سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئاشتی هەورامی بەفەرمی بووە یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 تەمموز 2019

ئاشتی هەورامی بەفەرمی بووە یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 درەو میدیا:

بە بڕیارێكی فەرمی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئاشتی هەورامی كرایە یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزە.
فەرمانەكە لە پێنج خاڵدا دەسەڵاتەكانی یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ گاروباری حكومەت دیاریكردووە بریتییە لە:

1. بەدواداچووانی جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردە و سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان - عیراق لە بواری نەوت و غاز، بەپێی مادەی شەشەم لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان – عێراق، ژمارە 22 ساڵی 2007 بەراوێژ لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران.

2. پێشكەشكردنی راسپاردە بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە بواری وزەدا

3. هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بواری وزە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان – عێراق

4. بەئەنجامگەیاندنی ئەو ئەركە تایبەتانەی لەلایەن سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێی رادەسپێردرێت لە بواری وزەدا

5. ئامادەبوونی لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و غاز بەپێی مادەی چوارەم لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان – عێراق ژمارە 22 ساڵی 2007 ، داڕشتنی بەرنامەی كۆبوونەوەكان.

 

 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

پێگەی دەستوریی پارێزگاکان و پێکهێنانی هەرێمە فیدڕاڵییەکان لە دەستوری عێڕاق دا

null
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٦

سایتی شەفافیەت: داهاتی سلێمانی (49%) كەمیكردووە