Draw Media

بەرەیەكی نوێ لە حەوت پارێزگای عێراق دادەمەزرێنرێت

بەرەیەكی نوێ لە حەوت پارێزگای عێراق دادەمەزرێنرێت

2019-07-24 21:45:42


(درەو میدیا):
 بەرەیەكی نوێی سیاسیی سوننە لە حەوت پارێزگای عێراق دادەمەزرێنرێت، ئەوەش لە كاتێكدایە پەرلەمانی عێراق یەكی نیسانی داهاتووی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكرد.
ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی هاوپەیمانی قەراری عێراقی لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتییەكانی پارێزگای نەینەوا، رایگەیاند مانگی ئابی داهاتوو پرۆژەیەكی سیاسی نوێ لە حەوت پارێزگای عێراق رادەگەیەنرێت بەناونیشانی " بەرەی رزگاریی‌و پەرەپێدان".
نوجێفی ئاشكراشیكرد ئەو پرۆژەیەی بەرەی رزگاریی و پەرەپێدان هەڵیگرتووە لە دیدی سیاسیی یەكدەگرێـتەوە لەگەڵ چەند پارێزگایەكی عێراقدا‌و پەیكەری رێكخستنیشی بریتیە لە سێ‌ دەستەی سەرەكی، دەستەی جێبەجێكردن، دەستەی سیاسیی‌و دەستەی پارێزگاكان‌و چەندین حزب‌و كەسایەتی سەربەخۆی چینە جیاجیاكان لەخۆدەگرێت.
سەبارەت بە ئامانجی دامەزراندنی ئەو بەرە نوێیە نوجێفی ئاماژەب بەوەدا كە ئامانجی بریتیە لە گۆڕینی دۆخی ئێستای ئەو پارێزگایانە كە بەوتەی ئەو بۆ ژیان‌و بۆ وڵاتێكی خاوەن مێژوو شارستانیەت‌و سەربەرزیی وەك عێراق دەستنادەن.
دامەزراندنی ئەم بەرەیە لە كاتێكدایە كە ساڵی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت‌و هێزەكانی پێكهاتەی سوننەش لە عێراقدا ئێستا ناكۆكی‌و ململانێی توند لە نێوانیاندا سەریهەڵداوە‌و لە دوای دانانی پارێزگاری نوێی نەینەواوە سوننەكان بەسەر دووبەرەی هاوپەیمانی " قەرار"‌و  هاوپەیمانی " هێزە عێراقییەكان" دا دابەشبوون.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand