Draw Media

فۆرن پۆڵەسی: هەرێمی كوردستان لە لێواری داڕوخاندایە

فۆرن پۆڵەسی: هەرێمی كوردستان لە لێواری داڕوخاندایە

2023-03-23 10:01:02


- ئەو ناوچەیەی ڕۆژێك لەڕۆژان وادەردەكەوت خالێكی ڕووناكی بێت ئەمرۆِ لەتاریكیەكی قوڵدایە
- هۆكاری شكستی دیموكراسی و ئابوری لەكوردستان ئەو سەركردانەن كە لەخەمی خۆیاندان
- پێویستە خۆرئاوا لێپرسینەوە لەبەرپرسانی كورد بكات لەسەر گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ
درەو:
پێگەی فۆرن پۆڵەسی  ئەمریكی:

🔹چەمچەماڵ شارێكی هەژارنشین و بە سروشت توندن, دەكەوێتە نێوان ڕێگای كەركوك و سلێمانی, ئەم شارە هەندێك جار بە (تەكساس)یش ناودەبرێت, لەتەنیشت یەدەگێكی گەورەی غازی سروشتیە, بەڵاَم دانیشتوانەكەی بەزەحمەت سود لەو سامانە دەبینین كە لەژێر  زەوییەكەیدایە, بێكاری بەربڵاوە بەتایبەت لەنێو گەنجەكانیدا.  
🔹كوردستان وەك نیمچە دورگەیەكی دیموكراسی و گەشەسەندنی ئابوری لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناودەبرا, بەڵام وادەدردەكەوێت ئەمڕۆ لە تاریكایەكی قوڵدابێت.
🔹دامەزراوە سیاسییەكان دابەشبون, بەهۆی ململانێی ئەو سەركردانەی هاوڵاتیانیان بێبەشكردووە لەئازادی رادەربڕین.
🔹 جیاوازی چینایەتی و نەبونی دەرفەتی كاركردن, بووەتە هۆی سەرهەڵدانی دروستبونی شەپۆلی كۆچكردن و گەڕان بەدوای ژیانێكی باشتردا.
🔹ژیانی ڕۆژانەی زۆرینەی كوردەكانی عێراق بەتایبەت لەشارێكی بچوكی وەك چەمچەماڵ, زۆر جیاوازە لەژیانی ئەو دەستەبژێرە سیاسیەی كە لەپرۆژە نیشتەجێبونە ناوازەكانی هەولێرو سلێمانیدا دەژین.
🔹زۆربەی كات ئەم جیاكارییە لەلایەن دیپلۆماتكارەكانی خۆرئاواوە گوێی پێنادرێت, كە بەشێوەیەكی ڕێكخراو لەگەڵ بەرپرسە حزبیەكان و خاوەنكارو گەنجە خوێندەوارەكان كۆدەبنەوە. 
🔹ئەگەر جەنگی عێراق و لێكەوتەكانی شتێكی فێركردبێتین, دەبوو پەیوەندییەكانی خۆرئاوا لەگەڵ ناوچەكە لەسەربنەمای بەرژوەندی گەلەكەی بوایە, نەك بەرژەوەندی سەركردە سیاسیەكانی.
🔹لەكاتێكدا كوردستانی عێراق ڕوبەڕوی قەیرانی شەرعیەت بووەتەوە, پێویستە لەسەر خۆرئاوا هەژمون و دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ لێپرسینەوە لەسەركردەكانی كوردی عێراق, لەسەر گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ, لەبری پشتیوانیكردنیان لەڕووی سەربازی و سیاسیەوە.
🔹پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئازادی ڕادەبڕینیان لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان كۆتوبەندكردووە, لەڕێی هێزەوە ڕێگری لەسەرهەڵدانی ناڕەزایی دەگرن, ڕۆژنامەنوسان بەشێوەیەكی ڕێكخراو ڕوبەڕوی دەستگیركردن دەبنەوە.
🔹شكستی دیموكراسی و كێشەی ئابوری لەكوردستان, هۆكارەكەی ئەو سەركردایەتیە سیاسیەیە كە لە خەمی بەرژوەندی خۆیدایەو و لەلایەن سەركردەكانی خۆرئاواوە پشتیوانی دەكرێت, كە بەدەگمەن لەسەر پێشێلكاری و خراپی ئیدارەدانیان بەئاشكرا سەرزەنشیان دەكەن.

 

دەقی راپۆرتەكەی فۆرن پۆڵەسی

https://foreignpolicy.com/2023/03/22/iraq-kurdistan-region-democracy-war-invasion-united-states/?tpcc=recirc_latest062921

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand