مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) ڕۆژانە ئامێرە جەنگییەکەی ئیسرائیل لە غەزەدا ھەر شتێک بخوازێت وێرانیبکات، وێراندەکات، رۆژ نییە دەیەھا و سەدەھا مرۆڤی بێگوناھ و بێ‌تاوان، ڕاستەوخۆ پەلامار نەدرێن و بە شێوەیەکی بەربەریانە ژیانیان لێ نەسێندرێتەوە. ڕۆژ نییە ماڵ بەسەر دانیشتوانە گیرخواردوەکەی ناو غەزەدا خاپور نەکرێت، لەم شارە و بۆ ئەو شار و لەم کەمپەوە بۆ ئەو کەمپی ئاخنراو بە کەسانی بێدەرەتان ڕاونەنرێن و بڕستیان لەبەر نەبڕێت. دۆخەکە بە ئاستێک گەیشتوە ئەوەی ئیسرائیل ئەنجامیئەدات جگە لە ناونانی بە تاوانی جەنگ، ھەوڵی ھۆشیارانەی لەناوبردنی میلەتێک، برسیکردن و کوشتنێکی سیستماتیکی، نەکرێت ھیچ ناوێکی تری لێبنرێت. ئەم جەنگە توانای دڵڕەقیی و ڕووبەری ڕق و ھەوڵی بێنرخکردنی ژیانی مرۆڤەکانی لە سەدەی بیست و یەکەمدا بە چڵەپۆپە گەیاندوە. دۆخەکە بە ئاستێک گەیشتوە فەلەستینییەکان تادێت زیاتر و زیاتر بکوژرێن و ڕۆژانەش ئیسرائیلیەکان زیاتر و زیاتر مرۆڤبوونی خۆیان لەدەستبدەن. ئیسرائیلیەکان بە کوشتن ژیان لە فەلەستینییەکان دەسێننەوە و فەلەستینیەکانیش لە ڕێگای بەناھەق کوژرانیانەوە دڵۆپێک مرۆڤایەتی لەناو دەوڵەت و کۆمەڵگای ئیسرائیلی‌دا ناھێڵنەوە. ئەوەی دەبینین ھەم سەندنەوەی ژیانە لە ھەندێک لە مرۆڤەکان و ھەم سەندنەوەی مرڤبوونە لە بکوژەکان. لە غەزەدا ئێمە لەبەردەم پرۆسەیەکی بەرفراوانی لەئینسانخستنی ئینسانداین. بەڵام غەزە تەنھا دۆخێکی نائینسانيی ناوچەکە نییە. تورکیاش لەشکرێکی گەورەی لەسەر سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆکردۆتەوە و بەردەوامیش باس لە پەلاماردانی ئەو بەشەی کوردستان دەکات. پەلاماری ئەو بەشەی کوردستانیش بێپێشینە نییە. سوپاکەی ئەردۆغون ساڵی ١٩١٨ پەلاماری عەفرینی دا و ھەموو ئەو تاوانانەی سوپایەکی دڕندە بتوانێت ئەنجامیبدات، لەو شارەدا ئەنجامیدا. سوپای تورکیا لە سوپای ئیسرائیل دڕندەتر و تاوانبارتربێت، کەمتر نییە. ئەوەی رێگای لەم سوپایە گرتوە نەھێڵێت ھەمان ئەو تاوانانە ئەنجامبدات کە ئیسرائیل لە ئێستادا لە غەزە، ئەنجامیئەدات، ڕێگریەکانی ئەمریکا و وڵاتە رۆژئاواییەکانی ترە. ئەوانن ناھێڵن تورکیا سنوورەکان ببەزێنێت و کارەساتی گەورە و خوێناوی ئەنجامبدات. لە جیھانی ئەمرۆدا زیاد لە بەشێکی بەرچاوی مرۆڤایەتیی توانای بەرگریکردنیان لە خۆیان نییە و قابیلی لەناوبردن و تێکشکاندنن. ھێزی دڕندەی واش دروستبوون توانای پیادەکردنی ھەمووجۆرە وێرانکاریی و دڕندەییەکن. ھانا ئارێنت، ژنە فەیلەسوفیی جولەکە، لە خوێندنەوەیدا بۆ ئەزموونی مامەڵەکردنی نازیەت بۆ جولەکە و ھەوڵدانی لەناوبردنی سەرتاسەریان، بەو دەرەنجامە دەگات کە لە جیھاندا کۆمەڵە مرۆڤێک ھەن ئاسانتر قابیلی تێک‌شکاندن لەوانیتر، ئاسانتر لەناودەبرێن، تەنھاتر و بێمافترن لە کەسانیتر، بە تایبەتی لە ئاستی کۆیی و دەستەجەمعیدا. ئەم ژنە فەیلەسوفە بە تایبەتی باس لەو مرۆڤانەدەکات کە وەک کەمینە و گروپی لاواز و پەراوێزیی دێنە جیھانەوە. ئەو کەمینانەی ناتوانن بەرگریی لە خۆیان و لە مافەکانیان بکەن، لە پێش ھەمووانیشەوە، مافە ھەرە سەرەتایی و بنەڕەتییەکەی مرۆڤ: مافی ژیان. ئارێنت لە پێناسەکردنی ئەم کەمینانەشدا ھێما بۆ کەسانی ”کۆچبەر“ و ”پەناھەندە“ و ”نەخواستراو“ و ”نەفرەتلێکراو“یش دەکات. ئەمانەش ئەو جۆرەن لە مرۆڤ کە ژیانیان لە ژێر رەحمەت و ویستیی ئەو زۆرینانەدان کە لەگەڵیاندا دەژین. ئارێنت ئاکاری سەرەکیی ئەم کەمینانە بەوەوە گرێئەدات کە زۆربەی جار ”مرۆڤی بێدەوڵەت“ن، ئەو کەمینانەن کە لە دونیای ئەمڕۆدا، دونیای باڵادەستیی دەوڵەتی نەتەوە، بێدەوڵەتن. ئەو چوارچێوە سیاسییە سەروەر و قبووڵکراوەیان نییە کە میلەتان لەناویدا دەژین و پەیوەندییەکانیان بە خۆیان و بە دەرەوەی خۆیانەوە لەناویدا ڕێکدەخەن. ئارێنت پێیوایە رێکخستنی جیھانە لەسەر بنەمای دەوڵەت، کەسانێکی زۆری بێدەوڵەتی دروستکردوە کە وەک مرۆڤی لاواز و پەراوێزیی بە جیھاندا بڵاوبوونەتەوە. ئارێنت پێیوایە ئەم جۆرە تایبەتانە لە مرۆڤ کەسانێکن دەکرێتلە دونیای ئەمرۆدا ”ئیستیھلاک“ بکرێن و فرێبدرێنە دەرەوەی ئەو سنوورە سیاسییانەوە کە جیھانی لەسەر بونیادنراوە. ئەمانە ئەو کەسانەن سەرزەمینێکیان نییە تیایدا خودبوونی خۆیانی وەک مرۆڤ دروستبکەن و مرۆڤبوونیان، بپارێزن. ئەمانە کەسانێکن دەشێت بە ھەر شتێکی دیکە بگۆڕدرێنەوە کە سیستمە بەھێزەکان بیانەوێت، تا ئەو شوێنەی ڕاویانبنێنن و بیانگوازنەوە و لە دوا دەرنجامیشدا بەتەواوی بیانسڕنەوە. لە ئێستادا خەڵکی غەزە نموونەیەکی زیندووی ئەو جۆرە تایبەتەی مرۆڤن کە نەک تەنھا کەمینە و غەوارە و بێپەنان، نەک تەنھاش مرۆڤگەلێکن لە دەرەوەی دەوڵەت و ھەرجۆرە سەروەرییەکی سیاسیدان، بەڵکو کەسانێکن ھێز دەتوانێت شاربەدەریان بکات و بۆ ھەر شوێنێکشییان بنرێت کە ڕازیبێت بیانگرێتەخۆی. ھەموو دانیشتوانی غەزە لە ژێر زەبری سوپای ئیسرائیل‌دا بوون بە مرۆڤی زیادە، بە دانیشتوانێکی بێ‌ماف، کەسانێک مامەڵەی ئاژەڵیشیان پێ رەوانابینرێت. کوردەکانی ڕۆژئاوا، بە تایبەتی دانیشتوانەکەی شاری عەفرین، لە سەردەمی پەلاماردانەکەی سوپای تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨‌دا بۆسەر شارەکە، لە ھەمان دۆخی دانیشتوانەکەی ئەمڕۆکەی غەزەدا بوون. دوای ئەوەی سوپاکەی ئەردۆغان شارەکەی داگیرکرد دانیشتوانە کورد و ناموسوڵمانەکانی شارەکە، خرانە پێگەی ئەو مرۆڤە پەراوێزیی و نەفرەتلێکراوانەوە کە ھانا ئارێنت باسیان دەکات. ھەمووان گۆڕان بۆ کەسانی ناپێویست، کەسانێک سوپا و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا، دەیانتوانیی بەوشێوەیەی دەیانەوێت ئیستیھلاکیان بکەن و چوۆنیان بوێت وا مامەڵەیان بکەن. ھەم لە دۆخی غەزە و ھەم لە دۆخی رۆژئاوادا، وەک ئارێنت دەڵێت، ئێمە ئەو جۆرە لە کەمینە دەبینین کە ناھێڵن خێمەیەکی سیاسیی تایبەت بەخۆیان، لە پاڵ کۆی خێمە سیاسییەکانی تری جیھاندا، ھەبێت،. خێمەیەک بیانکات بە کەسانێک خاوەنی ئەو لانیکەمە لە سەروەریی کە نەکرێت پەلاماربدرێن و لەناوببرێن. ئەم جۆرە تایبەتە لە مرۆڤ، لە دونیای ئەمڕۆدا، ئەو بەشەی مرۆڤایەتین کە ژیانیان لەبەردەم ڕەحمەتی کەسانیتر و ھێزی لە خۆیان بەھێزتردایە. کەسانێکن ھیچ ھێزێکی جیھانیش خۆی ناکات بە خاوەن و ھاوڕێ و ھاوچارەنووسیان، بە تەنھایش لەبەردەمی سوپا مۆدێرنە دڕندەکان و توانا گەورەکانی لە کوشتن و لەناوبردندا، بەجێھێڵراون. ئەمانە میلەتی بێدەوڵەت و گروپی ئەتنی ژێردەستە و پێکھاتەی دینیی ھەڕەشەلێکراو و گروپی کولتوریی پەراوێزخراون. کورد و فەلەستینییەکان دوو نموونەی بەرچاوی ئەزموونی ژیانی ئەم جۆرە مرۆڤەن، کە لە زیاد لە بەشێکی جیھاندا ھەن و دەژین. ئەمەش ئەزمونی بە کەمینەکردنێکی گەمارۆدراوە بە ھەموو تەکنیکەکانی لەناوبردن و ستراتیژەکانی بێ‌ماف و بێ‌نرخ و بێپەناکردن. ئەوەی ئەمڕۆ لە غەزەدا ڕووئەدات و ئەوەیش کە دەشێت سبەینێ، بۆ جاری چەندھەم، لەم یان لەو بەشی کوردستاندا ڕووبدات، بە تایبەتی لە رۆژئاوادا، لە یەک سەرچاوەوە ھەڵدەقوڵێت: گیرخواردنی میلەتێک لە شێوەی کەمینەدا، بەدەست ھێزێکی دڕندەی بارکراو بە رقێکی گەورە و تەیار بە تەکنۆلۆژیای کوشتن و وێرانکردن. لەناو جیھانێکیشدا کە دەشێت تەنانەت ئامادەنەبێت سەیری ئەنجامدانی تاوانە گەورەکانیش بکات،چجای رێ لە ڕوودانیان بگرێت.
(دره‌و): سبه‌ینێ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت و راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به خشته‌كانی بودجه‌ی 2024 ته‌واوده‌كات، رۆژی دوو شه‌ممه په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات، له‌م خشتانه‌دا، خه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له خه‌رجییه سیادییه‌كان ده‌رهێنراوه‌و خراوه‌ته ناو خه‌رجی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمه‌وه، ئه‌مه گرفتی دروستكردووه. لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت بۆ ته‌واوكردنی راپۆرتی تایبه‌ت به خشته‌كانی بودجه‌ی ساڵی 2024. لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی عه‌توان عه‌توانی كۆبووه‌وه، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه بۆ دانانی جێ په‌نجه‌ی كۆتایی بوو له‌سه‌ر راپۆرتی خشته‌كانی بودجه. عه‌توان عه‌توانی ده‌ڵێ: لیژنه‌ی دارایی سوره له‌سه‌ر ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به خشته‌كان و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی به‌مه‌به‌ستی خسته‌ڕووی له دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا. بڕیاره رۆژی دوو شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه‌ی 2024 بدات، به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی، ئه‌و راپۆرته‌ی كه لیژنه‌كه ده‌یخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان، ته‌نیا له خشته‌كانی بودجه‌دا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو روانگه‌ی لیژنه‌ی دارایی‌ش سه‌باره‌ت به رێڕه‌وی دارایی وڵات له‌مساڵ و ساڵانی ئاینده ده‌خاته‌ڕوو، تایبه‌ت به به مه‌ترسییه‌كانی زیادبوونی خه‌رجی به‌كاربردن له‌سه‌ر حسابی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان. به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌ی كه حكومه‌تی عێراق ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه، پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2024 به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: • كۆی گشتی خەرجی هەرێم: (20 ترلیۆن و 910 ملیار‌و 463 ملیۆن و 950هەزار) دیناره، لەم بڕە: - خەرجی موچەی فەرمانبەران: (9 ترلیۆن و 556 ملیار‌و 348 ملیۆن) دینارە - موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی: (2 ترلیۆن و 20 ملیار‌و 173 ملیۆن) دینارە - كۆی گشتی بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم: ( 11 ترلیۆن و 576 ملیار‌و 521 ملیۆن) دینارە - مانگانە دەكاتە: ( 964 ملیار‌و 710 ملیۆن) دینار - كۆی بودجەی بەكاربردن: ( 14 تریلیۆن و 840 ملیار و 223 ملیۆن و 778 ) دینار - بڕی قەرز: ( یەك ملیار و 116 ملیۆن ) دینار - خەرجیی وەبەرهێنان: ( 4 تریلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن و 172 هەزار) دیناره، له‌م بڕه (2 ترلیۆن و 700 ملیار) دیناری بۆ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێمه، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌ڵێ ئه‌م پاره‌یه به هه‌رێم نادرێت، چونكه هه‌نارده‌ی نه‌وت راوه‌ستاوه. وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه بڵاوكرده‌وه، كه له خشته‌كانی بودجه‌دا بۆ خه‌رجی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه، رایگه‌یاند، خه‌رجكردنی ئه‌م پاره‌یه مه‌رجداره به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ بكات. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی كورد لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ: لەکۆی تەرخانکراوی بودجەی وەبەرهێنان بۆ عێراق کە زیاتر لە ٥٥ تریلیۆن دینارە بڕی 4 تریلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، لە کاتێکدا لەو بڕە 2 تریلیۆن و 700 ملیار دیناری تایبەتە بە تێچووی دەرهێنانی 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و لە بنەڕەتدا خەرجی بەگەڕخستنەو سیادییە، و نابێت لەسەر پشکی هەرێم و خەرجی وەبەرهێنان ئەژماربکرێت. نه‌رمین مه‌عروف باسله‌وه ده‌كات، ئەم شێوازە لە ئەژمارکردنی ئەو خەرجییانە بوه‌تە هۆکاری گەورە نیشاندانی پشکی هەرێم و مایەی گازندەکردنی پارێزگاکانی تری عێراق دژی هەرێم .
راپۆرتی: درەو 🔹 ئەمڕۆ (31/5/2024) سەرژمێریی ئەزموونی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردو (14) رۆژ دەخایەنێت. 🔹 سەرژمێرییە ئەزموونیییەکە لە (86) ناوچەی عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت و (764) توێژەر و كارمەندی وەزارەتی پلاندانان سەرپەرشتی دەكەن، ئامادەکاری دەکرێت بۆ سەرژمێریی گشتی، کە بڕیار وایە لە (20ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024) لە عێراقدا بەڕێوە بچێت. 🔹 بەگوێرەی خشتەکانی بودجەی ساڵی (2024)، حکومەتی عێراق، بڕی (300 ملیار) دیناری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان تەرخانکردووە، کە (38 ملیار) دیناری پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت. 🔻 بە بۆچونی توێژەران؛ 🔹 ئەنجامدانی سەرژمێریی ناکۆکی مێژوویی لەسەر مافی حوکمڕانی ناوچە جێناکۆکەکان یەکلایی دەکاتەوە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان لە دەرەنجامەکانی سڵ بکەنەوە. 🔹 هەندێک لە هۆزەکانی عێراق بە گونجاوترین دەرفەتی دەزانن کە قەبارەی دانیشتوانی خۆیان لە چوارچێوەی پارێزگا یان قەزاکەیاندا پیشان بدەن. 🔹 هەندێ هۆزی تریش وەک نیشانەیەکی نەخوازراو بۆ نەمانی کاریگەری خۆیان سەیری سەرژمێری دەکەن، پێیان وایە دەبێتە هۆی نیشاندانی لاوازی و کەمینەیی ئەوان. 🔹 دابەشکردنی بودجەی نێوان پارێزگاکاندا بەندە بە ژمارەی دانیشتووانەکانیانەوە. بۆیە سەرژمێری دەبێت هۆی سەرهەڵدانی ژینگەیەکی لەباری ململانێ ی نێوان ئەو پارێزگایانەی کە هەوڵدەدەن پشکی دارایی خۆیان زیاد بکەن. 🔹 سەرژمێری دانیشتوان پەیوەستە بە دیاریکردنی سروشتی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق، بەتایبەتی سەبارەت بە دیاریکردنی کورسی پەرلەمان، کە زۆرجار دەبێتە هۆی ڕێگری‌کردن لە سەرژمێری لەلایەن هەندێک کەمینە کاریگەر و پارێزگا کەم دانیشتووانەکانەوە. سەرەتا (27) ساڵ پێش ئێستا و لە ساڵی 1997، عێراق دوایین سەرژمێری گشتی دانیشتوانی ئەنجامدا. سەرەڕای ئەوەی لەو سەرژمێرییەدا چەندین گرفت لە ئارادابوو کە پرۆسەکە بەسەرکەتوو لە قەڵەم نەدرێت، لە سەروو هەمووشیانەوە ئەنجام نەدانی ئەو سەرژمێرییەبوو لە (3) پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و پرۆسەکە تەنها (15) پارێزگاکەی عێراقی لەخۆگرتبوو. ئەمەش وایکرد بەشێک لە توێژەران دان بە ئەنجامەکانیدا نەنێن و هێشتا داتاکانی سەرژمێری پێش خۆی کە (10) ساڵ بوو ئەنجام درابوو، بەڵام هەموو پارێزگاکانی عێراقی لەخۆگرتبوو بە گونجاوتر دەزانرا. بەڵام دوای تێپەڕبوونی چارەکە سەدەیەک بەسەر ئەو سەرژمێرییە ناتەواوەشدا، سەرەڕای بایەخە گرنگەکەی ئەو پرۆسەیە، هێشتا نەتوانراوە سەرژمێرییەکی گشتی لە عێراق ئەنجام بدرێت، چونکە سەرژمێریی گشتی تەنها پەیوەندی بە ژماردنی دانیشتوانەوە نییە، بەڵکو وردترین وردەکارییەکانی پێکهاتەی دیمۆگرافی وڵاتەکە دیاری دەکات، کە دواتر حکومەتەکان پشتی پێدەبەستن بۆ بنیاتنانی پلانەکانیان لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و بازرگانی ... هتد. بۆیە دەبینین حکومەتەکانی عێراق بەناچاری بۆ داڕشتنی پلانەکانیان پشتیان بە ئاماری کۆن یان نافەرمی بەستووە، دەرەنجامیش هەڵەی گەورە و ناهاوسەنگی و نادادی کۆمەڵایەتی و ناعەدالەتی جوگرافی لە پلانەکانیان کەوتووەتەوەو دەکەوێتەوە، زیاتر لە گەیشتن بە ئەنجامە خوازراوەکان. هەر ئەم هۆکارانەشە پاڵ بەوەوە دەنێت و ناوێیەتی بەرپرسانی عێراق لە ئایندەی نزیکدا سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجام بدەن. ئەمڕۆ (31/5/2024) سەرژمێریی ئەزموونی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردو (14 رۆژ) دەخایەنێت سەرژمێرییە ئەزموونیییەکە لە 86 ناوچەی عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت و (764) توێژەر و كارمەندی وەزارەتی پلاندانان سەرپەرشتی چۆنیەتی ئەنجامدانی پڕۆسەكە دەكەن، ئامادەکاری دەکرێت بۆ سەرژمێریی گشتی، کە بڕیار وایە لە (20ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024) لە عێراقدا بەڕێوە بچێت. بەگوێرەی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024، حکومەتی عێراق، بڕی (300 ملیار) دیناری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان تەرخانکردووە، کە (38 ملیار) دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت. مێژووی سەرژمێری لە عێراق بەپێی توێژینەوەیەکی (سەعد موحسین)، بەناوی "سەرژمێرییە ئەنجامدراوەکانی دانیشتوان لە عێراق"، لە ناوچەی نێوان دوو رووبار (میزۆپۆتامیا) کە لە ئێستادا بە عێراق ناودەبرێت لە سەردەمی سۆمەرییەکانەوە "سەرژمێری دانیشتووان"یان ئەنجام داوە. لەو سەردەمەدا سەرژمێرییەکان بۆ مەبەستی ئابووری و سەربازی ئەنجام دراوە بۆ دیاریکردنی ژمارەی گەنجان بە تایبەتیش لە ڕەگەزی نێر، کە توانای هەڵگرتنی چەکیان هەیە یان ژمارەی ئەو بازرگان و خێزانە دەوڵەمەندانەی کە باج دەدەن. لە سەردەمی شازادە کۆدیا، کە فەرمانڕەوایی میرنشینی "لەگش"ی سۆمەری لە ساڵی (2144 پێش زایین تا 2124 پێش زایین)کردووە، سەرژمێری بۆ دانیشتوانی میرنشینەکەی ئەنجامداوە، کە بە خەمڵاندن ژمارەیان نزیکەی (450 هەزار) کەس بووە. لە عێراقی هاوچەرخدا، لە ساڵی (1927)، حکومەتی ئەو کات هەوڵیدا یەکەم سەرژمێری دانیشتوان دوای دامەزراندنی دەسەڵاتی پاشایەتی لە عێراق ئەنجام بدات، بەڵام هەڵەو کەم و کورتی زۆر هاوشانی جێبەجێکردنی پڕۆسەکە بوو، ئەمەش وایکرد بەغدا ئەنجامەکانی هەڵبوەشێنێتەوە. لە ساڵی (1934) سەرژمێرییەکی تر بۆ دیاریکردنی ژمارەی ئەو دانیشتووانەی کە توانای بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن و جەنگدا هەیە ئەنجامدرا. ئەم سەرژمێرییە ژمارەی دانیشتووانی عێراقی بە زیاتر لە (3 ملیۆن و 200 هەزار) کەس دیاری کرد. سەرەڕای سادەیی داتاکانی، بەڵام وەک ئاماژەیەک بۆ دەوڵەت لە پلان و بەرنامە حکومییەکانیدا مایەوە، تا سەرژمێرییەکی دیکە لە ساڵی (1947) ئەنجامدرا، کە تێیدا ژمارەی عێراقییەکان گەیشتە (4 ملیۆن و 826 هەزار) کەس. ئەمجارە یەکەم هەوڵی عێراقە بۆ سەرژمێریکردنی دانیشتوان بە بەکارهێنانی ئامرازە تەکنیکییە مۆدێرنەکان، بە بەراورد بەو ئامێرانەی لەو کاتەدا لەبەردەستدا بوون، کە هانی بەغدای دا بۆ ئەوەی سیاسەتێک بگرێتەبەر، هەر دە ساڵ جارێک سەرژمێری دانیشتوان ڕێکبخات. ئەو سەرژمێرییانەش لەو کات بەدواوە رێکخرا، بریتی بوون لە؛ سەرژمێری ساڵی (1957) کە تێیدا ژمارەی دانیشتوان گەیشتە (6 ملیۆن و 300 هەزار) کەس، 1965 (لە بری ساڵی 1967)، سەرژمێریەکانی ساڵانی (1977)و (1987) و (1997) ڕێکخرا، کە دوایین جار بوو سەرژمێری تێدا ئەنجامدرا. مەترسییەکانی پەکخستنی سەرژمێری بەبێ داتابەیسێکی بەهێز، "وڵات بە چاوی داخراوەوە بە ڕێگایەکی تاریک‌دا دەڕوات" ئەمەش وتە و تێڕوانینی "سەمیر خزەیەر هادی" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێرییە لە عێراق. موحسین حەسەن، لە لێکۆڵینەوەکەیدا بە ناونیشانی "بەربەستەکانی بەردەم سەرژمێری دانیشتووان و کاریگەرییە نەرێنییەکانیان لەسەر ئایندەی گەشەپێدان لە عێراق"، ئاماژەی بەوە داوە، خۆبەدوورگرتن لە جێبەجێکردنی سەرژمێری دانیشتوان بەو مانایەیە کە پێوەرەکانی ئاماری لە عێراقدا دەچنە ناو کایەی پێشبینیکردنەوە، ئەمەش ئەنجامەکەی دەرکەوتووە کە شکستی زۆربەی پلانەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی لێکەوتووەتەوە، چونکە لەسەر بنەمای داتای خەمڵێنراوی جێی متمانە نییە. لە سایەی ئەنجامنەدانی سەرژمێری، عێراق شکستی خواردووە لەوەی قەبارەی گەشەی دانیشتوان بە وردی دیاری بکات، کە ئەمەش بووە بە ڕێگر لە سیاساتی کەمکردنەوەی خێرایی گەشەی دانیشتوان و سەریکێشاوە بۆ سەرهەڵدانی زیادڕەوییەکانی سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و زیادبوونی بەکاربردن و سەرهەڵدانی بێکاریی بەرفراوان. (لە بارەی خێرایی گەشەی دانیشتوانەوە بڕوانە خشتەکە). گەشەی دانیشتوانی عێراق (2015 - 2030) هەروەها دەوڵەت کورتی هێناوە لەوەی بتوانێت ئاماری باوەڕپێکراوی لەبەردەست بێت، تا یارمەتی بدات لە دروستکردن و دەرکردنی بڕیارەکان، بۆ داڕشتنی پلانی سەرکەوتوو، کە هاوسەنگی لە نێوان قەبارەی دانیشتوان و دابەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەروەردە و تەندروستی، خزمەتگوزارییە گشتییەکان بکات، ئەمەش زیانی جیددی بە هەموو لایەنەکانی گەشەپێدان لە عێراقدا بەجێهێشتووە. هۆکارەکانی دواخستنی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق یەکەم؛ ئەمن، ئابوری و کۆرۆنا وەک زۆربەی وڵاتانی جیهان سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق دە ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، بۆیە بڕیار بوو لە ساڵی 2007 ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەمنیەوە بۆ ساڵی 2009 دواخرا، دواتر بۆ ماوەی (10) ساڵ بە یەکجار دواخرا، لە ساڵی (2019) دووبارە دواخرا. پێی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوانی عێراق، ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێرییەکەی ساڵی (2019) دەستیپێکرد، ئومێدیان وابوو کە لە ساڵی (2020)دا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆنا دواخرا، چونکە مەحاڵ بوو ڕێکخەران و ڕاسپێردراوان کە ژمارەیان (150 هەزار) توێژەری مەیدانی بوو بتوانن سەردانی ماڵەکان بکەن لەو بارودۆخەدا، بۆیە ناچار بوون کە وەزارەتی پلاندانان پڕۆژەکە دوابخات. لە ساڵی 2022 بەغدا نیازی خۆی ڕاگەیاند بۆ دووبارە ئەنجامدانی سەرژمێری، ئەوەش بەهۆی ئەو بودجە زۆرەی کە مەکتەبی ناوەندی ئامار پێویستی بوو، ڕووی نەدا، کە بڕەکەی (120 ملیۆن) دۆلار بوو، حکومەتی عێراقیش لەو کاتەدا نەیتوانی دابینی بکات. مەهدی ئەلعەلاق، ڕاوێژکاری باڵای سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی حکومەتی نوێ و پەسەندکردنی بودجەی نوێ، تەرخانکردنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێریی گشتی دابینکراوە. محەممەد شیعە ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە مانگی شوباتی 2023، لە میانەی سەرۆکایەتیکردنی کۆبونەوە ئەنجومەنی باڵای دانیشتوانی عێراق، ڕایگەیاند، هەموو توانایەکی پێویست بۆ تەواوکردنی سەرژمێری لە کاتی خۆیدا دابین دەکرێت. سودانی جەختی لەوەش کردەوە کە حکومەتەکەی پشت بە ئەنجامی سەرژمێرییەکە دەبەستێت لە دانانی سیاسەتەکانی و جێبەجێکردنی بەرنامە ئابوورییەکانی، هەروەها ئامادەکردنی پلانی داهاتوو کە هاوکارە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگا. هاوکات لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ سەرژمێری گشتی لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق خراوەتە گەڕ، عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی (ئایاری 2024)دا سەرژمێری ئەزموونی ئەنجامدەدەن _هەر بەو جۆرەش لە ئێستادا دەست پێکردووە_ و پرۆسەکەش بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی لە چەند ناوچەیەکدا ئەنجامدەدرێت کە سەرژمێری گشتی دەیانگرێتەوە. وا بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی (2024) کۆی پرۆسەکە لە عێراقد بە فەرمی بەڕێوەبچێت. دووەم؛ ناکۆکی و ململانێی سیاسی موحسین حەسەن، لە لێکۆڵینەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان پەیوەستە بە دیاریکردنی سروشتی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق، بەتایبەتی سەبارەت بە دیاریکردنی کورسی پەرلەمان و دیاریکردنی پشکی هەر پارێزگارێک لەو کورسیانە بەپێی دەستوور، کە زۆرجار دەبێتە هۆی ڕێگری‌کردن لە سەرژمێری لەلایەن هەندێک کەمینە کاریگەر و پارێزگا کەم دانیشتووانەکانەوە. بە مەبەستی پاراستنی نوێنەرایەتی پەرلەمانی خۆی لەسەر بنەمای پێوەرە خەمڵێنراوەکان. هەروەها ئەنجامدانی سەرژمێری ناکۆکی مێژوویی لەسەر مافی حوکمڕانی ناوچە جێناکۆکەکان یەکلایی دەکاتەوە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان لە دەرەنجامەکانی سڵ بکەنەوە. لە مادەی 140ی دەستووری عێراقدا هاتووە، سەرژمێرییەکی وردی دانیشتوانی ئەو ناوچانە ئەنجام بدرێت و دواتر ڕیفراندۆم لەسەر خواستی دانیشتووانیان بۆ پەیوەستبوون بە هەرێمی کوردستان یان مانەوە لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدرێت. هەروەها ئەنجامی سەرژمێرییەکە پێویستی بە گۆڕانکاری لە بودجەی گشتیدا دەبێت. هەرێمی کوردستان پشکی لە بودجەدا بەرامبەر بەڕێژەی دانیشتوانەکەی وەردەگرێت، پرسێک کە ناکۆکی هەمیشەیی لە نێوان هەردوولا دروست کردووە، دوای ئەوەی بەغدا بڕیاری دا پشکی هەرێم بۆ 12.6% کەم بکاتەوە لەبری 17%، سەرەڕای ناڕەزایەتی کورد لەو بارەیەوە، بەهۆکارەکەی جیاوازیە لە دیاریکردنی ژمارەی دانیشتوانی هەرێم لە نێوان دوو لایەن. هەروەها دابەشکردنی بودجەی گشتی فیدراڵی لە نێوان پارێزگاکاندا بەندە بە ژمارەی دانیشتووانەکانیانەوە. بۆیە سەرژمێری دانیشتووان پاڵنەر دەبێت بۆ سەرهەڵدانی ژینگەیەکی لەباری ململانێ ی نێوان ئەو پارێزگایانەی کە هەوڵدەدەن پشکی دارایی خۆیان زیاد بکەن. بە بڕوای ئەو توێژەرە (حەسەن)، بیرۆکەی ئەنجامدانی سەرژمێری خۆی هێشتا بابەتی ناکۆکی نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقییە. کورد بە دەرفەتی دەزانێت کە هێزی ڕەگەزی کورد پیشان بدات بەوی زۆرینەی لە ناوچە جێناکۆکەکاندایە و لە ڕێگەیەوە ئامانجیان لکاندنی ناوچە جێناکۆکەکانە بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتن لە مەلەفی چارەی خۆنووسین، لە کاتێکدا هەندێک لە هۆزەکانی عێراق بە گونجاوترین دەرفەتی دەزانن کە قەبارەی دانیشتوانی خۆیان لە چوارچێوەی پارێزگا یان قەزاکەیاندا پیشان بدەن، لە کاتێکدا هۆزەکانی تریش وەک نیشانەیەکی نەخوازراو بۆ نەمانی کاریگەری خۆیان سەیری سەرژمێری دەکەن، پێیان وایە دەبێتە هۆی نیشاندانی لاوازی و کەمینەیی خۆیان. سەرەڕای ئەم کەشوهەوای گرژییە، ئامادەکارییەکان بۆ سەرژمێری بەردەوامە لە کاتێکدا حکومەت دڵنیایی دەدات لە پێویستی جێبەجێکردنی لە کاتی خۆیدا. پرسیاری سەرەتا و کۆتایی ئەوەیە؛ ئایا ئەمجارە سەرژمێری لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت؟، یان دووبارە دوادەخرێتەوە؟ سەرچاوەکان وزارة التخطیط (جهاز المرکزي للإحصاء)، المٶشرات السکانیة، تقديرات سكان العراق للفترة (2015-2030)؛ https://shorturl.at/eQ32p الحرة (ارفع صوتك - بغداد)، لماذا عجز العراق عن إجراء تعداد سكاني منذ ربع قرن؟، 23 فبراير 2023؛ https://shorturl.at/h0t9x العالم الجديد، هل ينجح التعداد السكاني في 2024؟.. التخطيط تكشف عن التفاصيل، 27 تشرين الثاني 2023، (تقاریر)؛ https://shorturl.at/zxrwL
سان ساراڤان لە ساڵی ٢٠٢٢ تا وەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ٤٥ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە نەخۆشی تای خوێنبەربەربوون گیانیان لە لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٥٠ کەسیش تووشی نەخۆشییەکە بوون. ئەم کارەساتە هەندێکیان لە پارێزگاکانی خواروی عێراق بوون و هەرێمی کوردستانیش بێبەش نەبوو لەم پشکە ، پارێزگاکانی زیقاربوون، میسان موسەنا، واسیت ، دیوانیە، بەغداد، کەرکوک ، بەسرە ، نەجەف، نەینەوا ، بابل و کەربەلا و هەولێری گرتۆتەوە. لە ئێستادا و لەم چەند رۆژەی رابردوودا بەر هەواڵی بڵاو بوونەوەی تای خوێنبەربوون دەکەوین و دەبیستین کە چەند کەسێک لە شاری کەرکووک بوونەتە قوربانی و ئەگەری بڵاوبوونەوەی زیاتریشی هەیە. لێرەدا وا بەباش ئەزانم کە چەند زانیارییەک بخەمە بەر دیدی خوێنەران تا زیاتر بەرچاو ڕوونی زیاتری هەبێت لە نەخۆشییەکە و بزانێت کە گۆڕانی ژینگەیی چەند کاریگەری هەیە لە بڵاوبوونەوەی وەم نەخۆشیانە، هەروەها خۆپارزیش چۆن بکات. زۆنۆتیک ئەو زاراوەیە کە باس لەنەخۆشییەک دەکات کەدەتوانێت لە ئاژەڵ و بوونەوەرە نابڕبڕەییەکانەوە باز بدات بۆ مرۆڤ، کە بەزۆنەتتیک یان زۆنەسیس دەناسرێت. پاڵنەرەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ: فراوانبوونی ژمارەی دانیشتووان و خراپتربوونی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا فشاری زیاتر دەخاتەسەر زەوی، چونکە دارستانبڕین، شارنشینی، چڕبوونەوەی کشتوکاڵ و دەرهێنانی سەرچاوەکان دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنن بۆ گواستنەوەی ماددە نەخۆشخوازەکان لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ. نەهێشتنی دارستانەکان و ناوچە سروشتییەکان و فراوانبوونی شوێنی نیشتەجێبوون لەڕێی گۆڕینیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی دەستکرد، ئەگەری سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ئاژەڵییەکان زیاتر دەکات. کاتێک مرۆڤەکان دەستوەردان لەئیکۆسیستەمی جۆراوجۆردا دەکەن، ڤایرۆسە خەوتووەکان لەخانەخوێ سروشتیەکانیان لادەبەن و دەرفەتیان پێدەدەن دەست بەسەر خانەخوێیەکی نوێ‌دا بگرن - مرۆڤ. ئاژەڵە کێوییەکان و هەندێك لەقرتێنەوکان و جۆرێك لەشەمشەمەکوێرە میوەخۆرەکان و مێشولەکان دەبن بەهەڵگر، کاریگەری لەسەر خۆیان نابێت بەڵکو دەبنە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکە بۆ مرۆڤ. هەندێك نموونەی نەخۆشیە زونۆتیکیەکان: کۆڤید-١٩، تای خوێنبەربوونی قرم - کۆنگۆ ڤایرۆسی ئیبۆلا و نەخۆشی ڤایرۆسی ماربورگ، تای لاسا ڤایرۆسی، نەخۆشی هەناسەدانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MERS)، سارس ، ڤایرۆسی نیپاو نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان تای دۆڵی ریفت، زیکا. تای خۆێنبەربوون تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی (VHF) کۆمەڵێک نەخۆشییە کە بەهۆی چەند ئەندامێکی سەر بەیەک خێزانی ڤایرۆسەوە دروستدەبێت زاراوەی «تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی» ئاماژەیە بۆ حاڵەتێک کە کاریگەری لەسەر زۆرێک لەسیستەمی ئەندامەکانی جەستە دەبێت و زیان بەکۆی سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان دەگەیەنێت و توانای کارکردنی جەستە لەسەر خۆی کەمدەکاتەوە. نیشانەکانی ئەم جۆرە حاڵەتە دەتوانن جیاواز بن بەڵام زۆرجار بریتین لەخوێنبەربوون یان خوێنتێزان. هەندێک لە VHFەکان دەبنەهۆی نەخۆشییەکی تاڕادەیەک سووک، لەکاتێکدا هەندێکی تر دەتوانن ببنەهۆی نەخۆشییەکی توند‌و مەترسی لەسەر ژیان. زۆربەی VHFەکان هیچ چارەسەرو ڤاکسینێکی ناسراویان نییە. تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی (VHF) لەڕێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ، خواردن، خواردنەوە، یان ژینگەوە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤەکان و دەتوانێت لەسروشتدا بەکتریا، ڤایرۆسی، یان مشەخۆر بێت. هەروەها بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ش بڵاودەبیتەوە وەك بەکارهێنانی کەلوپەل و کەرەسە ی بەرکەوتوانەوە. بەهۆی بەرکەوتنی نزیکمان لگەڵ ئاژەڵان لەکشتوکاڵدا، مەترسییەکی گەورەی تەندروستی گشتییە لەسەرانسەری جیهاندا. VHF چەند خێزانێکی ڤایرۆسەوی هەیەو هەریەکێکیکان لەچەند ناوچەیەکی جیهاندا زیاتر کارایەو بڵاودەبێتەوە، بەپێی ئەو تایبەتمەندیانە پۆلێنکراون و ناویان لێنراوە، وەك ئەم خشتەیەی خوارەوە: هەرچەندە VHF بەهۆی چەند خێزانێکی ڤایرۆسەوە دروست دەبێت، بەڵام ئەم ڤایرۆسانە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هاوبەشیان هەیە: •ئەوان ڤایرۆسی RNAن، واتە ئەو ڤایرۆسانەی کەترشی ڕیبۆنۆکلیک (RNA)یان وەک مادەی بۆماوەیی خۆیان هەیە. ئەم ڤایرۆسانە باوترین هۆکارن بۆ سەرهەڵدانی نەخۆشی لەمرۆڤەکاندا چونکە ڤایرۆسەکانی RNA بەتێپەڕبوونی کات بەڕێژەیەکی بەرز دەگۆڕدرێن. •بەچینێکی چەوری پرۆتین لەدەرەوەیدا داپۆشراون، ئەمەش وا دەکات کەئاسانتر ئەم ڤایرۆسانە بەشێوازی فیزیایی (گەرمی، تیشکی خۆر، تیشکی گاما) و کیمیایی (بلیچ، پاککەرەوە، توێنەر) لەناوببرێت.. تای خۆێنبەربوونی ڤایرۆسیی قرم -کۆنگۆ چییە ؟ ئەو جۆرەی کەزۆر کارایە لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و عێراق جۆری تای خۆێنبەربوونی ڤایرۆسیی قرم -کۆنگۆیە کە بەهۆی تووشبوون بەڤایرۆسێکی ( Nairovirusلە خێزانی Bunyaviridae) کە لەڕێی گەنەوە دروست دەبێت و بڵاو دەبێتەوە. ئەم نەخۆشییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٤ لەقرم تایبەتمەند کرا و ناوی تای خوێنبەربوونی قرمی لێ‌نرا. پاشان دواتر لەساڵی ١٩٦٩ وەک هۆکاری نەخۆشی لەکۆنگۆ ناسێندرا، بەم شێوەیە ناوی ئێستای نەخۆشییەکەی لێکەوتەوە. تای خوێنبەربوونی قرم-کۆنگۆ لەڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، بەتایبەتی لەیەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، لەسەرانسەری دەریای ناوەڕاست، لەباکووری رۆژئاوای چین، ناوەڕاستی ئاسیا، باشووری ئەوروپا، ئەفریقا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری هیندستان دەبینرێت. رەگەزی ڤایرۆسی نایرۆ دوو سەرچاوەی نەخۆشین کەتووشی مرۆڤ دەبن: گروپی تای خوێنبەربوونی قرم-کۆنگۆ (CCHFV)و ڤایرۆسی هەزارا لەخۆدەگرێت و هەروەها گروپی نەخۆشی مەڕەکانی نایرۆبی کە (NSDV) و دوگبێ ڤایرۆس (نایجیریا). بەشێوەیەکی بەرفراوان لەسەرانسەری ئاسیای ناوەڕاست و ئەفریقاو NSDV لەبەشێک لە ەفریقادا بڵاوبووەتەوە. هەردووکیان لەلایەن ئاژەڵە ماڵییەکانەوە وەک مەڕو بزن و رەشەوڵاخ لەژینگەدا دەپارێزرێن، مرۆڤەکان یان لەڕێگەی گەستنی گەنە تووشبووەوە یان بەکوتان لەسەربڕینی ئاژەڵە تووشبووەکانەوە تووشی ڤایرۆسەکە دەبن. کەواتە لەڕێگەی پێوەدانی گەنەی جۆری هیالۆممەی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. ئاژەڵە ماڵیەکان لەخولی گواستنەوەدا وەک خانەخوێ یان خەزێنەی گەشەی ڤایرۆس خزمەت دەکەن. گەنەکان ڤایرۆسەکە لەژینگەدا دەپارێزن و دەتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر بەتووشبووی بمێننەوەو بەگواستنەوە لەڕێگەی هێلکەدانەوە نەوەکانیان تووش بکەن. نایرۆڤایرۆسەکان جینۆمێکی زۆر گەورەتریان هەیە لەئەندامانی رەگەزەکانی تر، بەپلەی یەکەم لەبەرئەوەی بەشی L دوو هێندە گەورەترە لەڕەگەزەکانی تری ڤایرۆسە ئاژەڵییەکان هێماو نیشانەکان نیشانە سەرەتاییەکان، ماندووێتی، لاوازی گشتی، تا یان بەرزبوونەوەی گەرمی لەش، هێڵنج، رشانەوە، سکچوون، ئازاری جومگەو ماسولکەو ئێسك نیشانە مەترسیدارەکان خوێن بەربوون لەژێر پێست و لەئەندامەکانی ناوەوەو دەموچاو و گوێ.، تێکچوونی کارکردنی کۆئەندامی دەمار.، وڕێنە، کۆما. لەکارکەوتنی گورچیلە.، لەکارکەوتنی کۆئەندامی هەناسەدان.، لەکارکەوتنی جگەر. چەندە کوشندەیە؟ لەگەڵ گەشەکردنی نەخۆشییەکە، رەنگە پەڵەی گەورەی خۆێنتێزان و خوێنبەربوونی توندی لووت و خوێنبەربوونی کۆنترۆڵنەکراو لەشوێنی دەرزی لێدان ببینرێت، کە لەنزیکەی چوارەمین رۆژی نەخۆشییەکە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. ڕێژەی مردن لەنەخۆشی تای خوێنبەربوون بەپێی سەرچاوەی رێکخراوی تەندروستی جێهانی WHO لە ١٠٪ بۆ ٤٠٪ دایە، بەڵام رێکخراوی سی دی سی CDC دەڵێت رێژەی مردن بەم نەخۆشییە لە ٩٪ بۆ ٥٠٪یە. ئەوەی شایانی باسە ئەم نەخۆشییە ڤاکسینی نییە. رێكارەكانی خۆپارێزی و هۆشیارکردنەوەی خەڵکی بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون: - قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە فه‌رمییه‌كان، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ڕێگاكان و كۆڵانه‌كان و مه‌یدانی ئاژه‌ڵان قه‌ده‌غه بکرێت. پشكنینی پێش سه‌ربڕین و پشكنینی دوای سه‌ربڕین ئەنجامبدرێت به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له‌ته‌ندروستی گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كان. -راوکردکردنی ئاژەڵی کێوی قەدەغە بکرێت چونکە ئەشێت هۆکار بن بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە. -هاوردەکردنی ئاژەڵان لەو شوێنانەی کە پەتاکەی تێدا بڵاوبووەتەوە. -تێگەیشتن و شرۆڤەکردنی گۆرانکارییەکانی کەشوهەواو دروستکردنی ئەو هۆشیارییە لەناو خەڵکدا. -فراوانبوونی ناوچەی نیشتەجێ بەبێ پلان لەسەر ناوچە کێویەکان و کشتوکاڵیەکان بەووردی لێکۆڵینەوەی لەسەربکرێت چونکە دەبێتە رەوکردنی گیاندارە کێوییەکان بەرەو ناوچەی نیشتەجێ، کە بەشێکیان هەڵگری نەخۆشییەکانن
(دره‌و): گواستنه‌وه‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز له رێگه‌ی پرۆژه‌ی (رێگای گه‌شه)، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای پرۆژه‌ی (رێگای گه‌شه) بوو، پرۆژه‌یه‌ك كه به عێراقدا تێده‌په‌ڕێت و توركیا‌و ئه‌وروپا به وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبووونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پرۆژه‌ی (رێگای گه‌شه)ی كرد، ئه‌مه ئه‌و پرۆژه‌یه كه رۆژی 22ی نیسانی ئه‌مساڵ له به‌غداد له‌نێوان عێراق و توركیا‌و ئیمارات و قه‌ته‌ردا ئیمزا كرا، پرۆژه‌یه‌ك كه توركیا ده‌به‌ستێته‌وه به كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه. هێڵی گه‌شه له دیمه‌نه گه‌وره‌كه‌یدا پرۆژه‌ی هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ره كه توركیا به كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه‌و ده‌به‌ستێته‌وه‌و كه‌نداوی عه‌ره‌بیش به وڵاتانی ئه‌وروپاوه، به‌ڵام به‌ته‌نیش شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌وه هێڵی بۆری نه‌وت و غازیش دروست ده‌كرێت، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌پێی دیزاینی به‌رایی به‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا تێناپه‌ڕێت و مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی (ئیبراهیم خه‌لیل) دروست ده‌كات كه به‌ر له دۆزینه‌وه‌و هه‌نارده‌ی نه‌وت شاده‌ماری گه‌وره‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان بوو. له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان، نه‌وت، كاره‌باو گه‌یاندن و راوێژكاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداربوون. ئه‌و رێوشوێنانه خراونه‌ته‌ڕوو كه گیراونه‌ته به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی (رێگای گه‌شه). له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی رێڕه‌وی خزمه‌تگوزارییه‌كان كراوه له پرۆژه‌ی (رێگای گه‌شه)دا، كه خۆی له رێڕه‌وی هێڵه‌كانی (كێبلێ روناكی)و هێڵه‌كانی (نه‌وت و غاز)و (گواستنه‌وه‌ی كاره‌با)و (وزه‌ی نوێبووه‌وه) ده‌بینێته‌وه. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی نه‌وت كردووه، به روانگه‌یه‌كی ستراتیژییه‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی ئاماده بكات بۆ به‌ستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به (رێگای گه‌شه‌وه)، له‌بواری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غازدا، ئه‌مه له‌پاڵ هه‌نارده‌كردنیدا به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز. هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سودانی رێنمایی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردووه به‌وه‌ی بیرۆكه‌و توێژینه‌وه‌كان وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌بێ لیژنه‌ی باڵای پرۆژه‌ی (رێگای گه‌شه) هیچ بڕیارێك نه‌ده‌ن. به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به‌وه‌ی پرۆژه‌ی (رێگای گه‌شه) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه بخرێته ناو بودجه‌وه، دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ترانزێت و گومرگ باسكراوه، بڕیاردراوه له ئێستادا كۆمپانیای گشتی گواستنه‌وه‌ی وشكانی ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له‌سه‌ر (رێگای گه‌شه) بگرێته‌ئه‌ستۆ. هه‌رێمی كوردستان كه ده‌رگای سه‌ره‌كی عێراقه به‌ڕووی توركیادا، پێشتر هێڵی بۆری نه‌وتی تایبه‌ت به‌خۆی دروستكردووه‌و بۆرییه‌كه‌ی بردوه‌ته سه‌ر سنوری توركیا، به‌ر له راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له 25ی ئازاری 2023دا، نه‌وتی هه‌رێم له‌م بۆرییه‌وه دهگهیهندرایه سه‌ر بۆری سه‌ره‌كی نه‌وتی عێراق- توركیا له‌ناو خاكی توركیادا، به‌ڵام به‌هۆی سكاڵای حكومه‌تی عێراقه‌وه، دادگای ناوبژیوانی پاریس به‌كارهێنانی بۆرییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی به‌غداد به نایاسایی ناوبرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه توركیا ناچار بوو هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم رابگرێت كه‌نزیكه‌ی 80%ی تێكڕای داهاته‌كانی حكومه‌تی له هه‌ولێر پێكده‌هێنا. رۆژی سێ شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بانگه‌وازی كرد وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، دوێنێ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆ‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت نیشاندا. وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌مدواییانه بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- جه‌یهانی بهگهڕخستوهتهوهو ده‌یه‌وێت له‌م بۆرییه‌وه ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وت بكاته‌وه، واتا ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمیش ده‌ستپێ نه‌كاته‌وه، بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك چیتر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێویستی بۆ بۆری نه‌وتی كوردستان نییه. باسكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت و غاز له داهاتوودا له‌رێگه‌ی بۆری پرۆژه‌ی (رێگای گه‌شه)ه‌وه، ده‌كرێت ئاڵنگارییه‌كی تر بێت كه روبه‌ڕووی ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌وه.
راپۆرت: دره‌و رۆژی یه‌كه‌می ناونوسین كۆتایی هات، (5) كه‌س ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئێران تۆماركرد، نزیكه‌ی 30 كه‌سیش كه بۆ ناونوسین رۆیشتن، هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانیان تێدا نه‌بوو، ناویان تۆمار نه‌كرا، دیارترین ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ناوی خۆیان نوسی (سه‌عید جه‌لیلی) بوو، سه‌رباری پێشبینییه‌كان بۆ دابه‌زینی ئاستی به‌شداری ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردندا، به‌رپرسێكی ئێران ده‌ڵێ ئه‌مجاره ئاستی به‌شداری له‌سه‌روو 70% ده‌بێت، له‌پاڵ ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ده‌ستور بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی دیاریكردووه، ئه‌مجاره مه‌رجی به‌شدارنه‌بوون له "فیتنه‌كه‌ی 2009" بۆ كاندیده‌كان زیاد كراوه. ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا. كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناونوسین له به‌یانی ئه‌مڕۆوه تۆماركردنی ناوی كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئێران ده‌ستیپێكردووه‌و ماوه‌ی (5) رۆژ ناونوسین به‌رده‌وام ده‌بێت.ئه‌مه چوارده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه له ئێران، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بوو له 14ی حوزه‌یرانی 2025 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی مردنی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی وڵاته‌وه له رووداوی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا له رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌دا، واده‌ی هه‌ڵبژاردن پێشخرا. به‌گوێره‌ی ده‌ستوری كۆماری ئیسلامی، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی وڵات گیانی له‌ده‌ستدا، ده‌بێت له‌ماوه‌ی 50 رۆژدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی بكرێت. دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ناو تۆماركردن بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستور، وردبینی له‌ناوی كاندیده‌كان ده‌كات، رۆژی 11ی مانگی داهاتوو لیستی كۆتایی ناوی كاندیده‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و رۆژی 12ی مانگی داهاتوو تاوه‌كو 26ی مانگ پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له 28ی مانگدا ده‌نگدانی گشتیی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌م خشته‌یه، كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ دایناوه، كاندیده‌كان ته‌نیا 15 رۆژ مۆڵه‌تیان له‌به‌رده‌مدایه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن. كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی له ئێران، به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستور رێگه‌یان پێده‌درێت به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا به‌پێی "حه‌ز"ی خۆی و به‌سودی گروپێكی سیاسی دیاریكراو ناوی كاندیده‌كانی پشتڕاست یاخود ره‌تكردوه‌ته‌وه. عیزه‌توڵا زرغامی وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار دوێنێ قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد، هیوای خواست ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستور "بیر ته‌سك" نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی "گه‌رم و گوڕ" به‌ڕێوه‌بچێت. له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئێران‌دا كه ساڵی 2021 به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستور كاندیدبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له روخساره سیاسییه دیاره‌كانی ره‌تكرده‌وه، له‌وانه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی پێشووی وڵات، ئیسحاق جهانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاته‌و عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان، به‌وهۆیه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه ركابه‌رێتیی تێدا نه‌بوو، دوای ئیبراهیم ره‌ئیسی، ده‌نگی پوچه‌ڵ له ده‌نگی كاندیده‌كانی تری هه‌ڵبژاردن زیاتر بوو، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی له ئێران كه‌مترین ئاستی به‌شداریی دهنگدهریانیان تێدا تۆماركراوه. یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌مڕۆ ناوی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌كو كاندید تۆمار كرد (محهمهڕهزا سه‌باغیان بافقێ) بوو، كه نوێنه‌ری گه‌وره‌ترین بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه له په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌م پیاوه دوای ناونوسین قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد، وتی: ئه‌وله‌ویه‌تم چاكسازیكردنه له په‌یكه‌ری ئیداری و سیاسی ئێران‌دا. دووه‌م كه‌س كه ناوی خۆی تۆمار كرد، (مسته‌فا كه‌واكبیان) سكرتێری حزبی (مردم سالاری) واتا حزبی دیموكراتی بوو، ئه‌میش دوای ناونوسین قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد‌و وتی ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وێت، حكومه‌ته‌كه‌ی "حكومه‌تێكی دیموكراتی" ده‌بێت به دروشمی "راستگۆیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك"دا. عه‌باس موقته‌دایی نوێنه‌ری خه‌ڵكی ئه‌سفه‌هان له په‌رله‌مان، به‌هه‌مان شێوه له یه‌كه‌م رۆژدا ناوی خۆی نوسی، له‌دوای ئه‌ویش قودره‌تعه‌لی حیشمه‌تیان سه‌رۆكی خانه‌ی حزبه‌كان، ئاغای حیشمه‌تیان كه له‌دایكبووی ساڵی 1953ی شارۆچكه‌ی (سنقر)ی پارێزگای كرماشانه، ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی ئێرانه. هه‌ر له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردنه‌وه، 30 كه‌س سه‌ردانی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه، به‌ڵام موحسین ئیسلامی وته‌بێژی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، دوای وردبینیكردن له به‌ڵگه‌نامه‌كانیان مه‌رجی ئه‌وه‌یان تێدا نه‌بووه ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی تۆماربكه‌ن. جه‌لیلی خۆی كاندید كرد له یه‌كه‌م رۆژی ناونوسین و ئه‌م ئێواره‌یه، سه‌عید جه‌لیلی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم، ناوی خۆی وه‌كو كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی تۆماركرد. جه‌لیلی ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه، ئه‌و پێشتر ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بووه، له‌ماوه‌ی ساڵانی 2007 بۆ 2013 سه‌رۆكایه‌تی تیمی دانوستانكاری ئه‌تۆمی ئێرانی كردووه، ئاغای جه‌لیلی پیش‌تر دووجاری تر خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئێران كاندید كردووه، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی 2013 به دروشمی "حیات گیبه " واتا ژیانێكی باش به‌شداری كرد، زیاتر له 4 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه بوو، به‌ڵام له دواین هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021دا تا كۆتایی نه‌ڕۆیشت و له به‌رژه‌وه‌ندی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی كۆچكردوو له ركابه‌رێتیی هه‌ڵبژاردن كشایه‌وه. مه‌رجی كاندیدبوون چییه؟ لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران ئه‌مڕۆ داوای كرد ئه‌و كه‌سانه‌ی كه "مه‌رجی یاساییان تێدایه"، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كاندید بكه‌ن، سه‌ردان بكه‌ن بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان. به‌گوێره‌ی ده‌ستوری ئێران، ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كاندید ده‌كه‌ن، ده‌بێت (دیندار، سیاسیی، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی كۆماری ئیسلامی، به‌ڕێوه‌به‌رو كارزان بن، پێشینه‌یان باش بێت، به باوه‌ڕو ئه‌مانه‌ت پارێز بن و باوه‌ڕیان به بنه‌ماكانی كۆماری ئیسلامی و مه‌زهه‌بی فه‌رمی وڵات هه‌بێت). له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا، مه‌رجی ته‌مه‌نیش بۆ كاندیده‌كان دیاریكراوه‌و ده‌بێت ته‌مه‌نیان له‌نێوان 40 بۆ 75 ساڵ بێت. رۆژی 27ی ئه‌م مانگه، لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران چه‌ند مه‌رجێكی تریشی خسته پێش چاوی ئه‌وانه‌ی به‌نیازی خۆكاندیدكردنن، رایگه‌یاند" وابه‌سته نه‌بوون به گروپه نایاساییه‌كان و نه‌بوونی دۆسیه‌ی ئه‌منیی له‌نمونه‌ی به‌شداریكردن له فیتنه‌كه‌ی ساڵی 2009" له‌و مه‌رجانه‌ن كه بۆ خۆكاندیدكردن دانراون. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، هێشتا هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌داران و چالاكانی سیاسی ئێران پێیانوایه به‌له‌به‌رچاوگرتنی دابه‌زینی ئاستی به‌شداری خه‌ڵك له‌دواین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان كه هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان به‌ڕێوه‌چوو، ره‌نگه ئه‌مجاره‌یان حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی رێژه‌ی به‌شداریی، رێگه به كاندیدبوونی هه‌ندێك كه‌س بدات كه پێشتر كاندیدبوونیان ره‌تكراوه‌ته‌وه. مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه پێشتر‌و له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 2016و 2021 كاندیدبوونی ره‌تكراوه‌ته‌وه، ئه‌مجاره‌ش به‌نیازه خۆی كاندید بكاته‌وه‌و وه‌كو خۆی ده‌ڵێ جارێ بیری لێ ئه‌كاته‌وه. عه‌لی لاریجانی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی تره كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2021دا كاندیدبوونی ره‌تكرایه‌وه، به‌پێی قسه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی، ئه‌مجاره به‌نیازه سه‌رله‌نوێ خۆی كاندید بكاته‌وه. له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی 2009دا كه ناكۆكی لێكه‌وته‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران سه‌ریهه‌ڵدا، ئاغای لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو، ماوه‌ی 12 ساڵ بوو ئه‌م پۆسته‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو، هه‌ندێك له جوڵانه‌وه سیاسییه‌كان، ئه‌و سه‌رده‌مه لاریجانییان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی پشتیوانی له "فیتنه‌كه‌ی ساڵی 2009" كردووه، له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا مه‌به‌ست له "فیتنه‌كه" ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه بوو كه به‌هۆی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵدا، كه ناڕه‌زایه‌تی له‌و شێوه‌یه له ئێران‌دا، تا ئه‌و سه‌رده‌مه بێ پێشینه بوو، ئه‌وكات محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆكی پێشووی ئێران ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی وه‌كو "كوده‌تای هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر خه‌ڵك"دا ناوبرد. له‌وكاته‌وه تائێستا (میر حسێن موسه‌وی)و (مه‌هدی كه‌ڕوبی) كه دوو كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی بوون، ماڵبه‌ند كراون، واتا له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ده‌ستبه‌سه‌رن. سه‌ید مه‌جید میرئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران، له‌دواین ساته‌كانی ناونوسینی ئه‌مڕۆی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئێران قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد، له‌باره‌ی ئاستی ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی وتی: ئێمه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی نییه‌و ژێرخانمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به رێككه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوره‌وه هه‌یه. میرئه‌حمه‌دی باسی له‌وه‌كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆ كێشه‌ی نییه له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌بچێت، بڕیاربوو هه‌ڵبژاردنی 2025 به‌ته‌واوه‌تی به ئه‌لیكترۆنی بكرێت، به‌ڵام وه‌كو ئاغای شاهچراغی سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان رونیكرده‌وه، به‌و ژێرخانه ئه‌لیكترۆنییه‌ی ئێستا هه‌یه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماده نییه هه‌ڵبژاردنی به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌ببات. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌مجاره‌ش ئاستی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئێران دابه‌زین به‌خۆوه ببینێت، ئاغای میرئه‌حمه‌دی ده‌ڵێ: به‌گوێره‌ی دواین راپرسی كه به‌ر له سێ رۆژ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیرشاده‌وه بۆمان نێردراوه، ئاستی به‌شداری گه‌یشتوه‌ته سه‌روو 70%.
درەو: ئەمڕۆ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی كەركوك لە شاری بەغداد و بەسەر پەرشتی محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ناكۆكی و دەنگەدەنگ لە نێوان نوێنەرانی پارتی و یەكێتی درووست بووەو یەكێتی پێی وایە پارتی بە پاڵپشتی توركیا لەگەڵ بەرەی توركمانی و خەمیس خەنجەر رێككەوتووە بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك. لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیراندا لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوك، لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان (خالید شوانی) وەزیری دادی عێراق و لە پارتی دیموكراتی كوردستان (رێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆ‌و (شاخەوان عەبدوڵ)ا جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەشداربوون. لە بەرەی توركمانی (حەسەن تۆران) سەرۆكی بەرەكەو (ئەرشەد ساڵحی) سەرۆكی كوتلەی توركمانی لە پەرلەمانی عێراق، لە لایەنە عەرەبییەكانیش (خەمیس خەنجەر)ی سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەو چەند كەسێكی تر بەشداربوون لە كۆبوونەوەكەدا. سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە (درەو)ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا ناكۆكی و دەنگەدەنگ لە نێوان خالید شوانی نوێنەری یەكێتی و رێبەر ئەحمەد نوێنەری پارتی درووست بووە، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، دوای ئەوەی پێشنیازێك خرایە روو بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی لە كەركوك لە نێوان كورد و توركمان و عەرەبی سونە، بە جۆرێك پێشنیازەكە بۆ پارێزگار بەم شێوەیە بووە: • حەوت مانگی یەكەم بۆ كوردێكی بێلایەن بێت • ساڵێك بۆ توركمان بێت • 2 ساڵ بۆ عەرەبی سونە بێت. كاتێك ئەم پێشنیازە خراوەتە روو لەلایەن خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە، رێبەر ئەحمەد نوێنەری پارتی لە كۆبوونەوەكە پشتیوانی لەو پێشنیازە كردووەو رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، بەڵام خالید شوانی نوێنەری یەكێتی وتویەتی ئێمە بەو رێككەوتنە رازی نین و یەكێتی دەنگی زۆرینەیە، وتویەتی پارتی مافی ئەوەی نیە بەناوی كوردەوە مافی كورد هەرازن فرۆش بكات و ئەجێندای وڵاتێك لە كەركوك جێبەجێبكات، نوێنەرانی پارتی وتوویانە ئێمە عەرەبێكی باشمان پێ باشترە لە كوردێكی خراپ، بەم شێوەیە رێككەوتنەكە هەڵوەشاوەتەوە چونكە تەنیا (7) كورسی بووەو نەیانتوانیوە نیساب تەواو بكەن، بۆیە كۆبوونەوەكە لەسەر بەردەوامی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن رێككەوتوون. راگەیەندراوی نوسینگەی سودانی ئاشكرایكردووە، لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك، لەچوارچێوەی ئیئتیلافێكدا بەناوی (ئیئتیلافی ئیدارەی كەركوك) كۆبوونەتەوە، ئەمە هەمان ناوی ئیئتیلافی حوكمڕانی عێراقە (ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت)، تەنیا لەبری دەوڵەت، ناوی كەركوك دانراوە. لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، هەوڵ و گفتوگۆكان لەبارەی ئامادەكردنی وەرەقەی سیاسی نێوان پێكهاتەكانی پارێزگاكە خراوەتەڕوو، لەگەڵ میكانیزمەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك، "بەگوێرەی یاسا‌و بەبێ پەراوێزخستنی هیچ پێكهاتەیەك"، چونكە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دۆخێكی تایبەتی بە كەركوك داوەو دەڵێ لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی ئەم پارێزگایەدا دەبێت هەموو پێكهاتەكان بەشدار بن. لە كۆبوونەوەكەدا، بنەماكانی وەرەقەی سیاسی نێوان لایەنە براوەكان پەسەندكراوە، بەڵام هەندێك تێبینی لەسەر هەبووەو پێداچوونەوەی بۆكراوە، هەروەها رێككەوتن كراوە لەسەر سازدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەماوەیەكدا كە رێككەوتنی لەسەر بكرێت، ئەمەش لەپێناو دەستپێكردنی رێوشوێنە دەستورییەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و پەسەندكردنی كرۆكی وەرەقەی رێككەوتنە سیاسییەكە.
(دره‌و): لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی كه‌ركوك رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌ماكانی وه‌ره‌قه‌ی سیاسی نێوان پێكهاته‌كان و سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی وهرهقهكهو پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه براوه‌كان هه‌ڵبژاردنی خۆجێی كه‌ركوكی كرد. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، كه نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكردوه‌ته‌وه، رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك. دوای زیاتر له پێنج مانگ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه‌ركوك تاكه پارێزگایه كه به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كۆنهبووهتهوهو حكومه‌تی خۆجێیش دروست نه‌كراوه. راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی سودانی ئاشكرایكردووه، لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، له‌چوارچێوه‌ی ئیئتیلافێكدا به‌ناوی (ئیئتیلافی ئیداره‌ی كه‌ركوك) كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه هه‌مان ناوی ئیئتیلافی حوكمڕانی عێراقه (ئیئتیلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت)، ته‌نیا له‌بری ده‌وڵه‌ت، ناوی كه‌ركوك دانراوه. له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، هه‌وڵ و گفتوگۆكان له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی وه‌ره‌قه‌ی سیاسی نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگاكه خراوه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، "به‌گوێره‌ی یاسا‌و به‌بێ په‌راوێزخستنی هیچ پێكهاته‌یه‌ك"، چونكه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دۆخێكی تایبه‌تی به كه‌ركوك داوه‌و ده‌ڵێ له پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی ئه‌م پارێزگایه‌دا ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شدار بن. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بنه‌ماكانی وه‌ره‌قه‌ی سیاسی نێوان لایه‌نه براوه‌كان په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام هه‌ندێك تێبینی له‌سه‌ر هه‌بووه‌و پێداچوونه‌وه‌ی بۆكراوه، هه‌روه‌ها رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر سازدانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ماوه‌یه‌كدا كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ده‌ستپێكردنی رێوشوێنه ده‌ستورییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی و په‌سه‌ندكردنی كرۆكی وه‌ره‌قه‌ی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه. له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك وه‌زیراندا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، له یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان (خالید شوانی) وه‌زیری دادی عێراق و له پارتی دیموكراتی كوردستان (رێبه‌ر ئه‌حمه‌د) وه‌زیری ناوخۆ‌و (شاخه‌وان عه‌بدوڵ)ا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداربوون. له به‌ره‌ی توركمانی (حه‌سه‌ن تۆران) سه‌رۆكی بهرهكهو (ئه‌رشه‌د ساڵحی) سه‌رۆكی كوتله‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق، له لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانیش (خه‌میس خه‌نجه‌ر)ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌و چه‌ند كه‌سێكی تر به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا. كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، له رۆژی 24ی شوباتی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیئتیلافێك له لایه‌نه براوه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك دروست بكرێت و سودانی سه‌رۆكایه‌تیی ئیئتیلافه‌كه بكات تا ئه‌وكاته‌ی پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك دروست ده‌كرێت. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سودانی ماوه‌ی 7 رۆژ مۆڵه‌تی خسته به‌رده‌م لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازی خۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك گه‌ڵاڵه بكه‌ن. كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رۆژی 3ی ئازاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن. ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 16 كورسی پێكدێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌مشێوه‌یه كورسییه‌كانی كه‌ركوكی دابه‌شكرد: • یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان: 5 كورسی (براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه، ئه‌م حزبه كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه پۆستی پارێزگاری له‌ده‌ستداوه، زیاد له جارێك هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار شكستی هێناوه‌و ئه‌مجاره‌ش گره‌وێكی گه‌وره‌تری له‌به‌رده‌مدایه) • هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت) • بەرەی توركمانی: 2 كورسی • پارتی دیموكراتی كوردستان: 2 كورسی • هاوپه‌یمانی قیادە: 2 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت) • هاوپه‌یمانی عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت) • بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككهوتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه)
(دره‌و): دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راده‌سپێرێت به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیاكان بكات سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی توركیاوه، نرخی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمن. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی هه‌بوو، به‌گوێره‌ی قسه‌ی پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌ت، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردراوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەشداریی لە کۆبوونەوەی نێوان کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق بکات. ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت دوێنێ وەزارەتی نەوتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم و كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی بانگهێشت كرد بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له به‌غداد، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی گەیشتن بە رێككەوتن و دهستپپێكردنهوهی هەناردەكردنی نەوتی هه‌رێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیاوه، بەگوێرەی ئەو بڕەی لە یاسای بودجەدا چەسپێنراوە. هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه، له رۆژی 25ی ئازاری 2023وه راوه‌ستاوه، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم رێژه‌ی 80%ی داهاته‌كانی خۆی له‌ده‌ستدا. له ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه توركیا ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم نیشانداوه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق مه‌رجی هه‌یه‌و به‌بێ راده‌ستكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌یان به‌پێی یاساكانی عێراق، ئاماده نییه هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ر جۆره ده‌ستكاریكردنێكی گرێبه‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه. له‌پاڵ كێشه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان، نرخی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گرفتێكی تری نێوان حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ئاسته‌نگی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم دروستكردووه، یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بڕی 8 هه‌زار دیناری ته‌رخانكردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك داوای زیاتر له 20 دۆلار ده‌كات، ئه‌مه له‌پاڵ بڕی 6 دۆلاری تر بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌ناوخۆی هه‌رێم. به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق، حكومه‌تی فیدراڵ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشكی هه‌رێم له بودجه بدات، ده‌بێت هه‌رێم نه‌وت و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات، به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی 2024، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه ده‌بێت هه‌رێم ئه‌مساڵ راده‌ستی كۆمپانیا به بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)ی بكات، رۆژانه 329 هه‌زار به‌رمیله.
(دره‌و): بۆ جاری سێیه‌م، سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه، زیاتر له پێنج مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه‌و حكومه‌تی خۆجێی دروست نه‌كراوه، پارتی و یه‌كێتیی ناكۆكن، به‌گشتیش پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ناكۆكن. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی كه‌ركوك كۆبووه‌وه. ئه‌مه سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كان. له یه‌كێتیی خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق و له پارتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ‌و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداربوون. له به‌ره‌ی توركمانی حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی بهرهكهو ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی كوتله‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق، له لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانیش خه‌میس خه‌نجه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌و چه‌ند كه‌سێكی تر به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا. پێنج مانگ زیاتره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق به‌ڕێوه‌چووه، كه‌ركوك تاكه پارێزگایه كه هێشتا حكومه‌تی خۆجێی دروست نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه براوه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان. به‌هۆی ئه‌م ناكۆكییانه‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستوه‌ردانی كرد‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كردووه بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان. كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، له رۆژی 24ی شوباتی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیئتیلافێك له لایه‌نه براوه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك دروست بكرێت و سودانی سه‌رۆكایه‌تیی ئیئتیلافه‌كه بكات تا ئه‌وكاته‌ی پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك دروست ده‌كرێت. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سودانی ماوه‌ی 7 رۆژ مۆڵه‌تی خسته به‌رده‌م لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازی خۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك گه‌ڵاڵه بكه‌ن. كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رۆژی 3ی ئازاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن. تاوه‌كو دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میش، بۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك به‌مشێوه‌یه بوو: • پێكهاته‌ی توركمان، كه (به‌ره‌ی توركمانی)ی به (2) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، داوا ده‌كات پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ چوار ساڵی داهاتوو (به‌نۆره) به‌ده‌ست سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌وه بێت، واتا (16) مانگ لای كورد‌و (16) مانگ بۆ توركمان و (16) مانگ لای عه‌ره‌ب. • پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به (6) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه هه‌مان پێشنیازی به‌ره‌ی توركمانی هه‌یه، به‌ڵام به هه‌ندێك گۆڕانكارییه‌وه، عه‌ره‌ب داوا ده‌كه‌ن پۆستی پارێزگا به (نۆره) بێت، دوو ساڵ لای كورد به‌دیاریكراوی لای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بێت كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه له كه‌ركوك، دوو ساڵه‌كه‌ی تر پۆسته‌كه به‌ده‌ست پێكهاته‌ی عه‌ره‌به‌وه بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش له‌نێوان توركمان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌ش بكرێت. • پێشنیازی كورد (به‌دیاریكراوی یه‌كێتیی) ئه‌وه‌یه پۆستی پارێزگار بۆ یه‌كێتیی بێت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بدرێت به پارتی و پێكهاته‌ی توركمان، پارتی و یه‌كێتیی وه‌كو دوو لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن، پارتی به فه‌رمی به یه‌كێتیی راگه‌یاندووه، ده‌بێت پارێزگار له پشكی كورد بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كاندیدی پۆسته‌كه كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت. ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 16 كورسی پێكدێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌مشێوه‌یه كورسییه‌كانی كه‌ركوكی دابه‌شكرد: • یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان: 5 كورسی (براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه، ئه‌م حزبه كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه پۆستی پارێزگاری له‌ده‌ستداوه، زیاد له جارێك هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار شكستی هێناوه‌و ئه‌مجاره‌ش گره‌وێكی گه‌وره‌تری له‌به‌رده‌مدایه) • هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت) • بەرەی توركمانی: 2 كورسی • پارتی دیموكراتی كوردستان: 2 كورسی • هاوپه‌یمانی قیادە: 2 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت) • هاوپه‌یمانی عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت) • بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككهوتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه)
درەو: 🔻 بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی (2023)دا بەرهەمی لێگراوەکانی نەوتی خاو بریتی بووە لە؛ 🔹 بەنزین (16 هەزار و930) م3/ڕۆژانە. 🔹 نەوتی سپی (4 هەزار و 313) م3/ڕۆژانە. 🔹 ڕۆن (زەیت)ی غاز (23 هەزار و 948) م3/ڕۆژانە. 🔹 ڕۆن (زەیت)ی سوتەمەنی بڕی (61 هەزار و 727) م3/ڕۆژانە. 🔹 بەرهەمی غازی شل بڕی (778) تۆن/ڕۆژانە بووە. 🔻 بەم پێیە بەراورد بە ساڵی (2022) بەرهەمەکانی؛ بەنزین بەڕێژەی (7%)، نەوتی سپی بە ڕێژەی (18%)، زەیت "رۆن"ی غازی بە ڕێژەی (10%)، زەیت "رۆن"ی سوتەمەنی بە ڕێژەی (11%) و غازی شل بە ڕێژەی (16%) زیادیان کردووە. بەرهەمهێنانی لێگیراوەکانی نەوتی خاو لە عێراق 2019 – 2023 نەوت بە یەکێک لە گرنگترین سەرچاوە سروشتییەکان دادەنرێت لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، لە نێویشیاندا عێراق، بەو پێیەی ئەو داهاتانەی لە فرۆشتنی نەوتی خاو و لێگیراوەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەدا دەستدەکەوێت، بزوێنەری سەرەکی ئابووری وڵاتەکە پێکدەهێنن، چونکە عێراق ساڵانە بە نزیکەیی ملیار‌و نیوێک بەرمیل نەوتی خاو بەرهەمدەهێنێت، بەشی هەرە گەورەی لە شێوەی نەوتی خاو‌دا هەناردە دەکات، ئەوەی دیکەش لە پاڵاوگە نەوتییەکانی ناوخۆ پاڵاوتە دەکرێت، کە دامەزراوەی پیشەسازی گرنگن، لەوێدا نەوتی خاو پرۆسێس دەکرێت، مادەی خوازراوی لێی دەردەهێنرێت و دەگۆڕدرێت بۆ بەرهەمی گونجاوی بەکاربردن، وەک بەرهەمهێنانی لێگیراوەکانی (بەنزین، نەوتی سپی، ڕۆنی غاز، ڕۆنی سووتەمەنی و غازی شل). بەجۆرێک بەرهەمی لێگراوەکانی نەوتی خاو لە ساڵی (2023) دا بریتی بووە لە؛ - بەنزین (16 هەزار و930) م3/ڕۆژانە. - نەوتی سپی (4 هەزار و 313) م3/ڕۆژانە. - ڕۆن (زەیت)ی غاز (23 هەزار و 948) م3/ڕۆژانە. - ڕۆن (زەیت)ی سوتەمەنی بڕی (61 هەزار و 727) م3/ڕۆژانە. - بەرهەمی غازی شل بڕی (778) تۆن/ڕۆژانە بووە. کاتێک بەراوردی بەرهەمە لێگیراوەکانی نەوتی خاو، وەک (بەنزین، نەوتی سپی، ڕۆنی غاز، ڕۆنی سووتەمەنی، غازی شل) لەنێوان ساڵانی (2022 - 2023) دەکەین، تێبینی دەکەین ڕێژەی گۆڕانکاری لە بەرهەمهێنانی بەنزین بە ڕێژەی (6.83%) زیادی کردووە، هاوکات بەرهەمی نەوتی سپی بە ڕێژەی (18.23%)، فرۆشی رۆن (زەیت)ی غاز بەڕێژەی (10.43%) زیادیکردووە، هەروەها فرۆشی هەردوو رۆن (زەیت)ی سووتەمەنی و غازی شل بەڕێژەی (11.26%) و (15.77%) زیادیانکردووە، وەک لە خشتەو چارتەکەی خوارەوەدا ڕونکراوەتەوە. چارت و خشتە
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) مرۆڤی ئیماندار شێوازێکە لە مرۆڤ کە باوەرێکی تایبەت بە خوداکەیەوە گرێیئەدات. ئیمانی دینیش، وەک ھەر جۆرەئیمانێکی دیکە، پەیوەنییەکی ناوەکیی تایبەتە لە نێوان کەسی ئیماندار و ئەو خودایەدا کە رووی تێئەکات و ئیمانیپێیەتی. ئەم ئیمانەش، مەبەستم ئیمانی مرۆڤە بە خودا، پەیوەندیی بە ھیچ ئیجماعێکەوە نییە، نە ئیجماعی نەوە کۆنەکان و نە ئیجماعی ئەوانەی لە ئێستادا بەناوی دین و دیندارییەوە قسەدەکەن. ئیمانی تاکەکەس، ئیمانی ناوەکیی ئازادیی ئەو کەسەیە، شتێکە دەکەوێتە ئەودیوی باوەڕی زۆرینە یان بێباوەریی کەمینەوە. بابەتێکە پەیوەندییەکی پتەو و ھەمەلایەنی بۆ خودی ئیماندارەکەوە ھەیە، جگە لە خۆیشی، ھیچ کەسێکی دیکە خاوەن و ھەڵگر و پیادەکەری ئەو ئیمانە ناوەکیی و ئازادە نییە. بەم مانایە کەسی ئیماندار ئیمانەکەی لەناوەوەی خۆیدا دروستدەکات و ھەر لەوێشدا دەیپارێزێت و بەھێزیدەکات. بەمەشی ئاکاری سەرەکیی خۆی وەک کەسێکی ئیماندار دادەرێژێت، ئیمان دەبێتە تەکنیکی سەرەکیی خودسازیی و خۆدروستکردنی ئەو کەسە. ئیمان دۆخی ناوەکیی تاکەکەسێکە کە ھەر خۆی دەزانێت لە کوێوە دەستپێدەکات و لە کوێدا دەوەستێت. ئیمانی تاکەکەسیی ھەر دیندارێک، بابەتی ھیچ جۆرە گفتوگۆ و راگۆڕکێیەکی گشتیی نییە. شتێک نییە ھیچ کەس و ھێز و لایەنەێک بتوانێت تەئمیمی بکات. لە دونیای ئێمەدا، بە تایبەتی لەم چەند دەیەی دواییدا، پەیوەندیی ئیماندار بە خوداکەیەوە لەوە کەوتوە پەیوەندییەکی ناوەکیی و تاکەکەسیی ئازادبێت، بەڵکو گۆڕاوە بۆ ”دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی“ و ”سیاسیی“ ژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی لەشکرێک لە چاوساغی دینیی و بازاڕی ھەقیقەتفرۆشانی دین. دەیان و سەدان بانگخواز دروستبوون، کە زۆرینەی ھەرەزۆریان پێیانوایە، یان لانیکەم خۆیان وا نمایشدەکەن، کە گوایە کلیلەکانی ئیمان و لەوێشەوە کلیلەکانی بەھەشتیان پێیە. نەک تەنھا دەزانن خودا چ بڕیارێک ئەدات و چۆنی ئەدات. بەڵکو سڵ لەوەش ناکەنەوە لەپشتی میکرۆفۆنی پێگەکانیان لە سۆشیال میدیادا، لە باتی خودا بڕیاربدەن و خەڵکان بۆ بەھەشت یان جەھەنەم، بنێرن. ئەوەی ئەم بانگخوازە تازانە ئەنجامیئەدەن سەندنەوەی ئیمانە لە ئیماندارن و خۆکردن بە چاوساغ و خواجە و ئاراستەکەری ئەو ئیمانە. قۆرخکردنی ئیمانە وەک موڵکیەتی تایبەت بە خۆیان وەک نوخبەیەک لە چاوساغی دینیی. ئەمەش مانای گۆڕینی ئیمان بە ”شت“ێک کە بکرێت لە دەرەوەڕا سەیریبکرێت و بڕیار لەسەر باشیی و خراپیی، ھەڵەبوون یان ھەڵەنەبوونی، بدرێت. وەکچۆن دوکاندارێک دەتوانێت مارکەی جیاوازیی کۆمپیوتەر و تەلەفیزیۆنەکان لەیەکتری جیابکاتەوە و بفرۆشێت، ئەوانیش بەھەمانشێوە ئەتوانن مارکەی جیاوازیی ئیمان لەیەکتری جیابکەنەوە و مارکە باشەکەیان بە کەسانی ئیماندار بفرۆشن. لەم دوو دەیەی دواییدا بزاوتی دینیی لە وڵاتی ئێمەدا دروستبووە کە دین لە کێشەکانی دونیای ئەمڕۆکە و لە دۆخی مرۆڤی ئەم سەردەمە دادەبڕن. دینداریی دەگەرێننەوە ناو ئەو چوارچێوانەی سەدان ساڵ لەمەوبەر دروستکراون. بە زمان و عەقڵیەت و خەیاڵێکیش باس لە دین دەکەن و لە دینداریی تێدەگەن، کەسەر بەو رۆژگارە کۆن و تێپەڕانەیە. لەڕاستیدا ھیچ شتێکی ئەو ڕوانیانە سەر بەم سەردەم و رۆژگارە نییە، تەنھا لەوەدا نەبێت کە بازارێکی گەورەیان بۆ دین دروستکردوە و ھەرلایەنێک کاڵا دنییەکەی خۆی لەو بازاڕەدا دەفرۆشێت. ئیمان لێرەدا سەر بە تاکەکەس و دونیا رۆحیی و دەروەنییە ناوەکییەکەی نییە، بەڵکو کاڵایەکە چاوساغێکی دینیی پێمانی دەفرۆشێت. ئەوەی پێماندەڵێت ئیمانی راستەقینە چییە، خودی ئیماندرەکە خۆی نییە کە زۆرجار تەنانەت زمانە ئینسناییە تایبەتەکەی خۆیشی ناتوانێت ئیمانداربوونەکەی بەرجەستەبکات. ئەوەی دەستنیشانی ماھیەت و جەوھەری ئیمان دەکات، چاوساغێکی دینیە، زۆرجار لەبەردەم میکرۆفۆن و کامێراکاندا، بە ئیماندارن دەڵێت ئیمانی ڕاستەقینە چییە. باس لەو کتێبە کۆنانە دەکات کە سەدان ساڵ لەمەوبەر و لە جیھانێکدا تەواو جیاوازدا بۆ مرۆڤێک نووسراون سەر بەم سەردەم و ڕۆژگارە نییە. ئیمانی راستەقینە و ئازاد ئەو ئیمانەیە کە لەو چوارچێوە کۆنانەی دێتەدەرەوە و دەچێتە ناو ئەو ئاسۆیانەوە کە عەقڵ لە دونیای ئەمڕۆدا بۆ ڕوانین و تێگەیشتن دروستیکردون. ئیمانێکە لە دەرەوەی ئیجماع و پابەست بە ھێزی ناوەکیی و ئەزموونی رۆحیی تاکەکەس خۆیەوە. گەڕاندنەوەی کەسی ئیماندار بۆ عەقڵی خۆی و وێناکردنی پەیوەندییەکانی بە خوداکەیەوە وەک پەیوەندییەکی شەخسیی، ئەو ئاسۆ گەورەیە کە عەقڵ لە دونیای ئەمڕۆدا بۆ مرۆڤی ئیمانداری کردۆتەوە. بەڵام کردنەوەی ئەم ئاسۆیە لەگەڵ خواست و ویست و حەز و تەماحی بانگخواز و چاوساغە دنییەکانی ئەمڕۆکەدا ناگونجێت. بە شەخسییکردنی ئیمان، بەر لە ھەمووشتێک، مانای تەڵاقدان و بێئیشکردنی ئەو لەشکرە گەورەیە لە چاوساغانی دینە کە دروستبوون و بەناو لەشی کۆمەڵگاکەدا بڵاوبوونەتەوە. سەندنەوەی دەسەڵاتی دینییە لەو کەسانەی خۆیان بە نوێنەری دین و نوێنەری خودا دەزانن. ڕزگارکردنی خودی دین خۆشیەتی لە عەقڵ و تێگەیشتن و تەماحی چاوساغ و خواجە دینییەکان. کە زۆربەیان خاوەنی کەمترین زانیارین دەربارەی مرۆڤ و دونیای ئەمڕۆ، ئینجا دەربارەی ئەو ئاسۆ تازانەی کە مەعریفە و زانست لە دونیای ئەمڕۆدا بۆمرۆڤەکانیان کردۆتەوە، چ مرۆڤی ئیماندار و چ مرۆڤی بێئیمان. ئیشی سەرەکیی ئەو لەشکرە لە بانگخواز و چاوساغی دینیی، ئەوەیە نەھێڵن ئیمانداران خۆیان ئەزموونی ئیمانداریی خۆیان بکەن، خۆیان ئیمان بکەن بە ماڵ و ژینگە و نیشتیمانی خۆیان. لەم رێگەیشەوە بتوانن خۆیان لە نامۆبوون و غەریبکەوتنیان لە خۆیان، لەناو ئیمانێکدا بدۆزنەوە کە بووە بە نیشتیمان و ماڵێکی شەخسیی و ناوەکیی تایبەت بەخۆیان. گۆڕینی ئیمان بۆ ماڵ و نیشتیمانێکی شەخسیی و ناوەکیی کارێکە مرۆڤی ئیماندار دەتوانێت خۆی ئەنجامیبدات. ئیشی سەرەکیی چاوساغانی دین بریتییە لەرێگرتن لەوەی ئیمان ببێت بەو ماڵ و نیشتیمانە ناوەکیی و شەخسییە، تا ئەوشوێنەی بتوانێت ببێت بە ئەزموونێکی ئیستاتیکیی لەناو بوونی ئەو کەسانەدا، کە دەخوازن وەک ئیماندار لە جیھاندا بژین. ھیچ شتێک ھێندەی ئیمانی ئیماندار دیاردەیەکی شەخسیی و ناوەکیی و تاکەکەسیی نییە. ئەرکی یەکەمی ئیماندار خۆیشی ئەوەیە ئیمانەکەی لە دەرەوەی ھەر دەسەڵاتێکی دەرەکیدا نیشتەجێبکات. ئیمان پێویستە بدرێتەوە دەستی کەسە ئیماندارەکان خۆیان و لەدەستی ئەو لەشکرە لە چاوساغی دینیی و بانگخوازان دەربھێنرێن. نەھێڵدرێت ئەمانە ماھیەتی ئیمان، یاساکانی، شێوەکانی، جۆری پیادەکردنی، دەستنیشانبکەن. بە کورتییەکەی، پەیوەندی ئیماندار بە خوداکەیەوە پەیوەندییەکی تاکەسییە، ناوەکییە، ڕۆحانییە، دەرونییە، کە نابێت ھیچ کەسێک بە ھیچ جۆرێک مافی ئەوە بەخۆیبدات دەستبخاتە ناوییەوە، چاودێریی یان دیسپلینی، بکات. ئەو لەشکرە لە بانگخواز و چاوساغی کە دروستبوون خۆیان بەرێوەبەر و پارێزەری ھەقیقەتی ئیمان، نمایشدەکەن. بەمەش ھەم قۆرخی ماناکانی ئیمان و ھەم قۆرخی تێگەیشتنی ئیمانداران بۆ خودا و بۆئیمانەکەیان، دەکەن. ئەمەش تەنھا رێگرتن لە دروستبوونی ئیمانێکی ناوەکیی و ئازاد نییە، بەڵکو رێگرتنیشە لە دروستبوون کەسێک بتوانێت سەربەخۆ و ئازادبێت و پێویستی بەوان نەمێنێت. کەسێک خۆی عەقڵ و ھەستەکانی خۆی بەکاربھێنێت، نەک ئەوەی بیانداتە دەستی ئەو چاوساغانە بۆی بەکاربھێنن. ئەوەی لێرەدا کاردەکات ئەو شتەیە کە فوکۆ ناوی ”سیاسەتی ھەقیقەت“ی لێدەنێت، سیاسەتێک تیایدا لەشکرێک چاوساغ ھەقیقەتێک سەبارەت بە ئیمان دروستدەکەن، نەک لەپێناوی ئیمان خۆیدا، بەڵکو بە ئومێد و تەماحی باڵادەستبوون و ھەیمەنەکردن.
سان ساراڤان گۆڕانی كەشوهەوا ئاماژەیە بۆ گۆڕانكاری درێژخایەن لە پلەی گەرمی و شێوازی كەشوهەوادا. دەکرێت ئەم جۆرە گۆڕانكاریانە سروشتی بن؛ بەهۆی گۆڕانكاری لە چالاكییەكانی خۆر یان تەقینەوەی گڕكانە گەورەكان. بەڵام لە دوای ساڵانی ١٨٠٠ەوە چالاكییەكانی مرۆڤ، بزوێنەری سەرەكی گۆڕانی كەشوهەوا بووە، بە پلەی یەكەم بەهۆی سووتاندنی سووتەمەنی بەردینی وەك خەڵوز و نەوت و گاز. هەروەها "سوڕەكانی بایۆجیۆكیمیایی بە شێوەیەكی سەرەكی ئاماژەن بۆ جوڵەی ماددە خۆراكیەكان و توخمەكانی تر لە نێوان هۆكارە بایۆتیك(زیندەییەكان) و نابایۆتیكەكاندا(نازیندەەیەكاندا).“ زاراوەی بایۆجیۆكیمیایی لە “بایۆ” بە واتای بایۆسفێر كە ئەمەش بەرهەگەوا و هایدرۆسفێری زەوی دەگرێتەوە كە زیندەوەران تیدا دەژین، و زاراوەی “جیۆ” بە واتای پێكهاتە جیۆلۆجیەكان ، لە كۆتاییدا “كیمیایی” خولی پێكھاتە، تایبەتمەندی، ئاوێتەبوون و گۆڕانی توخمەكانە. دەرئەنجامی هەموو ئەو چالاكییانەی كە مرۆڤ لە بەكارهێنان و بەگەڕخستنی ئەو ووزەو سەرچاوانەی وەك سووتەمەنی كەپشتی پێ دەبەستێت بۆ گوزەران ئێستای ژیانی رۆژانە بۆتە هۆكاری دەردانی گازی گەرمەخانەیی (گرینهاوز گاز). ئەو گازانەی كە لە ئەنجامی بەكارهێنانی سوومەنی بەردین دەردەچن سەرەكیترینیان برییتە لە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، میتان و ئۆكسیدی نایترۆجین. كە ئەمانە بوونەتە هۆكاری گەرمبوونی گۆی زەوی. بەڵام جگە لە سەرچاوەكانی سووتەمەنی، چالاكی تری مرۆڤ زۆرن كە بوونەتە هۆی بەرهەمهێنانی گازە گەرمە خانەییەكان. لەم ووتارەدا تیشك دەخەینە سەر كاریگەری چالاكیەكی تری مرۆڤ ئەویش بەرهەمهێنانی مادە بایۆجیۆكیماییەكان، بۆ نموونو وەك پەینی نایترۆجینی. لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی، گەر بەراوردێك بكەین لە ژمارەی دانیشتوان لە سالی ١٩٠٠ دا تەنها یەك ملیار و شەش ملیۆن كەس بوونیان هەبووە بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەم ژمارەیە گەشتۆتە هەشت ملیار و سەدو دە ملیۆن كەس بەواتا ئەم رێژەیە زۆر زیادی كردووە. لەبەر ئەم هۆكارەیە خواستەكان لەسەر خۆرا ك و بەرهەمهێنانی خواردن لە زیادبووندان. دەولەتە زلهێزەكانیش لە پێشبڕكێدان بۆ بەرهەمێنانی زۆرترین خۆراك لە زووترین كاتدا. بەدەسهێنانی خۆراك سەرەكیترین پێداویستی مرۆڤە کە لەڕێی بەروبوومی كشتوكاڵیەوە دەستی دەكەوێت ،كشتوكاڵیش پێویستی بنەرەتی بە پەیین و هەموو ئەو مادە بەهێزكەرانەیە كە بەرهەمێكی بە پیت و بڕێكی زیاتر بەرهەم بهێنێت لە خێراترین كاتیش‌دا، بۆیە مرۆڤ هەمیشە پەنا دەباتە بەر بەكارهێنانی پەینەكان جا ئەگەر پەیینە ئاژەڵییە سروشتییەكان بێت وەك میز و پاشەڕۆی ئاژەڵ(تەپاڵە، ریقنە و پشقل) یان دروستكراوەكان بێت وەك پەیینی كیمایی .. پەیینی نایترۆجینی یەكێكە لە باوترین پەیینەكان كە لەم سەردەمەدا بەكاردەهێنرێت، لەساڵی ١٩٠٩ -١٩١٣ لە لایەن دوو زانای ئەڵمانی دۆزرایەوە . پێكهاتەكانی نایترۆجین ماددەیەكی خۆراكی سەرەكییە كە ڕووەكەكان پێویستیانە بۆ گەشەكردن، ئەم پەیینە هەرزانترین و باوترینە لە هەموو جۆرەكانی تر. نایترۆجین توخمێكی زۆرە لە بەرگەهەوای زەویدا، ئاسمان شین دەكات، بناغەی پڕۆتینەكانی ناو جەستەمان پێكدەهێنێت و یارمەتی بەپیتكردنی خاك دەدات، ئاسایشی خۆراك پشت بە پەیینی نایترۆجین دەبەستێت. زۆرێك لە پرۆسەكانی گۆڕانكاری خۆراك لە ڕووەك و ئاژەڵەكاندا پشت بە نایترۆجین دەبەستن. ڕەنگە بەرچاوترینیان ڕۆڵی نایترۆجین بێت لە دروستكردنی ترشە ئەمینییەكان، كە بنەماكانی بنیاتنانی پڕۆتین پێكدەهێنن. پەیینی نایترۆجین: لە كالیسیۆم، سەلفات ئەمۆنیۆم، نیتراتی سۆدیۆم، یوریا و هتد پێكدێت، ئەم پەیینە نایترۆجینیە كاریگەری لەسەر گەشەی بەرهەم هەیە لە زۆر ڕووەوە. هاندەری گەشەكردنی گەڵاكانە، ڕەنگێكی سەوز بە گەڵاكان دەبەخشێت. لە بەرهەمهێنانی دانەوێڵەشدا، هۆكاری بەرهەمهێنانی گرێیە لە تۆوەكاندا و دەبێتە هۆی تەڕوبڕی و ناسكی لە ڕووەكەكاندا. بەڵام ئەگەر بە ڕێژەیەكی زۆر نایترۆجین بەكاربهێنرێت لەوانەیە زیان بە بەرهەمەكە بگەیەنئت چونكە ڕەنگە بەرگری لاواز بكات بەرامبەر بە نەخۆشیە كشتوكاڵییەكان و لە كوالیتی بەرهەمەكە دابەزێنێت. نزیكەی دوو لەسەر سێی دەرهاویشتەكان و كاریگەرییە نەرێنیەكانی پەیین بۆ ژینگەو تەندروستی مرۆڤ دوای بڵاوبوونەوەی لەسەر زەوی كشتوكاڵی ڕوودەدات، كاتێكیش نایترۆجین لە شێوە چالاكەكەیدا، وەك لە پەییندا، بەر خاك دەكەوێت، كارلێكی میكرۆبی ڕوودەدات كە ئەوەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئۆكسیدی نایترۆجین، وەك ئاماژەمان پێدا گازێكی ژەهراوییە، لە ناوخاكدا كاریگەری راستەخۆ دەكاتە سەر زیندەوەرە جۆراجۆرەكان(بایۆدایڤێرستی). بە هەمان شێوە تێكەڵ بە ڕووەك و ئاو و هەوا دەبێتەوە. چۆن پەینی نایترۆجینی گازی گەرمەخانەیاكان دەرێژێت لەسوڕێكدا؟ مەترسییە گەورەكە لە بڵاوبوونەوەی گازی ئۆكسیدی نایترۆجین لە بەرهەمهێنانی گازی گەرمەخانەیین كە نزیكەی لە ٥٪ ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی پێكدەهێنێت. مەترسییەكانی ئۆكسیدی نایترۆجین بۆ سەر ژینگەو گۆڕانی ژینگەیی: - ئۆكسیدی نایترۆجین ٣٠٠ هێندەی لە دووەم ئۆكسیدی كاربۆن بەهێزترە بۆ گەرمكردنی بەرگەهەوا. - ئۆكسیدی ناترۆز بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵ لە بەرگەهەوادا بە چالاكی دەمێنێتەوە. - زۆرجار بەهۆی وەشاندنی پەیین كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لە گەشە كردنی قەوزە لە دەریاچە و ڕێڕەوی ئاوەیەكاندا، ئەم قەوزانەش بەبەردەوامی گازی گەرمخانەیی دەردەكەن و دەچیتە ئاو و هەواوە. - پاشەڕۆی نایترۆجین قورسایی لەسەر ئابووری دروست دەكات. بەپێی ڕاپۆرتی ٢٠١٨-٢٠١٩ ی بەرنامەی نەتەوە یەگرتووەكان بۆ ژینگە ساڵانە نایترۆجین لە نێوان ٣٤٠ ملیار بۆ ٣،٤ تریلیۆن دۆلاری ئەمریكی تێچووی ئابووری جیهانی دەبات كاتێك كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ئیكۆسیستەمەكان ڕەچاو دەكرێت. لە بەرهەمهێنانی پەیینی نایترۆجینیشدا وولاتەكانی وەك ڕوسیا، چین، ئەمەریكا، هندستان، كەنەدا ، میسر، توركیا، سعودییە، قەتەر، پاكستان و ئێران لە پێشەوەی دروستكردنی ئەم بەرهەمهێنانەن. بەهەمان شێوە، لە بەكارهێنانی پەینی ئاژەڵیدا پرسێكی دیكە ڕووبەڕومان دەبتەوە ئەویش كە بڵاوبوونەوەی ئەمۆنیای كشتوكاڵییە. هەرچەندە خۆی ئامۆنیا گازێكی گەرمخانەیی نییە، بەڵام كاتێك دەچێتە هەوا، وەك بنەمایەك كاردەكات بۆ دەردانی ئۆكسیدی نایترۆجین كە گازێكی گەرمخانەیی بەهێزە. بەڵام ئەم ڕێژەیە زۆر كەمترە بەبەراورد بە پەینی نایترۆجینی. نایترۆجین پڕۆتینەكانی ناو جەستەمان پێكدەهێنێت و یارمەتی بەپیتكردنی خاك دەدات: جگە لەوەی نایترۆجین و کارلێکەکانی دەبنە هۆکاری دەردانی گازی گەرمەخانەیی بەڵام نایترۆجین بناغەی پڕۆتینەكانی ناو جەستەمان پێكدەهێنێت و یارمەتی بەپیتكردنی خاك دەدات، هەروەها ئاسایشی خۆراك پشت بە پەینی نایترۆجین دەبەستێت. سەلامەتی خۆراك تەنها دابینکردن و پڕکردنەوەی کەلێنی خۆراك نییە بەڵکو دابین کردنی خۆراکە لە روی کواڵێتی و پێداویستی و نرخیشەوە. پرسیارگەلی دانیشتوانی ناوچەکەمان هەمیشە ئەوەیە ئەم هەموو نەخۆشی و پەتایانە بۆتەشەنەی کردووە بەم ڕێژە گەورەیە؟ وەلامەکەی دەکرێت راستەخۆ پەیوەندی هەبێت بە ئاسایشی خۆراك و رێژەی ئەو هەموو نایترۆجین و کارلێکەکانی بێت لە و خۆراکانەی کە لەبەردەستن. ئەمە جگە لە گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا ودەردانی گازە گەرمەخانەییەکان بەهۆی سووتەمەنییە بەردیینیەکانەوە(گاز، نەوت و خەلووز). زیانە ڕاستەخۆکانی نایترۆجین و زێدەڕۆییکردنی لە بەکارهێنانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ: ڕۆژانە مرۆڤ پێویستی بە ڕیژەی ٤٠ بۆ ٧٠ گرام لە پرۆتین هەیە، ( ناتیرۆجین پكهاتەی سەرەكی پرۆتینە)، ئەم بڕەش بەپێی ڕەگەز و تەمەن و قەبارە دەگۆڕیت. لە زیانەکانی نایترۆجین جگە لەردانی گازی نایترۆجین و كاریگەری بۆ كەش و هەوا دەردانی گازی گەرمەخانەیی، زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی نایترۆجین لە خۆراكدا و لەو خۆراکانای كە ڕێژەیەكی زۆر نیترەیتی تیدایە ( ١ نایترۆجین +٣ ئۆكسجین NO3) دەببێتە هۆی كێشە تەندرەوستییەكانی مرۆڤ وەك كێشەی غودەی دەرەقی، جۆری جیاوازی شێرپەنجە ، كێشەی دەماریی (لە كاتی گەشەكردنی كۆرپەلە) و نەخۆشی شەكرە. هەروەها یوریمیا دروست دەكات، كە بریتییە لە بەرزبوونەوەی ئاستی یوریا و پاشماوە نایترۆجینییەكانی تر لە خوێندا كە دەبێتە هۆكاری ژەهراویبوونی جەستە. پرسیارە سەرەكییەكە ئەوەیە ئایا ئێمە لە هەرێمی كوردستان و عێراق چۆن راستەوخۆ بەر كارییگەریەكانی بەكارهێنانی پەینی نایترۆجینی ئەكەوین؟ لە ئامارێکدا کە لە ساڵی ٢٠١٢ کراوە زەوییە کشتوکاڵیەکانی عێراق تەنها ٩٤.٢٤٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی پێکدەهێنا کە ئەمەش نزیکەی٢١.٧ ٪ ی کۆی ڕووبەری زەوی عێراقە. ئەم ڕێژەیە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان لەم چەند ساڵەی دووایدا بێگومان کەمیکردووە، بە هۆی گۆڕان و خراپی کەش و هەواو و کەمئاوی و کۆچکردن و جەنگەکان و بە بیابانبوون و فراوانبونی شوێنی نیشتەجێبوون لە زۆرینەوەی ناوچەکانی عێراقدا. لە بەر بەزبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانیش لە عێراقدا و ئاستی پێداویستیەکانیش زیادی کرددوە، بۆیە هەمیشە خواست لەسەر بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی خۆراك بە ڕادەیەک زۆر بووە کە بەهیچ کام لە بەرهەم هێنان و هاوردەکردن سارێژی خواستەکان ناکات، گەر رۆژێك مەرزە سنووریوکان دابخرێت یەکسەر کاریگەری گەورە و کەلێن دروست دەکات. وەك لە بەشی سەرەوە ئاماژەم پێدا پەنا بردنە بەر پەیینی نایترۆجینی بۆ زیادکردنی بەرهەم ڕێگەیەکی خێرا‌و چارسەرێکی هەنووکەییە بۆ جوتیاران. بۆ بەرهەممهێنانی کشتوکاڵیش، ڕێژەی بەکارهێنانی پەیینی نایترۆجینی پێویست لە بەرهەمێکەوە بۆ بەرهەمێکی تر دەگۆڕێت بەتایبەت بۆ كشتوکاڵ، بۆ نموونە ، سەوزەکان هەر مەتر دووجایەك لە(٢٠ -١٠٠) گرام پێویستی بە پەینی نایترۆجینی هەبێت و هەندێک داری گەورەش پێویستی بە ١ کیلۆ گرام پەیین هەبێت بۆ هەر مەتر دووجایەك. وەك ووتمان لەبەر خێرای گەشە و هەرزانی نرخی پەیینی نایترۆجینی جووتیاران پشت بە پەیینی نایترۆجینی دەبەستن. لە عیراقیشدا دوو کارگەی بەرهەم هێنانی پەیینی نایترۆجینیمان هەیە لە بێجی و لە بەسرە کە سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانن، رۆژانە ١٧٥٠ تەن لە بێجی و ٢٢٥٠ تەن لە بەسرە پەیینی نایترۆجینی بەرهەم دەهینرێت. رێژەی بەرهەمهێنانی پەینی نایترۆجینی بەبەردەوامی لە زیاد بووندایە لە عێراقدا کە تەنها بۆ ناوچەی خوارووی عێراقە بەکار دەهێنرێت. هەرچی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان پڕکراوان لە پەیینی نایترۆجینی(پاودەر و شل)ی ئێرانی و ئوردنی، سعودیی و ئەڵمانی. گەر بەرداوردێك بکەین لە نێوان بەرهەمێنان و هاوردەکردنی پەینی نایترۆجینی و پێوانەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆمان دەردەکەێت کە زێدەڕۆیی زۆر هەیە لە بەکارهێنانی پەینی نایترۆجینی لە ناوچەکەدا بە هۆی نائاگایی و کەم هۆشیاری بەکاربەرانی پەینی نایترۆجینی و زۆرجاریش خواستی دەستکەوتنی سەرمایە بەشێوەیەکی زۆر و خێراوە و نەبوونی سیاستەتێکی ڕوونی ئاسایشی خۆراک لەلایەن بڕیاربەدەستانەوە. سەرەڕای ئەو ڕیژەیەی لە بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی پەیینی نایترۆجینی بازاڕەكانی ئێمە پڕن لە خۆراكی جۆراوجۆری ئەو وڵاتەنەی کە پێشەنگن لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنان و زیادەڕۆیکردنی پەیینی نایترۆجینی وەك خۆراکی بەرهەمهێنراوی ئێرانی و تووركی و میسری و هندستانی و پاكستانی و گەلێک شوێنی تر، کە لەبەر کوالیتی خۆراکەکان نرخەکانیشیان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تردا هەرزانترە. گرفتەکە لە کوێدایە؟ ١- ئەو پەیین و مادە بەپیتکەرانەی کە لە سنوورەکانەوە دێن پشکنینی جۆرییان بۆ ناکرێت. نازانرێیت رێژە کیمیاییەکانی چەندن و پێکهاتەکانی چۆن و بە چ رێژەیەک ئاوێتە کراون. ٢- لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵدا پشکنینی جۆریی بۆ ناکڕیت زۆر کات جوتیارەکان راستەوخۆ دەینرێنە خوارووی عێراق، ئەگەر چی هۆبەی کۆنترۆڵی جۆری هەیە لە کاتی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان لە سەنتەرەکانی فرۆشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکاندا(عەلوە)، کاربەدەستانی ئەم هۆبەیە دەڵێن "ڕێکارەکانمان بە ووردی دەگرینە بەر" بەڵام دوا بەدوای بەدواداچوونم و چاوپێکەوتن لە گەڵ بریکارەکانی ئەم سەنتەرانە دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە" پشکنینەکان لە ڕووی فیزیکی و کیمیایی ومایکرۆبایلۆجییەوە ناگیرێتە بەر ، تەنها ڕۆتینە ". ٣- لە دەروازە و مەرزە سنوورییەکانیش کاتێك کە خواردن هاوردە دەکریت ئەگەر چی هۆبەی پشکنین هەیە و ئامێرەکانیش هەن بەڵام لە ئێستادا ئەو مادانەی کە پشکنینیان بپێدەکرێت فەراهەم نییە بۆیە ئەو خۆراکانەی کە دێن تەنها لە ڕووی فیزیکی و شێوەوە پشکنینی بۆ دەکرێت و لایەنی کیمیایی و مایکرۆبایلۆجی فەرامۆشە لە م پرۆسەیەیە. بە گشتی زانیاری و هۆشیاری لەسەر بەکارهێنانی پەینی نایترۆجینی و دەرئەنجامە تەندروستی و ژینەگەییەکانی کەمە لە نێوان خەڵک وجوتیاران و بڕیار بەدەستاندا. میدیاش کەلێنکی گەورەی تێدایە لە شرۆڤە کردن و شیکارکردنی گۆڕانە ژینگەییەکان و خستنەرووی بابەتاکان بە شێوەیەکی زانستی.
درەو: یەكێتی و پارتی بەبێ بەرچاو روونی و گرنتیكردنی پۆستە باڵاكان ئەستەمە بچنە هەڵبژاردنەوە، پارتی گرنتی دەوێت كە مەسرور بارزانی بەبێ سەرئێشە سەرۆكایەتی كابینەی دەیەم وەربگرێت، یەكێتیش دەیەوێت پۆستێكی باڵا لەبەرامبەر مەسرور بارزانی، بۆ قوباد تاڵەبانی مسۆگەربكات، رەنگە دواجار نێچیرڤان بارزانی بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار، پۆستی سەرۆكی هەرێم بۆ قوباد تاڵەبانی جێبهێڵێت، چەند رۆژی داهاتوو وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەكرێت، چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی ئەیلول یان ئۆكتۆبەری داهاتوو بێت، ململانێ و ناكۆكیەكانی نێوان ئەو دوو هێزە بۆ دیاریكردنی نەخشەی سیاسی دوای هەڵبژاردنەكانە، باس لە چەند سیناریۆیەك دەكرێت.... دوای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان، وێنەكە زیاتر رونبووەتەوە بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكات، وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكات، بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە، بۆ جاری پێنجەم مەرسومێك دەربكات بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن كە چاوەڕوان دەركێت لە نێوان (15/9 بۆ 15/10) دیاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان . ئەم هەڵبژاردنە بۆ یەكێتی و بۆ پارتیش زۆرترین ناكۆكی و گفتوگۆی نێوانیان و ململانێ و كێبەركێی لەسەر درووست بوو، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زۆرترین گفتوگۆ و كۆبوونەوەو ناكۆكی نێوانیان لەسەر یاسای هەڵبژاردن وشێوازی هەڵبژاردنەكان بوو، دواتریش هەردوولا كێشەكانیان بردە بەغداد بۆ یەكلاكردنەوە، سەرئەنجام : • سكاڵاكەی یەكێتی لە دادگای فیدراڵی، هەرێمی كوردستانی كردە چوار بازنەی هەڵبژاردن، كۆتاكانی هەڵوەشاندەوە، كورسیەكانی پەرلەمانی بە 100 كورسی جێگیركرد، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقیشی دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. • ئەنجامی سكاڵاكەی پارتی لە رێگەی مەسرور بارزانیەوە، هەڵبژاردنی دواخست، پێنج كورسی كۆتای گەڕاندەوە، پەنجەمۆر و تۆماری دەنگدەرانی جارێكی تر نوێكردەوە. لە دووساڵی رابردوودا یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردن نەبوو، هەموو هەوڵێكی بە ئاراستەی دواخستن و نەكردنی هەڵبژاردن بوو، لەدوای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و هەڵبژاردنی كەركوكیشەوە، پارتی ئامادەی هەڵبژاردن نەبوو نەیویست بەم بارودۆخ و بەم شێوازەی ئێستا هەیە هەڵبژاردن بكرێت، هەموو ئەم ناكۆكیانەی نێوان ئەم دوو هێزە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە تا لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان و نەخشەی دوای هەڵبژاردن رێككنەكەوتوون و هەریەكەیان دەیانەوێت ئەچێنداو پلانی خۆی بۆ دوای هەڵبژاردن مسۆگەر بكات ئینجا بچێتە هەڵبژاردنەوە. نەخشەی دوای هەڵبژاردن هێشتا وادەی هەڵبژاردنی نوێ دیاری نەكراوە، ئەنجامی هەڵبژاردن دیار نیە، بەڵام ئامانجی سەرەكی ململانێكانی یەكێتی و پارتی هێندەی پەیوەندی بە دوای هەڵبژاردنەوە هەیە هێندە پەیوەندی بە ئێستای پرۆسەكەوە نیە، پارتی دەیەوێت بەرچاوی روون بێت نەخشەی حوكمڕانی هەرێم لە دوای هەڵبژاردن چۆن دەبێت، یەكێتی دەیەوێت چیدیكە تەنیا جێگرایەتی دەسەڵاتی جێبەجێكردن نەبێت و یەكێك لە پۆستە باڵاكانی هەرێم لای یەكێتی بێت. (درەو) قسەی لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی پارتی و یەكێتی كرد بۆ سیناریۆكانی دوای هەڵبژاردن یاخود یەكێتی و پارتی دەیانەوێت نەخشەی دوای هەڵبژاردن چۆن بێت و پۆستەكان چۆن دابەشبكرێن؟. بەرپرسانی یەكێتی كە (درەو) قسەی لەگەڵ كردوون دەڵێن، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی راستكردنەوەی هاوسەنگییە لە نێوان پارتی و یەكێتی، ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن، هەر لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و دەستەی دادوەری هەموو بەو ئاراستەیەن كە پشكی یەكێتی هاوشێوەی پارتی بێت و سەنگی یەكێتی نزیك بكەنەوە لە پارتی، بە نمونەی ( دابەشكردنی كورسیی كۆتاكان لە نێوان زۆنی سەوز 2 كورسی و زۆنی زەرد 3 كورسی، دابەشكردنی هەرێم بۆ چوار بازنە، ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە كۆمسیۆنێك كە سەرۆكەكەی یەكێتیە)، هەموو ئەمانە ئاماژەن بەوەی ئەو بڕیارانە لە قازانجی یەكێتی و لە بەرژەوەندی ئەو بۆچوونەیە كە دەیەوێت هاوسەنگی درووست ببێتەوە. بەڵام بەرپرسانی پارتی كە (درەو) قسەی لەگەڵ كردوون دەڵێن، د‌رك بەوە دەكرێت كە دیزاینێكی ئامادەكراو هەیە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی یەكێتی بێت، بەڵام هەوڵی پارتی بەو ئاراستەیەیە نەیەڵێت ئەو نەخشەو دیزاینە ئامادەكراوە سەربگرێت، توانراویشە بەشێك لە دیزایینەكە هەڵبوەشێندرێتەوە بەتایبەت كە پارتی نەیهیشێت هەڵبژاردن لە 10ی حوزەیران بكرێت و تا سێ مانگی تریش خوا دەزانێت چی روودادەدات، بۆیە پارتی بە بێ بەرچاو روونی و بەبێ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی لێوە دیار بێت ناچێتە هەڵبژاردنەوە، ئێستا بەشێك لە داواكانی پارتی جێبەجێكراون، پارتی چاوەڕێی دیاریكردنی وادەی نوێ دەكات و بەشدار دەبێت. سیناریۆكان بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) گفتوگۆكانی ناوخۆی یەكێتی بە ئاراستەی ئەوەیە كە نایەوێت وەك رابردوو پۆستە باڵاكانی هەرێم بۆ پارتی جێبهێڵێت، دەیەوێت پۆستێكی سیادی لە هەرێم لای یەكێتی بێت ( سەرۆكی هەرێم یان سەرۆكی حكومەت)، پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەیەوێت بەرچاوی روون بێت و گرنتی ئەوەی هەبێت كە مەسرور بارزانی بە بێ سەرئێشە كابینەی دەیەم وەردەگرێت. لە ئێستادا بۆ دوای هەڵبژاردن گفتوگۆ لەسەر دوو سیناریۆ دەكرێت: سیناریۆی یەكەم: یەكێتی و پارتی بە بێ رێككەوتنی پێشوەختە لەسەر دابەشكردنی پۆستە باڵاكان دەچنە هەڵبژاردنەوە، دواتر پارتی هاوشێوەی خولەكانی پێشوو دەستبە دانووستان دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەت، ئەگەر یەكێتی بە ئاسانی هاتە ناو دانوستانی حكومەتەوە ئەوا یەكێتی و پارتی پێكەوە پۆستەكان دابەشدەكەن و حكومەت پێكدەهێنن، ئەگەر نەهات ئەوا پارتی تموحی وەزارەتی زۆر دەخاتە بەردەم چەند حزبێكی تر و شەریكیان دەكات بۆ ئەوەی (50+1) پێكبهێنێت و حكومەت پێكدەهێنێت شوێنی وەزارەت و پۆستەكان بۆ یەكێتی دیاری دەكات و دواتر یەكێتی بە ناچاری دەچێتە حكومەتەوە ( وەك ئەوەی لە خولی پێشوو روویدا، یەكێتی سەرەتا نەچووە ناو حكومەت، پارتی بە ژمارەیەك وەزیر تموحی خستە بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان و پۆست و كورسیەكانی وەزارەتی بۆ یەكێتی جێهێشت، دواتر یەكێتی بە ناچاری چووە حكومەتەوە). سیناریۆی دووەم: پارتی و یەكێتی جۆرێك لە لێكتێگەیشتن یاخود رێككەوتنی پێشوەخت دەكەن لەسەر ئاییندەی حوكمڕانی هەرێم و دابەشكاری لە پۆستەكانی هەرێم، ئێستا یەكێتی تموحی زیاترەو دەیەوێت پۆستە باڵاكانی هەرێم لەگەڵ پارتی بەش بكات. پۆستەكانی (سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری). پارتی دیموكراتی كوردستان سورە لەسەر ئەوەی مەسرور بارزانی پۆستی سەرۆكی كابینەی دەیەم وەربگرێت و خولێكی تر سەرۆكی حكومەت بێت، یەكێتی هەستی بە سوربوونی پارتی كردووەو دەیەوێت بەم بیانووە پۆستێكی باڵا لە پارتی وەربگرێت كە ئەویش پۆستی سەرۆكی هەرێمە بۆ قوباد تاڵەبانی، چونكە ئەستەمە جارێكی تر قوباد تاڵەبانی جێگری مەسرور بارزانی قبوڵ بكات، چاوەڕوان دەكرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی زیاتر یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی حكومەت بكات. لە حاڵەتی پێدانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە قوباد تاڵەبانی، دەبێت پۆستێكی دیكە بدرێتە نێچیرڤان بارزانی، كە ئەویش یان پۆستی سەرۆككۆماری عێراقە كە بەشێك سەردان و جموجوڵەكانی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتانی دەرەوە بەو نیەتە دەبیینن كە ئامادەكارییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بۆ داهاتوو، یاخود راییەكی تر هەیە لەناو پارتی نێچیرڤان بارزانی دەكرێتە سەرۆكی پارتی و مەسعود بارزانی دەكرێتە مەرجەعی پارتی و لە بارەگای بارزانی دەبێت. ئەو پۆستانەی كە پارتی و یەكێتی وەك پۆستی باڵا سەیری دەكەن و لەنێوان خۆیان ئاڵوگۆڕی پێدەكەن: • سەرۆكی هەرێم • سەرۆكی حكومەت • سەرۆكی پەرلەمان • سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری • جێگرانی سەرۆكی هەرێم • جێگری سەرۆكی حكومەت • جێگر‌و سكرتێری سەرۆكی پەرلەمان • سەرۆككۆماری عێراق • جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دابەشكاری پۆستەكان: • سەرۆكی حكومەت بۆ مەسرور بارزانی • سەرۆكی هەرێم بۆ قوباد تاڵەبانی • سەرۆككۆمار بۆ نێچیرڤان بارزانی • سەرۆكی پەرلەمان ئەگەر لای یەكێتی بێت ( شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، سالار مەحمود، لوقمان وەردی) • جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئەگەر لای یەكێتی بێت ( لوقمان وەردی، سالار مەحمود) ئەگەر سەرۆكی هەرێم بۆ قوباد تاڵەبانی بێت سەرۆكی پەرلەمان یان جێگری سەرۆكی پەرلەمان بۆ پشكی هەولێریەكانی یەكێتی دەبێت. . رەنگە لە ئێستادا لێكدانەوەكان و بۆچوونەكان بەو شێوەیەبن، بەڵام رەنگە گۆڕانكاری و رووداوەكانی داهاتوو بەشێك لە سیناریۆكان بگۆڕێت، چونكە تەنیا ئەنجامی هەڵبژاردن كاریگەری لەسەر دابەشكاری پۆستەكان نابێت، بەڵكو وڵاتانی هەرێمایەتی بەتایبەت ئێران و توركیا و ئەمریكاش كاریگەریان لەسەر دیاریكردن و دەستنیشانكردنی كارەكتەرەكان دەبێت بۆ پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
🔹 عێراق (24) کێڵگەی نەوتی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی هەیە، کە بڕێکی بێ‌شومار نەوت و غازیان تێدایە. 🔹 بەهۆی نەگەیشن بە جۆرێک لە هاریکای و ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەبارەی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانەوە، عێراق ساڵانە زیاتر لە (18 ملیار) دۆلار زیانی پێدەگات. 🔹 جەنگی عێراق – کوەیت، بووە هۆی زەوتکردنی بەشێک لە خاکی عێراق بە ڕووبەری (180 کیلۆمەتر دووجا)، کە چەندین بیری نەوتی بەرهەمهێنەری تێدایە، لەوانە: (11) بیر لەسەر کێڵگەی نەوتی رومێلە، (3) بیر لەسەر قوبەی سەفوان لە چوارچێوەی کێڵگەی زوبێر. ڕاپۆرتی ناوەندی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێک پرسی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتان، زۆرجار کاریگەری لەسەر ململانێ جیاوازەکانی نێوان وڵاتانی دراوسێ و هاوسنور جێدەهێڵێت، چارەسەری ناکۆکییەکانیش ڕێگەو شێوازی جیاوازی وەک ڕێکەوتن و هاریکاری و کێشانەوەی هێڵی سنوری سیاسی پێویستە، یان وەبەرهێنانی هاوبەش لەو کێڵگە نەوتییانەدا دەتوانێت بەشێک لە ناکۆکییەکان وەلا بخات. لەم چوارچێوەیەدا عێراق خاوەنی کۆمەڵێک کێڵگەی گرنگ و گەورەی نەوتییە کە بە پانتایی وڵاتەکەدا بڵاوبوونەتەوە، بەشێک لەو کێڵگە گرنگانەش لەسەر سنوری وڵاتەکانی دراوسێی وەک؛ ئێران، کوەیت و سوریا هەڵکەوتوون. مەبەست لە کێڵگە هاوبەشەکان ئەوانەن، کە ڕووبەرەکەیان سنوری جوگرافی نێوان دوو دەوڵەتی دراوسێ یان زیاتر لە دوو دەوڵەت دەبڕێت، جا دەکرێت ئەو کێڵگەیە بۆ نێو دوو دەوڵەت یان زیاتر درێژبووبێتەوە، یان بەشی هەرە گەورەی لە یەکێک لە دەوڵەتەکان چڕ بووبێتەوەو بەڵام بەشێکی کەمی یان گۆشەیەکی درێژ بووبێتەوە بۆ نێو سنوری دەوڵەتێکی دیکە، لەم بارەیەوە سەرچاوەکان ئاماژە بە (24) کێڵگەی نەوتی دەدەن لە عێراقدا کە لەسەر سنوری وڵاتانی دراوسێ هەڵکەوتوون. تەوەری یەکەم؛ دابەشبوونی جوگرافی کێڵگەی نەوتییەکانی ناوچە سنورییەکان سامانی نەوت یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوە سروشتییە هایدرۆکاربۆنییەکان، پایەی سەرەکی پاڵپشتی کردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆییە، بەشێوەیەکی گشتی وەک سەرچاوەی بونیادی ئابوری وڵات لێی دەڕواندرێت، هەر ئەم بایەخە ستراتیجییەیەتی زۆرێک لە وڵاتان لە هەوڵی گەشەپێدانیدان و پاراستنی زیاتری هەموو ئەو ناوچە سنورییانەن کە ئەگەری بوونی ئەم سامانەی تێدا دەکرێت. عێراقیش کە خاوەن ژمارەیەکی زۆری کێڵگەی قەبارە جیاوازی نەوتییە، بە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەدا بڵابوونەتەوە، بەجۆرێک پلەی پێنجەمی سەر ئاستی جیهان و دووەمی سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی گرتووە لە بوونی یەدەگی نەوتدا، کە یەدەگەکەی بە (142.5 ملیار) بەرمیل دەخەمڵێنرێت، لە ئێستادا بە تێکڕای رۆژانە نزیکەی (3.5 ملیۆن) بەرمیل هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات. نەخشەی ژمارە (1) دابەشبوونی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی عێراق نیشان دەدات. نەخشەی ژمارە (1) یەکەم: کێڵگە سنورییەکان لە باکوری عێراق ئەو کێڵگە سنورییانەی لە نیوەی بەشی باکوری وڵاتەکە هەڵکەوتوون، کەوتوونەتە سەرووی روباری دیجلە لەسەر سنوری عێراق – سوریا و باشوری رۆژئاوای بریتین لە؛ کێڵگەی قەرەچۆک دا‌غ. هاوکات کێڵگەیەکی هاوبەش لە نێوان عێراق - سوریادا هەیە کە بە کێڵگەی سویدی ناسراوە، گەشەپێدان و هەڵکەندنی بیر لەناو ئەم کێڵگەیەدا دەستیپێکردووە. هەروەها بە درێژبوونەوە لە باکوری رۆژئاواوە رۆژئاوای کێڵگەکانی عەین زالەو بەتمە دەکەونە سەر سنوری ئەم دوو وڵاتە. لە کاتێکدا لە رۆژهەڵاتی دیجلەوە نزیک لە سنورەکانی نێوان عێراق و ئێران، ئەو بیرانە هەڵدەکەون کە دەکەونە چوارچێوەی دوو کێڵگەوە، یەکەمیان سنوری عێراق-ئێران دەبڕێت، ئەویش کێڵگەی نەفتخانەیە، کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی شاری خانەقینەوە لە پارێزگای دیالە، کە (144 کم) بە ئاراستەی باکور لە بەغدادی پایتەختەوە دوورە، ئەم کێڵگەیە (13 کم) درێژەو (2.5 کم) پانییەکەیەتی، دابەشبووە بە سەر کێڵگەی نەهر (ئەبی نەفت) کە عێراق و ئێران لە یەکتر جیا دەکاتەوە، ئەو بەشەی دەکەوێتە سنوری عێراقەوە بە (نەفت خانە) و ئەوەشی دەکەوێتە وڵاتی ئێرانەوە بە (نەفت شەهر) ناودەبرێت. کێڵگەی دووەمیشیان کێڵگەی (چیا سورخ)ە کە بە ئاراستەی باکوری کێڵگەی نەوتی (نەفت خانە) درێژ دەبێتەوە بە نزیکەیی (72 کم)، بە درێژایی (6.4 کم) درێژیی و (1.6 کم) پانی. دووەم: کێڵگە سنورییەکان لە باشوری عێراق حەوزەی باشوری عێراق ژمارەیەک کێڵگەی گەورەی لەسەر سنورەکانی عێراق و وڵاتانی ئێران و کوەیت لێ هەڵکەوتووە، ئەم کێڵگانە بایەخێکی ئیجگار گەورەیان هەیە و بەتایبەت پەرەپێدانیان گۆڕانکاری جۆری بەسەر نەخشەی گشتی بەرهەمهێنانی ئێستای نەوتدا دەهێنێت لە عێراقدا، ئەوانیش بریتین لە؛ 1. کێڵگە سنورییەکان لەگەڵ وڵاتی کوەیت وەک لە (نەخشەی ژمارە (2))دا ڕونکراوەتەوە، عێراق دوو کێڵگەی گەورەی نەوتی نزیک بە سنوری وڵاتی کوەیت هەڵکەوتووە، ئەوانیش؛ أ. کێڵگەی رومێلە، ئەم کێڵگەیە بە دووری (50 کم) لە رۆژئاوای پارێزگای بەسرە هەڵکەوتووە، لە باشورەوە درێژدەبێتەوە بە ئاراستەی باکور کە سێ کێڵگە لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش بریتین لە رومێلەی باشور، رومێلەی باکور و رۆژئاوای قورنە. یەدەگی نەوتی کێڵگەی رومێلەی باکور بە نزیکەی (5 ملیار) و رومێلەی باشور بە نزیکەی (12 ملیار) بەرمیل نەوت دەخەمڵێنرێت. ب. کێڵگەی زوبێر، نزیک لە شاری بەسرەو هاوشانی کێڵگەی نەوتی رومێلەیە، بەڵام لەو بچوکترە، یەدەگی نەوتیش تێیدا بە نزیکەی (3.5 ملیار) بەرمیل نەوت دەخەمڵێنرێت، ئەم کێڵگەیە لە بەشی باشووری قوبەیەکی هەیە بە (سەفوان) ناودەبرێت، لە نزیک سنووری کوەیت. 2. کێڵگە سنورییەکان لەگەڵ وڵاتی ئێران وەک لە (نەخشەی ژمارە (3))دا هاتووە، عێراق خاوەنی کۆمەڵێک کێڵگەی نەوتی هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئێران، وەک؛ أ. کێڵگەی ئەبوغرێب، ئەم کێڵگەیە لە باشوری رۆژهەڵات، هاوسنور لەگەڵ وڵاتی ئێران هەڵکەوتووە، لە ساڵی (1971) دۆزراوەتەوەو لە ساڵی (1977) گەیشتووە بە قۆناغی بەرهەمهێنان. ب. کێڵگەی بازرگان، دەکەوێتە باکوری پارێزگای بەسرە، لە ساڵی (1969) دۆزراوەتەوەو لە ساڵی (1977) گەیشتووە بە قۆناغی بەرهەمهێنان. ج. کێڵگەی فەکە، ئەویش بە هەمان شێوەی کێڵگەی بازرگان دەکەوێتە باکوری پارێزگای بەسرە، لە ساڵی (1974) دۆزراوەتەوەو لە ساڵی (1979) گەیشتووە بە قۆناغی بەرهەمهێنان. د. کێڵگەی مەجنون، یەکێکە لە کێڵگە گەورە نەوتییەکان یەدەگەکەی بە (8.2 ملیار) بەرمیل نەوت دەخەمڵێنرێت، دەکەوێتە باکوری پارێزگای بەسرە، لە ساڵی (1976)ەوە دۆزراوەتەوە. تەوەری دووەم؛ کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکان یەکەم: کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ مەبەست لە کێڵگە هاوبەشەکان ئەوانەن، کە ڕووبەرەکەیان سنوری جوگرافی نێوان دوو دەوڵەتی دراوسێ یان زیاتر لە دوو دەوڵەت دەبڕێت، جا دەکرێت ئەو کێڵگەیە بۆ نێو دوو دەوڵەت یان زیاتر درێژبووبێتەوە، یان بەشی هەرە گەورەی لە یەکێک لە دەوڵەتەکان چڕ بووبێتەوەو بەڵام بەشێکی کەمی یان گۆشەیەکی درێژ بووبێتەوە بۆ نێو سنوری دەوڵەتێکی دیکە. بەرهەمی هەر کێڵگەیەک بەپێی سروشتی کێڵگە نەوتییەکە جیاوازە لە رووی پێکهاتەی جیۆلۆجی خەزانی کێڵگەکان و ڕادەی پشت بەستن بەو دەوڵەتانەی تێیدا هاوبەشن کە کێڵگەیەکی دوانەیی یان جەماعییە، لە لایەکی دیکەوە شوێنی هەڵکەوتەی کێڵگەکان کاریگەری دیکە بەجێدەهێڵێت لەو ڕووەی لەسەر ئاستی وشکان یان ئاوی هەڵکەوتوون، ئەگەر نەڵێین هەموو ئەوا دەکرێت بەڵێین بەشی هەرە گەورەی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە جۆری دووەمیانەو لەسەر ئاستی وشکانی هەڵکەوتوون. بەپێی سەرچاوە عێراقییەکانی تایبەت پرسی نەوت، عێراق (24) کێڵگەی نەوتی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی هەیە، کە بڕێکی بێ‌شومار نەوت و غازیان تێدایە، (4) لەو کێڵگانە کێڵگەی دیار و ناسراون. ئەو کێڵگە نەوتیانەشی و هاوبەشن لەگەڵ هەر یەک لە وڵاتانی وەک ئێران، کوەیت و سوریا، دابەشی سەر دوو جۆر دەبن، یەکەمیان ئاشکران و ئاست و توانا و بڕی بەرهەمیان دیارە، بەڵام دووەمینیان زانیاری‌یان لە بارەوە وەک پێویست نیەو نەخشەکانیان ناڕوون و نادیارە. لەم چوارچێوەیەدا دەکرێت ئاماژ بەوە بدەین کە لە عێراق پێنج کێڵگەی هاوبەشی لەگەڵ ئێران‌دا هەیە کە بریتین لە کێڵگەکانی؛ مەجنون، ئەبوغرێب، بازرگان، فەکە و نەفت خانە، کە پێکەوە یەدەگی نەوتی خاو تێیاندا بە زیاتر لە (95 ملیار) بەرمیل نەوت دەخەمڵێنرێت، بە گوێرەی داتا فەرمییە عێراقییەکان. ئەمە سەرەڕای کێڵگەکانی بەدرە، چیاسورخ، بیکا و سەیبە، هەروەها کێڵگە دەستلێندراوەکانی وەک زرباتیەو شەهابی، لە کاتێکدا ئاماژە بە ئەگەری بونی کێڵگەی دیکەی نەدۆزراوەش دەدرێت لە کە بەدرێژایی هەزار و 300 کیلۆمتری لەسەر سنوری ئەم دوو وڵاتە درێژبوونەتەوە. هاوکات کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانی نێوان کوەیت و عێراق بریتین لە؛ کێڵگەی سەفوان، رومێلە، زوبێر و ئەبوغرێب دەکەونە ئەو چوارچێوەیەی کە دابەشی سەر هەردوو وڵات دەبن، لە باکوری وڵاتی کوەیتیش کۆمەڵێک کێڵگەی نەوتی هەڵکەوتوون کە گرنگترینیان بریتین لە؛ کێڵگەی رەوزەتەین، بوحەیرە و سابرییە، لە باشوری عێراقیش کێڵگەکانی زوبێر، قورنە، جەزیرەی مەجنون، ئەو کێڵگە گرنگانەن بە خاکی ئەم دوو دەوڵەتەدا درێژبوونەتەوە لە باکورەوە بۆ باشور، لە رۆژئاوای دەروازەی سەفوان لەسەر سنوری نێوان کوەیت و عێراق، ئەو بەشە جوگرافییەی کە دەکەوێتە سنوری کوەیتەوە بە "رەتقە" و لە عێراقیش بە "رومێلە" ناودەبرێت. ئەو کێڵگە هاوبەشانەشی لەگەڵ سوریادان بریتین لە؛ سەفیە، تل حەجەر و تل ئەبتەخ. هاوکات لەگەڵ سعودییەشدا سێ کێڵگەی دەستلێنەدراو هەیە کە هیچ بەرهەمهێنانێکیان تێدا ناکرێت، بریتین لە؛ ئەبو خەیمە، سەفاوی و روتبە. دووەم: کێشەی سنورە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ 1. کێشەکانی دیارکردن و کێشانی سنور لە نێوان وڵاتانی دراوسێ؛ جەنگی دووەمی کەنداو لە ساڵی (1991) لە سەر سنوری نێوان هەردوو وڵاتی عێراق – کوەیت، بووە هۆی زەوتکردنی بەشێک لە خاکی عێراق بە ڕووبەری (180 کیلۆمەتر دووجا)، کە چەندین بیری نەوتی بەرهەمهێنەری تێدایە، لەوانە: (11) بیر لەسەر کێڵگەی نەوتی رومێلە، (3) بیر لەسەر قوبەی سەفوان لە چوارچێوەی کێڵگەی زوبێر. 2. کێشەکانی گەڕان و پشکنین و بەرهەمهێنان و گەشەپێدان؛ ئەم هەنگاو و پرۆسانە پێویستی بە هاریکاری و هەماهەنگی هەیە لە نێوان ئەو دەوڵەتانەی کێڵگە نەوتییەکان تێیاندا هاوبەشە، بەتایبەت لە رووی پرۆسەی دیاریکردنی بڕی توانای بەرهەمهێنان، یەدەگی کێڵگەکان، ئامرازەکانی بەرهەمهێنان، ستراتیجی گەشەپێدان و بەرهەمهێنان، کە هیچ یەکێک لە وڵاتە هاوبەشەکان ناتوانن بەتەنها ئەو کارانە بکەن. بەهۆی نەگەیشن بە جۆرێک لە هاریکای و ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی عێراق لەبارەی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانەوە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن عێراق ساڵانە زیاتر لە (18 ملیار) دۆلار زیانی پێدەگات.