له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی؛ دادگای فیدراڵی وه‌ڵامی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی ده‌داته‌وه
2024-05-16 12:03:57
(دره‌و):
دادگای فیدراڵی وه‌ڵامی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دایه‌وه، ده‌ڵێ: وه‌رگرتنی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌چوارچێوه‌ی پسپۆڕی ئێمه‌دایه به‌گوێره‌ی مادده‌ی (93/یه‌كه‌م)ی ده‌ستور.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، رۆژی 19ی ئه‌م مانگه ته‌ماشای ئه‌و سكاڵایه ده‌كات كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماریكردووه. دادگا له رونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: ته‌ماشاكردنی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕی خۆمان و به‌گوێره‌ی مادده‌ی (93/ یه‌كه‌م)ی ده‌ستوری عێراقه كه ده‌ڵێ:" ئه‌م بابه‌تانه له تایبه‌تمه‌ندی دادگای فیدراڵین: چاودێریكردنی ده‌ستوریبوونی یاسا‌و سیسته‌مه كارپێكراوه‌كان".
دادگای فیدراڵی هه‌رچه‌نده ناوی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌هێناوه، به‌ڵام رونكردنه‌وه‌كه‌ی له‌م كاته‌دا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، چونكه ئه‌م ده‌سته‌یه ئه‌مڕۆ له بڕیارێكدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پابه‌ند كرد به‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بێت به بڕیاری رۆژی 7ی مانگی دادگای فیدراڵییه‌وه، وای لێكدایه‌وه له وه‌رگرتنی سكاڵای مه‌سرور بارزانیدا، دادگای فیدراڵی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌زاندووه.
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سكاڵای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بڕیاریدا به پابه‌ندكردنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی كوردستان.
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه، دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای مه‌سرور بارزانی، كاركردنی به بڕگه‌ی دووه‌م له مادده‌ی (2)ی سیسته‌می تۆماركردنی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان راگرت، ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌رچووه‌و مه‌سرور بارزانی تانه‌ی لێداوه، به‌وهۆیه‌وه دادگای فیدراڵی به فه‌رمانێكی سالاریی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆنی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن راگرت تا ئه‌وكاته‌ی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وه.
ئێستا به‌هۆی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتییه‌وه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌باره‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر دوو بڕیاری "بنبڕ"ی دژ به‌یه‌كه‌وه، بڕیاری 7ی مانگی دادگای فیدراڵی كه ناچاری ده‌كات رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن رابگرێت تا سكاڵای مه‌سرور بارزانی یه‌كلاده‌بێته‌وه، بڕیاری ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی كه پابه‌ندی ده‌كات به‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكاته‌وه‌و داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم بكات واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات.
ناكۆكی پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كوردستان ناكۆكی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق دروستكردووه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه، راپۆرتی (دره‌و) به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه بكه‌ره‌وه: