نەوزادی موهەندیس پڕۆسەی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت و غازی سروشتی پڕۆسەیەكی ئێجگار دژوار و ئاڵۆزە، ئەمە سەرەڕای بڕی تێچوونی لێدانی بیرێك كە بەتێكڕا لە نێوان 5-8 ملیۆن دۆلاردەبێت، ئەمەش بەپێی جۆری تەکنۆلۆژیای بەكارهاتوو و تۆپۆگرافیای پێگەی بیر و كێڵگە نەوتەكە یان غازكە. هەموو بیرە نەوتێك، تەمەنێكی دیاریكراوی خۆی هەیە وەكو مرۆڤ و قۆناغەكانی گەشەكردن و گەورەبوون لە (منداڵی و دواتر گەورەبوون و گەنجی و پیربوون و چۆڕبڕبوون)دەگرێتە خۆی. لە جیهانیشدا دەیان و سەدان كێڵگە و بیری نەوت یان غاز چۆڕبڕبوون و چۆڵكراون و بەجێهێڵراون لەبەر نەمانی بەرهەم و كۆتاییهاتنی تەمەنیان. كەمبوون و نەمانی بەرهەمی چەند بیرە نەوتێك لە هەرێمی كوردستان لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی كەمبوون و نەمانی بەرهەمی چەند بیرە نەوتێك لە هەرێمی كوردستاندا، وەكو كێڵگەی تاوگێ و تەق تەق و سارتە و هەندێکی تریش. وەكو بنەمایەكی زانستی كارێكی ئاساییە و لە هەموو شوێنێکی جیهاندا روودەدات، بەڵام ئەوەی نائاساییە بریتیە لەوەی كە، ئەو بیرە نەوتانە لە سەرەتادا بڕێكی زۆر باش بەرهەمیان هەبووە و تەنها لە ماوەیەكی كەمی نێوان 20 ساڵ و كەمتریشدا بڕی بەرهەمەكانیان بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە، وەكو كێڵگەی نەوتی تاوگێ كە لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2023دا بڕی بەرهەمی رۆژانەی 93880 بەرمیل بووە و لە چارەكی سێهەمی 2023دا بڕی بەرهەمەكەی دابەزیوە بۆ 25980 بەرمیل كە دەكاتە رێژەی 72 %. كێڵگەی نەوتی تەق تەق كە لە چارەكی سێهەمی 2023دا بەڕێژەی 100 % كەمیكردووە واتە بڕی بەرهەمی رۆژانەی بۆتە سفر بەرمیل، بە بەراورد بە بڕی بەرهەمی لە چارەكی یەكەمی 2023دا كە3610 بەرمیل نەوت بووە. بەهەمانشێوە كێڵگەی نەوتی سارتەش لە چارەكی سێهەمی 2023دا بەڕێژەی 100 % بڕی بەرهەمی كەمیكردووە و سفر بۆتەوە لەكاتێكدا لە چارەكی یەكەمی 2023دا بڕی بەرهەمی رۆژانەی 3160 بەرمیل بووە. هۆكارەكان چین؟ چەمكی چۆڕبڕبوون: بریتیە لە كەمبوونەوە و دابەزینی بڕی بەرهەمی بیر یان كێڵگەیەكی نەوت لە جوگرافیایەكی دیاریكراودا،هەربۆیە سەرچاوە نەوتییەكان وەكو هەموو سامانە سروشتییەكانی تر رووبەڕووی كەمبونەوە دەبێتەوە و لەكۆتاییشدا چۆڕبڕ دەبێت. بە كورتی و پوختی هۆكارەكان بریتین لە: 1- گەلێك هێزی پاڵنەر كۆنترۆڵی بەرهەمهێنان دەكەن لەسەرەتای ژیانی بەرهەمهێنانی بیرەكانەوە كە بریتین لە: هێزی سروشتی، وەكو پاڵنانی ئاوی یان گومەزی غازی یان غازی تواوە یان تێكەڵەیەك لەو هێزانە. وەك بەرزبونەوەی رێژەی ئاو water cut كە چارەسەرەكەی بریتییە لە گۆڕینی perfs بۆئەوەی دوور بكەوینەوە لە ئاوەكە . 2-لەگەڵ هەڵكشانی تەمەنی بەرهەمهێناندا، ئەوا پەستانی حەشارگە نەوتییەكان دادەبەزێت بەهۆی لەبەر رۆیشتنی زۆرەوە و هێزە پاڵنەرەكان دادەبەزێت. 3-صیانەكردنی بیرەكان بەشێوەیەكی زانستی و بەردەوام نەکراوە. 4-دابەزین و كەمبوونەوەی ئاستی رۆیشتنی نەوت لە كۆگای نەوتەكەوە، بەمەش بڕی بەرهەم روو لەكەمبوونەوە دەكات. 5-زیانگەیاندن بە چینی بەرهەمهێنەكە، واتا زیانگەیاندن بە كونیلەكان و توانای پێداتێپەڕبوونی بەردە كۆگاییەكان. 6-گیرانی رێڕەوەكانی نەوتە خاوەكە بە كەڵەكەبوونی لم و قوڕ تیایاندا. 7-یەكگرتنی نەوت و پێكهاتەكانی حەشارگە نەوتیەكە، كە دەبێتە تۆپەڵبوون و گرتنی رێڕەوی رۆیشتنی نەوتەكە. 8-بەهۆی چۆڵبوونی كۆگا هەڵگرەكان، چینە بەرهەمهێنەكە تووشی داڕمان دەبێت، بەهۆی ئەو پەستانە بەرزەی لە سەرێتی بەهۆی چینەكانی زەویەوە. رێگەچارەكان چین بۆ هەریەكێك لەو هۆكارانە؟ گەلێك رێگەی چارەی هەیە و لەگەڵ هەر هۆكارێكدا چارەكانیش دەگۆڕێن، وەكو: 1-دابەزینی پەستان و پلەی گەرمی، كەمبوونەوەی بڕی بەرهەم روودەدات و لەو كاتەشدا نەوتەكە جیادەبێتەوە بۆ نەوتی قورس و سووك، نەوتە سووكەكە دێتە دەرەوە و قورسەكەش دەمێنێتەوە و پێویستی بە رێگە چارەیەک هەیە ئەویش بە تێكردنی هەڵمی ئاو بۆ ناو كۆگا و حەشارگە نەوتیەكە steam water ،بەمەبەستی زیادكردنی پلەی گەرمیەكەی و بەوەش نەوتەكە كە چڕیەكەی بەرزە، دەگۆڕێت بۆ نەوتێكی چڕیی نزم و بەئاسانی دێتە دەرەوە. 2-دابەزینی پەستانەوە، كە دەبێتە هۆكاری دەرچوونی غازەكە و بەوەش نەوتە قورسەكە دەمێنێتەوەو لینجیەكەی زیاد دەبێت و خەستدەبێتەوە و بڕی بەرهەم و هاتنە دەرەوە كەم دەبێتەوە. 3-زیادبوونی چینی ئاو و زیادبوونی بەرهەم و هاتنەدەرەوەی ئاو لە بیرەكەوە، كە دەبێتە هۆی كەمبونەوەی بەرهەمی نەوتەكە و چارەسەریش بریتیە لە رێگەگرتن لە بەرهەمی ئاوەكە و تێكەڵبوونی بە نەوتە خاوەكە و گەر چارەسەر نەكرێت دەبێتە هۆی راوەستانی بیرەكە لەبەرهەم. لە زۆربەی بارودۆخەكاندا كێڵگەی نەوت بڕێكی گەورە لە ئاو لە خۆدەگرێت، كە پلەی سوێرێتی زۆر بەرزە و پەنگیخواردۆتەوە لەژێر نەوتەكەدا و رۆڵ دەبینێت لە پاڵنان بە شلە نەوتیەكانەوە بۆ بیرەكە، بەهۆی سیفەتی كشانەوە هەرچەندە بچو‌وكیش بێت، جا كاتێك ئاوەكە هەلێك دەبینێتەوە بۆ گەیشتن بە بیرەكە،ئەوەش ئاسایی یان بەزۆری لە ماوەی 20ساڵدا روودەدات لە دەستپێكی بەرهەمهێنانەوە،هەوڵی پاڵنان دەدات بە نەوتەكەوە بۆ دەرچوون، بە رێژەیەكی كەم دەستپێدەكات و هێواش هێواش زیاد دەبێت تادەگاتە رادەیەكی مەترسیدار و دەگاتە 50-60 % ی بەرهەمەكە. لەو ئاستەشدا ناوەستێت و رێژەی ئاوەكە بەرزدەبێتەوە تادەگاتە وەستاندنی بەرهەمهێنان. بەزۆریش پێش ئەوەی بگاتە ئەو ئاستە بەرهەمەكە دەگۆڕێت لە خۆدەركردەوە بۆ بەكارهێنانی ماتۆڕی هەڵمژێنەر كە لەبنی بیرەكەدا دادەنرێت، ئەمەش تێچووی بەرهەم زیاد دەكات،لەگەڵ ئەوەشدا بڕی بەرهەمی نەوت كەم دەكات و بڕی ئاوەكە زیاد دەكات تا دەگاتە قۆناغێك كە ئیدی بەرهەمهێنان هیچ سوودێكی ئابووری نامێنێت. چارەسەرەکان بۆ چارەسەركردنی ئەو بارودۆخە و گەڕاندنەوەی بیرەكان بۆ دۆخی ئاسایی بەرهەمهێنانی خۆیان و پارێزگارییكردن لە پەستانی ناو بیرەكە پێویستە هەندێك هەنگاوی كرداریی بگیرێتە بەر وەكو: -بەرزكردنەوەی دەستكرد یان ماتۆڕی نوقومبوو لەناو نەوتەكەدا(غاطسە) و دوای ئەوەش ڕێگەی تر دێن وەكو: -رێگەچارەی سەرەتایی دەرهێنانی نەوت: كە بەدوو شێواز دەکرێت كە ئەوانیش بریتین لە رۆیشتنی سروشتیی و بەرزكردنەوەی دەستكرد. تێكردنی ئاوی یان تێكردنی غازی و ڕێگەی gas lift.كە بە شێوەیەكی گشتی دەتوانرێت رێژەی 30 % نەوت دەربهێنرێت. -رێگە چارەی دووەمینی دەرهێنانی نەوت Secondary Recovery : بەدوو شێواز كار دەکات وەكو تێكردنی ئاو و چاكسازیكردن لە پەستاندا لەم رێگەیەدا دەتوانرێت ڕێژەی 30-50 % نەوت دەربهێنرێت. -رێگە چارەی سێهەمینی دەرهێنانی نەوت Tertiary Recovery: بە چەندین رێگە چارە دەتوانرێت بڕی بەرهەمی نەوت زیاد بكرێت وەك: 1.گەرمكردن ، بەهۆی هەڵم وئاوی گەرم و سووتان. 2.تێكردنی غاز: وەكو غازەكانی CO2 و Hydrocarbonو Nitrogen/ Flue. 3.كیمیایی: لەڕێگەی هەریەكە لە Alkali,Surfactant,Polymer 4.لەهەندێك باوردۆخیشدا كرداری شكاندنی هایدرۆلیكی hydrolic frac بەكاردێت بۆ زیادكردن یان دروستكردنی توانای تێپەڕبوون لە بەردە كۆگاییەكاندا و بەم شێوەیە بڕی بەرهەم زیاد دەبێتەوە. هەربۆیە بۆ هەر حاڵەتێكی كەمبوونەوەی بەرهەم پێویستە لە پێشدا هۆكارەكان دیاریبكرێن و دواتر بۆ هەر حاڵەتێك چارەسەری گونجاو دەستنیشان بكرێت. بۆ نموونە بیرێكی نەوت لە سەرەتای بەرهەمهێنانیدا رۆژانە لە نێوان 50-60 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێنێت، كە حاڵەتێكی ئاساییە، بەڵام ژمارەیەكی زۆری بیرەكان لە نێوان 20و30 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێنن بۆ چەندین ساڵ، زانیاریەكی گرنگ كە پێویستە ئاماژەی پێبدرێت ئەوەیە كە هیچ كات ناتوانرێت تەواوی نەوتی كۆگا كرا‌و بەرهەمبهێنرێت كە هەیە لەناو حەشارگە نەوتیەكاندا، بەهۆكاری جیۆلۆجی و فیزیاویی كە پەیوەستن بە تایبەتمەندی بەردەكانەوە. بەتایبەتیش لەكاتێكدا ناتوانرێت دەست رابگات بەو بەردانەی كە لە قووڵایی 2كم لەژێر زەویدان تەنها بەهۆی ئامێری هەڵكەندنەوە نەبێت. بەزۆریش رێژەی دەرهێنان لەنێوان 30-50 %یە،ئەوەش مانای ئەوەیە كە نیوەی نەوتە هەڵگیراوەكە، بۆ هەتاهەتایە لەناو زەویدا دەمێنێتەوە، لەهەندێك حاڵەتی تردا و بەهۆی تەكنۆلۆجیای گرانبەهاوە، دەتوانرێت رێژەی دەرهێنان بگاتە 60 %، لەكاتێكدا تێكڕای دەرهێنانی جیهانی كەمترە لە 40 %. داخستنی بیرە نەوتەکان و مەترسیەكانی هەموو بیرە نەوتێك یان غازێك كە كەوتە بەرهەمهێنان، باشتروایە كە بەردەوام بێت لە بەرهەمهێنان و هیچ كات بیر لە داخستنی نەكرێتەوە، بەڵكو هەوڵبدرێت بەكەمیش بێت پڕۆسەی بەرهەمهێنان بەردەوام بێت، چونكە داخستنی بیرە نەوت و غازەكان، دەبێت كۆتا بژاردە بێت كە بیری لێبكرێتەوە چونكە ((بڕیارێكی سەخت و تاڵە)). لە كۆتاییدا دیاردەی كەمبوونەوە و نەمانی بەرهەمی بیرە نەوتەکانی هەرێمی كوردستان، دیاردەیەكی بەربڵاوی جیهانییە و كارێكی نامۆ نییە لەبوار و كەرتی نەوت و وزەدا. بەڵام روودانیان بەو شێوە خێراییەوە و كتوپڕ و لەو ماوە كەمەی بەرهەمهێناندا، جێگەی پرسیارەن. هەربۆیە دەكرێت وزارەتی سامانە سروشتییەكان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەبوارەكەدا بەوردی لە هۆكارەكانی بكۆڵنەوە و دواتریش كۆمپانیاكان ناچار بكرێن، بۆ گرتنە بەری رێوشوێنی زانستی لە دەرهێنان و پەرەپێدان و صیانەكردنی بەردەوامی بیرەكاندا، بەپێچەوانەوە لەماوەیەكی كورتی داهاتوودا ئەو دیاردەیە لە هەموو كێڵگە و بیرە نەوتەکانی تردا، دووبارە دەبنەوە. ئەمەش زیانی گەورە دەگەیەنێت بە كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان.
راپۆرتی: هێمن خۆشناو هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) دژ به شانه خه‌وتووه‌كانی داعش له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ئۆپاراسیۆنێكی به‌رفراوان دژ به ئه‌ندامانی داعش ده‌ستپێده‌كات و ده‌ستگیركردنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌م رێكخراوه راده‌گه‌ینێت. (عه‌لی یه‌رلیقایا) وه‌زیری ناوخۆی توركیا له (8 شوباتی 2024) رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی 147 گومانلێكراویان به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی داعش ده‌ستگیركردووه، ئه‌م ئۆپاراسیۆنهش دوای ئه‌و هێرشه هات كه رێكخراوی ناوبراو له (28 كانوونی دووه‌می 2024) له ئیستانبۆڵ بۆ سه‌ر كلێسای (سانتا ماریا) ئه‌نجامیدا بوو. جوڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌م دوایه‌دا چه‌ندین پرسیار ده‌وروژێنێت ده‌رباره‌ی هۆكارو ئاماژه‌كانی هه‌ڵكشانی توركیا دژ به شانه خه‌وتووه‌كانی داعش و پروپاگه‌نده‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌م وڵاته په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه. به‌تایبه‌تی كه ئه‌م جوڵه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئۆپاراسیۆنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) له باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا، به‌تایبه‌تی تریش كه ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا‌و عێراق له ئارادایه! له پشت جوڵه‌ی ئه‌م دوایه‌ی توركیا دژ به داعش چ په‌یامێك خۆی حه‌شارداوه؟ دوای ئه‌وه‌ی (هه‌سه‌ده) به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له (25 ئابی 2022) قۆناخی دووه‌می ئۆپاراسیۆنی (مرۆڤایه‌تی و ئاسایش) بۆ سه‌ر كه‌مپی (ئه‌لهۆل) ده‌ستپێكردو له ئه‌نجامدا ده‌یان ئه‌ندامی داعشی دهستگیركردو ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌دا گرت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌م جوڵه‌یه‌ی (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند له ئه‌نجامی ئۆپاراسیۆنێكی هه‌واڵگری هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی دیاری داعش (حه‌جی زه‌ید ئه‌لعێراقی) ده‌ستگیركراوه. ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان ره‌نگدانه‌وه‌ی ترسی وڵاته‌كه‌ی بوو له ئۆپاراسیۆنی هه‌سه‌ده بۆ سه‌ر (ئه‌لهۆل)، نه‌وه‌كو به‌ڵگه‌ی هاتوچۆی داعش بۆ توركیا‌و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م وڵاته كه‌وتبێته ده‌ستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی. به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م سیناریۆیه رۆژێك دوای قۆناخی سێیه‌می هه‌ڵمه‌تی (هه‌سه‌ده) بۆ سه‌ر (ئه‌لهۆل) له (27 كانوونی دووه‌می 2024)، داعش له‌ناوه‌ڕاستی شاری ئیستانبۆڵ هێرشێكی بۆ سه‌ر كلێسای (سانتا ماریای ئیتاڵی) ئه‌نجامدا، كه كات و شێوازی هێرشه‌كه چه‌ندین گومان و پرسیار دروستده‌كات! له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌كرێت جوڵه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر داعش و هێرشی داعش‌یش بۆ سه‌ر كلێساكهی ئیستانبۆڵ، وه‌كو چه‌ند په‌یامێكی توركیا بۆ ئهمریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش بخوێنینه‌وه كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: - رێكخراوی داعش له سوریا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی توركیا. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه بدات، له‌مه‌ودا درێژدا (هه‌سه‌ده) ناتوانێ به‌ره‌نگاری داعش بێته‌وه، توانای پاراستنی سنوره‌كانی نیه‌و زیندانه‌كان كه به هه‌زاران گیراوی داعشی لێیه ده‌كه‌ونه ژێر مه‌ترسی. توركیا له‌م رێگایه‌وه هه‌وڵده‌دات ره‌وایه‌تی بۆ داگیركردنی ناوچه كوردییه‌كان به‌ده‌ستبێنێت. - رازیكردنی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی له سوریادا، دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌و گرتوخانانه‌ی ئه‌ندامانی داعشی تێدایه راده‌ستی توركیا بكات. له‌م باره‌یه‌وه توركیا هه‌وڵده‌دات ئه‌رگومێنتی ئه‌ندامیه‌تی ناتۆ به‌كاربێنێت تا ئهمریكاو هاوپه‌یمانانی رازی بكات. - سودوه‌رگرتن له‌م په‌یامه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ترسی ئهمریكاو جیهانی رۆژئاوا، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی (ئێف 16) به توركیا په‌كی نه‌كه‌وێت. ئه‌و فاكته‌رانه چین تا توركیا خۆی بۆ جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكا نمایش بكات؟ هه‌وڵی توركیا بۆ خۆ نمایشكردن وه‌كو جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریادا هه‌وڵێكی نوێ نیه، به‌ڵكو ئه‌م بیرۆكه‌یه له ساڵی 2019 بۆ ماوه‌یه‌ك گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، له‌وكاته‌ی (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سوریا دا، به‌ڵام دوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌جێهێشتنی سوریا به‌هۆی گوشاری ناوخۆیی و جیهانییه‌كان گفتوگۆی ئه‌م بیرۆكه‌ی كپكرده‌وه. له ئێستاشدا به‌هۆی دۆخی سیاسی و ئه‌منی، به‌تایبه‌تی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا و هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له‌نێوان هێزی ئهمریكاو ملیشیا ئێرانییه‌كان له سوریادا، توركیا هه‌وڵده‌دات جارێكی دیكه ئه‌م بیرۆكه‌یه بوروژێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ترسی وڵاتانی هاوپه‌یمانیش ده‌قۆزێته‌وه له‌مه‌ڕ چاره‌نوسی ئه‌م گرتوخانانه‌ی ئه‌ندامانی داعشی تیادا راگیراون له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی و توندڕه‌وی له كه‌مپی (ئه‌لهۆل) دا. ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت ده‌داته توركیا مكوڕ بێت له‌سه‌ر ئه‌م خۆ نمایشكردنه، دۆزینه‌وه‌ی (ناوه‌ندی داتای سه‌ره‌كی) رێكخراوی داعشه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (سه‌باحی توركی) له (10 ئابی 2023 دا) پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئیستانبۆڵ ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر ناوه‌ندی داتای سه‌ره‌كی داعش. وه‌كو ئه‌م رۆژنامه‌یه بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، داتای سه‌ره‌كی داعش زانیاری وردی له‌خۆ گرتووه ده‌رباره‌ی 9 هه‌زارو 952 ئه‌ندامی داعش كه به وڵاتانی جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ناوبراو كه نزیكه له پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، پێیوایه ماوه‌یه‌كی درێژه چه‌ندین وڵاتی رۆژئاوایی له نێویاندا (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا هتد...) به‌دوای ئه‌م داتایانه ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی (گورگه نوستووه‌كانی) داعش له وڵاتاكهنیان بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیر بكه‌ن. به‌و پێیه‌ی توركیا لێزان و لێهاتووه له دروستكردن و به‌كارهێنانی كارته‌كان بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی، ئه‌وه بێ دوودڵی هه‌وڵده‌دات ناوه‌ندی داتای سه‌ره‌كی داعش بكاته كارتێك و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا دژ به كورد‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌كاری بێنێت. له‌به‌رامبه‌ر پێدانی زانیاری ناو داتاكه‌ی داعش گوشار له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات تا به داخوازییه‌كانی رازی بن. ئه‌وه‌ی زیاتر نیازی توركیا له‌مباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، ده‌نگۆی میدیاكانی توركیا بوو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی داتاكه‌ی داعش. زۆربه‌ی میدیاكانی توركیا له‌و كاته‌دا هاوڕابوون كه:" ئه‌ندامانی داعش بۆ فرۆشتنی ئه‌م داتایانه له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری ئێران دانوستانی جدیان هه‌بوو. ئاماده‌بوون به‌رامبه‌ر به (9 ملیۆن و 33 هه‌زار دۆلار) ئه‌م ناوه‌نده راده‌ستی ئێران بكه‌ن". بانگه‌شه‌ی میدیای توركیا‌و هه‌وڵی به‌ستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی داتای داعش به هه‌واڵگری ئێرانه‌وه دوو واتای لێده‌كه‌وێته‌وه. له‌لایه‌ك ده‌خوازن به گوێی ئهمریكاو هاوپه‌یمانانیدا بچرپـێنن كه توركیا ئێوه‌ی له كاره‌سات رزگار كردووه، ده‌بێت پاداشتی چاكه‌ی توركیا بده‌نه‌وه‌و دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا راده‌ستی ئه‌نقه‌ره بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه توركیا له رێگای میدیاكانه‌وه به جیهانی رۆژئاوا ده‌ڵێت:" ئه‌وه ئێرانه له پشت داعش وه‌ستاوه‌و ختۆكه‌ی ده‌دات تا كلێسای كریستیان و جووه‌كان له توركیا بته‌قێنێته‌وه". توركیا هه‌وڵده‌دات جوڵه‌ی ئه‌م دوایه‌ی داعش به هه‌واڵگری ئێران ببه‌ستێته‌وه! هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی جوڵه‌ی داعش به ئێران له‌م كاتانه‌دا كه ململانێی ملیشیاكانی سه‌ر به ئێران و ئه‌مریكا له هه‌ڵكشان دایه، به‌تایبه‌تی دوای كوژرانی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی له (تاوه‌ر 22) دا، ئاماژه‌یه به هه‌وڵی توركیا بۆ خۆ پێشنیاركردن تا جێگای ئه‌مریكا بگرێته‌وه. توركیا هه‌وڵده‌دات ئه‌مریكا رازی بكات كه وڵاته‌كه‌ی باشترین بژارده‌یه بۆ له‌ناوبردنی داعش، له‌مه‌شیاندا پشت به هاوكاری ملیشیا سورییه‌كانی نزیك له‌خۆی ده‌به‌ستێت. له رابردووش‌دا توركیا به به‌رده‌وامی ملیشیا چه‌كداره سورییه‌كانی نزیك له‌خۆی وه‌كو ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و و دژ به داعش وه‌سف كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌خوازێت ململانێی ئه‌مریكا – ئێران بقۆزێته‌وه‌و تا ئه‌مریكا رێگای پێبدات له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش زیاتر بێته ناو سوریاوه. ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن له ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی جه‌نگی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا – ئێران، هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده) خۆیان له شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت به‌دوور ده‌گرن و ناخزێنه ناو ئه‌م شه‌ڕه. بۆیه توركیا پێیوایه به‌رپابوونی شه‌ڕی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا – ئێران باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی داوا له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی بكات تا ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تیكردنی پڕۆسه‌ی له‌ناوبردنی داعشی پێ‌بسپێرن. هۆكارێكی دیكه كه له‌پشت ئه‌م خۆ نماشیكردنهی توركیا ده‌وه‌ستێت، ناكۆكی و ململانێی ئه‌نقه‌ره‌یه له‌گه‌ڵ ته‌هران له‌مه‌ڕ سه‌پاندنی هه‌ژموونیان به‌سه‌ر عێراقدا. توركیا پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌ركی له‌ناوبردنی داعشی پێبسپێردرێت، ئه‌وه زه‌مینه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی بۆ ده‌ڕه‌خسێت تا ده‌گاته سه‌ر سنوری نێوان سوریا‌و عێراق، به‌م شێوه‌یه نزیكی شه‌نگال ده‌بێته‌وه، كه له‌نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌م ناوچه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كانی دژ به توركیا هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌یه. چونكه چوونی حه‌شدی شه‌عبی بۆ شه‌نگال گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی دروستكرد بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنی (به‌غدا – هه‌ولێر) له‌باره‌ی شه‌نگال كه له (9 تشرینی یه‌كه‌می 2020) به‌هۆی گوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتن، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی بریتی بوو له ده‌ركردنی هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له‌م ناوچه‌یه‌دا. ئامانجێكی دیكه‌ی توركیا له خۆ پێشنیاركردن و پێشنیاركردنی ملیشیاكانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ملیشیا ئێرانییه‌كان، په‌یوه‌سته به ویستی توركیا بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی گروپه ملیشیا سورییه‌كان و ناساندیان وه‌كو هێزێكی میانڕه‌وی دژ به تیرۆر، تا بتوانێ له رێگای ئه‌مانه‌وه له به‌هاو رۆڵی (هه‌سه‌ده) كه‌مبكاته‌وه كه له شه‌ڕی داعشدا به‌ده‌ستی هێناوه. لێره‌دا ده‌بێت ئه‌م پرسیارانه بكه‌ین: ئایا ئه‌مریكا به پێشنیار‌و خۆ نمایشكردنی توركیا رازی ده‌بێت؟ ئایا به‌بێ سازشكردن له‌گه‌ڵ (هه‌سه‌ده) ئه‌مه مومكینه؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره به‌نده به‌م چه‌ند ئه‌گه‌ره‌وه: یه‌كه‌م: ناكرێت به‌بێ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌مریكا له سوریادا توركیا ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكا. به‌ڵام له دوای به‌رپابوونی جه‌نگی غه‌زه هه‌موو ئاماژه‌كان جه‌خت له مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه. دووه‌م: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا چه‌ند كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له‌لایه‌ك به ته‌نیا جێهێشتنی (هه‌سه‌ده) كه تا ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو بووه، له‌ناوچه‌یه‌ك كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو سوریا خۆیان مه‌ڵاس داوه تا گورز له‌م هێزه بوهشێن و ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ژێر ده‌ستی به نه‌وت داگیر بكه‌ن، ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌شێوێنێت و رایگشتی دژ به ئه‌مریكا ده‌جوڵێنێت. ره‌نگدانه‌وه‌و لێكه‌وته‌ی زۆر دهمدرێژیش له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێدێڵێت. سێیه‌م: ئه‌گه‌رێكی دیكه كه له به‌رده‌م ئه‌مریكا ده‌مێنێته‌وه، هه‌وڵدانه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان توركیا‌و هه‌سه‌ده، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌مه‌ڕ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. به‌ڵام ئه‌مه‌یان هێجگار زه‌حمه‌ته، چونكه هه‌ریه‌ك له توركیا‌و هه‌سه‌ده مه‌رجی ئاڵۆزیان بۆ یه‌كتر هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی له‌م جۆره. له ئه‌نجامدا، پێشنیار و ویستی توركیا مه‌ترسی و ئاڵۆزی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت له‌و دۆخه ئاڵۆز و ناهه‌مواره‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، جگه له قه‌یرانی بێ متمانه‌یی له‌نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمان و توركیا په‌یوه‌ست به داعش، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له‌ناوچه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی توركیا له باكوری سوریا كوژراون و چه‌ندین راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا‌و داعشیان پشتڕاست كردۆته‌وه.
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) لە چەند رۆژی ڕابردوودا ھەندێک لە ژنەکانی ئەبو بەکری بەغدادی و یەکێک لە کچەکانی لەسەر شاشەی تەلەفیزیۆنی ئەلعەرەبییەوە، دیوی ناوەوەی ژیانی ئەم خەلیفە تازەیەی موسڵمانەیان ئاشکراکرد. ئاشکراکردنی ئەم دیوە نەناسراوەی ژیانی ئەبوبەکری بەغدادی تەنھا ئاشکراکردنی ژیانی تاکەکەسێکی ئیمانداریی توندڕەو نییە، بەڵکو بەرجەستەکردنی بڕێکی زۆری پرۆژە دینیی و سیاسییەکەی داعش و بڕێکی زۆری ئەو ڕوانین و تێگەیشتن و عەقڵەیەتانەشە، کە لە خوێندنەوەیەکی تایبەتی چییەتی ئیسلامەوە وەک دین، دروستدەبێت. چیرۆکەکانی ئەم خەلیفە تازەیە دەروازەیەکە زۆرشتمان لەسەر ئەو تێگەیشتنە ترسناکە بۆ ئیسلام پێدەڵێت، کە ئەمرۆ لەزۆر ناوچەی جیھاندا ئامادەیە. بەر لە ھەمووشتێک ئەبو بەکری بەغدادی، چوار ژنی ھەبووە، ژنی سێھەمی تەمەنی تەنھا ١٤ ساڵ بووە، لەپاڵ ئەو چوار ژنەدا ٩ بۆ ١٠ سەبیەی ھەبووە، کە ھەموویان ئەو کچە منداڵە یەزدییانە بوون کە داعش لە پەلاماردانی ناوچەی سنجاردا گرتونی و وەک کۆیلەی سێکسی بەکاریھێناون. یەکێک لەو کچانە کە ئەبو بەکری بەغدادی وەک سەبیە ھەیبوە تەمەنی تەنھا ١٢ ساڵ بووە. ئەوانیتریشیان ھەر لە تەمەنی منداڵەکانی خۆیدا بوون. لەمەش بترازێت بەغدادی کچەکەی خۆی، کە تەمەنی ١٢ ساڵ بووە، بەبێ ڕەزامەندی خۆی و دایکی بەشوو داوە بە کەسێک کە پاسەوانی شەخسی خۆی بووە. لە چاوپێکەوتنەکەدا کچەکەی دەڵێت من بەو شوکردنە رازی نەبووم، بەڵام ھیچم لەدەستنەدەھات، مەجبوربووم لەگەڵی بمێنمەوە. بە شێوەیەکی گشتیی ئەم ژنانە بۆیان نەبووە لە ماڵ بچنەدەر، سەیری تەلەفیزیۆن بکەن، یاخود تەلەفۆنیان ھەبێت. ژنە ١٤ ساڵیەکەی بەغدادی کە ماوەی ٤ ساڵ ژنی بەغدادی بووە، بەدەگمەن نەبێت ماڵەکەی بەجێنەھێشتوە و دنیای دەرەوەی نەبینیوە. لە تێگەیشتنی بەغدادیدا ھەم چوار ژنەکە و سەبایاکان خودا بۆی حەڵاڵ کردوە و قورئان مۆڵەتی ھەبوونیانی پێبەخشیوە، ھەم شێوازی مامەڵەکردنیشیان وەک ژن بەپێی رێنماییە ئاسمانییەکانی ناو قورئان بووە. ئەم تێگەیشتنە بۆ دین و بۆ خودا و بۆ ژن، لە دەرەوەی داعشیشدا، لە عەقڵی بەشێک لە موسڵمانانی تریشدا ھەن، بەتایبەتی لە عەقڵی ئەوانەدا کە خۆیان بە خوداناس و دینداریی ڕاستەقینە و پەیڕەوکەری ئەخلاقیاتی سەلەفی ساڵح دەزانن. ئەوەی شوێنی سەرنج بوو لە قسەی ژن و کچەکانی بەغدادیدا ھەمویان وەک ژن قسەیان دەکرد، نیشانیانئەدا کە ھەم مەسەلەی ھەبوونی ٤ ژنیان زۆر پێناخۆشبووە، ھەم ئامادەگیی ئەو ھەموو سەبایا دیلانەی کە ھەیانبووە. رەنگە یەکێک لە ڕستە ھەرە گرنگەکانی ناو قسەکردنی ژنەکانی ئەبوبەکر بەغدادی ئەو رستەیە بێت کە ژنی یەکەمی وتی: ”ئەو دەوڵەتەی دروستکرابوو دەوڵەتی ئیسلام نەبوو، بەڵکو ”دەوڵەتی ژنان“ بوو". لە ڕاستیدا ژن و سێکس بەشێکی بنەڕەتیی و سەرەکیی سەرجەمی ئەزموونە سیاسیی و دینییەکەی داعش بوو وەک ھێزێکی سەلەفی جیھادی، ھاوکات بەشێکی سەرەکیی ئەزموونی ئەو ھێزە ئیسلامییانەی تریشە کە لێکچونێک لەنێوان تێگەیشتنی داعشدا بۆ ئیسلام و تێگەیشتنی ئەواندا بۆ ئیسلام، ھەیە و لە ئارادایە. بەر لە ھەمووشتێک ئەوەی گەنجانی لە زیاد لە شوێنێکی دنیاوە بۆناو ریزەکانی داعش رادەکێشا، لەپاڵ دیدگایەکی توندرەوانەدا بۆ ئیسلام، بوونی ئەو ژمارە گەورەیە لە ژنان و کچان بوو کە داعش کۆیکردبوونەوە و جەنگاوەرەکان دەیانتوانی بە ئاسانی بیانھێنن و بە ئاسانیش لێیان جیاببنەوە، بۆ ئەوەی جیھادیستێکی تر بیانھێنێت و ئەویش دواتر لێیان جیاببێتەوە. ھەندێکجار تەمەنی ھەندێک لەم ژنھێنان و جیابوونەوانە مانگێک یان کەمتریش بووە. فرەژنی و ئاسانی ھێنان و تەڵاقدان، مولکی یەمین و سەبایا و ھتد، بەسەریکەوە لەناو داعشدا شتێکی لە فۆرمی ”پیشەسازی سێکس“ دا دروستکردبوو. بازاری کڕین و فرۆشتنی سەبایە لە برەودابوو. بە پێی ھەندێک سەرچاوە ٨٠ لە سەدی ئەو ژن و کچە یەزیدییانەی کە داعش دیلی کردبوون وەک موڵکی شەخسیی داعشەکان مامەڵەکراون و سەبایای خاوەنەکانیان بوون. ئەمانە بە مەبەستی بەکارھێنیان بۆ سێکس کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە. ئەو ٢٠ لەسەدەی تریان موڵکی دەوڵەتی خەلافەتەکە خۆی بووە و ناردونی بۆ کەمپی چەکدارە جیھادیستەکان لە عێراق و سوریادا بۆ تێرکردنی خواستە سێکسییەکانیان. بە کورتییەکەی پیشەسازیی سێکس، کە فۆرمە سەرەکییەکەی فۆرمی توندوتژیی سێکسیی بووە، ئیتر چ لە فۆرمی سەبایادا بێت یان لە فۆرمی ھەبوونی ٤ ژن‌دا، یان ھەر فۆرمێکی دیکەدا، دیاردەیەکی لاوەکیی ناو ئەزموونی دینیی و سیاسیی داعش نەبووە و نییە. مەسەلەکە کورتنابێتەوە بۆ گرێدانی ئەو ھەڵسوکەوتانە بە دۆخی شەڕەوە بە تەنھا. راستە لەزۆربەی جەنگەکاندا دەستدرێژی سێکسی دروستدەبێت. چونکە جەنگ رێگرە ئەخلاقیی و ئینسانیی و کۆمەڵایەتییەکان لاوازدەکات، یان تەواو لەناویاندەبات و دۆخێک دروستدەکات بەکارھێنانی توندوتیژیی بەگشتیی ببێت بە دیاردەیەکی ئاسایی، لەناویشیدا توندوتیژیی سێکسیی. بەڵام ئەمە تاکە ھۆکاری دەستدرێژیکردنی سێکسی لەناو داعشدا نەبووە. وەک ووتم سێکس یەکێک لە ئامرازە گرنگەکانی راکێشانی گەنجان و پیاوانی موجاھید بووە، بۆناو ریزەکانی خەلافەتەکە بەشێک بووە لە سیاسەتی جۆش و خرۆشدان و قورمیشکردنی دینیی و سیاسیی ئەم ھێزە. سێکس و ژن لەناو داعشدا بەشێکبوون لەو خزمەتگوزارایی و پاداشتانەی ئەم ھێزە پێشکەشی موجاھیدەکانی کردوە. لەسەرێکی دیکەوە بەکارھێنانی ژن و کچ وەک غەنیمەی جەنگ و کردنیان بە سەبایا یەکێکبووە لە باوەرە دینییەکانی داعش خۆیشی، لەمەشدا بۆ ھەندێک سورەت و ئایەتی ناو قورئان و ھەندێک لە قسەکانی پێغەمبەر گەراونەتەوە. باوەڕیشیان بەوەبووە یەکێک لە ھۆکارەکانی زیادبوونی داوێنپیسی لە کۆمەڵگا موسڵمانەکاندا نەمانی سەبایا و کۆیلایەتی سێکسییە. ھاوکات دەستدرێژی سێکسیی ئامرازێکی ستراتیژیش بووە بۆ ئیھانە و زەلیلکردنی ئەوانەی داعش بە بێ‌دین و کافر، ناونووسی کردون. لە گێڕانەوەی ھەندێک لەو کچە یەزیدییە ئازایانەدا کە چیرۆکی بە کۆیلەبوونی سێکسیی خۆیان بۆ دونیا گێراوتەوە، لەوانەش ھەندێکیان کە تەمەنیان تەنھا ١٢ ساڵ بووە، باس لەوەدەکەن ئەو موجاھیدانەی تەعەدای سێکسیان لێکردون، ھەم کەسانێکی زۆر بەتەمەنتر بوون، ھەم پێش تەعەداکردنەکەیان نوێژیان کردوە و شوکری خوایان کردوە. بۆ کچە یەزیدییە تەعەدا لێکراوەکانیشیان روونکردۆتەوە، کە کردەی تەعەداکردنەکە، ئەوان وەک موجاھید لە خودا نزیکتر دەکاتەوە و دەیانکاتە موسڵمانێکی ڕاستەقینە. ھەموو ئەمانە وایانکردوە مەسەلەی سێکس لەناو داعشدا مەسەلەیەکی لاوەکی نەبێت، بەڵکو مەسەلەیەکی تەواو رێکخراو و بە دەزگایی و بە بەبازاڕکراو بێت. سەرچاوەیەکی گرنگی شەرعیەتی سیاسیی و دینیی سەرجەمی پرۆژەی خەلافەتەکەیان بێت. بە کورتییەکەی گرێدانی دین بە سێکس و بە فرەژنیی و بە سەبایاوە یەکێک بووە لە ستراتیژیەتە سەرەکییەکانی کارکردنی داعش. سێکس و سەبایا و فرەژنی بەشێکبوون لەو خزمەتگوازرییە سەرەکییانەی کە سیستمی خەلافەتەکە پێشکەشی موجاھیدەکانی کردوە. ھەموو ئەمانەش وەک بەشێک لە گەڕانەوە بۆ ئیسلامی راستەقینە و وەک تاکە لێکدانەوەیەکی راستەقینەی قورئان و سونەتی پێغەمبەرەکەی ئیسلام، نیشانداوە. یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پاراستنی دینەکە و دروستکردنی خەلافەتەکە، زیندوکردنەوە و بەرزراگرتنی مەسەلەی سەبایا و کۆیلایەتی سێکسیی و فرەژنیی و بازاری کڕین و فرۆشتنی سێکس بووە.
درەو: بڵند شاوەیس ماستەر لە یاسای گشتی و نوسەری كتێبی (گەندەڵی و ئایندەی هەرێمی كوردستان) دۆسیەی نەوت بووەتە هۆی داڕمانی سیستەمی ئابوری و مەینەتی بۆ هاوڵاتیان، لەبەر ناڕوونی و خراپ بەڕێوەبردن و زۆری ڕێژەی گەندەڵی لەم دۆسیەدا و گرفتی دەستوری و یاسایی پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوت و گاز و دەستبەسەرداگرتنی داهاتەكەی لەلایەن گروپێكی قۆرخكاری نێو دەستەبژێری سیاسی لە هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی خستۆتە ژێر باری قەرزی كۆمپانیاكان و سزای یاسایی حكومەتی فیدراڵ و هەرەس هێنانی ئابوری هەرێم و ناجێگیری سیاسی و نادادی كۆمەڵایەتی و زیادبوونی ڕێژەی بێكاری و تاوانە ڕێكخراوەكان و دوور نیە لە ئایندەدا قەوارەی سیاسی هەرێم بخاتە بەر مەترسی هەڵوەشان یان كەرتبوون . بڵند شاوەیس یاساناس و نوسەری كتێبی (گەندەڵی و ئایندەی هەرێمی كوردستان) لە لاپەڕە (100 - 101 ..... 132 – 137) باس لە دۆسیەی نەوت دەكات و دەنوسێت: سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و گاز و ناكۆكیەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ ، لە كارنامەی كابینەی نۆدا هاتووە هەوڵدەدەین هەرچی زووترە دۆسیەی نەوت و گاز لەسەر بنەمای مادەی (111) و (112)ی دەستوری عێراقی فیدراڵ چارەسەر بكەین و یاسای نەوت و گاز لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربچێت . لە پلانی چاكسازی كابینەكەدا هاتووە هەوڵی تەواو بۆ جێبەجێكردنی هەردوو مادەی (111) و (112)ی دەستوری عێراقی فیدراڵی دەدەین كە مافەكانی كوردستان دەپارێزێت . ئەمەش بەندە بە دابەشكردنێكی دادپەروەرانەی نەوت و گاز و گەشەپێدانی ئەو كەرتە . لە ڕاستیدا یەكێك لە دۆسیە ناڕوون و تەم و مژاویەكان لە هەرێمی كوردستان دۆسیەی نەوت و گاز و ئەو گرێبەستانەیە لەم بوارەدا ئەنجام دراوە ، بە شێوەیەك لەجیاتی ئەوەی هۆكاری بوژاندنەوەی ئابوری و خۆشگوزەرانی خەڵی كوردستان بێت بۆتە مایەی داڕمانی سیستەمی ئابوری و مەینەتی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ، بەجۆرێكە سەرەڕای فرۆشتنی نەوت لە ڕێگای بۆری و هەروەها بە تانكەریش لەبەر ناڕوونی و خراپ بەڕێوەبردن و زۆری ڕێژەی گەندەڵی لەم دۆسیەدا و گرفتی دەستوری و یاسایی پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوت و گاز و دەستبەسەرداگرتنی داهاتەكەی لەلایەن گروپێكی قۆرخكاری نێو دەستەبژێری سیاسی لە هەرێمی كوردستان حكومەتی هەرێمی خستۆتە ژێر باری قەرزی كۆمپانیاكان و سزای یاسایی حكومەتی فیدراڵ و هەرەس هێنانی ئابوری هەرێم و ناجێگیری سیاسی و نادادی كۆمەڵایەتی و زیادبوونی ڕێژەی بێكاری و تاوانە ڕێكخراوەكان و دوور نیە لە ئایندەدا قەوارەی سیاسی هەرێم بخاتە بەر مەترسی هەڵوەشان یان كەرتبوون . بە شێوەیەكی گشتی گرفتەكانی دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم خۆی دەبینێتەوە لە : یەكەم - دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوت و گاز تاكلایەنە و بەشێوەیەكی سەربەخۆ بێ گەڕانەوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ ، بەدەر لە دەستوری هەمیشەیی عێراقی ساڵی (2005ز) . دووەم - ناڕوونی لە گرێبەستەكاندا . سێیەم - فرۆشتنی نەوت بە نرخێكی كەمتر لە نرخی راستەقینەی بازاڕ . چوارەم - گواستنەوەی نەوتی هەرێم بە نرخێكی زیاتر لە نرخی ڕاستەقینەی بازار. پێنجەم - فرۆشتنی (60%)ی بۆری نەوتی كوردستان بە كۆمپانیای رۆزنەفتی روسی و (40%)ی بۆریەكە بە كۆمپانیای كار . شەشەم - دیار نەمانی پارەی پێشەكی فرۆشتنی نەوت كە بە شیرینی نەوت ناسراوە . حەوتەم - سەرەڕای ڕاگەیاندنی حكومەتی هەرێم بە گەڕانەوەی (41%)ی پارەی داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بەڵام داتاكانی شارەزایان و پەرلەمانتاران و دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئەوە دەردەخات كە لە ئەنجامی فرۆشتنی نەوت لە هەرێمی كوردستان زۆر كەمتر لە ڕێژەی (41%)ی پارەی داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت . هەشتەم - بە پێی داتاكانی حكومەتی هەرێم بڕی (59%)ی پارەی داهاتی نەوت دەچێت بۆ كۆمپانیاكان ، كە زۆربەی ئەو كۆمپانیایانە كۆمپانیای حزبی و سەر بە كەسانی خاوەن دەسەڵاتن . نۆیەم - داتا و زانیاریەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ناخرێتە بەردەم دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی چاودێریكردنی پرۆسەی فرۆشتنی نەوت و وردبینیكردنی گرێبەستەكان . یاسای ژمارە (22)ی ساڵی2007 ، یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستانی - عێراق). بەهۆی ئەوەی لە مادەی (111)ی دەستوری هەمیشەیی عێراقی ساڵی(2005ز)دا هاتووە (نەوت و گاز موڵكی گشت گەلی عیراقە لە سەرجەم هەرێم و پارێزگاكان) و هەروەها لە بڕگەی (یەكەم)ی مادەی (112)ی دەستورەكەدا هاتووە "حكومەتی فیدراڵ نەوت و گازی دەرهاتوو بەڕێوە دەبات لەو كێڵگانەی كە لە ئێستادا هەن لەگەڵ حكومەتی هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان بە شێوەیەك داهاتەكەی دادپەروەرانە دابەش بكرێت و بگونجێت لەگەڵ دابەشبوونی دانیشتوان لە هەموو وڵات‌دا ، لەگەڵ دیاریكردنی پشكێك بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بۆ هەرێمە زەرەرمەندەكان كە بە نا ڕەوا لێی بێبەشكرابوون لە سەردەمی سیستەمی ڕابردوودا و زیانیان بەركەوتبوو بە شێوەیەك زامنی پەرەپێدانی هاوسەنگی ناوچە جیاوازەكانی وڵات بكات و ئەمەش بە یاسایەك ڕێك دەخرێت". لەبەر ئەوەی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی دەرنەچوێنرا هەرێمی كوردستان بێ هەماهەنگی و ڕەزامەندی حكومەتی فیدراڵ بە شێوەیەكی سەربەخۆ پرۆسەی دۆزینەوە و دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوت و گازی ڕاگەیاند و بۆ ئەم مەبەستە یاسای (نەوت و گاز)ی ساڵی(2007)ی هەرێمی كوردستان دەرچوێنرا ، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام هەرێم جەختی لەسەر جێبەجێكردنی هەردوو مادەی (111) و (112)ی دەستوری عێراقی فیدراڵ دەكردەوە كە بە گوێرەی ڕاڤەكردنی (تفسیر)ی حكومەتی هەرێم مافەكانی كوردستان دەپارێزێت . هەر بۆیە لە كارنامەی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم داكۆكی كرایەوە لەسەر چارەسەركردنی ناكۆكیەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و گاز لەسەر بنەمای مادەی(111) و (112)ی دەستوری عێراقی فیدراڵ . لە كاتێكدا (تفسیر)ی دەقەكانی دەستوری هەمیشەیی عێراقی ساڵی(2005ز) لە پسپۆڕیەتی (اختصاص)ە دیاریكراوەكانی دادگای باڵای ئیتیحادی (المحكمة الاتحادیة العلیا) یە، بەڵام هەرێمی كوردستان تاك لایەنە (تفسیر)ی مادەی (112)ی دەستوری كرد بە شێوەیەك كە حكومەتی فیدراڵ تەنها مافی بەڕێوەبردنی نەوت وغازی لەو كێلگانەدا هەیە كە تا كاتی دەرچوونی ئەم دەستورە بوونیان هەبووە واتا تا ساڵی (2005ز) ، لەبەرامبەردا هەرێمی كوردستان مافی بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و گاز لە دەرهێنانی و فرۆشتن و هەناردەكردنی هەیە لەو كێڵگە نەوتیانەی كە لەدوای دەركردنی ئەم دەستورەوە دەدۆزرێتەوە و كاری تێدا دەكرێت. لەم ڕووەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی سەربەخۆ بێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فیدراڵی و هەماهەنگی كردن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدراڵ هەستا بە دۆزینەوە و دەرهێنان و فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوت بە پێی یاسای نەوت و گازی ژمارە (22)ی ساڵی 2007 ی هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی كۆمەڵێك گرێبەست بە شێوەیەكی ناڕوون و تەمومژاوی كە تا ئێستا بڕگەكانی ئاشكرا نەكراوە بە دروستی . دواجار بریاری دادگای باڵای ئیتیحادی (المحكمة الاتحادیة العلیا) هەمو حسابات و بەرنامە و تێروانین ومامەڵە و گرێبەستەكانی حكومەتی هەرێمی هەڵوەشاندەوە و ڕاڤەكردنێكی (تفسیر)ی جیاوازی بۆ مادەكانی (111) و (112)ی دەستوری عێراقی فیدراڵ كرد بە دەركردنی بڕیار لە هەردوو داوای تۆماركراو ژمارە (59/ اتحادیە /2012 ) كە لەلایەن (وەزیری نەوتی فیدراڵ ) سەرەڕای كارەكەی و داوای ژمارە ( 110/ اتحادیە / 2019) لەلایەن (علی شداد فارس) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە لەسەر داوا لێكراوان (وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان) سەرەڕای كارەكەی و (سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان) سەرەڕای كارەكەی و بڕیاریدا بە نادەستوری و هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی ژمارە(22)ی ساڵی2007ی هەرێمی كوردستان بەو پێیەی پێچەوانەی مادەكانی (110 و111 و112 و115 و121 و130)ی دەستورە و پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە (تسلیم) كردنی سەرجەم بەرهەمی نەوت لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو ناوچانەی دیكە كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان نەوتی لێدەردەهێنێت و پێدانەوەی بە وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدراڵی بە شێوەیەك بتوانێت دەسەڵاتە دەستوریەكانی سەبارەت بە دۆزینەوە و دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت پیادە بكات . هەروەها بەدواداچون بۆ هەڵوەشانەوەی گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەوڵەت و كۆمپانیا دەرەكیەكان سەبارەت بە دۆزینەوە و دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت . لەگەڵ پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە ڕێگەدان بە وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بە پێداچوونەوەی سەرجەم ئەو گرێبەستە نەوتیانەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە تایبەت بە هەناردەكردنی نەوت و گاز و فرۆشتنیان بەمەبەستی وردبینی كردن تیایاندا و دیاریكردنی مافە داراییەكانی ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی ئەو گرێبەستانەدا و دیاریكردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی بە شێوەیەك مافی هاوڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم زامن بكات لە بودجەی گشتی فیدراڵی و دوانەكەوتنی لە دوای جێبەجێكردنی سەرجەم بڕگەكانی بڕیارەكە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاگاداركردنەوەی حكومەتی فیدراڵ و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ . لەگەڵ پابەند كردنی لایەنی داوا لێكراو بە پێدانی رەسم و تێچوو و كرێی ماندوبونی پارێزەرایەتی بریكارەكانی داواكاران لە پاش دەرچوونی بڕیارەكە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی رۆژی 23/شوبات/2022 ڕایگەیاند بڕیارەكە نادەستوری و نادادپەروەرانەیە هەروەها چوار سەرۆكایەتیەكەی هەرێمی كوردستان (سەرۆكی هەرێم ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، سەرۆكی پەرلەمان ، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری) بڕیارەكەیان ڕەتكردەوە لەبەر ئەوەی پێیان وایە بڕیارەكە پێچەوانەی بنەماكانی سیستەمی فیدراڵی راستەقینە و پێشێلكاری ماف و دەسەڵاتە دەستوریەكانی هەرێمی كوردستانە . لەلایەكی دیكەوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بەنادەستوری لەقەڵەمدا و باسی لەوە كرد كە ئەم دادگایە پشت بە یاسا نابەستێت و بە پێی بڕیاری بریمەر كار دەكات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دادگای باڵای ئیتیحادی كرد و دووبارە پێكهێنانی دادگایەكی تر (1). هەروەها ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە 17/5/2022 ڕایگەیاند یاسای نەوت و گازی ژمارە(22)ی ساڵی(2007)ی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستوری عێراقی فیدراڵ نیە و پێویستە كاری پێبكرێت و دۆسیەی نەوت و گاز ناكەوێتە ناو چوارچێوەی پسپۆڕیەتی دەسەڵاتە فیدراڵیەكانی مادەی (110)ی دەستور و مادەی (112)ی دەستور ئاماژە دەدات بەوەی حكومەتی فیدراڵ مافی بەڕێوەبردنی نەوت و گازی هەیە لەگەڵ حكومەتەكانی هەرێم و پارێزگاكان لەو كێلگانەدا كە پێش دەرچوونی ئەم دەستورە بوونیان هەبووە ، بۆیە هەرێمی كوردستان مافی بەڕێوەبردنی كێڵگە نەوتیەكانی هەیە كە لەدوای دەركردنی ئەم دەستورەوە (دوای 2005) دەدۆزرێتەوە. لە ڕێكەوتی 20/6/2022 و لە میانی كۆبونەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە گەڵ بەڕێوەبەری دەزگاكانی ڕاگەیاندنی هەرێمی كوردستان لەسەر دۆخی ناوخۆی هەرێم ، سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای ئیتیحادی دووبارە ڕایگەیاند: " ... ئەم دادگایە لە سەردەمی بریمەر هەبووە و تا ئێستا بەردەوامە ، بەڵام بە هیچ شێوەیەك بە پێی مادەی دەستوری دروست نەكراوە ، تا ئێستا دادگای فیدراڵی كە بگونجێت لەگەڵ دەستور لە عێراق بوونی نییە ، ئێمە دژی دادگای فیدراڵی نین بەڵام حكومەتی عێراق دادگای فیدراڵی نییە ، دادگایەكە بە ناوی فیدراڵی ئیش و كارەكان دەكات ..." سەرچاوەكان: 1- بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە ناوەڕۆكی یاسای نەوت و گازی هەرێم ، بڕوانە : پاشكۆ ، لا 220- 254. 2- بڕوانە مادەی (93) بڕگەی (دووەم ) لە دەستوری هەمیشەیی عیراق (2005 ز) . 3- هەروەها ، المادە (2) من قانون رقم (25) لسنە 2021 ، قانون التعدیل الاول (الامر رقم 30 لسنە 2005) قانون المحكمة الاتحادیة العلیا ، المادە (4) (پانیا) . 4- المادة (112) من الدستور العراق الدائم 2005م . 5- قرار المحكمة الاتحادیة العلیا ، العدد: 59/ اتحادیە /2012 وموحدتها 110/ اتحادیە / 2019 فی 15/2/2022 . بڕوانە : پاشكۆ ، لا 255 - 269 . 6- ئەنجومەنی وەزیران ، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت وگازی هەرێم ، بە نادەستووری و نادادپەروەرانە دادەنێت ، 23/شوبات/2022 https://gov.krd/news- . 7- اجتماع الرئاسات الأربع في كوردستان يرد بست نقاط على قرار المحكمة الاتحادية بشأن النفط والغاز "قرار المحكمة العليا الاتحادية مخالف لنص وروح ومبادئ النظام الاتحادي الحقيقية ، وانتهاك صريح ومعلن للحقوق والصلاحيات الدستورية لإقليم كوردستان ، 28/2/2022 ، " https://www.kurdistan24.net/ar 8- 1- بڕوانە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، پێنج شەممە 3/ئادار/2022 ، دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی و مافە دەستوورییەكانی هەرێم و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە. 9- https://gov.krd/government/the-prime-minister 10- 2- ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان ، بە ئیمزای دادوەر ( عبدالجبار عزیز حسن ) سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان - عێراق ،17/5/2022 . 11- 1- مەسرور بارزانی : هەركەسێك سكاڵای لەسەر گەندەڵی هەیە با پێشكەشی دادگای بكات ، https://www.kurdistan24.net/ckb/story/222085 ، 21/6/2022 .
(دره‌و): سایتی (ئارگۆس)ی به‌ریتانی كه تایبه‌تمه‌نده له بواری نه‌وتدا، له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند" به‌مزوانه هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێ ناكاته‌وه". له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی قسه‌ی بۆ سایته به‌ریتانییه‌كه كردووه‌و وتویه‌تی:" دۆخی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی به‌غدادو هه‌ولێر كه بوه‌ته هۆی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، زۆر هه‌ستیاره، له‌م قۆناغه‌دا ته‌نانه‌ت بچوكترین هه‌نگاوی هه‌ڵه ده‌كرێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌بێت". ئه‌و بۆرییه‌ی كه نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستانی ده‌گواسته‌وه بۆ توركیا، له مانگی ئازاری 2023دا داخرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره دۆسیه‌یه‌كی ناوبژیوانی به به‌غداد دۆڕاند، ئه‌وكات و به‌ر له داخستنی بۆرییه‌كه، ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (470 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه بوو، نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی ئه‌م نه‌وته له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌خرایه بازاڕه‌وه، نزیكه‌ی 70 هه‌زاریشی له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" ده‌خرایه بازاڕه‌وه. توركیا له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا رایگه‌یاند، هێڵی بۆرییه‌كان ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ سیاسه‌تی ناوخۆیی عێراق ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه. له‌وكاته‌وه كه بۆرییه‌كان داخراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق كردووه، به‌ڵام ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت و پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌و كۆمپانیایانه گه‌وره‌یه‌و وایكردووه هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێ نه‌كاته‌وه. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كانونی یه‌كه‌می رابردوودا رایگه‌یاند، به‌غداد تاوتوێی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خه‌رجی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌مه‌ش كارێكه كه ده‌كرێت پاكتاوی ناكۆكی نێوان به‌غدادو هه‌ولێر بكات سه‌باره‌ت به خه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وتی كوردستان. سودانی وتی یاسای بودجه‌ی عێراق، حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی بۆ هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت بڕی (8) دۆلار بدات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستان بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ده‌گاته نزیكه‌ی (30) دۆلار. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆمپانیا جیهانییه‌كانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان قسه‌یان له‌گه‌ل ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكات له قایلكردنی بهغداج بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له كوردستان، له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكور) كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیا بیانییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات، هه‌مان بانگه‌وازی ئاڕاتسهی به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردووه له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن. ئهیكور داوا له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ رێوشوێن بگرێته‌به‌ر بۆ ئاسانكاریكردن بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی بۆری نێوان عێراق و توركیا "ئه‌م بۆرییه به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه داخراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی راستهوخۆكاریگهری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئهمریكاو بازاڕی جیهانی وزه هه‌یه‌و هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری ئابوری و ئه‌منیی ناوچه‌كه ده‌كات".
(دره‌و): به‌پێی راپرسییه‌كی دامه‌زراوه‌ی (گاڵوپ)ی ئه‌مریكا، له‌دوای شه‌ڕی داعشه‌وه له 2014، محه‌مه‌د شیاع سودانی یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه كه خه‌ڵكی عێراق زۆرترین متمانه‌یان پێی هه‌یه، له هه‌رێمی كوردستان 55%ی خه‌ڵك ئه‌دای كاركردنی سودانییان به‌لاوه په‌سه‌نده. دامه‌زراوه‌ی (گالوپ)ی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا باسله‌وه ده‌كات" باوەڕی عێراقییەکان بە دامەزراوە سیاسی و نیشتمانییەکانیان ساڵی ڕابردوو بەرزبووەته‌وه". به‌پێی راپۆرتی ئه‌م دامه‌زراوه به‌ناوبانگه‌ی ئه‌مریكا" ساڵی رابردوو متمانه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی به دامه‌زراوه سیاسی و نیشتمانییه‌كانیان گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی پێوانه‌یی و رێژه‌ی 56%ی هاوڵاتیان متمانه‌ی خۆیان به‌و حكومه‌ته نیشانداوه كه كۆتاییه‌كانی 2022 دامه‌زراوه". "ئه‌م ژماره‌یه به‌ئاسانی هه‌موو پێوه‌ره‌كانی پێشتر له ساڵی 2008وه تێده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام له‌ناوچه‌یه‌كی وه‌كو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقادا كه متمانه‌بوون به حكومه‌ته نیشتمانییه‌كان ده‌گمه‌نه، متمانه‌كه‌ی عێراق شتێكی جیاوازه" راپۆرته‌كه وا ده‌ڵێ. "له‌م ناوچه‌یه ته‌نیا ئێرانییه‌كان به‌ڕێژه‌ی (60%)و ئوردنییه‌كان به‌رێژه‌ی (77%) له عێراقییه‌كان زیاتر متمانه‌یان به حكومه‌ته‌كانیان هه‌یه". به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كه‌ی (گالوپ)، له‌دوای 2014وه كه داعش هێرشی كرده‌سه‌ر عێراق، ساڵی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار رێژه‌ی 51%ی هاوڵاتیانی عێراقی متمانه‌ی خۆیان به سه‌ركردایه‌تیی وڵاته‌كه‌یان و سه‌رۆك وه‌زیران (محه‌مه‌د شیاع سودانی) نیشانداوه. ئێستا عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی تر ته‌ماشای سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌به‌راورد به زۆرێك له وڵاتانی تری دراوسێیان له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ساڵی 2019دا كه سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی تشرین بووه، دۆخه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه بووه‌و ته‌نیا 13%ی هاوڵاتیانی عێراقی متمانه‌یان به سه‌ركردایه‌تیی وڵاته‌كه‌یان هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به ئاسانی كه‌متر بوو له رێژه‌ی متمانه له‌وڵاتانی دراوسێ. راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات" ئه‌م بۆچوونه ئه‌رێنییانه له‌باره‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا وه‌كو یه‌ك نییه، بۆ نمونه له هه‌رێمی كوردستان 29%ی خه‌ڵك متمانه‌یان به سه‌ركردایه‌تی عێراق هه‌یه، به‌ڵام له ناوچه‌كانی تری رێژه‌ی متمانه بۆ حكومه‌ت 55%ه". له ساڵی 2023دا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێژه‌ی 69%ی متمانه‌ی هاوڵاتیانی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه كه گالوپ له ساڵی 2012وه بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی تۆماریكردووه. "ئه‌و عێراقییانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له (30 ساڵ) كه‌متره‌و پاڵنه‌ری به‌هێزی پشت ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی 2019 بوون، هه‌مان ئاستی تێڕوانینی ئه‌رێنییان به‌رامبه‌ر به محه‌مه‌د شیاع سودانی هه‌یه به‌رێژه‌ی 68%و هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی به ته‌مه‌نن، به‌ڵام له‌ناو دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستاندا رێژه‌ی 55%ی خه‌ڵك ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ر شێوازی كاركردنی سودانی (ئه‌مه به‌به‌راورد به 71%ی بۆچونی دانیشتوانی ناوچه‌كانی تری عێراق). گاڵوپ ده‌ڵێ: سه‌رباری ئاماژه‌كانی سه‌قامگیری سیاسی، به‌ڵام هێشتا رێژه‌ی 86%ی هاوڵاتیانی عێراقی پێیانوایه گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌كه‌یان به‌ربڵاوه، كه به‌رزترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌روه‌ها سێ له‌سه‌ر چواری به‌شداربووان (76%) پێیانوایه هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق خاوێن نین.
درەو: كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە كوردستان, ئەپیكۆر ( APIKUR), داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات, هۆشداری بداتە بەغداد و فشاری لێبكات بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان, لەمیانی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن, كە بەوتەی كۆمەڵكە بەهۆی پاڵنەری سیاسیەوە راگیراوە. 🔹 مایلز كاجینز, وتەبێژی (APIKUR) رایگەیاندووە: ئێمە پێویستمان بە رێوشوێنێكی دەستبەجێ هەیە بۆ ئاگاداركردنەوەی حكومەتی عێراق, بە پێویستی تەرخانكردنی بودجەی تەواو بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی هێڵی بۆریەكانی نێوان عێراق و توركیا. 🔹كۆنگرەی میونشن دەرفەتێكە بۆ ئاگاداركردنەوەی سودانی, بۆ چارەسەركردنی پرسی نەوت و بودجە بەشێوەیەكی دەستبەجێ, ئەگەر بەغداد چاوەڕوانی هاوكاری زیاترە لەلایەن ئەمریكاوە. 🔹 لەهەمان كاتدا, ئەپیكۆر لەنامەیەكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی پیران و سەرۆكی لیژنەی دادوەری, سیناتۆر دیك دوربینی كردووە, داوا لەولایەتە یەكگرتووەكان دەكات, رێوشوێن دژی ئەو گەمارۆیە بگرێتەبەر ,كە بە پاڵنەری سیاسی خراوەتە سەر نەوتی هەرێمی كوردستان. 🔹دا‌واشیان لێدەكات, ئەو پرسە بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە لەگەڵ سەركردەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بوروژێنن, فشار لە حكومەتی عێراق بكەن بۆ گرتنەبەری هەنگاوی دەستبەجێی پێویست, بۆ كردنەوەی هێڵی بۆری عێراق توركیا. 🔹 داخستنی بەردەوامی بۆری نەوتەكە, گەمارۆیەكی نەوتیە لەسەر هەرێمی كوردستان و زیانی راستەوخۆ بە بەرژەوەندی و وەبەرهێنانەكانی ئەمریكا دەیەگەیەنێت. 🔹 پێویستە چاوبخشێنرێتەوە بە مەرجەكانی پەیوەست بەهاوكارییەكانی داهاتووی ئەمریكا بۆ عێراق, ئەگەر بە بەغداد بەردەوامبێت لە خنكاندنی هەرێمی كوردستان لەڕووی ئابوریی و وەبەرهێنانی نەوتی ئەمریكاو بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی.
(دره‌و): دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی له دوبه‌ی، ئه‌ردۆغان جارێكی تر هه‌ڕه‌شه له ئیداره‌ی یه‌كێتیی ده‌كات له سلێمانی و ده‌ڵێ" هه‌نگاوی توندتر ده‌گیرینه‌به‌ر". له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیماراتی عه‌ره‌بی و میسر، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا قسه‌ی بۆ میدیاكاران كرد. یه‌كێك له میدیاكاره‌كان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی پرسیاری له ئه‌ردۆغان كرد، باسی له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری و سه‌رۆكی هه‌واڵگری توركیا كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و وتی: ئایا جه‌نگی هاوبه‌ش دژی پارتی كرێكاران ده‌كرێت ؟ ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامدا رایگه‌یاند" كه‌س وه‌كو ئێمه رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سوریا ناگرێت، چه‌ندینجار هۆشداریمان داوه له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی نه‌رێنی سلێمانییه‌وه، هه‌ندێك پێكهاته‌ی نوێ و جیاواز له‌وێ ده‌بینین (مه‌به‌ستی سلێمانییه)، ده‌رفه‌تیان پێمه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر نا به ته‌نیا ده‌مێننه‌وه، چونكه سلێمانی شوێنێكه كه له هه‌موو كاتێكدا هاوڵاتییه‌كانمان تێدا له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆماندا ده‌مێننه‌وه". ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی كه له بواری روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌ده‌ستیان هێناوه به ئاڕاسته‌یه‌كی باش‌دا ده‌ڕات، به‌ڵام سلێمانی واتا ئیداره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پالپشتیكردنی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی په‌كه‌كه‌و یه‌په‌گه‌و په‌یه‌ده، سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار هۆشداریمان پێداون". سه‌رۆكی توركیا توندتر دژی ئیداره‌ی سلێمانی قسه‌ی كرد‌و وتی:" وه‌ڵامی پێویستمان ده‌بێت، ناكرێت ئه‌م بابه‌ته پشتگوێ بخه‌ین، ده‌كرێت له زۆرێك له پرسه‌كاندا لێبورده بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه هاته‌سه‌ر مانه‌وه‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یمان، ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكه‌ن و دوودڵ نابین له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی توندتر".
(دره‌و): وه‌زیری رۆشنبیری دواجار ئه‌و رێنماییه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه تێیدا دیاریكردنی پێوه‌ره‌كانی ناوه‌ڕۆكی میدیاكانی دابووه ده‌ست حكومه‌ت، ئه‌مه دوای ئه‌و شه‌پۆله ناره‌زایه‌تییه هات كه له‌باره‌ی رێنماییهكهوه دروستبوو. حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی رێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٣ تایبەت بە (ڕێکخستنی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان) هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئه‌م رێنماییه له ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوودا شه‌پۆلێك ناڕه‌زایه‌تی میدیاكاران و نوسه‌رانی به‌ڕووی كابینه‌ی مه‌سرور بارزانیدا ته‌قانده‌وه، كه هاوكات له‌گه‌ڵ پاشه‌كشێی بژێوی خهڵكداو خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، رێوشوێنی بۆ كۆتوبه‌ندكردنی ئازادی بڵاوكردنه‌وه‌و قسه‌كردن دانابوو، به‌شێكی ره‌خنه‌كان ئاڕاسته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كران، به‌وپێیه‌ی وه‌زیری رۆشنبیری سه‌ربه یه‌كێتییه. ئه‌وكات (دره‌و) له‌سه‌ر ئه‌م رێنماییه، دیبه‌یتێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان و شاره‌زایانی بواری یاسا رێكخست، دكتۆر سامان فەوزی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ لە یاسای راگەیاندن له دیبه‌یته‌كه‌دا لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی رێنماییه‌كه‌ی له‌م خاڵانه‌دا كورتكرده‌وه: • پەرلەمان نه‌ماوه یاساییەك دەربكات بۆ رێكخستنی كاری میدیا، حكومەت فرسەتی هێناوە بۆ دەركردنی ئەم رێنماییە. • دەبێت دەستەیەكی سەربەخۆ هەبێت ئەو رێنماییانە دەربكات نابێت سەربە حكومەت بێت، خەلەلەكە لەوێوەیە كە وەزارەتی رۆشنبیری ئەو كارە بە ئەركی خۆی دەزانێت لەكاتێكدا میدیا دەسەڵاتی چوارەمە نابێت لەژێر رەحمەت و ركێفی دەسەڵاتی دووەمدا بێت، ئەی ئێمە ناڵێین جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان ئەوە كەی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانە. • لە رێنمایەكەدا ناونیشانەكان شتێكە بەڵام ناوەڕۆكەكە بووە بە شتێكی دیكە لە رووی شكڵیەوە ئیشكالیەتی زۆرە، بابەت هەیە ئیتیكیە بەڵام لەم رێنماییەدا وەكو یاسا مامەڵەی لەگەڵ كراوە كە ئەمەش گرفتە. • بەپێی مادەی نۆیەم، ئەم رێنماییە بواری رۆژنامەگەری و رۆژنامەنوسان ناگرێتەوە، بەڵام ئەی بۆ دوایی پێناسەی رۆژنامەنووس دەكات، تێناگەین مەبه‌ستی چیە؟ • زیاتر لە 100 ساڵە لەفەرنسا مۆڵەتی رۆژنامەگەری نەماوە، ئاخر شوێن كوردستان بوو كە لە یاسای رۆژنامەگەریدا مۆڵەتی نەهێشت، هەرچەندە بۆ تەلەفزیۆن جیاوازە، دەڵێت مۆڵەت لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی رۆشنبیریە بەڵام دوای رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ، ئەوە ئیشكالیەتی زۆر درووست دەكات. • رسوماتێكی زۆر دانراوە، لە مادەی حەوتدا سەتەلایت (40) ملیۆن دینار، تەلەفزیۆن (20) ملیۆن، رسوماتی كۆمپانیاكانی پەخش (30) ملیۆن دینارە، ئەمە لێدانە لە میدیای ئازاد كە ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە بدات. • لە مادەی چوارەم بڕگەی چوار باس لە پەنابردن بۆ ناوزڕاندن و جنێودان و بێزاركردن دەكات، كەس نازانێت مەبەستی لە بێزاركردن چیە؟ ئەو چەمكانە تەفسیری جیاواز هەڵدەگرێت. • مادەی چوارەم بڕگەی 17 باس لەوە دەكات پێوەرەكانی ناوەڕۆكی میدیایی، فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری سەربە حكومەتی هەرێم دەری دەكات، ئەمە كێشەی گەورەیە، واتا حكومەت بە میدیاكان بڵێ چیبكەن و چی دابەزێنن. • لە مادەی 11 دا دەڵێت بۆردێك درووست دەكرێت لە نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ و رۆشنبیری و فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری بۆ جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە، واتا حكومەت خۆی رێنماییەكە بەسەر رۆژنامەنووساندا جێبەجێ دەكات. • لە مادەی 13 بڕگەی دووەم باس لە داخستنی ئامرازی بڵاوكردنەوەی ئەلكترۆنی و پەیجی تۆڕی كۆمەڵایەتی، ئەمە سزایەكی زۆر توندەو وەكو ئیعدام وایە بۆ رۆژنامەگەری. • لە مادەی 12 بڕگەی 12، دەڵێت ئاشكراكردنی دۆكیۆمێنتەكانی حكومەتەوە مۆڵەتی بڵاوكردنەوەی گشتی نیە، واتا لەمەودوا نابێت هیچ بەڵگەو دۆكۆمیۆمێنێكی حكومەت بڵاوبكرێتەوە هەموو ئەوانەی گەندەڵی و خراپەكاری ناو حكومەت نابێت بڵاوبكرێتەوە. • لە رێنماییەكەی وەزارەتی رۆشنبیری چارەسەری بۆ میدیای سێبەر ئەوانەی كەسی پشتیانەوە دیار نیەو كارەكتەری پشتیەوە نازانرێت كێیە، تەشهیر دەكات و پەلاماری ئەم و ئەو دەدات، كە دەبوو لەهەمو زیاتر چارەسەری بۆ ئەو بابەتەی تیا بوایە بەهیچ جۆرێك باسی ئەوەی نەكردووە. • لەنێوان رەتكردنەوەو هەڵوەشاندنەوەو هەمواركردنی ئەم رێنماییەی وەزارەتی رۆشنبیری‌دا من لەگەڵ ئەوەم ئەو رێنماییە بەتەواوی رەتبكرێتەوە لەبەر ئەوەی نازانی دەستكاری كوێی بكەیت.
درەو: یەكێتی و گۆڕان لەسەر ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە رێككەوتن، پارێزگاری سلێمانی بۆ یەكێتی و هەڵەبجە بۆ گۆڕان، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە كۆبوونەوەی یەكشەمەی نێوان وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و مستەفا سەید قادر، گفتوگۆیانكردووە لەسەر گۆڕین و ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین، لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی داوای ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كردووەو بزووتنەوەی گۆڕانیش رازی بووە. لەدوای هەڵبژاردنی 2014ی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان یەكێتی و گۆڕان لە 12ی تشرینی دووەمی 2014 رێككەوتنێكیان واژۆكرد بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەتی خۆجێی لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین. بڕیارە یەكێتی و گۆڕان ئاڵ‌و گۆڕی پۆستەكان بكەن بەم شێوەیە. • پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە گۆڕانەوە دەبێتە یەكێتی • پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە لە یەكێتیەوە دەبێتە گۆڕان • پۆستی قایمقامی سلێمانی كە یەكێتیە دەدرێتە گۆڕان • پۆستی قایمقامی هەڵەبجە كە یەكێتیە دەدرێتە گۆڕان ئێستا لە سنوری (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین) لای بزووتنەوەی گۆڕانە: • پارێزگاری سلێمانی • جێگری پارێزگاری هەڵەبجە • جێگری سەرۆكی ئیدارەی گەرمیان • جێگری سەرۆكی ئیدارەی راپەڕین • قایمقامی كەلار • قایمقامی دەربەندیخان • قامیقامی پێنجوێن • قایمقامی هەڵادزێ • بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی • بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی • بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی • بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی • بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی • جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی • بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەرێزخان • بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ • سەرۆكی زانكۆی چەرمۆ • بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان • بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان • بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت • بەڕێوەبەری ناحیەی بەرزنجە
کۆمپانیا بیانیەکان بۆ دەرهێنانی نەوتی هەرێم، مانگانە داوای (423) ملیار دینار دەکەن درەو: سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق: کۆمپانیا بیانیەکان بۆ دەرهێنانی نەوتەکەی هەرێم مانگانە داوای ( 423)ملیار دینار دەکەن واتە سێ یەکی بەشە بودجەی هەرێم ! کێشەی سەرەکی نێوان هەرێم و بەغدا مەسەلەی نەوتە، نەوتی هەرێم تائێستە ڕاگیراوە، بەپێی مادەی (١٢/ثانيا/أ) لەیاسای ژمارە (١٣) ساڵی (٢٠٢٣) یاسای بودجەی ساڵەکانی ( ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ ) پێویستە هەرێم ڕۆژانە لانی کەم (٤٠٠ هەزار ) بەرمیل نەوت تەسلیمی (سۆمۆ) بکات، لەبەرامبەردا بەپێی هەمان مادەی (١٣/ثانيا/ج) کرێی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی ئیتحادی دابین دەکرێت بەنرخی هاوتای عێراق بۆ گواستنەوەو بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت. ئەم بڕەش لەوەزارەتی نەوتی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت تێکڕا بە (٩٨٧٥) دینار دانراوە، لەهەرێمیش بەپێی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان تێچوی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت تێکڕا نزیک بە( ٣٦ ) هەزار دینار دانراوە. لەیاسای بودجەش دا بڕگەی (أ و ب لەمادەی ١٢/ثانيا) کراوەتە مەرجی پێدانی بەشە بودجەی هەرێم، واتە تاکو نەوتەکە نەدرێت بەسۆمۆ و لەسەر کرێی دەرهێنانی نەوتەکە ڕێک نەکەون ئەم مادەو بڕگەی یاسای بودجە جێبەجێ ناکرێت. ئەسڵی کێشەکەش لەسەر ئەمەیە: لەهەرێم کۆمپانیا بیانیەکان تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوتیان تێکڕا بە (٣٦٠٠٠) سی و شەش هەزار دینار داناوە. جیاوازیەکە لەتێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا نزیک بە (٢٦) هەزار دینارە، واتە ڕۆژانە بۆ (٤٠٠) هەزار بەرمیلە نەوتەکەی هەرێم پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە نزیکەی (٤٣٢ ملیار) دینار پارەی تێچوی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت بداتەوە بەکۆمپانیا بیانیەکانی کە نەوتی هەرێم بەرهەم دەهێنن، ئەمە جگە لەوەی عێراق پێویستە کرێی گواستنەوەش بدات ئەگەر بەبۆری بڕوات بۆ بەندەری جیهان یان لەناوخۆدا سۆمۆ بەکاریبهێنێت ئەوکاتە کۆی پارەی تێچوی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت و گواستنەوەکەی نزیک دەبێتەوە لەنیوە بەشەبودجەی هەرێم. عێراقیش دەڵێ بۆ هەر بەرمیلێک (٩٨٧٥) دینار تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت دەدەم بەکۆمپانیاکان، مانگانە دەکاتە نزیکی (١١٨) ملیار دینار . بۆ ئەوەی بزانین ئەم (٩٨٧٥) دینارەی عێراق لەکوێوە هاتووە، بەدواداچونم کرد گەشتمە ئەم ئەنجامە: تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوتی خام لە عێراق، لەکێڵگەکانی نەوتی باکورو ناوەڕاست و باشور، بەپێی نوسراوی ژمارە (٥٣٣٧٤) لە (٢٠/١١/٢٠٢٢)ی وەزارەتی نەوتی عێراقی، بەپێی توێژینەوەی فەرمانگەی توێژینەوەو دراساتی پەرلەمان (توێژەر - سرود هۆشیار) لەعێراق زۆرترین تێچوی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت لە کێڵگەکانی کۆمپانای نەوتی ناوەڕاستە تێچووەکەی دەگاتە (١٣٦٠٩) سیانزە هەزارو شەسەدو نۆ دینارە، کەمترین تێچوش لە کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکورە کە (٤٣٥٤) چوارهەزارو سێ سەدو پەنجاو چوار دینارە. تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت لەکێڵگەکانی باشور بەم جۆرەیە : کۆمپانیای نەوتی بەسرە (١٠٣١٧) دەهەزارو سێ سەدو حەڤدە دینارە، کۆمپانیای نەوتی زیقار (١١٦٠٣) یانزە هەزارو شەسەدو سێ دینارە، کۆمپانیای نەوتی میسان (٩٤٩٦) نۆ هەزارو چوارسەدو نەوەدو شەش دینارە. عێراق (٧١) کێڵگەی نەوتی هەیە، تەنها (٢٧) کێڵگەی نەوتیان بەکارهێنراون کەبەم جۆرەیە؛ بەسرە (٩) کێڵگەی نەوتی و میسان (٤) و بەغداد (١) و دیالە (١) و سەلاحەدین (٣) و کەرکوک (٤) و موسڵ (٤) کێڵگەی نەوتی. تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت نرخی جیاوازە بەپێی قوڵی بیرەکەو شوێنی بیرەکە نرخەکەی دەگۆڕێت، ئەو ناوچانەی قوڵی بیرەکە کەمترەو ناوچەکەی سەخت نیە تێچوی دەرهێنانی نەوتەکەی کەمترە.
درەو: (30 ملیار) دۆلار پوختەی داهاتی نەوت بووەو (31.6 ملیار) دۆلار قەرز کەڵەکە بووە 🔻 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی (2014) تا (25/3/2023)، لە رێگەی بۆرییەوە؛ 🔹 زیاتر لە (ملیارێک و 307 ملیۆن) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە. 🔹 بە تێکڕا هەر بەرمیل نەوتێکی بە سەرو (56) دۆلار فرۆشتووە. 🔹 کۆی داهاتەکەی پتر لە (68 ملیار) دۆلار بووە. 🔹 بە تێکڕا زۆرتر لە (38 ملیار) دۆلاری بە رێژەی (56%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە. 🔹 بڕی (30 ملیار) دۆلاری بە رێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی. 🔻 لە ساڵی (2014)ەوە بۆ (چارەکی یەکەمی 2023) پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق؛ 🔹 زۆتر لە (118 ترلیۆن) دینار بووە. 🔹 نزیکەی (17 ترلیۆن) دیناری بە رێژەی (14%) حکومەتی هەرێم تەمویل کراوە. 🔹 زیاتر لە (101 ترلیۆن) دینار بە رێژەی (86%) پشکی هەرێم ڕاگیراوە. 🔻 لەماوەی ساڵی (2012) بۆ کۆتایی (2023) قەرزە کەڵەکە بووەکانی سەر حکومەتی هەرێم؛ 🔹 گەیشتووە بە نزیکەی (34 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاری ئەمریکی. 🔹 نزیکەی (28 ملیار) دۆلاری لە سەردەمی ئابوری سەربەخۆو کاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کەڵەکە بوونە. یەکەم؛ هەناردەو نرخ و داهاتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە رێگەی بۆرییەوە لە ساڵی (2023/3/25 - 2014) پاڵپشت بە داتا نافەرمی و فەرمییەکان (دیلۆیت)، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی (2014) تا (25/3/2023)، لە رێگەی بۆرییەوە، بڕی (ملیارێک و 307 ملیۆن و 587 هەزار و 62) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕا هەر بەرمیل نەوتێکی بە سەرو (56) دۆلار فرۆشتووە، کۆی داهاتەکەشی بریتی بووە لە (68 ملیار و 288 ملیۆن و 824 هەزار و 975) دۆلار. کۆی ئەو داهاتەی کە لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بەدەستهاتووە بە تێکڕا بڕی (38 ملیار و 241 ملیۆن و 741 هەزار و 986) دۆلاری بە رێژەی (56%) چووە بۆ خەرجی پرۆسەکە، بڕی (30 ملیار و 47 ملیۆن و 82 هەزار و 989) دۆلاری بە رێژەی (44%) گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و خەزێنەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1)) بە جۆرێک؛ • ساڵی (2014) بڕی (33 ملیۆن و 538 هەزار و 311) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (82) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (2 ملیار و 750 ملیۆن و 141 هەزار و 502) دۆلار. • ساڵی (2015) بڕی (133 ملیۆن و 139 هەزار و 398) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (44) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (5 ملیار و 858 ملیۆن و 133 هەزار و 512) دۆلار. • ساڵی (2016) بڕی (183 ملیۆن و 642 هەزار و 57) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (38) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (6 ملیار و 978 ملیۆن و 398 هەزار و 166) دۆلار. • ساڵی (2017) بڕی (180 ملیۆن و 28 هەزار و 303) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (48) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 641 ملیۆن و 358 هەزار و 544) دۆلار. • ساڵی (2018) بڕی (131 ملیۆن و 729 هەزار و 397) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە نزیکەی (59) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 720 ملیۆن و 310 هەزار و 473) دۆلار. • ساڵی (2019) بڕی (158 ملیۆن و 512 هەزار و 690) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە نزیکەی (53) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 349 ملیۆن و 749 هەزار و 733) دۆلار. • ساڵی (2020) بڕی (158 ملیۆن و 145 هەزار و 412) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە نزیکەی (28) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (4 ملیار و 443 ملیۆن و 842 هەزار و 235) دۆلار. • ساڵی (2021) بڕی (152 ملیۆن و هەزار و 184) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (59 دۆلار و نیو) فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (9 ملیار و 37 ملیۆن و 887 هەزار و 22) دۆلار. • ساڵی (2022) بڕی (144 ملیۆن و 665 هەزار و 614) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (85) دۆلار فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (12 ملیار و 331 ملیۆن و 417 هەزار و 848) دۆلار. • لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) بڕی (32 ملیۆن و 194 هەزار و 426) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە کراوەو بە تێکرا بەرمیلێکی بە (67 دۆلار و 6 سەنت) فرۆشراوە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (2 ملیار و 177 ملیۆن و 585 هەزار و 940) دۆلار. دووەم؛ پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بڕو رێژەی تەمویل کراو و نەکراوی هەریم لە ساڵی (2023/3/25 - 2014) لەدوای دەستکردن بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆرییەوە لە ساڵی (2014)ەوە، بەغدا پشکی هەرێمی لە بودجەی گشتی عێراق ڕاگرت و لەو کات بەدواوە هەرگیز پشک هەرێم وەک خۆی خەرج نەکرا، لە ساڵی (2014)ەوە بۆ (چارەکی یەکەمی 2023) پشکی هەرێم بریتی بووە لە (118 ترلیۆن و 202 ملیار و 476 ملیۆن و 790 هەزار) دینار، بەڵام لە ماوەی ناوبراودا تەنها (16 ترلیۆن و 927 ملیار و 533 ملیۆن) دینار بە رێژەی (14%) وەزارەتی دارایی هەرێم تەمویل کراوەو بڕی (101 ترلیۆن و 274 ملیار و 943 ملیۆن و 790 هەزار) دینار بە رێژەی (86%) پشکی هەرێم ڕاگیراوەو بە بیانوی جیاواز خەرج نەکراوە، (بڕوانە خشتەی ژمارە (2)) بە جۆرێک؛ • لەساڵی (2014) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (1/12) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (19 ترلیۆن و 999 ملیار و 616 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (2 ترلیۆن و 280 ملیار) دیناری بە رێژەی (11%) تەمویل کراوە، بڕی (17 ترلیۆن و 719 ملیار و 616 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (89%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2015) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (14 ترلیۆن و 871 ملیار) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (2 ترلیۆن و 476 ملیار) دیناری بە رێژەی (17%) تەمویل کراوە، بڕی (12 ترلیۆن و 395 ملیار) دیناری بە رێژەی (83%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2016) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (12 ترلیۆن و 570 ملیار) دینار، بەڵام هەرێمی کوردستان بە هیچ بڕە پارەیەک تەمویل نەکرا. • لەساڵی (2017) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (11 ترلیۆن و 650 ملیار و 28ملیۆن ) دینار، بەڵام هەرێمی کوردستان بە هیچ بڕە پارەیەک تەمویل نەکرا. • لەساڵی (2018) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (6 ترلیۆن و 767 ملیار و 173 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (3 ترلیۆن و 175 ملیار و 403 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (47%) تەمویل کراوە، بڕی (3 ترلیۆن و 591 ملیار و 770 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (53%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2019) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (9 ترلیۆن و 783 ملیار و 26 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (5 ترلیۆن و 439 ملیار و 130 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (56%) تەمویل کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 343 ملیار و 896 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (44%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2020) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (5 ترلیۆن و 436 ملیار) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (ترلیۆنێک و 359 ملیار) دیناری بە رێژەی (25%) تەمویل کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 77 ملیار) دیناری بە رێژەی (75%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2021) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (16 ترلیۆن و 509 ملیار و 112 ملیۆن) دینار، بەڵام تەنها بە بڕی (ترلیۆنێک و 200 ملیار) دیناری بە رێژەی (7%) تەمویل کراوە، بڕی (15 ترلیۆن و 309 ملیار و 112 ملیۆن) دیناری بە رێژەی (93%) خەرج نەکرا. • لەساڵی (2022) حکومەتی عێراق یاسای بودجەی نەبوو، بۆیە لەسەر بنەمای بودجەی ساڵی (2021) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاریکرابوو، (16 ترلیۆن و 509 ملیار و 112 ملیۆن) دینار، بەڵام هەرێمی کوردستان بە هیچ بڕە پارەیەک تەمویل نەکرا. • لەساڵی (2023) پشکی هەرێم بە ڕێژەی (12.7) دیاری‌کرا، پشکی هەرێم تێیدا بریتی بوو لە (16 ترلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 162 هەزار) دینار، بۆ سێ مانگی یەکەمی ساڵەکە پشکی هەرێم بریتی بوو (4 ترلیۆن و 152 ملیار و 409 ملیۆن و 790 هەزار) دینار بەڵام تەنها بە بڕی (998 ملیار) دیناری بە رێژەی (24%) تەمویل کراوە، بڕی (3 ترلیۆن و 154 ملیار و 409 ملیۆن و 790 هەزار) دیناری بە رێژەی (76%) خەرج نەکرا. خشتەی ژمارە (2) سێیەم؛ قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم (2012-2023) لەماوەی ساڵی (2012) بۆ کۆتایی ساڵی (2023) قەرزە کەڵەکە بووەکانی سەر حکومەتی هەرێم گەیشتووە بە نزیکەی (34 ملیار و 500 ملیۆن) دۆلاری ئەمریکی، کە نزیکەی (28 ملیار) دۆلاری لە سەردەمی ئابوری سەربەخۆو کاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کەڵەکە بوونە، بریتین لە قەرزی (موچەی موچەخۆران، پابەندییە داراییەکانی، قەرزی دەرەکی، قەرزی بانکی تی بی ئای و قەرزی ناوخۆیی)، لە ساڵی (2023)دا حکومەتی عێراق بڕی (3 ترلیۆن و 700 ملیار) دیناری بە شێوەی قەرز حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە گوژمەی جیاوا تەمویل کردووە، کە بڕەکەی هاوتایە بە (2 ملیار و 824 ملیۆن و 427 هەزار دینار) وەک لە چارتی ژمارە (2)دا هاتووە، شێوازی گەشەکردنەکەشی بەو جۆرە بووە کە لە خشتەی ژمارە (3)دا رونکراوەتەوە.
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) لە دوو دەیەی رابوردودا، مەسەلەی فەلەستین، مەسەلەیەکی لەبیرکراوبوو، ھەم لەناو ئیسرائیل خۆی و ھەم لە جیھانی عەرەبیی و ھەم لەبەرچاوی جیهاندا بوونێکی ئەوتۆی نەمابووەوە. لەناو ئیسرائیل خۆیدا زایۆنیزمی دینیی تا دەھات بەھێزتر دەبوو، لەگەڵ بەھێزبوونیشدا خاکی فەلەستینیەکان زیاتر و زیاتر داگیردەکرا و بە شێوەیەکی بەرفروانیش جولەکەنشین دەکران. حکومەتە جیاوازەکانی ئیسرائیل لەوەدا سەرکەوتن فەلەستینییەکان بەش بەش بکەن و وابکەن ھەر یەکێکیان لە ئاوازێک بخوێنێت. تا ئەو شوێنەی ھیچ ھێزێک لە ھێزە فەلەستینییەکان رەوایەتی ئەوەی نەبێت بەناوی مەسەلەی فەلستینەوە قسەبکات و میلەتی فەلەستین بە نوێنەری راستەقینەی خۆیانی بزانن. لە ئاستی جیھانی عەرەبیدا ئیسرائیل پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەل بەحرێن و سودان و ئیمارات و مەغریبداکردەوە و پرۆژەی رێکەوتنامەی لەگەڵ سعودیەشدا ھەبوو. لە ئاستی جیهانیشدا ئیسرائیل پەیوەندیی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهاندا باش بوو، بەتایبەتی لەگەڵ ئەمریکای دوای ھەڵبژاردنی ترامپدا. ئەمریکا لەسەردەمی ترامپدا بە فەرمی خاوەندارێتی ئیسرائیلی بۆ بەرزاییەکانی جۆلان ناسیی، کە ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧دا داگیریکرد، و ھاوکات پایتەختی وڵاتەکەشی لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس، گواستەوە. بە کورتییەکەی وا دەردەکەوت شتێک بەناوی مەسەلەی فەلەستینەوە، نەمابێت. کەچی لە ئێستادا و دوای نزیکەی پێنج مانگ لە جەنگی تازەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان جارێکی تر ئەم مەسەلەیە بە سەختترین شێوە هاتۆتەوە کایە و بووە بە کێشەی ژمارە یەکی جیهان. ھەرچی مەسەلەی کوردە، بە ھەمانشێوەی مەسەلەی فەلەستینییەکان، مەسەلەی ململانێ و خەبات و کارکردنی گەلێکە بۆ داننان بە مافە ئینسانیی و سیاسیی و نەتەوەییەکانیدا. میلەتێک لە دوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە و لەناو ھاوکێشەیەکی دەسەڵاتی کۆلۆنیالیدا دەکرێت بە چوار کەمینیەی ئەتنیی لەناو چوار دەوڵەتی تازە دروستکراوی ناوچەکەدا. لەو رۆژەوە تا ئەمرۆ ئەو دیاردەیە لەدایکدەبێت کە ناوی ”مەسەلەی کورد“ە. جەوھەری ئەم مەسەلەیە بریتییە لە ھەوڵدان بۆ دەرچون لەو کەمینەبوون و داننەنان بە مافە نیشتیمانیی و سیاسیی و کولتوریی و ئینسانییەکانی خەڵکی کوردستاندا. وەک لەچەند نووسینێکی دیکەشدا باسمکردوە، شێوازی مامەڵەکردنی سەرەکی ئەم مەسەلەیە لەلایەن ھەر چوار دەوڵەتەکەوە، شێوازی بەئەمنیکردنی مەسەلەکە بووە. واتە نمایش‌کردنی مەسەلەی کورد بووە وەک ھەڕەشەیەکی ئەمنی لەسەر ئەو دەوڵەتانەی کورد لەناویاندا وەک کەمینەیەکی بێ‌ماف، نیشتەجێکراون. بەمەش چارەسەری ئەمنیی و سەربازیی بووە بە شێوازی سەرەکیی مامەڵەکردنی ئەم مەسەلەیە، کە لە سەد ساڵی رابردوودا ھەزاران ھەزار قوربانیی و وێرانەیەکی گەورە و ھەمەلایەن و راگواستن و گرتن و ھەڵاتن و کوشتنی ژمارەیەکی گەورەی خەڵکی کوردستانی لێکەوتۆتەوە، تا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی جینۆساید دەگات. لە دواھەمین راپۆرتیدا، رێکخراوی ھیومان رایتس ۆچ، لەشکرکێشی و پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە کوردییەکانی سوریا بە تاوانی جەنگ ناودەبات و پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت بەھۆی ئەو لەشکرکێشیەوە بە ملیۆنان مرۆڤ لەو ناوچانەدا لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەشبوون. وەکچۆن لەشکرکێشیەکانی ھەمان وڵات بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی ھەرێم و ناچارکردنی ژمارەیەکی گەورە لە گوندنشینەکان بە ھاڵاتن و جێ‌ھێشتنی ماڵەکانیان، دەچێتە چوارچێوەی ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگەوە. ململانێ ی ئیسرائیل لەگەڵ فەلەستینییەکان و ململانێی تورکیا و ئێران و سوریا و عێراق لەگەڵ کورددا ململانێیەکی لاوەکیی و تێپەر نییە، شتێک نییە ئەم یان ئەو سەرۆک وەزیران و سەرۆک حکومەت دروستیانکردبێت. ململانێ لەگەڵ ئەم دوو میلەتەدا بووە بە بەشێک لە شوناسی ئیسرائیل وەک دەوڵەت و شوناسی ئەو دەوڵەتانەی کورد تیایدا وەک کەمینە دەژی. ھاوکات بووە بە بەشێک لە شوناسی ئیسرائیلیەکان و ئێرانییەکان و تورکەکان و عێراقییەکان و سورییەکان، وەک نەتەوە. داننەنان بە فەلەستینیەکاندا وەک گەلێکی سەربەخۆو خاوەن ماف، داننەنان بە کوردیش‌دا بەھەمان شێوە، واتە داننەنان بە کورددا وەک میلەتێک مافی بوون و ژیانی هەیە لەسەر، لانیکەمی ئەو زەویانەی بە موڵکی خۆی دەزانێت، پشتگوێخستنی کەمترین داواکارییەکانی، پەلاماردانی بەردەوامی خاکەکەی، نیشتەجێکردنی کەسانیتر لە شوێنیان. ھەموویان ھەم ھەردوو مەسەلەکە بە زیندوویی دەھێڵنەوە، ھەم لێناگەرێن ئەو دەوڵەتانە لە دەرەوەی ئەم بێمافکردن و پەلاماردان و بەئەمنیکردنەدا ببنە خاوەنی ھیچ شوناسێکی دیکە. کاتێک ئەو دەوڵەتانە دەوڵەتی عەلمانیبوون ھەڵگری ھەمان کێشەبوون، لە ئێستاشدا کە زۆربەیان دەوڵەتی دینیی یان نیمچەدینین، ھەمان ئاکار و ھەمانجۆر مامەڵەکردنی پڕ تاوانیان، ھەیە. ئیسرائیل لە دوو دەیەی رابوردودا ھەنگاو بە ھەنگاو گۆراوە بۆ دەوڵەتێکی دینیی، کە گروپە زایۆنیستە دینییەکان دەستنیشانی شوناسەکەی دەکەن. لە راستیدا ئیسرائیل لە سەردەمی ناتانیاهۆدا زۆر لەوە نزیکبۆتەوە ببێت بە دەوڵەتێکی دینیی دەسەڵاتگەر. ھێزێکی دینیی بەھێزی لەناودا دروستبووە خەریکی بنکۆڵکردنی دەزگا و میکانیزمە سەرەکییەکانی ئەو دیموکراسیەتەیە کە سیستمە سیاسییەکەی ئیسرائیل خاوەنی بووە. ئەوەی وڵاتەکە لەم ساتەدا بەڕێوەدەبات دین و ناسیۆنالیزمێکی داخراوە، یان وردتر بدوێین. ناسیۆنالیزمێکی دینییە کە شوێنی هیچ شتێکی تێدانابێتەوە دینیی و ناسیۆنالیستی نەبێت. ئەو باڵە دینییەی زایۆنیزم کە باوەری تەواوی بە ”بەجولەکەکردن“ی سەرجەمی خاک و جوگرافیای فەلستینە و باوەری وایە کە خاکی فەلەستینییەکان بەشێکە لە دەوڵەتی ئیسرائیل وەک دەوڵەتێکی تایبەت بە جولەکە، باڵێکی بەھێزی ناو سیاسەت و رای گشتی ئیسرائیلە، بەجولەکەکردنی کۆی ئەو خاکانەی ئیسرائیل لە جەنگە یەک لەدوای یەکەکانیدا داگیریکردوە، بەشێکە لە باوەڕ و عەقیدی دینیی ئەم بەشە لە دانیشتوانی ئیسرائیل، ئەم بەشە دینییە توندرە و ئوسوڵییە لە دە ساڵی دواییدا پێگەی گرنگیان لەناو سوپا و میدیا و بیرۆکراسیەتی دەوڵەتدا، وەدەستھێناوە. ئەمانە ھەموو فەلەستینیەکان وەک تیرۆرسیت دەبینن و مامەڵەدەکەن، داگیرکردنی زیاتر و زیاتری زەوی فەلەستینییەکان، ئیهانەکردن و زەلیلکردنیان بەشێکە لە سیاسەتی ئەم ھێزە دینییانەی ناو ئیسرائیل. ململانێی ناوەکیی ناو ئیسرائیل لە ئێستادا لە نێوان ئەم ھێزە دینیی و ناسیۆنالیستیانە و ھێزە لیبرال و دیموکراس و عەلمانییەکانی ئەو وڵاتەدایە. بەڵام ھەردوو بەرەکە، ھەم بەرە دینییەکە و ھەم بەرە عەلمانییەکە، کەم تا زۆر، ھەمان ھەڵوێست و ھەمان ستراتیژیەتی مامەڵەکردنیان بەرامبەر بە فەلەستینییەکان ھەیە. ھەمان گۆرانکاریی لە ئێران و تورکیا و سوریا و عێراقیشدا ڕوویداوە و ھێزەکانی ئیسلامی سیاسیی، چ لە باڵە شیعییەکەیدا وەک لە ئێران و عێراقدا دەیبینین، یان لە باڵە سونییە ئیخوانییەکەیدا وەک لە تورکیا و سوریادا دەیبینین، لەئارادان و دیدگا و ھەڵوێست و شێوازی مامەڵەکردنیان بۆ مەسەلەی کورد ھیچی ئەوتۆی جیاواز نییە لە مامەڵەی قۆناغەکانی پێش ھاتنی ئیسلامی سیاسیی لەو وڵاتانەدا. جا چ تورکیای سەردەمی بەر لە ئەردۆغان، یان ئێرانی بەر لە خومەینی، یان سوریای بەر لە جەبھەی نوسرە و ئەحراری شام، یان عێراقی بەر لە باڵادەستی ھێزە شیعییەکان. لە ھەموو ئەم دۆخانەدا وێناکردنی مەسەلەی کورد وەک کێشەیەکی ئەمنی و مامەڵەکردنێکی سەربازییانەی ئەم مەسەلەیە، بەشی ھەرەسەرەکی شوناسی ئەو دەوڵەتانە بووە. رەنگە یەکێک لە باشییەکانی دۆخی ئیسرائیل، بە بەراورد بە دۆخی تورکیا یان ئێران، ئەوەبێت لەناو ئیسرائیل‌دا هێزگەلێکی گەورە هەن، گەرچی بەرگریی لە مافی فەلستینییەکان ناکەن، بەڵام بەرگریی لە ئاکارە نادینیی و دیموکراسییەکانی سیستمە سیاسییەکەی وڵاتەکەیان، دەکەن. بەڵام دۆخێکی لەو بابەتە لەو وڵاتانەدا بوونی نییە، یان زۆر لاواز و پەراوێزییە، کە کورد لەناویاندا وەک کەمینە ئامادەیە. لە ئێستاشدا هیچ هێمایەک لە ئارادا نییە ھێما بۆ ئەگەری گۆرانکاریی گەورە لەو دۆخەدا بکات و نیشانیبدات ئەگەری تازە و جییاواز بەڕێوەیە. ئەوەی دەکرێت لە سەرجەمی ئەم وڵاتانەدا ببینرێت، ئەگەری دروستبوون و بەھێزبوونی کۆمەڵگایەکی ”میلیتاریستی“ تر و ”ناسیۆنالیست“ تر و ”دینی“تر دەبێت. بەڵام دیوی دووھەمی ئەم دۆخە ئەو راستییە سادەیە کە هێشتنەوەی دۆخەکە بەو شێوەیەی ئێستای، پاراستنی ئەوەی دروستکراوە و نەگۆڕینی، بەو هەموو ناهەقیی و بێمافیی و بریندارکردنە بەردەوامەی کەرامەتی مرۆڤەوە لەناویاندا، خورافەتێکی گەورەیە. مرۆڤایەتی لە قۆناغێکی گەشەکردنیدایە هێشتنەوەی بێمافیی و سەپاندنی ناهەقیی و بریندارکردنی بەردەوامی کەرامەتی مرۆڤ، تێکەڵ بە زەلیلکردن و ئیهانەکردنێکی بەردەوام، قابیلی قبووڵکردن و بەرگریلێکردن نییە.
درەو: راپۆرتی: وینسرۆپ رۆجەر - ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEI) وەرگیڕانی: كەركوك ناو ئینستیتوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEI) راپۆرتێكی شیكاری بڵاوكردووەتەوە سەبارەت بە میدیاكانی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی راپۆرتەكەیدا دەڵێت" لەكاتێكدا كە رۆژنامەكانی ئاوێنە و هاووڵاتی كاریگەریی خۆیان لەدەستدا، چەندین وێبسایت دەستیانكرد بە كاركردن وەك میدیایی سەربەخۆ لەوانەش (پەرەگراف، كەركوك ناو، درەو میدیا). بەشێك لە میدیا سەربەخۆكان بەشێوەیەكی بەردەوام لەلایەن دەسەڵاتەوە هەراسان دەكرێن، بەڵام زۆرینەی كات ئاڵنگارییە سەرەكییەكەیان بریتیە لە پەیداكردنی پاڵپشتی دارایی. بە پێچەوانەی هاوتا حزبییەكانیانەوە، پەیوەندیان لەگەڵ بەرپرسی باڵای پارەدارەوە نییە. درەو و پەرەگراف لەلایەن رێكخراوی (NED)ەوە پاڵپشتی دارایی دەكرێن و كەركوك ناویش لەلایەن رێكخراوەكانی (EED و FPU) و پاڵپشتی دەكرێت. دەقی راپۆرتەكەی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEI) ئه‌گه‌ر بچیته هه‌ر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییه‌وه له هه‌رێمى كوردستانى عیراق و سه‌یرێكى ئه‌و مێزه بكه‌یت كه مایكهكانى له‌سه‌ر دانراوه، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ره‌نگى سور، شین، زه‌رد، ره‌ش، پرته‌قاڵى ده‌بینیت كه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به میدیایه‌كى جیاوازه. له یه‌كه‌مین نیگادا، ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروستى میدیایی پڕ له دەرفەت و ركابه‌رییه‌كى ته‌ندروستت دێته بەرچاو، به‌ڵام له واقیعدا ژینگه‌ی میدیایی له هه‌رێمى كوردستاندا له‌لایه‌ن ئه‌و میدیایانه‌وه كۆنترۆڵكراوه كه سه‌ربه پارته سیاسییه‌كانن. كاتێك كه باسه‌كه دێته‌سه‌ر په‌یوه‌ندى میدیا و حزبه‌كان، پێویسته پۆلێنكارییهكمان هه‌بێت. دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى هه‌رێمى كوردستان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان هه‌ریه‌كه‌یان دنیایه‌ك ده‌زگاى میدیایی دڵسۆزى خۆیان هه‌یه. حزبه ئیسلامییه‌كان و ئۆپۆزسیۆنیش به‌هه‌مانشێوه له‌م ژینگه‌یه‌دا هه‌ن و میدیاى خۆیان هه‌یه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، به‌شێكى تایبه‌ت له‌نێو حزبه‌كان یانیش كه‌سایه‌تیه‌كانى نێو حزبه‌كان پاڵپشتى داریی پێشكه‌شى دامه‌زراوه‌ى میدیایی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیكردنى پێگه‌ى سیاسی‌یان. ئه‌مه‌ش، ئاڵۆزى دۆخه‌كه‌ى بردووه‌ته ئاستێكى تره‌وه. له ئه‌نجامدا، روماڵى میدیایی له هه‌رێمى كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌چێته قازانجى ئه‌وانه‌ى كه پاڵنه‌رى سیاسی‌یان هه‌یه له كاره‌كه‌یاندا، وه‌ك له‌وه‌ى كه هه‌ستێت به جێبه‌جێكردنى ئه‌ركى خۆی كه خزمه‌تكردنه به چاكه‌ى گشتى و گه‌یاندنى زانیارى گرنگ به هه‌موو وه‌رگره‌كانی. چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى میدیایی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى دارایی و هه‌راسانكردنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاستى گه‌یشتنیان به وه‌رگره‌كانیان سنورداره. له كۆتایدا كاره‌كانیشیان له‌نێو ژینگه‌ى ئه‌و میدیایانه‌ى كه حزب پاڵپشتى دارییان ده‌كات ونده‌بن. ئه‌م دۆخه بۆ خه‌ڵكى كوردستان و چاودێرانى بیانیش وێنه‌یه‌كى چه‌واشه‌كار و تێڕوانینێكى لایه‌نگرانه بۆ رووداوه‌كان دروستده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى، چى گرنگه؟ ئاسان نابێت. زیاتر له‌مه‌ش، ئه‌م دۆخه سیستمێك به‌رهه‌مده‌هێنێت كه چالاكییه‌كانى چینى سیاسى باڵا تێیدا دهبنهههواڵ و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت نه‌وه‌ك ئه‌و چیرۆكانه‌ى كه باس له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانى وه‌ك گه‌نده‌ڵى، ئابورى، پیسبونى ژینگه و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ن. كاتێكیش كه میدیاى حزبى ئه‌م كێشانه روماڵ ده‌كات هه‌وڵده‌دات له گۆشه‌یه‌كى ئه‌رێنیه‌وه نیشانیان بدات یانیش له‌دژى حزبه سیاسییه ركابه‌ره‌كه‌ى به‌كاریانبهێنێت. ئه‌م شیكارییه، هه‌وڵێكه بۆ رونكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره‌ى، چۆن میدیا حزبییه‌كان گۆڕه‌پانى میدیایان له هه‌رێمى كوردستان داگیركردووه؟ كاریگه‌رییه‌كه‌ى چییه له‌سه‌ر دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه بیانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان. رێبهرییهكى رون نییه بۆ میدیاى كوردى، به‌ڵام ده‌توانێت زانیارى ببه‌خشێت له‌سه‌ر پێگه‌ى به‌شێك له دامه‌زراوه میدیاییه سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. گه‌شه‌سه‌ندنى میدیاى حزبی ئه‌و داگیركارییهى كه میدیایی سه‌ر به حزبه سیاسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌یكات به‌شێكه له سه‌روه‌ریی گه‌شه‌سه‌ندنى سیاسیى له‌و هه‌رێمە. تاوه‌كو ساڵى 1991 ناوچه كوردییه‌كانى عێراق لهلایهەن حكومه‌تى ناوه‌ندیی به‌غداوه به‌ڕێوه‌ده‌بران به سه‌رده‌مى رژێمى دیكتاتۆری سه‌دام حسێن-یشه‌وه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا میدیا زۆر سنووردار كرابوو و گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى میدیا سه‌ر به دامه‌زراوه فه‌رمییه حكومییه‌كان بوو. میدیاى ناحكومیش له شێوه‌ى رۆژنامه و رادیۆدا هه‌بوو كه له‌لایه‌ن پارتى و یه‌كێتی-ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، به‌شێكیش بوو له وه‌ستانه‌وه‌یان له‌دژى حكومه‌تى ئه‌وكاتى عیراق. له‌به‌ر ئه‌وه، په‌یوه‌ندى نێوان میدیا، حكومه‌ت و حزبه سیاسییه‌كان زۆر نائاساییه. له‌ڕاستیدا، ریشه‌یه‌كى مێژوویى هه‌یه و بووه به عاده‌تێك كه له مێژووه‌وه وه‌رگیراوە. له ساڵانى 2000كاندا میدیاى سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌وپێشچوونى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و گه‌شایه‌وه. رۆژنامه‌كانى وه‌ك هاووڵاتى و ئاوێنه و گۆڤارى لڤین كۆمه‌ڵێك هه‌واڵ و بابه‌تیان بڵاوده‌كرده‌وه كه ته‌حه‌دا (ئاڵنگارى)ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان ده‌كرد. په‌یامنێر و ههواڵسازهكانیان چه‌ندین چیرۆكى گرنگ و بنكۆڵكاریان له‌سه‌ر بابه‌تى گه‌نده‌ڵى بڵاوده‌كرده‌وه. "خه‌ڵكى تامه‌زرۆ بون بۆ خوێندنه‌وه‌ى بابهتهكان و چاوه‌ڕێى ده‌رچونى ژمارەی نوێى رۆژنامه‌كانیان ده‌كرد. ئه‌م ئیشانه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان هه‌بوو"، سوركێو محه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌رى وێبسایتى په‌ره‌گراف كه ده‌زگایه‌كى میدیایی سه‌ربه‌خۆیه واى وت. میدیاى سه‌ربه‌خۆ جیاوازه له میدیاى سه‌ر به حزب له‌ڕوى ئه‌وه‌ى چۆن پاره‌دار ده‌كرێن و چۆن روماڵى هه‌واڵ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى كه چۆن میدیاى حزبى پاره‌دار ده‌كرێت؟ پرۆسه‌یه‌كى ناڕونه، به‌هۆى ناڕونى (نه‌بونى شه‌فافیه‌ت) له هه‌رێمى كوردستاندا، ئه‌مه‌ش به واتاى ئه‌وه دێت كه چه‌ند هێڵێكى كه‌م هه‌ن كه رون بن له نێوان ئه‌م میدیا حزبیانه و ئه‌و حزبانه‌ى كه پاڵپشتى داراییان ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ى كه چۆن میدیاى حزبى پاره‌دار ده‌كرێت؟ پرۆسه‌یه‌كى ناڕونه، به‌هۆى ناڕونى (نه‌بونى شه‌فافیه‌ت) له هه‌رێمى كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى په‌یوه‌ندییه‌كه ناڕونه. شێوازێكى تر‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و میدیایانه‌ى كه سه‌ربه حزبه‌كانن بریتیه له تێڕوانین له‌وه‌ى كه ئایا ئه‌م میدیاییه ده‌توانێت راپۆرت و هه‌واڵ یان وتارێكى ره‌خنه‌یی بڵاوبكاته‌وه كه ئاراسته‌ى ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و حزبه كرابێت كه پاڵپشتى دارایی ده‌كات؟! بۆ میدیایه‌كى راسته‌قینه‌ى سه‌ربه‌خۆ، هه‌موو كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و ئه‌و روداوانه‌ى كه شایه‌نى ئه‌وه‌ن بكرێنه هه‌واڵ ده‌كرێت به‌شێوه‌ى ئه‌رێنى یان نه‌رێنى به‌پێى سروشتى بابه‌ته‌كه له‌ڕوى میدیاییه‌وه كاریان له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌م شێوازه رۆژنامه‌وانییه زۆر به ده‌گمه‌ن له هه‌رێمى كوردستانى عیراقدا ده‌بینرێت. له‌برى ئه‌وه، میدیاى حزبى بڕیار ده‌دات چى روماڵ بكرێت و چۆن روماڵى گه‌شه سهندنهكان بكرێت، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیی و حساباتى سیاسى ئه‌وانه‌ى كه پاڵپشتیان ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌و میدیایانه‌ى كه له‌م بابه‌ته‌دا ناویان ده‌هێنرێت، به‌شێوه‌یه‌كى زاره‌كى بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان زۆر به زه‌قى له كاتى بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆیان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌كارده‌هێنن. له‌و باره‌یه‌وه سوركێو محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ته‌نیا به‌كارهێنانى وشه‌كه‌یه، وه‌ك چۆن وشه‌ى دیموكراسى به‌كارده‌هێنرێت. واهه‌ستده‌كه‌ن شتێكى باش ده‌كه‌ن. ده‌سته‌واژه‌كه وه‌ك پاساوێك بۆ بونى خۆیان و كاره‌كانیان به‌كارده‌هێنن". زۆربه‌ى كات، ئه‌م فێڵه به‌كارده‌هێنرێت بۆ چاوبه‌ستكردن له‌و كه‌سانه‌ى كه شاره‌زای دۆخه‌كه نین. له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا ئه‌م كه‌سه بیانیانه شاره‌زای دۆخه‌كه‌ن و ده‌زانن كه ئه‌و میدیایانه سه‌ر به حزبه‌كانن، به‌ڵام دیسانه‌وه كاره‌كته‌ره حزبییه‌كه‌یان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن له‌كاتى كاركردن له‌گه‌ڵیاندا. ئه‌و گهشانهوهیهى كه میدیاى سه‌ربه‌خۆ به‌خۆیه‌وه بینى له ساڵانى ناوه‌ڕاستى 2000ه‌كاندا، له كۆتایی دهیهكهدا به‌هۆى گۆڕانكارییه ته‌كنه‌لۆجیه‌كان و هاتنه‌كایه‌ى ته‌له‌فزیۆنه سه‌ته‌لایته‌كانه‌وه كه به گه‌یه‌نه‌رێكى سه‌ره‌كى هه‌واڵ داده‌نران كۆتایی هات. هه‌رچه‌نده به‌رهه‌مهێنان له ته‌له‌فزیۆندا تێچووه‌كه‌ى زۆر زیاتربوو له رۆژنامه، به‌ڵام ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكانى سه‌رمایه‌داره‌وه ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیرا. له سه‌ره‌تاى ئه‌م قۆناغه‌دا كوردستان تى ڤى، زاگرۆس تى ڤى، كوردسات هه‌بون، به‌ڵام ئێستا كه‌ناڵه‌كانى وه‌ك رووداو، دامه‌زراوه‌ى میدیایی نالیا (NRT) و كوردستان24 له‌نێو ئۆفیس و دوكانه‌كان، له‌كاتى نانخواردن، له ئێواراندا به‌رچاو ده‌كه‌ون و كۆكراوه‌ى ژیانى رۆژانه‌ى هه‌رێمى كوردستان نیشانده‌ده‌ن. ته‌له‌فزیۆن رێگایه‌كى یه‌كسه‌ر (یه‌كلایه‌نه)ى په‌یوه‌ندى كردنه. ئه‌م راستییه خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كان ده‌كات و واده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ى كه ده‌یانه‌وێت نه‌خشه‌ى هه‌واڵه‌كان دابڕێژن. زۆرینه‌ى كات، ئه‌و شته هه‌ڵده‌بژێرن كه خزمهتیاندهكات. په‌یوه‌ستى سیاسى و هێڵى حزمهتى ئه‌م كه‌ناڵانه زۆر ئاشكرایه. زۆرێك له وه‌رگره‌كانیان رۆژانه ئه‌م كه‌ناڵانه ده‌گۆڕن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن هه‌ریه‌كه‌یان چى ده‌ڵێن له‌باره‌ى هه‌واڵێكى دیاریكراو و به‌راوردى ده‌كه‌نه‌وه به هه‌ڵوێست و بۆچونى لایه‌نێكى دیاریكراو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. ئه‌م بارگۆڕانه له رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكانه‌وه بۆ میدیاى حزبى به‌ته‌واوه‌تى له‌دواى سه‌رده‌مى گه‌شه‌سه‌ندنى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستبوو، به دیاریكراویش فه‌یسبووك. هاوكات، گه‌شه‌سه‌ندنى به‌كارهێنانى مۆبایل بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئینته‌رنێت ئاسانتربێت، حزبه سیاسییه‌كانیش ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه. ئه‌وانه‌ى پێشتر رۆژنامه‌یان ده‌رده‌كرد نه تاقه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌بوو و نه ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رچاوه‌ى داراییان هه‌بوو كه خۆیان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بگونجێنن. له به‌رامبه‌ریشدا كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان تۆڕى هه‌واڵى فراوانیان له‌نێو ئینته‌رنێت له‌ڕێگه‌ى وێبسایتهكانیانهوه دروستكرد. له ئه‌نجامدا له ناوه‌ڕاستى ساڵانى 2010دا، بوونه جێگره‌وه‌ى زۆرینه‌ى میدیا سه‌ربه‌خۆكان كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ههواڵبون له هه‌رێمى كوردستان و زۆرینه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌یان به‌لاى خۆیاندا راكێشا كه له رۆژنامه‌واندا كاریان ده‌كرد. هه‌موو ئه‌مه هاوشانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كلتوره سیاسیه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، كه كلتورێكه تێیدا كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی لاوازتره له حزبه سیاسیه‌كان. له ئێستادا یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى كه نه‌خشه‌ى ژیانى مه‌ده‌نى ده‌كێشن له‌وانه‌ش، سه‌ندیكاى كرێكاران، زانكۆكان، دادگاكان و پرۆژه بازرگانییه‌كان. میدیاش جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى نییه له‌م بابه‌ته‌دا، به‌ڵام جیاوازیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه رۆڵێكى ناوازه ده‌گێڕێت له داڕشتن و دابینكردنى زانیارییه‌كاندا. پێش ئه‌وه‌ى قوڵتر بینه‌وه گرنگه ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی حزبێكى سیاسى له‌لایه‌ن میدیایهكهوه به واتاى ئه‌وه نایه‌ت، ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى كه كارى تێدا ده‌كه‌ن كه‌سانى حزبین. به‌شێكیان راسته كه‌سانى حزبین، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ى تریان هاوشێوه‌ى وه‌رگره‌كانیان قوربانى سیستمێكن كه له‌سه‌روو ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وانه‌وه‌یه. كاركردن له‌نێو میدیاى كوردى له‌ڕوى سیاسییه‌وه سهركهشییهكى پڕ له ئه‌زموونه. په‌یامنێره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی له‌كاتى كاركردندا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به ئامانج ده‌گیرێن و هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌ى كه دامه‌زراوه میدیاییهكهیان هه‌یه‌تى. پیشه‌كه خۆى له بنه‌ڕه‌تدا سه‌لامه‌تى لاوازه، موچهكهشى كه‌مه و بۆ كه‌سانى نا دڵسۆزیش سزاى داناوه. به‌شێك له رۆژنامه‌نوسه‌كان كاردانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌م پێوه‌رانه، به‌ڵام خاڵى تیشكخستنهسهرى ئه‌م شیكارییه سیستمه‌كه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ى تاكه‌كانى ناو سیستمه‌كه ئه‌نجامیده‌ده‌ن. دیندار زێباری، رێکخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی لە 6ی ئایاری 2021 لە پشت مایكی راگەیاندنە کوردییەكانەوە وەستاوە. فۆتۆ: وینسرۆپ ڕۆجه‌ر شیكردنه‌وه‌ى گۆڕه‌پانى میدیایی بۆئه‌وه‌ى بتوانیت مێزى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بخوێنیته‌وه و تێبگه‌یت كه چ میدیایه‌ك له‌گه‌ڵ چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى سیاسى پێكه‌وه گرێدراوه له‌كاتى روماڵى هه‌واڵێكدا پێویستت به كه‌مێك كات و ئه‌زمون هه‌یه.هه‌ندێك شیكه‌ره‌وه‌ى وه‌ك حه‌كیم داود قه‌ره‌داغى، رێبه‌ری سودبه‌خشیان نووسیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌م وێبسایتانه زوو به‌سه‌ر ده‌چن و به خێرایی نوێیه‌كان دێنه‌پێشه‌وه و كۆنه‌كان ون ده‌بن. له‌ناوچون و سڕینه‌وه‌ى چیرۆكه بهرههمهێنراوهكانیش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ن بۆ میدیاى كوردى، پوختەی به‌شێك له میدیا كوردییه سه‌ره‌كییه‌كان له‌وانه‌یه ئه‌م نمونه‌یه به باشى روونبكاته‌وه. له‌نێوان دوو حزبه دهسهڵاتدارهكهدا، میدیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زۆر ئاڵۆزتره. حزبه‌كه و سه‌ركرده‌كانى تۆڕێكى فراوانترى دامه‌زراوه میدیاییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. دیارترینى ئه‌م دامه‌زراوه میدیاییانه كه‌ناڵى رووداو-ه، كه له ساڵى 2013 دامه‌زرا و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌رچه‌نده ئامارى دروست له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت پڕبینه‌رترین كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى هه‌رێمى كوردستانه. وه‌ك زۆرێك له دامه‌زراوه میدیاییه‌كانى تریش، رووداو به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به‌رنامه‌كانى به دایهلێكتى كوردى - سۆرانى په‌خشده‌كرێن. به دایهلێكتهكانى تر‌ى كوردى و زمانه‌كانى عه‌ره‌بى و توركى و ئینگلیزى له وێبسایته‌كه و پلاتفۆڕمه‌كانى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵ بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه بتوانێت بگات به وه‌رگره جیاوازه‌كانی و به‌پێى وه‌رگره‌كانى رووماڵى هه‌واڵ بكات. تۆنى رووماڵكردنى رووداو به‌شێوه‌ى ئینگلیزى جیاوازتره له‌و تۆنهى كه به زمانى كوردى په‌خشى پێده‌كات. بۆ نمونه، كێشه‌كانى مافى مرۆڤ و ئازادى رۆژنامه‌وانى هاوسۆزییه‌كى ته‌واویان هه‌یه له به‌شى ئینگلیزییه‌كه‌دا له‌كاتێكدا هه‌مان ئه‌م بابه‌تانه له به‌شه كوردییه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك روماڵ ده‌كرێن كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى حزبه‌كه‌دا بگونجێن. ئه‌و روماڵهى كه رووداو ده‌یكات رون و ئاسانه بۆ تێگه‌یشتن و واشده‌كات جیاواز بێت له میدیا حزبیه‌كانى تر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خۆڕاگریی به‌رامبه‌ر ئه‌و پاڵپشتیه داراییه حزبیه‌ى كه هه‌یه‌تى و خۆڕاگریى به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌گرتن له سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى واده‌كات ئه‌جێندا و كه‌سایه‌تیه‌كه‌ى زیاتر دیار بێت. له‌م ساڵانه‌ى دوایدا، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌شه‌ى به ده‌سه‌ڵاتى خۆیداوه له‌نێو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ته‌حه‌داى نێچیرڤان بارزانى ئامۆزى ده‌كات. له‌م دواییانه‌شدا، ده‌ستیكردووه به هه‌وڵدان بۆ جێگه لێژكردن به رووداو وه‌ك میدیاییهكى ژماره یه‌كى كوردیی بۆ ئه‌وه‌ى به‌و میدیایانه جێگه‌ى بگرێته‌وه كه خۆى كۆنترۆڵیان ده‌كات، هه‌وڵه‌كه‌ش به دیاریكراوى بۆ ئه‌وه‌یه كوردستان24 جێگه‌ى بگرێته‌وه كه له ساڵى 2015 دامه‌زراوه. هه‌رچه‌نده له‌ڕووى پاڵپشتى داراییه‌وه ئه‌م دوو كه‌ناڵه كێبڕكێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كوردستان24 هێشتا له‌دواى ركابهرهكهیهوهیه و روماڵهكانى به كوردى، ئینگلیزى و زمانه‌كانى تر تۆزێك جیاوازتره له‌و به‌یاننامانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ریانده‌كات. مه‌سرور بارزانى چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى تر‌ى میدیایی هه‌یه، له‌وانه‌ش، باس نیوز كه په‌یامه‌كانى ده‌گه‌یه‌نن. سیستمى میدیایی یه‌كێتى كه‌متر ئاڵۆزه و ره‌نگده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه ئاڵۆزه‌كانى نێو حزبهیهكه. كه‌ناڵه تهلهفزیۆنییهكانى وه‌ك كوردسات و گه‌لى كوردستان گوزارشت له سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه ده‌كه‌ن و كاریگه‌ریی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، خانمى یه‌كه‌مى عێراق-یان له‌سه‌ره. بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى دامه‌زراوه‌یی میدیایی (ئێستا نیوز)ى كرده‌وه له ساڵى 2019 له كاتێكدا كه خۆى ئاماده ده‌كرد بۆ وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات. سه‌ركرده‌كانى تر‌ى حزبه‌كه وه‌ك قوباد تاڵه‌بانى و به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لا به‌ختیار به‌وه ناسراون كه پاڵپشتى له ده‌زگاى میدیایی بچوك و جۆراوجۆر ده‌كه‌ن. پێش ئه‌وه‌ى له یه‌كێتى ده‌ربچێت و دواى ئه‌وه‌ش، لاهور شێخ جه‌نگى هه‌ژموونى خۆى له‌سه‌ر میدیا داناوه. دامه‌زراوه میدیاییهكهى كه به (ئاى پڵه‌س) ناسرابوو له‌لایه‌ن تاڵهبانییهكانهوه ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا، وه‌ك هه‌نگاوێكى سه‌ره‌تایی لابردنى لاهور شێخ جه‌نگى له پۆستى هاوسه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى. "هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵاتدار دامه‌زراوه‌ى میدیایی تایبه‌ت به‌خۆیانیان دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌و شێوه‌یه‌ى كه ده‌یانه‌وێت هه‌واڵ بگه‌یه‌ننه وه‌رگر، نه‌وه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ى كه هه‌واڵه‌كه خۆى هه‌یه. پارتى سه‌ركه‌وتووتره، له‌م بابه‌ته‌دا چونكه حزبێكى ناوه‌ندیی و بنه‌ماڵه‌ییه و ته‌نیا بارزانییه‌كان بڕیاربه‌ده‌ستن تێیدا. ئه‌مه واده‌كات ئیشى میدیا زۆر رون بێت و دامه‌زراوه میدیاییه‌كانیان له یه‌ك سه‌رچاوه‌وه ئاراسته بكرێن. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به یه‌كێتیه‌وه هه‌یه، جیاوازه...حزبێكى به‌هێز و مەركەزی نییه". سه‌ره‌كیترین میدیای ئۆپۆزسیۆن ئێن ئاڕ تی-یه، كه چه‌ند رۆژێك پێش خۆپیشاندانه‌كانى شوباتى 2011 له سلێمانى كرایه‌وه. له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، هێزى سه‌ربازى هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ئۆفیسى كه‌ناڵه‌كه و ئاگریان تێبه‌ردا. ئه‌مه وایكرد ئێن ئاڕ تى ده‌ست له روماڵى خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام ئه‌م رووداوه كردیه خاوه‌نى چیرۆكێكى سه‌رنجڕاكێش. بۆماوه‌ى چه‌ندین ساڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له به ئامانج گرتنى پهیامنێرهكانى و داخستنى ئۆفیسهكانى بۆ ئه‌وه‌ى روماڵى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى سنوردار بكات. دواى ئه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى كه شاسوار عه‌بدولواحید-ه هه‌نگاوینا به‌ره‌و دنیاى سیاسه‌ت و جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێى دروست كرد له ساڵى 2018، وه‌رگره‌كانى وه‌ك كه‌ناڵێكى حزبى كه وابه‌سته‌یه به حزبێكى سیاسى سه‌یرى ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستاش ئه‌م كه‌ناڵه له‌كاتى روماڵهكانیدا زۆر ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى ده‌گرێت و ئه‌و شتانه ده‌ڵێت كه میدیاى یه‌كێتى و پارتى نایڵێن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه وه‌رگره‌كانى وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ میدیاى ئه‌و حزبانه سه‌یرى ده‌كه‌ن. حزبه‌كانى تریش میدیاى خۆیان هه‌یه. بزوتنه‌وه‌ى گۆران KNNى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م كه‌ناڵه نه هێنده‌ى ئێن ئاڕ تى و نه هێنده‌ى ئه‌وانه‌ى كه له‌لایه‌ن یه‌كێتى و پارتیه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن ناوى ده‌ركردووه. حزبه ئیسلامییه‌كانیش میدیایی خۆیانیان هه‌یه كه هه‌واڵ و به‌رنامه‌ى ئاینیش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان كه‌ناڵى سپێده-ى هه‌یه و كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كوردستان-یش كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى په‌یامى هه‌یه. له‌كاتێكدا كه رۆژنامه‌كانى ئاوێنه و هاووڵاتى كاریگه‌ریی خۆیان له‌ده‌ستدا، چه‌ندین وێبسایت ده‌ستیانكرد به كاركردن وه‌ك میدیایی سه‌ربه‌خۆ له‌وانه‌ش، په‌ره‌گراف، كه‌ركوك ناو، دره‌و میدیا. به‌شێك له میدیا سه‌ربه‌خۆكان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌راسان ده‌كرێن، به‌ڵام زۆرینه‌ى كات ئاڵنگارییه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان بریتیه له په‌یداكردنى پاڵپشتى دارایی. به پێچه‌وانه‌ى هاوتا حزبییهكانیانهوه، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسى باڵاى پاره‌داره‌وه نییه. "له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى په‌ره‌گراف-دا، ئۆتۆمبێله تایبه‌تییه‌كه‌ى خۆمم فرۆشت. دواى ئه‌وه‌ش پاڵپشتى داراییم له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ده‌ستهێنا"، سوركێو محه‌مه‌د واده‌ڵێت. په‌ره‌گراف و دره‌و له‌لایه‌ن رێكخراوى (NED)ه‌وه پاڵپشتى دارایی ده‌كرێن و كه‌ركوك ناویش له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى (EED و FPU) و پاڵپشتى ده‌كرێت. بۆ به‌شێك له چاودێران، ئه‌م پاڵپشتییه داراییانه جێگه‌ى مشتومڕن، چونكه سه‌رچاوه‌كه‌یان له ئه‌مریكا و ئه‌وروپان، به‌ڵام بۆ وه‌رگره‌كانیان ئه‌م پاڵپشتیانه به واتاى سه‌ربه‌خۆیی دێت. هه‌ندێك داهات هه‌یه كه له ریكلامى بازرگانییه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام بازرگانییه‌كانیش كاریگه‌ریی هه‌ژمونى سیاسیان له‌سه‌ره. "ئێمه یه‌ك رێگه‌مان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كاربكه‌ین، ئه‌ویش بریتیه له پاڵپشتى دارایی نێوده‌وڵه‌تى و پاره‌داركردنى نێوده‌وڵه‌تى، به پێچه‌وانه‌وه ناتوانین كاربكه‌ین و به‌رگه‌بگرین"، سوركێو محه‌مه‌د واى وت. روماڵکردنی گەشتەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ داڤۆس لە 12ی 1ی 2024ی کەناڵی کوردستان 24. دامه‌زراوه میدیاییه نوێیه‌كان پارتى و یه‌كێتى ستراتیجى خۆیان دوو به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن و له چه‌ند مانگى رابردوودا چه‌ندین دامه‌زراوه‌ى میدیایی نوێ دامه‌زراون. قه‌باره‌ى زۆرى ئه‌م دامه‌زراوه میدیاییه نوێیانه په‌یوه‌ندییان به مه‌سرور بارزانى و راوێژكاره‌كانیه‌وه هه‌یه و رهنگدهرهوهى گه‌شه‌سه‌ندنى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانن له‌ناو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان. له مانگى شوباتى 2023دا (Kurdistan Chronicle) دامه‌زرا كه گۆڤارێكه به زمانى ئینگلیزى په‌خشى خۆى ده‌كات و ئامانجى ئه‌وه‌یه كه وێنه‌یه‌كى جوانى ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تى مه‌سرور بارزانى نیشانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بدات. هاوشێوه‌ى كوردستان كرۆنیكڵ، (The New Region) بۆ ئه‌وه دانراوه كه ئاراسته‌ى وه‌رگرى بیانى بكات، به‌ڵام ههواڵیى تره، هه‌رچه‌نده ئه‌و مه‌به‌سته‌ى كه له ناوه‌كه‌یدا به‌رجه‌سته‌كراوه هه‌ڵه هه‌ڵناگرێت. له كۆتاییدا، بارزانى كه‌ناڵى ئاڤا-ى له كه‌ناڵێكى كاتبهسهربردنهوه گۆڕى بۆ كه‌ناڵێكى هه‌واڵى كه بۆ وه‌رگرى كورد دروستكراوه. ئارین بارزانى كه كوڕى مه‌سرور بارزانى و میراتگریهتى زۆر به روونى له روماڵهكانى ئه‌م كه‌ناڵه‌دا گرنگى پێده‌درێت و نیشانده‌درێت. به وته‌ى حه‌كیم قه‌ره‌داغى، "ئامانجه‌كه بۆ ركابه‌ریكردنى كەناڵی رووداو و به ئامانجگرتنى وه‌رگره له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردییه‌كان. ئاڤا میدیا بە موچەیەكی زۆر كارمه‌نده‌كانى رووداو وه‌رده‌گرێت". ئه‌م میدیایانه ههوڵێكیشن بۆ بێده‌نگكردنى ئه‌و ره‌خنانه‌ى كه له كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌گیرێن كه ناجێگرییهكى زۆرى ئابوورى و سیاسى به‌خۆیانه‌وه بینیوه، مه‌به‌ستیانه كه پێگه‌ى كابینه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى له پایته‌خته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا باشتر بكه‌ن. هه‌رچه‌نده حه‌كیم قه‌ره‌داغى ئه‌م بابه‌ته به، "تێكه‌ڵكردنى رۆڵى حكومه‌ت و كه‌سى و حزبى ده‌بینێت". نابێت له‌بیریشمان بچێت، بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى كه له ساڵى 2019ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى پێگه‌ى خۆى له‌نێو یه‌كێتى گرتووه، ده‌یه‌وێت پێگه و كه‌سایه‌تى خۆیى گه‌شه‌پێبدات. تاڵه‌بانى، خاوه‌نى ئه‌و په‌یوه‌ندییه نییه كه سه‌ركرده كوردییه‌كانى تر له‌نێویشیاندا باوكى (جه‌لال تاڵه‌بانى) هه‌یبوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى لایه‌نگره حزبیهكانیشان. بۆیه، ده‌بێت ئه‌م ده‌ركه‌وتنه رووكهشیه له‌ڕێگه‌ى میدیاییهكى نه‌رمه‌وه دروستبكرێت و گه‌شه‌ى پێبدرێت. له مانگى كانونى یه‌كه‌مى 2024، كه‌ناڵ8 له‌دواى ماوه‌یه‌كى دورودرێژ له گه‌شه‌پێدانى ده‌ستى به په‌خشكرد. كه‌ناڵه نوێیه‌كه سه‌ربارى ئه‌و سامانه سیاسییه‌ى كه تاڵه‌بانیه‌كان بۆیان به‌جێماوه، ده‌یه‌وێت پاڵپشتى ستراتیژ و سیاسه‌تى یه‌كێتى بكات پێش هه‌ڵبژاردنه چاوهڕوانكراوهكهى ئه‌مساڵ. كێ زیانى پێده‌گات؟ سیستمى میدیای حزبى له هه‌رێمى كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كى چه‌واشه‌كارانه روماڵى رووداو و كێشه‌كان ده‌كات. ئه‌مه دوو گروپى جیاواز ده‌كاتە قوربانى كه بریتین له، دانیشتوانى كوردستان، كه ناتوانن ده‌ستیان به زانیارى هه‌ستیار بگات به زمانى خۆیان ده‌رباره‌ى حكومه‌ته‌كه‌یان و سیاسیه‌كانیان. گروپى دووه‌م بریتین له، چاودێرانى بیانى كه زانیارییه‌كانیان ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌ڕێگه‌ى میدیایی حزبیه‌وه پێده‌گات، ئه‌م زانیارییانه‌ش زانیارى گه‌لێكن كه له میدیایی حزبیه‌وه پاڵێوراون. هه‌رچه‌نده هاوڵاتییان هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه كه له‌نێوان میدیا حزبیه جۆراوجۆره‌كاندا هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه هه‌ریه‌كه و بیروبۆچوونى جیاوازى هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك بابه‌تیش هه‌ن كه حزبه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه دور له‌چاوى هه‌مووان و خه‌ڵكى بهێڵرێنه‌وه، باشترین نمونه‌ش بۆ ئه‌مه بابه‌تى گه‌نده‌ڵییه كه تاڕاده‌یه‌ك بابه‌تێكى گشتگیره. ئه‌نجامدانى بابه‌تى بنكۆڵكارى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ده‌گمه‌نه، هه‌ركاتێكش به‌دواداچوون بۆ بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به گه‌نده‌ڵى بكرێت ته‌نیا له چوارچێوه‌ى سه‌ره‌داو و تۆمه‌تباركردن و بانگه‌شه‌دا ده‌مێنێته‌وه نه‌وه‌ك هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌رده له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و ئه‌نجامدانى بنكۆڵكارى له‌سه‌رى وه‌ك ئه‌وه‌ى له هه‌ر شوێنێكى تر ده‌كرێت. هه‌ربۆیه‌شه به‌شێك له بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه ورده‌كانى تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانى بیانییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. هۆكارى ئه‌م بابه‌ته‌ش بریتى نییه له نه‌بوونى ئازایه‌تى، تواناى رۆژنامه‌وانى و خواست له‌نێو رۆژنامه‌نووسانى هه‌رێمى كوردستاندا، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه زیاتر په‌یوه‌سته به سیستمه‌كه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییه حزبیه‌كان ده‌پارێزێت و سزاى هه‌ر كه‌سێك ده‌دات كه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه ده‌خاتە مه‌ترسییه‌وه چ به نانبڕین بێت یانیش به خراپتر. له‌م نێوه‌نده‌دا هاوڵاتیان دۆڕاوى یه‌كه‌من، به‌و پێیه‌ى كه ناتوانن ده‌ستیان به زانیارى گرنگ بگات كه یه‌كێكه له پایه سه‌ره‌كییه‌كانى بونیادنانى دیموكراسییه‌كى به‌هێز. چاودێرانى بیانیش به‌هه‌مانشێوه وێنه‌یه‌كى شێواوى دۆخى ئابورى و سیاسى هه‌رێمى كوردستانیان نیشاندراوە كه كێشه و چالاكییه‌كانى چینى ده‌ستڕۆیشتوو چهقهكهیهتى نه‌وه‌ك ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵكى ئاسایی. دامه‌زراوه میدیاییه‌كانى وه‌ك رووداو، كوردستان24 و كوردستان كرۆنیكڵ به زمانى ئینگلیزى په‌خشده‌كه‌ن. ئه‌م میدیایانه زۆر به ئاسانى له‌كاتى گه‌ڕاندا به‌رده‌ستن. ئه‌م بهردهستبوونهیان فێڵ نییه، به‌ڵكو بازرگانییه‌كى زیره‌كانه‌یه كه له سه‌روى هه‌موو شتێكییه‌وه پاره‌یه‌كى باشى پێویسته بۆ ئه‌وه به باشى و به‌رده‌وامى كاربكات. كاریگه‌ریی ئه‌م پرۆسه‌یه كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه چاودێرانى بیانى له ده‌ره‌وه به‌ركه‌وتنیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ئه‌م میدیا حزبیانه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌ستكه‌وتنى راسته‌قینه‌ى ئه‌و زانیارییه‌ى كه میدیا حزبییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه ئاسان نابێت و پێویستى به كات، ئه‌زمون، شاره‌زایی زمانه‌وانى و به‌دواداچونى قوڵ هه‌یه. ئه‌م بابه‌ته‌ش قورسه له‌پشتى مێزێكهوه له واشنتۆن، دوبه‌ى یان به‌رلینه‌وه ئه‌نجام بدرێت. هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت زۆر باشتر خزمه‌تبكرێت له‌لایه‌ن میدیاى سه‌ربه‌خۆ و ناحزبیه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م بارگۆڕانه پێویستى به گۆڕانكاریی ریشه‌یی له‌و سیستمه‌دا هه‌یه كه پێچه‌وانه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى سیاسى هه‌رێمه‌كه‌یه. هاوكات، سیستمێكى ته‌واو جیاوازى پاره‌داركردنى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى رۆژنامه‌وانى راسته‌قینه‌ى سه‌ربه‌خۆ بكات. هه‌موو ئه‌مانه له داهاتویهكى نزیكدا رونادهن، به‌ڵام هه‌ستكردن پێیان و ده‌ستنیشانكردنى ئه‌م ئاڵنگارییه دوو سه‌ره‌یه هه‌نگاوى یه‌كه‌مه بۆ دڵنیابونه‌وه له‌وه‌ى كه رۆژێك هاوڵاتییانى ئه‌م هه‌رێمه و چاودێرانى بیانى ئه‌و زانیارییه‌یان ده‌ستده‌كه‌وێت كه شایهنیانە. وینسرۆپ ڕۆجه‌ر، رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ره، كارده‌كات له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسییه‌كان، مافى مرۆڤ، ئابووریى سیاسى. به‌رهه‌مه رۆژنامه‌وانییه‌كانى له‌لایه‌ن فۆرن پۆڵه‌سى، ئیندێكس ئۆن سێنسۆرشیپ، مۆنیته‌ر و رێست ئۆف زه وۆرڵد بڵاوبوونه‌ته‌وه. رۆجه‌ر، له ساڵى 2018 بۆ 2021 ههواڵسازى به‌شى ئینگلیزى بووه له كه‌ناڵى NRT و ئێستا له به‌شى ئینگلیزى ده‌زگاى میدیایی په‌ره‌گراف كارده‌كات. ئەم بابەتە لە پەیمانگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوكراوەتەوە
راپۆرت: دره‌و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بۆ یه‌كه‌مجار به‌بێ پاشگری "ئیسلامی" ده‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه تا مانگی ئایاری ئه‌مساڵ بكرێت، دیارترین ئاڵنگاری به‌رده‌م كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردن ره‌نگه یه‌كلابونه‌وه‌ی چاره‌نوسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بێت بۆ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، به‌تایبه‌تیش له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، پرۆسه‌ی فره‌ژنیی له‌ناو كۆمه‌ڵدا كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر پێگه‌ی حزبه‌كه دروستكردووه، كۆمه‌ڵ له‌دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ژماره‌ی كورسییه‌كانی له (2) كورسییه‌وه بۆ (1) كورسی كه‌میكرد، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2010 كۆمەڵ (144) هەزار دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا كۆمەڵ (64) هەزار دەنگی بەدەستهێنا دەنگەكانی بۆ زیاتر لە نیوەر دابەزیوە. گرنگترین ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردن له‌م راپۆرته‌دا. دۆخی حزبه‌كان له‌زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردندایه له مێژووی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی 1992 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كورد بووبێت له‌وه‌ی ئایا دوای كشانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس له ناوچه كوردییه‌كان، كورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا دوای 32 ساڵی حوكمڕانیی نیمچه سه‌ربه‌خۆی خۆی، كورد ده‌توانێت پارێزگاری له‌و فیدراڵیه‌ت و نیمچه سه‌ربه‌خۆییه بكات كه به‌ده‌ستیهێناوه؟ بۆ تێگه‌یشتن له دۆخی كورد له ئێستادا، خوێندنه‌وه بۆ دۆخی حزبه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی خۆیان و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یان، هه‌ندێك ئاماژه نیشان ده‌دات، (دره‌و) به زنجیره‌یه‌ك راپۆرت شیكاریی بۆ دۆخی هه‌موو ئه‌و حزب و گروپه سیاسییانه ده‌كات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. بەشی شەشەم:: كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ئه‌م حزبه له‌ناو (جبه)كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانه‌وه هاتوهتهدهر، ساڵی 1987 ژماره‌یه‌ك له مامۆستا‌و زانای ئاینیی كورد به سه‌رۆكایه‌تی (عوسمان عه‌بدولعه‌زیز) له ئێران بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانیان دروستكرد، ئه‌مه یه‌كه‌مین حزبی ئیسلامی چه‌كدار بوو له كوردستانی عێراقدا له‌سه‌ر په‌یره‌وی "ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت" دروستكرا. ساڵی 1992 ئه‌م ره‌وته ئیسلامییه به‌شداری له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا كرد، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كانی تری ئه‌وكاته‌دا لیستی ئیسلامی دروستكرد، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی 7%ی ببڕێت و بگاته ناو په‌رله‌مانی كوردستان. بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆتاییه‌كانی ساڵی 1993 توشی شه‌ڕی ناوخۆیی بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مه سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆیی كوردستان بوو، شه‌ڕه‌كه به شكستی بزوتنه‌وه كۆتایی هات، رابه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركراو بنكه‌و باره‌گاكانی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه كۆنترۆڵكرا، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی چووه ئێران و دوای خۆڕێكخستنه‌وه جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه‌و ساڵی 1997 سه‌رله‌نوێ توشی شه‌ڕ بووه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی، دواجار به رێككه‌وتنێك له تاران شه‌ڕه‌كه ته‌واو بوو، تا ئه‌وكات بزوتنه‌وه كۆنترۆڵی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و خورماڵی به‌ده‌سته‌وه بوو. بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دوای ته‌وابوونی شه‌ڕه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی، روبه‌ڕووی كێشه‌ی ناوخۆیی بووه‌وه، ساڵی 1999 بزوتنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی ئیسلامی كه مامۆستا (سدیق عه‌بدولعه‌زیز) سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی یهكگریانگرتنهوهو بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێیان به‌ناوی (بزوتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی) راگه‌یاند، ئه‌مه سه‌ره‌تای لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو، له‌دوای یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌م یه‌كبونه ئیسلامییه كه ئابی ساڵی 2000 به‌ڕێوه‌چوو، ئیتر یه‌كبوونی ئیسلامی په‌رت بوو بۆ سێ هێز: • بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به رابه‌رایه‌تی (عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) • ئه‌نسار ئیسلام به رابه‌رایه‌تی (مه‌لا كرێكار) • كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ئه‌میرایه‌تیی (عه‌لی باپیر) كۆمه‌ڵی ئیسلامی له 31ی ئایاری 2001دا به‌فه‌رمی خۆی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی. لەدامەزراندنیەوە تائێستا (عەلی باپیر) رێبه‌رایه‌تی ئه‌م حزبه دەكات، واتە ماوه‌ی زیاتر له (23 ساڵ)ە كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه رێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت. شوباتی 2021 كۆمەڵی ئیسلامی كۆنگرەی (چوارەم)ی خۆی لە سلێمانی بەست، لەم كۆنگرەیەدا وەكو یەكەمین حزبی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان، پاشگری "ئیسلامی"ی لەخۆی كردەوەو ناوی خۆی لە (كۆمەڵی ئیسلامی)یەوە گۆڕی بۆ (كۆمەڵی دادگەریی كوردستان)، سەرباری ئەمە له كۆنگره‌كه‌دا ناوی "ئەمیر"ی لە كەسی یەكەمی حزبەكە كردەوەو لەبری ئەوە ناوی "سەرۆك"ی بۆ دانا. عەلی باپیر كە سەرلەنوێو بەبێ ركابەر وەكو كەسی یەكەمی كۆمەڵی دادگەریی هەڵبژێردرایەوە، ئه‌وكات لەبارەی گۆڕانكارییەكانو لابردنی پاشگری "ئیسلامی" لەسەر ناوی حزبەكە وتی" لابردنی پاشگری ئیسلامی بۆ مامەڵەكردنە لەگەڵ دەرەوەی خۆمان". هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای لابردنی پاشگری ئیسلامییه‌وه كۆمه‌ڵ به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی زیاتر چووبێت، هێشتا هێڵی سه‌له‌فی له‌ناو ئه‌م حزبه‌دا به‌هێزه، هێشتا گوتاری ئاینیی له‌ناو كۆمه‌ڵدا له گوتاری سیاسی به‌هیزتره، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی له گوتاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌م حزبه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت. له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا كۆمه‌ڵ (7) په‌رله‌مانتاری هه‌بوو، لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (2) ئه‌ندامی هه‌بوو، یەكێكیان پێشتروازهێنانی لە ئەندامێتی كۆمەڵ راگەیاندبوو، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش كۆمه‌ڵ (2) ئه‌ندامی هه‌بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی نۆیه‌مدا كۆمه‌ڵ بوو به ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام هێشتا له سلێمانی قاچێكی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا بوو، كۆمه‌ڵ له‌م پارێزگایه (1) پۆستی قائیمقام‌و (4) پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەو (1) پۆستی بەڕێوەبەری گشتی (چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی)و پۆستی جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی به‌ده‌سته‌وه بوو، تا ئه‌وكاته‌ی له ئایاری 2023دا له ئه‌نجومه‌ن و حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی كشایه‌وه به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی واده‌یان به‌سه‌رچووه، واده‌یه‌ك كه به‌ر له بڕیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵیش خۆی هه‌ر به‌سه‌رچوو بوو. كۆمه‌ڵ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا له‌دوای كۆنگره‌ی چواره‌مه‌وه، یه‌كه‌م ئاڵنگاریی له‌به‌رده‌م ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵدا، هه‌ڵبژاردنی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2021ی په‌رله‌مانی عێراق بوو، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كۆمه‌ڵ پاشه‌كشێی گه‌وره‌ی كرد‌و ژماره‌ی كورسییه‌كانی له په‌رله‌مانی عێراق له (2) كورسییه‌وه بۆ (1) كورسی دابه‌زی، شكسته‌كه به‌جۆرێك بوو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ داوای لێپێچینه‌وه‌یان ده‌كرد، بۆ ئه‌م دۆخه نوێیه عه‌لی باپیر زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی كرد، ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كان خرایه به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ، سه‌ركردایه‌تی به‌فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی به به‌رپرسیار له شكستی هه‌ڵبژاردن ناساند، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی باڵا كه سه‌ركرده كۆنه‌كانی كۆمه‌ڵی تێدایه، جگه له داوای لێبوردنێك له ده‌نگده‌رانی كۆمه‌ڵ، هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاكسازی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌گرت و تائێستا به‌رده‌وامه. سه‌رباری ئه‌مه، ئه‌نجومه‌نی باڵا له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامان و به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌وه گله‌یی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره، له‌دوای كۆنگره‌ی چواره‌وه نه‌یتوانیوه‌و چاكسازی بكات و ئیداره‌ی ناكۆكییه‌كان بدات، به‌تایبه‌تیش كێشه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و به‌وهۆیه‌وه به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌كه تائێستا ده‌وام ناكه‌ن. له‌ناو كۆمه‌ڵدا ئه‌نجومه‌نی چاودێری هه‌یه، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌بێت لێپرسینه‌وه له ئۆرگانه‌كان بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی له سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه‌و له كۆنگره‌دا ده‌نگ به ئه‌ندامه‌كانی نه‌دراوه، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی باڵادا لاوازه‌و توانای نییه ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام بدات. كۆمەڵ لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمدا بەشداربوو، پۆستی سكرتێری پەرلەمانیشی بەدەستەوە بوو، لەم سەردەمەدا كە ناكۆكی لەنێوان پارتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان دروستبوو لەبارەی درێژكردنەوەی وادەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، ئه‌وكات كۆمەڵ پاڵپشتی لە سیاسەتەكانی گۆڕان دەكرد، بەهۆی ئەم كێشەیەوە پارتی پەرلەمانی كوردستانی پەكخست، ساڵی 2017 پارتی بۆ پرسی ریفراندۆم پەرلەمانی كاراكردەوە، بەڵام بەبێ یوسف محەمەدی سەرۆكی ئەوكاتی پەرلەمان، سكرتێری پەرلەمان (فەخرەدین قادر) كە سەربە كۆمەڵ بوو، وەكو هاوسۆزییەك لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان نەگەڕایەوە بۆ پەرلەمان، بەڵام كۆمەڵ سەرباری دەركردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی حكومەتدا، هەر لەناو حكومەت مایەوەو لەدوا ساتەكانی تەمەنی كابینەكەدا كشایەوه. لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، كۆمەڵ بڕیاری خۆی بۆ بەشداریكردن یان نەكردن لە حكومەت یەكلانەكردەوە، لەگەڵ پارتی هەندێك گفتوگۆی كرد بۆ بەشداربوون، نەگەیشتە رێككەوتن، پارتی لەگەڵ یەكێتیی‌و گۆڕان‌و بەبێ كۆمەڵ كابینەی نوێی دروستكرد‌و بەمشێوەیە كۆمەڵ كەوتە ناو بەرەی ئۆپۆزسیۆنەوە لە كابینەی ئێستای حكومەتی هەرێمدا، ئه‌م خۆیهكلانهكردنهوهیه له بڕیاره سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵدا، كاریگه‌ریی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م حزبه هه‌بووه، وایلیكردووه به‌ره‌و ستایله سیاسییه‌كه‌ی یه‌كگرتوو بڕوات، به‌تایبه‌تیش كه توانای ده‌ستپێشخه‌ریی سیاسی و دروستكردنی رووداوی سیاسی نییه‌و چاوه‌ڕوانی روودهوهكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان له‌باره‌وه رابگه‌یه‌نێت. كاتێك ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان درێژكرایه‌وه، فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كرد‌و به‌ته‌واوه‌تی نه‌كشایه‌وه، ئه‌مه‌ش جۆرێك له لاوازی و سه‌رلێشێواوی كۆمه‌ڵی له‌نێوان به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا نیشاندا، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدایه فراكسیۆنی یەكگرتوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردبوو، كۆمه‌ڵ بڕیاری كشانه‌وه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌ته خۆجێییه‌كان بۆ سه‌ره‌تای ئایاری 2023 دواخست، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه دادگای فیدراڵی عێراق له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دا بوو درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، بۆیه كشانه‌وه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مان و ئیداره خۆجێییه‌كان له‌ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه سودێكی ئه‌وتۆی بۆ كۆمه‌ڵ نه‌بوو. ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت، هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی چه‌ند ئاڵنگارییه‌ك هه‌یه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی ده‌بێت، له‌وانه: • دوای به‌لاداخستنی كێشه‌ی (حاجی كامیل و لایه‌نگره‌كانی)، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز یهكلابوهتهوهو ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه تاڕاده‌یه‌ك خۆی رێكخستوهتهوه، ئه‌مه له شارێكی وه‌كو هه‌ڵه‌بجه‌دا ره‌نگه هه‌ندێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ له هه‌ڵه‌بجه كێشه‌ی تێدایه‌و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كراون. • هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌بێت كه كۆمه‌ڵ به‌پێ پاشگری ئیسلامی به‌شداری تێدا ده‌كات. • پرسی فره‌ژنی به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ له‌م ساڵانه‌ی دوایدا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوبانگی حزبه‌كه هه‌بووه، له‌وانه فرهژنییهكهی عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ و بەشێك لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی باڵای كۆمەڵ، ئه‌مه جگه له كاریگه‌رییه‌كانی ئاشكرابوونی شه‌راكه‌ته ئابورییه‌كه‌ی مه‌لا هه‌ورامان كهچێنهیی په‌رله‌مانتاری پێشووی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی حزبه‌كه‌ی، كه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی و تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌موو ئه‌م دیمه‌نانه وێنایه‌كیان لای به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ دروستكردووه، كه به‌رپرسه‌كانی ئه‌م حزبه زیاتر سه‌رقاڵی ژیانی تایبه‌تی خۆیانن و پرۆژه‌یان بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌و گۆڕانكاریی له كوردستان نییه. • له‌ڕووی میدیاییه‌وه كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ناتوانێت به‌باشی گوتار‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی بۆ ناو شه‌قام شۆڕ بكاته‌وه، ھێشتا گوتاری ئاینیی زاڵه به‌سه‌ر گوتاری سیاسی و دوای لابردنی پاشگری ئیسلامیش، هێشتا كۆمه‌ڵ نه‌په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ناو چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه. • هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی دادبینییهكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2021ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت به‌شێوازی فره بازنه‌یی، كۆمه‌ڵ له هه‌ڵبژاردنی 2021دا له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی شێوازی فرهبازنهیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌گه‌ر خۆی كۆنهكاتهوهو پێگه‌ی خۆی له بازنه‌كان به باشی دیاری نه‌كات و به كاندیدی گونجاو به‌شدار نه‌بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه روبه‌ڕووی شكستێكی تری بكاته‌وه. • له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م حزبه ده‌زگایه‌كی خێرخوازی وه‌كو "به‌خشین"ی هه‌یه، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چینه هه‌ژاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌یه‌و ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردن سودی هه‌بێت. • ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت لیستی نوێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن له‌وانه لیستی لاهور شێخ جه‌نگیی و ناڕازییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پڕ ده‌بێت له ناڕه‌زایه‌تی و هێرش بۆسه‌ر حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و میدیای كۆمه‌ڵ به ئاستی ئێستای خۆیه‌وه ره‌نگه توشی سه‌رلێشێواوی ببێت و نه‌توانێت ئیداره‌ی هه‌ڵمه‌تێكی باشی هه‌ڵبژاردن بدات، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ هێڵی سیاسی خۆی له‌ناو ئه‌و كێشمه‌كێشه‌دا به‌ڕوونی جیابكاته‌وه. • كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی كرد، لێكتێگه‌یشتنه‌كه به‌زیان شكایه‌وه، بەهۆی ئەم لێكتێگه‌یشتنه‌وه كۆمەڵ لە ژمارەیەكی زۆری بازنەی هەڵبژاردن كاندیدی دانەناوەو لەبەرامبەر ئەمەدا هیچی له یه‌كێتیی دەست نەكەوت، بۆ نمونە لە بازنەی (5)ی گەرمیان كۆمەڵ خاوەنی زیاتر لە (9) هەزار دەنگ بوو، بەڵام كاندیدی نەبوو، ئەمە لەكاتێكدایە لە گەرمیان كاندیدی لایەنەكانی تر بە (5 هەزار) دەنگ سەركەوتوون بۆ پەرلەمانی عێراق، هه‌ر جۆره رێككه‌وتنێكی تری كۆمه‌ڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان مه‌حكومه به شاره‌زایی له دابه‌شبوونی ده‌نگ به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا. • كۆمەڵی دادگەری خاوەنی بنكەیەكی جەماوەری دیاریكراوی خۆیەتی، لە زۆربەی هەڵبژاردنی خولەكانی پەرلەمانی كوردستاندا دەنگ و كورسیەكانی نزیكە لەیەكەوە، لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان (6) كورسی و (118) هەزار دەنگ و لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە 2018دا كۆمەڵ (7) كورسی و (109) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە. دارایی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) ئه‌م حزبه‌ش هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی حزبه‌كانی تر، مانگانه له بڕه‌پاره‌یه‌ك سودمه‌ند ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی، ئه‌م بڕه پاره‌یه دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان دابینی ده‌كه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی یاسای به‌كاره. ساڵی 2013 كە هەرێمی كوردستان دواین یاسای بودجەی هەبووە، له پارەی حزبە سیاسییەكان و لە دەرەوەی یاسای بەركار، مانگانه بڕی (350 ملیۆن) دینار به كۆمه‌ڵی ئیسلامی دراوه (كه ئێستا ناوه‌كه‌ی بووه به كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی)، له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه له ته‌موزی 2019دا، پارتی و یه‌كێتیی به‌شێوازێكی تر خه‌رجی حزبه سیاسییه‌كان دابین ده‌كه‌ن، به‌نمونه به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له 2022دا كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی مانگانه بڕی (150 هه‌زار) دۆلاری له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه بۆ دابین كراوه، ئه‌م پاره‌یه خراوەتە بری (یاسای پێدانی بودجەی حزبەكان)، كە زیاتر له هه‌شت ساڵە لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكراوە، بەڵام كاری پێناكرێت و پارتی و یه‌كێتیی بۆ راكێشانی لایه‌نداری حزبه‌كان، خۆیان بودجه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن. به‌پێی قسه‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئێستا یه‌كێتیی نیشتمانی له سنوری ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی مانگانه بۆ به‌شێك له حزبه سیاسییه‌كان بڕه بودجه‌یه‌ك دابین ده‌كات. پاره‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیی تاڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی له باسكردنی بردنی داهاتی ناوخۆ له‌لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه بێده‌نگ كردووه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی به‌مدواییه محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له گفتوگۆیه‌كی (دره‌و)دا وتی:" له كوردستان ئۆپۆزسیۆن نییه، ئۆپۆزسیۆن سه‌ری مانگ ئه‌چێت پاره له ده‌سه‌ڵات وه‌رئه‌گرێت". هه‌ندێك له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌دیاریكراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی هه‌ر له پارتی و یه‌كێتیی نا، بۆ ئیداره‌دانی دۆخی دارایی خۆیان ناچاربوون ته‌نانه‌ت پاره له كۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ربگرن، نیسانی 2023 له به‌رنامه‌یه‌كی (دره‌و)دا بۆ یه‌كه‌مجار محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاشكرایكرد، ساڵی 2009 كه حزبی سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی لیستی هاوبه‌شیان هه‌بووه بۆ هه‌ڵبژاردن، بڕی (یه‌ك ملیۆن) دۆلاریان له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران وه‌رگرتووه. كۆمەڵی دادگەری و هەڵبژاردن بە ژمارە كۆمەڵی دادگەری لە ساڵی 2005ەوە تائێستا بەشداری لە (11) پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان كردووە: • لە یەكەم بەشداریدا لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە 2005دا بە لیستی هاوبەش بەشداربوو . • لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2010دا كۆمەڵ (144) هەزار دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021ی پەرلەمانی عێراق تەنیا (64) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە. • لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 2013دا لەكۆی (2 ملیۆن و 653 هەزار) دەنگدەر، (118) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (4%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە. • لەدواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021، كۆمەڵ لەكۆی (3 ملیۆن و 450 هەزار) دەنگدەر، (64) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەرێژەی (2%)ی كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە. • لە هەڵبژاردنی 2010ی پەرلەمانی عێراق، كۆمەڵ لە پارێزگای سلێمانی (79 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا لە سلێمانی (44 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. • لە هەڵبژاردنی 2010ی پەرلەمانی عێراق، یەكگرتوو لە پارێزگای هەولێر (62 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2021دا لە پارێزگای هەولێر (19 هەزار) دەنگی بەدەستهێناوە. راپۆرتی پەیوەندیدار بەشی پێنجەم: یه‌كگرتوو.. چیرۆكی گه‌شه‌و پاشه‌كشێكردن بەشی چوارەم: نه‌وه‌ی نوێ.. خه‌ونی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی 2021 بەشی سێیەم: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆپۆزسیۆن بەشی دووەم:یه‌كێتیی به خه‌یاڵی كه‌ركوكه‌وه ده‌یه‌وێت كوردستان بباته‌وه بەشی یەكەم: پارتی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی دوای كۆنگره‌دا