كۆمەڵكوژەیەكەی جەندرێس دۆخی عەفرین دەگۆڕێت؟
2023-03-21 21:41:15
به‌دواداچوونی: هێمن خۆشناو
له ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو (20 ئاداری 2023) له‌و كاته‌ی خه‌ڵكی كوردستان خه‌ریكی ئاهه‌نگ گێران و پیرۆزكردنی نه‌ورۆز و هاتنی سه‌ر ساڵی نوێی كوردی بوو، له‌ناكاو هه‌واڵێك سۆسیال میدیای كوردی ته‌نیه‌وه، تا ده‌هات ده‌نگدانه‌وه‌ی رووداوه‌كه زیاتر ده‌بوو، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی زۆرترین رووبه‌ری میدیا و سۆسیال میدیا له كوردستان و ئه‌وروپا داگیر بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه:" به بیانووی هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز عه‌ره‌بێكی هاورده چوار هاوڵاتی كوردی له جه‌ندرێس خه‌ڵتانی خوێن ده‌كات."
(جه‌ندرێس) یه‌كێكه له‌و هه‌شت شاره‌دێیه‌ی سه‌ر شارۆچكه‌ی (عه‌فرین)ﻩ، به‌دووری 22 كم ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ئه‌م شارۆچكه‌یه. به گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 2015 ژماره‌ی دانیشتووانی 50 هه‌زار كه‌س بووه كه زیاتر له 95٪ كورد بوو. به‌ڵام دوای داگیركردنی له‌لایه‌ن توركیا له به‌هاری 2018 دا له رووی دیمۆگرافیه‌وه گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر جه‌ندرێس داهات، 65٪ دانیشتووانه‌كه‌ی له ناوه‌ندی جه‌ندرێس له ترسی ملیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا زێدی باب و باپیرانیان به‌جێهێشت.
رووداوه‌كه له زمانی خه‌ڵكی جه‌ندرێس:
به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناوه‌ندی شارەدێی جه‌ندرێس قسه‌یان بۆ كردین، له‌و كاته‌ی جه‌ندرێسیه‌كان خۆیان ئاماده ده‌كرد تا مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز ئه‌نجام بده‌ن، ده‌نگی چه‌ند ده‌ستڕێژی ته‌قه ناوچه‌كه ده‌ته‌نێته‌وه. دواتر هه‌واڵی كوشتی چوار كه‌س له خانه‌واده‌ی (پێشمه‌رگه) كه خانه‌واده‌یه‌كی دیاری جه‌ندرێسن به شاره‌دێیه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه. به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونەكانمان، خانه‌واده‌ی "پێشمه‌رگه "له ئه‌نجامی بۆمه‌له‌رزه‌ی 66ی شوباتی رابردوو خانووه‌كه‌یان رووخاوه. له شوێنی خانووه رووخاوه‌كه‌یان خێوه‌تێكیان هه‌ڵداوه تیایدا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر. له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر شه‌شی ئێواره، له به‌رده‌م خێوه‌ته‌كه‌یان له‌ناو ته‌نه‌كه‌یه‌ك ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه و له ده‌وری ئاگره‌كه كۆده‌بنه‌وه.
له‌م ساته‌نه‌دا (عەلی حەبیب خەلەف) كه عه‌ره‌بێكی هاورده‌ی دێره‌زوره و سه‌ر به ملیشیای (سوپای ئه‌لشه‌رقیه) یه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی (حه‌بیب) به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به به‌ر ئاگره‌كه‌دا ده‌ڕۆن، كه ده‌بینێ ئاگر كراوه‌ته‌وه و چه‌ند كه‌سێك ده‌وری ئاگره‌كه‌یان داوه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راده‌گرێت و داوایان لێده‌كات ئاگره‌كه بكوژێنه‌وه. كاتێك ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ئاگره‌كه ناكوژێنه‌وه، عه‌لی حه‌بیب كه به (ئه‌بو حه‌بیب) ناسراوه چه‌كه‌كه‌ی راده‌كێشێت و چه‌ند ده‌ستڕێژێك له‌و كه‌سانه ده‌كات. له ئه‌نجامدا ده‌موده‌ست چوار كه‌س له خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه به‌ناوه‌كانی (فه‌رحه‌دین عوسمان پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی محه‌مه‌د فه‌رحه‌دین پێشمه‌رگه و هه‌ردوو براكانی به‌ناوه‌كانی نه‌زمه‌دین عوسمان پێشمه‌رگه و محه‌مه‌د عوسمان پێشمه‌رگه) گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌بو حه‌بیب كێیه؟
چه‌كدارێكی سه‌ر به كه‌تیبه‌ی (خشامه) له‌ناو سوپای (ئه‌لشه‌رقیه) كه ملیشایێكی جیهادی سوننه‌ی سه‌ر به توركیایه. خه‌شام ناوی گوندێكی دێره‌زوره، ئه‌م گونده به دڵره‌قی به‌رامبه‌ر به كورد ناسراون، رۆڵیان هه‌بووه له سه‌ركوتكردنی كوردانی رۆژئاوا له رووداوه‌كانی 12 ئاداری 2004 له قامیشلۆدا. به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانمان عه‌لی حه‌بیب چه‌ندین پێشینه‌ی تاوانكاری هه‌یه. له ساڵی 2018 دوای داگیركردنی عه‌فرین به چه‌ند رۆژێك له گوندی (چه‌قه‌لا جومێ) له‌ناو گۆڕه‌پانی یه‌كێك له قوتابخانه‌كان دوو هاوڵاتی به‌ناوه‌كانی (حوسێن عه‌بدولڕه‌حمان حوسێن 24 ساڵی و وه‌لید جمیل ئه‌لسۆرانی 18 ساڵی) ده‌كوژێت. هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی (دره‌و) عه‌لی حه‌بیب چه‌ندین جار ده‌ستی به‌سه‌ر به‌روبوومی دێهاتیه‌كانی جه‌ندرێس گرتووه. دواجار له گوندی (حه‌مام) كه له‌سه‌ر سنووری توركیایه، چه‌ندین ته‌نه‌كه زه‌یتی دزیووه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بێمنه‌تی ئه‌م كه‌سه له پشت ئه‌ستووری به فه‌رمانده باڵاكانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. هه‌ریه‌ك له (حوسێن حه‌ماده) فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌لشه‌رقیه و (مه‌حمود خه‌له‌ف) فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی (خشام) ده‌ست له پشتی ئه‌بو حه‌بیب ده‌ده‌ن، ئامانجیش له‌م كاره‌دا ناچاركردنی كورده‌كانه تا جه‌ندرێس و ده‌وروبه‌ری به‌جێبێڵن.
كاردانه‌وه‌ی دوای رووداوه‌كه!
شه‌هیدكردنی ئه‌م چوار هاووڵاتیه كورده كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه. به‌هێزترینیشان كاردانه‌وه‌ی كوردانی عه‌فرین به گشتی و جه‌ندرێس به تایبه‌تی بوو به پێشه‌نگی ژنان، كه دوای رووداوه‌كه یه‌كسه‌ر هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هوتافیان دژ به توركیا و ملیشاكان گووته‌وه. له رێگای كامیرای مۆبایله‌كانیان داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناوچه‌كه‌یان بگرێته‌به‌ر. له رۆژی سێشه‌ممه‌شدا كه ده‌كاته رۆژی نه‌ورۆز، تا ناشتنی ته‌رمه‌كان خه‌ڵكی جه‌ندرێس له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌دیار ته‌رمه‌كانه‌وه دروشمی دژی داگیركاریان ده‌گووته‌وه، خه‌ڵكی كوردیش له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عه‌فرین به‌ره‌و جه‌ندرێس ده‌هاتن. هه‌روه‌ها گووته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی كرد و بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنێت داوای له به‌رپرسانی ناوچه‌كه كرد تاوانكاران بدۆزنه‌وه به سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن و ڕێگه له دووباره‌بوونه‌ی تاوانكاریی به‌م شێوه‌یه بگیرێت. چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا كاردانه‌وه به‌رفراوانتربێت، بڕیاریشه رۆژی چوارشه‌ممه كوردانی ئه‌وروپا له‌دژی ئه‌م تاوانه له‌چه‌ند وڵاتێك گردبوونه‌وه و رێپێوان ئه‌نجام بده‌ن.
داوا ده‌كرێت عه‌لی حه‌بیب ده‌ستگیر بكرێت!
پۆلیسی سه‌ربازی، كه ناوه‌ندێكی ئیجرائیه دوای داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیا دامه‌رزاوه، له ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌دا له ڤیدیۆیه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌وان سێ كه‌سیان به‌هۆی تاوانی كوشتنی چوار هاووڵاتی ده‌ستگیركردووه. به‌بێ ئه‌وه‌ی عه‌لی حه‌بیب كه تاوانباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌یه ده‌ستگیركرابێت. به گوێره‌ی زانیاریه‌كان، عه‌لی حه‌بیب له‌لایه‌ن فه‌رمانداره‌كانیه‌وه داڵده‌دراوه، تا كاردانه‌وه‌كان خاو ده‌بنه‌وه. له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی جه‌ندرێسیه‌كان له كاتی ناشتنی ته‌رمی قوربانیه‌كاندا هوتافی ده‌ستگیركردنی عه‌لی حه‌بیب و له سێداره‌دانی ده‌گووترایه‌وه. له هه‌مان كاتدا تا ده‌چێت كاردانه‌وه‌كان به فراوانتر ده‌بن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین سه‌كۆ و كه‌مپین دروستكراوه، كه گرنگترینیان سه‌كۆی جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ریه له جه‌ندرێس، كه چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی سیاسی و یاسایی له‌خۆ ده‌گرێت.
ئایا كاردانه‌وه‌كان ده‌بنه زه‌مینه‌ی سنوورداركردنی پێشڵكاریه‌كان؟
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی (وه‌حده) كه پارتێكی كوردی سوریه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له پێنجه‌مین ساڵیادی داگیركردنی عه‌فرین راپۆرتێكیان له‌باره‌ی پێشێلكاری ملیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا له‌دوای داگیركردنی عه‌فرین بڵاوكرده‌وه. به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م حزبه توانیوویه‌تی له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، شه‌هیدكردنی 280 هاووڵاتی عه‌فرین له‌سه‌ر ده‌ستی ملیشیا چه‌كداره‌كان به به‌ڵگه پشتڕاست بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌م حزبه پێشبینی ده‌كات ژماره‌ی قوربانیان به چه‌ند قات له‌م ژماره‌یه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو زیاتر بێت. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، پێشێلكاری گرووپه چه‌كداریه‌كانی سه‌ر به توركیا له عه‌فرین له رۆژه‌ڤی چه‌ندین ده‌زگای میدیایی و مافی مرۆڤ دایه. به‌ڵام ئه‌م به رۆژه‌ڤبوونه سنوورداره و نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێته سه‌رخه‌ت و داوای سزادانی ملیشیاكان و تاوانباران بكات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی شه‌وی نه‌ورۆز جیاوازتر دیاره له‌وانه‌ی پێشوو، چونكه دوای داگیركردنی عه‌فرین یه‌كه‌م جاره خه‌ڵكی ناوچه‌كه دێته سه‌ر شه‌قام و به ئاشكرا داوای كۆتایی پێهێنان و ده‌سه‌ڵاتی ملیشاكان و ده‌ركردنیان ده‌كات. له‌م سۆنگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵكوژی جه‌ندرێس ده‌كرێت ببێته وێستگه‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵكه‌كه به ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و زه‌مینه‌ی به نێوده‌وڵه‌تیبوونی ئه‌م دۆسیه‌یه بێنێته ئاراوه.