Draw Media

تێبینییه‌كان له‌سه‌ر گه‌ڕی مۆڵه‌تپێدانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م

تێبینییه‌كان له‌سه‌ر گه‌ڕی مۆڵه‌تپێدانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م

2024-05-13 12:59:56


د. نه‌بیل مه‌رسومی- شاره‌زای بواری نه‌وت

یه‌كه‌م: له‌كۆی 12 پرۆژه‌ كه‌ تائێستا له‌ نوێترین پرۆسه‌ی به‌ڵێنده‌رایه‌تی نه‌وت و غازدا له‌ عێراق به‌خشراون، 10 پرۆژه‌یان بۆ كۆمپانیا چینییه‌كان رۆیشتووه‌. له‌كۆی ئه‌و 13 پرۆژه‌یه‌ش كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ خرانه‌ڕوو، حه‌وت پرۆژه‌ی تر هیچ پێشنیارێكیان بۆ نه‌چووه‌و ته‌نیا پرۆژه‌یه‌ك پیشنیازی بۆ چووه‌، ئه‌ویش وه‌رنه‌گیراوه‌. 
دووه‌م: زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیا چینییانه‌ی كه‌ پرۆژه‌كانیان بردوه‌ته‌وه‌، خۆیان به‌شێوه‌ی كرده‌یی له‌ عێراق بوونیان هه‌یه‌. كۆمپانیای (ZhenHua Oil) كێڵگه‌ی (شرق بغداد) له‌ژێر باڵه‌ لۆكاڵییه‌كه‌یدا (EBS) به‌ڕێوه‌ ده‌بات، هاوكات كۆمپانیای (CNOOC) كۆمه‌ڵێك كێڵگه‌ی نه‌وت له‌ میسان به‌ڕێوه‌ده‌بات. كۆمپانیای ئه‌نتوان ئۆیل (كه‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی زه‌فریه‌ی له‌ پارێزگای واست به‌ده‌ستهێناوه‌) ئێستا وه‌كو به‌ڵینده‌ری سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزاری نه‌وتیی له‌ كێڵگه‌ی مه‌جنون كارده‌كات، كه‌ كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌ له‌دوای چونه‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمپانیای شێڵ له‌ ساڵی 2018وه‌ كێڵگه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات. كۆمپانیای (GeoJade) به‌شێكه‌ له‌ كۆنسورتیوم كه‌ به‌مدواییه‌ پرۆژه‌یه‌كی بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی (توبا) له‌ به‌سره‌ پێشنیار كردووه‌، ئێستا كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌ ئه‌و كێڵگه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات. 
سێیه‌م: ده‌رخسته‌ی براوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای كرێ دیاری ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی كۆمپانیا پێشنیاری كه‌مترین رێژه‌ی قازانج ده‌كات بۆ بردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان. له‌و پرۆژانه‌ی كه‌ به‌خشراون. 
چواره‌م: هه‌موو ئه‌و ناوچه‌و كێڵگانه‌ی كه‌ له‌ رۆژی دووه‌می ته‌نده‌ره‌كاندا به‌خشراون بریتین له‌ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ نه‌وت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان كه‌متر سه‌ره‌نجیان راكێشاوه‌ بۆ مه‌رجه‌ بازرگانی و گرێبه‌ستییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئه‌و ته‌نده‌رانه‌ی كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر غاز ده‌كه‌نه‌وه‌. 
پێنجه‌م: گه‌وره‌ترین كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان جیهان جگه‌ له‌ بایه‌خی گه‌رموگوڕ بۆ مه‌رجه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی وه‌زاره‌ت، هچی تریان نه‌كردووه‌، له‌ناو كۆمپانیا غه‌یره‌ چینییه‌كاندا كه‌ پێشوه‌خته‌ سه‌ركه‌وتوون بۆ گه‌ڕه‌كانی مۆڵه‌تپێدانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م- له‌وانه‌ كۆمپانیای بریتش پترلیۆم، تۆتاڵ ئینێرژی، شێڵ، ئینی، ئه‌دنۆك، قه‌ته‌ر بۆ وزه‌، پترۆناس- تائێستا جگه‌ له‌ ته‌نیا دوو كۆمپانیا نه‌بێت، ده‌رخسته‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌. كۆمپانیای شێڵ و ئه‌دنۆك ده‌رخسته‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ كڕینی كێڵگه‌ی (ده‌میه‌) له‌ میسان، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر گروپی (كار)دا دۆڕاندویانه‌. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand