رۆژنامەی (تەلەگراف): (11) هەزار ژن لە هەرێمی كوردستان خۆیان سوتاندووە

Draw Media

2024-05-15 08:10:29




درەو:
رۆژنامەی (تەلەگراف)ی بەریتانی, راپۆرتێكی لەبارەی ئاماری هەوڵەكانی خۆكوشتن و  خۆسوتاندنی ژنان لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردووە, كە لەلایەن (Tom Parry _ Simon Townsley,) بەشێوەیەكی مەیدانی لە شاری سلێمانی ئامادەكراوە.
🔹هەوڵەكانی خۆكوشتن لەڕێی خۆسوتاندونەوە, لەنێو ژنانی هەرێمی كوردستانی عێراق بەرزبووەتەوە, چەندان ژن ئەم كردەوە تۆقێنەرە تراژیدیە, بە تاكە رێگا دەزانن بۆ هەڵهاتن لە توندوتیژی ناو ماڵەكان.
🔹نیگار مارف, سەرۆكی بەشی پەرستاران لە نەخۆشخانەی سوتاوی لە سلێمانی دەڵێت: حاڵەتێكی زۆر روومان تێدەكات كە لەسەرییەوە تا قاچی سوتاوە, خانەوادەكان لە ترسی شەرمەزاربوون دەڵێن, روداوەكە لەكاتی خواردن ئامادەكرندا روویداوە.
🔹رۆژنامە نوسەكانی تەلەگراف بە درێژایی نزیكەی یەك هەفتە لە سلێمانی ماونەتەوەو بەدواداچونیان كردووە, بۆیان دەركەوتووە, نەهامەتی یەك لەو ژنانەی كە بەمدواییە خۆی سوتاندووە, پرسێكی ئاساییەو لەگەڵی راهاتوون.
🔹لەماوەی ئەو هەفتەیەدا, سێ‌ حاڵەتی سوتانی مامناوەند گەیشتوونەتە نەخۆشخانەكە, بەوتەی پەرستارەكان, زۆرینەی ئەو حاڵەتانە تەنها چەند كاتژمێرێك دوای روداوەكە دەژین.
🔹رۆژنامەكە دەڵێت: خەمڵاندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن, لەدوای ساڵی (1991) كە كوردەكان دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمیان بەدەستهێناوە, هەوڵەكانی خۆكوشتن بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی (11) هەزار ژن, سەرەڕای نەبوونی داتای باوەڕپێكراو, چونكە هەندێك لە قوربانیەكان نەبراوەنەتە نەخۆشخانە.  
🔹دیاردەكە بەشێوەیەكی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی زۆرتربووە, كە خاوەنی یەكەیەكی سوتای پسپۆڕو تەنهایە لەسەر ئاستی عێراق.
🔹زۆرێك لە حاڵەتەكان بەهۆی توندتیژی ناو خێزانەكانەوە روودەدەن, بەتایبەت كە شوێنێك نیە ژنان هانای بۆبەرن و داوای هاوكاری لێبكەن.
رۆژنامەكە دەڵێت: لەم كۆمەڵگە محافزكارەدا, توندوتیژییەكان لەپشتی دەرگا داخراوەكانەوە دەمێننەوە, ژنان لە تەمەنێكی كەمدا بەشودەدرێن , بەزۆری لەناوچە شاخاوییە چۆڵەكان, كە تەنها بڕێكی كەم لە خوێندەواری و چاودێری تەندروستی بەدەستدەهێنن.
🔹بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان, ژنان روبەڕووی هەڵكشانی زیاتری توندتیژی دەبنەوە لەناو ماڵەكان, بەجۆرێك تێكڕای توندیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی لەنێوان ساڵانی (2020_2021) بە رێژەی (125%) بەرزبووەتەوەو گەیشتووەتە زیاتر لە (22) هەزار حاڵەت.
🔹لە ساڵی (2012)ش, لە لێكۆڵینەوەیەكی  گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ پزیشكیی دەرونی هاتووە: زیاتر لە یەك لەسەرسێی ئەو ژنانەی بەشداری راپرسیان كردووە كە ژمارەیان (54) ژن بووە, لەمیانی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە سلێمانی قسەیان لەگەڵ كراوە, وتویانە: كێشە خێزانیەكان و كێشەكانی ژیانی هاوسەری هۆكار بوون.
🔹داتاكانی نەخۆشخانەی سلێمانی ئاشكرایان كردووە: لەساڵی (2007)وە, نزیكەی  (4935) ژن بەهۆی سوتاویەوە داخڵی نەخۆشخانەكە كراون, یەك لەسەر سێیان بەهۆی برینەكانیانەوە گیان لەدەستداوە, كە تەمەنی (88%) لەنێوان (15بۆ45) ساڵان بووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand