Draw Media

میراتییەكەی عادل عەبدولمەهدی

میراتییەكەی عادل عەبدولمەهدی

2019-07-22 14:55:11


 (درەو میدیا):
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق میراتییەكەی گەورەی لە حكومەتەكانی پێش خۆیەوە بۆ بەجێماوە، كە خۆی دەبینێتەوە لە خراپی خزمەتگوزارییەكان‌و قەرزە كەڵەكەبووەكان‌و ئەو وێرانكارییەی كە بەمدواییە بەهۆی شەڕی "داعش"ەوە رویداوە.
چەند ئامارێكی سەرەنجڕاكێش:
•    ساڵی 2003 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا رژێمی بەعسی روخاند، بەهۆی ئەو جەنگەوە ژێرخانی ئابوری عێراق وێران بوو، دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخان پێویستی بە (60 ملیار) دۆلار هەبوو.
•    چیرۆكی قەرزەكان لەدوای كۆتایهاتنی جەنگی عێراق- ئێران دەستیپێكرد، عێراق بە (80 ملیار) دۆلار قەرزەوە لەو جەنگە هاتەدەرەوە.
•    ساڵی 2003 قەرزەكانی عێراق گەیشتە نزیكەی (120 ملیار) دۆلار، ئەمە بەر لە پاكتاوكردنی قەرزەكان لەگەڵ هەندێك لە وڵاتان، ئەوەش بەپێدانی قەرزە بنەڕەتییەكە بەبێ سودی قەرزەكان، ئەمە بە هەماهەنگی بوو لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان‌و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.
•    ساڵی 2014 عێراق روبەڕووی قەیرانی دارایی بووەوە، هاوكات یەك لەسەر سێی روبەری خاكەكەی كەوتە دەست چەكدارانی رێكخراوی "داعش"، ئەمەش ناچاریكرد پەنا بۆ قەرزی بیانی‌و ناوخۆیی ببات بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە لە بودجەدا رویدا هەروەها بۆ دابینكردنی خەرجییەكانی جەنگ.
•    ئێستا بەپێی قسەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ریژەی قەرزەكانی عێراق گەیشتووەتە (85 ملیارو 300 ملیۆن) دۆلار، كە مافی دارایی كۆمپانیا بیانییەكانی بواری وزە‌و پارەی تایبەت بە كڕینی كارەبا‌و غاز لە ئێران لە خۆدەگرێت.
•    قەرزی ناوخۆیی حكومەتی عێراق (40 ملیار) دۆلارە، كە زۆرینەی ئەم قەرزەش قەرزی بانكی ناوەندی‌و سێ بانكە حكومییەكەی ترە (رافیدەین- رەشید، بانكی بازرگانی)، هەروەها دەستەی خانەنشینی نیشتمانی.
•    ئێستا عێراق نزیكەی (41 ملیار) دۆلار قەرزاری وڵاتانی كەنداوە، كە رژێمی پێشووی ئەم پارانەی قەرزكردووە، لەگەڵ (9 ملیار) دۆلاری قەرزی وڵاتانی ئەندامی یانەی پاریس.
•    قەرزەكانی عێراق گەیشتووەتە ئاستی هێڵی سور، چونكە قەرزەكان گەیشتووتە 55%ی كۆی گشتی داهاتی ناوخۆیی.
•    قەرزی دەرەكی كوەیت رێژەكەی نزیكەی (107 ملیار) دۆلار بوو، عێراق زۆربەی ئەو قەرزەی گێڕاوەتەوە‌و ئێستا تەنیا بڕی (4 ملیار‌و 600 ملیۆن) دۆلاری ماوە، قەرزەكەی وڵاتانی یانەی پاریس-یش تاوەكو ئەمساڵ تەنیا (نیو ملیۆن) دۆلاری گەڕێندراوەتەوە.
•    لە ساڵی 2003وە حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بڕی زیاتر لە (40 ملیار) دۆلاری لە كەرتی كارەبادا خەرجكردووە، بەبێ ئەوەی كێشەی كارەبا چارەسەر بوبێت.
•    ئێستا ئێران لەرێگەی چوار هێڵەوە بڕی (هەزارو 300) مێگاوات كارەبا بە عێراق دەدات.
•    عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی:" بودجەی عێراق لە ساڵی 2003وە تاوەكو ئێستا 850 ملیار دۆلار بووە، 450 ملیار دۆلاری لە گەندەڵیدا بە هەدەر چووە".
•    بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانان ژمارەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ئێستا (3 ملیۆن‌و 500 هەزار) كەسە، ئەم ژمارەیە سێ هێندەی ئەو رێژە فەرمانبەرەیە كە فەرمانگەكانی دەوڵەتی پێویستیان پێیەتی.
•    (3 ملیۆن) هاوڵاتی عێراقی لە كۆمەڵگە‌و گەڕەكە هەژارنشینەكان‌و ناوچە هەڕەمەكییەكانی نیشتەجێبووندا دەژین.
•    لە وەرزی خوێندنی 2017-2018 لە قۆناغی سەرەتایدا نزیكەی (یەك ملیۆن) قوتابی دەرنەچوون.
•    زیاتر لە (131 هەزار) منداڵ تائێستا پەیوەندییان بە خوێندنی سەرەتاییەوە نەكردووە، رێژەی (47%)یان نەگەیشتونەتە قۆناغی ناوەندی.
•    (5 ملیۆن‌و 100 هەزار) منداڵی عێراقی پێویستیان بە یارمەتی تەندروستی‌و چارەسەر هەیە.
•    عێراق لەسەرووی لیستی ئەو وڵاتانەوەیە كە گەندەڵییان زۆرە، ئەمە بەپێی پێوانەی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، بەپێی راپۆرتی ئاژانسی پلۆمبێگ عێراق لە دەرەوەی لیستی ئەو وڵاتانەدایە كە داهێنانیان هەبووە.
•    كۆنگرەی نێودەوڵەتی داڤۆس لە كۆی 140 وڵات كە لەڕووی كوالیتی خوێندنەوە پلەبەندیی بۆكردوون، عێراقی خستوەتە دەرەوەی لیستەكە.
سەرچاوە: سۆمەریەنیوز

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand