Draw Media

کۆمەڵێک پرسیار لەبارەی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکەی دهۆک؟

کۆمەڵێک پرسیار لەبارەی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکەی دهۆک؟

2023-03-21 16:40:19


درەو:
چێنەر عەوڵا- ئەندازیاری چاككردنەوەی فڕۆكەوانی - كالیفۆرنیا

1

 بەدواداچونەکان کۆمەڵێک زانیاری دوپات دەکەوە وە کۆمەڵیک پرسیاری لۆجيکیش بە خەیاڵدا دێن کە ڕەنگە رووی ڕاستی ئەم گەمە ئیستخباریەتیە زیاتر دەرخات!
هەروەکو لە پۆستێکی پێشوتردا و لە سەرەتای ئەم ڕوداوە وردەکاریمان خستە ڕوو لە بارەی تەکنیکی فرۆکەکە وە دوو ئەگەرمان دوپاتکردەوە کە یان ئەوەتا هی کۆمپانیا سکوریەتیە تورکیەکان کە ئەوجۆرەیان هەیە و لە ناوچەکانی نزیک بیرەنەوتەکان کاریان هەیە. یان ئەوەتا لەو جۆرانەیە کە خاوەنداریەتی لای کۆمپانیای ئیرباس لەسەر سەرۆکایەتی کۆمار و یەکێتی تۆمار کرابوون واتە هی یەکێتیە و چۆن کەوتۆتە دەست لایەنی تر جێگای پرسیار بوو؟!
لینکی بابەتەکەی پێشوترە  کە زانیاری زیاتری تێدایە لەو بارەیەوە 
https://www.facebook.com/100000813880566/posts/5932441616792909/?mibextid=5zvaxg
ئێستا کەمێک لێڵیەکان ڕونتر بونەوە و بەڵام گەمە هەواڵگریەکانی لەگەل ئەم ڕوداور قوڵتر بوون. 
- ئەوە ڕوونبوەتەوە کە ئەم کۆپتەرانە لە ڕێی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی کە لەدەست یەکێتیدایە چەند ساڵێک بەر لەئێستا کڕدراون وە لە نێوان پارتی و یەکێتی دابەشکراون چەند دانەیەک بۆ هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و چەند دانەیەک بۆ هەولێر گواستراونەوە بەڵام خاوەنداری سەرەکیان ownership certificate یان لای کۆمپانیای ئیرباس هەر بەناوی دەوڵەتی عێراقەوەن بۆیە پێویستە لەگەل هەر ئاڵایەکی تر ئاڵای عێراقیشیان پێوە بێ . چونکە هەرێم و هێزی ئەمنی و ئەوانە ناتوانن راستەوخۆ خاوەنی فرۆکە و کۆپتەر بن.
- ئەو زانیاریانەی کە گەشتون و پشت راستکراونەوە لە دوای کێشەکانی نێوان هاوسەرۆکەکانی یەکێتی و بێ پارە بونی ئیدارەی سلێمانی (یەکێتی حکومەتی مەسرور بارزانی تۆمەتبار دەکات بەوەی بودجەی سلێمانی بڕیوە) بۆیە ئەم دوو کۆپتەرانە کە لەدەست دژە تیرۆردا بوون لەلایەن پاڤێڵ تاڵەبانیەوە فرۆشراون بە هێزە کوردیەکانی ڕۆژئاوا بە پارەیەکی زۆر زیاتر لە نرخی خۆیان ئەم جۆرە فرۆشتنانە نایاساین بۆیە زیاتر وەکو بەکرێدان وایە چونکە تۆماری خاوەنداریەتیان ناگوازرێتەوە وە هێزە کوردیەکانی ڕۆژئاوا مافی بونی فرۆکە و کۆپتەریان نیە بەپێی یاسا دەولیەکانی فرۆکەوانی. کەواتە ئەم کۆپتەرانە هەر لە زممەتی عێراقی و هێزە ئەمنیەکانی  یەکێتیدا بوون کاتێک کوردانی سوریا بەکاریان هێناون.
- زانیاریەکی تر کە لە داتا نارەسمیەکانی فلایت رادار و چەند دانەیەکی تر تەئکیدی لێ کراوەتەوە ئەم کۆپتەران لە ئاسمانی ناوچەی چیاکانی گارە بوون، کاتێک دانەیەکیان دەکەوێتە خوارەوە.
- راگەیاندنەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات باسکردن لە گیان لە دەستدانی ٩ ئەندامیان لەگەل ئەوەی ناڕونە گومانەکانیش زیاتر دەکای چونکە زانراوە تەنها یەک کۆپتەر بەر بوەتەوە وە یەک کۆپتەریش ٩ کەسی تێدا جێگا نابێتەوە خۆی ٥ کورسی هەیە، ئەوەی لەسەرەتاوە ئاشکرا کرا کە ٧ تەرم دۆزراونەوە زیاتر ئەگەری راستی هەیە. بەدواداچونەکان لە ناسنامەی ٩ شەهیدەکە ئەگەری  ئەوە هەیە دووانیان  پێشتر لە شەری مینبەج شەهید بوبن.
- بەربونەوەی دوو کۆپتەر بەهۆی کێشەی ئاو هەواوە زۆر دەگمەنە چونکە کۆپتەر خۆی بۆ حالەتی ئاوهەوای سەخت دروستکراوە شوێنێک کە فرۆکە بۆی نەچێ ئەوا کۆپتەر دەنێردرێن بە بەڵگەی ئەوەی هەمان چۆر کۆپتەر لە لایەن پارکە نیشتیمانیەکان و گاردی دەریاوانی ولایەتەکان لە ئەمریکا و تیمەکانی فریاگوزاری بۆ حالەتەکانی سەختی ئاو هەوا بۆ ڕزگارکردن بەکار دەهێنرێن بۆیە ناچێتە عەقلەوە دوو دانە بەهەمان هۆکار بەربنەوە. 
- گومان دەکرێ کە بەم بیانوە هێزەکانی سوریای دیموکرات دانەکەی تریان گێرابێتەوە بۆ یەکێتی دوای ئاشکرا بوونی ئەم ڕوداوە هەر بۆیە دەڵێن هەردوکیان کەوتونەتە خوارەوە.
- پارتی کە پارچەکان و تەرمەکانی لەبەردەستە لە ئێستادا ئەمە وەکو کارتێکی فشار بۆ سەر پاڤێڵ تالەبانی بەکار دەهێنێ تا تەنازولی زیاتری پێ بکات بەرامبەر حکومەتەکەی مەسرور بارزانی وازی پێ لەو بەربەرەکانیە بهێنیە کە ماوەیەکە دەستیان پێکردوە ئەمەش لە داهاتوو ڕونتر دەبێتەوە کە ئایە کاریگەرە یان نا؟
- پارتی تورکیای لەم ڕوداور ئاگادار کردۆتەوە بەڵام هێشتا پارچەکان و تەرمەکانی تەسلیمی تورک نەکردوە، بە حوکمی ئەوەی تورکیا بە ملیاران دۆلار و لە ئێستادا بایی ١٥٠ ملیار دۆلار ئۆردەری فرۆکەی لەگەل کۆمپانیای ئیرباس هەیە کە دروستکەری ئەم کۆپتەرانەشە لە بیانویەک دەگەرێ کە ئیرباس تۆمەتبار بکات بەوەی کە ئاسایشی تورکی خستۆتە خەتەرەوە بۆیە باس لەوە دەکرێ کە تورکیا داوا لەسەر ئیرباس و فەرەنسا تۆمار بکات یاخود داوای داشکاندن بکات لەو قەرزەی کە هەیەتی. بۆ ئەمەشیان پارچەکانی وەکو بەڵگە زۆر پێویستن و بەدور نازاندرێ پارتی ناچار بکات شتەکانی تەسلیم بکات.
- هەموو ئەو وڵات و کۆمپانیایەنی کە خاوەنی ئەم جۆرە لە فرۆکەن بەدوای وەڵامی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەم دوو کۆپتەرەن چونکە ئەگەری ئەوە هەیە هەڵەیەک لە دیزاین یان فەتیگ لە ئیرفرەیمی fatigue in airframe کۆپتەرەکان هۆکاری بەربونەوە بوبن ئەمەش وادەکات هەموو ئەوانە مافی قەرەبویان هەبێ لە کۆمپانیای ئیرباس و وە دەبێ بەپەلە کێشە تەکنیکیە چارەسەر بکرێ. 
- ئەوەی من زانیومە دەزگای سەلامەتی ئاسمانی نیشتمانی ئەمریکیش بەدوای ئەم وەڵامەدا خەریکی بەدواداچونن.
- لێرەدا پێویستە ئەوە بڵێین جێگای سەر سوڕمانە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات چۆن کەوتونەتە ئەم هەڵە ستراتیجیەوە کە کۆپتەری کۆن بە پارەیەکی زۆر و بە بێ رەزامەندی هاوپەیمانان لە پاڤێڵ و یەکێتی بکڕن لەکاتێدا  هاوپەیمانان و ئەمریکا بەتایبەت ساڵانە بە ئاشکرا بای دەیان ملیۆن دۆلار یارمەتی چەک و کەرەسەی سەربازیان دەدات بەڵام هۆکاری خۆی هەیە کە موشەکی دور هاوێژ و درۆنو و فرۆکەو کۆپتەریان پێ نادات، چونکە پاراستن و سیانە کردنی ئەم جۆرە چەکانە گرینگترە لە بونی چەکەکان کە ژێرخانی پێویست ئامادە نەبێ تا فرۆکەو کۆپتەر سیانە بکەی و pri flight check بکەی کەواتە بونیان کارەسات لێکەوتنەوەی حەتمیە.
- ئەم روداوە گومان بێ متمانەی بەرامبەر پاڤێڵ و یەکێتی زیاتر دەکات لای هاوپەیمانانیش کاتێک بەو شێوەیە سەفەقاتی ژێر بەژێر لەگەل ئەم و ئەو بکات ئەی دەبێ لەگەل ئێران کە هاوسنوریەتی و گروپە شیعەکانی دژ بە ئەمریکا چ جۆرە بازرگانی و پەیوەندیەکی ژێر بەژێری گرێ دابێ وەڵامی ئەمەش لە هەڵوێستی ئەمریکا  لە داهاتوو زیاتر دەردەکەوێ.
——————
وێنەکانیش هەمان جۆر کۆپتەرن لای هێزەکانی یەکێتی و سکێتچی ژمارەی کورسیەکان کە توانای ژمارەی سەرنیشینان ئاشکرا دەکات

 

2

کۆپتەری دروستکرووی کۆمپانیای ئیرباس هی کێ بوو لە دهۆک کەوتە خوارەوە؟

یەکسەر دوای ئەم ڕوداوە سەرەتا کەناڵی کوردستان ٢٤ ی نزیک لە سەرۆکی حکومەت راپۆرتێکی سەرڤیسی ناوەندە جیهانیەکان کرد کە فرۆکەکە تورکیە و ٧ سەربازی تێدا کوژراون بۆیە کەناڵی عەرەبیە و سەرەچاوە ئینگلیزیەکانی حکومەتی عێراقیش وایان بڵاو کردەوە کە هی تورکیە. چەند ناوەندێکی کەنەدیش هەمان شتیان بڵاو کردەوە.

چەند سەعاتێک دواتر وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەوان هیچ کۆپتەرێکیان لە باکوری عێراق نەکەوتۆتە خوارەوە.

هەر دوای راگەیاندنەکەی وەزارەتی شەڕی تورکی کەناڵێ ڕووداوی پارتی و باڵی نزیک لە تورکیا لەناو پارتی هەواڵەکەیان گۆڕی وایان بڵاو کردەوە کە دژە تیرۆرەکەیان لێکۆلینەوەی کردوە دەرکەوتوە کۆپتەرەکە هی پەکەکەیە و کوژراوانیش ٧ ئەندامی پەکەکەن ئەم هەواڵەشیان سەرڤیسی ئاژانسە جیهانیەکان کرد. لە ناوەندەکانی ئەلمۆنیتۆر و دەیان ناوەندی تر هەوالەکەیان گۆری کە سەرەتا پشتی بە کوردستان ٢٤ بەستبوو دواتر پشتیان بە روداو بەست بۆ گۆرینی هەواڵەکە.

دواتر بەپێی راپۆرتی واشنتۆن پۆست و ناوەندی ئەی بی سی و ئەلمۆنیتۆر و هەمو وئەوانە باسیان کرد قسەکەری پەکەکە ئەم هەواڵەی رەتکردۆتەوە گوتویەتی ئێمە هیچ کۆپتەرێکمان نیە تا بەر بێتەوە.

ئێستا: بەپێی ئەو وێنەی لە پاشماوەی تێکشکانی کۆپتەرەکە بڵاو بوتەوە کە رەقەم سریاڵی کۆپتەرەکە دیارە ئەمەش هەرچەند جێگای گومانە کە چۆن رەقەم سریالەکە دوای سوتان و تێکشکان وا ماوەتەوە! بەڵام با وا دابنێین وێنەی رەقەم سریالی کۆپتەرەکە راستیە، لەسەر ئەم ئەساسە بەدواداچونمان کردوە بە پشتبەستن بە aircraft blue book ی ئەوروپی و تۆماری دەزگای چاودێری ئاسمانی ئەمریکی FAA وە certificate data sheet ی خودی شەریکەی دروستکردنی کۆپتەرەکە بەم ئەنجامانە گوشتوین:-

- ئەم کۆپتەرە دروستکراوی بەشی کۆپتەرسازی کۆمپانیای ئیرباسی ئەوروپیە و لە ساڵی ٢٠٠٨ لە فەرەنسا لاشەکەی بەستراوە پەروانەو مەکینە رۆتەریەکەی لە ئەڵمانیا بەستراوە.

- تەنها وڵاتانی تورکیا، ئیسپانیا

سوید، پورتوگال، بەریتانیا، ئیتالیا خاوەنی ئەم فرۆکەیەن بەم sequence serial number ریزبەندی ژمارەی سیریال، ئەمەش لەلایەن ئاژانسی سەلامەتی فرۆکەوانی ئەوروپی بۆیان دیاریدەکرێ.

- ئەم فرۆکەیە سەربازی نیە بۆ بوارەکانی مەدەنی و فریاگوزاری لەلایەن کۆمپانیا ئەوروپی تورکیەکان بەکار دەهێنرێت و جێگای ٧ کەسی تێدا نابێتەوە کۆی گشتی هەستانی لە ٢٢٥٠ کیلۆ زیاتر بێ سەنتەری گراڤیتی بە پێشەوەدا دەچێ و هەڵناستێ.

- وردەکاریەکانی ئەم فرۆکەیە: کێشی فرۆکەکە ١١٧٠ کیلۆیە و کۆی گشتی هەستانی نابێ لە ٢٢٥٠ کیلۆ زیاتر بێ. تەنها ٥ کورسی لە خۆ دەگرێ واتە ٥ کەس دەتوانێ سوار بێ. فیوسلاژەکەی درێژی ١٠ مەتر و بەرزی ٣ مەتر شتێک زیاترە. توانای ئەسپی پەروانەکە ٨٤٨ ە تا خێرای ٢٤٠ کلم لە سەعاتێکدا دەروا و تەنها دەتوانێ ٤ سەعات بفڕێ بۆ دەووری ٦٦٠ کلم. تەنها ٤٠٠٠ مەتر بەرز دەبێتەوە.

پەپێی ئەو وردەکاریە بێ کە روداو باسی کرد ئەگەر هی کوردانی ڕۆژئاوا بێ واتە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپی پێیانداوە! وە ئەمریکا وەها فرۆکەیەکی نیە وە ئەم فرۆکەیە سەربازیش نیە تا سوپای ئەمریکا بەکاری بهێنێ! خۆ ئەگەر ئەندامانی لە سوریاوە گواستبێتەوە بۆ قەندیل ئەوا دوری ئەو دوو ناوچەیە لە ٦٦٠ کلم زیاترە واتە خاریجی توانای گەشتنی ئەم فرۆکەیە بۆیە ڕێی تێ ناچی و لۆجیکی نیە چونکە ٪١٠٠ دەزانی کە ناگاتە ناوچەکە و بەردەبێتەوە.

کۆتا ئەنجام:- بەپێی ئەو زانیاریانەی ئێستا لەبەردەستە ! ئەوەی ئەم فرۆکەیە لە ناوچەیەکی نزیک کۆمپانیای نەوت کەوتۆتە خوارەوە وە فرۆکەکە دروستکراوی ئەوروپیە و کۆمپانیا ئەوروپی و تورکیەکان بەکاری دەهێنن، وە مانگی ١٠ی ساڵی پاریش فرۆکەیەکی هەمان جۆر کەوتە خوارەوە ( وێنەکەی لە خوارەوەیە) لەشاری ئیزمیری تورکیا کە هی کۆمپانیای تایبەتی سەربازی و سکیوریتی تورکی بوو بە ناوی (سادات) کە جەنەراڵی خانەنشینی سوپای تورکیا عەدنان تانریڤەردی لە ٢٠١٢ دامەزراوە بە نزیکیان لە ئەردۆغان ناسراون و کاری سەرەکیان پاراستنی کۆمپانیا تورکیەکان و بیرە نەوتیەکان و سەفارەتی تورکیە لە عێراق و کوردستان و ئیش و کاری گواستنەوە و کەلوپەلی لۆجستییان پێ سپێردراوە هەر لە سوریاو بنکەی سەربازی تورکی لە سودانەوە تا لیبیا.

وە ئەم کۆمپانیا سکورتیانە هیچ چەکێکی راستەوخۆی تورکی یان سەربازی بەکار ناهێنن بەڵکو کەرەسە مەدەنیەکان دەکڕن و دەیانگونجێنن لەگەل ئەرکە سەربازیە نهێنیەکان. بۆیە لەوانەیە و پێدەچێ هەمان فرۆکە هی ئەوان بێ بۆ کارێکی نایاسایی بەپێی یاسا دەولیەکان نەدەبوایە لە خاکی عێراقیدابێ ئیتر کە کەوتۆتە خوارەوە وەزارەتی بەرگری تورکی ناچارە حاشایی بکات چونکە ئەمە ئابروچونێکی گەورەیە بەر لەئینتخابات بۆ دەسەڵاتی تورکی.

پێویستە ئەم ئەگەرەش بخەمە ڕوو ئەگەر ئەم کۆپتەرە هی کۆمپانیای ساداتی پارا میلیتەری تورکی نەبێ ئەوە تەنها وڵاتێکی تر لە ناوچەکە کە کۆپتەری لەو شێوەیەی هەبێ هێزەکانی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقیە کە لەبەردەستی یەکێتیە لەسەردەمی جەلال تالەبانی و وە وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکانیش چەند کۆپتەرێکی لەو شێوەیان کڕی لە ٢٠١٠ بۆ مەبەستی کشتوکاڵی و وە وەزارەتی نەوتی عێراقیش لە ٢٠١٧ هەمان جۆر لە فەرەنسا کڕیوە بەپێی هەواڵی خودی ئیرباس.

بۆیە لێرەدا ئەگەر ئەمانە کەوتبنە دەست هەر لایەنێکی تر ئەوا گومان لەوە دەکرێ لەم رێگایەوە بن، ئەمریکیەکانیش لێکۆلینەوە لەم روداوە دەکەن ئەگەر هەیە زانیاری زیاتر ئاشکرا ببێ بەو نزیکانە. لینکی ئەمەش لە کۆمێنتە

————————-

لینک و وێنەکان وردەری باسەکە پشتراست دەکەنەوە بۆ زیاتر لە سەر ئەم کۆمپانیا تورکیە سەربازیە لینک لە خواروویە

https://aircraftbluebook.com/Navigation.do?product=ABB...

https://apnews.com/.../iraq-helicopter-crash-pkk-kurdish...

https://beta.ctvnews.ca/.../2023/3/16/1_6315578.amp.html

https://nationalinterest.org/.../turkish-private-military...

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand