هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له سه‌ردانی جیفری پایت بۆ هه‌ولێر
2024-05-16 16:31:02
(دره‌و):
جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە گه‌یشته هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بینی، پێكه‌وه سه‌ردانی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی وزه‌یان كرد، كه یه‌كێكیان كێڵگه‌ی (خورمه‌ڵه) بووه كه سه‌رچاوه‌ی نزیكه‌ی 40%ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه.
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مریكییه هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاشنا بێت به ژێرخانی وزه له هه‌رێمی كوردستان و ئەمریکا "پاڵپشت و هەماهەنگ دەبێت لەبەرەوپێشبردنی کەرتی وزە بەگشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بە تایبەت لە بواری (وزەی پاک و نوێبووەوە).
له‌پاڵ ئه‌مه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كراوه، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوت.
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان كه به "ئه‌پیكور" ناسراوه‌و هه‌شت كۆمپانیای بیانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت، به‌ر له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ واشنتۆن، نامه‌یه‌كیان بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا نوسی و داوایان لێ‌كرد فشار بخاته‌سه‌ر عێراق بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، كه له 25ی ئازاری 2023وه به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه راوه‌ستاوه.
به‌پێی قسه‌ی گروپی ئه‌پیكور، تێكڕای سه‌رمایه‌گوزاری بیانی له كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمدا بڕی (10 ملیار) دۆلاره، له‌م رێژه‌یه بڕی (300 ملیۆن) دۆلاری سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌مریكایه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق گوێی بۆ داواكاری ئه‌مریكا نه‌گرت، له واشنتۆنه‌وه نوسراوی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كرد، له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی پێشوو داوای لێ‌كرد گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی راده‌ست بكات به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌یان به‌پێی یاساكانی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه گرێبه‌سته‌كان راده‌ست بكات، ئیتر لێره‌دا هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌مریكاش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت شكستی هێنا.
به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان زیاتر له نه‌وت، چاویان له‌سه‌ر غازی هه‌رێمی كوردستانه، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له ئه‌مریكایه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكانی له ئه‌مریكا پرسی غازه، گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غازی عێراق كه (كۆرمۆر)ه له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێتیدایه، به‌ڵام ئێران دژی هه‌رجۆره هه‌نارده‌كردنێكی غازی كوردستانه، ئێران خۆی غاز به عێراق و توركیا ده‌فرۆشێت و نایه‌وێت به‌دیلی بۆ دروست ببێت، بۆیه هه‌رجارێك باسی هه‌نارده‌ی غاز ده‌كرێت، كێڵگه‌ی كۆرمۆر روبه‌ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه.