Draw Media

مەریوان وریا قانع ( هەفتانە تایبەت بە درەو دەینوسێت) ٢-٢ ھەفتەی پێشو، لە بەشی یەکەمی ئەم نووسینە و لە پەیوەندیدا بە مەسەلەی دەنگۆی دەسکاریکردنی ”پەروەردەی ئیسلامیی“ لە قوتابخانەکانی ھەرێمدا، من بەرگریم لەوەکرد باشترە بۆ منداڵانی ئەم وڵاتە فێری پەروەردەیەکی دینیی کراوە بکرێن کە کورتنەبێتەوە بۆ گێڕانەوەی مێژوی ئەم یان ئەو دین بەتەنھا و ڕوانینێک بۆ دین گەشەپێبدات کە خودا لە موڵکایەتی ئەم یان ئەو دین بەتەنھا ڕزگاربکات و ئەو ناکۆکیی و ڕق و بوغز و جەنگ و کوشتن و بڕیارانە سنوورداربکات کە بەناوی دین و بەناوی خوداوە لەسەر زەوی ئەنجامئەدرێن. پەروەردەیەکی دینی مرۆڤەکان بکات بە ھاوسێ و ھاوڵاتیی و ھاوچارەنووسی یەکتریی، وێنەیەکی خودایان بۆ دروستبکات وەک خودایەکی بەخشندە و میھرەبان و لێبوردە، کە لە خەمی مرۆڤ و مرۆڤایەتیدایە وەک گشتێک، نەک خودای ئەم یان ئەو گروپی دینیی و سیاسیی بە تەنھا، یان خودایەک بەرگریی لەم دین یان لەو دین بە تەنھا، بکات. فرەقەیەک لە فرقەکان بکاتە فرقی ڕزگارکەر و ھەموو ئەوانیتر بۆ ھەتاھەتایە لە ئاگری جەھەنەمدا بسوتێنێت. ئەوەی پێویستە وێنەی خودایەکە دڵی مرۆڤی ئیماندار بداتەوە، چاوگ و سێنتەری خۆشەویستیی بێت بۆی، خودای لێوردن و دۆستایەتی و ئازادییەکانی مرۆڤ بێت، خودایەک بێت لە ساتەوەختە زەحمەت و کارەساتاویەکاندا لە تەنیشت مرۆڤەوە بێت و لەناوەوە ھاریکاریی ئیمانداران بکات و ھێز و وزەی ناوەکییان پێببەخشێت. ھاوکات خودایەک بێت مرۆڤ تووشی سادەیی و تەوازوع بکات.  بەڵام ئەو کاردانەوانەی کە ڕوویاندا نیشانیداین کە بکەرە دینییە سەرەکییەکانی دونیای ئێمە ھێجگار لەو وێناکردنە ئینسانییەوە بۆ خودا و لەو تێگەیشتنە پلورال و ئینساندۆستەوە بۆ دین، دوورن. بۆ نموونە، کاک سەلاحەدین بەھادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامی، دەسکاریکردنی وانەی ”پەروەردەی ئیسلامی“ بە ھەوڵدان بۆ ”دابڕانی کورد“ لە ئیسلام ناوبرد و بە زمانێکی ھەڕەشەئامێز باسی لەوەکرد کە ئەوان ئامادەن لە پێناوی ئیسلامدا ”گیانی خۆیان بەختبکەن“. ژمارەیەکی زۆریش لە کادر و چالاکەوانەکانی ئیسلامی سیاسیی لە وەڵامدانەوەی مندا، پێیان لەسەر ئەوەداگرت کە من بۆم نییە باسی دین بکەم، چونکە من مەلا یان خوێندەوارێکی دینیی نیم. ئەوانەی بۆیان ھەیە لەبارەی دینەوە بدوێن، تەنھا ئەوانن کە ئەندامی پارتێکی سیاسیی ئیسلامین، یان کەسانێکن خوێندەواری ڕشتە دینییەکان. ئەوان پێیانوایە تەنھا کەسانی دینیی دەتوانن پێمنابڵێن دین چییە و چۆن سەیربکرێت و لێکبدرێتەوە. لە دەرەوەی ئەواندا، کەسیتر بۆی نییە، قسە لەسەر دین بکات. بەبۆچونی من ئەم ڕوانینە بۆ دین و بۆ قسەکردن لەسەر دین، بەر لە ھەمووشتێک، نیشاندەری چۆنیەتی ئیشکردنی عەقڵیەتێکی دینیی قۆرخکارە، کە بنەمای دامەزراندنی دەسەڵاتێکی قۆرخکارترە. بە حوکمی ئەوەی دین لە دونیای ئێمەدا گۆڕاوە بۆ ھێزێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەھەندە جیاوازەکانی ژیانی تاکەکەسیی و دەستەجەمعیی، بۆیە ھەموو کەسێک مافی ئەوەی ھەیە لەبەرامبەر ئەو ئامادەگییە گشتیی و بەرفراوانەی دین لەناو ژیانیدا، قسەی لەسەر دین ھەبێت و بتوانێت دەربارەی دین بدوێت. لەمەش بترازێت قسەکردن لەسەر دین کورتناکرێتەوە تەنھا بۆ قسەکردنی پیاوانی دین لەسەر دین، یان بۆ قسەکردنی دینییانە لەسەر دین. کۆمەڵێک زانستی جیاواز ھەن کە قسەی زۆریان لەسەر دین و لەسەر شێوازەکانی دینداریی ھەیە کە وادەکەن تەنھا خوێندەوارە دینییەکان و چالاکەوانە سیاسییە دینییەکان خاوەنی قسەکردن لەسەر دین نەبن، بەڵکو ھەموو ئەوانەش قسەکەربن کە لەو بوارە زانستییانەدا کاردەکەن، لەوانەش: بوارەکانی کۆمەڵناسیی دین، دەرونناسیی دین، ئەنترۆپۆلۆژیای دین، فەلسەفەی دین، بواری لێکۆڵینەوە کولتورییەکان، ھتد... ئەوەی من بەدرێژایی تەمەنی نووسینم لەسەر دین نووسیومە، نە دژی دینە و نە بەرگریکردنیشە لە دین. بەلای منەوە گرنگ نییە کەسێک دیندار یان بێدین بێت، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە مرۆڤ ڕێزی مرۆڤبوونی کەسەکانی دەوروبەری بگرێت و وەک مرۆڤی یەکسان و خاوەن ماف سەیریان بکات. ئەوەی من دەنیوسم نە دژ بە دینە و نە دژ بە نادین، بەڵکو دژ بە دۆگما و چەقبەستنی عەقڵیی و بەستەڵەکی فیکرییە، دژ بە داخرانی بیرکردنەوە و فیکری مرۆڤە بەڕووی کۆمەڵێک کڵێشە و بۆچوون و ڕوانینی سەرپێییدا، کە زۆربەیجار تەواو مەترسیدار و ترسناکن. ئەوەی من دژایەتی دەکەم ئەو ڕوانینەیە بۆ دین کە لە بەرگریکردن لە پێگەیەکی سیاسییەوە سەرچاوەدەگرێت، نەک ڕوانینێک بۆ دین لە خەمی ژیانی گشتیی و لە خەمی دەوڵەمەندکردنی ژیان و بەھێزکردنی پێگەی پاراستنی کەرامەت و مامەڵەکردنی ئینساندا بێت، وەک بوونەوەرێکی خاوەن ماف و جیاواز و یەکسان بەوانیتر. ئەم دژایەتیکردنەی دۆگما و داخرانی فیکریی، تەنھا لە بەرامبەر دین و فیکری دینیدا نییە، بەڵکو لەبەرامبەر ھەموو فۆرمەکانی فیکری نادینیی و دژەدینیشدایە. ئەوەی من بەرگریلێدەکەم ئازادیی عەقڵ و ئازادیی ئینسان و ئازادیی تواناکانی ئینسانە لە خوێندنەوە و ڕاڤەکردن و داھێناندا، نەک سنووردارکردنی بە ناوی دین یان نادینەوە.  ئەو تێگەیشتنانەی ئەمڕۆکە  لە دونیای ئێمەدا بۆ دین ھەن، بەتایبەتی تێگەیشتنی ھێزەکانی ئیسلامی سیاسیی و ھێزە سەلەفییە ڕێکخراو و ڕێکنەخراوەکان، تێگەیشتنی ڕەھا و داخراون، وێناکردنەکانیان بۆ دین بەردەوام دوولایانەن، لە لایەک ئیسلام ھەیە و لە لایەکیتر کوفر، لە لایەک بەرگریکردن لە ئیسلام ھەیە، وەک سەلاحەدین بەھادین دەڵێت، تەنانەت تا ئاستی گیانبەخشین و مردنیش، لەلایەکی ترەوە ھێرش بۆ لەنابردنی ئیسلام و سڕینەوەی ھەیە. لە سەرێکەوە دینداریی ڕەھا ھەیە و لەسەرێکی دیکەوە دژەدینیی ڕەھا. ئەم وێناکردنە ڕەھا و ھەڵانە، کە بەرھەمی بیرکردنەوەیەکی ھەڵە و بەگەڕخستنێکی ھەڵەی لۆژیکی ڕاڤەکردنە، بەدرێژایی مێژوو جگە لە جەنگ و پێکدادانی خوێناوی، جگە لە سوکایەتکردن بە کەسانی جیاواز، جگە لە ئیھانەکردنی ھەمەلایەنە بە ئینسان، شتێکی تری لێ سەوزنەبووە.  بە بۆچونی من بۆ پەیوەندیکردن بە خوداوە، کەس پێویستی بە سەلاحەدین بەھادین و عەبدولەتیفی سەلەفی، یان بە یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵەی ئیسلامیی نییە. ئەسڵەن ڕزگارکردنی پەیوەندیکردن بە خوداوە لە ئەمر و نەھیەکانی ئەم بەڕێزانە و لەو لەشکرە لە کادری دینیی سیاسیی کە دروستیانکردوە، کە ژمارەیەکی زۆریان کەسانی جنێوفرۆشی عەیار بیست و چوارن، مەرجی سەرەکیی گەیشتنی ڕاستەقینەی مرۆڤی باوەڕداریی دونیای ئێمەیە، بە خوداکەی. ڕزگارکردنی پەیوەندیی ئینسانی ئێمە بە خوداکەیەوە لە سەرجەمی ئەو دەسەڵاتە دینییانەی ئەمڕۆکە لە کۆمەڵگای ئێمەدا دروستبوون، مەرجێکی گرنگیی دروستبوونی ئیمانداریی و دیندارییەکە کە نرخ بۆ ئیمان و نرخ بۆ دینداریی و نرخ بۆ ئینسان خۆیشی، بگەڕێنێتەوە. ڕزگارکردنی ئیمان لە بکەرە سیاسییە دینییە ئایدیۆلۆژییەکانی دونیای ئێمە و دونیای دراوسێکانمان، یەکێکە لە مەرجە سەرەکییەکانی لەدایکبوونی دیندارییەک بتوانێت بەشێکبێت لە دروستکردنی مرۆڤێکی دینداریی کراوە و ڕێزگر لە خۆی و مرۆڤ. پاراستنی ئیمانی مرۆڤە سادەکەن لەم بکەرە سیاسییە دینییە ڕێکخراو و تەقلیدیانە، ئەرکی یەکەمی ئیماندارێکە بیەوێت لەگەڵ خوداکەیدا بژی بەبێ مەرج، خودایەک ھەم ئەم خۆشیبوێت و ھەم ئەویش ئەمی خۆشبوێت. ئیسلامی سیاسیی ئیسلامی دینداریی و ئیسلامی باوەڕی دینیی تاکەکەسە باوەڕدارەکان نییە، بەڵکو ئیسلامی ھێزێکی سیاسییە کە دەیەوێت دەسەڵاتدارا و حوکمڕان بێت. ئەوەی بەسەریدا پیادەدەبێت خواستە عەقڵیی و ویژدانیی و ڕۆحیەکانی دینداریی نییە، بەلکو خواستە سیاسییەکانی گەشەکردن و بەھێزبوونی سیاسییە. بە بۆچونی من وەک چۆن میلەتان مافی دیاریکردنی چارەنووسیی خۆیان ھەیە، ئاواش موسڵمانان و دیندارانی وڵاتی ئێمە مافی چارەی خۆنوسینی دینیی خۆیان ھەیە. مافی ئەوەیان ھەیە خۆیان مافی چارەنووسی دینیی خۆیان دەستنیشانبکات، نەک ئەوەوەی کۆمەڵێک چالاکەوانی سیاسیی و دینیی بۆیان دەستنیشانبکەن، کە لەپشتی چالاکییەکانیانەوە دنیایەک تەماحی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و شەخسیی ئامادەیە. ئەوەی دینداریی لە دونیای ئێمەدا پێویستیی پێیەتی ئەوەیە تاکەکەسیی موسڵمان ھەم تاکەکەس بێت و ھەم موسڵمان، نەک ئەوەی ئەم یان ئەو گوتاربێژ، یاخود ئەم یان ئەو موچەخۆری بواری موقەدەس، یان ئەم یان ئەو چالاکەوانی سیاسیی، پێیبڵێت دینداریی چییە و کامەیە.


درەو: راپۆرتی وەرگێڕدراو: گۆڤاری ئاییندەناسی   پوختە ئامانجی ئەم توێژینەوە، لێکۆڵینەوەی جیۆپۆلەتیکیی وزەی عێراق و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییە جیھانی و ھەرێمییەکانی پەیوەندیدار بەو بابەتەیە لە داھاتوودا. ئامانجی نووسەران، شیکردنەوەی ڕەوتە گرنگەکانە لەسەر پیشەسازیی وزەی عێراق بۆ خستنەڕووی وێنەیەكی ڕوون لە داھاتووی جووڵە و كاریگەریی ئێران لە جیۆپۆلەتیکی وزە لەو وڵاتەیە. سیاسەتی عێراق لەسەر فرەچەشنیی بنەماكانی ھاوردەکردنی وزە، پێشکەوتنی ژێرخانی وزە نوێبووەوەکان، فراوانکردنی وەبەرھێنانی دەرەکی و لە ھەمان کاتدا ئابڵووقە ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە نموونەی پڕۆسە کاریگەرەکانی سەر بەرکەوتنی ئێرانە لە جیۆپۆلەتیکی وزەی عێراق. لەسەر ئەم بنەمایە، پرسیاری ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە پڕۆسە گەورەکانی سیاسی و ئابووریی کاریگەر لەسەر بازاڕی وزەی عێراق، چ کاریگەرییەکی لەسەر پێگەی ئێران لە جیۆپۆلەتیکی وزەی ئەم وڵاتە دەبێت؟ نووسەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەردەوامیی ئەم پڕۆسە سیاسی و ئابوورییانە لە ماوەیەکی کورتمەودادا دەبیتە ھۆی ئەوەی سوودی تایبەتی جیۆپۆلەتیکی ئێران لە تۆڕی وزەی عێراق تووشی ئاڵنگاری بێت.   كلیلەوشەكان: جیۆپۆلەتیكی وزە، عێراق، وزە نوێبووەوەکان ، هێزە گەورەكان، سزاكان (ئابڵووقه، تحریم) پێشەکی عێراق لەگەڵ ئەوەی کە یەکێکە لە دیارترین بەرھەمھێنەرەکانی نەوت و بە دووەم گەورەترین ھەناردەکەری ڕێکخراوی ئۆپیک ئەژمار دەکرێت، بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی کارەبا ناچار بووە بە ھاوردەکردنی کارەبا بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا. دوای لادانی سەددام لە ساڵی ٢٠٠٣، لە کاتێکدا کە دراوسێ عەرەبەکانی عێراق بەتایبەت وڵاتانی کەنداو پەرێزیان لە ھاوکاریی سیاسی یان ئابووری لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق گرت، کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتە پتەوتر کردەوە. باشتربوونی پەویوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە، ئیمتیازێکی تایبەت بووە لە ھاوکێشە جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە بۆ ئێران. لەگەڵ ئەوەشدا، سنووردارێتییەکانی ئەم پەیوەندییە کە لە ئەنجامی وابەستەبوون بە وزەی ھاوردەکراو و فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر عێراق بۆ پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ ئێرانە، عێراقی ناچار کردووە کە لەم ساڵانەی کۆتاییدا بەشوێن چەندێتیی ھاوردەکردنی وزە یان پێشخستنی ژێرخانی پیشەسازیی وزەوە بێت. دوای چەند دەیەیەک شەڕ و ئابڵوقە، عێراق شوێنپێی خۆی لەنێو گەورەترین بەرھەمھێنەرانی نەوتی جیھان قایم کردووە. وەبەرھێنانە دروستەکان لە بەشی وزە، بەرھەمی نەوتی عێراقی بۆ زیاتر لە ٤.٨ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە ساڵی ٢٠١٩ بەرز کردووەتەوە. بەغداد لەگەڵ ھەندێک کۆمپانیای دەرەکی لە بواری نەوت لە بارەی ڕێککەوتننامەکانی تایبەت بە بەرھەمھێنان دانوستانی کردووە و عێراقی گەیاندووەتە لێواری بەرھەمھێنانی ٩ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە تا ساڵی ٢٠٢٠ کە نزیک دەبێـتەوە لە بەرھەمی ئێستای عەرەبستانی سعودی یان ڕووسیا. ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) پێشبینیی کردووە کە تا کۆتایی ئەم دەیەیە، بەرھەمی نەوتی عێراق دەگاتە نزیکەی ٦ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە (Businessline, 2019). لەگەڵ ئەوەشدا، ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بە ئاڕاستەی وزەی پاک و نوێبووەوە، عێراقی خستووەتە سەر ڕێڕەوێکی دروستی جیۆپۆلەتیکی وزە. ئەم وڵاتە خەریکی بەرنامەڕێژییە بۆ بەکۆتاگەیاندنی پڕۆژە نوێییەکانی وزەی خۆر (سۆلار) لەگەڵ کۆمپانیا دەرەکییەکان بۆ پێشخستنی سەرچاوەی وزەی نوێبووەوە بۆ ٣٣% لە کۆی گشتیی وزە تا ساڵی ٢٠٣٠. ئەم بارودۆخە دەبێتە ھۆکار بۆ ئێران کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس کە سوودێکی تایبەتی لە جیۆپۆلەتیکی عێراق دەست کەوتووە، تووشی ئاڵنگاری لە سیستمی نوێی ھەرێمی ببێتەوە. پرسیارەکە ئەمەیە کە پڕۆسە گەورەکانی سیاسی و ئابووریی کاریگەر لەسەر بازاڕی وزەی عێراق، چ کاریگەرییەکی لەسەر پێگەی ئێران لە داھاتووی جیۆپۆلەتیکی وزەی ئەم وڵاتە دەبێت؟ نووسەران ھەوڵ دەدەن لەسەر بنەمای چوارچێوەی چەمكی جیۆپۆلەتیکی وزە، لێکۆڵینەوە لە پێگەی عێراق لە جیۆپۆلەتیکی جیھانی وزە دەکات، دواتر بە شیکردنەوەی ئاڕاستە فراوانەكان و گەڕان و بزووتنە زاڵەكان، دیدێکی ڕوون لە ھەڵکەوتەی ئێران لە جیۆپۆلەتیکی وزەی عێراق تا ساڵی ٢٠٣٠ بخەنە ڕوو. جیۆپۆلەتیکی وزەی عێراق و گرنگیی بۆ ئێران عێراق لەدوای سعودیە، دووەمین بەرھەمھێنەری گەورەی نەوتی خاو لە ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکەری نەوت (ئۆپیک)ە. ئەم وڵاتە خاوەنی پێنجەمین گەنجینەی گەورەی سەلمێنراوی نەوتی خاوە لە جیھان کە ١٤٥ ملیار بەرمیلە، کە دەکاتە ١٧%ی گەنجینەی سەلمێنراو لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ٨% لە گەنجینەی گشتیی جیھان (Oil& Gas Jurnal, 2020) . زۆرترین کێڵگە سەرەکییە ناسراوەکانی عێراق (کە ھەموویان کەوتوونەتە وشکانییەوە)، لە حاڵەتی بەرھەم یان لە قۆناغی کارکردن بۆ بەرھەمھێنانن. بەرھەمھێنانی نەوتی خاوی عێراق لە ساڵی ٢٠١٣ تاوەكو ٢٠١٩، نزیکەی ٣٠٠٠٠٠ بەرمیلی ڕۆژانە گەشەی کردووە و ڕێژەی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لەم وڵاتەدا بە شێوەی بە تێکڕایی لە ساڵی ٢٠١٩، ٤.٧ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە. پێشبینی دەکرێت بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق تا ساڵی ٢٠٣٠ نزیکەی ١.٣ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە گەشە دەکات و ئەم وڵاتە دوای ئەمەریکا و بەڕازیل، سێیەمین گەورە سەرچاوەی نەوت لە ئاستی جیھاندا دەبێت (International Energy Agency, 2019) .   ئابووریی عێراق پەیوەندییەکی زۆری بە داھاتی ھەناردەی نەوتی خاوەوە ھەیە. بە پێی ڕاگەیەنراوی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو(IMF) ، لە ساڵی ٢٠١٨ داھاتی ھەناردەکردنی نەوتی خاو ٩١% لە کۆی گشتیی داھاتەکانی وڵاتی عێراقی لەخۆ گرتووە (International Monetary Fund, 2019) . ھەر چەند عێراق وەبەرھێنەرێکی دیاری نەوت و دووەم گەورەترین ھەناردەکەری ئۆپیکە، بەڵام نەبوونی توانای خۆبژێوی لە سووتەمەنیی بەکارھێن بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، توانای ئەم وڵاتەی لە ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی کارەبا و وزە کەم کردووەتەوە. عێراق ناچارە بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکانی کارەبا، غازی پێویست لە دەرەوە و بەتایبەت لە ئێران ھاوردە بکات. بە شێوەی گشتی عێراق لەبەر دوو ھۆکار بۆ ئێران گرنگە: یەکەم، ئەو ڕۆڵەیە کە ئەم وڵاتە لە پاراستنی ئاسایشی ئێران دەیگێڕێت. ھەوڵەکانی ئێران بۆ سەپاندنی ئاسایش لە عێراق لەسەر بنەمای زۆرێک لە واقیعە بنەڕەتییەکانی پەیوەندیی نێوان ئەم دوو وڵاتەیە. گۆڕانکارییە نوێیەکانی دەرەنجامی ھێرشی ئەمەریکا بۆ عێراق و پێشھاتەکانی، ئێرانی ناچار کرد کە ئاسایشی خۆی پتەوتر بکات و ھاوکارییەکی سیاسیی بەھێز لەگەڵ حکومەتی نوێی دراوسێ دروست بکات. ھەبوونی پەیوەندییەکی سیاسی-ستراتیژی لەگەڵ حکومەتێکی دۆستی شیعە، دەتوانێت یارمەتیی ئێران بدات تا لە ئەنجامەکانی مانەوەی درێژمەودای ئەمەریکا لە عێراق بیپارێزێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ھەڕەشانەی کە بە ھۆکاری بارودۆخی نێوخۆیی عێراق و شەڕی دەسەڵات لە ئێستادا (ئەگەری ھەڵوەشانەوە، شەڕی نێوخۆیی، کێبەرکێی باڵەکان و… ھتد) سەرچاوە دەگرن، دەتوانێت کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران ھەبێت. بە سەرنجدان لەوەی ئێران خاوەنی پەیوەندییەکی زۆر باش لەگەڵ جیھانی عەرەبی و ئەکتەرەکانی تری ناوچەکە وەکوو سعودیە و میسڕ بە بەراورد لەگەڵ عێراق نییە، دەبێت لە کاریگەرییەکانی ئەم بەریەککەوتنانە ھۆشیار بێت. ھۆکاری دووەم، دروستکردنی دەرفەتە ئابوورییەکانە کە عێراق دەتوانێت بۆ ئێران ھەیبێت. ئەم ھۆکارە لەسەر دوو بنەما وەستاوە؛ یەکەم، عێراق لەدوای سەددام دەتوانێت ھەندێک دەرفەت بۆ ئێران دروست بکات کە بە شێوەیەکی چالاک بتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دروست بکات. کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی تایبەت لە دروستکردنی سەقامگیری لە عێراقی نوێدا ڕۆڵی کاریگەری ھەیە. دووەم، بارودۆخێکی نوێ دەرفەتی تایبەتی خستووەتە بەردەم بڕیاردرانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران تا لە گەیشتن بە بەشێک لە ئامانجە ئابوورییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی فشارە ئابوورییەکان کە دەرەنجامی سزاکانی ئەمەریکایە، ھاوکاری بکات. لە بواری ئابووریدا عێراق بەردەوام بازاڕێکی باش بۆ بازرگانە ئێرانییەکان بووە، بەڵام ئەوەی گرنگیی ئابووریی عێراق بۆ ئێران بەرجەستە دەکات، پێویستی و وابەستەبوونی ئەو وڵاتە بە غازی ئێرانە. بە پێی بەرنامەی دیدگای ٢٠ ساڵە (چشم انداز 20 ساله)، ئێران دەبێت تا ساڵی ٢٠٢٥ ھەموو ژێرخانە پێویستەکانی بۆ بوون بە جەمسەرێکی کارەبای ناوچەیی ئامادە بکات. عێراق گەورەترین ھاوردەکەری کارەبای ئێرانە. ھەردوو وڵات لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕێککەوتننامەیەکیان لەسەر ھەناردەکردنی کارەبای ئێران بۆ عێراق واژۆ کرد. عێراق پێویستی بە ٢٦ مێگاوات کارەبا ھەیە، بەڵام توانای بەرھەمھێنانی تەنیا ١٩ بۆ ٢١ ھەزار مێگاوات ھەیە. نزیکەی یەک لەسەر سێی (٢٦%) کارەبا و غازی پێویستیی عێراق، لە ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتە ھەناردە دەکرێت ((Tehran Times, 2019. ئێران بازاڕی عێراق بە گرنگترین دەرفەت بۆ ھەناسەدانی ئابووری لەم بارودۆخە قورسەی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە دادەنێت. عێراق لەگەڵ ئەوەی خاوەنی ١٣٥ ترلیۆن مەتر سێجا لە گەنجینەی سەرچاوەی سروشتیی سەلمێنراوی غازی سروشتییە و دوانزەیەمین گەورە گەنجینەی جیھانە، بە ھۆی نەبوونی بۆری و ژێرخانی پێویست، بەشێکی گەورە لە غازەکەی سوودی لێ وەرناگیرێت و دەسووتێت. دوای ڕووسیا، عێراق زیاتر لە ھەر وڵاتێکی تری جیھان غازی سووتاوی ھەیە. بۆ نموونە: لە ساڵی ٢٠١٧، عێراق نزیکەی ٦٢٩ پێی سێجا غازی سروشتیی سووتاند (٢٠١٨ (National Centers  for Environmental Information, . لە ساڵی ٢٠١٩ ئەم وڵاتە ٣٨١.٣٩ ملیار پێی سێجا (١٠.٨ ملیار مەتر سێجا) غازی سروشتیی بەرھەم ھێناوە، لە کاتێکدا ڕێژەی بەکاربردنی نزیکەی ٧٠٢.٧٦ ملیار پێی سێجا (١٩.٩ لیار مەتر سێجا) بووە. لەم بڕە، تەنیا بەشێکی بچووکی بۆ دروستکردنی کارەبا سوودی لێ وەرگیراوە(BP, BP Statistical Review) . لەسەر ئەم بنەمایە، عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ چەند ڕێککەوتننامەیەکی بۆ ھاوردەکردنی کارەبای ئێران واژۆ کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٩، ھەردوو وڵات ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ وەرگرتنی ھەناردەی غازی ئێران واژۆ کرد. بە پێی خاڵەکانی ئەم ڕێککەوتنە، ئێران پابەند بوو کە ڕۆژانە ٧١ بۆ ٨٨ ملیۆن پێی سێجا (٢٠-٢٥ ملیۆن مەتر سێجا) غازی سروشتی ھەناردە بکات. عێراق دوای ڕێککەوتننامەکانی ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ کە لە بەشەکانی تری توێژینەوەکە ئاماژەی پێ دەکرێت، بە شێوەیەکی فەرمی بووە ھاوردەکەری غازی سروشتیی ئێران بۆ دروستکردنی کارەبا و لە ئێستادا کڕیاری سەرەکیی کارەبای ئێرانە. ئەم وڵاتە نزیکەی ٤٠% لە غازی ھاوردەکراو لە ئێران بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە وێستگەکانی دروستکردنی کارەبا بەکار دەھێنێت و بۆ قەرەبووی کورتھێنان نزیکەی ١٤٠٠ مێگاوات کارەبا لە ئێرانەوە ھاوردە دەکات ((Shokri Kalehsar, 2020 . بابەتێک کە تەنانەت لەگەڵ بوونی فشارەکانی ئەمەریکا لە سەردەمی ترامپدا نەیتوانی وابەستەبوونی عێراق بە غازی ئێران کەم بکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک پڕۆسە لە جیۆپۆلەتیکی ئەو وڵاتە لە حاڵەتی دروستبووندان، کە لەوانەیە داھاتووی کاریگەریی ئێران لە بازاڕی وزەی عێراق سنووردار بکات.   شرۆڤەی ڕەوتە زاڵەكانی سەر بازاڕی وزەی عێراق   لە بازاڕی وزەی عێراق، ھەندێک پڕۆسە لە حاڵەتی دروستبووندان کە دەتوانن داھاتووی کاریگەربوونی ئێران بخەنە مەترسییەوە. فراوانبوونی ھاوکاریی ناوچەییەکان، زیادبوونی ئامادەبوونی ھێزە گەورەکان لە پیشەسازیی وزەی عێراق و وەبەرھێنانەکانی ئەم وڵاتە لە بواری وزەی نوێبووەوە؛ لە نموونەی ئەم پڕۆسانەن کە کاریگەریی قووڵیان لەسەر داھاتووی جیۆپۆلەتیکی وزەی ئەم وڵاتە ھەیە.   داڕشتنی ستراتیژی بەرزەفڕانەی وزە وەک ئاماژەی پێکرا دیدی ئابووریی عێراق زۆر پەیوەستە بە پێشخستنی بەشی وزەی ئەم وڵاتە، چونکە ٩٨%ی کۆی گشتیی ھەناردە و ٩٦%ی داھاتی بودجە لەم بەشەوە دابین دەبێت (٨, p٢٠٢٠Saadi & Gordon, ). عێراق بە پاڵپشتیی سندووقی ئەمانەتی عێراق کە لەژێر دەسەڵاتی بانکی جیھانییە، “ستراتیژی یەکپارچەیی نەتەوەیی وزە”ی (Integrated National Energy Strategy) خۆی لە ساڵی ٢٠١٤ داڕشتووە. ئەم ستراتیژە پلانەکانی چاککردن و وەبەرھێنانی زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دۆلار لە بەشی نەوت، غاز و کارەبا و بابەتە پەیوەندیدارەکان ڕادەگەیەنێت. بە شێوەیەک کە تا ساڵی ٢٠٣٠، تا ٦ ترلیۆن دۆلار داھاتی گشتی و ١٠ ملیۆن ھەلی کار لە ئابووریی عێراقدا پێشبینی دەکرێت. ئەم ستراتیژە ٦٠٠ ملیار دۆلار وەبەرھێنان لە بەشی وزە و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە “بەھای زیادکراو” وەکوو پترۆکیمیایی، سەماد، ئاسن و بەرھەمھێنانی ئەلەمنیۆم پێشبینی دەکات. ھەروەھا چاکسازی و گەشەی ناوەندەکانی بەشی وزە و زیادبوونی بەشداریی کەرتی تایبەت و وەبەرھێنان لە بەشی وزەی عێراق و پیشەسازییە پەیوەستەکان، لە ئامانجەکانی ئەم ستراتیژە ئەژمار دەکرێن (٢٠١٤Iraq’s Integrated National Energy Strategy, ). بێگومان گەیشتن بەم ئامانجانە، پێشھاتی جیۆپۆلەتیکی کاریگەری بۆ عێراق و ھەروەھا ئێران دەبێت کە بەشێکی گەورەی پێداویستییەکانی ئەم وڵاتە دابین دەکات.   فراوانبوونی ھاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە عێراق لەم ساڵانەی کۆتاییدا لەژێر فشارەکانی ئەمەریکا بە مەبەستی چەند جۆر کردن لە بنەماکانی دابینکردنی وزە و کارەبا و گەیشتن بە سەربەخۆیی وزە، ھەوڵ دەدات پەیوەندییە ناوچەییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا برەو پێ بدات تا پەیوەستبوونی خۆی بە ھاوردەکردنی کارەبای ئێران کەم بکاتەوە. لە ساڵی ٢٠١٩، عێراق یەکەمین ڕێککەوتننامەی ھەناردەکردنی کارەبای لەگەڵ ئەنجوومەنی ھاوکاریی کەنداو  بۆ ھێڵێکی کارەبای ٣٠٠ کیلۆمەتری واژۆ کرد. ئەم ڕێککەوتننامە ڕێگە بە عێراق دەدات کە ٥٠٠ مێگاوات کارەبا لە کوەیتەوە بۆ بەندەری فاوی باشوور ھاوردە بکات (٢٠١٩Middle East Monitor, ). بە پێی ئەم ڕێککەوتننامەیە، ھەردوو لا پابەند بوون بەوەی ژێرخانی پێویست لە سنوورەکان ئەنجام بدەن. عێراق ژێرخانی تایبەت بە خۆی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ تەواو کرد (٢٠٢٠NAS News, ). عێراق ھەروەھا بەجیا گفتوگۆی لەگەڵ سعودیە کرد تا کارەبا نەک تەنھا بۆ بەغداد، بەڵکوو بۆ بەشی باکووری عێراق وەکوو ڕێڕەوێک بۆ وڵاتانی تر ھاوردە بکات. کۆمپانیای ئەکواپاوەر (ACWA Power)ی سعودی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وزەی بەکارھاتووی لە عێراق دەست پێ کردووە. ھاوکاریی عێراق لەگەڵ سعودیە لە قۆناغەکانی سەرەتادایە و لەم نێوەندەدا ھەندێک کۆبوونەوە لە ئاستی باڵادا بەڕێوە چووە کە تیایدا سعودیە پابەند بووە بە وەبەرھێنانی ١٠٠ ملیار دۆلاری لە عێراق و نۆژەنکردنەوەی شارە سوننەنشینەکانی وەک فەلوجە، ڕومادی، تکریت و موسڵ. سعودیە لە ھەوڵدایە ھێڵی بۆری ھەناردەی نەوتی عێراق دووبارە چالاک بکاتەوە و لە وەبەرھێنان لە ژێرخانەکان و بەشەکانی وزەی چەندین وڵات بۆ زیاترکردنی دەستڕۆیشتوویی سیاسیی خۆی لە عێراق سوود وەربگرێت تا ئاڕاستەکردنی سیاسەتی دەرەوەی عێراق بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی. ئەم ھەنگاوەی سعودیە کە وەکوو ڕێگایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستڕۆیشتوویی ئێران لە عێراق ناو دەبرێت، وا دێتە پێش چاو بەو ھێزە داراییە گەورەیەی کە ئەو وڵاتە لەبەر دەستیدایە، بتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە عێراقی دوای داعش بگێڕێت (٢٠١٩Shokri Kalehsar, ). لەگەڵ ئەوەشدا عێراق لەگەڵ کۆمپانیای ئیسداری ئیماراتی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی سۆلار لە گفتوگۆدایە کە ئامانجی زیادکردنی کارەبای ئەو وڵاتە تا ٢ گێگاواتە. کۆمپانیای وزە پاکەکانی میسدار، کۆمپانیایەکی گەشەپێدەر و جێبەجێکاری پڕۆژەکانی وزەی بەکارھاتووە، پڕۆژەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاوێژکاری خزمەتگوزاریی وزەیە. ھەروەھا کوەیت لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە خەریکی پلاندانانن بۆ کردنەوەی گەورەترین تێرمیناڵی وەرگرتنی ئێڵ ئێن جی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە مارچی ساڵی ٢٠٢١دا. پێشبینی دەکرێت تێرمیناڵی ئەلزور ساڵانە ٢٢ ملیۆن تەن ئێڵ ئێن جی وەربگرێت کە توانای ناوچەکە دوو ھێندە دەکات (٢٠٢٠Bloomberg, ). ھەروەھا کوەیت بۆ پشتیوانیی ئابووری لە عێراق ڕۆڵێی گرنگی لە دانیشتنەکانی ڕێککەوتنی سێپتەمبەری ٢٠١٩ی نێوان بەغداد و کارگێڕیی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی کەنداو بۆ ھێڵی گواستنەوەی سپۆنسەرکراو لەلایەن ئەنجوومەنی ھاوکاریی کەنداو گێڕا کە ٥٠٠ مێگاوات کارەبای لە کاتژمێرێکدا لە ئەنجوومەنی ھاوکاریی کەنداو بۆ بەندری فاو دابین دەکرد کە لە کوەیت تێدەپەڕێت (٢٠٢٠Occhiuto, ). ھەر چەندە سەرچاوەی پێویستی غازی ئەنجوومەنی ھاوکاریی کەنداو وەکوو جێگرەوەی سەرچاوەکانی ئێران بۆ عێراق دڵنیا نییە، بەڵام ئەگەر وڵاتانی ئەنجوومەنی ھاوکاری ئامرازەکانی ھاوردەی ئێڵ ئێن جی فراوان بکەن، درزی دابینکردنی غازی ئەنجوومەنی ھاوکاریی کەنداو دەتوانێت بە ئەگەرێکی زۆر لە زەمەنێکی نێوەندمەودا و درێژمەودادا کەم بێتەوە. جگە لە وڵاتای عەرەبی، پەیوەندی لەگەڵ تورکیاش گەشە دەکات. بە سەرنجدان لە دۆخی خراپی ئابووریی عێراق، تورکیا خۆی وەکوو دەروازەیەک بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ ئەورووپا ناساندووە. لەسەر ئەم بنەمایە، تورکیا ھێڵێکی بۆریی گواستنەوەی دروست کردووە کە لە کەرکووکەوە تا بەندەری جەیھانی تورکی درێژ دەبێتەوە و ئێستاکە نزیکەی ٢٥% لە ھەناردەکردنی نەوتی عێراقی لەئەستۆ گرتووە (٢٠٢١Khafaji, ). ئەمە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکانی عێراق پێش کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لە مانگی مەیی ساڵی ٢٠١٨، تا ئاستێکی زۆر لە کۆنترۆڵی ئێراندا بوو و ئەمەش ڕێگای بۆ ئێران خۆش کردبوو کە سووڕانەوە بەدەوری ھەندێک لە سزاکانی بکات. بەم حاڵەوە، لەو کاتەوە بازاڕەکان لە ئێران دوور دەکەونەوە و لە بەرانبەردا بە شێوەیەکی گەشەسێنەر لەژێر کۆنترۆڵی دوو ڕکابەری تری ناوچەکە واتە تورکیادان. لەوانەیە گرنگترین ڕووەکانی ھاوکارییە ناوچەییەکانی لە پڕۆژەی شام جیددی ببینرێن. شوێنێک کە عێراق ھەوڵ دەدات ھاوکارییەکانی وزەی خۆی لەگەڵ وڵاتانی میسڕ و ئەردەن پتەوتر بکات. بە پێی پڕۆژەی “شام جدید”، جۆرێک لە یەکگرتنی ئابووریی فراوان لەنێوان ھەرسێ وڵاتی عێراق، میسڕ و ئەردەن دروست دەبێت. بە پێی پڕۆژەکە، ھێڵێکی بۆریی گواستنەوەی نەوت لە بەندەری بەسڕە لە باکووری عێراق تا بەندەری “العوقبە” لە ئەردەن و دواتر میسڕ دروست دەکرێت. ئەم پڕۆژەیە جەخت لەسەر توخمە تەواوکەرەکان واتە نەوت، وزە، گواستنەوە، بازرگانیی کەلوپەل و ھێزی کار دەکاتەوە. ھێڵێکی بۆریی نەوت لە بەندەری بەسڕە لە باکووری عێراق تا بەندەری عوقبە لە ئەردەن و دواتر تا میسڕ درێژ دەبێتەوە. لە کاتێکدا کە ئەردەن نەوتی عێراق بە نرخێکی کەمتر لە نرخی نێودەوڵەتی وەردەگرێت، جگە لە خەرجییەکانی ترانزێت، میسڕ لە پاڵاوتنی بەشێک لە نەوتی عێراق لە وڵاتەکەیدا سوودمەند دەبێت. لە لایەکی ترەوە عێراق کارەبا لە میسڕەوە ھاوردە دەکات و ھەروەھا دەتوانێت لە پسپۆڕیی میسڕ لە ڕێڕەوەکانی نۆژەنکردنەوە سوود وەربگرێت. بە سەرنجدان لە تواناییەکانی ئەردەن لەم بوارەدا، لە ھێزی ئەو وڵاتە لە بواری گواستنەوەدا سوود وەردەگیرێت. ھەروەھا کاڵاکان لە ئەردەن و میسڕەوە ھەناردەی عێراق دەکرێن. پڕۆژەی “شام جدید” بڕیارە لە دوو قۆناغدا پێش بکەوێت کە قۆناغی یەکەم پەیوەندیی میسڕ لەگەڵ ئەردەن زیاد دەکات و قۆناغی دووەم بریتی دەبێت لە فراوانکردنی ٣٠٠ کیلۆمەتر ھێڵی بۆریی گواستنەوە لە ئەردەنەوە بۆ عێراق. خەرجییەکانی ھەموو پڕۆژەکە بە ٢.٢ ملیار دۆلار خەمڵێنراوە. ئەمەش دەرفەت دەداتە عێراق ٧٠٠ مێگاوات کارەبای میسڕ لە ڕێی ئەردەنەوە ھاوردە بکات (٢٠٢١Energy & Utilities, ). پێویستە بوترێت میسڕ لە کاتی ئێستادا بەشێک لە کارەبا بۆ وڵاتانی کەنداو ھەناردە دەکات. ئەم وڵاتە بە سوودوەرگرتن لە وەبەرھێنان لە پڕۆژە گەورەکانی وزە نوێبووەکان، لە ئێستادا یەکێک لە سەرەکیترین وڵاتانی بەرھەمێنەری وزە نوێبووەکان لە باکووری ئەفەریقا و ناوچەی ڕۆژھەڵات (مینا)یە. توانایی ئەم وڵاتە زیاتر لە بەشی وزەی ھەوا و سۆلارە. بە پێی پێشبینییەکانی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتیی وزەی خۆر ((The International Solar Energy Society (ISES)، ئامانجی میسڕ ئەوەیە کە تا ساڵی ٢٠٢٢ بەشی وزە نوێبووەکان لە بەرھەمھێنانی کارەبا تا ٢٠% بەرز بکاتەوە و ئەم ڕێژەیە تا ساڵی ٢٠٣٥ بگەیەنێتە ٤٢% (٢٠١٨, ٣ .(egypt Renewable   ئەم پڕۆژەیە ڕێگریی زۆری بۆ ئێران دروست کرد، چونکە ئەم یەکگرتنە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ عێراق لە سیستمی عەرەبییەوە نزیک دەکاتەوە و دەبێتە ھۆی ئەوەی عێراق خۆی لە بلۆکێکی نوێی عەرەبی خۆی ببینێتەوە کە لەو ڕێیەوە بتوانێت لە سیستمی عەرەبیدا کاریگەرتر بێت. ئەنجامەکەشی کشانەوەی یەکێک لە پایەکانی پڕۆژەی ستراتیژیی ئێران لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و دروستبوونی درزێکی گەورە لە ستراتیژی ناوچەیی وڵاتەکەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم یەکگرتنە دەبێتە ھۆی ئەوەی ئێران بازاڕی عێراق کە تاکە ڕێی ھەناردەی بەرھەمەکانی ئێرانە، لەدەست بدات. قەبارەی ھاوردەی عێراق لە ئێران نزیکەی ١٢ ملیار دۆلارە و سەنگی بازرگانی بە ١٠٠% بە سوودی ئێران دەشکێتەوە (٢٠٢٠The Emirates Policy Center, ). کەواتە دوورە کە ئێران لەدەستدانی دەستڕۆیشتوویی خۆی لە عێراق قبووڵ بکات و پێشنیاری ئەوە دەداتە نوێنەرەکانی خۆی لەو وڵاتە کە ئەم یەکگرتنە بەشێکە لە پیلانەکانی کەنداو و ئەمەریکا. لە ھەموو ڕێگاکان بۆ دروستکردنی ڕێگری لە ڕێڕەوەکانی یەکگرتن وەک ناسەقامگیرکردنی عێراق، سوود وەردەگرێت.    ھاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی جیھان بە ئامانجی گەشەی بەرھەمھێنان  توانای بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق لە ئێستادا ٥ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەیە و ئامانجی گەیشتنە بە توانای بەرھەمی ٧ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە و وەستاندنی بەفیڕۆچوونی غازی گڕگرتوو و ھاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە تا ساڵی (٢٠١٥)یە. ئەم وڵاتە ھەروەھا نزیکەی ٨٠%ی کۆی پڕۆژە غازییەکانی کە یارمەتیی کەمکردنەوەی سووتانی غازی ھاوردەکراو لە ئێرانەوە دەدات، خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە (٢٠٢٠Saadi & Jumaat, ). وەک ئەوەی لە چارتی ژمارە ٣ نیشان دراوە، لە ئەنجامی گەشەی بەرھەمھێنانی نەوت و غاز، بەرھەمھێنانی کارەبای عێراق لە دەیەی کۆتاییدا زیادی کردووە. ھەر چەندە بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق لە مەودای ساڵەکانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨، بە ھۆی شەڕی داعشەوە لە حاڵەتی دابەزین بوو. لەدوای “بەرنامەی اقدام سریع”، وەزیری ئێستای کارەبا، لوئەی ئەلخەتیب، کە باس لە زیندووکردنەوەی پڕۆژە وەستاوەکانی کارەبا بە ئاسانکاریکردنی پێویستییەکانی ڕێککەوتننامەکان و گۆڕینی سەرنجی کۆمپانیا ناوچەییەکان بۆ بەرنامەکانی نۆژەنکردنەوە و سەرپەرشتی لە ساڵی ٢٠١٩ دەکرد، بازدانێکی گەورە لە بەرھەمھێنانی کارەبای عێراق ڕووی دا. بە شێوەیەک کە بووە ھۆی گەشەی ساڵانەی ٢٠%، بە بەراورد بە ماوە ھاوشێوەکەی ساڵی ٢٠١٨ (٢٠٢٠Saadi & Jumaat, )، واتە کاتێک کە ناڕەزاییە توندوتیژەکان لە ناوچەکانی باشوور دروست بوو. ھەروەھا کارەبای تۆڕی نیشتمانی بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی داعش، بۆ یەکەم جار دوای پچڕانی ٥ ساڵەی، کەوتەوە کار. “پڕۆژەی غازی الرتاوی”(Ar Ratawi project) ، گەورەترین پڕۆژەی غازی ئەم وڵاتە کە بە ھۆی کەمیی بودجەوە دوا خرابوو، لە سەرەتادا ٣٠٠ ملیۆن پێی سێجای ڕۆژانە بەرھەم دەھێنێت و لە کۆتاییدا دەگاتە یەک ملیار پێی سێجا کە دەتوانێت ١.٢ گێگاوات کارەبا بەرھەم بھێنێت. ئەم پڕۆژە غازییە کە وەکوو بەشێک لە مامەڵەی وزەی ٨ ملیار دۆلاری کە ئەنجامی ڕێککەوتننامەی کۆمپانیای ئەمەریکیی ھۆنی وێل(Honeywell)  و وەزارەتی نەوتی عێراقە، توانایی ئەوە بە عێراق دەبەخشێت کە پڕۆسەی بەرھەمێنانی خۆی گەشە پێ بدات و ئامانجی بەکارھێنانی سەرچاوەکانی نێوخۆیی وەک جێگرەوەی ھاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوەیە. عێراق لەژێر فشاری ئەمەریکادایە تا ھاوردەکردنی کارەبا و غاز لە ئێرانەوە بپچڕێنێت کە بە ھۆی کەمیی کارەبا و بەردەستنەبوونی تەکنەلۆژیای ڕێگری لە سووتانی غازی فلۆرین(Fluorine)  لە عێراق و سووتانی غازی پەیوەست پێیەوە پێویستە، ئەم ڕێگرییەش بە ھۆی پابەندبوونی ئەو وڵاتە بە کەمکردنەوەی بەرھەمی ئۆپیک پڵەس، سنووردارێتیی بەرھەمھێنانی ھەیە. بە پێی توێژینەوەی بانکی جیھانی لە مانگی جون بڵاو کرایەوە، لەدوای ڕووسیا، عێراق بە ١٨ ملیار مەتر سێجا لە ساڵی ٢٠١٩ زۆرترین ڕێژەی غازی لە جیھاندا دەسووتێنێت (٢٠٢٠Saadi & Jumaat,). عێراق بە ئامانجی زیادکردنی بەرھەمی نەوت و غاز، لە سێپتەمبەری ٢٠٢١ ڕێککەوتننامەیەکی بە بەھای ٢٧ ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ واژۆ کرد. ئەم ڕێککەوتننامەیە چوار پڕۆژەی وزەی گەورە لە باشووری عێراق لەخۆ دەگرێت. بە وتەی ئیحسان عەبدولجەبار؛ وەزیری نەوتی عێراق، قۆناغی یەکەم بریتییە لە وەبەرھێنانی ٣ ملیار دۆلاری لەلایەن گرووپی فەڕەنسیی تۆتاڵ لە پڕۆژەی گەیاندنی ئاوی دەریا بۆ کێڵگە نەوتییەکان بە مەبەستی باشترکردنی پڕۆسەی دەرھێنانە. تۆتاڵ بۆ دروستکردنی کارگەیەکی پاڵاوتن بۆ ئەو غازەی کە لە (کێڵگەکانی باشوور، قەرنەی ڕۆژئاوا٢، مجنون، الرتاوی، توبی و لوھیس) بەرھەم دێت، دوو ملیار دۆلار دابین دەکات. چاوەڕوان دەکرێت ئەم پڕۆژەیە ٣٠٠ ملیۆن پێی سێجا لە ڕۆژێکدا غاز بەرھەم بھێنێت و لە قۆناغی دووەم گەشەی بەرھەمھێنانی بگاتە دوو ھێندە. غازی بەرھەمھێنراو لە پڕۆژەی توتاڵ لە باشووری عێراق یارمەتیی ئەو وڵاتە دەدات کە ھاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە ڕابگرێت، لەبەر ئەوەی غازێک لە ناوخۆ بەرھەم بھێنرێت، لە غازی ئێران ھەرزانتر دەبێت. لە کاتێکدا کە خەرجیی ھاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە نزیکەی ٨ دۆلارە بۆ ھەر ملیۆنێک یەکەی “Btu[1]” و غازێك کە لە پڕۆژەی تۆتاڵ بەرھەم دەھێنرێت یەک دۆلار و نیو بۆ ھەر یەک ملیۆن “Btu” ھەرزانتر دەکەوێت (خبرگزاری ایسنا، ١٤٠٠). لە پەراوێزی دیداری مستەفا کازمی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێک، دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ھاوکارییەکان و فراوانکردنی شەراکەتی ئابووری لەنێوان عێراق و ئەمەریکای ڕاگەیاند. پێنج کۆمپانیای ئەمەریکیی وەکوو چیڤرۆن (Chevron)، ھۆنی وێل، بەیکر ھاگز (Baker Hughes)، جەنەراڵ ئەلکتریک(General Electric)  و ستیلار ئینێرجی(Stellar Energy) لە ھاوینی ٢٠٢٠ بە ئامانجی بەھێزترکردنی سەربەخۆیی وزەی عێراق لە ئێران، چەند ڕێککەوتننامەیەکی بازرگانیی بە بەھای ٨ ملیار دۆلاری لەگەڵ وەزیرەکانی نەوت و وزەی عێراق واژۆ کرد (٢٠٢٠Reuters, ). لەگەڵ ئەوەشدا، کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕووسیا و چین لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی چالاک لە بازاڕی وزەی عێراق ئامادە بوون. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠، بەرپرسانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە ٢٠ ملیار دۆلار پڕۆژەی دەرھێنانی ھایدرۆکاربۆن لە داھاتوویەکی نزیکدا کە بریتین لە زارۆبژنەفت (Zarubezhneft)، تات نەفت(Tatneft)  و ناوەندە نەوتی و غازییەکانی پەیوەست بە ڕووس نەفت، وەبەرھێنان بکەن. گازپرۆم و ھاوبەشەکانیشی، وەبەرھێنانی ٢.٥ ملیار دۆلاری لە باکووری عێراق ئەنجام داوە. دێوەزمەی وزەی حکومیی ڕووسیا، ٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کێڵگەکانی سەرقەڵا لە گەرمیان بەرھەم دەھێنێت و چەندین پڕۆژەی پشکنینی لە کێڵگەکانی ھەڵەبجە و شنگال دامەزراندووە. دەبێت سەرنج بدرێت بوونی ڕووسیا لە عێراق لەم ساڵانەی کۆتاییدا خێرایی پێ بەخشرا، بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٤ کە بەغداد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێویستی بە ھاوکاری بوو و واشنتۆن ھاوکارییە سەربازییە پێویستەکانی دوا خست. لە ساڵی ٢٠١٦، یەکێک لە گەورەترین وەفدەکانی ڕووسیا بۆ قسەکردن لەسەر زیادکردنی ھاوکارییە ئەمنییەکان بەرەو عێراق ھات، لەبەر ئەوەی وەبەرھێنانی زیاتری وزە لەگەڵ مامەڵەی چەک ئەنجام دەدرا. لە ساڵی ٢٠١٧، ڕووس نەفت ٣.٥ ملیار دۆلار قەرزی دا بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان. لە سەرەتاکانی مانگی مەیی ٢٠٢٠، باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق، ماکسیم ماکسیمۆف، ڕایگەیاند کە کێڵگەی غازی “المنێوریە” لە دیالە دەبێتە ئامانجی وەبەرھێنانێکی دیار (Kurdistan Conflict and Crisis Research Cente, 2021). ھێڵی بۆری بەو پێشھاتە جیۆپۆلەتیکییانەی کە ھەیانە، بە ھێزی جووڵێنەری بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا بۆ کۆنترۆڵکردنی وزەی عێراق ئەژمار دەکرێن. بۆ نموونە: لە ساڵی ٢٠١٨، ڕووس نەفت زۆربەی پشکەکانی ھێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوتی کوردستانیی عێراقی بۆ تورکیای کڕییەوە و ڕێک کەوت کە بۆرییەکی گواستنەوەی غاز ھاوتەریبی ئەو ھێڵە دروست بکات (٢٠٢٠TRT World, ). ھەروەھا کۆمپانیا نەوتییەکانی چین بەشدارییەکی چالاکیان لە پڕۆژە نەوتییەکانی عێراقدا ھەیە، لە سێپتەمبەری ٢٠٢٠ عادل عەبدولمەھدی؛ سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بەرەو پەکین سەفەری کرد و لەگەڵ سەرۆککۆماری چین کۆ بوویەوە، لە پەراوێزی ئەم دیدارەدا ھەردوو لا لەسەر بەرزکردنەوەی قەبارەی بازرگانی تا ٣٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا کۆک بوون. لەم دیدارەدا چین پلانی خۆی بۆ وەبەرھێنانی ٢٠ ملیار دۆلاری لە عێراق خستە ڕوو. بە وتەی عەبدولمەھدی، ھەناردەکردنی ڕۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە بۆ چین دەتوانێت چوارچێوەیەکی دارایی پێویست بۆ دابینکردنی بودجەی پڕۆژە گەورە ژێرخانییەکان دروست بکات. چین دەیەوێت لە ژێرخانی عێراقی لە پڕۆژەی “یەك ڕێگا، یەك پشتێنە” سوود وەربگرێت. ھەروەھا لە ئێستادا کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕووسیا وەک لوک ئۆیڵ، گازپرۆم، بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی درێژمەودا لە عێراقدا بوونیان ھەیە (شکری، ١٣٩). ھەروەھا پلانی نێوەندمەودای عێراق ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٣٠ ڕۆژانە ٦ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەم بھێنێت (٢٠١٩Thehindubusinessline, )، زیادبوونی بەرھەمی نەوتی عێراق لە بەرژەوەندیی ئێران و وڵاتانی تری بەرھەمھێنەری نەوت نییە، ھەر چەند بە ھۆی سزاکانی ئەمەریکا، ئێران توانای زیادکردنی بەرھەمی نییە، بەڵام لە ئەگەری نەمانی سزاکانیش، ئەرکێکی ئاسانی بۆ وەرگرتنەوەی بەشی خۆی لە بازاڕی ناوچەکەدا نابێت.   وەبەرھێنان لە وزە نوێبووەوەکان عێراق بە ئامانجی چەندێتیکردنی سەرچاوەی وزە و کەمکردنەوەی وابەستەبوون بە سەرچاوەی دەرەکی، پلانێکی جیاواز و ئامانجداری دەست پێ کردووە، کە بە پێی ئەو پلانە ئەم وڵاتە دەتوانێت ١٠% لە پێداویستییەکانی وزەی خۆی تا ساڵی ٢٠٢٨ لە ڕێی وێستگەکانی سۆلار و با و بایۆماس دابین بکات. وەبەرھێنانی دیاریکراو بۆ ئەم بابەتە، زیاتر لە ٥٠ ملیار دۆلارە. عێراق بەو توانا زۆرەی کە لە بواری وزەی ھەتاو و با ھەیەتی، دەتوانێت بە دوور لە وابەستەبوونی بە سووتەمەنیی بەبەردبوو لە دەیەی داھاتوو بەرھەمی وزەی کارەبای خۆی فراوان بکات. چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٨، توانای دامەزراو بۆ وێستگەکانی وزەی خۆر لەم وڵاتە ٥ گێگاوات و توانای دامەزراو بۆ وزەی با نزیکەی یەک گێگاوات و توانای دامەزراو بۆ بایۆماس نزیکەی ٢ گێگاوات دەبێت (٢٠١٩pv-magazine, ). عێراق بۆ پێش ساڵی ٢٠٢٣، چەندین پڕۆژەی بۆ پێشخستنی ٧.٥ گێگاوات وزەی نوێبووەوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران داڕشتووە. بە وتەی ئەحمەد مووسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ئەم وڵاتە، ئەم پڕۆژانە گبەشێکن لە پڕۆژەی چاکسازی لە سیستمی وزە کە ئامانج لێی بەرھەمھێنانی ٦٣% وزەیە لە ماوەی ٥ ساڵە. تاکوو ئێستا وڵاتی عێراق چەند ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ گرووپێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی پسپۆڕ لە بواری وزەی پاک بۆ دامەزراندنی وێستگەکانی کارەبا بە توانای ٣.٥ گێگاوات وەکوو بەشێک لە پڕۆژەی بەرھەمھێنانی ١٢ گێگاوات واژۆ کردووە. لەم دواییانەدا عێراق لەگەڵ کۆمپانیای حکومیی “مصدار ابوظبی” ڕێککەوتننامەیەکی بۆ گەشەی پڕۆژەکانی فۆتۆڤۆڵتایەکی خۆر بە توانای گونجاوی ١ گێگاوات واژۆ کرد. قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژانە لە ئێستادا لە جێبەجێکردندان کە بریتین لە وێستگەیەکی ٤٥٠ مێگاواتی لە زیقار، وێستگەیەکی ٣٥٠ مێگاواتی لە ئەنبار، وێستگەیەکی ١٠٠ مێگاواتی لە نەینەوا و وێستگەیەکی ١٠٠ مێگاواتی لە میسان. حکومەتی عێراق ھەروەھا ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای فەڕەنسیی تۆتاڵ ئینێرجی بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی سۆلاریی ١ گێگاواتی لە ناوچەی بەسڕە واژۆ کردووە. ھەروەھا ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ “Scatec”ی نەرویج بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەکی سۆلاریی ٥٢٥ مێگاواتی کە پێک ھاتووە لە وێستگەیەکی ٣٠٠ مێگاواتی لە کەربەلا و وێستگەیەکی ٢٢٥ مێگاواتی لە بابل واژۆ کردووە (٢٠٢١Zidane, ). عێراق خەریکی پلاندانانە بۆ تەواوکردنی پڕۆژە نوێیەکانی وزەی خۆر لەگەڵ کۆمپانیا دەرەکییەکانە بۆ گەشەی سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە بۆ ٣٣% لە کۆی ئەو وزەیە تا ساڵی ٢٠٣٠. بە پێی وتەی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، پڕۆژە واژۆکراوەکان لە ساڵی ٢٠٢١ و ڕێککەوتننامە نوێیە پلان بۆ دانراوەکان لەلایەن عێراقەوە، کۆی وزەی خۆر بۆ نزیکەی ١٢٠٠٠ مێگاوات لە ساڵی ٢٠٣٠ دەگەیەنێت (٢٠٢١Zawya.com, ). گەشەی عێراق بەرەو وزەی پاک، دەتوانێت ساڵانە زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار بۆ بودجەی وڵات زیاد بکات کە بە سوودوەرگرتن لە نەوتی خاو بتوانێت وێستگەکانی کارەبا دابمەزرێنێت و ھاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە کۆتایی پێ بھێنێت.    ئێران و داھاتووی بازاڕی وزەی عێراق ئێران یەکێک لە سەرەکیترین دابینکەرانی عێراق لە بەشی کارەبایە. ھەناردەی کارەبای ئێران بۆ عێراق لە ساڵی (٢٠٠٤)ەوە دەستی پێ کردووە و بەردەوام زیادی کردووە، بەتایبەت کە وڵاتە عەرەبییەکان لەم ساڵانەی کۆتاییدا عێراقیان پەراوێز خستبوو و ئەمەش یەکێ لە گرنگترین ھۆکارەکانی نزیکبوونەوەی عێراق بوو لە ئێران. ئێران لە ئێستادا یەک لەسەر سێی پێویستییەکانی وزەی کارەبا و غازی عێراق دابین دەکات. ئامارەکان دەریدەخەن ڕێژەی ھەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق لەگەڵ ھەبوونی سزاکانیش لە مارچی ساڵی ٢٠٢٠، نزیکەی ٢٦% بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو زیادی کردووە و بۆ ١٧.٥ ملیار مەتر سێجا بەرز بووەتەوە (٢٠٢٠Khatinoglu, ). ھەناردەی غازی سروشتیی ئێران بۆ عێراق بە پێی دوو ڕێککەوتننامە لە ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ ئەنجام درا. بە پێی یەکەمین ڕێککەوتنامە، ئێران پابەند بووە بە لایەنی زۆرەوە ٣٥ ملیۆن مەتر سێجای ڕۆژانە غاز بۆ وێستگەی بسمایە کە گەورەترین وێستگەی سووتێنەری غازە، ھەناردە بکات. ئەم ڕێککەوتننامەیە کارەبای بەغدادی پایتەخت دابین دەکات. ڕێککەوتننامەی دووەم داوا لە ئێران دەکات کە ٢٠ بۆ ٣٥ ملیۆن مەتر سێجای ڕۆژانە غازی باشووری عێراق دابین بکات کە بڕەکەی پەیوەستە بە پێویستیی ناوچەکان. ھەناردەی غازی سروشتیی ئێران بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠١٧، بە قەبارەی ٧ ملیۆن مەتر سێجا بۆ دابینکردنی سووتەمەنیی وێستگەکانی کارەبای نزیک لە بەغداد وەکوو بسمایە، قدس، مەنسووڕیە و سەدر بەفەڕمی دەستی پێ کرد. عێراق بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا، بە شێوەی ڕاستەوخۆ نەوتی خاو لە وێستگەکان دەسووتێنێت تا کەمیی مەوادی خاوی سووتەمەنییەکانی تر قەرەبوو بکاتەوە. بۆ نموونە: لە ساڵی ٢٠١٥ لە مەوسمی زۆرترین بەکارھێنانی کارەبا ڕۆژانە ٢٢٣ ھەزار بەرمیل نەوتی خاوی دەسووتاند، بەڵام ھاوردەکردنی غازی سروشتی لە ئێرانەوە و سوودوەرگرتن لە نەوتی خاو بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە عێراق لە ١٦٩ ھەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ساڵی ٢٠١٦، بۆ ١٢٩ ھەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە ساڵی ٢٠١٧ کەم کردەوە (,p.7 ٢٠٢٠Kadhim& Vakhshouri, ). سەپاندنی سزا قورسەکانی ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٨، کێشە بۆ ھەناردەکردنی غازی سروشتیی ئێران بۆ عێراق دروست بوو و عێراق لەژێر فشاری ئەمەریکا ھەوڵی داوە چەندێتی ببەخشێتە سەرچاوەکانی غازی ھاوردە و لەم ڕێڕەوەدا چەندین ڕێککەوتننامەی لەگەڵ وڵاتە ناوچەیی و سەرووناوچەییەکان واژۆ کرد. لوئی ئەلخەتیب لە یاداشتێکدا کە لە foreign affairs لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت لە ساڵانی کۆتاییدا عێراق كۆمەلێك پێشنیاری گرانبەھای لەلایەن کۆمپانیا دەرەکییە گەورەکانی وەکوو زیمینسی ئەڵمانیا و جەنەراڵ ئەلەکتریکی ئەمەریکا و ھەندێک لە کۆمپانیا چینی و ناوچەییەکان بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگای وزەی عێراق بۆ ھاتووە. لەگەڵ ئەوەی ئەم پێشنیارانە شایستە دێنە بەرچاو، بەڵام لەو ڕووەوە کە ئەم وڵاتە لە کۆتاییدا پێویستی بە نەخشەڕێگای نیشتمانیی عێراق بوو، بە ھاوکاریی ڕێکخراوە چەند لایەنەکان و ھاوبەشە ناوچەییەکانی ھەوڵی داڕشتنی نەخشەڕێگای عێراقی داوە تا لە ھەمان کاتدا باشترین ھەڵبژاردنە بازرگانییەکان بۆ تەواوکردنی نەخشەی نیشتمانی ھەڵبژێرێت. پلانی گەشەی نیشتمانیی عێراق دوو ڕەھەندی نێوخۆیی و دەرەکیی ھەیە: یەکەمیان، نەخشەڕێگای عێراق پەیوەستە بە دروستکردنی ھاوسەنگی لەنێوان پێویستییە بەپەلەکانی وزەی عێراق (واتە سەرچاوەی کارەبای باوەڕپێکراو بۆ ھەموو عێراقییەکان) و ئامانجە بەرزەفڕەکان بۆ سەربەخۆیی وزە تا ساڵی ٢٠٣٠. دووەمیان، پلاندانان بە مەبەستی گەیشتن بە سەقامگیریی وزە. لەسەر ئەم بنەمایە، عێراق ھەوڵی داوە بە ڕۆیشتن بەرەو بەڕێوەبردنی تێکەڵەی سووتەمەنی بە جەختکردنەوە لەسەر غاز و کارەبا و ھەروەھا بەرھەمھێنانی ٣٠% لە سەرچاوەی وزەی وڵات لە سەرچاوە نوێبووەوەکان ئاسایشی وزەی خۆی دابین بکات (٢٠١٨Al-Khatteeb, ). پڕۆسەکانی ئێستا دەریدەخەن عێراق بە وەبەرھێنان لە پیشەسازیی وزە تا دەیەی داھاتوو دەتوانێت ھاوردەی وزە بۆ کەمترین ئاست نزم بکاتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا بۆ وڵاتانی دراوسێ وەکوو کوەیت و ئەردەن ھەناردەی ھەبێت. ئەم وڵاتە بە سەرنجدان لە پلانەکانی کە بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت، ڕێگری لە سووتاندنی غاز و گەشەی سەرچاوە سەربەخۆکان ھەیەتی، بەرەو چەندێتی بەخشین بە ھاوردەکانی وزە دەڕوات. بەم حاڵەوە ئەم بابەتە واتای پچڕانی یەکجاری لەگەڵ ئێران نایێت، لەبەر ئەوەی کاتێک دەتوانێت لە چەند سەرچاوەیەکەوە ھاوردەی ھەبێـت، دەرفەتی گفتوگۆی زیاتر دەبێت. لە لایەکی ترەوە، ھەلومەرجی ئێران بە شێوەیەکە کە تا کاتێک کە توانای ھەناردەکردنی سنوورداری ھەبێت، دەرفەتی گفتوگۆی زۆری نابێت. لەم ھەلومەرجەدا لەوانەیە خواستی ئێران ئەوە بێت کە کۆمپانیا حکومی و تایبەتەکانی خۆی بە ئامانجی گەشەی تۆڕی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبای عێراق بخاتە گەڕ. ھەر جۆرە دروستکردنێکی وەھا داواکارییەک، لە ڕاستیدا بە واتای دروستکردنی داواکاری بۆ ھەناردەی غاز و پیشەگەرانی بواری کارەبا دەبێت. ستراتیژی ئێران بۆ دروستکردنی داواکاریی درێژمەودا بۆ ھەناردەی غاز، دەتوانێت دەرچەی چوونەژوورەوەی بێت بۆ بەشی گەشەی وێستگەیی و تۆڕی کارەبای عێراق. ھەر جۆرە درەنگکەوتنێک لەم بابەتە، دەبێـتە دەرفەت بۆ ڕکابەرەکانی تر. لەگەڵ ئەوەی ئێران دەتوانێت بچێتە ناو پڕۆژەی گەیاندنی غاز بۆ ماڵان لە عێراق، بە ھەمان شێوەی ڕووسیا کە بۆ دروستکردنی داواکاری لەسەر غازی خۆی بۆ ئۆکرانیا ئەنجامی دا.   ئەنجام دوای لادانی سەددام لە ساڵی ٢٠٠٣، لە کاتێکدا کە دراوسێ عەرەببییەکانی عێراق بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی کەنداو کە بەرھەمھێنەری نەوت بوون، لە ھاوکاریی سیاسی یان ئابووری لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق خۆیان لا دا. ئێران سیستمێک لە پەیوەندیی سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی لەگەڵ عێراقدا دروست کرد و پێویستییەکانی وزەی ئەم وڵاتەی دابین کرد. بە شێوەیەک کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا ئێران لەنێو ئەکتەرە ناوچەییەکان لە تۆڕی ئابووریی عێراق، سوودێکی تایبەتی بەدەست ھێناوە. لە ڕاستیدا وەھا یەکگرتنێک بەتایبەت بە سەرنجدان لە دوژمنایەتیی بەرانبەر، لەنێوان ھەندێک وڵاتی عەرەبی و ئێران سەرنجڕاکێشە، بەڵام پڕۆسەکانی وەکوو ھاوکارییە ناوچەییەکان، زۆربوونی وەبەرھێنان، گەشەی بەرھەمھێنان و لە کۆتاییدا ئامادەبوونی زلھێزەکان، ڕێگا بۆ کەمبوونەوەی وابەستەبوونی عێراق بە ئێران لە بواری دابینکردنی کارەبا دروست دەکات. ئەو پڕۆسانەی ئێستا لە بازاڕی وزەی عێراقدا بەڕێوە دەچن، ئاماژە بەو ڕاستییە دەکەن کە بازاڕی وزەی عێراق لە داھاتوودا گۆڕانکاریی جیۆپۆلەتیک بەخۆیەوە دەبینێت بە جۆرێک کە گۆڕانکاری لەسەر پەیوەندیی وزەی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت ئێران دروت دەکات. چەندێتی بەخشین بە سەرچاوە ھاوردەکان، بابەتێکی لۆجیکی بۆ ھەر وڵاتێک بەتایبەت عێراقە. لەگەڵ ئەوەشدا، بێنیازبوونی عێراق لە وزەی ھاوردەکراوی ئێران، نیگەرانی بەدوای خۆیدا دەھێنێت، بەتایبەت کە وزە گرنگترین ھۆکاری بوونی ھەژموونی ئێران لە عێراق لە دوو دەیەی کۆتاییدا بووە. عێراق دەیەوێت ھاوتەریبی ھاوردەی کارەبا، تۆڕی کارەبای خۆی لە شێوەی خولی تێکەڵاو بۆ بەرھەمی کارەبای ئەتۆمی گەشە پێ بدات و لە ئێستادا گەورەترین ڕێککەوتننامەی بەرھەمھێنانی کارەبای لەگەڵ وڵاتانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا و ھەروەھا وڵاتە پێشکەوتووەکانی ڕۆژئاوا لە بوارە جیاوازەکان لەبەر دەستدایە. بە سەرنجدان لەوەی کە عێراق لە ساڵانی داھاتوودا لە وابەستەبوونی تەواو بە وزەی ئێران دەردەچێت، دپلۆماسیی وزەی ئێران دەبێت بۆ مانەوەی خۆی لە بازاڕی وزەی عێراق چالاکتر بێت و بۆ ھەر کام لەم پڕۆسانە پلانی پێویست دابنێت. ئەوەی لەم بارودۆخەدا گرنگە، ئەوەیە کە ئێران نابێت بە ھیچ شێوەیەک بازاڕی عێراق لەدەست بدات، لەبەر ئەوەی عێراق بە شێوەیەکی تر ھەم بە ژیان و ھەناسەی ئێران لە کاتی سەپاندنی سزاکاندا ئەژمار دەکرێت، ھەم بە قووڵایی جیۆپۆلەتیکی ئێران دێتە ئەژمار. بۆچوونی نووسەران ئەوەیە ئەگەر ئێران نەتوانێت تا ساڵی ٢٠٣٠ بەشی خۆی لە بازاڕی غازی عێراق (جگە لە ھەناردە و بەشی پێشکەوتن) بپارێزێت، ئیتر دەرفەتی تری بۆ ھەبوونی ھەژموونی خۆی لەم وڵاتەدا نابێت.   سەرچاوەکان (بۆ بینینی لیستی سەرچاوەكان، سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی بكەن) [1] British thermal unit: یەکەیەکی پێوانەیی بەریتانی بۆ پێوانەی بەرھەمە نەوتییەکانە كە ھەر یەک ملیۆن “Btu”، یەکسانە بە ٢٨.٢٦ مەتر سێجا. نووسەران: عەلی ئادەمی/ مامۆستا لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، زانكۆی عەللامەی تەباتەبایی – تاران مورتەزا شوكری/ توێژەری پۆست­دكتۆرای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، زانكۆی عەللامەی تەباتەبایی – تاران وەرگێڕان: موجاهید وەهاب سەرچاوە: وەرزنامەی ئەكادیمیی پەیوەندییە دەرەكییەكان، ساڵی سیانزەیەم، ژمارەی چوار، زستانی 2022


شیكاری: درەو کۆی ئەو داهاتەی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی فرۆشی نەوتەوە  (1.34 ملیار) دۆلار بووە، بەپێی داتاکان هەربەرمیلێک نەوتی هەرێم لە ماوەی ناوبراودا بە کەمتر لە (11) دۆلار فرۆشراوە، بەراورد بە نرخی سۆمۆو. بەراورد بە نرخە جیهانییەکەش نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (15) دۆلار کەمتر ساغکراوەتەوە، هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم تەنها (38) دۆلاری گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و موچەی موچەخۆران، لە کاتێکدا بەتێکڕا نرخی نەوت لە بازاڕاکانی جیهان زیاتر لە (100) دۆلار بووەو نەوتی هەرێم بە (85) دۆلار فرۆشراوە. یەکەم؛ داهاتی نەوتی عێراق و پشکی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی گشتی عێراق  بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوت، حکومەتی عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (292 ملیۆن و 640 هەزار و 250) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 253 هەزار و 570) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"وە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، هەر بەپێی زانیارییەکان بەرمیلێک نەوتی بە تێکڕای (96.26) دۆلار فرۆشتووە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە (28 ملیار و 196 ملیۆن و 897 هەزار و 810) دۆلار. بە پێی یاسای ژمارە (23)ی ساڵی (2021) یاسای بودجەی گشتی عێراق، ماددەی (11) پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوتی عێراق" لە ماوەی چارەکی یەکەمی (2022)دا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبێت لە (3 ملیار و 572 ملیۆن و 546 هەزار و 953) دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (1 ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلار، واتە بڕی (2 ملیار و 228 ملیۆن و 705 هەزار و 721) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)). خشتەی ژمارە (1) دووەم؛ جیاوازی داهاتی نەوتی هەرێم لەنێوان فرۆشتنی سەربەخۆ و کۆمپانیای "سۆمۆ"دا  بەپێی ئەو داتایانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (7/7/2022) بڵاوی کردوونەتەوە دەربارەی فرۆشی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022)دا بەهەردووە شێوەی (ناوخۆ و هەناردەکردن بە ڕێگەی بۆری) بڕی (35 ملیۆن و 332 هەزار و 205) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (388 هەزار و 35) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە، بڕی (4 هەزار و 545) بەرمیلیشی ڕۆژانە لەناوخۆدا فرۆشتووە. (بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی داتاکانی حکومەتی هەرێم بڕوانە چارتی ژمارە (1))  بەپێی داتاکان هەربەرمیلێک نەوتی هەرێم لە ماوەی ناوبراودابە کەمتر لە (11) دۆلار فرۆشتووە، بەراورد بە نرخی سۆمۆو، بەراورد بە نرخە جیهانییەکەش نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (15) دۆلار کەمتر ساغکراوەتەوە. واتە بە تێکڕای سێ مانگەکە بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە (85.48) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە (3 ملیار و 63 ملیۆن و 356 هەزار و 891) دۆلار، هەر بەپێی داتاکەی حکومەتی هەرێم (56%)ی داهاتی نەوتی هەرێم ڕۆشتووە بۆ خەرجی پرۆسەکە کە بریتی بووە لە بڕی (1 ملیار و 719 ملیۆن و 515 هەزار و 659) دۆلار و بڕی (44%) ماوەتەوە بۆخەرجی موچە لە ماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە (1 ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلار. بەکورتییەکەی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم تەنها (38) دۆلاری گەڕاوەتەو بۆ وەزارەتی دارایی و موچەی موچەخۆران، لە کاتێکدا بەتێکڕا نرخی نەوت لە بازاڕاکانی جیهان زیاتر لە (100) دۆلار بووەوە نەوتی هەرێم بە کەمتر لە (85) دۆلار فرۆشراوە. لە کاتێکدا ئەو بڕە نەوتەی هەرێم هەرناردەی کردووە، ئەگەر لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بە نرخی نەوتی عێراقی بفرۆشرایە کە هەر بەرمیلێکی دراوە بە (96.26) دۆلار، ئەوا کۆی بەهاکەی بریتی دەبوو لە (3 ملیار و 401 ملیۆن و 78 هەزار و 53) دۆلار. واتە ئەگەر نەوتی هەرێم لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی سۆموە هەناردە بکرایە ئەوا بڕی (2 ملیار و 57 ملیۆن و 236 هەزار و 821) دۆلاری زیاتر دەبوو لەو بڕەی ئێستا حکومەتی هەرێم بۆی ماوەتەوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) چارتی ژمارە (1) خشتەی ژمارە (2) سێیەم؛ نەوتی هەرێم و عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە و پشکی هەرێم تێیدا   لە تەوەری یەکەمی باسەکەدا تیشکمان خستە سەر پشکی هەرێم لە فرۆشی نەوتی عێراقدا بەپێی یاسای بودجەی گشتی، بەبێ لە بەرچاوگرتنی ئەو بڕە نەوتەی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەکات، بۆیە ئەگەر نەوتی هەرێم و نەوتی عێراق پێکەوە لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکرێت، ئەوا بێگومان ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بەرز دەبێتەوە، بۆیە داهاتەکەشی زیاد دەکات، بە هەمان پێوەری پشکی هەرێمیش بەپێی یاسای بودجە لە داهاتی نەوت زیاد دەکات ئەویش بە جۆرێک؛ لە چارەکی یەکەمی (2022)دا هەرێم و عێراق پێکەوە  بڕی (327 ملیۆن و 972 هەزار و 455) بەرمیل نەوتی بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 279 هەزار و 725) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای "سۆمۆ"وە هەناردە بکردایە، هەر بەپێی زانیارییەکان بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا بە تێکڕای (96.26) دۆلار فرۆشراوە، بەم پێیە کۆی بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق و هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی ساڵدا بریتی دەبوو لە (31 ملیار و 570 ملیۆن و 628 هەزار و 512) دۆلار. بە پێی یاسای ژمارە (23)ی ساڵی (2021) یاسای بودجەی گشتی عێراق، ماددەی (11) پشکی هەرێمی کوردستان بە (12.67%)ی بودجەی گشتی عێراق دیاریکراوە، هەر بۆیە بەپێی یاساکە "تەنها لە داهاتی نەوت"دا لەم ماوەی ئەم سێ مانگەدا پشکی هەرێمی کوردستان بریتی دەبوو لە (3 ملیار و 999 ملیۆن و 998 هەزار و 633) دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمەوە بەشێوەی سەربەخۆ لەو ماوەیەدا بۆی ماوەتەوە تەنها بریتیە لە بڕی (1 ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلار، واتە بڕی (2 ملیار و 656 ملیۆن و 157 هەزار و 401) دۆلاری کەمترە لەو پشکەی لە داهاتی نەوتی عێراق بەپێی یاسای بودجە بۆی دیاریکراوە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (3)) خشتەی ژمارە (3) چوارەم؛ زیانە داراییەکانی فرۆشی نەوتی سەربەخۆ لە چارەکی یەکەمی 2022 بەو پێوەدانگانەی سەرەوە، هەناردەکردنی نەوتی سەربەخۆ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی گەورەی دارایی بە هەرێم گەیاندووە هەر یەک لە (خشتەی ژمارە (4) چارتی ژمارە (2)) بە ئاشکرا ئەو زیانە داراییانەی ڕوونکردووەتەوە. بە جۆرێک؛ کۆی ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی فرۆشی نەوتەوە دەستی کەوتووە بریتی بووە لە (1 ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232) دۆلار. لە کاتێکدا ئەگەر هەمان ئەو بڕە نەوتەی بە شێوەی سەربەخۆ هەناردەی کردووە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بەبازاڕ بخرایە داهاتەکەی بریتی دەبوو لە (3 ملیار و 401 ملیۆن و 78 هەزار و 53) دۆلار. ئەمە جگە لەوەی ئەگەر بەهۆی سیاسەتی نەوتەوە پشکی هەرێم ڕانەگیرایە، بەپێی یاسای بودجە بڕی (3 ملیار و 572 ملیۆن و 546 هەزار و 953) بەشی هەرێم دەبوو تەنها لە داهاتی نەوتی عێراقدا. زیاتر لەوەش ئەگەر نەوتی هەرێم و عێراق پێکەوە لە ڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بکرایە، ئەوا پشکی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی (2022)دا بە پێی یاسا تەنها لە فرۆشی نەوت بڕی (3 ملیار و 999 ملیۆن و 998 هەزار و 633) دۆلار دەبوو. خشتەی ژمارە (4) چارتی ژمارە (2) سەرچاوەکان -    قانون رقم (23) لسنة 2021 الموازنة العامة الاتحادية لجمهورية العراق للسنة المالية 2021؛ https://moj.gov.iq/view.5555/ -    اعلنت وزارة النفط عن مجموع  الكميات والايرادات المتحققة لصادرات النفط، مجموع الصادرات النفطية والايرادات المتحققة لشهر كانون الثاني  الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=909 -    اعلنت وزارة النفط عن مجموع  الكميات والايرادات المتحققة لصادرات النفط، مجموع الصادرات النفطية والايرادات المتحققة لشهر شباط الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=951 -    اعلنت وزارة النفط عن مجموع  الكميات والايرادات المتحققة لصادرات النفط، مجموع الصادرات النفطية والايرادات المتحققة لشهر آذار الماضي؛ https://oil.gov.iq/?page=965 -    هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10080 -    زیانە داراییەکانی فرۆشی نەوتی سەربەخۆ لە چارەکی یەکەمی 2022، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10123 -    زانیاریی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، بەیجی فەرمی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ https://www.facebook.com/KRG.DMI.Official/photos/a.120385726081618/748741579912693/  


درەو:  شۆڕشنامە  مامۆستا جەعفەر (فازیل كەریم ئەحمەد) لە كتێبەكەیدا ( بە خەونی گەورەوە كەوتینە ڕێ) بەم شێوەیە باس لە گفتوگۆی خوێ و جوتیارێك دەكات سەبارەت بە شۆڕش ئەنجامەكانی شۆڕش:‌ ساڵی (1975 - 1977)، جووتیارێكی هاوڕێم هەبوو لە یەكێك لە گوندەكانی ئالان‌و سیوەیل، بەناوی حەسەن. زۆرجار یەكترمان دەبینی‌و من باسی (شۆڕشی نوێ)م بۆ دەكرد، كە ئەمجارەیان وەكو جارەكانی تر نابێت، هەژاران‌و نەداران رابەرایەتی شۆڕشیان دەكەوێتە دەست‌و رێگە نادرێت ئاغاو دەرەبەگ لەسەرەوە بن، ئە‌وان خاوەن دەسەڵات دەبن. لەمەودوا كەس ناتوانێت بەناوی شۆڕشەوە هەژارو رەنجدەر بچەوسێنێتەوە. ئەوەندەم رست كابرا بەژوو بوو، بەدەستی راستی كڵاوو جامانەكەی بەرەو سەرەوە بردو گوتی: "ئای مامۆستا گیان! خۆزگە ئەوەندە كەر نەبوویتایە!".  من راچەنیم! چونكە ئەو جۆرە سوعبەتەمان لەگەڵ یەكتردا نەبوو.. ئەو لەسەر قسەكانی بەردەوام بوو وتی: تۆ بە هەموو ئەقڵێكتەوە دەتەوێت هەژارو چەوساوەو رەش‌و رووت شۆڕش بكەن، ئاغاو دەرەبەگ‌و دەوڵەمەندیش ببنە ژێر دەستەو كز كز دابنیشن لە سای دیواران‌و دەست بە كڵاوەكەیانەوە بگرن‌و زرتەی چاویان بێت، حەزدەكەم دڵنیا بیت هەژارو رەش‌و ڕووت‌و چەوساوە، هەزار شۆڕش بكەن، لەدوا چركەكانی پێش لەسەر نانی تاجی سەركەوتن، دەرەبەگ‌و دەوڵەمەندەكان دێن‌و تاجی سەركەوتن لەدەستیان دەپچڕێنن‌و تاجەكە لەسەر خۆیان دەنێن، یەكێكی وەكو تۆ هەزاران قوربانیت دابێت‌و هەزاران شۆڕشت كردبێت، بە هەزار عەریزە ناگەیتە لای سەركردایەتی‌و بەلایاندا تێپەڕیت سەگت پێوە دەنێن. ئاغاو دەرەبەگ‌و دەستڕۆیشتو، چەك‌و پارەیان هەیە، سەدان پیاویان هەیە، شارەزایی تەواویان هەیە چۆن دەست بەسەر شۆڕشدا بگرن. من‌و تۆ هەر لەوە شارەزاییمان هەیە قوربانی بدەین‌و خۆمان بە كوشت بدەین‌و خەڵكیتر بكەینە كەڵەگای خۆمان‌و قوڕ بەسەر خۆماندا بكەین!.  * سەرچاوە: مامۆستا جەعفەر (فازیل كەریم ئەحمەد): بە خەونی گەورەوە كەوتینە ڕێ‌، بیرەوەری، بەرگی یەكەم، چاپی دووەم، 2020، لاپەڕەكانی (120‌و 121).    


درەو: شۆڕشنامە  دوو نووسەری ئیسرائیلی سەرەتای پەیوەندییەكانی كوردو ئیسرائیل ئاشكرا دەكەن. سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل "مۆساد" دەڵێت: شتێكی باوەڕپێنەكراو بوو كە نێردەی فەرمی ئیسرائیل لە بارەگای سەركردەی كوردەكانی باكوری عێراق جێگیربوو. مایەر ئامیت (1921 - 2009)، لە (1963 - 1968) سەرۆكی مۆساد بووە، لە كۆتایی (1965)دا لە یاداشتنامەی خۆیدا نووسی "خەونەكەمان خەریكبوو بە ڕاستی وەربگەڕێ. شتێكی باوەڕپێنەكراو قەوما. نێردەیەكی فەرمی ئیسرائیلی لە بارەگای مەلا مستەفا بارزانی (سەركردەی كوردە هەڵگەڕاوەكانی باكووری عێراق) جێگیربوو". نووسەرانی كتێبەكە دەڵێن: گەیشتنی ئەفسەرەكانی مۆساد بۆ كوردستان، بە سەركەوتنێكی مەزنی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی دادەندرا. ئەوە بۆ یەكەمین جار بوو پەیوەندی بە یەكێ لە سێ پێكهاتە سەرەكییەكەی دەوڵەتی عێراقەوە بكرێ كە كورد بوون، ئەوانەی بە پێداگیرییەوەو شەڕێكی لەبنەهاتوویان دژی حكوومەتی بەغدا بەرپاكرد. شۆڕشگێڕەكان كە بارزانی سەركردایەتی دەكردن، ڕوبەرێكی بەرفراوانیان لەنێو عێراقدا لەبن دەستدا بوو. خۆ ئەگەر مۆساد بتوانێ شۆڕشگێڕە كوردەكان بكاتە هێزێكی سەربازی بەهێز، ئەوا سەرانی عێراق ناچاردەبن تیشكۆی هزرو كاریان بخەنە سەر كێشەی ناوخۆیی، ئەوسا توانستیان بۆ شەڕكردن لەگەڵ ئیسرائیلدا لەبەین نامێنێ. هاوپەیمانێتی لەگەڵ كورددا دەبووە دەستكەوتێكی ڕاستەقینە بۆ ئیسرائیل. ئەو دوو مۆسادەی یەكەمین جار، سێ مانگی ڕەبەق لە كوردستان مانەوە. بارزانی لە بازنەی داخراوی خۆیەوە بەخێری هێنان، بۆ هەر كوێیەك چووبا لەگەڵ خۆی دەبردن‌و هەموو نهێنییەكانی خۆیشی بۆ دركاندن. ئەو دیدارە یەكەمینەش بووە مایەی هاوكاریێكی پتەو، كە ساڵانێكی زۆر درێژەی كێشا. بارزانی‌و سەرانی هێزی چەكداری كورد سەردانی ئیسرائیلیان كرد ؛مایەر ئامیت‌و یاریدەدەرانیشی هاتنە كوردستان؛. ئیسرائیل چەكی دایە كوردو بەرگری لە بەرژەوەندییەكانی خۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا كرد. ئەو نوسەرانە چیرۆكی یەكێك لەو دوو مۆسادە دەگێڕنەوەو دەڵێن: «بێنی زیڤی»، ئاژانێكی پلەباڵای ئیسرائیلی كە سەردانی كوردستانی كردبوو، لەكاتی سەردانەكەیدا «جەلیلە»ی ژنی لە لەندەن بەجێهشتبوو، دووگیان بوو، خانمەكە لە چاوەڕوانی منداڵبووندا بوو. «ناداڤ» كوڕەكەی بێنی زیڤی لە كاتێك لەدایكبوو كە باوكی لە شاخە سەختەكانی كوردستاندا لەگەڵ بارزانیدا بوو. ئەوێ دەمێ بروسكەیەكی كۆدەدار دەگاتە دەست «بینی زیڤی». بروسكەكە لە «ڕیمۆن»وە واژۆ كرابو. ڕیمۆنیش نازناوی كۆدەداری مایەر ئامیت بوو. بروسكەكە وا دەخوێندرایەوە: "دایك‌و منداڵەكە لە تەندروستێكی زۆرباشدان. مازال تۆڤ(بەختێكی باش)"!. كاتێكیش بازرانی هەواڵی منداڵبوونەكە دەبیستێتەوە، چوار بەرد دێنێ‌و زۆریان دەنەخشێنێ. بانگی زیڤی دەكاو پێیدەڵێ: "ئەمە دیاری منە بۆ كوڕەكەی تۆ. هەر كاتێك گەورە بوو، دەكرێ بێتە وڵاتەكەمان‌و داوای پارچە زەوی خۆی بكاتەوە". * میخائیل بار زۆهارو نەسیم میشال: كتێبی (كردە هەرە گرنگەكانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی مۆساد)، وەرگێڕانی: شەفیقی حاجی خدر. لاپەڕەكانی (300 - 302).    


(درەو):  دیاری كونسوڵگەریی سعودیە بۆ پەرلەمانی كوردستان كە (10) ڤیزای حەجكردن بوو، بەشێوەی پشكپشكێنە بەسەر فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان دابەشكرا، پارتی‌و یەكێتی زۆرینەیان برد، گۆڕان فەریزەی حەجی بەجێنەهێنا. دابەشكردنی ڤیزاكان  زیاتر لە (10) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئێستا لە سعودیەن بۆ بەجێهێنانی فەرەیزەی حەج.  بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، كونسوڵی سعودیە لەدەرەوەی پشكی هەرێمی كوردستان بۆ فەریزەی حەج، بڕی (10) ڤیزای حەجی ئەمساڵی بۆ پەرلەمانی كوردستان تەرخانكردووە. پەرلەمان بەگوێرەی رێژەی كورسی حزبەكان، (10) ڤیزاكەی كونسوڵی سعودیەی بەسەر فراكسیۆنەكاندا دابەشكردووە، دابەشكردنەكە بەمشێوەیە: •    فراكسیۆنی پارتی: 4 ڤیزا •    فراكسیۆنی یەكێتی: 2 ڤیزا •    فراكسیۆنی گۆڕان: 1 ڤیزا •    فراكسیۆنی یەكگرتوو: 1 ڤیزا •    فراكسیۆنی كۆمەڵ: 1 ڤیزا •    فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 1 ڤیزا بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لە فراكسیۆنی پارتی هەر چوار ڤیزاكەی خۆی پڕكردوەتەوە‌و ئەوەی دیارە پەرلەمانتار (مەلا جیهاد)‌و (نزار ملا غەفار)‌و هاوسەرەكەی‌و (مەلا ئیحسان محەمەد) لە پشكەكەی پارتی سودمەندبوون‌و چونەتە سەفەری حەج. لە فراكسیۆنی یەكێتی تەنیا یەك پەرلەمانتار سەفەری حەجی كردووە، یەكێتی دوو ڤیزای بەركەوتووە، پەرلەمانتار (مەلا ناسر) لەگەڵ هاوسەرەكەیدا پشكی یەكێتییان بردووە‌و چونەتە سەفەری حەج.  فراكسیۆنی گۆڕان تەنیا یەك ڤیزای حەجی بەركەوتووە، هیچ ئەندامێكی فراكسیۆنەكە ئامادەی سەفەری حەج نەبووە، ڤیزاكەیان گەڕاندوەتەوە بۆ پرۆتۆكۆڵی پەرلەمان، (عەلی حەمەساڵح) كە ئێستا لە سەفەری حەجدایە، بەپێی زانیارییەكان لەدەرەوەی دابەشكاری پشكەكەی كونسوڵی سعودیە ڤیزای حەجی دەستكەوتووە.  فراكسیۆنی یەكگرتوو یەك ڤیزای بەركەوتووە‌و پەرلەمانتار (سەرچنار ئەحمەد) بردویەتی،  فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی بە هەمان شێوە یەك ڤیزای بەركەوتووە‌و پەرلەمانتار (روپاك ئەحمەد) رۆیشتووە، هەر لە فراكسیۆنی كۆمەڵ پەرلەمانتارێكی تر كە (مەلا هەورامان گەچێنەی)یە لە گەشتی حەجە‌و لە دەرەوەی پشكپشكێنەكەی كونسوڵی سعودیە ڤیزای حەجی دەستكەوتووە،مەلا هەورامان خۆی سەرۆكی لیژنەی (ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی)یە لەپەرلەمانی كوردستان، دەوترێت ئەم لیژنەیە پشكی خۆیان  هەیە لە سەفەری حەجدا لە  دەرەوەی دیارییەكەی كونسوڵی سعودیە، جوڵانەوەی نەوەی نوێش ڤیزایەكی بەركەوتووە‌و (كاوە عەبدولقادر) سەفەرەكەی كردووە. (درەو) زانیویەتی، خەرجی بەجێهێنانی فەریزەی حەج كەوتوەتە ئەستۆی پەرلەمانتاران خۆیان‌و پەرلەمان هیچ خەرجییەكی بۆ دابین نەكردوون، هەریەكێك لەوانەی سەفەری حەجیان كردووە زیاتر لە (5 هەزار) دۆلاریان دابینكردووە بۆ بەجێهێنانی ئەم فەیزە ئاینییە.  سەفەری پەرلەمانتاران بۆ حەج، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی جۆراوجۆری دروستكردووە، هەندێك ستایش‌و هەندێكی تر رەخنەیان لێدەگرن.  بەپێی یاسای بەركار، ئێستا موچەی هەر ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان مانگانە دەگاتە (8 ملیۆن‌و 183 هەزار) دینار، پەرلەمانی كوردستان لە (111) كورسی پێكدێت، واتا بەتێكڕا خەرجی موچەی پەرلەمانتاران‌و سەرۆكایەتی پەرلەمان لە مانگێكدا بڕەكەی نزیكەی (ملیارێك) دینارە.  پەرلەمان لە پشوودایە لە رۆژی 1ی ئەم مانگەوە پشووی یاسادانانی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكردووە، دواین كاری خولی یاسادانانی رابردووی پەرلەمانی كوردستان پەسەندكردنی هەمواری یاسای نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان بوو، یاسایەك كە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقەوە هەڵوەشاوەتەوە‌و هەمواركردنەوەی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەكو تەحەدایەك بۆ دادگای فیدراڵی لێكدرایەوە.  كرنگترین كارێك كە لەمساڵدا كەوتبێتە ئەستۆی پەرلەمانی كوردستان، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بوو، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنەكانی لەسەر چۆنیەتی هەمواركردنەكە، پەرلەمان نەیتوانی بەربەستی بەردەم هەڵبژاردن چارەسەربكات‌و چارەسەری دایەدەست سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.  هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن لەمساڵدا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەناچێت، لەم حاڵەتە خولی ئێستای پەرلەمان ناچارە تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە.  


 شیكاری: درەو لە شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە (74) ملیۆن بەرمیلی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (8) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، بەجۆرێک؛ کەشتییە ئیتاڵییەکان زۆرترین ڕێژەی نەوتی هەرێمیان بارکردووە کە زیاتر لە (34%) بووە، لە دوای ئیتاڵیاوە کەشتییە یۆنانییەکان زیاتر لە (30%) نەوتی هەرێمیان بارکردووە، کەشتییە ئیسرائلییەکانیش زیاتر لە (11%)، ئیسپانییەکان زیاتر لە (6%)، کەشتییە کراواتییەکان زۆرتر لە (6%)، ڕۆمانییەکان نزیکەی (3%)، کەشتییەکانی وڵاتی تورکیا زیاتر لە (2%) و کەشتییە میسرییەکانیش نزیکەی (1%)ی نەوتی هەرێمیان بارکردووە. یەکەم: کۆی نەوتی بارکراوی هەرێم لە نیوەی یەکەمی 2022 لە شەش مانگی ڕابردوودا (74 ملیۆن و 111 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (8) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (1)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (25 ملیۆن و 367 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (34.2%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (22 ملیۆن و 610 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (30.5%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (8 ملیۆن و 567 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (11.6%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (4 ملیۆن و 923 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (6.6%)ی لەلایەن کەشتییە (ئیسپانیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (4 ملیۆن و 819 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (6.5%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 970 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (رۆمانیا) وە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 652 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (2.2%)ی لەلایەن کەشتییە (تورکیا)یەکانەوە بارکراوە. -    کەشتییە (میسر) یەکان کەمترین بڕی نەوتی هەرێمیان بارکردووە، کە بڕەکەی بریتی بووە لە (630 هەزار) بەرمیل بە ڕێژەی (0.9%) لە کۆی نەوتی بارکراوی هەرێم. -    بڕی (3 ملیۆن و 573 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (4.8%)ی لەلایەن چەند کەشتییەکەوە بارکراوە کە ناسنامەکانیان نەزانراوە. چارتی ژمارە (1) دووەم: نەوتی بارکراوی هەرێم لە شەش مانگی یەکەمی 2022  1.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی کانونی دووەمی 2022  لە (کانونی دووەمی 2022)دا (12 ملیۆن و 863 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (5) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (2)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (3 ملیۆن و 553 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (27.6%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (5 ملیۆن و 281 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (41.1%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (2 ملیۆن و 665 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (20.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (650 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (5.1%)ی لەلایەن کەشتییە (رۆمانیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (714 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (5.6%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. چارتی ژمارە (2) 2.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی شوباتی 2022  لە (شوباتی 2022)دا (12 ملیۆن و 863 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (5) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (3)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (4 ملیۆن و 463 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (39.1%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (4 ملیۆن و 71 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (35.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (647 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (5.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (665 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (5.8%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (ملیۆنێک و 558 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (13.7%)ی لەلایەن کەشتییە (ئیسپانیا)یەکانەوە بارکراوە. چارتی ژمارە (3) 3.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی ئازاری 2022  لە (ئازاری 2022)دا (12 ملیۆن و 193 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (4) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (4)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (553 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (4.5%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (2 ملیۆن و 270 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (18.6%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (5 ملیۆن و 502 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (45.1%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 320 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (10.8%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (2 ملیۆن و 548 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (20.9%)ی لەلایەن چەند کەشتییەکەوە بارکراوە کە ناسنامەکانیان نەزانراوە. چارتی ژمارە (4) 4.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی نیسانی 2022  لە (نیسانی 2022)دا (13 ملیۆن و 616 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (6) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (5)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (627 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (4.6%)ی لەلایەن کەشتییە (تورکیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 400 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (10.3%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 400 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (10.3%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 675 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (13%)ی لەلایەن کەشتییە (ئیسپانیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (3 ملیۆن و 675 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (27%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (4 ملیۆن و 749 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (34.9%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. چارتی ژمارە (5) 5.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی ئایاری 2022  لە (ئایاری 2022)دا (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (6) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (6)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (4 ملیۆن و 310 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (33.9%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (4 ملیۆن و 85 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (32.1%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (12.6%)ی لەلایەن کەشتییە (ئیسپانیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 385 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (10.9%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (720 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (5.7%)ی لەلایەن کەشتییە (کرواتیا)یەکانەوە بارکراوە. -    کەشتییە (میسر) یەکان کەمترین بڕی نەوتی هەرێمیان بارکردووە، کە بڕەکەی بریتی بووە لە (630 هەزار) بەرمیل بە ڕێژەی (4.9%) لە کۆی نەوتی بارکراوی هەرێم. چارتی ژمارە (6) 6.    نەوتی بارکراوی هەرێم لە مانگی حوزەیرانی 2022  لە (حوزەیرانی 2022)دا (11 ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی تورکی لە لەلایەن کەشتی (5) وڵاتی جیاوازەوە بارکراوە، (بڕوانە چارتی ژمارە (7)) بەجۆرێک؛  -    بڕی (4 ملیۆن و 720 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (41.8%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (یۆنان)ەوە بارکراوە. -    بڕی (3 ملیۆن و 15 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (26.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیتاڵیا)وە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 320 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (11.7%)ی لەلایەن کەشتییەکانی وڵاتی (رۆمانیا) وە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 25 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (9.1%)ی لەلایەن کەشتییە (تورکیا)یەکانەوە بارکراوە. -    بڕی (200 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (1.8%)ی لەلایەن کەشتییەکانی (ئیسرائیل)ەوە بارکراوە. -    بڕی (1 ملیۆن و 25 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (9.1%)ی لەلایەن چەند کەشتییەکەوە بارکراوە کە ناسنامەکانیان نەزانراوە. چارتی ژمارە (7) سەرچاوەکان -    درەو میدیا؛ هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022؛  https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10080 -    ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، نەوتی بارکراوی هەرێم، کانونی دووەمی 2022؛  http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/02/%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-%D9%83%D9%A2-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A2.pdf -    ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، نەوتی بارکراوی هەرێم، شوباتی 2022؛  http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/03/%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-%D8%B4%D9%88%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A2.pdf -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی  نیسانی ساڵی 2022، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10230 -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی مانگی ئایاری حكومەتی هەرێم (ترلیۆنێك و 213 ملیار) دینارە، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10409 -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی  حوزەیرانی ساڵی 2022، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10593   


  ئامادەكردنی: ئەنوەر کەریم   سایتی بلومبێڕگ  ئەمریکا  گازی سروشتی   هەناردە ئەکات بۆ یەکێتی  ئەوروپا  زیاتر لەوەی کە ڕوسیا لە مانگی  حوزایراندا  هەناردەی کردوە  بە هۆی شەڕی  ڕووسیاو  ئۆکرانیاوە .   ژمارەکان   لە ئا ژانسی وزەی جیهانی(  IEA ) پیشانی ئەدەن  کە ئەوروپیەکان  گازی سروشتی (LNG) یان هاوردە کردوە  لە ئەمریکا،  وەک لەوەی کە بە بۆریەوە هەناردە دەکرێت بۆ یەکێتی ئەوروپا. ئەمەش بە هۆی سزاکانی  ئەمریکاو ئەوروپاوە بۆ سەر ڕووسیا .    ئەورپیەکان چەندین ساڵ پشتیان بە گازی ڕووسی بەستوە بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان و  وە بۆ پەیداکردنی وزەی کارەبا  و چەندین جۆری تری بەکارهێنان ،  وە ترسێک هەیە لای ئەوروپیەکان کە ڕووسیا بەتەواوی  هەناردەی گاز بوەستێنیت ،تاوەک و  پێگەی سیاسی خۆی بە هیزتر بکات بەرامبەر ئەوروپیەکان   FATIH BIROL   بەڕێوبەری  جیبەجێکاری  ( IEA) لە تویتێکدا ڕۆژی 5 شەممەی رابردوو لە گرافیکێدا ڕایگەیاند کە هەناردەی گاز بۆ  یەکێتی ئەوروپا لە  ڕوسیاوە لە  پاشەکشەدایە . ئەم کەمکردنەوەی  خێرایەی یەکێتی ئەوروپا  بۆ گازی هاوردەی ڕووسی  یەکەم مانگە لە مێژوودا  کە لە بۆریەوە کەمتر بێت ،    Fatih Birol  پێشتر  ئاگاداری یەکێتی ئەوروپای کردۆتەوە  کە گازی ئەمریکا بەشی  ئەوە ناکات  کە بتوانێت  کێشەی یەکێتی ئەوروپا  چارەسەر بکات   بەتایبەتی   کە بەرەو زستان  ئەڕوات ،  ڕووسیا  ئەمساڵ بە ڕیژەیەکی زۆر گازی  کەمکردۆتەوە  بۆ یەکێتی ئەورپا   کە نزیکەی  35 ملیار مەتر سێجایە.  ئەمەش کێشە دروست ئەکات بۆ پڕکردنەوەی خەزانەکانی  یەدەکی گاز لە یەکێتی ئەوروپادا . ئەمەش  کارتی سوورە بۆ  زستانی داهاتوو .   ئەم کەمبوونەوەیە وا ڕێکخراوە کە ساڵانە  بۆ ئیدامەدانی بۆریەکانی( نۆرد ستریم )  ئەکرێت  لە مانگی  تەموزدا بۆ دوو هەفتە ،   کە ئەبیتە هۆی کەمبونەوەی تەزویدی گاز لە ڕوسیاوە  بۆ یەکیتی ئەوروپا،  حکومەتی ئەڵمانیا کارەکانی ( نۆرد ستریمی 2 )  کە مشتومڕێکی زۆری لەسەر بوو     ڕاوەستاندوە  ،  بەهۆی داگیرکردنی ئۆکرانیاوە لە لایەن ڕوسیاوە.   بە پێی ڕاپۆرتی  بەشی ووزەی ئەمریکا . ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری   گازی سروشتیە  بەڵام  لە یەدەکدا گەورەترنیە.    گازی سروشتی ئەمریکا تەزویدی   سێ یەکی  گەرمکردنەوەی ئەمریکاو  پەیداکردنی وزەی کارەبای ئەمریکا ئەکات . لە کاتێکدا کە گازی سروشتی لە ڕێگای بۆریەوە ئەگوێزرێتەوە لە ناوخۆدا بەڵام بەهۆی ئەوەی کە  بازاڕی گازی سروشتی گەرمە  لە جیهاندا  وایکردوە کە   کە گازی سروشتی بەشیوەی ( لیکیوفاید ) بکرێت  سایتی فەرمی  ( IEA).    https://www.bloomberg.com/news/articles/2022-07-01/us-lng-supplies-to-europe-overtake-russian-gas-iea-says?fbclid=IwAR3Z1u1duTrZu-sFG-GPbgZnPH7RNBc2YGf8TZh4_nvIzOqJWs2dCmDfx9I


عەلی مەحمود محەمەد دوای 203 ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی دوو پارتی سەرەكی لە كۆلۆِمبیا كە زیاتر لە سەدەو نیوێك كورسیەكانیان (فیفتی بە فیفتی) دابەش دەكرد، دواجار لە هەڵبژاردنی چەند رۆژی رابردوودا  لیستی رێكەوتنی مێژوویی  چەپگەرا  بە سەرۆكایەتی گەریلایەكی  سەر بە رەوتی رۆبن هود و  كارەكەرێكی مالان، سەركەوتنی گەورەیان بە دەست هێناو كۆتایییان بە دەسەڵاتی دوو پارتی دەسەڵاتداری كۆڵۆمبیا هێنا، كە تەواوی دەسەڵاتە سیاسی و ئیدارییەكانی وڵاتیان قۆرخكردبوو.   كۆڵۆمبیا یەكێك لە وڵاتانی ئەمەریكای لاتینە, روپێوەكەی 1141748 كم چوار گۆشەیە, ژمارەی دانیشتووانی 51049498 كەسە, داهاتی نەتەوەیی 295 ملیار و 610 ملیۆن دۆلارە, داهاتی تاكی 5752 دۆلارە لە ساڵێكدا. كۆڵۆمبیا دووەم وڵاتە رێژەیەكی بەرز سپی پێستی تێدا نیشتەجێ بووە لە ئەمەریكای لاتین, دەگاتە 37%, وە 6,68%ی هاوولاتیانی ئەفریقین, دانیشتوانی رەسەن تەنها 4,31% ولات پێك دەهێنن,  49%شیان  تێكەڵەن. لە نیو سەدەی رابردوو ئاشتی لە گەڵ گەریلاكان  و شەڕی چەكداری كێشەی سەرەكی خەڵك بوو لە كۆڵۆمبیا, جەمسەری بەندی هەڵبژاردنیان دیاری دەكرد, ئاخر 260000 هەزار كوژراو حەوت ملیۆن ئاوارەی لێكەوتەوەو لە دوای پرۆسەی ئاشتی ساڵی 2016 ی نێوان گەریلا ماركسیستەكانی فارك و حكومەتی كۆڵۆمبی بارودۆخ گۆڕا, داخوازی دیكە هاتە پێشەوە وەك نا یەكسانی, گەندەڵی, مافی ژنان, مافی كەمایەتیەكان, پاراستنی ژینگە.....  ئەمانەش پێویستیان بە هێزی چەپ بوو بسیان بكات و كاریان لەسەر بكات, لێرە  بەدواوە چەپ  گرێدراو نییە بە خەباتی چەكداری و كاری زەبرو زەنگەوە, بەڵكە گرێدراوە بەو كێشە هەنووكەیانەی ئاماژەمان پێیان دا.  جاران حوكم بۆ راست, چەك و جەنگەڵ و لادێ و شاخیش بۆ چەپ بوو , چەپیان بە قاچاخچی مادەی هۆشبەر دەناساند, كەچی خەباتی چەكداری چەپ یەكێك لە هۆكارەكانی  لە دژایەتی ئەوانەوە لە دایك بووە "لە ساڵی 1964ەوە لە خەبات بۆ چاكسازی كشت و كاڵ (دابەشكردنی زەوی) هۆكاری سەرەكی دەست دانە چەك بووە" , جەنگ لە دژیان فارك دەستی پیكرد, ئەو قاچاخچیانە بۆ راستەكان هێز بوونە هەمیشە. ئۆلیگارشیەكانی كۆڵۆمبیا بە خوێن و مادەی هۆشبەر 203 ساڵ حوكمیان كرد, كۆڵۆمبیا تاكە دەوڵەتی كیشوەرەكەیە كە تا ئێستا هەڵبژاردن تیایدا لە نێوان  راست و راست بووە, لە ئێستا بە دواوە كایەكە گۆڕا بۆ چەپ و راست, خەڵك لە فەرمانڕەواییەوە چەپ تاقی دەكاتەوەو لێرەوە چەپی پراتیكی و زاهید دەیباتەوە, لە خەباتەوە دەچنە قۆناغی تاقیكردنەوە, قۆناغێكی مەترسیدارترە لە خەباتی چەكداری. ئەنجامی هەڵبژاردنی نیشانەی تێكشكانی سستەمی حیزبی پێشوو بوو, گۆڕان بوو بەرەو چەپ, نابێت ئەوەشمان لە بیر بچێت راپەڕینی خەڵك ساڵی پار, پشتی بزاڤی ئۆربیسمۆی راستگەرای كۆنەپەرستی شكاند, لێ كۆڵۆمبیا وڵاتێكی پارێزگارە گۆڕانكاری رادیكاڵی قەبوڵ ناكات, وە راگەیاندنیش بە دەست راستەكانەوەیە, یان ئەوەتا ئاراستەی پەمبەیی وەربگرن, یان ئەزموونی رابردووی هندۆراس و پاراگوای دووبارە بكەنەوە بە كودەتا, یان وەك ئێستای پیرۆ سەرۆك پیدرۆ كاستیلۆ دەستی بەستراوە و تا ئێستاش نەیتوانیوە كابینەیەكی حكومەتی یەكگرتووی تەواوی هەبێت, چوار جار سەرۆك وەزیرانی پێ گۆڕاوە, ئۆلیگارشییە پارێزگارەكان جوڵەیان پێ بڕیووە, بە كەمایەتی ناو پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران وەك پیرۆ زیاتر لەم ئەزموونەوە نزیكە. لە كۆڵۆمبیا دەسەڵاتی شاراوە هەیە, پێك دێت لە بازرگانانی مادەی بێهۆشكەر, سەرمایەدارو خێزانە راستڕەوە دەوڵەمەندەكان, سەرباری سوپاو ئەمەریكا و كەنیسە و هەردوو پارتە حوكمڕانەكانی پێشوو, كۆی ئەمانە دەسەلاتێكی مەزنیان هەیە, لە سەروی هەمووشەوە راگەیاندنی بەهێزیان هەیە, ئەمانە بەرەو رووی گۆڕانكارییەكان دەبنەوەە, هەوڵ بۆ تێكشكانی كەسایەتییەكان دەدات, لە 7 ئۆگستەوە جەنگەكە دەست پێ دەكات, ئاخر سەركەوتن بۆ كارە, ئەوان رێگا لە كارەكە دەگرن بۆ گەیشتنەوە بە دەسەلات.  نابێت لە بیرمان بچێت بە یاسا بانكی ناوەندی پارێزراوە لە دەست تێوەردانی حكومەت و دادگای دەستوورییش یەكلا كەرەوە و دەسەڵاتدارە, ئەمانیش وەك لوغمن رێگا دەگرن لە گۆڕانكاری ریشەیی. حاڵی نایەكسانی  كۆڵۆمبیا نایەكسانی تیایدا بە پێوەری جینی 0,504 ە, كە ئەمەش رێژەیەكی بەرزە, ئەگەر یەك بێت واتا سەرمایەی وڵات لە دەستی كەسێكدا كۆبۆتەوە, بەڵام ئەگەر سفر بێت یانی یەكسانی تەواو هەیە, سەروەت و سامانی وڵات بە یەكسانی تەواو بەسەر تاكەكانی كۆمەڵگا دابەشكراوە", كۆڵۆمبیا لە ئەمەریكای لاتین دووەم وڵاتی نا یەكسانە دوای ولاتی بەرازیل  و حەوتەمیشە لە جیهان . لە ساڵی 2021 دا رێژەی هەژاری لە كۆڵۆمبیا گەیشتە 39,3% ی هاوولاتیان , ژمارەیان 18,9 ملیۆن كەس بوو لە كۆی ژمارەی دانیشتووان.  10%ی هەرە دەوڵەمەندترینی هاووڵاتیان 58%ی  داهاتیان بەر دەكەوێت, 10%ی هەرە دەوڵەمەندەكانی ولات خاوەندی 65%ی سامانی وڵاتن 1.  2%ی  ئاغاكان خاوەند  90%ی زەوی وڵاتن , 11% ی هێزی كاری وڵات بێكارن, زۆرترین كاری نا فەرمی لە ئەمەریكای لاتین لە كۆڵۆمبیایە. لە شار رێژەی هەژاری نزیك 30%, لە لادێدا رێژەی هەژاری دەگاتە 65%, بەشی زۆری هاووڵاتیانی لادێ هەژارن, بۆیە ناوچەكانیان بۆتە ناوەندی دەستەو گروپی چەكداری چەپ و تەنانەت تاوانكاری راستگەرایی و مافیایی و باندی قاچاخچی جۆراو جۆر2.  رێكخراوی هاوكاری و گەشە دەڵێت " یانزە نەوەی دەوێت تا 10%ی هەرە هەژارەكانی كۆڵۆمبیا بگەنە داهاتی مام ناوەند" هەرچەندە كۆرۆنا نا یەكسانی زیاتر كرد, ئەو ماوەیەشی گۆری و ئەو خەونەی درێژترەوە كرد 3.  25000 هاووڵاتی لە شاری بۆگۆتای پایتەخت خەریكی كۆكردنەوەی پاشماوەی دەوڵەمەندەكانن, كە رۆژانە كەمتر لە 5 دۆلار داهاتیانە, بەشی زۆریشیان لە شەقامەكان دەخەون, داهاتەكەیان تەنها بەشی جەمێك خواردنیان دەكات 4- گرنگی كۆڵۆمبیا  بۆ ئەمەریكا  كۆڵۆمبیا وڵاتێكی گرنگە, وەك شافێز وتەنی ئیسرائیلی دووەمە لە ناوچەكە, سیاسەتی ئەمەریكاو ناتۆ لە ئەمەریكای لاتین بەڕێوە دەباتو زیاتر لە 200 ساڵە پاشكۆی ئەمەریكایە. ساڵی 1962 دوو ساڵ پێش ئەوەی فارك دەست بە خەباتی چەكداری بكات, كۆڵۆنێڵی ئەمەریكی ویلیام یاربۆرۆ لە میانی سەردانی كۆڵۆمبیای دا پێشنیاری دروستكردنی تیمی مەرگی كرد بۆ بنەبڕكردنی جوتیارە شیوعیەكان. لە ساڵی 1963 ژەنەراڵ ئەلبەرتۆ رویزۆ نۆفۆوا, كە لە شەڕی كۆریا بەشداری كردبوو, پێشنیاری دروستكردنی دەستەی چەكداری مەدەنی كرد بۆ شەڕی شیوعیەكان لەناو كۆمەڵگاكانیان. لە سەردەمی حوكمڕانی ئەلفارۆ ئۆربی 7 August 2002 – 7 August 2010 ژەنەراڵ ماریۆ مۆنتا كە ئەمەریكا راهێنانی پێكردبوو, زیاتر لە 10000 خەڵكیان كوشت, بەشی زۆریان چەپ بوون, زۆرجار قوربانیەكان بەرگی گەریلایان دەكردە بەریان دوای كوشنتنیان .  كۆڵۆمبیا شەریكی پەیمانی ناتۆیە, 9 سەربازگەی ئەمەریكای لێیە 5, سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ئازاری ئەمساڵ كۆڵۆمبیای هاوپەیمانی سەرەكی لە دەرەوەی ناتۆ دیاریكرد. لەوەش زیاتر رۆیی  و وتی: ئەمەریكای لاتین باخچەی پشتەوەی ئەمەریكا نییە , بەڵكە گۆڕەپانی پێشەوەی ئەمەریكایە 6. لە مێژوودا پارێزگارە راستڕەوە دەسەلاتدارەكانی كۆڵۆمبیا پشتیوانی دەزگا سیاسی و داراییەكانی ئەمەریكایان لە پشت بووە, نەخشەی ئەمەریكایان لە كیشوەرەكە بردۆتە  پێشەوە , ئەگەر ئەمەریكای لاتین  باخچەی پشتەوەی ئەمەریكا بووبێت و ئەوا كۆڵۆمبیا سەنگەری پێشەوەی ئەمەریكا بووە. هەموو نەخشە سیخوڕییەكان دژ فەنزوێلا لە كۆڵۆمبیاوە ئاراستە كراوە, تەقاندنەوەی كارەبا و نەوت و ئاو تا رێكخستنی كودەتاو هەوڵی تیرۆر كردنی مادۆرۆ و هێنانی چەك و نانەوەی پشێوی, لە ئازاری 2008 شافێز  راستی وت كە كۆڵۆمبیای بە ئیسرائیلی ئەمەریكای لاتین ناو برد7. كۆڵۆمبیا بەرەی گەڕانەوەی راستەكان بوو بۆ دەسەڵات لە بەرازیل, ناوەندی دەست خستنە ناو كاروباری ولاتانی دیكەی وەك پیرۆ و ئیكادۆرو و پۆلیڤیا بوو لە ناوچەكە, تا ئێستا لە روی سیاسییەوە جێگیرترین ولاتی دۆستی ئەمەریكا بوو لە كیشوەرەكە وەلێ لە پڕ گۆڕا, تسۆنامی سور گەیشت پێی 8. ئەندامێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا لە پارتی كۆماری ماریا إلفیرا سالازار " وتی من نیگەرانم لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كۆڵۆمبیا, بیترۆ دزو تیرۆریست و ماركسیی و داكۆكیكەری شافێزو كاسترۆیە 9. هەرچەندە  بایدن پیرۆزبایی كرد لە بیترۆ و وەلێ فەمانداری فلۆریدا رون دی سانتیس وتی بیترۆ تیرۆریستێكی ماركسییە كاری مادەی هۆشبەری كردووە, وەلێ رێك سكوت سیناتۆری فلۆریدا وتی بیترۆ سۆسیالستێكی چەپی توندرەوە 10.   خوێن لە كۆمەڵگا  دەچۆڕێت, مەترسی خۆ كاندیدكردن تا ساڵی 2010 خۆپالاوتن لە كۆڵۆمبیا بۆ چەپەكان خۆكوژی بوو, لەو مێژوەوە لە خۆكوژییەوە بووە مەترسی,  ساڵی 1948  كاندیدی چەپ بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری كۆڵۆمبیا خۆرخی ئەلیسیر گایتان  تیرۆر كرا, لە هەڵبژاردنی ساڵی  1990دا هەر سێ كاندیدی سەرۆك كۆمار,  كاندیدی لیبراڵ لویس كارلۆس  و هەردوو كاندیدی چەپ  برناردۆ جارامیلۆ ئوسا و بیزارۆ لیونگۆمیز تیرۆر كران. لە میانی هەڵبژاردنی ساڵی 2018 دا میلشیا چەكدارە راستگەراكان رایان گەیاند, دەنگدەرانی بیترۆ ئامانجی سەربازین, لە هەندێك ناوچە نەیان هێشت دەنگ بدەن, لە هەموو خولەكانی پێشوودا بۆ چەپ  هەروا بووە, لەم خولوشدا دووبارە بوەوە.  لەماوەی 8 ساڵ دەسەلاتی ئەلفارۆ ئۆربی لە نێوان 2002 بۆ 2010, زیاتر لە 6402  كەس لە لایەن سوپاوە كوژران, زۆریشیان دوای كوشتنیان بەرگی گەریلایان كردە بەریان, ئۆرۆبی باوكی لە لایەن گەریلا ماركسیستەكانی فاركەوە كوژرا, لە ساڵی 2016 لە هەڵمەتی راپرسی بۆ ئاشتی دژ بە پرۆسەی ئاشتی وەستایەوە 11. ساڵی 1988 لەسەردەمی تیرۆر كردنی چالاكوانانی چەپ و كۆمۆنیستەكان, ئەنجامی رێكەوتنی هەواڵگری لیوای چواری سوپاو كارتلەكانی بازرگانی مادەی هۆشبەر بوو لە مێدلین 12. لە دوای پرۆسەی ئاشتی نێوان گەریلاكانی فارك و حكومەتی كۆڵۆمبیاوە  1321 كەس كوژراون لە رابەران و پارێزەرانی مافی مرۆڤ و گەریلاكان. لە ساڵی 2020 دا زیاتر لە 120 سەركردەی كۆمەلایەتی تیرۆر كرا, لە ساڵی 2021  دا 121  كۆمەڵكوژی ئەنجامدراوەو تەنها لەمساڵدا 47 كۆمەڵكوژی,94 رابەری كۆمەڵایەتی, 21 گەریلای فارك  كوژران13. لە ساڵی 1985 ەوە بۆ ساڵی 2018  دەركەوت 5733 ئەندامی پارتی Unión Patriótica چەپگەرا كوژران, هاوكات 3000 ساندیكایی تیرۆر كران,  تا ئێستا لە دوای پرۆسەی ئاشتییەوە  لە ساڵی 2016 , 315  گەریلای فارك كوژراون 14. لە ماوەی  8 ساڵدا 1163 چالاكوانی پارتی یەكێتی نیشتمانی Unión Patriótica چەگپەرایان كوشت, لە ناویاندا كاندیدی سەرۆك كۆمار, 13 پەرلەمانتار, 11 پارێزگار هەبوون 15. ی إندیباز 1317 من القادە والمدافعین عن حقوق الإنسان الژین تم  گۆستافۆ بیترۆ جێگرەكەی كێن؟ غوستافو فرانسیسكو بیترو أوریغو لەدایك بووی 19-4-1960, لە خێزانێكی لادێی بە بنەچە ئیتاڵی هاتۆتە دنیاوە, كۆچی كردووە بۆ شار, بە منداڵی وانەی ئاینی كاسۆلیكی خوێندووە, سەرەتای هوشیاری سیاسی چەپی لەوێوە لە دایك بووە, كاتێك بینی باوكی بۆ مەرگی كوشتنی جیڤارا هۆن هۆن دەگریا. لە گەنجی ناوەندێكی رۆشنبیری كردەوە بە نوی گارسیا ماركیز, وەلایەنگری لاهوتی ئازادیبەخش بووە 16. لە ساڵی 1973 ەوە بە كاریگەری كودەتای شیلی لە لایەن بینۆتشەوە بەسەر حكومەتی چەپگەرای هەڵبژێردراو وە ساختەی هەڵبژاردنەكانی كۆڵۆمبیا رێگای ماركسیزم دەگرێت,  لە تەمەنی 17 ساڵی لە ساڵی 1977 دەبێتە گەریلای گروپی چەپگەرای ئێم 19, بیترۆ لە ساڵی 1985 دەستگیركراوە بە تاوانی هەڵگرتنی چەك بە نایاسایی 18 مانگ لە زیندان بووە. ئەو ناوی ئۆریالنۆی هەڵبژارد لە كاری نهێنی, كە قارمەنێكی ناو رۆمانی سەت ساڵ لە تەنیایی گارسیا ماركێزە. پیترۆ پسپۆری سیاسی ناسراو, لە 20-12- 1991 ەوە  ئەندامی پەرلەمانی كۆڵۆمبیا  بووە دوو خول, وە وەك هاوكارێكی دیبلۆماسی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە برۆكسل كاری كردووە, ساڵی 2010 وەك باشترین ئەندامی ئەنجومەنی پیران و كەسایەتی سیاسی ساڵ دیاریكراوە, دكتۆرای لە ئابووری و مافی مرۆف هەیە,  هاوكات  پارێزگاری پێشووی شاری بۆگۆتای پایتەختی كۆڵۆمبیاش بووە 31-4-2014 تا 23-12-2015. لەم  هەڵبژاردنە  وێرشای هاوپەیمانی مێژوویی هاوكات كاندیدی كۆڕبەندی ساوپاولۆی چەپەكانی ئەمەریكای لاتینیشە. جێگرەكەی فرانسیا ماركیز رەش پێستی بە بنەچە ئەفریقییە" كۆڵۆمبیا دووەم ولاتە لە ئەمەریكا لاتین رێژەی ئەفریقی لە خۆی دەگرێت ", لە 1ی دیسەمبەری 1981 لە گوندێكی ناوچەی كاوكا لە دایك بووە, لە دایك و باوكێكی كرێكاری كانەكان, لە 13 ساڵییەوە بۆتە چالاكوان لە  بواری ژینگەو مافی مرۆڤ, لە ئازایەتی و بوێریدا نەیارانی زیاتر سەرسامن پێی, لە 16 ساڵی  وازی لە خوێندن هێنا تا منداڵەكەی  بەخێو بكات. لەكاتی خوێندن لە قۆناغی  زانكۆی سانتیاگۆ دی كالی كۆلێژی یاسا كارەكەری ماڵانی كردووە تا خەرجی خوێندنەكەی دەربكات, ئێستاش یەكەم ژنی رەش پێستە ببێتە جێگیری سەرۆك كۆماری كۆڵۆمبیا , دووەم جێگیری سەرۆك كۆماری رەشە لە ئەمەریكای لاتین دوای ئەبسی امبل لە كۆستاریكا. لە لیستی 100 ژنە بەهێزەكەی جیهانی بی بی سی دا بووە, خەڵاتی جۆڵدمانی وەرگرتووە كە هاوتای نۆبڵی ژینگەی جیهانە 17. لە رووی سیاسییەوە, فرانسا ماركیز  لە چەپی بیترۆوەیە گەریلاكانی ئێم 19 كێ بوون؟؟؟ گروپی ئێم 19 دژ بە ساختەكاری هەڵبژاردنی ساڵی1970 وەك كاردانەوەیەك لە بەرامبەری دامەزراو دواتر هانایان بۆ چەك برد, لە 8-1-1974 دەستیان دایە چەك تا رێكەوتی 8-3-1990,  لایەنێكی بچوكتر بوون لە دەستە چەكدارییەكانی دیكەی وەك فارك و ئیلین , لە نێوان 1500 بۆ 2000  گەریلا بوون,  لە دوای ساڵی 1985 ەوە گەشەیان كرد بوونە دووەم هێزی چەكداری یاخی. ئێم 19دەستەیەكی چەكداری شاری بوون وەك بزاوتی تۆبامارۆس لە ئۆرۆگوای و مۆنتینرۆس لە ئەرجەنتین, كەمتر لە گروپەكانی دیكە زەبرو زەنگیان بەكار دەهێنا, پێك هاتبوون لە قوتابیان و هونەرمەندو چالاكوانان, زیاتر رۆشنبیرانی شاری بوون, گەنگەشەیان بۆ پراتیكی رۆبن هودانە دەكرد, دەستیان بەسەر شیری ناو بارهەڵگری ماركێتەكان دەگرت و دابەشیان دەكرد لە گەڕەكە هەژار نشینەكان, تەنانەت دەستیان گرت بەسەر شمشێرەكەی سیمۆن پۆلیڤار, دواتر ساڵی 1990 دوای رێكەوتن لە گەڵ دەسەلات شمشێرەكەیان هێنایەوە, لە روی قوتابخانەی فكرییەوە زیاتر نزیك  بوون لە كوبا. ئەم بزووتنەوەیە لەماوەی بەرهەڵستكارییان زۆر چالاكی  گرنگی سەربازیان ئەنجامدا, وەك رفاندنی فرۆكەو دەستگرتن بەسەر سەفارەتخانەكان وەك سەفارەتی دۆمۆنیكان لە 27-2-1980 توانیان 14 باڵوێز بە بارمتە بگرن, دەستگرتن بەسەر خانووی دادپەروەری ناوەندی كە زیاتر 100 كەسی تێدا كوژرا, نیوەیان لە دادەرەكان بووون. لە شەوی سەری ساڵ 1979تونێلێكیان لێدا بۆ كۆگای چەكی سوپا لە نۆرس كانتۆن, لە ئەنجامدا دەستیان بەسەر 5000 پارچە چەكدا گرت.   زۆر لە سەركردەكان گەریلاكانی ئێم 19 راستەوخۆ سەركردایەتی چالاكییەكان ناو شارەكانیان دەكرد, زۆریان لەم نێوەدا گانی خۆیان بەختكرد. ئەم بزووتنەوەیە دوای رێكەوتن لە گەڵ دەسەڵات, لەساڵی 1990 بەشداری هەڵبژاردنیان كرد بەناوی 19th of April Movement, لە هەڵبژاردنی دیسەمبەری 1990 رێژەی  26,93%ی دەنگەكەیان هێنایەوە, كە دەیكردە 992613 دەنگ و 19 كورسی لە كۆی 75 كورسی پارلەمانیان بەدەست هێنا, دووەم هێزی ناو پەرلەمان بوون, ئەوەی شایانی ئاماژەیە لە ساڵی 1990 دوو هەڵبژاردن لە كۆڵمبیا ئەنجامدرا لە مانگەكانی مارت و دیسەمبەر, هەڵبژاردنی دووەم لە ئەنجامی رێكەوتنی حكومەت و گەریلاكانی ئێم 19 ئەنجامدرا, یەكەم هەڵبژاردنیش بوو ئۆپۆزسیۆنی چەپ  بەهێزەوە چووە پەرلەمانەوە.  هەر لەو ساڵەدا 26-4- 1990 كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك  كۆماری كارلوس بیزارو لیونغومیز تیرۆر  كرا. رۆڵی راگەیاندنی دژ پێش خولی دووەمی هەڵبژاردنی  ئەمجارەی سەرۆك كۆماری كۆڵۆمبیا, گۆڤاری سیمانای بەناو بانگ  لەسەر بەرگی گۆڤارەكەی نووسی: لە نێوان جەنگاوەرێكی رابردوو و  ئەندازیارێك. لە كاتێك ئەو چەكدارە سێ دەیەو نیوە بەرگی گەریلایی فڕێداوەو زۆر پۆستی سیاسی گرنگی لە وڵات وەرگرتووەو دو خولی پەرلەمان, پارێزگاری پایتەخت, وابەستەی سیاسی باڵوێز لە برۆكسل, ئەندامی ئەنجومەنی پیران, دوو خول كاندیدی سەرۆك كۆمار, پسپۆڕی ئابووری و سیاسی, پارێزەری ژینگەو مافی مرۆڤ  و لایەنگری مافی ژنان, ئەو ئەندازیارەش كە باس دەكرێ دژە ژن و كۆنەپەرست و  لایەنگری هیتلەرە. هەرناندیز  بە ترامپی كۆڵۆمبیا دەناسرا, لە ساڵی 2016  خۆی رایگەیاندبوو هەواداری هیتلەرە 18.  گۆستافۆ وتی هەڵمەتەكەمان لە دەستی ژنانە, پێشتر لە چاوپێكەوتن لە گەڵ رۆژنامەی ئیل ئیسبیكتادۆر وتی هرناندیس تا ئاستی تاڵیبان كۆنەپەرستە 19. وەك دەبینین راگەیاندنی راست چۆن راستییەكان پیچەوانە نیشان دەدەن. ئۆلیگارشییەكان كۆڵۆمبیا كەناڵەكانی راگەیاندنیان كۆنترۆڵكردووە, هیچیشیان لایەنگری پیترۆ نەبوون لەو جەنگە سیاسییە, بەڵكە تەواو دژ بوونە. سەیر كەن چۆن ئۆلیگارشییەكان كۆنترۆڵی كەناڵەكانی راگەیاندنیان كردووە, لویس كارلۆس سارمینۆ خاوەند 27 كەناڵی راگەیاندنە, كارلۆس ئەردیلا خاوەند 7  كەناڵە, سانتۆ دۆمینگۆ خاوەند 4 كەناڵە  و سێ هەرە دەوڵەمەندەكانی وڵاتن. بە پێی زانیاری یەكێتی رۆژنامەنووسانی كۆڵۆمبی 78%ی هاوولاتیان زانیاری لە 8 كەناڵەوە وەردەگرن 20.  ئەم كەنالانە چۆن لە بانگەشەی هەڵبژاردن دژ بە پیترۆ بوون, لە داهاتووشدا بەرەو رووی دەبنەوە وەك مەكسیك و فەنزوێلاو پیرۆو پۆلیڤیاو ...... هتد. هەڵبژاردنی نێوخۆی  هاوپەیمانی مێژوویی لەم خولەی هەڵبژاردندا كاندیدە براوەكانی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆك كۆمارو جێگرەكەی بەربژێری هاوپەیمانی رێكەوتنی مێژویی -كۆڵۆمبیایەكی دیكە شیاوی بەدی هاتنە" Pacto Histórico" نە بوون, كە لە 17  لایەن شیوعی و چەپ  تا چەپی ناوەند پێك هاتووە, 13 لایەنیش لە دەرەوەی هاوپەیمانیەتییەكە  پشتیوانین, هاوپەیمانییەتییەكە لە رێكەوتی 11-2-2021راگەیەنراوە, بیترۆ نوێنەری  Colombia Humana ەیە لەناویدا.  لە هەڵبژاردنی  ناوخۆیی  هاوپەیمانیەتیەكە 5 كاندید ركابەری یەكتریان كرد تا ببنە بەربژێری سەرۆك, 5818375 كەس بەشداری دەنگدانیان  كرد, لە ناویاندا دەنگی 122479 كەسیان سپی بوو, وە 111138 كەسیش دەنگەكانیان سوتا. بیترۆ كاندیدی كۆڵۆمبیای مرۆڤی و یەكێتی نیشتمانی بوو لە هەڵبژاردنی ناوخۆی هاوپەیمانیەتیەكە, توانی متمانەی 80,5%ی دەنگدەرانی پارتەكانی ناو هاوپەیمانییەتییەكە  بە دەست هێنا كە دەیكردە 4،495،831 دەنگ, بەمەش بووە كاندیدیان, فرنسا ماركیزی جێگیریشی رێژەی 14,05%ی دەنگەكانی هێنایەوە كە دەیكردە  785215 دەنگ, ناوبراو كاندیدی پارتی جەمسەری دیموكراتی چەپگەرا بوو. كۆبوونەوەی ئەو لایەنانە  لە دەوری ئەم هاوپەیمانییە, هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ دیاریكردنی نەخشە رێگای گۆڕانكاری كە زیاتر لە 203 ساڵ بوو دەسەڵاتی سیاسی ئابووری و سەربازی و راگەیاندن بەدەست ئۆلیگارشیەكانەوە بوو. زەمینەی هەڵبژاردن  ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆكایەتی كۆمار لە كۆڵۆمبیا, تسۆنامییەك بوو رابردووی 203 ساڵەی دەسەڵاتی ئۆلیگارشی پارێزگاری كۆڵۆمبی راماڵی, لە مێژووی سیاسی كۆڵۆمبیا راست و راستی پەڕگیڕ دەستیان بەسەر ژیانی سیاسی كۆڵۆمبیا گرتبوو, بۆ یەكەمجار لە دەستیان دەرهێنرا. تا ساڵی 2008  هەموو ولاتەانی ئەمەریكای لاتین چەپ بە رادیكاڵەكان و پراگماتییكەكانەوە دەسەلاتداری بوون, بە ئۆرۆگوای بۆرجوازییشەوە, پاش 175 ساڵ لە دەسەلاتدارێتی پارتەكانی بلانكۆو كۆلرادو.  هەرچەندە باسی شەپۆڵی پەمبەیی دەكرێت لە ئەمەریكای لاتین وەلێ لە راستیدا تسۆنامی سورە هەڵیكردووە. تا ئێوارەی رۆژی یەك شەمەی رێكەوتی 19-6-2022, كەس باوەڕی ناكرد ئەمجارە چەپ لە كۆڵۆمبیا هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆك كۆماری بباتەوە, كێشە لە ئاستی هژمۆنیای جەماوەری  نەبوو, كە دیار بوو  بەلای چەپدا قورس بوو, بەڵكە ئەزموونەكانی هەڵبژاردنەكانی رابردوو وە هێزی شاراوەی راستی دەسەلاتدار و گرنگی ئەم ولاتە بۆ ئەمەریكا كە 203 ساڵ بوو پاشكۆی سیاسەتەكانی بوو, ئەو باوەڕەی دروستكردبوو, ئێستاش رێگاكە راستە رێ نییە و لوغماوییە, سەرمایە بە ئاسانی دەسەلات تەسلیم ناكات, 203 ساڵ راستڕەوە پارێزگارەكان حوكمیان كرد, لەم ولاتە بەرفراوانترین  شەڕی ناوخۆیی  تیایدا ئەنجامدرا بۆ پاراستنی دەسەلات, چەندین كاندیدی تێدا كوژرا, بۆیە نەك پێش نەوەیەك و بگرە پێش رۆژێكیش باوەڕ ناكرا بەم ئەنجامە, هەنووكە بووە بە پرسێكی راستی, بەڵام بۆمب رێژە. راستەكان لە وڵات  دوای وڵات لەم كیشوەرە سورە جەماوەر دەترسێنن بەوەی شوعیەت هات, وەلێ  هەژاران و لاوان بێترس لە وشەی شیوعیەت دەنگ بە چەپەكان دەدەن, چونكە  پاكترو راستگۆترن, بەرنامەو گوتارەكانیان لەگەڵ  بەرژەوەندییان دێتەوە. دامودەزگا سەركوتكەرەكان, بەرتیل و دەنگ كڕین, لایەنداری راگەیاندن بۆ ئۆلیگارشیەكان, چاوسور كردنەوە, دەسەلاتی قوڵ, تەڵەكەبازی هەمە جۆر لە پرۆسەی هەڵبژاردن...... هەموو ئەمانە وای دەكرد سەركەوتنی چەپ خەون بێت.  ساغبۆتەوە پارەی مادەی بێهۆشكەر بەكار هێنراوە بۆ كڕینی دەنگ لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی رابردوو. گۆستافۆ بیترۆ  دەڵێت هاوپەیمانی لە نێوان هەندێك  كەرتی دەوڵەت و قاچاخچیەكانی مادە هۆشبەرەكان هەیە, هەر كاتێك كەرتی كشتوكاڵ وێران بكەن مادەی هۆشبەر زیاد دەكات.    ساڵی 2002 لەسەردەمی دەسەلاتی ئۆربی  لەكاتی جەنگی سەرانسەری دژ  بە گەریلا ماركسییەكان, پەیوەندی لەگەڵ میلشیا تاوانكارەكان و بازرگانانی مادە بێهۆشكەر دانا, لەوكاتە كۆنگرێسی كۆڵۆمبی 35%ی لە ژێر دەسەلاتی بازرگانانی مادەی هۆشبەرو تاوانكاران بوو 21.  وەلێ متمانە بەو دەسەلاتە نەما, هەڵبژاردنەكان تا ئێستا دوبارە كردنەوەی رابردوو بوون, وەلێ ئەمجارە نۆرەی هاتنی قازە رەشەكە بوو , رێژەی رتكردنەوەی ئۆربیسمۆكان گەیشتە 70% - 22. لە كۆڵۆمبیا گوایە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت ,  وەلێ چەتەی مادەی بێهۆشكەر سەرۆك و پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی داناوە  23. مێژووی  هەڵبژاردن لە كۆڵۆمبیا لە ساڵی 1821 ەوە  56 هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لە كۆڵۆمبیا ئەنجامدراوە, لە ساڵی 1857 دا یەكەم  هەڵبژاردنی راستەوخۆی  سەرۆكایەتی  كرا پارتی لیبراڵَ و پارێزگاران بەشداربوون لە پێشبڕكێكە, دواتر گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك لە لایەن نوێنەرانەوە, هەڵبژاردنی راستەوخۆی سەرۆك  ئەنجام نەدرایەوە  تا ساڵی 1914, لەوساوە بۆ ئێستا 26  هەڵبژاردن راستەوخۆ ئەنجامدراوە, 55 جار بە گشتی هەردوو پارتی لیبراڵ و پارێزگاران پۆستەكەیان بردووە, 26 جاری لە رێگای نمایشی هەڵبژاردنی  راستەوخۆوە. تا ساڵی 1970  تەنها هەردوو پارت پارێزگاران و لیبراڵ بەشدار بوونە لە پرۆسەكە, لە دوای ئەو مێژوەوە پارتی دیكە هاتۆتە ناو پرۆسەكەوە" ساڵی 1974  هەڵبژاردن نەكراوە".  لە هەڵبژاردنی 19ی ئەبرێلی 1970  ساختەكاری كرا بە قازانجی میشایل باسترانا بۆریۆرۆ, بۆیە لایەنگرانی غۆستافۆ روخاس بینیلا(12 مارس 1900 ـ 17 ینایر 1975- ناوبراو لە رێگای كودەتاوە لە ساڵی 1953 گەیشتە  دەسەڵات, مافی دەنگدانی بەخشی بە ژنان, نەخۆشخانەو تەلەفزیۆن و زۆر پرژەی كردەوە......  ) نارازی بوون لە ساختەكاریەكە و  دەستیان دایە چەك و بزافی 19 m  یان راگەیاند. خەون بوو بە راستی ئەگەر  زۆر بوو كۆڵۆمبیا لە ساڵی 1948  سەرۆكێكی چەپ هەڵبژێرێت لە دواهامین ولاتی لاتینەوە  ببوایەتە یەكەم وڵاتی لاتین خاوەند سەرۆكی چەپ بەناوی خورخی ئەلیپێر جایتان, سەرۆكی كارێزمای پارتی لیبراڵ, بەڵام تیرۆر كرا, نووسەری بەناو بانگی جیهانی گارسیا ماركیز لە پەرتووكی ژیان چیرۆك دەگێڕێتەوە Vivir para contar la historia بە درێژی باسی پرۆسەی تیرۆكردنەكە دەگێڕێتەوە, لەو كاتەدا لە نزیكی شوێنی روداوی تاوانەكە بووە. لە هەمان  رۆژی تیرۆركردنی  جایتان,  دەبوایە گەنجێكی ببینیایە بەناوی فیدل كاسترۆ, بۆ ئەوەی پێكەوە باسی شۆرش بكەن. پرۆسەی تیرۆر كردنەكە لە مێژوودا  ناو  نرا بۆ غۆتازۆ  24. پیترۆ كۆڵی نەدا سێجار خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار, ساڵی 2010 كە خۆی كاندید  كرد, ریزبەندی چوارەمی گرت و نەیتوانی بچێتە خولی دووەمی پێشبڕكێكەوە, لە هەڵبژاردنەكە  تەنها  1331267  دەنگی هێنایەوە  كە دەیكردە  9,14% ی دەنگەكان.  لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014 چەپەكان  لە بری پیترۆ خاتوو كلارا لۆبیزیان كاندید كرد,  توانی  1958518 دەنگ بهێنێتەوە كە دەیكردە 15,22% ی دەنگەكان. لە هەڵبژاردنی 17ی یۆلی 2018 ەدا  گۆستافۆ پیترۆ بۆ جاری دووەم خۆی كاندید كردەوە, لە خولی یەكەم 4855069 دەنگی هێنایەوە, كە دەیكردە  25,09% دەنگەكان , ریزبەندی دووەمی بەدەستهێناو چووە خولی دووەمەوە, لە  خولی دووەمدا توانی  8040449 دەنگ بهێنێتەوە, كە دەیكردە  41,77%  ی دەنگەكان, ئەم رێژە بەرزە  نیشانەی گەشەی جەماوەری چەپ بوو لە وڵات, لە كاتێكدا لەو ساڵەدا هێشتا چەپ خولی دووەمی سەركەوتنەكانی لە كیشوەرەكە دەست پێ نەكردبوەوە, لە قۆناغی دۆڕاندا بوو لە پرۆسەی هەڵبژاردن.  بەمەش پیترۆ دەنگەكانی بە رێژەیەكی بەرز لە چاو 8 ساڵ لەمەوبەر زیادی كرد, لە خولی یەكەم بە رێژەی 364% و لە خولی دووەم بە رێژەی 604%. لێ لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا پترۆ توانی لە خولی  یەكەم 8541617  دەنگ بەدەست بهێنێت كە دەیكردە  40,3% ی دەنگەكان, لە خولی دووەم دەنگەكانی بەرز كردەوە بۆ  11281013 دەنگ كە دەیكردە  50,44%ی دەنگەكان, بە پێی شێوازی ژماردنی دەزگای هەڵبژاردنی كۆڵۆمبی, 2739396دەنگ زیاتری لە خولی یەكەمی هێنایەوە, زۆرینەیان ئەوانە بوون لە خولی یەكەم بایكۆتی دەنگدانیان كردبوو.   لە بەرامبەردا هەموو راستەكان بە پۆپۆلیست و لیبراڵ و پارێزگارەكەیەوە كە دەنگیان بە ڕكابەرەكەی دا. هەرچی ركابەرەكەیەتی رودولفو هرناندیز ناسراو بە ترامپی كۆڵۆمبیا لە خولی یەكەم 5,965,335 دەنگی بەدەست هێنا, كە دەیكردە 28.17% دەنگەكان, لە خولی دووەم دەنگەكانی بەرز بوەوە بۆ 10,580,412 دەنگ, كە دەیكردە 47,31%ی دەنگەكان, ئەم رێژەیەش كۆی دەنگەكانی راستگەرەكانە بە دەنگی راستی دەسەلات فیدیریكو جوتیریز یشەوە, كە بۆ خۆلی دووەم خۆی یەكلا كردەوەو زۆر زوو بێ بیركردنەوە پشتیوانی بۆ هرناندیز دەربڕی,  ناوبراو 5,069,448 دەنگی لە خولی یەكەم هێنابوەوە دەیكردە 23.94%ی دەنگەكان.  پترۆ توانی بە زێدەی 700601 دەنگ هەڵبژاردنەكە لە راكەبەرەكەی بباتەوە, كە دەیكردە  3,13%ی دنگەكان, پێچەوانەی ئەوانەی بانگەشە دەكەن بۆ ئەوەی بە رێژەیەكی زۆر كەم لە پێشەوەیە.  دەنگە  سپیییەكان  لە خولی یەكەم 365764 ە, دەكاتە 1,73%ی دەنگەكان, لە خولی دووەم  بەرز بوەوە بۆ 501987 دەنگ, كە دەیكردە 2,24%ی دەنگەكان. كۆی دەنگەكان خولی یەكەم 21173157, لە خولی  دووەم  ژمارەی دەنگەكان بەرز بوەوە بۆ 22363412  دەنگ. دەنگە سوتێنراوەكان لە خولی یەكەم 268448 دەنگ كە دەكاتە 1,25%ی دەنگەكان , لە خولی دووەم  بەرز بوەوە بۆ 295282 دەنگ كە دەكاتە 1,30%ی دەنگەكان. ژمارەی بەشداربووان لە خولی یەكەم 21441605 كەسە, بۆ خولی دووەم  بەرز  بوەوە بۆ 22658694 كەس, رێژەی دەنگدان لە خولی یەكەم 54,98%ە, لە خولی دووەم بوو بە 58,1%, ئەمەش بەرزترین رێژەی بەشداری دەنگدانە لە 50  ساڵی رابردوودا. كۆی دەنگە  راستەكان لە خولی دووەم 21861425 دەنگە,  رێژەی دەنگەكان پترۆ  لە كۆی دەنگە راستەكان 51,6%, لە بەرامبەردا دەنگی ركابەرەكەی  48,4%ی دەنگەكانە. بە پێی  جوگرافیا  بێت  چەپەكان زیاتر لەناوچەی لیبراڵەكان  چوونە  پێشەوە,  زۆرینەی ناوچەی لیبراڵەكان گۆڕاوە بۆ چەپ, ناوەوەش تا ئێستا پارێزگارن, هەرچەندە  زۆر جیاوازی لە نێوان ئەو دوو حیزبە نییە,   نووسەری گەورەی كۆڵۆمبی گارسیا ماركیز دەیوت جیاوازی نێوان پارێزگارەكان و لیبراڵەكان ئەوەیە پارێزگارەكان كاتژمێر 6بەیانی دەچن بۆ كەنیسەو لیبراڵەكان كاتژمێر 7 دەڕۆن 25. چەپ لەم هەڵبژاردنە  لە بۆگۆتای پایتەخت و كەنارەكان, ناو پێك هاتەكان " رەش پێستەكان, دانیشتووانی رەسەن"زۆرینەی بەدەست هێنا, بەتایبەت هەرێمی تشۆكۆ كە زۆرینەی 80% ئەفریقین و ئەوانی دیكەش هەژارن , لەم هەرێمە چەپەكان زۆرترین رێژەی دەنگیان لەسەر ئاستی هەموو وڵات تێیدا هێنایەوە.   هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران تا ساڵی 1974 هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران لە كۆڵۆمبیا ئازاد نەبوو, بەڵكە كورسییەكان 50% بە 50%  دابەش دەكران لە نێوان پارێزگارەكان و لیبراڵەكان, هەڵبژاردن لە ناو لیستی هەر یەكێك لەو دوو پارتە دەكرا, لەو مێژووە بە دواوە لایەنی دیكەش هاتنە ناو پرۆسەكەوە. چەپەكان ناو هاوپەیمانی مێژویی لە هەڵبژاردنی ساڵی  2018  خاوەند 9 و 7 كورسی  بوون, لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران, وەلێ  لەم هەڵبژاردنە ژمارەی كورسییەكانیان لە پەرلەمان بۆ 28 كورسی بەرز كردەوە لە كۆی 169 كورسی, لە گەڵ 5 كورسی بۆ پارتی كۆمێنز ( فاركی پێشوو) , 2 بۆ ئەفرۆ ئەمەریكی وە دانەیەكیش بۆ هاوولاتیانی رەسەن. هەروەها لە ئەنجومەنی پیران هاوپەیمانی مێژوویی 20 كورسی لە كۆی 106 كورسی بردەوەو وێڕای 5 كورسی بۆ كۆمێنز, 2 كورسیش بۆ هاووڵاتییە رەسەنەكان. ئەگەر هەلچبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پیران دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئەنجام بدرابایە, ئەوا  تسۆنامییەكە كاری لەسەر ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانەش دادەنا. دۆست  و دوژمنان چی لەبارەوە دەڵێن؟ پێگەی فۆرۆ مەدریدی راستگەرای ئیسپانی پیترۆی تۆمەتبار كردووە بە پەیوەندی لەگەڵ كوباو فەنزوێلا, دەڵێت لە تەمەنی 17 ساڵی بۆتە گەریلا لای گروپی ئێم 19ی ماركسی, بەشدار بووە لە پەلاماری تەلاری دادوەری گەورەترین پەلامار بووە لە مێژووی كۆڵۆمبیا. نەیارانی دەڵێن پیترۆ لە ساڵی 1994 شافێزی بینیوە دوای كودەتا سەرنەكەوتووەكەی, ساڵی 2016 سەردانی فەنزوێلای كردووە,چۆتە, ماركێتێكی پڕ خۆراك لەسەر رەفە, پۆستێكی كردووە بەوەی نەبوونی خۆراك پڕوپاگەندەی نەیارانی حكومەتە. ماڵپەڕی بارۆن نووسی: سەرۆكی كۆڵۆمبیای نوێ ولاتی بەرەو چەپ برد, بازاڕ پێیان باش نییە. بلمبۆرگ نووسی بازاڕی كۆڵۆمبی دەخنكێت دوای سەركەوتنی پیترۆ. لە بەرامبەردا یەكێتی چەپی  ئیسپانیا" شیوعی و پۆدیمۆس " پشتیوانی لێ دەكەن و دەنگی بۆ كۆدەكەنەوە لە ناو پەنابەرانی كۆڵۆمبی لە ئیسپانیا. هاوكات ئابووریناسی بەناو بانگی فەرەنسی فرانسۆ بیكتی رەزامەند بوو راوێژ بە حكومەتی بیترۆ بكات لە دوای سەركەوتنی. حیزبی شیوعی كۆڵۆمبیش هاوپەیمانی نزیكیەتی, پێیان وایە ولات پێویستی بە سەركەوتنی چەپە, چاكسازی زەوی, ئاشتی لە نیوەی رێگا راوەستاوە دەبێت تەواو بكرێت, یاسای كاری دادپەروەر پێویستە, چاكسازی كەرتی پەروەردە لە خزمەت قوتابیان داواكاری هەنووكەیین. سەركەوتنی چەپ و كاریگەری لە سەر فەنزوێلاو ئەمەریكای لاتین كۆڵۆمبیەكان گوێیان لە بەشێك لەو 1,7 ملیۆن فەنزویلییە رانەگرت كە ئاوارەی ولاتەكەیان بوونە, دەنگیان بە كاسترۆشافیستایەك دا, چونكە ئەوان  ئاوارەی ئابلوقەی ئابوورین نەك سیاسی,  زۆریان  لە سەردەمی شافێزدا كەرامتیان بۆ گەڕابوەوە.  كۆڵۆمبیاو فەنزوێلا  2217  كیلۆمەتر هاوسنووریان پێكەوە هەیە, كۆڵۆمبیا لە ماوەی رابردوو زۆر كێشەی بۆ حكومەتی فەنزوێلا دروست كرد, بە ئەندازەی ولاتە ئەنگلۆ سەكسۆنیەكان زیاتر كاری بۆ روخانی حكومەتەكەی كرد.  غوایدۆ سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی راستی فەنزوێلی, وە سەرۆكی دیاریكراوی ئەمەریكا, تا ئێستا پیرۆزبایی لە بیترۆ نەكردووە بە بۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی كۆڵۆمبیا, ئەو نەك هەموو كارتەكانی دۆڕاندووە لە كۆڵۆمبیا, تەنانەت زۆر كۆمپانیای وەك مۆنیمۆرۆس كە بارەگای لە كۆڵۆمبیایە, دوای سەركەوتنی پیترۆ خاوەنداری دەگەڕێتەوە  بۆ حكومەتی فەنزوێلی, كە ئەمەریكا بەخشی بووی بە ئۆپۆزسیۆن, بۆیە ئۆپۆزسیۆنی راستگەرای فەنزوێلی شكستی گەوەیان لەم هەڵبژاردنە خوارد, شكستی ئەوان جەرگبڕترە لە شكستی ئۆلیگارشییە كۆڵۆمبییەاان,  بە سەركەوتنی چەپ حكومەتی فەنزوێلا دەستەكەوتێكی گەورەی  بە دەست هێنا, ئارامی و سەقامگیری زیاتر بەخۆوە دەبینێت, چاوەڕوانی جەژنی  سەركەوتنی مانگی ئۆكتۆبەری لۆلان لە بەرازیل, یەكجاری ناوچەیەكی  ئارام لە كیشوەرەكە بۆ چەپەكان پێك دەهێنێت, سەقامگیری  بۆ فەنزوێلاو پۆلیڤیا و  ولاتانی دی دەخولقێنێت, وە زەمینە بۆ سەركەوتنەوەی چەپ لە ولاتانی وەك ئۆرۆگوای و ئیكوادۆرو پاراگوای خۆش دەكاتەوە, كە دووەكەی یەكەم دوو ئۆپۆزسیۆنی بەهێزی چەپی تێدایە كە پێشتر دەسەلاتدار بوونەو ئێستاش لە دەرگای حوكمڕانی دەدەنەوە. بۆیە سەركەوتنی چەپ لە كۆڵۆمبیا تەنها گەیشتن بە دەسەلات لە وڵاتێك نییە, بگرە هێزیشە بۆ چەپ لە هەموو ئەمەریكای لاتین. سەركەوتن مسۆگەرە كرێتەوە؟ ژیان تەنها 4 ساڵی داهاتوو نییە, چەپ بوونیش تەنها پڕۆژەی خولێكی دەسەلات نییە, بەڵكە لە هەڵبژاردنی داهاتوو دادگایی ئەم چوار ساڵە لە رێگای سندوقەكانی دەنگدانەوە دێتە پێشەوە. پترۆ لە بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیاند لە ئابووری مەرگەوە دەگوازینەوە بۆ ئابووری ژیان "نەوت, خەڵوز, كۆكایین" ی بە مەرگ ناوزەد كرد. وەلێ تا ئێستا ئەو سێیە  زۆرترین داهاتی كۆڵۆمبیا دیاری دەكەن, كۆڵۆمبیا یەكەمی جیهانە لە بەرهەم هێنانی كۆكاین, ئەگەر دەستبەرداریان ببێت ئەلتەرناتیفیان چییە بۆ داهات تا پڕۆژەكانی بباتە پێشەوە؟, كە سەرچاوەی سەرەكی داهاتی وڵاتن, پڕۆژەكانی ئەو بۆ كەسانێكن هەموو گیرفانیان بەتاڵە, بۆیە گیرفانی پڕی دەوێت. بڕیار وایە باجی  سامان بەسەر 400000 كەس لە هەرە دەوڵەمەندەكان كۆڵۆمبیا بسەپێنێت, زیادكردنی لانی كەمی كرێ, تەندروستی گشتی, بیمەی بێكاری, چاكسازی ریشەیی زەوی, خوێندنی خۆڕایی ......, هەموو ئەمانەش  پەیوەستن بەو باجەی دەیسەپێنێت بەسەر دەوڵەمەندەكانی وڵات. دابەشكردنی زەوی بەسەر جوتیاران پەیوەستە بەوەی دەست بەسەر زەوی ئاغاكاندا بگرێت, بۆ ئەوەی شتێك بە زۆرینە بدات دەبێت بەشێك باش لە چینە داراكان وەربگرێت, بۆیە بواری مانۆڕ و پاشەكشە لە بەڵێنەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردن نەماوە. پیترۆ ئەگەر لە كۆكردنەوەی  چەپەكان سەركەوتوو بوو, دەبێت لە سەردەمی فەرمانڕەواییدا وەفادار بێت بەرامبەر بە گرێبەستە سیاسییەكان, خەڵك ئەویان وەك جەمسەرێك لە هەمبەر ئۆلیگارشیەكان هەڵبژاردووە, دەبێت نان و كارو ئازادی و كەرامەتیان بۆ بگەڕێنێتەوە, دەبێت لە چوار ساڵی داهاتوو ژمارەی تیرۆركراوەكان كەم بووبێتەوە, ژمارەی تاوانكارانی رزگار نەبوو لە سزا چوبێتە سەر, ولات ئارامتر بوبێت, رەنگ و روو و روخسارو پۆشتەیی جەماوەرەكەی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی داهاتوو بەرەو باشی گۆڕا بێت, چینی ناوەند بە هۆی خوێندنی خۆڕایی رێژەو ژمارەیان زیادی كردبێت, ژمارەی بێ لانەو  یەك ژەم خۆرەكان كەم بوبێتنەوە, رێژەی هەژاری و بێكاری هاتبێتنە خوار, پێوەری جینی هاتبێتە خوارو نایەكسانی كەمتر بووبێتەوە, گەریلاكانی ناو جەنگەڵەكان پەیوەست بووبێتن بە پرۆسەی ئاشتییەوە, ژیانی گەریلاكانی پێشوو پارێزراو بێت, باندەكانی قاچاخچی تاوانكاری راستڕەوەكان كەم بوبێتەوە, هەموو ئەوانە پێویستن بو ئەوەی چەپ رەگ دابكوتێت, خۆی وەك هێزێكی جیا لە حوكمڕانی 203 ساڵەی رابردوو نمایش بكات, بۆ  ئەوەی لە داهاتوو درێژە بە حوكمڕانی بدات. سەرچاوەكان : 1- https://thenextrecession.wordpress.com/2022/05/29/colombia-a-turn-to-the-left/ 2- الرئیس الكولومبی انچم لجماعـە متمردە تقتدی بتقالید مجموعە «روبن هـود» - ترجمە :عوچ خیری عن «الغاردیان» https://veryarts.com/world/350076.html 3- https://www.laprogressive.com/latin-america-2/gustavo-petroz-capitalist-colombia 4- الفقرا‌و فی بوغوتا یعیشون من نفایات اڵاپریا‌و 5--رئیس كولومبی جدید "یغیر مسار التاریخ" ویقلق أمیركا, بایدن 6- أمریكا اللاتینیە لم تعد «الفنا‌و الخلفی» لواشنگن-فهد المچحكی. 7-.ما الژی قد تخسره الولایات المتحدە بفوز الیسار فی كولومبیا؟-المصدر: المیادین نت. 8--هل یُنهی غوستافو بیترو حقبە الحكم الگویلە للیمین الكولومبی؟زهرا‌و رمال -المصدر: المیادین نت. 9-غوستافو بیترو أول رئیس یساری فی كولومبیا-رشید غویلب. 10- حكومە یساریە للمرە اڵاولی فی تاریخ كولومبیا... واڵان تأتی المرحلە الصعبە - بۆرزو درغاهی. 11- The left could be poised to take power in Colombia for the first time Published: June 5, 2022  12- Live Updates: Colombia Panel Will Issue Report on Decades-Long Civil War 13 https://www.telesurtv.net/news/colombia-asesinan-lider-social-20220702-0017.html 14- How the Left Is Building Peace in ColombiaMariela Kohon 15- كولومبیا: بیترو یحقق انتصارًا تاریخیاً – اڵان لنكافح من أجل الاشتراكیە!  غابرییل جالیانو. 16-https://aawsat.com/home/article/3722486/%D8%BA%D9%88%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%81%D9%88-%D8%A8%D9%8A%D8%AA%D8%B1%D9%88-%D9%83%D9%88%D9%84%D9%88%D9%85%D8%A8%D9%8A%D8%A7-%D8%AA%D9%86%D8%B6%D9%85-%D8%A5%D9%84%D9%89-%D9%85%D8%B9%D8%B3%D9%83%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%8A%D8%B3%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%8A%D8%B1%D9%83%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D9%84%D8%A7%D8%AA%D9%8A%D9%86%D9%8A 17- Colombia‌s left turn ASH NARAIN ROY | New Delhi | June 28, 2022 18- Colombian elections go to second round amid coup threats and false promises of change Tomas Castanheira 19- النسا‌و فی صلب حملە الدورە الپانیە للانتخابات الرئاسیە فی كولومبیاhttps://www.swissinfo.ch/ara/%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%B3%D8%A7%D8%A1-%D9%81%D9%8A-%D8%B5%D9%84%D8%A8-%D8%AD%D9%85%D9%84%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AB%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D9%84%D9%84%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D9%8A%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D9%83%D9%88%D9%84%D9%88%D9%85%D8%A8%D9%8A%D8%A7/47653946 20-https://www.telesurtv.net/bloggers/Colombia-Eleccion-intervenida-por-el-cartel-mediatico-empresarial-20220612-0001.html 21- Can Colombia‌s left survive the persistent logic of armed conflict? Ben Gilvar-Parke https://www.greenleft.org.au/content/can-colombias-left-survive-persistent-logic-armed-conflict 22-https://redflag.org.au/article/colombia-elects-first-leftist-president-rejecting-traditional-politicians 23-https://www.telesurtv.net/bloggers/Colombia.-Entre-la-alegria-de-la-victoria-y-el-enorme-desafio-de-un-devenir-dificil-pero-no-imposible-20220620-0003.html 24- Colombia‌s left turn ASH NARAIN ROY | New Delhi | June 28, 2022 25- خریگە الفرز السیاسی الجدید فی أمیركا اللاتینیە... بانتڤار انتخابات البرازیل https://aawsat.com/home/article/3722481/%D8%AE%D8%B1%D9%8A%D8%B7%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%B1%D8%B2-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%B3%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D8%AF%D9%8A%D8%AF-%D9%81%D9%8A-%D8%A3%D9%85%D9%8A%D8%B1%D9%83%D8%A7-%D8%A7%D9%84%D9%84%D8%A7%D8%AA%D9%8A%D9%86%D9%8A%D8%A9-%D8%A8%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%B8%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AE%D8%A7%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%B1%D8%A7%D8%B2%D9%8A%D9%84


شیكاری: درەو شەش مانگی یەكەمی (2022) تێپەڕیوەو ڕێکخراوی "دیلۆیت" هیچ وردبینییەکی لەبارەی فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێمەوە بۆ ئەو ماوەیە بڵاو نەکردووەتەوە،  بەڵام بەپێی زانیارییە نافەرمییەكان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2022)دا زیاتر لە (74) ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە، بەهاکەی دوای فرۆشتنی هەر بەرمیلێک بە کەمتر لە (11) دۆلار بەراورد بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، زیاتر لە (7) ملیار دۆلار بووە ، بە ڕێژەی (56%) و نزیکەی (4) ملیار دۆلاری چووە بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت، زیاتر لە (3) ملیار دۆلاری بە ڕێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم. یەکەم: هەناردەی نەوتی هەرێم لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022 شەش مانگی تەواو بەسەر ساڵی (2022)دا تێپەڕیوەو ڕێکخراوی "دیلۆیت" هیچ وردبینی و زانیارییەکی لەبارەی فرۆش و داهاتی نەوتی هەرێمەوە بۆ ئەو ماوەیە بڵاو نەکردووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانی درەو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵی (2022)ەوە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵ بری (74 ملیۆن و 111 هەراز) بەرمیل نەوتی لەڕێگەی بەندەرەی جەیهانی تورکییە بە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کردووە، واتە تێکڕای ڕۆژانەی نەوتی هەناردەکراو بریتی بووە لە (409 هەزار 479) بەرمیل، (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (1)) بەجۆرێک؛  -    لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2022) ڕۆژانە بڕی (414 هەزار و 839) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە بە کۆی مانگەکە (12 ملیۆن و 860 هەزار) بەرمیل بووە. -    مانگی شوباتی هەمان ساڵ (11 ملیۆن 400 هەزار) بەرمیل نەوت هەناردە کراوە بە تێکڕای ڕۆژانەی (407 هەزار و 143) بەرمیل نەوت، لە کاتێکدا مانگی شوبات (28) ڕۆژ بووە.  -    هاوکات لە مانگی ئازاری ساڵی (2022) حکومەتی هەرێم بڕی (12 ملیۆن و 200 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (393 هەزار و 548) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.  -    لە مانگی نیسانی ساڵی (2022) حکومەتی هەرێم بڕی (13 ملیۆن و 616 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (453 هەزار و 867) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. -    مانگی ئایاری ئەمساڵ حکومەتی هەرێم بڕی (12 ملیۆن و 730 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (410 هەزار و 645) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. -    لە مانگی حوزەیرانیشدا حکومەتی هەرێم کەمترین بڕی نەوتی هەناردە کردووە بەراورد بە مانگەکانی پێش خۆی و  بڕەکەی بریتی بووە لە (11 ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕای (376 هەزار و 833) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. خشتەی ژمارە (1) چارتی ژمارە (1) دووەم؛ نرخی نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە بازاڕەکانی جیهان لەو کاتەوە هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردە کردنی نەوت کردووە، بازاڕی نەوت نرخی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە، بەجۆرێک، بە تێکڕای شەش مانگی ڕابردوو هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە بە نزیکەی (107) دۆلار بووە.  بەڵام بەپێی زانیاری ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لە ساڵی (2021) دا بە تێکڕای ساڵەکە حکومەتی هەرێم بەردەوام بە (11 - 12) دۆلار کەمتر نەوتەکەی خۆی ساغ کردووەتەوە. بۆیە؛ -    لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی (2022) کە تێکڕای نرخی نەوت بە (86.51) دۆلار تۆمار کراوە، ئەگەر حکومەتی هەرێم بە (11) دۆلاری کەمتر هەر بەرمیلە نەوتێکی فرۆشتبێت ئەوا بۆ هەر بەرمیلێک بڕی (75.51) دۆلاری بۆ ماوەتەوە. -    بەڵام لە مانگی شوباتی هەمان ساڵ تێکڕای نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە و گەیشتوو بە (97.13) دۆلار، بۆیە بە هەمان پێوەر حکومەتی هەرێم نەوتەکەی بە (86.13) دۆلار فرۆشتووە. -    لە کاتێکدا لە مانگی ئازاردا بەرزبوونەوەی بەرچاو تۆمار کراوە و نرخی نەوت بە تێکڕا گەیشتووە بە (117.7) دۆلار، بۆ دەکرێت بڵێین حکومەتی هەرێم هەر بەرمیلە نەوتێکی بە زیاتر لە (106) دۆلار فرۆشتووە.  -    ئەمە بۆ مانگەکانی (نیسان، ئایار و حوزەیران)یش ڕاستە، کاتێک نرخی نەوت لەمانگی نیسان (104.58) دۆلار بووە گریمانەی ئەوە کراوە بەهای بەرمیلێکی نەوتی هەرێم بە (94) دۆلار و لە مانگی ئایار (101.73) دۆلار بووە و نەوتی هەرێم بە (91) دۆلار و لەمانگی حوزەیرانیش بە تێکڕا (122.86) دۆلار بووەو ئەوەی هەرێمی کوردستانیش بەرمیلێکی بە بڕی (111) دۆلار فرۆشراوە. (چارتی ژمارە (2)) چارتی ژمارە (2) سێیەم: داهات و خەرجی نەوتی هەرێم لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022 1.    کۆی گشتی داهاتی نەوتی هەرێم حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (74 ملیۆن و 111 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتێکی بە نزیکەی (96) دۆلار فرۆشتووە، لە کاتێکدا تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لەو ماوەیەدا نزیکەی لە (106) دۆلار بووە، بۆیە کۆی ئەو داهاتەی لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بە بۆری بەدەستهاتووە بریتی بووە لە (7 ملیار و 88 ملیۆن و 466 هەزار و 80) دۆلار. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3)) بە جۆرێک؛ -    لە مانگی کانونی دووەم، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار 600) دۆلار. -    لە مانگی شوبات، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 822 هەزار) دۆلار. -    لە مانگی ئازاردا کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 301 ملیۆن و 740 هەزار) دۆلاری ئەمریکی. -    لە مانگی نیسان، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 274 ملیۆن و 185 هەزار 280) دۆلار. -    لە مانگی ئایار، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 295 ملیۆن و 22 هەزار و 900) دۆلار. -    لە مانگی حوزەیران، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 264 ملیۆن و 577 هەزار و 300) دۆلار. 2.    خەرجی نەوتی هەرێم بەپێی دواین ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی دیلۆیت بۆ وردبینی پرۆسەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2021)دا، (56%)ی داهاتی نەوت بۆ خەرجی پرۆسەکە دەڕوات، بۆیە  کۆی ئەو داهاتەی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی (2022) لە پرۆسەی نەوتدا بە خەرج دراوە، بریتی بووە لە (3 ملیار و 969 ملیۆن و 541 هەزار و 5) دۆلاری ئەمریکی (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3))، بە جۆرێک؛ -    لە مانگی کانونی دووەم کە کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار) دۆلار، بڕی (543 ملیۆن و 792 هەزار و 816) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). -    لە مانگی شوبات کە کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 822 هەزار) دۆلار، بڕی (549 ملیۆن و 853 هەزار و 920) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). -    لە مانگی ئازاردا کە کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 301 ملیۆن و 740 هەزار) دۆلار، بڕی (728 ملیۆن و 974 هەزار و 400) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). -    لە مانگی نیسان، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 274 ملیۆن و 185 هەزار 280) دۆلار، بڕی (713 ملیۆن و 543 هەزار و 757) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). -    لە مانگی ئایار، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 295 ملیۆن و 22 هەزار و 900) دۆلار، بڕی (725 ملیۆن و 212 هەزار و 824) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). -    لە مانگی حوزەیران، کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 264 ملیۆن و 577 هەزار و 300) دۆلار، بڕی (708 ملیۆن و 163 هەزار و 288) دۆلاری چووە بۆ خەرجی بە ڕێژەی (56%). 3.    داهاتی ماوەی نەوت بۆ حکومەتی هەرێم بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی دیلۆیت (44%)ی داهاتی نەوت لە دوای لێدەرکردنی خەرجییەکانی پرۆسەکە بۆ حکومەتی هەرێم دەمێنێتەوە، بۆیە کۆی ئەو داهاتەی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی (2022) لە پرۆسەی نەوت بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە کەمترە لە کۆی خەرجییەکانی پرۆسەکە و بریتییە لە (3 ملیار و 118 ملیۆن و 925 هەزار و 75) دۆلاری ئەمریکی، بەرامبەر بە (4 ترلیۆن و 522 ملیار  و 441 ملیۆن و 359 هەزار) دیناری عێراقی (بڕوانە خشتەی ژمارە (1) و چارتی ژمارە (3 + 4))، بە جۆرێک؛ -    لە مانگی کانونی دووەم کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (971 ملیۆن و 58 هەزار) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (427 ملیۆن و 265 هەزار و 784) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (619 ملیار و 535 ملیۆن و 386 هەزار و 800) دیناری عێراقی.  -    لە مانگی شوبات کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (981 ملیۆن و 822 هەزار) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (432 ملیۆن و 28 هەزار و 80) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (626 ملیار و 440 ملیۆن و 716 هەزار) دیناری عێراقی.  -    لە مانگی ئازار کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 301 ملیۆن و 740) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (572 ملیۆن و 765 هەزار و 600) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (830 ملیار و 510 ملیۆن و 120 هەزار) دیناری عێراقی. -    لە مانگی نیسان کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 274 ملیۆن و 185 هەزار 280) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (506 ملیۆن و 641 هەزار و 523) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (812 ملیار و 930 ملیۆن و 208 هەزار و 640) دیناری عێراقی. -    لە مانگی ئایار کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 295 ملیۆن و 22 هەزار و 900) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (569 ملیۆن و 810 هەزار و 76) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (826 ملیار و 224 ملیۆن و 610 هەزار و 200) دیناری عێراقی. -    لە مانگی حوزەیران کۆی داهاتی نەوت بریتی بووە لە (ملیارێک و 264 ملیۆن و 577 هەزار و 300) دۆلار، بەڵام دوای لێدەرکردنی خەرجییەکان بە ڕێژەی (56%)، بڕی (556 ملیۆن و 414 هەزار و 12) دۆلار بە ڕێژەی (44%) بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە، کە بەرامبەرە بە (806 ملیار و 800 ملیۆن و 370 هەزار و 400) دیناری عێراقی. چارتی ژمارە (3) چارتی ژمارە (4) سەرچاوەکان -    ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت لە ساڵی (2021)، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان. -    درەو میدیا؛ هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2022؛  https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10080 -    ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، نەوتی بارکراوی هەرێم، کانونی دووەمی 2022؛  http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/02/%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-%D9%83%D9%A2-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A2.pdf -    ڕێکخراوی ڕوونبیین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، نەوتی بارکراوی هەرێم، شوباتی 2022؛  http://www.roonbeen.org/wp-content/uploads/2022/03/%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86-%D8%B4%D9%88%D8%A8%D8%A7%D8%AA-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A2.pdf -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی  نیسانی ساڵی 2022، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10230 -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی مانگی ئایاری حكومەتی هەرێم (ترلیۆنێك و 213 ملیار) دینارە، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10409 -    ئەنوەر کەریم؛ داهاتی حکومەتی هەرێم بۆ مانگی  حوزەیرانی ساڵی 2022، درەو میدیا؛ https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=10593 


مەریوان وریا قانع ( هەفتانە تایبەت بە درەو دەینوسێت) (١-٢) ھەفتەی ڕابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەوە گوایە وەزارەتی پەروەردە بەنیازە وانەی ”پەروەردەی ئیسلامی“ لە بەرنامەی خوێندنی قوتابخانەکاندا دەربھێنێت. ئەگەرچی ئەو وەزارەتە دەستبەجێ ھاتەسەرخەت و دەنگۆکەی ڕەتکردەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی دەنگۆکە شەپۆلێک کاردانەوەی توڕە و ھێرشبەرانەی بەرامبەر بە پلانێکی لەوبابەتە ھێنایەکایەوە. لەسەر تۆڕە کۆمەڵایتییەکان کەسانێک نووسیان: ”بە ھەمو نەوعێک دەيانەوێ دينی ئيسلام لهناو ببەن“،  یەکێکیتر نووسیی: ”دەیانەوێت كەنج و لاوەکانمان ئاگایان لە خوا و حلال و حرام و ویژدان نەمێنێت، نە اهلی دونیابن نە اهلی قیامەت بن“. کەسێکێکتر لەسەر ھەمان ھێڵ نووسیی: ئەمە ”سوکایەتیە بە ئیسلام و دینی ئەم مییلەتە، ئەمە هەنگاونانە بۆ دابرێنی دینی ئیسلام لەم میللەت و کۆمەڵگایە“. یەکێکیش لابردنی ئەو وانەیەی بە بەدئەخلاقییەوە گرێدا و نووسیی: ”نەخير توزێ اخلاق ماوه ئەويش به واسطه ى ئەو كەمه پەروەردەى ئيسلاميەوەيه، ئەم پەروەردەی ئیسلامییە لاببرێت ئیتر ئەخلاق نامێنێت.“ موسڵمانێکی تر نووسیی: ”ئەم بەچەکە مولحیدانە هەرچی دژی دین و ژینی ئەم گۆمەڵگە بێت دەیھێننە ناو مەنهەجی خوێندنەوە، زۆر بەداخەوە.“ کەسێکی تر لەپاڵ ئەو لۆژیکە دینییەدا کە باڵادەستە نووسیی: ”ئیسلام ئاینی هەقە و ئاینی لەسەدا ٩٧ ی کوردستانە. چۆن دەبێت لە کتێبێکدا یەکسان بکرێت بە ئاینی درۆینەی لەسەدا سێی خەڵکانی تر“. یەکێکی تر بە توڕەییەکی زیاتر و بەزمانێک نووقم لەناو تاوانباربووندا نووسیی:”ئێمەی موسڵمان لەئایینی پیرۆزی ئیسلام و قورئانی پیرۆز پێناسەی ئایینەكانی ترمان بۆكراوە و هەموویان ئەناسین، بۆیە پێویست ناكات قبوڵمان نیە بەپێشنیاری هەندێك كەسی كافرو مەلعون (...) كتێب بۆ نەوەكانمان بنوسنەوە بەناوی ئایین ناسی، مناڵەكانم ئەو كتێبە بێننەوە ماڵەوە بەدەستی خۆم ئەیسوتێنم.“ ئینجا سەلاحەدین بەھادینیش، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیش، ھاتەقسە و لابردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی وەک پیلانێک دژ بە میلەت ناساند و وتی: ”دەستبردن بۆ ئەو بابەتە مەترسیدارە لەسەر شناس و پێناسەی ئاینی گەلەكەمان  قبوڵ نەكراوە"، ھیواداریشە ”دەزگا پەیوەندیدارەكان ڕێگەبگرن لەو جۆرە پیلانە نابەرپرسانە و سەرەئێشەیەكی دیكە بۆ كۆمەڵگەكەمان زیاد نەكەن.“ ھەموو ئەم کاردانەوەدا بە یەک زمان قسەدەکەن و خاڵی ھاوبەشیان پێداگرتنە لەسەر پیلانگێڕیی و ھەوڵدان بۆ لەناوبردنی ئیسلام وەک بنەمای ویژدان و ئەخلاق و شوناس. زمانەکەش زمانی ھەڕەشە و تاوانبارکردن و نزیککەوتنەوەیە لە تەکفیرکردن. ھیچ یەکێکیان، لە خوێنەرێکی ئاساییەوە تا بە سەلاحەدین بەھادین دەگات، بەدوای دۆزینەوەی ئەگەری مەعقولیەتێک، چەندیش بچووکبێت، لە پشتی بڕیارەکەوە ناگەڕێن. ھەموویان کاردانەوەی ڕاستەوخۆی حازربەدەست و زمانێکی کڵێشەیی پڕ تۆمەت و ھەڕەشەیان لەبەردەمدایە، کە بێ لانی ھەرەکەمی بیرکردنەوە و ھەوڵدانی تێگەیشتن، لە ھەموو ئەگەری گۆڕانکارییدا، پەنای بۆدەبەن.  بە بۆچوونی من یەکێک لە گرنگترین ئەو گۆڕانکاریانەی کە دەبێت ڕووبدات گۆڕانی ڕوانین و تێگەیشتنمانە بۆ دین و ئەرکەکانی. ئەرکی ژمارەیەکی دین، ھەر دینێک، لە دونیای پڕ لە مرۆڤ و پڕ گروپی جیاوزی ئەمڕۆدا ئەوەیە، مرۆڤەکان لەیەکتری نزیکبکاتەوە، وایان لێبکات ھەستبکەن ئەندامی یەک کۆمەڵگا و یەک مرۆڤایەتیی ھاوبەشن. کۆمەڵگا و مرۆڤایەتییەک، کە لە ڕوانینە دینییەکەدا خودا دروستیکردوە و خوداش دەیانپارێزێت. ئەنجامدانی ئەم ئەرکەش بەوەنابێت بەو زمانەی سەرەوە قسەبکرێت، بەتایبەتی باس لە دین بکرێت، بەڵکو بەوە دەبێت زمانێک دابھێنرێت ھاریکاری مرۆڤ بکات  ھەم حەز بە ژیان بکات، ھەم حەز بەوەش لەگەڵ ئەوانیتردا لە دۆخی ھارمۆنیەت و دۆستایەتیی و ڕێزگرتنێکی ھەمەلایەندا بێت. دین پێویستە مرۆڤەکان لەیەکتری نزیکبکاتەوە نەک دووریان بخاتەوە و لەیەکتریان داببڕێت، مرۆڤەکان بکات بە ھاوسێ، نەک بە دوژمن و ناحەزی یەکتریی. لە ڕاستیدا ئەرکی دین ئەوەیە تۆڕێکی گەورە لە پەیوەندیی ھەمەلایەن لەنێوان مرۆڤەکاندا دروستبکات کە لەسەر بنەمای ماف و بەرپرسیاریەت بەرامبەر بە یەکتری، دروستبووبێت،. وابکات ھەم ئاگایان لەیەکتری بێت و ھەم ھاوخەمی یەکتربن. لەم ڕوانینەدا بۆ دین خودا تەنھا فیکرەیەکی موجەرد نییە، بەڵکو کەسایەتییەکی ھەمە دەسەڵات و فرەقودرەتە کە ئینسانیەتی بە ھەموو جیاوازیی و لەیەکنەچونەکانییەوە دروستکردوە. ئەو تەنھا موسڵمانی دروستنەکردوە، بەڵکو ھەموو دیندار و ھەموو دینەکانی تریشی دروستکردوە، وەکچۆن ھەم بێدین و ھەم نادین و ھەم دژەدینیشی دروستکردوە. وێنەی خودا وەک خودایەک کە ھی ھەمووانە، جیاوازە لەو وێنەیەی بزاوتە سیاسییە دینییەکانی ئەم ساتەوەختە، چ ئیسلامیی و چ غەیرە ئیسلامیی، لە بەشێکی گەورەی جیھان و ناوچەکەدا، دروستیانکردوە. لەناو ئەم ڕوانینەدا بۆ دین، ئەو کەسەی کە دژی دینە و ھەڵە دەکات، ئەو کەسەی کە دەبێتە گوناھبار، ئەو کەسە نییە کە باوەڕی بە خودا، یان بەم یان بەو دەقیی دینیی نییە، یان لەق دەبێت، بەڵکو ئەو کەسەیە کە خۆی لە مرۆڤایەتی دابڕیوە و نرخی پێویست بۆ مرۆڤایەتیی دانانێت کە خودا بەھەموو جیاوازییەکانیی ناویەوە، دروستیکردوە. وەکچۆن نرخی ڕاستەقینە بۆ مرۆڤ خۆیشی دانانێت کە خودا  لەسەر وێنەی خۆی دروستیکردوە. بە مانایەکی دیکە، لەم دیدەدا بۆ دین، مرۆڤی گوناھبار ئەو کەسەیە کە پەیوەندیی نێوان کەسەکان و گروپەکان و میلەتەکان و کۆمەڵگاکان تێکئەدات، درزی گەورە یان بچووک دەکاتە دیواری مرۆڤایەتییەوە کە چوارچێوەی ژیانی ھەموو مرۆڤەکانە لەسەر زەوی بەیەکەوە. مرۆڤایەتی، لە دیدی ئەم جۆرە ئیماندارە نوێیانەدا، یەکێکە لە داھێنانە ھەرە گەورەکانی خودا، تێکدان و پەلاماردان و بریندارکردنی، گونھاباربوونە بەرامبەر بە خودا. دین لەم ڕوانینەدا ئەو ھێزە تایبەتەیە کە دوورەپەرێزیی  نێوان مرۆڤەکان لەگەڵیەکتریدا دەسڕێتەوە، نەک خۆی وەک دروستکەری درز و بەربەست و شورا و دیوار تر لەنێوان مرۆڤەکاندا، کاربکات.  ھەر لەم ڕوانگەیەوە ئەو دینەی پێویستە فێری منداڵانی وڵاتی ئێمە بکرێت، دینێک نییە خەریکی ترساندنی ئەو منداڵانە بێت بە قیامەت و سزا و ئاگر و جەھەنەم، وێنەی خودایەکیان بۆ دروستبکات لەسەر وێنەی باوک و سوڵتانێکی دڵڕەق. ھەروەھا دینێک نییە خەریکی دروستکردنی بەھەشتێکبێت، ڕووبەرەکانی بە ژن و سێکس و ڕابواردن و چێژی جەستەیی، دروستکرابێت. بەڵکو دینێکە ھاریکاریی منداڵان دەکات و فێریان دەکات، کەسانی ھێمن و عەقڵانی و لێبوردە و ئیشکەر و کراوە بن بەسەر جیھان و جیاوازییەکاندا، باوەڕیان بە ئیرادەی ئینسان و ئازادییەکانی ھەبێت، کەسانی لەخود نەچوو بە کەمتر و نزمتر و ناحەز نەزانێت، ڕۆحی ھاریکاریی و بەدەمەوەچوونی تیادا بەھێز و بەنرخ بێت. وەکچۆن کەسێک دروستبکات باوەڕی بە خۆی و بە تواناکانی خۆی بێت لە باشترکردنی ژیانی خۆی و ژیانی ئەو کۆمەڵگایەی تیایدا دەژیی، باوەڕی بەوەبێت یەکێک لە ئەرکە ئەخلاقییەکانی مرۆڤ باشترکردن و جوانترکردنی جیھانە.  بەم مانایە دین نەک مەحفوزات و لەبەرکردنی بەزۆری ئەم یان ئەو پەرەگرافی ناو کتێبە دینییەکا نییە، نەک تەنھا گێڕانەوەی بەسەرھات و مێژووی یەک دین لە دینەکان بە تەنھا نییە، نەک بەشەیتانیکردنی ئەم یان ئەو مرۆڤی جیاواز نییە، نەک بێنرخکردنی ئەم یان ئەو دین و دونیایبینی ڕۆحیتر نییە کە خودا لەناویدا، لە ھەر فۆرمێکدا بێت، ئامادەبێت، بەڵکو دینێکە ھەڵگری ڕوانینێک پێچەوانەی ئەم ڕوانینانە. گەر نیازە وانەیەک بۆ منداڵانی ئەم ھەرێمە لەسەر ”پەروەردەی دینیی“ ھەبێت، پێویستە لەم دیدگا و گۆشەنیگایەوە بۆ دین بنووسرێت، نەک ئەو ”پەروەردە ئیسلامیی“ەی لە ئێستادا ھەیە، کە دیدێکی ئیخوانیی و سەلەفیی ئاراستەی دەکات.


راپۆرتی: تیمی کوردستانی عێراقی CPT تیمی کوردستانی عێراقی CPT و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا، سوپای سەربازی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق، نزیکەی ١٢٩ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدکردووە و نزیکەی ١٨٠ هاوڵاتی مەدەنی تریشی بریندارکردووە. ئۆپەراسیۆنی چنگی-قفڵ'یش یەکێکی ترە لە ئۆپەراسیۆنە یەک لە دوایەکەکانی تورکیا کە بووەتە مایەی مەرگ و ئاوارەیی بۆ هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەو ناوچانە.  تیمی کوردستانی عێراقی CPT و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی، سەرکۆنەی کوشتنی منداڵان و بریندارکردنی جوتیاران و بە ئامانجگرتنی گوندەکانی باکوری عێراق "هەرێمی کوردستان" لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی چنگی - قفڵ، دەکەن. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢دا، سوپای تورکیا، بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی ناوچە شاخاوییەکان بە درێژایی ١٨٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات و بە قوڵایی زیاتر لە ١٥ کیلۆمەتر بۆ باشوری سنوری نێوان تورکیا و عێراق ئۆپەراسیۆنی سەربازی چنگی- قفڵ'ی  لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا ڕاگەیاند. لەماوەی تەنها یەک مانگی نێوان ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ بۆ ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دەوڵەتی تورکیا بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٣ منداڵ و ٢ پیاو و برینداربوونی ١٥ هاوڵاتی مەدەنی لە باکوری عێراق "هەرێمی کوردستان"دا. ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی چنگی - قفڵ'ی تورکیا، کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی ناوچە شاخاوییەکانی سنوری نێوان تورکیا و عێراقە کە بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە بە تەنها ٢٠٪ی سنوری نێوان تورکیا و عێراق مابوو کە تورکیا کۆنتڕۆڵی نەکردبێت. ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بە بۆردوومانی ئاسمانی چڕ و دابەزاندنی هێزی تایبەتی سوپای تورکیا بە قوڵایی ١٢-١٥ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان تورکیا و عێراقە وە بۆ ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین دەستیپێکرد، کە پێشتر ئەو ناوچانە لە خەڵکی مەدەنی چۆڵکرابوون. لەکاتێکدا تورکیا لەو ناوچانەدا لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە جەنگدابوو، بەڵام لە هەمانکاتدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان هێرشیان ئەنجامدەدا و تەنانەت یەکێک لە هێرشەکان بە ئامانجگرتنی گەریلاکانی پەکەکە بوو بە قوڵایی ٢٨٠ کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان،  لە قەزای کەلار. لە ئەنجامی دوو هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیادا، چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی بوونە قوربانی کە لە ناویاندا منداڵێک هەیە. یەکەمین دوو هاوڵاتی مەدەنی کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی چنگی-قفڵ'ی تورکیاوە شەهید بوون، ئارام حاجی کاکە خان'ی ٤٣ ساڵ و هاوسەری خوشکەکەی، ئیسماعیل ئیبراهیم'ی ٥٠ ساڵ بوون لە گوندی "تووتەقەڵ" کە ١٤٠ کیلۆمەتر دوورە لە سنوری نێوان تورکیا و عێراقەوە. لە کاتژمێر ٥:١٥ خولەکی سەر لەبەیانی ڕۆژی ٢١ی ئایاردا، ئارام حاجی موختاری گوندی تووتەقەڵ گوێبیستی هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بوو بۆ سەرگوندەکەیان. چەند کاتژمێرێک لە دوای هێرشەکە، ئارام و ئیسماعیل دەچنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ئەوەی بزانن کە دەنگی ئەو تەقینەوانە چی بووە کە گوێبیستی بوون. کاتێک دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە، چەند گەریلایەکی پەکەکە دەبینن کە بەسەختی برینداربوون و هەوڵدەدەن بریندارەکان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە. لەوکاتەی کە ئارام و ئیسماعیل هەوڵیاندەدا  بریندارەکان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، فڕۆکەیەکی تری بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلەکەیانی بە موشەکێک بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا، ئارام و ئیسماعیل و چەکدارە بریندارەکانی پەکەکش گیانیان لەدەستدا. بە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلی مەدەنی کە سەرنشینی مەدەنی و چەکداری برینداری تێدابووە، سوپای تورکیا تاوانی جەنگی ئەنجامداوە. ئارام و ئیسماعیل، هەردووکیان ڕزگاربووی پڕۆسەی ئەنفالی ساڵانی ١٩٨٠کانن لە گوندەکەیان کە ڕژێمی پێشووی عێراق بە شێوەیەکی دڕندانە لە گوندی تووتەقەڵ و گوندەکانی تری دەووربەری و زۆر ناوچەی تری کوردستانی عێراقدا جینۆسایدی دژ بە کوردەکان ئەنجامدا. لەدوای ڕووداوەکەی ٢١ی ئایار، لە کۆی ١٠ خێزان، ٨ خێزان لە ترسی دووبارەبوونەوەی بۆردوومانەکانی تورکیا گوندی تووتەقەڵیان بەجێهێشت. لە ١٥ی حوزەیراندا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، بارەگایەکی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال "یەپەشە" کە گروپێکی چەکداری سەر بە پەکەکە'یە لە ناحیەی سنونێ لە قەزای شەنگال بە ئامانجگرت. هێرشەکە بووە هۆی داڕووخان و زیانگەیاندن بە ماڵ و بینا و باڵەخانەکانی دووروبەری بارەگاکە و لە ناویشیاندا دووکانێکی کتێب فرۆشی. لەناو دووکانەکەدا، منداڵێکی ١٢ ساڵی یەزیدی بەناوی سەڵاح خچر، کە یارمەتی باوکی دەدا لە دوکانە کتێبفرۆشیەکەدا، بەر هێرشەکە دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات. هەر لەو هێرشەدا، باپیری سەلاح  و ٨ هاوڵاتی تری مەدەنی ناوچەکە برینداربوون. بۆردوومانەکەی تورکیا بۆسەر گەڕەکێک کە خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە، بە تاوانی جەنگ هەژماردەکرێت. ناحیەی سنونێ کە هێرشەکەی تورکیای تێدا ئەنجامدراوە، شوێنی نیشتەجێبوونی زۆرینەی ڕزگاربووانی ئێزیدیە لە جینۆسایدەکەی داعش بۆسەرهاوڵاتیانی ئێزیدی لە ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تاوەکو ئێستا، هێزەکانی تورکیا سەرقاڵی دروستکردنی بنکە و بارەگای سەربازین  لەسەر لوتکەی چیا و زنجیرە شاخەکانی سەر سنوری نێوان تورکیا و عێراق، لە ناوچەی سیدەکانەوە بۆ حەفتانین لە قەزای زاخۆ. لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی چنگی قفڵ لە ١٧ی نیسانەوە تاوەکو ٢٥ نیسان، سوپای تورکیا ٤ بارەگای سەربازی نوێی دامەزراندووە، بەشێوەیەک دوو بارەگا لە ئاڤاشین و دوو بارەگای تر لە زاپ. وە لە ١٦ی حوزەیرانەوە، دروستکردنی بارەگایەکی تری سەربازی لەسەر چیای کوڕەژارۆ کە بەسەر ناحیەی شیلادزێ'دا دەڕوانێت، دەستیپێکردووە. هەروەها، سوپای تورکیا پەرەی بە دروستکردنی تۆڕی ڕێگاوبان داوە بۆ بەستنەوەی بارەگا سەربازییەکانی بەیەکترییەوە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا و بەستنەوەیان بە ناوچەکانی سنوری تورکیاوە بەمەبەستی ئاسانکاریکردن لە هێنانی پاڵپشتی و پڕچەککردنی بارەگاکان و بەهێزکردن و مانەوەی ئەو ناوچە داگیرکراوانە لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیاندا. لەو ناوچە شاخاویانەوە کە تورکیا بارەگای سەربازی تێدا دامەزراندووە، تۆپخانەکانی تورکیا، ئەو هاوڵاتیانەی کە لەگوندەکاندا دەژین و ئەو جوتیارانەی کە لە زەویە کشتوکاڵییەکانیاندا جوتیاری دەکەن بە ئامانج دەگرن. لە ١٥ و ١٧ی حوزەیراندا، سەربازانی سوپای تورکیا لە بارەگا سەربازییەکانیانەوە، ٥ هاوڵاتی مەدەنیان لە گوندەکانی سەر سنور بە ئامانج گرتوو برینداریان کردن. گوندی پەرەخێ، لە ناحیەی دەرکار، بە دووری ٨ کیلۆمەتر لە سنوری تورکیا-عێراق'وە دەکەوێتە دۆڵێکەوە و بە کشتوکاڵ بە ناوبانگە. ٣٠ خێزان لەو گوندەدا دەژین و چەند خێزانێکی تریش تەنیا بۆ دوو وەرز دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکە بەمەبەستی کشتوکاڵی و جوتیاریکردن لە زەوییەکانیاندا. لە کاتژمێر ٣:٤٩ خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ١٥ی حوزەیراندا، نەزیر عومەری ٥٣ ساڵان و محەمەدی ٢٤ ساڵانی کوڕی، کە سەرقاڵی ئاودانی دار هەنجیر و دار هەنارەکانی باخەکەیان بوون لە گوندی پەرەخێ، بەهۆی بەرکەوتنیان بە تۆپێکی تورکیا کە لە بارەگایەکی سەربازی تورکیاوە لە یەکێک لە لوتکە چیاکانی دوروبەری گوندەکەوە ئاراستەکرابوو، هەردووکیان برینداربوون. نەزیر عومەر بە CPT گووت، لەکاتی بەرکەوتنیان بە تۆپەکە، ئەو دەستبەجێ بێهۆش دەبێت و لە نەخۆشخانە هۆشی دێتەوە و دەزانێت کە دوو پارچەی تۆپ لە پشتیدایە. کوڕەکەی نەزیر عومەر کە ناوی محەمەدە، ئەویش بەهۆی بەرکەوتنی پارچە تۆپێک بەر لەپی دەستی برینداردەبێت. لە دوای ڕووداوەکە، کەسوکاری بریندارەکان، هەردوو بریندارەکە بە بێهۆشی ڕزگار دەکەن و دەیانگەیەننە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ.   نەزیر عومەر لە نەخۆشخانە بە CPT گووت کە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا، نزیکەی ١٥٠ سەربازی سوپای تورکیا، لە بارەگا سەربازییە نوێیەکانیان لە چیاکانی دەوروبەری گوندەکەوە هاتنە خوارەوە بۆ ناو گوندی پەرەخێ. سەربازەکان ماڵ بە ماڵ بە گوندەکەدا گەڕابوون و هەڕەشەیان لە گوندنشینان کردبوو کە ئەگەر هەر جۆرە هاوکاریەکی پەکەکە بکەن، ئەوا سەربازانی تورکیا لە بارەگاکانیانەوە تەقە بە ڕووی گوندەکەدا دەکەن. لەکاتێکدا دانیشتوانی گوندی پەرەخێ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چەکدارانی پەکەکە لە گوندەکەیاندا نین، بەڵام لەماوەی چەند مانگێک پێش ئەم ڕووداوە، گوندنشینان دوو جار گووێیان لە دەنگی تەقینەوەی تۆپ بووە لە دەوروبەری گوندەکەیان. تۆپبارانەکەی ڕۆژی ١٥ی حوزەیران، یەکەمین جار بوو کە ڕاستەوخۆ گوندی پەرەخێ بە ئامانج بگیرێت و وە نەزیر عومەر و محەمەدی کوڕیشی یەکەمین قوربانی گوندی پەرەخێن بەهۆی ئۆپەراسیۆن و لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە. سەرباری ئەوەی کە تیمی کوردستانی عێراقی CPT نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لەو تاوانە جەنگیانەی کە سوپای تورکیا لەڕێگەی بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامیدەدات، CPT مەترسی نیازی تورکیا ڕادەگەیەنێت لە فشار خستنە سەر دانیشتووانی گوندی پەرەخێ بۆ چۆڵکردنی گوندەکەیان و دواتریش پاککردنەوەی ناوچەکە و دەورووبەری بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە گوندنشینان. پێشتر ئەو مامەڵەیەی تورکیا لە چەند گوند و ناوچەیەکی تری هاوسێی گوندی پەرەخێ و هەموو ناوچە و گوندەکانی دەوروبەری دەیان بارەگای سەربازی تورکیا بە درێژایی سنور بەدیکراوە. ئاوارەکردنی بە زۆرەملێی هاوڵاتیانی مەدەنی و ئابڵوقە خستنەسەر سەرچاوەکانی بژێوی ژیانی خەڵکی سڤیل، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی International Humanitarian Law'ە. لە کاتژمێر ٥:١٠ خولەکی ڕۆژی ١٧ی حوزەیراندا، سەربازانی تورکیا بە چەکی قورس چەند دەستڕێژێکیان بەڕووی گوندی کێستەدا کرد. گوندی کێستە بە دووری ٩ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان عێراق-تورکیاوە، دەکەوێتە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی. لە ئەنجامی تەقەکردنەکانی سوپای تورکیادا، ٣ ئافرەتی خەڵکی گوندەکە بە ناوەکانی کاژین تەها سەعیدی ٢٨ ساڵ و نەزیرە عەبدولستار ئەحمەدی ٤٩ ساڵ و بووکەکەی، فەوزیە دیار عومەری ٢٤ ساڵ کە بۆ بەسەربردنی پشوی هەینی گەڕابوونەوە گوندەکەیان برینداربوون. دەستڕێژی گولەکان لە بارەگایەکی سەربازی تورکیاوە لەسەر زناری کێستە کە بەسەر گوندی کێستەدا دەڕوانێت، ئەنجامدرابوون. هەر لەدوای دروستکردنی بارەگای سەربازی زناری کێستە لە نیسانی ساڵی ٢٠٢١وە، سەربازانی تورکیا چەندین جار تەقەیان بەڕووی گوندەکەدا کرد و خەڵکەکەیان ناچار کرد کە بە تەواوی گوندەکەیان چۆڵبکەن. لەم ساڵدا، چەند خێزانێک دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ گوندەکەیان یاخود سەردانیکردنی ڕەز و باخەکانیان لە پشووەکانی کۆتایی هەفتەدا.   لە ٢٦ی ئایادا، نزیکەی ١٠٠٠ هاوڵاتی مەدەنی خەڵکی گوندی زێوا سەری، لە فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندەکەیاندا لە ناحیەی بامەرنێ بەشداربوون. لەدوای سێ ساڵ لە لەیەکتری دابڕان و ئەنجامنەدانی فیستیڤاڵی گوندەکەیاندا بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە، ئەمە یەکەمین جار بوو کە خەڵکی گوندی زێوا سەری بۆ جارێکی تر فیستیڤاڵەکەیان ڕێکخستبوو. مەبەست لە ڕێکخستنی فیستیڤاڵەکە بۆ کۆبوونەوەی خزم و کەسوکار و یەکتر ناسینی خەڵکی گوندەکە بوو کە لەساڵی ١٩٩٠ەکانەوە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی تورکیا و پەکەکەوە ناچار بەوە کراون کە گوندەکەیان چۆڵبکەن. لە درەنگانێکی ڕۆژەکەدا، ٣ منداڵ سەرقاڵی یاری تۆپی پێ بوون لە قەراغی بازنەی فیستیڤاڵەکە. بەبێ هیچ زەنگێکی ئاگادارکردنەوە، بەلایەنی کەمەوە ٣ تۆپی هاوەن بەدووری چەند مەترێک لە منداڵەکانەوە، بە دوای یەکدا بەر زەوی کەوتن و تەقینەوە. لەئەنجامی ئەو هێرشەدا، یوسف کۆڤانی ١٣ ساڵان و ئاڤەند هۆشیاری ١١ ساڵان گیانیان لەدەستدا و سیپان فەرهادی ٨ ساڵانیش بەسەختی برینداربوو.   بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی، بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری کوردستان کە لەلایەن زۆرێک لە میدیاکانی کوردستان بلاوکرایەوە، ئەو هێرشە لەلایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەوە ئەنجامدراوە. بەڵام بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی کە دەست CPT کەوتوون و بە شیکردنەوەی جوگرافیای ئەو ناوچەیەی کە هێرشەکە تێیدا ڕوویداوە، بە ئەگەری زۆرەوە هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە. کەسوکاری سێ منداڵەکە بە CPT'یان گووت، ئەو ڕۆژەی کە هێرشەکە ڕوویدا، ئەوان بە بەردەوامی گوێیان لە دەنگی سوڕانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بوو بە سەر ئاسمانی ناوچەکە و شوێنی فیستیڤاڵەکەدا. شوێنی ئەنجامدانی فیستیڤاڵەکە ، تەنیا ٨٠٠ مەتر دوور بووە لە گەورەترین بارەگای سەربازی تورکیا لە بامەرنێ، ووردیەتی "دەقیقی" هاوەنەکە لە پێکانی شوێنی یاری منداڵەکان لەگەڵ سوڕانەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێریکردن بە ئاسمانی ناوچەکە لە هەمانکاتدا، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە فیستیڤاڵەکە بە ئەنقەست بە ئامانج گیراوە و هێرشەکە بۆ مەبەستی ئاگادارکردنەوە یاخود گەیاندنی زیانی گیانی بووە بە بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە. سەرباری هەموو ئەوانەش، چیای مەتینا کە دەگوترێت شوێنی هاوێشتنی هاوەنەکانە لەلایەن پەکەکەوە، لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی سەربازی سوپای تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا، سوپای سەربازی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق، نزیکەی ١٢٩ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدکردووە و نزیکەی ١٨٠ هاوڵاتی مەدەنی تریشی بریندارکردووە. ئۆپەراسیۆنی چنگی-قفڵ'یش یەکێکی ترە لە ئۆپەراسیۆنە یەک لە دوایەکەکانی تورکیا کە بووەتە مایەی مەرگ و ئاوارەیی بۆ هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەو ناوچانە.  تیمی کوردستانی عێراقی CPT، هاوشان لەگەڵ هاوبەشەکانی تریدا لە کەمپەینی "کۆتاییهێنان بە بۆردوومانەکانی سەر سنور"، سەرکۆنەی کردە سەربازییەکانی تورکیا دەکات لە کوشتنی هەر هاوڵاتییەکی مەدەنی و زیان گەیاندن بە گوند و ڕەز و باخ و ماڵ و حاڵی هاوڵاتیانی مەدەنی. ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزن! ژیان بۆ گوندەکانی سەر سنور بگەڕێننەوە - لێگەڕێن هاوڵاتیانی مەدەنی بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان!


 ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم داهاتی مانگی حوزەیرانی هەرێمی كوردستان (995 ملیار) دینار بووە، حكومەتی هەرێم لە مانگی رابردوودا ( 11 ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، كۆی داهاتی نەوت ( ملیارێك و 253 ملیۆن) دۆلاربووە، ( 702 ملیۆن) دۆلار بۆ خەرجی كۆمپانیاكان و (551 ملیۆن) دۆلار بۆ خەزێنەی حكومەت ماوەتەوە. پوختە داهاتی نانەوتی •    داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم  بۆ مانگی حوزەیران = (164 ملیار) دینارە (کە بۆ موچە خەرج دەکرێت ئەگەر نا بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی دوو هێندەیە) •    یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار •    پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به‌ بۆری) •    هەرێمی کوردستان  لە مانگی حوزەیرانی (2022)دا  بڕی (11  ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای  بەندەری جیهانی تورکیاوە. •    تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  حوزەیران (122.86) دۆلارە.  •     لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (110.86) دۆلار فرۆشتووە. کەواتە: (11  ملیۆن و 305 هەزار) بەرمیل X (110.86) دۆلار = (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار. واتە بە دینار دەکاتە: (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 817 ملیار و 244 ملیۆن و 835 هەزار) دینار. •    بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. -    کەواتە: (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار  X (56%) = (701 ملیۆن و 832 هەزارو 488) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت. واتە بەدینار دەکاتە: (701 ملیۆن و 832 هەزارو 488) دۆلار X ((1450 دینار = (1 ترلیۆن و 17 ملیار و 657 ملیۆن و 107 هەزار و 600) دینار خەرجی نەوتە. -    (1 ملیار و 253 ملیۆن و 272 هەزار  و 300) دۆلار  X (44%) = (551 ملیۆن و 839 هەزارو 812) دۆلار داهات دەمێنێتەوە. داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (551 ملیۆن و 839 هەزارو 812) دۆلار X (1450) دینار= (799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار. کۆی داهات لە مانگی حوزەیران 2022 (دینار) (799 ملیار و 587 ملیۆن و 727 هەزار و 400) داهاتی نەوت + (164 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (995 ملیار و 87 ملیۆن و 727 هەزار و 400) دینار 


(درەو):  قەیرانی بەنزین تەنانەت شاری (دوبەی)ی ئیماراتی عەرەبیشی گرتەوە، ئەوانەی خەونی بە ئیماراتیبوونیان هەیە، دەبێت تێبگەن لەوەی تەنیا پەرەپێدان بە كەرتی رێگاوبان‌و بیناسازی چارەسەری كێشە ئابورییەكان ناكات، هەڵاوسان‌و بێكاری‌و گرانی لە ئیماراتی عەرەبی چۆنە ؟ وردەكاری لەم راپۆرتەدا.  خەونی دوبەی ! دوای ئەو گەشەكردنەی كە لەڕووی ئاوەدانی‌و بیناسازی‌و رێگاوبانەوە بەخۆیەوە بینی، ئیماراتی عەرەبی بەتایبەتی شاری (دوبەی) بووە بە خەون بۆ خەڵك‌و وڵاتانی ناوچەكە.  هەر دەسەڵاتدارێكی ناوچەكە بیەوێت بانگەشە بۆ ئاوەدانی شارەكانی بكات، خۆی بە (دوبەی)  بەراورد دەكات.  ئایا ئیماراتی عەرەبی تەنیا بە پەرەپێدانی رێگاوبان‌و بیناسازیی لە قەیرانی ئابوری رزگاری بووە ؟  هەڵاوسان لە ئیمارات ئەم ساڵانەی دوایی بەهۆی قەیرانی پەتای كۆرۆناوە ئابوری وڵاتانی جیهان گۆڕانكاری گەورەی بەخۆوە بینی، ئیماراتی عەرەبی لە ساڵی 2020ەوە هەندێك بڕیاری دەركرد بۆ رزگاربوون لەو قەیرانە ئابورییە جیهانییە، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتەكانی حكومەتی ئەو وڵاتە سەرباری ئەم هەنگاوانە، هەڵاوسانی ئابوری لە ئیمارات  لەمساڵدا بەرزبوەتەوە بۆ 3.7%، ئەمە لەكاتێكدایە رێژەكە ساڵی رابردوو 2.5% بووە.  زیادبوونی ئەم هەڵاوسانە وەكو ماڵپەڕی (ئیمارات 71) باسی دەكات، بووە بە مەترسی لەسەر هاوڵاتیان‌و ئەوانەی لە ئیمارات نیشتەجێن، بەتایبەتیش لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی‌و جەنگی ئۆكراینا‌و ئەو ئاڵۆزییە سیاسییەی لەنێوان ئابورییە گەورەكانی جیهاندا دروستبووە، كە ئەوەش دۆخێكی جیازازی لەنێوان چینی دەوڵەمەند‌و هەژاراندا قوڵتر دەكاتەوە‌و زۆرێك لە دانیشتوانی وڵاتێكی وەكو ئیمارات بەرەو كەناری هەژایی دەبات.  نرخی سوتەمەنی لە ئیمارات  وا زانراوە نرخی سوتەمەنی لەو وڵاتانەی كە نەوت بەرهەمدەهێنن زۆر هەرزانترە لەو وڵاتانەی كە نەوت دەكڕن، سەرباری ئەوەی ئیمارات بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە نەوت بەرهەمدەهێنێت‌و هەناردەی دەكات‌و دەستی بە هەموو بازارەكانی نەوت لە جیهاندا دەگات، بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵاتەكە سوتەمەنی بە نرخێكی زۆر گرانتر لەو وڵاتانە دەفرۆشێت كە بەرهەمە نەوتییەكان هاوردە دەكەن لەنمونەی میسرو تونس‌و ئەفغانستان‌و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست‌و زۆرینەی وڵاتانی ئەمریكای لاتین‌و وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكوری ئەفریقا.  ئێستا بەبەراورد بە وڵاتانی تری ئەندامی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو، ئیمارات بە نیو هێندە زیاتر سوتەمەنی بە هاوڵاتیانی دەفرۆشێت، لەم مانگەوە لیژنەی چاودێری نرخی سوتەمەنی لە ئیمارات بڕیاریداوە بۆ هەر لیترێك بەنزین بڕی (نیو درهەم) واتە (0.13 دۆلار) نرخ  بەرزبكرێتەوە، ئەمە وایكردووە بە تێكڕا نرخی یەك لیتر بەنزین لە ئیمارات بۆ (دۆلارێك‌و 26 سەنت) بەرزببێتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە نرخی یەك لیتر لە 2017دا تەنیا (نیو دۆلار) بووە.   لەماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا ئەمە پێنجەم جارە ئیمارات نرخی بەنزین بەرزدەكاتەوە. بێكاری لە ئیمارات  سەرباری ئەوەی ئیمارات بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە بواری ئابوریدا زیاتر خۆی رێكخستووە، بەڵام هاوكات لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی كاڵاو ماددە خۆراكییەكان‌و سوتەمەنی، رێژەی بێكاریش لەناو هاوڵاتیانی رەسەنی ئیماراتیدا زیاتر دەبێت. بەمدواییە لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەرچوانی زانكۆ لە ئیمارات رەخنە ئاڕاستەی حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن، ئەمەش شتێكە كە زۆر بەدەگمەن لە ئیمارات روودەدات.  بەگوێرەی خەمڵاندنی بانكی نێودەوڵەتی، تێكڕای بێكارانی لەناو دانیشتوانی ئیماراتی عەرەبیدا لە ساڵی 2020دا  گەیشتوەتە (5%)، بەڵام ئامارە نافەرمییەكان باسلەوە دەكەن رێژەكە 20%ی تێپەڕاندووە، لە ئیمارات دوو جۆر هاوڵاتی هەیە (هاوڵاتی رەسەن)‌و (ئەوانەی كە هاتونەتە ناو ئیماراتەوە كە خۆیان پێیان دەڵێن وافدین)، هاوڵاتیانی رەسەنی ئیمارات رێژەی 9%ی تێكڕای دانیشتوانی وڵاتەكەی خۆیان پێكدەهێنن. ریشەی كێشەی بێكاریی لە ئیمارات بۆ كێشە لە پێكهاتەی دانیشوان دەگەڕێندرێتەوە، ئەمە پاڵ نەبوونی دەرفەتی كار بۆ ئەو كەسانەی كە پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز دەبەن.  ئاماری 2018ی حكومەتی ئیمارات لەبارەی بێكارییەوە ئاماژە بەوەدەكات، رێژەی بێكاری لەناو هاوڵاتیانی رەسەنی ئیماراتدا گەیشتوەتە (9.6%)‌و لەناو وافدین-دا گەیشتوەتە (2.1%).  بێكاری كێشەی لەناو پێكهاتەی دانیشتوان لە ئیمارات دروستكردووە، مانگی ئازاری رابردوو بە هاشتاگێك لە تویتەرەوە ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا، هاشتاگەكەیان بەمشێوەیە بوو" # لە_ دامەزراندندا_ ئەولەویەت_ بۆ هاوڵاتی_ ئیماراتییە". حوزەیرانی ئەمساڵ چەند گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوبووەوە كە ئاماژە بە گردبونەوەی سەدان كەس لە هاوڵاتیانی ئیماراتی دەكات بۆ دەربڕینی سكاڵای خۆیان لەبارەی هەلی كارەوە لە  وڵاتەكەیاندا، ئەمە دۆسیەی خۆیان رادەستی شێخ محەمەد بن زایدی سەرۆكی وڵات كرد، ئایاری رابردوو بەرپرسێكی باڵا لە دوبەی باسی لەوەكرد قەیرانێكی گەورەی بێكاریی لە ئارادایە.  لەدوای بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوە، لە ئیمارات موچە‌و هاندان لە سەرجەم دامەزراوە حكومی‌و ئەهلییەكانی ئیماراتدا كەمیكردووە، ژمارەیەكی زۆر كرێكاریش لە كەرتی تایبەت لە كارەكانیان دەركراون.  ئەمە دۆخە وایكردووە، هەندێك لە هاوڵاتیانی ئیماراتی وەكو ئاماژەیەك بۆ رێككەوتنی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل بەگاڵتەجاڕییەوە دەڵێن" زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە ئیسرائیل دانراوە، دەكرا بەم پارەیە وەبەرهێنان لە ئیماراتدا بكرێت بۆ رزگاركردنی گەنجان لە بێكاریی".  خواستی چاكسازیی مانگی ئایاری رابردوو میدیا  فەرمییەكانی ئیمارات راپۆرتێكیان بڵاوكردەوە كە باسی رەنج‌و تێكۆشانی هاوڵاتیانی ئیماراتی دەكەن لە بواری ماسی فرۆشتن‌و شۆفێری تاكسیدا لەكاتێكدا بڕوانامەی (بەكالۆریۆس)یان هەیە، ئەمە جۆرێك ناڕەزایەتی لەناو هاوڵاتیانی رەسەنی ئیماراتیدا دروستكرد، رەخنەیان لە حكومەتی وڵاتەكەیان گرت بەوەی فەزڵی خەڵكی بیانی داوە بەسەر ئەواندا، لەمەدا مەبەستیان لەوانە بوو كە پێیان دەوترێت (وافیدین)‌و خەڵكی رەسەنی ئیمارات نین.  ئامارە فەرمییەكان لە ئیمارات ئاماژە بەوە دەكەن، رێژەی (دوو لەسەر سێ)ی تێكڕای هەلی كار لە ئیمارات لەناو كەرتی تایبەتدایە، دامەزراندنی خەڵكە رەسەنەكە لەم كەرتەدا زۆر كەمە.  ئاماری ساڵی 2018 دەریدەخات رێژەی ئەو هاوڵاتییە رەسەنانەی ئیمارات كە خاوەن كارن دەگاتە (1.8%)، ئەوانەیان كە كاری ئازاد دەكەن رێژەیان (0.5%)ە، ئەوانەشیان كە لەبەرامبەر كرێدا كاردەكەن رێژەیان (97.6%)ە، لەبەرامبەردا خەڵكی بیانی نیشتەجێی ئیمارات ئەوانەیان كە خاوەن كارن رێژەیان (3.1%)ە، ئەوانەیان كاری ئازاد دەكەن رێژەیان (0.5%)ە، ئەوانەیان لەبەرامبەر كرێدا كاردەكەن رێژەیان (96%)ە، ئەم ئامارە نیشانی دەدات دۆخی (وافدین) لە خەڵكە رەسەنەكەی باشترە، ئەمە سەرچاوەی نیگەرانی ئیماراتییەكانە.  ماڵپەڕی (ئیمارات 71) باسلەوە دەكات، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی كاڵاو خزمەتگوزارییە حكومییەكانەوە، بێكاری بڵاوبوەتەوە، زۆرێك لە هاوڵاتیانی ئیماراتی بەو یارمەتییانە دەژین كە رێكخراوە خێرخوازییەكان دابینی دەكەن، لەكاتێكدا دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان ساڵانە هەزاران تەن كۆمەك‌و بڕە پارەی زۆر وەكو یارمەتی بۆ وڵاتانی تر لەسەرتاسەری جیهان رەوانە دەكەن.  ئیماراتییەكان ترسیان هەیە پرۆسەی "چاكسازی" حكومەت كە بەمدواییە دەرچووە‌و بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی بەرهەمە نەوتییەكان‌و كارەبا، زیانەكەی تەنیا لەسەر هاوڵاتیان رانەوەستێت، بەڵكو ببێتە هۆكاری ئەوەش سەرمایەدارانی بیانی سەرمایەكانیان بەرەو وڵاتانی تر بكێشنەوە، بەتایبەتیش سعودیە كە دیارترین ركابەری ئیماراتە‌و دەیەوێت وەبەرهێنانی زیاتر راكێشێتە ناو وڵاتەكەیەوە، بەمدواییە سعودیە هۆشداری بە كۆمپانیاكان داوە تاوەكو بەر لە ساڵی 2024، بارەگا سەرەكییەكانیان بگوازنەوە بۆ ریاز، ئەمەش كاریگەریی لەسەر ئابوری ئیمارات دەبێت. 


راپۆرت: درەو "یەك لەسەر سێی پەكخەر".. ئەو چەكەی مالیكی دژی سەدر بەكاریهێنا‌و بەهۆیەوە لە گۆڕەپانەكە دوریخستەوە، ئێستا روبەڕووی مالیكی خۆشی بوەتەوە، مشتومڕ هەیە لەبارەی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە "یەك لەسەر سێی پەكخەر"، دادگا لەبەردەم بەرپرسیارێتییەكی مێژویدایە، سەدر بە (تویت)ێك هێندەی تر بەرهەم ساڵحی لەبەرچاوی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی رەش كرد، مالیكی داوای لە بافڵ تاڵەبانی كردووە بەرهەم ساڵح بكێشێتەوە، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا.  دادگا‌و یەك لەسەر سێی پەكخەر ! دوای نزیكەی (9) مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق دروست نەكراوە، ئەمە ناوی لێنراوە "بنبەستی سیاسی"، بنبەستێك كە بەهۆی بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵییەوە دروستبوو، رەنگە تەنیا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەش بنبەستەكە بكرێتەوە. رۆژی 3ی شوباتی ئەمساڵ، دادگای باڵای فیدراڵی كە تاكە دادگایە دەسەڵاتی لێكدانەوەی ماددەكانی دەستوری پێدراوە، رایگەیاند، نیسابی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، بە ئامادەبوونی (دوو لەسەر سێ)ی پەرلەمانتاران پێكدێت، واتە لە كۆی (329) پەرلەمانتار دەبێت (220) كەسیان ئامادەی دانیشتنەكە بن.  ئەم حوكمەی دادگای فیدراڵی بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراقی دوای روخانی سەددامەوە، (الپلپ المعگل- واتا یەك لەسەر سێی پەكخەر)ی لەناو پەرلەماندا دروستكرد، یەك لەسەر سێی پەكخەر واتا كۆكردنەوەی (110) پەرلەمانتار بۆ رێگریكردن لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.  چوارچێوەی هەماهەنگیی (مالیكی+ عامری+ خەزعەلی+ فالح فەیاز+ عەبادی+ حەكیم) لەماوەی رابردوودا بە پاڵپشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و هاوپەیمانی (عەزم)ی سوننەكان‌و چەند لایەنێكی تر توانیان (110) كورسی لە پەرلەمان مسۆگەر بكەن‌و یەك لەسەر سێی پەكخەر دژی هاوپەیمانی سێقۆڵی (سەدر+ بارزانی+ حەلبوسی) كارا بكەن، مالیكی‌و هاوپەیمانەكانی بۆ قۆناغی یەكەمی ململانێ سیاسییەكە سودمەندی گەورەی بڕیارەی دادگای فیدراڵی بوون‌و موقتەدا سەدری براوەی یەكەمی هەڵبژاردنیان ناچاركرد لە پەرلەمان بكشێتەوە‌و هاوپەیمانی سێقۆڵییان هەڵوەشاندەوە، بەڵام ئێستا كە جڵەوی پێكهێنانی حكومەت كەوتوەتە دەست خۆیان، روبەڕووی هەمان ئەو چەكەی دادگای فیدراڵی بونەتەوە كە دژی سەدری نەیاریان بەكاریانهێنا. كارتەكە هەڵگەڕاوەتەوە لەدژی خۆیان !   دوای پڕكردنەوەی كورسییە بەتاڵەكانی سەدر، بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەگەڵ یەكێتی‌و عەزمی سوننەكان  بەتێكڕا نزیكەی (170) كورسی پەرلەمانیان هەیە، ئەم بەرەیە ئێستا كوتلەی گەورەی ناو پەرلەمانە‌و دەیەوێت دوای پشووی جەژی قوربان دەست بە هەنگاوەكانی بكات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكك كۆمارو پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.  بەپێی دەستوری عێراق، بەر لە پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، دەبێت سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت، چونكە سەرۆك كۆمار كوتلەی گەورەی پەرلەمان رادەسپێرێت بە پێكهێنانی كابینەی نوێ.  سیناریۆی (یەك لەسەر سێی پەكخەر) كە دژی سەدرو هاوپەیمانەكانی (بارزانی+ حەلبوسی) بەكارهێنرا، ئێستا لەدژی چوارچێوەی هەماهەنگیی‌و هاوپەیمانەكانی (یەكێتی+ عەزم) خۆی نوێ دەكاتەوە، چونكە چوارچێوەی هەماهەنگیی دەبێت (50) پەرلەمانتار لە دەرەوەی خۆی قایل بكات بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بكەن‌و بایكۆت نەكەن، ئەمە بۆ ئەوەی بتوانێت نیسابی (220) پەرلەمانتار بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە تەواو بكات‌و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تێپەڕێنێت‌و دواتر  دەست بە هەنگاوەكانی بكات بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.  شیعەكان زۆر كاریان بە پۆستی سەرۆك كۆمار نییە، بەڵام لەڕووی دەستورییەوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەن بە كێكی حكومەت دەبێت سەرەتا قوفڵی سەرۆك كۆمار بكەنەوە، یەك لەسەر سێی پەكخەر قوفڵی لە پۆستی سەرۆك كۆمار داوە، بەبێ چارەسەركردنی ئەمە ناتوانرێت دەست بۆ پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت ببرێت.  چوارچێوەی هەماهەنگیی كە دوای كشانەوەی سەدر، بوون بە كوتلەی گەورەی پەرلەمان، هێشتا بەفەرمی دانوستانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەستپێنەكردووە، ئەمە لەحاڵێكدایە دەبێت بۆ تێپەڕاندنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، هاوپەیمانەكانی سەدر واتا (بارزانی+ حەلبوسی) قایل بكەن بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بكەن، كە بەتێكڕا نزیكەی (100) كورسییان هەیە،  ئەمە جگە لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆو ئەو كوتلەی سیاسییانەی تر كە تازە دروستبوون‌و ژمارەی كورسییەكانیان لە پەرلەمان زیاتر لە 40 كورسییە.  چوارچێوەی هەماهەنگیی لەناو خۆیاندا بۆچونی جیاوازیان هەیە، هەندێك لەگەڵ ئەوەدان بەبێ سەدر كابینەی نوێی حكومەت دروست نەكرێت، چونكە حكومەتەكە دەكەوێتە بەردەم هەڕەشەی دژایەتی سەدرو سەركەوتوو نابێت، ئاڕاستەیەكی تر كە مالیكی رێبەرایەتی دەكات خواستی ئەوەی هەیە بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەڕەشەكانی سەدر، پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت تەواو بكرێت، لەم نێوەندەدا بۆچونێكی تر لەناو لایەنە شیعەكاندا هەیە دەڵێ حكومەتێكی "كاتیی" بۆ ماوەی ساڵێك یان دوو ساڵ پێكبهیێنرێت‌و لەو ماوەیەدا بانگەوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی نوێ بكرێت، ئەمە بۆ ئەوەیە ماڵی شیعە زیاتر لەبەریەك هەڵنەوەشێت.  قایلكردنی هاوپەیمانەكانی سەدر واتا (بارزانی+ حەلبوسی) لەلایەن مالیكی‌و هاوپەیمانەكانییەوە بۆ بەشداریكردن لە حكومەت‌و تێپەڕاندنی هەڵبژاردنی سەرۆك  كۆمار، پێویستی بە دانوستانی سەخت هەیە، بەتایبەتیش كە ئێستا مەرجی بارزانی بۆ بەشداریكردن لە حكومەت بووە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوت‌و غازی هەرێم‌و پەسەندكردنی یاسای نەوت‌و غازی فیدراڵ بەپێی ئەوەی لە دەستوردا هاتووە، پێناچێت مالیكی‌و هاوپەیمانەكانی بچنە ژێر باری مەرجی لەمشێوەیە، بۆیە تەواوكردنی نیسابی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار رەنگە سەرلەنوێ كێشەی بۆ دروست ببێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر سوننە لەم قۆناغەشدا بارزانی بەجێنەهێڵن‌و پێكەوە دانوستان لەگەڵ شیعەدا بكەن.   دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی دەگۆڕێت ؟  ئێستا كە سەرلەنوێ (یەك لەسەر سێی پەكخەر) خۆی لەبەردەم هەوڵی پێكهێنانی حكومەت قوتكردوەتەوە، قسەوباس لەبارەی ئەوە هاتوەتە ئاراوە دادگای فیدراڵی بڕیاری خۆی لەبارەی نیسابی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بگۆڕێت، واتا (یەك لەسەر سێی پەكخەر) هەڵوەشێنێتەوە بۆ ئەوەی بنبەستی سیاسی لەمە زیاتر درێژە نەكێشێت‌و سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت‌و دوای ئەویش كابینەی نوێی حكومەت دروست بكرێت. ئەوانەی پێشبینی گۆڕینی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەكەن بۆ كۆتایهێنان بە بنبەستی سیاسی، دوو رووداو دەكەنە بەڵگە كە بەمدواییانە رویانداوە:  رووداوی یەكەم: ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەمدواییە كۆمێنتێكی لەبارەی پرسی پاشگەزبوونەوەی دادگای باڵای ئەمریكا لەبارەی (مافی لەباربردنی كۆرپەلە) نوسیوە‌و دەڵێ" گەڕانەوە لە بڕیارەكاندا چوارچێوەیەكە كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتی پێدەبەسترێت"، ئەم كۆمێنتەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی وا لێكدەدرێتەوە رێگەخۆشكردن بێت بۆ پاشگەزبوونەوەی دادگای باڵای فیدراڵی لە هەندێك لە بڕیارەكانی خۆی، بەتایبەتی بڕیاری نیسابی دوو لەسەر سێ بۆ دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.  رووداوی دووەم: بەمدواییە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەشێوەیەكی كتوپڕ پەیڕەوێكی نوێی ناوخۆی لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقدا بڵاوكردەوە، لەم پەیڕەوە نوێیەدا بەدیاریكراوی لە ماددەی (45)دا ئاماژە بەوەدراوە" لەكاتی پێویستدا، ئەگەر بەرژەوەندی دەستوری‌و بەرژەوەندی گشتیی ئەوەی خواست، دەكرێت دادگا لە بنەمایەكی خۆی پاشگەزببێتەوە كە پێشتر لە یەكێك لە بڕیارەكانی خۆیدا بڕیاری لەسەردابێت، بەمەرجێك ئەم گۆڕانكارییە دەست بۆ سەقامگیری ناوەندە یاسایی‌و مافە بەدەستهاتووەكان نەبات"، دانانی بەرژەوەندی (گشتیی) لەپاڵ بەرژەوەندی (دەستوری) دا ئاماژەیە بۆ ئەوەی تانەنەت ئەگەر نادەستوریش بێت، دەكرێت دادگا لە بڕیارەكانی پێشتری خۆی بگەڕێتە دواوە.   ئەگەر دادگای فیدراڵی لەبەر رۆشنایی ئەم دوو ئاماژەیەدا، دەستكاری بڕیاری خۆی بكات سەبارەت بە نیسابی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، پرۆسەكە لەبەرژەوەندی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی دەشكێتەوە‌و بەبێ كێشە دەتوانن هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تێپەڕێنن، بەڵام بڕیارێكی لەمجۆرە دادگای باڵای فیدراڵی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەكەی مێژوویی، چونكە دەركردنی بڕیاری دەستكاریكردنی نیسابی دانیشتنی پەرلەمان دوای كشانەوەی سەدر لە پەرلەمان، وادەكات تۆمەتەكان لەبارەی بە سیاسیكردنی بڕیارەكانی دادگا لە گومانەوە ببن بە راستیی.   سەرباری ئەمە، دەستكاریكردنی حوكمی نیسابی دانیشتنی پەرلەمان لەلایەن دادگاوە، رەنگە كارتێكی باش بێت بەدەست دانوستانكاری كوردەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش لەسەر هەمان بنەمای (بەرژەوەندی گشتیی) داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگا بكەن سەبارەت بە دۆسیەی نەوت‌و غازی هەرێمی كوردستان یاخود سەدرییەكان كە زەرەرمەندی بڕیاری نیسابی پەرلەمان بوون، داوای تێهەڵچوونەوە‌و گەڕانەوە بۆ ناو پەرلەمان بكەن.  تویتەكەی سەدرو چارەنوسی بەرهەم ساڵح سێ شەممەی رابردوو (28ی حوزەیران) موقتەدا سەدر تیرێكی  ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كرد، بە بەهانەی ئەوەی وەكو سەرۆك كۆمار ئیمزای نەكردووە لەسەر یاسای (بەتاوانناساندنی ئاسایكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل)، سەدر لە تویتێكدا نوسی" داوای لێبوردن دەكەم لەبارەی كاندیدكردنی بەرهەم بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لە پێشترو لەداهاتوشدا.. جێگای شورەییە بۆ میللەت سەرۆكەكەی كەسێك بێت كە پشتیوانی ئاسایكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بكات‌و كەسێكی نیشتمانی نەبێت".  ئەمە تیرێكی دوو سەرەبوو لە سەدرەوە بۆ بەرهەم ساڵح، لەسەرێكەوە بەم قسەیە هێندەی تر بەرهەم ساڵحی لەبەرچاوی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی خست، بۆ ئەوەی جارێكی تر پشتیوانی نەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار‌و قەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار هەر بەكراوەیی بمێنێتەوە، لەسەرەكەی ترەوە خزمەتێكشی بەبەرهەم ساڵح كرد، بەوەی چیتر بەرهەم  ساڵح سەرۆكە گوێڕایەڵەكەی سەدر نییە‌و دەكرێت ئیتر لەمەودوا لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی گومانەكانیان لە پەیوەندی نێوان سەدرو بەرهەم ساڵح بڕەوێننەوە.  بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، بەمدواییە لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، نوری مالیكی وەكو یەكێك لە كاریگەرترین سەركردەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی داوای كردووە یەكێتی كاندیدبوونی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بكشێنێتەوە، چونكە لایەنەكانی چوارچێوەی متمانەیان پێی نییە‌و پاڵپشتی ناكەن، ئەگەر چوارچێوەی هاوشێوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە ساڵی 2018دا بكەوێتە بەردەم دوو بژاردە، بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی یاخود كاندیدێكی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەوا ئامادەن دەنگ بۆ كاندیدی پارتی بدەن، نەك بەرهەم ساڵح.  لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی بەرهەم ساڵح بەیەكێك لەوانە ناودەبەن كە بەرپرسیارێتی دۆخی خراپی ئێستای ناو ماڵی شیعەیان دەكەوێتە ئەستۆ، چونكە بەوتەی ئەوان بەرهەم ساڵح لەوانە بووە كە وەكو سەرۆك كۆمار دەستی هەبووە لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان، یاسایەك كە دەرەنجامەكەی ماڵی شیعەی دابەشكردووەو بنبەستی سیاسی بەدوای خۆیدا هێناوە، لەپاڵ ئەمەدا مالیكی بەشێوەیەكی شەخسی لە بەرهەم  ساڵح توڕەیە، چونكە پێی وایە بەرهەم ساڵح رێگری بووە لەوەی، ئەو پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار پڕبكاتەوە.  (درەو) زانیویەتی، بافڵ تاڵەبانی پەیامی ناڕەزایەتی مالیكی سەبارەت بە كاندیدكردنەوەی گەیاندووە بە بەرهەم ساڵح، ئێستا كە ئەم بەرەوپێشچونانە لە پرۆسەی سیاسیدا رویداوە، هەندێك باس لە ئەگەری سەرلەنوێ كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردنەوە دەكەن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەرفەت لەبەردەم ئەوەدا نەماوەی جارێكی تر دەرگای خۆكاندیدكردنەوەی بكرێتەوە، ئەگەر بڕیارێكی لەمجۆرە بدرێت، دەبێت هاوشێوەی دەستكاریكردنی بڕیاری نیسابی دانیشتنی پەرلەمان، دادگا دەستكاری بڕیاری خۆی بكات‌و سەرلەنوێ دەرگای خۆكاندیدكردنەوە بكاتەوە.  



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand