بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆپۆزسیۆن
2024-01-31 19:25:20
راپۆرت: دره‌و
گۆڕان له‌نێوان خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن و مانه‌وه له‌ناو حكومه‌تدا توشی گرفتی ناوخۆیی بووه، زیاتر له دوو ساڵه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه سه‌ری نه‌ماوه، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانیشه‌وه ناتوانێت بۆشایی به‌ڕێوه‌بردن له‌ناو خۆدا پڕبكاته‌وه، ئێستا كه كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ده‌ڕوات، گۆڕان له‌به‌رده‌م چه‌ند ئاڵنگارییه‌كدایه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌بێت، گۆڕان له نزیكه‌ی (نیو ملیۆن) ده‌نگه‌وه بۆ 22 هه‌زار ده‌نگ له دواین به‌شداری هه‌ڵبژاردندا دابه‌زیوه، ورده‌كاری له‌م راپۆرته‌دا.
دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا
هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه؟
بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌شی سێیه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
دوای چەند ساڵێك ناكۆكی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی و رێبه‌رایه‌تیكردنی خه‌تی "ریفۆرم" له‌ناو یه‌كێتیدا، نەوشیروان مستەفا یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ساڵی 2009 لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی تری یەكێتیی، جیابونەوەی خۆی راگەیاند‌و بزوتنەوەی گۆڕانی دروستكرد.
25ی تەموزی 2009 بزوتنەوەی گۆڕان لەژێر دروشمی دژایەتیكردنی "گەندەڵی" بەشداری یەكەمین هەڵبژاردنی كرد كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بوو، لەم هەڵبژاردنەدا (25) كورسی بردەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیی له‌و ساڵه‌دا به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو هێزی دووه‌م له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێم ده‌ركه‌وت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماوه‌ی ساڵانی 2009 بۆ 2013 وه‌كو ئۆپۆزسیۆنێكی كاریگه‌ر كاریكرد، به یه‌كه‌مجار له مێژووی هه‌رێمی كوردستاندا توانی گوتاری ئۆپۆزسیۆن ریفۆرم بكات بۆ گوتارێكی روون و تاڕاده‌یه‌كیش رادیكاڵ به‌به‌راورد به پێش خۆی، كه ده‌ست ده‌خاته‌سه‌ر ورد‌و درشتی كێشه‌كانی حوكمڕانی و بۆ به‌شێكیش له‌و كێشانه چاره‌سه‌ری روون له‌ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی و میدیایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی (KNN) كه بۆ ئه‌وكات گوتارێكی نوێی هه‌ڵگرتبوو.
له‌و چوار ساڵه‌دا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ندێك جار له هه‌ڵمه‌تی سیاسی تونددا بووه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی، هه‌ندێكجار تر له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی رایگرتووه‌و چوه‌ته كه‌مپه‌ین دژ به پارتی، هه‌ندێكجاریش له یه‌ككاتدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه له ململانێدا بووه، بۆ ئه‌مه‌ش سودی له‌و بنكه جه‌ماوه‌رییه به‌هێزه وه‌رده‌گرت كه ئه‌وكات هه‌یبوو، ئه‌مه له‌پاڵ سودوه‌رگرتن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ئه‌وكات دیارده‌یه‌كی نوێ بوو له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دوای چوار ساڵی ته‌مه‌نی سه‌ره‌تای خۆی له‌سه‌ركردایه‌تیكردنی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، ساڵی 2013 دروشمی "به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات"و "چاكسازیكردنی له‌ناو حكومه‌ته‌وه" به‌رزكرده‌وه‌و 2014 به فه‌رمی بووه به به‌شێك له حكومه‌ت و پێش یه‌كێتیی ریككه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ به‌شداربوون له ده‌سه‌ڵات ئیمزاكرد.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌ژێر فشارێكی توندی یه‌كێتیدا بوو، ته‌نیا نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكی خایاند، له‌گه‌ڵ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانه‌وه (ئه‌وكات یوسف محه‌مه‌د له پشكی گۆڕان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه بوو)، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی گه‌ڕایه‌وه بۆ خاڵی سفرو خراپتریش، گۆڕان دژی درێژكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بارزانی وه‌ستایه‌وه، له‌مه‌دا به‌دیاریكراوی كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی گوتاری خۆی له‌سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنبووندا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ ده‌فعكردنی گۆڕان به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا، یه‌كێتیی له‌سه‌ره‌تاوه هاوشێوه‌ی گۆڕان دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی یاسایی بارزانی وه‌ستایه‌وه، دۆخه‌كه‌ی راكێشا بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ده‌رگای په‌رله‌مانی له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان دابخات، وه‌زیره‌كانی گۆڕانی له حكومه‌ت وه‌ده‌ربنێت و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌م بارودۆخه دوو ساڵ به‌رده‌وام بووه، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌رو دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نا‌ئومێد بوو، دۆخی ته‌ندروستیشی تێكچوو، له 19ی ئایاری 2017 كۆچی دوایی كرد، به مردنی ئه‌و، پارتی هه‌نگاوێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاته‌پێشه‌وه، به‌ڵام نه وه‌زیره‌كانی گۆڕان و نه سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش نه‌گه‌ڕانه‌وه، رۆژی 25ی تەموزی 2017 جڤاتی نیشتمانی (به‌رزترین ئۆرگانی بڕیاردان له‌ناو گۆڕاندا) بۆ یەكەمجار ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی هەڵبژارد‌و شوێنەكەی نەوشیروان مستەفای بە (عومەر سەید عەلی) پڕكردەوەو ئیتر لێره‌وه سه‌رده‌می گۆڕانێكی تر ده‌ستیپێكرد.
دۆخی ناوخۆیی گۆڕان
نه‌وشیروان مسته‌فا كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی دروستكرد، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد بزوتنه‌وه‌كه‌ی جیاوازه له حزبه نه‌ریتییه‌كان، بزوتنه‌وه نوێیه‌كه رێكخستنی نه‌بوو، له‌رێگه‌ی گوتاری میدیاییه‌وه خه‌ڵكی له‌خۆی كۆده‌كرده‌وه، جگه له چه‌ند ژورێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی، ئه‌وكات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یكه‌ری رێكخستنی نه‌بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی له‌گفتوگۆدا بوو بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌م ئارامییه سیاسییه‌ی وه‌كو هه‌لێك قۆسته‌وه بۆ سازدانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆنفرانسه‌كه كۆتا رۆژه‌كانی 2013 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، ئیتر لێره‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو به خاوه‌نی یه‌كه‌م ده‌ستوری ناوخۆیی خۆی (له فه‌رهه‌نگی سیاسی گۆڕاندا به په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌وترێت ده‌ستوری ناوخۆیی)، له‌م ده‌ستوره‌دا په‌یكه‌ری رێكخستنی گۆڕان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه دیاریكرا، (جڤاتی نیشتمانی) بوو به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌و (خانه‌ی راپه‌ڕاندن)یش بوو به تاكه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام تائه‌وكاته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ژیاندا بوو، خانه‌ی راپه‌ڕاندن دروست نه‌كرا، بڕیارده‌ری یه‌كه‌م و كۆتایی هه‌ر خۆی بوو، له‌م سه‌رده‌مه‌وه ئیتر ناكۆكییه‌كان له‌نێوان نه‌وشیروان مسته‌فاو هاوڕێ كۆنه‌كانی به‌دیاریكراویش (كۆچكردوو قادری حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود) له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه‌و بڕیاردانه‌وه قوڵتر بووه‌و تائێستاش به فۆرمێكی جیاوازه‌وه ئه‌م ناكۆكییه هه‌ر به‌رده‌وامه.
دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوو هه‌ڵبژاردندا ده‌نگه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كه له 2009 تاوه‌كو 2013 له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی (نیو ملیۆن) ده‌نگ، ساڵی 2018 له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ نزیكه‌ی (200 هه‌زار) ده‌نگ و له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیشدا له هه‌مان ساڵدا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ نزیكه‌ی (187 هه‌زار) ده‌نگ كه‌میكرد، به‌پله‌ی یه‌كه‌م مه‌رگی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌كو كاریزمایه‌ك بۆ ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌م پاشه‌كێیه هه‌بوو، به‌ڵام پرسی تاپۆكردنی موڵك و ماڵه‌كان له‌سه‌ر كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا (به‌تایبه‌تیش تاپۆكردنی گردی زه‌رگه‌ته مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه) كه وه‌كو "ته‌وریسی سیاسی" گۆڕان له‌سه‌ر كوڕه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌روه‌ها ناكۆكی نێوان سه‌ركرده به‌ته‌مه‌نه‌كان "پیره‌كان" له‌ناو خۆیان له‌لایه‌ك و له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كان له‌لایه‌كی تر، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نائومێدبوونی ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌بوو، ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌و نائومێدییه‌ی كه به‌شدارییه شكستخواردووه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌یان له حكومه‌ت دروستی كردبوو.
گۆڕان كه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تدا له‌گه‌ڵ پارتی توشی بنبه‌ستی سیاسی بوو و له حكومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ده‌رنرا، دوای مردنی نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌بری تێهه‌ڵچوونه‌وه به پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی و هۆكاری داكشانی ده‌نگه‌كانی، بڕیاریدا جارێكی تر بچێته‌وه ناو هاوپه‌یمانێتیی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی و به‌شداری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت بكات، ئه‌م به‌شدارییه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه جێگای ناڕه‌زایه‌تی بوو بۆ به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بۆ به‌رده‌م میدیا‌و رایگشتی، بابه‌تی چاكسازییان كرد به‌به‌هانه‌ی به‌شداریكردن له حكومه‌ت، به‌ڵام له پشتی په‌رده‌وه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌یان بۆ لاوازی دۆخی دارایی بزوتنه‌وه‌كه ده‌گه‌ڕانده‌وه، واتا وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ گۆڕان ته‌ماشای پرۆسه‌ی به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت ده‌كرد، ئێستا كه ئیتر كابینه‌ی نۆیه‌م له دواین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی خۆیدایه و چوار ساڵی پڕ له قه‌یران و كێشه‌ی به‌ڕێكردووه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری ده‌ستله‌كاركێشا‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رپرسیارێتیی به‌شداریكردن له حكومه‌ت ده‌خاته‌ئه‌ستۆی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی.
له چوار ساڵی رابردوودا، به‌رده‌وام بابه‌تی كشانه‌وه له حكومه‌ت یه‌كێك له پرسه گه‌رمه‌كانی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ك بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر پارتی و پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی زیاتری حكومی به‌كارهێنراوه، له‌لایه‌كی تر بۆ راگرتنی ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناوخۆی گۆڕان كه دژ به به‌شداریكردن له حكومه‌ت بوون، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تای ئازاری 2022دا جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاریدا له‌سه‌ر كشانه‌وه له حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌بوو بڕیاره‌كه بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردن، خۆیان له‌ناو حكومه‌ت بوون و بڕیاره‌كه‌یان په‌كخست.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تای قۆناغێكی نائومێدكه‌ری تر بوو بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕان به هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی به‌شداری كرد، هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌ی فره‌بازنه‌یی بوو، ده‌نگی گۆڕان توشی داڕمان هات و ته‌نیا (22 هه‌زارو 91) ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه دواجار خانه‌ی راپه‌ڕاندن و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ناچاركرد ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه.
له‌وكاته‌وه تائێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ری نییه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی پێشوازی له میوانه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ده‌كات، به‌ڵام میدیای گۆڕان وه‌كو رێكخه‌ری گشتی ناوی ناهێنێت، كۆتا رۆژه‌كانی 2023 هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گۆڕان هه‌ڵبژێردرێن، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی چیا نه‌وشیروان مسته‌فاو عومه‌ر سه‌ید عه‌لییه‌وه ئه‌م هه‌وڵه‌ش شكستی هێنا، له‌بری هه‌ڵبژاردن خانه‌و رێكخه‌ر، دوو به‌ره ناكۆكه‌كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆنفرانس بكه‌ن، 21ی ئه‌م مانگه كۆنفرانسیان كرد، كۆنفرانسه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه بوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق توشی گرفتی یاسایی نه‌بێت و خۆی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام ناكۆكییه‌كانی نێوان چیا نه‌وشیروان مسته‌فاو عومه‌ر سه‌ید عه‌لی قوڵتر كرده‌وه، سه‌ید عومه‌ر له كۆنفرانسدا بۆچونه‌كه‌ی خۆی چه‌سپاند، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی وه‌كو خۆی هێشته‌وه و له ده‌ستوری گۆڕاندا ده‌ستكاری نه‌كرا، چیا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌بری خانه‌ی راپه‌ڕاندن داوای ده‌كرد ده‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه دروست بكرێت و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له ژماره‌ی ئه‌ندامانی خانه زیاتر بێت.
ئێستا ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه گه‌یشتوه‌ته ئاستی ئه‌وه‌ی، بیر له چۆڵكردنی گردی زه‌رگه‌ته ده‌كرێته‌وه، به‌شێك له لایه‌نگرانی سه‌ید عومه‌ر داوا ده‌كه‌ن باره‌گای سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ بینایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی گردی زه‌رگه‌ته، چونكه تاپۆی گرده‌كه به‌ناوی كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌یه، به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له‌دوای كۆنفرانس، چیا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌نیاز بووه به‌یاننامه‌یه‌كی توند له‌سه‌ر كۆنفرانسه‌كه‌و به‌ره‌كه‌ی سه‌ید عومه‌ر ده‌ربكات، به‌ڵام نێوه‌ندگیره‌كان پێیان راگرتووه‌و له‌بری ئه‌وه له سایتی (سبه‌ی)ه‌وه راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرایه‌وه‌و ره‌خنه له كۆنفرانسه‌كه گیرا.
هه‌وڵی دوو ساڵی رابردوو له هه‌ردوو ته‌ره‌فی چیا نه‌وشیروان مسته‌فاو عومه‌ر سه‌ید عه‌لی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناڕازییه‌كان بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شكستی هێناوه، عوسمان حاجی مه‌حمود دوای چه‌ند گه‌ڕێكی گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ی نوسراوی داواكاری و مه‌رجه‌كان، ده‌رگای گفتوگۆكانی داخست، ناڕازییه گه‌نجه‌كانیش زۆرینه‌یان ئێستا سه‌رقاڵی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی نوێن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كورستان، دیارترین كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م به‌ره‌یه (یوسف محه‌مه‌د سادق و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح)ن.
هه‌ڵبژاردن وه‌كو ئاڵنگاری به‌رده‌م گۆڕان
له‌دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2021ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كه خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرد‌و بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی له‌ناو گۆڕاندا لێكه‌وته‌وه، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ترسی له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دروستبووه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌به‌هانه‌ی نه‌بوونی یه‌كڕیزی كورد، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بایكۆت كرد كه رۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ئیتر ده‌بێت خۆی یه‌كلابكاته‌وه.
دواین هه‌ڵبژاردن كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری تێدا كردووه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بوو له 2021، ئه‌وكاتیش بۆ شاردنه‌وه ئاستی دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی به لیستێك به‌شداربوو، هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ په‌رله‌مان.
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا بكات، دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی ده‌بێت، ئه‌مانه ده‌بن:
• گۆڕان یه‌كێكه له لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت، ئه‌م كابینه‌یه له چوار ساڵی ته‌مه‌نیدا دووچاری دوو قه‌یرانی دارایی گه‌وره بووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێوی و موچه‌ی خه‌ڵك هه‌بوو، قه‌یرانی یه‌كه‌م له 2020وه ده‌ستیپێكردو به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم توشی مایه‌پوچی هات و ئاستی قه‌رزه‌كانیشی زیادی كرد، قه‌یرانی دووه‌م له ئازاری 2023وه ده‌ستیپێكردوه‌و تائێستا به‌رده‌وامه، ئه‌مه به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 80%ی كۆی داهاته‌كانی حكومه‌ت.
• سه‌رباری ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی (وه‌زیری دارایی) به‌ده‌سته‌وه بووه، هیچ چاكسازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌بواری داراییدا نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی له‌م كابینه‌یه‌دا هه‌بوو یاسای چاكسازی بووه له موچه‌و خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كان كه په‌رله‌مان ده‌ریكردو ئه‌ویش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهات نه‌بووه، هه‌ر چاكسازییه‌كیش له‌م كابینه‌یه‌دا كراوه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت و رێگه‌ی نه‌داوه وه‌زیری لایه‌نه به‌شداره‌كان باسی لێوه بكه‌ن، له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی داراییه‌ش كه دوای راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت دروستبوو، وه‌زاره‌تی دارایی وه‌كو ژمێریاریكی لێهاتووه كه چاوه‌ڕوانی هاتنی پاره له به‌غداده‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكات و ناپه‌ژێته‌سه‌ر داڕشتنی سیاسه‌تی ئابوری هه‌رێم.
• وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش كه وه‌زیره‌كه‌ی (دانا عه‌بدولكه‌ریم)ه‌و سه‌ربه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، له‌م كابینه‌یه‌دا به باسكردنی دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریی گورزێكی تری له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه كه له به‌شداری یه‌كه‌مدا له حكومه‌ت له‌رێگه‌ی وروژاندنی بابه‌تی بڕینه‌وه موچه بۆ (كابانی ماڵ) كه‌وته به‌ر شه‌پۆلی ره‌خنه‌و زۆرجاریش گاڵته‌جاڕی، له‌م كابینه‌یه‌دا به دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دۆخه‌كه‌ی خراپتر كرد، به‌تایبه‌تیش له‌سایه‌ی دۆخێكی دارایدا كه حكومه‌ت توانای دابینكردنی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نییه، دوو گرنگترین پرۆژه له سنوری پارێزگای سلێمانی كه پێشتر مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌نگده‌رانی گۆڕان بووه، له‌سه‌رده‌می ئه‌م وه‌زیره‌دا به‌ته‌واونه‌كراوی به‌جێهێڵدراون كه ئه‌وانیش رێگای دوو سایدی كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان و رێگای دوو سایدی دوكان- رانیه‌یه، كه دوو رێگای مه‌ترسیدارن و زۆرترین قوربانیانی هاتوچۆیان تێدایه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له كۆنفرانسی دووه‌می گۆڕاندا وتی:" به‌شێكی شكستی جێبه‌جێ نه‌كردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت، رووی تیمه حكومییه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێته‌وه".
• به‌گشتی نوێنه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له پۆسته حكومییه خۆجێییه‌كان و پۆستی وزاری و راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نیشان نه‌داوه كه هاوتا له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌یان بۆ چاكسازیكردن بێته‌وه، سه‌رباری ئه‌مه ژماره‌یه‌كیان به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌و تێیاندایه روبه‌ڕووی دادگا كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌راده‌ی خۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نائومێدكردنی ده‌نگده‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌بووه.
• دۆخی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاڵنگارییه‌كی تره له‌به‌رده‌م ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكات هه‌ردوو به‌ره ناكۆكه‌كه (عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی و دواتریش هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتیی نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ره‌نگه گۆڕان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتوو نه‌كات.
• دروستبوونی لیست و حزبی نوێی هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌تیش لیستی لاهور شێخ جه‌نگی و لیستی گه‌نجه ناڕازییه‌كانی گۆڕان كه یوسف محه‌مه‌د سادق و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح كاری بۆ ده‌كه‌ن.
بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردن بە ژمارە
بزووتنەوەی گۆڕان لە ساڵی 2009ەوە تائێستا بەشداری لە (8) پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان كردووە:
• لە یەكەم بەشداریدا بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان له 2009دا (25) كورسی بەدەستهێنا، لەكۆی (2 ملیۆن و 518 هەزار) دەنگدەر، (445) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (18%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە.
• لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، بزوتنەوەی گۆڕان لەكۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار) دەنگدەر، تەنیا (22) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (0.6%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە.
• لە هەڵبژاردنی 2010، گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی (298 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا گۆڕان لە سلێمانی (17 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە.
• لە هەڵبژاردنی 2010، بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر (103 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر (4 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە.
راپۆرتی پەیوەندیدار
بەشی دووەم:یه‌كێتیی به خه‌یاڵی كه‌ركوكه‌وه ده‌یه‌وێت كوردستان بباته‌وه
بەشی یەكەم: پارتی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوای كۆنگره‌دا