەكان.بەڵام غازی شلكراوە لەگەڵ ئەوەی چڕییەكەی زۆر زیاترە لە چڕی غازی سروشتی بەڵام هێشتا چڕییەكەی كەمتر دەبێت لە چڕی پۆڵا كە بەكاردێت لە دروستكردنی تانكیەكاندا لە ژێر پەستانی هەوادا. • پڕۆسەی چارەسەری و شلكردنەوەی غازی سروشتی غازی سروشتی لە كێڵگەكانەوە دەردەهێنرێت كرداری گواستنەوەی غازی سروشتی لەكێڵگەوە ئەنجامدەدرێت و وە دەگوازرێتەوە و دواتر پڕۆسەی چارەسەریەكانی بۆ دەكرێت لەڕێگەی بەكورتی: 1. لابردنی توخمە جیاوازەكانی تر : كە زیاندەگەیەنن بە دامەزراوە و ژینگەی دەوروبەریش.وەكو لابردنی جیوە ((كە دەبێتە هۆی داخوران و فەوتانی بۆری و كەلوپەلی دروستكراو لە ئەلەمنیۆم)) و كبریتیدی هایدرۆجین(( كە غازێكی ژەهراویە و قەدەغەكراوە لە جیهاندا و دەبێتە هۆی بارینی ترشە بارانی زیانبەخش)) ولابردنی (( ڕۆنە نەوتیەكان و ئاو و توخمە هایدرۆكاربۆنیە چڕبوەكان وغازەكان و لابردنی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن CO2)) چونكە هەموو ئەو توخمانە دەبنە هۆی گرتنی بۆریەكان بەهۆی ڕەقبونیانەوە لەپلەی گەرمای نزمدا و پێش شلكردنەوەی غازەكە. 2. دواتر كرداری ساردكردنەوە : بەچەند قۆناغێك ئەنجام دەدرێت.كە بریتیە لە لابردنی غازەكانی تر كە تیایدا بەپێی پلەی كوڵاندنیان وەكو غازی میپان و ئیپان و پڕۆپان و بیوتان و هەندێكیان بۆ كرداری ساردكردنەوە بەكاردێن یان وەكو سووتەمەنی لە دامەزراوەكەدا.غازی پێنتان و ئەوانی دوای ئەو غازی قورسن و پێویستە جیابكرێنەوە بۆئەوەی نەبنە هۆكاری بەستن و گیران.غازەكە دەبێتە غازی پەستێنراو لە ژێر پلەی گەرمی نزیكەی 36 پلە لە ژێر سفرەوە.دواتر قۆناغی دووەم دەستپێدەكات و زیاتر و زیاتر سارددەكرێتەوە و تادەگاتە پلەی 150پلەی سەدی ژێر سفر. 3. كرداری شلكردنەوە: دوای ئەوەی كە پلەی گەرمای غازەكەی گەیشتە نزیكەی 158 ئیدی غازەكە بەرەو شلبونەوە دەچێت لە ژێر پەستانێكی كەمێك بەرزتر لە پەستانی هەوا و دواتر كرداری شلبونەوە ڕوودەكات كاتێك پەستانی سەر غازەكەی دادەبەزێت بۆ پەستانی هەوا و پلەی گەرماكەش دادەبزێت بۆ 161.5 پلەی ژێر سفر. و ئیدی دەتوانرێت بەشلی پاڵی پێوەبنرێت بۆ ناو كۆنتێنەرەكان كە زۆر بە قایمی و پتەوی دیوارەكانی دروستكراون یان بۆ ناو كۆگای هەڵگرتنەكان و دواتر لەڕێگەی پاپۆڕەوە لەناو دەریادا دەنێردرێتە ناو بازاڕەكانی جیهانەوە بۆ فرۆشتن. 4. هەڵگرتن و دواتر گواستنەوە و ناردنی بۆ بازاڕ و فرۆشتن. هەریەكێكێك لەم هەنگاوانە زۆر بەووردی و دیقەتەوە دەكرێن،چونكە تەواوی پڕۆسەكە لە ژێر پەستان و پلەی گەرمی زۆر بەرزدا ئەنجامدەدرێت كە لەهەموو ئانوساتێكدا مەترسی ڕوودانی تەقینەوەی لێدەكرێت. • ئەو وڵاتاناكەی كە زۆررترین غازی شلكراوەیان هەیە: قەتەر:بەگەورەترین هەناردەكاری غازی شلكراوە دادەنرێت لە جیهاندا. لەكاتێكدا جەزائیر یەكەم وڵات بوە كە بەرهەمی هێناوە. گەلێك كۆمپانیای نێودەوڵەتی گەورە هەن كە لەو بوارەدا كاردەكەن وەكو كۆمپانیای (( نۆرپ وێست و سی غاز وكۆمپانیای یەمەنی بۆ غازی سروشتی شلكراوە و تانگۆ وساخالین و قەتەر غاز و راس غازی قەتەر و كۆمپانیای غازی بەسرە)). • مەترسیەكانی غازی سروشتی شلكراوە غازی سروشتی شلكراوە مەترسیەكی گەورەی نیە،تەنها لەكاتێكدا نەبێت كە بە پشتگوێخستن مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.لەو مەترسیانەش: 1. تەقینەوەی كۆنتێنەری غازەكە لەكاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرمیەكەی بۆ سەروو پلەی شلكردنەوەكەی -161.5 پلەی سەدی و ڕەنگە سووتانیشی لەگەڵدا بێت ئەگەر سەرچاوەیەكی گڕگرتن هەبێت لە هەوادا و لەو كاتە كارێكی سەخت دەبێت كە كۆنتڕۆڵ بكرێت. 2. دەشێت بە لێچوونی بڕێكی پێویست لە غازی شلكراوە ببێتە هۆكاری خنكاندن و دواتریش مردن سەرەڕای بەستنی لاشە بەهۆی زۆر ساردییەوە. 3. تەقینەوەی سارد لەكاتی بەركەوتنی لەگەڵ ئاودا. 4. لێدەرچوونەكانی بۆ ناو هەوا: كە دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا. هۆكاری مەترسی ئاگركەوتنەوە و تەقینەوەكان لە دامەزراوەكانی غازی سروشتی شلكراوە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی غاز و شلەمەنی كە توانای گڕگرتنیان هەیە یان بوونی شلەمەنی و ئۆكسجین و سەرچاوەی گڕگرتن لەكاتی كرداری داگرتن و باركردندا. • ڕووداوەكانی تەقینەوەی غازی سروشتی شلكراوە: 1. ڕووداوی سكیكدە لە جەزائیر لەساڵی 2004دا كە 27 كەس بونە قوربانی. 2. ڕووداوێك لە ئەمریكا لەساڵی 1973 و 37 كەس بونە قوربانی. 3. ڕووداوی كلفلاند لە ئەمریكا لەساڵی 1944 كە 128 كەس بونە قوربانی. 4. ڕووداوی تەقینەوەی غاز لەماڵێك لەگەڕەكی كازێوەی شاری سلێمانی لەشەوی 17/18/11/2022 كە 15 كەس بونە قوربانی و 12 كەسی تریش بریندار بوون .كە بەڕاستی كارەساتێكی ناخ هەژێن بوو. 5. ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری دهۆك لە شەوی 21/22/11/2022 كە 5 كەس بونە قوربانی و 32 كەسی تریش بریندار بوون. 2. غازی پتڕۆڵی شلكراوە Liquefied Petroleum Gas LPG (غازی ماڵان)) • پێكهاتەكانی : لە هایدرۆكاربۆنات پێكدێت،كە 3 بۆ 4 گەردیلە كاربۆن لەخۆدەگرێت. پێكهاتە سروشتیەكانی غازی پتڕۆڵی شلكراوە بریتین لە : پڕۆپان C3H8و بیوتان C4H10، ئەم دوو غازە بەڕێژەی سەدی تێكەڵ یەكتری دەكرێن بەپێی سروشتی بەكارهێنانەكانی و دۆخی كەشوهەوا و ڕەنگە بڕێكی كەمی توخمە هایدرۆكاربۆنیەكانی تریشی تیادا بێت. • سیفاتەكانی ئەم جۆرە غازە: غازی پتڕۆڵی شلكراوە LPG بە ئاسانی لەهەوادا دەسووتێت. بەهای گەرمی تیایدا یەكسانە بەوەی كە لە بەنزیندایە. بەهای گەرمیەكەی دوو هێندەی غازی سروشتیشە.كەوایلێكردوە ببێتە سووتەمەنییەكی باش بۆ گەرمكردنەوە و چێشتلێنان و بەكارهێنان لە ئۆتۆمبێلەكاندا. • غازی پڕۆپان Propane دادەنرێت لەو غازانەی كە بەشێوەیەكی گەورە توانای گواستنەوەی هەمەجۆری هەیە. كە جۆرێكە لە غازی پتڕۆڵی شلكراوە كە بەكارهێنانی زۆر بڵاوە.دادەنرێت بە سەرچاوەیەكی گرنگی وزەی جێگرەوە بۆ زۆرێك لە خواستی كارەكان و بازرگان‌یش.ئەم جۆرە لە غاز C3H8 بەكاردەهێنرێت بەشێوەیەكی فراوانتر لە بەكارهێنانە بازرگانیەكاندا وەكو سووتەمەنی بۆ بەرزكەرەوەكان و باشترە بەكاربهێنرێت لە كۆگاكاندا و لەجێگەی بیناكاندا.بەهۆی ئاسانی هەڵگرتنی لە بوتڵی ئاسان گواستنەوەدا. • غازی بیوتان Butane بیوتان C4H10 یەكێكە لە بەرهەمە دەرهێنراوەكانی غازی سروشتی خاو،كە لە بەنزین دەچێت كە نەوتی خاوی تیادایە.وەك یەكێك لە پێكهاتەكانی،بیوتان زیاد دەكرێت بەزۆری بۆ بەنزینی ئاسایی،بۆ ئەوەی تواناكەی باش بكات بەبێ دروستكردنی بەرهەمێك كە زوو بگۆڕێت.هەروەها لەسیستەمی سارد و گەرمكردنەوەدا بەكاردێت لەگەڵ چەرخی جگەرەدا،هەروەك بەكارهێنانیشی بڵاوە لە پێوانەكردنی هەندێك ئامێری زانستی هەستیاردا. • پێناسەی غازی پتڕۆڵی شلكراوە LPG و سیفاتەكانی : غازی پتڕۆڵی شلكراوە لە سروشتدا كۆدەبێتەوە لەژێر زەویدا و لەگەڵ نەوتی خاو‌دا دێتەدەرەوە لەكاتی دەرهێنانی لە بیرە نەوتەكانەوە)) و پێی دەوترێت غاز المصاحب// غازی هاوشانی نەوتی خاو))،هەروەها بەرهەمیش دێت لەكاتی چارەسەری نەوتی خاو و گۆڕینی بۆ پێكهاتە و بەرهەمەكانی و دەشتوانرێت غازی بەرهەمهاتوو شلبكرێتەوە بەهۆی خستنە ژێر پەستانەوە. غازی پتڕۆڵی شلكراوە بەشێوەیەكی سەرەكی لە غازی پڕۆپان و بیوتان پێكدێت كە بریتیە لە تێكەڵەیەك لە توخمی هایدرۆكاربۆنیەكان.بەزیاد كردنی پەستان لەسەر غازەكە شلدەكرێتەوە بەوەش قەبارەكەی زۆر بچووك دەبێتەوە و كرداری گواستنەوەكەشی ئاسان دەبێت لەگەڵ هەڵگرتنی و پێوانەكردنیشیدا. گواستنەوەی غازی شلكراوە لەڕێگەی تانكی پەستاندا دەكرێت بۆ جێگەی بەكارهێنان لەوێدا پەستان كەمدەكرێتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ دۆخی غازیەكەی و بەكارهێنانی بەشێوەی غازی. بەشێوەیەكی گشتی غاز بێ ڕەنگ و بۆنە و بۆئەوەی هەستیپێبكرێت لەكاتی لێچووندا توخمی بۆنداری وەكو((مەركەبتانی ئەپیل))ی بۆ زیاددەكرێت پێش ئەوەی بگەیەنرێتە دەستبەكارهێنەران. * بواری بەكارهێنانی: 1.غازی بوتڵی ماڵان. 2. غازی بەكارهاتوو وەكو سووتەمەنی ئۆتۆمبێل. 3.غازی پتڕۆڵی شلكراوە لە پیشەسازیە گۆڕاوەكاندا. غازی پتڕۆڵی شلكراوە كە ناسراوە بە LPG بەرهەمدێت وەك بەرهەمێكی لاوەكی لەكاتی چارەسەركردنی پتڕۆڵی خاو لە پاڵاوگەكاندا بۆ بەرهەمێنانی بەرهەمە نەوتیەكان وەكو بەنزین و مازۆت.بەهەمان شێوەش لە سروشتەوە ڕاستەوخۆش دەردەهێنرێت لەهەندێك ناوچەدا كە بریتیە لە تێكەڵەی پڕۆپان و بیوتان. لەبەرئەوەی LPG بە زۆری لە بیوتان و پڕۆپان پێكهاتوە قورسترە لە هەوا هەربۆیە دەچێتە جێگە نزمەكان وەكو ژێر زەمین و شوێنە نزمەكان هەرلەبەرئەمەش دەبێتە هۆی خنكاندن لەكاتی نوستندا یان گڕگرتن و تەقینەوە ئەگەر بە وریای مامەڵەی لەگەڵ نەكرد. و توانای گڕگرتنی هەیە ولەتوركیادا بەڕێژەی 30% پڕۆپان و ڕێژەی 70% بیوتان تێكەڵدەكرێن بۆ مەبەستی پیشەسازی و گەرمكردنەوە و چێشتلێنان و ڕووناكی لەماڵاندا. • هەربۆیە پێویستە لەكاتی لێچوونی غازدا بۆ هەر جێگایەك پێویستە : 1. پێش هەموو شتێك بەهیچ شێوەیەك پلاكی كارەبا و ڕووناكەرەوە یان هەر پلاكێكی كارەبا هەڵنەكرێت.لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی تەقینەوەیەكی مەترسیدار و دەبێتە هۆی زیانی گەورە. 2. پێویستە نەچنە ئەو ژوور و جێگایانەی غازەكەی تیادایە و جگەرە بەدەستەوە بێت.كە ئەمەش دەبێتە هۆی تەقینەوەیەكی گەورە و ترسناك. 3. بۆیە پێویستە لە پێشدا دەرگا و پەنجەرەكان بكرێتەوە بۆ هەوا گۆڕكێ و دواتر پشكنینی جێگەی لێچوون و بەخێرایی دابخرێت.یان پەیوەندی بە كەسانی پسپۆڕەوە بكرێت. غازی LPG كە لە غازی سروشتیەوە بەرهەمدێت دادەنرێت بە ئاڵۆزترین و مەترسیدارترینیش لەهەموو جۆرەكانی وزەی نەوتی هەربۆیە پێویستی بە ڕێوشێوێنی خۆپاراستنی هەیە لەكاتی بەكارهێنانیدا ولەبەرئەوەش تێچووەكانی بەرزترە. مەترسیەكەشی لەوەدایە كە توانای گڕگرتنی بەرزە و دەبێتە هۆی كارەساتی ماڵوێرانیكەر لە گیان و ماڵدا تەنها لەبەر پشتگوێخستنێكی بچووك.وەك لییكردن و لێچوون. لەبەرئەوە پێویست بە ڕێوشوێنی زۆر ووردی سەلامەتی دەكات لەناو ماڵ و دامەزراوە پتڕۆكیمیاویەكان و بەندەرەكان و پاڵاوگەكان و كۆگانی هەڵگتن و بۆریە گواَزەوەكانیشدا. • لەو ڕێوشێوینانەش بریتیە لە: 1. صیانەكردنی بەردەوامی هەموو بەشەكانی تۆڕی ڕاكێشانی غازەكە لە بۆری و ڤاڵڤەكان و جۆینت و تانكیەكە بەشێوەیەی دەوری و لانی كەم هەر 6 مانگ جارێك. 2. پشتگوێنەخستنی هیچ جۆرە لێچوون و لیكێك هەرچەندە كەم و بچو‌وكیش بێت. 3. با بەشێوەیەكی بەردەوام پەنجەرەیەك یان دەرچەیەك هەبێت لە ماڵان‌دا بۆ هەوا گۆڕكێ بۆئەوەی غاز پەنگ نەخواتەوە لەناو ماڵەكاندا. 4. دانانی سیستەمی سەلامەتی و ئامێری ئاگاداركردنەوەی هەستیار لە نزیك تۆڕی دابەشكردن یان تانكی غازەكانەوە بۆئەوەی بە زووترین ڕٍێگە بگرێت لە لێچوون و لیكەكان تا چاككدەكرێتەوە. 5. دانان و بەستنی تۆڕی دابەشكردنی غاز لەماڵان و شوێنە گشتیەكانی تریش با لەلایەن ئەندازیاران و كەسانی پسپۆڕ و شارەزاوە بێت نەك هەموو كەسێك كە هیچ شارەزایەكی زانستی نەبێت. 6. بۆیاغكردنی تانكیەكان : بە بۆیاغێك كە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز بگرێت لەگەڵ گڕگرتنی بەهێز و گەرما هەڵبمژێت . 7. لاستیكە دژە ئاگرەكانیان تێوەبپێچرێت . 8. ڕێگەگرتن لە جوڵەی توخمی غازی نەوتی بەپێی توانا چونكە دەبێتە هۆی كشان و چوونەوەیەك و پڕبوون و بەتاڵبوون تەنانەت گەر لە پۆلاش بێت و ئەستوریش بێت. • بەكارهێنانی ئەم جۆرە غازە وەك سووتەمەنی ئۆتۆمبێل گەلێك سیفاتی باشی هەیە وەكو : 1. خاوێنە و باش دەسووتێت. 2. هاوڕێی ژینگەیە چونكە ژینگە پیس ناكات بەهۆی ئەوەی لەكاتی سووتانیدا هیچ پاشەڕۆیەك وەكو غازی بێ ڕەنگ لەشێوەی CO پیسكەری ژینگە بەەجێناهێڵێت و خۆڵەمێشیشی نیە. 3. هەرزانترە لە بەنزین هەربۆیە وەك سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بەكاردێت. 4. بەهەمان شێوە لە ئۆتۆمبیلەكاندا دەبێتە هۆی درێژبونەوەی ماوەی ڕۆنگۆڕین. 5. بەهۆی بوونی بڕێكی كەمی CO2 تیایدا ئەوا مەكینەی ئۆتۆمبیلەكان بۆ ماوەی درێژتر بەخاوێنی دەمێننەوە. 6. بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە غازە بەشێوەی غازی دەگاتە ژووری سووتاندن و بەهۆی دروستنەبوونی ترشەكان و كاربۆن وەك سووتەمەنیەكانی تر ئەوا قازانجی گەورەی ئابوری هەیە. هەردوو جۆری غازی سروشتی و شلكراوە كە لەنەوتی خاوەوە دەردەهێنرێن لەناو كۆنتێنەری لە پۆڵا دروستكراودا هەڵدەگیرێن لە ژێر پەستانی بەرزدا و دەنێرێت بۆ بەكارهێنەران لە دۆخی غازی یان شلیدا.پێكهاتەی غازی شلكراوەیی لە ڕێژەی 70% بیوتان و ڕێژەی 30% پڕۆپان پێكدێت. 3. غازی سروشتی پەستێنراو CNG CNG غازی سروشتی پەستێنراو،بریتیە لە غازی سروشتی بە ئاسایی لەژێر پەستانی زۆر بەرزدا و بەبەردەوامی لە دۆخی غازیدا دەمێنێتەوە،جا لەبەرئەوەی غازی سروشتیش پێكهاتەی سەرەكی غازی میپانە هەربۆیە CGNیش بەهەمان شێوە پێكهاتەی سەرەكی بریتیە لە غازی میپان.دەتوانرێت ئەم غازە وەك سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بەكاربهێنرێت لە جیاتی بەنزین و گازۆیل و غازی پتڕۆڵًی شلكراوە.لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سووتەمەنیە غازی زیان بەخش كەمتر دەردەكات لەكاتی سووتانیدا بەبەراوورد بە بەنزین و دیزڵ و غازی پتڕۆڵی شلكراوە. ئەم جۆرە غازە بەشێوەیەكی گشتی لە كۆنتێنەر یان تانكی شێوە سلیندەر یان گۆیدا هەڵدەگیرێت لە پەستانی 20-25 مێگا باسكال دا.لەبەر بەرزی پەستان،ئەو تانكیانەی كە بەكاردێت لە پۆڵا دروستدەكرێت. • سیفاتە باشەكانی CGN 1. تێچووی سازكاری و چاكردنەوەی نزمە بۆ ئەو ئۆتۆمبیڵانەی كە غازی سروشتی پەستێنراو بەكاردێنن. 2. لەكیسچوونی ئەم سووتەمەنیە لەڕێگەی لێچوون و بەهەڵمبونەوە زۆر نزمە. 3. بەئاسانی ویەكسانی تێكەڵ بەهەوا دەبێت. 4. سەلامەتە لەبەركارهێناندا بەهۆی بەرهەمهێنانی بڕی كەم لە غازە زیانبەخشەكانەوە، پیسبوونی كەمترە. 5. توانایەكی بەرزی گەرمی هەیە. • لەگەڵ ئەمانەشدا هەندێك كەموكوڕی هەیە وەك : ئەو كۆگایانەی كە CGN تیایاندا هەڵدەگیرێت ڕووبەرێكی فراوانتریان پێویستە.لەبەرئەوەی لە دۆخی غازیدایە وەك لە دۆخی شلی.سەرەڕای ئەوەش،ئەو بڕەی پێكهاتەكان كە CGN بەكاریدێنێت زۆر زیاترە. • جیاوازیەكانی نێوان هەریەكە لە (( غازی سروشتی NG و غازی پەستێنراو CNG و غازی پتڕۆڵی شلكراوە LPG)) 1. غازی پەستێنراو بە پلەی سەرەكی لە میپان پێكدێت.بەڵام غازی پتڕۆڵی شلكراوە لە پڕۆپان و بیوتان پێكدێت. 2. زاراوەی CNG ئاماژەیە بۆ غازی سروشتی پەستێنراو ،لەكاتێكدا LPG ئاماژەیە بۆ غازی پتڕۆڵی شلكراوە. 3. غازی پەستێنراو هەمیشە لە دۆخی غازیدا دەمێنێتەوە.بەڵام غازی پتڕۆڵی شلكراوە دەكرێت بەشێوەی غازی یان شلی بێت. 4. هەردوو جۆرە غازەكەی بەكەڵك دێن وەكو سووتەمەنی بەكاربهێنرێن.و هەریەكەشیان سیفاتی باش و كەموكوڕییان هەیە.
درەو: یادگار سدیق گەلاِڵی بەردەوام نرخی نەوت لە هەڵکشان و داکشاندایە و بەتایبەتیش لەچەند مانگی ڕابووردوودا هەڵکشان و داکشانە کە زۆر زیاتر بوو، کاریگەرییەکانی سەر دیاری کردنی نرخی نەوت فرە رەهەند و جۆراوجۆرن. لەم وتارەدا هەوڵدەدەین جەخت بخەینە سەر هۆکارە سەرەکییەکان و لە ١٠ خاڵدا چڕیان بکەینەوە. هەموومان ئەو بنەما ئابوورییە دەزانین کە ئاماژە بەوە دەکات کاتێک خستنەڕوو کەم و خواست زۆرە، نرخەکان بەرز دەبنەوە (و بە پێچەوانەشەوە). بەڵام، خواست و خستنەڕوو تەنها یەکێکە لەو هۆکارە زۆرانەی کە کاریگەرییان دەبێت لەسەر نرخی نەوتی خاو. بە لەبەرچاوگرتنی ئابووری و بازاڕە داراییەکان و دۆخی ئێستای سیاسەت لە جیهاندا (شەڕی بازرگانی، لێپێچینەوە و هتد)، چەند گۆڕاوێک هەن کە لە دیاریکردنی نرخی نەوتی خاو و سەرچاوە سروشتییەکانی دیکەدا دێنە ئاراوە. پێشتر چەندجارێک باسی ئەو هۆکارانەمان کردووە کە لەماوەی درێژ و کورت‌دا کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەکەن، لێرەدا بەکورتی ئەو هۆکارانە باس دەکەین کە لەچەند مانگی رابردوودا کاریگەربوون لە سەر هەڵکشان و داکشانی نرخ کە تێکەڵەیەکە لە کاریگەری درێژ مەودا و کورت مەودا. کەواتە، ئەو هۆکارە سەرەکیانە چین کە کاریگەرییان لەسەر نرخی نەوتی خاو هەیە؟ لەم کاتەدا ئەمانە لە دیارترینەکانن. 1- خواست و خستنە ڕوو ئەوەی نرخی نەوت دیاری دەکات و کاریگەری راستەوخۆی لەسەری هەیە بریتییە لە بنەماسەرەکییەکەی نرخ کە خواست و خستنە ڕووە. هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ دەربازبوون، ڕەنگە ئەمە ئەو هۆکارە بێت کە زۆرترین کاریگەری دەبێت لە ڕەچاوکردنی ئەو هۆکارە سەرەکیانەی کە کاریگەرییان لەسەر نرخی نەوتی خاو هەیە، یان نرخادن بۆ هەر کاڵایەک. تا نەوتی خاو زیاتر بەرهەم بهێنرێت، لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە، نرخی هەر بەرمیلێک هەرزانتر دەبێت. دابینکردن و داواکاری چۆن کاریگەرییان لەسەر نرخەکان هەیە؟ • دابینکردنی کەم و خواستی کەم، نرخەکان زۆر ناگۆڕێن • دابینکردن کەمە و خواست زۆرە، تێچووی هەر بەرمیلێک بەرز دەبێتەوە • دابینکردن زۆرە و خواست زۆرە، نرخەکان بەو پێیە بەرز دەبنەوە/دەگۆڕدرێن • دابینکردن زۆرە و خواست کەمە، پێویستە نرخەکان دابەزن. بێگومان ئەوە نەخشەیەکی نەگۆڕ نییە کە هەمیشە خواست و خستنە ڕوو ئاوا یاری پێ‌بکات، بەڵام شتەکان بە شێوەیەکی گشتی بازاڕەکان بەم شێوەیە کاردەکەن. تەنها لەگەڵ نەوتی خاو نییە، بەڵکو بە شێوەیەکی گشتی بۆ هەر شتێکی تر راستە (خواردن، جلوبەرگ، تەکنەلۆژیا و هتد). بۆیە تێگەیشتن لە سووڕەکانی خواست و خستنە ڕوو چۆنە، دەبێتە نیشاندەرێکی گەورە بۆ ئەوەی کەی نەوتی خاو بکڕدرێت، بۆ دڵنیابوون لە کەمترین نرخ. هۆکارەکانی تر هەمووی لەچوارچێوەی ئەم بنەمایە دەسورێنەوە. 2- رێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس ئەم هاو پەیمانیە لە لە کۆتای ساڵی ٢٠١٦ لە جەزائیر پێک هات و ڕێککەوتن کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ وە سەقامگیری بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێننەوە( نرخی نەوت لە ئاستێک‌دا بهێڵنەوە کەبەد ڵی بەرهەم هێنەرانی نەوت بێت). هاوپەیمانیەکە لە ٢٣ وڵات پێک هاتووە ١٣ وڵاتی ناو ڕێکخراوی ئۆپێک و ١٠ وڵاتی دەرەوەی ڕێکخراوەکە. بەرهەمی هاوپەیمانی یەکە بەیەکەوە نزیکەی ٤٤٪ ی بەرهەمی نەوتی جیهان پێک دەهێنێت. روسیا و سعودییە بەکردەیی سەرۆکایەتی دەکەن کە پێکەوە ٥٠٪ ی بەرهەمی هەوپەیمانیەکە پێک دەهێنن. ئۆپیک پلەس لەسەرەتای پێک هێنانی هاوپەیمانیەکەیەوە بڕیارەکانی بە یەکگرتووی داوە و ئاستی پابەندی وڵاتانی ئەندامیش لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سەقامگیری بازاڕ و کاریگەری لەسەر ڕێکخستنی نرخ . لەیەک قۆناغی دیاریکراودا لەسەرەتای بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید ١٩ و بەدیاری کراوی لەمانگی ٨ی ئازاردا سعودیە و روسیا لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەم ڕێک نەکەوتن و جەنگی نرخیان راگەیاند( بەشێوەیەکی نافەرمی هاوپەیمانییەکە سڕ کرا) ، لە ماوەیەکی کەمدا نرخی نەوت زۆر بە خێرایی دابەزی تا لە ٢٠ی نیساندا دابەزینە مێژوییەکەی بەخۆیەوە بینی کە بۆیەکەمجار لە مێژودا نەوت بۆ ژێر سفر دابەزێ. لێرەوە جارێکی تر هاوپەیمانیەکە و لەناویاندا روسیا‌و سعودیە پتەو تر دەردەکەون، هەرلەهەمن ماگدا ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی مێژووی بەرهەمی لێکەوتەوە بەبری ١٠ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. راستە هۆکاری تر هەبوو لەو کاتەدا بەڵام ئەمە دەرخەری کاریگەری گەورەی هاوپەیمانیەکە و لە ناویشیاندا روسیا و سعودیە یە لەسەر سەقامگیری نرخ. هەرکاتێک لێدوانێکی ئەندامێکی هاوپەیمانیەکە بڵاو دەکرێتەوە بەتایبەت "سعودیە، روسیا، ئیمارات، عێراق و کووەیت" بە ئەرێنی یاخود نەرێنی کاریگەری لەسەر نرخ دەکات. ئەم دوو خاڵە بەرهەمی ئۆپیک و ئۆپ پلەس لەگەڵ لێدوانی بەرپرسانی وزە تێکەڵەیەکە لە کاریگەری درێژ مەودا و کورت مەوداش. لەماوەکانی رابردودا بینیمان کاتێک بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەم دەدەن و پلانی چەند مانگ یان ساڵ دادەنێن چۆن نرخ بە ئاراستیەک دەڕوات و لە ئاستێک‌دا دەمێنێتەوە وەکاتێک لێدوانێک بەناوی وەزیرێکی نەوتی ئەو وڵاتانەوە بڵاو دەکرێتەوە چەند بە خێرایی کاریگەر دروست دەکات. بڕیارە رۆژی یەکشەممە ٤ی دیسەمبەر لەڕێی ئۆنلاینەوە هاوپەیمانییەکە کۆ ببێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی بازاڕی نەوت، ئەم دانیشتنە تەنها ٢ رۆژ دوای بڕیاری ئەکێتی ئەوروپا و بەریتانیایە لە سەر دیاریکردنی سەقفی نرخی نەوتی روسیا و رۆژێک پێش ئەوەیە کە بریاری قەدەغەکردنی کڕینی نەتی روسیا لە لایەن یەکییەتیەکەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە ٥ی دیسەمبەر رۆژی دوو شەممە (دوارت باسی ئەم خاڵە دەکەین). نرخی نەوت پێش دانیشتنەکان بەرزو و نزمیی بەخۆ وە دەبینێت بەپێی هەڵسەنگاندەن و چاوەڕێیەکان لە دانیشتنەکە. چاوەڕێ ناکرێت ئاستی بەرهەمیان گۆرانکاریەکی وای بەسەردا بێت. 3- گەشەسەندن یان پاشەکشەی ئابوری جیهان دابەزینی بازاڕەکانی بۆرسە و ڕەوتی فۆڕێکس و کەمبوونەوەی وەبەرهێنان و هۆکارەکانی دیکەی پاشەکشەی جیهانی، کاریگەرییان لەسەر نرخی نەوتی خاو دەبێت. لە ئابووری ئێستادا، ئێمە لە یەکێک لە خراپترین کاتەکانداین کە وڵاتان لە ماوەیەکی زۆردا بینیویەتی. ئەمریکا کاریگەری لەسەر ناوچەکانی تری جیهان هەیە و بە پێچەوانەشەوە. بازاڕە گەورەکان، و باری داراییان کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی نەوتی خاو و کاڵاکانی تر. کاتێک ئابوری لەگەشەسەندندایە خواست لە زیادبوندا دەبێت و نرخیش بەرز دەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە. گەشەی ئابوری جیهان کاریگەری دەبێت لەسەر بواری پیشەسازی و گەشت وگوزار و لە ئەنجامیشدا هەمووی پەیوەستە بە نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانەوە. کاریگەریەکانی سستی ئابوریمان بینی لەکاتی پەتای کورۆنا و تائێستاش کە کاریگەرییەکانی بەردەوامە، چۆن خواست بۆ نزمترین ئاست دابەزی و نەوتێکی زۆریش دەخرایە ڕوو هەموو ئەنبارەکانی وشکانی و دەریا و زەریاکانیش پڕبوو بوون. کاتێک باسی گەشەی ئابوری دەکەین ناتوانین کاریگەری چین و هیندستان نادیدە بگرین وەکو دوو وڵاتی بەهێزی ئابووری و دوو بەکاربەری گەورەی جیهان، هەر خاوبونەوەیەک لە ئابوریان دا ڕووبدات راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان دەبێت و لە ئەنجامیشدا لەسەر نەوت ، بەتایبەت چین. لەماوەی رابردوودا یەکێک بووە لەو هۆکارانەی کەنرخی نەوت ناجێگیر بووە. لەبەرئەوەی چین سیاسەتی زیڕۆ کۆڤید پەیڕەو دەکات لەم وەرزەدا بڵاوبونەوەی کۆڤید لە زۆر شاری گەورەیدا بەدی کراوە و ئەو ڕێکاران ی کە دەگیرێتەبەر لە ڕووی هاتو وچۆ و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤید کاریگەرە و زۆر جار جێی دڵە ڕاوکێیە لەسەر خواست لەسەر نەوت و بەرهەمەکانی. 4- پاڵاوگەکانی ئەوروپا خاڵێکی تری کاریگەر لەسەر بەرزو نزمی نرخی نەوت خواستی ئەوروپایە و مەترسی دابینکردنی سونەمەنییە لەوەرزی زستاندا، لەماوەی رابردوودا بەهۆی گەمارۆکانی سەر سەکتەری وزەی روسیا بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا وە پاڵاوگەکانی ئەوروپا بەڕێژەیەکی زۆر کەوتنە کڕینی نەوت، ئەمەش وایکرد خواست زۆربێت لەسەری بەتایبەت نەوتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمەریکا و بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ. لەم نێوەندەشدا عێراق پشکەکانی بۆ بازاڕی ئەوروپا زیادکرد. بەڵام دواتر دەرکەوت پاڵاوگەکان زیادەڕەویانکردووە لەکڕینی نەوتدا و ئەمبارەکانیان پڕبووە بۆیە خواست لەسەری کەم بوویەوە جارێکی تر نرخی نەوت دابەزیەوە. 5- بەهای دۆلار ی ئەمەریکی بەهای دۆلاری ئەمەریکی هەمیشە کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر نرخی نەوت. پەیوەندیەکی پێچەوانە هەیە لەنێوان بەهای دۆلار و نرخی نەوت، تا بەهای دۆلار بەرزبێت نرخی نەوت دادە بەزێت و بەپێچەوانەشەوە. زۆر بەی هەرەزۆری وڵاتانی جیهان مامەڵەی نەوت بەدۆلاری ئەمەریکی دەکەن، کاتێک دەیانەوێ نەوت بکڕن پێویستیان بە کڕینی دۆلار دەبێت، ئەگەر بەهای دۆلار بەرزبێت ئەوکاتە خواستیان کەم دەبێتەوە بۆ کڕینی و نرخێکی کەمتر دەدەن. 6- پچرانی دابینکردن بەهۆی کەش و هەواوە و کێشەی تەکنیکی بەوە ئەم دوو خاڵە کاریگەری کورت مەودا یان دەبێت لەسەر نرخی نەوت چونکە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دابینکردن کەم دەکات و نرخ بەرز دەکاتەوە تا ئەوکاتەی کەش وهەوا باشدەبێت یان کێشە تەکنیکییەکان چارەسەر دەبێت. زریانەکانی ئەمریکا باشترین نمونەن کە لەگۆڵفی مەکسیکۆ کە بەشێوەیەکی وەرزی دوبارە دەبنەوە و دەبنە هۆی پچرانی دابینکردنی نەوت و گاز بۆ ماوەیەکی کاتی. 7- تەنگژە سیاسییەکان و جەنگ جەنگی ئۆکرانیا و پێشتر لیبیا و هەندێ جاریش نەیجیریا باشترین نمونەن بۆ ناسەقامگیری بازاڕی نەوت بەتایبەتی ئەو وڵاتانە یان ڕێڕەوی وزەن یاخود بەرهەم هێنی وزەن کە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی بەرهەم و مەترسی لەسەر گەیاندن دروست دەبێت و لە ئەنجامدا کاریگەری لەسەر نرخ دروست دەبێت. پێش چەند ساڵێکیش تەنگژەکانی گەەروی هورمز و ئەو هەرەشانەی ئێران دروستیدەکرد بۆ سەر کەشتییەکان راستەوخۆ کاریگەری کورت مەودای هەبوو لە سەر نرخ. 8- بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا زیاد و کەم کردنی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا بەتایبەت نەوتی شێڵ و ئاستی ئەمباری ستراتیجی ئەمەریکا و بوژانەوەی ئابوری ئەو وڵاتە کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر نرخ. ئەمەریکا لەگەڵ ئەوەی بەکار بەرێکی گەورەی نەوتە لەهەمان کاتدا گەورە ترین بەرهەمهێنی نەوتی جیهانیشە لە. ئێستا بەرهەمی نزیکەی ١٢ ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا. 9- ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لەگەڵ قەیرانی نەوتی ساڵانی 1973-1974 دروست بووە، کاتێک وڵاتانی پیشەسازی بۆیان دەرکەوتووە کە ئامرازی پێویستیان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گەمارۆیەی نەوتەی کە لەلایەن بەرهەمهێنەرانی گەورەوە سەپێندرابوو کە ئەوکات نرخەکان بۆ بەرزترین ئاست بەرز بوویەوە. ئاژانسەکە دەڵێت: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە وەک کۆڕبەندی سەرەکی نێودەوڵەتی بۆ هاوکاری وزە لەسەر چەندین بابەتی وەک ئاسایشی دابینکردن، سیاسەتی درێژخایەن، شەفافیەتی زانیاری، کارایی وزە، بەردەوامیی، لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان، هاوکاری تەکنەلۆژیا، و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی وزە دامەزراوە. راپۆرتەکانی ئەم ئاژانسە گرینگی و کاریگەری خۆی هەیە، زانیارییەکانی لەسەر خواست و خستنە روو لە رابردودا و پێشبینیە کانی بۆ ئایندەی خواست و خستنە روو کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر نرخ . 10- دەڵاڵەکانی نەوت Speculators دەڵاڵەکان پێشبینی دەکەن کە شتێک دەبێتە هۆی دابەزینی خواست یان بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو ، بۆیوە بازاڕ بەپێیە کاردانەوەی دەبێت و فرۆشیارانیش نرخی هەربەرمیلێک بەو پێیە کەم یان زیاد دەکەن. ئەگەر دەڵاڵەکان ئاماژەی جەنگ یان تەنگژەی بازرگانی ببینن ئەوا ئەو وڵاتەی دەستەڵاتی بەسەر ئەو بارودۆخەدا هەیە دەتوانێت نرخ بەرزبکاتەوە. ئەمە یەکێکە لە کاریگەرە سەرەکییەکانی سەر رەوتی نرخی نەتی خاو ، کڕیار چەندە پرەدەن و فرۆشیار چەند ئامادەیە نرخ کەم بکاتەوە بە رەچاوکردنی ئەو تەنگژەیە یان روداوە جیهانییەی کە لەماوەیەکی دیاریکراودا روودەدات. دیاری کردنی سەقفی نرخ لەسەر نەوتی روسیا دوێنێ هەینی ٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٢ یەکێتی ئەو روپا و بەریتانیا و ئوسترالیا رێکەوتن لەسەر ئەوەی سەقفێک بۆ نرخی نەوتی ئۆراڵی ڕوسی دابنێن واتە لەو نرخە زیاتر مامەڵەی پێوە نەکەن. ڕێککەوتن کە ٦٠ دۆلار دیاری بکەن بۆ سەقفی نەوتی ڕوسی. بڕیارە ئەم بڕیارە لە مانگی ئایندەوە چاوی پیا بخشێنرێتەوە و پاشتریش هەر دوو مانگ جارێک. ئەم بڕیارە بەپێی لێدوانەکانی بەرپرسانی G7 و یەکێتی ئەو روپا بۆ ئەوەیە کە روسیا نەتوانێت لە فرۆشی نەوت داهاتی زیاتری دەست بکەوێت و پشتیوانی و ئیدارەی جەنگی ئۆکرانیای پێ‌بکات. چاودێران پێیان وایە کە ئەم بڕیارە لەوانەیە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی روسیا کەم بکاتەوە، بەڵام چەندە کاریگەری لەسەر نرخی نەتی ئەو وڵاتە دروشت دەکات؟ ئاراستەی بازاڕی روسیا لەماوەی ٩ مانگی رابوردودا بەرەو ئاسیا ڕۆشتووە و نەوتەکەی بەنرخی داشکاندن هەندێ جار تا ٣٥ دۆلار لەژێر نرخی برێنت وە فرۆشتووە هەفتەی پێش‌و نەوتی روسیا بە ٥٢ دۆلار بارکراوە، لە کاتێکدا لە پێش جەنگ لەمانگی شوباتدا جیاوازییەکە ١ بۆ ٢ دۆلار بوو. هەریەک لە چین و هیندستان و تورکیا گەورە بەکار بەرانی نەوت و گازی روسین و پابەندنین بەگەمارۆکانی ڕۆژاواوە بۆ سەر ڕوسیا، نەوتیشەخۆیان بەنرخی داشکاو دەکڕن بەڵکو روسیا خۆی هەر نەوتەکەی بەنرخی داشکاو دەفرۆشێت. بۆیە لە کاتێکدا نرخی نەت زۆر بەرزبێت لە دوورمەودا دا روسیا زەرەری دارایی دەکات لە ئێستدا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت لەسەری وەکو باسمانکرد خۆی لەونرخە کەمتر دەیفرۆشێت. بڕیارە لە ٥ی دیسەمبەری٢٠٢٢ واتە دوو شەممە بڕیاری قەدەغەکردنی نەوتی روسیا لە یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا بچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە و هەروەها لە بەرواری ٥ی شوباتی ٢٠٢٣ ش بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
درەو: ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی رابردوودا زیاتر لە (10) ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، نرخی یەك بەرمیلی بە (79) دۆلار فرۆشتووە، كۆی داهاتەكەی زیاتر لە (821) ملیۆن دینار بەواتای (ترلیۆنێك و 191 ملیار) دینار، لەو رێژەیە (667) ملیاردیناری بۆ خەرجی و (524)ملیار دیناری بۆ خەزێنەی حكومەت بووە. پوختە داهاتی نانەوتی • داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی تشرینی دووەم = (287 ملیار) دینارە (بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی هەرێم) • یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار • پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به بۆری) • هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی (2022)دا بڕی (10 ملیۆن و 345 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە. • تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی تشرینی دووەم (91.42) دۆلارە. • لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (79.42) دۆلار فرۆشتووە. کەواتە: (10 ملیۆن و 345 هەزار) بەرمیل X (79.42) دۆلار = (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 ) دۆلار. واتە بە دینار دەکاتە: (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 ) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 191 ملیار و 139 ملیۆن و 855 هەزار) دینار. • بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. - کەواتە: (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 ) دۆلار X (56%) = (460 ملیۆن و 95 هەزارو 944) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت. واتە بەدینار دەکاتە: (460 ملیۆن و 95 هەزارو 944) دۆلار X ((1450 دینار = (667 ملیار و 139 ملیۆن و 118 هەزار و 800) دینار خەرجی نەوتە. - (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900) دۆلار X (44%) = (361 ملیۆن و 503 هەزارو 956) دۆلار داهات دەمێنێتەوە. داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (361 ملیۆن و 503 هەزارو 956) دۆلار X (1450) دینار= (524 ملیار و 180 ملیۆن و 736 هەزار و 200) دینار. کۆی داهات لە مانگی تشرینی دووەم 2022 (دینار) (524 ملیار و 180 ملیۆن و 736 هەزار و 200) داهاتی نەوت + (287 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (842 ملیار و 680 ملیۆن و 736 هەزار و 200) دینار ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2022
درەو: بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ (IRAQ OIL REPORT) دەڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم پلانی هه‌بوو كه بۆرییه‌كی نوێی غازی سروشتی رابكێشێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی وزه‌ی زیاتر بۆ وێستگه‌كانی وزه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌شكرا ئه‌م بۆرییه له داهاتوودا به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی بۆ وڵاتی توركیا. ئه‌م پرۆژیه ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنی و ته‌نده‌ره‌كه‌ی درا به گروپی كۆمپانیاكانی (كار) كه نزیكه له پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه یه‌كێیتی نیشتمانیی كوردستان رێگربوون له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه و به‌و هۆیه‌وه پرۆژه‌كه بووه هه‌ڵمی سه‌رئاو. بافڵ تاڵه‌بانی، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا دووپاتیده‌كاته‌وه، "ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسی رێگر بووه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژیه، چونكه ئه‌و پێیوایه گرێبه‌سته‌كه پێشكه‌شكراوه به كار گروپ و نه ته‌نده‌رێك له ئارادا بووه نه پرۆسه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و ته‌نده‌ره". دەقی چاوپێكەوتنەكە: بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى باس له تێكچوونى هاوكێشه سیاسییه‌كان له‌ناو كوردستان و كاریگه‌رییه‌كه‌یان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنى كه‌رتى غاز و دانوستانه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر سێكته‌رى نه‌وت. به‌غدا - كه‌من ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هاوشێوه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى گرنگن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى سێكته‌رى غاز، چونكه ئه‌و سه‌رۆكه له پارێزگاى سلێمانى ده‌سه‌ڵاتداره كه زۆرینه‌ى كێڵگه غازییه‌كانى تێدا هه‌ڵكه‌وتوون. هاوكات بافڵ تاڵه‌بانى له ئێستادا چه‌قى ململانێ سیاسییه‌كانى نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه حزبه‌كه‌ى ماوه‌یه‌كى دورودرێژه هاوبه‌شى حكومه‌تى هه‌رێمه. تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیشان له‌كاتێكدایه كه گرژییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مه‌ترسییه‌كى هه‌میشه‌یی دروستكردووه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كۆنترۆڵكردنى كه‌رتى نه‌وت و غازه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه. له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له ماڵى جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆككۆمارى پێشووترى عێراق له به‌غدا ئه‌نجامدراوه بافڵ تاڵه‌بانى كوڕه گه‌وره‌ى ئه‌و سه‌رۆكه و سه‌رۆكى ئێستاى یه‌كێتى ره‌خنه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌گرێت كه به‌شه بودجه‌ى پارێزگاى سلێمانى گلداوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى ناكات، ده‌ڵێت: "حكومه‌تى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان زۆر به سیاسى كراوه" و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "دوو ئیداره‌ییه‌كى زه‌ق هه‌یه، چونكه پێیانوایه ده‌بێت سلێمانى خۆى خۆى به‌ڕێوه‌ببات". له‌درێژه‌ى كاره‌كانیدا حكومه‌تى هه‌رێم پلانى هه‌بوو كه بۆرییه‌كى نوێى غازى سروشتى رابكێشێت به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى وزه‌ى زیاتر بۆ وێستگه‌كانى وزه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى و ئه‌شكرا ئه‌م بۆرییه له داهاتوودا به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى بۆ وڵاتى توركیا. ئه‌م پرۆژیه ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنى و ته‌نده‌ره‌كه‌ى درا به گروپى كۆمپانیاكانى (كار) كه نزیكه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانى سه‌ربه یه‌كێیتى نیشتمانیى كوردستان رێگربوون له جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه و به‌و هۆیه‌وه پرۆژه‌كه بووه هه‌ڵمى سه‌رئاو. بافڵ تاڵه‌بانى، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا دووپاتیده‌كاته‌وه، "ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كى شه‌خسى رێگر بووه له جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژیه، چونكه ئه‌و پێیوایه گرێبه‌سته‌كه پێشكه‌شكراوه به كار گروپ و نه ته‌نده‌رێك له ئارادا بووه نه پرۆسه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنى ئه‌و ته‌نده‌ره". به وته‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، "كار گروپ ئه‌م گرێبه‌سته‌ى نه‌بردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو پێیبه‌خشراوه. ئه‌مه‌ش بێڕێزییه به خه‌ڵكى كوردستان و عێراقیش". سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌باره‌ى كه‌رتى نه‌وت و غازه‌وه ده‌ڵێت: "ویستى ئه‌وه‌ى هه‌یه ببێت به به‌شێك له‌و بڕیاره ستراتیجیانه‌ى كه له‌سه‌ر كه‌رتى وزه ده‌درێن، به‌ڵام پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى كردووه‌ته‌وه پرۆسه‌یه‌كى چه‌قبه‌ستوو. نه‌بوون به هاوبه‌ش له‌م پرۆسه‌یه‌دا وایكردووه كه هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا رۆژبه‌رۆژ سه‌رنجڕاكێشتر بێت". بافڵ تاڵه‌بانى ده‌شڵێت: "من تێناگه‌م نه‌بوونى ویستى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟! ته‌نیا به‌سره هه‌زار جار له هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند تره! ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بێت بۆ لاى من و بڵێت: سڵاو، بافڵ تاڵه‌بانى، ده‌ورییه بچووكه‌كه‌ى خۆت بخه سه‌ر ئه‌م مێزه و ببه به به‌شێك له‌م مێزه گه‌وره‌یه و له‌نێویشیدا پشكت ده‌بێت له به‌سره، وه‌ك هه‌لێكى زێڕین سه‌یرى ده‌كه‌م"! لیزێ پۆرته‌ر: پێش هه‌مووشتێك ئه‌مه‌وێت ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى پرسیارت لێبكه‌م كه به‌م دواییه تۆزێك گرژییان پێوه‌دیاره؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ.... لیزێ پۆرته‌ر: چۆن په‌یوه‌ندییه‌كانتان گه‌یشتنه ئه‌م قۆناغه؟ چۆن گه‌یشتن به‌و شوێنه‌ى كه ئێستا تێیدان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: تۆ ده‌زانیت، ئێمه و پارتى له‌ڕووى مێژووییه‌وه دوو حزبى جیاوازین، كه‌واته دوو ئامانجى جیاوازمان هه‌یه، دیدگامان جیاوازه، ئایدۆلۆژیامان جیاوازه و ته‌نانه‌ت پێكهاته‌ى حزبه‌كانیشمان زۆر لێكچوو نین! ئه‌وه‌شى كه ده‌یبینین ئێستا بریتیه له تێكچونى په‌یوه‌ندییه‌كان و چه‌ند شێوازێكى جیاوازى كاردانه‌وه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت راستگۆشبم له‌گه‌ڵت نازانم سه‌رچاوه ئه‌م جۆره ره‌فتاركردنه چییه؟! به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه، من وابیرده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه لاى خۆمانه‌وه وه‌ك یه‌كێتى هه‌وڵى ته‌واوه‌تیماندا له‌گه‌ڵ پارتى. دواى ئه‌و كێشانه‌ى كه له یه‌كێتى تووشمانبوو، به‌رنامه‌یه‌كى باشمان هه‌بوو بۆ په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان، بۆ نمونه، ته‌نیا ساڵى رابردوو، چه‌ندین جار مه‌كته‌بى سیاسییه‌كه‌مانم ناردووه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سیاسیه‌كه‌یان، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وان ته‌نیا جارێك یان دوو جار مه‌كته‌بى سیاسیه‌كه‌یان ناردووه بۆ سلێمانى. ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندیی به خۆمه‌وه هه‌یه، ته‌نیا ساڵى رابردوو 15 بۆ 16 جار كاك مه‌سعودم بینیوه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك دیاره سه‌ردانكردنه‌وه له كاك مه‌سعود نابینین! چه‌ند جارێك سه‌ردانى كاك نێچیرڤانم كردووه! چه‌ند جارێك سه‌ردانى كاك مه‌سرورم كردووه! به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كى ئه‌وتۆم نه‌بینی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا. من پێموایه كێشه‌كه له گۆڕ‌انى حكومه‌ته‌وه ده‌ستیپێكرد، لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته مه‌سرور.... بافڵ تاڵه‌بانى: حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، نه‌وه‌ك مه‌سرور خۆى. با ئه‌مه روونبكه‌مه‌وه، من به دیاریكراوى مه‌به‌ستم مه‌سرور بارزانى نییه. ئه‌م حكومه‌ته زۆر جیاوازه له‌و حكومه‌تانه‌ى كه پێشتر بینیومانن و هه‌بوون. ئه‌م حكومه‌ته به سیاسى كراوه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كه‌ى باش نییه. دوێنێ به رێكه‌وت چاوم به یه‌كێك له وه‌زیره‌كانم كه‌وت، پێى وتم: "كاتێك كه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بووم زۆر خۆزگه‌ى ئه‌وه‌م ده‌خواست ببمه وه‌زیر. ئێستا له‌م كابینه‌یه‌دا وه‌زیرم، به‌ڵام خۆزگه ئه‌خوازم نه‌بوومایه"! ئه‌مه هه‌مووى به‌هۆى زیاد له‌پێویست به سیاسیكردنى ئه‌م حكومه‌ته و به ناوه‌ندیكردنى هه‌موو شتێكه‌وه‌یه له‌نێو ئه‌م حكومه‌ته‌دا. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ساڵه‌كانى پێشووتر ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تى پێچه‌وانه بوو. سیستمێكى نا ناوه‌ندى هه‌بوو، پارێزگاكان كێبڕكێیان ده‌كرد له جێبه‌جێكردنى پرۆژه و گه‌شه‌سه‌ندندا و چێژیان ده‌بینى له گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى. ئه‌و ساڵانه ساڵى زێڕین بوون. ئێستاش پێچه‌وانه‌كه‌ى رووده‌دات! له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه، حكومه‌ت به سیاسى كراوه. ئێستاش واده‌رده‌كه‌وێت كه كاتى نه‌مابێت بۆ ئه‌نجامدانى هیچ شتێك! به‌ته‌واوه‌تى هیچ شتێك! بۆ ئه‌نجامدانى خزمه‌تگوزارى! بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه چوار ساڵى ته‌مه‌نى خۆى ته‌واو كردووه ئه‌م كابینه‌یه. حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره ئێستا. ئێمه وه‌ك یه‌كێتى ئێستاش پۆستمان هه‌یه كه پڕنه‌كراوه‌ته‌وه! ئه‌م پۆستانه ده‌بوو له سه‌ره‌تاى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه پڕبكرێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه پڕیبكه‌ینه‌وه! هه‌مانشت بۆ گۆڕانیش دروسته، نامه‌وێت له‌برى ئه‌وان قسه بكه‌م، به‌ڵام پێموایه كه دۆخه‌كه بۆ ئه‌وانیش هه‌مانشته. له راستیدا، وه‌ك ئه‌وه وایه دیوارێك له‌نێوان ئێمه و سه‌رۆكوه‌زیراندا هه‌بێت. ده‌مانه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى بگۆڕین ناتوانین! ده‌مانه‌وێت جێگرێكى وه‌زیر بگۆڕێن ناتوانین! وه‌زیرێك ده‌یه‌وێت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه ناتوانێت! ئه‌مه هه‌مووى زۆر زۆر قورسه! جیاوازییه‌كى گه‌وره له‌نێوان ئه‌و دۆخه‌ى له سلێمانى هه‌یه و ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر هه‌یه!چه‌ندان پرۆژه له هه‌ولێر هه‌یه، به‌ڵام سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان له سلێمانى وه‌ستاون! چه‌ندین كۆمپانیا سلێمانیان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام له هه‌ولێر وانییه! جیاوازى گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوو شاره‌دا له دابه‌شكارى بودجه، ناردنى ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، پاره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران، پاره‌ى مووچه‌خۆران، خزمه‌تگوزارى پێشمه‌رگه، نه‌سریه‌ى پێشمه‌رگه و شایسته‌كانى تریش. له‌راستیدا ئه‌مه دوو ئیداره‌ییه‌كى واقیعیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سلێمانى خۆى پاره‌ى خۆى دابینده‌كات و ناوچه‌كانى تریش وادانراوه كه پاره‌ى ناوچه‌كانى تر دابینبكه‌ن. من كه‌سێكى شاره‌زایی دارایی نیم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵام حه‌زم له‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى لۆژیكى بیربكه‌مه‌وه. واچاوه‌ڕوانده‌كرێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نه ركابه‌رى بكه‌ین، به‌ڵام هیچ رێگه‌یه‌ك نییه كه ئێمه بتوانین ئه‌مه بكه‌ین. ئێمه سنوورمان ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه. چه‌ند خاڵێكى سنووریمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌یه، به‌ڵام له كۆتایدا ئه‌مه واتاى ئه‌وه‌یه ئێمه سنوورمان ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك وڵات هه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: په‌روێزخان یان باشماخ؟ بافڵ تاڵه‌بانى: هه‌ردووكیان، به‌ڵام ئه‌مه یه‌ك سنووره. په‌روێزخان و باشماخ زیانى زۆریان لێدراوه، به‌هۆى مه‌رزى مونزیرییه‌وه، چه‌ندین قاچاخى له مونزیرییه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو بازرگانییه‌ى كه لێوه‌ى ده‌كرێت. له‌لایه‌كى تریشه‌وه، حاجى ئۆمه‌ران هه‌یه له سنوورى پارتییه‌وه و رێككه‌وتنێكى نوێشیان هه‌یه بۆ هه‌نارده‌ى كه‌لوپه‌ل (رێككه‌وتنێكى نوێى ترانزێت) له‌و ده‌روازه‌یه‌وه. به‌م هۆیه‌وه، هه‌رچى بازرگانى هه‌یه ده‌ڕوات بۆ ئه‌وێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن له‌نێو حكومه‌ت كه له‌كاتى خۆیدا رێگه‌ناده‌ن كه له سنووره‌كانى ئێمه‌وه بازرگانى بكرێت. له‌ولاشه‌وه هه‌روا له‌خۆوه كه‌سێك هه‌ڵده‌تۆقێت و به‌و كه‌سانه ده‌ڵێت كه له‌كاتى خۆیدا كاریان بۆ نه‌كراوه: "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بازرگانى بكه‌ن ده‌توانن بێن له حاجى ئۆمه‌رانه‌وه بكه‌ن"! له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خاڵه سنوورییانه له ئێستادا زیانى گه‌وره‌یان لێدراوه. با واده‌بنێن كه وانییه، زۆر به‌باشى كاره‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌م سنوورانه و هه‌موو شتێكیش باشه! به‌ڵام هێشتاش ناتوانن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ى سنووریی عێراق ركابه‌رى بكه‌ن كه سنووره له‌گه‌ڵ توركیا كه ته‌نیا خاڵى سنوورى نێوان توركیا و هه‌رێم نییه، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین خاڵى سنووریی نێوان توركیا و عێراقیشه! ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سنووریان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران. با له‌بیریشمان نه‌چێت كه خاڵى سنوورییان هه‌یه كه كه‌س له بوونى ئاگادار نییه! لیزى پۆرته‌ر: سنوورى سووریا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: له سنوورى سووریا كه‌س نازانێت چى هاورده ده‌كرێت و چى هه‌نارده ده‌كرێت. له‌راستیدا، ئێمه ده‌زانین چى له‌وێوه دێته هه‌رێم و چ شتێكیش لێره‌وه ده‌ڕوات به‌ره‌و ئه‌وه‌ێ، به‌ڵام قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له هیچ تۆمارێكى حكومه‌تدا تۆمار ناكرێت كه چى لێره‌وه ده‌ڕوات و چ شتێكیش له‌وێوه دێت. هیچ شتێك له‌م شتانه له‌ژێر چاودێریدا نییه! ئه‌مه هه‌مووى له لایه‌ك له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئێمه، كێڵگه‌ى نه‌وتى خه‌یاڵیمان هه‌یه. لیزى پۆرته‌ر: عه‌ین زاله بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى، عه‌ین زاله. كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتى خه‌یاڵییه، ئامێره‌كانى ناوى به‌خێرایی و له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌ریه‌ك كارده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌وته‌كه‌ى بۆ كوێ ده‌ڕوات؟! لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵى، ئێمه هه‌میشه تێبینى ئه‌وه‌مان كردووه كه لایه‌نێكى تاریك و نادیار هه‌یه له‌ڕووى ئه‌وه‌ى چى له كه‌رتى نه‌وتى ئه‌وێدا ده‌گوزه‌رێت. بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه ده‌زانین كه چى ده‌گوزه‌رێت له‌وێ، به‌ڵام زۆر له‌و خۆگرتر و به‌ڕێزترین له‌وه‌ى كه باسیبكه‌ین چى له‌وێ ده‌گوزه‌رێت. من وایبرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه راستگۆبین له‌گه‌ڵ یه‌كترى، هه‌موومان ده‌زانین كه چى له‌وێ ده‌گوزه‌رێت. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌قڵانى بیر له‌وه بكه‌ره‌وه، ئێمه چۆن ده‌توانین ركابه‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌وه بكه‌ین؟! ئینجا ئه‌وان باسى باج ده‌كه‌ن، وابزانم، 30 بۆ 31 هه‌زار كۆمپانیا هه‌یه كه ده‌بێت باج بده‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زاریان له سلێمانین كه 4 هه‌زاریان له ئێستادا كارناكه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: بۆچى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: چونكه یان پرۆژه‌كانیان وه‌ستاون یانیش وه‌رشكست بوون (ئیفلاسیان كردووه). ئه‌مه‌ش واته، ئێستا ته‌نیا 3 هه‌زار كۆمپانیا له سلێمانى هه‌ن. ژماره‌كان شاراوه نین. له‌راستیدا ئه‌مه كێشه‌كه‌یه، بۆ لێكدانه‌وه‌ى ئه‌م كێشه‌یه پێویستناكات زۆر زیره‌ك بیت، چونكه ئه‌مه لێكدانه‌وه‌یه‌كى بیركارییانه‌ى زۆر ساده‌یه"! لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه، داهاته‌كات به یه‌كسانى هاوبه‌شى پێنه‌كراون له‌گه‌ڵ سلێمانى؟ بۆچى به‌یه‌كسانى دابه‌شنه‌كراون؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكى سه‌یره‌وه! له‌برى ئه‌وه‌ى وه‌ك هه‌موو وڵاتانى دونیا هه‌موو داهاته‌كان له داهاتى سنووره‌كان و باج بچنه ناو یه‌ك سندوقه‌وه و دواتر به یه‌كسانى دابه‌شبكرێنه‌وه داهاته‌كان دابه‌شناكرێنه‌وه! ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه لێره رووده‌دات! له راستیدا، سندووقه‌كه‌ى ئه‌وێ و سندوقه‌كه‌ى ئێره جیاوازن، ته‌نیا سیستمێكى نا لۆجیكییه! شتێكى وا له به‌ریتانیا روونادات! بۆ نمونه بێرمینگهام خۆى پاره‌ى خۆى په‌یداناكات و هه‌موو شاره‌كانى تریش پاره‌كه‌یان كۆبكه‌نه‌وه به‌یه‌كه‌وه و كار بكه‌ن. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات، به‌روونى وه‌ك سزا ده‌رده‌كه‌وێت و ئێمه‌ش وابیرمانده‌كرده‌وه كه ئه‌مه سزادانى دارایی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناكۆكى هه‌بوو له‌نێوان ئێمه‌دا له‌سه‌ر بابه‌تى دانانى سه‌رۆككۆمارى عێراق. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، وا دابنێ پۆستێك هه‌یه و دوو حزبیش كاندیدیان هه‌یه بۆ ئه‌و پۆسته، ئیتر من تێناگه‌م ئه‌مه ئه‌بێت بۆچى ئه‌وه‌نده بكرێته كێشه‌یه‌كى گه‌وره؟! ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئاساییه! ئه‌گه‌ر له به‌ریتانیا گه‌وره بووبیت ئه‌وه شتێكى ئاساییه؟! بۆ نمونه، پارتى پارێزگاران و پارتى كار هه‌یه، له‌ولاشه‌وه پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه كه هه‌ردووكیان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ده‌ده‌ن. به‌ڵام تۆش ده‌زانیت كه پارتى كار ده‌بێت دابنیشێت، چونكه ناتوانن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌وه نا لۆجیكییه. من وابیرمه‌كرده‌وه كه له‌دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار شته‌كان باشتر ده‌بن، به‌ڵام ئێستا وابیرده‌كه‌مه‌وه كه شته‌كه كۆسپى زۆرترى كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م و ته‌نانه‌ت به شتێكى كه‌سى وه‌رگیراوه. من خۆزگه‌م ده‌خواست له‌دواى ئه‌م بابه‌ته شته‌كان ئارام ببنه‌وه، به‌ڵام من ئه‌مه نابینیم ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك! ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا زیاتربوونى به‌ربه‌سته‌كان و خراپبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانه و كارنه‌كردنه به‌یه‌كه‌وه. له‌راستیدا، حكومه‌ته‌كانى پێشتر هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه نه‌بوون. له‌بیرمه قوباد تاڵه‌بانى برام، له‌كاتى شه‌ڕى داعشدا و له لوتكه‌ى قه‌یرانى داراییدا كارى ده‌كرد، هێشتاش هه‌ست و ژینگه‌ى ئیشكردن به‌شێوه‌ى گروپ و هاوبه‌ش هه‌بوو له‌نێو حكومه‌ته‌كه‌یدا. له‌نێو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌دا كه‌س نه‌یده‌زانى كێ گۆڕانه، كێ پارتییه و كێ یه‌كێتییه، ته‌نیا مه‌گه‌ر خودى كه‌سه‌كانت بناسیایه، به‌ڵام ئێستا منداڵێكى ته‌مه‌ن پێنج ساڵان به‌ره نێو كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌توانێت ده‌ستنیشانى بكات كه ئه‌م كه‌سه به‌شێك نییه له‌و لایه‌نه یان ئه‌م لایه‌نه هاوشێوه‌ى ئه‌و لایه‌نه‌ى تر نیه! ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندى به یه‌كێتییه‌وه نییه! ئه‌گه‌ر سه‌یرێكى په‌رله‌مان بكه‌یت بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوودا كه ئه‌م هه‌موو لایه‌نه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن. سه‌یرى ئه‌و هه‌موو په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیه بكه كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن، یان گروپه ئیسلامییه‌كان كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن! ئێمه وه‌ك یه‌كێتى زۆر بێزاربووین له‌مه. ئایا ئه‌مه به‌ڕاستى رێككه‌وته؟ یان شتێك روویداوه؟ ئایا پاڵنه‌رێك له‌پشتى ئه‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه؟ من پێموایه ده‌بێت ئه‌م پرسیارانه له‌خۆمان بكه‌ین. وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر به لۆجیكیانه بیر له‌م بابه‌ته بكه‌ینه‌وه تێده‌گه‌ین، ئه‌م هه‌موو گرژى و نائاسوده‌ییه‌ى كه هه‌یه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه شتێك بوونى هه‌یه و رووده‌دات. خۆ من نیم! لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ده‌توانین بڵێین رێككه‌وتنى ستراتیجى ساڵى 2007 له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كوردستان كۆتایی هاتووه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆتایی هاتووه. لاى پارتى له‌دواى كۆچى دوایی مام جه‌لاله‌وه ئه‌م رێككه‌وتنه كۆتایی هاتووه، كه ئه‌مه‌ش كه‌مێك مایه‌ى سه‌رسامییه! نه‌ئه‌بوو به‌مشێوه‌یه بیڵێم، به‌ڵام ده‌زانیت، ئه‌وه بۆچوونى ئه‌وانه و ئه‌وانیش ئازادن كه بۆچوونى خۆیان هه‌بێت و پێوه‌ى په‌یوه‌ست بن. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ وتت چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسى جیاواز له پارتى هه‌بووه، گه‌یشتن به هیچ لێكتێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌ى ناردنى پاره بۆ سلێمانى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌هیچ شێوه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك. به‌ڵێن له‌دواى به‌ڵێن، به‌ڵێن بۆ پێكهێنانى لیژنه، به‌ڵێن بۆ چاوخشاندنه‌وه به سیستمه‌كه، به‌ڵێن بۆ سه‌یركردنى كێشه‌كان...هتد، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع هیچ شتێك! ئێمه زۆر هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بگونجێنین. بیرمه له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور من و براكه‌م (قوباد تاڵه‌بانى) به‌ڵێنماندا وه‌ك نیازپاكییه‌ك چه‌ند هه‌نگاوێك بچینه پێشه‌وه و كۆمه‌ڵێك شت بكه‌ین. كۆمه‌ڵێك شت هه‌بوون كه پێموایه بۆ كاك مه‌سرور گرنگ بوون و ئێمه پێمان‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى نیازپاكیمان نیشان بده‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌و شتانه چى بوون؟ بافڵ تاڵه‌بانى: یه‌كێك له‌وشتانه ئه‌وبوو كه ئه‌و ده‌یویست گۆڕانكارى له ئه‌نجوومه‌نى نه‌وت و غازدا بكات. ئێمه‌ش به‌ته‌واوه‌تى رازیبووین به‌وه به‌بێ هیچ دانوستانێك. ئه‌مه به‌زانینى ئه‌وه‌ى سێ ساڵ بوو ڤیتۆمان ده‌كرد. به‌ڕاستى پێموابوو كه ئه‌مه واده‌كات ئه‌و هه‌ستبكات كه ئێمه چه‌ند جدین له هاتنه‌پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و یارمه‌تیدانى ئه‌وان. دانه‌یه‌كى تریان بریتی‌بوو له رێككه‌وتنێك بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ى یاساى كانزاكان. له‌به‌ر ئه‌وه با دانبه‌وه‌دا بنێین و به‌ڕێزه‌وه بڵێین، به‌داخه‌وه ئه‌م حكومه‌ته به‌سیاسى كراوه به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى. له‌نێو حكومه‌تێكى هاوبه‌شیدا بۆ من یان بۆ كاك قوباد یان هه‌ر كه‌سێكى تر گۆڕینى به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه بابه‌تێكى گرنگه، بۆچى رێگه‌ى پێ‌نادرێت؟ جێگرى وه‌زیر هه‌یه كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه، بۆچى رێگه نادرێت بگۆڕێت. خۆ من كه‌یسى گه‌نده‌ڵیم له‌دژى ئه‌و نه‌جوڵاندووه، حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى جوڵاندوویه‌تى، ئێستا كه ئێمه ده‌مانه‌وێت بیگۆڕین، بۆچى نایگۆڕن! ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ فشار خستنه‌سه‌ره و ئه‌م جۆره فشارخستنه‌سه‌ره‌ش رێگه‌یه‌كى باش نیه به‌تایبه‌تى كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكى كورد به‌كارى بهێنیت، چونكه وه‌ك چۆن پارتى ناچه‌مێت بۆ فشار یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى تریش ناچه‌من له‌ژێر فشاردا! پێموایه، پێویستناكات هه‌موو شته‌كان به‌مشێوه‌یه خراپ بكه‌ین و بیانگه‌یه‌نینه ئه‌م ئاسته! بابه‌تێكى تر كه به‌ڕاستى منى بێ‌ئومێد كردووه بریتییه له وه‌ستانى هه‌موو شتێك له یه‌ككاتدا! ئه‌مه‌ش ئه‌و شته بوو كه من به‌ڕاستى ویستم له كاك مه‌سعودى تێبگه‌یه‌نم و له‌گه‌ڵى بیبه‌مه پێشه‌وه، وتم: سه‌یركه كاك مه‌سعود، ئێمه ئه‌گه‌ر 20 كێشه‌مان هه‌بێت و له‌و 20ه دوو دانه‌یان چاره‌سه‌رنه‌كراو بن له‌ئێستادا با ده‌ستبه چاره‌سه‌ركردنى 18 كێشه‌كه‌ى تر بكه‌ین، ئه‌وكات ئاسانتر ده‌بێت بۆ كێشه‌كانى تر كه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، به‌ڵام له‌ئێستادا پارتى به‌مشێوه‌یه بیرناكاته‌وه! به‌گوێره‌ى بیركردنه‌وه‌ى ئه‌وان ئه‌گه‌ر شتێك به‌شێوه‌ى خۆى نه‌ڕوات هه‌موو شته‌كانى تریش تێكده‌چن له‌گه‌ڵى، هه‌موو ئامێره‌كه له‌ئیش ده‌كه‌وێت. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ كه‌مێك باسى دوو ئیداره‌یت كرد له رابردوودا بافڵ تاڵه‌بانى: من باسى چاره‌سه‌ری و شێوازێك له ته‌ڵاقدانم كرد. وابیرناكه‌مه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌تكردنى هه‌رێمم كردبێت یان دوو ئیداره‌یى، سیستمه‌كه فیدراڵییه، چه‌ندین سیستمى فیدراڵى هه‌یه ئیمه ده‌توانین چاویان لێبكه‌ین. ئێمه باوه‌ڕمان به یه‌كگرتووى كوردستان هه‌یه، چونكه ئێمه شه‌ڕمان كردووه بۆ یه‌كگرتووى كوردستان و من وابیرده‌كه‌مه‌وه، ئێمه ئه‌ندازیارى یه‌كگرتووى كوردستانین. به‌ڵام كۆتایشدا، ئیشى حكومه‌ت چییه؟ ئامانج له هه‌بوونى حكومه‌ت چییه؟ ئه‌ى نابێت خزمه‌تى خه‌ڵك بكات؟ چاودێرى كۆمه‌ڵگه بكات؟ خزمه‌تى كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن بدات؟ یارمه‌تى خێزانى شه‌هیده‌كانى بدات؟ یارمه‌تى خوێندكاران بدات؟ یارمه‌تى كه‌سان و ره‌مزه ئاینییه‌كان و مزگه‌وته‌كان بدات؟!ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌مانه نه‌كات، ئیتر پێویسته مرۆڤ پرسیارى جددى له‌خۆى بكات، بۆچى حكومه‌ت ئه‌مانه ناكات؟ سوودى ئه‌م جۆره حكومه‌ته چییه؟ لیزێ پۆرته‌ر: ئایا باسى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى جیاوازت كردووه له‌گه‌ڵ به‌غدا؟ چونكه ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه هه‌ندێك كه‌س خوێندنه‌وه‌یان بۆ كردووه له قسه‌كانى كۆتا چاوپێكه‌وتنت له‌گه‌ڵ رووداو، كاتێك كه باسى چه‌ند چاره‌سه‌رییه‌كى جیاوازت كرد. بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه باسى چاره‌سه‌ره‌كانمان كرد بۆ هه‌مووان، پێشموابێت دوو بۆ سێ رێگاى جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌وه. رێگاى كلاسیكى بۆ جیابوونه‌وه‌یه‌كى دۆستانه بریتیه له وتنى ده‌سته‌واژه‌كانى، "ته‌ڵاقم دایت، ته‌ڵاقم دایت، ته‌ڵاقم دایت" سێ جار رووبه‌ڕووى ئاوێنه یان هه‌رشتێكى تر. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ كه‌مێك باسى خوێندكارانت كرد، له ئێستادا خۆپیشاندانى خوێندكاران هه‌یه له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى و ده‌رماڵه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه ئه‌مساڵ. بافڵ تاڵه‌بانى: وه‌ریشیناگرن. لیزێ پۆرته‌ر: بۆچى؟ به‌هۆى تێچووه‌كه‌یه‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وان پاره‌كه ناده‌ن به خوێندكاران ده‌نا ته‌نیا چه‌ند ملیۆنه دۆلارێكه و ئاماده‌نین پێیانبده‌ن، به‌مه‌به‌ست ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكار خۆپیشاندان بكات. خۆشبه‌ختانه ئێمه به‌ته‌واوه‌تى و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ له ماوه‌ى رابردوودا توانیمان له‌و پاره زیاده‌یه‌ى كه له‌به‌رده‌ستماندابوو به‌شه ناوخۆییه‌كانیان و شوێنى وانه خوێندنه‌كه‌یان بۆ نۆژه‌نبكه‌ینه‌وه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ دابینبكه‌ین كه ساڵانێك بوو به‌ته‌واوه‌تى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه فه‌رامۆشكرابوون. له ئێستادا توانیومانه قسه له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كان بكه‌ین و رازیان بكه‌ین كه له شوێنێكى دیاریكراو و له‌كاتێكى دیاریكراودا خۆپیشاندان بكه‌ن، جیاواز له چه‌ند گروپێكى خوێندكار كه زۆر بچووكن و له‌ڕووى سیاسیه‌وه ئاراسته‌كراون. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر پارتى بڵێت: ئه‌وه ئیشى سلێمانییه كه ده‌رماڵه‌كانیان بدات! بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵام من روونمكرده‌وه كه ئه‌وه بۆچى مه‌حاڵه. لیزێ پۆرته‌ر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاره‌تان بۆ ره‌وانه‌ناكرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى به‌وشێوه‌یه. بۆ نمونه، به‌یانیه‌ك هه‌ڵده‌ستیت له‌خه‌و و ده‌بینیت، باشترین، پرۆفێشناڵترین و راهێنراوترین هێزى عێراق كه تا ئێستاش ئۆپراسیۆن دژى داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن بودجه‌كه‌ى بڕدراوه. ئه‌م بابه‌ته‌ش هیچ هۆكارێكى یاسایی نییه. به‌یانیه‌ك كه‌سێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڵێت: "ئۆه، ئه‌زانم چۆ فشار بخه‌مه سه‌ر یه‌كێتى، ئه‌مه ئه‌نجام ده‌ده‌م"! ئه‌مه زۆر ناڕاستگۆیانه‌یه و ئامانجى خۆشى ناپێكێت. من ئه‌گه‌ر بمویستایه له هه‌ولێر له‌ڕووى سیاسییه‌وه به‌هێزتر بم، هه‌ولێرم تووشى برسیه‌تى نه‌ده‌كرد، پێچه‌وانه‌كه‌یم ئه‌نجام ده‌دات. بیرمه رێك له‌م خانووه (ماڵى مام جه‌لال له به‌غدا) له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و كام مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت دانیشتبووم، مام جه‌لال وتى: پێویسته كارێك بكه‌ین كه هه‌ولێریش وه‌ك سلێمانى جوان بێت. به‌ڵام سه‌یركه ئێستا گێچه‌كه له‌كوێدایه. زۆرجار من له‌گه‌ڵ كاك قوباد گاڵته به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ین و من ده‌ڵێم: ئێمه هێشتا چاوه‌ڕێى جاده‌یه‌كین، هه‌ولێریش خه‌ریكه خه‌ڵك ئه‌نێرێت بۆ مه‌ریخ. منیش كه‌یشتوانى ئاسمانى كوردم ده‌وێت! به‌ڵام ئایا ئه‌توانین ئێمه جاده‌یه‌كمان هه‌بێت؟ ئایا خوێندكاره‌كانى من ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت؟ لیزێ پۆرته‌ر: زۆر به‌ڕوونى ئێستا چه‌قبه‌ستوویه‌تییه‌ك هه‌یه له حكومه‌تدا و قوباد تاڵه‌بانى ناڕواته كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر ناڕوات. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ى وه‌زیره‌كانى تر‌ى یه‌كێتى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر. شته‌كه‌ى قوباد دوو قاته، سێ قاته، له‌راستیدا چه‌ند قاته. ئه‌م بابه‌ته پێش هه‌مووشتێك بڕیارى قوباده و منیش به‌ته‌واوه‌تى پشتیوانى ده‌كه‌م. ئێمه خه‌ڵك ده‌نێرینه كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى بكه‌ن و دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ى كه هیچ بڕیارێكى شێتانه نادرێت، لانیكه‌م ده‌توانین زانیاریمان هه‌بێت كه چى ده‌گوزه‌رێت. ئه‌م كه‌سانه هه‌فتانه له‌لایه‌ن كاك قوباده‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵام خۆى ناچێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دادپه‌روه‌رى به‌رقه‌رار ده‌بێت. پاشان بابه‌تێكى تر هه‌یه، یه‌كێتى زۆر بێزاره له‌و دۆخه ئه‌منییه‌ى كه له هه‌ولێر هه‌یه، چونكه ده‌ركراوێك له خاكى یه‌كێتى رێگه‌ى به‌خۆیداوه كه 200 مه‌تر له‌دوورى ماڵى براكه‌م (قوباد تاڵه‌بانییه‌وه) هێز كۆبكاته‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ژى ئه‌مین؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌وه زۆر شتێكى چاوه‌ڕواننه‌كراوه و به‌ته‌واوه‌تیش قبوڵنه‌كراوه. ئه‌مه ئه‌وه نیشانده‌دات كه یه‌كێتى چه‌ند دانبه‌خۆداگره، چه‌ند خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه نه‌كه‌وێته ناو ئه‌م كێشه خراپه‌وه. ئایا ده‌توانین خه‌یاڵى ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌م شته له به‌ریتانیا رووبدات؟! ئێمه حكومه‌تێكى هاوبه‌شمان هه‌یه، له‌م نێوه‌نده‌شدا خزمه‌تكاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران هێز كۆده‌كاته‌وه و ده‌ینێریته سه‌ر ماڵى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌م شته زۆر دووره له هه‌موو ئه‌وه‌ى من ئه‌زموونم كردووه. من هه‌ندێك ئه‌زموونى سه‌یرم كردووه له‌م ماوه‌یه‌دا، كه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ نییه. لیزێ پۆرته‌ر: هه‌ندێك ده‌ڵێن، دواى كوشتنى هاوكار جاف تۆ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یت بردووه بۆ هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه له‌كاتێكدا كه ئه‌و فه‌رمانى گرتنى هه‌یه له هه‌ولێر، ئه‌وه بۆ ئیستفزازكردنه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وه به‌راورد ناكرێت به كۆكردنه‌وه‌ى هێز و هێرشكردنه سه‌ر ماڵى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران. سه‌باره‌ت به كێشه‌كه‌ى هاوكار جافیش، ئێمه نكۆڵیمان لێ‌كرد و داواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شمان كرد و ئێستاش داواى ده‌كه‌ین، به‌ڵام پارتى نایه‌وێت ئه‌و كاره بكات. له‌برى ئه‌وه، خۆیان سه‌رقاڵكردووه به به‌رهه‌مهێنانى فلمى بێماناى بۆڵیوده‌وه كه ئێمه به‌ته‌واوه‌تى به‌هۆى هه‌ڵه‌كانى ناوییه‌وه پێكه‌نین. له‌باره‌ى وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌وه، ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵم هات بۆ هه‌ولێر بۆ سه‌ردانیكردنى خێزانى یه‌كێك له پێشمه‌رگه برینداره‌كانمان كه له هه‌ولێره، ئه‌مه‌ش چه‌ندین جارى تر روویداوه. بابه‌تى فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ش ئێمه هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كى جددى وه‌رمان نه‌گرتووه. وه‌هاب به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌گه‌ڵ من هات بۆ فڕۆكه‌خانه، به‌قاچاخ نه‌مانبرده هه‌ولێر. ئه‌متوانى به یه‌كێك له هێلیكۆپته‌ره‌كانم بیبه‌م له ناوه‌ڕاستى هه‌ولێر دایبنێم و كه‌سیش هه‌ستى پێنه‌كات. ئه‌گه‌ر باس له فه‌رمانى گرتنه‌كه‌ش بكه‌ین، خۆ منیش فه‌رمانى گرتنم هه‌یه، قوبادیش به‌هه‌مانشێوه. كه‌واته، ئایا یاسا هه‌یه؟ یان یاسا نییه؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌یه نه ئه‌بوو منیش بچم بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له هه‌ولێر، نه ئه‌بوو قوبادیش له هه‌ولێر ئیش بكات، ئه‌وكاته وه‌هابیش نه‌ئه‌بوو بچێت بۆ هه‌ولێر. من له‌گه‌ڵ ئه‌و شته سه‌یرانه راهاتووم، من حه‌ز ئه‌كه‌م خه‌ڵك له دادگا دادگایی بكرێت نه‌وه‌ك له ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵام پێموانییه له ئێستادا ئێمه ئه‌و كاره بكه‌ین. ئه‌م بابه‌ته كۆتاییه‌كه‌ى هه‌ڵدێرانه، چونكه وامان لێدێت كه خه‌ڵكى له تیك تۆك دادگایی ده‌كه‌ین. نامه‌وێت بێڕزى بكه‌م به‌رامبه‌ر پارتى، به‌ڵام من حساب بۆ شتى بێ‌مانا ناكه‌م و ئه‌و شته‌ش به بێ‌مانا ده‌بینیم. لیزێ پۆرته‌ر: وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌رپرسى هێزى دژه‌تیرۆره له سلێمانى، پێتوایه ده‌توانیت ئه‌و درزه چاكبكه‌یته‌وه كه له‌نێوانتاندایه له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌و پۆسته گرنگه‌دا بمێنێته‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: هه‌ندێك كه‌س له پارتى ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامى كورت و پوختى من ئه‌وه‌یه، به‌ڵى ده‌توانین. له‌راستیدا ئه‌مه‌ش بێمانایه، چونكه هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه، با لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش بكه‌ین، ته‌نانه‌ت با وڵاتانى بیانیشى تێدابێت، بۆچى شتێكى وا ناكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر زۆر دڵنیان له‌و شتانه‌ى كه ده‌یڵێن بۆچى ئاماده‌نین لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن. من بێوه‌فانیم به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. من هیچ بێوه‌فاییه‌ك نیشان ناده‌م له‌به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانه‌كانى كوردستان وه‌ك وه‌هاب، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌سێك له پارتى به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستاوه و بڕیاریداوه چه‌ند تۆمه‌تێكى سه‌یرى ئاراسته‌بكات كه ئێمه به‌ته‌واوه‌تى نكۆڵیمان لێكردووه. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا تۆ نكۆڵى ده‌كه‌یت له‌وه‌ى كه وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی هاوبه‌شبووبێت له كوشتنى هاوكار جاف؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌دڵنیاییه‌وه. ئه‌زانى چ شتێك دژبه‌یه‌ك و سه‌یره؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردون، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى كه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن نه‌یاتوانیوه هۆكارێكم پێبده‌ن، كه ئێمه بۆچى ئه‌بێت شتێكى وا ئه‌نجام بده‌ین؟ ئه‌نجامدانى شتێكى وا سوودى چییه بۆ ئێمه؟! سودى بۆ پارتى چییه؟ سوودى چییه بۆ دژه تیرۆر یان هه‌ر رێكخراوێكى تر له كوردستان. ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له‌وانه‌ى كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون نه‌یاتوانى هۆكارێكم پێبڵێن! من ساڵێكه رائه‌كه‌م و ئه‌مڕۆ و دێم بۆ لاى كاك مه‌سعود بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانمان چاك بكه‌مه‌وه، كه‌واته سوودى ئه‌نجامدانى ئه‌مه چییه! من چى بكه‌م كه‌سێك به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستاوه و بیرى كردووه‌ته‌وه و وتویه‌تى: ئۆه ئه‌مه ئیشى خۆى ده‌كات! له كۆتا چاوپێكه‌وتنتدا له‌گه‌ڵ رووداو باسى ئه‌وه‌ت كردووه كه هه‌رێمى كوردستان پشت به غازى سلێمانى ئه‌به‌ستێت كه له كۆرمۆره‌وه دێت و سه‌رچاوه‌كانى غاز له سلێمانین كه له‌ژێر كۆنترۆڵه یه‌كێتیدایه؟ له راستیدا له‌ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتیدا نین، به‌ڵكو ده‌كه‌ونه ناوچه‌ى جوگرافیاى ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتى. ده‌نا، یه‌كێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندى به هیچ یه‌ك له گرێبه‌سته‌كانى غازى سروشتییه‌وه نییه. لیزێ پۆرته‌ر: تا چ راده‌یه‌ك كێشه‌كانى تایبه‌ت به وزه هۆكارن له گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: تا ئه‌و راده‌یه‌ش نیه كه تۆ بیرى لێده‌كه‌یته‌وه. من زۆر نائومێدم له سیاسه‌تى نه‌وت و غاز و لام په‌سه‌ند نییه. پێموایه سیاسه‌تێكى كاریگه‌ر نییه تێناگه‌م بۆچى خواستى ئه‌وه نییه كه ئیش له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین. من كه‌سێكم كه شاره‌زایی دارایی نیم، به‌ڵام ده‌زانم كه به‌سره هه‌زار نێده‌ى سلێمانى ده‌وڵه‌مه‌نده، ته‌نیا به‌سره، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران بێت بۆ لاى من و پێم بڵێت: سڵاو، بافڵ تاڵه‌بانى، ده‌ورییه بچووكه‌كه‌ى خۆت بخه سه‌ر مێزه گه‌وره و ئیتر تۆ ده‌بیته به‌شێك له مێزه گه‌وره‌كه كه به‌سره‌شى تێدایه، وه‌ك هه‌لێكى زێڕین سه‌یرى ده‌كه‌م". ئیتر ئه‌مه‌ش واملێده‌كات كه بپرسم، ئه‌گه‌ر ناته‌وێت ئه‌و شته بكه‌یت؟ بۆچى ناته‌وێت ئه‌و شته بكه‌یت؟ ئه‌بێت ده‌ورییه‌كه‌ى خۆت چى لێبێت؟ خواردنه‌كه‌ى سه‌رى بۆ كوێ ده‌ڕوات؟ چونكه له‌ڕووى لۆجیكییه‌وه ناكرێت كه‌سێك هه‌بێت كه نه‌یه‌وێت ئه‌و شته‌بكات. شته‌كه ئه‌وه‌یه بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست بۆ چه‌ند ساڵێك واژووكراون. سه‌رى ئه‌و ژمارانه بكه كه چه‌ن ساڵێك ئاشتى هه‌ورامى به ئێمه‌ى وتن. ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه پێیداین كه كوردستان چى لێدێت، سه‌یرى واقیعه‌كه‌ش بكه كه چۆنه؟! تاكه كێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ غازى سروشتى ئه‌وه‌یه، نامانه‌وێت به‌خراپى به‌ڕێوه‌ببرێت وه‌ك نه‌وت. ئه‌وه تاكه كێشه‌ى ئێمه‌یه، چونكه ئه‌وه تاكه سه‌رچاوه‌یه كه له‌ده‌ستى ئێمه‌دا ماوه، له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كانزایانه‌ى كه هه‌مانن. ئه‌گه‌ر غازیش به‌شێوه‌یه‌كى خراپ به‌ڕێوه‌به‌رین هه‌رێمى كوردستان تووشى كاره‌سات ده‌بێت. ئێستا شتێكت پێده‌ڵێم كه پێشتر به هیچ كه‌سم نه‌وتووه، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر لێدوانێكى تاراده‌یه‌ك تووندمدا، بۆ ئه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌كان بزانم؟ لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵێ بافڵ تاڵه‌بانى: مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ى مندا غاز ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: خه‌ریك بوو پرسیارى ئه‌وه‌ت لێبكه‌م. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وه‌بوو ئه‌و ئه‌نجامه روویدا كه چاوه‌ڕێم ده‌كرد، وه‌فدێكى بچووك له هه‌ولێره‌وه هات. وتیان، با گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر غازى سروشتى. زۆر دڵخۆشبوو. من وابیرم ده‌كرده‌وه ئێستا داده‌نیشین و سه‌یرى دۆخه‌كه ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌قڵانى، چه‌ند غازمان هه‌یه؟ ئه‌مانه‌وێت چه‌ند به‌رهه‌م بهێنین؟ چى لێده‌كه‌ین كه به‌رهه‌ممانهێنا؟ وابیرم ئه‌كرده‌وه كه له‌وانه‌یه یه‌كه‌مجار بازرگانییه بچووكه‌كانى پێ پڕبكه‌ینه‌وه، كاره‌باى 24 كاتژمێرى پێ به‌رهه‌م بهێنینن دواتر هه‌رچه‌ندى مایه‌وه هه‌نارده‌ى بكه‌ین، بۆ نمونه به‌غدا پێویستى به غاز و كاره‌با هه‌یه، ئه‌وروپا پێویستى پێیه‌تى، توركیا پێویستى پێیه‌تى. من ورده‌كارییه‌كى نازانم، به‌ڵام پێویستى به بیركردنه‌وه‌ى ورد نییه كه له هاویندا غاز ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ین كه پێویستیا پێیه‌تى، له زستانیشدا هه‌نارده‌ى ئه‌وروپاى بكه‌ین. ئه‌وه ئه‌و شته‌بوو كه من له مێشكى خۆم دامنابوو و بیرم لێده‌كرده‌وه كه گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین. دواى كه هاتن ئه‌زانى باسى چیمان كرد؟ له‌سه‌دا چه‌ند بۆ یه‌كێتى و له‌سه‌دا چه‌ند بۆ پارتى؟ راستگۆبم، وتم: بچنه‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه من ده‌مه‌وێت گفتوگۆى له‌باره‌وه بكه‌م. هه‌مان ئه‌و شتانه‌ى پێشوو بوو. غاز موڵكى یه‌كێتى نییه، موڵكى پارتى نییه، موڵكى خه‌ڵكى كوردستان و عێراقه. هى من نیه و منیش ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریدا نییه. ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌بێت بگۆڕێت. ناتوانین به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستین و بڵێین: چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى غاز لێره‌یه و چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتیش له‌وێیه، ئۆو ئه‌مه عه‌ین زاله‌یه و من ده‌یبه‌م بۆ خۆم. بۆچى؟ چۆن ده‌وێریت شتێكى له‌و شێوه‌یه بكه‌یت؟ به چ مافێك ئه‌و نه‌وته ده‌به‌یت؟ ئه‌مه نه‌بوونى دامه‌زراوه‌یه كه رێگه‌ده‌درێت شتى له‌م شێوه‌یه رووبدات، نه‌بوونى دامه‌زراوه‌ى راسته‌قینه‌یه. كاتێكیش كه یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت بێگومان دامه‌زراوه‌ى راسته‌قینه‌ش نابن. با چیرۆكێكى ترت بۆ باس بكه‌م كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه دیكیۆمێنت كراوه (به‌ڵگه كراوه) كه ڤیدیۆیه. كه‌سێك هه‌یه ناوى عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌كه له چه‌مچه‌ماڵ. كه‌سێكى نزیكى، نازانم به‌دروستى چیه‌تى، به‌ڵام كه‌سێكى نزیكه لێوه، نامه‌وێت به هه‌ڵه بیڵێم له‌به‌ر هۆكارى یاسایی، به‌لام با بڵێین كه‌سێك كه په‌یوه‌ندى به ئه‌وه‌وه هه‌یه، تێوه‌گلاوه له كوشتنى كارمه‌ندێكى ئاسایش، به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیی هه‌یه و فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنیشى هه‌یه. بیرى لێبكه‌یه‌وه چى له فه‌رماندى ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ى هات؟ بۆچى ده‌ستگیر نه‌كرا؟ من پێتئه‌ڵێم چى روویدا. كه‌یسه‌كه‌ى گوازرایه‌وه بۆ یه‌كێك له دادگاكانى هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌كى سحرى سوڵحى عه‌شایه‌رى بۆ كرا و چاره‌سه‌ر كرا. چیرۆكه‌كه لێره كۆتایی نایه‌ت، به‌یانیه‌ك هه‌ڵده‌ستێته‌وه و بووه به لیوا. له شه‌وروژێكدا له كه‌سێكى هه‌ڵاتووى داواكراوه بوو به فه‌رمانده‌ى هێز و هێزه‌كه‌شى به فه‌رمى بووه به‌شێك له حكومه‌تى هه‌رێم. ئه‌مه شتێكى سه‌یره، هه‌ر زۆر سه‌یره. پێش هه‌موو شتێك ئه‌مه بێڕێزییه به پێكهاته‌ى سه‌ربازى ئێمه. ئه‌وان باسى چاكسازیده‌كه‌ن له هێزى پێشمه‌رگه‌دا ئه‌مه چاكسازییه‌كه‌یه؟ كه‌سێكى راكردووى تۆمه‌تبار بكه‌ن به فه‌رمانده له شه‌ورۆژێكدا. لیزێ پۆرته‌ر: پێتوایه ئه‌مه پارتییه كه ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى هێز دروستبكات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێویستیان به‌وه نیه هێز له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتیدا دروست بكه‌ن، به جددى پێویستیان به‌وه نییه. له خراپترین كاتى په‌یوه‌ندى نێوان من و كاك مه‌سعود كه به ددان و نینۆك شه‌ڕمانده‌كرد له به‌غدا، كێشه‌یه‌كى ئه‌منى له ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر دروستبوو. من ته‌له‌فۆنم بۆ كاك مه‌سعود كرد و پێم وت: ئه‌گه‌ر شتێك روویدا من و هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر دێین و چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نامه‌وێت خه‌ڵك وابیربكه‌نه‌وه كه كورد یه‌كگرتوو نییه. ئه‌مه هه‌مووى هه‌له بۆ خه‌ڵكى خراپ كه شتى خراپ بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه بخه‌یته سه‌ر ئاگر ته‌نیا یه‌ك ته‌قه‌كردن پێویسته، كه‌سێك له‌ولا گولله‌یه‌ك ده‌ته‌قێنێت و كه‌سێكى تریش له‌ملا وه‌ڵامیده‌داته‌وه، شته‌كان هه‌مووى تێده‌چێت به‌سه‌ر یه‌كدا و پێش ئه‌وه‌ى تۆ هه‌ستى پێبكه‌یت هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاگر. له‌به‌ر ئه‌وه من هه‌رگیز تۆڵه‌ى ئه‌م شتانه ناكه‌مه‌وه، ده‌نا زۆر ئاسانه. هۆزه‌كانى لاكه‌ى تر ده‌ستم ماچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێزیان بۆ دروستبكه‌م و ئه‌شتوانم بۆ به كاریگه‌رانه ئه‌و كاره بكه‌م. ته‌نانه‌ت ئێستا ناوى سێ له‌وانه له مێشكمدایه كه ده‌توانم هێزیان بۆ دروست بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: له دهۆك و هه‌ولێر بافڵ تاڵه‌بانى: به دڵنیاییه‌وه، به‌ڵام ناكرێت خراپه به خراپه وه‌ڵام بدرێته‌وه. ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان كه یه‌كێتى ئه‌و یارییه ناكات. من ئاماده نیم ئه‌و یارییه بكه‌م چونكه یارییه‌كى خراپه، باوه‌ڕیشم وایه به‌مزووانه پارتى له‌وه تێده‌گات كه ئه‌و جۆره یارییانه ئه‌نجامیان نابێت. لیزێ پۆرته‌ر: خه‌ڵكى خه‌میانه كه ئایا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانى 1990كان كه یه‌كێتى و پارتى شه‌ڕیان له‌دژى یه‌كترى ده‌كرد. بافڵ تاڵه‌بانى:هه‌رگیز، به‌سه‌ر جه‌سته‌ى مندا. لیزێ پۆرته‌ر: با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تى بۆرى غاز، كار گروپ گرێبه‌ستى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى وه‌رگرت. بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، كار گروپ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو ئه‌و پرۆژه‌یى پێدرا، هیچ پرۆسه‌یه‌كى ته‌نده‌رین نه‌بوو، نه‌شچوو بۆ ئه‌نجوومه‌نى نه‌وت و غاز. هیچ ته‌نده‌رێك له ئارادا نه‌بوو. كه‌سێك به‌یانى له‌خه‌و هه‌ستا و وتى: با ئه‌مه بۆ كار گروپ بێت. كێ خاوه‌نى كار گروپه؟ ئه‌وه گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر روونه چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ن هه‌مووان دانبیشن به‌بێ ده‌نگى و بڵێن، نه‌خێر نه‌خێر، ئاساییه ئه‌و شته له‌پێناو سه‌قامگیرى هه‌رێمه‌كه‌مان، له‌پێناو حكومه‌تى هه‌رێم با هیچ شتێك نه‌ڵێین. ئه‌مه بێڕێزییه به خه‌ڵكى كوردستان كه ئه‌م شتانه رووده‌ده‌ن. گه‌یشتووه‌ته لوتكه، راهاتوون كه ساخته‌كارى ئه‌نجام بده‌ن. جارانسێ بۆ چوار كۆمپانیا ئاماده‌یی خۆیان ده‌رببڕیایه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه وایلێهاتووه، كه گوێ به‌وه‌ش ناده‌ن، كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگاكه و راهاتوون كه پاره بخه‌نه گیرفانیانه‌وه. وایان لێهاتووه به‌یانیه‌ك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن و ده‌ڵێن: ئۆو كارگروپ، ئه‌مه‌ى بۆ ده‌رچوو، ئه‌مه بۆ كار گروپ. لیزێ پۆرته‌ر: كار گروپ گرێبه‌ستى بۆرى پێدراوه، له‌و كاته‌وه چى روویداوه؟ تۆ دژایه‌تى ئه‌و گرێبه‌سته‌ت ده‌كرد. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى من ئه‌و كاره‌م كرد. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ى ئه‌وه ئێستا چى لێدێت؟ چى رووده‌دات. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى هیچ شتێك. من هه‌وڵمدا دانوستانیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام وه‌ك بینیمان دانووستانه‌كه گه‌یشتن به‌ش و به‌ش كارى كه ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجى من نیه. من ده‌مویست گفتوگۆ له‌سه‌ر ستراتج بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆ بیرۆكه‌یه‌كى جیاوازت هه‌یه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه كه‌رتى نه‌وت و غاز چۆن كار ده‌كات و چۆن ده‌بێت كارى تێدا بكرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر تۆ كه‌رتى غازى هه‌رێمى كوردستانت گه‌شه‌پێبدایه كه زۆرینه‌ى له ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستاندایه ئه‌و پرۆسه‌یه چۆن ده‌بوو؟ به چ تیۆرییه‌ك ئه‌وه‌ت ئه‌نجام ده‌دات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نامه‌وێت هه‌رگیز كارێكى وا بكه‌م. ئه‌مه تووشى سه‌رسوڕمانت ده‌كات، به‌ڵام ده‌مه‌وێت حكومه‌ت ئه‌و كاره بكات. به‌ڵام خه‌زیش ده‌كه‌م ئه‌و حكومه‌ته حكومه‌تى منیش بێت. ته‌نیا حكومه‌ت چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت كه به په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمێردرێن. هه‌موو ئه‌وه‌ى كه پێویسته شه‌فافیه‌ت، پلانێكى یاسایی و دادپه‌روه‌رانه‌یه. نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه ئه‌م بابه‌ته زۆر ئاڵۆز بووه به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌ى كه دادگاى فیدراڵى عێراق داویه‌تى. ده‌بێت زۆر وریابین له‌باره‌ى ئه‌م شتانه، چونكه هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته به یاساوه، چونكه ئه‌وه نیشانمان ده‌دات كه ئێمه له‌كوێى هاوكێشه‌كه‌داین، هه‌ركاتێكیش كه ئه‌وه‌مان زانى له‌وانه‌یه بزانین بڕیاره دروسته‌كه بده‌ین. تاكه شت كه من لێى دڵنیام ئه‌وه‌یه، سه‌رى خۆمان بكه‌ین به‌ژێر خۆڵدا و بڵێین: له به‌غدا شتێك رووینه‌داوه و هه‌موو شتێك باشه و با به‌رده‌وام بین هیچ شتێك باشنابێت و چاره‌سه‌رێكى باش نابێت. له‌به‌ر ئه‌وه من هانى ئه‌وه ده‌ده‌م حكومه‌تى هه‌رێم له دۆخه‌كه تێبگات، با سه‌ره‌تا حكومه‌تى هه‌رێم رزگار بكه‌ین. ئه‌م دواییانه من تۆمه‌تبار ده‌كرێم به‌وه‌ى كه ده‌مه‌وێت حكومه‌تى هه‌رێم بڕوخێنم، من ئه‌گه‌ر بنمویستایه له‌ماوه‌ى پێنج خوله‌كدا ئه‌و كاره‌م ده‌كرد ته‌نیا به وتنى ئه‌وه‌ى كه، "با یه‌كێتى بێته‌ده‌ره‌وه له حكومه‌ت"، به‌ڵام ئه‌وه ویستى من نییه. شانازى ده‌كه‌م به‌و هه‌موو دانبه‌خۆداگرتنه‌ى یه‌كێتیش كه له ماوه‌ى رابردوودا نیشانیداوه. له‌نێو حكومه‌تى هه‌رێمیشدا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه زۆر به‌باشى كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه له‌ناوبه‌رن، پێویستیان به هاوكار ئێمه نیه، چونكه به‌بێ ئێمه‌ش خۆیان خه‌ریكه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: هیچ پلانێكت هه‌یه بۆ گه‌شه‌دان بۆ بۆرى غاز له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى له‌م ستاته‌دا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، من هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه ناكه‌م كه ئه‌وانى تر ئه‌نجامیاندا. هه‌رچى بكه‌ین پێویسته یاسایی بێت، شه‌فاف و متمانه پێكراو بێت. ئه‌گه‌ر بمویستایه شتێكى وابكه‌م چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر زۆر به‌ئاسانى ده‌متوانى بیكه‌م، رازیده‌بووم به‌و به‌شى كه بۆم دانراوه و گیرفانى خۆم پڕده‌كرد وه‌ك هه‌موو ئه‌وانى تر، به‌ڵام پێموایه زۆر نابه‌رپرسیارانه‌یه ئێستا ئه‌و كار بكه‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: وابزام دوێنێ فایه‌ق زێدانت بینى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌و هاوڕێیه‌كى ئازیزى منه. لیزێ پۆرته‌ر: باسى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیتان كرد له‌باره‌ى كه‌رتى نه‌وت و غازى هه‌رێم. بافڵ تاڵه‌بانى: راستگۆبم نه‌خێر، لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم پێش پێكهێنانى حكومه‌ت رێككه‌وتنێك كراوه بۆ كه حزبه كوردییه‌كان پشتیوانى پێكهێنانى حكومه‌ت بكه‌ن و له به‌رامبه‌ردا فشاره یاساییه‌كانى سه‌ر كه‌رتى نه‌وت و غازى بوه‌ستێنرێن كه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ى دادگه‌ى فیدراڵى ده‌ستیانپێكردووه، ئایا ئه‌م فشارانه به‌راستى كه‌م بوونه‌ته‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، ئه‌مه بڕیارێكى یاساییه و په‌یوه‌سته به حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم پێیوابێت، ئه‌م بڕیاره نایاساییه و دانى پێدا نه‌نێت ناگه‌ین به هیچ شوێنێك. له راستیدا ئه‌مه یه‌كێكى تره له‌و شتانى ئه‌م حكومه‌ته كه من زۆر بێزار ده‌كات، له بنه‌ماكانى دانووستاندن تێناگه‌ن، وادابنێ ئۆتۆمبێلێمان هه‌یه كه وادانراوه به 10 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت، من ده‌مه‌وێت به 5 هه‌زار دۆلار بیكڕم. نرخى راسته‌قینه‌ى خۆشى 7 هه‌زار دۆلاره، هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌وه ده‌زانێت كه نرخه راسته‌قینه‌كه‌ى 7 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كه‌یت ده‌ڵێت 12 هه‌زار و 500 دۆلار. لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌ویت كه بیركردنه‌وه‌كانت زۆرتر له قازانجى ناوه‌نده له‌باره‌ى نه‌وت و غازه‌وه و ده‌ته‌وێت پردى زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست بكه‌یت. بافڵ تاڵه‌بانى: من شه‌فافیه‌تم ده‌وێت، شه‌فافیه‌ت له‌كوێ بێت منیش به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌ڕۆم. قوباد ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى زۆر باشى هه‌یه و پێموایه ئه‌م مانگه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت دینار به دینارى داهاتى باج و سنووره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئۆنڵاین ببینن ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ند به ئێمه‌وه هه‌یه. بۆچى؟ چونكه ئێمه شه‌فافیه‌تمان ده‌وێت، به‌هیوام كه ئێمه ئه‌مان كرد ئه‌وانیش له لاكه‌ى تره‌وه هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن؟ بۆ عه‌ین زاله‌ش هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن، بۆ سه‌ر سنوورى سووریاش هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن. راستگۆ بم، ئێمه ناوه‌ستین له چاكسازیی. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م هاوینه چه‌ندین هێرشمان بینى كه كرانه سه‌ر كۆرمۆر، بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له‌وێ كارده‌كه‌ن گه‌ره‌نتى ئه‌وه‌یان ده‌ویست كه جارێكى تر ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌مه من تووشى سه‌رسوڕمان ناكات. لیزێ پۆرته‌ر: چ گه‌ره‌نتیه‌ك؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه هیچ كه‌س ناتوانێت هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بدات له‌م كاته‌دا كه ئه‌م هێرشانه دووباره نابنه‌وه. هه‌ركات حكومه‌ت توانى باشتر كاره‌كانى بكات و تێگه‌یشتێكى باشترى هه‌بێت بۆ دۆخه‌كه ئه‌وكات پێوایه ده‌توانین هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و ئه‌وه‌ى كه گه‌ره‌نتى بده‌ین ئه‌م كۆمپانیایانه. به‌ڵام ناتوانین گه‌ره‌نتى بده‌ین هه‌تاوه‌كو زانیارى ته‌واومان نه‌بێت له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان كه ئه‌م شتانه چۆ روویانداوه و بۆچى رووده‌ده‌ن؟ لیزێ پۆرته‌ر: چ شتێك تۆ ئه‌هێنێت بۆ به‌غدا؟ وه‌ك دیاره ئه‌م ماوه‌یه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ت هه‌بووه و شاندى حكومه‌تى هه‌رێمیش لێره‌یه له به‌غدا له‌م ساته‌دا. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌م ئێواره‌یه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵا هه‌یه له به‌غدا كه من نێوه‌ندگیره‌كه‌یم و رێكمخستووه. ئه‌وه هۆكارى سه‌ردانى منه بۆ به‌غدا، كه هه‌موو حزبه به‌شداره‌كانى حكومه‌ت قه‌ناعه‌ت بكه‌ن و ده‌ستبه ئه‌جێنداى ئیشكردن بكه‌ن. ئه‌مڕۆ بابه‌تى گرنگ باس ده‌كه‌ین و پێشموایه ئه‌بێت شتى له‌م شێوه‌یه‌ش له كوردستان بكه‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستت هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ته؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه وایكردووه من لێره بم، ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت لێره له ماڵى مام جه‌لال. من حه‌زم له سه‌ردانیكردنى به‌غدا هه‌یه و هاوڕێكانیشم ده‌بینم، حه‌زم له بینینى فایه‌ق زێدان و هه‌موو هاوڕێكانى ترم هه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا یه‌كێتى هیچ دانووستاندنێكى له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى شیاع سوودانى كردووه به‌جیا له پارتى له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت و غازى هه‌رێم؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌مان به حكومه‌تى عێراقى وتووه كه یه‌كێتى بۆچوونى جیاوازى ده‌رباره‌ى زۆر شت هه‌یه و بۆ ئێمه زۆر گرنگه كه هه‌موومان یه‌كگرتوو بین. دیسانه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێمه‌وه، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێم پێویستبوو ئه‌نجامى بده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم خواستى ئه‌نجامدانى شتێكى له‌م شێوه‌یه‌ى نییه، پێیباشه ئه‌و شتانه بكات كه پێشتر من بۆم باسكردیت. لیزێ پۆرته‌ر: باسى ئه‌وه‌ت كرد كه هاتوویت بۆ ئێره بۆ بینینى هاوڕێكانت، پێموابێت، موسه‌نا سامه‌رایی و قه‌یز خه‌ز عه‌لی-شت بینیووه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ ره‌یان كلدانى (سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى بابلیون)م بینیوه. چه‌ند وه‌زیرێكم بینیون، به‌ڵام هێشتاش پیرۆزبایم له زۆرێكیان نه‌كردووه، ئه‌مه‌وێت هه‌موویان ببینم و پێیان بڵێم: یه‌كێتى ده‌یه‌وێت پشتیوانتان بێت، یه‌كێتى حكومه‌تێكى سه‌ركه‌وتووى ده‌وێت، یه‌كێتى هانتان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئیشى باش بكه‌ن له‌دژى گه‌نده‌ڵى، یه‌كێتى هانتان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریی ئه‌نجام بده‌ن و ناشبێته سه‌رئێشه بۆتان، چونكه خۆى له بنه‌ڕه‌تدا به‌شى پێویست سه‌رئێشه هه‌یه. ده‌مه‌وێت پێیان بڵێم: ئێمه وه‌ك یه‌كێتى چه‌ندین قوربانیمان داوه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م قوربانیدانه. ئه‌مه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگات كه من نامه‌وێت كێشه‌ى زیاتر دروستببێت، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت هۆكار بم بۆ ئه‌وه‌ى شته‌كان ئاسانتر بن. لیزێ پۆرته‌ر: ئێستا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید چۆنه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: زۆر باشه، شه‌وى رابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵى بووم. لیزێ پۆرته‌ر: باسى چیتان كرد؟ بافڵ تاڵه‌بانى: هه‌موو شتێك. لیزێ پۆرته‌ر: له كۆتایدا ئه‌و كاندیدى ئێوه نه‌بوو بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه نابێت مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه زیره‌كه و دوو بیرۆكه‌ى هه‌یه سزا بدرێت، له‌كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ى هه‌موو گره‌وه‌كه‌ى له‌سه‌ر یه‌ك شته. پێموانییه دانانى پلانى زیره‌كانه هه‌رگیز سزاى به‌دواوه‌بێت. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته تۆ ئێستا ئیشى له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌یت و وه‌ك ئه‌وه سه‌یرى ناكه‌یت كه "كاندیدى ئێوه نه‌بووبێت"؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئایا تۆ ده‌زانیت كه من له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه گه‌وره‌بووم؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه من پێموایه سه‌یره كه تۆ كردنى پرسیارێكى له‌م شێوه‌یه به پێویست ده‌زانیت! لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ویش و به‌رهه‌م ساڵحیش له به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ تۆ بوون. بافڵ تاڵه‌بانى: پێم سه‌یره خه‌ڵك پرسیارى له‌م شێوه‌یه ده‌كات! من چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ كاك له‌تیف و ژیاوم و خاتوو شانازى پوورم ئێمه‌ى گه‌وره كردووه. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاندیدى ئێوه نه‌بوو. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌ى كاندیدى كێ بوو؟! لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه راسته ئه‌و یه‌كێتییه، به‌ڵام كاندیدى پارتیش بوو. بافڵ تاڵه‌بانى: ئایا ئه‌و كاندیدى پارتى بوو؟ ئایا كاندیدى پارتى نه‌بوو؟ ئایا هه‌ر به‌راست كاندیدى پارتى بوو؟! لیزێ پۆرته‌ر: واده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له نێوه‌نددا بووبێت. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌جدى؟! پێویسته ئاوا سه‌یرى بكه‌ین؟ یان به‌و شێوه‌یه‌ى كه پارتى هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كى تر‌ى له‌به‌ده‌مدا نه‌مابوو جگه له‌وه‌ى كه پشت به د. له‌تیف ببه‌ستن و له راستیشدا بیرۆكه‌یه‌كى باش بوو كه كارێكى وایان كرد. لیزێ پۆرته‌ر: به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وازیان له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د هێنا له كۆتایدا. بافڵ تاڵه‌بانى: بێگومان وایان كرد. لیزێ پۆرته‌ر: به‌راى تۆ ئه‌كرا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له به‌غدا ئیش بكات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نا پێموانییه و پێموایه كه ئه‌و ته‌نیا مه‌ڕێكى قوربانى بوو كه ناوه‌كه‌شى هێنرایه پێشه‌وه هه‌ر وابیرمه‌كرده‌وه كه ئه‌و مه‌ڕى قوربانیه. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د چیرۆكێكى باشى هه‌یه و كه‌سێكى خاوه‌ن توانایه، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى باش نین له به‌غدا و ئه‌زموونى سیاسه‌تكردنى نییه له به‌غدا، كه هه‌ڵیشبژێردرا من به‌لامه‌وه سه‌یر بوو و یه‌كسه‌ر وتم: ته‌واو، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كى باشه بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ، به‌ڵام به‌داخه‌وه وانه‌بوو و ته‌ینا بڕیارێكى سه‌یر بوو. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه‌وێت ده‌رباره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئێران و توركیا گفتوگۆ بكه‌ین. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ لیزێ پۆرته‌ر: سوپاى پاسدارانى ئێران چه‌ند جارێك هێرشى كرده سه‌ر باره‌گاى حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له سلێمانى و كۆیه. بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه زیاتر له 900 هێرشى فڕۆكه‌كانى توركیامان هه‌بوو هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه‌ى ئێران. ئێمه سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر خاكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌شمانه‌وێت چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام قورسه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزرێته‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: با یه‌كه‌مجار باسى توركیا بكه‌ین، ئێمه ئه‌زانین كه له چه‌ند ساڵى رابردوودا چه‌ندین هێرشى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هه‌بووه له كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ، چیت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه سه‌ركۆنه‌ى سه‌رجه‌م هێرشه‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت كوشتنى هاووڵاتییانى بێ‌تاوان. ئێمه تێده‌گه‌ین كه توركیا كێشه‌ى هه‌یه، به‌ڵام ئێمه هانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ده‌ین به گفتوگۆ، چونكه مرۆڤ نابێت رێگه‌ى ده‌رچوونى خۆى له كێشه خاپوور بكات و دواتر نه‌توانێت لێى بچێته ده‌ره‌وه. پێویسته هه‌مووان له‌سه‌ر رێگاى ده‌رچوونیان له كێشه گفتوگۆ بكه‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه هانى ده‌ده‌ین و لایه‌نگرى ئه‌نجامدانى گفتوگۆ ده‌كه‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: وه‌ك ئه‌وه‌ى له ساڵى 2013 له توركیا هه‌بوو (پرۆسه‌ى ئاشتى)؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ باسى دایه‌لۆگ ده‌كه‌یت، به‌راى تۆ ئه‌م شته چۆن رووده‌دات كه دایه‌لۆگ دروست ببێت، ئایا هاكان فیدان قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردون له‌م باره‌یه‌وه؟ ئایا ئێوه چوون بۆ ئه‌نكه‌ره؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌راستى ناتوانم وه‌ڵامى ئه‌وه بده‌مه‌وه، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندى به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه و ئه‌بێت توركیا قسه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكات. لیزێ پۆرته‌ر: قسه‌كه‌ت دروسته، به‌ڵام ئایا هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه رۆژێك یه‌كێتى ببێته نێوه‌ندگیرى بابه‌تێكى له‌م شێوه‌یه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بتوانین هاوكارى ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه پێمانخۆش نییه هیچ كوردێك یان هیچ كه‌سێك بكوژرێت. به‌راى من كاتێك كه‌سێك بۆ چه‌ندین ساڵ رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌میشه هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى نابێت پێویسته ستراتیژێكى نوێ بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر من بوومایه وامده‌كرد! لیزێ پۆرته‌ر: تا ئێستا توركیا داواى هاوكارى لێكردون له‌كاتى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كانیان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه هه‌رگیز رێگه‌خۆشناكه‌ین یان هاوكارى كه‌س ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته سه‌ر كورد، ئه‌مه‌ش شتێك نییه كه ته‌نیا په‌یوه‌ندى به توركیاوه هه‌بێت و بڵێن: ته‌نیا هاوكارى توركیا ناكه‌ین. ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌س وایه و ئیشى ئێمه نیه یارمه‌تى كه‌س بده‌ین له هێرشكردندا. لیزێ پۆرته‌ر: توركیا له ئێستادا پلانى ئۆپراسیۆنێكى تر هه‌یه له سووریا و ده‌شڵێن: هێرشى زیاتر له سلێمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چاوه‌ڕێى چى ده‌كه‌یت له‌مه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: چاوه‌ڕێى پێكدادان ده‌كه‌م و پێشموایه ئه‌مه باش نییه. لێره له به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم قسه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش زۆر بێزارن له‌م دۆخه و منیش گله‌ییان لێناكه‌م و هه‌ر ئه‌بێت وابن. من پێموایه نابێت ئیتر هێرشى تر ببینین، پێشموایه تاكه رێگه‌ى ده‌ربازبوون له‌مه بریتیه له، گفتوگۆ. ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندى به براكانمه‌وه هه‌یه له سووریا دڵم له‌لایانه، چونكه ئه‌وان پاڵه‌وانى شه‌ڕى داعشن و ئه‌وه‌شى كه له سووریا رووده‌دات پێویست نییه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌رۆدۆغان بوویتانه چیت ئه‌كرد؟ چۆن گفتوگۆت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كرد؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نامه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه. نامه‌وێت ببمه ئه‌ردۆغان، ئه‌مه‌وێت بافڵ بم. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م دواییه چه‌ندین هێرشى مووشه‌كى و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانمان بینى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هه‌فته‌ى پێشووش شیاع سودانى وتى: پاسه‌وانى سنوورى فیدراڵى ده‌نێرنه سه‌ر سنووره‌كانى ئێران - عێراق. بافڵ تاڵه‌بانى: زۆر باشه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه ویستى ئێران بوو و ئه‌وه‌نده‌شى من بزانم له ئێستادا سنووره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پاسه‌وانه كورده فیدراڵییه‌كاندان. بافڵ تاڵه‌بانى: وانیه، كێشه‌ى كه‌مى ستافمان هه‌یه. ئێمه 600 بۆ 700 كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و له به‌رامبه‌ردا ته‌نیا یه‌ك لیوامان هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن لێى. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى ناوخۆ باسمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ستافى زیاترى بۆ دابنێت و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌وانیش به‌ڵێنیانداوه كه وه‌ك هه‌نگاوى سه‌ره‌تا لیوایه‌كى تر‌ى بۆ دروستبكه‌ن و كۆنترۆڵى سنووره‌كان بكه‌ن. پێشموایه كه گرنگه بۆ كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كان شتێكى له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌بێت. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا كورد ده‌بن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌گه‌ر به ئه‌قڵانى بیربكه‌ینه‌وه، به‌ڵێ كورد ده‌بن، خۆ ناچین له به‌سره‌وه خه‌ڵك بهێنین بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌ر سنورى عێراق و ئێران له كوردستان پاسه‌وانیه‌تى بكه‌ن. پێشموایه ئه‌مه شتێكى باشه و یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى بێكارى ده‌دات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى باشه بۆ هه‌رێمى كوردستان. لیزێ پۆرته‌ر: ئێران له‌وانه نییه ئه‌م شته قبوڵ بكات، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هێزى ناوه‌ند كۆنترۆڵى سنووره‌كان بكات. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌ى خۆ ئه‌وانیش پۆلیسى سنوورى فێدراڵین. لیزێ پۆرته‌ر: له‌وانه‌یه كوردبوونى ئه‌م لیوایانه كێشه بێت بافڵ تاڵه‌بانى: نا پێموانییه ره‌چه‌ڵه‌ك و ئاینى ئه‌م كه‌سانه ببێته كێشه. پێموایه، كێشه‌ى ئه‌وان له كه‌مى پاسه‌وانى سنووره. لیزێ پۆرته‌ر: شتێكى تر كه ئێران ده‌یه‌وێت بریتیه له چه‌كداماڵینى گروپه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كان. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌مه پێشتر روویداوه چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كراوه. لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵام ئه‌وان ئێستا چه‌كدارن بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى وایه، ئه‌وان هه‌میشه چه‌كیان هه‌بووه، هه‌موو حزبه‌كانیش چه‌كیان هه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: ئێران ده‌ڵێت: نامانه‌وێت چه‌كداربن، چونكه له سنووره‌كانه‌وه چه‌ك به قاچاخ هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمان. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى ئێران، هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڵێت. لیزێ پۆرته‌ر: هه‌رگیز رازى ئه‌بیت به‌وه‌ى ئه‌و گروپانه‌ى له سلێمانى هه‌ن چه‌كه‌كانیان دابماڵرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وه بڕیارى من نییه، بڕیارى حكومه‌ته. لیزێ پۆرته‌ر: راسته، به‌ڵام واپێده‌چێت له ئێستادا حكومه‌ت پێویستى به ره‌زامه‌ندى ئێوه بێت. بافڵ تاڵه‌بانى: تا ئێستا هیچ شتێك پێویستى به ره‌زامه‌ندى من نه‌بووه، وابزانم باش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر شتێكى وا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده دیسانه‌وه من ئه‌مه دووپاتده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه بڕیارى حكومه‌ته‌وه، پێویستیشه حكومه‌ت بڕیار بدات كه ئایا ده‌یانه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌ن یان نایانه‌وێت. یان حكومه‌تى هه‌رێم یان حكومه‌تى ناوه‌ندیى یه‌كێكیان پێویسته بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدات كه ئایا ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامده‌بێت! ئه‌م هێرشانه زۆر جیاوازن. تۆش ئه‌وه ئه‌زانیت، وانیه؟ ئێرانییه‌كان كاتێك كه هێرش ده‌كه‌ن هۆشدارى ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: سبه‌ى له‌م كاته‌دا هێرش ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت به پارێزگاره‌كانیش ده‌ڵێن. پێموابێت ته‌نانه‌ت به پارێزگاره‌كانیش ده‌ڵێن: كه له‌م سه‌عات و خوله‌كه‌دا هاووڵاتى هاتووچۆ ده‌كات. من ئه‌م بابه‌ته‌م له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان باسكردووه، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و شتانه‌ى كه من دوێنێ له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئێران له عێراق باسم كرد. لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵێ بینیم، كه سه‌ردانت كردبوو. بافڵ تاڵه‌بانى: واده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر جددى بن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م بابه‌ته كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان، كه‌واته ئه‌م كێشه‌یه به كوێده‌گات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وان ئێستا كۆمیته‌یه‌كى ئاسایشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم و ئێستا سه‌رقاڵى پلاندانانن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م بابه‌ته. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا له حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا و تاران پێكهاتووه ئه‌و كۆمیته‌یه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ به‌غدادیشى تێدایه و قسه‌كه‌ت دروسته. لیزێ پۆرته‌ر: پێتوایه ئه‌و كۆمیته‌یه هێرشه‌كان ده‌وه‌ستێنێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه زۆر زووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره، با چاوه‌ڕێكه‌ین و بزانین چى رووده‌دات له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا و پێموایه زۆر شت روونده‌بێته‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه‌وێت باسى به‌سیاسیكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌م، له كۆتا چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كوردسات شێخ جه‌عفه‌ر وتى: یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى 70 و 80 به‌باشى به‌ڕێوه‌ناچێت. بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر به‌باشى به‌ڕێوه‌ناچێت. لیزێ پۆرته‌ر: بۆچى وایه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نازانم بۆچى وایه، ئێمه زۆر كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. پێشتریش ئه‌م بابه‌ته‌م باسكرد، كه پێویسته دامه‌زراوه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین. پێموایه لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ئه‌مه وه‌ك هه‌لێك به‌كاربهێنێت بۆ به‌هێزكردنى سوپاكه‌ى به‌سه‌ر لایه‌نێكى تردا و ئه‌مه‌ش باش نییه. سه‌رچاوه‌ى هه‌موو ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌سیاسیكردنى هه‌موو شتێك. هه‌موو شتێك به سیاسى كراوه. یه‌كخستنى هێزه‌كان ئه‌و شته‌بوو كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مام جه‌لال بیرى لێكردبووه‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: یه‌كخستنى هێزه‌كان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه زۆر سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان و هاوپه‌یمانه‌كانى ترمان به‌ره‌وپێشچوونى باشمان به‌خۆوه بینووه له‌م بابه‌ته‌دا. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته پێویسته چى بكرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: له‌بیرته پێموتى، هه‌موو شتێك به‌یه‌كه‌وه ده‌وه‌ستێت؟ ئه‌مه یه‌كێكه له نمونه‌كانى ئه‌وه كه به‌ربه‌ستى خراوه‌ته‌به‌رده‌م. لیزێ پۆرته‌ر: ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانانیش خه‌ریكه ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت هاوكاریی و پشتیوانییه‌كان به‌رده‌وام بن هێزه‌كانتان یه‌ك بخه‌ن" بافڵ تاڵه‌بانى: پێویستبوو زیاتر پێگه‌ى خۆیان به‌كاربهێنن، ته‌نانه‌ت پێویستبوو نقورچێكمان لێ‌بگرن. لیزێ پۆرته‌ر: بێمتمانه‌یی له‌نێوان یه‌كێتى و پارتیشدا هه‌یه بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وه وێناكردنى دۆخه‌كه‌یه له‌باشترین حاڵه‌تى خۆیدا (تۆ زۆر به‌ڕێزه‌وه وێناى ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌یت)، به‌ڵام ئێمه كوردین و زۆر ئاسانه كه چاكى بكه‌ینه‌وه، ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو.... یه‌ك هه‌نگاو پێویسته. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م دواییانه كه‌یسى كوڕێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵان هه‌بوو به‌ناوى سه‌هه‌ند ئه‌حمه‌د، كه له زیندانى پۆلیسدا كۆچى دوایی كرد. خێزانه‌كه‌ى ده‌ڵێن: لێیدراوه، پۆلیسیش ده‌ڵێت: رایكردووه و كه‌وتووه و مردووه. بافڵ تاڵه‌بانى: من قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناكه‌م تاوه‌كو ئه‌نجامى كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان رانه‌گه‌یه‌نرێت و پێموابێت كارێكى ژیرانه نییه له‌ڕووى یاساییه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: باشه. با باس له بابه‌تێكى جیاواز بكه‌ین، به‌م دواییه ده‌بینین ژماره‌یه‌كى زۆر تۆمه‌تبارى داعش له سلێمانى ده‌ستگیر ده‌كرێن. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌م شته به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت دوێنێ شه‌و یه‌كه‌كانى دژه‌تیرۆر تاوه‌كو دره‌نگانى شه‌و سه‌رقاڵى ئۆپراسیۆن بوون. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌توانیت هه‌ندێك زانیاریم پێبده‌یت كه ئه‌وان چۆن كارده‌كه‌ن؟ ئایا ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى زانیاریتان پێده‌دات؟ ئه‌م بابه‌ته چۆنه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێمباشه نه‌چمه نێو ورده‌كاریی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر له هه‌موو شوێنێك ئۆپراسیۆنى خۆیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان. له هه‌ر شوێنێك هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر یان هاوپه‌یمانه‌كانیان پێیانوابێت ئامانجێك هه‌یه كه مه‌ترسییه خواستى خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن، له رابردووش‌دا وایان كردووه، بۆ نمونه چه‌ندین تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه و ناردوونیانه‌ته‌وه بۆ باشوورى عێراق. كه‌واته، وه‌ڵامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌ڵێیه، له هه‌رشوێنێكه‌وه زانیارى هه‌بێت، ئه‌وان ئیشى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌دژى تێرۆریزم، له هه‌رشوێنێك. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ژماره‌ى ئه‌و كوردانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ڵكشاندایه؟ یان ژماره‌ى ئه‌و داعشانه له هه‌ڵكشاندایه كه ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمى كوردستان خۆیان حه‌شار بده‌ن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموابێت به‌شێكى به‌هۆى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌وه‌یه كه له‌نێوان هێزه‌كانى عێراق و هێزه‌كانى ئێمه‌دا هه‌یه و هه‌ردوولاكه‌ى سنووریش فشه‌ڵن. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریی عێراق باسى بكه‌م، چۆن ده‌توانین پێگه‌ى خۆمان له‌و ناوچانه به‌هێزتر بكه‌ین و پێشموایه نه‌هێشتنى ئه‌و بۆشاییانه هاوكارییه‌كى باش ده‌بێت. پێشموایه نابێت داعش به كه‌م بگرین. نابێت وا بیربكه‌ینه‌وه كه داعش كۆتایی هاتووه و مه‌ترسییه‌كه‌شیان نه‌ماوه، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه وانییه. هیواخوازم له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته نوێیه بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌و مه‌ترسییه كه‌م بكه‌ینه‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: چه‌ندین ساڵه باسى ژوورى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ده‌كرێت له ناوچه جێناكۆكه‌كان. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه زۆر به‌خێرایی به‌ره‌وپێشوچوونى به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئێمه هاوكار و پشتیوانى هه‌موو شتێكین كه ئارامى هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزێت و ببێته هۆكارى خستنه‌سه‌ركارى خه‌ڵكه‌كه‌مان. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا لیوا هاوبه‌شه‌كان به‌یه‌كه‌وه ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێم: له داهاتوودا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڕاى من ئه‌وه خاڵه گرنگه‌كه‌یه، چۆن پاره‌دار ده‌كرێن و كێ پاره‌یان پێده‌دات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته، ناتوانن ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن و كارى هاوبه‌ش بكه‌ن. بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وانه شتگه‌لێكى ئاسانن و به ئاسانى چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا كه بودجه‌ى 2023ى عێراق په‌سه‌ندكرا له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێویسته هیوابخوازم كه وابێت، چونكه پێموانییه حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و كاره بكات. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ ده‌ڵێیت داعش كۆتایی نه‌هاتووه، پێتوایه ئاستى مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێم و عێراق چه‌نده؟ بافڵ تاڵه‌بانى: زۆر مه‌ترسین، چونكه ئه‌وان هه‌موو هه‌لێك و بۆشاییه‌ك ده‌قۆزنه‌وه. كه‌واته ئه‌بێت بۆشاییه‌كان نه‌هێڵین. ئه‌م كێشه‌ى نه‌بوونى متمانه‌یه نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى به‌ڵكو له‌نێوان هێزه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و هێزه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندیش هه‌یه. ئێمه ئێستا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه باشتربێت و ئیشى باشده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. دوێنێ گروپێكى تۆكمه له‌م هێزانه لێره‌بوون، چاویان به هاوبه‌شه‌كانیان كه‌وت و گفتوگۆكانیان زۆر به‌رهه‌مدار بوون. ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌یه كه ئه‌م هێزانه، به‌تایبه‌تى دژه‌تیرۆرى یه‌كێتى و سوات زۆر له‌نزیكه‌وه ئیش له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و تیرۆریستان ده‌كه‌نه ئامانج. ئه‌گه‌ر سه‌یرى ژماره‌ى ئه‌و تۆمه‌تبارانه بكه‌یت كه له ماوه‌ى رابردوودا ده‌ستگیر كراون و راده‌ستى به‌غدا كراونه‌ته‌وه بۆتده‌رده‌ده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ هیچ ناوچه‌یه‌كى تر به‌راورد ناكرێن له كوردستان. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ئه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌وه كه ئامانجه‌كان له ناوچه‌كانى تر كه‌مترن، ژماره‌ى داعشه‌كان كه‌متره؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه ئه‌منییانه به‌باشى ئیشى خۆیانده‌كه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته پێتوایه داعش به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌بێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵێ. ئێمه ئۆپراسیۆنى زۆرمان هه‌یه و من زۆر شانازى ده‌كه‌م به هێزه ئه‌منییه‌كانمانه‌وه، چونكه كه‌سانى ئازا و ژیرن. لیزێ پۆرته‌ر: له ئێستاشدا ئه‌م هێزانه به‌ده‌ست كێشه‌ى داراییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئایا مووچه‌یان پێده‌درێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به دڵنیاییه‌وه وایه، به به‌رده‌وامى بودجه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت، مووچه‌ى ده‌زگاى زانیارى بڕاوه چه‌ندین ساڵه، به‌شێكى زۆرى پاره‌ى دژه‌تیرۆر بڕاوه. با رووداوێكت بۆ بگێڕمه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كم هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌شێكیان، ویستم هه‌ندێك قسه‌یان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ بكه‌م و وره‌یان پێببه‌خشم، ده‌زانى چى روویدا؟! سه‌یرى ناوچاویان كردم و وتیان:، تۆ پێتوایه ئێمه ئه‌م كاره بۆ پاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین؟ لیزێ پۆرته‌ر: راسته، به‌ڵام له كۆتایدا پێویسته پاره به‌رنه‌وه بۆ خێزانه‌كانیان. بافڵ تاڵه‌بانى: پێویسته زیندوو بمێننه‌وه، پێویسته بژێوى خێزانه‌كانیان دابینبكه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ى پێمانبكرێت بۆ هاوكارى كردنیان درێغى ناكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌میشه كردوومانه. ئه‌وان بڕبڕه‌ى پشتى یه‌كێتین. ئه‌مه زۆر خه‌مبارمه‌كات كه ئه‌م خه‌ڵكانه له‌برى ئه‌وه‌ى مه‌دالیایان پێبدرێت و خه‌ڵات بكرێن به‌شێوه‌یه‌كى سیاسى به‌ئامانج ده‌گیرێن. ئه‌گه‌ر له شوێنێكى تر‌ى ئه‌م دونیایه بوایه ئه‌م خه‌ڵكانه وه‌ك پاڵه‌وان سه‌یر ده‌كران كه بێگومان ئێستاش پاڵه‌وانن لاى هه‌مووان ته‌نیا لاى هه‌ندێك كه‌سى پارتى نه‌بێت كه ئه‌م شته پێچه‌وانه‌یه. ئه‌مه‌ش شكستى ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت نه‌وه‌ك هى من. زۆر ئاسانه ئه‌م حكومه‌ته ببێته خاوه‌نى سه‌ركه‌وتنه‌كانیان، ئه‌وان به‌شێكن له حكومه‌ته‌كه كه‌واته ئه‌بێت حكومه‌ت شانازى بكات به‌وه‌ى كه ئه‌وان ئه‌نجامیده‌ده‌ن. وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌دواى گۆڕانكارییه‌كانى نێو یه‌كێتى زۆر به قورسى كارى كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆن و راهێنانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆرى عێراق بكات. جه‌لال شێخ ناجى، سه‌رۆكى ئێستاى ده‌زگاى زانیاریش به‌هه‌مانشێوه زۆر به قورسى كارى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى پاراستن به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن. زۆر نامۆبوو كه ئێمه بینیمان ئه‌توانین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه بیانیه‌كانمان ئیش بكه‌ین، به‌ڵام ناتوانین له‌گه‌ڵ یه‌كترى كاربكه‌ین، ده‌بوو له‌ڕێگه‌ى هاوبه‌شه بیانییه‌كانمانه‌وه زانیارى له‌گه‌ڵ یه‌كترى ئاڵوگۆڕبكه‌ین. بۆ من ئه‌مه جۆرێك بوو له بێڕێزى، زۆر شه‌رمه‌زارییه‌كه ئه‌م شته، به‌ڵام پارتى هیچ خواستێكى نییه كه ئه‌م شته بگۆڕێت و هه‌نگاوبێت به‌ره‌و ئێمه، حه‌زیان له ئه‌نجامدانى كارێكى وا نییه. ئه‌مه‌ش هه‌مووى ده‌بێته بۆشایی و دووژمنه‌كان ده‌توانن وه‌ك هه‌ل بقۆزنه‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه سه‌رنجڕاكێشه، چونكه له رابردوودا پارتى هه‌میشه ده‌یوت، قورسه بتوانرێت له‌گه‌ڵ لاهور ئیش بكرێت. ئێستاش شته‌كان واده‌رده‌كه‌ون كه له ئاستێكى نزمدابن. بافڵ تاڵه‌بانى: ئۆ نا، ئێستا ئه‌و كوڕه چاكه‌كه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: ئێستا ئه‌و كوڕه چاكه‌كه‌یه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ ئێستا ئه‌و هاوڕێیانه و پارتیش ئه‌وى خۆشده‌وێت. زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌یان هه‌یه، پێشموایه بۆ سه‌قامگیریی له دوورمه‌ودادا ئه‌مه باشتره. من خۆم به كوڕ خراپه‌كه نابینم، به‌پێچه‌وانه‌وه پێموایه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ من زۆر ئاسانه، به‌ڵام من به‌رپرسیارییه‌تییه‌كم هه‌یه و به‌رپرسیارییه‌تیه‌كه‌شم بریتیه له‌وه‌ى كه خزمه‌تى خه‌ڵكه‌كه‌م بكه‌م، دڵنیاببمه‌وه كه نانیان هه‌یه بخۆن و جلیان هه‌یه له‌به‌رى بكه‌ن. خۆشتده‌زانیت، ئێستا ساڵانى 1991 و 1992 نییه، خه‌ڵكى به‌وشته رازى نین كه جاران پێڕازیبوون. گه‌نجه‌كانى ئێمه هه‌مان ئه‌و شته‌یان ده‌وێت كه گه‌نجێكى به‌ریتانى ده‌یه‌وێت. ئیشیان ئه‌وێت، ئاسایشیان ئه‌وێت، ئه‌یانه‌وێت گه‌رم و داپۆشراوبن، خزمه‌تگوزاریی و وڵاتێكى پێشكه‌وتوویان ئه‌وێت. منیش هه‌مان ئه‌و شته‌م ده‌وێت بۆ خه‌ڵكه‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ویستنى ئه‌وه واتاى ئه‌وه بێت كه من كه‌سێكى نه‌گونجاوم، ئه‌وه من ده‌ڵێم: من حه‌زناكه‌م نه‌گونجاو بم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستبكات زۆر به‌باشى ئه‌زانم چۆن نه‌گونجاو بم. لیزێ پۆرته‌ر: بیستوومه پارتییه‌كان پێتده‌ڵن تۆ خۆسه‌پێنیت. بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وه هه‌ڵه‌ترین گوزارشته كه له كه‌سایه‌تى من كرابێت و له‌باره‌ى منه‌وه بوترێت، چونكه من حه‌زم له خۆسه‌پێنى نییه، حه‌زم له دیسپلینه و خۆشم زۆر پابه‌ندى دیسپلینم، باوه‌ڕم به پله‌به‌ندى و ئه‌قڵانیبوون هه‌یه، بڕوام به‌و شتانه هه‌یه كه سیتماتیكین و به‌پێى میتۆد ئه‌نجام ده‌درێن. پێموایه ده‌بێت شته‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌نجام بدرێن و له هه‌نگاوى یه‌كه‌وه بۆ دوو و له دووه‌وه بۆ سێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه خۆسه‌پێنییه به‌راى ئه‌وان ئه‌وه هه‌ڵه‌ى من نییه. پێموایه من خۆسه‌پێن نیم و به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر كۆمه‌ڵایه‌تیم، كینه له دڵ نیم، رقم له كه‌س نییه، ئه‌مه‌ش شتێكى بۆ ماوه‌ییه و له باوكمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌سێك ده‌سته‌واژه‌ى: رقم له‌م كه‌سه‌یه به‌كارده‌هێنێت، من هه‌رگیز لێى تێناگه‌م، چونكه یه‌ك كه‌سیش نییه له‌م سه‌رزه‌مینه كه من رقم لێی بێت. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌وه له‌ده‌ستدانى وزه‌یه. بافڵ تاڵه‌بانى: خه‌ڵك هه‌یه كه من لێى نائومێدم، خه‌ڵكیش هه‌یه كه پێموایه: نه‌ئه‌بوو ئه‌و شته‌ى بكردایه كه كردى، یان ئه‌و رێگایه‌ى بگرتایه‌ته‌به‌ر بۆ كردنى ئه‌و شته‌ى كه كردى، به‌ڵام رقلێبوونه‌وه، هه‌رگیز. وابزانم ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه به‌هۆى پێشینه‌سه‌ربازییه‌كه‌مه‌وه‌یه و رووخساریشم وا ده‌رده‌كه‌وێت. خه‌ڵكى سه‌یرى رووخسارم ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: سه‌یركه زۆر توڕه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌وه من زۆرینه‌ى كات قسه‌ى خۆش ده‌كه‌م و پێده‌كه‌نم. ته‌نیا رووخسارم واده‌رده‌كه‌وێت و وابزانم ناتوانم ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: حه‌زده‌كه‌یت بۆ كاتێكى دورودرێژ له كوردستان بمێنێته‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى به‌دڵنیاییه‌وه. ئێستا واملێهاتووه ناتوانم كوردستان به‌جێبهێڵم، كاتێك ئه‌چم بۆ ئه‌وه‌ى پشوویه‌ك وه‌ربگرم دواى دوو بۆ سێ رۆژ راسته‌وخۆ ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه چیتر ناچم بۆ وه‌رگرتنى پشوو. لیزێ پۆرته‌ر: ناچیت بۆ به‌ریتانیا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: دوو ساڵه سه‌ردانى به‌ریتانیام نه‌كردووه، له‌وانه‌یه زیاتریش. لیزێ پۆرته‌ر: له‌به‌ر كۆرۆنا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نا نه‌خێر به‌هۆى كۆرۆناوه نه‌بووه. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌وێش كاره‌سات هه‌یه. بافڵ تاڵه‌بانى: بۆچى؟ لیزێ پۆرته‌ر: ئاگادارى حكومه‌ت هه‌یت، سێ سه‌رۆكوه‌زیران! بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه له‌دۆخێكدا نیم ره‌خنه له حكومه‌تى كه‌س بگرم. وه‌ڵامى من بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه، تۆ حكومه‌ته‌كه‌ى ئێمه‌ت بینیووه؟! به‌ڵام ئه‌وه راسته كه من خۆشه‌ویستییه‌كى تایبه‌تم بۆ بۆ به‌ریتانیا و خاوه‌نشكۆ (پاشاى به‌ریتانیا هه‌یه). . لیزێ پۆرته‌ر: زۆر باشبوو كه وتت خاونشكۆ، چونكه من تا ئێستاش شاژن به‌كارده‌هێنم. بافڵ تاڵه‌بانى: منیش وه‌ك تێبینى ئه‌وه‌م نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ى لێم تێكنه‌چێت، چونكه منیش له‌نێوان شاژن و خاوه‌نشكۆ لێمتێكده‌چێت، به‌ڵام زۆر شانازى ئه‌كه‌م به‌و هه‌موو یارمه‌تییه‌ى ئه‌وان بۆ ئێمه و ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ى كه له‌گه‌ڵیان كردین. ئایا ئه‌زانیت كه به‌ریتانیا چاكه‌ى زۆرى له‌گه‌ڵ كردین. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستت چییه له‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه كرابووینه ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى خۆمان، نه‌مانئه‌توانى به زمانى خۆمان قسه بكه‌ین، قوتابخانه‌كانمان و ماڵه‌كانمان سووتێنرابوون، شاژن ماڵى به ئێمه‌دا، خستینییه قوتابخانه، نانى پێداین، پێموایه مرۆڤ نابێت ئه‌م شتانه له‌بیر بكات، وه‌فا! بۆیه پێموایه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه سوپاسگوزاربین بۆ ئه‌و شته. هیچ كه‌س قه‌رزارى تۆ نییه كه هه‌موو شتێك پێببه‌خشێت. من له عێراق كرامه‌ده‌ره‌وه له چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى دراوسێ خۆم بینییه‌وه، هیچ یه‌ك له وڵاتانه نه‌یانتوانى بمانگرنه‌خۆیان تا له كۆتاییدا له به‌ریتانیا گیرساینه‌وه. پێویستبوو ئێمه خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه رابهێنین و پێشموایه ئه‌و فره كلتورییه‌ى له‌وێ هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه پێویسته، هه‌رچه‌نده هه‌موو وڵاتێك كه‌لتورى خۆى ئه‌بێت هه‌بێت. ئێمه هه‌موومان فێرى ئینگلیزى بووین. ته‌نانه‌ت داپیره‌شم له‌و ته‌مه‌نه‌دا فێرى شۆفێرى بوو و شۆفێرى ده‌كرد بۆ كۆمپانیاى سه‌ینز بۆرى. له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه مرۆڤ پێویسته زۆر سوپاسگوزار بێت، ئێستا هه‌ندێك شتى سه‌یر ئه‌بیستم، به‌ڵام تازه من پیربووم و له‌وانه‌یه بیركردنه‌وه‌م جیاواز بێت. لیزێ پۆرته‌ر: پرسیارێكى تر‌ى جددیم هه‌یه. بافڵ تاڵه‌بانى: ته‌نیا یه‌ك دانه؟ لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵى یه‌ك دانه، له‌وانه‌یه ئه‌مه په‌یوه‌ندى به شاره‌زایی تۆشه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام پێمخۆشه كه بیركردنه‌وه‌ى تۆ له‌باره‌وه بزانم. سكاڵایه‌كى یاسایی هه‌یه له پاریس كه عێراق له‌دژى توركیا جوڵاندوویه‌تى، به‌هۆى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات. پێده‌چێت بڕیاردانیش له‌سه‌رى نزیك بووبێته‌وه، پێتوایه ئه‌م بابه‌ته چۆن كارده‌كاته سه‌ر تواناى هه‌رێمى كوردستان له هه‌نارده‌كردنى نه‌وتدا. بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وه كار له هه‌موو شتێك ده‌كات، قسه‌كه‌ى تۆ دروسته، ئه‌م بابه‌ته شاره‌زایی من نییه، زیاتر په‌یوه‌ندى به قوباده‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ڵێ، پێموایه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌موو شتێك. لیزێ پۆرته‌ر: هیچ لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیاردان له‌سه‌رى دوابخرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: راستگۆبم له‌گه‌ڵت، هیچى ئه‌وتۆم له‌باره‌یه‌وه نه‌بیستووه. لیزێ پۆرته‌ر: كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى دوو لایه‌نه‌یه و بیستوومانه كه به‌غدا بانگه‌شه‌ى ده‌یان ملیار دۆلار ده‌كات له‌باره‌یه‌وه. بافڵ تاڵه‌بانى: پاره‌یه‌كى زۆره. لیزێ پۆرته‌ر: توركیا له ئێستادا ئه‌و بڕپاره‌یه‌ى نییه. بافڵ تاڵه‌بانى: پاره‌یه‌كى زۆره، نه‌مئه‌زانى به‌و رێژه‌یه پاره‌كه زۆره. لیزێ پۆرته‌ر: له چه‌ند كه‌سێكم بیستووه بڕى یاره‌كه له‌نێوان 26 بۆ 30 ملیار دۆلاره، به‌له‌به‌رچاوگرتنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كه. پێتوایه هیچ رێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ى دادگا. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌داخه‌وه‌م، به‌ڵام ئه‌وه شتێك نییه كه من بتوانم وه‌ڵامه‌كه‌ى بده‌مه‌وه، چونكه زانیارى ته‌واوه‌تیم نیه و قوباد ئه‌و كه‌سه كه ده‌بێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌وێت تۆ و یه‌كێتى زۆر نزیكترن له به‌غدا به به‌راورد به پارتى. بۆیه حه‌زئه‌كه‌م بزانم، باسى چاره‌سه‌ر و سیناریۆكانى چاره‌سه‌ركردن ده‌كه‌ن؟ كه چۆن ده‌بن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئێمه له‌به‌ر ئه‌م شته نزیك نین له به‌غداوه، ئێمه له به‌غداوه نزیكین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته نزیك بین له به‌غداوه. چ پێمانخۆش بێت یان نا ئێمه به‌شێكى عێراقین. پێموایه یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانى یه‌كێتى به‌هۆى په‌یوه‌ندییه نێوخۆى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیه‌وه بوو. له‌دواى كۆچى دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، نه‌خۆشكه‌وتنى كاك كۆسره‌ت و دایكم، هه‌موو ئه‌و كێشه بێمانایانه‌ى تر كه روویاندا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه پشتگوێخران. ئێستاش ئێمه توانیومانه شتێك له‌سه‌ر مێزى به‌غدا دابنێینه‌وه و هاوڕێكانیشمان ده‌یانه‌وێت ئێمه زیاتر چالاك بین له به‌غدا، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه یه‌كێتى راسته‌قینه ده‌یكات و من به شتێكى جیاوازى نابینم، چونكه ئه‌مه ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ریشه‌ى خۆى و دووباره بونیادنانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌مووان. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه بڕوامان پێى هه‌یه و من ئه‌نجامى ده‌ده‌م. من كاتێكى زۆر له به‌غدا به‌سه‌رده‌به‌م و له ئێستاشدا سه‌قاڵى بونیادنانى مه‌كته‌بى سیاسین له له‌غدا و دوو هه‌فته جارێك من لێره ده‌بم دوو بۆ سێ رۆژ. دوێنێ به‌ڵێنم به فایه‌ق زێدان و به‌شێكى تر له هاوڕێكانمدا دا كه له به‌غدا چالاكییه‌كانم زیاتر بكه‌م. ئه‌مه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌م. پێموایه له‌وانه‌یه بتوانین له به‌غداده‌وه یارمه‌تى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بده‌ین و یه‌كێتیش زۆر شتى هه‌یه كه بیخاته سه‌ر مێزه‌كه. په‌یوه‌ندیی گه‌لێكى باشمان هه‌یه. یارییه‌كه‌ش لێره له به‌غدا جیاوازه، چونكه بۆردى شه‌تره‌نجه‌كه زۆر گه‌وره‌یه لێره. زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌شه كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كوردستان و هه‌ولێر له به‌غدا بێت. لیزێ پۆرته‌ر: قسه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى سلێمانى وه‌ك ئیداره‌یه‌كى جیاواز ببینن؟ بۆ ئه‌وه‌ى له به‌غداوه پاره‌ى بۆبێت نه‌وه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: مه‌رج نییه، ئێمه سه‌یرى هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان، رێگاچاره‌كان و ته‌نانه‌ت رێگا یاساییه‌كانیش ده‌كه‌ین. ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌شێكى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه و هه‌ندێك كێشه‌ى ئه‌منیش هه‌یه، به‌ڵام چه‌ندین رێگه‌چاره هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه. ئێمه بۆچى به‌یه‌كه‌وه دانیشتووین؟ چونكه تۆ ویستت له‌گه‌ڵ من دابنیشیت و منیش ویستم له‌گه‌ڵ تۆ دابنیشیم. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌تویستایه له‌گه‌ڵ من دابنیشیت، نه‌مانده‌توانى ئه‌و كاره بكه‌ین هه‌رچه‌نده من سووربوومایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵت دابنیشیم! شته‌كه له‌گه‌ڵ پارتى رێك وه‌ك ئه‌وه وایه كه بۆم باسكردیت. ئێمه ئه‌و رۆژه‌ى كه 26 بۆ 27 حزبمان كۆكرده‌وه باسى ئه‌م بابه‌ته‌مان كرد. لیزێ پۆرته‌ر: له دوكان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، پارتى نه‌هات، به‌دڵنیاییشه‌وه نایه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه گفتوگۆى تایبه‌ت به یه‌كگرتووى كورده! ئێستاش تێناگه‌م كه بۆچى نه‌هاتن، هه‌رچه‌نده بانگهێشتیش كرابوون، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه هه‌مووان وا بیریان ده‌كرده‌وه كه بانگهێشت نه‌كرابوون. من خۆم چاودێرى ناردنى بانگهێشتنامه‌م ده‌كرد بۆیان و دڵنیابوومه‌وه له‌وه‌ى كه بانگهێشتكراون. ئه‌م سیاسه‌تى سه‌ركردنه ژێر خۆڵ هیچ شتێك چاره‌سه‌ر ناكات. مامۆستاى بیركارییه‌كه‌م هه‌میشه پێى ده‌وتین، "گوێره‌وییه‌كانتان هه‌ڵبكێشن" به واتاى ئه‌وه‌ى، "گورجوگۆڵبن و باشتربن"، به‌ڵام پێموایه حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به‌وه‌یه. كێشه هه‌روا چاره‌سه‌ر نابێت، به پشتگوێخستنیشیان كێشه‌كان ناڕۆن، به‌ڵكو یه‌كده‌گرن و كاره‌كه قورس ده‌كه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: ده‌رباره‌ى رێگه‌چاره یاساییه‌كان، ئایا هیچ رێگه‌چاره‌سه‌رییه‌ك یان داوایه‌كى یاسایی هه‌یه له‌دژى پاترى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: چه‌ندین رێگه‌چاره هه‌یه. راستگۆبم، نامه‌وێت ئاشكرایان بكه‌من، ده‌ستبردن بۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه چى رووده‌دات. ده‌نگێكى ئه‌رێنى و گه‌شبین ده‌بیستم له پارتییه‌وه، پێشموایه كه پارتى ئێستا هه‌لى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه په‌یوه‌ندى به هه‌موو حزبه‌كانى كوردستانه‌وه بكات. ئه‌وان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌یان هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ئاسان و ئاساییه كه ئه‌جێندایه‌كى جیاوازیشیان هه‌بێت ئێستا، رێگاى جیاواز به‌كاربهێنن بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و خه‌ڵك. ئه‌شمه‌وێت ئه‌وه‌یان به‌بیربهێنمه‌وه، كه ئێمه هه‌میشه ئاماده‌ین و هه‌میشه ئاماده‌بووین، به‌ڵام تۆپه‌كه ئێستا له ساحه‌ى ئه‌واندایه، هه‌موو شتێكمان وت كه پێویستبوو بیڵێین، هه‌موو شتێكمان كرد كه ده‌بوو بیرى لێبكه‌ینه‌وه و ئه‌نجام بده‌ین، وه‌ك چۆن له رابردوودا وامان كردووه. هه‌میشه وازمان له مافى خۆمان هێناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى چاكه‌ى گشتى و ئامانجه گه‌وره‌كان. ئێستاش كه یه‌كێتى زۆر یه‌كگرتووه، پێموایه بۆ پارتى زۆر ئاسانتره كه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه پێویسته خۆیان ئه‌و شته‌یان بوێت. لیزێ پۆرته‌ر: واته تۆ دڵنیانیت كه ئه‌وان ئه‌و شته‌یان بوێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: له‌راستیدا، نه‌خێر.
(درەو): سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەكات پاسپۆرتی دیپلۆماسی لەو كەسانە وەربگرێتەوە كە شایستە نین، پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد جگە لە خۆیان بۆ خێزانەكانیشیان ئەم پاسپۆرتەیان وەرگرتووە. محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە كرد پێداچوونەوە بە هەموو ئەو كەسانەدا بكات كە هەڵگری پاسپۆرتی دیپلۆماسین، هەر كەسێك شایستە نەبوو لێی وەربگرنەوە. مانگی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، لە ئۆكتۆبەری 2021ەوە بۆ ئۆكتۆبەری ئەمساڵ واتە لەماوەی تەنیا یەك ساڵدا زیاتر لە (4 هەزار) پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە عێراق دەركراوە. هەڵگرانی پاسپۆتی دیپلۆماسی عێراق دەتوانن بەو پاسپۆرتەوە سەردانی 13 دەوڵەت بكەم كە بریتین لە (كوەیت، توركیا، ئێران، سوریا، ئوردن،تونس، كۆلالەمپور، ئازەربایجان، چین، ڤەنزوێلا، سربیا، ڤێتنام). بەگوێرەی یاسا پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەبەخشرێت بەم كەسانە: • سەرۆك كۆمارەكان • سەرۆكەكانی ئەنجومەنی وەزیران • سەرۆكەكانی پەرلەمان • سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی • سەرۆكەكانی هەرێمی كوردستان • سەرۆك حكومەتەكانی هەرێمی كوردستان • ئەندامانی پەرلەمانی فیدراڵ (ئەوانەی ئێستا‌و ئەوانەی پێشوو)، بەپێی زانیارییەكانی (درەو) ئەندامانی كوردی خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق لە هەموو فراكسیۆنە جیاوازەكان پاسپۆرتی دیپلۆماسی‌یان وەرگرتووە، ئەم پاسپۆرتە هاوسەرو منداڵەكانیشیان لێی سودمەند دەبن • پلە تایبەتەكان • وەزیری دەرەوە دەسەڵاتی پێدراوە بۆ هەر كەسێكی بكات بە گونجاوی بزانێت یان لە هەر كەسێكی وەربگرێتەوە كە تۆمەتی لەسەر بێت پاسپۆرتی عێراق لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگێكی خراپی هەیە، بەگوێرەی راپۆرتی یەكەمی ساڵی 2022ی كۆمپانیای راوێژكاری جیهانی بواری هاوڵاتیبوون‌و مانەوە، پاسپۆرتی عێراقی لە ریزبەندی (110)دایە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان.
(درەو): بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (IRAQ OIL REPORT): 🔹 كەسێك هەیە ناوی عەبدوڵای كوێخا موبارەكە خەڵكی چەمچەماڵە، كەسێكی نزیكی ئەم پیاوە تێوەگلاوە لە كوشتنی ئەفسەرێكی ئاسایش، ئەمە بە بەڵگەی ڤیدیۆیی لای ئاسایش هەیە، بەڵام یاداشتی دەستگیكردنی عەبدوڵای كوێخا موبارەك چی بەسەر هات؟ بۆچی دەستگیرنەكرا؟ دۆسیەكە رەوانەی دادگای هەولێر كرا‌و لەوێ بەشێوەی عەشایەری چارەسەر كرا، كارەكە هەر لێرەدا رانەوەستا، لەنێوان شەو و رۆژێكدا ئەم پیاوە رێگرە كرا بە ژەنەراڵ‌و میلیشیاكەشی بوو بەبەشێك لە دامەزراوەی ئەمنیی هەرێمی كوردستان، ئەمە شێتییە. 🔹 ئایا ئەمە چاكسازییە لەناو هێزی پێشمەرگەدا كە لە شەو و رۆژێكدا رێگرێك ببێت بە ژەنەراڵ؟!. 🔹 پارتی پێویستی بەوە نییە لەو ناوچانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی یەكێتیدایە لایەنگریی ئەمنی بۆ خۆی دروستبكات، چونكە لە خراپترین كاتی نێوان من‌و كاك مەسعوددا كە لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار لە بەغداد لە شەڕدا بووین، كێشەیەكی ئەمنیی لەناوچەی ئەواندا هەبوو، پەیوەندیم بە كاك مەسعودەوە كرد‌و پێم وت: دەمەوێت من‌و هێزی دژەتیرۆر بچین بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە، چونكە نامەوێت خەڵك بڵێن كورد یەكگرتوو نین. 🔹 ئێمە ئاسانكاری بۆ هێرشی هیچ كەسێك ناكەین بۆسەر كوردێك، ئەمەش تەنیا لە توركیادا كورت نابێتەوە، بۆ هەر كەسێكی تر لەسەر ئەم زەوییە، ئەمە كاری ئێمە نییە. 🔹 لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی "ئەگەر تۆ ببیت بە ئەردۆغان چی بە پارتی كرێكاران دەڵێی؟"، بافڵ تاڵەبانی وەڵامیداوەتەوە‌و دەڵێ" نامەوێت ببم بە ئەردۆغان، حەز ئەكەم بافڵ بم، بۆیە وەڵامی ئەو پرسیارە نادەمەوە. 🔹 چەككردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران بڕیاری من نییە، ئەوە بڕیارێكی حكومییە. 🔹 ئێرانییەكان كاتێك هێرش ئەنجام دەدەن لەناو خاكی هەرێم پێشوەختە ئاگاداركردنەوە دەدەن‌و دەڵێن سبەینێ لەو كاتەدا، تەنانەت قایمقامە خۆجێییەكانیش ئاگاداردەكەنەوە. 🔹 ئێستا لاهور لای پارتی كوڕی باشە‌و دۆستی ئەوانە‌و خۆشیان ئەوێ، من خۆشحاڵم بەوەی ئەم پەیوەندییە خۆشەویستییەیان دروستكردووە، پێموایە رەنگە ئەمە بۆ سەقامگیری لە دورمەودادا باش بێت. 🔹 حكومەتی ئێستا هەرێمی كوردستان زۆر بە سیاسی كراوە، ئەم حكومەتە بەتەواوی جیاوازە لە حكومەتەكانی تر، ئەمە كاریگەری باشی نابێت. 🔹 دوێنێ بە رێكەوت لەگەڵ یەكێك لە وەزیرەكانم لە هەولێر دانیشتبووم، وتی: (ئەوكاتەی بەڕێوەبەری گشتی بووم چاوم لەوە بوو ببم بە وەزیرە، لەم كابینەیەدا بووم بە وەزیر، بەڵام خۆزگە خۆم توش نەدەكرد)، هەموو ئەمانە بەهۆی بە سیاسیكردنی پرۆسەكەو بە مەركەزیكردنی هەموو شتەكانەوەیە. 🔹 ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ سەردەمی گەشەكردنی كوردستان دەبینێت، رێك بە پێچەوانەوە ئەوكاتە سیستەمی لامەركەزیی هەبووەو هەر پارێزگایەك لە پرۆژەكاندا ركابەرێتی لەگەڵ پارێزگاكەی تردا كردووە. 🔹 پۆستمان لەم كابینەیەدا هەیە هێشتا پڕمان نەكردوەتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە دەبوو لەسەرەتای كابینەكەدا پڕبكرێنەوە، پێموایە ئەمە بۆ بزوتنەوەی گۆڕانیش هەروایە. 🔹 پێدەچێت دیوارێك لەنێوان ئێمەو مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیراندا هەبێت، چونكە كاتێك دەتەوێت بەڕێوەبەرێكی گشتی بگۆڕیت، نا‌توانیت.. دەتەوێت بریكاری وەزیر بگۆڕیت، نا‌توانیت.. وەزیرێك دەیەوێت دەستلەكاربكێشێتەوە، دەڵێن نەخێر. 🔹 جیاوازییەكی گەورە هەیە لەنێوان ئەوەی لە هەولێر روودەدات‌و ئەوەی لە سلێمانی روودەدات، ژمارەی پرۆژەكان لە هەولێرو هەموو ئەو پرۆژانەی كە لە سلێمانی راوەستاون، ئەو بودجەی بۆ ناوچەكە دەنێردرێت، دەرمانی نەخۆشخانەكان، دەرماڵەی خوێندكاران‌و ماف‌و موچەی پێشمەرگە، خزمەتگوزاری. 🔹 بریكاری وەزیر هەیە كە كەیسی گەندەڵی لەسەرە‌و ئەم كەیسەش من نەمجوڵاندووە بەڵكو حكومەتەكەی مەسرور كردویەتی، ئێستا كە دەركەوتووە تاوانبارە، ئێمە دەمانەوێت لایبەرین، بەڵام ئەوان نایگۆڕن، ئەمەش جۆرێكە لە فشار. 🔹 قوباد تاڵەبانی ناچێتەوە بۆ كۆبونەوەكانی حكومەت‌و ئەوە بڕیاری خۆیەتی‌و منیش پشتیوانی لێ دەكەم، بەڵام خەڵكمان ناردوە بۆ ناو كۆبونەوەكانی حكومەت، ئەمە بۆ چاودێریكردن‌و دڵنیابوون لەوەی كە هیچ بڕیارێكی شێتانە دەرناچێت. 🔹 كاك قوباد بڕیار دەدات كێن ئەو كەسانەی كە هەفتانە بەشداری لە كۆبونەوەكانی حكومەت دەكەن (لەناو تیمی یەكێتیدا)، كاك قوباد ناچێتەوە بۆ كۆبونەوەكانی حكومەت تا ئەو كێشانە چارەسەر دەكرێن. 🔹 یەكێتی لە رەوشی ئەمنی هەولێر نیگەرانە، هێز تا نزیكەی 200 مەتر لە ماڵی براكەم (قوباد تاڵەبانی) نزیككراوەتەوە. Q&A_ Bafel Talabani, President of the Patriotic Union of Kurdistan - Iraq Oil Report.pdf
درەو: وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تشرینی دووەمی 2022 راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی تشرین دووەمی رابردوودا گەیشتوەتە (8ملیار‌و 231ملیۆن) دۆلار، واتا ( 11 ترلیۆن و 934 ملیار) دینار • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتوەتە (99ملیۆن‌و 867 ملیۆن و 946 هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 329 هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی تشرینی دووەم گەیشتوەتە (82.4) دۆلار. درەو: وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تشرینی یەكەمی 2022 راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی تشرین یەكەمی رابردوودا گەیشتوەتە (9ملیار‌و 258 ملیۆن) دۆلار، واتا ( 13ترلیۆن و 424ملیار) دینار • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تشرینی یەكەمی گەیشتوەتە (104ملیۆن‌و 831هەزارو 120هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 382هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی تشرینی یەكەمی گەیشتوەتە (88.3) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئەیلولی 2022 راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی ئەیلولی رابردوودا گەیشتوەتە (8 ملیار‌و 773ملیۆن) دۆلار، واتا ( 12ترلیۆن و 720ملیار) دینار • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئەیلولی گەیشتوەتە (98 ملیۆن‌و 765 هەزارو 153 هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 292 هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئەیلولی گەیشتوەتە (88.83) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئابی 2022 راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی ئابی رابردوودا گەیشتوەتە (9 ملیار‌و 784ملیۆن) دۆلار، واتا (14ترلیۆن و 620ملیار) دینار • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئابی گەیشتوەتە (101ملیۆن‌و 859هەزارو 528هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 286هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئابی گەیشتوەتە (96) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تەموزی 2022 راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی تەمووز رابردوودا گەیشتوەتە (10ملیار‌و 608ملیۆن) دۆلار، واتا (15ترلیۆن و 381ملیار) دینار • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تەمووز گەیشتوەتە (102ملیۆن‌و 385هەزارو 49هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 303هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی تەمووز گەیشتوەتە (103) دۆلار.
درەو: راپۆرتی: فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ # لەسەر ئاستی عێراق زیاتر (27 ملیۆن) دۆنم زەوی ڕوبەڕووی دیاردەی بە بیابانبوون بوونەتەوە، زیاتر لە (94 ملیۆن) دۆنم زەویش لەبەردەم هەڕەشەی دیاردەکەن. # لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش نزیکەی (442 هەزار) دۆنم زەوی توشی بە بیابانبوون بوونە، زیاتر لە (536 هەزار) دۆنم زەویش لەبەردەم مەترسی بە بیابانبووندان. # لە ماوەی ساڵی (2015 - 2020)، جوتیاران بەهۆی نەبونی ئاوی پێویستەوە، دەستیان لە داچاندنی زیاتر لە (7 ملیۆن) دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەڵگرتووە. ڕوبەری زەوی بە بیابانبوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاڵپشت بە داتاکانی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە ماوەی ساڵانی (2015 - 2020) لەسەر ئاستی عێراق (27 ملیۆن و 220 هەزار و 361) دۆنم زەوی ڕوبەڕووی دیاردەی بە بیابانبوون بوونەتەوە، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق پارێزگای ئەنبار زۆرترین ڕووبەری ڕوبەڕووی دیاردەکە بووتەوەو (7 ملیۆن و 467 هەزارو 920) دۆنمی بە ڕێژەی (27.44%)ی کۆی گشتی بەبیابانبوون گرتوویەتییەوە. جێگەی ئاماژەیە پارێزگای کەرکوک لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق کەمترین ڕێژەی بە بیابانبوون تێیدا ڕوویداوەو تەنها (11 هەزار و 726) دۆنمی بە رێژەی (0.04%) بەر شەپۆلی بەبیابانبوونەکەی عێراق بووتەوە. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش کە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵبجە) دەگرێتەوە، داتا‌کان پێکەوە هەژمار کراوەو ڕێژەی بە بیابانبوونە تێیاندا (1.62%) بووە بەرامبەر بە (441 هەزار و 798) دۆنم زەوی. تایبەت بە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق (بڕوانە چارتی ژمارە (1) و خشتەی ژمارە (1)) ڕوبەری زەوی لە ژێر هەڕەشەی بە بیابانبوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەو ڕووبەرە لە زەوییەکانی عێراق داوە کە لە ژێر هەڕەشەی بە بیابانبووندان، بەجۆرێک لەسەر ئاستی عێراق (94 ملیۆن و 264 هەزار و 400) دۆنم زەوی لە ژێر مەترسی دیاردەی بە بیابانبووندان. لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق پارێزگای ئەنبار زۆرترین ڕووبەری لە مەترسیدان کە بە (45 ملیۆن و 804 هەزارو 400) دۆنمی بە ڕێژەی (48.59%) دەخەمڵێنرێت، کە مەترسی بەبیابانبووندان. هاوکات پارێزگای بابل لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق کەمترین هەڕەشەی لەسەرە، ئەو زەویانەشی کە لە ژێر کاریگەر هەڕەشەی دیاردەکەن بە (317 هەزار و 202) دۆنم دەخەمڵێنرێت کە بەرامبەرە بە رێژەی (0.34%) لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق. بەڵام لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە، داتا‌کان دڵخۆشکەرن بەرامبەر بە قەبارە گەورانەی لە پارێزگاکانی تری عێراق تۆمار کراون، چونکە تەنها (536 هەزار و 86) دۆنم زەوی لەژێر مەترسی دیاردەکەن و بەراورد بە کۆی گشتی مەترسییەکە لەسەر ئاستی عێراق تەنها بە ڕێژەی (0.57%) دەخەمڵێنرێت. تایبەت بە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان (بڕوانە چارتی ژمارە (2) و خشتەی ژمارە (1)). دەستهەڵگرین لە داچاندنی زەوی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی عێراق (2015 – 2020) جگە لەوەی قەبارەیەکی گەورەی زەوی کشتوکاڵی لە عێراق بە کەڵکی کشتوکاڵ کردن و داچاندن نەماون و ڕوبەڕووی بە بیابانبوون بوونەتەوەو یان لە ژێر کاریگەری دیاردەکەن. هاوکات ڕوبەرێکی بەرفراوانیش لە زەوی کشتووکاڵی لە عێراق بەهۆی نەبوونی ئاوی پێویستەوە داچاندنیان تێدا ناکرێت و بەپێی داتا‌کان، لە ساڵی (2015) ڕوبەری (1 ملیۆن و 631 هەزار و 341) دۆنم، لە ساڵی (2016) ڕوبەری (545 هەزار و 108) دۆنم، لە ساڵی (2017) ڕوبەری (ملیۆنێک) دۆنم، لە ساڵی (2018) ڕوبەری (2 ملیۆن و 272 هەزار و 692) دۆنم، لە ساڵی (2019) ڕوبەری (540 هەزار) دۆنم و لەساڵی (2020) روبەری (ملیۆنێک و 134 هەزار و 378) دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە عێراق لەلایەن جوتیارانەوە نەکێڵراوەو هیچ بەروبوومێک دانەچێنراوە. بەم پێیەش لە ماوەی ساڵی (2015 - 2020)، جوتیاران بەهۆی نەبونی ئاوی پێویستەوە، دەستیان لە داچاندنی زیاتر لە (7 ملیۆن) دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەڵگرتووە. (بڕوانە چارتی ژمارە (3)).
نەوزادی موهەندیس بەشی چوارەم • ئاشكرایە كەرتی وزە كە خۆی دەبینێتەوە لە نەوت و گازی سروشتی‌دا لە عێراق و هەرێمی كوردستان،بۆتە سەرچاوەی یەكەمی داهات بۆ هەردوولا و كەرتەكەش كەرتێكی گەورە و گرنگ و كاریگەر و هەستیاریشە بۆسەر بڕیارە سیاسی و ئابوری و ئەمنی و كۆمەڵایەتیەكان و پێویستە گرنگی زیاتری پێبدرێت لەسەرخان و ژێر خانی ئەو كەرتەدا بۆئەوەی بەبەردەوامی گەشە و پێشكەوتنی زیاتری تیادا ئەنجامبدرێت،بۆئەوەی بتوانێت توانا و وزەی بەرهەمهێنانیان زیاتر بكات،لەبەرئەوەی عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەهەردووكیان بڕی 145 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگیان تیادایە و چوارهەم وڵاتە لە جیهاندا لەدوای هەریەكە لە فەنزەوێلا و سعودیە و ئێرانەوە و گازی سروشتی یەدەگیشی بەبڕی 137تریلیۆن پێ سێجا خەمڵێنراوە كە لە پلەی دەهەمدایە لەسەر ئاستی جیهان. كە ڕەنگە بەشی لانی كەم 50-100ساڵی ئایندەش بكات. • لێرەدا باس لە دینگە و پایە گرنگەكانی ژێر خانی كەرتی وزە دەكەین بەشێوەیەكی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا كە خۆیان دەبیننەوە لە هەریەكە لە: 1. كێڵگەكانی نەوت 2. تۆڕی بۆری نەوت و گاز گواستنەوە 3. كۆگاكانی هەڵگرتن 4. پاڵاوگەكانی نەوت 5. پیشەسازی پتڕۆ كیمیاویات • بەم شێوەیە هەریەكێك لەم كەرت و وێسگانە گرنگی خۆیان هەیە. لەبەشی چوارهەمدا باس لە گرنگی پاڵاوگەكانی نەوت دەكەین.كە بریتین لە دوا وێسگەی ژێر خانی كەرتی وزە و ڕۆڵی گرنگ و گەورەیان هەیە لە گۆڕینی نەوتی خاو بۆ پێكهاتە و بەرهەمەكانی. هەربۆیەچەندە گرنگی بدرێت پاڵاوگە نەوتیەكان لەڕووی گەشەپێدانی و چاكسازی بەردەوام تیایاندا هێندەش بڕو وتوانای بەرهەمهێنانیان زیاد دەكات. 4- پاڵاوگەكان: ئەمەش دوا قۆناغ و وێسگەی پڕۆسەی دەرهێنان و گواستنەوە و هەڵگرتنی نەوتی خاوە و لێرەدا پاڵاوگەكان كۆتا وێسگەن و ڕۆڵی گەورە دەبینن بۆ پاڵاوتنی نەوتی خاو و جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی و توانینی سوودلێوەرگرتنیان.چونكە بەبێ پاڵاوتنی نەوتی خاو ناتوانرێت سوود لە پێكهاتەكانی وەربگیرێت لە گازەكان و بەنزین و سووتەمەنی فڕۆكە و گازۆیل و نەوتی سپی و ڕۆنەكان و قیر و ...هتد. پاڵاوگەكان بریتین لە دامەزراوەی پیشەسازی كە تیایاندا كرداری پاڵاوتنی نەوت ئەنجامدەدرێت بۆ گۆڕینیان لە شێوەی خامەوە بۆ پێكهاتە و بەرهەمە نەوتیە جیاوازەكان.وەكو غازی شلكراوە LPG و سووتەمەنی ئۆتۆمبێل(( بەنزین و گازۆیل)) و دواتر نەوتی سپی و سووتەمەنی فڕۆكە و دواتریش ڕۆنەكان و ...هتد.بەهەمان شێوە بەرهەمی مامناوەندیش دەستدەكەون وەكو ((نەفپا)) كە بریتیە لە كەرەسەی خاو لە پیشەسازی كیمیاویاتدا. پاڵاوگەكان وەكو كۆمەڵگایەكی گەورەی پیشەسازی وان،كە زۆرێك لە یەكەی چارەسەریەكان لەخۆدەگرێت وەكو یەكەكانی خزمەتگوزاری و هەڵگرتن.بۆ هەر پاڵاوگەیەك سیفات و تایبەتمەندی خۆی هەیە كە هەریەكە لە جێگە و بەرهەمە داواكراوەكان و پێودانە ئابوریەكان ڕۆڵیان هەیە. پاڵاوگەكان دادەنرێن بە بەشی سەرەكی لە كۆتایی زنجیرەی بەرهەمهێنان لە پیشەسازی نەوتیدا. پاڵاوگە نەوتیەكان قەوارە و توانای جیاوازیان هەیە لە پاڵاوتنی نەوتی خاو‌دا،بەشێوەیەك هەندێك لە پاڵاوگە نەوتیە نوێكان لەتوانایاندایە كە بڕی 800 بۆ 900 هەزار بەرمیل لەنەوتی خاو ڕۆژانە بپاڵێون. لە جیهاندا نزیكەی 636 پاڵاوگەی نەوت هەن كە لەكاردان كە توانای هەموویان دەگاتە نزیكەی 87,75 ملیۆن بەرمیل. گەورەترین پاڵاوگەش لە جیهاندا لە ساڵی 2008وە بەناوی پاڵاوگەی گامناگارەیە لە هندستان كە توانای پاڵاوتنی 1.24 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێكدا. نرخی قەوارەی بازاڕی پاڵاوتنی نەوت لەساڵی 2017دا گەیشتۆتە زیاتر لە 6 تریلیۆن دۆلاری ئەمریكی.پێشبینیش دەكرێت كە بازاڕی نەوت و بەكارهێنانی بگاتە نزیكەی 100ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا تا ساڵی 2024. هەروەها پێشبینی دەكرێت كە بازاڕی نەوت گەشەی زیاتریش بەخۆوە ببینێت لەم چەند ساڵەی ئایندەدا بەهۆی بازدانی گەورەی پیشەسازی و ئابوری گەورەوە.هەروەها بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و بەرزبونەوەی ئاستی گوزەران لە وڵاتانی گەشەكردوودا بریتین لە هۆكاری كاریگەر لەسەر پڕۆسەی پیشەسازی نەوتیدا. • پاڵاوگەكانی نەوت لە عێراقدا پاڵاوگەكانی نەوتی عێراقی دابەشدەبنە سەر ژمارەیەك پارێزگا،لەنێوانیاندا پارێزگاكانی بەغداد و نەجەف و كەربەلا و كەركوك و هەولێر و سلێمانی و دهۆك،كە ژمارەیان دەگاتە 19 پاڵاوگە كە ژمارەیەك كۆمپانیا سەرپەرشتیان دەكەن.و بڕی بەرهەمی گشتیان دەگاتە 1 ملیۆن 336 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا. • لەنێویاندا كۆمپانیای پاڵاوگەكانی بێجی كە لەساڵی 1980وە دامەزراوە,ئەم كۆمپانیایە 4 پاڵاوگەی گەورەی هەیە كە لەنێوان گەورەترین پاڵاوگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان. كە بریتین لە : پاڵاوگەی صلاح ا‌لدین 1 ،كە توانا بەرهەمی دەگاتە 70 هەزار بەرمیل ڕۆژانە،پاڵاوگەی صلاح ا‌لدین 2، كە هەمان توانای بەرهەمی هەیە. • پاڵاوگەی باكور كە توانای بەرهەمی بریتیە لە 150 هەزار بەرمیل ڕۆژانە، و پاڵاوگەی ڕۆنەكان كە توانای بەرهەمی دەگاتە 250 هەزار بەرمیل ڕۆژانە. كۆمپانیاكە هەمەجۆر بەرهەم بەرهەمدێنێت،وەكو بەنزین كە ڕەصاصی تیادا نیە،وسووتەمەنی فڕۆكە و نەوتی سپی و گازۆیل و نەوتی ڕەش كە ئامادەكراوە بۆ ناردنە دەرەوەی وڵات و جۆرەها ڕۆنیش.سەرپەرشتی ژمارەیەكی تری پاڵاوگەی تریش دەكات.وەك پاڵاوگەی صینیە و پاڵاوگەی حەدیسە و پاڵاوگەی كەركوك و پاڵاوگەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا و پاڵاوگەی كسك و پاڵاوگەی جزیرە. • كۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەڕاستیش سەرپەرشتی ژمارەیەك پاڵاوگە دەكات،لەوانە: پاڵاوگەی دۆرە،كە گەورەترین پاڵاوگەی عێراقە،دادەنرێت بە میحوەری چالاكی كۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەڕاست،توانای بەرهەمی دەگاتە 110هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا. هەروەك سەرپەرشتی پاڵاوگەی سەماوەش دەكات،لە پارێزگای دیالەش لەناوەڕاستی عێراق پاڵاوگەی ئەڵوەند هەیە،كە بریتیە لە كۆنترین پاڵاوگەی نەوتی عێراق كە لە ساڵی 1932دا دامەزراوە،و توانای بەرهەمی دەگاتە نزیكەی 12 هەزار بەرمیل/نەوتی ڕۆژانە. • كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باشوریش سەرپەرشتیی ژمارەیەك لە پاڵاوگە دەكات،بەناوبانگترینیان پاڵاوگەی موفتیە و شوعەیبە و پاڵاوگەی زیقاڕ و پاڵاوگەی میسانە. • لەهەرێمی كوردستانیشدا،4 پاڵاوگە ((گەورە و بچووك)) هەن بەقەبارە و توانای جیاوازەوە كە بریتین لە : 1. پاڵاوگەی كار: لە پارێزگای هەولێر (( كەڵەك یان كەورگۆسك))كەلەلایەن كۆمپانیای كارەوە سەرپەرشتی دەكرێت و لە ئێستادا توانای پاڵاوتنی50- 75هەزار بەرمیل نەوتیخاوی ڕۆژانەی هەیە. 2. پاڵاوگەی بازیان : لە پارێزگای سلێمانی و لەناوچەی بازیان و لەلایەن كۆمپانیای ((وزە پیتڕۆلیۆم))ی سەر بە كۆمپانیای قەیوانەوە سەرپەرشتی دەكرێت و لەساڵی 2009دا كەوتە كار‌و توانای پاڵاوتنی 34-40 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە.و دەتوانێت ئەم بەرهەمان بپاڵێوێت: • بڕی 1.5 ملیۆن لیتر بەنزین • بڕی80 تەن گازی LPG • بڕی 2.7ملیۆن لیتر نەوتی ڕەش • بڕی200 هەزار لیتر نەوتی سپی • بڕی 250هەزار لیتر بەنزینی فڕۆكە • بڕی 1.5ملیۆن لیتر گاز 3. پاڵاوگەی لاناز: لە پارێزگای هەولێر ((لەسەر ڕێگای گوێر)) و توانای پاڵاوتنی بڕی 20-30 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەیە و لە ئێستادا ساڵی 2022كەتۆتە كار و دەتوانێت كە بەنزین و ڕۆنەكان بەشێوەی فەل و ئەسفەڵت بەرهەمبهێنێت. 4. پاڵاوگەی تاوگێ: لە پارێزگای دهۆك كەلەلایەن كۆمپانیای DNO نەرویجیەوە دامەزراوە و توانایەكی كەمی پاڵاوتنی هەیە بەبڕی 6هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا. • بەم شێوەیە دەبینین كە پاڵاوگەكانی نەوت چەندە گرنگە بۆ ژێر خانی كەرتی وزە،لەپاڵ بوونی هەر چوار وێسگەكەی تردا.