بۆ نه‌وتی هه‌رێم ئه‌پیكور نامه‌ی بۆ ئه‌مریكا نوسیوه
2024-01-30 07:16:49
(دره‌و):
له‌نامه‌یه‌كدا بۆ لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان داوا له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن یارمه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بدات و هه‌رێم وه‌كو هاوپه‌یمانێكی ئه‌منیی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ناوده‌به‌ن.
گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان كه به "ئه‌پیكور" ناسراوه‌و كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆده‌گرێت، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌پیكور داوا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات به‌ر له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كۆشكی سپی، حكومه‌تی فیدراڵی عێراق قایل بكات به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌پیكور ده‌ڵێ" راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگه به‌ردوامه، هه‌روه‌ها پرسی بودجه‌ی فیدراڵی كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ست و پاره‌ی پێشوو و داهاتووی كۆمپانیاكانی نه‌وت، هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كه هاوپه‌یمانی ئه‌منیی ئه‌مریكایه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان باس له بایه‌خی ئه‌مریكاو وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و نوسیویه‌تی: كۆی وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌م ناوچه‌یه زیاتر له 10 ملیار دۆلاره‌و پێویسته پارێزگاری له‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه بكرێت.
" بانگه‌واز له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین رێوشوێنی خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ یارمه‌تیدانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان، كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیاتر له 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه داناوه‌و ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری ناوچه‌كه‌و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی ده‌بێت، له‌كاتێكدا كه ئاڵۆزی له‌ناوچه‌كه په‌ره‌ده‌سه‌نێت".
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان داوا ده‌كات ئه‌مریكا له كۆنگرێسه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هانبدات بۆ چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت و پاڵپشتی له‌و هه‌وڵانه بكات كه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ئارادان، ئه‌مه به كارێكی گرنگ بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ئابوری ناوچه‌كه ناوده‌بات.
مایڵز بی كاگینز وته‌بێژی گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان رایگه‌یاند" پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بیسه‌لمێنێت كه پابه‌نده به سه‌ركردایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری سودبه‌خش به‌هه‌ردوولاو بۆ له‌مه‌ودوا له‌ڕووی ئابورییه‌وه هه‌رێمی كوردستان ناخنكێنێت".
"ئه‌م چاره‌سه‌ره بریتییه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ گه‌ره‌نتیكردنی پێدانی پاره‌و گرێبه‌ستی كۆمپانیا خۆرئاوایی و ئه‌مریكییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان" وته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌پیكور وا ده‌ڵێ.