کۆمپانیای (گۆڵف کیستۆن) بەرهەم و داهاتی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

Draw Media

2024-05-16 07:12:33




درەو:
 

🔻 کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم (GKP)ی بەریتانی، بەرهەم و داهاتی گشتی بۆ ساڵی (2024)، ڕایگەیاند؛
🔹 فرۆشی ناوخۆیی کێڵگەی نەوتی خاوی شێخان بە تێکڕا لە (1/1/2024 – 11/5/2024) نزیکەی (37 هەزار)بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە.
🔹 لە مانگی ئازاردا نزیکەی (44 هەزار و 100) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە فرۆشراوە، بەڵام لە مانگی نیساندا بەهۆی پشووی جەژنەوە ئاستی فرۆش دابەزیوە بۆ نزیکەی (38 هەزار و 900) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لە مانگی ئایاردایشدا (ئێستا) بە تێکڕا نزیکەی (48 هەزار 300) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەفرۆشرێت.
🔹 نرخی بەرمیلێک لەم دواییانەدا لە (25) دۆلارەوە بۆ (27) دۆلار بەرزبوونەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی خواستی بەهێزی بازاڕی ناوخۆیی.
🔹 داهاتی کۆمپانیای (GKP) ڕووی لە باشتربوون کردووەو تا (10ی ئایاری 2024) گەیشتووە (98 ملیۆن) دۆلار.

بەرهەم داهاتی کۆمپانیای (گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم) لە کێڵگەی نەوتی شێخان
کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆمی بەریتانی لە (13/5/2024) ڕایگەیاند، فرۆشی ناوخۆیی کێڵگەی نەوتی خاوی شێخان بە تێکڕا لە (1/1/2024 – 11/5/2024) نزیکەی (37 هەزار)بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە. ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی ئازاردا نزیکەی (44 هەزار و 100) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە فرۆشراوە، بەڵام لە مانگی نیساندا بەهۆی پشووی جەژنەوە ئاستی فرۆش دابەزیوە بۆ نزیکەی (38 هەزار و 900) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لە مانگی ئایاردایشدا (ئێستا) بە تێکڕا نزیکەی (48 هەزار 300) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەفرۆشرێت.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیاکە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لەم دواییانەدا لە (25) دۆلارەوە بۆ (27) دۆلار بەرزبوونەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی خواستی بەهێزی بازاڕی ناوخۆیی.
کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە داهاتی کۆمپانیای (GKP) ڕووی لە باشتربوون کردووەو تا (10ی ئایاری 2024) داهاتەکەی گەیشتووە (98 ملیۆن) دۆلار.


کێڵگەی نەوتی شێخان
کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆمی بەریتانی وەبەرهێنان لە کێڵگەی نەوتی شێخان دەکات، کێڵگەکە دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆک، قه‌زای شێخان ده‌گرێته‌وه‌ بە (60) کم لە پارێزگای هەولێرەوە دوورە، ڕووبه‌ری کێڵگەکە نزیکەی (283) کیلۆمەتر دووجایە، کۆمپانیاکە گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە و 80%ی پشکی کارکردنی لە چوارچێوەی گرێبەستی شێخان هەیە.
گرێبەستی هاوبەشکردنی بەرهەمهێنانی کێڵگەی شێخان لە ساڵی 2007 لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەخشراوە، ساڵی (2009) لە یەکەم بیر لە کێڵگەدا بەناوی (SH-1) دۆزرایەوە، بۆ یەکەم جاریش تەمموزی ساڵی (2013) کێڵگەکە گەیشتە قۆناغی بەرهەمهێنان. لەو کاتەوە، زیاتر لە (100 ملیۆن) بەرمیل نەوت بەرهەم هێنراوە. بەجۆرێک کۆی گشتی تێکڕای بەرهەمهێنان لە ساڵی (2013)دا بریتی بووە لە (هەزار و 361) بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، کێڵگەکە بەردەوام لە گەشەسەندندا بووە تا ساڵی (2021) تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانە گەیشتووە بە  (43 هەزار و 440) بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
کێڵگەکە (18) بیری تێدایە بەرهەمەکانیان دەگوزارێنەوە بۆ دوو وێزگەی عەمبارکردنی نەوتی کێڵگەو لەوێوە بە بۆری نەوتی کوردستان دەگوزارێتەوە، بەم جۆرەی لە خشتەکەدا هاتووە؛
بیرە نەوتییەکانی کێڵگەی شێخان


هەروەها (بڕوانە نەخشەکە) کە ژمارەی بیرو کارەکانی کۆمپانیای وەبەرهێنەر دەردەخات.
کێگەی نەوتی شێخان

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand