هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن راوه‌ستا
2024-05-12 13:41:43
(دره‌و):
هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن راوه‌ستا كه به‌شێكی نه‌وتی كه‌ركوكه، حكومه‌تی ئوردن داوا ده‌كات یاداشتی هه‌نارده‌ی نه‌وت سێ مانگی تر درێژ بكرێته‌وه، ئه‌م رێككه‌وتنه نه‌وتییه له‌ناوخۆی عێراق ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ره، نه‌وت به نرخێكی زۆر هه‌رزان به ئوردن ده‌دات.
وه‌زاره‌تی وزه‌و سامانه كانزاییه‌كانی ئوردن ئاشكرایكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی واده‌ی كاركردنی به یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئوردن كه له رۆژی 4/5/2023دا ئیمزا كراوه، هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی عێراق بۆ ئوردن راوه‌ستاوه.
ئه‌ندازیار ئیمان عه‌واد به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و گازی سروشتی له وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئوردن ده‌ڵێ:" وه‌زاره‌ته‌كه‌مان قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كردووه بۆ ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكرجنه‌وه‌ی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بۆ ماوه‌ی 3 مانگی تر به هه‌مان مه‌رجی گرێبه‌سته‌وه، ئه‌مه‌ش له رێكه‌وتنی كۆتایهاتنی واده‌ی یاداشته‌كه‌وه، به‌وپێیه‌ی له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو وڵات یاداشته‌كه یارای درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه".
به‌پێی قسه‌ی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئوردن، ئه‌و نه‌وته‌ی كه له عێراقه‌وه هاورده ده‌كرێت رێژه‌ی 7%ی پێداویستی نه‌وتی خاوی ئوردن پێكده‌هێنێت، ئه‌مه وای له ئوردن كردووه داوا بكات رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له عێراقه‌وه 50% زیاد بكرێت.
ئه‌مدواییه، بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عێراق بۆ ئوردن مانگانه له‌نێوان 450 بۆ 465 هه‌زار به‌رمیل بوو، واتا بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی رۆژانه 15 هه‌زار به‌رمیل بووه.
ساڵح خرابشه وه‌زیری وزه‌و سامانه كانزاییه‌كانی ئوردن سه‌ره‌تای ئایاری 2023 یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ عێراق ئیمزاكرد بۆ هاورده‌كردنی نه‌وت له عێراقه‌وه. به‌گوێره‌ی ئه‌م یاداشته كه حكومه‌تی ئوردن هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی ده‌دات، ده‌بێت لایه‌نی ئوردنی تانكه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ پاڵاوگه‌ی نه‌وت له شاری زه‌رقای وڵاته‌كه‌ی دابین بكات.
ئوردن به داشكاندنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌كڕێت، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بڕی 16 دۆلار ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی مانگانه‌ی نه‌وتی خاوی برێنت، ئه‌مه وایكردووه له ناوخۆی عێراق ناڕه‌زایه‌تیی هه‌یه له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه بۆ ئوردن، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵ ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه هێزی ئاسمانی ئوردن به‌شداری له هێرشێكی ئه‌مریكادا كردووه بۆ لێدان له حه‌شدی شه‌عبی، ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نه شیعه‌كان دژ به ناردنی نه‌وت بۆ ئوردن زیاتر بوو.
ئه‌و نه‌وته‌ی كه عێراق هه‌نارده‌ی ئوردنی ده‌كات به‌شێكی نه‌وتی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه، ئه‌وكاته‌ی كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی نه‌وتی كه‌ركوك له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راوه‌ستا، عێراق بۆی گرنگ بوو نه‌وته‌كه ره‌وانه‌ی ئوردن بكات، به‌ڵام ئێستا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له‌رێگه‌ی هێڵی كه‌ركوك- جه‌یهانه‌وه ته‌واو كردووه‌و رێگای بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك دۆزیوه‌ته‌وه، ئایا سه‌رله‌نوێ یاداشته‌كه نوێ ده‌كاته‌وه.
مێژووی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئوردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رژێمی پێشوو، له‌سه‌رده‌می سه‌ددامدا عێراق رۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئوردن ده‌كرد، نیوه‌ی ئه‌م بڕه نه‌وته به‌خۆڕایی بوو، نیوه‌كه‌ی تری به نرخێكی ره‌مزی به ئوردن ده‌درا.
له ساڵی 2006دا‌و دوای كه‌وتنی سه‌ددام، حكومه‌تی یه‌كه‌می نوری مالیكی یاداشتێكی لێكتێكه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئوردن ئیمزا كرد بۆ پێدانی بڕی 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به ئوردن، به‌پێی ئه‌م یاداشته بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بڕی 18 دۆلار دانرابوو، ساڵی 2008 نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له یاداشته‌كه‌دا بۆ 22 دۆلار به‌رزكرایه‌وه.
2ی شوباتی 2019 عێراق و ئوردن یاداشتێكی نوێیان ئیمزا كرد بۆ هه‌نارده‌كردنی 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ئه‌مجاره بڕی 16 دۆلار دانرا (ئه‌وكات ئه‌م نرخه 13 دۆلار كه‌متر بوو له نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا) ئه‌مه‌ش بۆ دابینكردنی خه‌رجی گواشتنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه بوو له كه‌ركوكه‌وه بۆ زه‌رقای ئوردن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داشكاندنه زۆره‌دا كه عێراق له نرخی نه‌وت بۆ ئوردنی كردووه، ئوردن به‌رێژه‌ی 75% داشكاندنی باجی گومرگی بۆ هاورده‌ی كاڵای عێراق له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه كردووه.