مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) رۆژی چوار شەمەی رابردوو، رێکەوتی 22-10-2023 ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە ھۆڵەندا ئەنجامدرا. ئەو ھێزەی کە پلەی یەکەمی لە ھەڵبژاردنەکاندا بەدەستھێناو بوو بە خاوەنی 37 کورسیی، ھێزێکی راستڕەوی پەڕگیرە. من ماوەی سی ساڵە لە ھۆڵەندا دەژیم، ئەمە یەکەمین جارە بومەلەرزەیەکی سیاسیی گەورەی لەم بابەتە، لەم وڵاتەدا ڕوبدات. ئەم ھێزە 37 کورسی لەکۆی 150 کورسیی پەرلەمانی ھۆڵەندا بەدەستھێنا، کە دەکات نزیکەی 25%ی دەنگەکانی ئەو وڵاتە. ھەندێ کەس ئەم ھێزە راستڕەوە بە ھێزێکی ” فاشیستی“، یان ”نیو فاشیستی“، واتە فاشیزمی نوێ“ دەزانن و بەوشێوەیە ناویدەنێن. ساڵانێک لەمەوبەر گفتوگۆیەکی زۆرلەسەر شوناسی ئەم ھێزەو ئەم شێوازە لە ھێزی سیاسیی لە ھۆڵەندادا دروستبوو، زۆرینەی راکان لەسەر ئەوە جێگیربوون کە ئەم ھێزەو ھاوشێوەکانی ھێزی فاشیستی نین، نە فاشیزمی کۆن و نە فاشیزمی نوێ، بەڵکو ھێزی راستڕەوی پەرگیرن کە پۆلیزم و دژایەتیکردنی خەڵکی بیانی، بە تایبەتی کۆچبەران، ئایدیۆلۆژیا سەرەکییەکەیان، پێکدەھێنێت. ئاکاری سەرەکیی ئەمجۆرە ھێزە ئەوەیە کە دووانەیەکی دژ بەیەک دروستدەکەن و لایەکی ئەو دووانەیە بە باش و لاکەی تریان بە خراپ، ناودەبەن. بۆ نموونە، دووانەی خەڵک، کۆمەڵگاو گەل لەبەرامبەر نوخبەی حوکمڕان لە وڵاتەکەدا. یاخود دوانەی سیستم بەرامبەر بە دژەسیستم. ئەم ھێزانە خویان بە نوێنەری لایەنە باشەکە دەزانن و بەناوی ئەوانەوە دژ بە لایەنە خراپەکە قسەدەکەن. لە ھۆڵەندادا ئەم ھێزە بەناوی کۆمەڵگای ھۆڵەندیی و ھۆەڵندییەکانەوە دژ بە ھێزە حوکمڕانەکانی وڵاتەکە، ئەوانەی ئەوان ناوی نوخبە یان سیستمیان لێدەنێن، قسەدەکات. باس لەوەدەکەن دەسەڵات لەو نوخبە حوکمڕانە دەسێننەوەو دەیدەنەوە بە خەڵک خۆی. بۆ ئەمەش بەردەوام بەناوی ھەموو میلەتەوە قسەدەکەن و ململانێ سیاسییەکەی خۆیشیان وەک ململانێی میلەت دژ بە نوخبەی حوکمڕان، یان میلەت دژ بە سیستم، بە خەڵک دەفرۆشن. بە مانایەک لە ماناکان ئەم ھێزە خۆی وەک فریادرەسێک وێنادەکات کە ھۆڵەندا لە دەستی حوکمڕانانی خراپ و گەندەڵ و دابڕاو لە خەڵک، رزگاردەکات. باس لەوەدەکات کار بۆ گەڕاندنەوەی وڵاتەکەو خاکەکەی و خێروبێرەکانی بۆ میلەتەکە خۆی دەکات و لەدەستی ئەو نوخبە حوکمڕانە دەریدەھێنن کە زۆرجار قازانجی خۆیان و قازانجی دەرەکیی، یان قازانجی خەڵکانی کۆچبەر بۆ ئەو وڵاتانە، ئاڕاستەیان دەکات. میلەت لای ئەم ھێزە تەنھا ھۆڵەندییە سپی پێستەکانە، نەک ئەو خەڵکانەی تر کە چەندان نەوەیان لەو وڵاتەدا لەدایکبووەو باپیرەکانیان وەک کۆچبەر ھاتوون بۆ ئەو وڵاتە. ئەم ھێزە زۆربەی کێشە گەورەکانی وڵاتەکە، بە بوون و ئامادەگیی ئەو کۆچبەرانەوە گرێئەدات کە دەیان ساڵە لە وڵاتەکەدا دەژین. کێشەی ھەژاریی، کەمیی و نەبوونی خانوبەرە، کێشەی ئاسایش، نەبوونی کار، زۆری تاوان، مەسەلەی توندڕەویی، بەبوونی کۆچبەرانەوە گرێئەدەن و بەڵێنی کۆتاییھێنان بەم کێشانە لە رێگای کۆتاییھێنان بە دیاردەی کۆچەوە، بە کۆمەڵگاکەیان ئەدەن. ئەم ھێزە لەڕاستیدا ھێزێکی تاکەکەسییە، پارتەکە پارتی سەرۆکەکەیەتی بە تەنھاو ئەم سەرۆکە دەسەڵاتی رەھاو ھەمەلایەنی لەناو ئەو پارتەدا ھەیە. زۆربەی جار ئەم جۆرە پارتە، ئەو ئۆرگان و رێکخراو و بازنانەی دەسەڵاتی تێدانییە کە لەناو پارتێکی سیاسیی رێکخراودا ھەیە. کۆی بۆچوون و سیاسەتەکانی بە کەسی یەکەمی پارتەکەوە گرێدراوە. ئەوەی ئەم ھێزە لە دە پازدە ساڵی رابردوودا ئەنجامیداوە تێکەڵکردنێکی ترسناکی ناسیۆنالیزمێکی پەرگیرە بە دین. ئەم ھێزە لە سەرێکەوە بەناوی نەتەوە و شوناس و کولتوری نەتەوەیی ھۆڵەندییەوە ئەدوێت، خۆی بەبەرگریکارێکی سەرسەخت لەو شوناس و کولتورە دەزانێت. لەسەرێکی دیکەوە بەناوی دژایەتیکردنی ھەرشتێک لە حیسابی ئەواندا ھۆڵەندیی نەبێت، دەدوێت، لەوانەش دژایەتیکردنی کۆچبەران و کولتورو دینی ئەو کۆچبەرانەوە. لەمەشدا گریمانی ئەوەدەکات ھۆڵەندا یەک کولتوریی ھەیەو کۆچبەرانیش یەک کولتور، ئەم دوو کولتورەش جیاوازو ناکۆک و دژبەیەکن. ئەم ڕوانینە بۆ کولتور ڕوانینێکی تەواو ھەڵەیەو ھیچ میلەتێک نییە بە تەنھا یەک کولتوریی ھەبێت، ھەموو میلەتێک لە چەندان چین و گروپ و ھێز و ناوچەی جیاواز دروستبووە، کە تیایاندا کولتورو دیدگای جیاوازو ھەمەچەشن ئامادەیە. ئەم ھێزە دەیەوێت دەسکاری دەستوری ھۆڵەندا بکات و تیایدا بنوسێت کە میلەتی ھۆڵەندی ”میلەتێکی مەسیحیی و جولەکەی ھیومانیستیی“ەو دەبێت ئەم کولتورە مەسیحیی و جولەکەیی و ھیومانیستییە کولتوریی باڵادەست و سەروەربێت، لە وڵاتەکەدا. ئەمەش لە دژایەتیکردنی ئەو کۆچبەرو بیانیانەدا کە مەسیحی و جولەکە نین. ئەم پێداگرتنە لەسەر باڵادەستیی کولتوریی ئەم یان ئەو دین، تەواو ناکۆک و دژ بە دەستوریی ھۆڵەندایە، کە تیایدا ھەموو دینەکان وەک یەک ماماڵە دەکات و ئازادیی نەبوون یان ھەبوونی ھەر دینێک لە دینەکان، نەک تەنھا دینی مەسیحی و جولەکە، بۆ ھەموو کەسێک لە وڵاتەکەدا دابیندەکات. ھاوکات ئەم ھێزە داوای ھەڵوەشاندنەوەو لابردنی ئەو دەزگایانە دەکات کە دژ بە راسیزم و دژ بە دروستکردنی فەرق و جیاوازیین، لەسەر بنەمای ئەتنی یان دین، لەنێوان ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتەدا. داوای ئەوەش دەکات ھۆڵەندا ئەو دوای لێبوردنەی کە بۆ بەشداربوون لە بازرگانیکردن بە کۆیلەوە لە سەدەکانی پێشتردا کردویەتی، ھەڵبوەشێنرێتەوەو لاببرێت. ھەروەھا داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو داوای لێبوردنەی تریش دەکات کە ھۆڵەندا بەرامبەر بە کردەوەکانی وەک ھێزێکی داگیرکەرو کۆلۆنیالیست لەسەدەی بیستەمدا لەھەندێک وڵاتدا، ئەنجامیداوە. بەم مانایە ئەم ھێزە دەیەوێت رابوردی ھۆڵەندا وەک وڵاتێک کە بەشداربووە لە تاوانی بازرگانکردنی بە کۆیلەوەو وەک وڵاتێکیش کە داگیرکەرو کۆلۆنیایست بووە، باسنەکرێت و وانیشانبدرێت ئەو وڵاتە ھیچ ھەڵەیەکی مێژوویی نەکردوە. بەشێک لەو کۆچبەرانەی لە ھۆڵەندا دەژین لەو شوێنانەوە ھاتوون کە ھۆڵەندا داگیرکەریان بووە، یان نەوەی ئەو کۆیلانەن کە ھۆڵەندا بازرگانی پێوەکردون. ھاوکات داوای ئەوە دەکات باسی ئەو کەسانەش نەکرێت کە لەو رابردووەددا تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە لە نموونەی تاوانی جینۆساید لە ئەندەنوسیادا. لە ھۆڵەندەدا نزیکەی ملیۆنێک تورک و عەرەبی مەغریبیی و نامەغریبی دەژین، کە دەکاتە نزیکەی ٥%، پێنج لە سەدی، دانیشتوانی وڵاتەکە. ئەم دۆخە وادەکات ھەندێکجار ئەو زانیاریانەی کە دەوڵەت دەیەوێت بە ھەموو دانیشتوانەکەی بگەیەنێت بە زمانی عەرەبیی و تورکیش بڵاوبکاتەوە. ئەم ھێزە راستڕەوە دەیەوێت حکومەت کۆتایی بەم کارە بھێنێت و چیتر بەو دوو زمانە زانیاریی، بڵاونەکاتەوە. ھاوکات دژایەتیی گرنگیدان بە ژینگە دەکەن و ئەو بڕە پارەیەی بۆ بەگژاچوونەوەی پیسبوونی ژینگە تەرخانکراوە، بوەستێنرێت. ھەروەھا دەیانەوێت ھەموو ھاریکارییەکی مادیی بۆ کاری ھونەریی و کولتوریی و بۆ مەسەلەی پاراستن و بەرگریکردن لە جیاوازیی بوەستێنن و کۆی ئەم شتانەش بە ھیوایەت و ”خولیای“ ھێزە چەپەکان ناودەبات. ھاوکات دەیانەوێت دارایی کەناڵە گشتییەکانی تەلەفیزیۆن، کە حکومەت دەستەبەری دەکات، بوەستێت و کۆی میدیاکانی ئەو وڵاتە ببنە میدیایەکی بازرگانیی. ئەمە جگە لە دژایەتیکردنی ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپاو لابردنی یۆرۆ و گەڕانەوە بۆ ئەو جۆرە دراوەی بەر لە یۆرۆ لە وڵاتەکەدا، بەکاردەھێنرا. ئەم ھێزە لەچەندان سەرەوە ھێزێکی پۆپۆلیستی ترسناکەو ئەوەی داوایدەکات نادەستوریی و پەرگیرانەیە. بەڵام ئەوەی سیستمە سیاسییەکەی ھۆڵەنداو لەگەڵیدا کۆی کۆمەڵگای ھۆڵەندی لە ھێزێکی لەم بابەتە دەپارێزێت کۆمەڵێک خاڵە کە زۆر بە خێرایی و بە کورتیی ھێمایان پێدەکەم. یەکەم، ھۆڵەندا دەستورێکی ھەیە کە دادپەرەورو یەکسانخوازو دیموکراسە، تیایدا مافەکانی ھەموو مرۆڤێک کە ناسنامەی ئەو وڵاتەی ھەبێت، پارێزراوە. ئەو سنورانەی بە وردیی تیادا دەستنیشانکراوە کە ھیچ ھێزێک بۆی نییە تێیانبپەرێنێت و پێشێلیان بکات. دووھەم، ئەم وڵاتە خاوەنی دەیان دەزگای گرنگە کە ناتوانرێت قورسایی و بریارەکانیان وەلابنرێن، یان ھەر ھێزێک ھەڵبژاردنی بردەوە، بتوانێت پەکیانبخات. ئەو دەزگایانەی کە کۆمەڵگاکە لەبەرامبەر ھێزە حوکمڕانەکاندا دەپارێزێت. لەوانەش دەزگاکانی سیستمی داوەریی و ئەو دەزگایانەی تر کە کاریان چاودێریکردنی چۆنیەتی پیادەکردنی دەسەڵاتە. سێھەم، دەسەڵات لەم وڵاتەدا ھەمووی لە دەستی حکومەتدا کۆنەکراوەتەوەو دەسەڵاتێکی مەرکەزپەرست نییە، بەڵکو بەشێکی گرنگیی دەسەڵات لە دەستی شارەوانەییەکانیدایەو شارەکان و ناوچە جیاوازەکان خاوەنی بریارو دەسەڵاتی تایبەتی خۆیانن و ھەمووشتێک لە پایتەختەوە بڕیاری لەسەرنادرێت. چوارھەم، مەرج نییە ئەو ھێزەی کە ھەڵبژاردنی پەرلەمان دەباتەوە، ھەمان ئەو ھێزەبێت کە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان دەباتەوە، ئەمەش وادەکات لە شاراوەنییەکاندا دەسەڵاتێک ئامادەبێت تاڕادەیەکی زۆر جیاوازبێت لە دەسەڵاتی مەرکەزی. بۆ نموونە لە شاری ئەمستردام ھێزە سەوزەکان و سۆشیال دیموکراتەکان حوکمدەکەن و ئەو ھێزە پۆپۆلیستییە راسترەوەی ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی بردەوە، لە ئەمستردامدا تەنھا ٨%، ھەشت لە سەدی، دەنگەکانی بردۆتەوە. پێنجەم، سیستمی سیاسیی وڵاتەکە سیستمێکی دوو حیزبی نییە ئەو حیزبەی ھەڵبژاردنی بردەوە ھەموو دەسەڵاتەکان ببات. براوەی ئەمجارەی ھەڵبژاردنەکان تەنھا نزیکەی ٢٥%ی دەنگەکانی بردوە، بۆئەوەی بتوانێت حوکمبکات ناچارە لەگەڵ ھێزی دیکەدا رێکبکەوێت کە ھەڵگری ئەو بۆچوون و دیدگایانەی ئەو نین. شەشەم، ھۆڵەندا بەشێکە لە یەکێتی ئەوروپاو یاساکانی ئەو یەکێتییە، زۆرجار، دەچنە پێش یاساکانی ناو ھۆڵەندا خۆیەوە، بە تایبەتی لە بواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا. ئەمەش وادەکات ئەوروپای یەکگرتوو وەک پاڵپشتێکی بەھێزی پاراستنی مرۆڤ دژ بە راسیزم و بوغزو رقی کلوتوریی و ئەتنیی و دینیی، بپارێزێت. حەوتەم، ھیچ ھێزێکی سیاسیش نییە لەم وڵاتەدا میلیشیای تایبەت بەخۆی ھەبێت، یان ئابوریی وڵاتەکەی لەژێردەستدابێت، یان جیھازی بیرۆکراسیی وڵاتەکەی قۆرخکردبێت، یان کەناڵەکانی میدیای داگیرکردبێت، یان رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی قۆرخکردبێت. بە کورتییەکەی، وڵاتەکەو سیستمە سیاسییەکەی بەجۆرێک ڕێکخراوە، بەرگەی بومەلەرزەی سیاسیی لەم شێوەیە بگرێت، کۆمەڵگاکەو سیستمە سیاسییەکەی لە سیاسی خراپ و ھێزی سیاسیی ترسناک بپارێزێت. کاتێک دیموکراسیەت و مافە بنەڕەتییەکان وەک سیستم چەسپابێت، کاتێک دەزگای بەھێزھەبێت بۆ پاراستنی ئەو مافانە، ئەمجۆرە گۆڕانە لەپڕانە ناتوانن سیستمەکە ھەڵبوەشێننەوە.
درەو: نوسەر (Nick Turse) لە پێگەی (the intercept) ئەمریكی, راپۆرتێكی بە ناونیشانی (مووشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان لەنێو چەكە دزراوەكانی ئەمریكادایە لە عێراق و سوریا) بڵاوكردووەتەوە, كە ئەمە پوختەیەكەیەتی: 🔹بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا, بەدەست دزینی چەك و كەرەستە سەربازییەكانەوە دەناڵێنێت. 🔹چەك و كەرەستەی سەربازی هەستیار لەنێو كەلوپەلە دزراوەكاندایە, سیستمی تەقاندنی موشەكی ئاڕاستەكراو و هەروەها فرۆكەی بێفرۆكەوانیش لە عێراق دزراون. 🔹بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا لە رووكەشدا بۆ روبەڕوبونەوەی داعش لەوێن, بەڵام بەپلەی یەكەم بۆ راگرتنی هەژموونی ئێران بەكاردەهێنرێن. 🔹لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی غەزەوە لە (7)ی تشرینی یەكەم, ئەو بنكانە روبەڕوی هێرشی رێكخراو بونەوە بە موشەك و فرۆكە بێفرۆكەوان, وەك بەشێك لە جەنگێكی رانەگەیەندراو لەنێوان ئێران و میلیشیاكانی هاوپەیمانی. 🔹ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ناتوانێت كەرەستە سەربازییەكانی بپارێزێت, چی جای سەربازەكانی. 🔹وردەكاری لەباری ئەو دزییانە لە عێراق, دۆزراونەتەوە, كە سوپای ئەمریكا هەرگیز راینەگەیاندووە لە دۆسیەكان لێكۆڵینەوە تاوانكارییەكان و لەڕێی یاسای ئازادی زانیارییەوە بەدەستهاتوون. 🔹لێكۆڵەرە سەربازییەكان ئاگاداركراون, (13) فرۆكەی بێفرۆكەوانی بازرگانی, كە بەهاكەی دەگاتە (162.500) دۆلار, لە دامەزراوەیەكی ئەمریكا لە هەولێر دزراون, لەساڵی رابردودا, هیچ گومانلێكراوێك دەستنیشان نەكراوەو هیچ سەرداوێكی دۆسیەكەش باسنەكراوە. 🔹چەندین چەك و كەرەستەی هەستیار بە كردنە ئامانجی یەكەی بینین و موشەكی جۆری جافیلین, لە بنكەی پرۆسەكانی پێشەوە لە بەغداد دزراون, یان لەكاتی ناردنی بەرەو ئەوێ دزراون. 🔹لێكۆڵەرەوەكان پێیانوانەبووە, دزییەكان كارێكن لەناوخۆدا كرابێتن, هیچ فەرمانبەرێكی ئەمریكی ناسراو بەشداری نەكردووە لەو پرۆسەیەدا. 🔹لێكۆڵەرەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن, خەڵكە ناوخۆییەكان گومانلێكراون, رێكخراوە تاوانكارییەكانی عێراق و میلیشیا چەكدارەكان, كە كاروانی چەك و كەرەستەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج. 🔹لەمساڵدا, لایەنی كەم چوار دزی گەورە رویانداوە, لە ساڵی (2020-2022)ش, چەك و كەرەستەی ئەمریكی لە عێراق و سوریا دزراوە, بە بۆمبی (40)ملیمی بەهێز لە تەقینەوەو موشەكی قەڵغان بڕو كەرەستەو كەلوپەلی تۆپهاوێژی مەیدانی و كەرەستەی نادەستنیشانكراو, (2) لەو روداوانە لە بنكەكانی سوریا رویانداوەو (3)یشان لە عێراق. 🔹ژمارەی ئەو دزیانەی كراون, نەزانراون, رەنگە پنتاگۆنیش نەزانێت.
راپۆرتی: درەو حەوت کۆمپانیای نەوتی زیاتر لە (36 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە 🔹 لە چارەکی سێیەمی (2023)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوتی وەک (ئیکسۆن مۆبیل، تۆتاڵ، شیڤرۆن، شێڵ، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) بڕی (36.3 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی سێیەمی (2022)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (70.69 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (49%) قازانجەکانیان کەمی کردووە. 🔹 لە چارەکی دووەمی (2023)دا هەمان ئەو کۆمپانیایانە بڕی (27.763 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی دووەمی (2022)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (66.03 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (58%) قازانجەکانیان کەمی کردووە. قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە چارەکی سێیەمی (2022 و 20203) لە چارەکی سێیەمی (2023)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوتی وەک (ئیکسۆن مۆبیل، تۆتاڵ، شیڤرۆن، شێڵ، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) بڕی (36.3 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی سێیەمی (2022)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (70.69 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (49%) قازانجەکانیان کەمی کردووە، بەجۆرێک؛ یەکەم؛ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی گەیشتووە بە (9 ملیار و 70 ملیۆن) دۆلار، بەڵام بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە ڕێژەی (54%) کەمیکردووە، کاتێک قازانجی پێوانەیی تۆمارکردبووە بە بڕی (19 ملیار و 660 ملیۆن) دۆلار. دووەم؛ کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی (TotalEnergies)ی فەرەنسی لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا لەدوای کۆمپانیای (ئیکسۆن مۆبیل)ەوە زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی (6 ملیار و 670 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (50 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (1%) زیادی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی بریتی بووە لە (6 ملیار و 620 ملیۆن) دۆلار. سێیەم؛ کۆمپانیای شیڤرۆن (Chevron)ی ئەمریکی لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا پلەی سێیەمی قازانجی گرتووە، بڕی قازانجەکەی (6 ملیار و 520 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (4 ملیار و 710 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (42%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی سێیەمی (2022) بریتی بووە لە (11 ملیار و 230 ملیۆن) دۆلار. چوارەم؛ کۆمپانیای شێڵ (shell) کە کۆمپانیایەکی فرە ڕەگەزە، لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا قازانجێکی زۆری کۆکردووەتەوە بە پلەی چوارەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (6 ملیار و 220 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (3 ملیار و 230 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (34%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی سێیەمی (2022) بریتی بووە لە (9 ملیار و 450 ملیۆن) دۆلار. پێنجەم؛ کۆمپانیای بی پی (BP)ی بەریتانی، لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی پێنجەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (3 ملیار و 290 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (4 ملیار و 860 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (60%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی سێیەمی (2022) بریتی بووە لە (8 ملیار و 150 ملیۆن) دۆلار. شەشەم؛ کۆمپانیای ئکوینۆر (Equinor)ی نەرویجی، لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکانەو لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی شەشەم دێت، بڕی قازانجەکەی (2 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (6 ملیار و 870 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (73%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی سێیەمی (2022)دا (9 ملیار و 170 ملیۆن) دۆلار بووە. حەوتەم؛ کۆمپانیای ئینی (Eni)ی ئیتاڵی، لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی حەوتەم دێت، بڕی قازانجەکەی (2 ملیار و 30 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (4 ملیار و 180 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (67%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی سێیەمی (2022)دا (6 ملیار و 210 ملیۆن) دۆلار بووە. بڕوانە خشتەوە چارتی ژمارە (1) قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە چارەکی دووەمی (2022 و 20203) لە چارەکی دووەمی (2023)دا حەوت گەورە کۆمپانیای نەوتی وەک (ئیکسۆن مۆبیل، شیڤرۆن، تۆتاڵ، شێڵ، بی پی، ئکوینۆر و ئینی) بڕی (27.763 ملیار) دۆلار قازانجیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی دووەمی (2022)دا قازانجی ئەو کۆمپانیایانە (66.03 ملیار) دۆلار بوو، واتە بە ڕێژەی (58%) قازانجەکانیان کەمی کردووە، بە جۆرێک؛ یەکەم؛ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل (ExxonMobil)ی ئەمریکی لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا زۆرترین قازانجی تۆمارکردووە، کە بڕەکەی گەیشتووە بە (7 ملیار و 880 ملیۆن) دۆلار، بەڵام بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە ڕێژەی (56%) کەمیکردووە، کاتێک قازانجی پێوانەیی تۆمارکردبووە بە بڕی (17 ملیار و 850 ملیۆن) دۆلار. دووەم؛ کۆمپانیای شیڤرۆن (Chevron)ی ئەمریکی لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی دنیا پلەی دووەمی قازانجی گرتووە، بڕی قازانجەکەی (6 ملیار و 10 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (5 ملیار و 610 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (48%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2022) بریتی بووە لە (11 ملیار و 620 ملیۆن) دۆلار. سێیەم؛ کۆمپانیای شێڵ (shell) کە کۆمپانیایەکی فرە ڕەگەزە، لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا قازانجێکی زۆری کۆکردووەتەوە بە پلەی سێیەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (5 ملیار و 70 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (6 ملیار و 400 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (56%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2022) بریتی بووە لە (11 ملیار و 470 ملیۆن) دۆلار. چوارەم؛ کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی (TotalEnergies)ی فەرەنسی لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا بڕی قازانجەکەی (6 ملیار و 670 ملیۆن) دۆلاربووە، بەم پێیەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (ملیارێک و 610 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (28%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی بریتی بووە لە (4 ملیار و 80 ملیۆن) دۆلار. پێنجەم؛ کۆمپانیای بی پی (BP)ی بەریتانی، لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی پێنجەم دێت لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکان، بڕی قازانجەکەی (2 ملیار و 580 ملیۆن) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (5 ملیار و 870 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (69%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2022) بریتی بووە لە (8 ملیار و 450 ملیۆن) دۆلار. شەشەم؛ کۆمپانیای ئکوینۆر (Equinor)ی نەرویجی، لە نێو کۆمپانیا پڕ قازانجەکانەو لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی شەشەم دێت، بڕی قازانجەکەی (ملیارێک و 820 ملیۆن) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (4 ملیار و 940 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (73%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2022)دا (6 ملیار و 760 ملیۆن) دۆلار بووە. حەوتەم؛ کۆمپانیای ئینی (Eni)ی ئیتاڵی، لە چارەکی دووەمی ساڵی (2023)دا بە پلەی حەوتەم دێت، بڕی قازانجەکەی (323 ملیۆن) دۆلار بووە، بەم پێیەش بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی (2022) قازانجەکەی بە بڕی (3 ملیار و 867 ملیۆن) دۆلار و بە ڕێژەی (92%) کەمی کردووە، چونکە بڕی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمی (2022)دا (4 ملیار و 190 ملیۆن) دۆلار بووە. بڕوانە خشتەوە چارتی ژمارە (2) سەرچاوە - وحدة أبحاث الطاقة - أحمد شوقي، أرباح شركات النفط الكبرى في الربع الثالث 2023 (إنفوغرافيك)، 2/11/2023؛ https://bitly.ws/33mnN
درەو: (دواخستنی هەڵبژاردنەكان رەنگە دەسەڵاتی كورد لە عێراق لەباربەرێت) راپۆرتی شیكاری "بەكیر ئایدۆغان" لە پێگەی "ئەمواج میدیا" بڵاوكراوەتەوە: 🔹پاش دواكەوتنێكی زۆر, بڕیاردرا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە (25) شوباتی ساڵ داهاتوو بەڕێوەبچێت. 🔹ئەو شایستەیە كە دووجار دواخراوە, هەڕەشە لە قوڵكردنەوەی ناكۆكییە سیاسیەكان دەكات لە هەرێمی كوردستان. 🔹رەنگە رۆژی دوای هەڵبژاردن, دۆخی نادڵنیایی لە پێكهێنانی حكومەت بێنێتە پێشەوە, ئەوەش ببێتە هۆكاری مەترسی دروستبوونی پەرتەوازەیی زیاتر و زیاتركردنی ئەگەرەكانی لەباربردنی دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمی كوردەكان. 🔹دواخستنەكە لە بنەڕەتدا بۆ ناكۆكی بۆ هەردوو پارتی دەسەڵاتدار دەگەڕێتەوە, لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم. 🔹بڕیاربوو هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی یەكەمی (2022)دا ئەنجامبدرێت, بەڵام دواخرا بۆ مانگی تشرینی دووەمی (2023) و سەرلەنوێ دواخرا بۆ سەرەتای ساڵی داهاتوو. 🔹یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێیوایە, سیستمی ئێستای هەڵبژاردن ئیمتیازاتی داوە بە پارتی دیموكراتی كوردستان, بە تەرخانكردنی كورسی بۆ پشكی كەمینەكانیشەوە. 🔹ئاڵۆزییە سیاسیە بەردەوامەكان, مەترسیە لەسەر دواخستنی جارێكی تری هەڵبژاردن. 🔹پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان, لە ئێستادا گەورەترین دابەشبون بەخۆیانەوە دەبینن. 🔹پێدەچێت هەڵبژاردنی داهاتوو و گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت, ببێتەهۆی قوڵتركردنەوەی ئەو دابەشبونە. 🔹هەرێمی كوردستان تۆمارێكی خراپی هەیە لەو بوارەدا, لەدوای دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, لەمانگی ئەیلولی (2018) حكومەت دوای (10) مانگ لە دانوستان پێكهات, لەدوای هەڵبژاردنەكانی مانگی ئەیلولی (2013)ش, دوای (9) گفتوگۆكردن ئەوسا حكومەت پێكهات. 🔹رەنگە بەشێك لە كێشەكان بگەڕێتەوە بۆ تێكچونی هاوسەنگی هێز, لەساڵی (2018)دا, پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆی (111) كورسی پەرلەمان هەرێم (45) كورسی بردەوە, لەبەرامبەردا یەكێتی نیشتمانی كوردستان (21) كورسی بەدەستهێنا. 🔹پێدەچێت دژەبەیەكی چانسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ, كاریگەری هەبێت لەسەر پێكهێنانی حكومەت. 🔹لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەساڵی (2021)دا, جوڵانەوەی نەوەی نوێ نوێنەرایەتی پەرلەمانی كرد بە زیاتر لە دوو هێندە, لەكاتێكدا بزوتنەوەی گۆڕان هەر پێنج كورسیەكەی دۆڕاند كە لەبەغدا هەیبوو. 🔹سەرەڕای لاوازی پابەندی حزبی لەسەر ئاستی ناوخۆ, رەنگە جوڵانەوەی نەوەی نوێ سودمەندبێت لەناكۆكییەكانی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پاشەكشێی بزوتنەوەی گۆڕان و بۆشایی روونی ئۆپۆزسیۆن لەهەرێمی كوردستان. 🔹رەنگە لە هەڵبژاردنەكانی شوباتی (2024) دەنگەكانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ, هەڵبكشێت و ببێتە سێیەم حزب لە كوردستانی عێراق و شوێنی بزوتنەوەی گۆڕان بگرێتەوە. 🔹سیناریۆی دورخستنەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە حكومەتی هەرێم لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان ئەگەرێكی چاوەڕوانكراوە هەرچەندە ئاسان نیە. 🔹هەر یەكێك لەم دوو حزبە دەزگای ئیداری و ئەمنیی تایبەت بەخۆی هەیە, بەوەش هەر حكومەتێك پێكبهێنرێت بەبێ ئەویتریان, ناتوانێت كاربكات لەو ناوچە جوگرافیەی لایەنی دورخراوە باڵا دەستە تیایدا. 🔹ناكۆكییەنی نێوانیان پەرەیسەندو گەیشتە شەڕی دەستەویەخە لەپەرلەمانی كوردستان و كوشتنی بەرپرسانی ئەمنیی و بایۆكۆتكردنی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران, لەلایەن وەزیرەكانی یەكێتیەوە بۆ ماوەی شەش مانگ. 🔹رەنگە ناكۆكییەكانی ساڵی داهاتوو لەبارەی پێكهێنانی حكومەت ببێتە هۆی كەڵكەكردنی زیاتری ئەم كێشانە, ئەگەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەست بە پەراوێزخستن بكات لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە, خراپترین سیناریۆ چوونە دەرەوەیەتی لە ئیدارەی هەرێمی كوردستان, ئەگەر دانوستانەكانیش لەبارەی پێكهێنانی حكومەت شكستبهێنێت, رەنگە داواكاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێ بێتە ئاراوە. 🔹دەكرێت بوترێت یەكێتی كاری لەسەر ئاسانكردنی ئەم كێشانە كردووەو هەوڵیداوە سەربەخۆیی بەدەستبهێنێت لەو پەیكەرە ئیدارییەی كە پارتی هەژموونی كردووە بەسەریدا, لەڕێی هاوكاری توندوتۆڵی لەگەڵ بەغداد. 🔹یەكێك لە ئەنجامە روونەكانی ئەو هاوكارییە ئاسنكاریكردن بوو لە بودجەی فیدڕاڵی, كە پارێزگاكانی هەرێم دەتوانن داوای پشكی خۆیان بكەن بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەبەغداد, ئەگەر هەست بەوەبكەن حكومەتی هەرێم پشكی دادپەروەرانەی خۆیان ناداتێ. 🔹لە رابردوودا, باوكی مەسرور بارزانی, سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی, توانیان بگەنە سازان دوای ساڵانێك لە ململانێ, بەڵام نەوەی ئێستا لەسەركردەكان دورن لەو ئەگەرە. 🔹هەرێمی كوردستان لەمڕۆدا نزیكترە لە لێكترازان وەك لەیەكخستنی دوو ئیدارەكەی و, بەرپرسانی یەكێتی چیتر دوودڵن لە وروژاندنی ئەو پرسە, كە لە ڕابردوودا قەدەغەكراو بوو. 🔹پێدەچێت هەرێمی كوردستان یەكێك لە سەخترین هەڵبژاردنەكان بەخۆوە ببینێت لەمێژووی خۆیدا, رەنگە ئەنجامدانی ساختەكاری و توندوتیژی كە لەساڵی (2018) دا بینرا, جارێكی سەرهەڵبداتەوە, ئەوەش ئاڵۆزییەكان توندتردەكات. 🔹لەگەڵ هەموو ئەو ئاستەنگ و ناكۆكییەكانەشدا, سیاسەتی واقیعی كورد وەك هەمیشە هەردوو حزبەكە ناچار دەكات پێكەوە كاربكەن, لەبارەی حكومەتیشەوە پارتی سازش بۆ حزبەكان بكات بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانیشەوە, بۆ ئەوەی پشكیان هەبێت تیایدا و مەترسی دابەشوبنی زیاتر كەمبكاتەوە, سیناریۆی پێچەوانەی ئەمەش, هەرێمی كوردستانی عێراق رادەكێشێت بۆ حاڵەتێك لە نادڵنیایی سیاسی.
درەو: كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەكانی بە وەكالەت: * لەرووی هونەرییەوە ئێمە هیچ كێشەیەكمان نیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم * وەك خۆیان رایان گەیاندووە توركیاش هیچ كێشەیەكی نیە لە ئێستادا * تەنیا كێشە لەوەدایە كە لەیاسای بودجەدا (8 هەزارو 690) دینار دیاریكراوە بۆ خەرجی كۆمپانیاكان، كۆمپانیاكانی نەوت ناتوانن بەرهەمهێنان بكەن بەو بڕە پارەیەی بۆیان دیاریكراوە.
راپۆرتی: درەو 🔻 ئاست و ڕێژەی بەشداری و بایکۆت لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا؛ 🔹 لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە لە (19/5/1992) بۆ خولی پێنجەم لە (30/9/2018)، ڕێژەی بەشداری لە (87%)ەوە بۆ (60%) دابەزیوە، ڕێژەی بایکۆتی هەڵبژاردن لە (13%)ەوە بەرزبووەتەوە بۆ (40%). 🔹 لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق "لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم" لە (30/1/2005)ەوە بۆ دواین خول کە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداری لە (95%)ەوە بۆ (36%) دابەزیوە، ڕێژەی بایکۆتی هەڵبژاردن لە (5%)ەوە بەرزبووەتەوە بۆ (64%). 🔹 لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران"لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکەی عێراق" لە ساڵی (30/1/2005)ەوە بۆ دواین خول کە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداری لە (80%)ەوە بۆ (43.5%) دابەزیوە، ڕێژەی بایکۆتی هەڵبژاردن لە (20%)ەوە بەرزبووەتەوە بۆ (56.5%). 🔹 لە دواین هەڵبژاردن و لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە (30/9/2018)، بۆ دواین خولی هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق" لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم" لە کە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداری لە (60%)ەوە بۆ (36%) دابەزیوە، ڕێژەی بایکۆتی هەڵبژاردن لە (40%)ەوە بەرزبووەتەوە بۆ (64%). تەوەری یەکەم؛ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لەدوای دروستبوونی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە لە 32 ساڵی ڕابردوودا هاوڵاتیانی هەرێم دەیانجار بەشداری هەڵبژاردنی گشتیان کردوو ڕوویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد، بۆ دیاریکردنی نوێنەرەکانی خۆیان لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و پرسە چارەنوسسازەکانی وەکو دەستور و ریفراندۆمی سەربەخۆیی، لەوانەش؛ یەکەم: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان 1. خولی یەکەم لە 19ی 5ی 1992 2. خولی دووەم لە 30ی 1ی 2005 3. خولی سێهەم لە 25ی7ی 2009 4. خولی چوارەم لە 21ی 9ی 2013 5. خولی پێنجهم لە 30ی 9ی 2018 دووەم: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان 1. رابەری بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان لە 19ی 5ی 1992 2. خولی دووەمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە 25ی7ی 2009 سێیەم: هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەکان هەرێمی کوردستان 1. خولی یەکەم لە 30ی 1ی 2005 2. خولی دووەم لە 30ی 4ی 2014 چوارەم: ڕیفراندۆمی گشتی 1. دەستوری هەمیشەیی عێراق لە 30ی 1ی 2005 2. سەربەخۆیی کوردستان لە 25ی 9ی 2017 پێنجەم: هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 1. خولی یەکەم لە 30ی 1ی 2005 2. خولی دووەم لە 7ی 3ی 2010 3. خولی سێهەم لە 30ی4ی 2014 4. خولی چوارەم لە 12ی 5ی 2018 5. خولی پێنجهم لە 10ی 10ی 2021 تەوەری دووەم؛ بەشداری بایکۆت لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا بەشێوەیەکی گشتی مەبەست لە "بەشداری هەڵبژاردن"؛ پرۆسەیەكە تێیدا دەنگدەر دەچێتە ناو ناوەندەكانی دەنگدانو كارتی دەنگدانی خۆی بەكاردێنێت. بەڵام "بایكۆت" واتا دەنگدەر بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ناو ناوەندەكانی دەنگدانو كارتی دەنگدانو مافی دەنگدان ممارەسە ناكات. یەکەم: دابەزینی ئاستی بەشداری و بەرزبوونەوەی رێژەی بایکۆت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان جار لەدوای جار متمانەی هاوڵاتیان و ئاستی بەشدارییان ڕووی لە دابەزینە، ئەگەر ڕێژەی بەشداری هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نمونە وەربگرین وەک لە (چارتی ژمارە (١)) دا دیارە، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە (19/5/1992) بەڕێوەچوو، (ملیۆنێک و 112 هەزار) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (971 هەزار و 953) کەس بە ڕێژەی (87%) بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد، تەنها (13%) خەڵکی هەرێمی کوردستان بایکۆتی پرۆسەکەیان کرد. بەڵام لە پێنجەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لە (30/9/2018) بەڕێوەچوو لە کۆی (3 ملیۆن و 85 هەزار و 461) کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو (40%)یان بایکۆتی پرۆسەکەیان کرد و تەنها (ملیۆنێک و 845 هەزار و 979) کەس بە رێژەی (60%) بەشداری پرۆسەکەیان کرد. (بڕوانە گرافیکی ژمارە (1)) تایبەت بە بەشداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خولی پێنجەمی (30/9/2018). بەم پێیەش لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (1992)ەوە بۆ دواین خول کە لە ساڵی (2018) بەڕێوەچوو، ڕێژەی بایکۆتی هەڵبژاردن لە (13%)ەوە بەرزبووەتەوە بۆ (40%). چارتی ژمارە (1) گرافیکی ژمارە (1) بەشداری هاوڵاتیانی هەرێم لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خولی پێنجەمی (30/9/2018) تەوەری سێیەم؛ دابەزینی ئاستی بەشداری و بەرزبوونەوەی رێژەی بایکۆت لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان) وەک چۆن ئاست و رێژەی بەشداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان رووی لە پاشەکەشە کردووە، بە هەمان شێوە ئەو پاشکشەیە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی عێراقیش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ڕاستە، هەڵبژاردن لە داوای هەڵبژاردن متمانەی هاوڵاتیان و ئاستی بەشدارییان ڕووی لە دابەزینە، ئەگەر ڕێژەی بەشداری هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بە نمونە وەربگرین وەک لە (چارتی ژمارە (2)) دا دیارە، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە (30/1/2005) بەڕێوەچوو، (2 ملیۆن و 290 هەزار و 736) کەس لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو ژمارەیەش (2 ملیۆن و 176 هەزار) کەس بە ڕێژەی (95%) بەشداری هەڵبژاردنەکەیان کرد، تەنها (5%) خەڵکی هەرێمی کوردستان بایکۆتی پرۆسەکەیان کرد. بەڵام لە پێنجەم خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو لە کۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو (64%)یان بایکۆتی پرۆسەکەیان کرد و تەنها (ملیۆنێک و 233 هەزار و 450) کەس بە رێژەی (36%) بەشداری پرۆسەکەیان کرد. (بڕوانە گرافیکی ژمارە (2)) تایبەت بە بەشداری هاوڵاتیانی (سێ پارێزگا)کەی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی پێنجەمی (30/9/2018). بەم پێیەش لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی (2005)ەوە بۆ دواین خول کە لە ساڵی (2021) بەڕێوەچوو، ڕێژەی بایکۆتی هەڵبژاردن لە (5%)ەوە بەرزبووەتەوە بۆ (64%). چارتی ژمارە (2) گرافیکی ژمارە (2) بەشداری هاوڵاتیانی (سێ پارێزگا)کەی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی پێنجەمی (30/9/2018) وەک ئەوەی لە تەوەری دووەم و سێیەمدا رونکرایەوە، پێنجەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لە (30/9/2018) بەڕێوەچوو لە کۆی (3 ملیۆن و 85 هەزار و 461) کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو (40%)یان بایکۆتی پرۆسەکەیان کرد و تەنها (ملیۆنێک و 845 هەزار و 979) کەس بە رێژەی (60%) بەشداری پرۆسەکەیان کرد. بەڵام لە پێنجەم خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە (10/10/2021) بەڕێوەچوو لە کۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو (64%)یان بایکۆتی پرۆسەکەیان کرد و تەنها (ملیۆنێک و 233 هەزار و 450) کەس بە رێژەی (36%) بەشداری پرۆسەکەیان کرد. ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە، کە لەدوای پێنجەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە (2018) بۆ بۆ پێنجەم خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە سێ ساڵ دوای ئەو هەڵبژاردنەوە لە ساڵی (2021) بەڕێوەچووە، جارێکی دیکە ڕێژەی بایکۆت لە سەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم لە (%40)ەوە بەرز بووەتەوە بۆ (64%)، گرافیکی ژمارە (3) وێنەکە ڕونتر دەکاتەوە. بایکۆت و بەشداری لە دواین خولەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری چوارەم؛ دابەزینی ئاستی بەشداری و بەرزبوونەوەی رێژەی بایکۆت لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (لەسەر ئاستی گشتی عێراق) دابەزینی ئاستی رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا تەنها بۆ هەرێمی کوردستان ڕاست نییە، ئەم پاشەکشەیە بۆ عێراقیش ڕاستە، بۆ نمونە؛ 1. خولی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (30ی 1ی 2005) بەڕێوەچوو، نزیکەی (80%)ی هاوڵاتیان بەشداری پرۆسەکەیان کردو (20%) بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە. 2. خولی دووەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (7ی 3ی 2010) بەڕێوەچوو، (60%)ی هاوڵاتیان بەشداری پرۆسەکەیان کردو (40%) بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە. 3. خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (30ی 4ی 2014) بەڕێوەچوو، زیاتر لە (62%)ی هاوڵاتیان بەشداری پرۆسەکەیان کردو نزیکەی (38%) بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە. 4. خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (12ی 5ی 2018) بەڕێوەچوو، لەسەر ئاستی گشتی عێراق (44.5%)ی هاوڵاتیان بەشداری پرۆسەکەیان کردو (55.5%) بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە. 5. خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە (10ی 10ی 2021) بەڕێوەچوو، لەسەر ئاستی گشتی عێراق (43.5%)ی هاوڵاتیان بەشداری پرۆسەکەیان کردو (56.5%) بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە. تایبەت بە ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکە ، بڕوانە (چارتی ژمارە (3)) تەوەری پێنجەم؛ هۆکار و سەرچاوەکانی بێ ئومێدبوون لە هەڵبژاردن ئەگەر چی ئەو ئامارانەی سەرەوە ئەو ڕاستییە دەردەخەن کە پاشەکشەی گەورە هەیە، لە بەشداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵام هێشتا ئەو ڕێژانەش جێگەی گومانن، بە چەندین هەوڵی نادیموکراتییانە ڕێژەکان بەرزکراونەتەوەو بوون بە بەشێک لە سەرچاوە نائومێدی لە دەنگدان و بەشداریکردن تێیدا، ئەوانیش؛ یەکەم: ساختەکاری لە سەرجەم هەڵبژاردنەکان بەشێکی گەورەی ئەو ڕێژانەی پێکهێناوە، بەردەوام بەشێک بووە لە مۆتەکەی هەڵبژاردن کە بە چەندین ڕێگە ئەنجام دراون، لەوانە؛ 1. زیادکردنی ڕێژەی بەشداری بە شێوەی ڕاستەوخۆو یاریکردن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان. 2. بەشێک لە کادری پارتە سیاسییەکان چەندە بۆیان لوابێت لە دەنگێک زیاتر و هەندێک جار بە لێشاو دەنگیان داوە. 3. بەکارهێنانی فشار و هەڕەشەی جۆراو جۆر بۆ گۆڕینی ئاراستەی دەنگی دەنگدەر. 4. بەکارهێنانی سزای سیاسی دەنگدەر. 5. کڕینی دەنگ لە ڕێگەی بەخشینی پارەو چەک و پۆست و پایە. 6. بەکارهێنانی کەل و پەل و موڵک و ماڵ و پۆست و دامەزراوە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن. 7. بەکارهێنانی هێزی چەکداری هەرێمی کوردستان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و حیزبی. دووەم: چەقبەستوویی سیستمی سیاسی و ئاڵوگۆڕی کارتۆنیانەی دەسەڵاتی سیاسی. سێیەم: بێ بەڵێنی و خۆدزینەوە لە بەرنامەو دروشمی کاندید و پارتە سیاسییەکان، دەوڵەمەندبوونی پارت و کاندیدە هەڵبژێردراوەکانیان لەسەر بودجەی گشتی. چوارەم: بەکارتۆنی کردنی دامەزراوەو ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکانی هەرێمی کوردستان، زاڵبوونی دەسەڵاتی قوڵی حیزب بنەماڵە و کەسایەتییەکان بەسەر دامەزراوە فەرمییەکان. پێنجەم: لە باربردنی خەمی گشتی و ئەولەویەتدانی پارتە سیاسییەکان بە بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان و کادرەکانیان. شەشەم: دابەزینی ئاستی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک (موچە، ئاو، کارەبا، ڕێگەوبان، تەندروستی و پەروەردە ...) حەوتەم: بەرتەسکبوونەوەی ماف و ئازادییە گشتییەکان و پێشێل کردنی سەروەری یاسا. هەشتەم: بەردەوامی گەورەبوونی قەبارەی گەندەڵی و ناشەفافییەت لە داهات وخەرجی لە هەرێمی کوردستان. نۆیەم: درێژەدان بە قەیرانە بەردەوامەکان، بەجێهێشتنیان لە کەبینەیەکەوە بۆ کابینەیەکی تر و لە بۆ حکومەتێکی تر و خۆ دزینەوە لە چارەسەر و یەکتر تۆمەتبارکردن بە کەمتەرخەمی. دەیەم: ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا، هەر بۆ نمونە لە ماوەی 32 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان تەنها دوو هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام دراوە، لە ساڵی (1992-2005) تەنها یەک هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دراوە، بەشێکشیان لە کاتی خۆی ئەنجام نەدراوە، هەر لەو 32 ساڵەدا هەرێمی کوردستان تەنها دوو سەرۆکی هەبووە، بەردەوامیش سەرۆکایەتییەکانی حکومەت لای یەکێتی و پارتی بووە، تەنها (٢) ساڵ نەبێت سەرۆکی پەرلەمان لەدەرەوەی ئەو دوو هێزە نەبووە، ئەویش بە زەبری هێز پەکخرا. یانزەیەم: نادادپەروەری لە زۆربەی کایە کۆمەڵایەتی و سیاسی و یاسایی و کارگێڕی و پەروەردەیی و وەزشی و هونەری و سەربازی شوڕبوونەوەی بۆ سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگاو دروستبوونی بۆشایی گەورە لە نێوان بەرپرسانی سیاسی و منداڵەکانیان بەراورد بە خەڵک ئاسایی و منداڵەکانیان، سەرچاوەیەکی گەورەی نا ئومێدییە لە پرۆسەی سیاسی و حکومڕانی هەرێمدا دوانزەیەم: چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند لە بوارەکانی (وزە، پێشمەرگە، دەستور، ماددەی ١٤٠...) دابەزینی ئاستی ململانێکان بۆ دەستکەوتی بچوک و کاتی وەک وەرگرتنی پشک و پۆستی حیزبی و پارەو بودجەو ... سەرچاوەکان 1. کتێبی (کلیلی هەڵبژاردن)، ئامادەکردنی دامەزراوەی میدیایی درەو، ساڵی 2023. 2. درەو میدیا، تۆماری بایۆمەتری و ئاماژەکانی پاشەکشەی بەشداری دەنگدەران، 15/4/2021؛ https://bitly.ws/32Vyz 3. درەو میدیا، هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان.. هۆكارەكانی دابەزینی ئاستی بەشداریی، 19/4/2021؛ https://bitly.ws/32VyL
(درەو): دوای نزیكەی 10 رۆژ لە گەڕانەوەی وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەولێر، وەزیری وزەی توركیا گەیشتە بەغداد، پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان تەوەری سەرەكییە، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم پێشبینی دەكات بەر لە كۆتایی ئەمساڵ هەناردە دەستپێبكاتەوە. ئاڵپئەرسلان بایرەكتار وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا گەیشتە بەغدادو لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق كۆبوەوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەم كۆبونەوەیەدا باسی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عێراقو توركیا كراوە لەبواری نەوتو وزە. جگە لە دوو وەزیرەكە، ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراقو وەزارەتی وزەی توركیا بەشدارییان لە كۆبونەوەكەدا كردووە. بڕیارە وەزیرەكەی توركیا لە بەغداد چاوی بە ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی عێراقی بكەوێت. رۆژی 25ی ئازاری ئەمساڵ توركیا هەناردەی نەوتی كوردستانی بۆ بەندەری جەیهان راگرت، ئەمەش دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، بڕیارێك كە لەسەر سكاڵای عێراق، توركیا پابەند كرا بڕی نزیكەی (ملیارێكو 500 ملیۆن) دۆلار قەرەبوو بە عێراق بدات، بەهۆی ئەوەی بەبێ رەزامەندی حكومەتی فیدراڵی عێراق، نەوتی هەرێمی كوردستانی بە بۆری عێراق- توركیا هەناردە كردووە، بەڵام وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەڵێ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی كێشەی نێوان عێراقو توركیاوەیەو پەیوەندی بە هەرێمەوە نییە. توركیا رۆژی 2ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیاند، بەڵام هێشتا ناكۆكییەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی چۆنیەتی چارەسەری قەرەبووە داراییەكەی دادگای پاریس یەكلانەكردوەتەوە. رۆژی 12ی ئەم مانگە وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆكایەتی وەزیری نەوت هاتە هەولێرو لەگەڵ سەرۆكو سەرۆك وەزیرانی هەرێمو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ماوەی دوو رۆژ گفتوگۆی كرد، بەپێی قسەی مەسرور بارزانی، لەم گفتوگۆیەدا هەرێمو بەغداد لەسەر گەڵاڵەكردنی چەند پێشنیازێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت رێككەوتوونو وەفدی حكومەتی فیدراڵ گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر یەكێك لە پێشنیازەكان بدات، بەڵام دوای نزیكەی 10 رۆژ لە گەڕانەوەی وەفدەكە بۆ بەغداد، هێشتا وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری خۆی یەكلانەكردوەتەوە. سەردانی وەزیری وزەی توركیا لەم كاتەدا، بۆ تاوتوێكردنی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە. بەر لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، یەكێك لەو بابەتانەی كە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كاری لەسەر دەكات، دەستكاریكردنی گرێبەستی كاركردنی كۆمپانیا بیانییەكانە لە هەرێمی كوردستانو گۆڕینیان لە گرێبەستی (هاوبەشیكردنی بەرهەم)ەوە بۆ گرێبەستی (هاوبەشی لە قازانج)، كۆمپانیا بیانییەكان نیگەرانن لەوەی هێشتا لە ئەنجامی كۆتایی گفتوگۆی نێوان هەرێمو بەغداد ئاگادارنەكراونو هۆشداری دەدەن لە دەستكاریكردنی گرێبەستەكانیان. سەرباری راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم، لە یاسای سێ ساڵەی بودجەی عێراقدا كە 25ی حوزەیرانی ئەمساڵ كەوتە بواری جێبەجێكردن، هەرێم پابەند كراوە بەوەی رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكاتو داهاتەكەی بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. یاسای بودجە دەرەچەیەكی تری داناوە بۆ حاڵەتی بەردەوامبوونی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئەویش رادەستكردنی نەوتەكەیە بە وەزارەتی نەوتی عێراق بەمەبەستی بەكارهێنانی ناوخۆیی، بەمدواییە رۆژانە هەرێمی كوردستان 85 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق دەكات بۆ پێداویستی ناوخۆ. دوێنێ كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی رایگەیاند، پێشبینی دەكات تاوەكو بەر لە كۆتایی ئەمساڵ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا دەستپێبكاتەوە. بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵ، ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێمی دەستپێبكاتەوە، داهاتی نەوتی هەرێم جارێكی تر ناگەڕێتەوە بۆ حكومەتی هەرێمو داهاتەكە دەچێتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە بانكی ناوەندیی عێراقو وەكو داهاتی گشتی عێراق ئەژمار دەكرێت، لەبەرامبەر ئەمەدا حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێم لە یاسای بودجە رەوانە دەكات، پشكێك كە لە 28ی حوزەیرانو بەركاربوونی یاسای بودجەوە هێشتا یەكلانەبووەتەوەو حكومەتی هەرێمو حكومەتی فیدراڵ لەبارەیەوە ناكۆكن. دوای نزیكەی پێنج مانگ لە بەركاربوونی یاسای بودجە، بەپێی دواین لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێرو بەغداد بڕیاردراوە یاسای بودجە هەموار بكرێتەوە بۆ چارەسەری ناكۆكییەكان، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكی كرداریی بەو ئاڕاستەیەدا هەڵنەگیراوە.
(درەو): حكومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 11 دەكات، حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 9 چاوەڕێی گەیشتنی (700 ملیار) دینارە قەرزەكەی بەغداد دەكات، ئەمە دوا مانگە بەغداد قەرز بۆ هەرێم بنێرێت، چارەنوسی سێ موچەی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم لەسەر داواكارییەكی نوێی مەسرور بارزانی بۆ وەرگرتنی قەرز لە بەغداد راوەستاوە. فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ دەستیكرد بە دابینكردنی خەرجی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە (تشرینی دووەم). حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانە لەچوارچێوەی ئەو قەرزەی حكومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ مانگ بۆی دابینكردووە، (700 ملیار) دینارەكە بگات، بۆ ئەوەی لیستی دابەشكردنی موچە رابگەیەنێت. پرۆسەی دابەشكردنی موچەی مانگی 8 لە هەرێمی كوردستان رۆژی 9/11 كۆتایی هات، ئەو (700 ملیار) دینارەی ئەم مانگە حكومەتی فیدراڵ بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێرێت، دواین گوژمەی قەرزە سێ مانگییەكەیە، قەرزێك كە حكومەتی عێراق بۆ مانگەكانی (ئەیلول، تشرینی یەكەم، تشرینی دووەم) دابینی كردووە بەوهیوایەی تا سەرەتای ساڵی داهاتوو هەردوو حكومەتی بەغدادو هەولێر ناكۆكییەكانیان لەبارەی یاسای بودجە بەلادا بخەن. ئەوەی تائێستا زانراوە، هەردوو حكومەت هاوڕان لەسەر ئەوەی یاسای بودجە هەموار بكەنەوە، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكی كرداری بەو ئاڕاستەیەدا نابینرێت، بۆیە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوایەكی تری ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ پێدانی سێ مانگ قەرزی تر بە هەرێم بەمەبەستی دابینكردنی موچەی مانگەكانی (10-11-12)ی ئەمساڵ، تائێستا حكومەتی عێراق بڕیاری نەداوە لە ناردنی قەرزی تر بۆ هەرێم، بەوهۆیەوە چارەنوسی موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی كوردستان بەنادیاری ماوەتەوە. كۆتایی مانگی رابردوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئاستەنگی بۆ ناردنی (700 ملیار) دینار قەرزەكەی هەرێم دروستكرد، بەر لە ناردنی پارەكە وەزارەتی دارایی هەرێمی ناچار كرد تەرازووی پێداچوونەوە (میزان المراجعە)ی هەرسێ مانگی (7-8-9)ی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغداد بكات، ئەمە بەو واتایە دێت ئەگەر حكومەتی عێراق رەزامەندی بدات لەسەر ناردنی (700 ملیار) دیناری تری قەرزی مانگانە بۆ سێ مانگی تر وەكو ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوایكردووە، ئەوا دەبێت وەزارەتی دارایی بەهەمان شێوەی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجو داهاتی خۆی بۆ ئەو سێ مانگەش رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات. ئەمە لەكاتێكدا بوو، وەفدی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی رۆژی 18ی ئۆكتۆبەر چووە بەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقو بەئامادەبوونی خاتوو تەیف سامی، داهاتو خەرجی هەرێمی بۆ شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ خستەڕوو. رۆژی 17ی ئەیلولی ئەمساڵ، دوای سەردانێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا تا ئەوكاتەی ناكۆكی نێوان هەرێمو بەغداد لەبارەی یاسای بودجە یەكلادەبێتەوە، بڕی (2 ترلیۆنو 100 ملیار) دینار بە قەرز بۆ هەرێم بنێرێت بەمەبەستی دابینكردنی خەرجی موچەی فەرمانبەران، ئەم پارەیە بە سێ مانگ بۆ هەرێم خەرج دەكرێتو هەر مانگێك بڕی (700 ملیار) دینار، قەرزەكە بۆ مانگەكانی (ئەیلولو تشرینی یەكەمو تشرینی دووەم)، بەڵام حكومەتی هەرێم بەهۆی ئەوەی لە دابەشكردنی موچە دواكەوتبوو، لە وەرگرتنی یەكەم بڕە پارەدا، موچەی مانگی (تەموز)ی پێ دابەشكردو لە گوژمەی دووەمیشدا موچەی مانگی ئابی دابەشكرد، ئێستا دەیەوێت بە گوژمەی سێیەمی قەرزەكە موچەی ئابی فەرمانبەران خەرج بكات. ئەم (2 ترلیۆنو 100 ملیار) دینارەی كە بەغداد بە قەرز بۆ هەرێمی دەنێرێت، بەپێی بڕیارەكەی لە شایستە داراییەكانی هەرێم بۆ ساڵی 2023 دەبڕدرێت، ئەگەر شایستەكانی هەرێم لەم ساڵەدا بەشی پێدانەوەی قەرزەكەی نەكرد، ئەوە لە شایستەكانی 2024 دەبڕدرێت، واتا حكومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی ئەم قەرزە، شایستەی ساڵی دارایی داهاتووی خۆشی خستوەتە رەهنەوە.
درەو: فوئاد حسێن, وەزیری دەرەوەی عێراق, لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ پێگەی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی: 🔹توركیا ئامادەیە بۆ دەستپیكردنەوەی هەناردەی نەوت و مانگی داهاتووش سەردانی سەردانی ئەنكەرە دەكات, سەرەڕای ئەوەی هەولێرو بەغداد نەگەیشتوونەتە رێكەوتنی كۆتایی. 🔹ئەو ناكۆكییانەی ماونەتەوە, پەیوەستن بە هەندێك كێشەی گرێبەستە واژوكراوەكان لەگەڵ كوردستان و ئەو گرێبەستانەی كە لەگەڵ ناوچەكانی تری عێراق واژوكراون. 🔹گرێبەستی جۆراوجۆرو جیاواز هەیە, ئەوانەی پەیوەستن بە بەرهەمهێنانی نەوت و هەروەها گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی نەوت دەگوازنەوە لەڕێی هێڵی بۆرییەكانەوە, هەروەها گرێبەست هەیە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی نەوت دەكڕن یاخود بە فیعلی كڕیویانە. 🔹هەموو ئەمانە زۆر ئاڵۆزن, حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستیان بەڕێككەوتن هەیە لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو ئەو كۆمپانیایانەو, چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو ئەو گرێبەستانەو ئەگەری سەرلەنوێ داڕشتنەوەیان, بەڵگەنامەكانی هەردوولام خوێندووەتەوە"من ئەرێنیم". هەواڵی پەیوەندیدار دوای هەفتەیەك لە گەڕانەوەی لە كوردستان، وەزیری نەوتی فیدراڵ لە كۆبونەوەیەكدا سەرۆك وەزیرانی عێراقی لە ئەنجامی گفتوگۆكانی هەولێر ئاگادار كرد، بەڵام هێشتا بەغداد بڕیاری خۆی نەداوە لەسەر ئەو پێشنیازانەی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە گفتوگۆكەی هەولێردا گەڵاڵە كرا. محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبونەوەی دەوری تایبەت بە چاودێری وەزارەتی نەوتو پرۆژە نەوتییەكانی كرد. حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتو فەرمانبەرانی پێشكەوتووی وەزارەتەكەی هەروەها راوێژكارانی سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە بەشداربوون لە كۆبونەوەكەدا. لەم كۆبونەوەیەدا پرۆژەكانی كەرتی دەرهێنانو دابەشكردنی نەوتو هەناردەكرد هەروەها پرۆژەكانی غازو پاڵاوگەكانو رێژەی تەوابوونیان خراوەتەڕوو، ئەمە لەپاڵ خستنەڕووی دەرفەتە راگەیەندراوەكانی وەبەرهێنان لە وەزارەتی نەوت بۆ ساڵی 2023. نەوت رێژەی 95%ی داهاتی عێراق پێكدەهێنێت، بۆیە سودانی لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی:" حكومەت كاردەكات لەسەر پەرەپێدانی كەرتی نەواتو كەرتەكانی تری پیشەسازی كیمیاویو پەترۆكیمیاویو پەین". لەم كۆبونەوەدا سودانی ئاگاداركرا لە ئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان وەزارەتی نەوتو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لەپێناو تەواوكردنی رێوشوێنەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە. رۆژی 11ی ئەم مانگە وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆكایەتی وەزیری نەوت هاتە هەولێرو لەگەڵ سەرۆكو سەرۆك وەزیرانی هەرێمو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ماوەی دوو رۆژ گفتوگۆی كرد، بەپێی قسەی مەسرور بارزانی، لەم گفتوگۆیەدا هەرێمو بەغداد لەسەر گەڵاڵەكردنی چەند پێشنیازێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت رێككەوتوونو وەفدی حكومەتی فیدراڵ گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر یەكێك لە پێشنیازەكان بدات، بەڵام دوای زیاتر لە هەفتەیەك وەزارەتی نەوتی عێراق هیچ بڕیارێكی خۆی لەوبارەیەوە رانەگەیاندووە. یەكێك لەو بابەتانەی كە وەزارەتی نەوت كاری لەسەر دەكات دەستكاریكردنی گرێبەستی كاركردنی كۆمپانیا بیانییەكانە لە هەرێمی كوردستانو گۆڕینیان لە گرێبەستی (هاوبەشیكردنی بەرهەم)ەوە بۆ گرێبەستی (هاوبەشی لە قازانج)، كۆمپانیا بیانییەكان نیگەرانن لەوەی هێشتا لە ئەنجامی كۆتایی گفتوگۆی نێوان هەرێمو بەغداد ئاگادارنەكراونو هۆشداری دەدەن لە دەستكاریكردنی گرێبەستەكانیان. لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە توركیا هەناردەی نەوتی هەرێمی بۆ بەندەری جەیهان راگرتووە، ئەمە بەهۆی سكاڵای عێراق لە دادگای ناوبژیوانی پاریس كە بڕی نزیكەی (ملیارێكو 500 ملیۆن) دۆلار قەرەبووی بەسەر توركیادا سەپاندووە.
درەو: بڕیارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بزووتنەوەی گۆڕان رێكخەر و ئەندامانی نوێی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێرێت، ژمارەیەك ئەندامی جڤات و كارەكتەری ناو بزووتنەوەی گۆڕان خۆیان بۆ ئەندامی خانەی راپەڕاندن كاندید دەكەن، رێكخەری گشتی لە نێوان عومەر سەید عەلی و مستەفا سەید قادر یەكلا دەكرێتەوە. هەڵبژاردنی خانە رۆژی 15/11/2023 جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوەو بڕیاریدا بەپێی رێكارە دەستورییەكان خانەی راپەڕاندنی گۆڕان هەڵبژێردرێت. بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێرێت. بە پێی مادەی (12) لە دەستوری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان خانەی راپەڕاندن بەرپرسی جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانە. خانەی راپەڕاندن پێكدێت لە ( رێكخەری گشتی، سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی، فراكسیۆنەكان، ژوورەكان، باژێڕەكان، خەڵك و سەرۆكی جڤاتی گشتی)، تەنیا سەرۆكی جڤات لە جڤاتی گشتی هەڵدەبژێرێت ئەوانی دیكە بە رێكخەرەوە لە جڤاتی نیشتمانی هەڵدەبژێردرێن. هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دوو ساڵ جارێك دەبێت و رێكخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن تەنیا بۆ سێ خولی هەڵبژاردن بۆیان هەیە بۆ هەمان پۆست خۆیان كاندید بكەن. لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 10/10/2021 بەرێوەچوو، بزووتنەوەی گۆڕان بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەكێتی بەشداربوو، بەڵام هیچ كورسیەكی بەدەست نەهێنا، بۆیە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی دەستیان لەكاركێشایەوە، لە مانگی نیسانی 2022دا ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لە جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران، بەڵام عومەر سەید عەلی ئامادەنەبوو هەڵبژێدرێتەوە، بۆیە وەك رێكخەری دەستلەكاركێشاوە مایەوە. كێ دەبێتە رێكخەری گشتی بەپێی دەستوری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان رێكخەری گشتی بزوتنەوەی لەناو جڤاتی گشتی نیشتمانی هەڵدەبژێردرێت، ئەندامانی جڤاتی گشتی و نیشتمانی و كەسایەتییە ناسراوەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان دەتوانن خۆیان كاندید بكەن بۆ رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بە دەنگدانی نهێنی و راستەوخۆ بە زۆرینەی سادە رێكخەری گشتی هەڵدەبژێردێت. بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە ئێستادا لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا باس لە دوو كەس دەكرێت بۆ رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوانیش (عومەر سەید عەلی و مستەفا سەید قادر)ە. عومەری سەید عەلی ماوەی (6) ساڵە رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانە، كە دەكاتە سێ خول رێكخەرە، كە بەپێی دەستوری ناوخۆی گۆڕان رێكخەرو ئەندامانی خانە تەنیا بۆیان هەیە سێ خول خۆیان كاندید بكەن، بەڵام عومەر سەید عەلی تا ئێستا دوو جار خۆی هەڵبژاردووەو ئەم دوو ساڵەی كۆتایی وەك رێكخەری دەستلەكاركێشاوە ماوەتەوە، واتا بە پێی دەستور دەتوانێت بۆ خولێكی دیكە خۆی كاندید بكاتەوە. كەسە نزیكەكانی عومەر سەید عەلی باس لە دوو بۆچوون دەكەن. • بۆچوونی یەكەم ئەوەیە عومەر سەید عەلی داوای كردووە كەسێكی دیكە خۆی كاندید بكات بۆ رێكخەری گشتی و دەیەوێت دەستاودەستی لەگەڵدا بكات و جارێكی دیكە خۆی كاندید ناكاتەوە. • بۆچوونی دووەم پێی وایە عومەر سەید عەلی دەستبەرداری پۆستی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نابێت و خولێكی دیكەش بۆ رێكخەری گشتی هەڵدەبژێرێتەوە. لەبەرامبەردا بەشێك لە سەركردەكانی گۆڕان لەگەڵ ئەوەن (مستەفا سەید قادر) كە لە ئێستادا باڵاترین پۆستی گۆڕانی بەدەستەوەیە لەناو دامەزراوەكاندا و جێگری سەرۆكی هەرێمە، بكرێتە رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، مستەفا سەید قادر لەلایەن كوڕانی نەوشیروان مستەفاوە پشتیوانی دەكرێت، ئێستا مستەفا سەید قادر هەژموونی بەسەر بزوتنەوەی گۆڕانەوە هەیەو دارایی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن ئەوەوە پەیدا دەكرێت، پێشتر رۆڤان سەروەت ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڵاویكردەوە كە سەرۆكی تیمی حكومەت (مستەفا سەید قادر) هەژموونی بەسەر بزووتنەوەی گۆڕانەوە هەیە لەرووی سیاسی و داراییەوە و رێگری بەردەم پرۆسەی ئاشتەوایی و گەڕانەوەی ناڕازییەكانە . بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەگەر عومەر سەید عەلی دەستبەرداری پۆستەكە ببێت ئەوا چانسی مستەفا سەید قادر لەهەموو كارەكتەرەكانی تری ئێستای ناو بزووتنەوەی گۆڕان زیاترە، چونكە ئەگەری گەڕانەوەی سەركردە ناڕازییەكان بۆناو بزووتنەوەی گۆڕان دوورە. (درەو) قسەی لەگەڵ بەشێك لەسەركردەكانی گۆڕانكرد، ئەوان پێیان وابوو كەسە نزیكەكانی عومەر سەید عەلی دەیانەوێت عومەر سەید عەلی خۆی هەڵبژێرێتەوەو بۆ خولێكی تر بكرێتەوە بە رێكخەری گشتی، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت بۆ خولی داهاتووش عومەر سەید عەلی ببێتەوە بە رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان. خانەی راپەڕاندن خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەرێكخەری گشتیەوە لە (7) ئەندام پێكدێت ئەوانیش: • رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان • سكرتێری كاروباری ژوورەكان • سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان • سكرتێری كاروباری باژێروانەكان • سكرتێری جڤاتی نیشتمانی • سكرتێری كاروباری خەڵك • سەرۆكی جڤاتی گشتی جگە لە سەرۆكی جڤاتی گشتی كە ئەندامی خانەی راپەڕاندنەو راستەوخۆ لەلایەن ئەندامانی جڤاتی گشتیەوە پێشتر هەڵدەبژێردرێت، هەموو ئەندامانی تری خانە بە رێكخەری گشتیەوە لەناو جڤاتی نیشتمانی هەڵدەبژێردرێن. بڕیارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردرین، بەشێك لە ئەندامانی ئێستای خانەی راپەڕاندن بەهۆی نەخۆشیەوە خۆیان كاندید ناكەنەوە، بۆیە ناوی چەند كارەكتەر و ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی دێت كە خۆیان بۆ ئەندامی خانەی راپەڕاندن كاندید دەكەن لەوانە: ( نزار محەمەد، چۆمان محەمەد ، هۆشیار عومەر، هێمن شیخانی، دڵخواز كاكە رەش، كاردۆ محەمەد، گوڵستان سەعید، بەختیار ئەولی، كاوە عەبدوڵا........) هەڵبژاردنەكانی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دوای دوو مانگ لە كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رۆژی 25/7/2017 رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردران: خانەی راپەڕاندنی یەكەم: • عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان • محەمەد تۆفیق ڕەحیم، بۆ سكرتێری كاروباری ژوورەكان • جەلال جەوهەر، بۆ سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان • عوسمانی حاجی مەحمود، بە سكرتێری كاروباری باژێروانەكان • جەمال محەمەد، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی • شۆڕش حاجی، سكرتێری كاروباری خەڵك • رەئوف عوسمان سەرۆكی جڤاتی گشتی رۆژی 14/9/2017 خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە هەڵبژێردران: خانەی راپەڕاندنی دووەم: • عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان • دەرباز محەمەد، بۆ سكرتێری كاروباری ژوورەكان • جەلال جەوهەر، بۆ سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان • شەماڵ عەبدولوەفا، بە سكرتێری كاروباری باژێروانەكان • عەدنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی • برزۆ مەجید، سكرتێری كاروباری خەڵك • جەمال محەمەد سەرۆكی جڤاتی گشتی (لەناو جڤاتی گشتی هەڵبژێردرا) بەهۆی شكستهێنانیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەستنەهێنانی هیچ كورسیەكیان، رۆژی 13/10/2021 رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە. بەڵام رۆژی 17/4/2022 لە جڤاتی نیشتمانی بەشێك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێردران: خانەی راپەڕاندنی سێیەم: * عومەر سەید عەلی رازی نەبوو هەڵبژێردرێتەوە وەك رێكخەری دەستلەكاركێشاوە مایەوە. * جەمال محەمەد سەرۆكی جڤاتی گشتی و ئەندامی خانەی راپەڕان * سەفین مەلا قەرە ئەندامی خانەی راپەڕان * شێخ كامیل پێنجوێنی ئەندامی خانەی راپەڕان * ئاسۆ رەحیم ئەندامی خانەی راپەڕان هەریەك لە برزۆ مەجید و دەرباز محەمەد رازینەبوون هەڵبژێدرێنەوە.
(درەو): "سەرۆكی حزبەكان بۆیان نییە كاندیدی حزبەكانیان ناچار بكەن دەستلەكاركێشانەوە بنوسن" ئەمە یەكێك لە بنەماكانە كە دادگای فیدراڵی لە بڕیارەكەیدا دژی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی لەكارلادراوی پهرلهمانی عێراق پشتی پێبەستووە، لە كوردستان هەندێك لە حزبە سیاسییەكان ئەم شێوازەیان لەگەڵ كاندیدەكانیان پەیڕەو كردووە. دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەقی ئەو بڕیارەی خۆی بڵاوكردەوە كە رۆژی 14ی ئەم مانگە دەریكردو بەهۆیەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی لە ئەندامێتی پەرلەمان خست. دادگای لەسەر بنەمای سكاڵای (لەیس دلێمی) بڕیارەكەی لەدژی حەلبوسی دەركرد، لەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو لە حزبی (تەقەدوم) كە حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات، كەوتە ناكۆكی سیاسی لەگەڵ سەرۆكی حزبەكەی، بەهۆیەوە حەلبوسی بەسودوەرگرتن لە پێگەكەی وەكو سەرۆكی پەرلەمانو سەرۆكی حزبی تەقەدومیش، ئیمزای لەسەر نوسراوێكی دەستلەكاركێشانەوەی پێشتری (لەیس دلێمی)ی كردو لەئەندامێتی پەرلەمان دوریخستەوە. لەیس لە دادگای فیدراڵی سكاڵای كرد، رەتیكردەوە دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردبێت، دەركەوت بەر لە كاندیدكردنی، حەلبوسی ئەم پیاوەی ناچاركردووە دەستلەكاركێشانەوە بنوسێت، بۆئەوەی ئەگەر رۆژێك پابەند نەبووە بە بڕیاری حزبەكەیەوە، لە ئەندامێتی پەرلەمان لابدرێت، لەیس دلێمی ئەم كارەی بۆ حەلبوسی كردبوو لەپێناو كاندیدكردنیدا بۆ پەرلەمان. دادگای فیدراڵی هەم بڕیاری خۆی لەبارەی لادانی حەلبوسی لە ئەندامێتیی پەرلەمانو دواجاریش لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بڵاوكردەوە، هەم ئەو بنەمایانەشی خستەڕوو كە لە بڕیارەكەیدا بۆ لادانی حەلبوسی پشتی پێبەستووە. "سەرۆكی هەر حزبێك كاندیدەكانی ناچار بكات بەوەی داوای دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكەنو ئەو نوسراوە لای خۆیان بپارێزنو هەركاتێك بیانەوێت بەكاری بهێنن، پێچەوانەی بنەماكانی دەستورو حوكمی ماددەكانی (5-6-14-16-17-20-39-50)ی دەستورەو لادانێكی گەورەی پرۆسەی دیموكراتیی" ئەمە یەكێك لەو بنەمایانەیە كە دادگای فیدراڵی لە بڕیارەكەیدا دژی حەلبوسی پشتی پێبەستووە. لە هەرێمی كوردستان لەماوەی رابردوودا چەند حاڵەتێكی پڕكردنەوەی نوسراوی دەستلەكاركێشانەوە بە كاندیدەكان لەلایەن حزبە سیاسییەكانەوە تۆماركراوە، لە دیارترین نمونەش لادانی (فەرهاد سەنگاوی) پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتیی، لەسەر بنەمای نوسراوێك كە پێشوەختەو بەر لە هەڵبژاردن بۆ دەستلەكاركێشانەوە نوسیبووی، سەرباری ئەمە لە چەند حزبێكی تر ئەم شێوازی دەستلەكاركێشانەوە پێشوەختە بە كاندیدەكان هەبووە.
(درەو): دوای هەفتەیەك لە گەڕانەوەی لە كوردستان، وەزیری نەوتی فیدراڵ لە كۆبونەوەیەكدا سەرۆك وەزیرانی عێراقی لە ئەنجامی گفتوگۆكانی هەولێر ئاگادار كرد، بەڵام هێشتا بەغداد بڕیاری خۆی نەداوە لەسەر ئەو پێشنیازانەی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە گفتوگۆكەی هەولێردا گەڵاڵە كرا. محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبونەوەی دەوری تایبەت بە چاودێری وەزارەتی نەوتو پرۆژە نەوتییەكانی كرد. حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتو فەرمانبەرانی پێشكەوتووی وەزارەتەكەی هەروەها راوێژكارانی سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە بەشداربوون لە كۆبونەوەكەدا. لەم كۆبونەوەیەدا پرۆژەكانی كەرتی دەرهێنانو دابەشكردنی نەوتو هەناردەكرد هەروەها پرۆژەكانی غازو پاڵاوگەكانو رێژەی تەوابوونیان خراوەتەڕوو، ئەمە لەپاڵ خستنەڕووی دەرفەتە راگەیەندراوەكانی وەبەرهێنان لە وەزارەتی نەوت بۆ ساڵی 2023. نەوت رێژەی 95%ی داهاتی عێراق پێكدەهێنێت، بۆیە سودانی لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی:" حكومەت كاردەكات لەسەر پەرەپێدانی كەرتی نەواتو كەرتەكانی تری پیشەسازی كیمیاویو پەترۆكیمیاویو پەین". لەم كۆبونەوەدا سودانی ئاگاداركرا لە ئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان وەزارەتی نەوتو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لەپێناو تەواوكردنی رێوشوێنەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە. رۆژی 11ی ئەم مانگە وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆكایەتی وەزیری نەوت هاتە هەولێرو لەگەڵ سەرۆكو سەرۆك وەزیرانی هەرێمو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ماوەی دوو رۆژ گفتوگۆی كرد، بەپێی قسەی مەسرور بارزانی، لەم گفتوگۆیەدا هەرێمو بەغداد لەسەر گەڵاڵەكردنی چەند پێشنیازێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت رێككەوتوونو وەفدی حكومەتی فیدراڵ گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر یەكێك لە پێشنیازەكان بدات، بەڵام دوای زیاتر لە هەفتەیەك وەزارەتی نەوتی عێراق هیچ بڕیارێكی خۆی لەوبارەیەوە رانەگەیاندووە. یەكێك لەو بابەتانەی كە وەزارەتی نەوت كاری لەسەر دەكات دەستكاریكردنی گرێبەستی كاركردنی كۆمپانیا بیانییەكانە لە هەرێمی كوردستانو گۆڕینیان لە گرێبەستی (هاوبەشیكردنی بەرهەم)ەوە بۆ گرێبەستی (هاوبەشی لە قازانج)، كۆمپانیا بیانییەكان نیگەرانن لەوەی هێشتا لە ئەنجامی كۆتایی گفتوگۆی نێوان هەرێمو بەغداد ئاگادارنەكراونو هۆشداری دەدەن لە دەستكاریكردنی گرێبەستەكانیان. لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە توركیا هەناردەی نەوتی هەرێمی بۆ بەندەری جەیهان راگرتووە، ئەمە بەهۆی سكاڵای عێراق لە دادگای ناوبژیوانی پاریس كە بڕی نزیكەی (ملیارێكو 500 ملیۆن) دۆلار قەرەبووی بەسەر توركیادا سەپاندووە. سەرباری راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم، لە یاسای سێ ساڵەی بودجەی عێراقدا كە 25ی حوزەیرانی ئەمساڵ كەوتە بواری جێبەجێكردن، هەرێم پابەند كراوە بەوەی رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكاتو داهاتەكەی بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. یاسای بودجە دەرەچەیەكی تری داناوە بۆ حاڵەتی بەردەوامبوونی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئەویش رادەستكردنی نەوتەكەیە بە وەزارەتی نەوتی عێراق بەمەبەستی بەكارهێنانی ناوخۆیی، بەمدواییە رۆژانە هەرێمی كوردستان 85 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق دەكات بۆ پێداویستی ناوخۆ. حكومەتی هەرێمو حكومەتی فیدراڵ لەبارەی ئەو ماددانەی یاسای بودجە ناكۆكن كە مافو ئەركەكانی هەرێمی كوردستانی تێدا دەستنیشان كراوە، هەردوو حكومەت بڕیاریانداوە تا سەرەتای ساڵی 2024 لەسەر چارەسەری ناكۆكییەكان بگەنە رێككەوتن، ئەمەش لەرێگەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەوە، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكی كرداریی بەو ئاڕاستەیە نابینرێت. حكومەتی عێراق بۆ سێ مانگی ئەمساڵ (7-8-9) بڕیاریداوە مانگانە بەشێوەی قەرز بڕی (700 ملیار) دینار بۆ حكومەتی هەرێم بنێرێت بەمەبەستی دابینكردنی موچەی فەرمانبەران تا ئەوكاتەی هەردوولا ناكۆكییەكانی یاسای بودجە یەكلادەكەنەوە، ئەم ناكۆكیانە تائێستا بەلادا نەخراون، بۆیە سەرۆك وەزیرانی هەرێم داوای قەرزێكی سێ مانگی تری لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ مانگەكانی (10-11-12)، ئەمەش تائێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە.
(درەو): دوای هەفتەیەك لە گەڕانەوەی لە كوردستان، وەزیری نەوتی فیدراڵ لە كۆبونەوەیەكدا سەرۆك وەزیرانی عێراقی لە ئەنجامی گفتوگۆكانی هەولێر ئاگادار كرد، بەڵام هێشتا بەغداد بڕیاری خۆی نەداوە لەسەر ئەو پێشنیازانەی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە گفتوگۆكەی هەولێردا گەڵاڵە كرا. محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبونەوەی دەوری تایبەت بە چاودێری وەزارەتی نەوتو پرۆژە نەوتییەكانی كرد. حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتو فەرمانبەرانی پێشكەوتووی وەزارەتەكەی هەروەها راوێژكارانی سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە بەشداربوون لە كۆبونەوەكەدا. لەم كۆبونەوەیەدا پرۆژەكانی كەرتی دەرهێنانو دابەشكردنی نەوتو هەناردەكرد هەروەها پرۆژەكانی غازو پاڵاوگەكانو رێژەی تەوابوونیان خراوەتەڕوو، ئەمە لەپاڵ خستنەڕووی دەرفەتە راگەیەندراوەكانی وەبەرهێنان لە وەزارەتی نەوت بۆ ساڵی 2023. نەوت رێژەی 95%ی داهاتی عێراق پێكدەهێنێت، بۆیە سودانی لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی:" حكومەت كاردەكات لەسەر پەرەپێدانی كەرتی نەواتو كەرتەكانی تری پیشەسازی كیمیاویو پەترۆكیمیاویو پەین". لەم كۆبونەوەدا سودانی ئاگاداركرا لە ئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان وەزارەتی نەوتو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لەپێناو تەواوكردنی رێوشوێنەكانی تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە. رۆژی 11ی ئەم مانگە وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆكایەتی وەزیری نەوت هاتە هەولێرو لەگەڵ سەرۆكو سەرۆك وەزیرانی هەرێمو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ماوەی دوو رۆژ گفتوگۆی كرد، بەپێی قسەی مەسرور بارزانی، لەم گفتوگۆیەدا هەرێمو بەغداد لەسەر گەڵاڵەكردنی چەند پێشنیازێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت رێككەوتوونو وەفدی حكومەتی فیدراڵ گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر یەكێك لە پێشنیازەكان بدات، بەڵام دوای زیاتر لە هەفتەیەك وەزارەتی نەوتی عێراق هیچ بڕیارێكی خۆی لەوبارەیەوە رانەگەیاندووە. یەكێك لەو بابەتانەی كە وەزارەتی نەوت كاری لەسەر دەكات دەستكاریكردنی گرێبەستی كاركردنی كۆمپانیا بیانییەكانە لە هەرێمی كوردستانو گۆڕینیان لە گرێبەستی (هاوبەشیكردنی بەرهەم)ەوە بۆ گرێبەستی (هاوبەشی لە قازانج)، كۆمپانیا بیانییەكان نیگەرانن لەوەی هێشتا لە ئەنجامی كۆتایی گفتوگۆی نێوان هەرێمو بەغداد ئاگادارنەكراونو هۆشداری دەدەن لە دەستكاریكردنی گرێبەستەكانیان. لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە توركیا هەناردەی نەوتی هەرێمی بۆ بەندەری جەیهان راگرتووە، ئەمە بەهۆی سكاڵای عێراق لە دادگای ناوبژیوانی پاریس كە بڕی نزیكەی (ملیارێكو 500 ملیۆن) دۆلار قەرەبووی بەسەر توركیادا سەپاندووە. سەرباری راوەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم، لە یاسای سێ ساڵەی بودجەی عێراقدا كە 25ی حوزەیرانی ئەمساڵ كەوتە بواری جێبەجێكردن، هەرێم پابەند كراوە بەوەی رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكاتو داهاتەكەی بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. یاسای بودجە دەرەچەیەكی تری داناوە بۆ حاڵەتی بەردەوامبوونی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئەویش رادەستكردنی نەوتەكەیە بە وەزارەتی نەوتی عێراق بەمەبەستی بەكارهێنانی ناوخۆیی، بەمدواییە رۆژانە هەرێمی كوردستان 85 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق دەكات بۆ پێداویستی ناوخۆ. حكومەتی هەرێمو حكومەتی فیدراڵ لەبارەی ئەو ماددانەی یاسای بودجە ناكۆكن كە مافو ئەركەكانی هەرێمی كوردستانی تێدا دەستنیشان كراوە، هەردوو حكومەت بڕیاریانداوە تا سەرەتای ساڵی 2024 لەسەر چارەسەری ناكۆكییەكان بگەنە رێككەوتن، ئەمەش لەرێگەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەوە، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكی كرداریی بەو ئاڕاستەیە نابینرێت. حكومەتی عێراق بۆ سێ مانگی ئەمساڵ (7-8-9) بڕیاریداوە مانگانە بەشێوەی قەرز بڕی (700 ملیار) دینار بۆ حكومەتی هەرێم بنێرێت بەمەبەستی دابینكردنی موچەی فەرمانبەران تا ئەوكاتەی هەردوولا ناكۆكییەكانی یاسای بودجە یەكلادەكەنەوە، ئەم ناكۆكیانە تائێستا بەلادا نەخراون، بۆیە سەرۆك وەزیرانی هەرێم داوای قەرزێكی سێ مانگی تری لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ مانگەكانی (10-11-12)، ئەمەش تائێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە.
(درەو): دامەزراوەی "عراق المستقبل" بۆ توێژینەوەو راوێژكاریی ئابوریی لە راپۆرتێكدا: • تێكڕای كاڵای هەناردەكراوی چین بۆ عێراق تاوەكو كۆتایی ئەیلولی ئەمساڵ گەیشتوەتە (10 ملیارو 700 ملیۆن) دۆلار. • ساڵی رابردوو لە هەمان وادەدا تێكڕای هەناردەی چین بۆ عێراق بڕی (9 ملیارو 600 ملیۆن) دۆلار بووە. • ئەمساڵ ئاستی هەناردەی چین بۆ عێراق بەرێژەی (11.5%) زیادی كردووە. • ئامێرە كارەباییەكان بەرزترین رێژەی هەناردەی چینی بۆ عێراق پێكهێناوەو ئەمساڵ بەهاكەی (2 ملیارو 14 ملیۆن) دۆلار بووەو بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرێژەی 34% زیادی كردووە. • هەناردەی ئاسنو ستیل لە چینەوە بۆ عێراق ئەمساڵ بەڕێژەی 39% زیادی كردووە. • بەراورد بە هەمان وادە لە ساڵی رابردوودا، ئەمساڵ هەناردەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە چینەوە بۆ عێراق بەڕێژەی 5% كەمیكردووە.
درەو: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بدرێتەوە بە تەقەدومی حەلبوسی ئەوا ( زیاد جەنابی یان هەیبەت حەلبوسی) چانسی وەرگرتنی سەرۆكی پەرلەمانیان هەیە، ئەگەر پۆستەكە بەر حزبی سیادەی خەمیس خەنجەر بكەوێت ئەوا (سالم عیساوی) چانسی هەیە ببێتە سەرۆكی پەرلەمان، ئەگەر بۆ هاوپەیمانی عەزم بێت ئەوا موسەنا سامەڕائی چانسی وەرگرتنی هەیە، هەریەك لە مەحمود مەشهەدانی و تەلال زەوبەعی و خالید عوبەیدی چاویان لە وەرگرتنی ئەو پۆستەیە. رۆژی 2023/11/14 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق دەركردو رایگەیاند " بڕیاری كۆتایهێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان، هیچ جۆرە تانەیەكی یاسایی لێنادرێت" بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەسەر بنەمای سكاڵایەك بوو كە هەردوو پەرلەمانتار (لەیس دلێمی)و (باسم خەشان) وەكو لایەنی سێیەم لە دۆسیەكەدا تۆماریانكردووە. ئێستا پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەكانی بە نائاسایی دەكات، چونكە بەپێی دەستوری عێراق دەبێت لەیەكەم كۆبوونەوەدا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت، بەڵام لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر شوێنگرەوەی حەلبوسی دەكرێت، كە پشكی پێكهاتەی سونەیە لە عێراقدا. لە ئێستادا ناوی چەند كەسایەتییەكی سونەكان دەهێندرێت بۆ شوێنگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق. كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (درەو)ی راگەیاند: لە ئێستادا لەناو لایەنە سونییەكان و پەرلەمانتاران باس لە شوێنگرەوەی حەلبوسی دەكرێت لەگەڵ ئەوەی لەم بارودۆخەدا قورسە سەركردەكانی سوونە بڕیارێكی یەكگرتوویان هەبێت لەسەر پرسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بەڵام سیناریۆو چانسەكان بەم شێوەیەیە تا ئێستا: • چانسی یەكەم تا ئێستا بۆ تەقەدوومە بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، ئەگەر لایەنەكان رەزامەند بن پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بدرێتەوە بە تەقەدوم، بەتایبەت باس لەوە دەكرێت گفتوگۆ هەیە لە نێوان لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و تەقەدوومی سەربە محەمەد حەلبوسی كە ئەو پۆستە بدرێتەوە بە تەقەدووم، لەو حاڵەتەدا چانسی زیاد جەنابی و هەیبەت حەلبوسی زۆرە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. • چانسی دووەم بۆ حزبی سیادەیە بەسەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر، خۆ ئەگەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەر سیادە بكەوێت ئەوا سالم عیساوی چانسی گەورەی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. • چانسی سێیەم بۆ هاوپەیمانی عەزمە بەسەرۆكایەتی موسەنا سامەڕایی، ئەوا چانسی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەلایەن موسەنا سامەڕاییەوە هەیە. • هەریەك لە مەحمود مەشهەدانی و تەلال زەوبەعی و خالید عوبەیدیش چانسیان هەیە. حەلبوسی كە سەرۆكایەتی حزبی (تەقەدوم) دەكات، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەلەمانی عێراقدا كە ئۆكتۆبەری 2021 بەڕێوەچوو، براوەی یەكەمی پێكهاتەی سوننەكان و یەكێك لە براوە گەورەكانی هەڵبژاردن بوو لەسەرتاسەری عێراق. لەسەرەتای دانوستانی پێكهێنانی حكومەتەوە، حەلبوسی لەگەڵ بارزانی و موقتەدا سەدر هاوپەیمانێتی كرد، لەچوارچێوەی ئەم هاوپەیمانێتییەدا بۆ جاری دووەم وەكو سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە، بەڵام دوای كشانەوە سەدر لە پەرلەمان، حەلبوسی چووە رێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی و لەچوارچێوەی ئەم رێككەوتنەدا جارێكی تر متمانەی وەكو سەرۆكی پەرلەمان بۆ نوێكرایەوە. پۆستی سەرۆكی پەرلەمان گەورەترین پێگەی سیاسی تایبەت بە سوننەكانە لە عێراقی دوای سەددامدا، لەوكاتەوە هەر كەسێك لە پێكهاتەی سوننە ئەم پۆستەی بەدەستەوە بووبێت، وەكو كەسی ژمارە (1)ی پێكهاتەكە مامەڵەی كردووە، بۆیە دورخستنەوەی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە بەبێ كاردانەوە نامێنێتتەوە. كۆتایهێنان بە ئەندامێتیی حەلبوسی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە لەسەر بنەمای سكاڵایەك بوو كە هەردوو پەرلەمانتار (لەیس دلێمی)و (باشم خەشان) وەكو لایەنی سێیەم لە دۆسیەكەدا تۆماریانكردووە. لەم دۆسیەیەدا، پەرلەمانتار باسم خەشان بەڵگەی خستوەتەڕوو كە دەیسەلمێنێت محەمەد حەلبوسی تێوەگلاوە لە گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی بیانی كە بەڕێوەبەری ئەو كۆمپانیایە پێشتر سسەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بووەو كۆمپانیاكەش یەكێك لە ئامانجەكانی بریتییە لە ئاسایكردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەدا. سەرباری ئەمە، لەسەر دۆسیەی پەرلەمانتار (لەیس دلێمی)، كە لەلایەن حەلبوسییەوە كۆتایی بە ئەندامێتی لە پەرلەمان هێنراوە، دادگای فیدراڵی حوكمی داوە لەسەر ئەوەی بڕیاری كۆتایهێنان بە ئەندامێتی لەیس دلێمی نادروستە، بەوپێیەی پێشوەختە حەلبوسی ئەو پەرلەمانتارەی ناچاركردووە نوسراوی دەستلەكاركێشانەوەی بۆ بنوسێت. 22ی نیسانی 2022، محەمەد حەلبوسی بە فەرمانێك (لەیس دلێمی) لە ریزەكانی حزبی (تەقەدوم) دورخستەوە، ئیتر لەوكاتەوە كێشەی نێوان حەلبوسیو دلێمی پەرەی سەند. كۆتایهێنان بە ئەندامێتی حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق كە ئێستا پیاوی ژمارە (1)ی سوننەكانە لە عێراق، سەرەتای قەیرانێكی نوێ دەبێت لەناو پێكهاتەی سوننەو لەبەرامبەریشدا لەگەڵ شیعەكان، بەتایبەتی كە عێراق لەسەروبەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندایە.