Draw Media

داهاتی گشتی عێراق، (89%) نەوتی و (11%) نانەوتی

داهاتی گشتی عێراق، (89%) نەوتی و (11%) نانەوتی

2024-05-16 18:50:44



درەو:


رۆژی (15ی ئایاری 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا مانگی ئازاری ساڵی (2024)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (31 ترلیۆن و 223 ملیار) دینار بووە. نزیک لە (27 ترلیۆن و 689 ملیار) دیناری بە رێژەی (89%) داهاتی نەوت و نزیکەی (3 ترلیۆن و 534 ملیار) دیناری بە رێژەی (11%) داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (25 ترلیۆن و 77 ملیار) دینار بووە، کە (92.4%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (7.6%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (19.2%) داهات لە خەرجی زیاتر بووە و زۆرتر لە (6 ترلیۆن 145 ملیار و 710 ملیۆن) دینار و داهات سەرڕێژی کردووە.
🔹 زیاتر لە (2 ترلیۆن و 223 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (127 ملیار و 507 ملیۆن) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار نزیکەی (13 ملیار و 115 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران پتر لە (2 ترلیۆن و 82 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە.


داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی (2024)دا

رۆژی (15ی ئایاری 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024

پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی (2024) لە (15ی ئایاری 2024) بڵاوی کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (31 ترلیۆن و 222 ملیار و 752 ملیۆن و 598 هەزار و 882) دینار، بەجۆرێک بڕی (27 ترلیۆن و 688 ملیار و 820 ملیۆن و 558 هەزار و 326) دیناری بەڕێژەی (89%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (3 ترلیۆن و 553 ملیار و 932 ملیۆن و 40 هەزار و 556) دیناری بەڕێژەی (11%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)


دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو و سێی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (25 ترلیۆن و 77 ملیار و 41 ملیۆن و 907 هەزار و 204) دینار، بەجۆرێک بڕی (23 ترلیۆن و 179 ملیار و 518 ملیۆن و 26 هەزار و 292) دیناری بەڕێژەی (92.4%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 897 ملیار و 523 ملیۆن و 880 هەزار و 912) دیناری بەڕێژەی (7.6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەرسێ مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (ترلیۆنێک و 897 ملیار و 523 ملیۆن و 880 هەزار و 912) دیناری بەڕێژەی (7.6%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (22 ملیار و 815 ملیۆن و 673 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (1.2%) بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (218 ملیار و 945 ملیۆن و 420 هەزار و 940) دیناری بە ڕێژەی (11.5%) بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (355 ملیار و 36 ملیۆن و 493 هەزار و 254) دیناری بە ڕێژەی (18.7%) بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (ترلیۆنێک و 187 ملیار و 649 ملیۆن و 269 هەزار و 287) دیناری بە ڕێژەی (62.6%) بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (113 ملیار و 77 ملیۆن و 24 هەزار و 429) دیناری بۆ بە ڕێژەی (6%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (3)

چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024
لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (25 ترلیۆن و 77 ملیار و 41 ملیۆن و 907 هەزار و 204) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (31 ترلیۆن و 222 ملیار و 752 ملیۆن و 598 هەزار و 882) دینار.
واتە بڕی (6 ترلیۆن و 145 ملیار و 710 ملیۆن و 691 هەزار و 678) دیناری بەڕێژەی (19.2%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە و سەرڕێژی کردووە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازاری ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
خشتەی ژمارە (4)

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2024
لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (2 ترلیۆن و 223 ملیار و 141 ملیۆن و 201 هەزار و 944) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (127 ملیار و 507 ملیۆن و 364 هەزار و 871) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (87 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (13 ملیار و 114 ملیۆن و 702 هەزار) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (2 ترلیۆن و 82 ملیار و 519 ملیۆن و 134 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (ترلیۆنێک و 885 ملیار و 630 ملیۆن و 25 هەزار و 659) دیناری بە ڕێژەی (91%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (196 ملیار و 889 ملیۆن و 109 هەزار و 180) دیناری بە ڕێژەی (9%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)

 


سەرچاوەکان؛

ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق

-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand