50%ی داهاتی گەڕاوەی نەوت دراوە بە وەزارەتی دارایی
2023-03-23 14:29:00
درەو:
لەكۆی (954) ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتی مانگی شوبات كە دەكاتە زیاتر لە (ترلیۆنێك و 480 ملیار) دینار تەنیا (340 ملیار) دیناری داهاتی نەوت خراوەتە سەر حساب بانكی وەزارەتی دارایی.
بە پێی نوسراوێكی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە سەبارەت بە داهات و فرۆشی مانگی شوباتی نەوتی هەرێمی كوردستان.
- لە مانگی شوباتدا هەرێمی كوردستان (12 ملیۆن و 419 هەزارو 713 ) بەرمیل نەوتی فرۆشتووەن بە تێكڕا نرخی (76.83) دۆلار، كۆی داهاتی مانگی شوبات كردوویەتیە (954 ملیۆن و 274 هەزارو 988 ) دۆلار، كە بە نرخی ئەمڕۆ دەكاتە (ترلیۆنێك و 480 ملیار) دینار
- ئەگەر بە رێژەی (46%) بۆ خەزێنەی حكومەت و (54%) بۆ خەرجی بێت ئەوا دەبێت:
- بۆ خەرجی كۆمپانیاكان: (515 ملیۆن و 308 هەزار) دۆلار كە دەكاتە (799) ملیار دینار
- بۆ خەزێنەی حكومەت: (438 ملیۆن و 966 هەزار) دۆلار كە دەكاتە (680) ملیار دینار.
بەڵام بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا (340) ملیار دینار لە پارەی نەوت دراوە بە وەزارەتی دارایی واتا لە كۆی (680) ملیار دینار، تەنیا (340) ملیار دینار دراوە بە وەزارەتی دارایی واتا (50%)ی كۆی داهاتی نەوتی گەڕاوە بۆ حكومەت