Draw Media

یه‌كێك له‌ پاڵاوگه‌ گه‌وره‌كانی نه‌وت له‌ هه‌ولێر سوتا

یه‌كێك له‌ پاڵاوگه‌ گه‌وره‌كانی نه‌وت له‌ هه‌ولێر سوتا

2024-01-30 09:34:46


(دره‌و): 
یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له‌ سنوری هه‌ولێر ئاگری گرت، به‌رگری شارستانی به‌ 8 كاتژمێر ئاگره‌كه‌ی كوژانده‌وه‌.
پاڵاوگه‌ی نه‌وتی "ئه‌مین" ئاگری گرت، ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ ‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- گوێرو یه‌كێكه‌ له‌ پاڵاوگه‌ گه‌وره‌كان، به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س برینداربوون. ئاگره‌كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌وته‌وه‌، به‌رگری شارستانی دوای (8) كاتژمێر ئاگره‌كه‌ی كۆنترۆڵكرد. 
كوره‌یه‌ك له‌ پاڵاوگه‌كه‌دا هه‌یه‌، پله‌ی ئاگری ئه‌م كوره‌یه‌ زیادكراوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ روویداوه‌، ئه‌مه‌ به‌پێی قسه‌ی موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌لی وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر.
له‌ 25ی ئازاری 2023وه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه‌ رۆژانه‌ 400 هه‌زار به‌رمیل بوو، بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راوه‌ستاو له‌وكاته‌وه‌ ده‌ستیپێنه‌كردوه‌ته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌شێكی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو ره‌وانه‌ی پاڵاوگه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand