Draw Media

(درەو میدیا): بەیانی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی یەكێتی لە وێستگەی ژمارە "5"ی بنكەی ئامادەیی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی دەنگیدا و بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست " درەو میدیا" كەوتوون ئەنجامی ئەو وێستگەیە بەمشێوەیە بووە: یەكێتی: 85 دەنگ گۆڕان: 55 دەنگ كۆمەڵ: 23 دەنگ بەرەو ئیسلاح: 19 دەنگ نەوەی نوێ‌: 15 دەنگ سەردەم: 3 دەنگ  


(درەو میدیا): بڕیارە پەرلەمانی عێراق سبەی دووشەممە دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بكات، پارتی و یەكێتیش هێشتا لەسەر یەك كاندید رێكنەكەوتوون. سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداد بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، م حەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە سبەینێ دەنگدان بكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار. ئەو سەرچاوەیە كە خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە، وتی: بەهۆی ئەو كێشمەكێشەی كە لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار لەنێوان یەكێتی و پارتی دروستبووە، سەرۆكی پەرلەمان بەباشی دەزانێت سبەینێ پۆستەكە لەناو پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر سبەینێ نەتوانرا یەكلابكرێتەوە، رۆژی سێشەممە كە دواین وادەی دەستورییە بتوانرێت تێدا سەرۆك كۆمار هەڵببژێرێت. ئەمڕۆ دواین وادەی پێشكەشكردنی تانە بوو بۆ ئەو كاندیدانەی كە كاندیدبونیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رەتكرایەوە، بەپێی یاسا دادگای فیدراڵی دەبێت لەماوەی سێ رۆژدا وەڵامی تانەكانیان بداتەوە، ئەگەر سبەینێ دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بكرێت، دەبێت بەر لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان، دادگای فیدراڵی وەڵامی تانەكان بداتەوە.


(درەو میدیا): ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر سایتی فەرمی خۆی داوای لە 24 کاندیدەی  پۆستی سەرۆک کۆمار کرد کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە ، سبەینێ1ی 10ی 2018 كاتژمێر 10ی بەیانی لە كۆشكی كۆنگرەكان لە پەرلەمان ئامادەبن. لە ئاگادارییەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا هۆكاری بانگهێشتكردنی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك كۆمار روننەكراوەتەوە. ناوی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك كۆمار: 1- سردار عبد الله محمود تايمز 2- عبد اللطيف جمال رشيد 3- عمر احمد كريم البرزنجي 4- سروة عبد الواحد قادر ابراهيم 5- عبد الكريم علي عبطان الجبوري 6- برهم احمد صالح قاسم 7- فؤاد محمد حسين بكي 8- نوار سعد محمود حسين الملا 9- سليم همزة صالح خضر 10- جبار شاطي عبد الحسن التميمي 11- كمال عزيز قيتولي 12- منذر منعم سعد جبر الباوي 13- منقذ عبد اللطيف مصطفى الصفار 14- محمد صالح حمه فرج الجاف 15- راضي سعيد بدر سلمان الفيلي 16- فيصل محسن عبود الكلابي 17- عماد كمال سعيد مولود 18- احمد موح عمران شبين 19- بدور عبد مرهج مارد 20- عباس محمد نوري بيات أوغلو 21- ثائر غانم محمد علي الشبكي 22- أيوب درباس موسى 23- رحيم ابوجري معين الساعدي 24- رياض محمد مزهر خلف الوزني


( درەو میدیا):  كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، بڕیاری كاركردن بە ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی هەڵناوەشێنێتەوەو كاتی دەنگدانیش درێژناكاتەوە، هۆشداریش دەدات لە پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانیان. ڕێزان حەمەڕەشید سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كاتی دەنگدان بەهیچ شێوەیەك درێژناكرێتەوە و كاتژمێر 6ی سەر لەئێوارە سەرجەم بنكەكانی دەنگدان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دادەخرێن و، هەر بنكەیەكیش پابەند نەبێت بەو وادەیەوە دەنگەكانی بە پوچەڵ هەژمار دەكرێت. جەختیشیكردەوە كە پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی بەتەنها دەنگی پێدەدرێت، بەڵام  ڕەگەزنامە بەتەنیا دەنگی پێنادرێت و پێویستە دەنگدەر پێناسەی باری شارستانێتی پێبێت و وێنەی ئەسڵی بێت نەك كۆپی و لەبەرگیراوە. ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن وتیشی:" ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی كۆمیساران دەریكردووە بۆ شارێك و ناوچەیەكی كوردستان نیە و لەتەواوی ناوچەكان جێبەجێدەكرێن". ڕاشیگەیاند، لادان لەبڕیارەكانی كۆمسیۆن بەسەرپێچی هەژماردەكرێت  و ناوی سەرجەم بنكەكان تۆماركراوەو هەر بنكەیەك سەرپێچی بكات دەنگەكانی پوچوڵدەكەنەوە.


(درەو میدیا): عادل عەبدولمەهدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق چوار مەرجی هەیە. رائید فەهمی، سەركردە لە هاوپەیمانی " سائیرون" رایگەیاند عادل عەبدولمەهدی كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی وەزیرانی عێراق چوار مەرجی ئاراستەی هێزە سیاسییەكان كردووە بۆئەوەی رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە دەرببڕێت. بەوتەی رائید فەهمی كە قسەی بۆ سایتی " شەفەق نیوز" كردووە، مەرجەكانی عەبدولمەهدی ئەمانەن: یەكەم: ئازادی تەواوی هەبێت لە هەڵبژاردنی كابینەی حكومەتدا. دووەم: هەموو كوتلەكان چەند كەسێك بۆ وەزارەتێك پێشنیازبكەن و ئازاد بێت لەوەی كامیان هەڵدەبژێرێت یان هەمویان رەتبكاتەوە. سێیەم: خۆی بەرنامەی حكومەت دیاریبكات بە رەچاوكردنی دید و بۆچوونی هێزە سیاسییەكان. چوارەم: ئازادی تەواوەتی هەبێت لەسەر بەڕێوەبردنی حكومەتی نوێ و رێكخستنی پەیوەندیی لەگەڵ هێزە سیاسییەكاندا و دوورخستنەوەی هەموو دەستوەردانێكی حزبی و سیاسیی لە كاری حكومەت. رائید فەهمی جەختیشیكردەە كە داواكارییەكانی عەبدولمەهدی بۆ سەرخستن و بەهێزكردنی كاری حكومەتە. بە گوێرەی سەرچاوە عێراقییەكان هاوپەیمانی سائیرونی موقتەدا سەدر و ئیئتیلافی فەتحی هادی عامری گفتوگۆیان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەركردەی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی كردووە بۆئەوەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدی بكەن. عادل عەبدولمەهدی ساڵی 2005 جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بووو، پاشان پۆستی وەزارەتی نەوتی وەرگرت و ئازاری 2016 دەستی لەو پۆستەش كێشایەوە و دەستبەرداری كاری حزبی و حكومیی بوو.  


(درەو میدیا): ئێوارەی دوێنێ‌ حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر، لەگەڵ فوئاد حسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لەشاری بەغداد كۆبوەوە. سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەكان ئاماژە بەبونی جوڵەیەكی سیاسی دەكەن بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پۆستی سەرۆك وەزیران بەیەك پاكێج. بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عەبادی لەگەڵ كاندیدەكەی بارزانی دوو پرسی تاوتوێكردووە، یەكەم: پرسی دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار كە بڕیارە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، دووەم: چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌. ڕۆژنامەی (عەرەبی ئەلجەدید)ی قەتەری لەزاری سەرچاوەیەك لە ئیئتیلافی نەسرەوە بڵاویكردەوە، عەبادی لەگەڵ فوئاد حسێن و وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆمەڵێك پرسی پەیوەست بە پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ تاتوێكردووەو، عەبادی هەوڵیداوە قەناعەت بە حزبەكەی بارزانی بهێنێت بچێتە پاڵ هاوپەیمانی (چاكسازی و بنیاتنان) كە هەوڵی پێكهێنانی زۆرینەیەكی پەرلەمانی دەدات. ئاشكراشیكردووە، پارتی مەرجی ئەوەبووە لەدانیشتنی ڕۆژی سێشەممەدا دەنگ بە كاندیدەكەی (فوئاد حسێن) بدەن، لەبەرامبەر پشتیوانی كاندیدی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بۆ سەرۆك وەزیران. ڕونیشكردوەتەوە، مەسەلەكە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا ڕونتردەبێتەوە.


( درەو میدیا): هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە  30ی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوە بچێت تیایدا  بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم: -     (  3 ملیۆن و 85 هەزارو 461 ) كەس مافی دەنگدانی هەیە  -    ( 170 هەزارو 469 ) كەس دەنگدەری تایبەتە    - پارێزگای هەولێر:  یەك میلۆن 109 هەزارو 72 كەس مافی دەنگدانیان هەیە   - پارێزگای سلێمانی: یەك ملیۆن و 196 هەزارو 980 كەس مافی دەنگدانیان هەیە   - پارێزگای دهۆك:    711 هەزارو 218 كەس مافی دەنگدانیان هەیە   - پارێزگای هەڵەبجە: 68 هەزارو 191 كەس مافی دەنگدانیان هەیە   -  ( 1359 ) بنكەی دەنگدان هەیە لە چوار پارێزگاكەی هەرێم   - ( 6412 ) وێستگەی دەنگدان -  ( 773 ) پاڵێوراو كێبەركێ دەكەن  - ( 532 یان پیاو و 241 یان ژنە)  -  ( 111 ) كورسی پەرلەمانی كوردستان -  11 كورسی بۆ كۆتاكان دیاریكراوە، كە 5 كورسی بۆ مەسیحیەكان و 5 كورسی بۆ توركمان و 1 كورسی بۆ ئەرمەن.  


راپۆرتی: محەمەد رەئوف هەرێمی كوردستان لەبەردەم هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندایە، بۆ هەڵبژاردنی 100 ئەندامی گشتی پەرلەمانی كوردستان و 11 ئەندامی كۆتا، كە (  3 ملیۆن و 85 هەزارو 461 ) كەس مافی دەنگدانی هەیە.   هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 21/9/2013 پرۆسەی هەڵبژاردنی 21/9/2013 لەدوای ساڵی 1992 و خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستانەوە، یەكەم خول بوو كە تەواوی هێزە سیاسیەكان هەریەكە و بە لیستی سەربەخۆ و جیا بەشداری هەڵبژاردنیانكرد، ئەمەش روونتر پێگەو سەنگی هێزەكان دەردەكەون، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە 21/9/2013 بەرێوەچوو، تیایدا ( 31 ) لیست بەشداریان لە پرۆسەكەدا كردوو سەرەنجام ( 17 ) لیست توانیان سەركەوتن بەدەستبهێنن.   لەو هەڵبژاردنەدا، ( 2653743 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، ژمارەی دەنگدەری درووست (1978382) كەس دەنگیاندا بەرێژەی ( 74.5%) بەهای كورسیەك بەبێ دەنگی كۆتاكان (19520) دەنگ بەوپێیەی دەنگی درووست بەبێ كۆتاكان  ( 1952093 ) كەس بووە، تیایدا  هەڵبژاردنەدا ( 9 ) لیستی گشتی و ( 8 ) لیستی كۆتاكان توانیان كورسی بهێنن و بچنە پەرلەمانەوە، تیادا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (743984 ) دەنگی بەدەستهێنا بەرێژەی (38.1% ) و ( 38 ) كورسی بەدەستهێنا و لیستی گۆڕان(476736) دەنگ و بەڕێژەی (24.4% ) و بەدەستهێنانی (24) كورسی، لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (350500) دەنگ و بەرێژەی (17.7% ) و بەدەستهێنانی ( 18 ) كورسی و   لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی (186741 ) دەنگ و بەرێژەی ( 9.6%) و بەدەستهێنانی ( 10 ) كورسی و كۆمەڵی ئیسلامی (118574 ) دەنگ بەرێژەی ( 6.1% ) و بەدەستهێنانی ( 6 ) كورسی و  بزووتنەوەی ئیسلامی (21834) دەنگ و بەرێژەی ( 1.1% ) و بەدەستهێنانی ( 1 ) كورسی و حیزبی سۆسیالیست (12501) دەنگ و بەرێژەی ( 0.6% ) و بەدەستهێنانی ( 1 ) كورسی و لیستی ئازادی  (12392) دەنگ و بەرێژەی ( 0.6%) و بەدەستهێنانی (1) كورسی و ئاراستەی سێیەم  (8681) دەنگ و بەرێژەی  ( 0.4% ) و بەدەستهێنانی ( 1 ) كورسی. سەرەڕای ئەوەش كۆتاكانیش (8) لیستیان كێبەركێیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی (11) كورسی لە پەرلەمانی كوردستان.     


(درەو میدیا): ئیئتیلافی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات ڕایدەگەیەنێت، ڕاسپاردنی هەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی، پێشێلكارییەكی ئاشكرای دەستورە. ئیئتیلافی نەسر لە ڕاگەیەندراوێكدا،  بەپێویستی دەزانێت لایەنەكان پابەندی دەقە دەستورییەكان بن لەڕێی دیاریكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی، بەر لەوەی سەرۆك كۆمار كاندیدەكەی ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، ڕاسپاردنی هەر كاندیدێكیش بەبێ‌ یەكلاكردنەوەی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی بەپێشێلكارییەكی ئاشكرای دەستور وەسفدەكات  و دەڵێت، ئەوەی لەسەری بنیات دەنرێت هیچ شەرعیەتێكی دەستوری و یاسایی نیە و، مایەی قبوڵكردن نیە حكومەتی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایە بنیاتبنرێت. لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پابەندبوون بەدەستور پێویستە لەسەروی بەرژەوەندییەكانەوەبێت، بۆ زامنكردنی شەرعیەتی بنیاتنانی دەوڵەت و ئەرك و دەسەڵاتەكانی و، زامنكردنی پاراستنی چوارچێوە دەستورییەكان و دیموكراسی لەوڵات. 


(درەو میدیا): ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان یەكەمین راپۆرتی لەسەر دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە رایدەگەیەنێت تا ئاستێكی زۆر باش بە شێوەیەكی گشتی پرۆسەكە بە ئارامی بەڕێوەدەچووە و ئاسایشی بنكەكان باش دابینكرابوون و بەشێوەیەكی گشتی رێكاری كۆمسیۆن جێبەجێ‌ دەكرا كە دەبوایە دەنگدەر بۆ دەنگدان بەڵگەنامەكانی (رەگەزنامەی شارستانی، پاسپۆرت، كارتی نیشتیمانی) پێ بێت، بەپێچەوانەوە رێگەی پێنەدەدرا دەنگبدات. هەروەها ئاماژەیبەوەشداوە كە هەندێك بەرپرسی پێشمەرگە و ئەفسەر و پلەداران لەبنكەكاندا بوون و بەجۆرێكی ناراستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر دەنگدەران هەبوو كە دەنگ بە چ قەوارەیەك بدەن. دەقی راپۆرتەكەی ئینستتیوتی پەی: ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان PAY راپۆرتی چاودێری بۆ هەڵبژاردنی  خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان راپۆرتی یەكەم دەنگدانی تایبەت 28/9/2018 پێشەكی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیار بوو ساڵێك لەمەوبەر ئەنجام بدرێت، ئەوەبوو دواخرا بۆ ئەیلولی ئەمساڵا، سەرباری كێشمەكێشی لایەنە سیاسیەكان لەسەر ئەنجامدان و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەكە لەكاتی دیاریكراو و گرفتەكانی تۆماری دەنگدەران و خاوینی كۆمسیۆن لە هەنگاوەكانیدا و دەستوەردان لەكاروباریان و بوونی فشار لەسەریان و دەركردنی هەندێك بڕیار و نانی هەندێك هەنگاو لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە كە لەراستیدا نەدەبوو وابێت (ئەمانە شوێنیان لێرەدا نیە باسیان بكەین، دواتر لە راپۆرتێكی تێرو تەسەلدا لەسەر هەموویان دەدوێین). لەدواجاردا بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەناو ئەو هەموو ململانێ و كێشمەكێشەدا چووە بواری جێبەجێكردنەوەو لەساتی خۆیدا ئەنجامدرا. رۆژی 28/9/2018 دەنگدانی تایبەت ئەنجامدرا، لەم راپۆرتە كورتەدا سەرنج و تێبینی خۆمان دەخەینە روو، بۆ ئەوەی بتوانرێت سود لە خاڵە گەشەكان ببینرێت و زیاتر پەرەیان پێ بدرێت، هەموو توانایەكیش بخرێتە گەڕ كەموكوڕییەكان پڕ بكرێنەوەو ئامادەكاری باشتر بكرێت بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی لە 30/9/2018 و رێگری لەو پێشێلكارییانەش بكرێت كە لەرۆژی دەنگدانی تایبەتدا كراون بۆ ئەوەی دووبارە نەبنەوە. بەو هیوایەی رۆژی 30/9/2018  لەكەشێكی دیموكراسیدا هەڵبژاردنێكی سەركەوتووی دوور لە ساختەكاری ئەنجام بدرێت و ببێتە مایەی ئەوەی نەخشەی سیاسیی هەرێم گۆڕانكاری بەسەردابێت بەو ئاقارەی كە پەرلەمانێكی تازەو حكومەتێكی كارا بێنەكایەوەو خەم و مەینەتیەكانی خەڵكی كوردستان بڕەوێتەوەو رزگاریان بێت لەو هەموو قەیرانەی تێی كەوتووین. ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان 29/9/2018   پرۆسەی دەنگدانی تایبەت  بەپێی پەیرەوی ژمارە (9) ی ساڵی 2018 ی دەنگدان و لەیەك جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان، كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی دەركردووە، هاتووە:  "دەنگدانی تایبەت پرۆسەی دەنگدانی كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، زێرەڤانی هەرێم (پێشمەرگە) و سوپا، كارمەندانی نەخۆشخانەكان و بەندیخانەكان و بەندكراو حوكمدراوەكان، لە چەند بنكەیەكی تایبەت بە خۆیان ئەنجامدەدرێت ، كە كۆمسیۆن بە هاوئاهەنگی لەگەڵا وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەستنیشانیان دەكات، بە مەرجێ پێش (48) كاژێر لە وادەی دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكان ئەنجامبدرێت". بەڵام لە راستیدا لە مەیدانی پراكتیكدا رۆژی 28/9/2018 تەنها (هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، زێرەڤانی هەرێم (پێشمەرگە) و سوپا) بەشداری دەنگدانیان كرد و (كارمەندانی نەخۆشخانەكان و بەندیخانەكان و بەندكراو حوكمدراوەكان) بەهۆی ئەوەی لیستی دەنگدانیان ئامادە نەكرابوو، هەرچەندە لە پەیرەوەكەشدا ناویان هاتبوو بەڵام بەشداریان پێنەكرا و بڕیارە رۆژی 30/9/2018 لەگەڵا دەنگدانی گشتیدا دەنگ بدەن.  بەپێی داتاكانی كۆمسیۆن، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە هەرچوار پارێزگای هەرێمدا بەم شێوەیە دابەش بوون: هێمای پارێزگا    پارێزگا    ژمارەی بنكە    ژمارەی وێستگە    ژمارەی دەنگدەر 5    هەولێر    41    201    72.653 6    سلێمانی    37    172    62.220 4    دهۆك    20    92    33.421 7    هەڵەبجە    1    6    2.175 كۆی گشتی    99    471    170.469   بەلام لە كاتی هەڵبژاردندا كە رۆژی 28/9/2018 ئەنجامدرا رێژەی بەشدار بوون بەم شێوەیە بوو: ژ    پارێزگا    ژمارەی دەنگدەر    ژمارەی بەشداربوان    رێژەی سەدی 1    هەولێر    72.653    67.413    92.7% 2    سلێمانی    62.220    55.580    89.3% 3    دهۆك    33.421    31.294    93.6% 4    هەڵەبجە    2.175    2.027    93.1% كۆی گشتی    170.469    156.314    91.69%   ئەم پرۆسەی دەنگدانە كە دوای ریفراندۆم یەكەم ئەزموونی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسییە لە هەرێمی كوردستاندا، چەند خالێكی سەركەوتووی تیابوو، لەهەمان كاتدا لە كۆمەڵێك كەموكوڕیش بێبەش نەبوو، لەم راپۆرتەدا هەوڵا دەدەین وێرای دەستخۆشی بۆ خاڵە باشەكان، خاڵە لاوازەكان و كەم و كوڕییەكان و پێشێلكارییەكانیش بخەینە بەرچاو، بەو مەبەستەی لە دەنگدانی گشتیدا لەبەرچاو بگیرێن، تا كەموكوڕییەكان راست بكرێنەوەو پێشێلكارییەكان رێگەیان لێبگیرێت. یەكەم: لایەنە ئەرێنییەكانی پرۆسەكە: ١- بنكەكانی دەنگدان لە كاتی خۆیدا ( كاتژمێر ٨ی بەیانی ) بە رووی دەنگدەراندا كرانەوە. ٢- وێرای فشاری زۆر لەسەر كارمەندانی كۆمسیۆن، بەكارهێنانی مۆبایل بۆ وێنەگرتنی كارتەكانی دەنگدان لەلایەن دەنگدەرانەوە قەدەغەكرا. ٣- تا ئاستێكی زۆر باش بە شێوەیەكی گشتی پرۆسەكە بە ئارامی بەڕێوەدەچوو. ٤- بەشێوەیەكی گشتی ئاسایشی بنكەكان باش دابینكرابوون. ٥- بەشێوەیەكی گشتی رێكاری كۆمسیۆن جێبەجێ‌ دەكرا كە دەبوایە دەنگدەر بۆ دەنگدان بەڵگەنامەكانی (رەگەزنامەی شارستانی، پاسپۆرت، كارتی نیشتیمانی) پێ بێت، بەپێچەوانەوە رێگەی پێنەدەدرا دەنگبدات. ٦- كاتژمێر (٦)ی ئێوارە لە كاتی خۆیدا بنكەكانی دەنگدان داخران. ٧-لەنێو وێستگەو بنكەكانی دەنگداندا هیچ ساختەكارییەك بەدی نەدەكرا، بەڵام بۆ قۆناغی دواتر ناتوانین هیچ رایەك بدەین، چونكە پرۆسەكە هێشتا بەردەوامە و سەبارەت بە گواستنەوەی سندوقەكان و ناردنی ئەنجامەكان بۆ كۆمسیۆن و شێوازی راگەیاندنی ئەنجامەكان، لەكاتی خۆیدا تێبینی و سەرنجەكانمان رادەگەیەنین.   دووەم: لایەنە نەرێنییەكانی پرۆسەكە: یەك: پێشێلكاری قەوارەكان: 1-    هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندنی حزبەكان تا ئێوارەی رۆژی 28/9 لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوام بوون. 2-    لەنزیك هەندێك لە بنكەكاندا ڕیكلامی قەوارەكان هەبوون . 3-    لەهەندێك بنكەدا كارت و ژمارە و وێنەی كاندیدان بەسەر دەنگدەراندا دابەشدەكران. 4-    هەندێك كاندید لەنزیك بنكەكانی دەنگدان و لەناو دەنگدەراندا بەردەوامبوون لەسەر بانگەشە. 5-    لە نزیك هەندێك بنكەدا لەلایەن هەندێك بەرپرس و نوێنەری قەوارەكانەوە ناوی ئەو كەسانە دەنوسرا كە دەنگیان دەدا. 6-    هەندێك لە دەنگدەرە تایبەتەكان فشاریان خراوەتە سەر دوور لە خواستی خۆیان كە دەنگ بە كاندیدی كۆتاكان بدەن. دوو: پێشێلكاری هێزە ئەمنیەكان: 1-    هەندێك بەرپرسی پێشمەرگە و ئەفسەر و پلەداران لەبنكەكاندا بوون و بەجۆرێكی ناراستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر دەنگدەران هەبوو كە دەنگ بە چ قەوارەیەك بدەن. 2-    لەبازگەكانی (كۆیە، دێگەڵە، سماقووڵی، هەولێر) گرفت  بۆهاتووچۆی ئەو دەنگدەرانە دروست دەكرا كە ناویان لە شارەكانی ترەوە هاتبوویەوە بۆ دەنگدان. 3-    لە گەلێك بنكەی دەنگداندا ڕێگری لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكرا و وەك پێویست رێگەیان پێنەدەدرا كە رووماڵی پرۆسەكە بكەن. بۆ نمونە پەیامنێرانی هەریەك لە دەزگاكانی (KNN، NRT،  K24، Speda، Westga News، G.kurdistan، Rudaw، Kurdistan Tv) لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، سۆران، كۆیە، رانیە، چوارقورنە، سیدەكان و سەیدسادق لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە رێگرییان لێكراو پەلاماردران. سێ: كەموكوڕییەكانی كۆمسیۆن: 1-    هەندێك لە رێكار و بڕیارەكانی كۆمسیۆن درەنگ بە بەڕێوەبەری بكەو وێستگەو كارمەندانی كۆمسیۆن گەیشتن، بۆ نمونە وەك بڕیاری تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری وێنەگرتنی دەنگدەران كە لە ئێوارەی 27/9/2018 دەرچوو بوو وە راگەیاندنی رۆژنامەوانی قەدەغەكردنی بەكارهێنانی مۆبایل لەنێو وێستگەی دەنگداندا لەلایەن دەنگدەرانەوە كە 28/9/2018 دەرچوو بوو.  2-    فەرمانبەرانی سەر سندوقەكانی دەنگدان وەك پێویست راهێنانیان پێ نەكرابوو و بەشێكیان نەشارەزابوون لە ئیشەكان. بەتایبەت ئەو كارمەندانەی لەسەر محاسەسەی حزبی دانرابوون . 3-    لەهەندێك لەوێستگەكاندا رێگری لەو دەنگدەرانە نەدەكرا كە مۆبایلیان بەمەبەستی وێنەگرتن لەكاتی دەنگداندا بەكار دەهێنا. 4-     كۆد و ژمارەی سەر سندوقەكان بە جۆرێك نوسرابوو كە زۆر بەئاسانی دەسڕانەوە . 5-    كۆدی سەر قفڵەكان لەگەل كۆدی سەر سندوقەكان جیاوازبون، كە پێویست بوو هاوتابن. 6-    ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە ناویان بۆ دەنگدان نەگەڕابویەوە. 7-    دەنگدەرانی تایبەت بەشێوەیەكی ناڕێك بەسەر بنكەكانی دەنگداندا لە شارو شارۆچكەكاندا دابەشكرابوون، ئەمەش دەبووە مایەی ئەوەی بەئاسانی ناوەكانی خۆیان نەدۆزنەوە. 8-    لەهەندێ‌ بنكەدا رێگە بەدەنگدەران دەدرا كە بەكۆپی ڕەگەزنامە دەنگ بدات. 9-    لەهەندێ‌ بنكەدا بەر لە كاتژمێر شەش كارتی دەنگدان تەواوبوو. 10-    ئەژماركردن و بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكانی دەنگدانی تایبەت كاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی دەنگدانی گشتیدا هەیە.


راپۆرتی : درەو لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018، بە بەراورد بە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو گۆڕانكاری لە دەنگی هێزەكان رویداوە، هەریەك لە كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان دەنگەكانیان زۆر زیادی كردووە و یەكێتی و پارتی و نەوەی نوێش دەنگەكانیان كەمیكردووە. بەڵام بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 2013ی پەرلەمانی كوردستان  دەنگی گۆڕان و كۆمەڵ كەمیكردووەو دەنگی یەكێتی و پارتی زۆر زیادیكردووە.  لە دەنگدانی تایبەتی 30ی ئەیلول كە رۆژی هەینی بەرێوەچوو، لە كۆی ( 170469) كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، (156314 ) دەنگیداوە  و رێژەی دەنگدان گەیشت ( 91.69%) ، لەو رێژەیە تا ئێستا:  * پارتی دیموكراتی كوردستان ( 62.656 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی 40%ی دەنگەكان  *یەكێتی نیشتمانی كوردستان( 44.870) دەنگی هێناوە بەرێژەی 28.7%  * بزوتنەوەی گۆڕان ( 9.303 ) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 6%)  * نەوەی نوێ (4.821) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 3%)  * كۆمەڵی ئیسلامی ( 4.095) دەنگی هێناوە بەرێژەی (2.6%)  * بەرەو ئیسڵاح(1.907) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 1.2%) * دەنگی پوچەڵ رێژەیەكی بەرزی هێناوە و دیاردەیەكی نوێیە لە هەڵبژاردندا لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو بزوتنەوەی گۆڕان نزیكەی ( 3 هەزار) دەنگی بەدەستهێنابوو، بەبەراورد بەم هەڵبژاردنە ئاستی دەنگەكانی بەرێژەی ( 300%) زیادیكردووە، پارتی لە هەڵبژاردنی رابردوو زیاتر لە 80 هەزار دەنگی هێنابوو ئێستا ( 62.656 ) دەنگی بەدەستهێناوە واتا بەرێژەی (25% دەنگەكانی كەمیكردووە، یەكێتی نزیكەی 70 هەزار دەنگی بەدەستهێنابوو ئێستا ( 44.870) دەنگی هێناوە واتا بەرێژەی ( 30% ) دەنگەكانی كەمیكردووە.   بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 12ی ئایار گۆڕان 300% زیادیكردووە و بەراورد بە 2013 گۆڕان 60% كەمیكردووە    دەنگی تایبەت لە نێوان هەڵبژاردنی 2013 و 2018 دا  لە هەڵبژاردنی 21/9/2013 دا لە كۆی(154 هەزارو 50 ) كەس  ( 144 هەزار و 434 ) كەس دەنگیان دا بە رێژەی  (93.8% ) بەپێی ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی تایبەت لەسەر ئاستی سێ پارێزگاكەی هەرێم بەم شێوەیە بووە: لە هەڵبژاردنی 2013 پارتی دیموكراتی كوردستان ( 59794) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی 41.4%ی دەنگەكان، بەڵام لە هەڵبژاردن 2018 دا پارتی دیموكراتی كوردستان ( 62.656 ) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی 40%ی دەنگەكان، واتا رێژەی دەنگەكانی ( 1.4%) زیادیكردووە، لە هەڵبژاردنی 2013 یەكێتی نیشتمانی كوردستان( 36349) دەنگی هێناوە بەرێژەی 25.2% ، بەڵام لە 2018 دا یەكێتی نیشتمانی كوردستان( 44.870) دەنگی هێناوە بەرێژەی 28.7%، واتا رێژەی دەنگەكانی ( 3.4%) زیادیكردووە.  لە هەڵبژاردنی 2013 بزوتنەوەی گۆڕان( 24130) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (( 16.7%)، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دا بزووتنەوەی گۆڕان ( 9.303 ) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 6%)،واتا ئاستی دەنگەكانی بەرێژەی ( 10.7%) كەمیكردووە، وەكو ژمارەش بە نزیكەی ( 14 هەزار ) دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی 60%. لە هەڵبژاردنی 2013 كۆمەڵی ئیسلامی ( 3990) دەنگی هێناوە بەرێژەی (2.8%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018دا  كۆمەڵی ئیسلامی ( 4.095) دەنگی هێناوە بەرێژەی (2.6%) واتا دەنگەكانی نزیكە لە یەكەوە،  لە هەڵبژاردنی 2013 یەكگرتوو (4923) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 3.4%) بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018دا بەرەو ئیسڵاح(1.907) دەنگی هێناوە بەرێژەی ( 1.2%)، واتا بەرێژەی ( 2.2%) كەیمكردووە، وەك ژمارەی دەنگ ( 3 هەزار دەنگ ) كەمیكردووە، واتا بە رێژەی 300% دەنگەكانی كەمیكردووە.  بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 12ی ئایار دەنگی یەكێتی و پارتی كەمیكردووەو بەراورد بە 2013 زیادیانكردووە  بەو پێیەش لە نێوان هەڵبژاردنی 12ی ئایار و 30 ی ئەیلولدا دەنگی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی زیادیانكردووەو دەنگی یەكێتی و پارتی و نەوەی نوێ كەمیانكردووە. بەڵام بەبەراورد بە هەڵبژاردنی 2013 دەنگی یەكێتی و پارتی زیادیانكردووە و دەنگی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو كەمیانكردووە. بەڵام لە دەنگی تایبەتی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 هەریەك لە ( پۆلیسی هاتوچۆ، گومرگ، توندوتیژی، رەگەزنامە ، پاسپۆرت)ی تیا نیە 


(درەو میدیا): فرۆكەیەكی سوپای عێراق لە گوندی (قۆری چای)ی سەربە قەزای دوزخورماتوو بەناچاری نیشتەوە، ئەو گوندەی كە فڕۆكەكەی تێدا نیشتوەتەوە، دەكەوێتە نێوان دوزخورماتوو و قەزای كفری. وەزارەتی بەرگری عێراق هەوڵەكەی پشتڕاستكردەوە، بەڵام رایگەیاند، فڕۆكەكە بەهۆی كێشەیەكی هونەرییەوە بەناچاری نیشتوەتەوە.  ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی وەزارەتی بەرگری عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، فڕۆكەكە لە جۆری (سزنا كرفان)ە و سەرقاڵی راهێنان بووە كاتێك دووچاری كێشە بووە. بەپێی راگەیەندراوەكە، لەروداوەكەدا هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەكەوتووەتەوە.


(درەو میدیا): هێزە ئەمنییەكان لە دەنگدانی تایبەتدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان شێوازێكی نوێ لە بایكۆت دادەهێنن،  ئەوەش (پوچەڵ) كردنەوەی دەنگەكانیانە، كە لە ناوەندی قەزای سلێمانی بەرزترین رێژەی تۆماركردووە. بەپێی ئەو ئامارە نافەرمییانەی بڵاوكراونەتەوە، پوچەڵكردنەوەی دەنگ، لەدەنگدانی تایبەتدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە دوێنی ٢٨ ئەیلول بەڕێوەچوو، ڕێژەیەكی بەرچاوی تۆماركردووە  و  بەڕای شارەزایانی بواری هەڵبژاردن ئەم حاڵەتە پێشهاتێكی تازەیە و لە ساڵی ١٩٩٢وە، تا دواین هەڵبژاردن رێژەیەكی لەو شێوەیە تۆمارنەكراوە. ئەمانە چەند نمونەیەكن لەو ڕێژە بەرزەی بایكۆتی هێزە ئەمنییەكان كە تۆماركراوە: -     ناوەندی قەزای سلێمانی ١٦٩٧ دەنگ  لە دەنگدانی تایبەت پوچەڵكراوەتەوە. -    بنكەكانی چەمچەماڵ ٤٦٥ دەنگ، لە پێنج وێستگەی قوتابخانەی بەردەقارەمان ٢١٩ دەنگ،  بنكەی قوتابخانەی یەكێتی ٩٠ دەنگ. هەر بەپێی ئامارە نافەرمییەكان ، پوچەڵكردنەوەی دەنگ لەدەنگدانی تایبەتدا لە ناوەندی قەزای سلێمانی ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردووە و گەیشتوەتە  ١٦٩٧ دەنگ، بەوەش  لەدوای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پێشی هەموو هێزەكانی تری داوەتەوە. ئەمە وێڕایی تۆماركردنی ڕێژەیەكی بەرچاو لە دەنگی سپی، كە پێكەوە لەگەڵ دەنگی پوچەڵ، لە هەندێك لە بنكەكانی تری سنوری پارێزگای سلێمانی ڕێژەی دەنگی زۆرێك لە هێز و لایەنە سیاسییەكانی تێپەڕاندووە. ڕێژەی بەشداری هێزە ئەمنییەكان لە دەنگدانی تایبەتدا لەسەدا ٩٠ زیاتربووە، زۆرێك بەرزی ئەو ڕێژەیە بۆ فشاری دەسەڵات و ترسی مووچە بڕین و دوورخستنەوەیان لەكارەكانیان دەگەڕێننەوە بەوپێیەی زۆرێك لەم هێزانە لەژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی حزبدان، وێڕایی ئەوەش زۆرێك لە هێزە ئەمنییەكان ڕێگایەكیان دۆزیوەتەوە لەلایەك بۆ دەنگنەدان بەهێزەكانی دەسەڵات لەڕێی دەنگدان بەهێزەكانی تر كە ئەویش ڕێژەیەكی بەرچاوە، یان بۆ بایكۆتكردنی هەموو هێزەكان لەڕێی پوچەڵكردنەوەی دەنگەكانیان یان دەنگدان بەسپێتی.  


(درەو میدیا): مانگی رابردوو لەكاتی خۆپیشاندانەكانی هاوڵاتیانی بەسرە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەدژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان بە گشتی و ئاوی پاك بە تایبەتی, كونسوڵگەری ئێران و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە بەسرە سوتێندران، و ئەمریكا بەوە تۆمەتباركرا و ئێستاش هەڕەشەی ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەكانی ئەمریكای ناچاركرد كونسوڵگەرییەكەی لەو شارە دابخات. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند دوای زیاتربوونی هەڕەشەكانی ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەكانی بڕیاریداوە كونسوڵگەری وڵاتەكەی لە بەسرە دابخات. مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند فەرمانیداوە بە هەموو كارمەندان و فەرمانبەران كە كونسوڵگەری بەسرە بەجێبهێڵن. پۆمپیۆ هۆشداریشی دایە تاران و رایگەیاند " وڵاتەكەی دەستبەجێ‌ و بە شێوەیەكی گونجاو وەڵامی دەبێت ئەگەر هەر دامەزراوەیەكی ئەمریكی بكرێتە ئامانج". هاوكات هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند پۆمپیۆ فەرمانیداوە بە شێوەیەكی رێكخراو سەرجەم كارمەند و فەرمانبەرانی كونسوڵگەریی بەسرە بگوازرێنەوە و خزمەتگوزارییەكانی كونسوڵگەرییەكەش لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا جێبەجێدەكرێن. بەوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا چەند هەفتەیەكە هەڕەشەكان لەدژی كارمەندانی كونسوڵگەری ئەمریكا لە بەسرە و هاوكارەكانیان لە لایەن حكومەتی ئێران و فەیلەقی قودس و ئەو میلیشیایانەوە زیادیانكردووە كە ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی بەڕێوەیان دەبات. دەربارەی كاردانەوەی ئەمریكا ئەگەر دامەزراوە و بەرژەوەندییەكانی لە عێراق بكرێنە ئامانج پۆمپیۆ وتی:" حكومەتی ئێرانم ئاگاداركردوتەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكان هەر زیانێك بەر ئەمریكییەكان یان دامەزراوە دیپلۆماتییەكانمان بگات لە عێراق یان هەر شوێنێكی تر ، راستەوخۆ دەكەوێتە ئەستۆی ئێران، جا بكەرانی بە شێوەیەكی راستەوخۆ هێزی ئێران بن یان ئەو میلیشیایانەی پەیوەندییان پێوە هەیە". ئەم بڕیارەی ئەمریكا بۆ داخستنی كونسوڵگەری بەسرە دوای ئەوە هات لەماوەی رابردوودا بە موشەك هێرشكرایە سەر كونسوڵگەرییەكە كە لەناو كۆمەڵگەی فڕۆكەخانەی بەسرەدایە  و بەوتەی بەرپرسانی ئەمریكا هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە. جگە لەوەش بەوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە 24 كاتژمێری رابردوودا چەندجارێك ناڕاستەوخۆ دەستدرێژی گوللە بە ئاراستەی كۆنسوڵگەرییەكە كراوە. دوای كشانەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە لەگەڵ ئێران و گەڕاندنەوەی سزا ئابورییەكان، پەیوەندییەكانی تاران و واشنتۆن بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاوی ناوە  و رۆژی سێشەممەش لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ترەمپ و رۆحانی رەخنەیان ئاراستەی یەكتركرد و ترەمپ بەڵێنیدا سزای زیاتر لەسەر ئێراندا بسەپێنێت و بەرپرسەكانی ئێرانیشی بە بڵاوكردنەوەی " پشێویی و كوشتن و وێرانكاریی" تۆمەتباركرد. هەڵوێستی عێراق لە كاردانەوەیدا بەرامبەر بە داخستنی كونسوڵگەریی بەسرە لەلایەن ئەمریكاوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا نیگەرانی خۆی لەوە دەربڕی. ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند حكومەتی عێراق پابەندە بە پاراستن و پارێزگاریكردن لەو تیمە دیپلۆماتییە بیانیانەی كە لە عێراقن.  


راپۆرتی: درەو میدیا بارزانی دەیەوێت بەهەمان ئەو تیرەی لە ساڵی 2014دا، پارتی و بەشێك لە یەكێتی و حزبەكانی تر (بەرهەم ساڵح)یان، لە ململانێی پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ (فوئاد مەعسوم)دا، گلان، بەهەمان ڕێگا و لەهەمان جێگا مێژوو دووبارەبكاتەوە و خەون و خولیاكانی بۆ گەیشتن بە كۆشكی سەلام بۆ هەمیشە بكات بەسەراب، چونكە بەفلتەری ئەودا تێنەپەڕیوە و بەموبارەكەی ئەو دانەنراوە.  لە بەیاننامەكەی بارزانیدا، كە ئێوارەی دوێنێ‌ بڵاویكردەوە، بەڕونی ئەم خواستە بەرجەستە بووە، بارزانی دەڵێت" پێمان باشە دیاریكردنی بەڕێزێك بۆ سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بۆ ڕای فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا بگەڕێتەوە. هەر بەڕێزێك دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی لایەنە كوردستانییەكانی بەدەستهێنا وەك كاندیدی كوردستان بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار دیاری بكرێت". وەك دەوترێت لەگەڵ ئەوەی بارزانی دڵنیانیە لە دەرچونی كاندیدەكەی، بەڵام دڵنیایە لەوەی بەرهەم ساڵح نەك هەر لەناو فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆدەنگی لەسەر نیە، بەڵكو لەناو فراكسیۆنی یەكێتیشدا كە ململانێی توندی  ناو حزبەكە ڕەنگدانەوەی قوڵی هەیە تیایدا، كۆدەنگی لەسەر نیە و كۆی پەرلەمانتارەكانی یەكێتی دەنگی پێنادەن، بۆیە بارزانی هەڵبژاردنی ناو فراكسیۆنە كوردستانیەكانی بەلاوە پەسەندتر و زامنترە وەك لە ڕۆیشتن بۆ هەڵبژاردن لەناو پەرلەمانی عێراق، كە لە ڕوویەكیدا دەكەونە ڕكابەڕی كردن لەگەڵ شەخسێك كە لەسەر ئاستی عێراق ناسراوتر و كاریزماییترە بە بەراورد بەكاندیدەكانی ئەوان و هەم پارتیش وەك حزب لەسەر ئاستی عێراق زۆر خوازراو و خۆشەویست نیە.  بەرهەم ساڵح متمانەی بەهێزە عێراقییەكان زیاترە  بەپێی زانیارییەكانی "درەو میدیا" بەرهەم ساڵح دەچێتە هەر كۆڕ و كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان تەئكید لەوە دەكات، بێجگە لە فراكسیۆنی پارتی تەواوی لایەنە كوردییەكان متمانەی دەدەنێ‌ بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جورئەتی ئەوەناكات بچێتەوە ململانێی هەڵبژاردنێكی تر كە فراكسیۆنە كوردییەكان ڕێكیبخەن، تەنانەت ئەگەر ڕكابەرەكەی پارتیش بێت، وەك دەوترێت بەرهەم ساڵح  پێش ئەوەی ترسی هەبێت لەلایەنەكانی تر، متمانەی بە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەی خۆی نیە(یەكێتی) دەنگی پێدەن، بۆیە ئەوەی بەلاوە باشترە شەڕەكە بەرێتە ناو پەرلەمان چونكە زیاتر ئومێدی بەهێزە عێراقییەكانە دەنگی پێبدەن وەك لە هێزە كوردییەكان.  ئەم خواستەی بەرهەم ساڵح لە و بەیاننامەیەدا ڕەنگیداوەتەوە كە وەڵامێكی ڕاستەوخۆیە بۆ ڕاگەیەندراوەكەی مەسعود بارزانی، بەرهەم ساڵح لە بەیاننامەكەیدا دەڵێت"یەكلاكردنەوەی ئەم پۆستە تەنها لە لایەن هێزە كوردستانییەكانەوە كاتێك ئەكرێت كە دۆخی سیاسی كوردستان ئاسایی بێت، كە بەداخەوە ئیستا بەشێكی گرنگی هێزە كوردستانییەكان تەنانەت ئامادەی دانیشتن نین لەگەڵ یەك، هەروەها لەم هەلبژادنەش كاندیدەكان تەنها نوینەرانی یەكێتی و پارتی نین، بەڵكو ژمارەیەك كەسایەتی تری ناحیزبی تیایە. و هەروەها ئەگەر سەرۆك كۆمار نوێنەرایەتی هەموو گەلی عێراق بە كوردستانیشەوە ئەكات ئەوە پێویستە پەرلەمانی عیراق بڕیاری كۆتایی لەسەر بدات بەپێی ئەمەش هەنگاوێكە بۆ شكاندنی پشك پشكێنەی حیزبی و لە ئێستادا داواكاریەكی گشتی دیموكراتیە". پارتی و یەكێتی لەیەكڕیزییەوە بۆ گرەوكردن ئەوەی ئێستا بەڕوونی لەسەر زەمین بەرجەستەبووە، درێژەكێشانی ململانێكانی نێوان یەكێتی و پارتیە لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، بڵاوبوونەوەی هەردوو ڕاگەیەندراوەكەی مەسعود و بارزانی و بەرهەم ساڵح ئاماژەن بۆ سەختی گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئەگەر مەحاڵ نەبێت، لێرەوە ئەگەری هەر بەهێز ئەوەیە پارتی و یەكێتی بەدوو كاندیدی جیا بچن بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەوە لە كاتێكدایە شیعەكان بەهەردوو لایان وتووە بڕۆن لەسەر كاندیدێك ڕێكبكەون بۆئەوەی ئەوان پشتیوانی بكەن، لەم حاڵەتدا ڕەنگە شیعەكان پەرلەمانتارەكانیان سەرپشكبكەن لەوەی دەنگ بەكاندیدی چ لایەنێك دەدەن، ئەوەش بەو مانایەی پارتی و یەكێتی لەیەكڕیزی و پێكەوە بوونە هاتونەتە سەر گرەوكردنێك كە دوورنیە هەردووكیان تیایدا دۆڕابن. ململانێ‌ لەسەر پۆست نەك بەرژەوەندی گەل بە رای چاودێران ململانێی توندی یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كە زیاتر پۆستێكی تەشریفاتییە و دەسەڵاتێكی كەم و ئیمتیازاتێكی زۆری هەیە، ئەوە دەردەخات كە ئەو دوو حزبە لە دوای 2003ەوە ئەوەندی هەوڵ و ململانێیان بۆ ئەوە بووە پۆست و ئیمتیازات بۆ حزبەكانیان بەدەستبهێنن، ئەوەندە هەوڵیان نەداوە مافە دەستورییەكانی هەرێم لە بەغدا بچەسپێنن و زۆرجاریش بۆئەوەی ئەو دەستكەوتانەیان لەدەستنەچێت لە كۆتاییدا دەگەنە رێككەوتن و پۆستەكان بەسەرخۆیاندا دابەشدەكەن.           



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand